Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 67 - Al-Mulk
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah Al-Mulk 67:1
گه‌وره‌و موباره‌ك و پیرۆزه، ئه‌و زاته‌ی که هه‌موو بوونه‌وه‌رو جیهانی به‌ده‌سته، ئه‌و زاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه
Verse 2 — Surah Al-Mulk 67:2
هه‌ر ئه‌و خۆی مردن و ژیانی به‌دیهێناوه، تا تاقیتان بکاته‌وه، کێتان کرده‌وه‌ی چاکترو په‌سه‌ندتره، هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی باڵاده‌سته به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا، وه لێخۆشبووه له ئیمانداران
Verse 3 — Surah Al-Mulk 67:3
هه‌روه‌ها ئه‌و زاته ئاسمانه‌کانی به حه‌وت چین دروست کردووه، له نێو به‌دیهێنراوه‌کانی ئه‌و خوای میهره‌بانه‌دا هیچ ناڕێکی و ناته‌واویه‌ك به‌دی ناکه‌یت، ئه‌ی ئینسان: هه‌رچاو بگێڕه‌و سه‌رنج بده بزانه هیچ درز‌و که‌م و کووڕیه‌ك به‌دی ده‌که‌یت؟
Verse 4 — Surah Al-Mulk 67:4
پاشان هه‌ر سه‌رنج بده‌و چاو بگێره‌و ورد به‌ره‌وه جار له دوای جار‌و کۆڵ مه‌ده، سه‌رسام و ملکه‌چ ده‌بیت، چاوت به نائومێدی ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌کاتێکدا که چاوت ماندووه‌و په‌کی که‌وتووه
Verse 5 — Surah Al-Mulk 67:5
سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئاسمانی دنیامان کردووه به چراخان (به‌هۆی ئه‌ستێره‌کانه‌وه که به شه‌وگاردا به‌دی ده‌کرێن) و به‌و ئه‌ستێرانه شه‌یتانه‌کان ڕاو ده‌که‌ین، له قیامه‌تیشدا سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی دۆزه‌خمان بۆ ئاماده کردوون
Verse 6 — Surah Al-Mulk 67:6
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان به په‌روه‌ردگاریان نیه، سزا‌و ئازاری دۆزه‌خ ئاماده‌یه، ئای که چاره‌نووس و سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناسۆرو ناخۆشه
Verse 7 — Surah Al-Mulk 67:7
کاتێك فڕێ ده‌درێنه ناوی ده‌نگێکی ناسازو ناخۆش و لووره‌یه‌ك له دۆزه‌خه‌وه ده‌بیستن، له‌کاتێکدا قوڵپ ده‌دات و ده‌کوڵێت
Verse 8 — Surah Al-Mulk 67:8
له داخی خوانه‌ناسان خه‌ریکه پارچه پارچه ببێت و لێك ببێته‌وه، هه‌ر جارێك ده‌سته‌و تاقمێك فڕێ ده‌درێته ناوی پاسه‌وانی دۆزه‌خ لێیان ده‌پرسێت: باشه، ترسێنه‌رێکتان بۆ نه‌هات تا له‌م سه‌رئه‌نجامه ئاگادارتان بکات؟
Verse 9 — Surah Al-Mulk 67:9
له وه‌ڵامدا به‌که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن: با، به‌ڵێ، له‌ڕاستیدا ترسێنه‌رمان بۆهات، به‌ڵام ئێمه بڕوامان پێنه‌کردن و وتمان: خوا هیچی له‌م باره‌یه‌وه نه‌ناردووه، ئێوه ته‌نها له گومڕایی گه‌وره‌دا گیرتان خواردووه‌و هیچی تر
Verse 10 — Surah Al-Mulk 67:10
ئینجا ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێمه گوێمان بگرتایه‌و بیر‌و هۆشمان به‌کار بهێنایه نه‌ده‌بووینه نیشته‌جێی دۆزه‌خ
Verse 11 — Surah Al-Mulk 67:11
ئه‌وسا ئیتر به‌ناچاریی و خه‌جاڵه‌تیه‌وه دان به‌گوناهو تاوانی خۆیاندا ده‌نێن، جا با نیشته‌جێکانی دۆزه‌خ له‌وه‌و لا ترچن
Verse 12 — Surah Al-Mulk 67:12
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن له په‌نهانیدا، بۆ ئه‌وانه لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی گه‌وره ئاماده‌یه
Verse 13 — Surah Al-Mulk 67:13
خه‌ڵکینه؛ چونیه‌که بۆتان چ به‌نهێنی قسه بکه‌ن یان به‌ئاشکرا، ئه‌و زاته به‌هه‌موو ئه‌و خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵانه‌ی دێن به‌کرۆکی سینه‌کاندا زانا‌و ئاگایه
Verse 14 — Surah Al-Mulk 67:14
مه‌گه‌ر خوا نازانێت کێی دروست کردووه‌و چۆنی دروست کردووه، له‌کاتێکدا ئه‌و زاته وردکارو به سۆز‌و ئاگایه
Verse 15 — Surah Al-Mulk 67:15
هه‌ر ئه‌و زاته زه‌وی بۆ زه‌لیل و ملکه‌چ کردوون (هه‌رچیتان بوێت له‌سه‌ری دروست ده‌که‌ن، چۆنتان بوێت به‌کاری ده‌هێنن)، بگه‌ڕێن به هه‌موو گۆشه‌و که‌ناریدا، له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ش بخۆن که پێشکه‌شتانی ده‌کات، دڵنیاش بن که سه‌رئه‌نجام گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ لای ئه‌و زاته‌یه
Verse 16 — Surah Al-Mulk 67:16
