Kurdish

Translation: kur-muhammadsalehba

Author: Muhammad Saleh Bamoki

الفاتحة

Surah 1

﴿1﴾ بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

﴿2﴾ ھەموو سوپاس وستایشێك بۆ خوای پەروەردگاری جیھانیان

﴿3﴾ بەخشندەی میھرەبان (الرحمن) بەو مانایەی ڕەحم وبەزەیی پەروەردگار لەم جیھانەدا ھەمووانی گرتوەتەوە بەبێ باوەڕانیشەوە، وە (الرحیم) ڕەحم وبەزەیی پەروەردگار وەك زانایان دەڵێن تایبەتە بەبڕوادارانەوە لەڕۆژی دواییدا

﴿4﴾ تەنھا ئەوە خاوەنی ڕۆژی سزا وپاداشت دانەوە (باوەڕداران لە نوێژەکانیاندا لە ھەموو ڕکاتێکی ئەمە دەڵێنەوە، تاوەکو ھەمیشە ڕۆژی دواییان لەبیر بێت وبەکار وکردەوەی چاکە خۆیانی بۆ ئامادە بکەن)

﴿5﴾ (خوایە) تەنھا تۆدەپەرستین (تەنھا تۆیت شایستەی پەرستن وجگە لە تۆ ھیچ کەس شیاوی ئەوە نیە)، وە تەنھا لەتۆ داوای یارمەتی دەکەین (لەھەموو کار وکردەوە وپێداویستیەکماندا، چونکە ھەموو فەرمانێك بەدەست تۆیە، جگە لە تۆ ھیچ کەس بەئەندازەی گەردیلەیەک خاوەنی ھیچ شتێک نییە)

﴿6﴾ ڕێنموونیمان بکە بۆ ڕێگای ڕاستی (کە ڕێگای ڕاستی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه، وە بەردەوام بین لەسەری ھەتا ئەو ڕۆژەی دەگەین بەدیداری زاتی ھەق تەعالای تۆ)

﴿7﴾ ڕێگای ئەوانەی کەچاکەت لەگەڵ کردوون (لەپێغەمبەران وڕاستگۆیان وشەھیدان وچاکەکاران)، نەك (ڕێگای) ئەوانەی خەشمی (تۆیان) لێگیراوە (وەک جولەکە وھاوکردەوەکانیان) وە نەك (ڕێگای) گومڕایان وەك (گاورەکان وھاوکردەوەکانیان)

البقرة

Surah 2

﴿1﴾ بـە ( ئـەلیف، لام، میم ) دەخوێنرێتەوە، خوای گەورە زاناترە بە واتاکەی.ئەم پیتانەی کە لەسەرەتای ھەندێک لەسورەتەکانی قورئاندا ھاتوون، تەنھا خوای گەورە دەزانێت مەبەستی پێیان چیە، ئەمە ڕاسترین تەفسیرە بۆ ئەم پیتانە کرابێت، بەڵام بەچەند جۆرێکی تریش تەفسیرکراون لەوانە : ئەم پیتانە ناون بۆ ئەوسورەتانەی لەسەرەتایانەوە ھاتوون، یان ناون بۆ خوای گەورە، یان بۆ دەستەوسانکردنی عەرەبە بێباوەڕەکانە کە دەیانووت ئەم قورئانە لەلایەن خوداوە نەھاتوەتە خوارەوە بۆ موحەممەد ( صلى الله عليه وسلم ) پێیان دەڵێت : دەی ئەگەر وایە وێنە وھاوشێوەی ئەم قورئانە بھێنن، کە ھەر لەو پیتانە پێـکھاتووە کە ئێوە قسەی پێ دەکەن و بەکاریان دەھێنن

﴿2﴾ ئەم قورئانە ھیچ گومانێکی تێدا نیە (کـە لەلایـەن خوای گـەورەوە نـێـرراوە) ڕێنیشاندەری پارێزکار و لەخواترسانە (پارێزکاران ولەخوا ترسان بەزانست وزانیاری بەسوود وکار وکردەوەی چاکە سوودی لێ وەردەگرن، چونکە ئەوانن لەپەروەردگاریان دەترسن وشوێن فەرمان وڕێنمایەکانی دەکەون)

﴿3﴾ ئەوانەی کەبڕوا دەھێنن بەشتە پەنھان ونادیارەکان (ئەو شتە پەنھانەی کە بە حەواس وعەقڵی مرۆڤ ھەستیان پێ ناکرێت، لە ڕێگەی وەحیەوە نەبێت، وەک باوەڕ بەفریشتەکان وبەھەشت ودۆزەخ وزۆر شتی تریش...) وە نوێژ دەکەن (بەڕێک وپێکی ولەکاتی خۆیدا ئەنجامی ئەدەن) و لەوەی کردوومانە بەڕزق وڕۆزیان دەیبەخشن (لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە)

﴿4﴾ وە ئەوانەی کەبڕوا دەھێنن بەو قورئانەی کە بۆ تۆ (ئەی موحەممەد نێرراوە) وە بەو کتێبانەشی کە بۆ (پێغەمبەران ونێرراوانی) پێش تۆ نێرراونەتە خوارەوە وەبڕوایان ھەیە بەڕۆژی دوایی

﴿5﴾ (خاوەنی ئەم صیفەتانە) لەسەر ڕێگه‌ی ڕاستن ( بەتەوفیق ویارمەتیدان) لە لایەن پەروەردگاریانەوە، وە ھەر ئەوانەن ڕزگار بووان (لە دوونیا ودواڕۆژدا)

﴿6﴾ بەڕاستی ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون بۆ ئەوان چوون یەکە بیان ترسێنیت یان نەیان ترسێنیت هه‌ر بڕوا ناھێنن

﴿7﴾ خوا مۆری ناوە بەسەر دڵ و گوێیاندا، وە پەردە بەسەر چاویانەوەیە، وە سزای زۆرگەورەیان بۆ ھەیە

﴿8﴾ وەلەناو خەڵکیدا ھەندێ کەس ھەیە کەدەڵێ: بڕوامان ھێناوە بەخواو بەڕۆژی دوایی لەکاتێکدا ئەوان بڕوادار نین

﴿9﴾ (بەلای خۆیانەوە) خواو ئەوکەسانە دەخەڵەتێنن کە بڕوایان ھێناوە ! کەس ناخەڵەتێنن تەنھا خۆیان نەبێت بەڵام ھەستی پێ ناکەن

﴿10﴾ لە دڵیاندا نەخۆشی( ناپاکی) ھەیە خواش نەخۆشی یەکەی زۆرتر کردن (بەھاتنی قورئان) وە سزای سەختیان بۆ ھەیە بەھۆی ئەو درۆیانەوە کە دەیان کرد (و دەیان وت بڕوامان ھەیە)

﴿11﴾ وەکاتێک پێ یان بووترایە ئاشوب مەنێنەوە لە زەوی دا (ئاژاوە بەرپا مەکەن لە وڵاتدا) دەیان ووت: ئێمە ھەر چاکەکارین (ڕێکخەرین)

﴿12﴾ ئاگادار بن کەبەڕاستی ھەر ئەوانن ئاشوبگێڕ بەڵام ھەستی پێ ناکەن

﴿13﴾ وەکاتێ پێ یان بووترایە بڕوا بێنن وەک ئەوخەڵکانەی کە بڕوایان ھێناوە دەیان ووت: چۆن ئێمە بڕوابێنین وەک ئەوگێل ونەفامانەی کە بڕوایان ھێناوە بێدار بن کە بە ڕاستی ھەرخۆیان گێل و نەفامن بەڵام نازانن

﴿14﴾ وەکاتێ (ناپاکان) بگەیشتنایە بەوانەی کە بڕوایان ھێناوە دەیانووت : ئێمەش بڕوامان ھێناوە کاتێکیش بەتەنیا بوونایە لەگەڵ گەورە فێڵبازەکانیان دەیانووت : ئێمە ھەر لەگەڵ ئێوەین بێگومان ئێمە ھەر گاڵتە کەرین (بەوان)

﴿15﴾ خوا گاڵتە بەوان دەکات (لە بەرانبەر گاڵتە کردنەکەیان) وەماوەیان دەدات تا لەسەرکەشی خۆیاندا سەر لێشێواو بن

﴿16﴾ ئەمانە ئەوانەن کە گومڕاییان کڕی بە ڕێنمونیی جا نە بازرگانی یەکەیان قازانجی کردو نە ڕێبازی ڕاستیان گرت

﴿17﴾ (دوو ڕووەکان) وێنەیان وەک یەکێک وایە کە ( لەشەوێکی تاریکدا) ئاگرێک ھەڵگیرسێنێت کە لەگەڵ دەوروبەری ڕووناک کردەوە خوا ( خێرا) ڕووناکی یەکەیان لێ بکوژێنێتەوە, وە بیان ھێڵێتەوە لەناو چەند تاریکیەکی وادا کەھیچ نەبینن

﴿18﴾ کەڕو لاڵ و کوێرن بۆیە (لە گومڕایی خۆیان) ناگەڕێنەوە

﴿19﴾ یا وەک (کەسانێک لەچۆڵیەکدا) بارانێکی لێزمەو بەخوڕیان (لێ داکات) لەئاسمانەوە کە تاریکی زۆر و ھەورە تریشقەو بروسکەی تێدا بێت (بەجۆرێک کە) پەنجەکانیان دەکەن بە گوێیاندا لەبەر گرمەی ھەورە تریشقەکان بۆخۆپاراستن لەمردن وە خودا دەوری بێ بڕوایانی داوە

﴿20﴾ نزیک بێ ئەو بروسکەیە (بینایی) چاویان بڕفێنێ ھەرکاتێ ڕوناکیی بۆ بدانایەتەوە تیایدا بڕۆشتنایە وە کاتێ تاریکیشی بکردایە لێیان لەجێگەی خۆیان ڕادەمان( دەوەستان) ئەگەر خودا بیویستایە (بەو ھەورەگرمە و بروسکانە) کەڕو کوێری دەکردن بێگومان خوا بەسەر ھەموو شتێکدا دەسەڵاتدارە

﴿21﴾ ئەی خەڵکینە پەروەردگارتان بپەرستن کەئێوەو ئەوانەی پێش ئێوەشی دروست کردووە بەڵکو بەو پەرستنە خۆتان بپارێزن

﴿22﴾ ئەو( خوایەی) کەزەوی بۆ ڕاخستوون وە ئاسمانی بۆ کردوون بەکۆشک (ئاسمانی بۆگێڕاون بەگومەزی) وەئاوی (بارانی) لەئاسمانەوە ھێناوەتە خوارەوە ئەمجا دەری ھێناوە بەو ئاوە ھەموو جۆرە میوەو بەروبومێک بۆ ڕۆزیی ئێوە کەواتە ھاوتا بۆخوا پەیدامەکەن. کەئێوە خۆتان دەزانن (بێ ھاوتایە)

﴿23﴾ وەئەگەر ئێوە لەگومان دان لەم (قورئانەی) کەناردومانەتە خوارەوە بۆ بەندەی خۆمان(موحەممەد ) دە سورەتێک بێنن بەوێنەی ئەو وە بانگی ھاوکارەکانتان بکەن( لەڕەوان بێژان وشاعیران) بێجگەلە خوا ئەگەر ڕاست دەکەن، (بەفەرموودەی خوای نازانن)

﴿24﴾ ئەمجا ئەگەر ئەمەتان نەکرد؟ وە ھەرگیز نایشی کەن (ئیتر بێ بڕوامەبن) دەی خۆتان بپاریزن لەو ئاگرەی کە سوتەمەنیەکەی خەڵکی(بەدکار) وبەردە بۆبێ بڕوایان ساز کراوە (ئامادە كراوه)

﴿25﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) مژدە بدە بەوانەی کە باوەڕیان ھێناوەو کردەوە باشەکانیان کردووە کە بێگومان بۆئەوان ھەیە بەھەشتانێک کە ڕووباری زۆر بەژێریاندا دەڕوات ھەرکاتێ لەوێ ڕۆزیان بدرێت لە میوەھات دەڵێن:ئەمە ئەوەیە کەلەمە و پێش پێمان درا (جیاواز لەتام وبۆندا) ئێستا وێنەیان ھێناوە, وەلەو بەھەشتانەدا بۆئەوان ھەیە ھاوسەرانی پاکیزە وەئەوان لەو (بەھەشتانە) دا ھەتا ھەتایین

﴿26﴾ بێگومان خوا شەرم ناکات بەوەی کە (بۆ تێگەیاندنی خەڵک) ھەر نموونەیەک بھێنێتەوە به مێشولەوبچوکتر (یاگەورەتر) لەویش ئەمجا ئەوانەی کەباوەڕدارن ئەوە چاک دەزانن کەئەو (نموونە ھێنانەوەیە) ڕاست ودروستە لە پەروەردگاریانەوە ئەوانەش کە بێ باوەڕن دەڵێن: خوا چی ویستووە بەم نموونە ھێنانەوەیە زۆر کەسی پێ گومڕادەکات وە ڕێنموونی زۆر کەسیشی پێ دەکات وە گومڕاناکات بەو نموونە ھێنانەوەیە مەگەر بەدکاران نەبێت

﴿27﴾ ئەوانەی کەپەیمانی خوا دەشکێنن و(ھەڵی دەوەشێننەوە) پاش بەستنی وە ئەیپچڕێنن ئەو (پەیوەندیانە) ی کەخوا فەرمانی داوە بەپەیوەستی کردنی وەلەزەویدا خراپە دەکەن ھەر ئەوانن زەرەرمەند و ڕەنجەڕۆ

﴿28﴾ چۆن بێ باوەڕ دەبن بەخوا!؟ لەکاتێکدا کەئێوە بێ گیان بوون، و گیانی بەبەردا کردن لەپاشان دەتان مرێنێ دوای ئەوەش زیندووتان دەکاتەوە ئەمجا بۆلای خۆی دەگەڕێنرێنەوە

﴿29﴾ خوا ئەو خوایەیەکەھەرچی لەزەویی دایە دروستی کردوە بۆئێوە پاشان ویستی ئاسمان دروست بکات ئەمجا ڕێکی خستن بەحەوت ئاسمان وە ئەو ئاگادارە بەھەموو شتێک

﴿30﴾ (بیریان بێنەوە) کاتێک کەپەروەردگاری تۆ بە فریشتەکانی ووت بەڕاستی من جێ نشینێک دروست دەکەم لەسەر زەوی (فریشتەکان) ووتیان: ئایا کەسێکی وای تیا دروست دەکەیت کە خراپەکاری تێدا بکات وە خوێنی تیا بڕێژێ؟ لە کاتێکدا کە ئێمە یادت دەکەین بەستایش کردنت وە بەپاک ڕات دەگرین (خوا) فەرموی: بێگومان ئەوەی من دەیزانم ئێوە نایزانن

﴿31﴾ خوا ناوی ھەموو شتێکی فێری ئادەم کرد لەپاشان ئەو شتانەی نیشانی فریشتەکاندا وە (خوا پێی) فەرموون: ناوی ئەمانەم پێ بڵێن ئەگەر ڕاست دەکەن، (کە ئێوە لە ئادەم باشترن)

﴿32﴾ (ھەموو) ووتیان: خوایە تۆ پاکیت لەھەڵە ئێمە ھیچ نازانین، مەگەر ئەوەی کە خۆت فێرت کردبین بەڕاستی ھەر تۆیت زاناو دانا

﴿33﴾ (خوا) فەرمووی: ئەی ئادەم ناوی ئەو شتانەیان پێ بڵێ جاکاتێک کە ناوەکانی پێ ووتن (خوا) فەرمووی: ئەی پێم نەووتن؟ بێگومان من ئاگادارم بەنھێنی ئاسمانەکان و زەوی وە ئاگادارم بەوەی کەئاشکرای دەکەن وە بەئەوەش کە دەیشارنەوە

﴿34﴾ (بێنەوە بیرت) کاتێک ووتمان بە فریشتەکان سوژدە ببەن بۆ ئادەم جا(ھەموو) سوژدەیان برد شەیتان نەبێت کە گوێی نەدایەو خۆی بەگەورە زانی وە لە بێ بڕوایان بوو

﴿35﴾ وە ووتمان: ئەی ئادەم خۆت و ژنەکەت نیشتەجێ بن لەم بەھەشتەدا وە لە ھەموو خواردەمەنیەکی بخۆن بەتێرو تەسەلی لەھەر شوێنێک کەحەز دەکەن وە نزیکی ئەم درەختە مەکەون تا لە ستەمکاران نەژمێردرێن تا نەبنە ستەمکار

﴿36﴾ ئەمجا شەیتان ھەڵی خەڵەتاندن لە بەھەشتدا وەلەو خۆشگوزەرانیەی کە تێیدابوون دەری پەڕاندن وە ووتمان: (بە ئادەم وحەواو شەیتان) بچنە خوارەوە (بۆ سەر زەوی) ھەندێکتان دوژمن ئەبن لەگەڵ ھەندێکتاندا وە بۆتان ھەیە جێگیربن لەسەر زەوی وە بەھرەمەند بن لە (ئارەزووی دونیا) تاماوەیەک

﴿37﴾ ئەمجا ئادەم چەند ووتەیەکی (پاڕانەوەی ) لە پەروەردگارییەوە وەرگرت (ئەویش) لێی گیراکرد بەڕاستی ھەر ئەو تەوبەگیراکەری میھرەبانە

﴿38﴾ ووتمان: ھەموو بچنە خوارەوە لە بەھەشت ئەمجا ئەگەر لەمنەوە ڕێنمونی یەکتان بۆ ھات ئەو کەسەی دوای ڕێنموونیی من کەوت نە ترسیان لەسەرەو نەخەم دەخۆن

﴿39﴾ وە ئەوانەی کەبێ بڕوابوون و نیشانە و ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانی ئەوانە ھاوەڵ و ھاودەمی ئاگرن تیایدا ئەمێننەوە بەھەتا ھەتایی وھەمیشەیی

﴿40﴾ ئەی بەنی ئیسرائییل (نەوەکانی یەعقوب) بیری ئەو چاکانە بکەنەوە کە ڕشتوومن بەسەرتاندا وە پەیمانی من ببەنەسەر تا منیش پەیمانی ئێوە ببەمەسەر وەھەر لە من بترسن

﴿41﴾ ھەروەھا بڕوا بھێنن بەو قورئانەی کەناردوومەتە خوارەوە کە پشتیوانی پەیامەکەی لای ئێوەیە (تەورات وئینجیلی دەستکاری نەکراو) وە ئێوە مەبن بەیەکەمین بێ بڕوا بەو قورئانە وە نیشانە و ئایەتەکانی من مەگۆڕنەوە بەشتێکی کەم نرخ وەھەر لە (بێ فەرمانی) من خۆتان بپارێزن

﴿42﴾ ڕاست و ڕەوا تێکەڵ مەکەن بەناڕەواو درۆ حەق و ڕاستی مەشارنەوە، لەکاتێکدا کە خۆتان ئەمە دەزانن

﴿43﴾ نوێژ بکەن و زەکات بدەن وەلەگەڵ کڕنوش بەراندا کڕنوش بەرن (بۆ خودا)

﴿44﴾ ئایا فەرمان بەسەر خەڵکیدا دەدەن بەچاکە؟ وە خۆتان فەرامۆش دەکەن (لەگەڵ ئەمەشدا) کەئێوە پەڕاوەکە (تەورات) دەخوێننەوە دەی ئایا ژیرنابن و تێ ناگەن؟

﴿45﴾ پەنا ببەنە بەرئارام گرتن ونوێژکردن (بۆ بە مەبەستەکانتان) وە بێگومان نوێژ (ئەرکێکی) گەورەو گرانە مەگەر لای ئەوانە نەبێ کە لەخوا ئەترسن و (خۆیان بەزل نازانن)

﴿46﴾ ئەوانەی کە دڵنیان بە خزمەت پەروەردگاریان دەگەن وە ئەوان دڵنیان بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە

﴿47﴾ ئەی بەنی ئیسرائیل (نەوەکانی یەعقوب) یادی ئەو بەخششانە بکەنەوە کە ڕشتوومە بەسەرتاندا وە من (کاتی خۆی ) ڕێزی ئێوەم دا بەسەر ھەمواندا

﴿48﴾ وە خۆتان بپارێزن لەڕۆژێک کە کەس ھیچ سوودێک بەکەسی تر ناگەیەنێت وە ھیج تکایەکی بۆ گیرا ناکرێت وە بارمتەی لێ وەرناگیرێت وە ئەمانە یارمەتی نادرێن

﴿49﴾ (بیربکەنەوە) کاتێک کەڕزگارمان کردن لەدەست و پێوەندی فیرعەون کەسزای سەختیان پێ ئەچەشتن کوڕەکانتانیان سەر دەبڕین وە کچەکانتانیان دەھێشتنەوە (بۆ کارەکەری) وە لەمەتاندا (لەم سزا سەختەی بەسەرتاندا درا) تاقی کردنەوەیەکی گەورە بوو لەپەروەردگارتانەوە بۆتان

﴿50﴾ (بیربکەنەوە) کاتێک کە دەریامان بۆ لەت کردن و ڕزگارمان کردن وە دەست وپێوەندی فیرعەونمان خنکاند و نوقمی (دەریامان) کردن لەکاتێکدا ئێوە تەماشاتان دەکردن

﴿51﴾ (بیربکەنەوە) کاتێک کەبەڵێنی چل شەومان دا بەمووسا لەدوای ئەو (ڕۆشتنی مووسا بۆ کێوی گور) گوێرەکەکەتان کرد بە (خوای خۆتان وپەرستتان) لەکاتێکدا ئێوە ستەمکار بوون

﴿52﴾ ئەمجا دوای ئەو (گوێرەکە پەرستیەتان) لێتان خۆش بووین تاسوپاسی (خوا) بکەن

﴿53﴾ بیربکەنەوە کاتێک تەورات وجیاکەرەوە (لە نێوان دروست ونادروست) مان دا بەمووسابۆ ئەوەی ڕێنمونیی پێ بکەن

﴿54﴾ بیربکەنەوە کاتێک کە مووسا بەگەلەکەی وت ئەی گەلەکەم بەڕاستی ئێوە ستەمتان کرد لەخۆتان بەگوێرەکە پەرستیەکەتان کەواتە بگەڕێنەوە بەپەشیمانی بۆ لای بەدی ھێنەرتان و خۆتان بکوژن (بێ تاوانتان تاوان بارتان بکوژێت) ئەمەتان باشترە بۆخۆتان لای بەدی ھێنەرتان ئەمجا (خواش) پەشیمانیەکەی لێ گیرا کرد بەڕاستی ھەر خوایە گیراکەری پەشیمانی و میھرەبانە

﴿55﴾ (بیربکەنەوە) کاتێ ووتتان ئەی مووسا بڕوات پێ ناھێنین تاخوانەبینین بەئاشکرا لەپڕ ھەورە تریشقەیەک لێ ی دان لەکاتێکدا ئێوە تەماشاتان دەکرد

﴿56﴾ لەپاشان زیندوومان کردنەوە لەدوای مردنتان بۆئەوەی سوپاسی (خوا) بکەن

﴿57﴾ وەبەھەور سێبەرمان کرد بەسەرتانەوە، وە گەزۆ و باڵندەی شێلاقەمان بەسەردا ڕشتن وبۆمان ناردن (وە پێمان ووتن) بخۆن لەو خواردنە پاکانەی کەکردمان بەڕۆزیتان (ئەوانەی ناسوپاسی یان کرد) ستەمیان لە ئێمە نەکرد بەڵکو ستەمیان لە خۆیان کرد

﴿58﴾ (بیربکەنەوە) کاتێک کەووتمان: بچنە ئەم شارە (کە قودسە) ئەمجا لەوێ (ھەرچی ئارەزوو دەکەن) بخۆن بەتێروتەسەلی لەھەر لایەک کەحەز دەکەن وە لەدەرگاوە بچنە ژوورەوە بە ملکەچی (بەکڕنوشەوە) وە بڵێن (خوایە) لەگوناھەکانمان خۆش ببە ئەوسا لەگوناھەکانتان خۆش دەبین وەلەئایندەدا پاداشتی چاکەکاران زۆرتر دەکەین

﴿59﴾ کەچی ئەوانەی ستەمکار بوون (ئەوەی پێیان ووترا بوو) گۆڕییان بەقسەیەک کەپێیان نەووترا بوو ئیتر ئێمەش رشتمان بەسەر ئەوانەی کەستەمیان کرد سزایەک لەئاسمانەوە بەھۆی ئەونافەرمانیەی کەکردیان

﴿60﴾ (بیربکەنەوە) کاتێک کە مووسا داوای باران بارینی کرد بۆگەلەکەی ئێمەش پێمان ووت: گۆچانەکەت بدە بەو (تاشە) بەردەدا (کەلێی دا) لەپڕ دوانزە کانیی لێ ھەڵقوڵا بێگومان ھەموو تیرەیەک چاوگەی (ئاوە خۆرەی) خۆی ناسی (ئەمجا ووتمان) بخۆن وبخۆنەوە لەڕۆزی خواوە بڵاو مەبنەوە لەزەویدا بەخراپەکردن

﴿61﴾ (بیربکەنەوە) کاتێک کەووتتان: ئەی مووسا ھەرگیز خۆمان راناگرین لەسەر یەک جۆر خۆراک کەواتە داوامان بۆبکە لەپەروەردگارت بۆمان دەربھێنێ لەوەی کەزەوی دەیڕوێنێ لەسەوزەوات و ترۆزی و خەیارو سیر ونیسک وپیاز (مووسا) فەرمووی: ئایا ئێوە شتی چاک دەگۆڕنەوە بە خراپ (واتە گەزۆ و گۆشتی باڵندە دەگۆڕنەوە بە سیر وپیاز) دابەزن بۆشارێک (لەم شارانەی فەلەستین) ئەوسا بەڕاستی چیتان داوا کردووە دەستتان دەکەوێت وە درابەسەریاندا ڕیسوایی و بێ نەوایی ( ھەژاری) وە خەشمی خوایان بۆخۆیان ھێنایەوە ئەمە لەبەر ئەوەبوو کەبێ بڕوابوون بەنیشانەو فەرمانەکانی خوا وە پێغەمبەرانیان دەکوشت بەناڕەوا ئەمە بەھۆی ئەوەوە بوو کەسەرپێچی و دەست درێژی یان دەکرد

﴿62﴾ بەڕاستی ئەوانەی ئیماندارن (موسوڵمانن) وەئەوانەی جوولەکەن وەگاورو ئەستێرە یان فریشتە پەرستەکان ھەرکامێک لەمانە بڕوای ھێنا بەخواو ڕۆژی دوایی وەکردەوەی چاکی کرد ئەوە پاداشتیان بۆھەیە لەلای پەروەردگاریانەوە نەترسیان لەسەرە و نەخەفەت دەخۆن

﴿63﴾ وە (بیربکەنەوە) کاتێک پەیمانمان لێ وەرگرتن وە (کێوی) طورمان بەرز کردەوە بەسەر سەرتانەوە (وە پێمان وتن) ئەوەی پێمان داون (لەتەورات) باش کاری پێبکەن وەبیرکەنەوە لەوەی کەتێیدایە بەڵکو خۆتان بپارێزن ولەخوا بترسن

﴿64﴾ پاشان پشتتان ھەڵکرد دوای پەیمان وەرگرتنەکە ئەمجا ئەگەر بەخشش و میھرەبانی خوا نەبوایە بەسەر تانەوە ئەوە ئێوە لەزەرەرمەندان دەبوون

﴿65﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ئێوە (دەنگ وباسی) ئەوانەتان زانیبوو لەخۆتان کەدەست درێژیان کرد لە ڕۆژی شەممەدا ئەمجا پێمان وتن ببن بەمەیمونی دوور خراوە لەبەزەیی خوا

﴿66﴾ ئەمجا ئەم سزایەمان کردە پەند بۆ خەڵکانی ئەو سەردەمەو ئەوانەی دوای ئەوان وەبەئامۆژگاری بۆ پارێزکاران

﴿67﴾ وە (بیربکەنەوە) کاتێک مووسا بەگەلەکەی ووت بێگومان خوا فەرمانتان پێ دەدات کە مانگایەک سەرببڕن وتیان: ئایا گاڵتەمان پێ دەکەیت؟ ووتی: پەنا ئەگرم بەخوا کەلە نەفامان بم

﴿68﴾ ووتیان: داوامان بۆ بکە لەپەروەردگارت پێمان بڵێ ئەو مانگایە کامەیە وچۆنە؟ ووتی: بێگومان خوا دەفەرموێ:مانگایەک بێت نەزۆر پیرو نەزۆر گەنج مام ناوەندی بێ لەنێوان ئەم دوانەدا زوو بیکەن ئەوەی فەرمانتان پێدراوە

﴿69﴾ ووتیان: داوامان بۆبکە لەپەروەردگارت پێمان بڵێ ڕەنگی مانگاکە چۆن بێ؟ ووتی: بەڕاستی خوا دەفەرموێ:مانگایەکی زەردی تێربێ (زەردێکی وا) دڵی تەماشاکاران خۆش بکات

﴿70﴾ ووتیان: داوامان بۆ بکە لەپەروەردگارت تەواو بۆمان ڕوون بکاتەوە چۆن بێ ئەومانگایە؟ بەڕاستی مانگاکەمان لێ تێک چووە وە بەڕاستی ئێمە ئەگەر خوا بیەوێ ڕێنمونی وەردەگرین

﴿71﴾ ووتی: خوا ئەفەرموێ بەڕاستی مانگایەک بێ ڕانەھێنرابێ نە بە کێڵانی زەوی وە نە بەئاودێری کشتوکاڵ بێ نەنگ وبێ پەڵەبێ ووتیان: ئائێستا ھەواڵی راستت ھێنا ئەمجا سەریان بڕی وخەریک بوو ئەو (سەربڕینە) نەکەن

﴿72﴾ (وە بیربکەنەوە) کاتێک کە یەکێکتان کوشت وەھەموو لەخۆتانتان دوور دەخستەوەو ئاژاوەتان بوو وە خواش ئاشکرای کرد ئەوەی ئەتان شاردەوە

﴿73﴾ ئەمجا ووتمان: بەپارچەیەکی (مانگا سەربڕاوەکە) لەکەسە کوژراوەکە بدەن ئا (بەو شێوەیە) خوا مردووەکان زیندوو دەکاتەوە وەنیشانەکانی خۆیتان پیشان دەدات بۆئەوەی ژیربن وتێ بگەن

﴿74﴾ لە پاشان دڵتان رەق بوو دوای ئەم (ھەموو) موعجیزانە دڵتان وەک بەردە بەڵکو زۆر رەقترە چونکە بەڕاستی بەردی وا ھەیە لەچەند لاوە جۆگە ئاوی لێ ھەڵ دەقوڵێ وە بێگومان ھی وایان ھەیە کەلەت لەت دەبێ و ئاوی لێ دێتەدەرێ وە بەڕاستی ھی وایان ھەیە لەترسی خوا (لەلوتکەی شاخەکان) بەرئەبێتەوە وە خوا بێ ئاگا نیە لەوەی کەدەیکەن

﴿75﴾ جا ئایا بەتەمان (ئەی موسوڵمانینە) کە (جوولەکە) بڕوا بێنن بەئایینەکەتان لەکاتێکدا دەستەیەک لەوان فەرموودەی خوایان ئەبیست (لەتەورات) کەچی لەپاش تێگەیشتنی دەست کاریان دەکرد وە ئەوان دەشیان زانی (کە کارێکی ناڕەوایە)

﴿76﴾ (جوولەکەکان) کاتێک تووشی موسڵمانەکان ببونایە دەیان وت: ئێمەش بڕوامان ھێناوە (بە پێغەمبەرەکەتان) بەڵام کاتێک لەپەنایەکەوە ھەندێکیان بەھەندێکیان بگەیشتنایە دەیان وت:ئەوە ئێوە ئەو شتانە بەموسوڵمانەکان دەڵێن کە خوا بۆئێوەی باسکردووە (لە تەوراتدا)؟ تائەو تەوراتە بکەنە بەڵگە بەسەرتانەوە لای پەروەردگارتان (لەڕۆژی دواییدا) جا ئایا ژیرنابن و تێ ناگەن؟

﴿77﴾ ئایا ئەوان نازانن کەبەڕاستی خوا ئاگادارە بە ئەوەی کەپەنھانی ئەکەن و ئەوەی ئاشکرای ئەکەن

﴿78﴾ وە ھەندێکیان نەخوێندەوارن لەپەڕاوەکە (تەورات) نازانن، تەنھا ئاوات و ھیوای ھیچ وپووچ نەبێت وە ئەوان ھەر دوای گومان دەکەون

﴿79﴾ ئەمجا ھاوارو تیاچوون بۆ ئەوانەی کەتەوراتە ( تێکدراوە) کە بەدەستی خۆیان دەنوسنەوە پاشان دەڵێن: ئەم (نامەیە) لە خواوەیە تاشتێکی کەمی پێ بکڕن ساھاوارو تیاچوون بۆ ئەوان لەوە کەدەستی ئەوان نوسیوێتیەوە وە ھاوار بۆئەوان لەوەی کە ئەنجامی ئەدەن

﴿80﴾ وە ( جوولەکەکان) وتیان: ئاگری دۆزەخمان لێ ناکەوێت مەگەر چەند ڕۆژێکی ژمێرراو نەبێت بڵێ: ئایا پەیمانتان لەخواوە وەرگرتووە؟ (بۆ ئەمەی کە دەیڵێن) تا خواش پێچەوانەی پەیمانی خۆی نەکات؟ یان شتێکی وا ھەڵدەبەستن بەدەم خـوداوە کەنایزانن

﴿81﴾ نەخێر وانیە ھەرکەسێک خراپەیەک بکات وە تاوانەکەی خۆی لەھەموو لایەکەوە دەوری دابێت ودایگرێتەوە ئا ئەوانە ھاوەڵی ئاگرن تیایدا دەمێننەوە بە ھەمیشەیی

﴿82﴾ وە ئەوکەسانەی کەبڕوایان ھێناو کردەوەی باشیان کرد ئا ئەوانە ھاوەڵی بەھەشتن تیایدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی

﴿83﴾ (وە بیربکەنەوە) کاتێک کەپەیمانمان لەجوولەکە وەرگرت کە ھیچ شتێک نەپەرستن جگە لە خوای گەورە وە چاکە بکەن لەگەڵ دایک و باوک وە لەگەڵ خزمان وە لەگەڵ ھەتیوان و ھەژاراندا وە قسەی شیاو بکەن لەگەڵ خەڵکیدا وە نوێژ بکەن وە زەکات بدەن ئەمجا پشتتان ھەڵکرد کەمێکتان نەبێت وە ئێوە ھەر بەرھەڵستکار و (پشت ھەڵکەرن)

﴿84﴾ وە (بیربکەنەوە) کاتێک پەیمانمان لێ وەرگرتن کە خوێنی یەکتری نەڕێژن وە خۆتان دەربەدەر نەکەن لەووڵاتتان پاشان بڕیارتان دا (لەسەر ئەم پەیمانە) وە ئێوە (خۆتان) شایەتی لەسەر ئەدەن

﴿85﴾ ئەمجا ئێوە ھەرئەوانەن کەیەکتری دەکوژن وە ھەندێک لەخۆتان دەربەدەر دەکەن لە ووڵاتیان پشتیوانی (بێگانە) دەکەن دژی ئەوان بە بەدی و دەست درێژی وە ئەگەر دیلتان بۆ بێنن (لەخۆتان ئەیانکڕنەوە و) فدیەیان بۆ دەدەن لەگەڵ ئەمەش دا کەدەربەدەر کردنیان قەدەغە کراوە لێتان ( بۆچی کار بەوەیان دەکەن و بەمەیان ناکەن) جا ئایا بڕوا دەھێنن بەھەندێک لەتەورات و بێ بڕوا دەبن بەھەندێکی تری جاتۆڵەی ئەوکەسانە کەوا بکەن لەئێوە ھەر ڕیسوایی و بەدناویە لەژیانی دونیادا وە لەڕۆژی دوایشدا دەگەڕێنرێنەوە بۆناو سەختترین سزا وە خوا بێ ئاگا نیە لەوەی کەدەیکەن

﴿86﴾ ئەمانە ئەوانەن کە ژیانی جیھانیان کڕی بە دواڕۆژ ئیتر نە سزایان لەسەر سووک دەکرێت وە نە یارمەتی دەدرێن و (نەپشتگیریی دەکرێن)

﴿87﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە تەوراتمان دا بە مووسا وە دوا بەدوای ئەو پێغەمبەرانمان نارد وە چەند نیشانەیەکی ڕۆشنمان دا بە عیسای کوڕی مەریەم وە پشتیوانیمان کرد بە جیبرەیل جا ھەرکاتێ پێغەمبەرێکتان بۆ بھاتایە بە جۆرێک کە بەدڵی خۆتان نەبوایە لووت بەرز بوون و خۆتان بەگەورە گرتووە جا دەستەیەکتان (لە پێغەمبەران) بە درۆ زانیوە وە دەستەیەکتان کوشتوون

﴿88﴾ وە (جوولەکەکان) وتیان (بە پێغەمبەرﷺ) دڵمان داپۆشراوە ( قوفڵدراوە و قسەی تۆی ناگاتێ) (نەخێر وانیە) بەڵکو خوا نەفرەتی لێکردن بەھۆی بێ بڕواییانەوە جا کەمیان ھەیە بڕوا بھێنن

﴿89﴾ کاتێک کەنامەیەکیان بۆھات (کە قورئانە) لەلایەن خواوە کە پەسەندکەری تەوراتەکەی ئەوانە (پێش ئەوەی دەستکاری بکەن و بیگۆڕن) وە ئەوان (جوولەکەکان) لەوەوپێش داوای زاڵ بوونیان ئەکرد لەخوا بەسەر ئەوانەی کە بێ بڕوابوون کەچی کاتێک ئەو (پێغەمبەره) ی دەیان ناسی بۆیان ھات بێ بڕوابوون پێی کەواتە نەفرەتی خوا لەبێ بڕوایان بێت

﴿90﴾ شتێکی زۆر خراپ بوو کە خۆیانیان پێ فرۆشت (ئەو خراپەش) بێ بڕواییان بوو بەو قورئانەی کەخوا ناردویەتیە خوارەوە بەھۆی حەسودیانەوە بوو بەوەی کەخودا بڕێژێ لەبەخششی خۆی بەسەر ھەرکەسێکدا کەخۆی بیەوێ لەبەندەکانی (کە موحەممەدە ﷺ) ئەمجا تووشی خەشم و ڕقی یەک لەدوای یەکی خوا بوون وە بۆ بێ بڕوایان ھەیە سزای ڕیسواکەر

﴿91﴾ کاتێک پێ یان بووترایە: بڕوا بھێنن بەوەی کەخوا ناردوویە تیە خوارەوە (کە قورئانە) ئەیانووت: ئێمە بڕوا بەوە دەھێنین کەبۆ خۆمان نێردراوەتە خوارەوە, وە بێ بڕوا ئەبوون بە ئەوانەی کە دوای (تەورات) نێراوە (وەک قورئان) لەکاتێکدا کە ئەو قورئانە ڕاستە وپشتیوانی تەوراتە ( بێ دەستکاری) یەکەی ئەوانەو بەڕاستی دەزانێت بڵێ :بۆچی لەمەوپێش پێغەمبەرانی خواتان دەکوشت ئەگەر بڕوادار بوون

﴿92﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی مووساتان بۆھات بەچەند نیشانەیەکی ڕۆشنەوە کەچی لە دوای ئەو گوێرەکەتان پەرست بێگومان ئێوە ستەمکارن

﴿93﴾ (وەبیربکەنەوە) کاتێک کەپەیمانمان لێ وەرگرتن وە کێوی گورمان بەرز کردەوە بەسەرتاندا (وە ووتمان) ئەوەی پێمانداوون (تەورات) باش کاری پێ بکەن (وتووند دەستی پێوە بگرن) وە گوێ بگرن (بەزمان) وتیان : بیستمان و (بەکردەوە) بێ فەرمانیمان کردوە بەھۆی بی بڕوایی یانەوە دڵیان ئاو درابوو بەخۆشەویستی گوێرەکە کە بڵێ: بڕواکەتان چ فەرمانێکی بەدتان پێ دەدات ئەگەر ئێوە بڕوادارن

﴿94﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەگەر ماڵی دوایی (بەھەشت) بۆ ئێوەیە لای خوا (وەک خۆتان دەڵێن) بەتایبەتی بۆخۆتان بێت بەبێ ئەوەی کەس ببێ بە ھاوبەشتان کەواتە داوای مردن بکەن ئەگەر ڕاستگۆن

﴿95﴾ وە ھەرگیز داوای مردن ناکەن بەھۆی ئەو (گوناھانە) کەبەدەستی خۆیان پێشیان خستووە وە خوا ئاگادارە بە ستەمکاران

﴿96﴾ سوێندبێت ئەو (جوولەکانە) دەبینیت لەھەموو کەس زیاتر حەز لەژیان دەکەن وە لەوانەش کە ھاوبەش بۆ خوا پەیدادەکەن (لەبەرئەوە) ھەریەکێکیان ئاوات دەخوازێ کە ھەزار ساڵ بژیایە وە ئەو تەمەنە (کەبەسەری دەبات) رزگاری ناکات لەسزا وە خوا بینایە بەوەی کە دەیکەن

﴿97﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ھەر کەسێک دوژمنی جیبریل بێت (ئەوە دوژمنی خوایە) چونکە ئەو بە فەرمانی خوا قورئانی ھێناوەتە خوارەوە بۆ سەر دڵی تۆ پشتیوانی نامەکانی پێش خۆی دەکات و بەڕاستیان دەزانێت وە ڕێنمونی کارو مژدە دەرە بۆ بڕواداران

﴿98﴾ ھەر کەسێک دوژمنی خواو فریشتەکانی خوا و پێغەمبەرانی خوا و جیبرەیل و میکایل بێت (ئەوە بێ بڕوایە) وە بێگومان خواش دوژمنی بێ بڕوایانە

﴿99﴾ سوێند بەخوا بێگومان بۆمان ناردویت چەند نیشانەیەکی رون و ئاشکرا (کە قورئانە) وە کەس بێ بڕوا نابێت پێیان، مەگەر بەدکاران نەبێت

﴿100﴾ ئایا (بێ بڕوا ئەبن بەئایەتەکانی ئێمە) ھەر جارێک پەیمانێک ببەستن (لەگەڵ پێغەمبەر ﷺ دا) دەستەیەک لەوانە پەیمانەکەیان ھەڵوەشاندۆتەوە (نەک ھەر ئەوەندە ) بەڵکو زۆربەیان ھەر بڕوا ناھێنن

﴿101﴾ کاتێک کە پێغەمبەرێکیان بۆ ھات لەلایەن خواوە بەپشتیوانی تەوراتە (دەستکاری نەکراوە) کەیان دەستەیەک لەوانەی کە خاوەن نامەبوون نامەکەی خوایان فڕێ دایەپشت خۆیان و(پشت گوێیان خست) وەک نەزانن (کەئەوە نامەی خودایە)

﴿102﴾ (جوولەکەکان) دوای ئەو (شتانە) کەوتن کەشەیتانەکان دەیان خوێندەوە (بۆ خەڵکی) لەسەردەمی پاشایەتی سولەیمان دا،وە سولەیمان بێ بڕوا نەبوو بەڵام شەیتانەکان بێ بڕوا بوون خەڵکیان فێری جادو دەکرد ھەروەھا ئەوەی نێردراوەتە خوارەوە لە بابل بۆ سەر ھارووت و مارووت (دوو فریشتە بوون) وە (ئەمانە) کەسیان فێر نەدەکرد تا پێیان نەوتایە ئێمە ھەر تاقیکەرەوەی (ئادەمیزاد) ین کەواتە بێ بڕوامەبە ئەمجا فێری جادوی وا دەبوون لێیانەوە کە ژن و مێردی پێ لەیەک جیا بکەنەوە ئەوان بەم جادوە ناتوانن زیان بەکەس بگەیەنن مەگەر بەویستی خوا نەبێت وە فێری شتێک دەبن کە زیانیان پێ دەگەیەنێ نەک قازانج بێگومان زانیان ھەرکەسێ جادو بکڕێ (وفێری ببێت) (بەفەرموودەی تەورات) لەڕۆژی دواییدا بێ بەش دەبێ بەڕاستی زۆر خراپە ئەو شتەی کە (بڕوای) خۆیانیان پێ فرۆشت ئەگەر بیانزانیایە

﴿103﴾ ئەگەر بەڕاستی ئەوان بڕوایان بھێنایە و پارێزکار بونایە ئەوا پاداشتێکی چاکتر لەلایەن خواوە بۆ ئەوان دەبوو ئەگەر بیانزانیایە

﴿104﴾ ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە مەڵێن ووشەی جوێن و بێ رێزیە بەلای جولەکەوە,وە بڵێن پەلەمان لێ مەکە و چاوەڕوانیمان لەسەر بکە و ببیستن وە بۆ بێ بڕوایان ھەیە سزای سەخت

﴿105﴾ حەزناکەن ئەوانەی کەبێ بڕوان لە خاوەن نامە و ھاوبەش پەیداکەرەکان کە ھیچ شتێکی باشتان لەخواوە بۆ بنێردرێتە خوارەوە بەڵام خواش بەخششی خۆی بۆ کەسێک کەبیەوێ تەرخان دەکات و خوا خاوەنی چاکەی گەورەیە

﴿106﴾ ئەگەر ئایەتێک (لە قورئان) بسڕینەوە یان فەرامۆشی بکەین و لەبیری ببەینەوە ئەوا یەکێکی تری باشتر لە ئەو، یان وەک ئەو دەھێنین ئایا نازانیت خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بەدەسەڵاتە

﴿107﴾ ئایا نازانیت کە موڵکی ئاسمانەکان و زەوی ھەر بۆخوایە؟ وە ھیچ پشتیوان و یاریدە دەرێکتان نیە، خوا نەبێت

﴿108﴾ یا ئێوەش دەتانەوێ داوا ی (شتی نەشیاو) بکەن لەپێغەمبەرەکەتان؟ وەک لەمەوپێش داوا کرا لەمووسا (علیە السلام) ھەر کەسێک بڕوا بگۆڕێتەوە بە بێ بڕوایی ئەوە بێگومان ڕێی ڕاستی ونکردووە

﴿109﴾ زۆر لەخاوەن نامەکان ئاواتە خوازن کەبتانکەنەوە بە بێ بڕوا، دوای بڕوا ھێنانتان لەبەر حەسودییەک کە لەدەرونیانەوەیە (ئەمەش) دوای ئەوەی کەڕاستیەکەیان بۆ ڕون بوەتەوە بەڵام ئێوە لێیان خۆش بن و چاو پۆشیان لێ بکەن تا خوا فەرمانی خۆیتان بۆ دەنێرێت بێگومان خوا بە دەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا

﴿110﴾ نوێژ بکەن وزەکات بدەن وەھەرچی پێشبخەن لەچاکە بۆخۆتان لای خوا دەستتان دەکەوێتەوە بێگومان خوا بینایە بەوەی کەدەیکەن

﴿111﴾ (جوولەکەو گاورەکان) وتیان: کەس ناچێتە بەھەشتەوە مەگەر یەکێک کە جوولەکە یا گاور بێت ئەمە ئاواتیانە پێیان بڵێ: بەڵگەتان بھێنن ئەگەر راست دەکەن

﴿112﴾ (نا وانییە) بەڵکو ھەر کەسێک بەڕاستی رووبکاتە خوا و لەھەمان کاتدا چاکەکار بێت ئەوە بۆی ھەیە پاداشت لەلای پەروەردگاریەوە نە ترسیان لەسەرە و نەخەمیش دەخۆن

﴿113﴾ جوولەکە ئەڵێن: گاور لەسەر ھیچ (ئاینێک ) نین وە گاوور دەڵێن: جوولەکە لەسەر ھیچ (ئایینێک) نین لەکاتێکدا ئەوان نامەکانیان دەخوێندەوە،(یەکێکیان تەورات و ئەوی تریش ئینجیل) ھەر بەم جۆرەیان دەوت، ئەوانەی کە نەزانن (لە بت پەرستەکان) ئەمجا خوا لە ڕۆژی دواییدا لە نێوانیاندا بڕیار دەدات لەوشتانەی کەتیایدا جیاواز و نـاکۆکن

﴿114﴾ کێ ستەمکارتـرە لەو کەسەی کە ڕێگری لـەمزگـەوتـەکـانی خوا دەکات لەوەی کە ناوی خوایان تێدا ببرێ وە ھەوڵ دەدات بۆ وێران کردنیان ئەوانە (کە قەدەغەی خواپەرستی دەکەن لە مزگەوتەکاندا) بۆیان نیە بچنە مزگەوتەکانەوە بە ترسەوە نەبێت لەژیانی دونیادا ریسوایی بۆ ئەوانە وە لەڕۆژی دوایشدا سزای گەورە

﴿115﴾ رۆژھەڵات و رۆژ ئاوا ھەر بۆخوایە کەواتە رووبکەنە ھەرلایەک (لە نوێژ کردندا بەفەرمانی خودا) ئەوە رووگەیە و رووتان لەخودا کردووە بێگومان خوا (بەزەیی و میھرەبانی) فراوانەو زانایە

﴿116﴾ (گاورو جوولەکە و بت پەرستەکان) وتیان: خوا منداڵی بۆخۆی داناوە ئەو (خوا) پاک و بەدوورە لەوە بەڵکو ھەرچی ھەیە لە ئاسمانەکان و زەویدا موڵکی ئەوە, ھەموو فەرمانبەردار وملکەچی ئەون

﴿117﴾ (خوا) بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەویە وە کاتێ کەویستی شتێ بکات ھەر ئەوەندەی پێ ئەوێ کە پێ ی بڵێ: ببە ئیتر ئەبێ

﴿118﴾ نەزانەکان وتیان: بۆچـی خوا خۆی قسەمان لەگەڵ ناکات یا نیشانەیەکمان بۆ نایەت ئەوانەی کەلەپێش ئەمانیشدا بوون ھەمـان شتیان دەوت دڵ و دەرونیان لەیەک دەچێت بێگومان نیشانەی زۆرمان باسکردوە بۆ کەسانێک بەشوێن دڵنیاییدا دەگەڕێن

﴿119﴾ بێگومان ئێمە تۆمان نارد بە ئاینێکی راست و درووستەوە بە مژدەدەر و ترسێنەر وە تۆ بەرپرسیار نیت لەیارانی دۆزەخ

﴿120﴾ ھەرگیز نە جوولەکە و نە گاور لێت ڕازی نابن ھەتا دوای ئاینیان نەکەویت (پێ یان) بڵێ: ھەر ڕێنموونیی خوایە ڕینموونی ڕاست وە ئەگەر دوای ئارەزووەکانی ئەوان بکەویت (ئەی موحەممەد ﷺ) دوای ئەو زانینەی کە (لەخواوە ) بۆت ھاتووە (کە قورئانە) ھیچ سەرپەرشتیکارو یارییدەدەرێکت نابێ لەلایەن خواوە

﴿121﴾ ئەوانە کەنامەمان پێداون بەڕاستی دەیخوێننەوە ئەوانە بڕوا ئەھێنن بەڕێنمونی خوای گەورە (کە ئیسلامە) وە ئەوانەی بێ بڕوابن پێی ھەرئەوانن زەرەر مەند و خەسارۆمەند

﴿122﴾ ئەی بەنی ئیسرائیل (نەوەکانی یەعقوب) یادی ئەو بەخششانە بکەنەوە کە ڕشتوومە بەسەرتاندا وە من (کاتی خۆی ) ڕێزی ئێوەم دا بەسەر ھەمواندا

﴿123﴾ وە خۆتان بپارێزن لەڕۆژێک کە کەس لەبری کەس تۆڵەو پاداشت نادرێتەوە وەبارمتەی لێ وەرناگیرێت وە ھیچ تکایەک کەڵکی ناگرێ وەیارمەتیی نادرێن و سەرناخرێن

﴿124﴾ (بیربکەنەوە) کاتێک خوا ئیبراھیمی تاقی کردەوە بەچەند بڕیار وفەرمایشتێک کە ئەویش بەجێی ھێنان (خوا) فەرمووی: بێگومان من تۆ دەکەم بە پێشەوای خەڵکی (ئیبراھیم) وتی: لەنەوەشم ئەکەیت (بە پێشەوا)؟ فەرمووی: پێغەمبەریەتی من ناگات بەستەمکاران

﴿125﴾ (بیربکەنەوە) کاتێک کە کەعبەمان گێڕا بە پەناگەی خەڵکی و جێی ئارامی و ئاسایش (پێمان وتن) شوێنی ئەو بەردەی ئیبراھیم (علیە سلام) لە سەری ڕادەوەستا (کاتی دروست کردنی کەعبە) بکەنە جێگای نوێژ وە سپاردمان بە ئیبراھیم و ئیسماعیل کە ماڵەکەم پاک بکەنەوە بۆ ئەوانەی کە بەدەوری کەعبەدا دەسوڕێنەوە، وە بۆ ئەوانەی کە تیایدا ئەمێننەوە، ھەروەھا بۆ کڕنوش بەران و سوژدە بەران

﴿126﴾ (وە بیربکەنەوە) کاتێک کەئیبراھیم ووتی: خوایە ئەم شوێنە (کە مەککەیە) بکە بەشارێکی پڕ لە ئارامی و ئاسایش وە رۆزی دانیشتوانی بدە لـە بەروبوم و میوەھات ئەوانەیان کەبڕوایان بەخوا وبەڕۆژی دوایی ھەیە. (خوا) فەرمووی: ئەوەش بێ بڕوابێ رۆزی پێ ئەدەم بۆچەند ڕۆژێکی کەم لەپاشان ناچاری دەکەم بەسزای ئاگری دۆزەخ کە خراپترین سەرئەنجامە

﴿127﴾ (بیربکەرەوە) کاتێک کە ئیبراھیم و ئیسماعیل بناغەکانی کەعبەیان بەرز دەکردەوە (دەیانووت) خوایە ئەم کردەوەیەمان لێ گیرا بکە بەڕاستی ھەر تۆی بیسەر و زانا

﴿128﴾ خوایە ھەر دووکمان بکە بە گوێڕایەڵ وفەرمان بەرداری خۆت وە لەنەوەشمان گەلێک بکە بەفەرمانبەرداری خۆت وە رێگاکانی خوا پەرستیمان نیشان بدە وە پەشیمانیمان گیرابکە بەڕاستی ھەرتۆی گیراکەری پەشیمانی و میھرەبان

﴿129﴾ خوایە لە ناو نەوەکانماندا پێغەمبەرێک بنێرە لەخۆیان ئایەتەکانی تۆیان بەسەردا بخوێنێتەوە قورئان و داناییان فێربکات و پاکیان بکاتەوە (لە ھەموو گوناھێک) بێگومان ھەرتۆی بەتوانا و دانا

﴿130﴾ کێ ڕوو وەرئەگێڕێ لە ئایینی ئیبراھیم؟ مەگەر کەسێک کەخۆی گێل ونەفام کردبێت؟ سوێند بێ بێگومان ئیبراھیممان ھەڵبژارد لە دونیادا وە بێگومان ئەو لەڕۆژی دواییدا لەچاکەکارانە

﴿131﴾ (ھەڵی بژارد) لەکاتێکدا خوا پێی فەرموو: گوێڕایەڵ وفەرمانبەرداربە (ئیبراھیمیش) ووتی: وا خۆم سپارد بە پەروەردگاری جیھانیان

﴿132﴾ ئیبراھیم و یەعقوب ئامۆژگاری کوڕەکانی خۆیانیان کرد کە فەرمانبەرداری خوا بن (وە ھەریەکەیان پێیان وتن) ڕۆڵەکانم :خوا ئاینی یەکتاپەرستی بۆ ھەڵبژاردون کەواتە مەمرن بە موسوڵمانێتی نەبێت

﴿133﴾ (ئەی خاوەن نامەکان) ئایا ئێوە ئامادە بوون کاتێ یەعقوب لەسەرەمەرگدا بوو کاتێ بە کوڕەکانی ووت دوای من کێ دەپەرستن؟ (ئەوانیش) وتیان: خوای تۆو باو و باپیرانت دەپەرستین کە خوای ئیبراھیم و ئیسماعیل و ئیسحاقە کە خوایەکی تاک وتەنھایە وە ئێمەش فەرمانبەردار و گوێڕایەڵی ئەوین

﴿134﴾ ئەو پێغەمبەرانە دەستەیەک بوون تێپەڕیین ھەرچیان کرد بۆ خۆیانیان کردوە (ئێوەش) ھەرچی بکەن بۆخۆتانی دەکەن وە ئێوە بەرپرسیار نین لەکردەوەی ئەوان

﴿135﴾ (جوولەکە و گاوورەکان) ووتیان: (بەموسڵمانەکان) ببن بە جوولەکە یان بەگاوور تابکەونە سەر ڕێگای ڕاست بڵێ: بەڵکو پەیڕەویی ئایینی پاکی ئیبراھیم دەکەین کە لە ھاوبەش پەیداکاران نەبووە

﴿136﴾ بڵێن:(ئەی موسڵمانینە) بڕوامان ھێنا بە خواو بەو قورئانەی کەبۆخۆمان نێرراوەتە خوارەوە, وە بەو نامەیەی کە نێرراوە بۆ ئیبراھیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب و کوڕەکانی یەعقوب وە بەوەی کەدراوە بە مووساو عیسا وە بەوەی کە دراوە بەھەموو پێغەمبەران لەلایەن پەروەدگاریانەوە جیاوازی ناکەین لە نێوان ھیچ کامێکیاندا وە ئێمە فەرمانبەردار وگوێڕایەڵی خواین

﴿137﴾ ئەمجا ئەگەر بڕوایان ھێنا بەو وێنەیەی کە ئێوە بڕواتان پێ ھێناوە ئەوا بێگومان ڕێی ڕاستیان دۆزیوەتەوە, وە ئەگەر پشتیان ھەڵکرد ئەوا ئەوان لە دوو بەرەکیدان وە خوا ئاگاداری تۆ ئەکات لەوان وە ھەر خوایە بیسەر و زانا

﴿138﴾ دەستبگرن بەو ئاینەی خواوە کەفیترەتی پاکی ئێوەی لەسەر خەلقکردوە بێگومان ھیچ فیترەتێکی بەوجۆرە پاک نیە (کەواتە چاک دەستی پێوە بگرن) وە ئێمەش پەرستن و عیبادەت ھەر بۆ ئەو دەکەین

﴿139﴾ بڵێ: ئایا دەمەقاڵێ و دەمەوەریمان لەگەڵ ئەکەن لەکاری خوا لە کاتێکدا ئەو پەروەردگاری ئێمە و ئێوەشە وە کردەوەی خۆمان بۆخۆمانە و کردەوەی خۆتان بۆ خۆتانە وە ئێمە تەنھا بەدڵسۆزی بەندایەتی خوا دەکەین

﴿140﴾ یاخود ئێوە ئەڵێن: ئیبراھیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب وکوڕەکانی یەعقوب جوولەکە یا گاوور بوون؟ بڵێ: ئایا ئێوە زاناترن یا خوا؟ کێ ستەم کارترە لەو کەسەی کە شایەتیەکی لەخوا وەرگرتبێ و بیشارێتەوە خوا بێ ئاگا نی یە لەوەی کە ئێوە دەیکەن

﴿141﴾ ئەو پێغەمبەرانە دەستەیەک بوون تێپەڕیین ھەرچیان کرد بۆ خۆیانیان کردوە (ئێوەش) ھەرچی بکەن بۆخۆتانی دەکەن وە ئێوە بەرپرسیار نین لەکردەوەی ئەوان

﴿142﴾ ھەندێ نەزان و گێل ونەفام لەخەڵک دەڵێن: چی موسڵمانەکانی وەرگێڕا لەو ڕووگەیان کەجاران لەسەری بوون بڵێ ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا ھەمووی موڵکی خوایە کێی بوێت ڕێنمونیی دەکات بۆ ڕێبازی ڕاست

﴿143﴾ ھەروەھا کردمانن بەگەلێکی میانەڕەو مامناوەندی (ھەڵبژاردە) تاببنە شاھید وچاودێر بەسەر خەڵکەوە، و (پێغەمبەریش ﷺ) شاھید وچاودێر بێت بەسەر ئێوەوە ئەو ڕووگەیەی کەجاران لەسەری بوویت نەمانگێڕا (بەڕووگەو لەپاشان گۆڕیمان بەکەعبە) تەنھا بۆئەوەی دەربکەوێت کێ شوێن (پێغەمبەر ﷺ) دەکەوێت (وەجیادەبێتەوە) لەوانەی کەپاش گەزدەبنەوە, وە بەڕاستی (ئەم گۆڕینە) کارێکی زۆر گەورەو گران بوو مەگەر لای ئەوانەی کەخوا ڕێنموونیی کردوون وەخوای گەورە بڕوا (و نوێژەکانی جاران) تانی بەفیڕۆ نەداوە بەڕاستی خوا لەگەڵ خەڵکیدا دڵسۆز و میھرەبانە

﴿144﴾ بەڕاستی ئێمە گەڕانی ڕووخسارت ڕوو بەئاسمان دەبینین دەی سوێند بەخوا ڕووت دەکەینە ڕووگەیەک کەپەسەندت بێ وڕازی بیت پێی ئیتر ڕووت وەرچەرخێنە بەرەو لای کەعبە (مسجد الحرام) ئێوەش ئەی موسڵمانان لەھەر لایەک بوون (لەنوێژدا) ڕووتان بکەنە ئەوێ، بەرەو (مسجد الحرام) بەڕاستی ئەوانەی پەڕاویان پێدراوە چاک ئەزانن کەئەمە شتێکی ڕاستە لە پەروەردگاریانەوە, وە خودا بێ ئاگا نیە لەوەی کەدەیکەن

﴿145﴾ سوێند بێت ئەگەر ھەرچی بەڵگەو نیشانە ھەیە بیھێنیتەوە بۆ ئەم خاوەن نامە وپەڕاوانە دوای ڕووگەی تۆ ناکەوون وە تۆش دوای ڕووگەی ئەوان ناکەویت وە ئەوان دوای ڕووگەی یەکدی ناکەون سوێند بێت ئەگەر تۆ دوای ئارەزووەکانی ئەوان بکەویت دوای ئەو زانینەی کە (بەسرووش) بۆت ھاتووە بەڕاستی ئەو کاتە تۆ لەستەمکاران دەبیت

﴿146﴾ ئەوانەی کە پەڕاومان پێ داون (پێغەمبەر ﷺ) دەناسن وەک چۆن کوڕ ونەوەکانی خۆیان دەناسن بێگومان کۆمەڵێک لەوان (لەئەھلی کتاب) ئەو راستیە دەشارنەوە لەکاتێکدا ئەوان دەزانن (موحەممەد ﷺ پێغەمبەرە)

﴿147﴾ راست ئەوەیە (کەبۆت ھاتووە) لەپەروەردگارتەوە کەواتە لە گومانداران مەبە

﴿148﴾ وە ھەموو گەلێک ڕووگەیەکی ھەیە کە ڕووی تێدەکات دەی دەست پێشکەری بکەن لە کردارە چاکەکاندا لەھەر کوێ ھەبن خودا ھەمووتان کۆدەکاتەوە بەڕاستی خوا بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا

﴿149﴾ لەھەر کوێ چوویتە دەرەوە (بەسەفەر) ڕووت وەربگێڕە بۆ لای کهعبەی پیرۆز وە ئەم ڕووکردنەت ڕاستەو لە پەروەردگارتەوەیە وە خودا بێ ئاگا نیە لەوەی کە دەیکەن

﴿150﴾ لەھەرکوێ چوویتە دەرێ (لەکاتی نوێژکردندا) ڕووت وەربگێڕە بۆ لای کەعبەی پیرۆ وە ئێوەش ( ئەی موسڵمانینە) لەھەر کوێ بوون ڕوو وەرگێڕن بۆلای ئەو (کەعبە) تا بیانوی خەڵکتان نەیەتەسەر مەگەر ستەم کارەکانیان جا لێیان مەترسن و لە من بترسن بۆ ئەوەی بەخششی خۆمتان بەتەواوی بەسەردا بڕێژم وە بەڵکو ڕێبازی ڕاست بگرن

﴿151﴾ وەک ڕەوانەمان کردلە ناوتاندا پێغەمبەرێک لە خۆتان کەئایەتەکانی ئێمەتان بەسەردا بخوێنێتەوە، وە دڵ ودەروونتان پاک بکاتەوە وەفێرتان کات فێری قورئان وە فێری دانایی (فەرموودەی خۆی) وە فێرتان کات ئەو شتانەی کەنەتان دەزانی

﴿152﴾ کەواتە یادم بکەن تامنیش یادتان بکەم و لەبیرتان نەکەم وە سوپاسم بکەن پێ نەزان و ناسوپاسیم مەکەن

﴿153﴾ ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە پشت ببەستن بەخۆڕاگرتن و نوێژ (کردن) بەڕاستی خوا لەگەڵ خۆڕاگرانە

﴿154﴾ ھەرگیز مەڵێن بەو کەسانەی دەکوژرێن لەڕێگەی خوادا مردوون بەڵکو زیندوون بەڵام ئێوە ھەستی پێ ناکەن

﴿155﴾ سوێند بەخوا تاقیتان دەکەینەوە بە ھەندێک لەترس و برسێتی و کەم بوونی ماڵ و دارایی و خەڵکی (کەس وکارتان) و بەرووبووم جامژدە بدە بە خۆڕاگران

﴿156﴾ ئەوانەی کە لەگەڵ دووچاری سەختی ونەھامەتی وناخۆشیەک بوون دەڵێن ئێمە ھەر ھی خواین و ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێینەوە

﴿157﴾ ئا ئەوانە دروود و بەزەیی بەسەر ئەواندا دەبارێت لە لایەن پەروەردگاریانەوە، وە ئەوانە ئەو کەسانەن ھیدایەتیان وەرگرتووە

﴿158﴾ بەڕاستی صەفاو مەروە لەدروشمەکانی (دینی) خوان جا ھەر کەسێک حەجی ماڵی خوای کرد یا عومرەی کرد ھیچ خراپە و تاوانی ناگات کە ھاتوچۆ وسەعی نێوان سەفا و مەروە بکات وە ھەرکەسێک بە ئارەزووی خۆی چاکەیەکی کرد ئەوە بێگومان خودا سوپاسگوزارێکی زانایە

﴿159﴾ بێگومان ئەوانەی دەیشارنەوە ئەوەی کە ناردوومانەتە خوارەوە لە ئایەتانی ڕۆشن وڕێنمایی دوای ئەوەی کە ڕوونمان کردوەتەوە بۆ خەڵکی لە نامەی (تەورات و ئینجیل) دا ئەوانە خودا نەفرەتیان لێ دەکات وە نەفرەتکارانیش نەفرەتیان لێ دەکەن

﴿160﴾ مەگەر ئەوانەی کە پەشیمان بوبنەوە، وە کردەوەی چاکیان کردبێ و (ئەوەی شاردبویانەوە) ئاشکرایان کردبێ ئا ئەوانه پەشیمانیان لێ گیرادەکەم وە ھەر منم گیراکاری میھرەبان

﴿161﴾ بەڕاستی ئەوانەی بێباوەڕ بوون وە مردن لەکاتێکدا ئەوان بێ باوەڕ بوون ئەوانە لەسەریانە نەفرەتی خوا و فریشتەکان و خەڵکی بەتێکڕایی

﴿162﴾ تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی سزایان لەسەر سووک ناکرێت وە دواناخرێن لەسزا

﴿163﴾ پەرستراوی ئێوە پەرستراوێکی تاک و تەنھایە ھیچ پەرستراوێکی بە ھەق و ڕاست نیە بەتەنھا ئەو نەبێت کە بەخشندە و میھرەبانە

﴿164﴾ بەڕاستی ھەیە لە دروست کردنی ئاسمانەکان وزەوی و جیاوازی شەو وڕۆژ (بە کورتی و درێژی) و ئەو کەشتیانەی کەدێن ودەچن لەناو دەریادا بەوشتانە کەقازانج دەگەیەنن بەخەڵکی وە ئەوەی کە خوا لەئاسمانەوە باراندی لە ئاو (باران) پاشان زەوی پێ زیندوو کردەوە (پێ بووژاندەوە) پاش مردنی وە بڵاوی کردەوە تێیدا لەھەموو جۆرە زیندەوەرێک وە گێڕانی بایەکان (بە ھەموولایەکدا) وە ئەو ھەورانەی تەرخان کراون لەناوەندی ئاسمان و زەویدا چەند بەڵگەن بۆ کەسانێک کە تێبگەن

﴿165﴾ وە کەسانی واھەیە لە خەڵکی کەھاوبەشی زۆر بۆ خوا پەیدا دەکەن خۆشیان دەوێن وەک خۆشەویستی (ئیمانداران بۆ) خوا بەڵام ئەوانەی بڕوایان ھێناوە زۆر زیاتر خوایان خۆش دەوێت ئەگەر ببینن ئەوانەی ستەمیان کردوە (بە ھاوبەشی پەیدا کردن بۆخوا) کاتێک کە چاویان دەکەوێت بەسزای (خوا دەزانن) کە ھەرچی دەسەڵات ھەیە ھەمووی بۆ خوایە وە بێگومان سزای خوا زۆر سەختە

﴿166﴾ کاتێک کە ئەو کەسانەی خەڵک شوێنیان کەوتون لە دونیادا ( واتە سەرۆکە گومڕاکارەکان ) یەخە ھەڵئەتەکێنن لەوانەی (لە دونیادا) دوایان کەوتوون وە سزای (دۆزەخیان بەچاوی خۆیان) بینی وە ھەموو پەیوەندیەکیان بچڕایەوە

﴿167﴾ وە ئەوانەی کە دوایان کەوتبوون ووتیان خۆزگە ئێمە بگەڕاینایەتەوە (بۆ دونیا) تا یەخەمان لێ ھەڵبتەکاندنایە ھەر وەک (ئەوان) چۆن یەخەیان لەئێمە ھەڵتەکاند ھەر بەو شێوەیە خوا کردەوەکانیان نیشان ئەدات ئەیکات بەداخ لەسەر دڵیان وە ئەوان دەرچوونیان نییە لە ئاگر

﴿168﴾ ئەی خەڵکینە بخۆن لەوەی کەلە زەویدایە بەحەڵاڵی و پاکی وە دوای ھەنگاوەکانی شەیتان مەکەون بەڕاستی شەیتان دوژمنێکی ئاشکراتانە

﴿169﴾ بەڕاستی (شەیتان) فەرمانتان پێ دەدات بەتاوان و خراپە لەگەڵ ھەڵبەستنی شتی وا بەدەم خواوە کە نازانن

﴿170﴾ کاتێک پێتان بووترێت شوێن ئەو (قورئانه) بکەون کە خوا ناردویەتە خوارەوە دەڵێن: نەخێر بەڵکو شوێن ئەوە دەکەوین کە باوو باپیرانمان لەسەری بوون ئەگەر چی باوو باپیرانیشیان ھیچ تێ نەگەیشتبن و گومڕا بووبن (ڕێنمایش وەرنەگرن)

﴿171﴾ وە نموونەی ئەو بێ بڕوایانە وەک یەکێک وایە کە دەنگ لە ئاژەڵێک بکات تەنیا دەنگ و ھاوارەکە نەبێ ھیچ نابیستێ ئەمانە کەڕن لاڵن، (لە ووتنی قسەی دروست) کوێرن (لە بینینی ڕێ ی ڕاست) بۆیە تێ ناگەن و ژیر نین

﴿172﴾ ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە بخۆن لەو خواردەمەنیە پاکانەی کردومانە بەڕۆزیتان وە سوپاسی خوا بکەن ئەگەر ئێوە ھەر ئەو دەپەرستن

﴿173﴾ ئەوەی (کە خوا) قەدەغەی کردووە لێتان تەنھا مردارەوە بوو و خوێنی (ڕۆشتوو) و گۆشتی بەراز و ئەوەی کە سەر بڕابێ (بەناوی) غەیری خواوە ئەمجا ھەر کەسێک ناچار بوو (بە خواردنی یەکێک لەمانە) بەبێ یاخی بوون و دەرچوون لەسنوور ئەوە ھیچ گوناھێکی لەسەر نی یە بێگومان خوا لێ خۆشبو ومیھرەبانە

﴿174﴾ بێگومان ئەوانەی ئەو ئایەتانە دەشارنەوە کەخودا ناردونیەتە خوارەوە لە تەورات و دەیگۆڕنەوە بەنرخێکی کەم ئەوانە ئاگر نەبێت ھیچی تر ناچێتە سکیانەوە, وە خوا لەڕۆژی دوایی دا قسەیان لەگەڵ ناکات و پاکیان ناکاتەوە و سزای سەختیان دەبێت

﴿175﴾ ئا ئەوانە کەسانێکن کە گومڕاییان کڕی بەڕێنمونی وە سزایان کڕی بەلێ خۆشبون ئای چەند خۆڕاگرن لەسەر ئاگر

﴿176﴾ ئەمە (ھەمووی) بەھۆی ئەوەوەیە کە خوا کتێبە (پیرۆزە) کانی ناردۆتە خوارەوە بەڕاستی وە بێگومان ئەوانەی دووبەرەکیان تێکەوت لە تەوراتدا لە دووبەرەکیەکی (وادان) کە دوورن (لەیەک کەوتن)

﴿177﴾ چاکە ئەوە نی یە کەڕوو بکەنە بەرەو ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا بەڵکو چاکە ئەوەیە کە مرۆڤ بڕوای ببێ بەخوا وە بە ڕۆژی دوایی وە بە فریشتەکان وە بە کتێبەکان وە بە پێغەمبەران وە دارایی خۆی ببەخشێ لەگەڵ ئەوەی کەخۆشی دەوێت بەخزمان و بە ھەتیوان وبەبێ نەوایان (ھەژاران) و بەڕێبوارانی کەم دەست و بە سواڵکەران و لەڕێ ی ئازاد کردنی کۆیلەکاندا وە نوێژی بەچاکی کردبێت و زەکاتی دابێت و پەیمان بەجێ ھێنەران کاتێک کەپەیمانیان دابێت و خۆڕاگران لەکاتی تەنگدەستی و نەخۆشی و لەکاتی جەنگدا ئا ئەوانەن کەڕاستیان کرد وە ھەرئەوانەن پارێزکاران

﴿178﴾ ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە پێویست کراوە لەسەر تان تۆڵە سەندنەوه لە کوژراواندا (بەیەکسانی) کەسی ئازاد بە کەسی ئازاد و بەندەش بە بەندە و ژن بە ژن (مێینە بە مێینە) ئەمجا ھەرکەسێک بەخشرا لەلایەن برایەکی دینیەوە بە بەشێک (لە خوێنەکە) ئەبێ (خزمەکانی تر) پەیڕەوی بکەن بەباشی (بکوژیش) بەچاکی خوێنەکە بدات ئەمە باریسهرشان سووککردنە لەپەروەردگارتانەوەو میھرە بانیە ئەمجا ھەرکەسێک دوای ئەمە دەستدرێژی کرد بۆئەو ھەیە سزای بەسوێ، (بەئازار)

﴿179﴾ لە کوشتنەوە وتۆڵەسەندنەوەدا ژیان بۆ ئێوە ھـەیـە ئەی ھۆشمەندان بەڵکو خۆتان بپارێزن

﴿180﴾ پێویست کراوە لەسەرتان کاتێک یەکێکتان لەسەرەمەرگدا بوو ئەگەر ماڵی لەپاش بەجێ ما وەسیەتکردن بەباشی بۆ دایک وباوک وخزمانێک (کە میراتیان بەرنەکەوێ) بەجوانی و ڕێکو پێکی؟ پێویست کراوە لەسەر پارێزکاران

﴿181﴾ ئەمجا ھەر کەسێک وەسیەتەکەی گۆڕی دوای بیستنی ئەوە گوناھی (تاوانی) ھەر لە ملی ئەو کەسانەدایە کە دەیگۆڕن بێگومان خواش بیسەر و زانایە

﴿182﴾ ئەمجا ھەرکەسێک ترسا لەوەسیەتکار کەھەڵە یان گوناھێک بکات جا (ئەو کەسە) میراتگرانی پێک بێنێ ئەوە ھیچ گوناھێکی لەسەر نی یە بەڕاستی خودا لێخۆش بوو بەبەزەییە

﴿183﴾ ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە ڕۆژووتان لەسەر نووسراوە وفەرزکراوە ھەر وەک چۆن فەرزکراوە لەسەر ئەو ئومەتانەی لەپێش ئێوە دا بوون بۆ ئەوەی خۆتان بپارێزن لەخودا بترسن

﴿184﴾ (ڕۆژووتان لەسەر فەرزکرا) چەند ڕۆژێکی دیاری کراوی ژمێرراوە جا ھەر کەسێک لەئێوە نەخۆش بوو یان لەسەفەردا بوو (وە بەڕۆژوو نەبوو) ئەوە پێویستە بەئەندازەی ئەو ڕۆژانەی (بەڕۆژوو نەبووە) قەزای بکاتەوە لەڕۆژانی تردا وە پێویستە لەسەر ئەوانە کە زۆر بە ناڕەحەتی ئەتوانن بەڕۆژوو بن و (بەڕۆژوو نابن) بریتی (یان لەسەرە)، کەخۆراکی ھەژارێکە ئەمجا ھەرکەسێک زۆرتر بریتی بدات ئەوە باشترە بۆی وئەگەر بەڕۆژوو بن بۆخۆتان باشترە ئەگەر بزانن

﴿185﴾ مانگی ڕەمەزان مانگێکە قورئانی تێدا نێرراوەتە خوارەوە بە ڕێنما بۆخەڵکی وە بەڵگە گەلێکی ڕۆشن بۆ ڕێنموونیی و جیاکردنەوەی (دروست ونادروست) ئەمجا ھەرکەسێک لەئێوە مانگی ڕەمەزانی بینی با بەڕۆژوو بێت وە ھەرکەسێک نەخۆش بوو لە سەفەردا بوو با بەئەندازەی ئەوڕۆژانە قەزای بکاتەوە لەچەند ڕۆژێکی تردا خوا ئاسانی ئەوێ بۆئێوە، وە گرانی ناوێت بۆتان (قەزای ڕەمەزانتان لەسەر دانرا) تا مانگەکە (بگرن) بەتەواوی وە بەگەورە ناوی خوا بەرن لەسەر ئەو ڕێنمونیەی کە کردوونی وە تا سوپاسی (خوا) بکەن

﴿186﴾ ھەر کارتێک بەندەکانی من پرسیاریان لێ کردیت دەربارەی من ئەوا بێگومان من لێیانەوە نزیکم گیرا دەکەم نزای نزاکاران ھەرکاتێک ھاوار و نزام لێ بکەن دەی با ئەوانیش بەدەنگ منەوە بێن وە بڕوام پێبھێنن بۆ ئەوەی ڕێی راست بدۆزنەوە

﴿187﴾ ڕێتان پێدراوە لەشەوانی ڕۆژووی (ڕەمەزان) دا کە بچەنە لای ژنەکانتان ئەوان بۆ ئێوە پۆشاکن وە ئێوەش بۆ ئەوان پۆشاکن خوا دەیزانی کەئێوە ناپاکیتان لەخۆتان دەکرد بۆیە پەشیمانی لێ گیراکردن وەلێتان خۆش بوو ئیتر لەئێستاوە (بە شەو) بچنە لایان وە بەدڵ بخوازن ئەوی کە خوا بۆی نوسیوون (لە منداڵ) وە بخۆن و بخۆنەوە ھەتا بۆتان جیا دەبێتەوە ڕوشتەی سپی (ڕۆژ) لە ڕوشتەی ڕەشی (شەو) لەشەبەقدا لەپاشان ڕۆژوەکەتان تەواو بکەن تاشەوی دوایی وە مەچنەلای ژنەکانتان لەکاتێکدا کە لەمزگەوتدا مابنەوە بۆ خواپەرستی ئەمانە سنوورانی خوان و نزیکیان مەکەونەوە ئاوا خوا باسی فرمانی خۆی دەکات بۆ خەڵکی تا خۆیان بپارێزن

﴿188﴾ ماڵی یەکتری مەخۆن لەناو خۆتاندا بەناڕەوا وە بە (بەرتییل) مەیدەن بەکاربەدەستان وفەرمانداران بۆ ئەوەی بەشێک لەماڵی خەڵکی بخۆن بەگوناە لە کاتێکدا ئێوەش دەزانن

﴿189﴾ پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی نوێ بونەوەی مانگە نوێکان بڵێ ئەمانە نیشانەی کاتەکانن بۆ خەڵکی و بۆ حەج وەچاکە ئەوە نییە کەلەپشتی ماڵ وخانووەکانەوە بچنە ژوورەوە بەڵکو چاکە ئەوەیە ئەو کەسە پارێزکار و لە خوا ترس بێت وەبچنە ماڵەکان لە دەرگاکانیەوە وە لە خوا بترسن تا ڕزگارببن

﴿190﴾ جەنگ بکەن لە ڕێ ی خوادا لەگەڵ ئەوانەی جەنگتان لەگەڵدا دەکەن وە دەست درێژی مەکەن بەڕاستی خودا دەست درێژکارانی خۆش ناوێت

﴿191﴾ بیان کوژن (کافران) لەھەر شوێنێ دەستتان کەوتن و زاڵ بوون بەسەریاندا وە دەریان بکەن لەو شوێنانەی کە ئێوەیان لێ دەرکردوە لادان لە ڕێی یەکتاپەرستی خوای گەورە لە خەڵک کوشتن سەخت وگەورە ترە جەنگیان لەگەڵ مەکەن لەلای مزگەوتی کەعبەدا تا ئەوان لەوێدا نەجەنگن لەگەڵتان دا ئەمجا ئەگەر جەنگین لەگەڵتاندا ئێوەش بجەنگن لەگەڵیاندا ئەمەیە تۆڵەی بێ بڕوایان

﴿192﴾ بەڵام ئەگەر دەستیان ھەڵگرت (لە جەنگ) ئەوا خوای گەورە لێخۆشبوو میھرەبانە

﴿193﴾ جەنگیان لەگەڵ بکەن تا دوژمنایەتی بۆ ئاین وھاوەڵ بڕیاردان نەمێنێ وە ئاین و ملکەچی ھەر بۆ خوا دەبێت ئەمجا ئەگەر دەستیان ھەڵگرت ئیتر دەست درێژی نیە مەگەر لەسەر ستەمکاران نەبێت

﴿194﴾ رێزی مانگی حەرام بەرانبەر بەڕێزگرتنی ئەوانە بۆمانگی حەرام دەبێت شکاندنی ھەر رێزێکیش تۆڵەی ھەیە جا ھەر کەسێک دەست درێژی کردە سەرتان ئێوەش دەست درێژی بکەنە سەری بەوێنەی دەست درێژ کردنەکەی ئەو بۆ ئێوە, وە لەخوا بترسن وە بزانن کەخوا لەگەڵ پارێزکارانە

﴿195﴾ وە دارایی خۆتان بەخت بکەن لە ڕێی خوادا وە بەدەستی خۆتان خۆتان مەخەنە تیاچوونەوە, وە چاکە بکەن بەڕاستی خوا چاکەکارانی خۆش دەوێت

﴿196﴾ حەج و عومرەتان (کە دەست پێکرد) تەنھا بۆ خوا بە تەواوی بیکەن ئەمجا ئەگەر ھەر (قەدەغەکران) ئەوسا چیتان بۆ ھەڵسوڕا لەقوربانی (سەری بڕن) وە سەرتان مەتاشن تا قوربانیەکە دەگاتە جێ ی دیاری کراوی خۆی ئەمجا ھەر کەسێک لە ئێوە نەخۆش بوو یان ئازارێک لەسەریدا بوو (ئەگەر سەری تاشی) بریتیەک بدات کە ڕۆژووی (سێ ڕۆژە) یان خێرێک یان قوربانیەک بکات جا کاتێک دڵنیا بوون (ترس نەبوو) ئەمجا ئەو کەسەی بەھرەمەند بوو بە بەجێھێنانی عومرە تاکاتی حەج ئەوە چی بۆ ھەڵسوڕا لە قوربانی (بیکات) وە ئەگەر یەکێک نەیبوو با سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بێت لە کاتی حەجدا وە حەوت ڕۆژی تریش کاتێک گەڕانەوە ئەمە دەبێتە دە ڕۆژی تەواو ئەمە بۆ کەسێکە کە (خۆی) و کەس و کاری دانیشتووی دەوروبەری (مسجد الحرام) نەبێت وە لەخوا بترسن وە بزانن کە بەڕاستی خوا خاوەنی تۆڵە و سزای سەختە

﴿197﴾ (کاتی) حەج لەچەند مانگێکی دیاری کراودایە ئەمجا ھەرکەسێک لەم مانگانەدا حەجی لەسەر خۆی پێویست کرد بائیتر نەچێتە لای ژن وە بەدکاری نەکات وە دەمەقاڵێ نەکات لەحەجدا وە ھەرچی بکەن لەچاکە خوا پێ ی دەزانێ وە توێشوو (ی پارێزکاری) و لەخواترسان ھەڵبگرن کەباشترین توێشوو لەخوا ترسانە وە لەمن بترسن ئەی ھۆشمەندان

﴿198﴾ گوناھتان لەسەر نی یە کەدوای ڕۆزی پەروەردگارتان بکەون ئەمجا کاتێک بڵاوەتان لێکرد وگەڕانەوە لە عەرەفات ناوی خوا بێنن لەلای (مشعر الحرام) دا وەیادی خوا بکەن کە ڕێنموونی کردن با لەپێش ئەوەشدا ئێوە لە گومڕایان بووبن

﴿199﴾ لە پاشان بگەڕێنەوە لەوشوێنەی خەڵکی لێ ی دەگەڕێتەوە وەداوای لێ خۆشبوون بکەن لەخوا بێگومان خوا لێ خۆشبوو میھرەبانە

﴿200﴾ ئەمجا کاتێک ئەرکان و واجباتی حەجتان تەواوکرد یادی خوا بکەن وەک ناوبردنتان بۆ باوو باپیرانتان یان زۆرتر لەناوی ئەوان ئەمجا ھی وا ھەیە لەخەڵکی (ھەر داوای دونیا دەکات و) دەڵێت خوایە بماندەرێ لەدونیادا وە (ئەوانە) ھیچ بەشێکیان نیە لەڕۆژی دواییدا

﴿201﴾ وەھی واش ھەیە دەڵێت خوایە ھەم لەدونیا و ھەم لە ڕۆژی دواییدا خێرو خۆشیمان پێ بدە وە بمان پارێزە لەسزای ئاگر

﴿202﴾ ئا ئەوانە بەشێکیان ھەیە لەوەی کە کردوویانە وە خوای گەوره زۆر خێرایە لە لێپرسینەوەدا

﴿203﴾ ناوی خوا بەرن (اللە اکبر بکەن) لەچەند ڕۆژێکی دیاری کراودا ھەرکەسێک پەلە بکات لە دوو ڕۆژدا (ھەرسێ جەمەرەکە بەردباران بکات) گوناھی ناگات وە ھەر کەسێکیش دوابکەوێت (سێ ڕۆژ ڕەجم بکات) گوناھی لەسەر نی یە بۆکەسێک پارێزکاری بکات و لەخوا بترسێت لەخوا بترسن و (لەسزای) خۆتان بپارێزن وە بزانن کە ئێوە بۆ لای ئەو (ئەگەڕێنەوەو) کۆدەکرێنەوە

﴿204﴾ لە ناوخەڵکی کەسانێک ھەن کە بە قسە سەرسامت دەکات لەم ژیانی دونیادا وە خوا دەکات بەشاھید لەسەر (ڕاستی) ئەوەی لە دڵیایەتی کەچی ئەو دوژمنێکی سەر سەختە

﴿205﴾ وەکاتێک پشتی ھەڵکرد ھەوڵ دەدات لە زەویدا (لە ووڵاتدا) بۆ ئەوەی خراپەی تێدا بکات وە کشتوکاڵ و وەچەو نەوە لەناو ببات وەخوا خراپەکاری خۆش ناوێت

﴿206﴾ وە کاتێک پێ ی بووترێت لەخوا بترسە دەمار دەیگرێ بۆ بەد کرداریی جا ئەو دۆزەخی بەسە کە بەدترین جێگایە

﴿207﴾ لە ناوخەڵکیش کەسانێک ھەن کە گیانی خۆی دەفرۆشێت بۆ ڕەزامەندی خوا وە خوا میھرەبانە بەبەندەکان

﴿208﴾ ئەی بڕواداران ھەموو بەتەواوی بچنە ناو ئیسلامەوە وەدوای ھەنگاوەکانی شەیتان مەکەون چونکە بێگومان ئەو دوژمنێکی ئاشکراتانە

﴿209﴾ ئەمجا ئەگەر لاتاندا (ھەڵخلیسکان) دوای ئەوەی کە نیشانە ئاشکراکانتان بۆھات ئەوە چاک بزانن کە خوا زاڵ و کار دروستە

﴿210﴾ ئایا ئەوانە چاوەڕوانن خوایان بۆ بێت لەناو چەند پارچە ھەورێکی سپی دا ھەروەھا فریشتەکان (یان بۆبێ) وە کارەکە کۆتایی پێ بێت وە ھەموو کارێک ھەر بۆلای خوا دەگەڕێتەوە

﴿211﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) لەبەنی ئیسرائیل بپرسە کە چەند بەڵگەو نیشانەی ڕۆشنمان داوە بەوان وە ھەر کەسێک بیگۆڕێت بەھرەی (ڕێنموونی) خوا دوای ئەوەی کەدەستی کەوت ئەوە بێگومان خودا تۆڵەی زۆر سەختە

﴿212﴾ جوان کراوە بۆ بێ بڕوایان (ناسوپاس کەران) ژیانی دونیا(بە جۆرێک) کە گاڵتە دەکەن بە بڕواداران (بەڵام پایەی) ئەوانەی لەخوا ترسن گەلێ بەرزترە لەوان لە ڕۆژی دواییدا وە خودا ڕزق و ڕۆزی دەدات بەھەر کەسێک کەبیەوێت بەبێ شومار وحسابکردن

﴿213﴾ خەڵکی یەک کۆمەڵ بوون (بە سرووشت) ئەمجا خودا پێغەمبەرانی نارد بە مژدەدەر و ترسێنەر وە کتێبی ڕاستی و دروستی لەگەڵدا ناردونە خوارەوە تا بڕیار بدات و حوکم بکات لەناو خەڵکی دا لەو شتانەی کە جیاواز و دووبەرەک بوون تیایدا وە کەس جیاواز و دووبەرەکی نەکرد لە کتێبی ئاسمانیدا مەگەر ئەوانەی کە کتێبیان پێ درابوو دوای ئەوەی نیشانەو بەڵگەی ڕۆشنیان بۆ ھات بەھۆی حەسادەتی ناو خۆیانەوە ئەمجا خوا خۆی ڕێنموونی بڕوادارانی کرد بۆ ئەو ڕێگا ڕاستەی کە دووبەرەکیان تیادا دەکرد وە خوا کێ ی بوێت ڕێنموونی دەکات بۆ ڕێبازی ڕاست

﴿214﴾ ئایا واتان زانییوە کە دەچنە بەھەشت کەچی ھێشتا نەھاتۆتە ڕێتان ئەوەی لەناڕەحتی تووشی ئەوانە بوون کە لە پێش ئێوەدا تێپەڕین (کە لە ڕێی خوادا) دووچاری سەختی و زەرەر و زیان بوون وە زۆر بە توندی تەکان دران وزۆریان بوھات بەڕەنگێک کە پێغەمبەرەکە و ئەوانەی کەبڕوایان ھێنابوو لەگەڵیدا دەیان ووت سەرکەوتنی خوا کەی دێت ئاگادار بن و دڵنیابن بە ڕاستی سەرکەوتنی خوا نزیکە

﴿215﴾ پرسیارت لێ دەکەن چی ببەخشن (لە ڕێ ی خوادا) بڵێ: ئەوەی دەیبەخشن لە ماڵی پاک و حەڵاڵ با بۆ باوک و دایک و خزمانی نزیک و ھەتیوان و ھەژاران و ڕێبوارانی کەم دەست وە ھەرچی بکەن لە چاکە ئەوە بێگومان خوا ئاگادارە لێ ی

﴿216﴾ جەنگتان لەسەر پێویست کرا کەلاتان ناخۆشە وەئەگونجێ شتێکتان پێ ناخۆش بێ کەچی باش وخێر بێت بۆتان وەئەگونجێ شتێکتان پێ خۆش بێ و خراپ بێت بۆتان وە خوا ( چاک وخراپی ئێوە ) ئەزانێت و ئێوە نایزانن

﴿217﴾ پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی مانگی حەرام جەنگ کردن تیایدا بڵێ جەنگ لەمانگی حەرام دا گوناھێکی گەورەیە بەڵام بەرھەڵستی ڕێبازی خوا وەبێ بڕوایی پێی وە ( ڕێگری موسوڵمانان) لەمزگەوتی حەرام ودەرکردنی خەڵکی ئەو مزگەوتە لێی گەورە ترە لای خوا (لە جەنگ کردن لە مانگی حەرامدا) وە ھاوەڵ پەیداکردن بو خودا و ھەوڵ دان بۆ پەشیمان کردنەوەی موسڵمان گەورەترە ل(پیاو) کوشتن (لەومانگەدا) بەردەوام دەست ھەڵناگرن و جەنگتان لەگەڵدا دەکەن تاپەشیمانتان بکەنەوە لەدینەکەتان ئەگەر بتوانن وەھەرکەسێک لەئێوە لەدینی خۆی ھەڵبگەڕێتەوە وە بەبێ بڕوایی بمرێ ئا ئەوانە ھەموو کردەوەکانیان پوچ ئەبێتەوە لە دونیا و دواڕۆژیشدا وەئەوانە یارو ھاودەمی ئاگرن تێیدا دەمێننەوە بەئێجگاری

﴿218﴾ بە ڕاستی ئەوانەی بڕوایان ھێنا وئەوانەی کۆچیان کرد و تێکۆشان لەڕێی خوادا ئائەوانە چاوەڕوانی میھرەبانی خودان وەخوا لێ خۆش بوو میھرەبانە

﴿219﴾ ئەی موحەممەد پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی عەرەق و قومار بڵێ لەم دوانەدا گوناھی گەورە ھەیە و چەند قازانجێک ھەیە بۆ خەڵکی بەڵام گوناھەکەیان گەورە ترە لە سوود وقازانجەکەیان وە پرسیارت لێ دەکەن چی ببەخشن بڵێ ئەوەی لێتان زیادە ئاوەھا خوا بەڵگەکان ڕون دەکاتەوە بۆتان تا بیربکەنەوە

﴿220﴾ لەکاری دونیا ودواڕۆژتان وەپرسیارت لێ دەکەن لەبارەی ھەتیوان (کەچۆن بن لەگەڵیاندا) بڵێ چاکسازی (تێکەڵاوی کردن) بۆ ئەوان چاکترە وەئەگەر تێکەڵ ببن لەگەڵیاندا (قەیناکات چونکە) براتانن وەخوا دەزانێ کێ خراپەکار و کێ چاکەکارە (لەگەڵ ھەتیوان) ئەگەر خوا بیویستایە دوچاری ڕەنج و ناڕەحەتی دەکردن بەڕاستی خوا زاڵ و کار دروستە

﴿221﴾ ژنانی ھاوبەش پەیداکار مارە مەکەن تابڕوا دەھێنن کەنیزەکێکی بڕوادار باشترە لەژنە (ئازادێکی) ھاوبەش پەیداکار با (ھاوبەش پەیدا کەرەکە) سەرسامیشی کردبن (بەجوانی یان داراییان) وە ژنانی موسڵمان مارە مەکەن لەھاوبەش پەیداکەران تابڕوا دەھێنن وەکۆیلەیەکی بڕوادار باشترە له (ئازادێکی) ھاوبەش پەیداکەر با سەرسامیشی کردبن (بە دارایی یا جوانیان) ئەوانە بانگی (خەڵک) دەکەن بۆ ناو ئاگر بەڵام خوا (خەڵک) بانگ دەکات بۆ بەھەشت ولێخۆش بوون بەفەرمانی خۆی وە نیشانەکانی خۆی ڕۆشن دەکاتەوە بۆخەڵکی بەڵکو بیربکەنەوە

﴿222﴾ وەپرسیارت لێدەکەن دەربارەی حەیز (بێ نوێژی ئافرەتان) بڵێ ئەوە ئازارە کەواتە دوور بکەونەوە لەھاوسەرەکانتان لە کاتی حەیزا وە نزیکیان مەکەونەوە تا پاک دەبنەوە کەخۆیان شت (دوای پاک بوونەوە) ئەمجا بچنە لایان لەو شوێنەوە کە خوا فەرمانی پێداون بەڕاستی خوا تەوبەکارانی خۆش دەوێت وپاکانی خۆش دەوێت

