Back to Languages
Kurdish - Chapter 68
Translation by Burhan Muhammad Amin
Verse 1
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (الشوری) بده. سوێند به پێنووس و ئه‌وه‌ی که ده‌ینوسن (ئه‌م سوێند خواردنه نیشانه‌ی نرخی خوێندن و زانستیه لای خوای گه‌وره)
Verse 2
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ به‌هۆی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارته‌وه دووریت له شێتی یه‌وه وه‌کو نه‌فامن ده‌ڵێن
Verse 3
بێگومان پاداشتێکی نه‌بڕاوه بۆ تۆ ئاماده‌یه
Verse 4
به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشت و خوویه‌کی زۆر جوان و په‌سه‌ند و بێ وێنه و مه‌زنیت
Verse 5
سه‌رئه‌نجام تۆ ده‌بینیت و ده‌زانیت و ئه‌وانیش ده‌بینن و ده‌زانن
Verse 6
شێتێتی به کامتانه‌وه‌یه
Verse 7
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت خۆی ده‌زانێت، کێ له ڕێبازی ئه‌و لایداوه و گومڕا بووه، کێیش ڕێبازی هیدایه‌ت و ئیمانی گرتۆته‌به‌رو ڕاسته له‌گه‌ڵ خوادا
Verse 8
تۆ هه‌رگیز به‌قسه‌ی ئه‌وانه مه‌که که باوه‌ڕیان به تۆ نیه‌و به‌رنامه‌که‌ی تۆ به‌درۆ ده‌زانن
Verse 9
ئه‌وانه ئاواته‌خوازن که تۆ نه‌رمی بنوێنیت ئینجا ئه‌وانیش نه‌رمی بنوێنن
Verse 10
به‌قسه‌ی هه‌موو ئه‌وانه مه‌که که زۆر سوێند ده‌خۆن و زۆر سووك و ڕیسوان
Verse 11
ئه‌وانه‌ی که به‌شوێن عه‌یب و عاردا ده‌گه‌ڕێن و دووزمانی ده‌که‌ن و فیتنه ده‌گێڕن و حه‌زیان له ئاشووبه
Verse 12
زۆر دژی خێر‌و چاکه‌ن و ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن و گوناه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پیلان ده‌گێڕن
Verse 13
له هه‌مان کاتدا ئێسك تاڵ و ڕه‌وشت ناشرین و ناکه‌س به‌چه‌و باوك نادیارن
Verse 14
هه‌ریه‌که‌یان به‌وه ده‌نازێت که‌هه‌ندێك ماڵ و سامان و کوڕی هه‌یه
Verse 15
کاتێك ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌ی به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه بێباکانه ده‌ڵێت: ئه‌مه داستانی پێشووه‌کانه، ئه‌مه به‌سه‌رهاتی دێرینه
Verse 16
ئێمه سه‌رئه‌نجام لووتی داخ ده‌که‌ین و سه‌ری لووتی ڕه‌ش ده‌که‌ین
Verse 17
به‌ڕاستی ئێمه ئه‌و خه‌ڵکه‌مان تاقی کرده‌وه هه‌روه‌ك خاوه‌نانی باخه‌که‌مان تاقیکرده‌وه، کاتێك سوێندیان خوارد بێگومان به‌یانی ده‌یچنن
Verse 18
بێ ئه‌وه‌ی بڵێن به‌پشتیوانی خوا، (یان به‌و مه‌به‌سته‌ی هیچی پێوه نه‌هێڵن بۆ هه‌ژاران)
Verse 19
ئه‌وسا په‌روه‌ردگارت به‌ڵایه‌کی داباراند به‌سه‌ر باخه‌که‌دا له‌کاتێکدا ئه‌وان خه‌وتبوون
Verse 20
ئیتر وه‌ك باخێکی لێهات؛ که هه‌مووی چنرابێته‌وه‌و هیچی پێوه نه‌ما بێت
Verse 21
ئه‌وسا به‌یانی زوو یه‌کتریان ئاگادار کرد‌و وتیان
Verse 22
با بچین بۆ سه‌ر باخ و بێستانه‌که‌مان ئه‌گه‌ر بڕیاره بیچنین
Verse 23
ئه‌وسا ده‌رچوون به‌نهێنی و به‌هێواشی ده‌ڕۆیشتن، به چپه قسه‌یان ده‌کرد
Verse 24
ده‌یانوت: نابێت ئه‌مڕۆ هه‌ژاران پێمان بزانن و ڕوو بکه‌نه باخه‌که‌مان
Verse 25
به‌یانی زوو بۆی ده‌رچوون، وایان ده‌زانی که توانیویانه هه‌ژاران بێ به‌ش بکه‌ن
Verse 26
کاتێك گه‌یشتنه باخه وێرانه‌که‌و بینیان وتیان: بێگومان ئێمه ون بووین و ڕێمان هه‌ڵه کردووه
Verse 27
دوای ئه‌وه‌ی دڵنیا بوون ڕێیان هه‌ڵه نه‌کردووه، وتیان: نه‌خێر، به‌ڵکو ئێمه به‌ش بڕاو کراوین
Verse 28
له هه‌موویان ژیر تر وتی: پێم نه‌وتن که حه‌ق وایه ته‌سبیحات و ستایشی خوا بکه‌ن و سوپاسگوزاری بکه‌ن؟
Verse 29
ئه‌وسا هه‌موو وتیان: پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارمانه، به‌ڕاستی ئێمه ناحه‌قیمان کرد
