Back to Languages
Kurdish - Chapter 79
Translation by Burhan Muhammad Amin
Verse 1
سویند به‌و فریشتانه‌ی که گیانی خه‌ڵکی ده‌کێشن، یان به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که له قوڵایی ئاسماندا ده‌دره‌وشێنه‌وه و ده‌سوڕێنه‌وه
Verse 2
سوێند به‌و فریشتانه‌ی که گیانی ئیمانداران ده‌کێشن به چالاکی و بێ وچان ده‌سوڕێنه‌وه (که‌س فه‌رامۆش ناکه‌ن)
Verse 3
سوێند به‌و فریشتانه‌ی که به گورجی فه‌رمانی خوا جێبه‌جێ ده‌که‌ن، یان به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که له بۆشایی دا مه‌له ده‌که‌ن و ده‌سوڕێنه‌وه
Verse 4
هه‌روه‌ها سوێند به‌و فریشتانه‌ی که ڕۆحی ئیمانداران به‌په‌له به به‌هه‌شت شاد ده‌که‌ن و ڕۆحی کافرانیش به دۆزه‌خ ده‌گه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها پێشبڕکێ ده‌که‌ن و گورج و گۆڵ و ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێك پێیان ده‌سپێردرێت
Verse 5
سوێند به‌و فریشتانه‌ی (که به‌ویستی خوا) کار‌و فه‌رمان جێبه‌جێ ده‌که‌ن به رێك و پێکی
Verse 6
(سوێند به‌وانه هه‌مووی) له ڕۆژێکدا (فوو ده‌کرێت به صوردا، ده‌ستبه‌جێ) زه‌وی به توندی ته‌کان ده‌دات و ده‌که‌وێته له‌رزه و ژێره‌و ژوور ده‌بێت
Verse 7
دوایی دووباره فووی پیاده‌کرێته‌وه (مردووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه و جیهانی هه‌میشه‌یی به‌رپا ده‌بێت)
Verse 8
له‌و ڕۆژه‌دا دڵانێك به خێرایی لێ ده‌ده‌ن، زۆر ده‌ترسن و زۆر په‌رێشانن
Verse 9
خاوه‌نی ئه‌و دڵانه له ڕیسوایی و خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمه‌زاریدا چاویان شۆڕه و ڕوویان نایه‌ت سه‌ر هه‌ڵببڕن
Verse 10
(ئه‌مانه کاتی خۆی) ده‌یانوت: باشه ئێمه له‌م گۆڕانه ده‌ردێین و زیندووده‌کرێینه‌وه؟
Verse 11
کاتێك بووینه ئێسکی ڕزیوو پرتوکاو؟
Verse 12
(به گاڵته پێکردن و بێ بڕواییه‌وه) ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر وابێت، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی زۆر زیانبه‌خشه
Verse 13
(با خوانه‌ناسان چاك بزانن) به‌ڕاستی ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌یه یه‌ك تێخوڕینه
Verse 14
جا ده‌ستبه‌جێ هه‌ر هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه بێدارده‌بنه‌وه و زیندووده‌بنه‌وه و له گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه‌دا ئاماده ده‌بن
Verse 15
ئینجا دێته سه‌ر باسی سه‌رگوزه‌شته‌ی حه‌زره‌تی موسا‌و دڵخۆشی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌داته‌وه و ده‌فه‌رموێت): ئایا به‌سه‌رهاتی موسات پێگه‌یشتووه؟
Verse 16
کاتێک په‌روه‌ردگاری له دۆڵی (طوی) دا بانگی کرد و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا کرد و فه‌رمانی پێدا
Verse 17
بچۆ بۆ لای فیرعه‌ون (چونکه) به‌ڕاستی له سنوور ده‌رچووه و سته‌می بێ ئه‌ندازه‌یه
Verse 18
پێی بڵێ: باشه ئه‌وه ناکرێت دڵ و ده‌روون و کردار‌و ره‌فتارت پاك و جوان و پوخته بێت
Verse 19