﴿223﴾ ژنەکانتان کێڵگەی خۆتانن جا تۆوەکانتان بوەشێننە ناو کێڵگەکانتانەوە (مەبەست چوونە لایانە) بەھەرشێوەیەک دەتانەوێ (لەشوێنی تایبەتی خۆی کە پێشەوەیە نەک دواوە) کردەوەی باش پێش بخەن بۆ خۆتان لەخوا بترسن وە بزانن و دڵنیابن کەبەخزمەتی دەگەن وەمژدە بدە بەبڕواداران

﴿224﴾ نەکەن سوێند بەخوا خواردن بکەن بەبەرھەڵستی ئەوشتانەی سوێندتان لەسەری خواردووە کەچاکی و پارێزکاری و ڕێکخستنی نێوان خەڵکیە وە خوا بیسەر و زانایە

﴿225﴾ خوا سوێندی بێ ھوودە (لەدەم دەرچوون) تان لێ ناگرێ بەڵام سوێندێکتان لێ دەگرێت بە دڵ بتانەوێت ومەبەستتان بێت وەخوا لێخۆشبوو لەسەر خۆیە

﴿226﴾ بۆ ئەوانە ھەیە سوێند دەخۆن لەگەڵ ژنەکانیان دروست نەبن چاوەڕوانی چوار مانگ بکەن ئەمجا ئەگەر گەڕانەوە (بۆ لای ژنەکانیان) ئەوا خوا لێخۆشبوو میھرەبانە

﴿227﴾ وە ئەگەر بڕیاری تەڵاقدانیاندا ئەوا خوا بیسەرو زانایە

﴿228﴾ وە ژنە تەڵاقدراوەکان دان بەخۆیاندا دەگرن تا ماوەی سێ حەیز (لەخوێنا بوون) دروست نیە بۆ ئەوان کە بیشارنەوە ئەوەی خوا لە مناڵدانیاندا دروستیکردوه (لە حەیز یا منداڵ) ئەگەر بڕوایان ھەیە بەخوا و بەڕۆژیی دوایی وە مێردەکانیان شایستەن بە گێڕانەوەیان لە عیددەدا ئەگەر بیانەوێ بە باشی بژین وە بۆ ژنان ھەیە بەسەر مێردیانەوە وەکو ئەوەی کە بۆ پیاوان ھەیە بەسەر ژنانەوە بەپێ ی باوونەریتى (پەسەند) وە پیاوان پلەیەکیان ھەیە بەسەر ژنانیانەوە, وە خوا زاڵ و کار دروستە

﴿229﴾ تەڵاقێک (کە بردنەوەی لە دواوە بێت) دوو جارە دوای ئەوە ڕاگرتنە بەخۆشی یان ئازادکردن وتەڵاقدانیەتی بەباشیی وە دروست نیە بۆ ئێوە کە لێی بسەننەوە ھیچێک لەوشتانەی کەداوتاننێ مەگەر ھەردوولا بترسن (لەوەی) کە سنوری خوا ڕانەگرن جا ئەگەر ترسان لەوەی سنوری خوا ڕانەگرن ئەو پیاوو ئافرەتەکە گوناھیان ناگات بەوە کە ژنەکە لەبریتی خۆی بیدات بەپیاوەکەی ئەمانەی (باسکران) سنوری خوان لێیان دەرمەچن ودەستدرێژی مەکەنە سەریان وە ھەرکەسێک لە سنوری خوا دەربچێت ئا ئەوانە ستەمکارن

﴿230﴾ ئەمجا ئەگەر تەڵاقی (سێھەمی ) دا ئیتر ئەو ژنە بۆ ئەو پیاوە دروست نی یە ھەتا شوونەکات بە مێردێکی دیکە (بە ئێجگاری) ئەمجا ئەگەر (مێردی دووھەم) تەڵاقیدا (یا مرد) ئیتر گوناە نیە لەسەر ژن و مێردە (کۆنە) که کە بگەڕێننەوە لای یەکتر (بە مارەکردنیکی تازە) ئەگەر بزانن کە لە سنووری خوا دەرناچن ئەمانە سنووری خوان ڕونیان دەکاتەوە بۆ گەلێک کە تێ بگەن

﴿231﴾ کاتێک ژنانی ھاوسەرتان تەڵاقدا و گەیشتن بە کۆتایی عیددەیان ڕایان بگرنەوە بەخۆشی یان بەرەڵایان بکەن وتەڵاقیان بدەن بەباشی ڕایان مەگرنەوە بەئێش و ئازارەوە بۆئەوەی ستەمیان لێ بکەن ھەرکەسێک کاری وابکات ئەوەستەمی لەخۆی کردوە, وە گاڵتە بەفەرموودەکانی خوا مەکەن و بیربکەنەوە لە چاکەی خوا لەگەڵتاندا و ئەوەی کەبەسەریدا ڕشتوون لەقورئان و فەرموودەی بەجێ بەوە ئامۆژگاریتان دەکات وە لەخوا بترسن وەبزانن کەخوا بەھەموو شت زانایە

﴿232﴾ کاتێک ژنتان تەڵاقدا عیددەیان تەواو بوو ئیتر قەدەغەیان (بەرگرییان) مەکەن کە شووبکەن بەخەڵکانێکی دیکە کە دەبن بە مێردیان ئەگەر ڕێک کەوتن لەناو خۆیاندا بەباشی ئەمە پەند وئامۆژگاری تێدایە بۆئەو کەسەی کەبڕوای بەخواو بەڕۆژی دوایی بێت لە ئێوە ئەم پەند وەرگرتنەتان باشترەو پاکترە چونکە خوا دەزانێ و ئێوە نازانن

﴿233﴾ دایکان شیر بدەن بە منداڵەکانیان دوو ساڵی تەواو (ئەمە) بۆکەسێکە کە بیەوێت شیری تەواو بدات لەسەر باوکەکەیە ڕۆزی و کاڵای دایکەکان بەباشی ھیچ کەسێک لەتوانای خۆی زیاتر داوای لێ ناکرێت با زیان نەگەیەندرێ بەھیچ دایکێک بەھۆی منداڵەکەیەوە, وە بەھیچ باوکێک بەھۆی منداڵەکەیەوە, وه (ئەگەر باوکەکە مرد) لەسەر میراتگرە وەکو ئەوەی (پێشوونەفەقەی دایکی منداڵە کە بدات) ئەمجا ئەگەر ویستیان (منداڵەکە) لەشیر بیبڕنەوە (لەپێش دوو ساڵەکەدا) بەڕەزامەندی و ڕاوێژی ھەردوولایەکیان ئەوە گوناھیان ناگات وە ئەگەر (ئێوەی پیاوان) ویستان دایەن بگرن بۆ منداڵەکانتان ئەوە گوناھتان ناگات ئەگەر بیان دەنێ ئەوەی بۆتان داناون بەخۆشی وە لەخوا بترسن و بزانن بەڕاستی خوا بینایە بەوەی کە دەیکەن

﴿234﴾ ئەو پیاوانەی کەدەمرن لەئێوە و ھاوسەران جێ دەھێڵن ھاوسەرەکانیان دەبێت چاوەڕوانی بکەن چوار مانگ و دە شەو ئەمجا کە عیددەیان تەواو بوو ئیتر گوناھتان لەسەر نی یە (ئەی کەس وکاری ژن) لەوەی کە (ئەو ژنانە) دەیکەن لەخۆیاندا بەپێ ی باوی ناو کۆمەڵ وە خوا ئاگادارە بەوەی کە دەیکەن

﴿235﴾ وە گوناھتان ناگات لە خوازبێنی ژنانی (مێرد مردوو) بە ناڕاستەوخۆ پێیان بڵێن یا لەدڵی خۆتاندا (بڕیار بدەن) دەیانخوازن خوای گەورە زانیویەتی کە بێگومان ئێوە لەمەو دوا ناویان دەبەن بەڵام بەنھێنی بەڵێنیان پێ مەدەن مەگەر قسەیەک کەباش بێت وە بڕیاری مارەکردنیان مەدەن تا عیددەکەیان تەواو دەبێت وە بزانن بێگومان کە خوا دەزانێت بەوەی کە لە دڵتاندایە کەواتە خۆتانی لێ بپارێزن وە بزانن دڵنیابن کە خوا لێخۆشبووی لەسەر خۆیە

﴿236﴾ گوناھتان لەسەر نیە ئەگەر ژنانێک تەڵاق بدەن کە ھێشتا نەچووبنە لایان یا مارەییتان بۆ دانەنابن وە بەھرەمەندیان بکەن (شتێکیان لەماڵی خۆتان بدەنێ) دەوڵەمەند بەپێ ی خۆی وە ھەژار بەپێ ی خۆی بەھرەو یارمەتی دانێک کە باو و نەریت بێت. ئەوە پێویستە لەسەر چاکەکاران

﴿237﴾ وە ئەگەر ژنانتان تەڵاقدا پێش ئەوەی بچنە لایان وە مارەییتان بۆدانابون ئەوە نیوەی مارەیی یەکەیان دەکەوێ مەگەر ئەوان (لێتان) خۆش بن یان ئەو کەسە لە (مێردی) خۆش ببێت کە مارەبڕینەکەی بەدەستە وە لێ خۆشبونتان لە پارێزکاریەوە نزیکترە وە ئەو چاکەیەی کە لە نێوانتاندا بووە لەبیرتان نەچێتەوە بێگومان خوا بینایە بەوەی کەوا دەیکەن

﴿238﴾ ئاگاداری نوێژەکانتان بن وبیانپارێزن وە (بەتایبەتی) نوێژی ناوەڕاست (کە نوێژی عەسرە) وە لە نوێژدا بوەستن بۆ خوا بەمل کەچی و (بێ قسەکردن)

﴿239﴾ ئەمجا ئەگەر ترسان (نوێژ بکەن) بە پیادە یان بەسواری کەترستان نەما ئەوسا یادی خوا بکەن بەوڕەنگەی کەفێری کردون ئەوەی جاران نەتاندەزانی

﴿240﴾ ئەو پیاوانەی دەمردن لەئێوە پاش خۆیان ژنەکانیان بەجێ دەھێڵن (خوا فەرمانی کردووە) بە وەسیەت کردن بۆ ژنەکانیان تاساڵێک بەخێو بکرێن بێ ئەوەی دەربکرێن (لە ماڵی مێردیان) ئەمجا ئەگەر خۆیان چوونە دەرەوە ئیتر ھیچ گوناھتان لەسەر نیە (ئەی کەس وکاری مێرد) لەوەی کە ئەو ژنانە دەیکەن دەربارەی خۆیان بەباشیی وە خوا زاڵ وباڵادەست و کار دروستە

﴿241﴾ بۆ تەڵاق دراوان ھەیە (بەسەر مێردەکانیانەوە) بەھرەمەند بکرێن (بە بڕێک پارە) بەباشی (ئەوە) پێویستە لەسەر پارێزکاران

﴿242﴾ ئاوا خوا ئایەتەکانی خۆیتان بۆ رون دەکاتەوە تاتێبگەن و ژیربن

﴿243﴾ ئایا ووردنەبویتەوە لەوانەی کەلە وڵاتی خۆیان دەرچوون لەکاتێکدا کە ئەوان ھەزاران (کەس) بوون لەترسی مردن ئەمجا خوا پێی وتن بمرن لە پاشان زیندوی کردنەوە بەڕاستی خوا خاوەنی چاکەیە بەسەر خەڵکەوە بەڵام زۆربەی خەڵک سوپاسی خوا ناکەن

﴿244﴾ بجەنگن لەڕێی خوادا وە بزانن بەڕاستی خوا بیسەر و زانایە

﴿245﴾ کێیە ئەو کەسەی قەرز دەدات بەخوا بە قەرزێکی باش ئەمجا خوا بۆی زیاد دەکات بەزیاد کردنێکی زۆر وە خوا (ڕۆزی خۆی) ئەگرێتەوە وە فراوانی دەکات وە ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێنەوە

﴿246﴾ ئایا وورد نەبوویتەوە لەبەسەرھاتی دەستە و کۆمەڵێک لەکاربەدەست و ناودارانی بەنی ئیسرائیل (نەوەکانی یەعقوب) لەدوای مووسى کە بەپێغەمبەرێکی خۆیان ووت پاشایەکمان بۆ بنێرە تا جەنگ بکەین لەڕێی خوادا ووتی ئایا نزیک نییە ئێوە ئەگەر جەنگتان لەسەر فەرز و پێویست بکرێ جەنگ ناکەن (لە وەڵامدا) ووتیان چ سودێکمان پێ دەگات ئەگەر جەنگ نەکەین لەڕێی خوادا لەکاتێکدا کە دەرکراوین لە ووڵات و ماڵ و منداڵماندا کەچی کاتێک جەنگیان لەسەر پێویست کرا پشتیان ھەڵکرد کەمێکیان نەبێت خوایش ئاگادارە بەسەر ستەمکاراندا

﴿247﴾ وە پێغەمبەرەکەیان پێی ووتن بێگومان خوا طالوتی بۆ ناردن بە پادشا ووتیان ئەو چۆن ئەبێ بە پادشا بەسەر ئێمەوە کە ئێمە لەو شایستە ترین بەپادشایی وە دارایی زۆری نەدراوەتێ فەرمووی: بەڕاستی خوا ئەوی ھەڵبژاردووە بەسەر ئێوەدا وە بەشی زیاتری داوەتێ لە فراوانی لەزانین و توانایی جەستە وە خوا موڵک و پاشایی خۆی دەدات بەھەر کەس خۆی بیەوێ وە خوا (بەھرە) فراوان و زانایە

﴿248﴾ وە پێغەمبەرەکەیان پێی ووتن نیشانەی پادشاییەکەی ئەوەیە کە سندوق و دارەمەیتەکەتان بۆ دێتەوە کەمایەی ئارامیتانە لەپەروەردگارتانەوە لەگەڵ ھەندێک لە کەلەپوری خانەدانی موسا و ھارون فریشتە ھەڵیدەگرن بێگومان لەمەدا نیشانە و بەڵگە ھەیە بۆ ئێوە ئەگەرئێوە بڕوادار بن

﴿249﴾ ئەمجا کاتێک کە طالوت بەخۆی و لەشکرەکەیەوە (لەشار) دەرچوون پێی ووتن بێگومان خوا تاقیتان دەکاتەوە بەچەمێک (ڕوبارێک) ئەمجا ھەرکەسێک لێی خواردەوە ئەو لە (لەشکری) من نیە وە ھەرکەسێک لێی نەچەشت ئەوە لە منە مەگەر کەسێک پڕمشتێکی لێ بگرێت بە دەستی خۆی (و بیخواتەوە) جا ھەموو تێریان لێ خواردەوە کەمێکیان نەبێت کاتێک طالوت لێی پەڕیەوە ئەوانەش بڕوایان ھێنابوو لەگەڵیدا (بێ ئەوانەی کە تێریان لێ خواردەوە) ووتیان: ئەمڕۆ ئێمە دەرەقەتی جالوت و لەشکرەکەی نایەین وتیان: ئەوانەی کە پێیان وابوو بە خزمەت خوا دەگەن (لە ڕۆژی دواییدا) زۆر دەستەی کەم زاڵ بووە بەسەر دەستەی زۆردا بەفەرمانی خوا وە خوا لەگەڵ خۆڕاگرانە

﴿250﴾ کاتێک کە رووبەرووی جالووت و لەشکرەکەی وەستان ووتیان: خوایە خۆڕاگری بڕێژە بەسەرماندا وە پێمان جێگییر بکە وە زاڵمان بکە بەسەر گەلی بێ بڕوایاندا

﴿251﴾ ئەوسا بەفەرمانی خوا شکاندنیان وە داود (کە یەکێک بوو لەسەربازانی طالوت) جالوتی کوشت وە خوا پاشایەتی و پێغەمبەرێتی دایە وە ئەوەی ویستی فێری کرد ئەگەر خوا خەڵکی لەناو نەبردایە ھەندێکیان بەھەندێکی تریان ھەموو سەر زەوی پڕدەبوو لە خراپە و تاوان بەڵام خوا خاوەنی بەخششە بەسەر ھەموو جیھانیانەوە

﴿252﴾ ئەم (بەسەرھاتانە) نیشانەکانی خوان دەیان خوێنیینەوە بەسەرتدا بەڕاستی وە بێگومان تۆ لە پێغەمبەرانیت

﴿253﴾ ئەو پێغەمبەرانەی (کە باسکران) ڕێزمان داوە ھەندێکیان بەسەر ھەندێکیاندا لەو پێغەمبەرانە ھی وایان بووە کە خوا قسەی لەگەڵ کردووە (وەک موسی علیە السلام) وە ھەندێکیانی بەرز کردوەتەوە چەند پلەیەک وە دامان بە عیسای کوڕی مەریەم چەند بەڵگە و (موعجیزەیەکی) ئاشکرا وە پشتگیریمان کرد بە فریشتەی سرووش (کە جبریلە) ئەگەر خوا بیویستایە ئەو گەلانەی کەلە دوای پێغەمبەرەکانیان دەھاتن لەگەڵ یەکدا نە ئەجەنگین دوای ئەو نیشانە ڕۆشنانەی کەبۆیان ھاتبوو بەڵام دووبەرەکیان تێکەوت ئەمجا ھی وایان بوو بڕوای ھێنا وە ھی وایان بوو بێ بڕوابوو ئەگەر خوا بیویستایە یەکتریان نەدەکوشت و شەڕیان نەدەکرد بەڵام ئەوەی خوا بیەوێت دەیکات

﴿254﴾ ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان ھێناوە ببەخشن لەو ڕۆزیەی کە پێمان داون پێش ئەوەی کە ڕۆژێ بێ کە نە کڕین و فرۆشتنی تێدایە و نە دۆستایەتی و ئاشنایەتی تێدایە وە نە تکای تێدایە (تا ڕزگارتان کات لە سزا) وە ھەر بێ بڕوایانن

﴿255﴾ خوا ئەو خوایەیە کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق و ڕاست نیە بێجگە لەو ھەمیشە زیندوی تەدبیرکار و ڕاگری (بوونەوەرە) وەنەوز و خەونایگرێت ھەر ھی ئەوە ھەر چی لە ئاسمانەکان و ھەرچی لە زەوی دایە کێیە ئەو کەسەی لەو ڕۆژەدا بتوانێ تکای لەلا بکات مەگەر بە ڕێ پێدانی خۆی نەبێت ئاگادارە بە ئەوەی لەبەردەمی (ئادەمی) یە وەیە (لە دونیا لە بەردەستیاندایە) وە ئەوەی لە دواوەیەتی (لە ڕۆژی دوایی بۆیان ئامادەکراوە) وە کەس ئاگای نیە لە ھیچ شتێک لە زانین و زانیاری ئەو (خوا) یە مەگەر بەوەی کە خۆی بیەوێ کورسیەکەی خودا ھەموو ئاسمانەکان و زەوی گرتۆتەوە, وە پارێزگاری کردنی ئاسمانەکان و زەوی بۆ خوا ئاسانە و (گران نیە) وە ھەر ئەوە بڵند پلەی پایە گەورە

﴿256﴾ بە ھیچ جۆرێک زۆر لێکردن لە دیندا نیە (بۆ ھاتنە ناو ئیسلام) چونکە بەڕاستی لە یەک جیابوەتەوە ڕێنمونی و شارەزایی لە گومڕایی و سەر لێ شێواوی (ئەم ئایەتە تایبەتە بە ئەوانەی ئاینی ئاسمانیان ھەیە) ئەمجا ھەر کەس لە ڕێی بێ بڕوایی بگەڕێتەوە (بێ باوەڕ بێت بە ھەر پەرستراوێک جگە لە خوا) وە بڕوا بھێنێ بەخوا ئەوە بێگومان بە توندی دەستی گرتووە بە دەستەگیرەیەکی قایمی بەھێزی وا (کە ئیسلام، یان ئیمانەکەیەتی) کە پچڕان و بەربونی بۆ نیە وە خوا بیسەر و زانایە

﴿257﴾ خوا دۆست و پشتیوانی ئەوانەیە کە بڕوادارن دەریان دەھێنێت لە تاریکستانی بێ بڕوایی بۆ ڕووناکی باوەڕ وڕێنمونی وە ئەوانەی کە بێ بڕوان شەیتان دۆستیانە دەریان دەھێنێ لە ڕوناکی (بیر و باوەڕە) وە بۆ تاریکستانی (گومڕایی) ئەوانە ھاوڕێی دۆزەخن تیایا ئەمێننەوە ھەتا ھەتایە

﴿258﴾ ئایا ئاوڕێک نادەیتەوە بەلای ئەو (نەمروودە) ی کە دەمەقاڵێی کرد لەگەڵ ئیبراھیم پێغەمبەردا (علیە السلام) دەرحەق بە پەروەردگاری لەبـەر ئەوەی خوا پادشایی دابویە کاتێ کە ئیبراھیم (لە وەڵامی نەمرود دا) ووتی: پەروەردگاری من ئەو زاتەیە ژیان ئەداو ژیان دەستێنێ و (دەمرێنێت) (نەمرود) ووتی: منیش ژیان ئەدەم وە ژیان دەستێنم ودەشمرێنم (دوو زیندانی کراوی ھێنا یەکێکیانی ئازاد کردو ئەوی دیکەیانی کوشت) ئیبراھیم ووتی: بێگومان خوا خۆر لە ڕۆژھەڵاتەوە ھەڵدەھێنێ دە (ئەگەر دەتوانیت) تۆ لە ڕۆژئاواوە ھەڵیبێنە ئەمجا دەم کوت بوو ئەو بێ بڕوایە (نەمروود) وە خوا ڕێنمونی گەلی ستەمکاران ناکات

﴿259﴾ یا وەک ئەو کەسە (عوزەیر) کە ڕابورد بەلای شارێکدا (بیت المقدس) لە کاتێکدا ئەو (شارە) دیوارەکانی ڕوخا بوو بەسەر سەربانەکانیدا (عوزەیر) ووتی: خوا چۆن ئەم شارە ئاوەدان دەکاتەوە پاش مردنی؟ (واتە پاش وێران بوونی) یەکسەر خوای گەورە (عوزەیری) سەد ساڵ مراند و پاشان زیندووی کردەوە (خوای گەورە) فەرمووی: چەندە ماویتەوە لێرەدا؟ ووتی ڕۆژێک یا بەشێ لەڕۆژێک ماومەتەوە (خوای گەورە) فەرمووی: نەخێر بەڵکو سەد ساڵ ماویتەوە جا تەماشای خواردن و خواردنەوەکەت بکە تێک نەچووە، وە تەماشای گوێدرێژەکەت بکە (وە زیندوومان کردیتەوە) تا بتگێڕین بە موعجیزە و (بەڵگە) بۆ خەڵکی وە تەماشای ئێسکەکانی (گوێدرێژەکەت) بکە چۆن بەرزیان دەکەینەوە (لە شوێنی خۆیان) و یەکیان دەخەین پاشان گۆشتی بەسەردا دەھێنین ئەمجا کاتێ ئەمانە دەرکەوت بۆی (عوزەیر) ووتی: بەچاکی تێگەیشتم بەڕاستی خوا خاوەن دەستەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا

﴿260﴾ (ئەی موحهمەد بەیادیان بھێنە) کاتێک کە ئیبراھیم ووتی: ئەی پەروەردگارم نیشانم بدە چۆن مردوو زیندوو دەکەیتەوە؟ (خوا) فەرمووی: بڕوات پێ ی نەھێناوە؟ ووتی: بەڵێ بڕوام پێیەتی بەڵام (ئەمەوێ ببینم) بۆئەوەی دڵنیا بم (خوا) فەرمووی: کەواتە چوار مەل بگرە ئەمجا (سەریان ببڕە) و پارچە پارچەیان بکە لەپاشدا ھەر پارچەیەکیان لەسەر شاخێک دابنێ لە پاشان بانگیان بکە بەپەلە دێن بۆلات وە چاک بزانە و دڵنیابە بێگومان خوا باڵادەستی کار بەجێیە

﴿261﴾ وێنەی (خێری) ئەوانەی کە ماڵی خۆیان دەبەخشن لە ڕێی خوادا وەک دەنکە (تۆوێک) وایە (ڕوابێت) و حەوت گوڵی گرتبێت لەھەر گوڵێکدا سەد دانەی تێدا بێت وە خوا لەمەش، زیاتری دەکات بۆ ھەر کەسێک کە خۆی بیەوێت وە خوا خاوەن بەھرەی فراوانی ئاگادارە

﴿262﴾ ئەوانەی کە ماڵ و دارایی خۆیان دەبەخشن لە ڕێ ی خوادا دوای ئەوە ھیچ منەتێک نانێن و ئازارێک (بە دڵی ھەژاران) ناگەیەنن ئەو کەسانە بۆیان ھەیە پاداشتیان لای پەروەردگاریان وە ھیچ ترسێکیان لەسەر نیە وە ھیچ خەم و خەفەتێکیان نیە

﴿263﴾ قسە وگوفتاری جوان وشیرین و چاوپۆشی (لە ھەڵەدا) چاکترە لە خێرێک کە ئازار و دڵ ئێشاندنی بە دوادا بێت خوا دەوڵەمەند و بێ نیاز و لەسەر خۆیە

﴿264﴾ ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە پوچەڵی مەکەنەوە خێرو بەخشینەکانتان بە منەت نان و ئازاردان و دڵ ئێشان وەک ئەو کەسەی ماڵ و سامانی خۆی دەبەخشێت بۆ ڕووپامایی خەڵک وە باوەڕی نیە بەخوا و بە ڕۆژی دوایی جا وێنەی ئەو ناپاکە وەک بەردێکی ساف و لوس وایە کە گڵێکی کەمی بەسەرەوە بێت ئەمجا بارانێکی بە لێزمە لێی بدات وە بەردەکە بھێڵێتەوە بە ڕوتی ناتوانن دەست بخەنە ھیچ شتێک لەوەی کە کردوویانە وە خوا ڕێنمونی گەلی بێ بڕوا وخوا نەناس ناکات

﴿265﴾ نموونەی ئەوانەی کە ماڵ و دارایی خۆیان دەبەخشن لە پێناو ڕەزامەندی خوا وە بۆ دامەزراندنی دڵ و دەرونیان (لەسەر چاکە) وەک باخێک وایە کە بە شوێنێکی بەرزەوەبێت بارانی دڵۆپ گەورەی لێ بدات ئەمجا میوەی خۆی بدات بە دوو ھێندە وە ئەگەر بارانی دڵۆپ گەورەشی لێ نەدات بارانی وورد لێی ئەدات (واتە بێ بەرھەم نابێت) وە خوای گەورەش بینایە بەوەی کە دەیکەن

﴿266﴾ ئایا کەس لە ئێوە حەز دەکات کە باخێکی ببێت لەدرەختی خورما وە جۆرەھا درەختی ترێ و ڕەز چەند رووبار بڕوات بەژێریاندا بۆ خاوەن باخەکە ببێت لەناو ئەو باخەدا لە ھەموو جۆرە میوەیەک لەکاتێکدا (خاوەنەکەی) دووچاری ببێت پیری وە بیبێ چەند مناڵێکی ووردی بێ دەسەڵات ئەمجا گەردەلوولێکی لێ ھەڵ بکات گڕو سەموومی تێدا بێ یەکسەر باخەکە بسوتێ ئا بەم ڕەنگە خوا نیشانەکانی (میھرەبانی) خۆیتان بۆ ڕون دەکاتەوە بۆ ئەوەی بیر بکەنەوە

﴿267﴾ ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان ھێناوە ببەخشن لە پاکترینی ئەوەی پەیداتان کردووە, وە لەوەی کـە بۆمـان دەرھێناون (ڕواندون) لە زەوی مەڕۆن لەوەی ببەخشن کە خراپە لە کاتێکدا کە خۆتان ئەو شتە خراپە وەرناگرن (ئەگەر بتان درێتێ) مەگەر چاوی لێ بپۆشن وە چاک بزانن کەخوا بێ نیازێکی شایستەی ستایشە

﴿268﴾ شەیتان دەتان ترسێنێت بە ھەژاری وەفەرمانتان پێدەدات بە خراپە وە خوا بەڵێنی لێخۆشبون و چاکەتان پێدەدات خوا بەھرە فراوان و میھرەبانی زانایە

﴿269﴾ ئەی بەخشێت ژیری ودانایی بە ھەر کەسێک کە بیەوێت وە ھەر کەسێک ژیری و دانایی پێدرا ئەوە بەڕاستی پێی دراوە خێر و چاکەیەکی زۆر پەند وەرناگرن تەنھا خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان نەبێت

﴿270﴾ ئەوەی بەخشیبێتتان لەچاکە یا نەزرێکتان بڕیار دابێ ئەوە بێگومان خوا ئاگای لێ یە وە بۆ ستەمکاران نیە ھیچ یارمەتی دەرێک

﴿271﴾ ئەگەر ئاشکرای بکەن خێرەکانتان ئەوە کارێکی باشە وە ئەگەر بیشارنەوە و بیدەن بە ھەژاران ئەوە باشترە بۆ ئێوە, وە خوا ھەڵی ئەوەرێنێت لەسەرتان ودەیسڕێتەوە ھێندێ لە گوناھەکانتان وە خوا بەوەی کە دەیکەن ئاگادارە

﴿272﴾ لەسەر تۆ نیە (ئەی موحەممەد ﷺ) ڕێنمونی و موسوڵمان کردنی خەڵکی بەڵکو خوا ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات وە ئەوەی ئێوە دەیبەخشن لە دارایی (لە چاکە) ئەوە (قازانجەکەی) بۆ خۆتانە ئێوە ھیچ نابەخشن مەگەر بۆ ڕەزای خوا نەبێ وە ئەوەی دەیبەخشن لەسامان و (چاکە) پاداشتەکەیتان دەست دەکەوێتەوە و ئێوە ستەمتان لێ ناکرێت

﴿273﴾ (ئەم خێرە) بۆ ئەو ھەژارانەیە کە دەست و پێ بەستراون لە ڕێی خوادا ناتوانن (بۆ ڕۆزی پەیدا کردن) بگەڕێن بە زەویدا نەزانی بێ ئاگا وا ھەست دەکات ئەوان کە دەوڵەمەندن بە ھۆی بێ نیازی یانەوە (سواڵ نەکردنیانەوە) تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) دەیان ناسیت بە شێوەیاندا داوای ھیچ لەکەس ناکەن بەزۆر (وەک سواڵـکارانی دیکە) وە ئەوەی دەیبەخشن لە ماڵ و سامان بێگومان خوا ئاگادارە پێی

﴿274﴾ ئەوانەی کە ماڵ و دارایی خۆیان دەبەخشن بە شەو و بە ڕۆژ بە پەنھانی و بە ئاشکرا ئا ئەوانە ھەر پاداشتیان لای پەروەردگاریانە وە ھیچ ترسێکیان لە سەر نیە (لە داھاتوودا) وە ئەوان خەفەت بار نابن لە ڕۆژی دواییدا

﴿275﴾ ئەوانەی کە سوود (ڕیبا) دەخۆن (کاتی زیندوو بوونەوە) ڕاست نابنەوە (لە گۆڕەکانیاندا) مەگەر چۆن کەسێ ڕاست دەبێتەوە کە شەیتان دەستی لێ وەشاندبێت (وە تووشی فێ بووبێت) ئەوە بەھۆی ئەوەوەیە، سوود خۆران ووتیان: کڕین و فرۆشتن وەک سوود وایە لەکاتێکدا خوا ڕێی داوە بە کڕین و فرۆشتن وحەڵاڵی کردووە بەڵام سوود (ڕیبای) قەدەغە کردووە ئەمجا ئەو کەسەی پێی گەیشت ئامۆژگاری یەک لە پەروەردگاری یەوە, وە خێرا دەستی لێ ھەڵگرت ئەوا ئەوەی لەوەپێش وەری گرتووە بۆخۆیەتی (لە سوود خواردن) وە کاری ئەو حەواڵە بەخوایە وە ئەوەی گەڕایەوە (بۆ سوود خواردن) ئا ئەوانە ھاوڕێی ئاگرن تیا دەمێننەوە بە ھەمیشەیی وھەتاھەتایی

﴿276﴾ خوا فەڕ و بەرەکەتی سوود ناھێڵێت وە برەو بە خێرو بەخشین ئەدات وزیادی ئەکات وە خوا خۆشی ناوێت ھیچ بێباوەڕ و ناسوپاسگوزارێکی تاوانکار

﴿277﴾ بەڕاستی ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە, وە کردەوە باشەکانیان کردوە, وە نوێژیان بەھۆش و بیرەوە کردووە وە زەکاتیان داوە تەنھا پاداشتیان لای پەروەردگاریانە وە ھیچ ترسێکیان لەسەر نیە (لەڕۆژی دواییدا) وە ھیچ خەفەتێک ڕوویان تێ ناکات

﴿278﴾ ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان ھێناوە (بە خوا) لە خوا بترسن وە دەست ھەڵگرن لەو سودەی کە لای خەڵک ماوتانە ئەگەر ئێوە بڕوادارن

﴿279﴾ ئەمجا ئەگەر دەستتان لێ ھەڵنەگرت کەواتە بزانن و ئاگادار بن جەنگ لەگەڵ خوا و پێغەمبەرەکەی ڕادەگەیەنن وە ئەگەر پەشیمان بوونەوە ئەوا تەنھا سەرمایەکانتان ھی ئێوەیە نەستەم بکەن (لە خەڵکی) وە نەستەمتان لێ دەکرێت

﴿280﴾ وە ئەگەر قەرزدار نەدار بوو ئەوە با مۆڵەتی بدرێت تا خوا دەسەڵاتی دەدا وە ئەگەر (لە قەرزەکە) یان خۆش بن باشترە بۆتان ئەگەر تێ بگەن

﴿281﴾ وە بترسن لـە ڕۆژێک دەگەڕێنرێنەوە بۆ لای خوا لەپاشان پاداشت ئەدرێتەوە بە ھەموو کەسێک (پاداشت و سزای) ئەوەی کردوەیەتی وە ئەوان ستەمیان لێ ناکرێ

﴿282﴾ ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە ئەگەر قەرزێکتان لەیەکتری کرد بۆ ماوەیەکی ناوبراو (دیاریکراو) ئەوە بینووسن وە با بینوسێ لە نێوانتاندا نووسەرێک بەڕاستی و (دادوەری) وە ھیچ نووسەرێک با سەرپێچی نەکات لە نوسینی (سەنەدی قەرز) دا ھەروەک خوا ئەوی فێری نووسین کردووە با بینوسێ وە با ئەو کەسە دەقی سەنەدەکە بڵێ وبیخوێنێتەوە کە قەرزەکەی بەسەرەوەیە وە لە پەروەردگاری بترسێ وە ھیچی لێ کەم نەکاتەوە ئەمجا ئەگەر ئەو کەسەی قەرزەکەی بەسەرەوەیە بێ عەقڵ بوو یان ناتەواو بوو یا نەیدەتوانی خۆی دەقی سەنەدەکە بڵێت وبخوێنێتەوە ئەوە با گەورەکەی بیڵێت وبخوێنێتەوە بەڕاستی و (دادپەروەری) وە دوو شاھید بگرن لە پیاوانی خۆتان (لە موسوڵمانان) ئەمجا ئەگەر دوو پیاو نەبوو ئەوە با پیاوێک و دوو ژن بن لەوانەی کە پەسەندیان دەکەن لە شاھیدەکان بۆ ئەوەی ئەگەر یەکێکیان لەبیری چوو با ئەوی دیکەیان بیری بخاتەوه با شایەتەکان سەرپێچی نەکەن کاتێک بانگ کران (بۆ شایەتیدان) وە بێزار مەبن لەوەی کە بینوسن بچووک بێت یان گەورە تا کاتی خۆی ئەم نوسینەتان ڕاسترە بەلای خواوە، وە چەسپێنەر ترە بۆ شایەتی دانەکە وە نزیکترە لەوەی کە نەکەونە گومانەوە مەگەر کاتێک ئەو کردەوەیە بازرگانیەکی دەست بە دەست بێت و بیگێڕن لە ناو خۆتاندا ئەوە لەم کاتەدا گوناھتان ناگات ئەگەر نەینووسن وە شاھید بگرن کاتێک کڕین و فرۆشتنتان کرد و با زیان بە نووسەر و شاھید نەگەیەندرێت وە ئەگەر زیانتان گەیاند ئەوە بێگومان گوناھتان دەگات وە لەخوا بترسن وە خوا فێرتان دەکات وە خوا بە ھەموو شتێک زانا وئاگادارە

﴿283﴾ ئەگەر لەسەر سەفەر بوون و دەستتان نەکەوت نووسەرێک ئەوە بارمتەیەک وەرگرن جا ئەگەر ھەندێکتان لە ھەندێکتان دڵنیا بوون با ئەو کەسەی کە بە ئەمین زانراوە سپاردەکە بداتەوە, وە با لە پەروەردگاری بترسێت وە شایەتی مەشارنەوە ئەو کەسەیشی بیشارێتەوە ئەوە بەڕاستی بە دڵ گوناھبارە وە خوا ئاگادارە بە ھەموو کردەوەیەکتان

﴿284﴾ ھەر ھی خوایە ئەوەی لە ئاسمانەکانایە و ئەوەی لە زەویدایە ئەگەر ئاشکرای بکەن ئەوەی لە دڵتاندایە یان بیشارنەوە خوا محاسەبەتان دەکات لەسەری ئەوسا خۆش دەبێت لەو کەسەی کە بیەوێت وە سزای کەسێک دەدات کە بیەوێت وە خوا بەدەسەڵات و بەتوانایە بەسەر ھەموو شتێکدا

﴿285﴾ (پێغەمبەر ﷺ) بڕوای ھێنا بەو نامەیەی کە بۆی نێرراوە لە پەروەردگاریەوە لەگەڵ بڕواداراندا ھەموو بڕوایان ھێناوە بەخوا وە بە فریشتەکانی وە بە نامەکانی وە بە پێغەمبەرانی جیاوازی ناکەین لە نێوان ھیچ یەکێک لە پەیامبەرانی (بڕواداران) ووتیان: (پێغەمبەر ئاینی خوای پێ گەیاندین ئێمەش) بیستمان فەرمانبەرداریمان کرد داوای لێخۆشبوونت لێدەکەین ئەی پەروەردگارمان وە ھەر بۆ لای تۆیە گەڕانەوە

﴿286﴾ خوا داوا لە ھیچ کەسێک ناکات مەگەر بە ئەندازەی توانای خۆی (سوودی) بۆ خۆی ھەیە ھەر چاکەیەک بکات (با ھەر بەدڵیش بێت) وە (زیانی) بۆ خۆیەتی ھەر خراپەیەک بکات ئەی پەروەردگارمان لێمان مەگرە ئەگەر کردەوەیەکی پێویستمان لەبیرچوو یا بەھەڵە گوناھێکمان کرد ئەی پەروەردگار لەسەرمان دامەنێ باری قورس وەک ئەوەی داتنا لەسەر ئەوانەی پێش ئێمە (ئوممەتانی پێشووتر) ئەی پەروەردگارمان بەڵای وامان بەسەردا مەدە کە بۆمان ھەڵنەگیرێت وە گوناھەکانمان بسڕەرەوە, وە لێمان خۆشبە وە میھرەبانیمان لەگەڵدا بکە ھەر تۆی یاریدەدەرو پشتیوانمان کەواتە سەرمان بخە بەسەر گەلی بێ بڕوایاندا

آل عمران

Surah 3

﴿1﴾ بـە ( ئـەلیف، لام، میم ) دەخوێنرێتەوە، خوای گەورە زاناترە بە واتاکەی.ئەم پیتانەی کە لەسەرەتای ھەندێک لەسورەتەکانی قورئاندا ھاتوون، تەنھا خوای گەورە دەزانێت مەبەستی پێیان چیە، ئەمە ڕاسترین تەفسیرە بۆ ئەم پیتانە کرابێت، بەڵام بەچەند جۆرێکی تریش تەفسیرکراون لەوانە: ئەم پیتانە ناون بۆ ئەوسورەتانەی لەسەرەتایانەوە ھاتوون، یان ناون بۆ خوای گەورە، یان بۆ دەستەوسانکردنی عەرەبە بێباوەڕەکانە کە دەیانووت ئەم قورئانە لەلایەن خوداوە نەھاتوەتە خوارەوە بۆ موحەممەد (صلى الله عليه وسلم) پێیان دەڵێت: دەی ئەگەر وایە وێنە وھاوشێوەی ئەم قورئانە بھێنن، کە ھەر لەو پیتانە پێـکھاتووە کە ئێوە قسەی پێ دەکەن و بەکاریان دەھێنن

﴿2﴾ ناردوویە تیە خوارەوە بۆت قورئان بەڕاستی و دروستی بەڕاست دانەری ھەموو ئەو (کتێبانەیە) لەپێشیدا بوون وە تەورات و ئینجیلی ناردە خوارەوە

﴿3﴾ ناردوویە تیە خوارەوە بۆت قورئان بەڕاستی و دروستی بەڕاست دانەری ھەموو ئەو (کتێبانەیە) لەپێشیدا بوون وە تەورات و ئینجیلی ناردە خوارەوە

﴿4﴾ لەپێش قورئاندا بەڕێنمونی خەڵکی وە ناردی یە خوارەوە فورقان (واتە: جیاکەرەوەی ڕاست و ناڕاست_ مەبەست پێی قورئانە) بێگومان ئەوانەی کە بێ بڕوابوون بە ئایەت و بەڵگەکانی خوا بۆیان ھەیە (لە قیامەتدا) سزای سەخت وە خوا باڵا دەست و بەتوانایە خاوەنی تۆڵە و سزایە

﴿5﴾ بەڕاستی خوا ھیچ شتێکی لێ وون نابێت. نە لەزەوی وە نە لەئاسماندا

﴿6﴾ ئەو خوایە زاتێکە شێوەتان ئەکێشێ لە منداڵدانەکاندا چۆنی بووێ ھیچ پەرستراوێکی بەھەق و ڕاست نیە تەنھا ئەو نەبێت زاڵی باڵادەستی کار بەجێیە

﴿7﴾ ئەو خوایە ناردوویەتی یە خوارەوە بۆت قورئان ھەندێکی لەئایەتەکانی (مەبەستەکانیان) ڕۆشنن ئەو ئایەتانە بنەڕەتی قورئانن وە ئەوانی تر (کۆمەڵە ئایەتێکن کە مەبەستەکانیان) ڕۆشن نین ئەمجا ئەوکەسانەی کە لە دڵیاندا لادان و چەوتی ھەیە دوای ئەو ئایەتانە دەکەون کە لە قورئاندا موتەشابیھن (ھاوشێوەن، واتاکانی ڕۆشن نین) بۆ تێکدانی بیروباوەڕی موسوڵمانان وە بۆ ڕاڤەکردنی بە ئارەزووی ناپاکی خۆیان لە حاڵەتێکدا کەس ڕاڤە کردنی نازانێت تەنیا خوا نەبێت وە زانایان و ئەوانەی دامەزراون لە زانینی عیلمی شەرعیدا ئەڵێن ئێمە بڕوامان ھێناوە بە (موتەشابیھەکان) ھەمووی لە پەروەردگارمانەوەن بیر لە قورئان ناکەنەوە تەنھا خاوەنانی ژیریی و بیر وھۆش نەبێت

﴿8﴾ ئەڵێن ئەی پەروەردگارمان لای مەدە (لە ڕێی ڕاست) دڵەکانمان دوای ئەوەی کە ڕێنمونیت کردین وە پێمان ببەخشە لە لای خۆتەوە بەزەییەک (میھرەبانیەک) بەڕاستی ھەر تۆی بەخشندە

﴿9﴾ ئەی پەروەردگارمان بێگومان تۆ کۆکەرەوەی خەڵکیت بۆ ڕۆژێک کە ھیچ گومانی تێدا نیە بەڕاستی خوا بەڵێنی خۆی ناشکێنێت و دەیباتە سەر

﴿10﴾ بێگومان ئەوانەی بێ بڕوا بوون ھەرگیز کەڵک و سوودیان پێ ناگەیەنێت نە ماڵیان وە نە منداڵیان لە (سزای) خوا بەھیچ شێوەیەک وە ئا ئەوانە سووتەمەنی دۆزەخن

﴿11﴾ (داب و باوی ئەم بێ بڕوایانە) وەک داب ونەریتی دەست و پێوەندەکانی فیرعەونە و ئەوانەی لەپێش ئەواندا بوون وایە کە نیشانەکانی ئێمەیان بە درۆزانی ئەمجا خواش گرتنی بەھۆی تاوانە کانیانەوە, وە خوا تۆڵەی سەختە

﴿12﴾ بڵێ: بەوانەی کە بێ بڕوان لەمەولا ئەشکێن و ژێر دەکەون وە کۆدەکرێنەوە بەرەو دۆزەخ کە ناخۆشترین شوێنە

﴿13﴾ بێگومان نیشانەیەکی گرنگ ڕویدا بۆ ئێوە (ئەی موسوڵمانینە یان ئەی کافرەکان) لەو دوو دەستەی (کە لە جەنگی بەدردا) دایان بەیەکدا دەستەیەکیان دەجەنگین لە ڕێی خوادا وە ئەوەی تریان بێ بڕوابوون موسوڵمانەکانیان ئەدی بەدوو ئەوەندەی خۆیان بە بینینی چاو وە خوا پشتگیری دەکات بە یارمەتی خۆی بۆ ھەرکەس بیەوێت بەڕاستی لەم یارمەتیدانەدا پەند وئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانی خاوەن ژیری و بیروھۆش

﴿14﴾ جوان کراوە وڕازێنراوەتەوە بۆ خەڵکی خۆشی و ئارەزوەکانی نەفس لە ئافرەتان و کوڕ وکاڵی زۆر و دارایی زۆری کەڵەکە کراو لە ئاڵتون و زێڕ و زیو و ئەسپ و ماینانی نیشانەدار (بەسپێتی ناوچەوان و ھەر چوار پەلی) ھەروەھا ئاژەڵ و چوارپێ و کشتوکاڵ ئەمانە بەھرە و (کەل و پەلی) (زیندەگانی(ژیانی) دونیان وە لای خوا ھەیە خۆشترین جێگا و پاشەڕۆژ

﴿15﴾ بڵێ: خەبەرتان بدەمێ بەباشتر لەمانەتان بۆ ئەوانەی کە پارێزیان کرد و لەخودا ترسان لای پەروەردگاریان چەند بەھەشتێک ھەیە کە بەژێریاندا دەڕوات چەند ڕووبارێک بەھەمیشەیی و ھەتا ھەتایی تێیدا دەمێننەوە, وە (بۆیان ھەیە) ژنانی پاکیزە وە ڕەزامەندی لە خواوە, وە خوا بینایە بە بەندەکان

﴿16﴾ (لە خوا ترسان) ئەوانەی کە دەڵێن ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ئێمە بڕوامان ھێنا دەی خۆش ببە لە گوناھەکانمان وە بمانپارێزە لە سزای ئاگری دۆزەخ

﴿17﴾ (ئەوانە بریتین لە) ئارام گران و ڕاستگۆیان و فەرمانبەردارانی خودا و دارایی وماڵبەخشن و ئەوانەی کە داوای لێ خۆشبوون دەکەن لە پێش بەیانیاندا

﴿18﴾ خوا شایەتی ئەدات (واتە ڕایدەگەیەنێت و بەبەڵگە دەیچەسپێنێت) کە بەڕاستی ھیچ پەرستراوێکی بەھەق وڕاست نیە ئەو نەبێت وە فریشتەکانیش شایەتی ئەدەن (واتە: ئیقرار ئەکەن) وە خاوەن زانستەکان (زانایان) یش شایەتی ئەدەن (واتە: باوەڕی چەسپاویان ھەیە) (خوا) ھەمیشە دادپەروەری ڕاگرتوە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لە خوا کە باڵادەستی کاربەجێیە

﴿19﴾ بەڕاستی دینی پەسەندکراو لای خوا (ھەر) ئیسلامە دوو بەرەکی نەکەوتنە ناو ئەوانەی کە نامەیان بۆ ھاتبوو دوای ئەوە نەبێت کە زانینی بەڕاستیان بۆ ھات (ئەم لادانەشیان) لە ڕوی ستەم و حەسادەتەوە بوو لە نێو خۆیاندا جا ھەر کەسێک بێ بڕوا بێت بە ئایەتەکانی خوا (کە قورئانە) ئەوە بەڕاستی خوا زوو حسابی لەگەڵ دەکات

﴿20﴾ ئەمجا ئەگەر(خاوەن نامەکان) دەمەقاڵێ یان لەگەڵ کردیت (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆش بڵێ ڕووی خۆم سپارد بەخوا (وملکەچی ئەوم) لەگەڵ ئەوانەی پەیڕەوی من ئەکەن وە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەوانە کە نامەی تەورات و ئینجیلیان دراوەتێ(کە جولەکە و گاورەکانن) وە بە نەخوێندەوارەکان (ھاوبەش پەیداکەرەکانی گەلی عەرەب) ئایا ئێوە موسوڵمان بوون؟ ئەمجا ئەگەر موسوڵمان بوون ئەوە بەڕاستی مانای ئەوەیە کە ھیدایەتیان وەرگرتووە، وە ئەگەر ڕووشیان وەرگێڕا ئەوە بەڕاستی تۆ ھەر ڕاگەیاندنت لەسەرە وە خوا بینایە بە بەندەکان

﴿21﴾ بێگومان ئەوانەی بێ بڕوان بە ئایەتەکانی خوا (بە نیشانەکانی خوا) وە پێغەمبەران ئەکوژن بە ناڕەوا وە ئەو کەسانە ئەکوژن کە فەرمان ئەدەن بە دادگەری لە خەڵکی ئەوە مژدەیان بدەرێ (وەک سووکایەتی کردن وایە) بە سزای پڕ لە ئازار

﴿22﴾ ئەوانە کەسانێکن پووچ بووەتەوە کردەوەکانیان لە دونیا وە لە ڕۆژی دواییدا وە ئەوان نیانە ھیچ یارمەتیدەرێک

﴿23﴾ ئایا ورد نابیتەوە لەوانەی پێیان دراوە بەشێک لە تەورات بانگ دەکرێن بۆ لای کتێبی خوا (تەورات)بۆ ئەوەی بڕیاربدات لە نێوانیاندا لە پاشان دەستەیەک لەوان پشت ھەڵدەکەن لە حاڵێکدا ئەوان ڕوو وەرگێڕن

﴿24﴾ ئەمە بەھۆی ئەوەوەیە کە بێگومان ئەوان دەیانووت: ھەرگیز بەر لەشمان ناکەوێت ئاگر تەنھا چەند ڕۆژێکی ژمێررا و کەم نەبێت وە خەڵەتاندنی و (فریویدان) لە دینەکەیاندا ئەو درۆیانەی کە ھەڵیان دەبەست

﴿25﴾ ئەمجا دەبێ حاڵیان چۆن بێت ئەو کاتەی کە کۆیان دەکەینەوە لە ڕۆژێکدا کە گومانی تێدا نیە و پاداشتی تەواوی دەدرێتەوە ھەموو کەسێک ئەوەی کردویەتی وە ئەوان ھیچ ستەمێکیان لێ ناکرێت

﴿26﴾ بڵێ ئەی خوایە خاوەن دەسەڵات دەسەڵات دەدەیت بە ھەر کەسێک کە بتەوێت وە دەسەڵات ئەسێنیتەوە لە ھەر کەسێک کە بتەوێت وە بەڕێزی دەکەیت ئەوەی بتەوێت وە بێ ڕێزی دەکەیت ئەوەی بتەوێت تەنھا بەدەستی تۆیە ھەموو چاکەیەک بەڕاستی تۆ بەسەر ھەموو شتێکدا بە توانایت

﴿27﴾ شەو دەکەیت بەناو ڕۆژدا وە ڕۆژ دەکەیت بەناو شەودا وە زیندوو دەردێنیت لە مردوو وە مردوو دەردێنیت لەزیندوو وە ڕۆزی دەدەیت بە ھەر کەسێ کە بتەوێت بەبێ حساب و بێشومار

﴿28﴾ نابێت بڕواداران بێباوەڕان بگرن بە دۆستی خۆیان لەجیاتی بڕواداران وە ھەر کەسێک وابکات ئیتر پەیوەستی لەگەڵ خوادا نامێنێت مەگەر بۆ خۆپاراستنتان بێت لێیان (بەشێوەیەک کە بە دەم بیڵێن و بەدڵ باوەڕتان پێی نەبێت) وە خوا دەتان ترسێنێت لە سزای خۆی وە ھەر بۆ لای خوایە گەڕانەوە

﴿29﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەگەر بیشارنەوە ئەوەی لە دڵتاندایە یان ئاشکرای بکەن خوا پێی دەزانێت وە دەیزانێت ئەوەی لە ئاسمانەکان وە ئەوەی لەزەویدایە وە خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بە توانایە

﴿30﴾ (بترسن) لەو ڕۆژەی ھەموو کەسێک ئەبینێت ھەر کارێکی باشی کردبێت ئامادەیە وە ھەر کارێکی خراپی کردبێت ئاوات دەخوازێت کە لە نێوان ئەو و کارە خراپەکەیدا ماوەیەکی زۆر دوور ببوایە وە خوا دەتان ترسینێت لە سزای خۆی وە خوا میھرەبانە بە بەندەکانی خۆی

﴿31﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەگەر ئێوە خواتان خۆش دەوێت کەواتە دوای من بکەون تا خواش ئێوەی خۆش بوێت وە لە گوناھەکانتان خۆش ببێت وە خوا لێخۆشبووی میھرەبانە

﴿32﴾ بڵێ: فەرمانبەردار وگوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەر بن ئەمجا ئەگەر پشت ھەڵکەن ئەوە بێگومان خوا بێ بڕوایانی خۆش ناوێت

﴿33﴾ بێگومان خوا ھەڵی بژاردووە ئادەم و نوح وە خانەوادەی ئیبراھیم وە خانەوادەی عیمران بەسەر ھەموو جیھانیاندا

﴿34﴾ نەوەیەکن ھەندێکیان لە ھەندێکیان کەوتوونەتەوە, وە خوا بیسەر و زانایە

﴿35﴾ (بێنەوە بیر) کاتێک کە ژنی عیمران ووتی ئەی پەروەردگارم بێگومان من نەزرم کردوە بۆ تۆ ئەوەی کە لە سکم دایە ئازادکراو بێت (بۆ خزمەتی خانەی تۆ کە بیت المقدسە) دە تۆش (ئەم نەزرەم) لێ گیرا بکە بەڕاستی تۆ بیسەری زانایت

﴿36﴾ جا کاتێک کە سکەکەی دانا ووتی: ئەی پەروەردگارم خۆ من کچم بوو بەڕاستی خوا زاناترە بەوەی کە بوویەتی کوڕیش وەک کچ نیە (مەبەست لەوەیە لەو کاتەدا کوڕان دەکران بە نەزر بۆ خزمەتکردنی بیت المقدس) وە بێگومان منیش ناوم نا مەریەم وە من خۆی و نەوەی ئەپارێزم بە تۆ لە شەیتانی دەرکراو

﴿37﴾ ئەمجا پەروەردگار (نەزرەکەی) مەریەمی وەرگرت بەوەرگرتنێکی جوان وە ڕواندی (پەروەردەی کرد) بە ڕواندنێک (پەروەردەیەکی) جوان وە زەکەرییا دەستەبەریی کرد (ئەرکی ژیانی گرتە ئەستۆ و خودا کردی بەمامۆستای مەریەم) ھەر کات زەکەریا بڕۆشتایە بۆ لای مەریەم لە شوێنی خواپەرستیەکەیدا خواردەمەنی وڕزق و ڕۆزی لەلا دەبینی (زەکەریا) ووتی: ئەی مەریەم ئەمەت لە کوێ بوو؟ (مەریەم) ووتی: ئەوە لەلایەن خواوەیە بەڕاستی خوا ڕۆزی دەدات بە ھەر کەسێک کە بیەوێت بە بێ حساب و بێژمار

﴿38﴾ ئا لەو کاتەدا پاڕایەوە زەکەرییا لە پەروەردگاری ووتی: ئەی پەروەردگارم پێم ببەخشە لەلایەنی خۆتەوە کوڕێکی سروشت پاک بەڕاستی تۆ بیسەری پاڕانەوەیت

﴿39﴾ جا فریشتە بانگی کرد لەکاتێکدا کە زەکەرییا لە میحرابەکەدا وەستابوو نوێژی دەکرد بەڕاستی خوا مژدەت دەداتێ بە (کوڕێک ناوی) یەحیایە کە بڕواھێنەره بە عیسای ووتەی خوا و پێشەوایە وە جڵەوگری نەفسی خۆیەتی وە یەکێکە لە پێغەمبەرانی چاککردار

﴿40﴾ (زەکەرییا) ووتی: ئەی پەروەردگارم من چۆن کوڕم دەبێت لە حاڵێکدا بەڕاستی پیری یەخەگییرم بووە وە ژنەکەشم نەزۆکە؟ (خوای گەورە) فەرمووی ئیشی خوا وایە چی بوێت دەیکات

﴿41﴾ (زەکەرییا) ووتی ئەی پەروەردگارم نیشانەیەکم بۆ دابنێ (خوای گەورە)فەرمووی: نیشانەکەت ئەوەیە کە ناتوانیت قسە لەگەڵ خەڵکیدابکەیت سێ ڕۆژ مەگەر بە ئاماژە (ھێما) نەبێت وە زۆر یادی پەروەردگارت بکە و تەسبیحاتی خوا بکە بە ئێواران و بەیانیان

﴿42﴾ (یادی ئەوە بکە) کاتێک کە فریشتە (جیبریل) ووتی: ئەی مەریەم بێگومان خوا تۆی ھەڵبژارد و پاکی کردیتەوە (لە ھەمووخووڕەوشتێکی ناشیرین) وە ھەڵی بژاردوی بەسەر ھەموو ژنانی جیھاندا

﴿43﴾ ئەی مەریەم فەرمانبەرداری پەروەردگارت بکە وە سوژدەو کڕنووش بەرە لەگەڵ ئەوانەی کە سوژدەو کڕنوش دەبەن

﴿44﴾ ئەوەی ووترا لە ھەواڵە پەنھانەکانن بە وەحی بۆت دەنێریین (ئەی موحەممەد ﷺ) وە تۆ لە لای ئەوان نەبویت کاتێک کە قەڵەمەکانیان ھاوێشت کامیان دەستەبەرێتی وسەرپەرشتی وبەخێوکردنی مەریەمیان بەردەکەوێت وە تۆ لەلایان نەبوویت کە دەمەقاڵێیان دەکرد (لەم ڕووەوە)

﴿45﴾ کاتێک کە فریشتەکە ووتی: ئەی مەریەم بێگومان خوا مژدەت دەداتێ بە ووتەیەک لەوەوە کە ناوی مەسیح (عیسا) ی کوڕی مەریەمە بەڕێزو پایەبەرزە لە ھەردوو جیھاندا وە لە نزیکانی خودایە

﴿46﴾ وە قسە دەکات لەگەڵ خەڵکیدا لە بێشکەداو لە (کاتی) گەورەیی دا وە لە پیاو چاکانیشە

﴿47﴾ مەریەم ووتی: ئەی پەروەردگارم من چۆن منداڵم دەبێت لە کاتێکدا کە پیاو نەھاتۆتە لام (لێم نەکەوتوە) ؟ (جیبریل) فەرمووی وایە (کە ئەڵێیت) خوا چی بوێت دروستی دەکات کاتێک کە بڕیاری شتێکی دا ھەر ئەوەندەی دەوێت پێ بڵێت ببە، ئیتر دەبێت

﴿48﴾ وە خوا فێری کتێب و دانایی وتەورات و ئینجیلی دەکات

﴿49﴾ وە پێغەمبەر (دەنێرێت) بۆ بەنو ئیسرائیل (نەوەکانی یەعقوب) (پێ یان دەڵێت) بەڕاستی من نیشانەیەکم بۆ ھێناون لە پەروەردگارتانەوە کە من بۆتان دروست دەکەم لە قوڕ (شتێک) لە وێنەی باڵندە ئەمجا فوی پیادەکەم یەکسەر دەبێت بە باڵندە بە فەرمانی خوا وە چاکی ئەکەمەوە کوێری زکماک و بەڵەک وە مردوانیش زیندوو دەکەمەوە بە فەرمانی خوا وە خەبەرتان دەدەمێ (لە خواوە) چی ئەخۆن چی بە زەخیرە ھەڵئەگرن لە ماڵەکانتاندا بەڕاستی ھەیە لەم موعجیزانەدا بەڵگە ونیشانەی بەھێز بۆ ئێوە (لەسەر ڕاستی پێغەمبەریەتی من) ئەگەر ئێوە بڕوادارن

﴿50﴾ وە (من ھاتووم) بە بڕوا ھێنەر بەو تەوراتەی کەلە بەردەستمدایە وە ھاتووم بۆ ئەوەی حەڵاڵ بکەم ھەندێک لەو شتانەی کە قەدەغە کراوە لێتان وە بەڵگەم بۆ ھێناون لەلای پەروەردگارتانەوە کەواتە بترسن لە (بێ فەرمانی) خوا وەفەرمانبەرداریم بکەن

﴿51﴾ بە ڕاستی خوا پەروەردگاری من و ئێوەیە دەی بیپەرستن ئا ئەمەیە ڕێگای ڕاست

﴿52﴾ ئەمجا کاتێک کە عیسا ھەستی کرد بە بێ بڕوایی گەلەکەی ووتی: کێ لەگە ڵ مندا یارمەتی دەری دینی خوایە شاگردەکانی (حەوارییەکانی) ووتیان ئێمە یارمەتی دەری دینی خواین بڕوامان بە خوا ھێناوە و تۆ ئەی عیسا شاھید بە کە ئێمە گوێڕایەڵ وملکەچی ئەوین

﴿53﴾ ئەی پەروەردگارمان ئێمە باوەڕمان ھێنا بەوەی کە ناردووتەتە خوارەوە, وە پەیڕەوی پێغەمبەری تۆمان کرد دەی خوایە ناومان بنووسە (بمانژمێرە) لە دەفتەری بڕوادارانی (یەکتاپەرست) دا

﴿54﴾ (جولەکەکان) پیلانیان گێڕا (بۆ کوشتنی عیسا) خواش لە بەرانبەردا پیلانی لێ گێڕان وەخواش چاکترین پیلان گێرە (لەبەرانبەر پیلان گێڕاندا بۆ پووچەڵکردنەوەی فڕوفێڵەکانیان)

﴿55﴾ (بیھێنەرەوە یادت) کاتێ خوا فەرمووی ئەی عیسا من تۆ دەبەمەوە و بەرزت دەکەمەوە بۆ لای خۆم وە پاک کەرەوەی تۆم لە (ھاودەمی) ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون وە پەیڕەوانی (ڕاستەقینەی) تۆ بەرز دەکەمەوە بەسەر بێ بڕوایاندا تاڕۆژی دوایی پاشان گەڕانەوەتان بۆ لای منە ئەمجا بڕیار دەدەم لە نێوانتاندا لەو شتانەی کە تیایاندا جیاوازو ناکۆکن

﴿56﴾ جا ئەوانەی بێ بڕوابوون سزایان دەدەم بەسزای سەخت لە دونیاو ڕۆژی دوایشدا وە ئەوانە ھیچ یارمەتیدەرێکیان نی یە

﴿57﴾ بەڵام ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە, وە کردەوە باشەکانیان کردووە ئەوە خوا بەتەواوی پاداشتیان دەداتەوە بێگومان خوا ستەمکارانی خۆش ناوێت

﴿58﴾ ئەم بەسەرھاتانەی کە ئەیان خوێنینەوە بەسەرتدا (ئەی موحەممەد ﷺ) لە ئایەت وبەڵگە ونیشانەکان و قورئانی پڕ لە حیکمەتن

﴿59﴾ بەڕاستی وێنەی (دروست بوونی) عیسا لای خوا وەک وێنەی ئادەم وایە کە دروستی کرد لە گڵ لە پاشان پێی ووت ببە، ئەویش بوو (بەمرۆڤ)

﴿60﴾ قسەی ڕاست ئەوەیە کە لە خواوە بەتۆ گەیشت کەواتە لە گومانداران مەبە

﴿61﴾ ئەمجا ھەر کەسێک دەمە قاڵێی لەگەڵ کردیت (لە بارەی عیساوە) دوای ئەو زانینەی کە (بەوەحی) بۆت ھات تۆش پێیان بڵێ وەرن با بانگی کوڕەکانمان و کوڕەکانتان بکەین وە (بانگی) ژنەکانمان و ژنەکانتان بکەین وە (بانگی) خۆمان و خۆتان بکەین لە پاشاندا (ھەموومان) لەخوا بپاڕێینەوە ئەمجا نەفرەتی خوا بکەین لە وانەمان کە لەدرۆزنانین

﴿62﴾ بێگومان ھەر ئەمەیە چیرۆک و داستانی ڕاست و دروست وە ھیچ پەرستراوێکی بەڕاستی نی یە تەنھا خوا نەبێ بەڕاستی خوا تەنھا خۆی باڵادەستی کار دروستە

﴿63﴾ ئەمجا ئەگەر پشتیان ھەڵکرد. ئەوە بەڕاستی خوا ئاگادارە بە کردەوەی بەدکاران ( گەندەڵکاران)

﴿64﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەی خاوەن نامەکان وەرن بۆ لای ووتەیەکی ڕاست و (یەکسان) لە نێوان ئێمە و ئێوەدا کە جگە لەخوا ھیچ نەپەرستین وە ھیچ شتێک نەکەین بە ھاوبەشی وە ھەندێکمان ھەندێکمان بە پەروەردگار دانەنێین ئەمجا گەر پشتیان ھەڵکرد ئێوەش بڵێن: ئێوە شاھید بن کە ئێمە فەرمانبەردار وگوێڕایەڵ وملکەچی خوداین

﴿65﴾ ئەی خاوەن نامەکان بۆچی دەمەقاڵێ دەکەن دەربارەی ئیبراھیم لە کاتێکدا کە تەورات و ئینجییل نەنێرراونەتە خوارەوە لە دوای ئیبراھیم نەبێت دەی بۆ تێناگەن؟

﴿66﴾ ئاگاداربن ئێوە ئەوانەن کەدەمە قاڵێتان کرد لەوەی کە شتێکتان لێدەزانی ئەی بۆ دەمە قاڵێ دەکەن لە شتێکدا کە ھیچی لێ نازانن وە خوا دەیزانێ وە ئێوە نازانن

﴿67﴾ ئیبراھیم نەجولەکە بووەو نەگاور بەڵکو پاک و خواپەرست و گوێڕایەڵ وملکەچ بوو وە لە ھاوبەش پەیداکاران نەبوو

﴿68﴾ بێگومان نزیکترین کەس لە ئیبراھیم ئەوانەن کە وەختی خۆی پەیڕەویان کرد وە ئەم پێغەمبەرەو ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە, وە خوا دۆستی بڕوادارانە

﴿69﴾ حەزیان دەکرد دەستەیەک لە خاوەن نامەکان کە گومڕاتان بکەن لە کاتێکدا کەس گومڕا ناکەن خۆیان نەبێت بەڵام ھەستی پێ ناکەن (تێ ناگەن)

﴿70﴾ ئەی خاوەن نامەکان بۆ بێ بڕوا دەبن بە ئایەتەکانی خوا لە کاتێکدا کە شایەتی دەدەن (لە سەر ڕاستی ئەوان)

﴿71﴾ ئەی خاوەن نامەکان بۆ پۆشاکی ناڕەوا ئەکەن بە بەر ڕەوا و ڕاستیدا وە ڕەوا و ڕاستیەکە دەشارنەوە لە کاتێکدا خۆشتان ئەمە دەزانن

﴿72﴾ وە دەستەیەک لەخاوەن نامەکان ووتیان (بە ھەندێکیان) بڕوابێنن بەو قورئانە کە نێرراوەتە خوارەوە بۆ ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە سەرلە بەیانیان (بەفێڵ) وە بێ بڕوا ببنەوە دەمەو ئێوارە بەڵکو ئەوانیش پەشیمان ببنەوە

﴿73﴾ باوەڕتان نەبێت مەگەر بە کەسێک کە دوای دینی ئێوە کەوتبێت (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بەڕاستی ڕێنمونی ھەر ڕێنمونی خوایە (ئەی خاوەن نامەکان ئێوە پێتان گرانە) کە بدرێ بە یەکێکی دیکە وێنەی ئەو دینەی کە بە ئێوە دراوە یا دەمەقاڵێتان لەگەڵ بکەن (بۆڕتان بدەن) لای پەروەردگارتان (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بەڕاستی ئەو بەھرەیە (واتە پێغەمبەرایەتی) بەدەستی خوایە دەیدات بەھەر کەسێک کە بیەوێت وە خوا خاوەنی بەخششی زۆر و زانایە

﴿74﴾ ئەو (خوایە) ڕەحممەت و میھرەبانی خۆی تایبەت دەکات بۆ ھەرکەسێک بیەوێت (شیاوی بێت) وە خوا خاوەنی بەخشش و بەھرەی گەورەیە

﴿75﴾ وە لە ناو خاوەن نامەکانی ھی وا ھەیە ئەگەر خەزنەیەک بە سپاردە لای دابنێی دەتداتەوە, وە ھی واشیان تیایە ئەگەر دینارێکی لا دابنێیت ناتداتەوە مەگەر بەسەریەوە بوەستیت ئەم ناپاکی یە بەھۆی ئەوەوە بوو کە دەیانووت: گوناھمان ناگات لە خواردنی ماڵی ئەم نەخوێندەوارانە (واتە عەرەبەکان) وە درۆ بەدەم خواوە دەکەن وە خۆیان دەزانن (کە درۆ دەکەن)

﴿76﴾ نەخێر وانیە (وەک دەڵێن) ھەر کەسێک پەیمانی خۆی بەجێ بھێنێت وە پاریزکاری بکات ولەخودا بترسێت ئەوە بەڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش دەوێت

﴿77﴾ بێگومان ئەوانەی دەیفرۆشن پەیمانی خوا و سوێندەکانی خۆیان بە نرخێکی کەم ئەوانە بێ بەشن (لە بەھرەی خوا) لە ڕۆژی دواییدا وە خوا قسەیان لەگەڵ ناکات وە تەماشاشیان ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا و لە گوناھیان خۆش نابێت وپاکیان ناکاتەوە, وە بۆ ئەوان ھەیە سزای بە ئێش و ئازار

﴿78﴾ بە ڕاستی لە خاوەن نامەکان دەستەیەک ھەیە (ناو بەناو نامەکەیان تێکدەدەن و) زمانیان با ئەدەن و ئەپێچنەوە بە خوێندنەوەی کتێبەکەیان (تەورات) تا تۆ وا بزانیت لە نامەی خوایە (لە کاتێکدا) کە ئەوە لە نامەی خوا نی یە وە دەڵێن ئەوە لە خواوەیە لە کاتێکدا کە ئەوە لە خواوە نی یە وە درۆ بەدەم خواوە دەکەن و خۆشیان دەزانن (کە درۆیە)

﴿79﴾ نابێ بۆ ھیچ ئادەمیەک کە خوا نامەو شەریعەت و پێغەمبەرێتی دابێتێ پاشان بە خەڵکی بڵێت ببن بە بەندەی من لە جیاتی خوا بەڵکو (پێیان دەڵێت) خوا پەرست بن چونکە ئێوە خەڵک فێری نامەکەی خودا دەکەن وە ئێوە خۆشتان دەیخوێننەوە

﴿80﴾ وە خوا فەرمانتان پێ نادات کە فریشتە و پێغەمبەران بکەن بە پەرستراوی خۆتان چۆن (خودا) فەرمانتان پێ دەدات بێ بڕوابن (کافر بن) دوای ئەوەی کە ئێوە بڕوا دار بوون؟

﴿81﴾ (بھێنەوە یادیان) کاتێک کە خوا پەیمانی وەرگرت لە پێغەمبەران کە ھەرچیم دانێ لە نامەو حیکمەت و (شەریعەت) لە پاشان پێغەمبەرێکتان بۆ ھات بە بڕوا ھێنەر بەو نامەی کەلە لاتانە دەبێ بڕوای پێ بھێنن وە یارمەتی بدەن خوا فەرمووی: ئایا دانتان نا بەم پەیمانەدا؟ وە لەسەر ئەوە پەیمانی منتان وەرگرت پێغەمبەران ووتیان: بەڵێ دانمان پێداناو پەیمانمان بەست خوا فەرمووی: کەواتە ئێوە بەشاھید بن وە منیش لەگەڵ ئێوە یەکێکم لە شاھیدان

﴿82﴾ جا ئەوەی پشتی ھەڵکرد (لەم پەیمانە) دوای ئەم دان پێدانانە کەواتە ھەر ئەوانن دەستەی دەرچوان لە فەرمانی خودا

﴿83﴾ ئایا (بێ بڕوایان) داوای غەیری دینی خوا دەکەن؟! لە کاتێکدا کە ھەرچی لەئاسمان و زەویدایە گوێرایەڵ وملکەچی خودان بیانەوێت (بە ویستی خۆیان) یا نەیانەوێت (بە ناچاری) وە ھەموو ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنرێنەوە

﴿84﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئێمە بڕوامان ھێناوە بە خوای گەورە, وە بەوەی نێرراوەتە خوارەوە بۆمان وە بەوەی کە نێرراوەتە خوارەوە بۆ ئیبراھیم وئیسماعیل وئیسحاق یەعقوب وکوڕانی یەعقوب وە بــەوەی کـە دراوە بە موساو عیسا وەپێغەمبەرەکانی تر لە پەروەردگاریانەوە جیاوازی ناکەین لەنێوان ھیچ کامێک لەم پێغەمبەرانە وە ئێمە بۆ خوای گەورە گەردن کەچین

﴿85﴾ وە ھـەر کەسێک دوای ھەر ئاینێک بکەوێت جگە لە ئاینی ئیسلام ئەوە لێی وەر ناگیرێت وە ئەو لە ڕۆژی دواییدا لە زەرەرمەندانە

﴿86﴾ چۆن خوا ڕێنمونی گەلێک دەکات بێ بڕوابووبن دوای بڕوا ھێنانیان وە شایەتییان دابێت کە ئەو پێغەمبەرە ڕاستە و (لەلایەن خوداوە ھاتووە) وە نیشانەی زۆریان بۆ ھاتبێ وە خوا ڕێنموونیی گەلی ستەمکاران ناکات

﴿87﴾ لەو (نەفرینە) دا دەمێننەوە بە ئێجگاری وھەمیشەیی سزایان لێ سووک ناکرێت وە مۆڵەت نادرێن

﴿88﴾ تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی سزایان لەسەر سووک ناکرێت وە دواناخرێن لەسزا

﴿89﴾ مەگەر ئەوانەی تۆبەیان کردبێ دوای ئەوە, وە کردەوەی چاکیان کردبێت ئەوە بێگومان خوا لێ خۆشبووی میھرەبانە

﴿90﴾ بە ڕاستی ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون دوای بڕوا ھێنانیان پاشان زیاتر بێ باوەڕ بوون ھەرگیز تەوبەیان لێ گیرا ناکرێت ئا ئەوانە ئەوانـەن کە گومڕابوون

﴿91﴾ بە ڕاستی ئەوانەی بێ بڕوابوون وە بە بێ بڕوایی مردن ئەوە ھەرگیز (فدیە) لە ھیچ کامێکیان وەر ناگیرێت با پڕ بە ھەموو زەویش زێڕ بێت بیبەخشێت لە بریتی دا (بۆ سووک کردنی سزا لەسەری) وە ئەوانە سزای بە ئازاریان بۆ ھەیە وە ھیچ یاریدەدەر و سەرخەرێکیان نیە

﴿92﴾ ئێوە ھەرگیز بە خێرو چاکە ناگەن (وە دەسگیرتان نابێت) تا نەیبەخشن ھەندێ لەو داراییەی کە خۆشتان دەوێت وە ھەرچی ببەخشن ئەوە بێگومان خودا ئاگای لێیە (بە پێی دڵ و دەروونتان پاداشتان دەداتەوە)

﴿93﴾ ھەموو جۆرە خواردەمەنیەکان حەڵاڵ بوون بۆ نەوەی یەعقوب بێجگە لەوەی کە یەعقوب حەرامی کرد لەسەر خۆی لە پێش ناردنە خوارەوەی تەورات (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: دەی تەورات بھێنن و بیخوێننەوە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن

﴿94﴾ ئەمجا ھەر کەس درۆ بە دەم خواوە ھەڵبەستێ لە پاش ئەوە کەواتە ئەوانە خۆیان ستەمکارن

﴿95﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: خوا ڕاستی فەرموو کەوا بوو پەیڕەوی ئاینی ئیبراھیم بکەن کە پاکە (بە ویستی خۆی لە بیرو باوەڕو کرداری ھەڵە لای داوە بۆ بیرو باوەڕ و کرداری ڕاست) وە ھیچ کاتێک لە ھاوبەش بڕیاردەران نەبووە

﴿96﴾ بە ڕاستی یەکەم ماڵێک دانراوە بۆ (خواپەرستی) خەڵکی ئەو ماڵەیە کە لەبەککە (مەککە) دایە پیرۆز کراوە, وە ڕێنمونیە بۆ جیھانیان

﴿97﴾ تیایدا ھەیە چەند بەڵگەو نیشانەی ڕوون (کە یەکێکیان ) شوێن وەستانەکەی ئیبراھیمە وە ھەر کەس چووبێتە ئەو شوێنە بێ ترس بووە (لە زیان و ئازاردان) خوا بڕیاریداوە لەسەرخەڵکی و فەرزی کردوە لەسەریان حەجی ماڵەکەی (خۆی) لەسەر ھەر کەسێک کە توانای گەیشتن و (ڕۆیشتنی) ھەبێت بۆی وە ھەر کەس باوەڕی نەبێت (یان توانای ھەبێت و نەچێت) ئەوە بە ڕاستی خوا بێ نیازە لە ھەموو جیھانیان

﴿98﴾ بڵێ: ئەی نامە داران (خاوەن کتێبەکان) لە بەر چی بێ بڕوان بە بەڵگەکانی خوا لە کاتێکدا خوا بیناو ئاگادارە بەئەوەی کە دەیکەن

﴿99﴾ بڵێ: ئەی خاوەن کتێبەکان لەبەر چی ڕێگری دەکەن لە ڕێی خوا کەسێک کە بڕوای ھێنابێ (مەبەست پێی پێغەمەرو باوەڕدارانە) دەتانەوێت بە ناڕاست بیخەنە بەرچاوی خەڵک لە کاتێکدا ئێوە زاناو ئاگادارن (بەوەی ڕێی خوایە) وە خوا بێ ئاگا نیە لەوەی کە ئێوە دەیکەن

﴿100﴾ ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵی دەستەیەک بن لەوانەی کە نامەیان پێدراوە دەتانکەنەوە بە کافر دوای بڕوا ھێنانەکەتان

﴿101﴾ چۆن بێ بڕوادەبن؟ لە کاتێکدا دەخوێنرێتەوە بە سەرتاندا بەڵگەکانی خوا ( ئایەتەکانی قورئان) وە پێغەمبەرەکەی لە ناوتاندایە وە ھەرکەس دەست بگرێ بە ( ئایینی) خواوە ئەوە بەڕاستی ڕێنموونیی کراوە بۆ ڕێبازێکی ڕاست و دروست

﴿102﴾ ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە بترسن لە خوا ترسانێک کە شیاوێتی وە مەمرن ھەر بە موسوڵمانی نەبێ

﴿103﴾ ھەمووتان دەست بگرن بەھۆی پەیوەستیتان بەخواوە (کە قورئانە) چەند بەرەکە و (لێک جیا) مەبن بیر لە بەھرەو چاکەی خوا بکەنەوە بەسەرتانەوە لە کاتێکدا کە ئێوە دوژمنی یەکتر بوون بەڵام خوا ھۆگری خستە نێوان دڵەکانتان ئیتر بوون بە برای یەکتر بەھۆی ئەو چاکەی خواوە, وە ئێوە لەسەر لێواری چاڵێ بوون لەئاگر بەڵام خوا ڕزگاری کردن لێی ئا بەو جۆرە خوا بەڵگە ونیشانەکانی خۆی ڕوون دەکاتەوە بۆتان تا بەردەوام بن لەسەر ڕێنمونی (یان لەسەر شارەزایی)

﴿104﴾ ئەبێ لە ناو ئێوەدا کۆمەڵێک ببێت بانگەواز بکەن بۆ چاکە فەرمان بدەن بە ھەموو چاکەیەک وە ڕێگری بکەن لە ھەموو خراپەیەک ئەوانە خۆیانن سەر کەوتوو وسەرفرازن

﴿105﴾ بە وێنەی ئەوانە مەبن (وەک ئەھلی کتاب) کە بەش بەش و جیاواز بوون لە پاش ئەوەی ئەو بەڵگانەی بۆیان ھات وە ئەوانە سزایەکی گەورەیان بۆ ھەیە

﴿106﴾ ڕۆژێک دێت کە چەند ڕوویەک سپی دەبن وە چەند ڕوویەک ڕەش دەبن جا ئەوانەی کە ڕوویان ڕەش بووە (پێ یان دەوترێت) بۆچی بێ بڕوابوون لە پاش بڕوا ھێنانتان کەواتە بچێژن سزا بەھۆی بێ بڕواییتانەوە

﴿107﴾ وە ئەوانە کە ڕوویان سپی دەبێت ئەوە لەناو بەزەیی خوادان (لەبەھەشتدان) ئەوانە تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی

﴿108﴾ ئەمانە ئایەتەکانی خوان دەیان خوێنینەوە بەسەرتدا کە ڕاستن خواش نایەوێت ھیچ ستەمێک بۆ جیھانیان

﴿109﴾ تەنھا بۆ خوایە ھەرچی لە ئاسمانەکاندایە (وموڵکی خودایە) وە ھەرچی لەزەویدایە وە ھەر بۆلای خوا دەگەڕێتەوە ھەموو کارەکان

﴿110﴾ ئێوە (موسوڵمانان) باشترین گەلێک بوون بۆ خەڵکی ھێنرابێتە دی فەرمان دەدەن بەچاکە وە جڵەوگیری دەکەن لە خراپە وە بڕوا دەھێنن بەخوا ئەگەر نامە دارەکان (خاوەن کتێبەکان لە جولەکەو گاورەکان) بڕوایان بھێنایە ئەوە باشتر بوو بۆیان ھەندێک لەوان بڕوادارن و(باوەڕیان ھێناوە بە ئاینی ئیسلام) بەڵام زۆربەیان لە فەرمانی خوا دەرچوون

﴿111﴾ ھەرگیز ئەوان زیانتان پێ ناگەیەنن مەگەر زیانێکی کەم وە ئەگەر بجەنگێن لەگەڵتاندا پشتان تێدەکەن دواتریش سەرکەوتوو نابن

﴿112﴾ دراوە بەسەریاندا سەر شۆڕی و ڕیسوایی لەھەر شوێنێک ببن مەگەر بە ھۆی بەڵێن لەلایەن خوداوە نەبێت وە بەڵێنێک لەلای خەڵکەوە شایستەی خەشمێکی گەورەبوون لە لایەن خواوە, وە دراوە بەسەریاندا ھەژاری دەروون و چاو برسێتی ئەوە لەبەر ئەوە بوو ئەوان بێ بڕوابوون بە بەڵگەکانی خوا وە پێغەمبەرانیان دەکوشت بەناڕەوا ئەوەش بەھۆی ئەوەوە بوو کە ئەوانە سەرپێچی و دەست درێژیان دەکرد

﴿113﴾ ھەموو (نامە دارەکان) وەک یەک نین لەناو خاوەن نامەکاندا دەستەیەک ڕاست و ڕێک ھەن ئایەتەکانی خوا دەخوێنن (وباوەڕیان ھێناوە بە ئاینی ئیسلام) لە (کاتەکانی) شەودا وە لە(کاتەکانی) سوژدە بردنیاندا

﴿114﴾ بڕوایان ھەیە بەخوا وە بە ڕۆژی دوایی و فەرمان دەدەن بەھەرچی چاکەیە وە ڕێگری دەکەن لە ھەرچی خراپەیە وە پێشبڕکێ دەکەن لە ھەموو چاکەکاندا وە ئەوانە لە کۆمەڵی چاکانن

﴿115﴾ ھەر خێرو چاکەیەک بکەن ئەوە ھەرگیز بێ بەش ناکرێن لە پاداشتەکەی خواش بەئاگایە لە پارێزکاران ولەوانەی لێی دەترسن

﴿116﴾ بەڕاستی ئەوانەی کەبێ بڕوا بوون سوود بەوان ناگەیەنێت نەماڵەکانیان وە نە منداڵەکانیان ھیچێک لەلای خواوە ئا ئەوانە ھاوەڵ وھاوڕێی ئاگر دەبن ئەوان تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیى

﴿117﴾ وێنەی ئەو ماڵ و داراییەی کەبەختی دەکەن لەم ژیانی دونیایەدا بە وێنەی بایەکە سەرما و سۆڵەی تێدابێت بدات لەکشتوکاڵی تاقمێک کەستەمیان لەخۆیان کردبێت جا ئەو (با) وسەرمایە کشتوکاڵەکەی لەناو بەرێت وە خوا ستەمی لێ نەکردوون بەڵکو خۆیان ستەمیان لەخۆیان دەکرد

﴿118﴾ ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە مەگرن بۆ خۆتان دۆستی گیانی بەگیانی جگە لەخۆتان (واتە جگە لەباوەڕداران) درێغیتان لێ ناکەن لەھیچ شەڕ و خراپەیەک ئاواتە خوازی ناخۆشیتانن بێگومان دەرئەکەوێت خەشم و قین لە (قسەکانی) دەمیانەوە, وەئەوەی لەدڵیاندا شاردویانەتەوە گەورەترە بەڕاستی بەڵگە ونیشانەکانمان بۆ ڕوون کردونەتەوە ئەگەر ئێوە ژیربن

﴿119﴾ بێداربن ئا ئەوە ئێوەن کەئەوانتان خۆش دەوێت وەئەوان ئێوەیان خۆش ناوێ وەباوەڕتان ھەیە بەھەموو نامە ئاسمانیەکان کاتێک ئەوان پێتان بگەن دەڵێن بڕوامان ھێناوە, وە کاتێک تەنھا بونەوە سەرە پەنجەکانی خۆیان ئەگەزن لێتان لەڕقدا بڵێ بمرن بەداخ و رقی خۆتانەوە بەڕاستی خوا زانایە بەوەی لەناو دڵەکاندایە

﴿120﴾ ئەگەر چاکە و خۆشیەکتان پێ بگات غەمبار دەبن بەڵام ئەگەر ناخۆشیەکتان پێ بگات دڵخۆش دەبن پێی ئەگەر ئێوە ئارام بگرن (لەسەر گوێڕایەڵی خوا) و لەخوا بترسن پیلانی ئەوان ھیچ زیانێکتان پێ ناگەیەنێت بەڕاستی خوا تەواو ئاگادارە بە ھەرچی ئەوان دەیکەن

﴿121﴾ وە (بیھێنەوە بیریان) کاتێک کە بەیانی زوو دەرچوویت لەلای ماڵ و خێزانت بڕوادارەکانت نیشتەجێ ئەکرد لە چەند شوێنێکدا بۆ جەنگ کردن وە خوا بیسەر و زانایە

﴿122﴾ لەو کاتەدا کە دوو کۆمەڵ لە ئێوە خەریک بوون سست بن وتێک بشکێن و (بگەڕێنەوە) بەڵام خوا دۆست و یارمەتی دەریان بوو وە بڕوا داران با پشت تەنھا بە خوا ببەستن

﴿123﴾ سوێند بە خوا بێگومان خوا ئێوەی سەرخست لە (جەنگی) بەدردا لە کاتێکدا ئێوە کەم و لاواز بوون دەی لە خوا بترسن بەڵکو سوپاس گوزاری بن

﴿124﴾ (بیریان بخەرەوە) ئەو کاتەی دەتووت بە بڕوادارەکان ئایا بەستان نیە پەروەردگارتان کۆمەکتان بکات بە سێ ھەزار لە فریشتە دابەزێنراوەکان

﴿125﴾ بەڵێ، ئەگەر ئارام بگرن وە لە خوا بترسن پەلامارتان بدەن لەم کاتانەدا پەروەردگارتان کۆمەکتان بکات بە پێنج ھەزار لە فریشتە نیشانەدارەکان

﴿126﴾ وە خوا تەنھا ئەو (کۆمەکی) یەی کرد بە مژدە بۆتان وە بۆ ئەوەی دڵەکانتانی پێ ئارام ببێت (ئەوەش بزانن) سەرکەوتنیش تەنھا لەلایەن خوای باڵا دەستی داناوەیە

﴿127﴾ (وە ناردنی فریشتەکان) بۆ ئەوە بوو دابڕێت (لە ناوی بات) بەشێک لەوانەی کە بێ بڕوان یان خەفەت باریان بکات (بە تێشکانیان) ئەمجا بگەڕێنەوە بە نائومێدی

﴿128﴾ دەربارەی ھەڵھاتووەکانی شەڕی ئوحود بە ڕاستی بەدەست تۆ نیە (ئەی موحەممەد ﷺ) ھیچ شتێک لەو کارەدا چ (خوا) تەوبەیان لێ وەرگرێت یان سزایان بدات چونکە بە ڕاستی ئەوانە ستەمکارن

﴿129﴾ ھەر بۆ خوایە ھەرچی لە ئاسمانەکاندایە وە ھەرچی لە زەویدایە خۆش ئەبێت لە ھەر کەس خۆی بیەوێت وە سزای ھەر کەسیش ئەدات خۆی بیەوێت وە خوا لێ بوردەی میھرەبانە

﴿130﴾ ئەی ئەوکەسانەی بڕواتان ھێناوە سوود مەخۆن چەند بەرامبەر و لە خوا بترسن بۆ ئەوەی ڕزگاربن

﴿131﴾ وە خۆتان بپارێزن لەو ئاگرەی کە ئامادە کراوە بۆ بێ بڕواکان

﴿132﴾ وەگوێ ڕایەڵی خودا و پێغەمبەر بن بێگومان میھرەبانیتان لەگەڵ ئەکرێت

﴿133﴾ پێشبڕکێ بکەن بۆ لێ بوردنێکی گەورەی (خودا) لەلایەن پەروەردگارتانەوە, وە بۆ بەھەشتێک کە پانییەکەی (بە ئەندازەی) ئاسمانەکان و زەوی یە کە ئامادە کراوە بۆ لە خوا ترسان

﴿134﴾ ئەوانەی ماڵ دەبەخشن (لە ڕێ ی خوادا) لە کاتی خۆشی (دەوڵەمەندی) و ناخۆشی دا و ڕقی بەتینی خۆیان دەخۆنەوە و دەبوورن لە خەڵکی خواش چاکەکارانی خۆش دەوێت

﴿135﴾ وە ئەوانەی کە کاتێک کردەوەیەکی ناشیرین دەکەن یاستەم لەخۆیان دەکەن کە یادی خوایان کردەوە ئەمجا داوای لێ بووردن دەکەن بۆ گوناھەکانیان ئایا کێ دەبوورێت لە گوناھەکان بێجگە لە خوا؟ وە بەردەوام نابن لەسەر ئەوەی کە کردوویانە لە کاتێکدا بزانن (گوناھە)

﴿136﴾ ئا ئەوانە پاداشتیان لێ بووردنە لەلایەن پەروەردگاریانەوە و چەند باخاتێک (بەھەشتێک) کەڕوبارەکان دەڕۆن بەژێریاندا ئەمێننەوە لەو بەھەشتانەدا بەھەمیشەیی چەند چاکە پاداشتی چاکەکاران

﴿137﴾ بێگومان رابورد لە پێش ئێوەوە چەند رێ و یاسایەک (باوێک) ئەمجا ئێوە بگەڕێن بەزەویدا و سەرنج بدەن ئایا چۆن بوو سەرئەنجامی بێ بڕواکان

﴿138﴾ ئەمە ڕوون کردنەوەیە بۆ ھەموو خەڵکی و ڕێنمونی و ئامۆژگاریە بۆ لە خوا ترسان

﴿139﴾ سست و دڵ لاواز مەبن وە غەمبار مەبن ھەر ئێوە بەرز و بڵند ترن ئەگەر بڕوادار بن

﴿140﴾ ئەگەر ئێوە (لە ئوحوددا) زام و برینتان تووش بووە ئەوە بێگومان ئەو ھۆزە (بتپەرستەکان لە بەدردا) زام و برینیان توش بووە بە وێنەی زامی ئێوە ئەو چەرخ و ڕۆژانەی (زاڵبوون و سەرکەوتنانە) دەیگێڕین لە ناو خەڵکیدا (جارێک بۆ ئێوە و جارێک بۆ ئەوان) لەبەر ئەوەی (لەدونیادا) خوا دەری بخات ئەوانەی بڕوایان ھێناوە و لە ناو ئێوەدا ھەڵبژێرێت چەند کەسێک بە شەھید وە خوا ستەمکارانی خۆش ناوێت

﴿141﴾ وە تا خوا (لە تاوان) پاک بکاتەوە ئەوانەی کە بڕوادارن وەبێ باوەڕان بنەبڕ بکات

﴿142﴾ ئایا ئێوە وا گومانتان دەبرد کە دەچنە بەھەشت لە کاتێکدا ھێشتا خوا دەری نەخستوە (واتە تاقی نەکردونەتەوە) ئەوانەی تێدەکۆشن لە ئێوە و ھێشتا دەری نەخستوون کەسانێک لە ئێوە کە خۆڕاگران

﴿143﴾ سوێند بێ بێگومان ئێوە ئاواتی (شەھیدی و) مردنتان ئەخواست لەپێش ئەوەی پێ ی بگەن خۆ بەڕاستی مردنتان بینی لە کاتێکدا ئێوە زەق سەیرتان دەکرد

﴿144﴾ (موحەممەد ﷺ) تەنھا پێغەمبەرێکە (نەمر نیە) بێگومان لەپێش ئەو پێغەمبەرانی تر ڕابوردون جا ئایا ئەگەر وەفاتی کرد یان کوژرا دەگەڕێنەوە بۆ دواوەی خۆتان (پاشگەز دەبنەوە) ھەر کەس ھەڵگەڕێتەوە بۆ دواوەی خۆی (بۆ بت پەرستی) ئەوە ھەرگیز (ئەو کەسە) ھیچ زیانێک ناگەیەنێت بەخوا وە بەزوویی خوا پاداشتی سوپاس گوزاران دەداتەوە

﴿145﴾ ھیچ کەسێک نەبووە کە بمرێت مەگەر بە فەرمانی خوا نوسراوێکی کات دیاریکراوە ( لەو کاتەدا کەخوای گەورە دیاری کردوە) ھەر کەسێک دەیەوێت پاداشت و دەستکەوتی دونیایی لەو(پاداشتی دونیا) ھەندێکی پێ دەدەین وە ھەرکەسێک دەیەوێت پاداشتی پاشەڕۆژ لەو (پاداشتی پاشەڕۆژە) ھەندێکی پێ دەبەخشین وە بەزووی پاداشتی سوپاس گوزاران دەدەینەوە

﴿146﴾ زۆر لە پێغەمبەران جەنگ و کوشتاریان کردووە لەگاڵیاندا (شانبەشانیان) زۆر لە زانایان و خواناسان جا سست و دەستە پاچە نەبوون بەھۆی ئەوەی کە دووچاریان بووە لە ڕێی خوادا وە بێ ھێز و لاواز نەبوون وە سەریان شۆڕ نەکرد بۆ دوژمن وە خوا خۆڕاگرانی خۆش دەوێت

﴿147﴾ ھەر ئەمە ووتەی ئەوان بوو کەدەیانووت ئەی پەروەردگارمان لێمان ببورە لە گوناھەکانمان وە لە زیادە ڕەویمان لە کارووبارماندا و قاچەکانمان جێگیر بکە (لە جەنگدا) وە سەرمان بخە بەسەر کۆمەڵی بێ بڕوایاندا

﴿148﴾ بەھۆی ئەوەوە خوا پێی بەخشین پاداشتی دونیا وە پاداشتی چاک و شیرینی ڕۆژی دوایی خوا چاکەکارانی خۆش دەوێت

﴿149﴾ ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵی بکەن بۆ ئەوانەی بێ بڕوان ئەتان گێڕنەوە بۆ دواوەی خۆتان (بۆ بت پەرستی) ئەمجا ئەگەڕێنەوە بە زیانباری

﴿150﴾ (ئەوانە دۆستان نین) بەڵکو خوا یارمەتی دەر و دۆستی ئێوەیە وەخواباشترینی ھەموو یارمەتیدەرانە

﴿151﴾ بەزوویی دەخەینە دڵی ئەوانەی بێ بڕوان ترس و بیمی بەتین بەھۆی ئەوەی کرد بوویانە ھاوبەشی خوا شتانێک کە خوا ھیچ بەڵگەی نەناردۆتە خوارەوە لەسەری کە جێگا و شوێنی ئەوان ئاگرە وەچەند نیشتە جێیەکی خراپە (جێگەی) ستەمکاران