ئایا له‌و زاته ناترسن که له سه‌رووی ئاسمانه‌وه‌یه، که به‌ناخی زه‌ویدا بتانباته خواره‌وه؟! جا ده‌ستبه‌جێ ئه‌و زه‌وی یه بێته له‌رزه
Verse 17 — Surah Al-Mulk 67:17
یاخود له‌و زاته ناترسن که له سه‌روو ئاسماندایه که بایه‌کی به‌هێز هه‌ڵکاته سه‌رتان و به‌رد بارانتان بکات؟! ئه‌وسا ده‌زانن هه‌ڕه‌شه‌ی من چۆن بووه
Verse 18 — Surah Al-Mulk 67:18
سوێند به‌خوا بێگومان خه‌ڵکانی تری پێش ئه‌مان بڕوایان به‌پێغه‌مبه‌رانی ئێمه نه‌کرد ئاشکرایه چ به‌ڵایه‌کم به‌سه‌رهێناون و چۆن ته‌مێم کردن
Verse 19 — Surah Al-Mulk 67:19
ئایا سه‌رنجی باڵنده‌یان نه‌داوه به‌سه‌ریانه‌وه پۆل پۆل ده‌فڕن و باڵه‌کانیان لێك ده‌نێن، ئه‌و باڵندانه جگه خوای میهره‌بان که‌س به ئاسمانه‌وه ڕاگیریان ناکات، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به هه‌موو شتێك بینایه‌و هیچی لێ ون نابێت و چاودێری هه‌موو دروستکراوانی ده‌کات (فڕۆکه‌و که‌شتی ئاسمانی و.... هتد، هه‌ر ئه‌و زاته به هۆکاره‌کان له ئاسماندا هاتووچۆیان پێده‌کات و ڕایان ده‌گرێت)
Verse 20 — Surah Al-Mulk 67:20
ئایا کێیه ئه‌و که‌سه خۆی به سه‌ربازو به‌رگریکه‌ر له ئێوه ده‌زانێت و وا ده‌نوێنێت که ده‌توانێت به‌بێ خوای میهره‌بان سه‌رتان بخات و پایه‌دارتان بکات؟! نه‌خێر، کافران ته‌نها له خه‌ڵه‌تاویدان و هیچی تر؟
Verse 21 — Surah Al-Mulk 67:21
یاخود کێ یه ئه‌وه‌ی که ڕزق و ڕۆزیتان پێده‌به‌خشێت، ئه‌گه‌ر خوا لێتان بگرێته‌وه؟! نه‌خێر، به‌و تاقی کردنه‌وه‌یه‌ش بێ باوه‌ڕان هه‌ر له گومڕایی و سه‌رلێشێواوی و دووره په‌رێزی له به‌رنامه‌ی خوا ڕۆچوون
Verse 22 — Surah Al-Mulk 67:22
جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌مه‌و ڕوو که‌وتووه‌و به‌و حاڵه‌وه ده‌ڕوات، چاکتر ڕێگه ده‌زانێت؟ یان ئه‌و که‌سه‌ی که به‌سه‌ر شه‌قامێکی ڕاست و ڕه‌واندا به ڕێك و پێکی ده‌ڕوات به‌ڕێوه؟
Verse 23 — Surah Al-Mulk 67:23
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هه‌ر خوایه، که ئێوه‌ی دروستکردووه‌و ده‌زگای بینین و بیستن و تێگه‌یشتنی پێ به‌خشیون، که‌چی که‌متان شوکرانه بژێرو سوپاسگوزارن
Verse 24 — Surah Al-Mulk 67:24
هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: هه‌ر ئه‌و خوایه؛ ئێوه‌ی له خاکی زه‌وی پێگه‌یاندووه، گه‌ڕانه‌وه‌و کۆکردنه‌وه‌شتان بۆ لای ئه‌وه
Verse 25 — Surah Al-Mulk 67:25
بێ باوه‌ڕان ده‌ڵێن: باشه، که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه دێته دی، (زیندووکردنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه) ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن؟
Verse 26 — Surah Al-Mulk 67:26
پێیان بڵێ: زانیاری ئه‌و کاته لای خوایه، من ته‌نها بێ‌دار که‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام
Verse 27 — Surah Al-Mulk 67:27
کاتێك بینیان ئه‌و به‌ڵێنه خواییه یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت، چڕوچاوی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان نه‌بووه، تاڵ و ترش و ناشرین ده‌کرێت، ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت ئا ئه‌مه ئه‌و به‌ڵێنه‌یه که‌پێتان ده‌درا
Verse 28 — Surah Al-Mulk 67:28
هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: باشه، ئه‌گه‌ر خوا، من و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که شوێنم که‌وتوون له‌ناو به‌رێت، یان به‌زه‌یی پیاماندا بێته‌وه، ئه‌وسا کێ هه‌یه بێ باوه‌ڕان له سزای پڕ ئێشی دۆزه‌خ ڕزگار بکات؟! (ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر یاخی بوونیان به‌رده‌وام بن)
Verse 29 — Surah Al-Mulk 67:29
هه‌روه‌ها بڵێ: ئێمه خوای میهره‌بانمان هه‌یه‌و باوه‌ڕی پته‌ومان پێیه‌تی و پشت و په‌نامان هه‌ر ئه‌وه، جا ئیتر ڕۆژێك دێت که به ڕوونی بۆتان ده‌رده‌که‌وێت کێ له‌گومڕایی ئاشکرادا گیری خواردووه‌و سه‌ری لێ شێواوه
Verse 30 — Surah Al-Mulk 67:30
پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ باشه ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌تان ڕۆچوو، کێ ده‌توانێت ئاوی سازگارو ڕه‌وانتان بۆ به‌ده‌ست بهێنێت؟! (جگه له خوای میهره‌بان)