Verse 30
ئه‌وسا ڕویان کرده یه‌کترو ده‌ستیان کرده لۆمه‌کردن و سه‌رزه‌نشت کردنی یه‌کتری و
Verse 31
وتیان: هاوار بۆ ئێمه، به‌ڕاستی ئێمه پیاو خراپ و له سنوور ده‌رچوو بووین (که‌ی ئه‌و ڕه‌زیلییه ڕاسته)
Verse 32
ئومێده‌وارین که په‌روه‌ردگارمان له‌م باخه باشترمان پێ ببه‌خشێت (ئێمه ئیتر ته‌مێ بووین، ده‌رس و ئامۆژگاریمان وه‌رگرت) ئیتر ئێمه به‌ڕاستی به‌هیوای ڕه‌زامه‌ندی خوا هه‌وڵ ده‌ده‌ین و به‌هیوای به‌خششی ئه‌وین
Verse 33
سزای ئه‌م ژیانه ئاوایه و سزا‌و ئازاری قیامه‌تیش سه‌ختتره ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی بیانزانیایه
Verse 34
به‌ڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران باخه‌کانی به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ت له‌لای په‌روه‌ردگاریان ئاماده‌یه
Verse 35
ئایا ڕه‌وایه پاداشتی موسوڵمانان وه‌ك تاوانبار و تاوانکاران بێت؟
Verse 36
ئه‌وه چیتانه؟ چۆن حوکم و بڕیاری ناڕه‌وای وا ده‌رده‌که‌ن
Verse 37
ئایا کتێبێکی ئاسمانیتان بۆ هاتووه، تیایدا بخوێنن؟
Verse 38
تا هه‌رچی ئێوه بتانه‌وێت به ئاره‌زووی خۆتان هه‌ڵی بژێرن؟
Verse 39
یان سوێندتان له‌سه‌رمانه که تاڕۆژی قیامه‌ت هه‌ر چیتان بوێت ئه‌وه بێت؟
Verse 40
پرسیاریان لێ بکه بزانه کامیان زامنی ئه‌و کاره‌یه
Verse 41
ئایا ئه‌مانه شه‌ریك و هاوبه‌شیان هه‌یه له‌م بڕیاره‌دا، کوان؟ ده‌با بیانهێنن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟
Verse 42
ڕۆژێك دێت په‌رده له‌سه‌ر هه‌موو شتێك لاده‌درێت و لاق ده‌رده‌که‌وێت، خوانه‌ناسان بانگ ده‌کرێن بۆ سوژده بردن، به‌ڵام ناتوانن
Verse 43
ئه‌وانه؛ ئه‌و ڕۆژه چاویان شۆڕه و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی به‌ته‌واوی دایان ده‌گرێت، چونکه کاتی خۆی بانگ ده‌کران بۆ نوێژکردن و سوژده بردن، له کاتێکدا له‌وپه‌ڕی ته‌ندروستی و سه‌ربه‌ستیدا بوون (به‌ڵام گاڵته‌یان پێی ده‌هات)
Verse 44
وازم لێ بهێنه بۆ ئه‌وانه‌ی که بڕوا به‌م گوفتاره ناهێنن، ئێمه ئه‌وانه بۆ سه‌ره‌نجامی ناکامیان به‌ره‌به‌ره کێش ده‌که‌ین، بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن و هه‌ستی پێ بکه‌ن
Verse 45
من مۆڵه‌تیان ده‌ده‌م، به‌ڵام هه‌رگیز له سزای ئێمه ڕزگاریان نابێت چونکه بێگومان ده‌سه‌ڵاتمان تۆکمه‌یه
Verse 46
ئه‌ی ئایا تۆ داوای کرێیان لێده‌که‌یت، تا قه‌رزار باری زۆر ببن و نه‌توانن له ژێری ده‌رچن؟
Verse 47
ئه‌ی ئایا ئه‌وانه غه‌یب زانن و له نهێنیه‌کان ئاگادارن تا بۆ خۆیان شت یاداشت بکه‌ن و دژایه‌تی ئیسلام بکه‌ن؟
Verse 48
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ خۆڕاگربه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌وه، نه‌که‌یت وه‌ك هاوه‌ڵ و خاوه‌نی نه‌هه‌نگه‌که بیت (که یونس پێغه‌مبه‌ره) له کاتێکدا که دڵی پڕ بوو له خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه پاڕایه‌وه‌و لاڵایه‌وه
Verse 49
ئه‌گه‌ر ڕه‌حمه‌ت و به‌خشنده‌یی په‌روه‌ردگاری فریای نه‌که‌وتایه هه‌روا له‌و ده‌شته‌دا به‌بێ ناز ده‌مایه‌وه
Verse 50
به‌ڵام په‌روه‌ردگاری هه‌ڵی بژاردو خستیه ڕیزی چاکانه‌وه (دوای نزا‌و په‌شیمانی)
Verse 51
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون کاتێك که گوێیان له قورئان ده‌بێت نزیکه به چاویان هه‌ڵتدێرن، ده‌ڵێن: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ده‌ستی لێ وه‌شێنراوه
Verse 52
له کاتێکدا قورئان ته‌نها بریتیه له یادخستنه‌وه‌و بێ‌دار خه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌م جیهانه (ئه‌گه‌ر تێفکرن)