﴿152﴾ سوێند بێت بێگومان خوا بەجێی ھێنا بۆتان بەڵێنەکەی کاتێک (سەرەتای جەنگی ئوحود) ھەستتان لێ بڕین (دەتان کوشتن) بەفەرمانی خوا ھەتا کاتێک (لە ناکاو) سست بوون ئاژاوە و دووبەرەکیتان کرد لەکاری جەنگدا وەبێ فەرمانیتان کرد لەپاش ئەوەی کەخوا نیشانیدان ئەوەی (لە جەنگەکەدا) پێتان خۆش بوو (کەسەرکەوتن لەسەرەتایی جەنگەکەدا) ھەندێک لە ئێوە (دەسکەوتی) دونیایی دەویست وە ھەندێکتان پاداشتی ڕۆژی دوایی دەویست پاشان (خوا) ئێوەی گێڕایەوە لە (جەنگی) ئەوان و (تێشکان) تا تاقیتان بکاتەوە (لەخۆڕاگرتندا) سوێندبێت بێگومان خوا لێتان بوورا و خوا خاوەنی بەھرەو چاکەیە بەسەر بڕوادارانەوە

﴿153﴾ کاتێک دووردەکەوتنەوە (سەردەکەوتن بەکێوی ئوحوددا) وەبەڕێی کەس نەئەوەستان ولاتان نەدەکردەوە بەلایدا لەکاتێکدا پێغەمبەر بانگی لێ دەکردن لە دواتانەوە جا (خوا) پاداشتی غەم و خەفەتی ھەر بە غەم و خەفەت دانەوە بۆ ئەوەی غەمبار نەبن لەسەر ئەوەی لە دەستان چووە, وە (غەمبار نەبن بە) ئەوەی دووچارتان بووە خواش ئاگادارە بەوەی کەدەیکەن

﴿154﴾ پاشان دایبەزاند بە سەرتاندا (بۆی ناردن) لە پاش ئەو غەمەی (کە چەشتتان) ئارامیی کە وەنەوزێک بوو بەسەر دەستەیەک لە ئێوە داھات بەڵام دەستە وتاقمێکی دیکەتان( کە باوەڕیان ھێندە بەھێز نەبوو) بەڕاستی ھەر خۆیان مەبەست بوو گومانی ناڕاست و ناھەقیان بەخوا دەبرد وەک گومانی نەفامێتی ئەیان ووت ئایا بۆمان ھەیە (بە دەستمانە) لەم کارەدا (زاڵ بوون) ھیچ شتێک بڵێ بێگومان کاروبار ھەمووی بەدەست خوایە دەیشارنەوە لە دەروونیاندا ئەوەی کە دەری نابڕن بۆت دەڵێن: ئەگەر بە دەست ئێمە بوایە لەم کارەدا شتێک (لە سەرکەوتن) ئێمە لێرەدا نەدەکوژراین بڵێ ئەگەر ئێوە لە ماڵەکانی خۆشتاندا بوونایە ھەر دەردەچوون ئەوانەی کە کوژرانیان لەسەر نووسرا بوو بۆ جێگای کوژرانیان (ڕاکشانیان) بۆ ئەوەی خوا تاقی بکاتەوە ئەوەی کە لە سنگتاندایە وە بۆ ئەوەی پاڵفتە و پاکی بکاتەوە ئەو (بڕوایەی) کە لە دڵتاندایە وە خوا زانایە بەوەی لە سینەو دەرونەکاندایه

﴿155﴾ بەڕاستی ئەوانەی پشتیان ھەڵکرد لەناوتاندا لەو ڕۆژەی کە ھەردوو کۆمەڵ گەیشتن بەیەک (لە ئوحود دا) بێگومان تەنھا شەیتان ھەڵی خلیسکاندن ولەخشتەی بردن بەھۆی ھەندێ لەو گوناھانەی کەلەوەو پێش کردبوویان سوێند بێ بێگومان خوا لێ یان خۆشبوو چونکە بەڕاستی خوا لێبووردەی بەئارام و لەسەرخۆیە (لە تۆڵە سەندندا)

﴿156﴾ ئەی کەسانێ کە بڕواتان ھێناوە, وەک ئەوانە مەبن کە بێباوەڕ بوون بە برا بێباوەڕەکانیان دەووت کاتێک سەفەریان بکردایە یان غەزایان بکردایە وبچوونایە بۆ جەنگ ئەگەر لای ئێمە (نیشتەجێ) بوونایە نە دەمردن و نە دەکوژران تا خوا ئەوەبکات بە داخ و مەراق لە دڵیاندا وە خوا (مرۆڤ) دەژێنێ و دەشی مرێنێت وە خودا بینایە بەھەر کردەوەیەک کە ئێوە دەیکەن

﴿157﴾ سوێندبێت ئەگەر ئێوە بکوژرێن لە ڕێی خوادا یان بمرن ئەوە بەڕاستی لێبووردن و میھرەبانی لە لایەن خواوە چاکترە لەوەی کەکۆی دەکەنەوە

﴿158﴾ سوێند بێت ئەگەر ئێوە بمرن یان بکوژرێن ھەر لای خوا کۆدەکرێنەوە

﴿159﴾ بەھۆی بەزەیی خواوەیە بۆ ئەوان نەرم و نیانی بوێت ئەگەر تۆ بەدخوو قسە ڕەق و دڵ ڕەق بوویتایە ئەوە ھەموو بڵاوەیان دەکرد لەدەورت کەواتە لێیان ببورە و داوای لێ بوردونیان بۆ بکە لەخوا و ڕاوێژیان پێ بکه لە کاروباردا جا کاتێک (دوا ڕاوێژکردن) بڕیارتدا ئەوە پشت بە خوا ببەستە بەڕاستی خوا ئەوانەی خۆش دەوێت کەپشت بەخوا دەبەستن

﴿160﴾ ئەگەر خوا سەرتان بخات ئەوە ھیچ کەس زاڵ نابێت بەسەرتاندا وە ئەگەر یارمەتیتان نەدا (پشتتان بەردات) کێیە ئەو کەسەی؟ لەپاش خوا سەرتان دەخات وە بـا بـڕواداران پشت ھەر بەخوا ببەستن

﴿161﴾ وە بۆ ھیچ پێغەمبەرێک نەبوو کەخیانەت بکات وە ھەر کەس خیانەت بکات بەو خیانەتەوەی کردویەتی دێت (بەکۆڵیەوەیە) لە پاشەڕۆژدا (ڕۆژی ھەستانەوە) پاشان پاداشت دەدرێتەوە ھەموو کەسێک ھەرچی کردبێت وە ئەوان ستەمیان لێ ناکرێت

﴿162﴾ دەی ئایا کەسێک کەشوێنی ڕەزامەندی خوا کەوتبێت وەک کەسێک وایە بگەڕێتەوە بەخەشمێکەوە لەلایەن خواوە، وە جێگا و شوێنی ئەو دۆزەخ بێت کە سەرئەنجامێکی چەند خراپە؟

﴿163﴾ (چاکە کاران و خراپە کاران) خاوەنی چەند پلەی جیاوازن لای خوا وە خوا بینایە بە ئەوەی کەدەیکەن

﴿164﴾ سوێند بێت بێگومان خوا چاکە و منەتی نا بەسەر بڕواداراندا کاتێ کەڕەوانەی کرد لەناویاندا پێغەمبەرو نێرراوێک لەخۆیان کە دەیخوێنێتەوە بەسەریاندا بەڵگە ونیشانەکانی خودا و پاک و خاوێنیان دەکاتەوە وە قورئان و فەرموودەیان فێردەکات ئەگەر چی ئەوان لەپێشدا لەگومڕاییەکی ڕوون و ئاشکرادا بوون

﴿165﴾ ئایا بۆچی کاتێک دووچارتان بوو ناخۆشیەک (لەئوحود دا) بێگومان ئێوە دووقاتی ئەوەتان دووچاری ئەوان کرد (لەبەدردا) ووتتان ئەمە لە کوێوە ھات بڵێ (ئەی موحەممەد ﷺ) ئەوە لەلایەن خۆتانەوە بوو (کە فەرمانی پێغەمبەرتان شکاند) بەڕاستی خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە

﴿166﴾ ئەوەی کەدووچارتان بوو لەو رۆژەدا کە ھەردوو کۆمەڵ بەیەک گەیشتن (لەئوحوددا) ئەوە بەویستی خودا بوو بۆ ئەوەی بڕواداران دەربخات

﴿167﴾ و بۆ ئەوەیش دووڕوەکان ئاشکرا بکات وپێیان ووترا وەرن بجەنگن لەڕێی خوادا یابەرگری (لە وڵاتی خۆتان) بکەن ووتیان: ئەگەر بمانزانیایە جەنگ دەبێت شوێنتان دەکەوتین ئەوانە لەو رۆژەدا لە بێ بڕواییەوە نزیک تر بوون تا لە بڕواو ئیمانەوە ئەوانە بەدەمیان شتێک دەڵێن کەلەدڵیاندا نیە وەخوا (لەھەموو کەس) زاناترە بەوەی کە دەیشارنەوە

﴿168﴾ ئەوانەی کەووتیان (مەبەست پێی دووڕوەکانە) دەربارەی براکانیان ( باوەڕداران) لە کاتێکدا خۆیان دانیشتن و دەرنەچوون ئەگەر ئەوان گوێڕایەڵی ئێمە بوونایە نەدەکوژران بڵێ کەواتە ڕێگری مردن لە خۆتان دووربخەنەوە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن

﴿169﴾ ھەرگیز وا گومان مەبەن ئەوانەی کە کوژران لەڕێی خوادا مردوون (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەوانە زیندوون لای پەروەردگاریان رۆزی دەدرێن

﴿170﴾ شادمان و دڵخۆشن بەوەی کە خوا پێی بەخشیوون لەبەھرە و فەزڵی خۆی شادمانن بەوانە (بەبرا تێکۆشەرەکانیان) کە ھێشتا نەگەیشتوون پێیان لەدوای (شەھیدبوونی) ئەمان نەھیچ ترسێکیان لەسەرە و نە ئەوانە ھیچ غەم و خەفەتێک دەخۆن

﴿171﴾ شادمان و دڵخۆشن بەو بەھرەو زیادە فەزڵەی لەلایەن خواوە (پێیان دراوە) وە بەڕاستی خوا پاداشتی بڕواداران وون ناکات

﴿172﴾ ئەوانەی کە وەڵامی خواو پێغەمبەریان دایەوە لەپاش ئەوەی کە (لەئوحوددا) تووشی برینداری بوون بۆ ئەوانەیان ھەیە کەکردەوەی چاکیان کردوە, وەخۆیان پاراستووە پاداشتێکی گەورە

﴿173﴾ ئەوانەی کەخەڵکی پێیان دەووتن بە ڕاستی خەڵکی (بێ باوەڕ) لەشکر و کۆمەڵی زۆریان کۆکردۆتەوە لە دژتان کەواتە بترسن لێ یان کەچی ئەوان (ئیمانداران) بەمە باوەڕیان زیاد بوو وە ووتیان ھەر خوامان بەسە چەند پشت پێ بەستراوێکی چاکە

﴿174﴾ ئەمجا گەڕانەوە (بۆ مەدینە) بە بەھرەی گەورەوە (کەسەلامەتیە) وفەزڵ و پاداشت لەلایەن خواوە ھیچ زیان و ناخۆشیەکیان تووش نەبوو ئەوانە شوێنی ڕەزامەندی خوا کەوتن وەخوا خاوەنی بەھرە وفەزڵی گەورەیە

﴿175﴾ بەڕاستی ئەوەی ئێوە (سارد دەکاتەوە) تەنھا شەیتانە کەدۆست و (برادەرانی) خۆی دەترسێنێت جائێوە لێیان مەترسن وە لەمن بترسن ئەگەر ئێوە بڕوادارن

﴿176﴾ بادڵ غەمگینت نەکەن ئەوانەی پێشبڕکێ و پەلە دەکەن لەبێ بڕواییدا بێگومان ئەوانە ھەرگیز ھیچ زیانێک ناگەیەنن بەخوا خوا دەیەوێت کەھیچ بەشێکیان بۆ دانەنێت لەڕۆژی دوایی دا وەبۆ ئەوان سزایەکی گەورە ھەیە

﴿177﴾ بەڕاستی ئەوانەی کەبێ بڕواییان کڕی (لەم جیھانەدا) بەبڕواو ئیمان ھەرگیز ھیچ جۆرە زیانێک ناگەیەنن بەخوا بۆئەوانە ھەیە سزایەکی بەئێش و ئازار

﴿178﴾ ھەرگیز واگومان نەبەن ئەوانەی کەبێ باوەڕن ئەو مۆڵەت دانی ئێمە بۆ ئەوان چاکە بۆ خۆیان بەڕاستی ئێمە مۆڵەتی ئەوان ئەدەین بۆ ئەوەی گوناھی زیاتر بکەن وە بۆ ئەوانە ھەیە سزایەکی ڕیسواکەر

﴿179﴾ خوا واز لەبڕواداران ناھێنێت لەسەر ئەو بارەی کەئێوەی لەسەرن (کەجیا نەبوونەوەی موسڵمان و دووڕوو و کافرە) ھەتا جیا دەکاتەوە پیس لەپاک وەخوای گەورە ئێوە ئاگادار ناکات بەسەر نھێنی (غەیب) دا بەڵام خوای گەورە ھەڵی ئەبژێرێت لە نێرراوەکانیدا ھەرکەسێکی بوێت جا بڕوای ڕاستەقینە بێنن بەخوا وەبەنێرراوەکانی وە ئەگەر بەو جۆرە بڕوا بێنن وخۆتان بپارێزن ئەوە پاداشتێکی زۆر گەورەتان بۆ ھەیە

﴿180﴾ ھەرگیز واگومان نەبەن ئەوکەسانەی کەچروکی دەکەن بەوەی کە خوا پێی بەخشیوون لەڕێز و بەھرەی خۆی کەئەو (چرووکیە) چاکترە بۆیان (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەوە خراپە بۆیان بە زوویی ئەوەی چروکیان پێ دەکرد وەک تەوق دەکرێتە ملیان لەپاشە ڕۆژدا (ڕۆژی ھەستانەوە) وە ھەر بۆخوایە وموڵکی ئەوە میراتی ئاسمانەکان و زەوی (ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە) وە خوا ئاگادارە بە ھەرچی کە ئێوە دەیکەن

﴿181﴾ بەڕاستی خوا بیستی ووتەی ئەو(جولەکانەی) کە ووتیان بێگومان خوا ھەژارە و ئێمە دەوڵەمەندین (چونکە داوای قەرزمان لێ دەکات مەبەستیان لە ئایەتی - ومن یقرچ اللە قرچاً حسناً- یە) ئەوەی کە ووتیان دەینوسین (وە دەینووسین) کوشتنی ئەوانە بۆ پێغەمبەرەکان بە ناڕەوا وە (پێیان) دەڵێن بچەژن سزای ئاگری سووتێنەر

﴿182﴾ ئەو (سزا سەختە) بەھۆی کردەوەی (خراپی خۆتانەوەیە) کە پێشتان خستووە بێگومان خوا ھیچ جۆرە ستەمێک ناکات لە بەندەکان

﴿183﴾ ئەو (جولەکانەی) کە ووتیان بەڕاستی خوا پەیمانی داوە بە ئێمە کە بڕوا نەھێنین بەھیچ نێرراوێک ھەتا قوربانی و خێرێکمان بۆ نەھێنێت کە ئاگر (بێتە خوارەوەو) بیسوتێنێت بڵێ بێگومان ھاتن بۆلاتان چەند پێغەمبەرێک لە پێش منەوە بە بەڵگە ڕوونەکانەوە و بە ئەو (موعجیزەیەی) کە ووتتان دەی بۆچی ئەو (پێغەمبەرانەتان)کوشت ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن

﴿184﴾ جا ئەگەر باوەڕیان پێ نەکردی ئەوە بێگومان بڕوا نەکراوە (پێغەمبەرانی پێش تۆش بەدرۆزانران) بە پێغەمبەرانی لەپێش تۆوە ھێناویانە بەڵگە ڕوونەکان و نامەی ئاسمانی (نامەی پەند و تەمێکار) و نامەی ڕوون کەرەوە

﴿185﴾ ھەموو (خاوەن) گیانێک مردن دەچێژێت وە بەڕاستی بەتەواوی پێتان دەدرێت پاداشتەکانتان لە ڕۆژی دواییدا (ھەستانەوەدا) ئەمجا ھەرکەس دووربخرێتەوە لە ئاگری دۆزەخ و بخرێتە بەھەشتەوە ئەوە بەڕاستی ئەو کەسە سەرکەوتووە ژیانی دونیاش ھیچ شتێک نیە جگە لە چەند سات و ئارەزوویەکی فریودەر نەبێت

﴿186﴾ سوێند بێت بێگومان تاقی دەکرێنەوە لە سامان و دارایی و گیانی خۆتاندا سوێند بێت بێگومان دەیبیستن لەوانەی کە نامەیان پێدراوە لە پێش ئێوە, وە لەوانەی ھاوبەشیان بۆ خوا داناوە (ئازار و) قسەی ناخۆشی زۆر جا ئـەگـەر ئێوە ئارام بگرن و پارێزکاربن ئەوە بێگومان لە کارە بەھێز و گەورەکانە (لەو کارانەیە لێبڕانی دەوێت)

﴿187﴾ (بێنەوە بیریان) کاتێک کەخوا وەریگرت پەیمان لەوانەی کەنامەیان پێ بەخشرا بوو (لەجولەکە و گاورەکان) دەبێ ئەو نامەیە ڕوون بکەنەوە بۆ خەڵکی وە نەیشارنەوە بەڵام ئەو (پەیمانەیان) فڕێدایە پشت خۆیانەوە و کڕیان بەو نامەیە نرخێکی کەم ئای چەند خراپە ئەوەی کڕیان

﴿188﴾ وەگومان مەبە ئەوانەی کەشادمانن بەوەی کەکردیان و پێیان خۆشە کەسوپاس بکرێن بەشتێک کە نەیان کردووە ئەوە ھەرگیز گومانیان پێ مەبە بەڕزگار بوو لەسزا و بۆ ئەوانە ھەیە سزایەکی ئازاردەر

﴿189﴾ ھەر بۆخوایە پادشایەتی وموڵکی ئاسمانەکان و زەوی وە خوا بەسەر ھەموو شتێکدا ﴿﴾ دەسەڵاتدارە

﴿190﴾ بەڕاستی لەدروست کردنی ئاسمانەکان و زەویدا و لەجیاوازی و گۆڕانی شەو و ڕۆژدا چەندەھا بەڵگە ھەیە بۆ خاوەن بیرو ھۆشەکان

﴿191﴾ ئەوانەی کەیادی خوا دەکەن بەپێوە و بەدانیشتانەوە بەڕاکشانەوە (لەسەر تەنیشت) وەبییر دەکەنەوە لەدروست کردنی ئاسمانەکان و زەوی (ئەڵێن) ئەی پەروەردگارمان ئەم (جیھانەت) دروست نەکردووە بەبێ ھودە پاک و بێگەردی بۆ تۆ دەسا تۆش بمان پارێزە لە سزای ئاگری دۆزەخ

﴿192﴾ ئەی پەروەردگارمان ھەرکەس تۆ بیخەیتە ئاگری دۆزەخەوە ئەوە بێگومان ڕیسوات کردووە, وە ھیچ پشتیوانێک نیە بۆ ستەمکاران

﴿193﴾ ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ئێمە گوێمان لە بانگخوازێک بوو (مەبەست پێ پێغەمەمبەری خودایە) بانگی ئەکرد بۆ بڕواھێنان (دەی ووت) بڕوا بێنن بە پەروەردگارتان دەست بەجێ بڕوامان ھێنا ئەی پەروەردگارمان دەی لە گوناھەکانمان خۆش ببە وبسڕەوە لێمان خراپەکانمان و بمان مرێنە لەگەڵ کەسانی چاکەکاردا

﴿194﴾ ئەی پەروەردگارمان پێمان ببەخشە (لەپاش مردن) ئەوەی بەڵێنت پێ داین لەسەر زوبانی پێغەمبەرەکانت و ڕیسوامان مەکە لە ڕۆژی دوایی دا (ھەستانەوە) بێگومان تۆ بەڵێن ناشکێنیت

﴿195﴾ ئەمجا پەروەردگاریان وەڵامی (نزاکانی) دانەوە (فەرمووی) بێگومان من زایەی ناکەم کردەوەی (ھیچ) خاوەن کردەوەیەک لە ئێوە لە نێر یان مێ ھەندێکتان لە ھەندێکی ترتان بوون جا ئەوانەی کە کۆچیان کرد و دەرکران لە جێ و شوێنی خۆیان و ئەشکەنجەو ئازار دران لە ڕێ ی مندا و جەنگیان کرد و کوژران سوێند بەخوا دەیسڕمەوە لێیان خراپەکانیان وە بێگومان دەیان خەمە بەھەشتانێکەوە کە ڕووبارەکان دێن و دەچن بەژێریاندا ئەمە پاداشت دانەوەیەکە لە لای خواوە, وە لای خوایە جوانترین (چاکترین) پاداشت

﴿196﴾ لە خشتەت نەبات (فریوت نەدا) ھات و چۆی ئەوانەی بێ بڕوان (بەخۆشی و ئاسوودەییەوە) لە ووڵاتدا

﴿197﴾ ئەو ئاسوودەییەی ئەوان خۆشیەکی کەمە پاشان جێ و شوێنیان دۆزەخە ئای چ شوێنێکی خراپ و بەدە

﴿198﴾ بەڵام ئەوانەی لە پەروەردگاریان دەترسن بۆیان ھەیە بەھەشتانێک کە ڕووبارەکان دێن و دەچن بەژێریاندا تیایدا دەمێننەوە بە ھەمیشەیی ئامادە کراوە لە لایەن خواوە, وە ئەوەی کە لای خوایە چاکترە بۆ چاکەکاران

﴿199﴾ بێگومان لەناو نامە دارەکاندا ھەیە کەسانێک کە بڕوا دەھێنن بەخوا و بەو نامەیەی کە نێرراوەتە خوارەوە بۆ ئێوە (مەبەست پێ قورئانە) وە بەو نامەی کە نێرراوەتە خوارەوە بۆ خۆیان مل کەچن بۆ خوا بەڵگەکانی خوا نافرۆشن بە نرخێکی کەم ئەو نامە دارانە بۆیان ھەیە پاداشتی خۆیان لە لای پەروەردگاریانەوە بێگومان خوا لێپرسینەوە وموحاسەبەکردنی خێرایە

﴿200﴾ ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە خۆ گربن و (لە خۆگری دوژمن) خۆگرتر بن و لە سەنگەردا ئێشک بگرن و لە خوا بترسن بۆ ئەوەی ڕزگار ببن

النساء

Surah 4

﴿1﴾ ئەی خەڵکینە خۆتان بپارێزن لە (سزای) پەروەردگارتان ئەوەی کە درووستی کردوون لەیەک کەسەوە (کە ئادەمە) وە ھەر لە ئەویش ھاوسەرەکەی درووست کردووە و بڵاوی کردۆتەوە لەو دووانە پیاوانی زۆر ھەروەھا ئافرەتان خۆتان بپارێزن لەو خوایەی کە بەناوی ئەوەوە داوا دەکەن لە یەکتر وە (خۆتان بپارێزن لە بچڕاندنی) خزمایەتی بەڕاستی خوا ھەمیشە چاودێرە بەسەرتانەوە

﴿2﴾ بیدەنەوە بە ھەتیوان (دوای باڵغ بونیان) ماڵ و سامانیان وە پیس (لە ماڵی خۆتان) مەگۆڕنەوە بە پاک (لە ماڵی ئەوان) وە ماڵەکانیان مەخۆن لەگەڵ ماڵەکانی خۆتان بێگومان ئەو خواردنە گوناھێکی گەورەیە

﴿3﴾ وە ئەگەر ترسان دادپەروەر نەبن لە (مارەیی) ئەو ئافرەتە بێ باوکانەدا (مارەیان مەکەن) ئەوە مارە بکەن لەو ئافرەتانەی حەڵاڵن بۆتان دوو دوو یا سیان سیان یا چوار چوار (واتە تا چوار ژن درووستە لەیەک کاتدا کۆی بکەیتەوە) جا ئەگەر ترسان دادگەر نەبن ئەوە یەک ئافرەت (مارە بکەن لەوانەی ئازادن) یان ئەو کەنیزەکانەی کە موڵکتانن ئەوە نزیکترە کە ستەم نەکەن (یا ھەژار نەکەون)

﴿4﴾ بیدەن بە ئافرەتان (نەک کەس وکاریان) مارەییەکانیان وەک بەخشین نەک وەک کرێ ئەمجا ئەگەر بە دڵ پێیان خۆش بوو بەخشینی شتێک لەو (مارەییە) بە ئێوە ئەوە ئێوە بیخۆن بە خۆشی و حەڵاڵی (نۆشی گیانتان بێ)

﴿5﴾ مەیدەنە گێل وکەم عەقڵەکان ماڵەکانتان لە حاڵەتێکدا خوا ئەو (ماڵانەی) بۆ کردوون بەھۆی ڕاوەستانی ژیانتان وە (بێ عەقڵەکان) ڕۆزی و خۆراکیان بدەنێ لەو ماڵە و پۆشاکیان بۆ بکەن و گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن بە گفتوگۆیەکی باش

﴿6﴾ ھەتیوان تاقی بکەنەوە ھەر کاتێک گەیشتنە (تەمەنی) ژن ھێنان و شووکردن ئەمجا ئەگەر ھەستان کرد لەواندا ژیری (و پێگەیشتن) ئەوە سامان و ماڵەکانیان پێ بدەنەوە و ماڵەکانیان مەخۆن بە زیادەڕەوی و بەپـەلـە نەوەک گەورە ببن (ولێتان وەرگرنەوە) وە ھەر کەس (لەسەرپەرشتیاری ھەتیوان) دەوڵەمەند بوو با خۆی بگرێتەوە (لە خواردنی ماڵیان) وە ھەر کەس لەوان ھەژار بوو با (لێی) بخوات بە ئەندازەی پێویست ئەمجا ھەر کات ماڵی ھەتیوەکانتان دایەوە پێیان ئەوە شایەتیان لەسەر بگرن بەسە خوا بۆ لێپرسینەوە (بەسەرتانەوە)

﴿7﴾ بۆ پیاوان ھەیە بەشێک لە و (میراتەی) دایک و باوک بەجێی دەھێڵن و خزمە نزیکەکان وە بۆ ئافرەتانیش ھەیە بەشێک لە و (میراتەی) دایک و باوک بەجێی دەھێڵن و خزمە نزیکەکان لە ئەوەی (بەجێی دەھێڵن) کەم بێت یان زۆر بەبەشێکی بڕیار دراو

﴿8﴾ جا ئەگەر کاتی دابەش کردنی (میراتەکە) ئامادەبوون خزمە نزیکەکان (کە میرات ناگرن لە مردوو) و ھەتیوو و ھەژارە (بێگانەکان) ئەو لەو کەلەپوورە بەشیان بدەن (ئەم بەش دانە سوننەتە نەک واجب) وە قسەیان لەگەڵ بکەن بە قسەکردنێکی جوان و چاک

﴿9﴾ ئەوانەی (سەرپەرشتیارن) با بترسن ئەگەر بەجێی بھێڵن لەپاش خۆیانەوە (پاش مردن) منداڵانی لاواز (بچوک) دەترسن لێیان (بفەوتێن) دەبا لەخوا بترسن و قسەی ڕاست و ڕەوا بکەن (مەبەست پێی ئەوەیە وەسیەتێک نەکەن زیان بگەیەنن بەمنداڵەکانیان پاش خۆیان بەھەژاری بەجێیان بھێڵین وھەموو ماڵ وسەروەتەکەیان بکەن بەخێر و سەدەقە)

﴿10﴾ بەڕاستی ئەو کەسانەی کە ماڵی ھەتیوەکان دەخۆن بەستەم و ناڕەوا بەڕاستی ئەوانە بەس لە سکی خۆیان ئاگر دەخۆن. وە لەمەوپاش دەچنە ئاگرێکی بەتین و ھەڵگیرساوەوە

﴿11﴾ خوا ئامۆژگاریتان دەکات دەربارەی (میراتی) ڕۆڵەکانتان بۆ نێرێک ھەیە (لە میرات) بە وێنەی بەشی دوو مێینە خۆ ئەگە (منداڵەکانتان) تەنھا ئافرەت بوون (دووان) و زیاد لەدووان ئەوا بۆیان ھەیە دوو بــەش لـە سـێ بەشـی ئەوەی (مردووەکە) بەجێ ی ھێشتووە بەڵام ئەگەر یەک ئافرەت بوو ئەوە نیوەی (میراتەکەی) بۆ ھەیە وە بۆ ھەر کام لە دایک و باوکی مردووەکە ھەیە شەش یەک لەوەی کە بەجێی ھێشتووە ئەگەر مردووەکە منداڵی ھەبوو بەڵام ئەگەر مردووەکە منداڵی نەبوو و دایک و باوکی میراتگری بوون ئەوە سێ یەک بۆ دایکەکەیەتی بەڵام ئەگەر (مردووەکە) چەند برایەکی ھەبوو ئەوا شەش یەک بۆ دایکەکەیەتی لەپاش (دەرکردنی) وەسیەتێک وەسێتی پێ کرابێ (لە لایەن مردووەکەوە) یان دانەوەی قەرزێک (کە لەسەری بێت) باوکەکانتان و کوڕەکانتان نازانن کامەیان بەسوود ترن بۆتان (ئەو دابەش کردنە) لە لایەن خواوە پێویست کراوە بەڕاستی خوا ھەمیشە زانای دانایە

﴿12﴾ بۆ ئێوە ھەیە نیوەی ئەو (میراتەی) کەژنەکانتان بەجێ یان ھێشتووە ئەگەر ئەو ژنانە منداڵیان نەبوو جا ئەگەر منداڵیان ھەبوو بۆ ئێوە ھەیە چوار یەک لەوەی (ژنەکانتان) بەجێیان ھێشتووە لەپاش (دەرکردنی) وەسیەتێک کەکردبێتیان یان قەرزێک (کەلەسەریان بێت) بۆ (ژنەکانتان) ھەیە چوار یەک لەوەی بەجێتان ھێشتووە ئەگەر ئێوە منداڵتان نەبوو جا ئەگەر منداڵتان ھەبوو ئەوەبۆ ئەوان ھەیە ھەشت یەک لەوەی بەجێتان ھێشتووە لەپاش (دەرکردنی) وەسیەتێک کەکردبێتتان یان دانەوەی قەرزێک (کەلەسەرتان بێت) وە ئەگەر پیاوێک یان ئافرەتێک کەمیراتی لێ ئەگیرا (مردبوو) نەباوان (دایک وباوکی) ھەبوو نە منداڵ وە تەنھا برایەک یان خوشکێکی (لەدایکەوە) ھەبوو ئەوە بۆ ھەر یەک لەو دووانە ھەیە شەش یەک بەڵام ئەگەر ئەوان زیاتر بوون لەبرایەک یان خوشکێکی دایکی ئەو کاتە ئەوانە ھەموویان ھاوبەشن لەسێ یەکی (میراتەکە) دا لەپاش (دەرکردنی) وەسیەتێک کەکرابێت یان قەرزێک کە (وەسێتەکە یاقەرزەکە بۆ میراتگران) بێزیان بێت ئەمە بڕیارە لەلایەن خواوە خواش زانای لەسەرخۆیە

﴿13﴾ ئەو (یاسایانە) سنورەکانی خودان ھەر کەسێک گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی بێت (خوا) دەیخاتە ناو بەھەشتانێک کەڕووبارەکان دێن و دەچن بەژێریاندا تیایدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی وەئەوەیە سەرکەوتنی زۆر گەورە

﴿14﴾ ھەر کەسێکیش سەرپێچی خواو پێغەمبەرەکەی بکات و سنورەکانی (خوا) ببەزێنێت دەیخاتە ئاگرێکەوە ھەمیشە دەمێنێتەوە تیایدا وەسزایەکی ڕیسواکەری بۆ ھەیە

﴿15﴾ ئەوانەی کە کاری زۆر پیس و ناشرین (زینا) دەکەن لە ئافرەتانی (بڕوادارتان) ئەوە چوار شایەت لە خۆتان لەسەریان بگرن ئەمجا ئەگەر شایەتییاندا ئەوە ئەو (ژنە زیناکارانە) بەند بکەن لە ماڵەکانتاندا ھەتا (فریشتەی) مەرگ گیانیان دەکێشێت یان خوا ڕێگایەکی (ڕزگار بوونیان) بۆ دائەنێت (ئەمە حوکمی زیناکردن بوو پێش ھاتنە خوارەوەی ئایەتەکانی سورەتی النور واتە حومکی ئەم ئایەتەی سورەتی (النساء) بە ئایەتەکانی سورەتی النور سڕراوەتەوە

﴿16﴾ وە ئەو دووانەی (کوڕو کچەی) ئەو کارە پیسە (زینا) دەکەن لە ئێوە ئەوە ئازاریان بدەن جا ئەگەر گەڕانەوە و تەوبەیان لێکرد وە چاک بوون ئەوا وازیان لێ بێنن چونکە بەڕاستی خوا ھەمیشە لێبووردەی میھرەبانە

﴿17﴾ بێگومان وەرگرتنی تەوبە لای خوا تەنھا بۆ ئەوانەیە کە گوناە دەکەن بە نەفامی پاشان پەشیمان دەبنەوە بە زوویی (پێش مردن) ئا ئەوانە خوا گەڕانەوەیان لێ وەردەگرێت خواش ھەمیشە زانا و دانایە

﴿18﴾ پەشیمانی (وەرگرتن) نیە بۆ ئەوانەی تاوانی زۆر دەکەن ھەتا کاتی سەرە مەرگی یەکێکیان دێت دەڵێت: بەڕاستی من ئێستا تەوبەم کرد وە بۆ ئەوانەش نیە کە دەمرن بە بێ بڕوایی ئەوانەی (باسکران) ئامادەمان کردووە بۆیان سزایەکی ئازار دەر

﴿19﴾ ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە حەڵاڵ نیە بۆتان کە ئافرەتان بە زۆر (بە ناچاری) بە میراتی بەرن (بۆ خۆتان) وە ڕێگری شوکردنیان لێ مەکەن بۆ ئەوەی ھەندێک لەو (مارەییەی) کە پێتان داون بیبەن (بۆ خۆ تان) مەگەر کاتێک کە کردەوەیەکی زۆر ناشرین (زینا) بە ئاشکرا بکەن وە ڕەفتاریان لەگەڵ بکەن بەچاکی (و ژیانیان لەگەڵ ببەنە سەر) جا ئەگەر حەزتان لێیان نەبوو (تەڵاقیان مەدەن) چونکە لەوانەیە ئێوە حەز نەکەن لە شتێک و خوا لەوەدا داینابێت چاکە وخێرێکی زۆر

﴿20﴾ ئەگەر ویستتان گۆڕینی ژنێک لەشوێن ژنێک (کەحەزی لێ ناکەن) وە دابێتتان بەیەکێکیان ماڵێکی زۆر (بەمارەیی) ئەوە مەی سەننەوە لێی ھیچ شتێک (لەوماڵە زۆرە) ئایا ئەو (مارەییەیان) لێ ئەسەننەوە بەبوختان کردن و تاوانێکی ئاشکرا (بەرامبەری ئافرەتەکە)

﴿21﴾ جا چۆن وەری دەگرنەوە؟ لەکاتێکدا چوونەتەلای یەکتری (تێکەڵاوی ژن و مێردایەتیتان لەگەڵ یەک کردووە) وەئەو ئافرەتانە وەریان گرتووە لێتان پەیمانێکی پتەو بەھێز (کەوا بەستنی نیکاحە)

﴿22﴾ (ئەی پیاوان) مارە ی مەکەن ئەو ئافرەتانەی کەباوکەکانتان مارەیان کردوون (واتە باوەژنەکانتان) مەگەر ئەوەی پێش لەم (حەرام کردنە) کرابێت بەڕاستی ئەو مارەکردنە کردەوەیەکی زۆر پیس وچەپەڵە زۆر بێزراو وڕێبازێکی زۆر خراپ و بەدە (کەگیراوەتە بەر)

﴿23﴾ قەدەغە کراوە لەسەرتان (حەرام کراوە) (مارەکردنی) دایکانتان و کچەکانتان و خوشکەکانتان و پورەکانتان (کەخوشکی باوکتانن) و پورەکانتان (کەخوشکی دایکتانن) و کچانی برا و کچانی خوشک ئەو دایکانەتان کەشیریان پێداون وخوشکەکانتان لەشیرەوە و دایکی ژنەکانتان (خەسوو) و کچانی ژنانتان کە لەمێردی تریان بن ئەوانەی کەلە ماڵی ئێوەدا دەژین لەو ژنانەتانن کەچوونەتە لایان جا ئەگەر نەچووبونە لایان (لای دایکی کۆڵەبەسەکان) ئەوە ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە (لەمارە کردنی کچەکانیاندا) وە (حەرامە بۆتان) ھاوسەری کوڕەکانتان (بووکەکانتان) ئەوانەی کەلە پشتی خۆتانن وە (قەدەغە وحەرامکراوە لەسەرتان) کۆکردنەوەی نێوان دوو خووشک لەیەک کاتدا مەگەر ئەوەی پێش ئەم (حوکمە لەنەفامیدا) کرابێت بێگومان خوا ھەمیشه لێبوردە و میھرەبانە

﴿24﴾ (ھەروەھا حەرام کراوەلێتان) ئەوانەی کەمێردیان ھەیە لە ئافرەتان جگە لەوانەی کە بوونەتە موڵکتان (کەنیزەک) (ئەو حوکمانە باسکران) پێویست کراوو نوسراوی خوایە لەسەرتان وە بۆتان حەڵاڵکراوە بێجگە لەوانە (کە باسکران ھەمووی حەڵاڵە بۆتان تا چوار ژن بەیەکەوە کۆ بکەنەوە) کە بەماڵ وسامانتان خوازبێنی (ئافرەتان) بکەن (بەمەرجێک) کە داوێن پاک بن و داوێن پیس نەبن جا ئەوەی کە لەزەتتان لێوەرگرت لەو ئافرەتانە ی (حەڵاڵن) ئەوا مارەییەکەیان پێ بدەن کەفەرزکراوە لەسەرتان تاوانتان لەسەر نیە لەوەی کە لەسەری پێک ھاتن (لەگەڵ ژنەکانتان دا لەکەمکردنەوەی مارەیی) لە پاش دیاریکردنی مارەیی بەڕاستی خودا ھەمیشە زانا و کاردروستە

﴿25﴾ وە ئەوەی لە ئێوە نەیتوانی لەبەر ھەژاری کە ئافرەتانی ئازادی ئیماندار مارەبکات ئەوە با لەوانە مارە بکات کەبوونەتە موڵکتان لە کەنیزەکە ئیماندارەکانتان وە خوا زاناترە بەباوەڕەکەتان ھەندێکتان لەھەندێکی ترتانن (ھەمووتان نەوەی ئادەمن) لەبەرئەوە مارەیان بکەن بەڕەزامەندی کەسوکاریان و مارەییەکەیان پێ بدەن بەشێوازێکی چاک لەکاتێکدا ئەو کەنیزەکانە پاک داوێن بن داوێن پیس (و زیناکاری بەئاشکرا) نەبن وە دۆستیان نەبێت (بەنھێنی بۆ زینا کردن) جا ئەگەر ئەو (کەنیزەکانە) شوویان کرد پاشان خراپەیەکی ئاشکرایان کرد (زینا) ئەوە نیوەی سزای ئافرەتە ئازادەکانیان لەسەرە (لێیان بدرێت کە پەنجا جەڵدە) ئەو (مارەکردنی کەنیزەکە) بۆ کەسێکە لەئێوە لە تاوان کردن (زینا) بترسێت بەڵام ئەگەر ئارام بگرن (و کەنیزەک مارە نەکەن) چاکترە بۆتان خوا لێبوردەی بەبەزەییە

﴿26﴾ خوا دەیەوێت بۆتان ڕوون بکاتەوە, وە ڕێنمونیتان بکات بۆ ڕێ وشوێنی ئەوانەی لە پێش ئێوەوە بوون (لەخواناسان) و لێتان خۆش ببێت وە خوا زانای کاردروستە

﴿27﴾ وەخوا دەیەوێت کەلێتان ببورێت بەڵام ئەیانەوێت ئەوانەش کەشوێن ئارەزو و ھەواو ھەوەسەکانیان کەوتوون کە لاتان بدەن بەلادانێکی گەورە

﴿28﴾ خوا دەیەوێت کەئەرکتان لەسەر سووک بکات چونکەئادەمی بە لاواز دروست کراوە

﴿29﴾ ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە سامانی یەکتری مەخۆن لەنێوانتاندا بەناڕەوا مەگەر بازرگانیەک بێت بەڕەزامەندی لەنێوان خۆتان دا وە خۆتان مەکوژن (یان خۆتان مەفەوتێنن بەتاوان) بەڕاستی خواھەمیشە بەبەزەییە پێتان

﴿30﴾ وە ھەرکەسێک ئەوە بکات (واتە یەکێک بکوژێت) بەدەست درێژی و ستەم ئەو لەمەودوا دەیخەینە ناو ئاگرەوە, وە ئەوەش ھەمیشە بۆ خوا ئاسانە

﴿31﴾ ئەگەر دوور بکەونەوە لەو تاوانە گەورانەی کەلێتان قەدەغەکراوە ئەوە تاوانە بچووکەکانتان بۆ دەپۆشین وە دەتانخەینە شوێنێکی چاک و ڕێزدارەوە

﴿32﴾ وە ئاوات مەخوازن بۆ ئەو پلەیەی کە خوا فەزڵی ھەندێکتانی داوە بەسەر ھەندێکی ترتاندا بۆ پیاوان بەش ھەیە لەوەی بەدەستی ئەھێنن وە بۆ ئافرەتانیش بەش ھەیە لەوەی بەدەستی ئەھێنن وە داوا لەخوا بکەن لەبەھرە و بەخششی خۆی بەڕاستی خوا ھەمیشە بەھەموو شتێک زانایە

﴿33﴾ وە دامان ناوە بۆ ھەموو (مردوویەک یان میراتێک) چەند میرات گرێک (کە بەشێ ئەگرن) لەوەی کە دایک و باوک و خزمانیان بەجێیان ھێشتووە, وە ئەوانەش کەپەیمانتان لەگەڵ گرێ داون (کە میرات لەیەکتربەرن) ئەوە بەشی خۆیانیان بدەنێ بەڕاستی خوا ھەمیشە بەسەر ھەموو شتێکدا ئاگادارو چاودێرە

﴿34﴾ پیاوان سەرپەرشتیارن (کاربەدەستن) بەسەر ئافرەتانەوە بەھۆی ئەوەوە خوا فەزڵی ھەندێکیانی داوە بەسەر ھەندێکیاندا ھەروەھا بەھۆی ئەوەی کە (پیاوان) لەسامانەکانیان خەرج دەکەن جا ئافرەتە چاکەکان (ئەوانەن) گوێرایەڵانی بەردەوام (بۆ خواو پاشان مێردەکانیان) پارێزەرانی (داوێنی خۆیان وسامانی مێردەکانیانن) کە مێردەکانیان لەماڵەوە نەبن بەھۆی ئەوەی خوا فەرمانی پاراستنی داوە, وەئەو ئافرەتانەش کەئێوە دەترسن سەرپێچیتان بکەن ئەوە ئامۆژگاریان بکەن و جێگەیان لێ جیابکەنەوە (و لەگەڵیان مەخەون) وە لێیان بدەن بە (سوکی بەشێوەیەک کەلەشی عەیبدار نەکات) جا ئەگەر گوێرایەڵیان کردن ئەوە ئیتر ھیچ رێگەیەک لەدژیان مەگرنەبەر بەڕاستی خوا ھەمیشە بەرز وبڵند و گەورەیە

﴿35﴾ وە ئەگەر ترسان لە تێکچونی نێوانیان (ژن و مێرد) ئەوە ناوبژیوانێک بنێرن لەخزمی پیاوەکە و ناو بژیوانێک لە خزمی ئافرەتەکە ئەگەر (دوو ناوبژیوانەکە) ئاشتییان بوێت خوا نێوان ژن و مێردەکە چاک دەکاتەوە بەڕاستی خوا ھەمیشە زانا و ئاگادارە

﴿36﴾ بەس خوا بپەرستن، و ھیچ شتێک مەکەن بەھاوبەشی ھەروەھا لەگەڵ دایک و باوکتاندا چاک بن وە لەگەڵ خزم و نزیکان و ھەتیوان و ھەژاران وھاوسێی خزم و ھاوسێی بێگانە یا دوور و ھاوڕێی ھەمیشەیی یا ھاوڕێی سەفەر و ڕێبوار و ئەوانەی بوون بەموڵکتان (چاک بن لەگەڵیاندا) بەڕاستی خوا خۆشی ناوێت ئەو کەسەی کە خۆ بەزل زان و شانازیکار بێت

﴿37﴾ ئەوانەی کە چرووکن فەرمانیش دەکەن بەخەڵکی بەچرووکی وە دەیشارنەوە ئەوەی خوا پێی بەخشیوون لە بەخششی خۆی وە ئامادەمان کردوە بۆ بێباوەڕان سزایەکی ریسواکەر

﴿38﴾ وە ئەوانەی ماڵەکانیان دەبەخشن لەبەر ڕوپامایی خەڵکی باوەڕیش ناھێنن نەبەخوا و نەبەڕۆژی دوایی وە ھەرکەس شەیتان ھاورێی بێت ئەوە (شەیتان) ھاورێیەکی زۆر خراپە

﴿39﴾ وە ئەوانە چ زیانێکیان دەکەوتە سەر؟ ئەگەر باوەڕیان بھێنایە بەخوا وە بەڕۆژی دوایی وەبیان بەخشییایە لەوەی کەخوا پێ ی بەخشیبوون وەخوا ھەمیشە زانایە پێیان

﴿40﴾ بەڕاستی خوا بە ئەندازەی گەردیلەیەک ستەم ناکات وە ئەگەر چاکەیەک ھەبێت (خودا) پاداشتەکەی چەندجارە دەکاتەوە و دەیبەخشێت لەلایەن خۆیەوە پاداشتێکی گەورە

﴿41﴾ ئەمجا (حاڵی کافران) چۆن بێت کاتێک ھێنامان لە ھەموو ئومەتێکدا شایەتێک (کە پێغەمبەرەکەیانە) تۆیشمان ھێنا (ئەی موحەممەد ﷺ) بەشایەت بەسەر ئائەوانەوە

﴿42﴾ لەو ڕۆژەدا ئاوات دەخوازن ئەوانەی کافر بوون و سەرپێچی پێغەمبەریان کرد کە زەویان بەسەردا تەخت بکرێت (واتە بخرێنە ژێر زەوی و نەھێنرێنە دەرەوە) وە (لەو ڕۆژەدا) ھیچ قسەو باسێک لەخوا ناشارنەوە

﴿43﴾ ئەی ئەو کەسانەی کەبڕواتان ھێناوە نزیکی نوێژ مەبنەوە کاتێک ئێوە سەرخۆش بن ھەتا بزانن چی دەڵێن وەھەروەھا نزیکی (جێگای) نوێژ مەبنەوە لەکاتێکدا لەشتان بێ نوێژە (لەشتان پیسە) مەگەر تێپەڕبن (بە مزگەوتدا) ھەتا خۆتان دەشۆن وە ئەگەر ئێوە نەخۆش بوون یان لەسەفەردا بوون یان کەسێک لەئێوە ھاتەوە لەشوێنی دەست بەئاو گەیاندنەوە یان جووت بوون لەگەڵ خێزانەکانتاندا (یالە یەک کەوتن لەگەڵ ئافرەتانی نامەحرەمدا) ئەمجا ئاوتان دەست نەکەوت ئەوە بەخۆڵێکی پاک تەیەموم بکەن جا بەو تۆزو خۆڵە ڕووخسار و دەستەکانتان تەیەموم بکەن بەڕاستی خوا ھەمیشە سڕەرەوەی تاوانە و لێبووردەیە

﴿44﴾ ئایا سەیری ئەوانەت نەکردووە کە بەشێک لەنامەکەیان پێدراوە (کە تەوراتە) گومڕایی ھەڵدەبژێرن (دەکڕن) وە دەیانەوێت ئێوەش لەڕێبازی ڕاست گومڕاببن

﴿45﴾ وەتەنھا خوا چاک ئاگادارە بەدوژمنەکانتان وە تەنھا خوا بەسە دۆست بێت تەنھا خواش بەسە یاریدەدەر بێت

﴿46﴾ ھەندێک لە جوولەکەکان فەرموودەکانی خوا دەگۆڕن لەشوێن و مەبەستی خۆی وە دەڵێن: بیستمان و سەرپێچیمان کرد!! گوێ بگرە قەت گوێت لێ نەبێ!! وە دەڵێن (راعنا) چاک گوێمان بۆ بگرە (بەڵام بەزمانی جولەکە واتە تۆ خراپترینمانی ئەوان ئەم مانایان مەبەست بوو) دەمیان خوار دەکردەوە (بۆ ئەوەی مەبەستە خراپەکە بگەیەنێت) وە بۆتانەو تەشەردان لەئایینی (ئیسلام) وە ئەگەر ئەوان بیان ووتایە بیستمان و گوێرایەڵین و (قسەمان) ببیستەو پەلەمان لێ مەکە ئەوە چاکترو ڕاست تر بوو بۆیان بەڵام خوا نەفرەتی لێکردن بەھۆی بێ باوەڕییەکەیانەوە بۆیە بڕوا ناھێنن کەمێکیان نەبێت

﴿47﴾ ئەی ئەوانەی کەنامەتان پێ بەخشراوە بڕوا بھێنن بەو (قورئانە) ی ناردوومانەتە خوارەوە کە بەڕاست دانەری ئەو (تەوراتەی) ئێوەیە پێش ئەوەی ڕوخسارانێک ساف بکەین (لەپێشەوە) ئەمجا بیبەینە پشت سەریان یان نەفرەتیان لێ بکەین وەک چۆن نەفرەتمان کرد لە خەڵکانی شەممە (ئەوانەی کەڕاوە ماسییان لێ قەدەغە کرا لە ڕۆژی شەممەدا کەچی دەھاتن لەڕۆژی ھەینیدا تۆڕەکانیان دادەخست و ڕۆژی یەک شەممە ھەڵیان دەگرتەوە) وەبڕیاری خوا ھەمیشە بەدی دێت

﴿48﴾ بەڕاستی خوا خۆش نابێت گەر ھاوبەشی بۆ دابنرێ بێجگە لەوە خۆش ئەبێت لەھەر گوناھێکی تر بۆ ھەرکەسێک کە بیەوێت وە ھەرکەسێک ھاوبەش بۆ خوا دابنێت ئەوە بێگومان گوناھێکی زۆر گەورەی ھەڵبەستووە

﴿49﴾ ئایا سەیری ئەوانەت نەکردووە کەخۆیان بەپاک و چاک دەزانن (وانیە) بەڵکو خوا ھەر کەسێکی بوێت پاک و خاوێنی دەکات و کەمترین ستەمیان لێ ناکرێت (بابەئەندازەی ئەو دەزوە باریکەی ناوکی خورماش بێت)

﴿50﴾ سەیری بکە چۆن بەدەم خواوە درۆ ھەڵدەبەستن وە بەسە ئەو درۆیەکە گوناھێکی ڕوون و ئاشکرایە

﴿51﴾ ئایا ئاوڕێکت نەداوەتەوە لەوانەی بەشێک لەنامەی خواییان پێدراوە بڕوا ئەھێنن بەشتی بێ نرخ و بەرنامەی غەیری خوا (بە جادووگەران و بەشەیتان) وە ئەڵێن بەوانەی کەبێ بڕوان ئەوانە رێبازیان ڕاسترە لەوانەی کەباوەڕیان ھێناوە

﴿52﴾ ئا ئەوانە کەسانێکن کە خوا نەفرینی لێ کردوون ھەرکەسێکیش خوا نەفرینی لێ بکات ئەوە ھەرگیز دەست ناکەوێت بۆی ھیچ یارمەتی دەرێ

﴿53﴾ ئایا ئەوانە (جولەکەکان) بەشیان ھەیە لە دەسەڵاتی پاشایەتی (خاوەنێتی بوونەوەر)؟ (جا ئەگەر بیانبوایە) ئەو کاتە بەخەڵکیان نەدەبەخشی (بە ئەندازەی) توێکڵی دەنکە خورمایەک

﴿54﴾ یان ئێرەیی (حەسوودی) دەبەن بەخەڵکی؟ لەسەر ئەوەی خوا پێی بەخشیوون (کە پێغەمبەرێتیە) لە فەزڵ و بەھرەی خۆی ئەوە بێـگومان داومانە بەنەوەی ئیبراھیم کتێب و پێغەمبەرێتی ھەروەھا پێمان بەخشین دەسەڵاتێکی گەورە

﴿55﴾ جالەو خەڵکەدا ھەبوو بڕوایان بە (موحەممەد ﷺ) ھێنا ھەشیان بوو بەرگری لێ کردووە, وە دۆزەخ بەسە(بۆیان) کە ئاگرێکی ھەڵگیرساوە

﴿56﴾ بەڕاستی ئەوانەی بێ بڕوا بوون بە ئایەتەکانی ئێمە لەمەولا دەیانخەینە ناو ئاگرێک ھەر کاتێک کە پێستیان سووتا (وبرژا) بۆیان دەگۆڕێن بە پێستێکی تر بۆ ئەوەی سزاکە (بەچاکی) بچەژن بەڕاستی خوا ھەمیشە زاڵ و کار دروستە

﴿57﴾ وە ئەوانەی باوەڕیان ھێنا و کاری چاکەیان کرد لەمەولا دەیانخەینە چەند بەھەشتێ کە ڕووبارەکان دەچن بەژێریاندا دەمێننەوە تیایدا بەھەمیشەیی بۆیان ھەیە تیایدا ھاوسەرانی پاک وخاوێن وە دەیانخەینە ژێر سێبەری چڕو بەردەوامەوە

﴿58﴾ بەڕاستی خوا فەرمانتان پێ دەکات بەدانەوەی گشت سپاردەکان بۆ خاوەنەکانیان وە کاتێک دادوەریتان کرد لەنێوان خەڵکیدا (خوا فەرمان دەکات) بەدادگەری حوکم بکەن بەڕاستی خوا بە چاکی ئامۆژگاریتان دەکات بەڕاستی خوا ھەمیشە بیسەر و بینایە

﴿59﴾ ئەی کەسانێک کەباوەڕتان ھێناوە گوێڕایەڵی خوا و گوێڕایەڵی پێغەمبەر بن وە پاشانیش گوێڕایەڵی کاربەدەستە (عادیلەکانی) خۆتان بن جا ئەگەر دووبەرەکیتان ھەبوو لە شتێکدا ئەوە بیگێڕنەوە بۆ لای خواو (پێغەمبەر ﷺ) ئەگەر ئێوە باوەڕتان ھەیە بەخوا و بەڕۆژی دوایی ئەوە باشترە وە ئاکام و ئەنجامی چاکترە

﴿60﴾ ئایا ئاوڕێکت نەداوەتەوە بەلای ئەوانەی وا خۆ نیشان دەدەن کە بەڕاستی ئەوان باوەڕیان ھێناوە بەوەی دابەزیوە بۆتۆ (کە قورئانە) و بەوەش کە پێش تۆ دابەزیوە (کە تەوراتە) دەیانەوێت کە دادگایی وحوکمیان ببەن بۆلای یەکێک کە حوکم بەبەرنامەی خوا ناکات لە کاتێکدا بەڕاستی فەرمانیان پێ کراوە کە بڕوایان پێی نەبێت وە شەیتان دەیەوێت کە گومڕایان بکات بەگومڕاییەکی دوور لە ڕاستی

﴿61﴾ وە ئەگەر پێیان بوترێت: وەرن بۆلای ئەوەی خوا ناردوویەتیە خوارەوە, وە بۆ لای (پێغەمبەر ﷺ) دەبینی (ئەی موحەممەد ﷺ) دوو ڕووەکان ڕووت لێ وەردەگێرن بەوەرگەڕانێکی تەواو

﴿62﴾ ئایا حاڵیان چۆن ئەبێت کاتێک بەسەرھاتێکی ناخۆشیان تووش بێت؟ بەھۆی ئەوەی دەستیان پێش خستووە (کردوویانە) پاشان دێنەوە بۆ لات و سوێند دەخۆن بەخوا تەنھا نیازی چاکە و یەک خستنەوەمان بووە (کاتێک کە حوکم دەبەین بۆلای غەیری خوا)

﴿63﴾ ئەوانە کەسانێکن خوا دەزانێت چی لە دڵیاندا ھەیە کەواتە ڕوویان لێ وەرگێڕە وە ئامۆژگارییان بکەوە بڵێ پێیان دەربارەی خۆیان ووتەیەکی ڕەوان و کاریگەر

﴿64﴾ وە ھیچ پێغەمبەرێکمان ڕەوانە نەکردووە تەنھا بۆ ئەوە نەبێت گوێڕایەڵی بکرێت بەفەرمانی خوا وە بێگومان ئەگەر ئەوان کاتێک ستەمیان لە نەفسی خۆیان کرد بھاتنایە بۆلات وە داوای لێ بوردونیان بکردایە لە خوا پێغەمبەریش داوای لێ خۆش بوونی بۆ بکردنایە بێگومان دەیـان بینی خوا پەشیمانی وەرگر و بەبەزەییە

﴿65﴾ نەخێر (وانیە کەخۆیان بە باوەڕدار نیشیان دەدەن) سوێند بەپەروەردگارت بڕوا دارنین تاتۆ نەکەنە دادوەر لەھەر ئاژاوە و دووبەرەکیەکی نێوانیان دا لە پاشان ھەست نەکەن لە دەرونیاندا بەھیچ بێزارییەک لەو بڕیارەی تۆ داوتە و مل کەچ نەبن بەملکەچیەکی تەواو

﴿66﴾ وە بێگومان ئەگەر ئێمە پێویستمان بکردایە لەسەریان کە یەکتری بکوژن (واتە باوەڕداران بێ باوەڕان بکوژن) یان لەماڵەکانتان دەربچن ئەوەیان نەدەکرد کەمێکیان نەبێت وە ئەگەر بەڕاستی ئەوان کاریان بکردایە بە پێی ئەو ئامۆژگارییانەی دەکران ئەوە باشتر بوو بۆیان وە دامەزراوتر دەبوون (لەسەر ئایینەکەیان)

﴿67﴾ جا ئەو کاتە بێگومان پێمان دەبەخشین لەلایەن خۆمانەوە پاداشتێکی گەورە

﴿68﴾ وە ڕێنموونیمان دەکردن بۆ ڕێگای ڕاست

﴿69﴾ وە ھەر کەسێک گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەر بکات جا ئەوانە لەگەڵ کەسانێکن کە خوا فەزڵ و بەھرەی (خۆی) ڕشتووە بەسەریاندا لە پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەھیدان و پیاوچاکان وە ئەوانە چ ھاوڕێ و ھاوەڵێکی چاکن

﴿70﴾ ئەو فەزڵ و بەھرەیە تەنھا لەلایەن خواوەیە وە بەسە کە خوا زانایە (بەھەموو شتێک)

﴿71﴾ ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە ئاگاداریی خۆتان وەرگرن ئەوسا تاقم تاقم ھێرش بەرن (دەرچن بۆ جیھاد) یان ھەموو پێکەوە ھێرش بەرن (دەرچن بۆ جیھاد)

﴿72﴾ وە بێگومان لە ناوتاندایە کەسی وا بەڕاستی خۆی دوا دەخات جا ئەگەر تووشی بەسەرھاتێکی خراپ ھاتن دەڵێت بەڕاستی خوا فەزڵ و بەھرەی ڕشت بەسەرمدا کە لەگەڵیاندا ئامادە نەبووم

﴿73﴾ وە ئەگەر تووشی فەزڵ و بەھرەیەک بوون لە خواوە بێگومان دەڵێت وەک لەنێوان ئێوە و ئەوا ھیچ دۆستایەتی یەک نەبوو بێت ئەی خۆزگە لەگەڵ ئەواندا بوومایە تا قازانجێکی زۆر گەورەم بکردایە

﴿74﴾ کەواتە با بجەنگن لەڕێی خوادا ئەو کەسانەی کە ژیانی دونیا دەفرۆشن بەڕۆژی دوایی جا ھەرکەسێک بجەنگێت لەڕێی خوادا ئەمجا بکوژرێ (شەھید ببێت) یان زاڵ ببێت ئەوە دواتر پێی دەدەین پاداشتێکی گەورە

﴿75﴾ ئەوە چیتانە (بەچ بیانوویەک) جەنگ ناکەن لەپێناوی خوادا و لەپێناوی چەوساوەکان لەپیاوان و ئافرەتان و منداڵان ئەوانەی کە دەڵێن ئەی پەروەردگارمان ڕزگارمان کەی لەم شارە (مەبەست پێی شاری مەککەیە) کە خەڵکەکەی ستەمکارن وە لەلایەن خۆتەوە پشتیوانێکمان بۆ بەدی بھێنە وە لەلایەن خۆتەوە بەدی بھێنە بۆمان یارمەتیدەرێک

﴿76﴾ ئەو کەسانەی باوەڕیان ھێناوە لەپێناوی خوادا دەجەنگن وە ئەوانەی بێ باوەڕن لە پێناوی نارەوا (یان شەیتان) دا دەجەنگن کەواتە شەڕبکەن لەگەڵ دۆستەکانی شەیتاندا بەڕاستی پیلانی شەیتان ھەر لاواز بووە

﴿77﴾ ئایا سەیری ئەو کەسانەت نەکردووە کەپێیان ووترا دەستان بگێڕنەوە (لەجەنگ و کوشتار) و نوێژ بکەن و زەکات بدەن؟ کەچی کاتێک جەنگیان لەسەر پێویست کرا یەکسەر دەستەیەکیان لە خەڵکی دەترسان وەک ترسان لەخودا بگرە زیاتریش دەترسان دەیانووت ئەی پەروەردگاری ئێمە بۆچی جەنگت لەسەرمان پێویست کردوە خۆزگە دوات دەخستین (لەجەنگ کردن) بۆ ماوەیەکی کەم بڵێ خۆشی و لەزەتی دونیا زۆر کەمە و ڕۆژی دوایی باشترە بۆ کەسێک لەخوا بترسێت وەستەمتان لێ ناکرێت بە (ئەندازەی) تاڵی ناوکە خورمایەک

﴿78﴾ لەھەرشوێنێک بن مردن پێتان دەگات بالەناو قەڵا و کۆشکی بەرزو قایمشدابن وە ئەگەر (ناپاکان) خۆشی و چاکە ھاتە رێیان دەڵێن ئەمە لەلایەن خواوەیە وە ئەگەر تووشی نا خۆشی و خراپەیەک ھاتن دەڵێن ئەمە لەلایەن تۆوەیە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ھەمووی لەلایەن خواوەیە ئەوە ئەو خەڵکە چیان بەسەر ھاتووە؟ وەکو لە ھیچ قسەیەک تێنەگەن وایه

﴿79﴾ ھەر چاکەیەکت تووش بوو ئەوە لەخواوەیە وە ھەر خراپەیەکت تووش بوو ئەوە لە خۆتەوەیە و ئێمە تۆمان ناردووە بەپێغەمبەر بۆخەڵکی وە خوا بەسە شایەتی ئەوە بدات

﴿80﴾ ھەر کەسێک گوێرایەڵی (پێغەمبەر ﷺ) بکات ئەوە بەڕاستی گوێرایەڵی خوای کردووە ھەرکەسێکیش پشت ھەڵبکات ئەوە ئێمە تۆمان ڕەوانە نەکردووە بە چاودێر و پارێزەر بەسەریانەوە

﴿81﴾ (دووڕوەکان) دەڵێن گوێرایەڵین (مل کەچ و فەرمانبەردارین) بەڵام کاتێک لەلای تۆ دەرچوون کۆمەڵێک لەوان شەو دەکەنەوە بەپیلان گێران (لەموسڵمانان) بەپێچەوانەی قسەکانی تۆ وەخوا دەینووسێت ئەو (پیلانانەی) شەو کردویانە کەواتە وازیان لێ بھێنە و پشت بەخوا ببەستە خوا بەسە پشتیوانت بێت

﴿82﴾ ئەوەبۆ بییر ناکەنەوە لەقورئان؟ خۆ ئەگەر لەلایەن کەسێکی ترەوە بوایە جگەلە خوا بێگومان دەیانبینی تیایدا جیاوازیی زۆر

﴿83﴾ وە کاتێک ھەواڵێکیان پێ بگات دەربارەی ئاسایش و ھێمنایەتی (نێوانتان) یان لەبارەی ترسەوە بڵاوی دەکەنەوە بەڵام ئەگەر بیانگەڕانایەتەوە بۆ لای (پێغەمبەر ﷺ) و بۆ لای کاربەدەستانی خۆیان ئەوە ئەوانەی ڕاستی ھەواڵەکان دەردەھێنن دەزانن ھەواڵەکە (ڕاستە یان درۆیە) وە ئەگەر چاکەو بەزەیی خوا نەبوایە بەرامبەر بەئێوە بێگومان شوێن شەیتان دەکەوتن کەمێکتان نەبێت

﴿84﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) لەپێناوی خوادا بجەنگێ تۆ تەنھا ئەرکی خۆت لێ داوا کراوە (یا تۆ تەنھا ئەرکی خۆتت لەسەرە) ھانی بڕوادارانیش بدە (بۆ جیھاد کردن) ئومێدە خوا ڕێگری لە ھێزی بێ باوەڕان بکات وە خوا بەھێزترە و تۆڵەی بەتینترە

﴿85﴾ ھەرکەسێک تکایەکی چاکە بکات بەشێکی لە (پاداشتی) ئەو چاکەیە بۆ ھەیە وە ھەرکەسێک تکایەکی خراپە بکات ئەویش بەشێکی دەبێت لە (سزای) ئەو خراپەیە وەخوا ھەمیشە بەسـەر ھەموو شتێکدا بەتوانـایە (چاودێرە)

﴿86﴾ ھەر کاتێک سڵاوێکتان لێکرا ئەوە بەچاکتر لەو سڵاوە سڵاو بکەنەوە (لێیان) یان وەکو خۆی وەڵامی بدەنەوە بێگومان خوا ھەمیشە پرساو چاودێرە بەسەر ھەموو شتێکدا

﴿87﴾ ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لەخوا سوێند بەخوا بێگومان کۆتان دەکاتەوە بۆ (لێپرسینەوەی) ئەو ڕۆژی دواییەی کە ھیچ گومانی تێدا نیە جا کێ لە خوا قسە (و بەڵێنی) ڕاستترە

﴿88﴾ ئەوە چیتانە دەربارەی دوو ڕووەکان بوونەتە دوو دەستە لەکاتێکدا خوا ئەوانەی گەڕاندۆتەوە بۆ بێ باوەڕی بەھۆی کردەوەکانیانەوە ئایا دەتانەوێت ڕێنمونی کەسێک بکەن کە خوا گومڕای کردووە؟ وە ھەرکەسێک خوا گومڕای بکات ئەوە ھەرگیز ناتوانی ڕێگای ڕاستی بۆ بدۆزیتەوە

﴿89﴾ ئەوان ئاواتە خوازن ئێوەش بێ باوەڕبن وەک چۆن خۆیان بێ باوەڕ بوون تا ئێوەو ئەوان یەکسان بن کەواتە ئەوان بە دۆست و یارمەتی دەر ھەڵمەبژێرن ھەتا (پەشیمان دەبنەوەو) کۆچ دەکەن لەڕێی خوادا ئەمجا ئەگەر ڕوویان وەرگێڕاو پشتیان ھەڵکرد ئەوە (بەدیل) بیانگرن و بیانکوژن لەھەر شوێنێک تووشیان بوون وە ھیچ دۆست و یارمەتیدەرێک لەوان ھەڵمەبژێرن

﴿90﴾ جگە لەوانەی پەیوەندی دەکەن بە کەسانێکەوە کە لەنێوان ئێوەو ئەواندا پەیمان ھەیە یان ھاتوون بۆ لاتان لەسەر دڵیان ناڕەحەتە (حەزناکەن) لەوەی کە جەنگتان لەدژ بکەن یاجەنگ لەدژی خزمەکانیان بکەن وە ئەگەر خوا بیویستایە زاڵی دەکردن بەسەرتاندا وە جەنگیان دژتان دەکرد جا ئەگەر ئەوان کەنارگیر بوون لە ئێوە، وە جەنگیان لە دژتان نەدەکرد و پێشنیاری ئاشتیان کرد بۆتان (ملکەچ بوون) ئەوە خوا ڕێگەی نەداوون کە دەستیان بۆ بەرن و (نابێ شەڕیان لەدژ بکەن)

﴿91﴾ لە مەولا کەسانێکی تر دەبینن دەیانەوێت لەئێوە ئەمین بن وە لە ھۆزەکەی خۆشیان ئەمین بن ھەر کاتێک بانگ کرابن بۆ بـێ بــاوەڕی و بت پەرستی گەڕاونەتەوە بۆی (واتە بەئاشتی ڕازی نەدەبوون) جا ئەگەر کەنارگیر نەبوون لێتان وە جڵەوی ئاشتیان نەدایە دەستتان وە دەستیان نەکێشایەوە (لەجەنگ کردن) ئەوە بەدیل بیانگرن و بیانکوژن لەھەر شوێنێک کە بەردەستتان کەوتن ئەوانەی (باسمان کرد) داومانەبە ئێوە لەدژیان دەسەڵاتی ئاشکرا

﴿92﴾ بۆ ھیچ باوەڕدارێک ڕەوا نیە باوەڕدارێک بکوژێت مەگەر بەھەڵە نەبێت وە ھەر کەسێک ئیماندارێک بە ھەڵە بکوژێت ئەوە (لەسەریەتی) ئازادکردنی کۆیلەیەکی باوەڕدار و (نرخی) خوێنێکیش بدات بە کەس و کاری کوژراوەکە مەگەر بیبەخشن (لە خوێنەکە بەخێری خۆیان) بەڵام ئەگەر کوژراوەکە لەگەلێک بوو کە دوژمنتان بوون (کافری شەڕکار بوون) وە بەڵام کوژراوەکە ئیماندار بوو ئەوە (ھەر لەسەریەتی) ئازادکردنی بەندەیەکی ئیماندار وە ئەگەر (کوژراوە باوەڕدارەکە) لەگەلێک بوو کە لەنێوان ئێوە وئەواندا پەیمان ھەبوو ئەوا (نرخی) خوێنێک بدەنەکەسی کوژراوەکە لەگەڵ ئازادکردنی کۆیلەیەکی ئیماندار جا ئەو (بکوژەی) دەستی نەکەوت (یان نەی بوو) ئەوە (لەسەریەتی) ڕۆژووگرتنی دوو مانگ لەسەریەک (ئەم بڕیاڕە) لێبووردنە لەلایەن خواوە، وە خوا ھەمیشە زانا و کاردروستە

﴿93﴾ وەھەرکەسێک ئیماندارێک بەدەس ئەنقەس بکوژێت ئەوە تۆڵەی ئەو کەسە دۆزەخە بە ھەمیشەیی تیایدا ئەبێت وخوا خەشمی لێگرتووە و نەفرەتی لێکردووە و سزایەکی گەورەی بۆئامادە کردووە

﴿94﴾ ئەی کەسانێک کەبڕواتان ھێناوە کاتێک دەرچوون (بۆ جیھاد کردن) لەڕێگەی خوادا ھەموو شتێک ڕوون بکەنەوە, وە نەڵین بەو کەسانەی کە سڵاوی (موسڵمانانە) تان لێدەکەن تۆ بڕوادار نیت؟ بەدوای شتوومەک و سامانی دونیاییدا بگەڕێن ئەوە لای خوا دەسکەوتی زۆر ھەیە ئێوەش لەمەو پێش ھەروەھا بوون (ئیمانەکەتان دەشاردەوە) ئەمجا خوا منەتی نا بەسەرتاندا (بە ھێز و زاڵی کردن) دەی کەواتە ھەموو شتێک ڕوون بکەنەوە بەڕاستی خوا ھەمیشە ئاگادارە بەوەی ئێوە دەیکەن

﴿95﴾ یەکسان نین ئەو باوەڕدارانەی دانیشتوون و جیھاد ناکەن جگە لە خاوەن عوزرەکان نەبێت (وەک نەخۆش، و کوێر، وشەل) لەگەڵ تێکۆشەرانی ڕێگەی خوادا بەماڵ و گیانیان خوا فەزڵی تێکۆشەران بە ماڵ و گیانیانی داوە بە سەر دانیشتوان (لە جیھاد) دا بە پلەیەک وە ھەر یەک لەو دوو تاقمە خوا بەڵێنی پاداشتی زۆر چاکی پێی داون (کە بەھەشتە). وە خوا ڕێزی تێکۆشەرانی داوە بەسەر دانیشتووەکاندا بە پاداشتێکی گەورە

﴿96﴾ لەلای (خوا) وە پلەی زۆر و لێخۆش بوون و میھرەبانیان بۆ ھەیە وە خوا ھەمیشە لێبوردەی میھرەبانە

﴿97﴾ بە ڕاستی ئەوانەی کە فریشتەکان گیانیان دەکێشن لە کاتێکدا کەستەمیان لەخۆیان دەکرد (بە کۆچ نەکردنیان) (بە تەشەرەوە پێیان) دەڵێن (دەربارەی ئایینەکەتان) لەچیدا بوون؟! دەڵێن ئێمە چەوساوە بووین لەسەر زەویدا (پێیان) دەڵێن مەگەر زەوی خوا فراوان نەبوو؟ تا کۆچتان بکردایە تیایدا جا ئەوانە شوێنیان دۆزەخە ئای چ پاشە ڕۆژێکی خراپە

﴿98﴾ بێجگە لەو چەوساوانەی کە لە پیاوان و ئافرەتان و لە مناڵانن کە توانای ھیچ چارەیەکیان نیە (لەبەر بێ ھێزی و پیرییان) وە بەھیچ شێوازێک ڕێ دەرناکەن

﴿99﴾ ئا ئەوانە ئومێد ھەیە خوا لێیان خۆش بێت وە خوا ھەمیشە چاوپۆشیکار و لێخۆشبووە

﴿100﴾ وە ھەر کەسێک کۆچ بکات لە ڕێی خوادا دەستی دەکەوێت لە زەویدا جێگە و ڕێگەی زۆر (کە دوژمن پێی ناخۆشە) وە فراوانی (لە ڕۆزی ژیاندا) وە ھەرکەسێک لە ماڵی خۆی دەرچێت وە کۆچ بکات بۆ لای خوا و پێغەمبەرەکەی پاشان مردن پێی بگات ئەوە بێگومان پاداشتی ئەو کەسە کەوتۆتە سەر خوا وە خوا ھەمیشە لێبوردەی بە بەزەییە

﴿101﴾ ھەر کاتێک سەفەرتان کرد و گەڕان بەسەر زەویدا ئەوە ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە (دروستە بۆتان) کە نوێژەکان کورت بکەنەوە ئەگەر ترسان ئەوانەی بێ باوەڕن جەنگتان لەگەڵ بکەن بە ڕاستی بێ باوەڕان ھەمیشە بۆ ئێوە دوژمنێکی ڕوون و ئاشکران

﴿102﴾ کاتێک تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) لەجەنگدا) لەناو بڕواداراندا بوویت و پێش نوێژیت بۆ کردن ئەوە با تاقمێک لەوان لەگەڵ تۆ نوێژ بکەن و با چەکەکانیان پێ بێت جا کاتێک سوژدەیان برد (رکاتێکیان تەواو کرد) با (بچنە دواوە) لە پشتانەوە بن (پاسەوانتان بن) وە باتاقمەکەی تر بێن کە نوێژیان نەکردوە (وپاسەوان بوون) و لەگەڵ تۆ نوێژ بکەن وە با ووریای خۆیان بن و چەکەکانیشیان پێ بێت بێ باوەڕان ئاواتە خوازن کە ئێوە بێ ئاگابن لە چەکەکانتان و شت و مەکەکانتان تا پەلامارتان بدەن بە پەلامارێکی یەکجارەکی (بدەن بە سەرتاندا) وە تاوانتان لەسەر نیە ئەگەر بەھۆی بارانەوە ناڕەحەت بوون یان نەخۆش بوون کە چەکەکانتان دانێن بەڵام ووریای خـۆتان بن بەڕاستی خوا ئامادەی کردوە بۆ بێ باوەڕان سزایەکی ڕیسواکەر

﴿103﴾ ئەمجا کاتێک نوێژەکانتان بەجێ ھێنا ئەوسا یادی خوا بکەن بەپێوە و بەدانیشتنەوە وە لە سەرتەنیشتان (بە پاڵکەوتنەوە) جا ھەر کاتێک دڵ ئارام بوون (و ترستان نەما) ئەو کاتە نوێژەکانتان بە ڕێک و پێکی بکەن بەڕاستی نوێژ ھەمیشە لەسەر باوەڕداران فەرز کراوێکی کات بۆ دیاری کراوە

﴿104﴾ سست مەبن لە بەدوا گەڕانی دوژمنتاندا (یان لە بەدوا گەڕانی ئەو قەومە کافرانەدا) ئەگەر ئێوە ئێش و ئازارتان پێ بگات بێگومان ئەوانیش ئێش و ئازاریان پێدەگات وەک چۆن ئێوە ئێش و ئازارتان پێدەگات وە ئێوە ئومێد دەکەن لەخوا ئەوەی ئەوان ئومێدی ناکەن (کە پاداشت و سەرکەوتنە) وە بەڕاستی خوا ھەمیشە زانا و کار دروسته

﴿105﴾ بێگومان ئێمە دامانبەزاندۆتە سەر تۆ ئەم قورئانە بەڕاستی بۆ ئەوەی بڕیار بدەی لەنێوان خەڵکیدا بەو بڕیارەی کەخوا نیشانی داویت وە بۆ ناپاکان مەبە بەپارێزەر و پشتیوان ولایەنگر

﴿106﴾ داوای لێخۆشبوون لەخوا بکە بەڕاستی خوا لێخۆش بووی بە بەزەیی یە

﴿107﴾ بەرگری مەکە لەوانەی ناپاکی دەکەن بەرامبەر خۆیان بێگومان خوا خۆشی ناوێت ئەوانەی کە بەردەوام زۆر ناپاک و گوناھبارن

﴿108﴾ (تاوانەکانی) خۆیان دەشارنەوە لەخەڵکی (لەترساندا) و نایشارنەوە لە خوا (و شەرمی لێ ناکەن) لەکاتێکدا خوا لەگەڵیاندایە کاتێک (کە بەنھێنی) لەشەودا تەگبیر دەکەن و قسەیەک دەکەن کە خوا پێی ڕازی نیە وە خوا ھەمیشە زاناو ئاگادارە بەھەر کردەوەیەک کە ئەوان دەیکەن

﴿109﴾ (ئیمانداران) بێداربن وا ئێوە بەرگریتان لەناپاکان کرد لەژیانی دونیادا دەی ئایا کێ بەرگرییان لێ دەکات (لە سزای خوا) لە ڕۆژی دواییدا یان کێ کارو باریان دەگرێتە دەست

﴿110﴾ وە ھەرکەس کردەوەیەکی خراپ بکات یان ستەم لەخۆی بکات پاشان داوای لێ خۆش بوون لەخوا بکات دەبینێت خوا لێبوردە و میھرەبانە

﴿111﴾ وە ھەرکەسێک گوناھێکی (گەورە) بکات بێگومان (زیانی) ئەو گوناھە ھەر بۆ خۆیەتی وەخوا ھەمیشە زانای کاردروستە

﴿112﴾ وە ھەرکەسێک گوناھێک بکات (بەھەڵە) یان گوناھێک بکات (بەقەست) پاشان (ئەو تاوانە) بخاتە سەر بێ تاوانێک ئەوە بێگومان خستویەتیە ئەستۆی خۆی (سزای) بوھتانێک وە تاوانێکی ئاشکرا

﴿113﴾ وە ئەگەر بەخشش و بەزەیی خوا بەسەر تەوە نەبوایە (ئەی موحەممەد ﷺ) بێگـومان دەستەیەک لەو ناپاکانە بە نیازبوون کە گومڕات بکەن بەڵام ئەوانە بەس خۆیان گومڕا دەکەن وە ئەوانە ھیچ زیانێک ناگەیەنن بە تۆ وەخوا ناردوویەتیە خوارەوە بۆ سەرت قورئان و دانایی وە ئەوەی کەنەتئەزانی فێری کردی وە ھەمیشە بەخششی خوا بەسەر تۆوە زۆر گەورەیە

﴿114﴾ ھیچ چاکەیەک نیە لەزۆربەی چپەو سرتە کردنەکانیاندا مەگەر یەکێک فەرمان بکات بەماڵ بەخشین لەرێی خوادا یان فەرمانکردن بە چاکە یان چاککردنی نێوان خەڵکی جا ھەر کەسێک ئەوە بکات بەنیازی ڕەزامەندی خوا ئەوە لە داھاتوودا پێی دەبەخشین پاداشتی زۆر گەورە

﴿115﴾ وەھەرکەسێک دژایەتی (پێغەمبەر ﷺ) بکات پاش ئەوەی کە ڕێبازی ڕاستی بۆ ڕوون بوویەوە وشوێنی ڕێگایەکی تر بکەوێت بێجگە لەڕێگای بڕواداران ڕووی وەردەگێڕین بۆئەو ڕێبازەی کەھەڵی بژاردووە و دەیخەینە دۆزەخ ئای چ پاشەڕۆژێکی خراپە

﴿116﴾ بەڕاستی خوا خۆش نابێت لەوەی کەھاوەڵی بۆ دابنرێت بەڵام جگە لەوە ھەرچی بێت لێی خۆش دەبێت لە ھەرکەسێک کە (خوا) بیەوێت وە ھەرکەسێک ھاوەڵ بۆ خوا دابنێت ئەوە بەڕاستی گومڕا بووە بە گومڕابونێکی دوور لەڕاستی

﴿117﴾ جگە لە خوا نزاو ھاوار ناکەن (نایپەرستن جگە لەخوا) تەنھا لەچەند (بتێکی ناولێنراوی) مێینە نەبێت (وەک لات ومەنات وعوزا) وە نایپەرستن جگە لە شەیتانی یاخی و سەرکەش نەبێت

﴿118﴾ کە خوا نەفرەتی لێکردووە. وە (شەیتان) ووتوویەتی سوێند بێت ھەڵدەبژێرم (بەبەندەی خۆم) لەبەندەکانتدا بەشێکی دیاریکراو

﴿119﴾ سوێند بێت گومڕایان دەکەم و بەئاوات و خەیاڵی درۆینە سەرگەرمیان دەکەم وە فەرمانیان پێ دەدەم جا بێگومان ئەوانیش گوێچکەی ئاژەڵەکان دەبڕن (لەسەردەمی نەفامیدا ھەر ووشترێک پێنج سکی بکردایە گوێیان دەبڕی ولەسەر خۆیان حەرام دەکرد) وە فەرمانیان پێ دەدەم ئەوسا ئەوانیش دروستکراوی خوا دەگۆڕن وە ھەرکەسێک شەیتان بکات بەدۆستی خۆی بێجگە لەخوا ئەوە بێگومان زیانی لێ کەوتووە بەزیانێکی دیارو ئاشکرا

﴿120﴾ (شەیتان) بەڵێنیان پێ دەدات و ئاوات و ئومێدیان دەخاتەبەر دڵنیابن شەیتان ھیچ بەڵێنێکیان پێ نادات جگە لەخەڵەتاندن نەبێت

﴿121﴾ ئەوانە شوێن و جێگەیان دۆزەخە و ھیچ شوێنی ڕاکردن و لادانیان دەست ناکەوێت لێ ی

﴿122﴾ وە ئەو کەسانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە لە داھاتوویەکی نزیکدا دەیانخەینە بەھەشتانێک کە ڕووبارەکان بە ژێر درەختەکانیان دا دەڕۆن دەمێننەوە تیایدا بە ھەمیشەیی بەڵێنی خوایە و ڕاستە (بەدی دەھێنرێت) وە ئایا کێ لە خوا ڕاست بێژترە

﴿123﴾ (بەرزی و پاداشت) نەبە ئارەزووی ئێوەیە و نەبەئارەزووی خاوەن کتێبەکانە ھەر کەسێک خراپەیەک بکات پاداشتی دەدرێتەوە, وە دەستی ناکەوێت بێجگە لەخوا ھیچ دۆست و یارمەتیدەرێک

﴿124﴾ کەسێکیش کردەوە چاکەکان جێ بەجێ بکات لە نێر یان لە مێ لە ھەمان کاتدا ئەو کەسە بڕوادار بێت ئەوە ئەوانە دەچنە بەھەشتەوە و بچووکترین ستەمیان لێ ناکرێت (ھێندەی توێکڵی ناوکە خورمایەک)

﴿125﴾ ئایا کێ ئایینی چاکترو جوانترە (وە کێ دیندارترە) لە کەسێک کە ڕووی خۆی یەکلا کردبێتەوە بۆ خوا لە ھەمان کاتدا ئەو کەسە چاکەکار بێت و شوێنی ئاینی ئیبراھیم کەوتبێت بەڕاستی و پاکی (کە بە وییستی خۆی لە بەتاڵ لای داوە بۆ لای ڕاست) وە خوا ئیبراھیمی ھەڵبژارد بەدۆست و خۆشەویستی خۆی

﴿126﴾ تەنھا بۆ خوایە ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەوی دا ھەیە وە خوا بەردەوام ئاگاداری ھەموو شتێکە

﴿127﴾ وە (ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێدەکەن دەربارەی ئافرەتان بڵێ خوا وەڵامتان دەداتەوە دەربارەیان وە ئەوەی بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە لە قورئاندا (وەڵامێکە) لەبارەی کچانی ھەتیوەوە ئەوانەی پێیان نادەن ئەوەی نووسراوە بۆیان (واتە میراتی باوکیان) وە حەز ناکەن مارەیان بکەن (لەبەر میراتەکەشیان ناھێڵن شوو بکەن) وە لە بارەی ئەو مناڵانەی کە بێ دەسەڵاتن وە (خوا فەرمان دەدات) بە دادگەری لەگەڵ ھەتیوان دا بجوڵێنەوە, وە ھەر کردەوەیەکی باش بکەن ئەوە بێگومان خوا بەئاگایە لێی

﴿128﴾ وە ئەگەر ئافرەتێک ترسا لە گوێ پێ نەدان یان پشت ھەڵکردنی مێردەکەی ئەوە ھەردووکیان ھیچ گوناھێکیان لەسەر نیە کە ئاشتەواییەکی چاک بکەن لە نێوان خۆیاندا ھەر ئاشتەوایی و یەک کەوتن چاکترە ھەر چەندە چروکی و ڕەزیلی تێکەڵاوی دەرونەکان کراوە, وە ئەگەر چاکە کارو پارێزکاربن ئەوە دڵنیابن بەڕاستی خوا ھەمیشە بە ئاگایە لەوەی کە دەیکەن

﴿129﴾ ئێوە ھەرگیز ناتوانن داد پەروەربن لە نێوان ژنەکانتان دا ھەر چەندە سوور بن (ھەوڵ بدەن) جا کەواتە بەتەواوی خوار مەبنەوە (لە ھاوسەری یەکێکیان) بەو ھۆیەوە واز بھێنن لەوی تریان وەک ھەڵبەستراو (نە ئەوەیە مێردی ھەبێت نەبەرەڵاش کرا بێت وتەڵاق درا بێت) وەئەگەر بسازێن و پارێزکار بن ئەوە بەڕاستی خوا ھەمیشە لێبوردە و میھرەبانە

﴿130﴾ وە ئەگەر لێک جیابوونەوە پەروەردگار ھەریەکەیانی (لەوی تر) بێ نیاز و پێویستی گرت بەڕەحمی خۆی وە خوا ھەمیشە بەھرە فراوان و کاردروستە

﴿131﴾ وە بۆ خوایە ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ئامۆژگاریمان کردوون ئەوانەی کەنامەیان پێدراوە لەپێش ئێوەدا ھەروەھا ئێوەش کە لەخوا بترسن وە ئەگەر بێ باوەڕ بن ئەوە بەڕاستی ھەر ھی خوایە ھەرچی لەئاسمانەکان و زەویدایە وە خوا ھەمیشە دەوڵەمەند و سوپاس کراوە

﴿132﴾ وە تەنھا بۆ خوایە موڵکی ئەوە ھەرچی لەئاسمانەکان و زەویدایە تەنھا خوا بەسە پێ سپێراو و چاودێر بێت

﴿133﴾ ئەگەر خوا بیەوێت ناتانھێڵێت و لەناوتان دەبات ئەی خەڵکینە وە دەستەیەکی تر دەھێنێت وەخوا ھەردەم بەسەر ئەوەدا بەتوانایه

﴿134﴾ ھەر کەسێک پاداشتی دونیای دەوێت ئەوە لای خوایە پاداشتی دونیا و دواڕۆژ وە ھەمیشە خوا بیسەر و بینایە

﴿135﴾ ئەی کەسانێک کەباوەڕتان ھێناوە بەردەوام زۆر دادگەربن لەبەر خوا شایەتی بدەن باشایەتی یەکە دژ بەخۆشتان بێت یان دژی باوک و دایک و دژی خزمە نزیکەکانتان (بێت) ئەگەر (شایەتی لەسەر دراوەکە) دەوڵەمەند بێت یان ھەژار (شایەتیەکە ھەر بدەن) چونکە خوا بەوان لە پێشترە (و قازانجیان چاکتر دەزانێت) کەواتە شوێن ئارەزوو مەکەون بۆ ئەوەی لەھەق لانەدەن وە ئەگەر(شایەتیەکە) پێچەوانە بدەن یان نەیدەن و گوێی نەدەنێ ئەوە بەڕاستی خوا ھەمیشە بەکارەکانتان ئاگادارە

﴿136﴾ ئەی کەسانێک کە باوەڕتان ھێناوە بەردەوام بن لەسەر باوەڕ بەخوا و پێغەمبەرەکەی و بەو قورئانەی ناردوویەتیە خوارەوە، بۆ پێغەمبەرەکەی وە بەو کتێبانەش کەپێشتر ناردوویەتیە خوارەوە, وە ھەر کەسێک بێ باوەڕ بێت بەخوا و بە فریشتەکانی و بە کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی وە بە ڕۆژی دوایی ئەوە بەڕاستی گومڕا بووە بەگومڕاییەکی زۆر دوور (لەڕاستی)

﴿137﴾ بێگومان ئەوانەی بڕوایان ھێناوە پاشان بێ باوەڕ بوونەتەوە دواتر باوەڕیان ھێناوە ئەوسا بێ باوەڕبوونەتەوە پاشان لە بێ بڕواییدا زیادتر ڕۆچوون خوا ھەرگیز لێیان خۆش نابێت وە ڕێنماییان ناکات بۆ ڕێگای ڕاست

﴿138﴾ موژدەبدە بەدوو ڕوەکان بەوەی کەبەڕاستی سزایەکی بەئازاریان بۆھەیە

﴿139﴾ ئەوانەی کە بێ باوەڕان بەدۆست و خۆشەویستی خۆیان دادەنێن بێجگە لە ئیمانداران ئایا بەتەمان سەربەرزیان لای ئەوان دەس کەوێت؟ (بۆچونێکی ھەڵەیە) چونکە بەڕاستی سەربەرزی و باڵا دەستی ھەمووی بۆ خوایە

﴿140﴾ وە بێـگومان خوا ناردوویەتیە خوارەوە بۆتان لە قورئاندا ھەر کاتێک بیستان کە ئایەتەکانی (بەڵگەکانی) خوا بڕوایان پێ ناکرێت و گاڵتەیان پێ دەکرێت ئەوە دامەنیشن لەگەڵیاندا (لەگەڵ ئەوانەی گاڵتە بە ئایەتەکانی خوا دەکەن) تا دەچنە ناو باسێکی ترەوە (و باسەکە دەگۆڕن) بێگومان ئەگەر دانیشتن لەگەڵیاندا (و ھاوبەشیان بکەن) ئەوە ئێوەش وەک ئەوانن بە ڕاستی خوا کۆکەرەوەی دووڕوەکان و بێ باوەڕەکانیشە بە تێکڕا لە دۆزەخدا

﴿141﴾ (دووڕووەکان) ئەوانەی چاوەڕوانی (سەر ئەنجامی) ئێوە دەکەن جا ئەگەر بۆ ئێوە بوو سەرکەوتن لەلای خواوە دەڵێن مەگەر ئێمە لەگەڵ ئێوە نەبووین؟ بەڵام ئەگەر بێ بڕوایان بەشێکیان (لەسەرکەوتن) ھەبوو ئەڵێن ئایا ئێمە زاڵمان نەکردن بەسەر ئەواندا؟ و ئێوەمان نە پاراست لەئیمانداران ؟ (کەواتە بەشمان بدەن) جا خوا لەڕۆژی دواییدا بڕیاری یەکجاری دەدات لە نێوانتاندا وە ھەرگیز خوا (بەڵگەی) کافران بەسەر ئیماندارانی (ڕاستەقینە) دا سەرناخات (لەم جیھانەدا) ودروست نیە باوەڕداران ملکەچ وسەر شۆڕی بێباوەڕان بن وحوکمی ئەوان جێبەجێ بکەن

﴿142﴾ بە ڕاستی دووڕووەکان دەیانەوێت خوا بخەڵەتێنن کەچی (لەبەرامبەردا) خوا خەڵەتێنەری ئەوانە وفڕ وفێڵەکانیان پووچەڵ دەکاتەوە) ھەر کاتێکیش ھەستن بۆ نوێژ بە تەمەڵی و سستی ھەڵدەستن ڕوپامایی بۆ خەڵکی ئەکەن وە یادی خوا ناکەن بەکەمی نەبێت

﴿143﴾ دوودڵ ودڵەڕاوکێیانە لـە نێوان (کوفر وباوەڕ) دا نەلای بڕوادارانن وەنە لای بێ باوەڕانن وەھەر کەسێک خوا گومڕای بکات ئەوە ھەرگیز ڕێگەیەکی ڕاستی بۆ نادۆزێتەوە (بیگەیەنێت بەمەبەست)

﴿144﴾ ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە بێ بڕواکان مەکەنە دۆستی خۆتان لەبری ئیمانداران ئایا (بەم کارە) دەتانەوێت بیدەن بە خوا بەڵگەیەکی ڕوون لەدژی خۆتان؟

﴿145﴾ (بابزانن) بەڕاستی دوو ڕووەکان لە خانە و تەبەقی ھەرە ژێرەوەی ئاگردان وە ھەرگیز ڕزگار کەرێکت بۆ ئەوان دەست ناکەوێت

﴿146﴾ جگە لەوانەی کە تەوبە دەکەن و خۆیان چـاک دەکەن ودەسـت دەگـرن بە (ئاینی) خـواوە, وە ئاینەکەیان پاک وخاوێن دەکەن بۆ خوا جائەوانەی (ئەو مەرجانەیان بەجێ ھێنا) لەگەڵ ئیمانداراندا دەبن بێگومان لەداھاتوودا خوا دەیبەخشێت بەئیمانداران پاداشتێکی زۆر گەورە

﴿147﴾ ئایا خوا چ ئیشێکی ھەیە بە سزادانتان ئەگەر سوپاسی بکەن وە باوەڕی پێ بھێنن وە خوا ھەمیشە سوپاسگوزاری بەندە چاکەکانیەتی و زانایە پێیان

﴿148﴾ خوا پێی خۆش نیە ئاشکرا کردنی قسەی نابەجێ و خراپ مەگەر کەسێک ستەمی لێکرا بێت (بۆی دروستە خراپەی ستەمکار ئاشکرا کات) وە خوا ھەمیشە بیسەر و زانایە

﴿149﴾ ئەگەر خێر و چاکە دەرخەن (بەئاشکرا بیکەن ) یان بیشارنەوە یان ببورن لەخراپە یەک ئەوە بێگومان خوا ھەمیشە لێبوردەی بەتوانایە

﴿150﴾ بەڕاستی ئەوانەی بێ باوەڕن بەخواو پێغەمبەرەکانی وەدەیانەوێت جیاوازی بخەنە نێوان خوا و پێغەمبەرەکانی وە دەڵێن باوەڕ بەھەندێک (لەپێغەمبەران) دەھێنین وە باوەر ناھێنن بەھەندێکی تریان و دەیانەوێت لەو نێوانەدا ڕێگەیەک بدەنەبەر

﴿151﴾ ئائەوانە بەڕاستی بێ باوەڕی تەواون وە ئامادەمان کردووە بۆ بێ باوەڕان سزایەکی ڕسواکەر

﴿152﴾ وە ئەوانەی بڕوایان ھێناوە بەخواو پێغەمبەرەکانی وە ھیچ جیاوازیەکیان نەخستە نێوان ھیچ کام لەو پێغەمبەرانە ئا ئەوانە لە داھاتوودا خوا پاداشتیان دەداتەوە, وە خوا ھەمیشە لێ بووردە و میھرەبانە