تا ڕێنموویت بکه‌م بۆ ناسینی په‌روه‌ردگارت، تا ترسی (سزای) ئه‌و زاته‌ت هه‌بێت و سته‌م نه‌که‌یت
Verse 20
(دیاره فیرعه‌ون داوای به‌ڵگه‌ی کردوه) ئه‌ویش موعجیزه گه‌وره‌که‌ی نیشانداوه (که دار عاساکه‌یه)
Verse 21
(به‌ڵام) به درۆی زانی و یاخی بوو
Verse 22
له‌وه‌ودوا پشتی هه‌ڵگردو که‌وته هه‌وڵ و تێکۆشان (بۆ به‌رهه‌ڵستی مو‌سا و دژایه‌تی ئیمان)
Verse 23
خه‌ڵکی کۆکرده‌وه و به‌ده‌نگی به‌رز وتی
Verse 24
من په‌روه‌ردگاری هه‌ره به‌رزو بڵندی ئێوه‌م
Verse 25
ئه‌وسا خوا دووچاری سزای قیامه‌ت و دنیای کرد
Verse 26
به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ هه‌رکه‌سێک له خوا بترسێت. (ئینجا دێته سه‌ر باسی هه‌ندێک له دروستکراوانی که به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی ئه‌و زاته)
Verse 27
باشه ئاخر زیندووکردنه‌وه‌ی ئێوه سه‌خترو گرانتره، یان به‌دیهێنانی ئه‌م ئاسمانه، که هه‌ر خۆی به‌رپای کردووه (که پڕه له ئه‌ستێره‌وهه‌ساره‌ی گه‌وره‌ی هه‌مه‌جۆر)
Verse 28
به‌به‌رزیه‌وه رایگرتووه و به‌وپه‌ڕی ڕێک‌و پێکی به‌دیهێناوه (به ڕاسه‌رتانه‌وه)
Verse 29
شه‌وگاره‌که‌ی تاریك کردووه، کاتی چێشته‌نگاویش ڕووناک خۆری ده‌رخستووه
Verse 30
دواتر زه‌ویشی به‌شێوه‌یه‌کی هێلکه‌یی به‌دیهێناوه
Verse 31
ئاوی لێده‌رهێناوه و له‌وه‌ڕگای بۆ ماڵات فه‌راهه‌م هێناوه
Verse 32
کێوه‌کانیشی به تۆکمه‌یی دامه‌زراندووه
Verse 33
(هه‌موو ئه‌مانه‌مان دروست کردووه) تا ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که خۆتان و ماڵاته‌کانیشتان سوودی لێ وه‌ربگرن
Verse 34
جا کاتێك به‌ڵا گه‌وره‌که پێشهات، که ته‌نگانه سامناکه‌که ڕوویدا، (مه‌به‌ست ڕۆژی قیامه‌ته)
Verse 35
ئه‌و ڕۆژه ئاده‌میزاد دێته‌وه یادی که چی کردووه و چی ئه‌نجامداوه
Verse 36
دۆزه‌خ نیشان ده‌درێت و ده‌رده‌خرێت بۆ هه‌رکه‌سێك که ببینێت
Verse 37
جا ئه‌وه‌ی خوانه‌ناس و یاخی و له‌سنوور ده‌رچوو بێت
Verse 38
ژیانی دنیای زیاتر له قیامه‌ت مه‌به‌ست بووبێت
Verse 39
ئه‌وه بێگومان ئه‌و دۆزه‌خه جێگه‌ی مانه‌وه و حه‌وانه‌وه‌یه‌تی
Verse 40
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پایه‌و شکۆی په‌روه‌ردگاری ترسابێت و حیسابی بۆ کردبێت و جڵه‌وی نه‌فسی گرتبێته‌وه له هه‌موو هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌زوویه‌کی نادروست
Verse 41
بێگومان هه‌ر به‌هه‌شت جێگه‌ی مانه‌وه و حه‌وانه‌وه و گوزه‌رانیه‌تی
Verse 42
پرسیارت لێ ده‌که‌ن { ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) } ده‌رباره‌ی قیامه‌ت، که که‌ی؟ چ کاتێك به‌رپا ده‌بێت؟
Verse 43
جا تۆ له‌کوێ ده‌زانیت که‌ی به‌رپا ده‌بێت!! تۆ له کوی و ئه‌و باسه له‌کوێ؟
Verse 44
بێگومان کۆتایی دنیا‌و به‌رپابوونی قیامه‌ت، هه‌ر په‌روه‌ردگارت ده‌یزانێت
Verse 45
بێگومان ئه‌رکی تۆ ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌و زاته ده‌ترسن
Verse 46
ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، بێ باوه‌ڕان واده‌زانن که ته‌نها سه‌ر له ئێواره‌یه‌ك یان سه‌ر له به‌یانیه‌ك درێژه‌ی ژیانی دنیایان بووه