Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 96 - Al-Alaq
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah Al-Alaq 96:1
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بخوێنه به‌ناوی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ته‌وه که هه‌موو شتێکی دروست کردووه
Verse 2 — Surah Al-Alaq 96:2
ئاده‌میزادی له چه‌ند خانه‌یه‌کی هه‌ڵواسراو (له‌ناو منداڵداندا) دروست کردووه
Verse 3 — Surah Al-Alaq 96:3
بخوێنه، له‌کاتێکدا هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆ به‌خشنده‌یه
Verse 4 — Surah Al-Alaq 96:4
ئه‌و زاته‌یه که به‌هۆی قه‌ڵه‌مه‌وه زانستی و زانیاری فێر کردووه
Verse 5 — Surah Al-Alaq 96:5
ئاده‌میزادی فێری ئه‌و شتانه کردووه که نه‌یزانیوون
Verse 6 — Surah Al-Alaq 96:6
نه‌خێر (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو چاکه‌و ڕێزه‌دا که خوا به‌خشیویه‌تی به ئینسان) به‌ڕاستی خه‌ڵکی سه‌رکه‌شی ده‌که‌ن، یاخی ده‌بن، سته‌م ده‌که‌ن
Verse 7 — Surah Al-Alaq 96:7
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ئاده‌میزاد هه‌ستی کرد ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه (له‌ڕووی ئابووری، یان ته‌ندروستی، یان زانستی... هتد)یه‌وه
Verse 8 — Surah Al-Alaq 96:8
(ئه‌وه فه‌رامۆش ده‌کات که): بێگومان سه‌ره‌نجام گه‌ڕانه‌وه هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگارته‌و (له‌سه‌ر که‌ش و یاخیه‌کان ده‌پرسێته‌وه)
Verse 9 — Surah Al-Alaq 96:9
باشه، پێم بڵێ ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که فه‌رمان ده‌دات و ڕێگری ده‌کات؟
Verse 10 — Surah Al-Alaq 96:10
له به‌نده‌یه‌کی خوا کاتێك نوێژ ده‌کات
Verse 11 — Surah Al-Alaq 96:11
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی قه‌ده‌غه‌ی لێده‌کرێت له‌سه‌ر ڕێبازی هیدایه‌ت و چاکه بێت
Verse 12 — Surah Al-Alaq 96:12
یان فه‌رمان به خواناسی بکات
Verse 13 — Surah Al-Alaq 96:13
ئه‌ی ئه‌گه‌ر (کابرای خوانه‌ناس) به‌رنامه‌ی خوا به‌درۆ بزانێت و پشتی تێ بکات
Verse 14 — Surah Al-Alaq 96:14
ئایا نه‌یزانیووه که خوا ده‌یبینێت و ئاگای (له گوفتارو کرداریه‌تی)؟
Verse 15 — Surah Al-Alaq 96:15
نه‌خێر.. سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌دات و کۆتایی (به دوژمنکاری نه‌هێنێت)، ئێمه پێشه سه‌ری ده‌گرین (بۆ دۆزه‌خ کێشی ده‌که‌ین)
Verse 16 — Surah Al-Alaq 96:16
ئه‌و پێشه سه‌ره درۆزنه تاوانکاره (پێشه سه‌ر: جێگه‌ی بیر کردنه‌وه‌و تێفکرانه)
Verse 17 — Surah Al-Alaq 96:17
ئینجا وازی لێبهێنه، با هاوه‌ڵ و هاوبیرو باوه‌ڕانی بانگ بکات و (کۆیان بکاته‌وه بۆ دژایه‌تی ئیمانداران)
Verse 18 — Surah Al-Alaq 96:18
ئێمه‌ش فریشته‌کانی کاربه‌ده‌ستی دۆزه‌خی بۆ بانگ ده‌که‌ین (تا تۆڵه‌ی لێ بسێنن و له دۆزه‌خ توندی بکه‌ن)
Verse 19 — Surah Al-Alaq 96:19
نه‌خێر به‌گوێی ئه‌و جۆره که‌سانه مه‌که، تۆ هه‌ر سه‌رگه‌رمی نوێژ‌و سوژده ببه‌و به به‌ندایه‌تی خۆت له په‌روه‌ردگارت نزیك بکه‌ره‌وه