﴿153﴾ (ئەی موحەمەد ﷺ) خاوەن نامەکان داوات لێ دەکەن کە بۆیان بھێنیتە خوارەوە پەڕاوێک لەئاسمانەوە جا بەڕاستی داوایان کرد لە موسا گەورەتر لەوە ووتیان خوامان نیشان بدە بەئاشکرا جابروسکەیەک لێی دان وگرتنی بەھۆی ستەم کردنیانەوە پاشان گوێرەکەیەکیان کرد بە پەرستراوی خۆیان پاش ئەوەی بۆیان ھات بەڵگە روون و ئاشکراکان ئەمجا ئێمە چاوپۆشیمان لەویش کرد (لە گوێرەکە پەرستیەکەیان) وە بەخشیمان بەموسا موعجیزە و بەڵگەی ئاشکرا (تا باوەڕ بھێنن)

﴿154﴾ وە بەرزمان کردەوە بەسەر سەریانەوە (کێوی گور) بەھۆی پەیماندانیانەوە, وە ووتمان پێیان بچنە ژوورەوە لەدەرگای (قودسەوە) بەمل کەچی وسوژدە بردنەوە, وە ووتمان پێیان دەست درێژی مەکەن لە رۆژی شەمماندا (بەڕاو کردنی ماسی) و وەرمان گرت لێیان پەیمانێکی بەھێز و بتەو

﴿155﴾ جا بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پەیمانەکەیان وە بەھۆی بڕوا نەھێنانیان بە ئایەتەکانی خوا وە کوشتنی پێغەمبەرەکانیان بەناڕەوا (وەک زەکەریاو یەحیا) وە بەھۆی ئەوەی کە ووتیان: ئێمە دڵمان داپۆشراوە (نەخێر وانیە) بەڵکو خودا مۆری ناوە بەسەر دڵەکانیاندا بەھۆی باوەڕ نەھێنانیانەوە کەواتە باوەڕ ناھێنن مەگەر کەمێکیان نەبێت

﴿156﴾ وە بەھۆی بڕوانەھێنانیانەوە, وە قسەکردنیان لەدژی مەریەم کە بوختانێکی زۆر گەورە بوو

﴿157﴾ وە بەھۆی ئەوەی کەووتیان بێگومان ئێمە مەسیح عیسای کوڕی مەریەممان کوشت کە پێغەمبەری خوایە لەکاتێکدا نەشیان کوشتبوو وە ھەڵیشیان نەواسی بوو بەڵکو لێیان گۆڕدرا وە بێگومان ئەوانەی دووبەرەکیان تێکەوت دەربارەی عیسا لەگوماندان لە کوشتنەکەیدا ھیچ زانینێکیان دەربارەی نیە جگە لەشوێن کەوتنی گومان نەبێت وە بەڕاستی وبێگومان نەیان کوشتبوو

﴿158﴾ (وانیە) بەڵکو خوا بەرزی کردەوە بۆلای خۆی وەخوا ھەمیشە زاڵ و کار دروستە

﴿159﴾ وە ھیچ کەسێک نیە لەنامەدار و (خاوەن کتێب) ـەکان مەگەر بڕوای پێ دێنێت (بەعیسا) پێش مردنی وە لەڕۆژی دوایشدا ( عیسا) دەبێت بەشایەت بەسەریانەوە

﴿160﴾ بەھۆی ستەم کردنەوە لەلایەن جولەکەکانەوە حەراممان کرد لێیان چەند خۆراکێکی پاک و خاوێن کە حەڵاڵ کرابوو بۆیان وە بەھۆی زۆر دژایەتی کردن و بەرھەڵستی کردنیان لەڕێگەی خوا

﴿161﴾ وە بەھۆی سوود و (ریبا) وەرگرتنیانەوە کەبێگومان لێیان قەدەغە کرا بوو وە بەھۆی سامان و ماڵی خەڵکی خواردنیانەوە بەناڕەوا وە ئامادەمان کردووە بۆ بێ بڕواکانیان سزایەکی زۆر بەئازار

﴿162﴾ بەڵام دامەزراوان وشارەزایان لەزانیاریدا لەوان (لە جولەکەکان) و لە باوەڕدارەکان بڕوایان ھەیە بەوەی نێردراوەتە خوارەوە بۆ سەر تۆ وەبەوەش پێش تۆ نێردراوەتە خوارەوە, وە بەجێ ھێنەرانی نوێژ وزەکات دەران وباوەڕداران بەخوا و بە ڕۆژی دوایی ئەوانە لە داھاتوویەکی نزیکدا پێیان دەبەخشین پاداشتێکی زۆر گەورە

﴿163﴾ بەڕاستی ئێمە نیگامان بۆ کردویت وەک چۆن نیگامان کرد بۆ نوح و بۆ پێغەمبەرەکانی پاش ئەو وە نیگامان کرد بۆ ئیبراھیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب و نەوەکانی یەعقوب وە بۆ عیساو ئەیوب و یونس و ھارون وسولەیمان وە زەبوریشمان بەخشی بەداود

﴿164﴾ وە پێغەمبەرانێک بێگومان بەسەرھاتەکانیانمان گێڕاوەتەوە بۆت لەمەو پێش وە پێغەمبەرانێک بەسەرھاتەکانیانمان نەگێراوەتەوە بۆت وە خوا قسەی کرد لەگەڵ موسـا بەقسە کردن

﴿165﴾ پێغەمبەران (مان ناردووە) کە موژدەدەرن و ترسێنەر بن بۆ ئەوەی بۆ خەڵکی نەبێت بەڵگە بەسەر خواوە دوای (ناردنی) پێغەمبەران وە خوا ھەمیشە زاڵ وکار دروستە

﴿166﴾ بەڵام خوا شایەتی دەدات بە (ڕاستیەتی) ئەو قورئانەی ناردویەتیە خوارەوە بۆت بە زانینی خۆی ناردویەتیە خوارەوە و فریشتەکانیش شایەتی ئەدەن وە خوا بەسە شایەت بێت

﴿167﴾ بەڕاستی ئەوانەی کەبێ باوەڕبوون و بەرھەڵستی ڕێگای خوایان کرد بێگومان ئەوانە گومڕابوون بە گومڕابوونێکی دوور و لەڕادە بەدەر

﴿168﴾ بەڕاستی ئەوانەی بڕوایان نەھێنا وەستەمیان کرد خوا لێیان خۆش نابێت ڕێنمونیشیان ناکات بۆ ھیچ ڕێگایەک

﴿169﴾ بێجگە لەڕێگەی دۆزەخ ئەمێننەوە تیایدا بەھەمیشەیی و بێ بڕانەوە, وە ئەوەی باسکرا لای خوا ئاسانە

﴿170﴾ ئەی خەڵکینە بێگومان پێغەمبەر ھێناویەتی بۆتان ڕاستی و ڕەوا لەلایەن پەروەردگارتانەوە کەواتە ئێوەش باوەڕ بھێنن چاکترە بۆتان وە ئەگەر باوەڕ نەھێنن ئەوا بێگومان ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە ھی خوایە وە خوا ھەمیشە زانا و دانا و (کاردروستە)

﴿171﴾ ئەی خاوەن پەڕاوە ئاسمانیەکان زیادە ڕەوی مەکەن لەئاینەکەتاندا وە شتێک مەڵێن لە بارەی خواوە بێجگە لەڕاستی بێگومان مەسیح عیسای کوڕی مەریەم تەنھا پێغەمبەری خوایە (دروستی کردوە بە) ووتەی خۆی (ببە) بە (جیبریلدا) ناردی بۆ مەریەم و (عیسا) گیانێکە لەلایەن خواوە بەخشراوە کەواتە بڕوا بھێنن بەخواو پێغەمبەرانی وە مەڵێن (خواکانمان) سیانن (اللە و عیسی و مەریەم) (لەو ووتەیە) واز بھێنن چاکترە بۆتان بێگومان خوا پەرستراوێکی تەنھایە پاک و بێگەردی بۆ خوا لەوەی ڕۆڵەی ھەبێت ھەر ھی خوایە ھەرچی لە ئاسمانەکان و ھەرچی لەزەویدایە وە خوا بەسە چاودێربێت (و ھەموو شتێکی بدرێتە دەست)

﴿172﴾ ھەرگیز مەسیح لاریی نیە (ناڕازی نیە) لەوەی بەندەی خوا بێت ھەروەھا فریشتە نزیکەکانیش وە ھەر کەس بە بەندایەتی خوا ڕازی نەبێت وە خۆی بەگەورە دابنێت ئەوە لەداھاتوودا ھەموویان کۆدەکاتەوە لای خۆی

﴿173﴾ جا ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردوە ئەوا پاداشتیان دەداتەوە و بۆیان زیادیش دەکات لەبەھرەی خۆی بەڵام ئەوانەی لاریان کرد (لەبەندایەتی ئەو) وە خۆیان بەگەورە زانی ئەوە خوا سزایان دەدات بەسزایەکی بەئازار وە جگە لەخوا دەستیان ناکەوێت ھیچ دۆست و پشت گیرێک (سەرخەرێک)

﴿174﴾ ئەی خەڵکینە بەڕاستی بۆتان ھات بەڵگەی ئاشکرا لەپەروەردگارتانەوە، وە ناردمانە خوارەوە بۆتان ڕووناکییەکی ئاشکراکەر (کەقورئانە)

﴿175﴾ جا ئەوانەی باوەڕیان بەخوا ھێناوە و پشتیان بەو بەستووە ودەستیان گرت بە ئاینەکەیانەوە ئەوە بێگومان دەیانخاتە ناو بەزەیی خۆیەوە و بەھرەو چاکەی (خۆیەوە) وە ڕێنماییان دەکات بۆلای خۆی کە ڕێگای ڕاستە

﴿176﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) داوای فتوات لێ دەکەن ولێت دەپرسن بڵێ خوا فتواتان بۆدەدات دەربارەی کەلالە (کەسێکە نەوەو کوڕو باوک و باپیری نەبێت) ئەگەر پیاوێک مردو منداڵی نەبوو تەنھا خوشکێکی ھەبوو ئەوە نیوەی میراتی برا مردووەکەی دەکەوێت وە (ئەگەر ئافرەتێ بمرێت و تەنھا برایەکی ھەبێت) ئەو (برایە) میراتی خوشکە مردووەکەی ھەموو دەبات ئەگەر خوشکە مردوەکەی منداڵی نەبێت بەڵام گەر دوو خوشک بوون (دوای برا مردووەکەیان) ئەوا ( دوو خوشکەکە) دوو سێیەکی میراتی براکەیـان دەبەن وە ئەگەر میراتگرەکان چەند خوشک و برایەک بوون، پیاوان و ئافرەتان ئەوە بۆ ھەر نێرینەیەک ئەندازەی بەشی دوو مێینە ھەیە خوا بۆتان ڕوون دەکاتەوە تا گومڕا نەبن وەخوا بەھەموو شتێک زانایە

المائدة

Surah 5

﴿1﴾ ئەی بڕواداران بەڵێنەکانتان ببەنەسەر حەڵاڵ کراوە بۆتان (گۆشتی) ئاژەڵ و چوارپێ (مەڕو بزن و وشترو ڕەشە ووڵاغ ) بێجگەلەوەی کە دەخوێنرێتەوە بەسەرتان دا (حەرامن) دروست نیە ڕاو بکەن لەکاتێکدا ئێوە لە ئیحرام دابن بەڕاستی خوا ھەرچی بوێت بڕیاری بۆ دەدات

﴿2﴾ ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە ڕێ مەگرن لەدروشمەکانی خوا (ھەڵی مەوەشێننەوە) وجەنگ مەکەن لەمانگە حەرامەکاندا وە ڕێ مەگرن لەو قوربانیانەی بەدیاری دەھێنرێن بۆ مەککە و (ڕێ مەگرن و زیان مەدەن) لەو قوربانیانەی ملوانکەیان لەمل کراوە (دیاری کراون بۆ نەزر وقوربانی کردن) وە مەشکێنن ڕێزی ئەوانەی نیازی ماڵی خوا دەکەن بەتەمای بەھرەمەندی و ڕەزامەندی پەروەردگاریانن وە کاتێک ئیحرامتان شکاند ئەوە (دروستە) ڕاو بکەن باخەشم و قینتان لە کۆمەڵێک واتان لێنەکات لەبەر ئەوەی بەرگرییان کردن لە مزگەوتی حەرام (کەعبە) کە دەست درێژی بکەن وە کۆمەکی یەکتری بکەن لەسەر چاکە و پارێزگاری و لەخواترسان وە کۆمەکی یەکتر مەکەن لەسەر تاوان و دەست درێژی و لە خوا بترسن بێگومان خوا تۆڵەی بەتینە

﴿3﴾ لەسەرتان یاساغ کراوە (گۆشتی) مردارەوە بوو وە خوێن وە گۆشتی بەراز و ئەو ئاژەڵەی لەکاتی سەر بڕیندا ناوی غەیری خوای لێ برابێت و ئاژەڵی خنکاو (و خنکێنراو) وە ئەوەی کەلێی درابێت تاگیانی دەرچوبێت وە ئەوەی لەبەرزی کەوتبێتە خوارەوەو مرد بێت وە شۆخ لێدراو (کەبەو شۆخ لێدانە مردبێت) وە ئەوەی دڕندە لێی خواردبێت بێجگە ئەوەی (پێش مردن) سەرتان بڕی بێت ھەروەھا (یاساغ کراوە لەسەرتان) ئەو ئاژەڵەی لەسەر بەرد سەربڕابێت (نێب: چەند بەردێک بوون لە دەوری کەعبە بەپیرۆز سەیر دەکران و لەلایاندا ئاژەڵیان سەر دەبڕی) و داواکردنی بەش بەخت (و نیاز گرتنەوە) بەتیرو پشک (کە ھەموو جۆرە یانێیب ھاوشێوەکانی دەگرێتەوە) (ئەنجام دانی) ئەمانە ھەمووی لەفەرمان دەرچوون و تاوانە ئەوانەی بڕوایان نەھێناوە ئەمڕۆ نائومێد بوون لەئاینەکەتان کەواتە لێیان مەترسن تەنھا لە من بترسن ئەمڕۆ ئایینەکەتانم تەواو (کامڵ) کردوە بۆتان و چاکەو بەھرەی خۆم بەتەواوی ڕشتووە بەسەرتاندا و ڕازی بووم کەئیسلام ئایینتان بێت جا ھەرکەس ناچار بوو لەبرسیەتیدا بێ ئەوەی نیەتی گوناھـ کردنی ھەبێت (لەو گۆشتانە بخوات گوناھی ناگات) ئەوە بەڕاستی خوا لێخۆش بووی بەبەزەییە

﴿4﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێدەکەن چی حەڵاڵ کراوە بۆیان؟ بڵێ حەڵاڵ کراوە بۆتان ھەموو خۆراکە پاکەکان وە (نێچیری) ئەو باڵندە و تانجی و سەگە ڕاو کەرانەی کەفێری ڕاوتان کردوون فێری ڕاویان ئەکەن لەوەی خوافێری کردوون دەبخۆن لەوانەی بۆتان دەگرن و ناوی خوای لەسەر بھێنن (کاتێک تانجیەکەی تێبەرئەدەن وکاتێ دەیخۆن) و لەخوا بترسن بێگومان خوا لێپرسینەوەی خێرایە

﴿5﴾ ئەمڕۆ حەڵاڵ کراوە بۆتان خۆراکە پاکوخاوێنەکان وە خۆراکی ئەوانەی نامەیان پێدراوە (ئەھلی کتاب) حەڵاڵە بۆتان وە خۆراکی ئێوەش حەڵاڵە بۆ ئەوان وە ئافرەتانی (ئازادی) داوێن پاک لەئیمانداران (حەڵاڵە بۆتان) ھەروەھا ئافرەتانی (ئازادی) داوێن پاک لەنامەدارانی (گاور وجولەکە) پێش ئێوە ئەگەر ئێوە مارەیی یەکانیان بدەنێ (حەڵاڵن بۆتان) ئێوە دەبێ داوێن پاک بن داوێن پیس نەبن (بەئاشکرا) و دۆستی ژێر بەژێرتان نەبێت (بۆ داوێن پیسی) وە ئەوەی بێ باوەڕ بێت بەئیمان و شەریعەت ئەوە بێگـومان کردەوەکانی ھەڵدەوەشێتەوە، وە لەڕۆژی دواییدا یەکێکە لە خەسارۆمەندان

﴿6﴾ ئەی ئەوانەی باوەڕدارن ئەگەر ھەستان بۆ نوێژ کردن ئەوە دەم و چاوتان بشۆن ھەروەھا دەستەکانتان لەگەڵ ئانیشکەکانتان وە دەستی تەڕ بھێنن بەسەرتاندا وە پێکانتان (بشۆن) لەگەڵ ھەردوو قولەپێتان وە ئەگەر لەش گران بوون ئەوەخۆتان خاوێن بکەنەوە (خۆتان بشۆن) وە ئەگەر نەخۆش بوون یان لەسەفەردا بوون یان کەسێکتان ھاتەوە لەشوێنی پێویستی سەرئاوکردن یان جووت بوون (یاپێستان بەریەک کەوت) لەگەڵ خێزانەکانتاندا و ئاوتان دەست نەکەوت ئەوە تەیەموم بکەن بەخۆڵێکی پاک جادەست بھێنن بەدەم و چاوو دەستەکانتان دا بەو تۆز و خۆڵە پاکە خوا نایەوێت ھیچ جۆرە تەنگی و ناڕەحەتیەک لەسەرتان دابنێت بەڵکو ئەیەوی پاکتان بکاتەوە و چاکە و بەھرەی خۆی تەواو بکات بەسەرتانەوە بەڵکو سوپاسی بکەن

﴿7﴾ یادی چاکەو فەزڵی خوا بکەنەوە بەسەرتانەوە. وە ئەو پەیمانەی کەدایمەزراندن پێی کاتێک کەووتتان بیستمان وگوێڕایەڵ بووین لەخوا بترسن بەڕاستی خوا چاک ئاگادارە بەوەی لە سینگەکاندایە

﴿8﴾ ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە زۆر بەرێکوپێکی ھەستن بەئەنجامدانی فەرمانەکانی خوا شایەتی دەربن بەداد و ڕاستی باڕق و کینەتان لەدەستەو کۆمەڵێک ھانتان نەدات لەسەر ئەوەی ڕاست نەڕۆن و دادگەر نەبن دادگەربن ئەوە نزیکترە لەپارێزکاری وخواپەرستی یە وە، وە لەخوا بترسن بێگومان خوا ئاگایە بەکردەوەکانتان

﴿9﴾ خوا بەڵێنی داوە بەوانەی بڕوایان ھێناوە و کردەوەی چاکەکانیان کردوە بۆیان ھەیە لێخۆش بوون و پاداشتێکی گەورە

﴿10﴾ وە ئەوانەی بڕوایان نەھێنا وە ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ دائەنا ئەوانە ھاوڕێی ئاگری دۆزەخن

﴿11﴾ ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە یادی چاکە و بەھرەی خوا بکەنەوە بەسەرتانەوە کاتێک کۆمەڵێک نیازیان کرد کەدەست درێژ بکەن بۆتان خوایش بەرگری دەست درێژی ئەوانی لێکردن

﴿12﴾ سوێند بەخوا، بەڕاستی خوا پەیمانی بەھێزی وەرگرت لەنەوەی ئیسرائیل و ھەڵمان بژارد لەوان دوانزە چاودێر وە خوا فەرمووی بێگومان من لەگەڵتانم سوێند بەخوا ئەگەر بەڕێک وپێَکی نوێژ بەجێ بھێنن و زەکات بدەن و باوەڕ بھێنن بە نێرراوەکانم وە یارمەتیان بدەن وڕێزیان بگرن وە قەرز بدەن بە (بەندەکانی) خوا وخێریان پێ بکەن بەقەرزدان و خێرێکی جوان وچاک ئەوە بێگومان گوناھو خراپەکانتان ئەسڕمەوە، وە ئەتان خەمە بەھەشتانێک کەڕوبارەکان دێن و دەچن بەژێریاندا ئەمجا لەپاش ئەو مەرج و پەیمانە ھەرکەس لەئێوە بێ بڕوا ببێت ئەوە بێگومان ڕێگای ڕاستی وون کردوە

﴿13﴾ ئەمجا بەھۆی (پاش گەز بوونەوەو) ھەڵوەشاندنەوەیان بۆ پەیمانەکەیان نەفرەتمان لێ کردن وەدڵەکانیانمان گێڕا بەدڵێکی ڕەق و ووشک ووتە و فەرموودەی خوا لادەدەن ودەیگۆڕن لە شوێنەکانی خۆی وە لەبیریان کرد بەشێکی زۆرلەوەی کەئامۆژگاری کرابوون پێی بێ کۆتایی ودواھاتن (بەردەوام) ئاگادار ئەبی بەسەر ناپاکی وکردەوەی ناپاکیانەوە (وبەردەوام خەریکی فڕ وفێڵ وناپاکین) مەگەر کەمێک لەوان نەبێت ( کە ئەمە پیشەیان نیە) جا ببورە لێیان و چاو پۆشی بکە بەڕاستی خوا چاکەکەرانی خۆش دەوێت

﴿14﴾ وە لەوانەی کەدەیان ووت ئێمە گاورین بەڵێن و پەیمانی بەھێزمان لێ وەرگرتن بەڵام بەشێکی گەورە لەوەی کەئامۆژگاری کران پێی (لەسەر زمانی عیسی) لەبیریان چوو بەھۆی ئەوەوە دوژمنایەتی وکینەبەریمان خستە نێوانیان تاڕۆژی دوایی وە لەمەودوا خوا ھەواڵیان پێدەدات بەوەی کەدەیانکرد (لەجیھاندا)

﴿15﴾ ئەی نامەدارەکان (ئەی ئەھلی کتاب) بێگومان نێرراومان ھاتووە بۆ ئێوە ڕوونی دەکاتەوە بۆتان زۆری لەوەی کەئێوە دەتان شاردەوە لەکتێبی (تەورات و ئینجیل) دا وەچاو پۆشی دەکات لەزۆریک لەوانە بێگومان بۆتان ھاتووە لەلایەن خواوە ڕووناکی یەکی گەورە و نامەیەکی ڕوونکەرەوە

﴿16﴾ خوا ڕێنمونی کەسێکی پێدەکات شوێن ڕەزامەندی ئەو بکەوێت بۆڕێگەکانی ئارامی و ئاشتی وەدەریان دەھێنێت لەتاریکیەکانی (بێ باوەڕیەوە) بۆ ناو ڕووناکی (ئیمان و ئیسلام) بە فەرمانی خۆی وە ڕێنمونیان دەکات بۆ ڕێگای ڕاست

﴿17﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی بێ باوەڕبوون ئەوانەی کەووتیان بەڕاستی خوا ھەر مەسیحی (عیسی) کوڕی مەریەمە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەوە کێ دەتوانێت ڕێی ھیچ شتێک بگرێت لەخوا ئەگەر بیەوێت مەسیحی کوڕی مەریەم لەناو ببات ھەروەھا دایکی و ھەرچی کەسیش لەزەویدا ھەیە وەھەر بۆ خوایە خاوەن دارێتی ئاسمانەکان و زەوی وموڵکی ئەون و ھەرچی وا لە نێوانیاندا دروست ئەکاو دایئەھێنێت ھەرچی بیەوێت وەخـوا بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە

﴿18﴾ جولەکە وگاورەکان دەیانووت ئێمە کوڕان و خۆشەویستانی خواین بڵێ دەی بۆچی سزاتان دەدات بەھۆی گوناھە کانتانەوە (نەخێر ڕاست نیە) بەڵکو ئێوە مرۆڤێکن لەو مرۆڤانەی کەخوا دروستی کردون خۆش ئەبێت لەھەر کەس بیەوێت و سزای ھەرکەسیش ئەدات کەبیەوێت و ھەر بۆ خوایە موڵکی ئاسمانەکان و زەوی وەھەرچی والە نێوانیاندا وە ھەر بۆ لای ئەویشە گەڕانەوە

﴿19﴾ ئەی نامەدارەکان بێگومان نێرراوەکەمان ھات بۆ ناوتان (بەرنامەی خوا) ڕوون دەکاتەوە بۆتان پاش ماوەیەک لەناردنی پێغەمبەران لەبەر ئەوەی نەڵێن: نەھات بۆ لامان ھیچ مژدەدەرو ترسێنەرێک ئەوەتا بێگومان مژدە دەرو ترسێنەرتان بۆ ھاتووە, وەخوا بەتوانا و دەسەڵاتدارە بەسەر ھەموو شتێکدا

﴿20﴾ باسی ئەو کاتە بکە کەموسا فەرمووی بەگەلەکەی ئەی گەلەکەم بیری چاکەو بەھرەی خوا بکەنەوە بەسەرتانەوە کاتێک کەپێغەمبەرانی تێدا ھەڵخستوون وە چەندینی کردوون بەپادشا ومەلیک وە شتێکی پێ بەخشیوون کە نەی بەخشیووە بەھیچ کەس لەجیھانیان

﴿21﴾ ئەی گەلەکەم بچنە ناو ئەو خاکە پیرۆزەی (پاکراوەتەوە لەبت پەرستی کە مەبەست پێی بیت المقدسە) کەخوا بڕیاری داوە بۆتان وە پاشەوپاش وەرنەگەڕێنەوە لەئاینەکەتان (ئەگەر بگەڕێنەوە) ئەوە بەزیانباری و نائومێدی ئەگەڕێنەوە

﴿22﴾ ووتیان ئەی موسا بەڕاستی گەلێکی زۆر دارو ستەمکار لەو شارە دایە وە ئێمە ھەرگیز ناچینە ناوی تا ئەوان لێی دەرنەچن ئەمجا ئەگەر ئەوان لێی دەرچوون ئەو کاتە بێگومان ئێمە تێی ئەچین

﴿23﴾ دوو پیاو ووتیان: لەوانەی لەخوا دەترسان وەخوا چاکەی ئیمانی ڕشت بوو بەسەریاندا بدەن بەسەریاندا لەقاپی شارەوە بچنە ژورەوە جا ئەگەر چوونە ناویەوە ئەوە بەڕاستی ئێوە زاڵ دەبن بەسەریاندا وەپشت ھەر بەخوا ببەستن ئەگەر ئێوە باوەڕِدارن

﴿24﴾ ووتیان ئەی موسا بەڕاستی ئێمە ھەرگیز ناچینە ناو ئەوشارە تائەوان تێیدابن کەواتە بڕۆ خۆت و پەروەردگارت لەدژیان جەنگ بکەن بێگومان ئێمە لێرە دانیشتووین

﴿25﴾ (موسا) ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من خاوەنی ھیچ کەسێک نیم بێجگە لەخۆم و براکەم نەبێت کەواتە جیایی بخەرە نێوان ئێمە و ئەوگەلەی کە لەسنووری خوا دەرچوون

﴿26﴾ (خوا) فەرمووی بەڕاستی ئەو (خاکە پیرۆزەی بیت المقدس) قەدەغە کراوە لەسەریان ماوەی چل ساڵ بەسەر گەردانی دەخولێنەوە بەسەر زەویدا بۆیە خەم مەخۆ لەسەر ئەو گەلەی کەلە سنووری خوا دەرچوون

﴿27﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بخوێنەرەوە بەسەریاندا ھەواڵی دوو کوڕەکەی ئادەم کە حەق و ڕاستە کاتێک ھەردووکیان دوو جۆرە قوربانیان کرد ئەمجا لەیەکێکیان وەرگیرا وە لەوی تریان وەرنەگیرا (ئەوەیان لێی گیرا نەکرا) ووتی بێگومان دەبێ ھەر بتکوژم ئەویش ووتی خوا (قوربانی) تەنھا لەپارێزکاران و لەخواترسان گیرا دەکات

﴿28﴾ سوێند بەخوا ئەگەر تۆ دەستم بۆ درێژکەی بۆ ئەوەی بمکوژی من دەست درێژ ناکەم بۆ تۆ بۆ ئەوەی بتکوژم بەڕاستی من لەخوا ئەترسم کە پەروەردگاری ھەموو جیھانیانە

﴿29﴾ بەڕاستی من دەمەوێت کە تۆ بگەڕێیتەوە (بۆلای خوا) بەگوناھی من و خۆیشتەوە ئەوسا تۆ لەھاوەڵانی دۆزەخ دەبیت ھەر ئەوەش پاداشتی ستەمکارانە

﴿30﴾ ئەمجا دەرونی(ئەو تاوانبارە) ھانیدا بۆ کوشتنی براکەی وە کوشتی بەھۆی یەوە چووە ڕیزی زیان باران وخەسارومەندان

﴿31﴾ پاشان خوا قەلە ڕەشێکی نارد لەزەویدا چاڵی ھەڵئەکەند (بۆ قەلە ڕەشێکی مردارەوە بوو) بۆ ئەوەی نیشانی بدات کەچۆن لەشی براکەی بشارێتەوە ووتی ئای داخی سەختم وتیاچوون بۆ من بۆ من دەستە پاچە بووم لەوەی وەک ئەم قەلەڕەشەبم؟ تا تەرم و عەورەتی براکەم بشارمەوە ئەوسا چووە ڕیزی پەشیمان بوانەوە

﴿32﴾ ھەر لەبەر ئەوەی (کەلەو داستانەدا باسکرا) پێویستمان کرد لەسەرنەوەی ئیسرائیل کەبێگومان بڕیار ئەمەیە ئەوەی تەنھا کەسێک بکوژێت لەتۆڵەی کەسێکی کوژراودا نەبێت یان تۆڵەی خراپە کاری و ئاژاوە بنێتەوە لەسەر زەویدا ئەوە وەک ئەوەوایە ھەموو خەڵکی کوشتبێت ئەوەش بێ تاوانێک ڕزگار کات لەکوژران ئەوە وەک ئەوەوایە ھەموو ئادەمی ڕزگار کردبێت و زیندووی کردبنەوە سوێند بەخوا بێگومان، پێغەمبەرەکانمان ھاتن بۆلایان بەبەڵگە ڕوونەکانەوە کەچی لەپاش ئەوە زۆرێک لەوانە زیادە ڕەویان کرد لەزەویدا

﴿33﴾ بەڕاستی تۆڵەی ئەوانەی کە جەنگ و دوژمنایەتی ئەکەن لەگەڵ خواو پێغەمبەرەکەی دا وە ھەوڵ ئەدەن لەزەویدا خراپە بڵاوبکەنەوە (ئەوە تۆڵەیان) ئەوەیە بکوژرێن یا ھەڵبواسرێن بەدارا یــان دەسـت وقاچیان ببڕدرێت بەپێچەوانەوە (ڕاسـت وچەپ) یان دوور بخرێنەوە لەووڵات ئەمە زەبونی و ئـابـڕو بردنیانە لە جیھاندا لە دواڕۆژیشدا بۆیان ھـەیــە ســزایـەکی گــەورە

﴿34﴾ بێجگەلەوانەی تەوبەیان کردووە لەپێش ئەوەی دەسەڵاتتان ببێت بەسەریاندا تا بزانن کەبەڕاستی خوا لێ بوردە و میھرەبانە

﴿35﴾ ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە لەخوا بترسن بگەڕێن بەدوای ھەموو ھۆکارێکدا کەنزیکتان بخاتەوە لەخوا وەتێ بکۆشن وخەبات بکەن لەڕێگەی خوادا بەئومێدی ڕزگار بونتان

﴿36﴾ بەڕاستی ئەوانەی کە لەجیھاندا بێ بڕوا بوون ئەگەر ببنە خاوەنی ھەرچی لەزەویدایە ھەمووی ئەوەندەی تریشی لەگەڵ بێت بۆ ئەوەی خۆیانی پێ بکڕنەوە و رزگارکەن لەسزای ڕۆژی دوایی وبیبەخشن بۆ ڕزگار بوونیان لێیان وەرناگیرێت وە بۆیان ھەیە سزایەکی بە ئازار

﴿37﴾ دەیانەوێت لە ئاگری دۆزەخ بێنەدەرەوە بەڵام ھەرگیز دەرچوونیان لە (ئاگری دۆزەخ) نیە و سزای بەردەوامیان بۆ ھەیە

﴿38﴾ پیاو و ئافرەتی دز دەستیان ببڕن لەتۆڵەی ئەو دزیەی کردویانە ئەمە تۆڵە و تەمێ کردنێکە لەلایەن خواوە وە خوا باڵا دەست وکار دروستە

﴿39﴾ جا ھەر کەس تۆبەی کرد لەپاش ستەمەکەی (دزیەکەی) وە کردەوەی چاکی کردو باش بوو ئەوە بێگومان خوا تۆبەکەی لێ وەردەگرێت بەڕاستی خوا لێبوردە و میھرەبانە

﴿40﴾ ئایا نەتزانیوە کەھەر بۆ خوایە خاوەنێتی ئاسمانەکان و زەوی سزای ھەر کەسێک دەدات کەبیەوێت وە ئەبوورێت لەھەر کەس خۆی بیەوێت وەخوا بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانا و دەسەڵاتدارە

﴿41﴾ ئەی (پێغەمبەر ﷺ) خەم بارت نەکات ئەوانەی کە پێشبڕکێ دەکەن لەبێ بڕواییدا لەوانەی بەدەم ئەڵێن بڕوامان ھێناوە کەچی دڵە کانیان بڕوای نەھێناوە ھەروەھا لەوانەش کە جولەکەن زۆر گوێ قوڵاخن بۆ درۆ زۆر گوێ لە مشتی دەستەیەکی ترن کەنەھاتون بۆلای تۆ ووتەکانی (تەورات) دەگۆڕن لە پاش ئەوەی خوا لەشوێنی خۆی دایناون ئەڵێن ئەگەر ئەمە ی (ئێمە) تان پێ گوترا (لەلایەن موحەممەد ﷺ) ئەوە وەری گرن ئەگەر لەئەمەی (ئێمە) تان پێ نەگوترا ئەوا خۆتان بپارێزن وەھەر کەسێک خوا بیەوێ کافرو گومڕای بکات ئەوە تۆ لەبەرامبەر خوادا ھیچت پێ ناکرێت بۆی ئەوانە کەسانێکن خوا نەیویستووە دڵەکانیان پاک بکاتەوە لەدونیادا سەرشۆڕدەبن وە لەڕۆژی دواییشدا بۆیان ھەیە سزایەکی زۆرگەورە

﴿42﴾ ئەو (جولەکانە) زۆر گوێ قوڵاخی درۆن ( ھەمیشە گوێ ھەڵدەخەن بۆ درۆ) ماڵی حەرام زۆر دەخۆن جا ئەگەر ئەوانە ھاتن بۆلات ئەوە (بەویستی خۆت) بڕیار بدە لە نێوانیاندا یان وازیان لێ بھێنە خۆ ئەگەر وازیان لێ بھێنیت ئەوە ھیچ زیانێکت پێ ناگەیەنن وە ئەگەر بڕیارت دا لەنێوانیاندا ئەوا بە دادوەری بڕیار بدە چونکە بەڕاستی خوا دادگەرانی خۆش دەوێت

﴿43﴾ وە ئەوانە چۆن تۆدەکەن بەدادوەر لەکاتێکدا تەوراتیان لایە کە حوکم و بڕیاری خوای تیایە ئەمجا لەپاش ئەوەی (کەکردیتیان بەدادوەر) ڕوو وەر دەگێڕنؤ بێگومان ئەوانە بڕوادار نین

﴿44﴾ بێگومان ئێمە تەوراتمان ناردە خوارەوە کەڕێنمونی و ڕووناکی تێدا بوو ئەو پێغەمبەرانە حوکمیان پێ دەکرد کەموسڵمان و ملکەچ بوون بۆ ئەوانەی کە جولەکە بوون ھەروەھا زانا خوا ناسەکان و زانا شەرع زانەکان (حوکمیان پێ دەکرد) بەھۆی ئەوەی فەرمانی پارێزگاری کتێبی خوا (تەورات) یان پێ کرا بوو (لەلایەن پێغەمبەرەکانیانەوە) وەشایەتیش بوون لەسەری کەواتە ئەی (زانایانی جولەکە) لەخەڵکی مەترسن بەڵکو تەنھا لەمن بترسن بەڵگەو فەرمانەکانی من مەگۆڕنەوە (مەفرۆشن) بە نرخێکی کەم وە ھەر کەس حوکم نەکات بەو بڕیارانەی کەخوا ناردوویەتیە خوارەوە ئا ئەوانە بێ باوەڕن و موسڵمان نین

﴿45﴾ لەتەوراتدا نوسیمان (پێویستمان کرد) لەسەریان کەبێگومان ھەر کەسێک بەدەستی ئەنقەست کەسێک بکوژێت ئەکوژرێتەوە لە بەرامبەریدا وە چاو لەبری چاو وە لووت لەبری لووت وە گوێچکە لەبری گوێچکە وە ددان لەبری ددان وەزامەکانیش تۆڵەیان زامدار کردنی دەست درێژی کەرانە جا ھەر کەس لەتۆڵە سەندن خۆش بێت ئەوە ئەبێتە ھۆی سڕینەوەی گوناھی وە ھەر کەسێک حوکم نەکات بەوەی کەخودا ناردویەتیە خوارەوە ئەوا ھەر ئەو کەسانە ستەم کاری تەواون

﴿46﴾ ئەمجا بە دوای پێغەمبەرانی(جولەکەدا) ڕەوانەمان کرد عیسای کوڕی مەریەم باوەڕی ھەیە بەئەو تەوراتەی کەلەپێش خۆیەوە ھاتووە و ( ڕاستی دەردەخات وباوەڕی پێیەتی) وەئینجیلمان پێ بەخشی کەڕێنمونی و ڕووناکی تێدایە وە ئەو تەوراتە بەڕاست دەزانێت کەلە پێش ئەوەوە ھاتووە, وە ڕێنمونی و ئامۆژگاری یە بۆ پارێزکاران ولەخواترسان

﴿47﴾ دەبا پەیڕەوانی ئینجیل حوکم بکەن بەوەی کەخوا ناردوویەتیە خوارەوە تیایدا وە ھەرکەس حوکم نەکات بەوەی کەخوا ناردویەتیە خوارەوە ئا ئەوانە بەتەواوی یاخین و لەفەرمانی خوا دەرچوون

﴿48﴾ وە ئەم قورئانەمان ناردە خوارەوە بۆتۆ بەحەق و ڕاستی و کتێبەکانی پێش خۆی بەڕاست دەزانی و پشتیوانیان لێ دەکات (پێش دەست تێخستن و گۆڕینیان لەلایەن جولەکە وگاورەکانەوە) و چاودێریانە کەواتەحوکم و بڕیاربدە لەناو نامەدارەکاندا بەوەی خوا ناردویەتیە خوارەوە, وە شوێن ھەواو ھەوەسی ئەوان مەکەوە لانەدەی لەو حوکم و بڕیارە ھەق و ڕاستەی کەبۆت ھاتووە دامان ناوە بۆ ھەرئوممەتێک لەئێوە شەریعەت و ڕێگەیەکی ڕوون وە ئەگەر خوا بیویستایە ئێوەی ئەکرد بەیەک ئوممەت و کۆمەڵ بەڵام (نەیکردوون) بۆئەوەی تاقیتان بکاتەوە لەو شەریعەت و یاسایانەی کەپێی بەخشیوون کەواتە پێش بڕکێ بکەن بۆ ئەو شتانەی کەچاکن گەڕانەوەتان ھەر بۆلای خوایە بەگشتی ئەمجا ھەواڵتان پێدەدا بەوەی کەلەجیھاندا جیاوازبوون تیایدا

﴿49﴾ وە (فەرمانمان پێکردیت) کەحوکم بکە لەنێوانیاندا بەوەی کەخوا ناردویەتیە خوارەوە و شوێن حەزو ئارەزویان نەکەویت وە ووریابە لێیان لەوەی بت ترازێنن لە ھەندێک لەوەی خوا ناردویەتیە خوارەوە بۆت ئەمجا ئەگەر ئەوانە ڕویان وەرگێڕاو سەرپێچی یان کرد ئەوە بزانە و دڵنیابە خوا ئەیەوێت بەھۆی ھەندێک لە تاوانەکانیانەوە سزایان بدات و تووشی زیانیان بکات بێگومان زۆر لە ئادەمی یەکان سەرکەشن و لەسنووری خوا دەرچوون

﴿50﴾ ئایا ئەوان داوای حوکمی نەفامی دەکەن؟ ئایا کێ حوکم و بڕیاری لە ھی خوا جوان و چاکترە؟ بۆکەسانێک کە بڕوای تەواویان ھەیە

﴿51﴾ ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە جولەکەو گاور مەکەن بەپشتیوان و خۆشەویستی خۆتان ئەوانە ھەندێکیان دۆستی یەکتـرن ئەوەی لە ئێوە ئەوان بکات بەپشتیوان و دۆستی خوی ئەوە بەڕاستی ئەوکەسە لەوانە بێگومان خوا ڕێنمونی گەلی ستەمکاران ناکات

﴿52﴾ بۆیە ئەبینی ئەوانەی دڵیان نەخۆشی (دوو ڕووی) تیایە پێش برکێ ئەکەن لەدۆستایەتی ئەو (جولەکەو گاور) انەدا ئەڵێَََن ئەترسین کەبەسەر ھاتی ناخۆشی ڕۆژگار دووچارمان ببێت دەی نزیکە خوا سەرکەوتن و زاڵ کردنی تەواو بنێرێت (بۆ پێغەمبەر ﷺ) یان لەلایەن خۆیەوە کارێکی تر بکات بەھۆی ئەوەوە وایان لێدێت لەوەی پەنھانیان کردبوو لەدەروونی خۆیاندا پەشیمان دەبنەوە

﴿53﴾ ئەوسا ئەوانەی بڕوایان ھێناوە دەڵێن ئایا ئەوکەسانە ئەوانەن کەسوێندیان بەخوا ئەخوارد بەتوندترین سوێندیان کەبەڕاستی ئەوان لەگەڵتانن کردەوەکانیان پوچەڵ بوویەوە بەھۆی ئەوەوە زەرەرمەندو ڕەنجە ڕۆبوون

﴿54﴾ ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە ھەر کەس لەئێوە ھەڵگەڕێتەوە لەئاینەکەی ئەوە بەزووی خوا لەباتی ئەوان گەل و کۆمەڵێَکی تر ئەھێنێت خوا ئەوانی خۆش ئەوێت و ئەوانیش خوایان خۆش ئەوێت بەسۆزو بەزەیین بەرانبەر بڕوا داران بەھێزو توندن بەرانبەر بێ بڕوایان تێ کۆشان دەکەن لەڕێی خوادا و ناترسن لەسەرزەنشتی سەرزەنشت کاران ئەوەی باسکرا چاکەو بەھرەی خوایە ئەیبەخشێت بەھەر کەس کەخۆی بیەوێت وەخوا دەستەڵات فراوان و زانایە

﴿55﴾ بێگومان دۆست و یارمەتیدەری ئێوە تەنھا خواو پێغەمبەرەکەیی و بڕوا دارانن ئەوانەی کەبەڕێک و پێکی نوێژەکانیان بەجێ ئەھێنن و زەکات ئەدەن بەردەوام مل کەچن بۆ فەرمانی خوا

﴿56﴾ وە ھەر کەس خواو پێغەمبەرو ئیمانداران بکات بەپشتیوانی خۆی ئەوە بێگومان ھەر کۆمەڵی خودا زاڵ و سەرکەوتوون

﴿57﴾ ئەی کەسانێک کەبڕواتان ھێناوە دامەنێن ئەوانەی کەئاینەکەی ئێوە دادەنێن (بەشتێکی) گاڵتەو لاقرتی پێکراو لەوانەی نامەیان پێ بەخشراوە لەپێش ئێوەدا وە لەبێ بڕواکانیش (دایان مەنێن) بەدۆست و خۆشەویستی خۆتان وە لەخوا بترسن ئەگەر ئێوە بڕوادارن

﴿58﴾ کاتێک ئێوە بانگ دەدەن بۆ نوێژ ئەو (دوو ڕووانە) گاڵتە ولاقرتی پێ ئەکەن ئەمەش بەھۆی ئەوەوە یە کەئەوان گەلێکی نەفام و نەزانن

﴿59﴾ بڵێ ئەی نامەدارەکان ئایا ھیچ ڕەخنە و ڕقێکتان ھەیە لەئێمە بێجگە لەوەی کەبڕوامان ھێناوە بەخوا وە بەو قورئانەی ھێنراوەتە خوارەوە بۆمان وە بەوەی لەمەوپێش ھێنراوەتە خوارەوە بێگومان زۆربەتان سەرکەش و لەسنوور دەرچوون

﴿60﴾ ئەی (موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا ھەواڵتان بدەمێ کێ شوێن و پاداشتی خراپترە لای خوا لەوە ئەوە کەسێکە خوا نەفرەتی لێ کردبێت وخەشمی لێگرتبێت وە ھەندێکی لێ کردبن بەمەیمون و بەراز وە بت وتاغوتی پەرستبێت ئەوانەی باسکران خراپترین شوێنیان ھەیە و گومڕاترین کەسن لەڕێگای ڕِاست

﴿61﴾ وەکاتێک دێن بۆلاتان دەڵێن بڕوامان ھێناوە سوێند بێت بێگومان بەبێ بڕواییەوە ھاتوون وەبێگومان ھەر بەبێ بڕواییشەوە دەرچوون وە خوا زۆر چاک دەزانێت بەوەی کەدەیان شاردەوە

﴿62﴾ وەئەبینی زۆرێک لەوانە پێشبڕکێ ئەکەن لەگوناھو دەست درێژی کردن و حەرام خواردندا (وەک بەرتیل) بێگومان ئەوەی کەدەیانکرد زۆر بەدو خراپ بوو

﴿63﴾ ئەوە بۆچی رێگریان لێ نەکردن خواپەرست و زاناکانیان لەگوفتاری گوناھیان و لەحەرام خواردنیان (وەک بەرتیل) بەڕاستی شتێکی بەدبوو ئەوەی دەیانکرد

﴿64﴾ جولەکەکان ووتیان خوا دەستی بەستراوە (پاکی بۆخودا ) یاخوا ئەوان خۆیان چنگ قوچراو و دەست بەستراوبن وە نەفرینیان لێکرا بەھۆی ئەوەی کە ووتیان (نەخێر وانیە) بەڵکو ھەردوو دەستی خودا ھەمیشە کراوەیە (لەم ئایەتەدا جێگیرکردن و باسکردنی سیفەتی دەست بۆ خودا ھاتووە ئێمە باوەڕمان پێیەتی بەبێ لێچواندن و شێوەکەی نازانین و تەنھا خوا دەیزانێت) چۆنی بیەوێت دەیبەخشێت وەسوێند بەخوا زیاد دەکات بۆ زۆر لەوان (بۆ زانا و سەرۆکەکانیان) ئەو قورئانەی ھێنراوتە خوارەوە بۆ تۆ لەلایەن پەروەردگارتەوە سەرکەشی و بێ بڕوای (زیاد ئەکات بۆیان) وەخستومانەتە نێوانیان دوژمنایەتی و کینە و ڕِقەبەری تاڕۆژی دوایی ھەر جارێک ئاگرێکیان ھەڵگیرساندبێت بۆ ئاژاوە نانەوەو جەنگ خوا ئەو ئاگرەی کوژاندۆتەوە, وە تێکۆشان ئەکەن لە زەویدا بۆ خراپەو تێکدان خواش خراپەکارانی خۆش ناوێت

﴿65﴾ خۆ ئەگەر بەڕاستی نامەدارەکان ( ئەھلی کتاب لەگاور و جولەکەکان) بڕوایان بھێنایە و خۆیان بپاراستایە و پارێزکار ولەخواترس بوونایە بێگومان گوناھو خراپەکانیانمان دەسڕی یەوە لێیان وە دەمانخستنە ناو بەھەشتانی پڕ ناز و نیعمەت

﴿66﴾ وە بێگومان ئەگەر ئەو نامەدارانە تەورات و ئینجیلیان کار پێ بکردایە ھەروەھا ئەو قورئانەی کەھێنراوەتە خوارەوە بۆیان لەلایەن پەروەردگاریانەوە بێگومان ڕۆزیان دەخوارد لەلای سەرویانەوە (لە ئاسمانەوە) وە لە ژێرپێیانەوە (لە زەویەوە) تێیاندایە دەستە و کۆمەڵێکی ڕێک و پێک بەڵام زۆرێک لەوان ئەوەی دەیکەن زۆر بەد و خراپە

﴿67﴾ ئەی (پێغەمبەر ﷺ) ڕایگەیەنە (بەخەڵک) ئەوەی ھێنراوەتە خوارەوە بۆت لەلایەن پەروەردگارتەوە, وە ئەگەر وانەکەیت ئەوە ڕاسپێریەکەی خوات ڕانەگەیاندوە و بەجێت نەھێناوە, وە خوا تۆ دەپارێزێت لەخەڵکی (کەبتکوژن) بێگومان خوا ڕێنمونی بێ بڕوایان ناکات

﴿68﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەی نامەدارەکان (ئەی ئەھلی کتاب) ئێوە لەسەر ھیچ شتێک نین ھەتا بەڕێک و ڕاستی پەیڕەوی تەورات و ئینجیل نەکەن ھەروەھا ئەو قورئانەی کەھێنراوەتە خوارەوە بۆتان لەلایەن پەروەردگارتانەوه سوێند بەخوا زیاد ئەکات بۆ زۆریان ئەوەی ھێنراوەتە خوارەوە بۆت لەلایەن پەروەردگارتەوە سەرکەشی و بێ باوەڕییان (زیاد دەکات) کەواتە خەم مەخۆ لەسەر کۆمەڵی بێ بڕوایان

﴿69﴾ بەڕاستی ئەوانەی بڕوایان ھێناوە و ئەوانەی بوون بەجولەکە وە ئەستێرە پەرست یان فریشتە پەرستەکان وە شوێن کەوتوانی عیسی پێغەمبەر ھەر کەس لەوانە بڕوایان ھێنا بێت بەخوا و بە ڕۆژی دوایی و کردەوەی چاکی کردبێت ئەوە نە ھیچ مەترسیەکیان لەسەرە وە نەخەفەت بار ئەبن (لەڕۆژی دواییدا)

﴿70﴾ سوێند بەخوا پەیمانی بەھێزمان وەرگرت لە بەنو ئیسرائیل و چەند پێغەمبەرێکمان نارد بۆیان ھەر جارێک پێغەمبەرێکیان بۆ بھاتایه بە ھەر فەرمانێ کە بەدڵیان نەبوایە دەستەیەکیان بەدرۆزن دائەنان وە دەستەیەکیشیان دەکوشتن

﴿71﴾ وایان دەزانی کەتۆڵە و سزا دووچاریان نابێت جا بۆیە کوێرو کەڕبوون (لەئاست بیستن و بینینی ھەق) لە پاشان خوا تەوبە و گەڕانەوەی لێ وەرگرتن ئەمجا لەپاش ئەوە زۆر بەیان کوێرو کەڕبوون (لەبیستن و بینینی بەڵگەو ئایەتەکانی خوا وە خوا بینەرە بەھەر کردەوەیەک کەدەیکەن)

﴿72﴾ سوێند بێت بێ باوەڕبوون ئەوانەی کەووتیان بێگومان خوا مەسیحی کوڕی مەریەمە لەکاتێکدا مەسیح (کاتێک ڕەوانەکرا) ووتی ئەی بەنو ئیسرائیل تەنھا خوا بپەرستن کە پەروەردگاری من و ئێوەشە بەڕاستی ھەر کەس ھاوبەش بۆخوا دابنێت ئەوە بێگومان خوا بەھەشتی لێ حەرام کردووە، وە جێگا و شوێنی ئاگر دەبێت وە بۆ ئەو ستەمکارانە ھیچ یارمەتیدەرێک نیە

﴿73﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی بێ باوەڕبوون ئەوانەی کەووتیان بێگومان خوا یەکێکە لەو سێ خوا (کەبریتین لەپەروەردگارو عیسی و دایکی) (لەکاتێکدا) ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە لەتەنھا خوایەک وە ئەگەر واز نەھێنن لەو ووتە ناڕەواو بەدانە سوێند بەخوا دووچاری ئەوانەیان ئەبێت کەبێ باوەڕبوون سزایەکی بەئازارو سەخت

﴿74﴾ دەی ئایا بۆ تۆبە ناکەن و ناگەڕێنەوە بۆلای خوا؟ و داوای لێبوردنی لێ ناکەن؟ لەکاتێکدا خوا لێبوردەی میھرەبانە

﴿75﴾ مەسیحی کوڕی مەریەم ھیچ نیە جگە لەپێغەمبەری خوا بێگومان لەپێش ئەوەوە چەندەھا پێغەمبەر بوون دایکیشی ئافرەتێکی زۆر ڕاستگۆیە ھەردووکیان خواردنیان دەخوارد (واتە خوانین) سەرنج بدە چۆن ئایەت و بەڵگەکان ڕوون دەکەینەوە بۆیان پاشان سەیرکە چۆن لا دەدرێن لەحەق بەرەو بەتاڵ دەڕۆن

﴿76﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا ئێوە بێجگە لەخوا شتێک دەپەرستن؟ کە ھیچ زەرەرو سوودێکی نیە بۆتان وە خوا ھەر خۆی بیسەر و زانایە

﴿77﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەی نامەدارەکان زیادە ڕۆی مەکەن لەئاینەکەتاندا جگە لەوە نەبێت کەڕاست وحەقە و شوێن ئارەزووی کەسانێک مەکەون کەبەڕاستی پێشتر گومڕاو سەرلێ شێواو بوون وە زۆر کەسیشیان گومڕاکرد وە خۆشیان گومڕابوون و لایاندا لەڕێگای ڕاست

﴿78﴾ نەفرین کرا لەوانەی بێ بڕوابوون لەبەرەو نەوەی ئیسرائیل لەسەر زمانی داود ولەسەر زمانی عیسای کوڕی مەریەمیش ئەو نەفرینەش لەبەر ئەوە بوو سەرپێچیان کرد و ھەمیشە دەست درێژیان دەکرد

﴿79﴾ ئەوانە رێگری یەکترییان نەدەکرد لەھەر کارێکی بێزراو ناشەرعی کەدەیانکرد بێگومان زۆر بەدبوو ئەوەی کەئەیانکرد

﴿80﴾ ئەبینی (ئەی موحەممەد ﷺ) زۆر بەیان دۆستایەتی ئەکەن لەگەڵ ئەوانەی بێ باوەڕ بوون بێگومان زۆر بەد و خراپە ئەوەی کەپێشیان خست بۆخۆیان (وکردویانە) کە ھۆی خەشم و قینی خوا بوو لێیان وە ئەوانە لەسزای دۆزەخدا بێ بڕانەوە دەمێننەوە

﴿81﴾ وە ئەگەر ئەوانە بڕوایان بھێنایە بەخوا وە بە پێغەمبەرو بەو بەرنامەیەی کەنێراوەتە خوارەوە بۆ سەری ئەو بێ بڕوایانەیان نەدەکرد بەدۆست و خوشەویستی خۆیان بەڵام زۆر بەیان لەئاین دەرچوون و یاخین لەخوا

﴿82﴾ سوێند بێت دەبینیت (ئەی موحەممەد ﷺ) خراپترینی خەڵکی بۆ دوژمنایەتی لەگەڵ بڕواداراندا جولەکە و ھاوبەشدانەرانن وە سوێند بێت دەبینیت نزیکترینیان لەخۆشەویستی بۆ بڕواداران ئەوانەن کەدەیانووت بێگومان ئێمە گاوریین ئەوەش لەبەر ئەوەیە بێگومان لە ناویاندا قەشەو گۆشەگیرانێک ھەن کە بەڕاستی ئەوان خۆیان بەزل و گەورە دانانێن

﴿83﴾ ھەر کاتێک گوێیان لێ بووایە ئەو قورئانەی کە نێراوەتە خوارەوە بۆ (پێغەمبەر ﷺ) دەبینی چاوەکانیان لە فرمێسک (پڕدەبێت و) دەڕژێت لەبەر ئەو ڕاستیەی کە زانیویانە (و بۆیان دەرکەوتوە) ئەڵێن ئەی پەروەردگارمان ئەوا ئێمە باوەڕمان ھێنا (بەو قورئانەی ناردووتە خوارەوە بۆ موحەممەد) دەتۆش لەگەڵ شایەتیدەران ناومان بنوسە و (لەگەڵ ئەواندا بمانژمێرە)

﴿84﴾ بۆچی دەبێت ئێمە باوەڕ نەھێنین بە خوا و بەوەی کە بۆمان ھاتووە لە حەق و ڕاستی لە کاتێکدا ئومێدمان وابێت پەروەردگارمان بمانخاتە ڕیزی پیاو چاکانەوە

﴿85﴾ جا خوا پاداشتیان ئەداتەوە بەھۆی ئەوەوە کە ووتیان بەچەند باخێک کە ڕووبار بە ژێریاندا دەڕوات دەمێننەوە تیایدا بەھەمیشەیی وە ئەوەیە پاداشتی چاکە کاران

﴿86﴾ وە ئەوانەی بڕوایان نەھێنا وە ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ دائەنا ئەوانە ھاوڕێی ئاگری دۆزەخن

﴿87﴾ ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە ئەو شتە پاک و خۆشانەی کە خوا حەڵاڵی کردوە بۆتان یاساغی مەکەن لە خۆتان و سنوور مەشکێنن چونکە بێگومان خوا سنوور شکێنەرانی خۆش ناوێت

﴿88﴾ بخۆن لەو ڕزق و رۆزیانەی کە خوا پێی بەخشیوون کە حەڵاڵ و پاکن خۆتان بپارێزن و بترسن لەو خوایەی کە ئێوە باوەڕتان پێیەتی

﴿89﴾ خوا لێتان ناگرێت ئەو سوێندانەتان کە نیازی دڵی لەگەڵدا نیە بەڵام لێتان ئەگرێت (بە گوناھبارتان دادەنێت) بە (شکاندنی) سوێندێک کە بەنیازی دڵ داتان بەستبێت جا کەفارەتی (سڕینەوەی شکاندنی) ئەو سوێندانە خۆراک پێدانی (دە) ھەژارە لە خۆراکێک مامناوەندی کە بە منداڵ وخێزانی خۆتانی دەدەن یا پۆشاکی (دە) ھەژار یا ئازاد کردنی بەندەیەک جائەوەی دەستی نەکەوت ھیچ کام لەمانە ئەوە سێ ڕۆژ بە ڕۆژوو بێت ئەوەی (باسکرا) کەفارەتی سوێندەکانتانە کاتێک کە سوێندتان خوارد (و سوێندەکەتان شکاند) وە سوێندەکانتان بپارێزن بەو جۆرە خوا ئایەتەکانی خۆی بە ڕوونی باسی ئەکات بۆتان بۆ ئەوەی سوپاسی بکەن

﴿90﴾ ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە بێگومان ئارەق و قومار و ئەو بەردانەی کە کراون بە بت و ئەو پارچە دارانەی (کە بەکارئەھێنرێن بۆ دیاریکردنی بەش و چارەنووس) ئەوانە پیسن و لەکردەوەی شەیتانن کەواتە دوورکەونەوە لێی تاڕزگاربن

﴿91﴾ بێگومان شەیتان ھەر ئەوەی ئەوێت کە دوژمنایەتی و کینەو ڕق بخاتە ناوتانەوە بەھۆی ئارەق و قومارەوە وە رێگریتان بکات لەیادی خودا و لەنوێژ کردن دەی ئایا ئێوە وازدەھێنن (لەو خراپانە)؟

﴿92﴾ وە فەرمانبەر وگوێڕایەڵی خوابن وە فەرمانبەرو گوێڕایەڵی نێرراوە کەی بن و بترسن (ئاگاداربن) ئەمجا ئەگەر ئێوە ڕوو وەرگێڕن و فەرمانبەری نەکەن ئەوا بزانن بێگومان ئەوەی کە لەسەر نێردراوەکەی ئێمە بێت تەنھا ڕاگەیاندنی ڕوون و ئاشکرای ئایینەکەیە

﴿93﴾ نەبووە و نیە لەسەر ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە, وە کردەوە چاکەکانیان کردووە ھیچ گوناھێک لەوەی خواردویانە (لە ئارەق و پارەی قومار پێش حەرام کردنیان) ئەگەر خۆیان پاراستبێت (لەو چەرخەدا لەوەی کە حەرام بووە لە سەریان) وە باوەڕداربووبن و کردەوە چاکەکانیان کردبێت پاشان خۆیان پاراستبێت (لەوەی کە حەرام کرابێت) و بڕواشیان ھەبوبێت (بەوەی کە ھاتبێت لە لایەن خواوە) پاشان بەردەوام بووبن لەسەر خۆ پارێزی و چاکەکانیشیان بەچاکی کردبێت وە خوا ئەو چاکەکارانەی خۆش دەوێت

﴿94﴾ ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە سوێند بە خوا، خوا تاقیتان دەکاتەوه بە ھەندێک لە نێچیر کە بەدەست دەیانگرن و بە ڕمەکانتان ڕاویان دەکەن تا خوا دەری بخات کێ لێی دەترسێت بە پەنھانی ئەمجا ھەرکەس دەست درێژی بکات دوای ئەو (ھەواڵ پێدانە) ئەوە بۆی ھەیە سزایەکی بەئازار

﴿95﴾ ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە نێچیر مەکوژن لە کاتێکدا ئێوە لە ئیحرامدان وە ئەوەتان بەدەستی ئەنقەست بیکوژێت ئەوە لەسەریەتی سەر بڕینی وێنەی ئەوەی کە کوشتویەتی لە ئاژاڵ و ماڵات ئەو بڕیارە بدەن (نێچیرەکە لە بەرانبەر چ ئاژەڵێکدایە) دوو پیاوی موسڵمانی چاک لەخۆتان بە شێوەی قوربانی بگاتە کەعبە (و لەوێ بیکات بەقوربانی) یان بە ئەندازەی نرخی قوربانیەکە خۆراک بدات بە چەند ھەژارێک یان بەقەدەر ئەو خۆراکدانە ڕۆژوو بگرێت بۆ ئەوەی بچێژێت ئۆباڵی کارەکەی خوا خۆش بووە لەوەی کە تێپەڕی و بەسەرچوو بەڵام ھەرکەسێک بگەرێتەوە (بۆ سەر ئەو کردەوەیە) ئەوا خوا تۆڵەی بە تینی لێ دەسێنێت وەخوا زاڵە و خاوەنی تۆڵەی بەتینە

﴿96﴾ ڕاوی (نێچیر) و خواردەمەنی دەریایی حەڵاڵکراوە بۆتان تا ئێوە و گەشتیارەکان سوودی لێ وەربگرن وڕاو (نێچیری) کێوی و ووشکانی یاساغ کراوە لێـتان تا لە ئیحرامدا بن لە (بێفەرمانی) ئەو خوایە بترسن کە ھەر بۆ لای ئەو کۆدەکرێنەوە (لە ڕۆژی دواییدا)

﴿97﴾ خوا کەعبە کە (بیت الحرام) ـە دایناوە تاوەکو (جێگای) ڕاوەستانی کاروباری دین ودونیای خەڵکی بێت وە ھەروەھا مانگە یاساغەکان (کە جەنگ تێیاندا حەرامە) و قوربانیە دیاری نەکراوەکان و قوربانیە دیاری کراوەکانیشی داناوە ئەوەش بۆ ئەوەی کە بزانن بەڕاستی خوا ئەزانێت و بە ئاگایە کە چی وا لە ئاسمانەکان و زەویدا وە بێگومان خوا بە ھەموو شتێک زانایە

﴿98﴾ باش بزانن کە بەڕاستی خوا تۆڵەی زۆر بە تینە (بۆ یاخیان) وە بەڕاستی خوا لێبووردە و میھرەبانە (بۆ تۆ بەکاران)

﴿99﴾ نێردراوەکەی خوا (موحەممەد) ھیچی لەسەر نیە بێجگە لە ڕاگەیاندن نەبێت وە خوا دەزانێت بەوەی دەریدەخەن بەوەش دەیشارنەوە

﴿100﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ پیس و پاک وەک یەک نین ھەرچەند سەرسامت بکات زۆری پیسەکە کەواتە لەخوا بترسن ئەی خاوەنانی ژیری و ھۆشمەندان تا ڕزگار ببن

﴿101﴾ ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە پرسیار مەکەن لە شتانێک ئەگەر ئاشکرا بکرێن بۆتان ناخۆش و خراپ دەبێت بۆتان وە ئەگەر پرسیار بکەن دەربارەیان کاتێک قورئان دەنێردرێتە خوارەوە، بۆتان ئاشکرا دەکرێن خوا خۆش بووە لەو پرسیارانەی لەوە و پێش وە خوا زۆر لێبوردەی لەسەرخۆیە

﴿102﴾ بێگومان ئەو (جۆرە) پرسیارانەیان کرد کۆمەڵێك پێش ئێوە پاشان بێ بڕوا بوون بەھۆی ئەو پرسیارانەوە

﴿103﴾ خوا دای نەناوە و بڕیاری نەداوە (بۆ بتپەرست وھاوەڵدانەران کە حەرامی بکەن لەسەرخۆیان وجێی بھێڵن بۆ بتەکانیان وسوودیان لێ وەرنەگرن) لەبەحیرە: (ووشترێک بوو پێنج سکی بکردایەو پێنجەم نێر بوایە، ئەو کاتە گوێچکەیان لەت دەکرد و بەرەڵایان دەکرد) و سائیبە: (ووشترێک بوو کە دە تا دوانزە سکی بکردایە ھەموو مێینە بوایە) و وەێیلە: (ووشترێک بوو یەکەم و دووەم سکی مێینە بوایە) و حام: (ووشترێکی نێر بوو کە لە پشتی ئەو دە سک پەیدا ببوایە) بەڵام ئەوانەی بێ باوەڕبوون درۆ بە دەم خواوە ھەڵئەبەستن و زۆربەیان ژیر نین (نەزانن)

﴿104﴾ وەکاتێک کە بووترێت پێیان وەرن بۆ لای ئەو قورئانەی کە خوا ناردویەتیە خوارەوە و بۆ لای (پێغەمبەر ﷺ) دەڵێن بەسمانە ئەو (ئاینەی) کەباوک و باپیرانمان لەسەری بوون ئایا (چاویان لێدەکەن) ئەگەر لە حاڵێکدا باو باپیرانیشیان ھیچ شتێکیان نەزانیبێ وگومڕابووبن

﴿105﴾ ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە ھۆشتان بەخۆتانەوە بێت زیانتان پێناگەیەنێت ئەوەی گومڕا بووە ئەگەر ئێوە لەسەر ڕێی ڕاست بن (رێگری کردن لەخراپە بەشێکە لە ڕێنمونی وەرگرتن) ھەر بۆلای خوایە گەڕانەوەی ھەمووتان بەگشتی ئەمجا ھەواڵتان پێ ئەدا بەھەر کردەوەیەک کە کردووتانە

﴿106﴾ ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە شایەتی بدەن لە نێوانتاندا کاتێک کەمردنی ھەرکامتان نزیک بوویەوە لەکاتی وەسیەت کردنتاندا دوو کەسی دادپەروەر لەخۆتان (موسوڵمان بن) یان دووکەسی تر جگەلە خۆتان (کافربن) ئەگەر ئێوە بەسەفەر ڕۆشتبوون بە ووڵاتدا و بەڵای مردنتان تووش ھات (دوو شایەتەکە) ڕاگرن لەپاش نوێژی (عەسر) دەبێ سوێند بخۆن بەخوا ئەگەر گومانتان بوو (لە ڕاستی و پاکیان) ئێمە (سوێند خواردنمان) بەخوا ناگۆڕینەوە بەھیچ نرخێک باشایەتی بۆدراوەکە خزم و نزیکیش بێت وە شایەتی (دان بۆ) خوا ناشارینەوە بێگومان (ئەگەر شایەتیەکەمان شاردەوە) کەواتە بەڕاستی لە گوناھباران دەبین

﴿107﴾ ئەمجا ئەگەر زانرا (پاش سوێند خواردنیان) بەوەی کە ئەو دوو شایەتە درۆیان کردوە و خۆیان تاوانبارکردووە ئەوە دووکەسی تر لە شوێنی ئەواندا ھەڵدەستن (بەسوێند خواردن) لەوانەی کەشیاو و نزیکتربن (لەمردووەکە) لەو دووانە ئەمجا ھەردووکیان سوێند بخۆن بە خوا کەبەڕاستی شایەتیەکەی ئێمە ڕاستترە لە شایەتیەکەی ئەو دووانەی پێشوو وە لەڕاستی لامان نەداوە (لەسوێند خواردنەکەماندا) بێگومان (ئەگەر لابدەین) ئەوکاتە ئێمە لەستەمکاران دەبین

﴿108﴾ ئەو (جۆرە شایەتیدانە) نزیکترە کە شایەتەکان ھەڵسن بە شایەتیەکەیان بەشێوە ڕاستەکەی یان بترسن لە ڕەدکردنەوەی سوێندەکان (بۆخزمی نزیکی مردووەکە) دوای سوێند خواردنی ئەمان (واتە بە درۆ بخرێنەوە) بترسن لە خوا و خۆتان بپارێزن و گوێڕایەڵی فەرمانی خوا بن خوا ڕێنمونی کۆمەڵی لەسنوور دەرچوو ناکات

﴿109﴾ لە ڕۆژێک (بترسن) خوا ھەموو پێغەمبەران کۆدەکاتەوە ئەوسا پێیان دەفەرموێت چ وەڵامێکتان درایەوە؟ دەڵێن ھیچ زانیارییەکمان نیە بێگومان تەنھا تۆ ئاگاداری ھەموو نھێنیەکانیت

﴿110﴾ (بیر بکەرەوە) کاتێک خوا بە عیسای کوڕی مەریەمی فەرموو بیربکەرەوە لەچاکە و بەھرەی من بەسەر خۆت و دایکتەوە کاتێک کە پشتیوانیم لێ کردیت بە گیانی ھەرە پیرۆز ( بە جوبرەیل) کاتێک لەبێشکەدا بوویت و بەگەورەییش قسەت لەگەڵ خەڵکیدا دەکرد وە کاتێکیش فێری کتێب (ونووسین) و حیکمەت و تەورات و ئینجیلم کردیت وەبیربکەرەوە کاتیێک بەفەرمانی من لەقوڕ شتێکت لە شێوەی باڵندە دروست دەکرد دەست بەجێ بەفەرمانی من ئەبوو بە باڵندە وە بەفەرمانی من کوێری زکماک و بەڵەکیت چاک دەکردەوە, وەکاتێک بەفەرمانی من مردووانت لە گۆڕ دەردەھێنا (بەزیندوو کراوەیی) وە بیربکەرەوە کاتێک بەرگری نەوەکانی ئیسرائیلم کرد لێت (بتکوژن) کاتێکیش موعجیزە ڕوونەکانت بۆھێنان جا ئەوانەیان کە بێ باوەڕبوون ووتیان بەڕاستی ئەمە ھیچ نیە جگەلە جادویەکی ئاشکرا نەبێت

﴿111﴾ وە (بیربکەرەوە) کاتێک خستمە دڵی ھاوەڵەتایبەتیەکانت کەبڕوا بھێنن بە من و بە پێغەمبەرەکەم (عیسی) ئەوانیش ووتیان: ئەوا بڕوامان ھێنا و تۆش شایەت بە کە بێگومان ئێمە موسڵمانین

﴿112﴾ کاتێک حەواریەکان ووتیان: ئەی عیسای کوڕی مەریەم ئایا پەروەردگاری تۆ دەتوانێت لەئاسمانەوە خوانێکمان بۆ بنێرێتە خوارەوە (عیسا) ووتی لەخوا بترسن ئەگەر ئێوە باوەڕدارن

﴿113﴾ (حەواریەکان) ووتیان دەمانەوێت لێی بخۆین ودڵمان ئارام ببێ و دڵنیابین (کەپێغەمبەریت) وەبزانین کە بێگومان ڕاستت لەگەڵ کردوین (لەوەی کەپێت ڕاگەیاندین) ئێمەش ببین بەشایەت لەسەری (بۆئەوانەی ئامادە نین)

﴿114﴾ عیسای کوڕی مەریەم فەرمووی ئەی خوای پەروەردگارمان لەئاسمانەوە خوانێکمان بۆ بنێرە خوارەوە تا ببێت بە جەژن بۆ ئێستامان و نەوەکانی داھاتووشمان وەموعجیزە و بەڵگەیەک بێت لەلایەن تۆوە, وە ڕزق و ڕۆزیمان پێ ببەخشە چونکە تۆ باشترینی ھەموو ڕۆزی دەرانی

﴿115﴾ خوای گەورە فەرمووی: بە ڕاستی من ئەو خوانە دەنێرمە خوارەوە بۆتان ئەمجا ھەر کەس لەئێوە بێ بڕوا و نا سوپاس بێت لە پاش ئەوە ئەوە بێگومان سزایەکی ئەدەم کە سزای ھیچ کەسی پێ نادەم لەجیھانیان

﴿116﴾ وە (بیر بکەرەوە) کاتێک خوا دەفەرمووێت: (لەڕۆژی دواییدا) ئەی عیسای کوڕی مەریەم ئایا تۆ ووتووتە بە خەڵکی کەمن و دایکم بەدوو پەرستراو دابنێن (وبمانپەرستن) لەجیاتی خوا؟ (عیسای) ووتی: پاک و بێگەردی بۆ تۆ ئەی خوایە نابێت و ناگونجێت بۆ من شتێک بڵێم کە بە ھیچ شێوەیەک مافی من نیە ئەگەر من ئەو قسەیەم کردبێت ئەوە بەڕاستی تۆ ئاگات لێیە چونکە تۆ ئەوەی لە نەفسم دایە دەیزانی بەڵام من نازانم و بێ ئاگام لەوەی کە لەنەفسی تۆدایە بەڕاستی تەنھا تۆ زانای تەواوی بە ھەموو نھێنیەک

﴿117﴾ ھیچم پێ نەوتوون بێجگە لەوە نەبێت کە تۆ فەرمانت پێکردووم کە بەندایەتی خوا بکەن کەپەروەردگاری من و ئێوەیشە و من شایەت و چاودێر بووم بە سەریانەوە تا لە ناویاندا بووم ئەمجا کاتێک تۆ منت بردەوە (و بەرزت کردمەوە بۆ ئاسمان) ھەر خۆت چاودێر بووی بەسەریانەوە, وەخۆت ئاگادار و شایەتی بەسەر ھەموو شتێکەوە

﴿118﴾ ئەگەر سزایان بدەیت، ئەوە بێگومان بەندەی خۆتن وەئەگەر لێشیان خۆش ببیت ئەوە بێگومان تەنھا خۆتی بەدەستەڵات و کاردروست

﴿119﴾ خوای گەورە فەرمووی: ئەمە رۆژێکە ڕاستبێژان ڕاستیەکەیان کەڵکیان پێدەگەیەنێت بەھەشتانێکیان بۆ ھەیە کە ڕووبارەکان بەژێریاندا دەڕۆن ئەمێننەوە تیایدا بە ھەمیشەیی خوا ڕازی بووە لێیان و ئەوانیش لە خوا رازی بوون ئەوەیە سەرکەوتنی زۆر گەورە

﴿120﴾ ھەر بۆ خوایە خاوەندارێتی ئاسمانەکان و زەوی و ھەرچیشیان تێدایە وە تەنھا ئەو بەسەر ھەموو شتێکدا بە توانا و دەسەڵاتدارە

الأنعام

Surah 6

﴿1﴾ ھەموو سوپاس و ستایشێک ھەربۆ ئەو خوایەی ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە, وە تاریکیەکان و ڕووناکی داناوە ئەمجا ئەوانەی بێ باوەڕ بوون ھاوتا و ھاوبەش بۆ پەروەردگاریان بڕیار دەدەن

﴿2﴾ خوا ئەو زاتەیە کەئێوەی لەقوڕ دروست کردووە پاشان کاتێکی دیاری کردووە (بۆ مردن) وە کاتێکی دیاری کراویش لای خوای گەورە دانراوە (بۆ قیامەت) کەچی دوا ئەوەش ئێوە بەگومانن

﴿3﴾ وەتەنھا ئەو خوایە (باڵادەست و پەرستراوە) لەئاسمانەکان و لەزەویدا نھێنی و ئاشکراتان دەزانێ و بە ھەموو کردەوەیەکیش کەدەیکەن ئاگادارە

﴿4﴾ وە ھەر بەڵگەو نیشانەیەک لەبەڵگە ونیشانەکانی پەروەردگاریان بۆ بێت ئەوان ڕووی لێ وەردەگێڕن

﴿5﴾ بەڕاستی کاتێک قـورئانیان بۆ ھات بە درۆیان دانـا جا لەمەو پاش بۆیان دێت ھەواڵی ئەو شتانەی کەئەوان گاڵتەیان پێدەکرد

﴿6﴾ ئایا نەیان دیوە (نەیان زانیوە) لەپێش ئەوانەوە چەند گەل و نەوەمان لەناو بردووە دەسەڵاتمان پێدا بوون لەزەویدا بەشێوەیەک کە بە ئێوەمان نەدابوو و بارانی پەیتاپەیتامان بەسەردا باراندن وە جۆگەو ڕووبارەکانمان وا لێ کرد بوو کە بەبن باخ و کۆشکەکانیاندا دەڕۆیشت لەناو مان بردن بە ھۆی گوناھەکانیانەوە, وە لە دوای ئەوان دروستمان کرد گەل و نەوەیەکی تر

﴿7﴾ وە ئەگەر نامەیەکی نوسراومان بناردایە تەخوارەوە بۆت لەناو کاغەزێکدا بوایە و دەستیشیان لێ بدایە بێـگومان ئەوانەی بێ باوەڕ بوون دەیان ووت ئەمە تەنھا جادویەکی ئاشکرایە

﴿8﴾ وە دەیانووت: بۆچی فریشتەیەک نەنێنرراوەتە خوارەوە بۆسەری (بیبینین) ئەگەر فریشتەیەکمان بناردایەتە خوارەوە بێگومان کارتەواو دەبوو (لەناو بردنیان جێ بەجێ دەکرا) پاشان مۆڵەت نەئەدران

﴿9﴾ ئەگەر ئەو (پێغەمبەرە) مان بکردایە بەفریشتەیەک بێگومان دەمانگۆڕا بە وێنەی پیاوێک (تابیبینن وقسەی لەگەڵ بکەن) و بێگومان لێمان دەشێواندن وەک چۆن خۆیان لە خۆیان دەشێواند

﴿10﴾ سوێند بێت بێگومان گاڵتە کراوە بە پێغەمبەرانی پێش تۆیش سەرئەنجام بۆ ئەوانەیان گاڵتەیان دەکرد دابەزی و دەوریدان تۆڵەی ئەوەی گاڵتەیان پێدەکرد (لەسزای سەخت)

﴿11﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بڕۆن و بگەڕێن بە زەویدا پاشان سەرنج بدەن سەر ئەنجامی ئەوانەی بەڵگەکانی خوایان بەدرۆ دادەنا چۆن بووە

﴿12﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا ھی کێیە ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدا یە بڵێ تەنھا بۆ خوایە کە بەزەیی و میھرەبانی پێویستی کردوە لەسەرخۆی سوێند بەخوا بێگومان کۆتان دەکاتەوە لە ڕۆژی دواییدا کە ھیچ گومان و دوودڵی تێدا نیە ئەوانەی خۆیان دۆڕاندووە ئەوە ئەوانن کە بڕوا ناھێنن

﴿13﴾ وە ھەر بۆ خوایە ئەوەی ئارامی گرتووە لەشەو و ڕۆژدا وە ھەر ئەو بیسەر و زانایە

﴿14﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا؟ بێجگە لە خوا دۆست و پەرستراوێک تر بۆخۆم دانێم؟ کەئەو بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەویە ئەو خوایە ڕۆزی دەدات و ڕۆزی پێ‎ نادرێ بڵێ بەڕاستی من فەرمانم پێدراوە کە یەکەم کەس بم مل کەچ کەم (بۆ فەرمانی خوا) وە (فەرمانم پێدراوە لەلایەن خوداوە) ھەرگیز لەھاوبەش دانەران مەبە

﴿15﴾ پێیان بڵێ: بێگومان من دەترسم ئەگەر سەرپێچی لە فەرمانی پەروەردگارم بکەم لە سزای ڕۆژێکی گەورە

﴿16﴾ ھەرکەس ئەو سزایەی لێ لادرێت لەو ڕۆژەدا ئەوە بێگومان خوا بەزەیی پێیدا ھاتۆتەوە و ئەوەیە سەرکەوتنی ئاشکراو تەواو

﴿17﴾ وە ئەگەر خوا دووچاری بەڵاو زیانێکت بکات ئەوە جگە ئەو (خوا) کەس نیە بتوانێت لایبات وە ئەگەر خێر و خۆشیەکیشت پێ بگەیەنێت ئەوە خودا دەسەڵاتدارە بەسەر ھەموو شتێکدا

﴿18﴾ وە ھەر ئەوە دەست ڕۆیشتوو زاڵە بەسەر بەندەکانیدا ھەر ئەویش کار دروست و ئاگادارە

﴿19﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: شایەتیدانی کێ لە ھەموو شایەتی دانێک گەورەترە (لەسەر پێغەمبەرێتی من) بڵێ: خوا گەورەترین شایەتە لە نێوان من و ئێوەدا وە ئەم قورئانە وەحی کراوە بۆ من بۆ ئەوەی ئێوەی پێ بترسێنم و ھەر کەسێکی کەش کە پێی دەگات ئایا بەڕاستی ئێوە شایەتی ئەدەن بە دڵنیاییەوە کە لەگەڵ خوادا چەند پەرستراوێکی تر ھەبێت؟! بڵێ: من شایەتی (وا ناڕەوا) نادەم بڵێ: بێگومان ھەر ئەو پەرستراوی تاک و تەنھایە وە بەڕاستی من بەریم لەوەی کە ئێوە دەیکەنە ھاوبەش بۆ خوا

﴿20﴾ ئەوانەی کە نامەمان پێ بەخشین (لەگاورو جولەکەکان) ئەم پێغەمبەرە دەناسن (کە پێغەمبەری خوایە بەھۆی باسکردنی نیشانەکانی لە تەورات و ئینجیلدا) وەک چۆن کوڕەکانیان ئەناسن ئەوانەی خۆیان دۆڕاندو خەسارۆمەند بوون ئەوە ئەوانن بڕوا ناھێنن

﴿21﴾ کێ ستەمکارترە لەو کەسەی درۆ ھەڵبەستێ بەدەم خواوە یان بێ باوەڕ بوو بێت بە ئایەتەکانی (بە بەڵگەکانی) خوا بەڕاستی ستەمکاران ڕزگاریان نابێت

﴿22﴾ وە ڕۆژێ ھەموویان کۆ دەکەینەوە (لەقیامەتدا) پاشان ئەڵێین بەوانەی ھاوەڵیان بۆ خوا دانابوو کوان ئەو ھاوەڵانەی کە بە خەیاڵی خۆتان بەھاوەڵی خواتان دانابوون

﴿23﴾ پاشان بەھانەیان ھیچ نەبوو بێجگە لەوەی کە ووتیان سوێند بە خوای پەروەردگارمان ئێمە بەھیچ جۆرێک ھاوبەشدانەر نەبووین بۆخوا

﴿24﴾ سەیرکە چۆن درۆ لە دژی خۆشیان دەکەن و لێیان وون بوون ئەو بتانەی خۆیان بە درۆ ھەڵیان بەستبوون

﴿25﴾ وە لەو (کافرانە) کەسانێک ھەیە کە گوێت بۆ دەگرن کەقورئان دەخوێنیت بەڵام ئێمە (بەھۆی تاوان گوناھو ھاوەڵدانانیانەوە) چەند پەردەیەکمان داوە بەسەر دڵەکانیاندا بۆ ئەوەی تێی نەگەن وە کەڕی و گوێ گرانیمان خستۆتە ناو گوێچکەیانەوە, وە ئەگەر ھەموو بەڵگە و نیشانەیەکی ڕوون ببینن بڕوای پێ ناھێنن تا ئەو ڕادەیە کاتێک بێن بۆ لات دەمە دەمێ و بەربەرەکانیت لەگەڵ دەکەن ئەوانەی بێ باوەڕن ئەڵێن ئەم قورئانە ھیچ نیە بێجگە لە ئەفسانەی پێشینان

﴿26﴾ ئەوان رێگری (خەڵک) ئەکەن لەو (قورئانە) و خۆشیان لێی دوور دەکەنەوە ھیچ کەسیش لە ناو نابەن خۆیان نەبێت و ھەستیش ناکەن (کە لەچی خەسارۆمەندیەکدان)

﴿27﴾ وە ئەگەر بیان بینیت کاتێک کە لەسەر قەراغی دۆزەخ وە ستێنراوون کە دەڵێن خۆزگە دەگەڕێنڕِاینەوە بۆ دونیا و بەڵگەکانی پەروەردگارمان بەدرۆ نەدەزانی وە لە بڕواداران ئەبووین

﴿28﴾ (نەخێر بەڕاستیان نیە) بەڵکو ئەوەی کە لەوەو پێش دەیانشاردەوە بۆیان دەرکەوتووە, وەئەگەر بگەڕێنرێنەوە (بۆ دونیا) بێگومان دووبارە دەگەڕێنەوە بۆ ئەو کارانەی کەلێیان قەدەغە کرابوو وەبەڕاستی ئەوانە درۆزنن

﴿29﴾ وە ووتیان بەڕاستی ھەر ئەم ژیانەی (دونیا) مانە وئێمە زیندوو ناکرێینەوە

﴿30﴾ وەئەگەر ئەوانە دەبینی ئەوکاتەی کەلە حزووری پەروەردگاریاندا وەستێنراوون (پەروەردگار) دەفەرموێت ئایا ئەمە ڕاست نیە؟ ئەڵێن: بەڵێ ڕاستە سوێند بە پەروەردگارمان دەفەرموێت دەی بچەژن ئەو سزایە بە ھۆی ئەوەی کەبڕواتان نەھێناوە (ئینکارتان دەکرد)

﴿31﴾ بەڕاستی ئەوانەی کە دیداری پەروەردگاریان بە درۆ دەزانی زەرەریان کرد ھەتا کاتێک لەناکاو ڕۆژی دواییان بەسەردا دێت ئەڵێن ئای داخ و پەشیمانی سەخت بۆ ئێمە چەند کەم تەرخەمیمان کردلە دونیادا و لەدەستمان چوو لەکاتێکدا تاوانەکانیان ھەڵگرتووە بەکۆڵیانەوەیە ئای چەند بەد و خراپە ئەو بارەگرانەی ھەڵیدەگرن

﴿32﴾ وەژیانی دونیا ھیچ نیە بێجگە گاڵتە و سەرقاڵیی نەبێت وە بێگومان ماڵی دوا ڕۆژ چاکترە بۆئەوانەی خۆیان دەپارێزن و لە خوا دەترسن دەی ئایا بۆ ژیرنابن

﴿33﴾ بەڕاستی ئێمە دەزانین کەبێگومان ئەوەی کەئەوان دەیڵێن غەمبارت دەکات بەڵام بێگومان ئەوان تۆ بەدرۆزن دانانێن بەڵکو ئەو ستەمکارانە ئایەتەکانی خوا﴿﴾ ئینکار دەکەن (وبەدرۆی دەزانن)

﴿34﴾ سوێند بە خوا بێگومان پێغەمبەرانی پێش تۆش (ئەی موحەممەد ﷺ) باوەڕیان پێ نەکراوە بەڵام ئارامیان گرت لەسەر ئەو باوەڕ پێ نەکرانەیان وە ئەزیەت و ئازار دران تا یارمەتی و سەرخستنی ئێمەیان بۆ ھات وەفەرمانەکانی (بەڵێنەکانی) خوا بەھیچ کەسێک ناگۆڕدرێت سوێند بێت بێگومان ھەواڵی ھەندێ لەو پێغەمبەرانەت بۆ ھاتووە

﴿35﴾ خۆ ھەرچەند ڕوو وەرگێڕانی ئەوانە سەخت و گرانە لەسەرت جا ئەگەر توانیت بە ناخی زەویدا تونێلێک لێ دەیت یان پەیژەیەک بۆ ئاسمان دانێیت بەھۆیەوە بەڵگەیەکیان بۆ بھێنیت وە ئەگەر خوا بیویستایە ئەوانەی کۆدەکردەوە لەسەر رێنمونی و بڕوا ھێنان کەواتە ھەرگیز لەوانە مەبە کە نەزانن

﴿36﴾ بەڕاستی تەنھا ئەوانە وەڵامی تۆ ئەدەنەوە کە (بەدڵ) ئەبیسن مردووەکانیش (ئەوانەی باوەڕ ناھێنن) خوا زیندوویان دەکاتەوە پاشان ھەر بۆلای خۆی دەگەڕێنەوە

﴿37﴾ ووتیان بۆچی لەلایەن پەروەردگاریەوە موعجیزەیەکی بۆ نەھاتۆتە خوارەوە بڵێ بێگومان خوا بە توانایە کە بەڵگە و نیشانەیەک بھێنێتە خوارەوە بەڵام زۆربەیان نازانن

﴿38﴾ ھیچ گەڕۆکێکی گیانلەبەر نیە لەزەویدا وە ھیچ باڵندەیەک نیە کە دەفڕێ بە ھەردوو باڵەکەی مەگەر ئەوانیش وەک ئێوە ئومەتانێکن ھیچ شتێکمان فەرامۆش نەکردووە لەم کتێبەدا (لوح المحفوڤ یا قورئاندا) پاشان ئەوانە (لە ڕۆژی دواییدا) لای پەروەردگاریان کۆدەکرێنەوە

﴿39﴾ وە ئەوانەی بێ باوەڕ بوون بەبەڵگەکانی ئێمە کەڕ و لاڵن لەناو تاریکستاندان ھەرکەس خوا بیەوێ گومڕای دەکات ھەرکەسیش خوا بیەوێت دەیخاتە سەر رێگای ڕاست

﴿40﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەواڵم پێ بدەن ئەگەر سزای خواتان بۆ بێت یان ڕۆژی دوایی یەخەتان بگرێت ئایا ھاوار دەکەنە ھیچ شتێک بێجگە لە خوا ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن

﴿41﴾ (نا) بەڵکو تەنھا بانگ و ھاوار لەخوا دەکەن ئەمجا ئەویش ئەگەر ویستی ئەوەی ھاواری (لە دەست) ئەکەن نایھێڵێ و ئەو شتانەتان لەبیر دەچێتەوە کە دەتانکردن بە ھاوبەش بۆ خوا

﴿42﴾ سوێند بێت بێگومان ئێمە پێغەمبەرانمان نارد بۆ گەلانی پێش تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) وەتووشی نەبوونی و ھەژاری وەنەخۆشی و ترس و ناڕەحەتیمان کردن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە و پەشیمانی دەرببڕن (لاوازی وکزی بنوێنن)

﴿43﴾ دەی بۆ نەپاڕانەوە کاتێک سزای ئێمەیان بۆھات؟ بەڵام دڵیان ڕەق بووە وەشەیتان ئەو کردەوە خراپانەی بۆ ڕازاندبوونەوە کەدەیانکرد

﴿44﴾ جا کاتێک لەبیریان چویەوە ئەوەی کە پێی ئامۆژگاری کران دەرگای ھەموو شتێکمان لەسەر کردنەوە تاکاتێک دڵخۆش بوون بەوەی پێیان درابوو لە ناکاودا تۆڵەمان لێ سەندن ئیتر ئەوانیش نائومێد و سەرگەردان بوون

﴿45﴾ ئەمجا ئەو گەلەی کە ستەمیان کرد دوا بڕاو کران و ھەموو سوپاس و ستایشێ ھەر بۆ خوای پەروەردگاری جیھانیانە

﴿46﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ پێم بڵێن ئەگەر خوا ھەستی بیستن و بینینتان لێ بسەنێتەوە مۆریش بنێت بەسەر دڵەکانتاندا چ پەرستراوێک ھەیە بێجگە خوا بۆتان بھێنێتەوە تەماشابکە چۆن بەڵگەکان دەگۆڕین و چەند بارەیان دەکەینەوە پاشان ئەوان پشتی تێدەکەن و ڕوو وەردەگێڕن

﴿47﴾ ئەی (موحەممەد ﷺ) بڵێ پێم بڵێن ئەگەر سزای خوا لە ناکاو دا یا بە ئاشکرا بێت بۆتان ئایا لەناو دەبرێت (بە سزای خوایی) بێجگە لە کۆمەڵی ستەمکاران نەبێت؟

﴿48﴾ وە نێرراوەکانمان نەناردووە مەگەر بە موژدەدەر و ترسێنەرنەبێت جا ھەرکەس بڕوای ھێناو کردەوەی چاکی کرد ئەوە ھیچ مەترسی یەکیان لەسەر نابێ و غەمباریش نابن

﴿49﴾ ئەوانەیش بێ بڕوا بوون بە بەڵگەکانی ئێمە بە ھۆی دەرچوونیان لە سنووری(فەرمانی خوا) سزایان لێ دەکەوێَت و دەیانگرێت

﴿50﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ من پێتان ناڵێم خەزێنەکانی خوا لای منە وە شتی نھێنیش نازانم وە پێتان ناڵێم بێگومان من فریشتەم شوێنی ھیچ ناکەوم ئەوە نەبێت کە بۆم نیگا کراوە بڵێ ئایا کوێر و بینا یەکسانن؟ دەی ئایا بۆ بیرناکەنەوە؟

﴿51﴾ بەم قورئانە بترسێنە ئەوانەی دەترسن (لەوەی کە) کۆبکرێنەوە لای پەروەردگاریان لە کاتێکدا بێجگە لە خوا ھیچ یارمەتیدەر و تکا کارێکیان نیە بەڵکو خۆیان بپارێزن ولەخوا بترسن

﴿52﴾ وە ئەوانە دەرنەکەیت کە پەروەردگاریان دەپەرستن (وداوای لێدەکەن) بەبەیانیان و ئێواراندا (ڕەزامەندی) خوایان دەوێت و لێپرسینەوەی ھیچ شتێکیان لەسەر تۆ نیە وە لێپرسینەوەی ھیچ شتێکی تۆش لەسەر ئەوان نیە جا ئەگەر دەریانکەیت (دور یان خەیتەوە) ئەوە لەستەمکاران دەبیت

﴿53﴾ وە بەوجۆرە ھەندێکیانمان بەھەندێکی تریان تاقی کردەوە بۆ ئەوەی بڵێن ئایا ئەوانە خوا رێزو بەھرەی پێ بە خشیوون لە ناو ئێمەدا؟ ئایا خوا لە ھەموو کەس زاناتر نیە بەوانەی شوکرانە بژێرن؟

﴿54﴾ وەکاتێک ئەوانەی کە بڕوایان ھەیە بە ئایەتەکانی ئێمە ھاتن بۆلات ئەوە پێیان بڵێ سڵاوتان لێ بێت پەروەردگارتان بەزەیی و میھرەبانی لەسەر خۆی پێویست کردووە بێگومان ھەر کەس لە ئێوە کارێکی خراپ بکات بەنەزانی پاشان بگەڕێتەوەو تەوبە بکات وخۆی چاک بکات ئەوە بەڕاستی خوا لێبوردە و بەبەزەییە

﴿55﴾ ئا بەو جۆرە ئایەتەکان ڕوون دەکەینەوە بۆ ئەوەی ڕێگای تاوانباران ڕوون بێتەوە

﴿56﴾ بڵێ: بێگومان من قەدەغەم لێکراوە لەوەی کەبەندایەتی بکەم بۆ ئەوانەی ئێوە ھاواریان لێدەکەن و دەیان پەرستن بێجگە لە خوا بڵێ من شوێنی ئارەزووەکانی ئێوە ناکەوم ئەگەر وا بکەم بێگومان من گومڕا دەبم وەلە ڕیزی ئەو کەسانەدا نابم کە ڕێنمونیان وەرگرتووە

﴿57﴾ بڵێ بێگومان من لەسەر بەڵگەیەکی ئاشکرام کە لەلایەن پەروەردگارمەوەیە کەچی ئێوە بڕواتان پێ نەھێنا ئەو (سزای) ئێوە پەلەی ھاتنی دەکەن بە دەست من نیە فەرمان ڕەوایی تەنھا بۆ خوایە حەق و ڕاستی باسی دەکات وە ئەو چاکترینی بڕیاردەر و جیاکەرەوەیە

﴿58﴾ بڵێ ئەگەر لام بوایە ئەوەی ئێوەپە لە دەکەن لە ھاتنی ئەوا کاری نێوان من و ئێوە کۆتایی پێ دەھێنرا وە خوا چاک ئاگادارە بە ستەمکاران

﴿59﴾ وە کلیلی ھەموو نھێنیەکان ھەرلای خوایە کەس نایانزانێت جگە لە (خوا) وە (خوا) دەزانێ چی لە ووشکانی و دەریادا ھەیە وە ھەر گەڵایەک بکەوێتە خوارەوە خوا پێی دەزانێت و ھەر دانەوێڵەیەک لە تاریکیەکانی زەویدا بێت و ھەر تەڕو ووشکێک ھەبێت ھەر ھەموویان لە کتێبی ئاشکرا لە (لوح المحفوڤ) دان

﴿60﴾ وە ھەر ئەو خوایەیە کە دەتان خەوێنێت لەشەودا (لێرە خەو بەمانای مردن ھاتووە) وە ئەشزانێت (لە ڕۆژ دا) چ کارێکتان ئەنجامداوە پاشان لە ڕۆژدا لە خەوبێدارتان دەکاتەوە بۆ ئەوەی تەواو ببێت ماوەی دیاریکراوی (ھەمووکەسێک) ئەوسا ھەر بۆلای ئەوە گەڕانەوەتان پاشان ھەواڵتان پێدەدات بەھەر کردەوەیەک کە کردوتانە

﴿61﴾ ئەو (خوا) زاڵ و دەسە ڵاتدارە بەسەر بەندەکانیدا وە کۆمەڵە فریشتەیەکتان بۆ دەنێرێت (کە چاودێر و پارێزەر و نوسەری کردەوەکانتانن) تاکاتی مردنی یەکێکتان دێت نێرراوەکانمان گیانی دەکێشن کەھیچ سستی و کەمتەر خەمیەک ناکەن (لەکارەکانیاندا)

﴿62﴾ پاشان دەگەڕێنرێنەوە بۆلای خوا کەسەروەری ڕاستەقینەیانە ئاگاداربن فەرمان ڕەوایی و بڕیار ھەر بۆئەوە ھەر خوایشە لێپرسینەوەی خێراترە لە ھەموو کەس

﴿63﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئایا کێ ئێوە ڕزگار دەکات لەتاریکیەکانی ووشکانی و دەریا کە ھاوار و نزای لێدەکەن بە ئاشکراو نھێنی (ئەڵێن) سوێند بە خوا ئەگەر لەم مەترسیە رزگارمان بکات ئەوە بێگومان لە سوپاس کارانی خوا دەبین

﴿64﴾ بڵێ: ھەر خوا ئێوە رزگار دەکات لەو مەترسیە و لە ھەموو نارەحەتی و غەم و پەژارەیەک (لەگەڵ ئەوەشدا) پاشان ئێوە ھاوبەش بۆ خوا بڕیار دەدەن

﴿65﴾ بڵێ: ھەر ئەو خوایە بەتوانا و دەستەڵاتدارە کەسزایەکتان بۆ بنێرێت لە سەروتانەوە یان لە ژێرپێتانەوە یان سەرتان لێ بشێوێنێت و بتان کات بەچەند دەستە و تاقمێکەوە جا ھەندێکتان بە ھەندێکی ترتان سزاو ئازار بدات سەرنج بدە چۆن ئایەتەکان دەگۆڕین (لە جۆرێکەوە بۆ جۆرێکی تر) تا ئەوان تێبگەن و بیربکەنەوە

﴿66﴾ گەلەکەت باوەڕیان بەم قورئانە نەکرد کە ھەر ئەوە حەق و ڕاست بڵێ: من پارێزەر و بەرپرستان نیم

﴿67﴾ بۆ ھەموو ھەواڵێک کاتێکی دیاریکراو ھەیە (کە ڕاست و درۆی تیادا ڕوون دەبێتەوە) وە بەزووی دەزانن

﴿68﴾ ھەر کاتێک ئەوانەت دی قسەی ناشایستە دەکەن دەربارەی ئایەتەکانی ئێمە ئەوە ڕوو وەرگێڕە لێیان تا دەچنە سەر باسێکی تر وە ئەگەر شەیتان لە بیری بردیتەوە ئیتر لە پاش بیرکەوتنەوەت لەگەڵ کۆمەڵی ستەمکاران دامەنیشە

﴿69﴾ (ھەرچەندە) ئەوانەی خۆیان دەپارێزن ھیچ پرسیارو تاوانی ئەوانیان لەسەر نیە بەڵام بیرخستنەوەیە تا خۆیان بپارێزن

﴿70﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) واز بێنە لەوانەی ئاینەکەیان کردووە بە گەمە و گاڵتەجاڕی و ژیانی دونیا ھەڵی خەڵەتاندون وە بە قورئان ئامۆژگاریان بکە بۆ ئەوەی ھیچ کەس تیا نەچێ بەھۆی ئەو (خراپانە) ی کردویەتی کە جگە لە خوا ھیچ دۆست و تکاکارێکی نیە ئەگەر ھەموو فیدیە و بریتیەک بدات لێی وەرناگیرێت ئەوانە کەسانێکن بەھۆی ئەو (خراپانە) ی کە کردوویانە تیاچوون بۆ ئەوانەیە خواردنەوەیەک لە ئاوی زۆر گەرم و بەکوڵ وسزای زۆر بە ئازاریش بە ھۆی ئەوەی کەبێ بڕوابوون

﴿71﴾ بڵێ ئایا بێجگە لەخوا ھاوار بکەین (و بپەرستین) شتێک کەنەسوودمان پێ دەگەیەنێت و نە زیان وە بەرەو دوا بگەڕێینەوە (پاشگەزبینەوە لە ئاینەکەمان) لە پاش ئەوەی کە خوا ڕێنمونی کردین (بۆ ڕێگای ڕاست)؟ بەوێنەی ئەوکەسەی کە شەیتانەکان سەریان لێ شێواند بێت لەزەویدا سەرگەردان بێت و چەند ھاوڕێیەکی ھەبێت بانگی کەن بۆ رێگای ڕاست (بڵێن) وەرە بۆلای ئێمە (کەچی بەگوێیان نەکات) بڵێ بەڕاستی ھەر ڕێنمونی خوا ڕێ نمونی ڕاستە و فەرمانمان پێدراوە کە مل کەچ و گوێڕایەڵ بین بۆ پەروەردگاری جیھانیان

﴿72﴾ وە (فەرمانمان پێدراوە) کە بەڕێکی نوێژ بەجێ بھێنن و لەو (پەروەردگارە) بترسین وە ھەمووتان ھەر بۆلای ئەو زاتە کۆ دەکرێنەوە (لەڕۆژی دواییدا)

﴿73﴾ وەھەر ئەو خوایە یە کەئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە بەحەق و ڕاستی وە ھەر ڕۆژێک بەشتێک بفەرمووێت ببە ئەویش دەست بەجێ دەبێت فەرمان و ووتەی ئەو ڕاستە ھەر بۆئەوە موڵک و خاوەنیەتی (ھەموو شتێک) لەو ڕۆژەدا کەفوو دەکرێت بە (ێور) کەڕەنادا زانا و ئاگایە بەھەموو نھێنی و ئاشکرایەک و ھەر ئەوە کاردروست و بە ئاگا

﴿74﴾ وە (بیربکەرەوە) کاتێک کە ئیبراھیم ووتی بە ئازەری باوکی ئایا تۆ بتانێک دەکەیتە پەرستراوی خۆت؟ بەڕاستی من تۆو گەلەکەت لە گومڕاییەکی تەواو و ئاشکرادا دەبینم

﴿75﴾ بەو شێوەیە نیشانی ئیبراھیم ماندا دەسەڵات و خاوەنێتی (خوا بۆ) ئاسمانەکان و زەوی بۆ ئەوەی لەڕیزی باوەڕدارە ڕاستەقینەکاندا بێت

﴿76﴾ کاتێک شەوی بەسەردا ھات ئەستێرەیەکی بینی ووتی ئەمە پەروەردگاری منە بەڵام کاتێ ئاوابوو ووتی من ھەرچی ئاوا بێ خۆشم ناوێت

﴿77﴾ ئەمجا کاتێک مانگی بینی ھەڵھات ووتی ئەمە پەروەردگاری منە بەڵام کاتێک کە ئاوابوو ووتی سوێند بەخوا ئەگەر پەروەردگارم ڕێنمونیم نەکات بێگومان لەکۆمەڵی گومڕایان دەبم

﴿78﴾ ئەمجا کاتێک خۆری بینی ھەڵھات ووتی ئەمە پەروەردگاری منە ئەمە گەورەترە (لەوان) جا کاتێک خۆریش ئاوا بوو ووتی ئەی گەلەکەم بەڕاستی من بەریم لە ھەرشتێک کەئێوە دەیکەن بەھاوبەش بۆ خوا

﴿79﴾ بەڕاستی من ڕووی خۆم وەرئەگێڕم بۆلای زاتێک کە ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە جگە لەخوا ڕووم لەھیچی تر ناکەم وە بێگومان من لەھاوبەش پەیداکەران نیم

﴿80﴾ (بەڵام ئیبراھیم) گەلەکەی دەمەقاڵێیان لەگەڵدا کرد فەرمووی ئایا ئێوە دەمەدەمێ و موجادەلەم لەگەڵدا دەکەن؟ لەبارەی خواوە کە بەڕاستی ڕێنمونی منی کردووە من ناترسم لەوەی کە ئێوە دەیکەن بەھاوبەش بۆ خوا (چونکە زیان ناگەیەنن) مەگەر شتێک کەپەروەردگارم بیەوێت بیکات زانست و ئاگاداری پەروەردگارم ھەموو شتێکی گرتۆتەوە دەی ئایا بۆ بیرناکەنەوە

﴿81﴾ وە من چۆن دەترسم لەو بتانەی کە ئێوە کردووتانە بەھاوبەش بۆ خوا کەئێوە ناترسن بێگومان بتانێکتان کردۆتە ھاوبەش بۆ خوا کە ھیچ بەڵگەیەک نەنێرراوە بۆتان (کە ئەوان بپەرستن) دەی کەواتەکام لەم دوو دەستەیە شایستە ترە بە نەترسان (و ئارامی) ئەگەر ئێوە ھیچ دەزانن

﴿82﴾ ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە و بڕواکەیان تێکەڵ بەستەم (ھاوەڵ دانان) نەکردووە ھێمنی و ئاسایش تەنھا بۆ ئەوانەیە ھەر ئەوانەش ڕێنمون کراوون

﴿83﴾ ئەو (بەڵگانە) بەڵگەی ئێمە بوون کە دابوومان بە ئیبراھیم لەبەرانبەر گەلەکەیەوە ھەرکەسێک بمانەوێت پلەوپایەی بەرز دەکەینەوە بەڕاستی پەروەردگارت کاردروست و زانایە

﴿84﴾ وە ئیسحاق و (لەئیسحاقیش) یەعقوبمان پێ بەخشی ڕێنمونی ھەموویانمان کرد وە لەوەو پێش ڕێنمونی نوحیشمان کرد ولەنەوەکانی نوح داود و سولەیمان و ئەیوب و یوسف و موساو ھارونمان (ڕێنمونی کرد) ئا بەو چەشنە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە

﴿85﴾ وە زەکەریا و یەحیا و عیسا و ئیلیاس ھەریەک لەمانە لە چاکەکاران بوون

﴿86﴾ وە ئیسماعیل و یەسەع و یونس و لووط ھەریەکە لەمانە ڕێزمانداون بەسەر ھەموو خەڵکیدا

﴿87﴾ ھەروەھا ھەندێک لەباوک و نەوەو و براکانیان ھەڵمان بژاردوون و ڕێنمونیمان کردوون بۆ ڕێگەی ڕاست

﴿88﴾ ئەوە ڕێنمونی خوایە ڕێنمونی ھەربەندەیەکی پێدەکات لەبەندەکانی کە خۆی بیەوێت وە ئەگەر ھاوبەشیان ڕەوا بدایە بۆ خوا بێگومان ئەو چاکانەی کردبویان ھەمووی بێ پاداشت دەردەچوو

﴿89﴾ ئەوانە کە سانێکن پەیام و زانین و حوکمڕانی و پێغەمبەرێتیمان پێ بەخشیوون جا ئەگەر ئەوانە (قوڕەیش) بڕوای پێ نەھێنن ئەوە بێگومان بەدەستەیەکی ترمان سپاردووە (چاودێری بکەن و) بێ بڕواش نابن پێی

﴿90﴾ ئەوانە (ئەو پێغەمبەرانەی باسکران) کەسانێک بوون خوا ڕێنمونی کردن دەی پەیڕەوی ڕێگە وڕێبازی ئەوان بکە (ئەی موحەممەد ﷺ) (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ داوای ھیچ کرێ و پاداشتێکتان لێناکەم لەسەری ئەم قورئانە تەنھا ئامۆژگاری یە بۆ ھەموو جیھانیان

﴿91﴾ وەک پێویست خوایان نەناسی و ڕێزیان نەگرت کاتێ ووتیان خوا ھیچ شتێکی نەناردۆتە خوارەوە بۆ ھیچ ئادەمیەک بڵێ ئەی کێ ئەو کتێبەی ناردە خوارەوە کە موسا ھێنای (ئەو کتێبە) ڕووناکی و ڕێنمونی بوو بۆ خەڵک (پێش دەستکاری کردنی لەلایەن جولەکەکانەوە) ئێوە ئەو (کتێبە) دەکەنە چەند پەڕە و کاغەزێک بەشێکی (کە قازانجتانە) ئاشکرای دەکەن و زۆریشی (کەزیانی خۆتانە) دەیشارنەوە شتانێک فێر کراوون کەئێوە نەتان دەزانی نەخۆتان و نە باو و باپیرانتان بڵێ ھەرخوا (کتێبی بۆ موسا ناردووە) پاشان لێیان گەڕێ لەناو بەتاڵی خۆیاندا گاڵتەو یاری بکەن و ڕۆبچن

﴿92﴾ ئەم قورئانە ئێمە ناردوومانەتە خوارەوە پیرۆز و فەڕدارە ئەو کتێبانەش پێش ئەو ھاتوون بەڕاستیان دادەنێت (پێش ئەوەی گاور وجولەکەکان بیشێوێنن) ھەروەھا بۆ ئەوەی دانیشتوانی مەککە ودەوروبەری ئاگادار کەیتەوە و بیانترسێنیت جا ئەوانەی بڕوایان بە دواڕۆژ ھەبێت بڕوا بەو (قورئانە) دەھێنن ئەوان پارێزەرن بۆ نوێژەکانیان و بەچاکی لەکاتی خۆیاندا دەیانکەن

﴿93﴾ کێ لەوکەسە ستەمکارترەکە درۆ ھەڵبەستێ بەدەم خواوە یان بڵێ نیگا وسروشم بۆکراوە بەڵام ھیچ نیگا و سروشێکیشی بۆ نەکرا بێت ھەروەھا کەسێ کە بڵێ منیش وێنەی ئەو قورئانەی خوا دایبەزاندووە دادەبەزێنم خۆزگە ستەمکارانت دەبینی کاتێک وان لە ناڕەحەتی و سەختی سەرە مەرگدا و فریشتەکان دەستیان بۆ دەبەن (بۆ گیان کێشانیان) (پێیان دەڵێن) خۆتان دەربازکەن (لەم ناڕەحەتی گیان کێشانە ئەگەر ڕاست دەکەن) ئەمڕۆ پاداشتی ڕیسواکەر دەدرێنەوە بەھۆی ئەوەی کەقسەی ناڕاستان ھەڵئەبەست بەدەم خواوە و خۆتان بەگەورە دەزانی لەبەرانبەر ئایەتەکانی خوادا

﴿94﴾ سوێند بێت بێگومان ئێوە بە تەنیا و یەک یەک گەڕانەوە بۆ لامان ھەر وەکو یەکەم جار دروستمان کردن و ئەوەی پێمان دابوون بەجێتان ھێشت لەدوای خۆتان (لەماڵ وسەروەت وسامان) وە نابینین لەگەڵتاندا ئەو تکاکارانەی کە لاتان وابوو ھاوبەشی خوان لە تکا کردن بۆتان سوێند بە خوا بێگومان پچڕا پەیوەستی نێوانتان وە ئەوەی بە پشتیوانی خۆتان دادەنا وون بوو لێتان

﴿95﴾ بەڕاستی خوا لەتکەری دانەوێڵە و ناوکە تۆوە (کاتێک کە دەڕوێنرێت لە زەویدا) زیندوو دەرئەھێنێت لە مردوو, وە (خوا) دەرھێنەری مردوانە لە زیندوو ئەوەیە خوای ئێوە دەی کەواتە ئێوە چۆن (لەپەرستنی ئەو خوایە) لا دەدرێن؟

﴿96﴾ (خوا) بەدی ھێنەری شەبەق و ڕووناکی ڕۆژ بوونەوەیه و شەوی کردووە بەکات و ھۆی ئارامگرتن و خۆر و مانگی کردۆتە ھۆی حساب دیاریکردن و زانینی کات ئەوەش ئەندازەگرتنی خوای بەدەسەڵات و زانایە

﴿97﴾ وە ھەر خوایە کەئەستێرەی داناوە بۆتان بۆ ئەوەی ڕێیان پێدەرکەن لە تاریکیەکانی وشکانی و دەریادا بەڕاستی ئایەتەکانمان ڕوون کردۆتەوە بۆ کۆمەڵێ کەبزانن و تێ بگەن

﴿98﴾ وە ئەو خوایە زاتێکە کە ئێوەی دروستکردوە لەیەک کەس کە (ئادەم) ـە ئەمجا (لە پشتی باوکتانا) نیشتەجێ کران (دواتریش لەمناڵدانی دایکتاندا) دانران بە شێوەی کاتی بە ڕاستی ئایەتەکانمان ڕوون کردۆتەوە بۆ کەسانێک بەووردی بیر بکەنەوە

﴿99﴾ وە ئەو خوایە زاتێکە کە بارانی لە ئاسمانەوە باراندووە جا بە ھۆی ئەو (بارانەوە) ھەموو جۆرە چەکەرەیەکمان ڕواند ئەمجا ڕووەکی سەوزمان لێ ڕوواندووە, وە لەو (ڕووەکە سەوزە) دانەوێڵەی لەسەریەک کەڵەکە بوومان دەرھێناوە (وەک گوڵی جۆ و گەنم) وە لە دار خورما لە چەند پەلێکی ھێشووی شۆڕە وە بوو دەردەھێنین وە (دەڕوێنین بەو بارانە) باخاتی زۆرلە ترێی ھەمە جۆر و زەیتون و بنە ھەناری ھاو وێنە و لەیەکتر جیا جیا (لەتامدا) سەرنجی بەرھەمەکەی بدەن کاتێک بەر دەگرێت و پێدەگات بێگومان لەم سەرنجدانەدا چەند بەڵگەی گەورە ھەیە (لەسەر گەورەی دەسەڵاتی خودا) بۆکەسانێک کە بڕوا دەھێنن

﴿100﴾ ھاوبەشانێکیان بڕیارداوە بۆ خوا کە جنۆکەن لەکاتێکدا خوا ئەو (جنۆکانەی) دروست کردووە بەدرۆ و بوختان چەند کوڕ و کچیان بڕیاردا بۆ خوا بەبێ زانیاری پاک و بێگەردی بۆ خوا لەوەی کە ئەو بێ بڕوایانە بڕیاری ئەدەن بۆ خوا

﴿101﴾ (خوا) داھێنەری ئاسمانەکان و زەویە لە نەبوون چۆن مناڵی دەبێت کە ژن و ھاوسەری نەبووە خۆی ھەموو شتێکی دروستکردووە و ئەو بە ھەموو شتێ زانا و بە ئاگایە

﴿102﴾ ھەر ئەو خوایەیە کە پەروەردگاری ئێوەیە ھیچ پەرستراوێکی ڕاستەقینە نیە جگە لە ئەو دروستکەری ھەموو شتێکە کەواتە ئەو بپەرستن وە ئەو خوایە چاودێرە بەسەر ھەموو شتێکەوە

﴿103﴾ چاوەکان پەی پێ نابەن و ناتوانن بیبینن بەڵام ئەو ھێزی بینین و چاوەکان دەبینێت و ئەو بە ئاگا و ورد بینە

﴿104﴾ بەڕاستی لەلایەن پەروەردگارتانەوە چەندین بەڵگەی ڕوونتان بۆ ھاتووە ئەمجا ھەر کەس بیر لەڕاستی دەکاتەوە و دەیبینێت ئەوە (سوودی) بۆ خۆیەتی ھەر کەسیش بیر ناکاتەوە و کوێر بووە ئەوە (زیانی) ھەر بۆ خۆیەتی وە من چاودێر و پارێزەرنیم بە سەرتانەوە (بەس ڕاگەیەنەرم)

﴿105﴾ ئاوا جۆر و شێوەی بەڵگەکان دەگۆڕین دەبا ھەر بڵێن خوێندووتە وپێتووتراوە, وە بۆ ئەوەی چاک ڕوونی بکەینەوە بۆ کۆمەڵێک کەتێدەگەن و شارەزان

﴿106﴾ شوێنی ئەوە بکەوە کە لەلایەن پەروەردگارتەوە وەحیت بۆ کراوە ھیچ شتێک شایستەی پەرستن نیە جگە لەو (لە خوا) وە ڕوو وەرگێڕە لە ھاوبەش بڕیاردەران

﴿107﴾ وە ئەگەر خوا بیویستایە ھاوەڵیان دا نەدەنا و تۆمان نەدەکرد بەچاو دێرو پارێزەر بەسەریانەوە و تۆ زۆردارو دەسەڵاتدار نیت بەسەریانەوە

﴿108﴾ (ئەی موسڵمانان) جنێو و قسەی ناشرین مەڵێن بەوبت و پەرستراوانەی کەئەوان ھاواریان لێدەکەن و دەیانپەرستن بێجگە لەخوا بەو ھۆیەوە ئەوانیش قسەی نەشیاو بڵێن بەخوا بەو شێوەیە ڕازاندومانەتەوە بۆ ھەموو ئوممەتێک کردەوەکەیان پاشان گەڕانەوەیان ھەر بۆلای پەروەردگاریانە ئەمجا ھەواڵیان پێ دەدات بەو کردەوانەی ئەنجامیان دەدا

﴿109﴾ وە بەھێزترین سوێندیان بەخوا دەخوارد سوێند بەخوا ئەگەر موعجیزەیەکیان بۆ بێت (لەوانەی کەخۆیان داوایان دەکرد) بێگومان بڕوا دەھێنن پێی بڵێ بەڕاستی موعجیزەکان ھەر لای خوایە وە ئێوە نازانن ئەی بڕواداران ئەگەر ئەو بەڵگانەش بێتەکایەوە ھەر بڕوا ناھێنن

﴿110﴾ وە (کاتی ھاتنی موعجیزەکان بەھۆی بێ بڕواییانەوە) دڵ و چاویان وەردەگێڕین و لایدەدەین (لە باوەڕ ھێنان) ھەر وەک لە سەرەتاوە بڕوایان بەقورئان نەھێنا وەلێیان دەگەڕێین لەسەر کەشی خۆیاندا بن (دەبا) ھەر سەرگەردان بن

﴿111﴾ وە بێگومان ئەگەر ئێمە فریشتەمان بۆ لای ئەو (بێباوەڕ) انە بناردایە و مردووەکان قسەیان لەگەڵ بکردنایە و ھەموو شتێکمان بۆ کۆ بکردنایەتەوە ڕوو بەڕوو بەپێش چاویانەوە (یان کۆمەڵ کۆمەڵ) بڕوایان نەدەھێنا مەگەر خوا بیویستایە بەڵام زۆربەیان نازانن و بێ ئاگان

﴿112﴾ ھەر بەو شێوە بۆ ھەموو پێغەمبەرێک دوژمنێکمان داناوە لەشەیتانەکانی مرۆڤ و جنۆکە کەبەنھێنی بەیەکتری ڕادەگەیەنن ووتەی ڕازاوە و بریقەدار بۆ فریودانیان وە ئەگەر پەروەردگارت بیویستایە ئەوەیان نەدەکرد دە لێیان گەڕێ بەخۆیان و ئەو درۆیـانـەی کەھەڵی دەبەستن

﴿113﴾ وە بۆ ئەوەی گوێ بگرێت بۆ ئەو (ووتە بریقەدارو ڕازاوەی بۆ یەکتری دەکەن) دڵی ئەو کەسانەی بڕوایان نیە بەڕۆژی دوایی بۆ ئەوەی ڕازی ببن پێی وەتا ئەنجامی بدەن ئەو گوناھانەی ئەنجامی ئەدەن

﴿114﴾ جا ئایا جگە لەخوا دادوەرێکی تر بۆ خۆم بڕیار بدەم؟ لەکاتێکدا (خوا) ئەو زاتەیە کەناردویەتیە خوارەوە بۆ ئێوە ئەم قورئانە کە ڕوونکەرەوەی ھەموو باسێکە بەدرێژی ئەوانەش کە نامەمان پێ بەخشین چاک دەزانن بێگومان ئەم قورئانە لەلایەن پەروەردگارتەوە بەحەق و ڕاستی نێرراوە کەواتە ھەرگیز لەگومانداران مەبە

﴿115﴾ وە فەرمان و ووتەی پەروەردگارت تەواو بووە و بەئەنجام گەیشت بەڕاستی و دروستی کەھیچ کەس ناتوانێت بڕیارو ووتەکانی بگوڕێت ھەر خوا بیسەر و زانایە

﴿116﴾ وە ئەگەر تۆ گوێڕایەڵی زۆربەی ئەوانە بیت لەسەر زەویدان لەڕێگەی خوا گومڕات دەکەن ئەوان ھەر شوێنی گومان کەوتوون وە ھەمیشە درۆ و گۆترەکاری دەکەن

﴿117﴾ بێگومان ھەر پەروەردگارت چاک دەزانێت کێ گومڕا بووە و لایداوە لەڕێگای ئەو وە ھەر ئەو زاناترە بەوانەی ڕێبازی ڕاستیان گرتووە

﴿118﴾ دەبخۆن لەو (سەربڕاوە) ی کەناوی خوای لەسەر ھێنراوە ئەگەر ئێوە بەئایەتەکانی خوا بڕوادارن

﴿119﴾ بۆچی ئێوە ناخۆن؟ لە (گۆشتی) ئەو (ئاژەڵان) ـەی کەناوی خوای لەسەر ھێنراوە (لەکاتی سەربڕیندا) کەبێگومان خوا بۆتانی ڕوون کردۆتەوە ئەوەی حەرامی کردوە لەسەرتان جگە لەوەی کەناچار دەبن بۆی (بیخۆن لەو خواردنانەی کە حەرامن) بەڕاستی زۆر کەس خەڵکی گومڕا دەکەن بە ھەوا و ئارەزوی خۆیان بەبێ ھیچ زانیاری یەک (کە لەخواوە وەرگیرا بێت) بێگومان پەروەردگارت دەست درێژ کاران و سەرکەشان چاک دەناسێت

﴿120﴾ لەگوناھی ئاشکراو نھێنی واز بھێنن بەڕاستی ئەوانەی کەگوناھـ دەکەن بە دەستی ئەنقەست بەزوویی تۆڵەیان لێ دەسەنرێت بەھۆی ئەو تاوانانەی دەیانکرد

﴿121﴾ لەو (سەربڕاوە) مەخۆن کەناوی خوای لەسەر نەھێنراوە (لەکاتی سەربڕیندا) بێگومان (خواردنی) ئەوە تاوان و لەسنوور دەرچوونە وە بێگومان شەیتانەکان بەنھێنی شت بەدۆستانیان دەڵێن بۆ ئەوەی موجادەلە و دەمە دەمێتان لەگەڵدا بکەن جائەگەر بەگوێیان بکەن ئەوە بێگومان لەھاوبەش دانەران دەبن

﴿122﴾ ئایا کەسێک کە مردوو بێت ( واتە بێ بڕوا بێت) و ئێمە زیندوومان کردەوە ( ھیدایەتماندا) و ڕووناکیەکمان بۆ فەراھەم ھێنا (کەقورئانە) بە ھۆی ئەوەوە لەناو خەڵکیدا دەگەڕێ و دەڕوات ئایا وەک ئەوە وایە کە لەناو تاریکستانێکدا بێت کە بەھیچ جۆرێک دەرچوونی نیە لێی بەو شێوەیە ڕازێنراوەتەوە بۆ بێ بڕوایان ئەو کردەوە (خراپانەی) دەیان کرد

﴿123﴾ بەو شێوەیە لە ھەموو شارێکدا گەورەترینی تاوانباریمان کرد (بە دەسەڵاتدار) بۆ ئەوەی پیلان و فێڵ بکەن لەو شارانەدا وە فێڵ وپیلان ناکەن (لە کەس) بێجگە لەخۆیان بەڵام ئەوان ھەستی پێ ناکەن

﴿124﴾ وە کاتێک ئایەتێکیان بۆ بێت دەڵێن ئێمە ھەرگیز باوەڕ ناھێنین ھەتا وێنەی ئەوەی بەپێغەمبەرانی خوا دراوە بەئێمەش نەدرێت خوا چاک دەزانێت پەیام و پێغەمبەرایەتی خۆی بۆ کوێ دەنێرێت (و کێ شیاو ترە بۆ ئەو کارە) بەزویی ئەوانەی تاوانیان کردووە دووچاریان دەبێت سووکی وڕیسوایی لای خوا وسزای سەخت بەھۆی ئەو پیلان وفێڵانەوەی کەدەیانکرد (لە بڕواداران)

﴿125﴾ جا ھەرکەسێک خوا بیەوێت ڕێنمونی بکات سینگی فراوان دەکات بۆ ئیسلام (و بڕوا ھێنان) وە ھەر کەس خوا بیەوێت گومڕای کات (لەبەر نەشیاوی وسەرکەشی خۆی) سنگی زۆر تەنگ دەکات وەک ئەوەی (بیەوێت) بەرز ببێتەوە بەرەو ئاسمان ( چونکە مرۆڤ تا بەرەو ئاسمان بەرز ببێتەوە ھەست بە تەنگە نەفەسی دەکات وبەناڕەحەت ھەناسەی بۆ دەدرێت) بەو جۆرە خوا پیسی و ناپاکی دادەنێت لەسەر ئەوانەی کەبڕوا ناھێنن

﴿126﴾ ئەم ئیسلامە ڕێگای پەروەردگارتە کەڕێک و ڕاستە بێگومان بەڕوونی ئایەتەکانمان باسکردووە بۆ کۆمەڵێک کەبیربکەنەوە

﴿127﴾ بۆ ئەوانەیە لای پەروەردگاریان ماڵی ئاشتی کە (بەھەشتە) تەنھا ئەویش دۆستیانە بەھۆی ئەو کردەوە چاکانەی دەیان کرد

﴿128﴾ وە ڕۆژێک (خوا) تێکڕا کۆیان دەکاتەوە و (دەفەرموێت) ئەی دەستەو کۆمەڵی جنۆکە بێگومان ئێوە زۆر کەستان لەئادەمیەکان گومڕا کرد وە دۆستەکانیان لەئادەمی دەڵێن ئەی پەروەردگارمان ھەندێکمان سوود و کەڵکمان لەھەندێکمان وەرگرت وە بەو کاتەو مۆڵەتە گەیشتین کەبۆت دیاری کرد بووین خوا فەرمووی ئاگر شوێنتانە بەھەمیشەیی و بێ بڕانەوە دەمێننەوە تیایدا جگە لەو کاتەی کەخوا بیەوێت بەڕاستی پەروەردگارت کار دروست و زانایە

﴿129﴾ بەو شێوەیە ھەندێک لەستەمکاران دەکەین بەدۆست و پشتیوانی ھەندێکی تریان بەھۆی ئەو کردەوانەوەی ئەنجامیان دەدا

﴿130﴾ ئەی دەستە و کۆمەڵی جنۆکە و ئادەمی ئایا پێغەمبەرانتان لەخۆتان بۆ نەھات کەئایەتەکانی منتان بۆ بخوێننەوە, وە لەگەیشتن و دووچار بوونی ئەم ڕۆژەیان نەترساندن دەڵێن (ڕاستە و) شایەتی لەسەر خۆمان دەدەین بەڵام ژیانی دونیا خەڵەتاندینی و شایەتیان لەسەر خۆیاندا کەبێگومان ئەوان بێ بڕوا بوون

﴿131﴾ ئەوەی باسکرا لەبەر ئەوەیە کەپەروەردگارت لەناو بەری (خەڵکی) شارو گوندەکان نەبووە و زوڵم و ستەمی لێ نەکردوون لەکاتێکدا خەڵکی ئەو شارو گوندانە بێ ئاگابووبن

﴿132﴾ بۆ ھەر یەکێک (لەجنۆکەو ئادەمی) چەند پلە و پایە ھەیە لەبەرانبەر کردەوەکانیاندا وە پەروەردگارت لەوەی کەدەیکەن (ئەو ستەمکارانە) بێ ئاگا نیە

﴿133﴾ ھەر پەروەردگاری تۆ بێ نیازە و خاوەنی میھرەبانیە ئەگەر بیەوێت لەناوتان دەبات وە کێی بوێت دوای ئێوە دەیکاتە جێنشینی(ئێوە) وەک چۆن ئێوەی لەنەوەی کۆمەڵێکی تر بەدی ھێنا

﴿134﴾ بێگومان ھەر بەڵێنێکتان پێدەدرێت ھەر دێت و ئێوە لەدەس خوا دەرناچن

﴿135﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەی گەلەکەم لەسەر ڕێبازی خۆتان ئەوەی لەدەستان دێت بیکەن بێگومان منیش کارو کردەوەی خۆم دەکەم جا لەمەو پاش دەزانن سەرئەنجامی ئەو دونیا بۆکێ دەبێت بێگومان (بێ باوەڕان) وستەمکاران ڕزگاریان نابێت

﴿136﴾ وە بڕیاریاندا بۆ خوا لەوەی کە (خوا) دروستی کردو دایھێنا بەشێک لەکشتوکاڵ و ئاژەڵ و ماڵات جا بەگومانی خۆیان ووتیان ئەمە بۆ خوایە وە ئەوەش بۆ ھاوبەشەکانمان (بتەکانمانە) جا ئەوەی بۆ ھاوبەشەکانیانە ئەوە بە خوا ناگات وە ئەوەش بۆ خوایە ئەوە دەگات بە ھاوبەشەکانیان (واتە: خوا نایەوێت و ئەیداتەوە بەسەریاندا) ئای چ خراپە ئەوەی بڕیاری دەدەن

﴿137﴾ ئا بەو شێوەیە شەیتانەکان کوشتنی ڕۆڵەکانیان بۆ زۆر لەھاوەڵـدانەرەکان ڕازاندەوە بۆ ئەوەی لەناویان بەرن (بەکوشتنی کەسانی بێ تاوان)وە بۆ ئەوەی ئاینەکەیان لێ بشێوێنن وە ئەگەر خوا بیویستایە ئەوەیان نەدەکرد کەواتە لێیان گەڕێ با لەگەڵ ئەو درۆ و دەلەسەیەی کە ھەڵی دەبەستن (بێ ئاگا و گومڕا بن)

﴿138﴾ وە (بە گومانی خۆیان) دەیانووت ئەمانە ئاژەڵ وماڵات وکشتوکاڵێکن کە قەدەغە کراون نابێت لێیان بخوات کەسانێک نەبێت خۆمان بمانەوێت بەگومانی خۆیان ماڵاتێکیش پشتیان قەدەغە کرابوو (نابیێت باریان لێ بنرێت یا سواریان ببن) ھەروەھا ئاژەڵ و ماڵات ھەیە (لەکاتی سەربڕیندا) ناوی خوایان لەسەر نەدەبرد بەدرۆ ھەڵبەستن بەدەم خواوە لەمەولا خوا تۆڵەی ئەو درۆ ھەڵبەستنەیان لێ دەستەنێت

﴿139﴾ وە دەیانووت ئەوەی لەسکی ئەم ئاژەڵ و ماڵاتانە دایە تایبەتە بەنێرینەکانمانەوە (پیاوەکانمان) وە قەدەغە کراوە لەسەر ژنەکانمان وە ئەگەر مردارەوە بوو بوون ئەوا ھەموو تیایدا ھاوبەشو بەشدارن بەزوویی خوا سزای ئەم وەێفە (نەفامانە)یان دەداتەوە بێگومان خوا کار دروست و زانایە

﴿140﴾ بەڕاستی زیانباربوون ئەوانەی ڕۆڵەکانی خۆیان کوشت بەنەفامی ونەزانی و ئەوەی کەخوا پێی بەخشیبوون لەخۆیان قەدەغەکرد بەدەست ھەڵبەست و درۆ بەدەم خواوە بەڕاستی ئەوانە گومڕا بوون و ڕێنمونی کراو نەبوون

﴿141﴾ وە تەنھا خوایە کەبەدی ھێناوە باخاتی کەپرو ھەرزاڵە بۆ کراو (یا ساق بەرز) وە کەپرو ھەرزاڵە بۆ نەکراو (ساق کورت) وە دار خورما و کشتوکاڵی جیاواز لەخواردن و تامدا (بەدیھێناوە) زەیتون و ھەناریشی (بەدی ھێناوە) لەیەک چوو (لەوێنەو دیمەندا) و لەیەک نەچوو (لەتامدا) بخۆن لەبەروبوومی کاتێک ھاتەبەر وە لەڕۆژی دروێنە و چنینیدا مافەکەی (زەکاتەکەی) لێ بدەن و زیادە ڕۆی مەکەن بێگومان خوا زیادەڕۆیانی خۆش ناوێت

﴿142﴾ لەئاژەڵ و ماڵاتیش ھەندێکی بارھەڵگرە و ھەندێکی بۆ کوڵک و خوریە (کەڕاخەرو فەرشی لێ دروست دەکرێت) لەوەی کەخوا پێی بەخشیوون بخۆن وە شوێنی ھەنگاوەکانی شەیتان مەکەون چونکە بێگومان شەیتان دوژمنێکی ئاشکرای ئێوەیە

﴿143﴾ (خوا) ھەشت جۆر ئاژەڵ و ماڵاتی (دروستکردووە) لەمەڕ دووان (مەڕ و بەران) و لەبزن دووان (بزن و سابرێن) (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئایا خوا ئەو دوو نێرەی حەرام کردووە؟ یان ئەو دوو مێیە؟ یا ئەو بێچوانەی کە لەسکی ئەو دوو (جۆرە ئاژەڵە) مێینەدایە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن ھەواڵم بدەنێ بەزانیاریەک (لەخواوە)

﴿144﴾ وە لەحوشتر دووان و لەڕەشەوڵاخ دووان (نێرو مێیەک) (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا خوا ئەو دوو نێرەی حەرام کردووە یان ئەو دوو مێیە؟ یا ئەو بێچوانەی کە لەسکی ئەو دوو (جۆرە ووڵاخە) مێینەدایە یان ئێوە ئامادە و شایەت بوون ئەو کاتە کەخوا فەرمانی پێکردن (بەم قەدەغەکردنە) کەواتە کێ لەو کەسە ستەمکارترە کەدرۆ بەدەم خواوە ھەڵدەبەستێت بۆ ئەوەی خەڵکی گومڕا بکات بەبێ ھیچ زانیاریەک بەڕاستی خوا ڕێنمونی کۆمەڵی ستەمکاران ناکات

﴿145﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ نابینم لەوەی کە (وەحی) وسرووشم بۆ کراوە ھیچ خۆراکێک حەرام بێت بۆ کەسێک کە بیخوات جگە لە مردارەوە بوو یان خوێنێکی ڕژێنراو نەبێت یا گۆشتی بەراز چونکە بێگومان ئەوەش پیس (وحەرامە) یان سەربڕاوێک (کاتی سەربڕین) ناوی غەیری خوای لەسەر ھێنرا بێت جا ھەر کەس ناچار بوو (کە ئەو حەرامانە بخوات لەبەر برسیەتی وخواردنی حەڵاڵی دەست نەکەوت) با زیاد لەپێویست نەخوات و مەبەستی سنوور بەزاندن نەبێت ئەوە بێگومان پەروەردگارت لێبوردەی میھرەبانە

﴿146﴾ تەنھا لەسەر ئەوانەی بوونە جولەکە حەراممان کرد ھەموو چڕنوکدارێک (باڵدار بێت یا ئاژەڵ) وە لە (گۆشتی) ڕەشەوڵاخ و مەڕو بزنیش پیو و بەزەکانیمان لێ حەرام کردن مەگەر ئەوەی کەبەسەر پشتیانەوە بێت یا ئەوەی بەڕیخۆڵەکانیانەوە بێت یا تێکەڵ بووبێت و لکا بێت بەئێسکەوە بەھۆی سەرکەشیانەوە ئەو تۆڵە و سزامان دان وە بێگومان ئێمە ڕاست گۆین

﴿147﴾ ئەمجا ئەگەر باوەڕیان پێ نەکردیت ئەوا (پێیان) بڵێ پەروەردگارتان خاوەنی میھرەبانی فراوانە وە سزاو تۆڵەی ئەو (خوا کەھات) لەھۆزی تاوانباران ناگێڕدرێتەوە

﴿148﴾ ئەوانەی کەھاوبەشیان بۆ خوا دانا بوو لەمەو دوا دەڵێن: ئەگەر خوا بیویستایە ئێمەو باوو باپیرانمان ھاوبەشمان (بۆخوا) دا نەدەنا وە ھیچ شتێکمان حەرام نەدەکرد ھەر بەو شێوەیە ئەوانەی پێش ئەمانیش درۆیان کرد ھەتا سزاو تۆڵەی ئێمەیان چەشت (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا ھیچ زانیاریەکتان لایە تا دەری بخەن بۆمان و دەری ببڕن ئێوە شوێنی ھیچ شتێک ناکەون بێجگە لەگومان نەبێت و ئێوە ھەر لەخۆتانەوە بەگۆترە شت دەڵێن

﴿149﴾ بڵێ دەی کەواتە بەڵگەی بەھێز و (دەسەڵات) ھەر بۆ خوایە جا ئەگەر (خوا) بیویستایە ھەر ھەمووتانی دەخستە سەر ڕێی ڕاست

﴿150﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەو شایەتانەتان بھێنن کە شایەتی دەدەن کە خوا ئەمەی حەرام کردووە جا ئەگەر (بە درۆ) شایەتیان دا تۆ لەگەڵیاندا شایەتی مەدە وە شوێن ھەواو ھەوەس وئارەزواتی ئەوانە مەکەوە کەباوەڕیان نەھێنا بەئایەتەکانی ئێمە وە شوێن ئەوانەش مەکەوە کەبڕوایان نیە بەڕۆژی دوایی ئەوانەش کەھاوبەش و ھاوتا بۆ پەروەردگاریان بڕیار دەدەن

﴿151﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ وەرن بابیخوێنمەوە (بۆتان) ئەوەی پەروەردگارتان (حەرام) و یاساغی کردووە لەسەرتان (فەرمانیداوە کەوا) ھیچ شتێک نەکەن بە ھاوبەش بۆی و لەگەڵ باوک و دایکدا ئاکار چاک و ڕەفتار جوانبن و مناڵەکانتان مەکوژن لەبەر ھەژاری و نەبوونی ئێمە ڕۆزی ئێوەو ئەوانیش دەدەین وە نزیکی گوناھو کردەوە زۆر بەدەکان مەکەونەوە ئەوەی بە ئاشکرا دەکرێت لەو (خراپانە) و ئەوەش بە پەنھان وە ئەو کەسە مەکوژن کە خوا کوشتنی حەرام کردووە مەگەر ھەق بێت (و بکوژرێتەوە لەتۆڵەدا) خوا ئەمانەی بەئێوە ڕاسپاردوە بۆ ئەوەی تێ بگەن (و ژیری خۆتان بەکاربھێنن)

﴿152﴾ وە نزیکی ماڵی ھەتیوان مەکەونەوە مەگەر بەو شێوەی کەجوانترو چاکتر بێت (بۆ ئەوان) تا باڵغ دەبێت و دەگاتە ھێزی خۆی وە پێوانەو کێشانە بێ زیاد و کەم ئەنجام بدەن بەدادگەری داوای ھیچ ئەرک و فەرمانێک لەکەس ناکەین بەئەندازەی توانای خۆی نەبێت وەکاتێک (بۆشایەتیدان و شتی تر) قسەتان کرد دادوەرو ڕاست بن با (لەدژی) خزمی نزیکی خۆشتان بێت وەبەڵێن و پەیمانی خوا بەچاکی ببە نەسەر خوا ئەو شتانەی بەئێوە ڕاسپاردوە بۆ ئەوەی بیر بکەنەوە

﴿153﴾ (فەرمانی داوە کە) بێگومان ئەمە ڕێگای ڕاستی منە کەڕاست و دروستە کەواتە شوێنی بکەون و شوێنی کوێرە ڕێگا وڕێچکەکانی تر مەکەون چونکە دوورتان دەخەنەوە و لاتان دەدەن لەڕێگەی خوا خوا ئەو شتانەی بەئێوە ڕاسپاردوە بۆ ئەوەی پارێزکار و لە خواترس بن

﴿154﴾ لەپاش ئەوە تەوراتمان بەخشی بەموسا بۆ تەواو کردنی چاکەو بەھرەمان بەرانبەر کەسێک کە بە چاکی پێی ھەڵساوە, وە ڕوونکەرەوەی ھەموو شتێک بێت وە ڕێنیشاندەر و ڕێنمونی و میھرەبانی بێت بۆ ئەوەی باوەڕ بھێنن بەگەیشتنیان بەحوزوری پەروەردگاریان (لە ڕۆژی دواییدا)

﴿155﴾ وە ئەم قورئانە پیرۆزە بەفەڕ وپیتەمان ناردۆتە خوارەوە کەواتە ئێوەش شوێنی بکەون و خۆتان بپارێزن و (پارێزکاربن) تا ڕەحمتان پێ بکرێت

﴿156﴾ لەبەر ئەوەی نەڵێن بێگومان کتێب تەنھا بۆ سەر دوو کۆمەڵی (گاورو جولەکە) نێراوەتە خوارەوە لەپێش ئێمەدا کەبەڕاستی ئێمە لەخوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی کتێبەکانیان بێ ئاگابووین

﴿157﴾ وە بۆ ئەوەی نەڵێن بەڕاستی ئەگەر کتێبی ئاسمانی بۆ ئێمەش بھاتایە ئەوە ئێمە لەوان ڕێنمونتر دەبووین ئێوە بێگومان بەڵگەو نیشانە (قورئانی) ڕوونتان لە پەروەردگارتانەوە بۆ ھاتووە کەڕێنمونی و میھرەبانیەکی گەورەیە کەواتە کێ ستەمکارترە لەو کەسەی بێ باوەڕ بێت بەئایەتەکانی خواو بەدرۆی بزانێت وە ڕوویان لێ وەرگێڕێت لەمەو دوا بەزوویی تۆڵە دەسێنین لەوانەی سەرپێچی دەکەن لە ئایەتەکانی ئێمە بەسزایەکی بەدو سەخت بەھۆی ئەو لادانەوە کەدەیانکرد

﴿158﴾ ئاخۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ئەوان چاوەڕوانی چ شتێک دەکەن بێجگە لەوەی فرشتەی (گیان کێشان) یان بۆ بێت یان پەروەردگارت بێت یان ھەندێک لە موعجیزە و نیشانە ئاشکراکانی پەروەردگارت بەدی بێت ئەو ڕۆژەی ھەندێک لەنیشانە و بەڵگە ڕوونەکانی پەروەدگارت بەدی دێت باوەڕھێنان سوود ناگەیەنێت بەھیچ کەس کەپێشتر بڕوای نەھێنا بێت یان ھیچ خێروچاکەیەکی نەکردبێت لەگەڵ ئیمانەکەیدا بڵێ: چاوەڕوان بن (ھەڕەشەیە) ئێمەش چاوەڕوانی دەکەین

﴿159﴾ بەڕاستی ئەوانەی ئاینەکەیان بەش بەش کرد و بوون بەچەند دەستەو تاقمێکەوە تۆ لەھیچ شتێکدا لەئەوان نیت بێگومان کاری ئەوان تەنھا بۆ لای خوا دەگەڕێتەوە پاشان خوا ھەواڵیان پێدەدات بەھەر کردەوەیەک کەکردویانە

﴿160﴾ ھەر کەسێک چاکە بکات ئەوە (لەڕۆژی دواییدا) دە ھێندەی چاکەکەی پاداشتی بۆ ھەیە وە ھەر کەسێک خراپە بکات ئەوە تۆڵەی لێ ناسێنرێت تەنھا بەوێنەی خۆی نەبێت و ئەوانە ستەمیان لێ ناکرێت

﴿161﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بێگومان من پەروەردگارم ڕێنمونی کردووم بۆ ڕێگای ڕاست ئاینێکی زۆر ڕاست و پاک (کەھیچ لاریەکی تیا نیە) ئایینی ئەو ئیبراھیمەیە کە لەھەموو ئایینە ناڕاستەکان لایداوە بۆ پەرستنی خوا بەتەنھا وە بە ھیچ جۆرێک لە ھاوبەش پەیداکەران نەبووە

﴿162﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بێگومان نوێژو (بەندایەتی) و قوربانی و ژیان و مردنم ھەر بۆ خوای پەروەردگاری ھەموو جیھانیانە

﴿163﴾ ھیچ ھاوبەشێکی نیە و ھەر بەوە فەرمانم پێدراوە, وە من یەکەمی ناو ھەموو موسڵمانان و فەرمانبەردارانم (بۆ خوا)

﴿164﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئایا بێجگە لە خوا پەرستراوێکی تر بۆ خۆم ھەڵبژێرم لەکاتێکدا ئەو پەروەردگاری ھەموو شتێکە و ھەر کەسێک ھەر گوناھو خراپەیەک بکات تەنھا لەسەر خۆیەتی وە ھیچ کەسێکی گوناھکار گوناھی کەسێکی تر ھەڵناگرێت پاشان گەڕانەوەتان ھەر بۆلای پەروەردگارتانە ئەمجا ھەواڵتان پێ ئەدا بەوەی کەئێوە تیایدا جیاواز بوون

﴿165﴾ وە خوا ئەو زاتەیە کە ئێوەی کردووە بەجێنشینانی زەوی (کۆمەڵ لەدوای کۆمەڵ دێن) چەند پلە ھەندێکتانی بەرز کردۆتەوە بەسەر ھەندێکی ترتاندا بۆ ئەوەی تاقیتان بکاتەوە لەوەدا کەپێی بەخشیوون بەڕاستی پەروەردگارت تۆڵە سەندنی خێرایە (بۆ بەدکاران) وە بەڕاستی ئەو لێبوردە و میھرەبانە (بۆ چاکەکاران)

الأعراف

Surah 7

﴿1﴾ بە (ئەلیف، لام، میم، ێاد) دەخوێنرێتەوە، خوا زاناترە بەماناو مەبەست پێی، بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرە) بکە

﴿2﴾ (ئەم قورئانە) نامەیەکە نێرراوەتە خوارەوەبۆ تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) کەواتە دڵ تەنگ مەبە (بەپەیڕە و نەکەرانی) بۆ ئەوەی (ئەوان)بەم قورئانە بترسێنیت و بیرخستنەوە و ئامۆژگاریش بێ بۆ بڕواداران

﴿3﴾ پەیڕەوی ئەوە بکەن کە لەلایەن پەروەردگارتانەوە دابەزێنراوەتە خوارەوە بۆتان وە بێجگە لەئەو (لە خوا) شوێن ھیچ پەرستراوانێکی تر مەکەون و مەیکەن بە پشتیوانی خۆتان ئێوە زۆر کەم بیر دەکەنەوە

﴿4﴾ وە چەندەھا شار و گوندمان وێرانکرد و سزای ئێمەیان بۆ ھات لەشەودا یان ئەوان لەخەو و پشووی نیوەڕۆدا بوون

﴿5﴾ جا کاتێک سزای ئێمەیان بۆھات ھاوار و نزایان ھیچ نەبوو بێجگە لەوەی کەدەیانووت: بەڕاستی ئێمە ستەمکار بووین

﴿6﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی پرسیار دەکەین لەوانەی کەپێغەمبەرانیان بۆ نێردرا (کە چۆن پێشوازییان لێکردن) وە بێگومان پرسیاریش دەکەین لەپێغەمبەران (کە چۆن وەڵام درانەوە)

﴿7﴾ جا سوێند بەخوا بەڕاستی (ئەوەی کردوویانە) بۆیان دەگێڕینەوە لەڕووی زانیاریەوە وەئێمە ھیچ کاتێک بێ ئاگا نەبووین (لێیان)

﴿8﴾ کێشانەی ڕاست (بۆ کردەوەکانتان) لەو ڕۆژە دا دەبێت و گومانی تێدا نیە جاھەر کەس کێشراوی (چاکـەکانی) قورس بێت ئەوە ئەوانەن ڕزگار و گەیشتوو بەئامانج

﴿9﴾ وە ھەرکەس کێشراوی (چاکەکانی) سووک بێت ئەوانە کەسانێکن کەخۆیانیان دۆڕاندووەو زەرەر مەندبوون بەھۆی ئەوەی کەستەمیان کرد بەرانبەر بەڵگەو نیشانەکانی ئێمە (و بەدرۆیان دانا)

﴿10﴾ سوێند بەخوا بێگومان ئێمە ئێوەمان نیشتەجێ و جێگیرکرد لەزەویدا و جۆرەھا ھۆی ژیانمان تێیدا بۆ ڕەخساندن (بەڵام) ئێوە زۆر کەم سوپاس گوزارن

﴿11﴾ سوێند بێت بێگومان ئێوەمان بەدی ھێنا و پاشان شکڵ و شێوەمان کێشان پاشان ووتمان بەفریشتەکان سوژدە ببەن بۆ ئادەم ھەموویان یەکسەر سوژدەیان برد بێجگە لەئیبلیس (لەشەیتان) کە لەسوژدە بەران نەبوو

﴿12﴾ (خوا) فەرمووی چی ڕێگری لێ کردیت کەسوژدە نەبەیت کاتێک فەرمانم پێکردیت؟ (شەیتان) ووتی: من لە (ئادەم) چاکترم چونکە منت لە ئاگر دروست کردووەو ئەوت لەقوڕ دروست کردووە

﴿13﴾ (خوا) فەرمووی: (لە بەھەشت) بڕۆرە خوارەوە چونکە بۆت نیە لەو (بەھەشتە) دا خۆت بەگەورە و زل بزانی یەکسەر دەرچۆ بەڕاستی تۆ لە بێ نرخ و ڕیسوایانی

﴿14﴾ ووتی مۆڵەتم بدە (مەممرێنە) تا ئەو ڕۆژەی زیندوو دەکرێنەوە

﴿15﴾ (خواش) فەرمووی: بێگومان تۆ لەمۆڵەت دراوانیت

﴿16﴾ ووتی ئەی پەروەردگار بەھۆی ئەوەوە کە گومڕات کردم بێگومان بۆیان (بۆ ئادەم و نەوەکانی) دادەنیشم لەڕێگە ڕاستەکەی تۆدا

﴿17﴾ ئەمجا سوێندبێ بێگومان بۆیان دەچم لەپێشیانەوە و لەدوایانەوە, وە لەلای ڕاستیان و لەلای چەپیانەوە ئەوسا نابینی زۆربەیان سوپاس گوزاربن

﴿18﴾ (خوا) فەرمووی: دەرچۆ تێیدا بە لۆمەکراوی و دەرکراوی سوێندبێت بێگومان ھەرکەس شوێنی تۆ کەوتبێت لەوان ئەوە بێگومان دۆزەخ پڕ دەکەم لەئێوە ھەمووتان

﴿19﴾ وە ووتمان: ئەی ئادەم خۆت و ژنەکەت نیشتەجێ بن لەم بەھەشتەدا وە لە ھەموو خواردەمەنیەکی بخۆن بەتێرو تەسەلی لەھەر شوێنێک کەحەز دەکەن وە نزیکی ئەم درەختە مەکەون تا لە ستەمکاران نەژمێردرێن تا نەبنە ستەمکار

﴿20﴾ وە (ووتمان) ئەی ئادەم تۆو ھاوسەرەکەت نیشتەجێی بەھەشت بن بخۆن لەھەرچی کەویست و حەزتان لێ بوو بەڵام نزیکی ئەو درەختە مەکەونەوە ئەگینا لەستەمکاران دەبن

﴿21﴾ وە سوێندی بۆ خواردن ووتی بێگومان من لە ئامۆژگاریکەرانی دڵسۆزی ئێوەم

﴿22﴾ سەرئەنجام بەخەڵەتاندن ھانیدان جا کاتێک (لەبەرو بوومی) ئەو درەختەیان چەشت ھەردووکیان عەیب و عەورەتیان دەرکەوت وە دەستیان کرد بەداپۆشینی خۆیان بەگەڵای (درەختانی) بەھەشت وە پەروەردگاریان بانگی ھەردووکیانی کرد ئایا ئەو درەختەم قەدەغە نەکرد لێتان وە ئایا پێم نەووتن کە بێگومان شەیتان بۆ ئێوە دوژمنێکی ئاشکرایە

﴿23﴾ ھەردووکیان ووتیان ئەی پەروەردگارمان ئێمە ستەممان لەخۆمان کرد جا ئەگەر لێمان نەبوری و میھرەبانیمان لەگەڵ نەکەیت سوێند بەخوا بێگومان ئێمە لەزیانباران دەبین

﴿24﴾ (خوا) فەرمووی بڕۆنە خوارەوە (لەبەھەشت) ھەندێکتان دوژمنی ھەندێکی ترتانن وە بۆتان ھەیە لەزەویدا نیشتەجێ بوون و ھۆی ڕابواردن و ژیان ھەتا ماوەیەک

﴿25﴾ (خوا) فەرمووی: لەزەویدا دەژین و لەویشدا دەمرن و ھەر لەویش دەردەھێنرێن (و زیندوو دەکرێنەوە)

﴿26﴾ ئەی نەوەی ئادەم بێگومان پۆشاکمان بۆ ناردوون کەعەیب وعەورەتتان دادەپۆشێ وە پۆشاکی جوان و ڕازاوەیش (مان بۆ ناردوون) بەڵام پۆشاکی ترسان لەخوا و پارێزکاری چاکترو باشترە ئەوەی باسکرا ھەندێکە لەبەڵگە و نیشانەکانی خوا بۆ ئەوەی بیربکەنەوەو ئامۆژگاری وەرگرن

﴿27﴾ ئەی نەوەی ئادەم با شەیتان فریوتان نەدات و نەتانخەڵەتێنێت ھەرچۆنێک باوک و دایکتانی لەبەھەشت دەرکرد لەحاڵێََََکدا پۆشاکەکەیانی لێداکەندن بۆ ئەوەی عەیب و عەورەتیان (دەربخات) و نیشانیان بدات بەڕاستی شەیتان خۆی و دەستەکەی دەتانبینن لەجێگایەکەوە کەئێوە ئەوان نابینن بەڕاستی ئێمە شەیتانەکانمان گێڕاوە بەدۆست وخۆشەویست بۆ ئەوانەی کەبڕوا ناھێنن

﴿28﴾ وە کاتێک کردەوەیەکی زۆر بەدو ناشیرینیان دەکرد (کە بەڕووتی تەواف کردن نموونەیەکەیەتی) دەیانووت: لە باوو باپیرانمانەوە بۆمان ماوەتەوە, وە خوا فەرمانی ئەو (کردەوەی) پێ داوین (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بێگومان خوا فەرمان نادات بەکردەوەی بەد و خراپ ئایا بەدەم خواوە شتێک دەڵێن کەنایزانن و بێ ئاگان لێی؟

﴿29﴾ بڵێ پەروەردگارم فەرمانی بە دادپەروەری داوە, وە لەکاتی ھەموو نوێژێکدا ڕاست ڕوو بکەنە خوا و دڵسۆزانە ھاواری لێ بکەن و بیپەرستن ھەرچۆنێ لە یەکەم جارەوە (خوا) دروستی کردون بەو شێوەیە دەگەڕێنەوە (بۆ لای خوا)

﴿30﴾ دەستەیەکی ڕێنمونی کردوە دەستەیەکیش گومڕایی بەسەریاندا چەسپا بەڕاستی ئەوانە شەیتانەکانیان کرد بەدۆست و پشتیوانی خۆیان لەجیاتی خوا وە وا گومان دەبەن کەڕێنمونی کراوون

﴿31﴾ ئەی نەوەی ئادەم، پۆشاکی جوان و ڕازاوەتان بپۆشن لەکاتی ھەموو نوێژ (چوونە مزگەوتێکتاندا) وە بخۆن و بخۆنەوە (لەوەی کە خوا حەڵاڵی کردووە بۆتان) و زیادە ڕۆی مەکەن بێگومان خوا زیادەڕۆیانی خۆش ناوێت

﴿32﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ کێ ڕازاندنەوە وجوانی و (نازونیعمەتە) خواییەکانی حەرام کردووە کەخوا بۆ بەندەکانی دروستی کردووە ھەروەھا ڕۆزی وخۆراکە پاک و خۆشەکان (کێ حەرامی کردوون) (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەوانە بۆ بڕوادارانە لەژیانی دونیادا (بێ بڕوایانیش لەپەنای ئەواندا بەشداری دەکەن) (بەڵام) لەڕۆژی دواییدا تایبەتە بەبڕوادارانەوە بەم شێوەیە ئایەتەکانمان باس دەکەین و ڕوونی دەکەینەوە بۆ گەل و کۆمەڵێک کە دەزانن و تێدەگەن

﴿33﴾ بڵێ بێگومان پەروەردگارم تەنھا ئەو کردەوانەی حەرام کردوە کەزۆر بەد و خراپن ئەوانەی کە ئاشکران و ئەوانەش کە نھێنین وە گوناھی (حەرام کردووە) وە دەست درێژی بەناھەق وە (حەرامی کردوە) شتێک بکەنە ھاوبەش بۆخوا کەبەڵگەی بۆ نەھاتووە, وە (حەرامی کردووە) کەبەدەم خواوە شتانێک بڵێن کەنایزانن

﴿34﴾ وە بۆ ھەموو ئوممەتێ کاتێکی دیاری کراو ھەیە (بۆ مردن و سزادانیان) ئەمجا کاتێک ماوەی (مردن یان سزا) کەیان ھات ساتێک دواناکەون و پێشیش ناکەون

﴿35﴾ ئەی نەوەی ئادەم ئەگەر بۆتان ھات پێغەمبەرانێک لەخۆتان ئایەتەکانی منیان بۆ دەخوێندنەوە جا ھەر کەس خۆی پاراست (لە نا فەرمانی خوا) و کردەوەی چاکی کرد ئەوە مەترسیان لەسەر نیە وخەم و خەفەتیش ناخۆن

﴿36﴾ وە ئەوانەش کە بێ بڕوا بوون بەئایەتەکانی ئێمە و خۆیان بەزل دەزانی لەبەرانبەر ئەو ئایەتانەدا ئەوانە ھاوەڵانی ئاگرن ئەوانە بەھەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە

﴿37﴾ جا کێ لەوە ستەمکارترە کە درۆ بەدەم خواوە ھەڵبەستێ یان بێ بڕوا بێت بەئایەتەکانی خوا ئەوانە ئەو بەشەی بۆیان نوسراوە دوو چاریان دەبێت ھەتا ئەو کاتەی نێردراوەکانمان (بۆ گیان کێشان) دێن بۆیان دەیانمرێنن و (گیانیان دەکێشن) پێیان دەڵێن ئەوانەی لەجیاتی خوا ئێوە ھاوارو نزاتان لێ ئەکردن لەکوێن (لەوەڵامدا) دەڵێن دیار نین و وون بوون لێمان وە شایەتی دەدەن لەسەر خۆیان کە بێگومان ئەوانە لە دونیادا بێ بڕوا بوون

﴿38﴾ (خوا پێیانی) فەرموو ئێوە لەگەڵ ئەو ئوممەتانەی کەلە پێش ئێوە وە بوون لە جنۆکەو ئادەمیزاد بچنە ئاگری دۆزەخەوە ھەر جارێک دەستەیەک دەچنە ناویەوە نەفرین لەھاوبیرانی دەکات ھەتا ھەموو دەگەن بەیەک و کۆدەبنەوە یەک دەگرن دوایینەکانیان (کەشوێن کەوتوو بوون) دەربارەی پێشوەکانیان (کەپێشەوا بوون) دەڵێن ئەی پەروەردگارمان ئەوانە ئێمەیان گومڕا کرد دە تۆش لەئاگردا دووقات سزایان بدە (پەروەردگار) دەفەرموێ بۆ ھەرکامتان (سزا) دوو بەرامبەرە بەڵام ئێوە نازانن و بێ ئاگان

﴿39﴾ سەرۆک و چاو لێکراوەکان بە شوێن کەوتووەکانیان دەڵێن ئێوەش ھیچ زیادە ڕێزێکتان بەسەر ئێمەدا نیە دە ئێوەش سزا بچەژن بەھۆی ئەو (خراپانەی) دەتانکرد

﴿40﴾ بەڕاستی ئەوانەی بێ بڕوا بوون بەئایەتەکانی ئێمە وە خۆیان بەگەورە و زل دادەنا لە بەرامبەریاندا ئەوانە دەرگاکانی ئاسمانیان بۆ ناکرێتەوە و ناچنە بەھەشتەوە ھەتا حوشتر نەچێت بەکونی دەرزی دروماندا (ئەمەش مەرجێکە ھەرگیز نایەتە دی) ئا بەو جۆرە تۆڵە لە تاوانباران دەسێنین

﴿41﴾ ئەوانەی لەدۆزەخدا فەرش و ڕاخەریان (لە ئاگرە) وە لەلای سەروشیانەوە لێفە و داپۆشەریان (لەئاگرە) ئا بەو جۆرە تۆڵە لەستەمکاران دەستێنین

﴿42﴾ وە ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە وکردەوەی چاکیشیان کردووە داوا لە ھیچ کەس ناکەین زیاد لەتوانای خۆی ئا ئەوانە ھاوەڵانی بەھەشتن ئەوان ھەمیشەیین تێیدا

﴿43﴾ ئەوەی لەدڵیاندا بووبێت دامانڕنی لەکینە و ڕق (دەربارەی یەکتری) ڕووبارەکان دەڕۆن بەژێر (کۆشک وباخەکان) یاندا وە دەڵێن سوپاس بۆ ئەو خوایەی کەڕێنمونی کردین بۆ ئەم ڕێگایە کە ئێمە ھەرگیز ڕێبازی ڕاست شارەزا نەدەبووین ئەگەر خوا ڕێنمونی نەکردینایە سوێند بەخوا بێگومان نێرراوەکانی پەروەردگارمان ڕاستیان ھێنا وە بانگیان لێ دەکرێت بەمەی کە ئەو بەھەشتە پێتان بەخشرا بەھۆی ئەو کردەوە (چاکانە وە بوو) کە دەتان کردن

﴿44﴾ وە بەھەشتیەکان بانگ دەکەن لەدۆزەخیەکان بێگومان ئێمە ئەوەی کەپەروەردگارمان بەڵێنی پێداین ڕاست بوو پێی گەیشتین جا ئایا ئێوەش ئەوەی کەپەروەردگارتان بەڵێنی پێدان ڕاست بوو پێی گەیشتن؟ دەڵێن بەڵێ پاشان جاڕچیەک جاڕی دەدا لەنێوانیاندا کەنەفرەتی خوا لەسەر ستەمکاران بێت

﴿45﴾ ئەوانەی بەرھەڵستی لە ڕێی خوا دەکەن و دەیانویست ئەو (ڕێگایە) بەخوارو ناڕێک نیشان بدەن لەکاتێکدا ئەوان بێ بڕوا بوون بەڕۆژی دوایی

﴿46﴾ و لەنێوانیاندا پەردە و جیاکەرەوەیەک ھەیە بەسەر ئەعرافەوە (کەبەرزاییەکە لەنێوان بەھەشت و دۆزەخدا) پیاوانێک ھەن ھەر یەکە لەبەھەشتی ودۆزەخیەکان دەناسنەوە بەھۆی نیشانە و (شێوەی تایبەتی) یانەوە جا بەھەشتیەکان بانگ دەکەن و دەڵێن: سەلامتان لێ بێت نەچوونەتە ناویەوە بەڵام ئومێدیان ھەیەو بەتەمان بچنە ناوى

﴿47﴾ ھەر کاتێک ڕوویان لادرێ و وەرگێڕدرێت بەرەو لای دۆزەخیەکان دەڵێن ئەی پەروەردگارمان مەمانخەنە ڕیزی گەلی ستەمکارانەوە

﴿48﴾ وە ئەوانەی وان بەسەر ئەعرافەوە پیاوانێک بانگ دەکەن کەبەنیشانەی تایبەتیاندا دەیان ناسن دەڵێن کۆمەڵەکەتان سوودی پێ نەگەیاندن ھەروەھا خۆبەزل زانین و لەخۆبایی بوونتان بەکەڵکتان نەھات

﴿49﴾ ئایا ئەوانە (ھەژارە باوەڕدارەکان) ھەر ئەوانە نین کەئێوە (لەدونیادا) سوێندتان دەخوارد کەخوا بەر میھرەبانی خۆیان ناخات (خوا بەھەژارە باوەڕدارەکان ئەڵێت) بچنە بەھەشت ھیچ مەترسیەکتان لەسەر نیە و ئێوە خەم ناخۆن

﴿50﴾ وە دۆزەخیەکان بانگ و ھاوار لەبەھەشتیەکان دەکەن (دەڵێن) ھەندێ ئاومان پێ ببەخشن یان ھەندێک لەو ڕۆزیەی کەخوا پێی بەخشیوون (بماندەنێ) (لەوەڵامیاندا) دەڵێن: خوا ھەردووکیانی لەسەر بێ بڕوایان حەرام کردووە

﴿51﴾ ئەوانەی کەئاینەکەی خۆیان کردبووە سەرقاڵی بێ سوود و گاڵتە جاڕی وە ژیانی دونیا ھەڵیخەڵەتاندن بۆیە ئەمڕۆ ئەوان لەبیرخۆمان دەبەینەوە ھەرچۆنێک ئەوان دیداری ئەم ڕۆژەیان لەبیری خۆیان بردبویەوە, وە (لەبەرئەوەی) ئایەتەکانی ئێمەیان ئینکار دەکرد (دانیان پێدا نەدەھێنا)

﴿52﴾ سوێند بەخوا بێگومان ئێمە کتێبێکمان بۆھێناون لەڕووی زانستەوە بەڕوونی شیمان کردوەتەوە کەڕێنمونی و میھرەبانیە بۆ کەسانێک بڕوا دەھێنن

﴿53﴾ ئایا چاوەڕوانی چی دەکەن بێجگە لە سەرئەنجامی ھەڕەشەکانی ئەو (قورئانە)؟ ئەو ڕۆژەی کە سەرئەنجامی (ھەڕەشەکانی) بەدی دێت ئەوانەی لەوە و پێش لەبیریان کردبوو دەڵێن بەڕاستی نێرراوەکانی پەروەردگارمان بەڕاستیەوە ھاتن جا ئایا (ئەمڕۆ) تکا کارانێک بۆ ئێمە ھەیە تکامان بۆ بکەن یان بگەڕێنرێینەوە بۆ دونیا ھەتا کردەوەی چاک بکەین نەک وەک ئەوەی دەمانکرد بێگومان خۆیانیان دۆڕاند ئەوەی ھەڵیان دەبەست وون بوو لێیان

﴿54﴾ بەڕاستی پەروەردگارتان ئەو خوایەیە کە ئاسمانەکان و زەوی لەشەش ڕۆژدا دروستکردووە پاشان (خوا) بەرز بووەوە سەر عەرش و قەراری گرت (ئێمە ئیمانمان پێیەتی بەڵام شێوەکەی نازانین پرسیار کرا لە ئیمامی مالیک دەربارەی (استواء) فەرمووی وەستانەکە حەقیقەتە و چۆنێتیەکەی نەزانراوە و پرسیارکردن دەربارەی بیدعـەتـە وباوەڕبوون پێی واجبە) بە (تاریکایی) شەو (ڕۆشنایی) ڕۆژ دادەپۆشێت (بەپێچەوانەشەوە) (ڕِۆژ بەشوێن شەوەوەیە بەخێرایی) وشـەو بەشوێن ڕۆژەوەیە بەخێرایی خۆر و مانگ و ئەستێرەکانیش ژێر بار کراوون بەفەرمانی خۆی بێداربن کەبەدیھێنان و فەرماندان ھەر بۆ خوایە پاک و بێگەردە (لەھەموو کەم و کوڕیەک) خوای پەروەردگاری ھەموو جیھانیان

﴿55﴾ لەپەروەردگارتان بپاڕێنەوە بەزەلیلی (و کڕوزانەوە) و بەنھێنی بێگومان خوا دەستدرێژی کارانی خۆش ناوێت

﴿56﴾ خراپەکاری مەکەن لەزەویدا پاش ئەوەی کەخوا چاکی کردووە, وە ھاوار و نزا بەرن بۆ خوا بەترس و ئومێدەوە بەڕاستی میھرەبانی خوا لەچاکەکارانەوە نزیکە

﴿57﴾ وە ئەو (خوا) زاتێکە بایەکان دەنێرێت بەموژدەدەر پێش (بارانی) رەحمەتی پەروەردگار ھەتا کاتێک ھەوری قورسی(باراناوی) ھەڵدەگرن دەینێرین بۆ ووڵاتێکی مردوو (وشکی بێ گیا) جا بەو (ھەورە) باران دەبارێنین بەھۆی ئەوەوە ھەموو بەرووبومێک دەردەھێنین (لە زەویدا) ھەر بەو وێنەیە مردووەکان لە زەوی دەردەھێنین (و زیندوویان دەکەینەوە) ھەتا ئێوە بیربکەنەوە

﴿58﴾ زەوی وخاکی پاک و بەپیت ڕووەک و شیناییەکەی بەفەرمانی پەروەردگاری دەڕوێت وە ئەوەی پیس و بێ خێرە دڕک و داڵ نەبێ لێی ناڕوێت و دەرنایەت ئا بەو جۆرە ئایەتەکانی خۆمان باس دەکەین بۆ گەلێک کە سوپاسگوزاربن

﴿59﴾ سوێند بەخوا بێگومان ئێمە نوحمان ڕەوانە کرد بۆ لای گەلەکەی ووتی: ئەی گەلەکەم تەنھا خوا بپەرستن ئێوە ھیچ پەرستراوێکتان نیە بێجگە لەو (لە خوا) بەڕاستی من دەترسم (دووچاری) ئێوە بێت سزای ڕۆژێکی گەورە (کە ڕۆژی دواییە)

﴿60﴾ کاربەدەست و دەسەڵاتدارانی گەلەکەی ووتیان بەڕاستی ئێمە تۆ لەگومڕاییەکی ئاشکرادا دەبینین

﴿61﴾ فەرمووی: ئەی گەلەکەم ھیچ گومڕاییەک لەمندا نیە بەڵکو من نێرراوم لەلایەن پەروەردگاری جیھانیانەوە

﴿62﴾ پەیامەکانی پەروەردگارم ڕادەگەیەنم پێـتان وە ئامۆژگاریتان دەکەم و ئەوەی من لەلایەن خواوە دەیزانم ئێوە نایزانن

﴿63﴾ ئایا سەرتان سوڕماوە لەھاتنی پەیام و یادخەرەوەیەک لەلایەن پەوەردگارتانەوە بۆ پیاوێک لەخۆتان (کەنوحە) بۆ ئەوەی ئاگادارتان کاتەوەو بتانترسێنێت و خۆتان بپارێزن (لەنا فەرمانی خوا) بۆ ئەوەی ڕەحمتان پێ بکرێت

﴿64﴾ دوای ئەوە بڕوایان پێ نەھێنا ئێمەش (نوح) مان ڕزگار کرد ھەروەھا ئەوانەش لە گەڵیدا بوون لەکەشتیەکەدا پاشان ئەوانەی بڕوایان نەبوو بە ئایەتەکانمان نوقممان کردن و خنکاندمانن بەڕاستی ئەوانە کۆمەڵی (دڵ) کوێران بوون

﴿65﴾ وە ناردمان بۆ لای گەلی عاد براکەیان کە ھوود (پێغەمبەرە) فەرمووی: ئەی گەلەکەم بەتەنھا خوا بپەرستن ھیچ پەرستراوێکتان نیە بێجگە لەو دەی ئایا ئێوە پارێزکار نابن ولەخودا ناترسن؟

﴿66﴾ ئەو کاربەدەست و دەسەڵاتدارانەی کە بێ بڕوابوون لە گەلەکەی ووتیان بە ڕاستی ئێمە تۆ لەگێلی و نەفامیدا دەبینین وە بە ڕاستی وا گومان دەبەین کە تۆ لەدرۆزنان بیت

﴿67﴾ فەرمووی ئەی گەلەکەم ھیچ گێلی و نەفامی یەک لە مندا نیە بەڵکو من نێرراوێکم لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانیانەوە

﴿68﴾ پەیامەکانی پەروەردگارم بەئێوە ڕادەگەیەنم وە من بۆ ئێوە ئامۆژگاریکەرێکی دەست پاک و ئەمینم

﴿69﴾ ئایا سەرتان سوڕماوە لەھاتنی (نیگاو) ئامۆژگاری لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆ پیاوێک لەخۆتان ھەتا بتانترسێنێت وە بیری (چاکەکانی خوا) بکەنەوە کاتێ ئێوەی کرد بەجێنشین لەپاش گەلی نوح وە لەش وقەڵافەتی ئێوەی لەوان گەورەتر دروستکرد کەواتە بیری چاکەو بەھرەکانی خوا بکەنەوە بۆ ئەوەی ڕزگارتان ببێت

﴿70﴾ ووتیان ئایا بۆ ئەوە ھاتووی بۆ ناومان کە بەتەنھا خوا بپەرستین وە وازبھێنین لەوەی باوک و باپیرانمان دەیانپەرستن کەواتە ئەو (سزایەی) کەبەڵێنت پێ داوین بۆمان بێنە دی ئەگەر ڕاست دەکەیت و لەڕاست گۆیانی

﴿71﴾ فەرمووی: بێگومان لەلایەن پەروەردگارتانەوە تووشتان بووە سزاو خەشم و توڕەیی ئایا دەمە قاڵێم لەگەڵدا دەکەن دەربارەی چەند ناوێک کەئێوەو باو و باپیرانتان ناوتانە لەبتانێک کەخوا ھیچ بەڵگەیەکی لەسەریان نەناردۆتە خوارەوە جا کەواتە چاوەڕوانی بکەن منیش لەگەڵتان لەچاوەڕوانانم

﴿72﴾ ئەوسا ئەو و ئەوانەش لەگەڵی بوون و ( باوەڕیان پێ ھێنا بوو) بەمیھرەبانیەک لەلایەن خۆمانەوە ڕزگارمان کردن ئەوانەشمان لەڕیشە ھێنا کەئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ دادەنا و باوەڕدار نەبوون

﴿73﴾ وە بۆ گەلی سەمودیش ساڵحی برایانمان نارد فەرمووی: ئەی گەلەکەم خوا بەتەنھا بپەرستن جگە لەو پەرستراوێکی ترتان نیە بێگومان موعجیزەیەکی ڕوونتان لەپەروەردگارتانەوە بۆ ھاتووە ئەمە حوشتری خوایە کە موعجیزەیەکە بۆ ئێوە جا لێی گەڕێن با بخوا و بلەوەڕێت لەزەوی خوادا و ئازاری مەدەن و دەستی بۆ مەبەن بەخراپە (ئەگەر وابکەن) تووشی سزایەکی سەخت و بەئازار دەبن

﴿74﴾ بیر بکەنەوە لەو کاتەی کەخوا ئێوەی گێڕا بەجێنشین لەپاش ھۆزی عاد لەزەویدا دایمەزراندن و نیشتەجێی کردن لەدەشتەکانیدا کۆشکی بەرز دروست دەکەن وە لەشاخەکانیدا، ماڵ و خانوو دائەتاشن دە بیربکەنەوە لەچاکە گەورەکانی خوا و (سوپاسی بکەن) و خراپەکاری مەکەن لەوڵاتدا و (مەبن بەخراپەکار و گێرە شێوێن)

﴿75﴾ دەسەڵاتدارە لووت بەرزەکانی گەلەکەی ووتیان بەوانەی لاوازو ژێر دەستەکرا بوون ئەوانەی بڕوایان ھێنا بوو لەناویاندا ئایا دەزانن کەێاڵح ڕەوانە کراوە لەلایەن پەوەردگاریەوە ووتیان بێگومان ئێمە بڕوادارین بەوەی کەێالح پێی ڕەوانە کراوە

﴿76﴾ ئەوانەی خۆیان بەزل دەزانی ووتیان بەڕاستی ئێمە بێ باوەڕین بەوەی کەئێوە بڕواتان پێ ھێناوە

﴿77﴾ ئەمجا حوشترەکەیان سەربڕی وە سەرکەشیان کرد لەفەرمانی پەروەدگاریان وە ووتیان: ئەی ساڵح ئەو بەڵێنی (سزایەی) بە ئێمەی دەدەیت بۆمان بێنەدی ئەگەر تۆ لەپێغەمبەرانی

﴿78﴾ بەھۆی ئەوەوە بومە لەرزەیەکی بەتین لێی دان ئیتر ھەموویان لەماڵ وخانووەکانیان دا بوون بە (لاشەی) بێ گیان و بێ جوڵە

﴿79﴾ جا ساڵح ڕووی لێ وەرگێڕان و (وازی لێ ھێنان) وە فەرمووی ئەی گەلەکەم سوێند بەخوا بەڕاستی پەیامی پەروەردگارم پێ ڕاگەیاندن وە ئامۆژگاریم کردن و دڵسۆز بوم بۆتان بەڵام ئێوە ئامۆژگارو دڵسۆزانتان خۆشناوێت

﴿80﴾ وە لوطمان نارد، کاتێک بەگەلەکەی ووت چۆن ئێوە ئەو کارە زۆر بەد و خراپە دەکەن کە (نێر بازیە) ھیچ کەس لەجیھاندا پێشتان نەکەوتوە لەو (کارەپیسە) دا

﴿81﴾ بەڕاستی ئێوە بەپیاوان ئارەزوتان دەشکێنن؟ لەجیاتی ئافرەتان؟ بەڵکو ئێوە دەستەیەکی زیادە ڕۆن

﴿82﴾ وە وەڵامی گەلەکەی ھیچ نەبوو بێجگە لەوەی کەووتیان لەشار و ووڵاتەکەتان (لوط و ئیماندارەکان) دەربکەن بەڕاستی ئەوانە کەسانێکن کەخۆیان پاک و تەمیز ڕادەگرن

﴿83﴾ ئەمجا ئێمە خۆی وشوێنکەوتوانیمان ڕزگار کرد جگە لەخێزانەکەی کە لەتیاچووان بوو

﴿84﴾ جا بارانيَكمان بةسةرا باراندن (بةرد بارانمان كردن) جا سةيركة سةرئةنجامى تاوان باران ضؤن بوو (وضيان ليَهات)

﴿85﴾ وە بۆ گەلی مەدیەنیش شووعەیبی برایانمان نارد فەرمووی ئەی گەلەکەم بەتەنھا خوا بپەرستن ھیچ پەرستراوێکتان نیە بێجگە لەو بێگومان لەلایەن پەروەردگارتانەوە بەڵگەو موعجیزەیەکی ڕوون و ئاشکراتان بۆ ھاتووە کەواتە لە پێوانە و کێشانەتان دا ڕێک و ڕاست بن و لەشت و مەکی خەڵکی کەم مەکەنەوە (بەدزی) وە لەزەویدا خراپەکاری مەکەن لەپاش چاکردنی ئەوەی باسکرا چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە ئیماندارن

﴿86﴾ وە لەسەر ھەموو ڕێگایەک دامەنیشن (رێگە مەگرن لەخەڵکی) ھەڕەشە بکەن و بەرھەڵستی ڕێگەی خوا بکەن لەو کەسەی باوەڕی پێ ھێنا بێت و بتانەوێت ڕێگای خوا بەلاری وچەوتی بخەنەڕوو وە بیری ئەو کاتە بکەنەوەکە ئێوە کەم بوون پاشان خوا زۆری کردن دەی سەرنج بدەن سەرئەنجامی خراپەکاران چۆن بوو و(چیان لێھات)

﴿87﴾ وە ئەگەر کۆمەڵێک لە ئێوە باوەڕیان ھێنا بێت بەو پەیامەی بەمندا نێردراوە، وە کۆمەڵێکی ترتان باوەڕیان نەھێنا بێت ئەوە ئارام بگرن ھەتا خوا بڕیار دەدات لەنێوانماندا وە ئەو (خوای گەورە) باشترینی بڕیاردەرانە

﴿88﴾ ئەوکاربەدەست ودەسەڵاتدارانەی کەخۆیان بەگەورە دائەنا لەناو گەلەکەی (شوعەیب) دا ووتیان ئەی شوعەیب بێگومان دەرت دەکەین وە ئەوانەش کە بڕوایان ھێناوە لەگەڵ تۆدا لە شارە کەمان یان دەبێ بگەرێنەوە سەر ئاینی ئێمە (شوعەیب) فەرمووی: ئەگەر حەزیش نەکەین و پێشمان ناخۆش بێت

﴿89﴾ بێگومان درۆیەکی گەورەمان بۆ خوا ھەڵبەستوە ئەگەر بگەڕێینەوە ناو ئاینەکەتان (کە بت پەرستیە) پاش ئەوەی کەخوا ڕزگاری کردین لێی ڕەوانیە بۆمان بگەڕێینەوە بۆ ناو ئەو (بت پەرستیە) مەگەر خوای پەروەردگارمان بیەوێت زانست و ئاگاداری پەروەردگارمان ھەموو شتێکی گرتۆتەوە تەنھا پشتمان بە خوا بەستووە (ووتیان): ئەی پەروەردگارمان، لەنێوان ئێمە و گەلەکەماندا حوکم و بڕیار بدە بەھەق تۆ باشترینی بڕیار دەرانی

﴿90﴾ دەستەو ئەشرافی ھۆزەکەی کە بێ بڕوا بوون ووتیان سوێند بە خوا ئەگەر ئێوە شوێن شوعەیب بکەون بەڕاستی ئەو کاتە زیان لێکەوتوان خۆتانن

﴿91﴾ جا بەھۆی ئەوە, وە بومەلەرزەیەکی توند لێیدان ھەموویان لەماڵەکانیاندا لەناوچوون (بێ گیان و جووڵە کەوتن)

﴿92﴾ ئەوانەی کە شوعەیبیان بەدرۆزانی (باوەڕیان پێ نەھێنا) (وا تیا چوون) وەک ھەر لەو ماڵانەدا نە بووبن (وتێیدا نەژیابن) ئەوانەی کە شوعەیبیان بە درۆزانی (باوەڕیان پێ نەھێنا) ھەر ئەوان خەسارۆمەند بوون

﴿93﴾ ئیتر (شوعەیب) ڕووی لێ وەرگێڕان فەرمووی پێیان: ئەی گەلەکەم سوێند بەخوا بەڕاستی من پەیامی پەروەردگارم بە ئێوە گەیاند و ئامۆژگاریم کردن جا چۆن بۆ ھۆزی بێ بڕواو کافر غەم و خەفەت بخۆم

﴿94﴾ ئێمە بۆ ھەر گوند و شارێک پێغەمبەرێکمان ڕەوانە کردبێت دانیشتوانیمان تووش کردووە بەنەبوونی و کەم دەرامەتی (بەزیان و نەخۆشی) تا لە پەروەردگار بپاڕێنەوە و پەشیمان ببنەوە

﴿95﴾ لەدوایدا خراپە و ناخۆشیەکەمان گۆڕی بەچاکە و خۆشی ھەتا زۆر بوون و گەشەیان کرد لەماڵ و سەروەتدا وە ووتیان: بێگومان باو و باپیرانمان تووشی زیان و ناخۆشی و نەخۆشی بوون جا لەناکاودا سزامان گرتنی لەکاتێکدا کە ھەستیان نەدەکرد

﴿96﴾ وە ئەگەر دانیشتوانی شار وگوندەکان باوەڕیان بھێنایە و خۆیان بپاراستایە (لە قەدەغە کراوەکانی خوا) بەڕاستی دەرگای بەرەکاتی ئاسمان و زەویمان بۆ دەکردنەوە بەڵام بڕوایان نەھێنا (بەپێغەمبەرەکەیان) ئەمجا ئێمەش ئەوانمان گرت و سزامان دان بەھۆی ئەو خراپانەوەی دەیانکرد

﴿97﴾ ئایا خەڵکی ئەو شار وگوندانە ترسیان نەبوو لەوەی سزای ئێمەیان بۆبێت لە شەودا کاتێک ئەوان خەوتوون

﴿98﴾ وە ئایاخەڵکی ئەو شار وگوندانە ترسیان نەبوو لەوەی کەسزای ئێمەیان بۆ بێت لە چێشتەنگاودا لەکاتێکدا یاری و گاڵتە دەکەن

﴿99﴾ جا ئایا لە پیلانی خوا نەترسان و بێ باک بوون دەی کەس لەپیلانی خوا دڵنیا نابێت جگە لەکەسانی زەرەرمەند نەبێت

﴿100﴾ ئایا ڕوون نەبۆتەوە بۆ ئەوانەی زەویان بە میرات بۆ دەمێنێتەوە دوای (تیا چوونی) خاوەنە پێشوەکانیان ئەگەر بمانەوێت بەھۆی گوناھەکانیانەوە دووچاری بەڵایان دەکەین وە مۆر دەنێین بەسەر دڵیاندا ئیتر ئەوان (ھیچ پەند وئامۆژگارییەک) نابیستن

﴿101﴾ ئەو شار وگوندانانەی (کە وێرانمان کردن) ھەندێک لە ھەواڵەکانی دەگێڕینەوە بۆت سوێند بەخوا بەڕاستی پێغەمبەرانیان بۆھات بە بەڵگە و نیشانەی ڕوونەوە بەڵام باوەڕیان نەھێنا بەوەی کەلەپێش دا بە درۆیان دەزانی ئا بەو جۆرە خوا مۆر دەنێت بەسەر دڵی بێ باوەڕاندا

﴿102﴾ زۆربەی ئەوانمان نەدی خاوەنی ھیچ پەیمانێک بن بەڕاستی زۆربەیانمان دی سەرپێچیکار و (تاوانبار) بوون

﴿103﴾ پاشان دوای ئەوانەی (کەباسمان کردن) موسامان نارد بە بەڵگە و موعجیزەکانمانەوە بۆ لای فیرعەون و دارو دەستەکەی بەڵام ئەوان بەنیشانەکان (بێ بڕوا بوون) و ستەمیان کرد جا بڕوانە و سەرنج بدە کە سەرەنجامی لە فەرمان دەرچووان و خراپەکاران چۆن بوو

﴿104﴾ موسا فەرمووی: ئەی فیرعەون بەڕاستی من پێغەمبەرێکم لەلایەن پەروەردگاری جیھانیانەوە

﴿105﴾ وا شیاوە و (سوورم) کە ھیچ شتێک نەڵێم بە ناوی خواوە جگە لە ھەق و ڕاستی بە ڕاستی لەلایەن پەروەردگارتانەوە بەڵگەی ڕوون و ئاشکرام بۆ ھێناون کەواتە بەنو ئیسرائیل لەگەڵ من بنێرە (بەرەڵایان کە، لە کۆیلەیی و چەوسانەوەت)

﴿106﴾ (فیرعەون) ووتی: ئەگەر بەڵگە و موعجیزە یەکت ھێناوە (ئەی موسی) ئەوە نیشانی بدە ئەگەر تۆ لە ڕاست بێژانی

﴿107﴾ ئەمجا موسا گۆچانەکەی فڕێدا یەکسەر گۆچانەکە بوو بەمارێکی گەورەی ئاشکرا

﴿108﴾ دەستی (لە باخەڵیەوە یان لە بنھەنگڵیەوە) دەرھێنا لە پڕ ئەو (دەستە) سپی و پرشنگداربوو بۆ بینەران

﴿109﴾ ھەندێک لە کاربەدەست ودەسەڵاتدارانی گەلەکەی فیرعەون ووتیان: بە ڕاستی ئەم (موسایە) جادوگەرێکی زۆر زانە

﴿110﴾ دەیەوێت لە خاک و ووڵاتی خۆتان دەرتان کات جا ئێوە فەرمان و راتان چیە (لەم بارەیەوە)

﴿111﴾ ئەوانیش ووتیان: کاری (موسا) وبراکەی دوابخە و کەسانێک بنێرە له شارانەكاندا ههموو (جادوگەرهكان) كۆبكهنهوه

﴿112﴾ ھەموو جادووگەرێکی شارەزات بۆ دەھێنن

﴿113﴾ جادوگەران ھاتن بۆ لای فیرعەون ووتیان: بێگومان ئێمە پاداشت و خەڵاتی گەورەمان دەبێت ئەگەر ھاتوو ئێمە سەرکەوتین (بەسەر موسا دا)؟

﴿114﴾ (فیرعەون) ووتی: بەڵێ پاداشتی گەورەتان دەبێت: و بێگومان ئێوە لەنزیکانی (خۆم) دەبن

﴿115﴾ (جادوگەرەکان) ووتیان ئەی موسا یاتۆ (ئەوەی پێتە) فڕێی دە یان ئێمە دەیھاوێژین و فڕێی دەدەین

﴿116﴾ (موسا) ووتی: ئێوە بیھاوێژن (ئەوەی پێتانە) ئەمجا کاتێ (ئەوەی پێیان بوو لە جادو) فڕێیاندا چاوبەستیان لە خەڵک کرد وترسێکی گەورەیان خستە دڵیانەوە, وە جادویەکی گەورەیان نواند

﴿117﴾ وەحیمان کرد بۆ موسا کە گۆچانەکەت فڕێ بدە ئیتر یەکسەر ئەو (گۆچانە بوو بەمار) و ھەرچی جادوی درۆینەیان کردبوو ھەڵی لووشی

﴿118﴾ ئیتر ڕاستی دەرکەوت و ڕوون بوویەوە ئەوانیش ھەرچی (سیحر) یان کرد بوو پووچەڵ بوویەوە

﴿119﴾ ھەر لەوێدا (فیرعەون و شوێنکەوتوانی) ژێر خران و دۆڕان و بە ڕسوایی گەڕانەوە

﴿120﴾ وە جادوگەران ھەموویان سوژدەیان برد (بۆ پەروەردگاریان)

﴿121﴾ (ساحیرەکان) ووتیان: ئێمە بڕوامان ھێنا بەپەروەردگاری جیھانیان

﴿122﴾ کە پەروەردگاری موسا و ھارونە

﴿123﴾ فیرعەون ووتی: پێش ئەوەی مۆڵەتان بدەم باوەڕتان پێ ھێنا! بەڕاستی ئەمە فێڵ و پیلانێکە (ئێوە و موسا) نەخشەتان بۆ کێشاوە لەم شارەدا تا دانیشتوانەکەی لێ دەربکەن جا لە دواییدا دەزانن (چیتان لێ دەکەم)

﴿124﴾ سوێند بێت دەست و قاچتان ببڕم بەپێچەوانەوە (چەپ و ڕاست) ئەمجا سوێند بێت گشتان ھەڵدەواسم

﴿125﴾ ووتیان: (بەفیرعەون) ئێمە دڵنیاین کە بۆ لای پەروەردگارمان دەگەڕێینەوە

﴿126﴾ تۆ ھیچ ڕەخنەیەکت لەئێمە نیە جگە لەوەی کە ئێمە باوەڕمان بەبەڵگە و نیشانەکانی پەروەردگارمان ھێناوە کاتێک بۆ مان ھات ئەی پەروەردگارمان ئارامیمان بەسەردا بڕێژە و بە موسوڵمانیەتی بمان مرێنە

﴿127﴾ ھەندێک لە دەسەڵاتداران وکاربەدەستانی گەلی فیرعەون ووتیان ئایا واز لە موسا و ھۆزەکەی دەھێنی بۆ ئەوەی لە ووڵاتدا (لە خاکی میسردا) خراپەکاری بکەن و دەست لەخۆت و پەرستراوەکانت ھەڵبگرن (فیرعەون) ووتی: لەمەودوا کوڕەکانیان دەکوژین و ئافرەتانیان دەھێڵینەوە بەزیندوویی (بۆ خزمەت کردن) وە بێگومان ئێمە دەسەڵاتدارین بەسەریاندا

﴿128﴾ موسا بەگەلەکەی ووت داوای یارمەتی لە خوا بکەن و خۆ ڕاگر بن بێگومان ھەموو زەوی موڵکی خوایە دەیدا بەھەرکەس لەبەندە (شیاوە) کانی کەخۆی بیەوێت و سەرئەنجامی چاک بۆ خواناسانە

﴿129﴾ (گەلەکەی) ووتیان: پێش ھاتنی تۆ بۆ ناومان ئازار دراین ھەروەھا پاش ھاتنی تۆ بۆ ناومان (بەپێغەمبەرایەتی) (موسا) فەرمووی: بەڵکو پەروەردگارتان دوژمنەکەتان لەناو بەرێت و ئێوە بکات بەجێنشینی (دوژمنەکانتان) لەسەر زەوی جا تەماشا دەکات ئێوە چۆن کار دەکەن

﴿130﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە دارودەستەی فیرعەونمان سزادا بە ووشکە ساڵی وقات وقڕی و کەم بوونەوەی بەرو بوومی میوە و کشتوکاڵەکانیان بۆ ئەوەی بیر بکەنەوەو (پەند وەربگرن)

﴿131﴾ جا کاتێک چاکەیان بۆ بھاتایە (لە سەروەت و بەروبووم) دەیانووت: ئەمە ھەر ھی ئێمەیە (شایستەی ئێمەیە) بەڵام کاتێک تووشی بەڵاو خراپە بوونایە (دەیانووت) بەھۆی شوومی موسا و شوێن کەوتووانیەوەیە بێداربن بێگومان ئەو (ناخۆشیانەی) بەلایانەوە شووم و خراپە لەلایەن خواوەیە (نەک موسا و ئیمانداران) بەڵام زۆربەیان بێ ئاگان ونازانن

﴿132﴾ دەیانووت (بە موسا) ھەر موعجیزەیەکمان بۆ بھێنی بۆ ئەوەی جادومان لێ بکەی پێی ئەوە ئێمە باوەڕت پێ ناھێنین

﴿133﴾ ئەوسا ئێمەش ناردمانە سەریان لافاو وکوللە و ئەسپێ جۆرەھا بۆق و خوێن کەچەند بەڵگەو موعجیزەیەکی ڕوون بوون کەچی خۆیان بە گەورە زانی (لەوەی کە بڕوا بھێنن) بێگومان ئەوانە گەلێکی تاوانبار بوون

﴿134﴾ کاتێکیش ئەو سزاو بەڵایان بەسەردا ھات ووتیان: ئەی موسا لە پەروەردگارت بپاڕێرەوە بۆمان وەک بەڵێنی بەتۆ داوە سوێندبێ گەر ئەم بەڵاو سزایەمان لەسەر لابەری بێگومان باوەڕت پێ دەھێنین و بەنو ئیسرائیلت لەگەڵدا دەنێرین

﴿135﴾ بەڵام کاتێک سزاکەمان لەسەریان لابرد تاگەیشتنە ماوەی دیاری کراو (بۆ تیاچوونیان) دەست بەجێ پەیمانەکەیان ھەڵوەشاندەوە

﴿136﴾ جا تۆلەمان لێ سەندن وە لە دەریادا خنکاندمانن لەبەر ئەوەی ئەوان باوەڕیان بە نیشانەکانی ئێمە نەبوو وھەمیشە لێیان بێ ئاگا بوون

﴿137﴾ ئیتر (لەجێگای گەلی فیرعەون) ئەو گەلەمان نیشتەجێ کرد کە ھەمیشە دەچەوسێنرانەوە لەڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای ئەو ووڵاتەدا کەپیت و بەرەکەتمان تێ خست بوو و بەڵێنی ھەرەجوانی پەروەردگارت بەتەواوی ھاتەدی بۆ نەوەی ئیسرائیل بەھۆی ئارامگریانەوە (لەسەر ناڕەحەتیەکان) وە ڕووخاندمان وتێکمان دا ئەو کۆشک و تەلارانەی فیرعەون و گەلەکەی دروستیان کردبوو ھەروەھا ئەو (مێوە و ڕەز وباخانەی) کە کەپریان بۆ کرد بوو

﴿138﴾ ئەمجا نەوەی ئیسرائیلمان لەو دەریا پەڕاندەوە (فیرعەون و گەلەکەیمان تێدا خنکاند) ئەمجا تووشی خەڵکانێک بوون بەردەوام خەریکی پەرستنی بتەکانیان بوون (جولەکەکانیش) ووتیان: ئەی موسا ھەروەک ئەو پەرستراوانەی ئەوان تۆیش پەرستراوێکمان بۆ دابنێ موسا فەرمووی: بەڕاستی ئێوە ھۆزێکی نەفامن

﴿139﴾ بێگومان ئەوانە ئەو (بت پەرستیەی) ئەوانی لەسەرە لە ناودەچێت وە ھەرچی دەکەن بەتاڵ و ھەڵوەشاوەیە

﴿140﴾ (موسا) فەرمووی: ئایا جگە لە خوا داوای پەرستراوێکی ترتان بۆ بکەم؟ کە (ئەو خوایە) ڕێزی داوون بەسەر جیھانیاندا

﴿141﴾ وە (بیربکەنەوە) لەو وەختەی رزگارمان کردن لە دەست و پەیوەندەکەی فیرعەون کە ئەشکەنجە و ئازاری سەختیان دەدان کوڕانی ئێوەیان دەکوشت و ئافرەتانی ئێوەیان دەھێشتەوە (بۆ خزمەتی خۆیان) وە لەو (ئازاردانە) تاندا تاقی کردنەوەیەکی گەورە بوو لەلایەن پەروەردگارتانەوە

﴿142﴾ وە بەڵێنمان بە موسا دا سی شەو بەدە شەوی تر ماوەکەمان تەواوکرد ئەوسا وەختی دیداری پەروەردگاری بوو بە چل شەوی تەواو موسا بە ھارونی برای ووت تۆ لە ناو گەلەکەمدا جێنشینم بە و کاری چاک بکە و شوێنی ڕێبازی خراپەکاران مەکەوە

﴿143﴾ جا کاتێک موسا ھات بۆ کات و شوێنی دیاری کراومان (بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵمان) و پەروەردگار ووتووێژی لەگەڵدا کرد ووتی: ئەی پەروەردگارم خۆتم نیشان بدە تا بت بینم (پەروەردگار) فەرمووی: تۆ (لە دونیادا) من نابینی بەڵام سەیری (لای) شاخەکە بکە جا ئەگەر ئەو شاخە لە شوێنی خۆی دا نەجوڵا ئەوە دوای کەمێک تۆش دەمبینی جا کاتێک پەروەردگاری خۆی دەرخست بۆ شاخەکە شاخەکەی وورد و ھان کرد و (لەگەڵ زەویدا تەختی کرد) و موساش بەبێ ھۆشی کەوت بەڕوودا جا وەختێ ھۆشی بەخۆیدا ھاتەوە (چاک بوویەوە) فەرمووی: پاکی و بێگەردی بۆ تۆ (ئەی پەروەردگار) بە پەشیمانی گەڕامەوە بۆ لات وە من یەکەمی بڕوا دارنم

﴿144﴾ (پەروەردگار) فەرمووی: ئەی موسا بێگومان من تۆم ھەڵبژاردوە بەسەر ھە موو خەڵکیدا بەپەیامەکانم و قسەکردنم (لەگەڵت ڕاستەوخۆ) کەواتە ئەوەی پێم بەخشیوی توند دەستی پێوە بگرە وە لە سوپاسگوزاران بە

﴿145﴾ و لەو پارچە تەختانەدا بۆمان نووسی لە ھەموو جۆرە باسێک پەند و ئامۆژگاری و باسی ھەموو شتێک بەڕوونی (کە پێویستیان پێی بێت) کەواتە (موسا) بەتوندی بیانگرە و ئاگاداریان بە وە فەرمان بە گەلەکەت بکە تا دەست بگرن و ڕەفتار بکەن بە جوانتر و چاکترینیان بەزوویی جێ و شوێنی لەسنوور دەرچووانتان نیشان دەدەم

﴿146﴾ لایان ئەدەم لە بەڵگە و نیشانە و ئایەتەکانم ئەوانەی کە خۆیان بە گەورە دادەنێن لەسەر زەویدا بەناھەق و ناڕەوا ئەوانە ئەگەر ھەموو ئایەت و موعجیزەیەک ببینن باوەڕی پێ ناھێنن وە ئەگەر ئایینی ڕاست و دروست ببینن نایکەن بە رێبازو ئایینی خۆیان وە ئەگەر ڕێگەی گومڕایی و ئاینی چەوت ببینن دەیکەن بە ئاین و ڕێباز بۆ خۆیان ھەموو ئەمانە لەبەر ئەوەیە کە بەڵگەو نیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانی وە ھەمیشە بێ ئاگا بوون لێیان

﴿147﴾ وە کەسانێک کە بەڵگە و نیشانەکانی ئێمەیان بە درۆزانی ھەروەھا دیداری ڕۆژی دواییان (بە درۆ زانی) کارو کردەوەی (چاکیان) بە ھیچ دەرچوو (پوچەڵ بوویەوە) ئایا جگە لەو (خراپانەی) کە دەیان کرد سزا دەدرێن؟

﴿148﴾ وە ھۆزی موسا پاش (رۆیشتنی) موسا دروستیان کرد لە خشڵ و زێڕەکانیان پەیکەری گوێرەکەیەک کە قۆڕەی (وەک گوێرەکەی) ھەبوو ئایا ئەوانە نەیانبینی کە بێگومان ئەو (گوێرەکەیە) قسەیان لەگەڵدا ناکات و ھیچ رێبازێکیشیان نیشان نادات کردیان بە (پەرستراو) و ئەوانە ستەمکاربوون

﴿149﴾ وە کاتێک لە دەستیان دەرچوو (زۆر پەشیمان بوونەوە) وە تێگەیشتن و بینیان کە بێگومان گومڕابوون ووتیان: سوێند بە خوا ئەگەر پەروەردگارمان بەزەیی پێماندا نەیەتەوە، وە لە گوناھەکانمان خۆش نەبێت ئەوەبەڕاستی ئێمە لە زیان لێ کەوتوان دەبین

﴿150﴾ جا کاتێک موسا گەڕایەوە ناو ھۆزەکەی بەڕق و توڕەییەکی زۆرەوە (موسا) ووتی (بە گوێرەکە پەرستەکان) لە دوای من چ جێنشینێکی بەد فەڕو خراپ بوون ئایا پەلەتان کرد لە فەرمانی پەروەردگارتان؟ (موسا) تەختەکانی (تەوراتی) فڕێدا وە (قژی) سەری (ھارونی) برای گرت و بەرەو خۆی ڕایکێشا (ھارون) ووتی: ئەی کوڕی دایکم بەڕاستی ئەم گەلە لاوازیان کردم نزیک بوو بمکوژن کەواتە دوژمنانم پێ دڵخۆش مەکە و لەگەڵ ھۆزی ستەم کاراندا داممەنێ

﴿151﴾ (موسا) فەرمووی: ئەی پەروەردگارم لە خۆم و براکەم خۆش بە وە بمانخەرە ناو بەزەیی و میھرەبانی خۆتەوە تۆ میھرەبان ترینی ھەموو میھرەبانانیت

﴿152﴾ بەڕاستی ئەو کەسانەی کە گوێرەکە پەرست بوون لەمەودوا دەکەونەبەر ڕق و خەشمی پەروەردگاریان ھەروەھا ڕسوایی و زەلیلی لە ژیانی دونیادا ھەر بەو جۆرە سزای درۆ ھەڵبەستان دەدەین

﴿153﴾ وە ئەوانەی گوناھیان کرد پاشان دوای ئەوە تەوبەیان کرد و باوەڕیان ھێنا بێگومان پەروەردگارت پاش ئەو (باوەڕھێنان و تۆبە کردنە) لێبوردە و میھرەبانە

﴿154﴾ جا کاتێ موسا توڕەییەکەی نیشتەوە تەختەکانی (تەوراتی) ھەڵگرتەوە و لە ڕەنووس و نــوسراوی ئەو (تەختانە) دا ڕێنمونی و بەزەیی گەورە ھەبوو بۆ کەسانێک کە لە پەروەردگاریان دەترسن

﴿155﴾ وە موسا لەگەلەکەی خۆی ھەڵیبژارد حەفتا پیاو بۆ کات و شوێنی دیاری کراو لەگەڵ ئێمە (بۆ ئەوەی لە کێوی طور تەوبە بکەن لە تاوانی گوێرەکە پەرستیەکەیان، جا کاتێک ھاتنە ئەوێ ووتیان بە موسا بڕوات پێ ناھێنین ھەتا خوا نەبینین تۆ خۆت قسەت لەگەڵ کرد با ئێمەش بیبینین) (خوا سزای دان وبومەلەرزەی بۆ ناردن) جا کاتێک کە بوومەلەرزەکە دایگرتن (موسا) فەرمووی: ئەی پەروەردگارم گەر بتویستایە لەمەو پێش ئەوان و منیشت لەناو دەبرد ئایا تۆ ھەموومان لەناو دەبەیت بەھۆی ئەوەی کە گێل ونەفامەکانمان ئەنجامیانداوە ئەمە تەنھا تاقی کردنەوەیەکی خۆتە ھەر کەسێکت بوێت بەو ھۆیەوە گومڕای دەکەیت وە ھەر کەسێکت بوێت ڕێنمونی دەکەیت ھەر تۆ پشتیوان و (پەرستراومانی) کەواتە لێمان خۆش ببەو ڕەحمان پێ بکە چونکە باشترین لێبوردە ھەر تۆی

﴿156﴾ (خوایە) لەم دونیادا چاکەمان بۆ بنووسە ھەروەھا لەڕۆژی دوایشدا بەڕاستی ئێمە بۆ لای تۆ گەڕاوینەتەوە (پەروەردگار) فەرمووی: سزاو ئازارم دووچاری ھەرکەسێک دەکەم کەبمەوێت وە بەزەیی و رەحمەتیشم ھەموو شتێکی گرتوەتەوە جا لەدواییدا ئەو (بەزەییەم) دەنووسم بۆ ئەوانەی پارێزکار و لەخوا ترسن و زەکات دەدەن ئەوانەش کە بڕوا بەبەڵگە و نیشانەکانی ئێمە دێنن

﴿157﴾ (ئەم ڕەحمەتەی پەروەردگار) بۆ ئەوانەیە کە شوێن (پێغەمبەرﷺ) کەوتوون کە پێغەمبەرێکی نەخوێندەوارە و (لەلایەن پەروەردگارەوە ھاتووە) ئەو کەسە (پێغەمبەرێکە ئەھلی کتاب سیفەتی دەزانن) چونکە بە نووسراوی لایانە لە تەورات و ئینجیلدا کە فەرمانیان پێ دەکات بە چاکە و ڕێگرییان لێ دەکات لە خراپە شتە خاوێن و پاکەکانیان بۆ حەڵاڵ دەکات وە شتە پیسەکانیان لێ حەرام و (قەدەغە) دەکات و بارە قورس وگرانەکانیان لەسەر لادەبات و ئەو کۆت و زنجیرانەش کە بەسەریانەوە بوون ئەمجا ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بەو (پێغەمبەرە) ھێنابێت و ڕێزو قەدریان بۆ دانابێت یارمەتیان دابێت و پشتیوانیان لێ کردبێت و پەیڕەوی ئەو نوورەیان کردبێت (کە قورئانە) کە لەگەڵیدا نێرراوەتە خوارەوە ئەوان ھەموو (کە باسکران) لە ڕزگار بووانن

﴿158﴾ (ئەی مەحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەی خەڵکینە بەڕاستی من پێغەمبەری خوام بۆ ئێوە ھەمووتان ئەو (خوایەی) کەتەنھا بۆ ئەوە، موڵکی ھەموو ئاسمانەکان و زەوی ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لەئەو دەژێنێت و دەمرێنێت کەواتە بڕوا بەخواو پێغەمبەرەکەی بھێنن کە نێراوێکی نەخوێندەوارە ئەویش باوەڕی بەخوا و بەووتەکانی ھەیە ئێوەش شوێنی بکەون و پەیڕەوی بکەن تا بکەونە سەر ڕێگای ڕاست

﴿159﴾ وەلەھۆزەکەی موسادا تاقمێکی گەورە ھەن کەڕێنمونی خەڵکی دەکەن بەحەق وڕاستی و ھەر بەحەقیش دادوەری دەکەن

﴿160﴾ ئەوان (جولەکە) مان کرد بە دوانزە تیرە و تایفەوە, وە وەحیمان بۆ موسا نارد کاتێک کە ھۆزەکەی داوای ئاویان لێ کرد (لە تینواندا) کە بە گۆچانەکەت بدە لەبەردەکە ئیتر دەست بەجێ لێی ھەڵقوڵا دوازدە کانی وسەرچاوە بێگومان ھەر تیرە و تایفەیەک جێگای ئاو خواردنی خۆی دەزانی وە ھەورمان کرد بە سێبەر بە سەریانەوە و گەزۆ و باڵندەی (شیلاقە) مان بۆ ناردن لەوڕزق و ڕۆزیە پاکانە بخۆن کە پێمان داوون وە ئەوانە (بەو تاوانانە) ھیچ ستەمێکیان لە ئێمە نەکرد بەڵکو ھەر ستەمیان لە خۆیان دەکرد

﴿161﴾ (بیربکەرەوە) کاتێک بەوان ووترا لەناو ئەو شارەدا (بیت المقدس) نیشتە جێ ببن لە (خواردنەکانی) ئەوێ بخۆن لە ھەر لایەک حەزتان کرد و بڵێن: (داوای) ئێمە سڕینەوەی گوناھەکانمانە و لە دەروازەی (شارەوە) بەسوژدە بردنەوە بڕۆنە ژوورەوە ئەوسا لە خراپەو تاوانەکانتان دەبوورێین و خۆش دەبین لەئایندەدا (پاداشتی) چاکەکاران زیاد دەکەین

﴿162﴾ کەچی ئەوانەیان کەستەمیان کرد گۆڕییان ئەو (ووتەی) کە پێیان ووترا بوو بەووتەیەکی تر ئێمەش (دوای ئەوە) سزایەکمان ناردە سەریان لە ئاسمانەوە بە ھۆی ئەوە, وە کە بەردەوام ستەمیان دەکرد

﴿163﴾ وە پرسیاریان لێ بکە دەربارەی ئەو شارەی کە لە نزیک دەریای (سور) بوو کە لە ڕۆژی شەممەدا دەست درێژی یان دەکرد (بەوەی ڕاوە ماسیان دەکرد لەکاتێکدا خوای گەورە لەو ڕۆژەدا ڕاوە ماسی لێ قەدەغە کردبوون) چونکە لە ڕۆژی شەممەکەیاندا ماسیە گەورەکان دەھاتن ودەردەکەوتن بە سەر ئاوەوە (خوای گەورو بەمە تاقی کردنەوە) وە ڕۆژێک کە شەممە نەبوایە ماسیە گەورەکان نەدەھات بۆیان ئا بەو جۆرە تاقیمان کردنەوە چونکە لە فەرمانی خوا دەردەچوون وسەر پێچیان دەکرد (بەوەی فێڵیان کرد، دەچوون لە ڕۆژی ھەینیدا تۆڕەکانیان دادەنا ، وڕۆژی یەک شەممەش ھەڵیان دەگرتەوە بەمەش فەرمانەکەی خوایان شکاند)

﴿164﴾ کاتێک تاقمێ لەوان (بەتاقمێکی تریانی) ووت بۆچی ئامۆژگاری کۆمەڵێک دەکەن کەخوا لەناویان دەبات یان بەسزایەکی سەخت سزایان دەدات ووتیان: تا لای پەروەردگارتان بەھانە و عوزر بێت و (تاوانبار نەبین لە سەر بێ دەنگیمان) و بەڵکو ئەوان لەخوا بترسن

﴿165﴾ ئەمجا کاتێک ئەوەی پێی ئامۆژگاری کرابوون لەبیریان چوو ئەوانەی بەرگرییان دەکرد لە خراپە وتاوان رزگارمان کردن ئەوانەش کە ستەمیان کرد سزامان دان بەسزایەکی زۆر خراپ بەھۆی دەرچوونیان لە فەرمانی خوا

﴿166﴾ جاکاتێک یاخی بوون لەوەی قەدەغە کرابوون لێی ئەوسا پێمان ووتن: ببنە چەند مەیمونێکی دوورخراوەی بێ نرخ

﴿167﴾ وە (ئەی موحەممەد ﷺ) بیربکەرەوە کاتێک پەروەردگارت ڕایگەیاند و دای بە گوێچکەیاندا سوێندبێ بێگومان دەینێرێت بۆیان تا ڕۆژی دوایی کەسانێ کە سزای توند و بەدیان پێ بچێژێت بەڕاستی پەروەردگارت تۆڵەی خێرایە بەڕاستی لێ خۆش بوو و میھرەبانیشە

﴿168﴾ وە ئەوانمان لەسەر زەویدا بە چەند کۆمەڵێک دابەش کرد ھەندێکیان چاکەکارن وە ھەندێکیشیان وەک ئەوان نەبوون (بێ باوەڕ بوون) وە تاقیمان کردنەوە بەچەندەھا چاکەو خۆشی و بەچەندەھا خراپە و ناخۆشی بەئومێدی ئەوەی بگەڕێنەوە (بۆ لای خوا)

﴿169﴾ دوای ئەوان جێ نشینانێکی خراپ ھاتنە جێگەیان کە میراتگری تەورات بوون کە ھەر بۆ ماڵ وسامانی (حەرامی) ئەم دونیایە ھەوڵیان ئەدا ئەوەشیان ھەڵبژارد وە دەیانووت بێگومان ئێمە عەفو دەکرێین لەکاتێکدا ئەگەر بۆیان بێت کاڵایەکی وەک ئەوی تر ئەگەر چی خراپیش بوایە وەریان دەگرت ئایا لێیان وەرنەگیراوە و پێویست نە کراوە لەسەریان پەیمان لە تەوراتدا کە بەدەم خواوە ھیچ نەڵێن بێجگە لە ڕاستی نەبێت ئەوەی لە تەوراتدا ھەبوو خوێندویانەتەوە, وە ڕۆژی دوایی و (دەست کەوتی ئەو ڕِۆژە) چاکتر و باشترە بۆ ئەوانەی کە خۆ پارێزو لە خواترسن ئایا ھێشتا ژیر نابن؟

﴿170﴾ وە ئەوانەی بەتوندی دەست دەگرن بەتەوراتەوە (و پەیڕەویان دەکرد پێش ھاتنی ئیسلام) وە نوێژەکانیان بەجێ دەھێنن بێگومان ئێمە وونی ناکەین پاداشتی چاکەکاران

﴿171﴾ (بھێنەوە بیریان) کاتێک کە کێوی (طور) مان بەرزکردەوە بەسەریاندا وەکو ھەورێک (سێبەرێک) بوو وە لایان وابوو کە دەکەوێت بە سەر یاندا (پێمان ووتن) ئەوەی کە پێمان داوون بەتوندی بیگرن وە ئەوەی تێدایە (لە ئامۆژگاری و حوکم) بەردەوام لە بیرتان بێت بەڵکو ببنە پارێزکار و لەخواترس

﴿172﴾ وە کاتێ کە پەروەردگارت وەریگرت (دەری ھێنا) لە پشتی ئادەمیەکان وەچە و نەوەکانیان وەکردنی بە شایەت بەسەر خۆیانەوە (پێی ووتن) ئایا من پەروەردگاری ئێوە نیم ؟ (لە وەڵامدا) ووتیان: بەڵێ شایەتیماندا تا نەڵێن لە ڕۆژی دواییدا بەڕاستی ئێمە بێ ئاگا بووین لەمە (کەخوا پەروەردگارمانە)

﴿173﴾ یا نەوەکو بڵێن: بێگومان باوو باپیرانمان ھاوبەشیان بڕیار داوە لەپێش (ئێمەوە) وەئێمەش وەچە و نەوەی دوای ئەوان بووین دەی ئایا لەناومان دەبەیت بەوەی کە بێ فەڕو خراپەکاران کردوویانە

﴿174﴾ ئا بەو جۆرە نیشانەکانی خوا ڕوون دەکەینەوە بەڵکو (بەرەو ھەق) بگەڕێنەوە

﴿175﴾ وە (ئەی موحەممەد ﷺ) بخوێنەرەوە بەسەریاندا ھەواڵی ئەو کەسەی کە نیشانەکانی خۆمان پێ بەخشی کەچی خۆی لێ داڕنی (و دەرچوو لە فەرمانی خوا) ئەمجاشەیتان دوای کەوت بەھۆی ئەوەوە بو بەیەکێک لە گومڕایان

﴿176﴾ ئەگەر بمان ویستایە بەو ئایەتانە پلەیمان بەرز دەکردەوە بەڵام ئەو خۆی نوساند بە زەوییەوە و دوای ئارەزووی خۆی کەوت نموونەی ئەو وەک ئەو سەگەیە ئەگەر لێی بدەیت و دەریکەیت (مۆڕەت لێ دەکات) و زمانت لێ دەردەھێنێ وە ئەگەر وازیشی لێ بھێنی ھەر زمان دەردەھێنێ ئەو (سیفەتانە) نموونەی ئەو کەسانەیە کە نیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆ دانا دەی ئەو داستان و چیرۆکانە باس بکە تا بچنەوە بەخۆیاندا و بیر بکەنەوە

﴿177﴾ بەدو خراپە وێنە و (چیرۆکی) ئەو کەسانەی کە نیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆ دانا ئەوانە ھەمیشە ستەمیان لە خۆیان دەکرد

﴿178﴾ ھەر کەس خوا ڕێنمونی بکات ھەر ئەو ڕێنمونی کراوە ھەر کەسیش (خوا بەھۆی کردەوەکانیەوە) گومڕای بکات ھەر ئەوانە زیان لێ کەوتوو رەنجەڕۆن

﴿179﴾ وە سوێند بەخوا بەڕاستی دروستمان کردووە بۆ دۆزەخ زۆرێک لە جنۆکە و ئادەمی دڵیان ھەیە بەڵام پێی تێناگەن (لە ڕاستی) و چاویان ھەیە (ھەقی) پێ نابینن و گوێیان ھەیە (ھەقی پێ) نابیستن ئەوانە وەک ئاژەڵ (وچوار پێ) وان بگرە خراپتر و گومڕا ترن (لە ئاژەڵ) ھەر ئەوانەن بێ ئاگایان

﴿180﴾ ھەر بۆ خوایە جوانترین و چاکترینی ناوەکان جا ئێوەش بەو ناوانە بانگ و ھاواری لێ بکەن واز بھێنن و نرخ دامەنێن بۆ ئەوانەی کە لەناوەکانی (خوا) دا گۆڕان و لادان دەکەن (دەیکەنە ناو بۆ بتەکانیان) بەزوویی تۆڵەی ئەوەی دەیانکرد لێیان دەسەنرێت

﴿181﴾ وە لەوانەی کە دروستمان کردووە کۆمەڵێک ھەیە ڕێنمونی خەڵک دەکەن بە (ئاینی) ڕاست و داد وەریشی پێدەکەن

﴿182﴾ وە ئەوانەی کە نیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆ دانا ووردە ووردە (پلە بە پلە) نزیکیان دەکەینەوە لە تیاچوون بەجۆرێک کە خۆیشیان بەخۆیان نازانن

﴿183﴾ ماوەیەک مۆڵەتیان دەدەم بەڕاستی پیلانی من زۆر پتەو و بەھێزە

﴿184﴾ ئایا ئەوان بیریان نەکردوەتەوە کەھاوڕێ کەیان (موحەممەد ﷺ) ھەرگیز تووشی شێتی نەبووە ئەو تەنھا ترسێنەرێکی ئاشکرایە (بۆ ئێوە)

﴿185﴾ ئایا ئەوانە ناڕوانن؟ لەو موڵکە گەورە و فراوانەی لەئاسمانەکان و زەوی دا ھەیە وە لەو شتانەی خوای گەورە دروستی کردوون وەلەوانەیە نزیک بوو بێـتەوە کۆتایی (ژیان) یان جا بە چ قسەیەک لە پاش قورئان بڕوا دەھێنن

﴿186﴾ ھەر کەس خوا گومڕای بکات (بەتاوانی کردەوەی خراپی) ئەو ھیچ ڕێنمونی کەرێکی بۆ نیە (خوا) وازیان لێ دەھێنێت لە گومڕایی و یاخی بوونی خۆیاندا گێژ بخۆن

﴿187﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێ دەکەن لەبارەی ڕۆژی دواییەوە کەی دەبێت بڵێ: زانینی ئەوە تەنھا لای پەروەردگارمە ھیچ کەس (ناتوانێت) کاتەکەی ئاشکرا بکات جگە لەپەروەردگار نەبێت (ھاتنی قیامەت) بۆ ئاسمانەکان و زەویش گران و قورسە نایەت بەسەرتاندا (ڕوونادات) لەناکاودا نەبێت لە تۆ دەپرسن وەک ئەوەی کە تۆ لە (ھاتنی) ڕۆژی دوایی ئاگادار بیت (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بێگومان زانینی (ھاتنی) ئەو ڕۆژە تەنھا لای خوایە بەڵام زۆرێک لە خەڵکی نایزانن

﴿188﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: من خاوەنی ھیچ سوود و زیانێک نیم بۆخۆم مەگەر ئەوەی خوا بیەوێت ئەگەر من غەیب و شتە نادیارەکانم بزانیایە خێرو خۆشی زۆرم بەدەست دەھێنا وەھیچ خراپەو زیانێکم پێ نە دەگەیی من تەنھا ترسێنەرو مژدەدەرم بۆ خەڵکانێک کە باوەڕ دەھێنن

﴿189﴾ (خوا) ئەو زاتەیە کە ئێوەی دروستکردوە لەیەک کەس (کە ئادەمە) ھەر لە خۆی ھاوسەری بەدیھێنا تا لەلای بحەسێتەوە (ئارام بگرێت) جا کاتێک (پیاوەکە) لەگەڵ ھاوسەرەکەی جووت بوو (دروست بوو) باری سووکی ھەڵگرت (سکی پڕبوو) ئەمجا لەسەر ئەم (سک پڕیە) ماوەیەک تێپەڕی جا کاتێک (سکەکەی) قورس بوو (ژن و مێردەکە) ھەردوو لە خوا پاڕانەوە سوێند بێت ئەگەر تۆ منداڵێکی چاک و تەواومان پێ بدەیت بێگومان لە سوپاس گوزاران دەبین

﴿190﴾ بەڵام کاتێک (نەوەکانی ئادەم وحەوا پاش خۆیان) پەروەردگار مناڵێکی چاکی پێدان چەند ھاوبەشێکیان بۆخوا دانا (وەک ئەوەی بتپەرستەکان دەیانکرد) لەوەی کەپێی دابوون خوا لەوە بەرزو بڵند ترە کە ھاوبەشی بۆ دابنێن

﴿191﴾ ئایا شتانێک دەکەن بە ھاوبەشی خوا کە ناتوانن ھیچ شتێک دروست بکەن لەکاتێکدا خۆشیان دروست کراون

﴿192﴾ وە (ئەو بت و پەرستراوانە) ناتوانن ھیچ یارمەتیەکیان بدەن ھەروەھا ناتوانن یارمەتی خۆیشیان بدەن

﴿193﴾ وە ئەگەر ئێوە ئەوان (بتەکان) بانگ بکەن بۆ ڕێی ڕاست شوێنتان ناکەون بۆ ئێوە یەکسانە چ بانگیان بکەن یان بێ دەنگ بن (سوودتان پێ ناگەیەنن)

﴿194﴾ بەڕاستی ئەوانەی کە ئێوە ھاوار و داوایان لێ دەکەن جگە لە خوا ئەوانیش چەند بەندەیەکن وەک خۆتان دەی بانگ وھاواریان لێ بکەن با وەڵامتان بدەنەوە (ویستەکانتان بە جێ بھێنن) ئەگەر ئێوە ڕاست گۆن

﴿195﴾ ئایا ئەوانە (ھیچ نەبێ وەک خۆتان) قاچیان ھەیە کە پێی بڕۆن بەڕێدا یان دەستیان ھەیە کەدەستی پێ بوەشێنن یان چاویان ھەیە کەپێی ببینن یان گوێیان ھەیە کەپێی ببیستن (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بانگی ھاوبەشەکانتان بکەن پاشان نەخشە وپیلانم بۆدانێن ومۆڵەتیشم مەدەن

﴿196﴾ بەڕاستی پشتیوان و دۆستی من ھەر خوایە ئەو (خوایەی) کەقورئانی ناردە خوارەوە, وە ھەر ئەویش پشتیوانی چاکەکاران دەکات

﴿197﴾ وە ئەوانەی ئێوە جگە لە خوا ھانایان بۆ دەبەن ناتوانن یارمەتیتان بدەن ناشتوانن یارمەتی خۆیان بدەن

﴿198﴾ وە ئەگەر بانگیان بکەن بۆ ڕێگای ڕاست ئەوان نابیستن وە وادەزانیت بۆ تۆ دەڕوانن لەکاتێکدا ئەوان ھیچ نابینن

﴿199﴾ دەست بگرە بە لێبوردەییەوە (چاوو پۆشی بکە) فەرمانیش بدە بە چاکە و چاکە کردن و ڕوو وەرگێڕە لە نەفامان و نەزانان (وازیان لێ بھێنە)

﴿200﴾ وە ئەگەر خەتەرە و خەیاڵ و وەسوەسەیەکت بۆ ھات لە لایەنی شەیتانەوە یەکسەر پەنا بگرە بەخوا بەڕاستی ھەر ئەو بیسەری زانایە

﴿201﴾ بەڕاستی ئەوانەی خواناس و پارێزکار بوون کاتێک خەتەرو وەس وەسەیەکیان لەشەیتانەوە پێ بگات یادی خوا دەکەن و خوایان بیر دەکەوێتەوە جا کتوپڕ بەرچاویان ڕۆشن دەبێتەوە (ڕاستی دەدۆزنەوە)

﴿202﴾ وە برا (شەیتانە) کانیان یارمەتیان دەدەن لەگومڕایی بووندا پاشان کۆتایی ناھێنن و واز ناھێنن (بۆ گومڕا کردنیان)

﴿203﴾ وە ھەر کاتێک (وەحی دوا بکەوێت) ئایەتێکیان بۆ نەھێنی دەیانووت: بۆچی لەخۆتەوە ڕێکی ناخەیت (بۆ خۆت ھەڵی نابەستی) (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بێگومان من ھەر شوێنی ئەوە دەکەوم کە لەلایەن پەروەردگارمەوە وەحیم بۆ دەکرێت ئەم (قورئانە) بەرچاو ڕۆشنی و بەڵگەیە لەلایەن پەروەردگارتانەوە و ڕێنمونی و نیشاندەرە و میھرەبانی و بەزەیی خوایە بۆ گەل و ھۆزێک کە باوەڕ دەھێنن

﴿204﴾ وە کاتێک کە قورئان خوێندرا دەبێت گوێی لێ بگرن و بێ دەنگیش بن بۆ ئەوەی خوا ڕەحمتان پێ بکات

﴿205﴾ وە لە (دڵ) و دەروونتدا یادی پەروەردگارت بکە بە پاڕانەوە و ترس و بیمەوە بەبێ ئەوەی دەنگ بەرزبکەیتەوە لە بەرەبەیانی و دەماو دەمی ئێواراندا وە لە بێ ئاگایان مەبن

﴿206﴾ بە ڕاستی ئەو فریشتانەی کە لای پەروەردگارتن خۆ بە زل نازانن لە پەرستنی ئەو (خوا) و ھەمیشە ستایشی دەکەن (کڕنووشی بۆ دەبەن) و تەنھا سوژدە بۆ ئەو دەبەن

الأنفال

Surah 8

﴿1﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێ دەکەن سەبارەت بە دەسکەوتەکانی (جەنگی بەدر) تۆش بڵێ: ئەو دەست کەوتانە ھەر بۆ خوا و پێغەمبەرن ﷺ کەواتە خۆتان بپارێزن و لە خوا بترسن وە پەیوەندی نێوان خۆتان چاک بکەنەوە وگوێڕایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی بن ئەگەرئێوە بڕوادارن

﴿2﴾ بێگومان بڕواداران تەنھا کەسانێکن کاتێک کە باسی خوا کرا و ناوی ھێنرا دڵیان دەترسێت و ترسی لێ دەنیشێت کاتێکیش ئایەتەکانی خوا بخوێنرێتەوە بەسەریاندا بڕوایان (پێی) زیاد دەبێت و ھەر پشت بە پەروەردگاری خۆیان دەبەستن

﴿3﴾ ئەوانەن کە بەڕاستی نوێژەکانیان بەجێ دەھێنن وە لەو ڕزق و ڕِۆزیەی پێمان داوون (لە پێناوی خوادا) دەیبەخشن

﴿4﴾ ھەر ئەوانەن بڕوادارانی ڕاستەقینە پلەی بەرزیان بۆ ھەیە لای پەروەردگاریان و لێ خۆشبوونی (تاوانەکانیان) و ڕۆزی پەسەند و چاکیان بۆ ھەیە

﴿5﴾ ھەر چۆنێک کە پەروەردگارت لە ماڵەکەت ( لەشاری مەدینە) دەریھێنایت (بۆ جەنگی بەدر) بەھەق و ڕاستی لەکاتێکدا بێگومان دەستەیەک لەبڕواداران بێزاربوون و پێیان ناخۆش بوو

﴿6﴾ دەمەقاڵێت لەگەڵدا دەکەن لە (شتی) ھەق و ڕاستدا دوای ئەوەش کە بۆیان ڕوون بوەتەوە (کە ڕاستە ھێشتا جەنگیان لا گرانە) وەک ئەوەی بە توندی بەرە و مردن ببرێن و بەچاوی خۆیان (مردن) ببینن

﴿7﴾ (بیری ئەو کاتە بکەنەوە) کەخوا بەڵێنی بەئێوەدا دەستکەوتی یەکێک لەو دوو کۆمەڵە (کاروانە بازرگانیەکە یان سەرکەوتن بە سەریاندا) بەڕاستی دەبێتە ھی ئێوە, وە ئێوە ئەوەتان پێ خۆشە کە ئەو دەستکەوتە بێ چەکە، (کاروانە بازرگانیەکە) بۆ ئێوە بێت بەڵام خوا دەیەوێت ووتەکانی خۆی بەڕاست دەرچێت و (حەق سەرکەوێت) و ڕەگ و ڕیشەی بێ باوەڕان لەبن بھێنێت

﴿8﴾ تا ھەق جێگیر بکات و ناحەقیش لەناو بەرێت و پوچەڵی بکاتەوە با تاوانبارانیش پێیان ناخۆش بێت

﴿9﴾ (بیربکەنەوە) کاتێک (لە بەدردا) ھاناتان بۆ پەروەردگارتان دەبرد خواش ھات بەھاناتانەوە ووتی من دەینێرم بۆ یارمەتیان ھەزار فریشتە بە دوای یەکدا (دێنە خوارێ)

﴿10﴾ وە خوا ئەوەی تەنھا بۆ شادی و موژدە نارد تا دڵەکانتان پێی ئارام بگرێت وە سەر کەوتنیش تەنھا لای خواوەیە و بەس بەڕاستی خوا بەدەستەڵاتی کاربەجێیە

﴿11﴾ (بیربکەنەوە) کاتێک (خوا) وەنەوزی بەسەرتاندا ھێنا (بووە ھۆی) دڵنیایی ئێوە لە لایەن (پەروەردگار) خۆیەوە بارانیشی لە ئاسمانەوە بۆ باراندن تا پاکتان بکاتەوە پێی و پیسی شەیتان (دوو دڵی و گومان) لەئێوە دوور بخاتەوە و پەیوەندی دڵەکانتان پتەو بکات وە بەو (بارانە) پێکانتان دامەزراو و جێگیر بکات (لەگۆڕەپانی جەنگدا)

﴿12﴾ (بیھێنەوە بیر) کاتێک کە پەروەردگارت نیگای نارد بۆ فریشتەکان (کە بە پێغەمبەر وباوەڕداران ڕابگەیەنن) کە بێگومان من (خوای گەورە) لەگەڵتانم دەی دڵی کەسانێک قایم و دامەزراوکەن کە باوەڕیان ھێناوەبە زوویی ترس و بیم دەخەمە دڵی ئەو کەسانەی کە بێ باوەڕ بوون جا ئێوەش لەسەرووی گەردنیان بدەن (واتە: سەریان) وە لە ھەموو سەر پەنجەکانیان بدەن (واتە لە ھەموو لاشەیان بدەن لەسەرەوە تا خوارەوە)

﴿13﴾ ئەوە لەبەر ئەوەی کە بەڕاستی ئەوانە دژایەتی خوا و پێغەمبەرەکەیان کرد ھەر کەسێکیش دژایەتی خوا و پێغەمبەرەکەی بکات ئەوە بێگومان تۆڵە و سزای خوا زۆر سەخت وبەتینە

﴿14﴾ (حوکم و سزای ئێوە) ئەوەیە دەی بیچەژن وە بەڕاستی بۆ بێ بڕوایان سزای ئاگری دۆزەخ ھەیە

﴿15﴾ ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە کاتێک (لەجەنگدا) ڕووبەڕووی زۆرێک لەبێ باوەڕان بوونەوە قەت پشتیان تێ مەکەن و ھەڵمەیەن

﴿16﴾ وە ھەر کەس لەو ڕۆژەدا پشتیان تێ بکات و ھەڵبێت مەگەر (مەبەستی ئەوەبێت) بۆ ھێرش کردن بگەڕێتەوە سەریان یان بڕوات بۆ لای کۆمەڵێکی تر و (یارمەتیان بدات) ئەوە بێگومان بەڕق و خەشمی خواوە دەگەڕێتەوە, وە جێگای دۆزەخ دەبێت کە جێگـایەکی زۆر خراپ و بەدە

﴿17﴾ دە کەواتە ئێوە ئەوانتان نەکوشت بەڵکو خوا ئەوانی کوشت وەکاتێ کە (مشتێ خۆڵ و زیخت ڕوو بەکافران) ھاوێشت بەتەنھا تۆ نەتھاوێشت بەڵکو خوا ھاوێشتی و (لێیدان) بۆ ئەوەی خوا بڕواداران تاقی بکاتەوە لەلایەن خۆیەوە بەتاقی کردنەوەیەکی چاک بەڕاستی خوا بیسەر و زانایە

﴿18﴾ (سەر ئەنجامی باوەڕداران و کافران) ئەوە بوو (کەڕوویدا) وە بەڕاستی خوا پیلانی بێ بڕوایان پوچەڵ دەکاتەوە

﴿19﴾ ئەگەر ئێوە ئەی (بێ باوەڕان) داوای یارمەتی و سەرکەوتن دەکەن ئەوە بەڕاستی سەرکەوتنتان بۆ ھات (گاڵتەیان پێ دەکات) ئەگەر کۆتایی بھێنن (لەدوژمنایەتی پێغەمبەر یان کۆتای بھێنن بە بت پەرستی) ئەوە چاکترە بۆتان وە ئەگەر بگەڕێنەوە (بۆ سەر دژایەتی یان بت پەرستی) ئەوە ئێمەش دەگەڕێینەوە (بۆ سەر خستی باوەڕداران) ھەر گیز دەستە و کۆمەڵەکەتان ھیچ سوودێکتان پێ ناگەیەنن ھەر چەند زۆریش بن وەبێگومان خوا لەگەڵ بڕواداران دایە

﴿20﴾ ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان ھێناوە گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی بن وپشتی تێمەکەن لەکاتێکدا ئێوە تێدەگەن و دەبیستن

﴿21﴾ وەکو ئەوانە مەبن کە (بەسەر زارەکی) ووتیان :بیستمان لەکاتێکدا کە ئەوانە ھیچ نابیستن و تێناگەن

﴿22﴾ بەڕاستی خراپترینی ھەموو گیان لەبەران لە لای خوا ئەو کەڕولاڵانەن (مەبەست پێی بێ باوەڕانە) کە بیرناکەنەوە و ژیر نابن

﴿23﴾ وە ئەگەر خوا بیزانیایە چاکەیەک لەو (بێ باوەڕانەدا) ھەیە بێگومان وای لێ دەکردن ببیستن ئەگەر خوا (فەرمانی خۆی) پێ ببیستنایە ھەر ڕوویان وەردەگێڕا وە ئەوان ھەر گوێ پێ نەدەرن

﴿24﴾ ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە وەڵامی خوا و پێغەمبەر بدەنەوە کاتێک کە بانگتان دەکەن بۆ لای ئەو (ئاینەی) کەزیندووتان دەکاتەوە بشزانن بەڕاستی (ویستی) خوا دەبێتە بەربەست لەنێوان ئادەمی و دڵیدا (واتە ئەو پەڕی دەستەڵاتی ھەیە بەسەر دڵی بەندەکانیدا) وە بەڕاستی ھەر لای ئەو کۆ دەکرێنەوە (لەڕۆژی دواییدا)

﴿25﴾ وەخۆتان بپارێزن لە ئاشوب و بەڵایەک کە تووشی ستەم کارانتان نابێت بە تایبەتی (ھەمووتان دەگرێتەوە) وە بشزانن کە بەڕاستی تۆڵە و سزای خوا زۆر سەختە

﴿26﴾ بیر بکەنەوە کاتێک کە ئێوە کەم و لاوازکراو و ژێر دەستە بوون لە زەوی (لە مەککە) دا دەترسان کەخەڵکی بتان فڕێنن وبدەن بەسەرتاندا ئەمجا خوا پەنای دان وە بەیارمەتی خۆی پشتیوانی کردن وە ڕزق و ڕۆزی لە شتە پاک (و حەڵاڵە) کان پێ بەخشین بۆ ئەوەی سوپاس گوزاری خوابن

﴿27﴾ ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە ناپاکی مەکەن لەگەڵ خوا و پێغەمبەر ﷺ دا وە ناپاکی مەکەن لە سپاردەکانی ناو خۆتان لەکاتێکدا کە ئێوە دەزانن (ناپاکیە)

﴿28﴾ وە بزانن بەڕاستی ماڵ و منداڵتان ھۆی تاقیکردنەوەی (ئێوەن) وە بەڕاستی لای خوا پاداشتی زۆر گەورە ھەیە

﴿29﴾ ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە ئەگەر ئێوە خواناس بن و خۆتان بپارێزن ھۆی جیاکەرەوەی (ڕاست و ناڕاست) تان بۆ فەراھەم دەھێنێت و لە گوناھەکانتان دەبورێت و لێتان خۆش دەبێت وە خوا خاوەن بەھرە و چاکەی زۆر گەورەیە

﴿30﴾ وە (بیر بکەرەوە) کاتێک ئەوانەی بێ باوەڕ بوون پیلانیان لە دژت دەگێڕا تا بەند و کۆتت بکەن یان بتکوژن یان (لە مەککە) دەرت بکەن وە ئەوانە (بەردەوام) پیلان دەگێڕن و فڕو فێڵ دەکەن وە خوایش لەبەرامبەر ئەواندا پیلان دەگێڕێت بۆ پووچەڵ کردنەوەی پیلان و فڕ و فێڵەکانیان وە خوا چاکترینی پیلان گێڕانە (بەرامبەر پیلان گێڕان)

﴿31﴾ وە کاتێک کە ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا دەخوێنرێتەوە دەڵێن :بیستمان (واتە گرنگ نیە) ئەگەر بمان ویستایە وێنەی ئەو ئایەتانەمان دەووت ئەمە ھیچ نیە جگە لە ئەفسانەی پێشینان

﴿32﴾ (بیر بکەرەوە) کاتێک (کە بێ باوەڕەکان) دەیانووت ئەی پەروەردگار ئەگەر ئەم قورئانە ڕاستە و لەلایەن تۆوە ھاتووە دەی بەرد بەسەرماندا ببارێنە لە ئاسمانەوە یان سزای سەختی پڕ ئازارمان بۆ بنێرە

﴿33﴾ وە بەڕاستی خوا سزایان نادات لەکاتێک دا تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) لەناویاندا بیت ھەروەھا خوا تووشی سزایان ناکات لە کاتێکدا ئەوان داوای لێبوردن لە خوا بکەن

﴿34﴾ خوا چۆن سزایان نادات؟! لە کاتێکدا ئەوان ڕێگری (موسوڵمانان) دەکەن لە چوون بۆ مزگەوتی بەڕێزو پیرۆزی (کەعبە) لەکاتێکدا ئەوان خۆشەویست و سەر پەرشتیاری ئەو (مزگەوتە) نین بەڕاستی سەر پەرشتیار و خۆشەویستی ئەو (مزگەوتە) خوا ناسان و پارێزکارانن بەڵام زۆربەیان نازانن

﴿35﴾ وە نوێژی ئەوان (بت پەرستەکان) لەماڵی خوادا ھیچ نیە جگە لە فیکە کردن و چەپڵە لێدان نەبێت کەواتە بچەژن سزای سەخت (لە بەدردا) بە ھۆی بڕوا نەھێنانتانەوە

﴿36﴾ بەڕاستی ئەوانەی کەبێ باوەڕن ماڵ و سامانیان خەرج دەکەن بۆ ئەوەی بەر ھەڵستی رێگەی خوا بکەن جا لە مەودوا (ماڵ و سامانیان) بەخت دەکەن و دەیبەخشن لەپاشان دەبێت بەداخ و پەژارە بۆیان پاشان ژێر دەکەون وە ئەوانەی کەبێ باوەڕن ھەر لەدۆزەخ دا کۆ دەکرێنەوە

﴿37﴾ بۆ ئەوەی خوا دەستەی پیس لە دەستەی پاک جیا بکاتەوە و پیسەکانیش لەسەر یەک ھەڵچنێت ئەمجا ھەمووی پێکەوە کۆ بکاتەوە و بیخاتە دۆزەخەوە ھەر ئەوانە زیانبار و خەسارۆ مەندی تەواون

﴿38﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بە ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون ئەگەر کۆتایی بھێنن (بەبێ بڕواییەکەیان) بەڕاستی (خوا) دەبورێت لەھەرچی لەوەو پێش کردوویانە بەڵام ئەگەر بگەڕێنەوە (سەر کردەوەی پێشوویان) ئەوە بەڕاستی باوو یاسای پێشینە (خراپە)کان چی بوو (بۆ ئەمانیش دووبارە دەبێـتەوە)

﴿39﴾ (باوەڕداران) جەنگ بکەن لەگەڵ بێ باوەڕاندا ھەتا ئاژاوە (بێ باوەڕی و بت پەرستی) نامێنێت و ئاین و ملکەچی ھەمووی بۆ خوا دەبێت جا ئەگەر کۆتاییان ھێنا ئەوەبەڕاستی خوا بەھەر کردەوەیەک کە (بێ باوەڕان) دەیکەن بینایە

﴿40﴾ وە ئەگەر ڕوویان وەرگێڕاو پشتیان ھەڵکرد ئەوە بزانن بەڕاستی خوا پشتیوان و یارمەتیدەرتانە ئەو (خوا) باشترین پشتیوانە وە باشترین یاریدەدەر و سەرخەرتانە

﴿41﴾ وە بزانن بێگومان ھەر چیەکتان لەغەنیمەت (دەسکەوت) وگرت ئەوە بەڕاستی پێنجیەکی ئەو (دەسکەوتە) بۆ خوا و بۆ پێغەمبەر ﷺ و بۆ خزمانی (پێغەمبەر ﷺ) و بۆ ھەتیوان و بۆ ھەژاران و بۆ ڕێبوارانە ئەگەر ئێوە باوەڕتان ھێناوە بەخوا وە بەوەی ناردوومانەتە خوارەوە بۆسەر بەندەکەمان (کەموحەممەد پێغەمبەرە ﷺ) لەڕۆژی جیاکردنەوەدا (واتە:لە جەنگی بەدردا) لەو ڕۆژەی کەدوو کۆمەڵ بەیەک گەیشتن (دژ بەیەک جەنگان) وە خوا بەسەر ھەموو شتێکدا دەسەڵاتدارە

﴿42﴾ وەکاتێک ئێوە لای خواری (شیوەکەی) نزیک (مەدینە) دا بوون و ئەوانیش لەلای سەروی (شیوەکەی) دوورتر (لەمەدینە) دا بوون کاروانەکەش لەخوارتری ئێوە بوو وە ئەگەر بەڵێنتان بەیەکتر بدایە بێگومان جیاواز دەبوون لەبەڵێنەکەدا (جەنگتان نەدەکرد) بەڵام (کۆی کردونەتەوە) بۆ ئەوەی خوا کارێک بەدی بھێنێت ھەر بەدی دێت بۆ ئەوەی لەناو بچێت ئەو کەسەی (بەلای خواوە) لەناو چووە لەڕووی بەڵگەوە, وە بۆ ئەوەی بژی ئەوەی (بەلای خواوە) دەژی لەڕووی بەڵگەوە, وە بەڕاستی خوا بیسەری زانایە

﴿43﴾ (بیر بکەرەوە) کاتێک کەخوا ئەو (بێ بڕوایانەی ) نیشان دەدایت لەخەوتدا کەم بوون خۆ ئەگەر (خوا ژمارەی) ئەوانەی بەزۆر نیشان بدایتایە ئەوە بێگومان دەترسان و دەشکان وە جیاواز دەبوون لەبڕیاری جەنگدا بەڵام خوا پاراستنی بەڕاستی ئەو (خوا) زانایە بە ئەوەی لەناو دڵاندایە

﴿44﴾ (بیربکەنەوە) کاتێک خوا ئەوانی نیشاندان کاتێک ڕووبەڕوو بوونەوە لەبەرچاوتان بەکەم دەبینران ئێوەشی لەبەر چاوی ئەوان بەکەم نیشاندا بۆ ئەوەی خوا کارێک بەدی بھێنێت ھەر بەدی دێت وە ھەمووکارەکان ھەر بۆلای خوا دەگێڕێنرێنەوە

﴿45﴾ ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە کاتێک (لەجەنگدا) لەگەڵ کۆمەڵێکدا ڕووبەڕوو بوونەوە خۆگربن (ھەڵنەیەن) و یادی خوا زۆر بکەن بۆ ئەوەی سەرکەوتووبن

﴿46﴾ (ئەی باوەڕداران) گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی بکەن وە جیاوازمەبن و دووبەرەکی مەکەن بەھۆیەوە بشکێن و لاوازببن و ھێزتان بڕواو نەمێنێت وەخۆ ڕاگر بن بەڕاستی خوا لەگەڵ خۆگراندایە

﴿47﴾ وەک ئەوانە (وەک بت پەرستەکان) مەبن دەرچوون لەماڵ و وڵاتی خۆیان بەفیزو و ڕووپامایی بۆ خەڵک کردن وە ڕێگری (خەڵکیان) دەکرد لەڕێگەی خوا وە خوا بەھەموو ئەو کارانەی دەیکەن ئاگادارە

﴿48﴾ (بیربکەرەوە) کاتێک کەشەیتان کردەوەکانیانی (بۆ بت پەرستەکان) ڕازاندنەوە, وە ووتی: ئەمڕۆ ھیچ کەس بەسەرتاندا زاڵ نابێت و بێگومان من پەنادەر و (پارێزەر) ی ئێوەم ئەمجا کاتێک ھەردوو دەستەکە ڕوو بەڕووی یەکتر بوونەوە (شەیتان) پاشەو پاش بەدوای خۆی دا گەڕایەوە و ووتی: بەڕاستی من بەریم لەئێوە چونکە بەڕاستی ئەوەی من دەبینم ئێوە نایبینن بەڕاستی من لەخوا دەترسم و خوا زۆر تۆڵەی بەتین و سەختە

﴿49﴾ (بیربکەرەوە) کاتێک دووڕووەکان و ئەوانەی نەخۆشی لەدڵیاندابوو دەیانووت ئەوانە (موسوڵمانەکان) ئاینەکەیان فریوی داوون ھەرکەسێک پشت بەخوا ببەستێت ئەوە بەڕاستی خوا بە دەسەڵاتی کار دروستە

﴿50﴾ وە ئەگەر دەتبینی کاتێک فریشتەکان گیانی بێ باوەڕان دەکێشن لەدەموچاوو پاشیان دەدەن و (پێیان دەڵێن) بچەژن سزای ئاگری سوتێنەر

﴿51﴾ ئەو (ئازار و سزایە) بەھۆی ئەوەوەیە دەستی خۆتان پێشی خستووە, وە بەڕاستی خوا بە ھیچ شێوەیەک ستەمکار نیە بۆ بەندەکانی

﴿52﴾ (ئەم بێ باوەڕانە باوو نەریتیان) ھەر وەکو باو و نەریتی دەستەی فیرعەون و ئەوانەیە لەپێش ئەوانەوە بوون کە بێ بڕوا بوون بە نیشانەکانی خوا ئیتر (سزای) خوایش گرتنی بەھۆی گوناھەکانیانەوە بەڕاستی خوا بەتوانا و تۆڵە بەتینە

﴿53﴾ ئەوە بەھۆی ئەوەوەیە کەبەڕاستی خوا ھیچ نیعمەتێک ناگۆڕێت کە بەخشیبێتی بەھەر گەل و ھۆزێک ھەتا ئەوەی لەخۆیاندایە نەیگۆڕن (واتە ئیمانەکەیان بگۆڕن بۆ بێ باوەڕی) وە بەڕاستی خوا بیسەر و زانایە

﴿54﴾ (ئەم کردەوەی ئەمان) وەکو باوو نەریتی دەستەی فیرعەون وئەوانەی لەپێش ئەوان بوون وایە بەڵگەکانی پەروەردگاریان بەدرۆزانی ئێمەش لەناومان بردن بەھۆی گوناھەکانیانەوە, وە دەست و پێوەندەکەی فیرعەونمان خنکاند چونکە ھەموویان ستەمکار بوون

﴿55﴾ بەڕاستی بەدترینی گیان لەبەران (کەسانێکن) بەلای خواوە ئەوانەن بێ باوەڕبوون لەبەر ئەوەی ئەوان باوەڕ ناھێنن

﴿56﴾ ئەوانەی کەپەیمانت لەگەڵیان بەست لەپاش ئەوە پەیمانەکەیان دەشکاند لەھەموو جارێکدا و ئەوان خۆیان ناپارێزن ولە خوا ناترسن

﴿57﴾ جا ئەگەر تووشی ئەوانە بوویت (زاڵ بوویت بەسەریاندا) لە جەنگدا (سزاو کوشتن و بڕینێکیان پێ بکە) کەببێتە ھۆی ترس لەدڵی ئەو دوژمنانەی لەپشتیانەوەن بەڵکو ئەوان بیربکەنەوە

﴿58﴾ وە ئەگەر بەڕاستی مەترسیت کرد لەناپاکی دەستەیەک (کەپەیمانەکەیان بشکێنن) ئەو کاتە (پەیمانەکە) فڕێ بدەرەوە بۆیان بەڕێک وپێکی تا بەرامبەر بن بەڕاستی خوا ناپاکانی خۆش ناوێت

﴿59﴾ وە باگومان نەبەن ئەوانەی بێ باوەڕ بوون پێشکەوتوون بێگومان ئەوانە خوا دەستە پاچە ناکەن (لە دەستی دەرناچن)

﴿60﴾ (ئەی ئیمانداران) ئامادەی بکەن بۆیان ئەوەی لەتواناتاندا ھەیە لەھێز وە لەئەسپی دابەستراو تا بترسێنن پێی دوژمنی خواو دوژمنی خۆتان وە کەسانێکی تریش بێجگە لەوان ئێوە نایانناسن خوا دەیانناسێت وە ھەرشتێک ببەخشن لەڕێی خوادا (پاداشەکەی) بەتەواوی دەدرێتەوە پێتان وە ئێوە ھیچ ستەمتان لێ ناکرێت

﴿61﴾ وە ئەگەر ئەوانە مەیلی ئاشتیان ھەبوو تۆش (ئەی موحەممەد ﷺ) مەیلی ئەوە بکە وە پشت بەخوا ببەستە بەڕاستی ھەر ئەو زاتە بیسەری زانایە

﴿62﴾ وە ئەگەر ویستیان فێڵت لێ بکەن ئەوە بەڕاستی خوات بەسە (پشت و پەنات بێت) خوا ئەو زاتەیە کە بەھێزی کردیت بەیارمەتی خۆی وە بەبڕواداران

﴿63﴾ وە ھۆگری خستە نێوان دڵەکانیان ئەگەر بتبەخشیایە ھەرچی لەزەویدا ھەیە ھۆگریت نەدەخستە نێوان دڵەکانیانەوە بەڵام خوا ھۆگری خستە نێوانیان بەڕاستی ھەر ئەو زاڵ و کاردروستە

﴿64﴾ ئەی پێغەمبەر ﷺ خوات بەسە ھەروەھا ئەو بڕوادارانەش کەشوێنت کەوتوون

﴿65﴾ ئەی پێغەمبەر ﷺ ھانی بڕواداران بدە لەسەر جەنگ کردن (لەگەڵ دوژمناندا) ئەگەر لەئێوەدا ببێت بیست کەسی خۆڕاگر زاڵ دەبن بەسەر دووسەد کەسی (بێ باوەڕ) دا وە ئەگەر سەد کەس لەئێوە ھەبێت زاڵ دەبن بەسەر ھەزار کەسدا لەئەوانەی بێ باوەڕن بەھۆی ئەوەی بەڕاستی ئەوانە کۆمەڵێکن نافامن

﴿66﴾ ئێستا خوا فەرمانەکەی سووک کرد لەسەرتان وەزانی کە لاوازیتان تێدایە جا ئەگەر لەئێوەدا ببێت سەد کەسی خۆڕاگر زاڵ دەبن بەسەر دووسەد کەس (لە بێ باوەڕان) دا وەئەگەر ھەزار کەس لەئێوە ھەبن زاڵ دەبن بەسەر دوو ھەزار کەسدا بەفەرمانی خوا وەخوا لەگەڵ خۆگراندایە

﴿67﴾ بۆ ھیچ پێغەمبەرێک ڕەوا نیە کە دیلی (لە دوژمنان) ھەبێت و ڕایان بگرێت ھەتا کوشتاری زۆریان لێ نەکات ودەسەڵاتی نەچەسپێت لەزەویدا ئایا ئێوە ماڵی دونیاتان دەوێت (بە وەرگرتنی فیدیە)؟ (لەکاتێکدا) خوای گەورە (پاداشتی) ڕۆژی دوایی دەوێت (بۆ ئێوە) وە خوا بەتوانا و زاڵ و کار دروستە

﴿68﴾ ئەگەر نووسراو (و بڕیار) ێک لەلایەن خواوە پێش نەکەوتایە (کە حەڵاڵ بوونی دەستکەوت و غەنیمەتی جەنگە) بێگومان لەبەر ئەو (فیدیە) ی کە وەرتان گرت (لەبەرامبەر ئازادکردنی دیلەکاندا) تووشتان دەبوو سزایەکی گەورە

﴿69﴾ کەواتە بخۆن لەوەی کە بە غەنیمەت گرتان حەڵاڵ و پاکە وە لە خوا بترسن بەڕاستی خوا لێ بوردە و میھرەبانە

﴿70﴾ ئەی پێغەمبەر ﷺ بڵێ بەوانەی کە لەژێر دەستاندان لەدیلەکان ئەگەر خوا بزانێت لەدڵەکانتاندا چاکەیەک ھەیە پێتان دەبەخشێت چاکتر لەو (فیدیەی) لێتان وەرگیراوە, وە لێتان دەبورێت وە خوا لێ بووردە ومیھرەبانە

﴿71﴾ وەئەگەر (ئەو دیلانە) بیانەوێت ناپاکیت لەگەڵدا بکەن ئەوە بێگومان ناپاکیان لەگەڵ خوادا کرد لەپێش (ئەمەدا) خواش (تۆی) زاڵ کرد بەسەریاندا وەخوا زانای دانایە

﴿72﴾ بەڕاستی ئەوانەی بڕوایان ھێنا و کۆچیان کرد و تێکۆشان بەماڵیان و بەگیانیان لەڕێگای خوادا وە ئەوانەی (کۆ چەرەکانیان) گرتە خۆیان و کۆمەکیان کردن ئەوانە پشتیوان و دۆستی یەکترین وە ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە وکۆچیان نەکردووە بۆ ئێوە نیە ھیچ جۆرە دۆستایەتیەکیان بکەن ھەتا کۆچ نەکەن وەئەگەر داوای یارمەتیان لێ کردن لە (پارێزگاری) ئاین ئەوە پێویستە لەسەرتان یارمەتی دانیان مەگەر لەدژی گەلێک لەنێوان ئێوە و ئەواندا پەیمان ھەبێت (نابێت یارمەتیان بدەن) وەخوا بینایە بەوەی کەدەیکەن

﴿73﴾ وە ئەوانەی کە بێ بڕوان ھەندێکیان دۆستی ھەندێکیانن ئەگەر ئەو (پشتیوانیە) نەکەن لەزەویدا ئاژاوەو فەساد و بەد خویەکی گەورە بەرپا دەبێت

﴿74﴾ وەئەوانەی کەبڕوایان ھێنا وکۆچیان کرد و تێکۆشان لەڕێگەی خوادا ئەوانەش (کۆچەرەکان) یان گرتە خۆیان و کۆمەکیان کردن بەڕاستی ھەر ئەوانەن بڕوادارانی ڕاستەقینە بۆ ئەوانەیە لێ بووردن و ڕۆزیەکی چاک و بەنرخ

﴿75﴾ وە ئەوانەی لەدوایدا بڕوایان ھێنا و کۆچیان کرد و لەگەڵ ئێوەدا تێکۆشان ئا ئەوانە لەئێوەن وە ئەوانەی خزمی یەکترن ھەندێکیان (بۆ میرات گرتن) شایستە ترن بەھەندێکی تریان لەکتێبی خوادا (لە قورئان یان لە لوح المحفوڤ) دا بەڕاستی خوا بەھەموو شتێک زانایە

التوبة

Surah 9

﴿1﴾ ئەمە بەری بوونێکی گەورەو گرنگە لەلایەن خواو پێغەمبەرەکەیەوە بۆ ئەوانەی کەپەیمانتان لەگەڵ بەستوون لە ھاوبەش دانەران

﴿2﴾ کەواتە (ئەی بێ بڕواکان) لەزەویدا بگەڕێن ماوەی چوار مانگ وە بزانن بێگومان ئێوە لەدەستی خوا دەرناچن وە بەڕاستی خوا ڕیسواکەری بێ بڕوایانە

﴿3﴾ ھەروەھا ئەمە ڕاگەیاندنێکە لەلایەن خوا و پێغەمبەرەکەیەوە بۆ گشت خەڵکی لەڕۆژی حەجی گەورەدا بەڕاستی خواو پێغەمبەرەکەی بەرین لەھاوبەش دانەرەکان جا ئەگەر پەشیمان ببنەوە ئەوە چاکترە بۆتان وە ئەگەر پشتی تێ بکەن ئەوە بزانن بێگومان ئێوە لە دەستی خوا دەرناچن مژدەش بدە بەوانەی کە بڕوایان نەھێناوە بەسزایەکی ئازاردەر

﴿4﴾ بێجگە لەوانەی کەپەیمانتان لەگەڵ بەستوون لە ھاوبەش دانەرەکان پاشان ھیچ کەم و کوڕییان لێ نەکردن وە پشتیوانی ھیچ کەسێکیان نەکردووە لەدژتان ئەوە ئێوەش پەیمانەکەیان بۆ تەواو بکەن (لەگەڵیان دا بیبەنەسەر) تاماوەی دیاری کراویان بەڕاستی خوا پارێزکاران و لەخواترسانی خۆش دەوێت

﴿5﴾ ئەمجا کاتێک مانگە حەرامەکان (ژو القعدە ، ژو الحجە، محرم، رجب) تەواو بوون ئەوە ھاوبەش دانەرەکان بکوژن لە ھەر شوێنێک دەستان کەوتن وە (بەدیل) بیانگرن وە ڕێگریان بکەن لە دەرچوون وە بۆیان دانیشن لە ھەموو جێگایەکی چاوەڕوانیدا جا ئەگەر پەشیمان بوونەوە و نوێژیان کرد وە زەکاتیاندا ئەوە ڕێیان بەرەڵاکەن و وازیان لێ بھێنن بەڕاستی خوا لێ بووردە و میھرەبانە

﴿6﴾ وە ئەگەر کەسێک لە ھاوبەشدانەرەکان داوای ھاوسێیەتی و پەنادانی لێ کردیت ئەوە پەنای بدە بۆ ئەوەی ووتەی خوای گەورە (قورئان) ببیستێت لە پاشان بیگەیەنە جێگای ھێمنی خۆی ئەوە لەبەر ئەوەیە کە بێگومان ئەوانە دەستە و کۆمەڵێکن ھیچ نازانن

﴿7﴾ چۆن عەھد و پەیمان دەبێت بۆ ھاوبەش دانەرەکان لای خوا و پێغەمبەرەکەی ﷺ بێجگە لەوانەی کەپەیمانتان لەگەڵبەستن لای مزگەوتی حەرام (کە کەعبەی پیرۆزە) جاچەند ئەوانە رێک و ڕاست بوون لەگەڵتان ئێوەش ڕێک و ڕاست بن لەگەڵیان بەڕاستی خوا خۆ پارێزەران وخواناسانی خۆش دەوێت

﴿8﴾ چۆن (پەیمان دەبەنە سەر) لەکاتێکدا ئەگەر زاڵ ببن بەسەرتاندا لەبەر چاو ناگرن دەربارەی ئێوە ھیچ خزمایەتی و سوێند و بەڵێنێک بەووتەی دەمیان ڕازیتان دەکەن بەڵام دڵەکانیان دژتانن و ڕقیان لێتان دەبێتەوە ئا ئەوانە زۆربەیان سنوورەکانی خودا دەبەزێنن

﴿9﴾ بەڵگە و ئایەتەکانی خوایان گۆڕییەوە بەنرخێکی زۆر کەم ئەمجا ڕێگریان لەڕێگەی خوا کرد بەڕاستی زۆر خراپ بوو ئەوەی ئەوان دەیانکرد

﴿10﴾ لەبەر چاو ناگرن دەربارەی ھیچ بڕوادارێک ھیچ خزمایەتی و سوێند و بەڵێنێک وە ھەر ئەوانە دەست درێژی کەرن

﴿11﴾ ئەمجا ئەگەر پەشیمان بوونەوە و نوێژیان بەجێ ھێنا وە زەکاتیاندا ئەوە براتانن لەئاییندا وە ئێمە بەڵگەکان ڕوون دەکەینەوە بۆ گەلێک کەدەیزانن

﴿12﴾ بەڵام ئەگەر سوێند و پەیمانەکەیان ھەڵوەشاندەوە پاش بەستنی پەیمانەکەیان وە تەشەرو تانەیاندا لەئاینەکەتان ئەوە بجەنگن لەدژی پێشەوایانی بێ باوەڕ بەڕاستی ئەوانە ھیچ جۆرە پەیمانێکیان نیە بەڵکو کۆتایی بھێنن (بەبێ باوەڕی)

﴿13﴾ ئایا ئێوە جەنگ ناکەن لەگەڵ گەلێکدا کەپەیمانەکەیان ھەڵوەشاندەوە (پەیمانی حودەیبیە) و نیازی دەرکردنی پێغەمبەرﷺ یان کرد ھەر ئەوانیش لەیەکەم جارەوە دەستیان کرد بەجەنگ لەگەڵ ئێوەدا ئایا لێیان دەترسن (لەکاتێکدا) ھەر خوا شایستەترە کە لێی بترسن ئەگەر ئێوە بڕوادارن

﴿14﴾ (ئەی باوەڕداران) بیان کوژن خوا بەدەستی ئێوە سزایان دەدات و ڕیسوایان دەکات و سەرتان دەخات بەسەریاندا و (خوا) سینە و دڵی کۆمەڵی بڕوادار خۆش دەکات

﴿15﴾ و ڕق و خەشمی دڵەکانیان دادەمرکێنێ و ناھێڵێت وە خوای گەورە تەوبە وەردەگرێت لە ھەر کەسێک کەبیەوێت وە خوا زانای دانایە

﴿16﴾ ئایا گومانتان وابوو کەوازتان لێ دەھێنرێت لەکاتێکدا ھێشتا خوا ئاشکرای نەکردووە ئەوانەی تێکۆشان لەئێوە (لە پێناو خوادا) وە نەیان کردووە و ھەڵیان نەبژاردووە جگە لەخوا و پێغەمبەرەکەی و موسوڵمانان بە ھاوڕاز و جێی نھێنیان (دڵسۆزیان) وە خوا ئاگایە بەھەرچی کەئێوە دەیکەن

﴿17﴾ نابێت ھاوبەشدانەران مزگەوتەکانی خوا ئاوەدان بکەنەوە (و سەرپەرشتیان بکەن) لەکاتێکدا خۆیان شاھیدن لەسەر خۆیان کە بێ باوەڕن ئەوانە کردەوەکانیان ھەڵوەشاوەتەوە، وە ئەوانە لەناو ئاگردا ھەمیشەیین

﴿18﴾ بەڕاستی مزگەوتەکانی خوا ئاوەدان دەکاتەوە کەسێک کەبڕوای ھێنابێت بەخوا و بەڕۆژی دوایی و نوێژەکانی بەجێ ھێنابێت و زەکاتی دابێت و لە کەس نەترسا بێت بێجگە لەخوا جا بەڵکو ئەوانە لەو کەسانە بن کە ڕێنمونی کراون

﴿19﴾ (ئەی بێ باوەڕان) ئایا پێتان وایە ئاودان بەحاجییان و (سەرپەرشتی) و ئاوەدان کردنەوەی مزگەوتی حەرام (کەعبەی پیرۆز) وەکو کەسێکە کەباوەڕی ھێنا بێت بەخوا و بەڕۆژی دوایی و تێکۆشا بێت لە ڕێی خوادا؟ چوون یەک نین بەلای خوداوە و (یەکسان نین) وە خوا ڕێنمونی کۆمەڵی ستەمکاران ناکات

﴿20﴾ ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە و کۆچیان کردووە و تێکۆشاون لەڕێگای خوادا بەماڵیان و بەگیانیان پلەیان بەرزترە لای خوا وەھەر ئەوانە سەرکەوتوون (لە دونیا و دوا ڕۆژدا)

﴿21﴾ پەروەردگاریان موژدەیان دەداتێ بەمیھرەبانی و ڕەزامەندی لەلایەن خۆیەوە ھەروەھا بەھەشتانێکیان بۆ ھەیە نازو نیعمەتی بەردەوام و ھەمیشەیی تێدایە

﴿22﴾ دەمێننەوە تیایدا بەھەمیشەیی بەڕاستی خوا پاداشتی ھەرە گەورەی لایە

﴿23﴾ ئەی ئەوانەی کەبڕواتان ھێناوە باوک و براکانتان دامەنێن (ھەڵمەبژێرن) بەدۆست و خۆشەویست ئەگەر بێ باوەڕییان لەباوەڕ لا خۆشەویسترو چاکتربوو وە ھەر کەس لەئێوە ئەوانە بکات بەدۆستی خۆی ئەوە ھەر ئەوانە ستەمکارن

﴿24﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەگەر باوکانتان وکوڕەکانتان وبراکانتان وھاوسەرەکانتان وخزم وعەشرەتتان وماڵ و دارایی یەک (بە زەحمەت) پەیداتان کردووە و بازرگانیەک کەدەترسن برەوی نەبێت (بێ بازاڕ بێت) و خانوو بەرەیەک کەپێی ڕازین خۆشەویست ترە لاتان لەخوا و پێغەمبەرەکەی و تێکۆشان لەڕێگەکەیدا ئەوە چاوەڕوان بکەن ھەتا خوا فەرمان و (تۆڵەی) خۆی دەھێنێت (بۆتان) وە خوا ڕێنمونی کەسانی تێپەڕ لەسنوور ناکات

﴿25﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی خوا سەری خستن لە زۆر جێگا و شوێندا و لەڕۆژی حونەینیشدا (یارمەتی دان) کەبە زۆری خۆتاندا دەنازین بەڵام (ئەو زۆریە) ھیچ سوودێکی نەبوو بۆتان و زەویتان لەسەر تەنگ بوویەوە بەو فراوانیەی کەھەیەتی پاشان پشتان کردە دوژمن و ھەڵھاتن

﴿26﴾ لەپاش ئەوە خوا ئارامی خۆی نارد بۆ سەر پێغەمبەرەکەی بۆ سەر بڕواداران وە سەربازانێکی (لەئاسمانەوە) ناردە خوارەوە کەئێوە نەتاندەبینین وەسزای بێ بڕواکانیشی دا (بەکوشتن و برینداری و بەدیل گرتن) ئەوەش سزای بێ باوەڕانە

﴿27﴾ پاشان خوا خۆش دەبێت لەپاش ئەوە لە ھەر کەسێک کە بیەوێت وە خوا لێ بوردە و میھرەبانە

﴿28﴾ ئەی ئەوانەی کەبڕواتان ھێناوە بێگومان ھاوبەش دانەران پیسن کەواتە با نزیکی مزگەوتی حەرام نەکەونەوە پاش ئەم ساڵەیان (ئەو ساڵەی فەتحی مەککە کرا) وەئەگەر لەنەبوونی ترسان ئەوە لەمەو پاش خوا دەوڵەمەندتان دەکات لە چاکە و فەزڵ و بەھرەی خۆی ئەگەر ویستی بەڕاستی خوا زانای کاردروستە

﴿29﴾ جەنگ بکەن لەگەڵ ئەوانەی کەبڕوا ناھێنن بەخوا وە بەڕۆژی دوایی وە بەحەرامی دانانێن ئەوەی کە خوا و پێغەمبەرەکەی حەرامیان کردووە، وە ملکەچ ناکەن بۆ ئاینی ڕاست و دروست (ئاینی ئیسلام) لە ئەوانەی کتێبیان پێ بەخشراوە (مەبەست پێی گاور وجولەکەکانە) ھەتا باج و سەرانە دەدەن (بەدەوڵەتی ئیسلامی) بەدەستی خۆیان و بەملکەچی لەکاتێکدا ئەوان سەرشوڕو ڕیسوان

﴿30﴾ جوولەکەکان ووتیان عوزەیر کوڕی خوایە و گاورەکانیش ووتیان مەسیح کوڕی خوایە ئەوە ووتەی ئەوانە بەدەمی خۆیان دەیڵێن وەک ووتەی ئەوانە دەڵێنەوە کەپێشتر بێ بڕوا بوون خوا لەناویان بەرێت چۆن درۆ دەکەن و لەھەق و ڕاستی لادەدەن

﴿31﴾ زانا و قەشەکانیان کردوە بەپەروەردگار لەجیاتی خوا ھەروەھا مەسیحی کوڕی مەریەمیش (یان کردوە بە خوا) لە کاتێکدا فەرمانیان پێ نەدراوە بێجگە لەوەی کەیەک خوا بپەرستن کە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە لەئەو پاک و بێگەردی بۆ ئەو (خوا) یەی لەوەی دەیکەنە ھاوبەشی

﴿32﴾ دەیانەوێت ڕِووناکی (ئاینی) خوا بکوژێننەوە بەفووی دەمیان وە خوا نایەوێت و ناھێلێت و ھەر ڕووناکی خۆی (کە ئاینی پیرۆزی ئیسلامە) تەواو دەکات سەری دەخات (بەسەر تەواوی بێ باوەڕاندا) ھەر چەندە بێ باوەڕان پێیان ناخۆش بێت

﴿33﴾ خوا زاتێکە کەپێغەمبەرەکەی ناردووە بە ڕێنمونی و ئاینی ڕاست بۆ ئەوەی زاڵی بکات بەسەر ھەموو ئاینەکاندا بە گشتی ھەر چەندە بت پەرستان پێیان ناخۆش بێت

﴿34﴾ ئەی ئەوانەی کەبڕواتان ھێناوە بەڕاستی زۆر لەزانا و قەشەکانی (جولەکەو گاور) سامان و ماڵی خەڵکی دەخۆن بەناھەق و ڕێگری (خەڵک) دەکەن لەڕێگەی خوا وە ئەوانەی ئاڵتون و زیو سەریەک دەنێن و کۆدەکەنەوە و نایبەخشن و زەکاتەکەی دەرناکەن لە پێناو خودا ئەوە موژدەیان پێ بدە بەسزایەکی ئازاردەر

﴿35﴾ لە ڕۆژێکدا سوور دەکرێتەوە لەئاگری دۆزەخدا ئەوسا بەو (ئاڵتون و زیوە سوورەوە بووە) داخ دەکرێت ڕوویان و تەنیشتیان و پشتیان (پێیان دەووترێت) ئەمە ئەو (سامانەیە)کۆتان دەکردەوە بۆ خۆتان دەبچێژن (تۆڵەی) ئەوەی کۆتان دەکردەوە

﴿36﴾ بەڕاستی ژمارەی مانگەکانی (ساڵ) لای خوا دوانزە مانگە لە (لوح المحفوظ) وا دانراوە لەڕۆژێکەوە (خوا) ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە چوار لەو مانگانە گەورەو بەڕێزن (شەڕیان تێدا قەدەغەکراوە) ئەوە ئاینی رێک و ڕاستە کەواتە لەو چوار مانگەدا ستەم مەکەن لەخۆتان (وکوشتاریان تێدا مەکەن) وە بجەنگن لەدژی تەواوی بت پەرستان بەتێکڕا ھەروەک ئەوان دژی ئێوە دەجەنگن بە تێکڕا و (بێ جیاوازی) ئەوەش بشزانن کە بێگومان خوا لەگەڵ پارێزکاران وخواناساندایە (بە چاودێری و پاراستن)

﴿37﴾ بەڕاستی دواخستن و گۆڕینی (مانگە حەرامەکان) ڕۆچوونە لە بێ باوەڕیدا بێ باوەڕانی پێ گومڕا دەکرێت (دواخستنەکە) ساڵێک حەڵاڵی دەکەن و ساڵێک حەرامی دەکەن بۆ ئەوەی ڕێک ببن لەگەڵ ژمارەی ئەو چوار مانگەی کە خوا ڕێزداری کردوون (جەنگی تێیاندا حەرام کردووە) سەر ئەنجام ئەوەی خوا حەرامی کردبوو حەڵاڵی دەکەن جوان کراوە بۆیان کردەوە ناشیرینەکانیان خواش ڕێنمونی کەسانی بێ باوەڕ ناکات

﴿38﴾ ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە ئێوە چیتانە کاتێک پێـتان بووترێت دەرچن (بۆ جیھاد) لەڕێی خوادا لەشوێنی خۆتان ناجوڵێن (خۆتان دوا دەخەن) ئایا ئێوە ڕازین بەم ژیانەی دونیا لەبری پاشەڕۆژ دەی کامەیە خۆشی و شادیی ئەم ژیانەی دونیا لەبەرامبەری خۆشی پاشە ڕۆژدا زۆر کەمە

﴿39﴾ ئەگەر نەڕۆن و دەرنەچن (بۆ جیھادکردن) (خوا) سزاتان دەدا بەسزایەکی سەخت و ئازاردەر وە لەبری ئێوە گەلێکی تر دەھێنێت (جیاواز لەئێوە) و ئێوە ھیچ زیانێکی پێ ناگەیەنن وە خوا بەتوانایە بەسەر ھەموو شتێکدا

﴿40﴾ ئەگەر ئێوە یارمەتی ئەو (پێغەمبەرە ﷺ) نەدەن ئەوە بێگومان خوا یارمەتی داوە کاتێک بێ بڕوایان دەریان کرد لە مەککە پێغەمبەر یەکێک بوو لەو دوو کەسە کاتێک ئەو دووانە (پێغەمبەر و ئەبو بەکر) لەئەشکەوتی (پور) دا بوون ئەو کاتە بەھاوەڵەکەی (بە ئەبوبەکری صدیقی) ووت خەم مەخۆ بێگومان خوا لەگەڵمانە ئەمجا خوا ئارامی و ئاسایشی بۆ ناردە خوارەوە، وە یارمەتیدا بە سەربازانێک کە نەتاندەبینین ووتەی بێ باوەڕانی گێڕا بەژێر کەوتوو و ووتەی خوا ھەر بەرز و بڵندە وە خوا زاڵ و باڵادەست و کاردروستە

﴿41﴾ بڕۆن و دەرچن (بۆ جیھاد) چ سووک بن (لەش ساغ و دەوڵەمەند و دەسەڵاتداربن) چ قورس و گران بن (نەخۆش و ھەژاربن) و تێبکۆشن بەماڵ و گیانتان لەڕێگەی خوادا ئەوەتان چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە بزانن

﴿42﴾ ئەگەر دەست کەوتێکی نزیک و سەفەرێکی ئاسان بوایە ئەوا شوێنت دەکەوتن (دەردەچوون لەگەڵتدا) بەڵام (بڕینی) ڕێگەی دوورو دژواری (جەنگی تەبووک) بۆ ئەوان ناڕەحەتە وە بێگومان (پاش گەڕانەوەتان لەتەبووک) سوێند دەخۆن بەخوا ئەگەر بمانتوانیایە لەگەڵتان دەردەچووین (بۆ جیھاد) ئەوانە خۆیان دەفەوتێنن وە خوا دەزانێت بەڕاستی ئەو (دوو ڕووانە) درۆزنن

﴿43﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) خوا لێت ببورێت لەبەرچی مۆڵەتی ئەو (دوو ڕوانەت) دا ھەتا بۆت دەرکەوێت ئەوانەی کەڕاستیان کرد وە درۆزنەکان بناسیت

﴿44﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) مۆڵەتت لێ وەرناگرن (بۆ ئەوەی خۆیان دوا بخەن لە جیھادکردن) ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە بەخوا و بەڕۆژی دوایی کە تێبکۆشن بەماڵ و گیانیان وە خوا بە ئاگاو زانایە بەخۆ پارێزەران

﴿45﴾ بەڕاستی ئەوانە مۆڵەتت لێ وەردەگرن (کە نەیەن بۆ جیھاد کردن) کە بڕوایان نیە بەخوا و بە ڕۆژی دوایی و دڵەکانیان لە گومان و دوو دڵیدایە بۆیە ئەوانە لە گومان و دوودڵی خۆیاندا سەرگەردانن

﴿46﴾ ئەگەر بیان ویستایە دەربچن (بۆ جیھادکردن) ئەوە ھۆ و کەرەستەی پێویستیان بۆ ئامادە دەکرد (لەچەک و ووڵاخ وتفاقی جەنگ) بەڵام خوا دەرچوونی ئەوانی پێ ناخۆش بوو بۆیە (خوا) خاوی کردنەوە (لەدەرچوون بۆ جیھاد) پێیان ووترا دانیشن لەگەڵ جێماواندا

﴿47﴾ ئەگەر لەگەڵتاندا دەرچوونایە ھیچ شتێکیان بۆ زیاد نەدەکردن بێجگە لە تێکدان و خراپەکاری نەبێت و نێوان ئێوەیان تێک دەدا (بەدوو زمانی و ھاتو ھوت) ئاژاوەیان بۆ دەنانەوە، وە لەناو ئێوەدا خەڵکانێک ھەن چاک گوێیان لێ دەگرن وە خوا بەئاگا و زانایە بەستەمکاران

﴿48﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی دەستیان دابوویە ئاژاوە و (بشێوی) لەمەو پێش و جۆرەھا فەرمان و پیلانیان بۆ (لاوازکردنت) بەکارھێنا ھەتا ڕاستی ھات وە کارو فەرمانی خوا سەرکەوت کە ئەوان پێیان ناخۆش بوو

﴿49﴾ وە ھەندێک کەس لەوانە دەڵێن (ئەی موحەممەد ﷺ) ڕوخسەتم بدە (با نەیەم بۆ جیھادکردن) و تووشی گوناھو خراپەم مەکە ئاگاداربن (لەئێستەوە) کەوتوونەتە ناو گوناھو خراپەوە و بێگومان دۆزەخ دەوری بێ باوەڕانی داوە

﴿50﴾ ئەگەر بەھرە و چاکە و سەرکەوتن بێـتە ڕێگات ناڕەحەت و غەمبار دەبن وە ئەگەر ناڕەحەتی و تێشکانت تووش بێت (بەکەشخەوە) دەڵێن بەڕاستی ئێمە کاری خۆمان کرد لەمەو پێش جا ڕوو وەردەگێڕن بەخۆشحاڵی و شادمانیەوە

﴿51﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھیچمان تووش نابێت جگە لەوەی کەخوا نوسیویەتی بۆمان خوا پشتیوانی ئێمەیە وە بڕواداران با تەنھا پشت بەخوا ببەستن

﴿52﴾ (پێیان) بڵێ: ئایا چاوەڕوانی چی دەکەن بۆ ئێمە بێجگە لە یەکێک لە دوو شتە زۆر چاکە کە (سەرکەوتن یان شەھید بوونە لە پێناو خوادا) ئێمەش چاوەڕوانین بۆ ئێوە کەخوا دووچارتان بکات بەسزایەک لەلایەن خۆیەوە یان بەدەستی ئێمە کەواتە چاوەڕوانی بکەن بێگومان ئێمە لەگەڵ ئێوەدا چاوەڕوانین

﴿53﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ماڵ ببەخشن بەخۆشی خۆتان یان بەزۆر و ناچاری ھەرگیز لێـتان وەرناگیرێت چونکە بەڕاستی ئێوە کۆمەڵێکی لەسنوور دەرچوو بوون

﴿54﴾ وە ھیچ شتێک ڕێگری ئەوانەی نەکردووە کە گیرا بکرێت لێـیان ئەوەی کە بەخشییان بێجگە لەوەی کە بێگومان ئەوانە بێ باوەڕبوون بەخوا و پێغەمبەرەکەی وە نایەن بۆ نوێژکردن بەتەمەڵی نەبێت وە (ھیچێک) نابەخشن ئیللا پێـیان ناخۆشە و ناچارن

﴿55﴾ جا با سەرنجت ڕانەکێشێت (سەرسامت نەکات) (زۆری) ماڵ و دارایی و منداڵیان بێگومان خوا دەیەوێت سزایان بدات بەھۆی ئەو (ماڵ و منداڵەوە) لەم ژیانی دونیایەدا وە بەسەختی گیانیان دەربچێت لەکاتێکدا کەئەوان بێ باوەڕن

﴿56﴾ وە سوێند دەخۆن بەخوا کەبەڕاستی ئەوان لەئێوەن (لە باوەڕدارانن) کەچی لەئێوە نین بەڵکو ئەوانە کۆمەڵێکن زۆر دەترسن (زراویان چووە)

﴿57﴾ ئەگەر پەنایەکیان دەست کەوێت یان ئەشکەوتانێک یان کون و قوژبن و نەفەقێک پەنای بۆ دەبەن و (ڕووی تێدەکەن) لەکاتێکدا زۆر بەپەلە ڕادەکەن (یان ھیچ شتێک جڵەویان ناگرێت)

﴿58﴾ وەھەندێ کەس لەوانە ڕەخنەو توانجت لێ دەگرن لەدابەش کردنی خێرەکاندا (یان زەکاتدا) خۆ ئەگەر لەو خێر و سەدەقەیان پێ بدرێت ڕازی دەبن وە ئەگەر پێیان نەدرێ لێی ئەو کاتە ئەوان تووڕە و ناڕازی دەبن

﴿59﴾ وە بەڕاستی ئەگەر ئەوانە ڕازی بوونایە بەوەی خواو پێغەمبەرەکەی ﷺ پێی دابوون وە بیانووتایە خوامان بەسە لەمەو پاش خوا پێمان دەبەخشێت لە فەزڵ ومیھرەبانی خۆی ھەروەھا پێغەمبەرەکەشی (بەشمان دەدات) بەڕاستی ئێمە بەسۆز و پەرۆشین بۆ لای خوا

﴿60﴾ بەڕاستی (زەکات) دان تەنھا (بۆ ئەم کومەڵانەیە کە خوای گەورە باسی کردوون) ئەوانیش بۆ بێ نەوایان وە بۆ ھەژاران وە بۆکرێکارانێک کەبەسەریەوەن (زەکات کۆدەکەنەوە) وە ئەوانەی دڵیان دا ئەھێنرێت (بۆ خۆشویستنی ئیسلام) وە بۆ ئازاد کردنی بەندە و کۆیلەکان وە بۆ قەرزاران وە بۆ جەنگاوەرانی ڕێی خوا و بۆ ڕێبوارانی پەککەوتە ئەمە پێویست کراوە وفەرزکراوە لەلایەن خواوە، وە خوا زانا و کاردروستە

﴿61﴾ وە لەو ناپاکانەدا کەسانێک ھەیە کە ئازاری پێغەمبەر ﷺ دەدەن و دەڵێن ئەو خۆش باوەڕ و گوێگرە بۆ ھەموو شت تۆش بڵێ گوێگری چاکەیە (کە قازانجە) بۆتان باوەڕی ھەیە بەخوا و باوەڕی بەئیمانداران ھەیە و میھرەبانیە بۆ ئەوانەی بڕوایان ھێناوە لە ئێوه، وە ئەوانەی کە ئازاری پێغەمبەری خوا ﷺ دەدەن سزایەکی ئازاردەریان بۆ ھەیە

﴿62﴾ (ناپاکان) بەخوا سوێندتان بۆ دەخۆن بۆ ئەوەی لێیان ڕازی بن وە خواو پێغەمبەرەکەی شایستە ترە بەوەی کەڕازی بکەن ئەگەر ئەوانە بڕوادارن

﴿63﴾ ئایا ئەوانە نازانن بێگومان ھەرکەس دژایەتی خواو پێغەمبەرەکەی بکات ئەوە بێگومان (تۆڵەی) ئەو کەسە ئاگری دۆزەخە بۆ ھەمیشەیی تیایدا دەمێنێتەوە ئەوەیە ڕیسوایی و زەبوونی زۆر گەورە

﴿64﴾ دوو ڕووەکان مەترسی دەکەن لەوەی کە سورەتێک دەربارەیان بنێررێتە خوارەوە کە ھەواڵیان لەسەربدات بەوەی کەلە دڵیاندایە (ئەی موحەممەد ﷺ بڵێ: گاڵتە و لاقرتی بکەن بەڕاستی خوا دەرخەر و ئاشکراکاری ئەوەیە کەمەترسی لێدەکەن)

﴿65﴾ سوێندبێت ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت بەڕاستی دەڵێن دڵنیابن ئێمە ھەر دەمەتەقێ و گاڵتە دەکەین تۆش بڵێ: ئایا بە خواو بەڵگەکانی و پێغەمبەرەکەی ئێوە گاڵتە و لاقرتیتان دەکرد؟

﴿66﴾ بەھانە مەھێننەوە بەڕاستی ئێوە بێ بڕوا بوونەوە پاش بڕوا ھێنانتان ئەگەر ببورین و چاوپۆشی بکەین لە کۆمەڵ و تاقمێکتان (بەھۆی گەڕانەوەتانەوە) سزای کۆمەڵ و تاقمێکی تر دەدەین لەبەرئەوەی بێگومان ئەوانە تاوانبار بوون

﴿67﴾ پیاوانی دوو ڕوو و ئافرەتانی دوو ڕوو ھەندێکیان پشتیوانی ھەندێکیانن فەرمان دەکەن بە خراپە و ڕێگری دەکەن لە چاکە و دەستیان دەقوچن (وخێر ناکەن) خوایان لە بیر چۆتەوە بۆیە خواش لەبیری کردوون و وازی لێ ھێناون بەڕاستی دووڕووەکان ھەر ئەوانن کەدەرچوون لەسنوور

﴿68﴾ خوا بەڵێنی داوە بە پیاوو ئافرەتە دوو ڕووەکان و بەبێ باوەرانیش بە ئاگری دۆزەخ دەمێننەوە تیایدا بە ھەمیشەیی ئاگری دۆزەخیان بەسە و خوا نەفرەتی لێ کردوون و سزای ھەمیشەییان بۆ ھەیە

﴿69﴾ (ئێوە ئەی دوو ڕووەکان) وەک ئەوانەن لەپێش ئێوەدا بوون ئەوانە زۆر بەھێز تر بوون لەئێوە و ماڵ و سامان و منداڵیشیان زۆرتر بوو (لەئێوە) ئەمجا ئەوان شادمان بوون بەشی خۆیان ڕایان بوارد وە ئێوەش ڕاتان بواردو شادمان بوون بە بەشەکەی خۆتان ھەر چۆنێک ئەوانەی لەپێش ئێوە شادمان بوون بە بەشی خۆیان وە ئێوە ڕۆچوون لەناھەق و بەتاڵدا بەوێنەی ڕۆچوونی ئەوان ئەوانە کردەوەکانیان پوچەڵ و بێسوود بوو لەدونیاو ڕۆژی دواییشدا وە ھەر ئەوانەن زەرەرمەندو ڕەنجەڕۆن

﴿70﴾ ئایا نەھاتووە بۆیان و پێیان نەگەیشتووە ھەواڵی ئەوانەی کەلەپێش ئەمانەوە بوون لەگەلی نوح وعاد و سەموود (ھۆزی صالح) وە گەلی ئیبراھیم و خەڵکی مەدیەن و شارەکانی ژێرو زەبەر کراو (ھۆزی لوط) پێغەمبەرەکانیان ھاتن بۆ ناویان بە بەڵگە ڕوونەکانەوە جا خوا ستەمی لێ نەکردن بەڵکو ئەوانە خۆیان ستەمیان لەخۆیان کرد

﴿71﴾ پیاوان و ئافرەتانی باوەڕدار ھەندێکیان پشتیوان و یارمەتیدەر و خۆشەویستی ھەندێکی تریانن فەرمان دەدەن بەچاکە و ڕێگری دەکەن لەخراپە و بەڕێک و پێکی نوێژ جێبەجێ دەکەن و زەکاتی (سامانیان) دەدەن وە گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی دەکەن ئەوانە لەداھاتوودا خوا ڕەحمیان پێدەکات بەڕاستی خوا بەدەسەڵات و کار دروسته

﴿72﴾ خوا بەڵێنی داوە بە پیاوان و ئافرەتانی بڕوادار بە بەھەشتانێک کەڕوبارەکان دەڕۆن بەژێریاندا تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی و (بەڵێنی پێداوون) بەچەند کۆشکی چاک و ڕازاوە لە بەھەشتانێکی ھەمیشەییدا و ڕەزامەندیش لەلایەن خواوە کە گەورەترە (لە ھەموو شتێک) ھەر ئەوەیە سەرکەوتنی زۆر گەورە

﴿73﴾ ئەی پێغەمبەر ﷺ جیھاد بکە دژی بێ باوەڕان ودووڕوەکان وە توند و تیژ بەلەدژیان شوێنی حەوانەوەی ئەوانە دۆزەخە کە دواڕۆژ و چارە نوسێکی خراپە

﴿74﴾ (دوو ڕووەکان) سوێند دەخۆن بەخوا (ئەو ووتانەی دراوەتە پاڵیان) نەیانوتووە سوێند بەخوا بێگومان ووتەی بێ باوەڕییان ووتووە وە بێ بڕوا بوونەتەوە لەپاش موسوڵمان بوونیان و نیازی شتێکیان بوو بەڵام بۆیان نەکرا (کوشتنی پێغەمبەر ﷺ کاتی گەڕانەوەی لەتەبووک) وە ھیچ ڕەخنەو ڕقێکیان نەبوو تەنھا لەبەر ئەوە نەبێت کە خواو پێغەمبەرەکەی و (بڕوادارانیان) دەوڵەمەند کردوە لە فەزڵ و بەھرەی خۆی ئەمجا ئەگەر ئەوان بگەڕێنەوە وپەپشیمان ببنەوە ئەوە چاکترە بۆیان وە ئەگەر ڕوو وەرگێڕن و (نەگەڕێنەوە) ئەوە خوا سزایان دەدات بەسزایەکی سەخت لە دونیا و پاشەڕۆژدا وە لەزەویدا نیە بۆ ئەوان ھیچ دۆست و یارمەتیدەرێک

﴿75﴾ وە لەناپاکان کەسانێک ھەن کەپەیمانیان داوە بەخوا سوێند بەخوا ئەگەر خوا لە فەزڵ و بەھرەی خۆی پێمان ببەخشێت ئەوە بێگومان خێر وچاکە دەکەین وە بێگومان لە چاکەکاران دەبین

﴿76﴾ کەچی کاتێک خوا لە فەزڵ و بەھرەی خۆی پێی بەخشین ڕژدی و چروکیان تێداکرد و پشتیان ھەڵکرد لەکاتێکدا ئەوانە ڕوو وەرگێڕن

﴿77﴾ ئەمجا خواش سەرئەنجامی ئەوانی گێڕا بەدوو ڕوویی لەدڵیاندا ھەتا ئەو ڕۆژەی بەدیداری (خوا) دەگەن بەھۆی نەبرد نەسەری ئەو بەڵێنەی کەدابوویان بەخوا و بەھۆی ئەوە شەوە درۆیان دەکرد

﴿78﴾ ئایا نەیان زانیوە کەبێگومان خوا ئاگادارە بەنھێنی و چپەیان بەڕاستی خوا ئەو پەڕیڕادە ئاگاو زانایە بەشاراوە و پەنھانەکان

﴿79﴾ ئەو کەسانەی کەتانە و تەشەر دەدەن لەو باوەڕدارانەی جگە لە زەکات ماڵ و سامانیان دەبەخشن وە (تانە وتەشەر دەدەن) لەوانەی کەتەنھا کەمێکیان ھەیە بەزەحمەت پەیدایان کردووە ئەوسا ھەر گاڵتەشیان پێدەکەن خوا گاڵتە بەوان دەکات (لەبەرامبەر گاڵتەی ئەواندا) و سزای سەخت بۆ ئەوانە

﴿80﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکەیت یان داوای لێخۆشبوونیان بۆ نەکەیت (یەکسانە) ئەگەر داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکەیت حەفتا جار ئەوە خوا ھەرگیز لێیان خۆش نابێت ئەوەش بەھۆی ئەوەیە بێگومان ئەوانە بێ باوەڕ بوون بەخوا و پێغەمبەرەکەی وە خوا ڕێنمونی خەڵکانی دەرچوو لەئاین ناکات

﴿81﴾ (ئەو دوو ڕووانەی) دواکەوتن لە جیھاد کردن و (لەمەدینەدا مابوونەوە) دڵخۆش بوون بەدانیشتن و بەجێمانیان لە پێغەمبەری خوا (لەجەنگی تەبوکدا) وە پێیان ناخۆش بوو کەجیھاد بکەن و تێبکۆشن بەماڵ وگیانیان لەڕێی خوادا (بەئیماندارانیان) دەووت لەم (وەرزە) گەرمایەدا دەرمەچن بۆ جیھاد (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئاگری دۆزەخ زۆر گەرمترە (لەم گەرمایە) ئەگەر ئەوانە تێبگەن و بزانن

﴿82﴾ دەی با کەم پێ بکەنن و زۆر بگرین (ئەو سزایە) تۆڵەو پاداشتی ئەو کردەوانەیە کەدەیان کرد

﴿83﴾ ئەوسا ئەگەر خوا تۆی گەڕاندەوە (ئەی موحەممەد ﷺ لەتەبوک) بۆلای کۆمەڵێک لەو بەجێماوانە و داوایان لێ کردیت بۆ دەرچوون (بۆ غەزایەکی تر) تۆش بڵێ: ھەرگیز ئێوە لەگەڵ مندا دەرناچن بۆ جیھاد و ھەرگیز ئێوە لەگەڵ مندا جەنگ ناکەن لەگەڵ ھیچ دوژمنێکدا چونکە بێگومان ئێوە ڕازی بوون بەدانیشتن لەیەکەم جاردا کەواتە ھەر دانیشن لەگەڵ بەجێماواندا

﴿84﴾ وە (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆ نوێژ مەکە لەسەر ھیچ کەسێک لەوانە کەمرد ھەتا ھەتایە وە ڕامەوەستە لەسەر گۆڕەکەی بێگومان ئەوانە بێ باوەڕ بوون بەخوا و پێغەمبەرەکەی و مردن لەکاتێکدا ئەوانە بەردەوام سنوورشکێن بوون

﴿85﴾ وە(ئەی موحەممەد ﷺ) باسەرت سوڕنەھێنێت ماڵ و منداڵی زۆریان بەڕاستی خوا دەیەوێت بەوە (بەو ماڵ و منداڵ زۆریەیان) سزایان بدات لەدونیادا وە گیانیان دەربچێت لەکاتێکدا ئەوانە بێ باوەڕن

﴿86﴾ و ھەر کاتێک سورەتێک بنێردرێتە خوارەوە بەمەی کەباوەڕ بەخوا بھێنن و جیھاد و تێکۆشان بکەن لەگەڵ پێغەمبەرەکەیدا مۆڵەتت لێ وەردەگرن ئەوانەیان کەخاوەن دەسەڵات و سامانن و دەڵێن لێمان گەڕێ و وازمان لێ بھێنە با لەگەڵ دانیشتووەکاندا بین (وەک ئافرەت و منداڵ وپەککەوتەکان)

﴿87﴾ ڕازی بوون بەوەی کەلەگەڵ بەجێ ھێڵراوان دا بن (وەک ئافرەت و منداڵ و پەککەوتەکانان) وە مۆر نراوە بەسەر دڵیاندا بۆیە ئەوان ھیچ تێناگەن و نازانن

﴿88﴾ بەڵام پێغەمبەر ﷺ و ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە لەگەڵیدا تێکۆشان بەماڵ و گیانیان ھەموو خێر و خۆشی ھەر بۆ ئەوانە وە ھەر ئەوانە سەرفرازن

﴿89﴾ خوا بەھەشتانێکی بۆ ئامادە کردوون کەڕووبارەکان دێن و دەچن بەژێریاندا بەھەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە ئەوەیە سەرکەوتنی زۆر گەورە

﴿90﴾ بیانوگران لەعەرەبە دەشتەکییەکان ھاتن (بۆ لای پێغەمبەر ﷺ) بۆ ئەوەی ڕێگەیان پێ بدرێت (نەڕۆن بۆ جیھاد کردن) وە دانیشتن ئەوانەی کەدرۆیان کرد لەگەڵ خوا و پێغەمبەرەکەی بێگومان ئەوانەیان کە بێ بڕوا بوون لە داھاتودا دوو چاریان دەبێت سزایەکی سەختی ئازاردەر

﴿91﴾ (گوناھێک) لەسەر بێ ھێز و پەککەوتە ونەخۆشەکان نیە ئەوانەش کەھیچیان نیە خەرجی بکەن (بۆ پێویستی جیھاد) ھیچ گوناھێکیان لەسەر نیە (کەنەڕۆشتوون بۆ جیھاد کردن) کاتێک دڵسۆز و دروست بن بۆ خوا و پێغەمبەرەکەی ھیچ ڕێگەیەک نیە بۆ (تاوانبار کردنی) ئەو چاکەکارانە وە خوا لێخۆشبوو و میھرەبانە

﴿92﴾ وە تاوان لەسەر ئەو کەسانەش نیە کە ھاتنە لات (ئەی موحەممەد ﷺ) بۆ ئەوەی (ووڵاخیان بۆ دابین کەیت) و سواریان کەیت ووتت ووڵاخم دەست ناکەوێت سوارتان بکەم (بۆ جیھاد کردن) ئەوانیش گەڕانەوە لەکاتێکدا چاویان فرمێسکی دەڕشت لەداخ و خەفەتدا کەھیچیان نەبوو خەرجی بکەن (بۆ پێداویستی جیھاد)

﴿93﴾ تەنھا ڕێگە (بۆ تاوانبارکردن) لەسەر ئەوانەیە داوای مۆڵەتت لێ دەکەن لەکاتێکدا دەوڵەمەندن و (توانای ڕۆیشتن بۆ جیھادیشیان ھەیە) ڕازی بوون بەوەی کە لەگەڵ بەجماوەکاندا بن (لە جیھاد وەک ئافرەت و منداڵ و نەخۆش) وە خوا مۆری ناوە بەسەر دڵیاندا بەھۆیەوە ھیچ نازانن

﴿94﴾ عوزر و بەھانەتان بۆ دەھێننەوە کاتێک (لەجیھاد وغەزا) گەڕانەوە بۆلایان بڵێ بەھانە و عوزر مەھێننەوە ئێمە ھەرگیز باوەڕتان پێ ناکەین چونکە بەڕاستی خوا ئاگاداری کردووین لە ھەواڵەکانتان (کە ئێوە ناپاک و دوو ڕوون) وە لە داھاتوودا خوا و پێغەمبەرەکەی کردەوەکانتان دەبینن پاشان (لەڕۆژی دواییدا) دەگەڕێنرێنەوە بۆ لای زانای ھەموو نھێنی و ئاشکراکان (کە خوای گەورەیە) ئەمجا ھەواڵتان پێدەدات بەوەی لە دونیادا دەتان کرد

﴿95﴾ بەزوویی سوێندتان بۆدەخۆن بەخوا کاتێک گەڕانەوە بۆلایان بۆ ئەوەی چاوپۆشیان لێ بکەن و سەرزەنشتیان نەکەن ئێوەش ڕوویان لێوەرگێڕن بەڕاستی ئەو (دوو ڕووانە) پیس و (نەگریسن) وە جێگایان دۆزەخە (لە ڕۆژی دواییدا) تۆڵەیان لێ دەسەنرێت بەھۆی ئەو تاوان وخراپەی لەدونیادا دەیان کرد

﴿96﴾ (بە درۆ) سوێندتان بۆ دەخۆن بۆ ئەوەی لێیان ڕازی بن جا ئەگەر ئێوەش لێیان ڕازی بن ئەوە بێگومان خوا ڕازی نابێت لەکەسانی دەرچوو لەسنوور (تاوانبار)

﴿97﴾ عەرەبە دەشتەکیەکان بێ بڕوایی و دوو ڕووییان بەھێز ترە و شایستەترن کە نەزانن ئەو سنوورانەی خوا ناردوویەتیە خوارەوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەی ﷺ وە خوا زانا وکاردروستە

﴿98﴾ وە لەو عەرەبە دەشتەکیانەدا ھەندێک ھەیە ئەوەی لێی وەردەگیرێت و دەی بەخشێت بەباج و سەرانەی دادەنێت وە چاوەڕوانی دەکەن بەسەر ھاتی خراپتان بەسەردا بێت بەڵاو بەسەر ھاتی خراپ بە سەر خۆیاندا بێت خواش بیسەر و زانایە

﴿99﴾ وە ھەندێکی تر لەو عەرەبە دەشتەکیانە ھەیە کە باوەڕیان بەخوا و بەڕۆژی دوایی ھەیە وە وای دادەنێت ئەوەی دەی بەخشێت ھۆی نزیک بوونەوەیە لە خوا وە دوعا کردنی پێغەمبەر ﷺ بێداربن بێگومان ئەوە ھۆی نزیک بوونەوەیانە لەخواوە لە ئایندەدا خوا دەیانخاتە ناو میھرەبانی و ڕەحمەتی خۆیەوە بێگومان خوا لێبوردە و میھرەبانە

﴿100﴾ وە پێشکەوتووە یەکەمەکان (ئەوانەی لەسەرەتاوە باوەڕیان ھێنا) لەکۆچەران و یاریدەدەران ئەوانەش زۆر بە چاکی پەیڕەوی ئەوانیان کردووە و شوێنیان کەوتوون خوا لێیان ڕازیە ئەوانیش لەخوا ڕازین وە (خوا) بەھەشتانێکی بۆ ئامادە کردوون کە ڕووبارەکان دێن و دەچن بەژێریاندا تێیدا دەمێننەوە بە ھەمیشەیی و بێ بڕانەوە ئەوەیە گەیشتن بە ئامانجی گەورە

﴿101﴾ و لەو عەرەبە دەشتەکیانەی کە لە دەورو بەرتاندان ناپاکانێک ھەن ھەندێک لەخەڵکی مەدینەش لەسەر ناپاکی ڕاھاتوون و خۆیان بۆ تەرخان کردووە تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) نایانناسیت ئێمە چاک دەیا نناسین لە ئایندەدا دووجار سزایان دەدەین دواتریش دەگەڕێنرێنەوە بۆ ناو سزایەکی گەورە (بۆ دۆزەخ)

﴿102﴾ وە کەسانێکی تر ھەن دانیان ناوە بەگوناھەکانیاندا کردەوەی چاکیان تێکەڵ کردووە لەگەڵ کردەوەی تری خراپدا ئومێد وایە خوا تۆبەیان لێ وەرگرێت بەڕاستی خوا لێبوردە و میھرەبانە

﴿103﴾ وەربگرە لەماڵ و داراییان (زەکات و سەدەقە) تا بەھۆیەوە پاکیان بکەیتەوە (لە گوناھو تاوان) و (دڵیان) پوخت و خاوێن دەکەیت بەو ماڵ بەخشینە و دوعا و نزای خێریان بۆبکە بەڕاستی دوعای تۆ ئارامی و دڵ خۆشیە بۆ ئەوان وەخوا بیسەر و زانایە

﴿104﴾ ئایا نەیان زانیوە کە بێگومان ھەر خوا تەوبە و پەشیمانی لە بەندەکانی وەردەگرێت وە ھەر ئەو خێر وبەخشینەکان وەردەگرێت وە بەڕاستی ھەر خوایە وەرگری تەوبە یە و میھرەبانە (لەگەڵ بەندەکانیدا)

﴿105﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ بەوانە) بڵێ: کارو کردەوە بکەن جا بێگومان خوا و پێغەمبەرەکەی و بڕواداران کردەوەکانتان دەبینن لەپاشان دەگەڕێنرێنەوە بۆلای (خوای) زانا بە ھەموو نھێنی و ئاشکراکان ئەمجا ھەواڵتان دەداتێ بەھەرچی کە ئێوە لە دونیادا دەتان کرد

﴿106﴾ (لە بە جێماوەکاندا) کەسانێکی تر ھەبوون کە دواخران بۆ فەرمان و بڕیاری خوا یان سزایان دەدات یان پەشیمانیان لێ وەردەگرێت وە خوا زانا و کار دروستە

﴿107﴾ وە (لەناپاکان) ئەوانەی مزگەوتێکیان دروست کرد بۆ زیان گەیاندن (بە موسڵمانان) و خوانەناسی و جیاوازی خستنە نێوان ئیمانداران و بۆ چاوەڕوانی کردنی کەسانێک کە دژایەتی خوا و پێغەمبەرەکەیان کردوە لەوەو پێش بێگومان (ئەو دوو ڕووانە) سوێند دەخۆن (دەڵێن) تەنھا چاکەمان ویستووە بەڵام خوا شایەتی دەدات کە بەڕاستی ئەوانە درۆزنن

﴿108﴾ ھەرگیز نوێژ (لەو مزگەوتەدا) نەکەی (ئەی موحەممەد ﷺ) بێگومان مزگەوتێک کە لەسەر بناغەی تەقوا و لە خوا ترسان دامەزرا بێت لە یەکەم ڕۆژەوە (یەکەم ڕۆژ ھاتنت بۆ شاری مەدینە) شایستەترە کە نوێژی تێدا بکەیت پیاوانێکی تێدایە پێیان خۆشە کە خۆیان خاوێن و پاک بکەنەوە (لەژەنگ وژاری سەردەمی نەفامی) خوایش ئەوانەی خۆش دەوێت کە دەیانەوێت خۆیان پاک بکەنەوە

﴿109﴾ جا ئایا کەسێک بناغەی مزگەوتەکەی دامەزراند بێت لەسەر خواناسی و بەدەست ھێنانی ڕەزامەندی خوا چاکترە یان کەسێک بناغەی مزگەوتەکەی دامەزراند بێت لەسەر لێواری کەندەڵانێکی فشەڵ و ڕووخەک جا بەخۆیەوە بڕوخێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە، وە خوا ڕێنمونی کەسانی ستەمکار ناکات

﴿110﴾ بەردەوام ئەو دروست کراوەیان کە دروستیان کرد ھۆی بێ ئارامی و گومانە لە دڵیاندا (واتە ھەرگیز لە دڵیان دەرناچێت) مەگەر دڵیان پارچە پارچە بکرێت و (بمرن) وە خوا زانا و کار دروستە

﴿111﴾ بەڕاستی خوا کڕیویەتی لە باوەڕداران گیان و ماڵیان بەوەی کە بەھەشتیان دەداتێ لە بریتیدا (ئەو بڕوادارانە) دەجەنگن لە ڕێی خوادا ئەمجا (بێ باوەڕان) دەکوژن و (خۆشیان) دەکوژرێن (شەھید دەبن) ئەمە بەڵێنێکی ڕاستە (و خـوا بـڕیـاری داوە) لەسەرخۆی لە تەورات و ئینجیل و قورئاندا جا کـێ بە بەڵێن و پەیمانی خۆی وەفادارترە وەک خوای گەورە؟ کەواتە مژدە بەخشن و شادمان بن بەو فرۆشتنەتان کە مامەڵەتان پێوە کرد (بە ڕاستی) ھەر ئەوەیە گەیشتن بە ئامانجی زۆر گەورە

﴿112﴾ (موجاھیدانی ڕێگای خوا، ئەمانە سیفەتیانە) تۆبەکارن خواپەرستن سوپاسگوزار وگەشتیارن (کۆچەرن لەپێناو خوادا) کـڕنوش و سـوژدە بەرن (نوێژ خوێنن) فەرمـاندەرن بەچاکە و ڕێگریکەرن لـە خراپە پـارێــزەران بۆ سنوورەکانی خوا جا (ئەی موحەممەد ﷺ) موژدە بدە بەو باوەڕدارانەی (ئەو سیفاتانەیان تێدایە)

﴿113﴾ ڕەوا وشایستە نیە بۆ پێغەمبەر وباوەڕداران کە داوای لێخۆشبوون بکەن بۆ ھاوبەشدانەران با خزمی نزیکیشیان بن لە پاش ئەوەی کە بۆیان دەرکەوتووە کە بێگومان ئەو (ھاوبەشدانەرانە) ھاوەڵ و پێڕی دۆزەخن

﴿114﴾ وە داوای لێخۆشبوونی ئیبراھیم بۆ باوکی تەنھا لەبەر وادە و بەڵێنێک بوو کە بە باوکی دابوو (کە داوای لێخشبوونی بۆ بکات) جا کاتێک بۆی ڕوون بوویەوە کە بێگومان باوکی دوژمنی خوایە خۆی لێبەری کرد بەڕاستی ئیبراھیم زۆر لە خوا ترس و لەسەر خۆ بوو

﴿115﴾ وە خوا ھیچ گەل وھۆزێک گومڕا ناکات دوای ئەوەی ڕێنمونی کردوون ھەتا بۆیان ڕوون نەکاتەوە ئەوەی پێویستە خۆیانی لێ بپارێزن بێگومان خوا زانا و ئاگادارە بەھەموو شتێک

﴿116﴾ بێگومان ھەر بۆ خوایە پادشایەتی وموڵکی ھەموو ئاسمانەکان و زەوی (خوا) دەژێنێت و دەشمرێنێت وە بێجگە لەخوا بۆ ئێوە نیە ھیچ دۆست و فریادڕەس و یارمەتیدەرێک

﴿117﴾ بێگومان خوا تەوبەی وەرگرت لە پێغەمبەر ﷺ و لەو کۆچەر و یاریدەرانەی کە شوێنی (پێغەمبەر ﷺ) کەوتن لە کاتی سەختی و ناڕەحەتیدا (مەبەست پێی جەنگی تەبوکە) پاش ئەوەی نزیک بوو دڵی کۆمەڵێکیان لە ھەق لابدات پاشان خوا تەوبەی لێ وەرگرتن بە ڕاستی خوا لەگەڵیان دڵسۆز و میھرەبانە

﴿118﴾ ھەروەھا (خوا تەوبەی وەرگرت) لەو سێ کەسەش کە دواخران (خوا دەربارەیان بڕیاری نەدابوو) ھەتا ئەو کاتەی لێیان تەسک بوویەوە زەوی بەو فراوانیەی کەھەیەتی و بێزاربوون لەگیانی خۆشیان و زانیان ھیچ پەناگەیەک نیە لە (سزای) خوا مەگەر پەنایی خۆی نەبێت پاشان پەشیمانی لێ وەرگرتن (بە دابەزاندنی چەند ئایەتێک) بۆ ئەوەی تۆبە بکەن بەڕاستی خوا ھەمیشە تۆبە وەرگری میھرەبانە

﴿119﴾ ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە خۆتان بپارێزن لە (تۆڵەی) خوا وەلەگەڵ ڕاست گۆیاندا بن و لەڕیزی ئەواندابن

﴿120﴾ نەدەبوو خەڵکی مەدینە و ئەو عەرەبە دەشتەکیانەی بەدەوور و بەریاندان لە پێغەمبەری خوا ﷺ بەجێ بمێنن و دوابکەون (لەجیھادکردن) و گیانی خۆیان لە گیانی پێغەمبەر ﷺ خۆشتربوێت ئەوە لەبەر ئەوەیە کە بێگومان ئەوان دووچاریان نابێت ھیچ تینوویەتی و ماندوو بوون و برسێتیەک لەڕێی خوادا ھەروەھا پێ ناخەنە ھیچ شوێنێک (لەخاکی کافران) کە ڕقی کافرانی پێ ھەڵسێ و توڕەیان کات وە ھیچ زیانێک لە دوژمن نادەن (دیل کردن و کوشتنیان یا گرتنی ماڵ و سامانیان) ئیلا بەم کردەوانە بۆیان دەنوسرێت کردەوەیەکی چاک بێگومان خوای گەورە پاداشتی چاکە کاران وون ناکات

﴿121﴾ وە ھیچ شتێک (لەڕێگەی خودا) نابەخشن بچووک بێت یان گەورە (کەم بێت یان زۆر) و ھیچ دۆڵ وشیوێک نابڕن ئیلا بۆیان دەنووسرێت بۆ ئەوەی خوا پاداشتیان بداتەوە بەچاکترین پاداشتی ئەوەی کە دەیانکرد

﴿122﴾ وە نەدەبوو باوەڕداران تێکڕا ھەموو دەرچن و بڕۆن (بۆجیھاد کردن) ئەگەر دەربچوونایە لە ھەموو کۆمەڵێکیان چەند کەسێک بۆ ئەوەی لە ئاینەکەیان تێبگەن و شارەزابن بۆ ئەوەی گەل و ھۆزەکەیان (شارەزا بکەن لەوەی کە فێری بوون) بیشیان ترسێنن (لەئاگری دۆزەخ) کاتێک گەڕانەوە (لەجیھاد کردن) بۆلایان بۆ ئەوەی ئەوانیش (شارەزاببن) وبێدار ببنەوە (لەنەزانی)

﴿123﴾ ئەی ئەوانەی کە ئیمانتان ھێناوە بجەنگن لەدژی ئەوانەی کە نزیکن لێتانەوە لە بێ بڕوایان وە با بێ باوەڕان لە ئێوەدا توند و تیژی ببینن و بزانن بێگومان خوا لەگەڵ پارێزکاران و لەخوا ترساندایە

﴿124﴾ وە کاتێک سورەتێک (لەقورئان) بنێردرێتە خوارەوە (دوو ڕووەکان) ھی وایان ھەیە دەڵێت کام لە ئێوە باوەڕی بەم (سورەتە) زیادی کرد جا ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە ئەمە ئیمانیان زیاد دەکات (و بەھێزتر دەبێت) وە ئەوان مژدە بەخشن و خۆش حاڵن

﴿125﴾ بەڵام ئەوانەی لەنێو دڵیاندا نەخۆشی (و ناپاکی) ھەیە (وەک دوو ڕوەکان) ئەوە سورەتەکە بۆیان زیاد دەکات سەرەڕای پیسی و ناپاکی خۆیان پیسی و ناپاکی تر ئەو (ناپاکانە) دەمرن لەکاتێکدا کە بێ بڕوان

﴿126﴾ ئایا ئەوانە نازانن و نابینن بێگومان ئەوان تاقی دەکرێنەوە لەھەموو ساڵێکدا جارێک یان دووجار پاشان ئەوان ناگەڕێنەوە و تۆبەناکەن و پەند وەرناگرن

﴿127﴾ وە کاتێک سورەتێک بنێردرێتە خوارەوە (ئەو دووڕوانە) دەڕوانن بۆ یەکتری (دەڵێن) ئایا ھیچ کەس دەتان بینێت؟ پاشان (بە دزیەوە) دەگەڕێنەوە خوا دڵیانی وەرگێڕا (لە بڕواھێنان) چونکە بەڕاستی ئەوانە کۆمەڵێکن ھیچ تێ ناگەن

﴿128﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی بۆتان ھاتووە پێغەمبەرێک لە خۆتان قورس و گرانە بەلایەوە ناڕەحەتی و ناخۆشی ئێوە زۆر سوورە لەسەر (باوەڕھێنان) تان بۆ بڕواداران زۆر دڵسۆز و میھرەبانە

﴿129﴾ جا ئەگەر ڕوویان وەرگێڕاو گوێیان پێ نەدایت ئەوسا بڵێ من تەنھا خوام بەسە کە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لە ئەو تەنھا پشت بەو دەبەستم ئەویش پەروەردگاری عەرشی گەورەیە

يونس

Surah 10

﴿1﴾ بە (ئەلیف، لام، ڕا) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرە) بکە ئەمە ئایەتەکانی قورئانی نەگۆڕاوی پڕ حیکمەتە

﴿2﴾ ئایا بەلای خەڵکەوە سەیرە کە ئێمە نیگامان کردوە بۆ پیاوێک لەخۆیان (پێمان ووتووە) کە ئادەمی بترسێنە وە موژدە بدە بەوانەی باوەڕیان ھێناوە کە بێگومان بۆیان ھەیە پلە و پایەی بەرز لای پەروەردگاریان بەڵام بێ باوەڕان ووتیان بێگومان ئەم (پیاوە) جادوگەرێکی ئاشکرایە

﴿3﴾ بەڕاستی پەروەردگاری ئێوە ئەو زاتەیە کە ھەموو ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە لەشەش ڕۆژدا پاشان بەرزبویەوە سەر عەرش و قەراری گرت (باوەڕمان پێیەتی بەڵام چۆنیەتێکەی نازانین) (خوا) ھەموو کاروبارەکان ھەڵدەسوڕِێنێت ھیچ تکا کارێک نیە (بۆ کەس) مەگەر لەپاش رێگەدانی ئەو (خوا) نەبێت ئەوزاتە پەروەردگاری ئێوەیە کەواتە ھەر ئەو بپەرستن دەی ئایا ئێوە بیرناکەنەوە

﴿4﴾ گەڕانەوەی ھەمووتان ھەر بۆلای ئەوە بەڵێنی خوا حەق وڕاستە بێگومان خوا لەسەرەتاوە دروستکراوان دروست دەکات دوای (مردنیان) دووبارە دروستیان دەکاتەوە بۆ ئەوەی پاداشتی ئەوانە بداتەوە کە بڕوایان ھێناوە و کردەوەی چاکیان کردوە بە دادگەرانە وە ئەوانەی باوەڕیان نەھێناوە بۆیان ھەیە خواردنەوەی کوڵاو کوڵی زۆر گەرم وە سزای سەختی ئازاردەر لەبەر ئەوەی لەدونیادا بێ باوەڕبوون

﴿5﴾ خوا زاتێکە کە خۆری گێڕاوە بە تیشک مانگیشی گێراوە بەڕووناکی بۆ (گەڕانی) مانگ چەند قۆناغێکی دیاری کردوە بۆ ئەوەی ژمارەی ساڵەکان و حیسابی (مانگ و ڕۆژی) پێ بزانن خوا ئەوانەی دروست نەکردوە بەحەق و ڕاستی نەبێت ئایەتەکان شیدەکاتەوە بۆ کۆمەڵێک کە زانان و تێدەگەن

﴿6﴾ بێگومان لە جیاوازی شەو و ڕۆژدا و ھەرچی خوا دروستیکردوە لە ئاسمانەکان و زەویدا چەند نیشانە و بەڵگە ھەیە بۆ ئەوانەی کە خۆیان دەپارێزن و لە خوا دەترسن

﴿7﴾ بەڕاستی ئەوانەی بەھیوای دیداری ئێمە نین (لە دواڕۆژدا) وڕازی بوون بەژیانی دونیا ودڵنیا بوون پێی وە ئەوانەی بێ ئاگان لە ئایەتەکانی ئێمە

﴿8﴾ ئەوانە جێگایان دۆزەخە لەبەر ئەو کردەوانەی کە (لەدونیادا) دەیان کرد

﴿9﴾ بەڕاستی ئەوانەی بڕوایان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردوە پەروەردگاریان ڕێنمونیان دەکات بەھۆی باوەڕەکەیانەوە ڕوبارەکان دێن و دەچن بەژێریاندا لە باخ وبەھەشتانی پڕ نازو نیعمەتدا

﴿10﴾ دوعایان تێیدا (ئەوەیە کەدەڵێن) پاکو بێگەردی بۆتۆ ئەی پەروەردگارمان سڵاو کردن لێیان لەو (بەھەشتەدا) بەووشەی سەلامە وە دواھەمین دوعایان (ئەوەیەکە دەڵێن) بێگومان سوپاس و ستایش ھەر بۆ خوایە کە پەروەردگاری ھەموو جیھانە

﴿11﴾ وەئەگەر خوا پەلەی بکردایە لە (گیرا کردنی دوعای) شەڕ و خراپەدا بۆ خەڵکی وەک پەلەکردنی (گیرا کردنی دوعای) خێر وخۆشی ئەوە ماوەکەیان دوایی پێ دەھێنرا و (کاتی مردنیان دەھات) بۆیە مۆڵەتی ئەوانە دەدەین بەھیوای دیداری ئێمە نین (لەڕۆژی دواییدا) لە نێو گومڕایی و سەرکەشیی خۆیان دا بسوڕێنەوە و بتلێنەوە

﴿12﴾ وەکاتێک ئادەمی زیانێکی لێ بکەوێت بەڕاکشان یان بەدانیشتن یان بەپێوە لێمان دەپاڕێتەوە ئەمجا کاتێک زەرەر و زیانەکەمان لەسەر لابرد و نەمان ھێشت دەڕوات (دەچێتە سەر حاڵی پێشووی و دەگەڕێتەوە سەر کاری ناپەسەندی) وەک ھاوار و دوعای نەکردبێت لێمان نەپاڕابێـتەوە بۆ لابردنی زیانێک کە دووچاری بوو بوو بەو جۆرە ڕازێنراوەتەوە بۆ زیادە ڕەۆیان ئەو کردەوانەی کە دەیان کرد

﴿13﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی لەناومان برد چەند گەل و نەتەوە لەپێش ئێوەدا کاتێک ناھەقیان کرد لەکاتێکدا کەپێغەمبەرانیان بەبەڵگەی ڕوونەوە بۆ ھات ھەر باوەڕیان نەھێنا ئا بەو جۆرە تۆڵە لە کۆمەڵی تاوانباران دەستێنین

﴿14﴾ لەپاشان ئێوەمان کرد بەجێگر و جێنشین لەزەویدا لەپاش ئەوان بۆ ئەوەی سەرنج بدەین ئێوە چۆن ڕەفتار وکردەوە دەکەن

﴿15﴾ وەکاتێک بخوێنرێتەوە بەسەریاندا ئایەتە روونەکانی ئێمە ئەوانەی بەتەمای دیداری ئێمە نین (لەدوارۆژ دا) دەڵێن قورئانێکی تر جگەلەم قورئانە بھێنە یان بیگۆڕە (ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان بڵێ بۆ من نیە کە لەلایەن خۆمەوە بیگۆڕم من شوێن ھیچ شتێ ناکەوم جگەلەوەی وەحی و سرووش دەکرێت بۆم بەڕاستی من دەترسم ئەگەر سەرپێچی پەروەردگارم بکەم لەسزای ڕۆژێکی گەورە (کە ڕۆژی دواییە)

﴿16﴾ (پێیان) بڵێ ئەگەر خوا بیویستایە ئەم قورئانەم نەدەخوێندەوە بۆتان وە لەو (قورئانە) ئاگادارم نەدەکردن چونکە بێگومان من مامەوە لەناوتاندا ماوەی تەمەنێکی درێژ پێش ھاتنی ئەم قورئانە دەی ئایا ئێوە بۆ ژیر نابن و بیرناکەنەوە؟

﴿17﴾ جا کێ ستەمکارترە لەو کەسەی درۆ بەدەم خواوە ھەڵبەستێ یان ئایەتەکانی قورئان بەدرۆ دابنێت بەڕاستی تاوان باران ڕزگاریان نابێت

﴿18﴾ ئەوانە بێجگە لەخوا شتانێک دەپەرستن کە نەزیانیان پێ دەگەیەنن نەسوود و قازانج وە دەڵێن ئەو بتانە تکا کارمانن لای خوا (ئەی موحەممەد ﷺ بەوانە) بڵێ ئایا ئێوە ھەواڵ دەدەن بەخوا بەشتێک کەبێ ئاگایە لێی لەئاسمانەکان و زەویدا خوا پاک و بێگەرد و بڵندە لەوەی کە دەیکەنە ھاوبەشی

﴿19﴾ خەڵکی لەرابوردودا ھەریەک ئوممەت بوون (بڕوا دار بوون بەخوا) ئەمجا جیاواز بوون وە ئەگەر بڕیارێک پێشتر نەدرایە لەلایەن پەروەردگارتەوە ئەوا بڕیار دەدرا لەنێوانیاندا لەوەی کە تێیدا جیاواز بوون

﴿20﴾ وە ئەوانە دەڵێن با بھێنرایەتە خوارەوە بۆی بەڵگەو نیشانەیەک لەلایەن پەروەردگاریەوە تۆش بڵێ بێگومان (زانینی) نھێنی و پەنھانی تایبەت بە خوایە کەواتە چاوەڕوانی بکەن بەڕاستی منیش لەگەڵ ئێوەدا یەکێکم لە چاوەڕوانکاران

﴿21﴾ وە کاتێک کە نیعمەت و ڕەحمەتی خۆمان دەدەین بەخەڵکی و تامی ئەو نیعمتەیان پێدەچێژین لەپاش زیان و ناخۆشیەک کە لێیان کەوتووە دەست بەجێ ئەوان پیلان دەگێڕن دەربارەی بەڵگە و ئایەتەکانی ئێمە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ خوا خێراترە لە پیلان کردندا (لە بەرامبەر پیلانی ئەواندا) بێگومان فریشتە و چاودێرەکانمان ھەر پیلان و فڕو فێڵێک (ئەو بێ باوەڕانە )دەیکەن دەینوسن

﴿22﴾ خوا زاتێکە ھاتو چۆتان پێ دەکات لەووشکایی و لەدەریادا ھەتا کاتێک ئێوە لەکەشتیدان (کەشتیەکان) دەیان گێڕێت بەھۆی شنە بایەکی خۆشەوە و خۆش حاڵ دەبن پێی (لەپڕ) ڕەشە بایەکی زۆر بەھێز لەو (کەشتییانە) ھەڵکات وشەپۆلیان بۆ بێت لەھەموو لایەکەوە، وە دڵنیا بوون لەوەی کە ئەوان دەورە دراون و (لەناو دەچن) ھاوار دەکەنە خوا ی گەورە زۆر بەدڵسۆزی وگەردنی بۆ کەچ دەکەن (و دەڵێن) سوێند بەخوا ئەگەر ڕزگارمان بکەیت لەم سەختی وناڕەحەتیە بێگومان ئێمە لە سوپاسگوزاران دەبین (بۆتۆ ئەی خوایە)

﴿23﴾ ئەمجا کاتێک خوا ڕزگاری کردن ( لەو ناڕەحەتیە) کوتوپڕ دەست دەکەنەوە بە خراپەکاری و بێ باوەڕی لەزەویدا بە ناڕەوا ئەی ئادەمیە (خراپەکارەکان) لەڕاستیدا ستەم و ناحەقیەکانتان زیانی ھەر بۆ خۆتانە لەزەتی ژیانی دونیاش بێ نرخە پاشان گەڕانەوەتان ھەر بۆلای ئێمەیە ئەمجا ھەواڵتان پێ دەدەین بەوەی کە (لەدونیادا) دەتان کرد

﴿24﴾ بێگومان وێنەی ژیانی دونیا وەک بارانێک وایە لەئاسمانەوە باراندومانە جا بەھۆی ئەو (بارانەوە ڕوەکی زۆر ڕواوە و) سەوزی و ڕوەکی زەوی تێکەڵ بەیەک بوون وبە یەکدا چوون لەوەی کە خەڵکی و ئاژەڵیش دەیخۆن ھەتا کاتێک زەوی (بەسەوزی و ڕوەک) ڕەونەق و جوانی خۆی وەردەگرێت و خۆی دەڕازێنێتەوە دانیشتوان و خەڵکی ئەو (زەویە) وا دەزانن کەبە ڕاستی ئەوان بەتوانان بەسەر (دروێنە کردن) یدا (لەناکاوێکدا) فەرمانی ئێمە بێت بۆ ئەو (زەوی و کشتوکاڵە) لەشەو یان لەڕۆژدا ئەمجا وەک دروێنە کراوی لێ بکەین (وھیچیان بۆ نەمێنێتەوە) وەک لەوەو پێش ھەر نەبووبێت ئابەو جۆرە ڕوونی دەکەینەوە ئایەت و بەڵگەو نیشانەکانمان بۆ گەلێک کە بیربکەنەوە

﴿25﴾ وە خوا (خەڵک) بانگ دەکات بۆ ماڵی ئاشتی و ئارامی (بەھەشت) وە ڕێنمونی ھەر کەسێک دەکات کە بیەوێت بۆ ڕێگەی ڕاست

﴿26﴾ بۆ ئەوانەی چاکەیان کردوە پاداشتی چاکتر (بەھەشت) و زیاتریان ھەیە (کەبینینی خوایە) دەم و چاویان دایناگرێت (لێی نانیشێت) ھیچ ڕەشی وتەپ و تۆزو ڕیسواییەک ئەوانە ھاوڕێی بەھەشتن ئەوانە لەو (بەھەشتە) دان بەھەمیشەیی

﴿27﴾ ئەوانەش کەکردەوەی خراپیان کردووە تۆڵەی ھەر خراپەیەک بەئەندازەی ئەو (خراپەیە تۆڵەی لێ دەسێندرێت) وە ڕیسوایی دایان دەگرێت بۆیان نیە ھیچ پەنادەرێک لە (سزای) خودا (بەڕادەیەک ڕوویان ڕەش بووە) دەڵێی دەم و چاوویان داپۆشراوە بە چەند بەشێک لەشەوە زەنگ ئەوانەی (کەباس کران) ھاوڕێی ئاگری دۆزەخن ئەوان تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی

﴿28﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ باسی بکە بۆیان) ئەو ڕۆژەی ھەموویان کۆدەکەینەوە ئەمجا دەڵێین بەوانەی ھاوبەشیان بۆ خوا بڕیار داوە لەشوێنی خۆتاندا نەجوڵێن (ڕاوەستن) خۆتان و بت و پەرستراوەکانتان ئەمجا لێکیان جیادەکەینەوە پەرستراوەکانیان دەڵێن ئێوە ئێمەتان نەدەپەرست

﴿29﴾ جا خوا بەسە کە شاھید بێت لەنێوان ئێمە و ئێوەدا بێگومان ئێمە بێ ئاگابووین لەبەندایەتی کردنتان بۆ ئێمە

﴿30﴾ لەوێدا دەردەکەوێت ھەموو کەسێک چی پێش خۆی خستووە، وە ھەموو دەگەڕێنرێنەوە بۆلای خوا کە کۆمەکیکار وپەروەردگاری حەق و ڕاستیانە وە لێیان وون دەبێت ئەو (پەرستراوە درۆیانەی) ھەڵیان بەستبوون

﴿31﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا کێ ڕزق و ڕۆزیتان دەدات لەئاسمان (بە باران) و لەزەویەوە (بە ڕووەک) یان کێ خاوەنی (دروستکەری) گوێ و چاوانە وە کێ زیندوو لە مردوو دەردەھێنێت وە مردوو لەزیندوو دەردەھێنێت ھەروەھا کێ کارەکان ھەڵدەسوڕێنێ بێگومان یەکسەر دەڵێن خوا کەواتە (ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان بڵێ دەی بۆ خۆتان ناپارێزن (لەسزای خوا)؟

﴿32﴾ ھەر ئەو خوایە پەروەردگاری ڕاستی ئێوەیە دەی لەپاش ڕاستی ھیچ ھەیە جگە لەگومڕایی دەی چۆن لەڕێگەی ڕاست لادەدرێن؟

﴿33﴾ بەو جۆرە چەسپاوە بڕیاری پەروەردگارت لەسەر ئەوانەی لەسنوور لایانداوە بێگومان ئەوانە بڕوا ناھێنن

﴿34﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ لەوانەی کردوتانە بەھاوبەشی خوا کەسێک ھەیە شتێک لەنەبوونەوە دروست بکات ئەمجا (لەپاش مردنی) دووبارەی بکاتەوە بڵێ خوا لە نەبوو شت دروست دەکات ئەمجا (لە پاش مردنی) دروستی دەکاتەوە دەی چۆن لە ڕاستی لا دەدرێن

﴿35﴾ بڵێ ئایا لە ناو پەرستراوەکانتاندا کەسێ ھەیە ڕێنمونی بکات بۆ ڕێگای ڕاست بڵێ خوا ڕێنمونی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست جا ئایا کەسێک کە ڕێنمونی دەکات بۆ ڕاستە ڕێ شایان ترە بەوەی پەیڕەوی بکرێت وشوێنی بکەویت یان کەسێک ڕێبازی ڕاست شارەزا نابێ مەگەر شارەزا بکرێت ئەوە چیتانە چۆن ئەو بڕیارە دەدەن؟

﴿36﴾ وە زۆربەیان شوێن ھیچ ناکەون جگە لەگومان بەڕاستی گومان لە ئاست ھەقدا ھیچ سوودێک (بەخاوەنەکەی) ناگەیەنێت بەڕاستی خوا زانایە بەوەی کە دەیکەن

﴿37﴾ ڕەوا نیە و ناگونجێت ئەم قورئانە ھەڵبەسترا بێ (لەلایەن کەسێکەوە) جگە لەخوا بەڵکو بەڕاست دانەری ئەو (کتێبانەی) پێش خۆیەتی (پێش دەستکاری کردنیان) وە ڕوون کەرەوەی کتێبە ئاسمانیەکانە (ئەم قورئانە) ھیچ گومانی تێدا نیە لەلایەن پەروەردگاری جیھانیانەوە ھاتووە

﴿38﴾ یان دەڵێن (موحەممەد ﷺ) خۆی ئەم قورئانەی ھەڵبەستووە بەدەم خواوە بەوانە بڵێ سورەتێک بھێنن وەک ئەو و ھەر کەسێک کەدەتوانن بانگی بکەن بێجگە لەخوا ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن

﴿39﴾ (ئەوە واز لێ بھێنە) بەڵکو ئەوانە بڕوایان بەقورئان نەھێناو بە درۆیان دانا کە ھیچ زانیاریان دەربارەی نەبوو کە ھێشتا سەرئەنجامی (سزاو تۆڵەی) قورئانیان بۆ نەھاتووە بە ھەمان شێوە (پەیامی پێغەمبەرانیان) بەدرۆ زانی ئەوانەی لەپێش ئەمانەوە بوون ئەمجا سەرنج بدە کە چۆن بوو دواڕۆژ و ئاکامی ستەمکاران

﴿40﴾ لەوانیشدا کەسی وا ھەیە کەبڕوا بەقورئان دەھێنێت کەسی واشیان ھەیە کەبڕوای پێ ناھێنێت وە پەروەردگارت لەھەموو کەس زاناترە بە خراپەکاران

﴿41﴾ ئەگەر بڕوایان پێ نەھێنای ئەوە پێیان بڵێ (پاداشتی) کردەوەی خۆم بۆ خۆم و (پاداشتی) کردەوەی خۆتان بۆ خۆتان ئێوە بەرین (بەرپرسیارنین) لەوەی من دەیکەم منیش بەریم (بەرپرسیارنیم) لەوەی ئێوە دەیکەن

﴿42﴾ (کافران) کەسی وایان ھەیە گوێت لێ دەگرن (کەقورئان دەخوێنیت) جا ئایا تۆ گوفتارت بەکەڕان دەژنەوێنی؟ ئەگەر چی ئەو کەڕانە ھیچیش تێنەگەن

﴿43﴾ وە ھی وایان ھەیە دەڕوانێت بۆت دەی ئایا تۆ ڕێنمونی ئەو کوێرانە دەکەیت (مەبەست پێی بێ باوەڕانە کە کوێرن لە ئاست بینینی ھەق وڕاستیدا) ئەگەر چی ئەو کوێرانە نابیناش بن؟

﴿44﴾ بەڕاستی خوا ھیچ ستەم لەخەڵکی ناکات بەڵکو خەڵکی خۆیان ستەم لەخۆیان دەکەن

﴿45﴾ وە (بیریان بخەنەوە) ئەو ڕۆژەی کە (خوا) ھەموویان کۆ دەکاتەوە دەڵێی لە دونیادا نەماونەتەوە ساتێکی کەم نەبێت لە ڕۆژێک خۆیان بەیەکتر دەناسێنن بەڕاستی زەرەرمەند بوون ئەوانەی کە بڕوایان نەھێنا بە (زیندووبونەوە) و دیداری خوا وە ئەوانە ڕێنمون وەرگرنەبوون

﴿46﴾ بەڕاستی ئەگەر نیشانت بدەین ھەندێک لەوەی بەڵێنمان داوە پێیان (زاڵبوونت بەسەریاندا) یان تۆ بمرێنین (پێش بەدی ھاتنی) ئەوە گەڕانەوەیان ھەر بۆلای ئێمەیە پاشان خوا شایەتە لەسەر ئەو کردەوانەی کە دەیکەن (لەپاش تۆ)

﴿47﴾ وە بۆ ھەموو گەلێک پێغەمبەرێک ھەبووە جا کاتێک پێغەمبەرەکەیان (لەقیامەتدا) ھات بۆلایان بڕیار دەدرێت لەنێوانیاندا بەدادگەریی و ڕاستی وە ئەوان ھیچ ستەمیان لێ ناکرێت

﴿48﴾ دەڵێن کەی دەبێت ئەو بەڵێن و ھەڕەشەیە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن

﴿49﴾ (ئەی موحەممەدﷺ) بڵێ بەدەستم نیە بۆ خودی خۆم ھیچ زیان و سوودێک مەگەر ئەوەی خوا بیەوێت بۆ ھەموو گەل و نەتەوەیەک کاتێکی دیاری کراو ھەیە ئەگەر کاتەکەیان ھات ئەوا نەساتێک دوا دەکەون نەپێشیش دەکەون

﴿50﴾ تۆ بڵێ (بەوانە) پێم بڵێن ئەگەر سزای خواتان بۆھات لەشەودا یان لەڕۆژدا ئایا تاوانباران بۆچی (سزایەک) پەلە دەکەن

﴿51﴾ ئایا پاش ئەوەی ڕوویدا و بەدی ھات ئێوە بڕوای پێ دەھێنن؟!! ئا ئێستا (بڕوای پێ دەھێنن)؟ خۆ بەڕاستی ئێوە پەلەی ھاتنی (ئەو سزا) یەتان دەکرد

﴿52﴾ ئەمجا پێـیان دەووترێت بەوانەی کە ستەمیان کردوە بچەژن سزای ھەمیشەیی ئایا ئێوە تۆڵەتان لێ دەسەندرێت مەگەر بەھۆی ئەو (کارانەوە) نەبێت کەخۆتان دەتان کرد

﴿53﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) لێت دەپرسن ئایا ئەو سزایە ڕاستە (بەدی دێت)؟ پێیان بڵێ بەڵێ سوێند بە پەروەردگارم بێگومان ئەوە ڕاستە وە ئێوە ناتوانن خۆتانی لێ قوتار بکەن

﴿54﴾ ئەگەر ھی ھەرکەسێک بێت کە ستەمی کردووە (لەدونیادا) یان بێ باوەڕ بوو بێت ھەرچی لە زەویدایە لەبریتی خۆی دەیدات (تەنھا بۆ ئەوەی ڕزگاری ببێت) وە (بێ باوەڕان) پەشیمانی خۆیان دەشارنەوە (لەو ڕۆژەدا) کاتێک کە ئەو سزایە دەبینن جا بڕیار دەدرێت لە نێوانیاندا بەدادوەری و ئەوانە ھیچ ستەمیان لێ ناکرێت

﴿55﴾ ئاگاداربن بەڕاستی موڵکی خوایە ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە ئاگاداربن بەڕاستی بەڵێنی (ھەڕەشەی) خوا ڕاستە بەڵام زۆربەیان نازانن

﴿56﴾ ئەو (خوایە) دەژێنێت ودەمرێنێت و ھەر بۆلای ئەو دەگەڕێنرێنەوە (لەڕۆژی دواییدا)

﴿57﴾ ئەی خەڵکینە بێگومان بۆتان ھاتووە ئامۆژگاری (قورئان) لەلایەن پەروەردگارتانەوە, وە شیفا و چارەیە بۆ ئەوەی لە ناو دڵ و دەرونتاندایە وە ڕێنمونی و میھرەبانیە بۆ بڕواداران

﴿58﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەر بەھۆی چاکە و میھرەبانی خواوەیە جا کەواتە بابەوە دڵخۆش بن ئەوە چاکترە (بۆیان) لەوەی کۆی دەکەنەوە (لەشتی ئەم دونیایە)

﴿59﴾ بڵێ (بەو بێ بڕوایانە) پێم بڵێن ئەوەی خوا ناردوویەتیە خوارەوە بۆتان لە ڕزق و ڕۆزی ھەندێکیتان کردووە بە حەرام و (ھەندێکی) بە حەڵاڵ بڵێ ئایا خوا مۆڵەتی (ئەوەی) پێ داوون (لەخۆتانەوە شتانێک حەڵاڵ و شتانێکیش حەرام بکەن) یان درۆ دەکەن بەناوی خواوە

﴿60﴾ وە گومانی ئەوانە چیە کە درۆ ھەڵئەبەستن بەناوی خواوە لەڕۆژی دواییدا بەڕاستی خوا خاوەنی چاکەو فەزڵ و بەھرەیە بەسەر خەڵکی یەوە بەڵام زۆربەی خەڵکی سوپاسی (ئەو چاکەو بەھرانە) ناکەن

﴿61﴾ وە (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆ لە ھەر مەبەست و کارێکدا بیت وە ھەرچی لە قورئان بخوێنی و (ئێوە) ھەر کردەوەیەک بکەن بێگومان ئێمە بەسەرتانەوە شایەتین و ئاگادارین کاتێک دەڕۆنە ناویەوە و پێوەی خەریکن وە وون نابێت لەپەروەردگارت بەئەندازەی گەردیلەیەک نە لەزەوی و نە لەئاسماندا وە نەبچوکتر لەو گەردیلەیە و نە گەورەتر لەو (گەردیلەیە) مەگەر ئەوەتا لە ناو پەڕاوێکی ئاشکرادا (کەمەبەست پێی لوح المحفوظ) ـە

﴿62﴾ ئاگادار بن بێگومان دۆستانی خوا ترسیان لـەسەر نیە خەفەتیش ناخۆن

﴿63﴾ ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە, وە ھەمیشە خۆیان دەپارێزن و لەخوا دەترسن

﴿64﴾ ھەر بۆ ئەوانە مزگێنی وموژدە لەژیانی دونیادا و لە دواڕۆژیشدا گۆڕان نیە بۆ ووتە (و بەڵێنە) کانی خوا ھەر ئەوەیە سەرکەوتنی زۆر گەورە

﴿65﴾ باخەمبارت نەکات ووتەی ئەوانە چونکە بەڕاستی ھێز و دەسەڵات ھەمووی بۆ خوایە خوایش بیسەر و زانایە

﴿66﴾ ئاگادار بن بەڕاستی ھەر بۆ خوایە ھەر چی لە ئاسمانەکان ھەرچیش لە زەویدایە پەیڕەویان نەکردووە ئەوانەی بێجگە لە خوا دەپەرستن پەرستراوانێک (ھاوبەشانێ بۆ خوا) ئەوانە تەنھا شوێن گومان کەوتوون وە ئەوانە تەنھا درۆدەکەن (بەگومان و گۆترە شت دەڵێن)

﴿67﴾ ئەو خوایە زاتێکە شەوی بۆ داناون تا تێیدا بحەسێنەوە ڕۆژیشی داناوە بە ڕووناککەرەوە (کەمایەی ژیان وگوزەرانتان بێت) بەڕاستی لەوەدا (کە باس کرا) چەند بەڵگە و نیشانە ھەیە بۆ کەسانێک کە دەبیستن و ژیرن

﴿68﴾ ئەوانە دەڵێن خوا منداڵی بۆخۆی ھەڵبژاردوە!! پاکی و بێگەردی بۆ خوا ئەو بێ نیازە تەنھا ئەو خاوەنیانە ھەرچی وا لە ئاسمانەکان و ھەرچی وا لە زەویدا ھیچ بەڵگەیەکتان لا نیە بەمەی کە دەیڵێن. ئایا شتێک دەڵێن بە دەم خواوە کە نایزانن و بێ ئاگان لێی

﴿69﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەڕاستی ئەوانەی کە درۆ ھەڵ دەبەستن بە ناوی خواوە (ھەرگیز) ڕزگارنابن

﴿70﴾ (چونکە) بەھرە و ڕابواردنێکی کەم لە دونیادا (بەسەر دەبەن) پاشان بۆ لای ئێمەیە گەڕانەوەیان ئەمجا پێیان دەچێژین سزای زۆر توند بەھۆی ئەوەی کە بڕوایان نەھێنا (تامردن)

﴿71﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) دەنگوباس و ھەواڵی نوح (علیە السلام) یان بۆ بخوێنەرەوە کاتێک بەگەلەکەی ووت ئەی گەلەکەم ئەگەر بەلاتانەوە قورس و گرانە مانەوەم لەناوتاندا و ئامۆژگاری کردنم (بۆتان) بەئایەتەکانی خوا ئەوامن پشتم بەخوا بەستووه ئێوەش کارو بڕیاری خۆتان کۆکەنەوە لەگەڵ ھاوبەشەکانتاندا ئەمجا با کار و بڕیارەکانتان شاراوە نەبێت بە لاتانەوە (بەڵکو ئاشکرابێت) پاشان پەلامارم بدەن و ماوەم مەدەن

﴿72﴾ جا ئەگەر سەرپێچیتان کردم (پشتم تێ دەکەن) ئەوە من داوام نەکردووە لێتان ھیچ پاداشتێک پاداشتی من ھەر لەسەر خوایە وە فەرمانم پێدراوە کە لە فەرمانبەردارانی خودا و موسوڵمانان بم

﴿73﴾ ئەمجا بەدرۆیان زانی ئەوسا ئێمەش ئەو (نوح) و ئەوانەش کەلەگەڵی بوون ڕزگارمان کردن لەکەشتیەکەدا وە کردمانن بەجێنشینانی (ئەوان لەزەویدا) ئەوانەشمان ژێر ئاو خست کەبڕوایان بەئایەتەکانی ئێمە نەھێنا ئەمجا سەرنج بدە و بڕوانە بزانە چۆن بوو دواڕۆژ و ئاکامی ترسێنراوان

﴿74﴾ ئەمجا لەدوای نوح ناردمان پێغەمبەرانێک بۆ ناو گەلەکانیان ئەوانیش ھاتن بۆ لایان بەبەڵگە ڕوونەکانەوە کەچی ئەوان بڕوایان نەھێنا بەوەی کەلە ڕابردوودا بڕوایان پێنەھێنا بوو بەو جۆرە مۆر دەنێین بەسەر دڵی دەست درێژ کاراندا (تاتێبگەن)

﴿75﴾ پاشان ناردمان لەپاش ئەو نێرراوانە موسا و ھارون بۆلای فیرعەون و ە بۆ لای دەستە و تاقمەکەی بە بەڵگە و موعجیزەکانمانەوە بەڵام ئەوان خۆیان بە گەورە زانی و ئەوان ھۆزێکی تاوان باربوون

﴿76﴾ جا کاتێک بۆیان ھات ھەق و ڕاستی لەلایەن ئێمەوە ووتیان بێگومان ئەمە جادوویەکی ڕوون و دیارە

﴿77﴾ موسا ووتی (پێیان) ئایا ئێوە بەم ھەق و ڕاستیە دەڵێن (جادوە) کاتێک بۆتان ھاتووە ئایا ئەوە جادوە کە جادوگەران ڕزگاریان نابێت

﴿78﴾ ووتیان ئایا ھاتووی بۆلامان بۆ ئەوەی لاماندەیت لەوەی باوو باپیرانمان لەسەری بوون تا بۆ ھەر دووکتان (موسا و ھارون) بێت گەورەیی (وسەرۆکایەتی بەنو ئیسرائیل) لەزەویدا وە ئێمە ھەرگیز باوەڕتان پێ ناکەین

﴿79﴾ فیرعەون ووتی (بەکۆمەڵەکەی) بۆم بھێنن و (کۆی بکەنەوە) ھەموو جادوگەرێکی زۆر زانا و لێزان

﴿80﴾ جا کاتێک جادوگەرەکان ھاتن موسا پێی ووتن: ئەوەی دەتانەوێ بیھاوێژن (فڕێی دەن)

﴿81﴾ ئەمجا کاتێک (جا دوەکانیان) فڕێدا مووسا ووتی ھەرچی ئێوە ھێناوتانە جادوە بێگومان خوا بەزوویی پوچەڵی دەکاتەوە چونکە بەڕاستی خوا چاکی ناکات کردەوەی خراپەکاران

﴿82﴾ خوا حەق و ڕاستی سەردەخات (دەیچەسپێنێت) بەفەرمان و بەڵێنەکانی با تاوانبارانیش پێیان ناخۆش بێت

﴿83﴾ جا (لەسەرەتاوە) بڕوای نەھێنا بەموسا چەند کەسێک نەبێت لە گەلەکەی بەھۆی ترس و بیمیان لە فیرعەون و کاربەدەست وگەورەکانیان نەوەک بیانگێڕێتەوە بۆ بێ دینی بەڕاستی فیرعەون خۆبە زلزان و زاڵ بوو لە زەوی (میسر) دا وە بەڕاستی لە سنوور بەزێنەران بوو

﴿84﴾ وە موسا ووتی ئەی گەلەکەم گەر ئێوە بڕواتان بەخوا ھێناوە ئەوە تەنھا پشت بەخوا ببەستن ئەگەر ئێوە فەرمانبەر و مل کەچن

﴿85﴾ ئەوانیش (باوەڕدارەکان) ووتیان تەنھا پشتمان بەخوا بەستووە ئەی پەروەردگارمان مەمانگێڕە بە جێگەی ئەشکەنجە وئازار بۆ گەلی ستەمکاران

﴿86﴾ وە ڕزگارمان بکە بەبەزەیی خۆت لەدەست کۆمەڵی بێ بڕوایان

﴿87﴾ وە نیگامان کرد بۆ موسا و براکەی (ھارون) کە پێکی بھێنن و ئامادەی بکەن بۆ گەلەکەتان چەند خانوویەک لەمیسردا (کەتێیدا بحەوێنەوە) وە خانووەکانتان بکەن بە قیبلە (واتە بیکەن بەجێگای پەرستنی خودا) و بەڕێکو پێکی نوێژ بەجێ بھێنن مژدەش بدە بەبڕواداران (بەبەھەشت و سەرکەوتن)

﴿88﴾ و موسا ووتی ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی تۆ بەخشیووتە بەفیرعەون و کۆمەڵەکەی ھۆکاری ڕازانەوە و جوانی و ماڵ و سامانی زۆر لەژیانی دونیادا ئەی پەروەردگارمان بۆ ئەوەی خەڵک گومڕا بکەن لەڕێگای تۆ ئەی لە ناوی بەرە و مەیھێڵە ماڵ و سامانیان دڵەکانیان ڕەق وڕەش بکە چونکە بڕوا ناھێنن ھەتا نەبینن (بەچاوی خۆیان) سزای سەختی ئازاردەر

﴿89﴾ (خوای گەورە) فەرمووی بیگومان داوای ھەردووکـتان وەرگیرا جا خۆ ڕاگر و بەردەوام بن (لەسەر ئاینی خوا) وە مەکەونە شوێن ڕێگای ئەوانەی کەنازانن

﴿90﴾ ئەمجا نەوەی ئیسرائیلمان لە دەریاکە (دەریای سوور) پەڕاندەوە ئەمجا فیرعەون و لەشکرەکەی شوێنیان کەوتن بە ستەم و دەست درێژی کردن ھەتا ئەو کاتەی خەریک بوو (فیرعەون) بخنکێت ئەوسا ووتی بڕوام ھێنا کە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لەئەو (خوایە) نەبێت کە بڕوایان پێ ھێناوە نەوەی ئیسرائیل وە منیش لە موسڵمانانم

﴿91﴾ (ئەی فیرغەون) ئێستا (باوەڕ دەھێنێت؟) کە بێگومان لەوەو پێش سەرپێچیت کرد وەتۆ لەخراپەکاران و تێکدەران بوویت

﴿92﴾ بەڵام ئەمڕۆ لاشەکەت (لە دەریا) ڕزگار دەکەین بۆ ئەوەی ببیت بەپەند بۆ ئەوەی لەدوای تـۆ دێت وە بـەڕاستی زۆرێک لـەخەڵکی بێ ئاگان لە بەڵگە و نیشانەکانی ئێمە

﴿93﴾ سوێند بەخوا بێگومان نیشتە جێمان کردن نەوەی ئیسرائیل لەشوێنێکی چاک و شایستەدا و ڕۆزی چاک و پاکمان پێدان جا ڕاجیاو دووبەرەک نەبوون ھەتا زانین و شارەزایی (تەورات) یان بۆ ھات بەڕاستی پەروەردگارت بڕیار دەدات لەنێوانیاندا لەڕۆژی دوایدا لەوەی ئەوان تێیدا ڕاجیا بوون

﴿94﴾ جائەگەر تۆ لەگوماندایت لەوەی کە ناردومانەتە خوارەوە بۆت ئەوە پرسیار لەوانە بکە کە کتێبی ئاسمانی شارەزان و دەیخوێننەوە لەپێش تۆ سوێند بەخوا بەڕاستی بۆت ھاتووە ھەق و ڕاستی لەپەروەردگارتەوە کەواتە لەدەستەی گومانداران مەبە

﴿95﴾ و لەوانەش مەبە کە نیشانەکانی خوایان بە درۆزانی (و باوەڕیان پێ نەھێنان) (ئەگەر وابکەیت) ئەوە دەچیتە ڕیزی زەرەرمەندانەوە

﴿96﴾ بەڕاستی ئەوانەی دەرچووە و چەسپاوە بۆیان بڕیاری پەروەردگارت بڕوا ناھێنن

﴿97﴾ (بڕوا ناھێنن) ھەرچەند بۆیان بێت ھەموو بەڵگەو نیشانەیەک ھەتا نەبینن (بە چاوی خۆیان) سزای سەختی ئازاردەر

﴿98﴾ (خەڵکی) ھیچ شار وگوندێک (لەوانەی کە ھەڕەشەیان لێکرا) وباوەڕیان ھێنا (کاتی بینین و دابەزینی سزا ی پەروەردگار) باوەڕەکەیان ھیچ سوودی پێ نەگەیاندن جگە لە گەلی یونس (علیە السلام) نەبێت کاتێک ھەموو بڕوایان ھێنا وتەوبەیان کرد (کە دڵنیا بوون سزای پەروەردگار دابەزیوە بۆ سەریان) لامان برد لەسەریان سزای سەرشۆڕی و ڕیسوایی لە ژیانی دونیادا و بەھرە و خۆشیمان پێدان تا ماوەیەک (تاکاتی مردنیان)

﴿99﴾ وە ئەگەر پەروەردگارت بیویستایە بڕوای دەھێنا ئەو (خەڵکەی) وا لەزەویدان ھەموو بە تێکڕا دەی ئایا تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) زۆر لەخەڵکی دەکەیت ھەتا ببنە بڕوادار

﴿100﴾ وە بۆ ھیچ کەسێک نیە کەبڕوا بھێنێت مەگەر بە ویستی خوا نەبێت وە پیسی (وبێ باوەڕی) دەخاتە سەر ئەوانەی کە تێ ناگەن و بیرناکەنەوە

﴿101﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: سەرنج بدەن چی لەئاسمانەکان و زەویدایە کەچی نیشانە و ترسێنەرەکان ھیچ سوود ناگەیەنن بەکەسانێک بڕوا نەھێنن

﴿102﴾ دەی چاوەڕوانی چی دەکەن بێجگە لە ڕووداوێک وەک ڕووداوەکانی ئەوانەی کە لە پێشیانەوە ڕابوردن بڵێ دەی چاوەڕوان بکەن بەڕاستی منیش لەگەڵ ئێوەدا لە چاوەڕوانکارانم

﴿103﴾ پاشان ئێمە ڕزگاری دەکەین (لە کاتی ناڕەحەتیدا) پێغەمبەرانمان و ئەوانەی بڕوایان ھێناوە ئابەو شێوە پێویستە لەسەرمان ئیمان داران ڕزگار بکەین

﴿104﴾ بڵێ ئەی خەڵکینە ئەگەر ئێوە لەگوماندان لە (ڕاستی) ئاینەکەم ئەوە من ناپەرستم ئەوانەی کە ئێوە دەی پەرستن بێجگە لەخوا بەڵکو ئەو خوایە دەپەرستم کەئێوە دەمرێنێ وە من فەرمانم پێکراوە کە لەبڕواداران بم

﴿105﴾ وە ڕووت ڕێک و ڕاست بکە بۆ ئایینێک کەڕاستە وە بەھیچ جۆرێک لە ھاوبەشدانەران مەبە

﴿106﴾ ھاوارمەکە (مەپەرستە) بێجگە لەخوا شتێ نەسوودت پێ دەگەیەنێت و نەزیانت لێ دەدات جا ئەگەر وات کرد ئەوە بێگومان ئەوکاتە تۆ لەستەمکارانی

﴿107﴾ وە ئەگەر خوا بە تۆ بگەیەنێت زیانێک ھیچ لادەرێک نیە بۆ ئەو (زیانە) بێجگە لە خوا وە ئەگەر خێر و خۆشیەکی بوێت بۆت ئەوە ھیچ ڕێگریکەرێک نیە بۆ چاکەی خوا بەھرەمەندی دەکات ئەو کەسەی خۆی بیەوێت لە بەندەکانی وە ھەر ئەو لێبوردە و بەبەزەییە

﴿108﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەی خەڵکینە بەڕاستی (قورئانی) حەقتان بۆ ھاتووە لەلایەن پەروەردگارتانەوە جا ھەر کەسێک ڕێنمونی وەرگرتبێت ئەوە بێگومان (قازانجی) ڕێنمونیەکەی بۆ خۆیەتی ھەر کەسیش گومڕا بووبێت ئەوە بێگومان (زیانی) گومڕابوونەکەی بۆ خۆیەتی وە من لە ئێوە بەر پرسیارنیم

﴿109﴾ شوێن ئەوە بکەوە کە سرووش وەحی کراوە بۆت وە بە ئارام و خۆگر بە ھەتا خوا بڕیارێک دەدات (لە نێوانی تۆ و ئەواندا) وە ئەو (خوایە) چاکترینی ھەموو دادوەر و بڕیاردەرانە

هود

Surah 11

﴿1﴾ بە (ئەلیف، لام، ڕا) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بەماناکەی، بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرە) بکە ئەمە کتێبێکە بتەو داڕێژراوە ئایەتەکانی پاشان ڕوون کراونەتەوە لەلایەن (خوای) کاردروست و زاناوە

﴿2﴾ بۆ ئەوەی ھیچ شتێک نەپەرستن بێجگە لەخوا بەڕاستی من لەلایەن ئەو (خوا) وە بۆ ئێوە ترسێنەر و موژدەدەرم

﴿3﴾ ھەروەھا بۆ ئەوەی داوای لێخۆشبوون بکەن لە پەروەردگارتان پاشان تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆلای دەتانژێنێت بەژیانێکی چاک و خۆش تاماوەی دیاریکراو (بۆتان) وە دەبەخشێت بەھەموو خاوەن چاکە و بەھرەیەک (پاداشتی) چاکە و بەھرەی خۆی وە ئەگەر ڕوو وەرگێڕن و سەرپێچی بکەن ئەوە بەڕاستی من مەترسی دەکەم یەخەتان بگرێت سزای ڕۆژێکی گەورە (کە ڕۆژی دواییە)

﴿4﴾ ھەر بۆلای خوایە گەڕانەوەتان وە ئەو (خوایە) دەسەڵاتدارە بەسەر ھەموو شتێکدا

﴿5﴾ ئاگادار بن بێگومان ئەوان سنگیان دەپێچنەوە (لەسەر کینە و دژایەتی) بۆ ئەوەی خۆیان بشارنەوە لە خوا بێداربن کاتێک ئەوانە خۆیان دادەپۆشن بە پۆشاکەکانیان (بۆ ئەوەی پیلانەکانیان دەرنەکەون) (خوا) دەزانێت بەوەی دەیشارنەوەو ئەوەی ئاشکرای دەکەن بێگومان ئەو (خوایە) بە ئاگا و زانایە بەو (نھێنیانەی) لە سینە و دڵەکاندایە

﴿6﴾ ھیچ گیان لەبەرێک نیە لەزەویدا ئیلا لەسەر خوایە ڕزق و ڕۆزیەکەی وە (خوا) دەزانێت شوێنی مانەوەی وە شوێنی لێ دەرچوونی ھەمووی نوسراوە لەکتێبی ڕوون کەرەوە (لوح المحفوظ)دا

﴿7﴾ ئەو (خوایە) زاتێکە کە ئاسمانەکان وزەوی دروستکردوە لە شەش ڕۆژدا و عەرشەکەی لەسەر ئاو بوو بۆ ئەوەی تاقیتان بکاتەوە کامتان کردەوەی چاکتر (دەکەن) سوێندبێ ئەگەر بڵێیت (بەوانە) بەڕاستی ئێوە زیندوو دەکرێنەوە لەپاش مردن بێگومان ئەوانەی کە بێ بڕوان دەڵێن ئەمە ھیچ نیە بێجگە لە جادویەکی ڕوون و دیارنەبێت

﴿8﴾ وە سوێند بەخوا ئەگەر ئەو سزایان دوا بخەین تاماوەیەکی کەمی دیاریکراو ئەوە بەڕاستی دەڵێن چی ئەو سزای ڕاگرتووە (بۆچی بۆمان نایەت) بێدار بن ڕۆژێ ئەو سزایەیان بۆ دێت لێیان لا نادرێت وە دەوریان دەدات ئەوەی کە ئەوانە گاڵتە و لاقرتیان پێدەکرد

﴿9﴾ سوێند بەخوا ئەگەر ئێمە بچێژین بە ئادەمی چاکە و فەزڵ و بەھرەیەک لای خۆمانەوە پاشان ئەو (چاکەو بەھرەیەی) لێ بگرینەوە بێگومان ئەو زۆر نائومێد و سپڵەیە (لەو کاتەدا کوفری نیعمتەکانی خوا دەکات)

﴿10﴾ سوێند بەخوا ئەگەر پێی بچێژین وبیدەینێ بەھرە و چاکە دوای ئەو سەختی و ناڕەحتیانەی تووشی بووە بێگومان دەڵێت گشت سەختی و زیانەکانم لە مل بوویەوە (بەرۆکی بەردام) بێـگومان (لەوکاتەدا) زۆر دڵخۆش و لوت بەرزو خۆ بەزلزانە

﴿11﴾ جگە لەوانەی کە بائارام و خۆگر بوون و کردەوە چاکەکانیان بەجێھێنا ئەوانە بۆیان ھەیە لێبوردن و پاداشتی گەورە

﴿12﴾ ئایا تۆ وازھێنەری لە (ڕاگەیاندنی) ھەندێک لەوەی نیگات بۆ کراوە و دڵ تەنگ دەبیت پێی لەبەر ئەوەی کە دەڵێن بۆچی گەنج و خەزێنەی بۆ نانێردرێتە خوارەوە یان بۆچی فریشتەیەکی لەگەڵدا نەھاتووە بێگومان تۆ تەنھا ترسێنەری و خـوا بۆ ھەموو شتێک سەرپەرشتیکارو چاودێرە

﴿13﴾ یان ئەوانە دەڵێن پێغەمبەر ﷺ ئەو (قورئانە) ی ھەڵبەستووە بڵێ دەی ئێوەش دە سورەتی وەکو ئەو (قورئانە) بھێنن ھەڵبەستراوبن وەبانگ بکەن (بۆ پشتیوانیتان) ھەرکەس دەتوانن بێجگە لە خوائەگەر ئێوە ڕاست دەکەن

﴿14﴾ جا ئەگەر وەڵامیان نەدانەوە ئەوە بزانن کەبێگومان ئەم (قورئانە) نێردراوەتە خوارەوە بەئاگاداری وزانینی خوا ھەروەھا بزانن ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە لەئەو دەی ئایا ئێوە ملکەچ و موسڵمانن؟

﴿15﴾ ھەرکەس دەیەوێت ژیانی دونیا و ڕازاوە و جوانی ئەو ئێمە (بەرھەمی) کردەوەکانیان بەتەواوی پێ دەدەین تیایدا وە ئەوان لەم ژیانەدا کەموکوڕیان لەگەڵ ناکرێت

﴿16﴾ ئەوانە کەسانێکن بۆیان نیە لەڕۆژی دواییدا جگە لەئاگر وە ئەوەی کردیان تێیدا پوچ و بێ بەرھەم بووە وە ھەرچیان کرد بەردەوام بوو بەھیچ

﴿17﴾ جا ئایا کەسێک بەڵگەیەکی ئاشکرای ببێ لەلایەن پەروەردگاریەوە و شایەتێک لای ئەوەوە بۆی بخوێنێتەوە, وە لەپێش ئەم (شایەتیەی خۆیەوە) پەڕاوی موساش (شایەتە بۆی) کەپەیڕەو پێشەواو میھرەبانیە ئەوانە بڕوایان ھەیە بەو (شایەتە کەقورئانە) وە ھەرکەس باوەڕی پێی نەبێت لەو کۆمەڵ و تاقمانە (ئەوانەی کۆبونەوە لەسەر دژایەتی ئیسلام) ئەوە ئاگر جێگایەتی کەواتە ھیچ جۆرە گومان و دوو دڵیەکت نەبێت لەو (قورئانە) بەڕاستی ئەو قورئانە ڕاستە لەلایەن پەروەردگارتەوە ھاتووە بەڵام زۆرێک لەخەڵکی بڕواناھێنن

﴿18﴾ وەئایا کێ ستەمکارترە لەو کەسەی کەدرۆ ھەڵبەستێ بەدەم خواوە؟ ئەوانە دەبرێنە حوزوری پەروەردگاریان (ووتەکانیان دەخرێتە ڕوو) وە شایەتەکان (لەپێغەمبەران وفریشتەکان) دەڵێن ئا ئەوانە ئەو کەسانەن (لەدونیادا) درۆیان ھەڵدەبەست بەدەم پەروەردگاریانەوە بێداربن نەفرەتی خوا بۆ ستەمکارانە

﴿19﴾ ئەوانەی بەرھەڵستی ڕێگەی خوا دەکەن و دەیانەوێ بەلارو چەوتی نیشاندەن لەکاتێکدا ئەوان بەڕۆژی دوایی بێ باوەڕن

﴿20﴾ ئەو (نەفرەت لێکراوانە) ناتوانن (لەدەستی خوا) خۆیان قوتار بکەن لەوڵات و زەویدا و نیانە بێجگە لەخوا ھیچ پشتیوان و دۆستێک بۆیان دووقات دەکرێتەوە سزا توانای بیستنی (ئەو قورئانە) یان نەبوو (ھەقیشیان) نەدەبینی

﴿21﴾ ئەوانە کەسانێکن کەخۆیان دۆڕاند وە لێیان وون بوو ئەو درۆ و دەلەسانەی لەدونیادا دەیان کرد

﴿22﴾ بەڕاستی و بێگومان ئەوانە لەڕۆژی دواییدا زەرەرمەند ترین کەس خۆیانن

﴿23﴾ بەڕاستی ئەوانەی بڕوایان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان بەجێھێناوە و گەردن کەچ و دڵ ئارام بوون بۆ (فەرمانەکانی) پەروەردگاریان ئەوانە ھاوەڵانی بەھەشتن تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی

﴿24﴾ وێنەی ئەو دوو دەستەیە وەک کوێر و کەڕ و بیسەر و بیناوان ئایا ئەودوو دەستەیە یەکسانن دە بۆ بیرناکەنەوە

﴿25﴾ سوێند بە خوا بێـگومان ناردمان نوح بۆ لای گەلەکەی (پێی ووتن) دڵنیابن من ترسێنەرێکی ئاشکرام بۆتان

﴿26﴾ کە جگە لە خوا نەپەرستن (چونکە) بەڕاستی من دەترسم یەخەتان بگرێ سزای ڕۆژێکی سەخت و بەئازار

﴿27﴾ جا کاربەدەست ودەسەڵاتدارەکان ووتیان ئەوانەی کەبڕوایان نەھێنا بوو لە گەلەکەی (نوح) ئێمە تۆ نابینین جگە لەئادەمیەکی وەک خۆمان وە نابینین تۆ ھیچ کەسێک شوێنت کەوتبێت جگە لەوانەی کە ھەژار و ڕیسوا و پەستەکانمانن بێ ئاوەزا و ساویلکەن (ڕواڵەت بینن) وە نابینن ئێوە ھیچ شتێکتان لە ئێمە زیادبێت بەڵکو بەدرۆزنتان دەزانین

﴿28﴾ (نوح) ووتی ئەی گەلەکەم ھەواڵم بدەنێ ئەگەر من بەڵگەی ئاشکرام ھەبێت لەلای پەروەردگارمەوە و ڕەحمەتێکی پێ بەخشیبم لەلایەن خۆیەوە بەڵام ئەوە لەئێوە شاردرابێتەوە ئایا بەزۆر پابەندتان بکەین پێیەوە لە کاتێکدا ئێوە حەزی لێ ناکەن و پێتان ناخۆشە

﴿29﴾ وە ئەی گەلەکەم لەسەر ئەم (گەیاندنی پەیامە) داوای ھیچ ماڵ و سامانێکتان لێ ناکەم پاداشتی من ھەر لەسەر خوایە وە من ئەوانە دەرناکەم بڕوایان ھێناوە بەڕاستی ئەوانە بەدیداری پەروەردگاریان دەگەن (لەڕۆژی دواییدا) بەڵام من ئێوە دەبینم کە کۆمەڵێکی نەزانن

﴿30﴾ ئەی گەلەکەم کێ یارمەتیم دەدات لەبەرانبەر خوادا ئەگەر ئەوانە بتارێنم و (دەریان بکەم) دەی ئایا بۆ بیرناکەنەوە؟

﴿31﴾ من پێتان ناڵێم خەزێنەکانی خوا لای منە وە ناشڵێم غەیب و شتە نادیارەکان دەزانم ھەروەھا ناڵێم من فریشتەم بەوانەش ناڵێم کە لەبەر چاوی ئێوە سووک و بێ ڕێزن خوا ھیچ چاکەیەکیان ناداتێ خوا چاک دەزانێ

﴿32﴾ ووتیان ئەی نوح بێگومان دەمەقاڵێت کرد لەگەڵماندا زۆریش دەمەقاڵێت کرد لەگەڵماندا دەی ئەوەی بەڵێنمان پێ دەدەیت (لەسزا) بۆمان بھێنە ئەگەر تۆ لە ڕاست گۆیانیت

﴿33﴾ ووتی بێگومان خوا بۆتان دەھێنێت ئەگەر بیەوێت وە ئێوە ناتوانن (لەسزای خوا) خۆتان قوتار بکەن

﴿34﴾ وە ئامۆژگاری من سوودتان پێ ناگەیەنێت گەر بمەوێت ئامۆژگاریتان بکەم ئەگەر خوا بیەوێت گومڕاتان بکات ئەو پەروەردگارتانە وە ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێنەوە

﴿35﴾ یان ئەوانە دەڵێن موحەممەد ﷺ ئەم (قورئانەی) بەناوی خواوە ھەڵبەستووە بڵێ ئەگەر من ھەڵم بەستبێت ئەوە گوناھو تاوانەکەی تەنھا لەسەر خۆمە وە منیش بەریم لەتاوانی ئێوە

﴿36﴾ وەحی کرا بۆ نوح (علیە السلام) کەوا کەسی تر بڕوا ناھێنێت لەگەلەکەت بێجگە لەوەی پێشتر بڕوای ھێناوە کەواتە ناڕەحەت وغەمبار مەبە بەوەی ئەوان دەیکەن

﴿37﴾ وە کەشتیەکە دروست بکە بە پێش چاو و چاودێری وفەرمان و نیگای ئێمە (لەم ئایەتەدا باسی سیفەتی -چاو، عەین - ھاتووە بۆ خوای گەورە، بڕوامان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەک، شێوەکەی نازانین، وە تەنھا خوا خۆی دەزانێت) وە ھیچ قسەم لەگەڵدا مەکە لە بارەی ئەوانەی ستەمیان کردووە (وبێ باوەڕ بوون) چونکە بێگومان ئەوانە دەخنکێنرێن

﴿38﴾ وە دەستی کرد بە دروستکردنی کەشتیەکە ھەر کاتێک تێ پەڕینایە بەلایدا کۆمەڵێک لەگەلەکەی گاڵتەیان پێدەکرد (نوح) دەیووت ئەگەر ئێوە ئێستە گاڵتە و لاقرتی بەئێمە دەکەن ئەوە بێگومان ئێمەش لاقرتی بەئێوە دەکەین ھەر چۆن ئێوە لاقرتی بەئێمە دەکەن

﴿39﴾ جا لەمەوپاش دەزانن کێ سزای بۆ دێت سەر شۆڕی دەکات (لەدونیاداو لەقیامەتیشدا) سزای ھەمیشەیی بەسەردادێت

﴿40﴾ (نوح) (کەشتیەکەی دروستکرد) ھەتا کاتێک فەرمانی ئێمە ھات (بۆ لەناوبردنیان) و تەنورەکە ئاوی لێ ھەڵقوڵا ووتمان (بەنوح) لەو (کەشتیە) دا ھەڵی بگرە لەھەموو نێرو مێیەک دووان ژن و منداڵەکانیشت ھەڵبگرە ئەوەیان نەبێت بڕیاری خوای لەسەر دراوە (بەخنکاندن) ھەر ئەوانەش (ھەڵ بگرە کە) بڕوایان ھێنا (لەگەلەکەت) وە خەڵکێکی کەم نەبێت بڕوایان نەھێنا لەگەڵیدا

﴿41﴾ (نوح) ووتی ھەمووتان سواربن لەو (کەشتیە) دا بەناوی خواوە لەکاتی ڕۆیشتن و وەستانیدا بەڕاستی پەروەردگارم زۆر لێ بوردە و میھرەبانە

﴿42﴾ کەشتییەکە دەیبردن بەناو شەپۆلی وەک کێو و شاخدا نوحیش (علیە السلام) کوڕەکەی بانگ کرد (کەناوی کەنعان بوو) کە لەشوێنێکی کەناردا بوو (ووتی) ئەی کوڕی خۆشەویستم لەگەڵمان دا سواربە و لەگەڵ بێ بڕوایان مەبە

﴿43﴾ (کوڕەکەی) ووتی پەنا بۆ شاخێک دەبەم کە بمپارێزێت لەم لافاوە (نوح) ووتی: ئەمڕۆ ھیچ پارێزەرێک (پەنادەرێک) نیە لەفەرمانی خوا (کەخنکاندنە) مەگەر کەسێک خوا ڕەحمی پێ بکات (و باوەڕدار بێت) لەوکاتەدا شەپۆلی لافاو کەوتە نێوانیان جا ئەو (کوڕە خنکاو) لەخنکاوان بوو

﴿44﴾ ئەوسا ووترا ئەی زەوی ئاوەکەت ھەڵمژە و ئەی ئاسمان باران مەبارێنە ئیتر لافاوەکە رۆچوو بەناخی زەویدا کارەکە (خنکانیان) تەواو کرا و (کەشتیەکە) وەستا بەسەر (کێوی) جودیەوە ووترا دووری لەڕەحمی خوا بۆ گەلی ستەمکاران

﴿45﴾ نوح ھاواری کردە پەروەردگاری ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی کوڕەکەم لە کەس و کاری منە و بێگومان بەڵێنی تۆش ڕاستە وە تۆش دادوەرترینی ھەموو فەرمان ڕەوایانی

﴿46﴾ (خوا) فەرمووی ئەی نوح بەڕاستی ئەو (کەنعان) لەکەس و کاری تۆ نیە بێگومان ئەو (کوڕە) کردەوەی خراپ و ناپەسەند بوو جا کەواتە داوای شتێکم لێ مەکە کەزانیاریت دەربارەی نیە بەڕاستی من ئامۆژگاریت دەکەم تا لەنەفامان نەبیت

﴿47﴾ (نوح) ووتی پەروەردگارم بەڕاستی من پەنات پێ دەگرم (لەوەی) داوای شتێکت لێ بکەم کەنایزانم وە ئەگەر نەبوریت لێم وڕەحمم پێ نەکەی لەزیان لێکەوتوان دەبم

﴿48﴾ ووترا ئەی نوح دابەزە (لەکەشتیەکە) بەھێمنی و بێوەی لەلایەن ئێمەوە, وە بەپیت و فەڕی زۆر بەسەرخۆتەوە, وەبەسەر گەلانێک کەپەیدا ئەبن لەوانەی کە لەگەڵ تۆ دان (یا بەسەر ئەو خەڵکانەی لەگەڵ تۆدان) چەند نەتەوە و گەل دواتر دێن خۆشی و نازو نیعمەتیان پێ دەدەین پاشان لەلایەن ئێمەوە دووچاریان دەبێت سزای سەختی ئازاردەر

﴿49﴾ ئەمانەی (باسکران) لەھەواڵە گرنگە نادیارەکانە بە نیگا بۆمان ناردی نەتۆ و نەگەلەکەت نەتان دەزانین لەپێش ئەم (نیگای ئێمە) کەواتە خۆڕاگربە بەڕاستی سەرئەنجام بۆ لەخوا ترسانە

﴿50﴾ وە بۆلای (گەلی) عاد ھودی برایانمان نارد ووتی ئەی گەلەکەم خوا بپەرستن ھیچ پەرستراوێکتان نیە جگە لە ئەو ئێوە تەنھا درۆ ھەڵئەبەستن

﴿51﴾ ئەی گەلەکەم لەسەر ئەم (گەیاندنی پەیامە) داوای ھیچ پاداشتێکتان لێ ناکەم پاداشتی من ھەر لەسەر ئەو (خوا) یە کەدروستی کردوم دەی ئایا ژیر نابن

﴿52﴾ وە ئەی گەلەکەم داوای لێخۆشبون لەپەروەردگارتان بکەن دواتر بگەڕێنەوە بۆلای ئەو (ئەگەر وابکەن خوا) لەئاسمانەوە (باران) دەبارێنێت بەسەرتاندا بەلێزەمە و ھێزی تر زیاد دەکات بۆ ھێزەکەتان وەڕوو وەرمەگێڕن (لەبانگەوازەکەم) بەتاوان باری

﴿53﴾ ووتیان ئەی ھود تۆ ھیچ بەڵگەیەکی ڕوونت بۆ نەھێناوین بۆیە ئێمەش واز لەپەرستراوەکان (خواکان) مان ناھێنین لەبەر قسەی تۆ وە ئێمە باوەڕت پێ ناکەین

﴿54﴾ ئێمە تەنھا (ئەوە بەتۆ) دەڵێین ھەندێک لە پەرستراوەکانمان تووشیان کردووی بەشێتی ووتی بەڕاستی من خوا دەکەم بەشایەت و ئێوەش شایەت بن کەبەڕاستی من بەریم و دوورم لەوەی کەئێوە دەیکەنە ھاوبەش بۆخوا

﴿55﴾ جگە لەخوا جا ھەمووتان پیلانم لێ بگێڕن لەپاشان مۆڵەتیشم مەدەن (و لێم مەوەستن)

﴿56﴾ بەڕاستی من پشتم بەخوا بەستووە کەپەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەیشە ھیچ گیان لەبەرێک نیە لەژێر ڕکێفی خوای گەورەدا نەبێت (بگری پێشە سەریەتی) بەڕاستی پەروەردگارم لەسەر ڕێگەیەکی ڕاستە

﴿57﴾ ئەوسا ئەگەر ئێوە ڕوو وەرگێڕن ئەوە بێگومان من پێم ڕاگەیاندون ئەوەی بەمندا نێردراوە بۆتان وە پەروەردگارم کۆمەڵێکی تر لەشوێنی ئێوە دادەنێت ئێوەش ھیچ زیانێک بەخوا ناگەیەنن بەڕاستی پەروەردگارم بەسەر ھەموو شتێکدا چاودێرو پارێزەرە

﴿58﴾ وە کاتێک فەرمانی ئێمە ھات (بۆ لەناوبردنیان) ھودمان ڕزگار کرد ئەوانەش باوەڕیان ھێنابوو لەگەڵیدا بەمیھرەبانی خۆمان وە ئەوانمان لەسزایەکی توند و بەھێز ڕزگار کرد

﴿59﴾ ئەوەش گەلی عاد بوو باوەڕیان نەھێنا بە بەڵگە و موعجیزەکانی پەروەردگاریان و سەرپێچی نێرراوەکانی خوایان کرد و شوێن فەرمانی ھەموو زۆردارێکی سەرکەش کەوتن

﴿60﴾ بەشوێنیاندا نێررا نەفرەت لەم دونیایەدا و لەڕۆژی دواییشدا بێدار بن بەڕاستی گەلی عاد بڕوایان بەپەروەردگاریان نەھێنا بێداربن دووری و لەناوچوون بۆ عادی گەلی ھود

﴿61﴾ بۆ گەلی سەمودیش ناردمان صاڵح پێغەمبەر (علیە السلام) ی برایان ووتی ئەی گەلەکەم خوا بپەرستن ھیچ پەرستراوێکتان نیە بێجگە لە ئەو ئەو دروستی کردوون لەزەویدا و کردونی بەئاوەدانکەرەوە تێیدا کەواتە داوای لێبوردنی لێ بکەن پاشان بگەڕێنەوە بۆلای بەڕاستی پەروەردگارم زۆر نزیک و نزا ودوعا وەرگرە

﴿62﴾ ووتیان ئەی صاڵح بەڕاستی تۆ لەناوماندا جێی ئومێد بووی پێش ئەمە ئایا ڕێگریمان دەکەیت لەپەرستنی ئەوەی کەباو و باپیرانمان پەرستوویانە و بەڕاستی ئێمە لە گومانداین لەوەی تۆ بانگمان دەکەیت بۆلای و دوو دڵین

﴿63﴾ صاڵح ووتی ئەی گەلەکەم پێم بڵێن ئەگەر من بەڵگەیەکی ئاشکرام ھەبێ لەلایەن پەروەردگارمەوە, وە لەلایەن خۆیەوە پێغەمبەرێتی پێ بەخشیبم جا کێ یارمەتیم دەدات لەبەرامبەر خوادا ئەگەر سەرپێچی ئەو بکەم کەواتە ئێوە ھیچ بۆمن زیاد ناکەن زەرەرو زیان نەبێت

﴿64﴾ ئەی گەلەکەم ئەمە ووشترەکەی خوایە کە موعجیزەیەکی ڕوونە بۆ ئێوە (لەسەر ڕاستی پێغەمبەرێتیەکەم) جا ئێوەش وازی لێ بھێنن با لە زەوی خوا بخوات (بلەوەڕێت) بەخراپە دەستی بۆ مەبەن ئەگینا سزایەکی نزیک تووشتان دەبێت

﴿65﴾ کەچی ئەوان ووشترەکەیان سەربڕی جا (صاڵح) ووتی ڕابوێرن لەماڵی خۆتاندا سێ ڕۆژ ئەوە بەڵێنێکە درۆ نیە

﴿66﴾ جا کاتێک فەرمانمان ھات (بۆ لەناو بردنیان) صاڵحمان ڕزگار کرد ئەوانەش بڕوایان ھێنابوو لەگەڵیدا بە بەزەییەک لەلایەن خۆمانەوە لە سەرشۆڕی و ڕیسوایی ئەو ڕۆژە (پەناماندان) بەڕاستی پەروەردگارت ھەر خۆی بەتواناو بەدەسەڵاتە

﴿67﴾ ئەوانەش کەستەمیان کرد شریخەیەک گرتنی ئیتر لەناو ماڵەکانیاندا کەوتن بەڕووداو جووڵەیان لێ بڕا (مردن)

﴿68﴾ وەک ئەوەی لەوێدا نەبووبن بێدار بن بەڕاستی گەلی سەمود بێ بڕوابوون بەپەروەردگاریان بێداربن دووری و لەناوچوون بۆ گەلی سەمود

﴿69﴾ سوێند بەخوا بێگومان نێرراوەکانمان ھاتن بۆلای ئیبراھیم بە مژدەوە ووتیان سەلامی خوات لێ بێت (ئەویش) ووتی سەلامی خوا لەئێوەش بێت ئەمجا ئەوەندەی نەبرد (ئیبراھیم) خێرا گوێرەکەیەکی برژاوی ھێنا بۆیان

﴿70﴾ جا کاتێک بینی دەستیان درێژ ناکەن بۆی (و لێی ناخۆن) نائاسایی ھاتنە بەرچاوی و لەدەروونی خۆیدا مەترسی لێکردن (کەنیازی خراپیان ھەبێت) ووتیان مەترسە بەڕاستی ئێمە نێرراوین بۆ سەر گەلی لوط

﴿71﴾ لەوکاتەدا خێزانەکەی وەستابوو و پێکەنی ئێمەش مژدەمان پێ دا بەئیسحاق وە لەپاش ئیسحاق (مژدەمان پێدا) بەیەعقوب (کە کوڕی ئیسحاقە)

﴿72﴾ (خێزانی ئیبراھیم) ووتی وەیڕۆ (وای) چۆن منداڵم دەبێت کەمن پیرە ژنێکم ئەوەش مێردەکەمە کە پیربووە بەڕاستی ئەمە شتێکی سەیرە

﴿73﴾ (فریشتەکان) ووتیان تۆ سەرت سوڕدەمێنێت؟ لەکار و فەرمانی خوا رەحمەت و بەرەکەتی زۆری خواتان لەسەربێت ئەی ئال و بەیتی ئیبراھیم بەڕاستی خوا سوپاسکراوی چاکە فراوانە

﴿74﴾ ئەمجا کاتێک ترس و بیمی ئیبراھیم لاچوو نەما وە مژدەکەشی بۆ ھات لەبارەی گەلەکەی لوط گفتوگۆی لەگەڵ دەکردین

﴿75﴾ (چونکە) بەڕاستی ئیبراھیم لەسەرخۆو دڵنەرم و ڕوو لەخوابوو

﴿76﴾ ئەی ئیبراھیم وازبھێنە لەم کارە بەڕاستی بێگومان دەرچووە (بۆ ئەوکارە) فەرمانی پەروەردگارت وە بەڕاستی بۆ ئەوانە دێت سزایەکی نەگەڕاوە

﴿77﴾ کاتێک کە ھاتن فریشتەکانمان بۆلای لوط ھاتنیانی پێ ناخۆش بوو وە دڵگران بوو پێیان وە ووتی ئەم ڕۆژە ڕۆژێکی سەختە

﴿78﴾ وە گەلەکەی ھاتن بۆلای پەلەیان دەکرد (لەھاتن) بۆ لای لەکاتێکدا ئەوان لەوەو پێش ھەمیشە کردەوە بەدەکانیان ئەنجام دەدا (کە نێربازی بوو) ووتی ئەی گەلەکەم ئەوانە کچەکانی منن (مەبەستی کچەکانی ھۆزەکەی بوو) ئەوانە پاک وحەڵاڵن بۆتان دەی لەخوا بترسن و سەرشۆڕم مەکەن لەوەی دەتانەوێت بەرامبەر میوانەکانم بیکەن ئاخۆ پیاوێکی ژیرو تێگەیشتووتان تێدا نیە

﴿79﴾ ووتیان سوێندبێت بێگومان تۆ دەزانیت ئێمە ھیچ ھەق (و ئارەزوو) ێکمان لەکچەکانتدا نیە وە بەڕاستی تۆ دەزانی ئێمە چیمان دەوێت

﴿80﴾ ووتی ئای خۆزگە لەبەرانبەر ئێوەدا ھێزێکم ببوایە یان پەنایەکی قایم ببوایە پەنام پێ ببردایە (ڕێگریم دەکردن)

﴿81﴾ (فریشتەکان) ووتیان ئەی لوط بەڕاستی ئێمە نێرراوی پەروەردگاری تۆین ھەرگیز ناگەنەلای تۆ جا تۆ وماڵ ومنداڵت و ئەوەی باوەڕی پێ ھێناویت لەبەشێکی شەودا بڕۆن (وئەم شارە بەجێ بھێڵن) وە ھیچ کەس لەئێوە لانەکاتەوە بەدوای خۆیدا جگە لەژنەکەت بەڕاستی ئەو تووشی دەبێت ئەوەی کەتووشی ئەوان (گەلەکەت) دەبێت (چونکە بێ باوەڕ بوو) بێگومان وەختی لەناو بردنیان بەرەبەیانە ئایا بەرەبەیان نزیک نیە

﴿82﴾ جا کە فەرمانی ئێمە ھات (بۆ لەناوبردنیان) ئەو (شوێنە) مان سەرو ژێر کرد و باراندمان بەسەریاندا ووردەزیخـی گڵین بەدوای یەکداو بێ بچڕِان (دەباری)

﴿83﴾ ھەموو ئەو (ووردە زیخانە) دیاری کرابوون لای پەروەردگارتەوە, وە ئەو (سزایە) دوور نیە لەستەمکارانەوە

﴿84﴾ وە (ناردمان) بۆ (خەڵکی) مەدیەنیش شوعەیبی برایان ووتی ئەی گەلەکەم خوا بپەرستن ھیچ پەرستراوێکتان نیە بێجگە ئەو وە کەم و کوڕی مەکەن لەپێوانە و کێشانەدا بەڕاستی من دەتان بینم بەماڵ و سامانی زۆرەوە, وە بەڕاستی من دەترسم لێتان سزایەک گەمارۆتان بدات و لێی رزگار نەبن

﴿85﴾ جا ئەی گەلەکەم پێوانەو کێشانە ڕاست و دروست ئەنجام بدەن وە کەم و کوڕی مەکەن لەشت ومەکی خەڵکیدا و خراپەکاری مەکەن (یاخراپە بڵاومەکەنەوە) لەزەویدا

﴿86﴾ ئەوەی خوا دەیھێڵتەوە (لەقازانجی حەڵاڵ) چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە بڕوادارن و من پارێزەر نیم بەسەرتانەوە

﴿87﴾ ووتیان ئەی شوعەیب ئایا نوێژەکەت فەرمانت پێ دەدات کەئێمە وازبھێنین لەوەی باوو باپیرانمان پەرستوویانە یان وازبھێنین لەوەی بەویستی خۆمان لەماڵ و سامانماندا دەیکەن بەڕاستی تۆ پەلەنەکەری لێزان و ھۆشمەندیت

﴿88﴾ ووتی ئەی گەلەکەم ھەواڵم بدەنێ ئەگەر من بەڵگەیەکی ڕوونم لەلایەن پەروەردگـارمـەوە پێ بێت وە ڕۆزیەکی زۆرو باشی پێدابم لەلایەن خۆیەوە (چ مەبەستێکم ھەیە درۆ بکەم) وە من ھەرگیز نامەوێت پێچەوانەی ئێوە بکەم لەو (کارەی) ڕێگری ئێوەی لێ دەکەم (خۆم بیکەم) من ھیچ مەبەستێکم نیە بێجگە لەچاککردن وچاکسازی نەبێت ئەوەندەی بتوانم ولەتوانامدا بێت سەرکەوتنیشیم تەنھا بە (پشتیوانی) خوایە پشتم ھەر بەو بەستووە ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێمەوە

﴿89﴾ ئەی گەلەکەم دژایەتیتان لەگەڵم نەبێتە ھۆی ئەوەی تووشتان ببێت وێنەی ئەو (سزایەی) تووشی گەلی نوح یان گەلی ھود یان گەلی صاڵح بوو خۆ گەلەکەی لوط دوور نیە لێتانەوە (چییان بەسەر ھات)

﴿90﴾ وە داوای لێخۆش بونیش لەپەروەردگارتان بکەن پاشان بگەڕێنەوە بۆلای بەڕاستی پەروەردگارم میھرەبان و دڵسۆزە

﴿91﴾ ووتیان ئەی شوعەیب ئێمە تێناگەین لەزۆرێک لەوەی تۆ دەیڵێیت بەڕاستی ئێمە تۆ بە لاواز دەبینین لەناوماندا خۆ ئەگەر (لەبەر) خزمەکانت نەبوایە دڵنیابە بەرد بارانمان دەکردیت (چونکە) تۆ خۆت ھیچ دەسەڵاتێکت نیە لەبەرامبەر ئێمەدا

﴿92﴾ ووتی ئەی گەلەکەم ئایا خزمەکانم بەدەسەڵات ترن لەبەرامبەر ئێوەدا لە خوا لەکاتێکدا فەرمانی ئەو (خوا) تان پشت گوێ خستووە بەڕاستی پەروەردگارم ئاگادارە بەھەرچی ئێوە دەیکەن

﴿93﴾ ئەی گەلەکەم کردەوە بکەن لەسەر بار و حاڵەتی خۆتان بەڕاستی منیش کارو کردەوە دەکەم لەمەودوا دەزانن کێ سزای بۆ دێت ڕیسوا و سەر شۆڕی دەکات وەکێش درۆزنە جا چاوەڕوانی بکەن بەڕاستی منیش لەگەڵتان چاوەڕوانم

﴿94﴾ کاتێک فەرمانی ئێمە ھات (بۆ لەناوبردنیان) شوعەیبمان ڕزگار کرد و ئەوانەش بڕوایان ھێنا بوو لەگەڵیدا بە بەزەیی لەلایەن خۆمانەوە, وە ئەوانەی ستەمیان کرد بوو ناڵە و شریخە کە (نەعرەتەکە) گرتنی ئیتر ھەموویان لەماڵ و جێگاکانیاندا دەمەو ڕووکەوتن و جووڵەیان نەما (مردن)

﴿95﴾ (وایان لێھات) وەک ھەر تێیدا نەبووبن بێداربن دووری و تیاچوون بۆ خەڵکی مەدیەن وەک چۆن گەلی سەمود تیاچوون و دوور بوون لەڕەحمی خوا

﴿96﴾ سوێند بەخوا بێگومان ناردمان موسا بە موعجیزەکانمانەوە, وە بەڕابەرو بەڵگەی ڕوونەوە

﴿97﴾ بۆ لای فیرعەون و دەست وپێوەندەکەی بەڵام ئەوان شوێن فەرمانی فیرعەون کەوتن لەکاتێکدا فەرمانی فیرعەون ڕاست و ڕەوا نەبوو

﴿98﴾ پێش گەلەکەی دەکەوێت لەڕۆژی دواییدا ئەمجا ھەموویان دەباتە ناو ئاگری دۆزەخ ئای چەند خراپە ئەو شوێنەی ئەوانی بۆ دەبرێت

﴿99﴾ وە لەم (دونیا) دا نەفرەتیان بەشوێندا نێرراوە ھەروەھا لەڕۆژی دواییشدا ئای چەند خراپە ئەو بەخشراوەی پێیان بەخشرا

﴿100﴾ ئەوەی (باسکرا بۆت چەند ھەواڵێکە) لە ھەواڵی شارەکانی ڕابوردوو دەیگێڕینەوە بۆت (لەم سورەتەدا) ھەندێکیان ماون وھەندێکی تریان نەماون (وێران بوون)

﴿101﴾ وە ئێمە ستەممان لێ نەکردن بەڵکو خۆیان ستەمیان کرد لەخۆیان جا ھیچ سوودێکی پێ نەگەیاندن ئەو پەرستراوانەیان کەدەیان پەرستن و ھاواریان لێکردن لەجیاتی خوا بە ھیچ شتێک (سودیان پێ نەگەیاندن) کاتێ فەرمانی پەروەردگارت ھات (بۆ لەناو بردنیان) ئەوانە (ئەو بتانە) ھیچیان زیاد نەکرد بۆ ئەوانەی (دەیان پەرستن) بێجگە زیان و لەناوچوون نەبێت

﴿102﴾ ئا بەو شێوەیە سزادانی پەروەردگارت کاتێک خەڵکی شارەکان سزا دەدات لە کاتێکدا ستەمکاربوون بەڕاستی تۆڵە سەندنی ئەو ئازار دەر و بەتینە

﴿103﴾ بەڕاستی لەوەی (باسکرا) پەندو ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسێک بترسێت لەسزای دوا ڕۆژ ئەو ڕۆژە ڕۆژێکە کەئادەمی بۆ کۆدەکرێتەوە و ئەوە ڕۆژێکی دیارو بەرچاوە (ھەموان ئامادەن تێیدا)

﴿104﴾ وە ئێمە دوای ناخەین مەگەر بۆ کاتێکی دیارو بەرچاو نەبێت

﴿105﴾ ئەو ڕۆژە کەدێت ھیچ کەس قسە ناکات بەمۆڵەتی خوا نەبێت ئەوسا لەناویاندا ھەیە بێ بەخت (وچارە ڕەش) و ھەیە بەختەوەر (وئاسوودە)

﴿106﴾ جا ئەوانەی بێ بەخت وچارە ڕەش بوون ئەوە لەناو ئاگردان لەناو ئەو (ئاگرە) دا ھەر ئاخ وئۆف و ھەنیسکیانە

﴿107﴾ تیایدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی تا ئاسمانەکان و زەوی بمێنێت (مەبەست پێی ئاسمان وزەویە لە قیامەتدا کە ئەوانیش ھەر دەمێنن) مەگەر ئەو کەسەی پەروەردگارت بیەوێت (ڕزگاری بکات) بەڕاستی پەروەردگارت ئەوەی کەبیەوێت دەیکات

﴿108﴾ بەڵام ئەوانەی کەبەختەوەر و ئاسوودەکراون ئەوە لەبەھەشتدان بەھەمیشەیی دەمێننەوە تیایدا تا ئاسمان و زەوی بمێنێت مەگەر ئەو کەسەی پەروەردگارت بیەوێت ئەوە بەخشینێکە بێ بڕانەوە

﴿109﴾ کەواتە ھیچ جۆرە گومان و دودڵیەکت نەبێت لە (ناڕاستی) ئەوەی ئەوانە دەیپەرستن تەنھا ئەوە دەپەرستن کەباوو باپیرانیان دەیان پەرستن لەوەو پێش بەڕاستی ئێمە پێیان دەدەین بەتەواوی بەشی خۆیان (لەسزا) بەبێ لێ کەمکردنەوە (پڕاوپڕ)

﴿110﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە بەخشیمان بەموسا پەڕاوی (تەورات) ئەمجا جیاوازی تێداکرا ئەگەر لەبەر بڕیارێک نەبوایە کەپێشتر دراوە لەلایەنی پەروەردگارتەوە دادوەری دەکرا لەنێوانیاندا و بەڕاستی ئەوانە لەگومان و دوو دڵیدان لەو (قورئانە)

﴿111﴾ بێگومان ھەموو (ئەوانەی جیاوازن) پەروەردگارت (پاداشتی) کردەوەکانیان بەتەواوی پێ دەدات بەڕاستی ئەو ئاگادارە بەھەر کردەوەیەک کەدەیکەن

﴿112﴾ کەواتە ڕاستبە بەو شێوەی فەرمانت پێدراوە, وە ئەوانەش تۆبەیان کردوە لەگەل تۆدا و (گەڕاونەتەوە) زیادە ڕەوی مەکەن بەڕاستی ئەو (خوایە) بینایە بەھەر کردەوەیەک کەدەیکەن

﴿113﴾ پاڵ مەدەن بەوانەوە کەستەمیان کردوە چونکە دووچاری ئاگری دۆزەخ دەبن و بێجگە لەخوا ھیچ پشتیوانێکتان نابێت پاشانیش یارمەتی نادرێن

﴿114﴾ وە نوێژ ئەنجام بدە لەم سەرو ئەوسەری ڕۆژدا (لەبەیانیان و ئێواراندا) و لە بەشێک لەشەودا چونکە بەڕاستی (کردەوە) چاکەکان (کردەوە) خراپەکان لادەبەن ودەیانسڕنەوە ئەوە پەند و ئامۆژگاریە بۆ پەند وەرگران

﴿115﴾ وە خۆڕاگر بە چونکە بەڕاستی خوا پاداشتی چاکە کاران وون ناکات

﴿116﴾ دەی باببوایە لەناو ئەو ئوممەتانەی کەلە پێش ئێوە دابوون کەسانی خاوەن ئاین و ژیری کە ڕێگریان بکردایە لەخراپەکاری لەزەویدا مەگەر کەمێک لەوانەی ڕزگارمان کردن لەو گەلانەدا وە ئەوانەی کەستەمیان کرد شوێنی ژیان خۆشی و ڕابواردن کەوتن و بەردەوام بوون لە خراپەکاری

﴿117﴾ ھەرگیز پەروەردگارت بەستەم خەڵکی شارو گوندەکان لەناو نابات (واتە خوای گەورە ستەمکار نیە) لە کاتێکدا دانیشتوانی (ئەو شارانە) موصڵح و چاکەکاربووبن

﴿118﴾ گەر پەروەردگارت بیویستایە گشت خەڵکی دەکرد بە (پەیڕەوی) یەک ئاین بەڵام ئەوان بەردەوام جیاوازدەبن

﴿119﴾ مەگەر کەسێک پەروەردگارت میھرەبانی لەگەڵ کردبێت وە ھەر لەبەر ئەوەش دروستی کردوون بڕیاری پەروەردگارت دەرچوو (کۆتایی ھات) کە سوێند بەخوا دۆزەخ پڕ دەکەم لە جنۆکە و لە ئادەمی ھەموو پێکەوە

﴿120﴾ ھەمووت بۆ دەگێڕینەوە لە ھەواڵی پێغەمبەران (علیھم السلام) بۆ ئەوە کە دڵی تۆی پێ دامەزراو بکەین وە لەم (سورەتە) دا حەق و ڕاستیت بۆ ھاتووە, وە ئامۆژگاری و پەندیشی تیایە بۆ بڕواداران

﴿121﴾ وە بڵێ بەوانەی کەبڕوا ناھێنن ئێوە کار وکردەوە بکەن لەسەر ئەو شێوەی خۆتان (کە ئەوەتان لەسەری) بێگومان ئێمەش کردەوە دەکەین (بەگوێرەی ئەوەی کە خودا فەرمانی پێ کردووین)

﴿122﴾ ئەوسا چاوەڕوانی بکەن (بۆ بەسەرھاتی خراپ) بەڕاستی ئێمەش چاوەڕوانین

﴿123﴾ وە تەنھا بۆ خوایە (زانینی) نھێنی ئاسمانەکان وزەوی وتەنھا ھەر ئەویش پێی ئاگادارە ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێنرێتەوە ھەموو کار و بارێک کەواتە ئەو بپەرستە و ھەرپشت بەو ببەستە وە بێگومان پەروەردگارت بێ ئاگا نیە لەھەر کردەوەیەک ئێوە دەیکەن

يوسف

Surah 12

﴿1﴾ بە (ئەلیف، لام، ڕا) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرە) بکە ئەمانە نیشانەکانی کتێبی ئاشکران

﴿2﴾ بەڕاستی ئێمە ناردومانەتە خوارەوە قورئانێک بە عەرەبی بۆ ئەوەی ژیربن و لێی تێ بگەن

﴿3﴾ ئێمە دەگێڕینەوە بۆ تۆ جوانترین چیرۆک و بەسەرھات لە ڕێگای ئەم قورئانەوە نیگامان کردووە بۆت ھەر چەندە تۆ لەپێش (ھاتنی) ئەم قورئانەدا لەم بەسەرھاتە بێ ئاگا بوویت

﴿4﴾ (بیریان خەرەوە) کاتێک یوسف بە باوکی ووت ئەی بابە گیان بە ڕاستی من لە خەومدا بینیم یازدە ئەستێرە و مانگ و ڕۆژ بینیمن سوژدەیان بۆ دەبردم

﴿5﴾ ووتی ئەی کوڕی شیرینم خەوەکەت مەگێڕەرەوە بۆ براکانت نەوەک بەھۆیەوە فێڵ و پیلانێکت لێ بگێڕن بەڕاستی شەیتان دوژمنێکی ئاشکرایە بۆ ئادەمی

﴿6﴾ ئابەو شێوەیە ھەڵت دەبژێرێت (بۆ پێغەمبەرایەتی) پەروەردگارت وە فێری لێکدانەوەی خەونەکانیشت دەکات وە نیعمەت و بەھرەی خۆی تەواو دەکات بۆت وە بۆ بنەماڵەی یەعقوبیش ھەر چونێک تەواوی کرد بۆ ھەردوو باپیرەت لەپێشدا کەئیبراھیم و ئیسحاقن بەڕاستی پەروەردگارت زانا و کاردروستە

﴿7﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی لە بەسەر ھاتی یوسف و براکانیدا پەندو ئامۆژگاری ھەیە بۆ پرسیارکەران

﴿8﴾ کاتێک (براکانی یوسف) ووتیان بێگومان یوسف و براکەی خۆشەویسترن لە ئێمە بەلای باوکمانەوە لەکاتێکدا ئێمە کۆمەڵێکی بەھێز و بەتواناین بەڕاستی باوکمان لە ھەڵەیەکی ڕوون و ئاشکرادایە

﴿9﴾ (ھەندێکیان ووتیان) یوسف بکوژن یافڕێی بدەنە زەویەکی دوور (ئەو کاتە) سەرنجی باوکتان تەنیا بۆلای ئێوە دەبێت و لەدوای ئەوەوە دەبن بەکۆمەڵێکی چاکەکار (بەتۆبەکردن)

﴿10﴾ قسەکەرێک لەوان ووتی یوسف مەکوژن بەڵکو فڕێی بدەنە بنی بیرێکەوە ھەندێک لە کاروانیەکان (دەیدۆزنەوە) وھەڵیدەگرن ئەگەر ئێوە (کارەکە) ھەر دەکەن

﴿11﴾ (پاش کێشانی نەخشە وپیلانەکەیان) ووتیان ئەی باوکی بەڕێزمان لەبەرچی تۆ لە یوسف لێمان دڵنیانیت و (بەگومانیت لێمان) لەکاتێکدا کەئێمە دڵسۆزو خەمخۆرین بۆی

﴿12﴾ سبەینێ لەگەڵمان بینێرە (بۆ دەرو دەشت) (بە ئارەزووی خۆی) خواردن بخوات و یاری بکات و بێـگومان ئێمە پارێزگاری دەکەین

﴿13﴾ (باوکیان) ووتی بەڕاستی دڵتەنگ و خەمباردەبم کەئێوە یوسف بەرن (لەگەڵ خۆتان) وە دەترسم کە ئێوە لێی بێ ئاگابن وگورگ بیخوات

﴿14﴾ ووتیان چۆن گورگ دەیخوات؟! لەکاتێکدا ئێمە کۆمەڵێکی بەھێزین بەڕاستی ئەو کاتە ئێمە زەرەر مەندین (ڕوو زەردی تۆ دەبین)

﴿15﴾ ئەمجا کاتێک یوسفیان برد لەگەڵ خۆیان وە ھەموو بڕیاریاندا بیخەنە بنی بیرەکەوە, وە ئێمە وەحی و سرووشمان بۆ (یوسف) کرد سوێند بەخوا ھەواڵی ئەم کارەیان پێ دەدەیت (کەپێیان کردی) لەکاتێکدا ئەوان ھەست ناکەن

﴿16﴾ جا ئێوارە درەنگانێک (براکانی یوسف) بەگریانەوە ھاتنەوە بۆلای باوکیان

﴿17﴾ ووتیان ئەی باوکی ئێمە بەڕاستی ئێمە ڕۆیشتین پێشبڕکێمان دەکرد و یوسفمان لای شتومەکەکانمان بەجێ ھێشت بۆیەگورگ خواردی وە تۆ قەت باوەڕ بەئێمە ناکەیت ھەرچەند ئێمە ڕاستگۆش بین

﴿18﴾ (براکانی) کراسەکەی (یوسف) یان ھێنایەوە کە خوێنی درۆینەی پێوە بوو (باوکیان) ووتی بەڵکو دڵ و دەروونی خۆتان ئەم کارە (ناپەسەندەی) بۆ ئاسان و جوان کردوون (ووتی جا ئارام دەگرم) بەئارام گرتنێکی چاک و پەسەند خواش یارمەتیدەرمە لەسەر ئەوەی باسی دەکەن

﴿19﴾ جا کاروانێک ھات و ئاو ھێنەرەکەیان نارد (بۆ ئاو) ئەویش دۆڵچەکەی داھێڵا بۆ ناو بیرەکە (کە دۆڵچەکەی ھێنایە سەرەوە) ووتی ئەی خەڵکینە موژدە بێت ئەمە کوڕێکە وە ئەوان (یوسف) یان شاردەوە کردیانە کاڵای بازرگانی وە خوا زانایە بەوەی ئەوانە دەیکەن

﴿20﴾ و فرۆشتیان بەنرخێکی کەم کە چەند دەرھەمێک بوو و ئەوان بێ نیاز بوون لێی (چونکە دەترسان ڕازیان دەرکەوێت)

﴿21﴾ وە ئەو کەسەی لە میسر یوسفی کڕی ووتی بە ژنەکەی ڕێزی لێ بگرە (شوێنی حەوا نەوەی چاکی بۆ ئامادە بکە) بەڵکو سوودمان پێ بگەیەنێت یان بیکەین بەکوڕی خۆمان ئابەم جۆرە یوسفمان جێ گیرکرد (و پلەو پایەمان پێدا) لە زەوی (میسر) دا (ئەمەمان کرد) تا فێری خەو لێکدانەوەی بکەین وە خوا بەسەرکاری خۆیدا زاڵ و بەدەسەڵاتە بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن

﴿22﴾ وە کاتێک (یوسف) بوو بەپیاو و پێگەیی فەرمان ڕەوایی و زانیاریمان پێدا (وکردمان بە پێغەمبەر) وە ئابەم جۆرە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە

﴿23﴾ ئەو ئافرەتەی یوسف لەماڵیدا بوو دەست تێکەڵاوی (وخیانەتی) لەیوسف ویست و ھەموو دەرگاکانی داخست ووتی دەی وەرە پێشەوە بۆ ئەوەی بۆت ئامادەکراوە (یوسف) ووتی من پەنا دەگرم بەخوا بەڕاستی ئەو (خوا) پەروەردگاری منە ڕێزی لێ گرتووم بەڕاستی ستەمکاران ڕزگاریان نابێت

﴿24﴾ سوێند بەخوا بێگومان ئەو ژنە بەتەواوی نیازی (تێکەڵی ژن و مێردی) یوسفی کرد، یوسفیش نیازی ئەو ژنەی دەکرد بەخەتەرەی نەفسی بەشەری ئەگەر ئەو بەڵگە ڕوونەی پەروەردگاری نەدیبایە ئا بەو جۆرە (بەڵگەمان نیشانی یوسف دا) بۆ ئەوەی خراپەو داوێن پیسی لێ دوور بخەینەوە چونکە بەڕاستی ئەو (یوسف) لەبەندە پاک وھەڵبژاردەکانی ئێمەیە

﴿25﴾ (یوسف و ئافرەتەکە) ھەر دووکیان بەڕاکردن گەشتنە لای دەرگاکە (یوسف بۆ خۆ ڕزگارکردن و ژنەکەی (عەزیزی میێر) یش بۆ ئەوەی بگات بە یوسف (بۆ بەجێھێنانی مەبەستی خۆی) (ئافرەتەکە) کراسەکەی (یوسفی) دڕاند لەدواوە جا ھەردووکیان تووشی مێردی (ئافرەتەکە) بوون لەبەردەم دەرگاکەی (دەرەوە) دا (ئافرەتەکە بۆ ئەوەی خۆی لەو تاوانە بەدوور بگرێت وخیانەتەکەی دەرنەکەوێت) بەپەلە ووتی: سزای ئەو کەسە چیە کە ویستبێتی خراپە (داوێن پیسی) لەگەڵ خێزانەکەتدا بکات جگە لەوەی بەند بکرێت یان سزایەکی سەخت بدرێت

﴿26﴾ (یوسف) ووتی ئەو (ژنە) داوێن پیسی لەمن وویست ئەوسا شایەتێک لەکەسوکاری ئەو (ئافرەتە) شایەتیدا (ووتی) ئەگەر کراسەکەی (یوسف) لە پێشەوە دڕێنرا بێت ئەوە ئافرەتەکە ڕاست دەکات وە (یوسف) لە درۆزنان (خراپەکارانە)

﴿27﴾ وە ئەگەر کراسەکەی لەدواوە دڕێنرا بێت ئەوە ئافرەتەکە درۆ دەکات و (یوسف) لەڕاست گۆیانە

﴿28﴾ ئەمجا کاتێک (عەزیز) بینی کراسەکەی یوسف لەدواوە دڕاوە ووتی بەڕاستی ئەمە لەفڕو فێڵی ئێوەی (ئافرەتانە) بەڕاستی فڕوفێڵی ئێوە زۆر گەورەیە

﴿29﴾ (عەزیزی میێر ووتی) یوسف وازبھێنە لەم کارەو باسی مەکە و (ژنەکە) تۆش بۆ گوناھەکەت داوای لێخۆشبون بکە چونکە بەڕاستی تۆ لەپێڕی تاوانبارانی

﴿30﴾ (دەستەیەک) لەژنانی شار (پاش ئەوەی ھەواڵەکەیان بیست بەتەشەرەوە) ووتیان ژنەکەی عەزیزی (میێر) دەیەوێت (ھەوڵ دەدات) لەگەڵ غوڵامەکەی داوێن پیسی بکات بەڕاستی خۆشـەویسـتی (ئـەو غوڵامـە) چووەتە ناو پەردەی دڵی بەڕاستی ئێمە ئەو (ژنە) دەبینین لە گومڕاییەکی ڕووندایە

﴿31﴾ جا کاتێک ژنەکەی (عەزیزی میێر) تانەو تەشەری ئەوانی بیست ناردی بەدوایاندا ئامادەی کرد بۆیان شوێنی (خۆشی دانیشتن و) شان دادان و ھەریەک لەوان چەقۆیەکی پێدان (بۆ میوەلەت کردن) ئەوسا ووتی (بەیوسف) وەرە بۆ ناویان (بابتبینن) ھەر کە ئەوان (یوسف) یان بینی حەپەسان (لەجوانی ئەودا) و ھەموویان (لەکاتی میوە لەتکردندا) دەستی خۆیانیان بڕی ووتیان پاکی وبێگەردی بۆ خوا ئەمە ئادەمی نیە ئەمە تەنھا فریشتەیەکی بەرزو بەڕێزە

﴿32﴾ (ژنەکە) ووتی پێیان ئەمە ئەو کەسەیە کە ئێوە سەرزەنشتی منتان دەکرد لەسەری وە سوێند بەخوا بێگومان ویستم دەستم لەگەڵ تێکەڵ کات بەڵام ئەو خۆی گرتووە (نەیکرد) وە سوێند بەخوا ئەگەر ئەوەی فەرمانی پێ دەکەم نەیکات ئەوە بێگومان بەند دەکرێت و لەڕیسوایان دەبێت

﴿33﴾ (یوسف) ووتی ئەی پەروەردگارم بەندکردنم لا خۆشترە لەوەی کەئەوانە داوای دەکەن لێم (کە بیکەم) وە ئەگەر پیلانی ئەو ژنانەم لێ لانەدەی لەوانەیە دڵم بۆلایان بڕوا (حەزیان لێ بکەم) پاشان لەنەفامان دەبم و دەچمە ڕیزیانەوە

﴿34﴾ ئەوسا پەروەردگاری نزاکەی لێ وەرگرت و پیلانەکەی ئەو (ژنانەی) لێ لادا بەڕاستی ھەر خوا بیسەر و زانایە

﴿35﴾ ئەمجا بۆیان دەرکەوت و پێیان چاک بوو پاش ئەوەی ئەو ھەموو بەڵگەیان (لێ) بینی تاماوەیەک بەندی بکەن

﴿36﴾ ئەوسا دوو کوڕی لاو (خزمەتکار) لەگەڵی چوونە بەندیخانە یەکێکیان ووتی (بەیوسف) بەڕاستی لەخەومدا خۆمم بینی ترێم دەگوشی کەدەبێ بەعەرەق وە ئەوی تریان ووتی بێگومان لەخەودا خۆمم بینی نانم ھەڵدەگرت بەسەر سەرمەوە باڵندە لێی دەخوارد لێکدانەوەی ئەو (خەوە) مان پێ بڵێ بەڕاستی ئێمە تۆ لەچاکەکاران دەبینین (کەچاک خەو لەیەک دەدەیتەوە و پەرژینی دەکەیت)

﴿37﴾ (یوسف) ووتی: (سبەینێ) ھیچ خۆراکێکتان پێ نادرێت کە بیخۆن بەھەر دووکتان دەڵێم چی وچیتان بۆ دەھێنن پێش ئەوەی بگاتە لاتان ئەمەش لەو بەھرانەیە کەپەروەردگارم فێری کردوم بەڕاستی من وازم ھێناوە لەئاینی گەلێک کەبڕوایان بە خوا نەھێنا وە ئەوان بێ بڕواش بوون بە ڕۆژی دوایی

﴿38﴾ وە شوێنی ئاینی باوو باپیرانم کەوتووم کە (ئاینی) ئیبراھیم و ئیسحاق و یەعقوبە شایستە و شیاونیە بۆمان (بۆ شوێنکەوتوانی ئیبراھیم) کەھیچ شتێک بکەین بەھاوبەش بۆ خوا ئەمەش چاکە و بەھرەی خوایە بەسەر ئێمەوە, وە بەسەر خەڵکیشەوە بەڵام زۆربەی خەڵکی سوپاسی خوا ناکەن

﴿39﴾ ئەی دوو ھاوڕێکەی بەندینخانەم ئایا چەند خوایەکی جیاجیا باشترن یان خوایەکی تاکی بەدەسەڵات

﴿40﴾ ئێوە بێجگە لەخوا ھیچ شتێک ناپەرستن جگە لە چەند ناوێک نەبێت کە ئێوە و باوو باپیراتان ناوتان ناوون (خودا) خوا ھیچ بەڵگەیەکی دەربارەیان نەناردۆتە خوارەوە (کە ئەوانە بپەرستن) بێگومان بڕیار تەنھا بۆ خوایە فەرمانی داوە بێجگە لەو ھیچ شتێک نەپەرستن ئەوەیە ئاینی ڕاستی دامەزراوی نەگۆڕاو بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن

﴿41﴾ ئەی دوو ھاوڕێکەی بەندینخانەم یەکێکتان دەبێت بە مەی گێڕی گەورەکەی (ھی پاشا) بەڵام ئەوی ترتان (دەکوژرێت و) ھەڵدەواسرێت ئەوسا باڵندە لەسەر (و دەم چاوی) دەخوات ئەو کارەی کەئێوە دەربارەی پرسیار دەکەن (لەلایەن خوداوە) بڕیاری لەسەر دراوە (وناگۆڕێت)

﴿42﴾ وە (یوسف) ووتی بەوەی کەدەیزانی ڕزگاری دەبێت لەدوو بەندکراوەکە باسم بکە لای گەورە و پادشاکەت (کە بەناھەق گیراوم) بەڵام شەیتان لەبیری بردەوە کەباسی (یوسف) بکات لای پادشاکەی بۆیە ماوەی چەند ساڵێک (یوسف) لەبەندیخانەدا مایەوە

﴿43﴾ وە پادشا (خەوێکی بینی) ووتی بێگومان من لەخەومدا حەوت مانگای قەڵەوم بینی کەحەوت (مانگا) ی لەڕ ولاواز دەیخواردن وە حەوت گوڵە دانەوێڵەی سەوز و حەوتی تری وشکم بینی ئەی کاربەدەست ودونیا دیدەکان ئەم خەوەم بۆ لێک بدەنەوە ئەگەر ئێوە مانای خەو دەکەن و دەزانن خەو پەرژین بکەن

﴿44﴾ ووتیان خەوێکی تێکەڵ و پێکەڵ (و پڕوپوچە) و ئێمەش لێکدانەوەی خەوی تێکەڵ و پێکەڵ نازانین

﴿45﴾ ئەوسا ئەوەیان کە ڕزگاری بوو لەدوو (بەندکراوە) کە لەپاش چەند ساڵێک بیری کەوتەوە ووتی من بۆتان لێکدەدەمەوە مانای ئەو خەوە جا (فەرموو) بمنێرن (بەدوای یوسفدا کە لەبەندینخانەدایە)

﴿46﴾ (ھات ووتی) یوسف ئەی ھاوڕێی ڕاستگۆ مانای ئەو خەوەمان پێ بڵێ چی یە؟ حەوت مانگای قەڵەو کەحەوت مانگای لەڕو لاواز بیانخوات ھەروەھا حەوت گوڵی دانەوێڵەی سەوز و حەوت گوڵی ووشک تا من بگەڕێمەوە بۆلای خەڵکی بۆ ئەوەی ئەوان ئەوە بزانن

﴿47﴾ (یوسف) ووتی حەوت ساڵ کشتوکاڵ دەکەن بەدوای یەکداو بەبەردەوامی جائەوەی کەدروێنەتان کرد بیھێڵنەوە لەگوڵەکەیدا کەمێک نەبێت لەوەی کەدەیخۆن

﴿48﴾ ئەمجا لەپاش ئەو (حەوت ساڵە) حەوت ساڵی تردێت کەسەخت وقات و قڕییە ھەرچیتان پاشە کەوت کردووە بۆ ئەم (حەوت ساڵە سەختە) دەیخۆن مەگەر کەمێک لەوەی قایم ھەڵی دەگرن (بۆ بنە تۆو وناشتنەوەی ساڵێکی تر)

﴿49﴾ پاشان دوای ئەو (حەوت ساڵە سەختە) ساڵێک دێت خەڵکی تێیدا (ڕزگار دەکرێن) بارانیان بۆ دەبارێنرێت و تێیدا دۆشاوی (میوەھات) دەگرن

﴿50﴾ پاشا ووتی ئەو (پیاوە) م بۆ بھێنن جا کاتێک نێردراوەکەی (پاشا) ھاتە لای یوسف (یوسف) ووتی بگەڕێرەوە بۆلای گەورەکەت (پادشاکەت) و پرسیاری لێ بکە ھۆی چی بوو کەئەو ژنانە دەستی خۆیانیان بڕی بێگومان پەروەردگارم بەپیلانی ئەو (ژنانە) ئاگادارو زانایە

﴿51﴾ ووتی (بەژنەکان) مەبەستان چی بوو کاتێک ویستتان یوسف بخەڵەتێنن و کاری خراپی پێ بکەن (ئافرەتەکان) ووتیان پاک و بێگەردی بۆ خوا ئێمە ھیچ خراپەیەکمان لێ نەدیوە ژنەکەی عەزیزی (میێر) ووتی ئا ئێستا حەق و ڕاستی دەرکەوت من دەمویست (یوسف) دەستم لەگەڵ تێکەڵ بکات و بێگومان ئەو لەڕاست گۆیانە

﴿52﴾ (یوسف ووتی) ئەوە بۆ ئەوەی (پادشا) بزانی بەڕاستی من بەپەنھانی ناپاکی وخیانەتم نەکردووە لێی وە بەڕاستی خواش پیلانی ناپاکان ناگەیەنێتە ئەنجام

﴿53﴾ وە (یوسف ووتی) من ھەرگیز پاکانە بۆ خۆم ناکەم (چونکە) بەڕاستی نەفس زۆر فەرمان دەرە بەخراپە بێجگە ئەو نەفسە کە پەروەردگارم ڕەحمی پێ کردبێت بەڕاستی پەروەردگارم لێبوردە و میھرەبانە

﴿54﴾ جا پادشا ووتی (بەژێردەستەکانی) ئەو یوسفەم بۆ بھێنن دەیکەمە (کەسێکی) تایبەت بەخۆم جا کاتێ کە (پادشا) قسەی لەگەڵ کرد ووتی بەڕاستی تۆ ئەمڕۆ لای ئێمە خاوەنی پلەو پایە و باوەڕپێکراویت

﴿55﴾ (یوسف) فەرمووی (بەپادشا) لەسەر خەزنە و دارایی زەوی (میسر) دابمنێ بەڕاستی من پارێزەرێکی شارەزام

﴿56﴾ ئا بەو جۆرە یوسفمان پایەدارو جێگیر کرد لەخاکی (میسر) دا لەھەر شوێنێکی (میسردا) بیویستایە دەژیا ھەر کەسمان بوێت بەرمیھرەبانی خۆمانی دەخەین (لەدونیادا) و پاداشتی چاکە کاران وون ناکەین

﴿57﴾ وە بەڕاستی پاداشتی ڕۆژی دوایی چاکترە بۆ ئەو کەسانەی بڕوایان ھێناوە و بەھەمیشەیی خۆپارێز بوون (لە ھاوبەش بڕیاردان و تاوان)

﴿58﴾ وە (لە کاتی گرانیدا) براکانی یوسف ھاتن (بۆ میسر) ئەوسا چوونە لای (یوسف) دەست بەجێ (یوسف) ئەوانی ناسیەوە بەڵام ئەوان ئەمیان نەناسیەوە

﴿59﴾ جا کاتێک کە ڕێکی خستن وئەوەی کە ویستیان پێی دان ووتی برایەکی باوکیتان ھەیە بۆم بھێنن ئایا نابینن کەمن پێوانەم تێرو تەواوە (بۆ کڕیارەکان) وە من خانە خوێی چاکم

﴿60﴾ جا ئەگەر ئەو (برایەتانم) بۆ نەھێنن ئەوە پێوانەی (دانەوێڵە) تان لای من نیە و نزیک (ئەم ووڵاتەش) مەکەونەوە

﴿61﴾ ووتیان ھەوڵ و تەقەلا دەدەین لەگەڵ باوکیــدا و دڵنیابە ئێمە ئەو کارە دەکەین

﴿62﴾ وە (یوسف) ووتی بە بەردەست و خزمەتکارەکانی دراوەکانیان کە داویانە (بە دزیەوە) بیخەنە ناو بارەکانیان بەڵکو بیناسنەوە کاتێک کە گەڕانەوە بۆ ناو ماڵ و منداڵیان تا (ببێتە ھۆی ئەوەی) بگەڕێنەوە و بێنەوە (جارێکی تر)

﴿63﴾ ئەمجا کاتێک گەڕانەوە بۆ لای باوکیان ووتیان ئەی باوکی بەڕێزمان (بۆ ساڵی داھاتوو) پێوانەمان لێ قەدەغە کراوە (شتمان پێ نافرۆشن ئەگەر بنیامین نەنێریت لەگەڵماندا) جا کەواتە براکەمان لەگەڵدا بنێرە، پێوانەش دەکەین (دانەوێڵە دەکڕین) و دڵنیابە ئاگاداریشی دەکەین

﴿64﴾ (یەعقوب) ووتی (پێیان) ئایا دڵنیابم لێـتان دەربارەی ھەروەک پێشتر دڵنیا بووم لێتان دەرباری (یوسفی) برای کەواتە خوا چاکترین پارێزەرە وە ئەو بەزەیدارترینی ھەموو بەزەیدارانە

﴿65﴾ جا کاتێک بارەکانیان کردەوە بینیان دەستمایەکەیان بۆ گەڕێنراوەتەوە ووتیان ئەی باوکی بەرێزمان چیمان دەوێت ئەمە دراوەکەمانە بۆمان نێردراوەتەوە بژێویش بۆ خاو خێزانمان دەھێنین و براکەشمان دەپارێزین و باری ووشترێکیش (دانەوێڵە) زیاد دەھێنین ئەم (بارەش) پێوانەیەکی کەمە (و بە ئاسانی دەمان دەنێ)

﴿66﴾ (یەعقوب) ووتی ھەرگیز ناینێرم لەگەڵتان ھەتا بەڵێنێکی بتەوم پێ نەدەن لەلایەن خواوە (تا سوێندم بۆ نەخۆن بەخوا) کەبێگومان (بە بێوەی) ئەیھێننەوە بۆم مەگەر دەور بدرێن وچارتان نەمێنێت ئەمجا کاتێک پەیمانیان پێدا (سوێندیان خوارد) (یەعقوب) ووتی خوا ئاگادار و چاودێرە سەبارەت بەوەی کەدەیڵێین

﴿67﴾ وە ووتی ئەی کوڕەکانم ھەمووتان لە دەرگایەکەوە مەچنە ژوورەوە بەڵکو لەچەند دەرگایەکی جیاجیاوە بچنە ژوورەوە, وە من ھیچ سوودتان پێ ناگەیەنم لەبەرانبەر (پێشھاتی) خوادا ھەموو حوکم و بڕیارێک تەنھا بۆ خوایە پشت ھەر بەو دەبەستم و خۆسپێرانیش با خۆیان ھەر بەو بسپێرن

﴿68﴾ جا کاتێک چوونە ژوورەوە لەو شوێنەوەی کە باوکیان فەرمانی پێدابوون ئەو (چوونە بەو جۆرە) ھیچ سوودی پێ نەگەیاندن لە بەرامبەر (قەدەری) خوادا بەڵکو ئەوە مەبەستێک بوو لە دەروونی یەعقوبدا بوو (بەم شێوە) ئەنجامیدا وە بەڕاستی یەعقوب خاوەنی زانست و زانیاری بوو چونکە ئێمە فێرمان کرد بوو بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن

﴿69﴾ کاتێکیش کە چوونە ژوورەوە بۆ لای یوسف (یوسف) براکەی بردە پەنا خۆیەوە ووتی بەڕاستی من براکەی تۆم کەواتە ھیچ غەمبار مەبە بەوەی کە ئەوان دەیکەن (لەگەڵت) دا

﴿70﴾ جـا کـاتێک کـەڕێـکی خسـتن و ئەوەی ویستیـان پێی دان ئاوخۆری (پێوانەکەی) مەلیکی خستە ناو باری براکەی پاشان جاڕچیەک جاڕیدا ئەی کاروانەکە بەڕاسـتی ئێـوە دزن

﴿71﴾ ڕوویـان تێکـردن و ووتـیـان چـیتـان گـوم کـردوە؟

﴿72﴾ ووتیان ئاوخۆرەکەی (پێوانەکەی) پادشامان دیارنیە ھەر کەسێک بیھێنێتەوە باری ووشترێک (خۆراکی) دەدرێتێ وەمنیش دەستەبەری ئەو (بارە) دەبم

﴿73﴾ ووتیان سوێند بەخوا بەڕاستی ئێوە دەزانن کەئێمە نەھاتووین بۆ ئەوەی خراپە بکەین لەووڵاتدا وەئێمە پێشتر دز نەبووین

﴿74﴾ ووتیان دەی ئایا تۆڵەی ئەودزە چیە ئەگەر ئێوە درۆزن بوون

﴿75﴾ ووتیان تۆڵەی ئەوەیە لەباری ھەرکەسێکدا دۆزرایەوە ھەر ئەوکەسە خۆی تۆڵەی بێت (واتە: ئەوەی دزیەکەی کردووە ئەبێتە عەبد و کۆیلەی ئەوەی دزیەکەی لێکراوە) ئا بەو جۆرە تۆڵە لەستەمکاران دەسێنین

﴿76﴾ ئەوسا (یوسف) دەستی کرد بەبشکنینی جەواڵەکانیان (بارەکانیان) لەپێش بشکنینی جەواڵی (بنامین) برای (دایک و باوکی یوسف) لەپاشان (ئاو خۆر - پێوانەکەی) دەرھێنا لە جەواڵی براکەیدا ئا بەو جۆرە پیلانمان نیشانی یوسف دا ئەو نەیدەتوانی براکەی بگرێت بەپێی ئاینی و یاسایی پادشا (بەڵکو بەپێی ئەو قسە بوو براکانی خۆیان کردیان) مەگەر (کاتێک) کە خوا بیەوێت ھەر کەسێک بمانەوێت پلەی بەرز دەکەینەوە و لەسەر ھەموو خاوەن زانستێکەوە زاناتر ھەیە (مەبەست پێ خودایە)

﴿77﴾ ووتیان ئەگەر ئەو (بنیامین) دزیبێتی ئەوە بێگومان براکەشی پێشتر دزی کردووە (واتە یوسفیش دز بووە) بەڵام یوسف (پێناخۆشبوونی خۆی) بەم (تۆمەتە) لەدەرونی خۆیدا شاردەوە دەری نەبڕی بۆ ئەوان (تەنھا) ووتی ئێوە لەوان خراپترن خواش چاک دەزانێ بەوەی کەئێوە دەیڵێن

﴿78﴾ ووتیان ئەی عەزیز (ئەی پادشا) بەڕاستی ئەو باوکێکی زۆر پیری بەتەمەنی ھەیە جایەکێک لە ئێمە لە جیاتی ئەو بگرە بەڕاستی ئێمە تۆ لەچاکەکاران دەبینین

﴿79﴾ (یوسف) ووتی پەنا بەخوا لەوەی کە ھیچ کەسێ بگرین بێجگە لەوەی کە ئاو خۆر (پێوانە) کەمان لا دۆزیوەتەوە (کەدزرا بوو) بەڕاستی ئەگەر وا بکەین ئێمە لەستەم کاران دەبین

﴿80﴾ جا کاتێک بێ ھیوا بوون لەوەی (وەزیر بەرەڵای بکات) چوونە کەنارێک بەچپە ڕاوێژیان دەکرد برا گەورەکەیان ووتی ئەی نازانن کە بێگومان باوکتان سوێند و پەیمانێکی بەناوی خواوە لێ وەرگرتن پێشتریش (لەو بەڵێنەی پێتان دابوو) دەربارەی یوسف کەمتەرخەمیتان کرد کەواتە من ئەم زەویە بەجێ نایەڵم ھەتا باوکم مۆڵەتی(گـەڕانـەوەم) پێ نەدات یان خوا بڕیارم بۆ نەدات ھەر ئەویش باشترینی دادوەرانە

﴿81﴾ ئێوە بگەڕێنەوە بۆلای باوکتان وپێی بڵێن ئەی باوکی خۆمان بەڕاستی کوڕەکەت دزی کرد وئێمەش بێجگە لەوەی دەمانزانی شایەتیمان نەداوە خۆ ئێمە ئاگاداری شاراوە ونھێنی یەکان نەبووین

﴿82﴾ (خۆ ئەگەر بڕوا ناکەیت) لەخەڵکی ئەو شارەش بپرسە کەئێمەی لێ بووین ولەو کاروانەش (بپرسە) لەگەڵیدا گەڕاینەوە, وەبەڕاستی ئێمە ڕاست گۆین

﴿83﴾ (یەعقوب علیە السلام) ووتی وانیە بەڵکو نەفسی خۆتان کارێکی بۆ جوان (و ئاسان) کردون بۆیە چارم دانبەخۆدا گرتنە بەجوانی بەو ئومێدەی خوا ھەموویان ( یوسف و بنیامینیش) م بۆ بھێنێتەوە بەڕاستی ھەر ئەو زانای کاردروستە

﴿84﴾ ئەوسا ڕوی لێ وەرگێڕان ووتی ئاخ وداخ بۆ یوسف وە ھەردوو چاوی سپی (و کوێر) بوون لەداخ وخەفەتدا چونکە ھەر داخ و خەفەتی خۆی دەخواردەوە

﴿85﴾ ووتیان سوێند بەخوا وازناھێنی ھەربیری یوسف دەکەیتەوە ھەتا پەکت دەکەوێت بەنەخۆشی وخەفەت خواردن یان دەمریت و دەچیتە ڕیزی لە ناوچوان

﴿86﴾ ووتی من سکاڵا و دەردی دڵ و خەفەت و پەژارەم ھەر لای خوادەکەم وە من لەلایەن خواوە شتانێک دەزانم کە ئێوە نایزانن

﴿87﴾ (یەعقوب ووتی) ئەی کوڕەکانم بڕۆن جا بگەڕێن و ھەواڵی یوسف و براکەی بزانن نائومێدیش مەبن لەبەزەیی و میھرەبانی خوا بەڕاستی نائومێد نابێت لەڕەحم و میھرەبانی خوا جگە لەوانەی کەبێ بڕوان

﴿88﴾ جا کاتێک کە چوونە لای ئەو (یوسف) ووتیان ئەی عەزیز (ئەی پادشا) زیان و برسێتی تووشی خۆمان و ماڵ و منداڵمان بووە و دراوێکی کەممان ھێناوە (بۆ کڕینی خۆراک) تۆش پێوانەکەمان بە تەواوی بدەرێ خێریشمان پێ بکە بەڕاستی خواپاداشتی خێرەومەندان دەداتەوە

﴿89﴾ ووتی ئێوە دەزانن چیتان کرد بەیوسف و براکەی لەوکاتەدا کەئێوە نەزان بوون

﴿90﴾ ووتیان بەڕاست تۆ یوسفیت؟ ووتی (پێیان) من یوسفم و ئەمەش برامە بەڕاستی خوا منەتی نابەسەرماندا بەڕاستی ھەرکەس خۆی بپارێزێت ولەخوا بترسێت ودان بەخۆیدا بگرێت ئەوسا بەڕاستی خوا پاداشتی چاکەکاران وون ناکات

﴿91﴾ ووتیان (بەیوسف) سوێند بەخوا بەڕاستی خوا تۆی ھەڵ بژارد بەسەر ئێمەدا وە بەڕاستی ئێمە لە خەتاکاران بووین

﴿92﴾ (یوسف) ووتی ئەمڕۆ ھیچ سەرزەنشت و تەشەرێکتان لەسەر نیە (لەلایەن منەوە) خوا لێتان خۆش بێت وە ئەو (خوا) لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە

﴿93﴾ ئەم کراسەی من ببەن و بیدەن بەسەر دەم و چاوی باوکمدا (دەست بەجێ) چاوی چاک دەبێتەوە ئەوسا ھەموو کەس و کارتان بھێنن بۆ (ئەم وڵاتەی) من

﴿94﴾ جا کاتێک کاروانەکە (لەمیسر) دەرچوو باوکیان ووتی بەڕاستی من بۆنی یوسف ھەست پێدەکەم ئەگەر بە خەڵەفاو و بێ عەقڵم دانەنێن

﴿95﴾ ووتیان سوێند بەخوا تۆ ھەر لەسەر ھەڵەکەی کۆنی خۆتی

﴿96﴾ جا کاتێک مژدە دەرەکە ھات ئەو (کراسەی) دابەسەر دەم و چاویدا یەکسەر بینایی گەڕایەوە (کەپێشتر نابینا بوو بوو) (یەعقوب) ووتی من بەئێوەم نەووت؟ دڵنیابن من لەلایەن خواوە شتانێک دەزانم ئێوە نایزانن

﴿97﴾ ووتیان ئەی بابە داوای لێخۆشبوونی گوناھەکانمان بۆ بکە (لای پەروەردگار) بەڕاستی ئێمە گوناھباربووین

﴿98﴾ (یەعقوب) ووتی پێیان دواتر داوای لێبوردنتان بۆ دەکەم لەپەروەردگارم بەڕاستی ھەر ئەو لێبوردە و میھرەبانە

﴿99﴾ جا کاتێک چوونە لای یوسف (لە وڵاتی میسر) دایک و باوکی بردە نزیکی خۆی (و دەستی کردە ملیان) و فەرمووی پێیان وەرنە میسر ئەگەر خوا بیەوێت ئارام دەبن (ھیچ زیانێکتان تووش نایەت)

﴿100﴾ وە باوک و دایکی لەسەر تەختی (حوکمڕانی خۆی) دانا وە ھەموو کەوتن بەڕوودا بۆی بەسوژدە بردنەوە (یوسف) ووتی ئەی باوکی خۆشەویستم ئەمە لێکدانەوەی خەوەکەم بوو کەلەمەو پێش (بینیم) بێگومان پەروەردگارم بەڕاستی گێڕا وە بەڕاستی خوا چاکەی لەگەڵ کردم کاتێک لە زیندان دەری ھێنام وە ئێوەشی لە لادێ وبیابانەوە ھێنا (بۆ ناوشار) دوای ئەوەی شەیتان ناخۆشی و ناکۆکی خستە نێوان من و براکانم بەڕاستی پەروەردگارم میھرەبانە بەرامبەر ئەوەی بیەوێت بەڕاستی ھەر ئەو زانا و کاردروستە

﴿101﴾ ئەی پەروەردگارم بەڕاستی پێت بەخشیووم ھەندێک لەدەسەڵات و پاشایەتی وە ھەندێکیش لە لێکدانەوەی خەونت فێرکردوم ئەی دروستکەری ئاسمانەکان وزەوی تۆ پشتیوان و یارمەتیدەری منی لەدونیا و لەڕۆژی دواییدا بە موسوڵمانێتی بممرێنە و بمخەرە ڕیزی پیاو چاکانەوە (لەدوا ڕۆژدا)

﴿102﴾ ئەوەی (کە باس کرا) لە ھەواڵە نەزانراو و پەنھانەکانە کە بە وەحی بۆت دەنێرین (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆ لای ئەوان (براکانی یوسف) نەبوویت کاتێک کەھەموو بڕیاری خۆیان دا (بەنھێنی) و پیلانیان داڕشت

﴿103﴾ وەزۆربەی خەڵکی ھەرچەند تۆ سووربیت (لەسەر باوەڕ ھێنانیان) باوەڕ ناھێنن

﴿104﴾ (ئەی موحەممەدﷺ) تۆ داوای ھیچ پاداشتێک لەوانە ناکەیت لەسەر (گەیاندنی) ئەو (قورئانە) ئەو قورئانە ھەر پەند و ئامۆژگاریە بۆ جیھانیان

﴿105﴾ وە زۆر بەڵگەو نیشانە ھەیە لەئاسمانەکان و زەویدا بە لایاندا دەڕۆن بەڵام ئەوان ڕوویان لێوەردەگێڕن

﴿106﴾ جا زۆربەیان باوەڕناھێنن بەخوا مەگەر ئەوان لەوکاتەدا ھاوبەش بڕیاردەرن بۆ خوا

﴿107﴾ جا ئایا ئەوانە ناترسن یەخەیان بگرێت سزایەکی داپۆشەری خوا یان لەناکاودا ڕۆژی دواییان بەسەردا بێت لە کاتێکدا ئەوان ھەستی پێ نەکەن

﴿108﴾ بڵێ ئەمە ڕێگای منە بانگی (خەڵکی) دەکەم بۆلای خوا لەسەر بەڵگەی ڕوون و چاوڕۆشنی من و ئەوانەش شوێنم کەوتوون وخواش پاک و بێگەردە وە من ھیچ کات لە ھاوبەشدانەران نیم

﴿109﴾ وە ئێمە پێش تۆ (پێغەمبەرمان) نەناردووە جگە لەپیاوانێک کەنیگامان بۆ دەکردن لەخەڵکی شار وگوندەکان دەی ئایا ئەو (بێ بڕوایانە) نەگەڕاون بەسەر زەویدا تا سەرنج بدەن چۆن بووە سەرئەنجامی ئەوانەی کە لەپێش ئەمانەوە بوون وە بێگومان ژیانی ڕۆژی دوایی چاکترە بۆ ئەوانەی خۆیان پاراستووە و لەخواترس بوون (لەدونیادا) دەی ئێوە ژیرنابن و تێ ناگەن

﴿110﴾ ھەتا کاتێک پێغەمبەرەکانیان نا ئومێد بوون (لەسەرکەوتن) وە گەلەکەیان وایانزانی کە (پێغەمبەران) درۆیان لەگەڵدا کردون (لەو کاتەدا) سەرکەوتن ویارمەتی ئێمەیان بۆ ھات جا ئەوانەی دەمانویست ڕزگارکران سزاشمان ناگەڕێنرێتەوە لە گەل و ھۆزی تاوانبار

﴿111﴾ سوێندبێت بێگومان لە داستانی (پێغەمبەراندا علیھم السلام) پەندو ئامۆژگاری ھەیە بۆ خاوەن بیر وھۆشان ئەم (قورئانە) چیرۆک و قسەیەک نیە ھەڵبەسترابێت بەڵکو بەڕاستدانەر و پشتگیری ئەو (کتێبانە) یە کە لەپێش خۆیەوە (ھاتوون پێش دەستکاری کردنیان لەلایەن جولەکە وگاورەکانەوە) ھەروەھا ڕوونکەرەوەی ھەموو شتێکە وە ڕێنمونی و میھرەبانیە بۆ ئەوانەی کەبڕوا دەھێنن

الرعد

Surah 13

﴿1﴾ بە (ئەلیف، لام، ڕا) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی، بۆزانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە ئەمانە ئایەتەکانی کتێبی (ئاسمانین) وە ئەوەی نێرراوەتە خوارەوە بۆتۆ لەلایەن پەروەردگارتەوە ھەق و ڕاستە بەڵام زۆربەی خەڵکی باوەڕ ناھێنن

﴿2﴾ ئەو خوایەی ئاسمانەکانی بەرزکردۆتەوە بەبێ ھیچ پایە و ستونێک وەک دەیبینن پاشان بەرز بوەوە بۆ سەر عەرش و قەراری گرت (بەو شێوەی شایستەی خوا بێت کەئێمە چونێتیەکەی نازانین) وە خۆر و مانگی ڕام ھێناوە (بۆ خزمەتکردنی خەڵکی) ھەر یەکەیان دەگەڕێت تاکاتی دیاریکراو ھەموو کاروبارێک ھەڵدەسوڕێنێ و ئایەتەکان ڕوون دەکاتەوە (بۆتان) ھەتا لە (زیندوو بوونەوە و) گەیشتن بەخزمەت پەروەردگارتان دڵنیابن

﴿3﴾ (خوا) ئەو زاتەیە کە زەوی ڕاخستووە (بەپانی و درێژی) و چەندھا چیا و ڕووباری تێدا داناوە (دروستکردووە) وەلە ھەموو جۆرە میوەیەک جوتێک نێر و مێی تێدا دروستکردووە شەو دەدات بەسەر ڕۆژدا بەڕاستی لەوانەدا بەڵگە و نیشانە ھەیە بۆ ئەو کەسانەی کەبیردەکەنەوە

﴿4﴾ وە لەزەویدا چەند پارچەی لە پاڵ یەکتریدا ھەن ھەروەھا باخاتی ترێ و ڕەز و کشتوکاڵ و(باخاتی) دارخورمای دوو قەدی (یەک بنج) و یەک قەد ھەموویان بەیەک ئاو ئاودەدرێن کەچی فەزڵی ھەندێکیمان داوە بەسەر ھەندێکی تریاندا لەخواردندا (بەجۆرێک تامی ھەریەکەیان جیاوازە لەوی دیکە) بەڕاستی لەوانەدا چەند نیشانەی ڕوون ھەیە بۆ ئەوانەی تێدەگەن و بیردەکەنەوە

﴿5﴾ جا ئەگەر تۆ سەرت سوڕ بمێنێ ئەوە قسەی ئەوانە جێی سەر سوڕمانە کە دەڵێن ئایا کاتێک (کەمردین) وبوینەوە بەخاک ئایا ئێمە سەر لە نوێ دروست ئەکرێینەوە ئەوانە کەسانێکن کە بێ باوەڕ بوون بە پەروەردگاریان جا ئەوانە کۆت و زنجیر لە گەردنیاندایە وە ئەوانە ھاوەڵانی ئاگرن کە بە ھەمیشەیی دەمێننەوە تێیدا

﴿6﴾ بەپەلە داوای سزات لێدەکەن پێش چاکە و بەزەیی کە بێگومان لەپێش ئەمانەوە زۆر ھەبوون تۆڵەیان لێ سەنراوە و بەڕاستی پەروەردگارت خاوەنی لێبوردنە بۆ خەڵکی گەرچی ستەمکاریش بن ھەروەھا بەڕاستی پەروەردگارت تۆڵەسێنێکی توند وتیژە

﴿7﴾ وە ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون دەیانووت ئەوە بۆ نەنێردراوەتە خوارەوە بۆی موعجیزەیەک لەلایەن پەروەردگاریەوە ئەی موحەممەد ﷺ تۆ ھەر ترسێنەری و بۆ ھەموو گەلێک ڕێنیشاندەرێک ھەیە

﴿8﴾ خوا دەزانێ ھەموو مێینەیەک (لە مناڵدانیدا) چی ھەڵگرتووە (کوڕ یان کچ) وە ھەروەھا دەزانێت منداڵدانەکان چی لێ کەمدەبێـتەوە و چی زیاد دەکات وە ھەموو شتێک لای ئەو (خوا) ئەندازەی (دیاریکراوی خۆی) ھەیە

﴿9﴾ (خوا) زانایە بەھەموو دیار و نادیارێک گەورە و بەرزە وبڵندە

﴿10﴾ یەکسانە (بۆ خوا) ئەوەتان بەنھێنی قسە بکات وە ئەوەتان بەئاشکرا (قسە) بکات و ئەوەی کە لە شەودا خۆی دەشارێتەوە ئەوەی کەلە ڕۆژدا دەردەکەوێت

﴿11﴾ بۆ ئەو (ئادەمی) ھەیە چەند فریشتەیەک کە بەدوای یەکدا دێن لەپێش و لەدوایەوە بەفەرمانی خوا دەیپارێزن لەزیان بەڕاستی خوا (بار و حاڵی) ھیچ گەلێک ناگۆڕێت ھەتا ئەوان خۆیان (بارو حاڵی) خۆیان نەگۆڕن وەکاتێک خوا بیەوێت گەل وھۆزێک تووشی بەڵا وسزا بکات ھیچ شتێک ناتوانێت ڕێگری لێ بکات وجگە لەو (خوا) ھیچ یارمەتیدەر و پشتیوانێکیان نیە

﴿12﴾ (خوا) ئەو زاتەیە بروسکەتان نیشان دەدات کەھۆی ترساندن و ھیوا وئومێدتانە ھەروەھا ھەوری قورس (بەئاوی باران) بەدی دەھێنێت

﴿13﴾ وە ھەورەگرمە سوپاس و ستایشی ئەو (خوای گەورەیە) دەکات ھەروەھا فریشتەکانیش لە ھەیبەت و ترسی ئەو (ستایشی دەکەن) وە (پەروەردگار) ھەورە بروسکەکان دەنێرێت و دەیدات لە ھەرکەسێک کەبیەوێت لە کاتێکدا ئەوانە دەمە دەمێ (وموجادەلە) دەکەن دەربارەی خوا و ئەو (خوای گەورە) ھێز و توانای زۆر بەتینە

﴿14﴾ نزاو پاڕانەوەی ھەقیش ھەر بۆ (خوایە) ئەوانەش دەلاڵێنەوە و نزا لای غەیری خوا دەکەن ھیچ وەڵامێکیان نادەنەوە (نایەن بەھاواریانەوە) مەگەر وەک کەسێک (کەتینووی بێت لەدوورەوە) ھەردوو مشتی خۆی بۆلای ئاوێک درێژ کردبێ بۆ ئەوەی (ئاو) بگاتە دەمی بەڵام نایگاتێ نزاو دوعای بێ بڕوایان (لەبتەکانیان) ھیچ نیە جگە لە گومڕایی و سەر لێشێوان

﴿15﴾ سوژدە بۆ خوا دەبات ھەرچی لەئاسمانەکان و زەویدایە بیانەوێ و نەیانەوێ ھەروەھا سێبەرەکانیان لەبەیانیان و ئێواراندا (سوژدە دەبەن)

﴿16﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ کێ پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە بڵێ خوا جا بڵێ دەی ئێوە بێجگە لەو (خوای گەورە) پشتیوانانێکتان ھەڵبژاردووە (بۆ خۆتان) کەخاوەنی ھیچ سوود و زیانێک نین بۆ خۆشیان بڵێ ئایا کوێر و چاو ساغ یەکسانن؟ یان ئایا تاریکیەکان و ڕووناکی وەک یەک وان؟ نەخێر ئەوانە چەند ھاوبەشێکیان بۆ خوا داناوە؟ (گوایە) وەک دروستکراوانی خوایان دروست کردبێت؟ ئەوسا دروست کراوەکەیان لێ شێواوە!! بڵێ خوا دروستکەری ھەموو شتێکە و ھەر ئەویشە تاک و تەنھا وزاڵە بەسەر ھەموو شتێکدا

﴿17﴾ بارانی لە ئاسمانەوە باراندووە جا ھەر شیو و دۆڵێک بە ئەندازەی خۆی لافاوی ھەڵدەسێت ئەوسا لافاوەکە ھەڵی دەگرێت کەفێکی بەرزبووە (بە لافاوەکەوە) ھەروەھا لەو (کانزایانەش پەیدا دەبێت) کە ئاگری بۆ تاودەدەن (دەیتوێننەوە) بەمەبەستی دروست کردنی خشڵ (زێڕ وزیوو) یان شتوومەکی تر (وەک قاپ و قاچاغ) کەفێک وەکو ئەو (کەفی لافاوە پەیدا دەبێت) ئا بەو جۆرە خوا نموونەی حەق و بەتاڵ دەھێنێـتەوە جا کەفەکە دەڕوات و لە ناو دەچێت بەڵام ئەوەی کە سوود ئەگەیەنێت بەخەڵکی لەزەویدا دەمێنێتەوە ئابەو جۆرە خوا نموونەکان دەھێنێتەوە

﴿18﴾ بۆ ئەوانەی وەڵامی بانگەوازی پەروەردگاریان دایەوە (پاداشتی) ھەرە چاک (بەھەشت) ھەیە ئەوانەش وەڵامی بانگەوازی (پەروەردگار) یان نەدایەوە ئەگەر ھەرچی ھەیە لە زەویدا ھەمووی ھی ئەوان بێت ئەوەندەی تریشی لەگەڵدا بێت دەیدەن لە بریتی ئەوەی لە سزای ڕۆژی دوایی (رزگاریان ببێت) ئەوانە بۆیان ھەیە لێپرسینەوەیەکی سەخت وخراپ و جێگایان دۆزەخە ئای کەچەند شوێنێکی بەد و خراپە

﴿19﴾ جا ئایا کەسێک کە بزانێت ( ژیری بخاتە کار) بەڕاستی ئەوەی نێرراوەتە خوار بۆ تۆ لەلایەن پەروەردگارتەوە ھەق وڕاستە وەک ئەو کەسەیە کە کوێربێت (ژیری خۆی نەخاتە کار و بێ باوەر ِبێت) بێگومان ھەر ئەوانە بیر دەکەنەوە کە خاوەنی ژیرین

﴿20﴾ ئەوانەی کە پەیمانی خوا دەبەنە سەر وە بەڵێن ناشکێنن و ھەڵی ناوەشێننەوە

﴿21﴾ وە ئەوانەی کە پەیوەندی خزمایەتی بەجێ دەھێن بەوەی خوا فەرمانی داوە کەپەیوەست بکرێت لەگەڵیاندا (وەک بەسەرکردنەوەی خزمان) وە لە پەروەردگاریان دەترسن وە لەخراپە و سەختی لێپرسینەوە دەترسن

﴿22﴾ وە ئەوانەن کە دانیان بەخۆیاندا گرت بەمەبەستی ڕەزامەندی پەروەردگاریان وە نوێژیان بەجێھێناوە, وە لەو ڕۆزیەی پێمان داوون بەخشیوویانە بەنھێنی و بە ئاشکرا وە بەچاکە ڕێگری لەخراپە دەکەن (بەچاکە خراپەکانیان دەسڕنەوە و لای دەبەن) سەر ئەنجامی چاکی ئەو دونیا ھەر بۆ ئەوانە

﴿23﴾ بەھەشتانێک جێگای مانەوەی ھەمیشەییە کە ئەوان دەچنە ناویەوە ھەروەھا ئەوانەش کە چاک بوون لەباو و باپیرانیان وھاوسەرانیان و وەچە و نەوەکانیان فریشتەکانیش دەچنە ژورەوە بۆ لایان لە ھەموو دەرگایەکەوە

﴿24﴾ (پێیان دەڵێن) سەلامتان لێ بێت چونکە ئارامتان گرت (لە دونیادا) جا چەند سەر ئەنجامێکی چاکتان بوو

﴿25﴾ بەڵام ئەوانەی کە پەیمانی خوا ھەڵ دەوەشێننەوە لەپاش بەستن و گرێدانی ئەو پەیوەندی خزمایەتیەی کە خوا فەرمانی پێداوە بەجێی ناھێنن و ئەیبچڕێنن و خراپەکاری دەکەن لەزەویدا ھەر بۆ ئەوانە نەفرەت و دووریی لەبەزەیی خوا ھەروەھا بۆ ئەوانە سەرئەنجامی خراپ

﴿26﴾ خوا ڕزق و ڕۆزی فراوان دەکات بۆ ھەرکەسێک خۆی بیەوێت وەکەمی دەکات (بۆ ھەرکەسێک بیەوێت) وە ئەوانە دڵخۆش بوون بەژیانی دونیا لەکاتێکدا ژیانی دونیا ھیچ نیە لەچاو ڕۆژی دواییدا جگە لە ڕابواردنێکی چەند ساتێکی کەم نەبێت

﴿27﴾ ئەوانە کەبێ بڕوا بوون دەڵێن بۆچی نەنێررا بۆی موعجیزەیەک لەلایەن پەروەردگاریەوە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەڕاستی خوا ھەر کەسێکی بوێت گومڕای دەکات (کەشیاوی گومڕاکردنە) وە ڕێنمونی ھەر کەسێک دەکات کە بۆلای خۆی گەڕابێتەوە

﴿28﴾ ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە ودڵیان ئارام دەبێت بەیادی خوا ئاگاداربن کەھەر بە یادی خوا دڵەکان ئارام دەگرن

﴿29﴾ ئەوانەی بڕوایان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە خۆش بەختی بۆ ئەوانە لەگەڵ سەرەنجامی چاک

﴿30﴾ ھەر بە شێوەی (پێغەمبەرانی تر) تۆمان ڕەوانە کردوە لەناو گەل و ئوممەتێکدا کە لەپێش ئەوانەوە گەل و ئوممەتی تر ھاتوون و چوون بۆ ئەوەی بیخوێنیتەوە بەسەریاندا ئەوەی نیگامان کردووە بۆت لەکاتێکدا ئەوانە بڕواناھێنن بەخوای میھرەبان بڵێ ئەو پەروەردگاری منە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نیە بێجگە لە ئەو پشتم ھەر بەو بەستووە گەڕانەوەشم ھەر بۆلای ئەوە

﴿31﴾ بەڕاستی ئەگەر قورئانێک (بەخوێندنەوەی) چیاکانی پێ ببرایە (بۆ شوێنێکی تر) یان زەوی پێ لەت لەت بکرایە یان لەگەڵ مردوواندا قسەی بکردایە (ئەمجا باوەڕ ناھێنن) بەڵام ھەموو کاروبارەکان بەدەست خوان دەی ئایا بێ ھیوا نەبوون و (نەیانزانیوە) ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە کەئەگەر خوا بیویستایە ھەموو خەڵکی دەخستە سەر ڕێگای ڕاست وە ئەوانەی کەبێ باوەڕ بوون ھەمیشە بەڵای سەختیان تووش دەبێت بەھۆی ئەوەی کردوویانە یان ئەو (بەڵایە) لە نزیک ماڵەکانیانەوە ڕوودەدات ھەتا بەڵێنی خوا دێتە دی بەڕاستی خوا بەڵێنی خۆی بەدی دەھێنێت

﴿32﴾ سوێند بەخوا بێگومان گاڵتە وسووکایەتی کرا بە پێغەمبەرانی زۆر لەپێش تۆوە منیش (ماوەیەک) مۆڵەتم دا بەوانەی بێ باوەر بوون پاشان ئەوانم گرت (تۆڵەم لێ سەندنەوە) جا چۆن بوو تۆڵەی من (دەربارەیان)

﴿33﴾ دەی ئەو (خوایە) ی چاودێرە بەسەر ھەموو کەسەوە ھەرچی کردووە (ئایا وەک بتانێکە ئاگایان لە ھیچ نیە) ئەوانە ھاوبەشانێکیان بۆ خوا بڕیار داوە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ناوی ئەو (بت و ھاوبەشانەم) بۆ بڵێن یان ئێوە ھەواڵ دەدەن بەخوا بەوەی کە (بەخەیاڵی ئێوە) نایزانێت لەزەویدا یان قسەی ڕوت و (بێ مانا) دەکەن (نەخێر خوا ھاوبەشی نیە) بەڵکو ئەوانەی بێ باوەڕ بوون فێڵ و پیلانی خۆیان بۆ ڕازێنرایەوە وە قەدەغە کران لەڕێگەی ڕاست ھەر کەسیش خوا گومڕای بکات ئەوە ھیچ ڕێ نیشاندەرێکی بۆ نیە

﴿34﴾ ئەوانە لە ژیانی دونیادا سزایان بۆ ھەیە وە بەڕاستی سزای ڕۆژی دوایی سەخترو گرانترە وە بێگومان ھیچ پارێزەرێک نیە بۆ ئەوان لە (سزای) خوا

﴿35﴾ وێنەی ئەو بەھەشتەی کەبەڵێن دراوە بە پارێزکاران و لەخواترسان ڕوبارەکان دەڕۆن بەژێر باخەکانیدا میوە وسێبەرەکانی (بەھەشت) ھەمیشەیین ئەو (بەھەشتە) ئاکام و (لانەی) ئەوانەیە کە خۆیان پاراست (لە دونیادا) و لە خواترسان و ئاکام و (لانەی) بێ باوەڕانیش ھەر ئاگرە

﴿36﴾ ئەوانەش کتێبمان پێدابوون شاد دەبن بەوەی نێرراوەتە خوارەوە بۆت و ھەندێک لە گرۆ و تاقمەکان ھەن ھەندێک لەوە ئینکار دەکەن بڵێ من تەنھا فەرمانم بەوە پێدراوە کە خوا بپەرستم و ھیچ ھاوبەشێکی بۆ دانەنێم ھەر بۆلای خوا (خەڵکی) بانگ ئەکەم وگەڕانەوەشم تەنھا بۆلای ئەو (خوایەیە)

﴿37﴾ بەو شێوە ئەو (قورئانە) مان ناردۆتە خوارەوە (بۆ تۆ) کە فەرمانێکی عەرەبیە سوێند بەخوا بەڕاستی ئەگەر تۆ شوێنی ئارەزوەکانی ئەوانە بکەویت لەدوای ئەو وەحی و شارەزاییەی کە ھاتووە بۆت ھیچ پارێزەرێکت نابێت لە (سزای) خوا

﴿38﴾ سوێند بەخوا بێگومان پێش تۆ پێغەمبەرانێکمان ناردووە و پێماندان ھاوسەر و نەوە و وەچە وە بۆ ھیچ پێغەمبەرێک نەبووە (پێش تۆ) نیشانەیەک (موعجیزەیەک) بھێنێت مەگەر بەئیزنی خوا نەبێت بۆ ھەموو کارێک وەختێکی تایبەتی ھەیە کە نووسراوە

﴿39﴾ ئەوەی خوا بیەوێت دەیسڕێتەوە و (ئەوەش بیەوێت) دەیھێڵێتەوە سەرچاوەی کتێبەکان لای ئەو (خوای گەورەیە) لە (لوح المحفوظ)

﴿40﴾ جا ئەگەر نیشانت دەین ھەندێک لەو ھەڕەشانەی لێمان کردون یان (پێش ئەوە) بتمرێنین بێگومان تۆ ھەر ڕاگەیاندنت لەسەرە و لێپرسینەوەش لەسەر ئێمەیە

﴿41﴾ ئایا (بێ باوەڕان) سەرنجیان نەداوە کەئێمە زەوی کەم دەکەینەوە لە ھەموو لایەکانیەوە و خوا (بەویستی خۆی) بڕیار دەدات کەس ناتوانێت بڕیاری ئەو (خوا) بگۆڕێَت (یان ھەڵیوەشێنێتەوە) و ئەو (خوا) لێپرسینەوەی خێرایە

﴿42﴾ وە بێگومان ئەوانەی پێش ئەمانیش فێڵ و پیلانیان گێڕا بەڵام ھەموو پیلان و (نەخشەیەکی سەرکەوتوو) بۆ خوایە (لەبەرامبەر نەخشە وپیلانی ئەواندا) (خوا) دەزانێت ھەموو کەس چی دەکات و لەمەو دواش بێ باوەڕان دەزانن سەرئەنجامی (ھەر دوو جیھان) بۆ کێ دەبێت

﴿43﴾ وە ئەوانەی بێ باوەڕ بوون پێت دەڵێن تۆ ڕەوانەکراو (وپێغەمبەری خوا) نیت تۆش (ئەی موحەممەد ﷺ پێیان) بڵێ خوا بەسە شایەت بێت لەنێوان من و ئێوەدا ھەروەھا ئەو کەسەش کەشارەزایی کتێبی (ئاسمانی) لایە

إبراهيم

Surah 14

﴿1﴾ بە (ئەلیف لام ڕا) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی، بۆزانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە ئەمە پەڕاوێکە ناردومانەتە خوارەوە بۆ تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) بۆ ئەوەی خەڵکی ڕزگار بکەیت لەتاریکی یەکانەوە بۆ ڕووناکی (لەتاریکی بێ باوەڕیەوە بۆ ڕووناکی باوەڕ وئیمان) بەئیزنی پەروەردگاریان (رێنمونیان بکەیت) بۆ ڕێگای (خوای) بەدەسەڵات وزاڵ و سوپاس کراو

﴿2﴾ ئەو خوایەی کە ھەرچی لەئاسمانەکان و زەویدایە ھی ئەوە و ھاوار و تیاچوون بۆ بێ باوەڕان لە سزایەکی سەخت

﴿3﴾ ئەوانەی کە ژیانی دونیایان لا خۆشترە لە ژیانی ڕۆژی دوایی وقەدەغەی (خەڵکی) دەکەن لەڕێگای خوا دەیانەوێت ئەو (ڕێگای خوا) لارو چەوت نیشان دەن ئەوانە لە گومڕاییەکی دوور (لە ڕاستی) دان

﴿4﴾ وە ھیچ پێغەمبەرێکمان ڕەوانە نەکردووە بەزمانی گەلەکەی خۆی نەبێت بۆ ئەوەی (ئاینەکەیان) بۆ ڕوون بکاتەوە ئەوسا خوا ھەرکەسی ویستبێت گومڕای کردووە (بەھۆی سەرکەشی خۆیەوە) ھەرکەسێکیشی ویستبێت ڕێنمونی کردووە ھەر ئەویش زاڵ وبەدەسەڵات وکاردروستە

﴿5﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی موسامان نارد بە موعجیزەکانمانەوە (فەرمانمان پێدا) کەگەلەکەت ڕزگار بکە لە تاریکیەکانی (بێ باوەڕیەوە) بۆ ڕووناکی (باوەڕ و ئیمان) ڕۆژە (پیرۆزە) کانی خودایان بەبیر بھێنەرەوە (یا فەزڵەکانی خوایان بیر بخەرەوە) بەڕاستی لەو (بیرخستنەوە) دا پەند و بەڵگەی زۆر ھەیە بۆ ھەموو خۆڕاگرێکی سوپاسگوزار

﴿6﴾ (بیریان بخەرەوە) کاتێک موسا بە گەلەکەی ووت بیری ئەو فەزڵ و بەھرە وچاکەی خودا بکەنەوە کە بەسەرتانەوەیە (ئەویش ئەوە بوو) کاتێک کە ڕزگاری کردن لە دارو دەستەکەی فیرعەون کەسزای خراپیان پێ دەچەشتن (بەھەمیشەیی) وکوڕانی ئێوەیان سەردەبڕی و ئافرەتانی ئێوەیان بەزیندوویی دەھێشتەوە (بۆ خزمەتکاری) لەوەتاندا تاقی کردنەوەیەکی گەورە بوو لەلایەن پەروەردگارتانەوە

﴿7﴾ (بیریان بخەرەوە) کاتێک کە پەروەردگارتان ڕایگەیاند سوێندبێت بێگومان ئەگەر ئێوە سوپاسی (چاکەی) من بکەن بۆتان زیاد دەکەم بەڵام بێگومان ئەگەر نا سوپاسی بکەن ئەوە بەڕاستی سزای من زۆربەتینە

﴿8﴾ موسا فەرمووی ئەگەر ئێوە ناسوپاسی (نیعمەتەکانی خوا) بکەن و ھەموو ئەو کەسانەش لە زەویدان ئەوە بەڕاستی خوا بێ نیازی سوپاسکراوە

﴿9﴾ ئایا بۆتان نەھاتووە ھەواڵی ئەو گەلانەی کە لەپێش ئێوەدا بوون وەک گەلی نوح و عاد و سەمود ھەروەھا ئەوانەی کە لەپاش ئەوان بوون وھاتن بێجگە لە خوا ھیچ کەس نایانزانێت پێغەمبەرەکانیان بۆھات بە موعجیزە وبەڵگەی ئاشکراوە ئەمجا ئەوان دەست و پەنجەی خۆیان گەست لە ڕق و قیندا و ووتیان بەڕاستی ئێمە بێ باوەڕین بەو (پەیامە) ی کە بە ئێوەدا نێردراوە, وە بەڕاستی ئێمە لە گومانداین لەوەی ئێوە بانگمان دەکەن بۆلای و دوو دڵین

﴿10﴾ پێغەمبەرەکانیان ووتیان (پێیان) ئایا لە (بوونی) خوادا گومان ھەیە کە بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەویە بانگتان دەکات بۆ ئەوەی لە گوناھەکانتان خۆش بێت و دواتان بخات بۆ کاتێکی دیاریکراو ووتیان ئێوەش ھەر ئادەمیەکی وەک ئێمەن دەتانەوێت ڕێگری ئێمە بکەن و لاماندەن لە (پەرستنی) ئەوەی کە باوو باپیرانمان دەیانپەرست دەی نیشانە و بەڵگەیەکی ڕوونمان بۆ بھێنن (ئەگەر ڕاست دەکەن پێغەمبەرن)

﴿11﴾ پێغەمبەرەکانیان پێـیان ووتن ئێمە ھەر ئادەمیەکین وەکو ئێوە بەڵام خوا منەت دەنێت بەسەر ھەرکەسێک لە بەندەکانیدا کە بیەوێت (دەیکاتە پێغەمبەر) وە ئێمە ھەرگیز ناتوانین موعجیزە و بەڵگەیەکتان بۆ بھێنین مەگەر بە ئیزنی خوا نەبێت وە بابڕواداران پشت ھەر بە خوا ببەستن

﴿12﴾ وە ئایا بۆچی پشت بە خوا نەبەستین کە بێگومان ئەو (زاتە) ڕێگای ڕاستی نیشان داوین؟ وە بەڕاستی دان بەخۆماندا دەگرین لەسەر ھەر ئازارێک کە بماندەن دەبا خۆسپێران پشت ھەر بە خوا ببەستن

﴿13﴾ بێ بڕواکان ووتیان بەپێغەمبەرەکانیان بەڕاستی لە خاک و وڵاتەکەمان دەرتان دەکەین یان بەڕاستی دەبێت بگەڕێنەوە ناو ئاینەکەی ئێمە جا پەروەردگاریان نیگای بۆ (پێغەمبەران) کرد کە بێگومان ستەمکاران لەناو دەبەین

﴿14﴾ و بێگومان ئێوە نیشتەجێ دەکەین لەو خاکەدا پاش (تیاچوونی) ئەوان ئەوەش بۆ کەسانێکە لەوەستانی بەر مەقامی من دەترسن (لە قیامەتدا) وە (پێشتر) ترسابێت لە ھەڕەشەی (من)

﴿15﴾ وە (پێغەمەران) داوای سەرکەوتن و زاڵ بونیان کرد (لە خوا) و ھەموو ملھوڕ و یاخیەک بێ ھیوا بوون

﴿16﴾ لەدوای (تیاچوونی جێگای) ئەو دۆزەخە و لە کێم و زووخاو ئاو دەدرێت (دەکرێت بە گەروویاندا)

﴿17﴾ کە قوم قوم (زۆر بە قیزەوە) دەیخواتەوە بەڵام ناتوانێ قوتی بدات و مردنی بۆ دێت لە ھەموو لایەکەوە و کەچی ناشمرێت و لە دوای ئەوەش سزای سەخت (دەدرێت)

﴿18﴾ ئەوانەی بێ بڕوابوون بە پەروەردگاریان نموونەی کردەوەکانیان وەک خۆڵەمێشێک وایە بەتوندی با لێی ھەڵکردبێت لە ڕۆژێکی ڕەشەبای سەختدا ئەوان ھیچیان دەست ناکەوێت لەوەی کەلە دونیادا کردویانە ئا ئەوەیە گومڕابوونی دوور لە ڕاستی

﴿19﴾ ئایا نەتان زانیوە (نەتانبینیوە) کە بێگومان خوا ئاسمانەکان و زەوی بەھەق و ڕاستی دروستکردوە ئەگەر بیەوێت ئێوە لادەبات و ناتان ھێڵێت وە (لە جێی ئێوە) دروستکراوێکی تر دەھێنێت

﴿20﴾ ئەوەش بۆ خوا گران و زەحمەت نیە

﴿21﴾ وھەموویان (لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە) بۆ خوا دەردەکەون و ئاشکرا ئەبن ئەمجا (لە ڕۆژی دواییدا) بێ دەسەڵاتەکان دەڵێن بە زۆر دار و خۆ بەزل زانەکان بەڕاستی ئێمە لە دونیادا شوێن کەوتووی ئێوە بووین ئاخۆ ئێوە بەرگری دەکەن لە ئێمە ھەندێک لە سزای خوا (ئەوانیش) دەڵێن ئەگەر خوا ئێمەی ڕێنمونی بکردایە ئێمەش ئێوەمان ڕێنمونی دەکرد یەکسانە بۆمان ھاوار و ناڵە بکەین یان ئارام بگرین ڕزگار بوونمان نیە (لە سزای خوا)

﴿22﴾ جا شەیتان دەڵێت کاتێک کە کار تەواو دەبێت (و لێپرسینەوەیان کۆتایی دێت) بێگومان خوا بەڵێنی پێدان بە بەڵێنێکی ھەق و ڕاست و منیش بەڵێنم پێدان بەڵام درۆم کرد لەگەڵتاندا وەمن نەم بوو بەسەرتاندا ھیچ زۆر و دەسەڵاتێک تەنھا ئەوە نەبێت کە بانگم کردن (بۆ گومڕایی) ئیتر ئێوەش بەدەنگمەوە ھاتن (و بەگوێتان کردم) کەواتە لۆمەی من مەکەن بەڵکو لۆمەی خۆتان بکەن بەڕاستی من ناتوانم بێم بە ھاواری ئێوەوە و ئێوەش ناتوانن بێن بەھاواری منەوە بەڕاستی من بڕوام نەبوو بەوەی کە پێشتر (لە دونیادا) منتان کرد بوو بە ھاوبەش بۆ خوا بەڕاستی ستەمکاران سزای سەختیان بۆ ھەیە

﴿23﴾ وە ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە دەخرێنە ناو بەھەشتانێک کە ڕوبارەکان دێن و دەچن بە ژێریاندا بە ھەمیشە تیایدا دەمێننەوە بە ئیزنی پەروەردگاریان بە خێرھاتنیان لەو (بەھەشتە) دا بەووتەی سەلامە

﴿24﴾ ئایا نەتزانیوە؟ خوا چۆن نموونەی ھێناوەتەوە کە ووتەی چاک و ڕاست (لا إلە إلا اللە) وەک درەختێکی چاک و بەسوود وایە ڕەگی قایم (لە زەوی) دا کۆتابێت و لق و پۆپەکانیشی (بەرز بووبێتەوە) بە ئاسماندا

﴿25﴾ ئەو (درەختە) میوە و بەربگرێت ھەموو کاتێک بەئیزنی پەروەردگاری وە خوا ئەو نموونانە دەھێنێتەوە بۆ خەڵکی بۆ ئەوەی بیربکەنەوە

﴿26﴾ وە نموونەی ووتەی خراپ و پیس و (بێ باوەڕی) وەکو درەختێکی خراپ و پیس وایە ھەڵکەنرابێت لەسەر زەوی (و ڕەگی نەبێت) ھەر خۆی نەگرێت

﴿27﴾ ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە خوا دامەزراویان دەکات بە ووتەی بەڕێ وجێ (کە شایەتومانە) لەژیانی دونیا و لەڕۆژی دوایشدا وە خوا ستەمکارانیش گومڕا دەکات وە خوا ھەرچی بیەوێت دەیکات

﴿28﴾ ئایا سەیری ئەوانەت نەکردووە ناز ونیعمەت و بەخششەکانی خوایان لە (ئیمان وباوەڕ) گۆڕیەوە بە بێ باوەڕی وسپڵەیی (لەبری ئەوەی شوکری خوا بکەن بێ باوەڕ ویاخی بوون) و گەلەکەیان بەرەو ھەڵدێر برد

﴿29﴾ ئەویش دۆزەخە کەدەچنە ناوی کە جێگایەکی زۆر خراپە

﴿30﴾ (بێ باوەڕان) چەند ھاوتایان بۆ خوا بڕیاردا بۆ ئەوەی (خەڵک) گومڕابکەن لەڕێگەی خوا ئەی (موحەممەد ﷺ) بڵێ بەوانە ڕابوێرن (لە دونیادا بۆ کوێ دەچن؟) چونکە بێگومان چارەنوستان ھەر دۆزەخ دەبێت

﴿31﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەوبەندانەم کە بڕوایان ھێناوە بەڕێکی نوێژەکان بکەن و لەوەی پێمان داوون ببەخشن بەنھێنی و ئاشکرا لەپێش ئەوەی کە ڕۆژێک بێت نەکڕین و فرۆشتنی تێدایە و نە دۆستایەتی

﴿32﴾ خوا ئەو زاتەیە کە ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە و لە ئاسمانەوە بارانی باراندوە و ھەموو بەروبوم و (دانەوێڵە) یەکی پێڕواندووە کە ڕزق وڕۆزیە بۆ ئێوە ھەروەھا کەشتی بۆ ڕام ھێناون (و خستویەتیە خزمەتتانەوە) بۆ ئەوەی بڕوات بەناو دەریادا بەفەرمانی خوا و ڕووبارەکانی بۆ ڕام ھێناون و (لە خزمەتاندایە)

﴿33﴾ وە ھەروەھا ڕامی ھێناوە بۆتان و (لە خزمەتاندایە) ڕۆژ و مانگ بەھەمیشەیی وە شەو و ڕۆژیشی بۆ رام ھێناون

﴿34﴾ وە لە ھەموو ئەو شتانە کە داواتان کردووە پێی بەخشیوون خۆ ئەگەر (بتانەوێت) ناز و نیعمەتەکانی خوا بژمێرن بۆتان ناژمێردرێن بەڕاستی ئادەمی (بێ بڕوا) زۆر ستەمکار و سپڵەیە (بەرامبەر نیعمەتەکانی خوا)

﴿35﴾ (بیریان بخەرەوە) کاتێک ئیبراھیم ووتی ئەی پەروەردگارم ئەم شارە (مەککە) بکە بەشارێکی ئارام و ئاسایش وە خۆم و کوڕەکانم بپارێزە و دوورمان خەرەوە لەوەی بتەکان بپەرستین

﴿36﴾ ئەی پەروەردگارم بێگومان ئەو بتانە زۆر لە خەڵکیان گومڕا کردوە (و لایاندان لەڕێگەی ڕاست) جا ھەرکەسێک (لە ڕۆڵەکانم) شوێن من کەوت ئەوە بێگومان لە منە ھەرکەسیش سەرپێچی کردم ئەوە بێگومان تۆ لێبوردە و میھرەبانی

﴿37﴾ ئەی پەروەردگارمان من ھەندێک لە ڕۆڵەکانم نیشتەجێ کرد لە شیوێکی بێ کشتوکاڵـدا لای ماڵە پیرۆز و ڕێزگیراوەکەت ئەی پەروەردگارمان ھەتا بە چاکی نوێژ بەجێ بھێنن و ئەنجامی بدەن بەڵکو دڵی خەڵکانێک وا لێ بکەیت سۆزی و مەیلیان ببێت بۆلایان و لەھەموو بەر و میوەیەکیش ڕۆزیان بدە بەڵکو شوکرانە بژێربن

﴿38﴾ ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی تۆ دەزانی بە ھەرچی دەیشارینەوە و ھەرچی دەری دەبڕین وە ھیچ شتێ لای خوا شاراوە نیە نە لە زەوی و نە لە ئاسماندا

﴿39﴾ ھەموو سوپاس و ستایشێک بۆ ئەو خوایەی کە ئیسماعیل و ئیسحاقی پێ بەخشیم بەپیری بەڕاستی پەروەردگارم بیسەری دوعا و پاڕانەوەیە

﴿40﴾ ئەی پەروەردگارم من و رۆڵەکانم وا لێ بکەیت بەچاکی نوێژەکان بەجێ بھێنین ئەی پەروەردگارمان پاڕانەوە و نزاکەم وەرگرە

﴿41﴾ ئەی پەروەردگارمان لە من و باوکم و دایکم و ھەموو بڕواداران ببورە و خۆش ببە لە ڕۆژێکدا کە لێپرسینەوە دەکرێت و بەرپا ئەبێت

﴿42﴾ وا مەزانە خوا بێ ئاگایە لەو (زوڵم و ستەمەی) کە ستەمکاران دەیکەن بێگومان ئەو دوایان دەخات بۆ ڕۆژێک کەچاوەکان تێیدا ئەبڵەق دەبن (و ناینوقێن لە ترسا)

﴿43﴾ بە خێرایی دەڕۆن (بەدەم بانگ کەریانەوە) سەریان بەرزکردۆتەوە (بۆ ئاسمان) پێڵوی چاویان ناتروکێنن و دڵیان خاڵی یە (لە تێگەیشتن)

﴿44﴾ وە (ئەی موحەممەد ﷺ) خەڵکی ئاگاداربکە و بترسێنە لەو ڕۆژەی کە سزایان بۆ دێت ئەمجا ئەوانەی کەستەمیان کردووە دەڵێن ئەی پەروەردگارمان بۆ ماوەیەکی کەم دوامان بخە تا وەڵامی بانگەوازەکەت بدەینەوە و شوێنی پێغەمبەران بکەوین ئەی ئێوە نەبوون پێشتر سوێندتان خوارد کە ھەرگیز لە ناوناچن

﴿45﴾ ھەر لەجێ و شوێنی ئەوانە نیشتەجێ بوون کەستەمیان لە خۆیان کرد و بەڕوونی بۆتان دەرکەوت کە چیمان بەسەر ھێنان نموونەی زۆریشمان بۆتان ھێنایەوە

﴿46﴾ بێگومان ئەو (بێ باوەڕانە) پیلانی گەورەی خۆیانیان گێڕا (دژی پێغەمبەرەکانیان) خوای گەورە ئاگادارە بە پیلانەکانیان وە ھەر چەندە پیلانەکەیان شاخەکانی پێ بترازێت (و لەبن بێت)

﴿47﴾ جا وا گومان مەبە بە خوا ئەو بەڵێنەی داویەتی بە پێغەمبەرانی بەدی ناھێنێت و نایھێـنـێـتە جێ بەڕاستی خوا بەدەسەڵات و خاوەن تۆڵەیە

﴿48﴾ لە ڕۆژێکدا کە ئەم زەویە دەگۆڕێت بە زەوی یەکی تر و ئاسمانەکانیش (دەگۆڕێن بە ئاسمانی تر) ئەوسا ھەموو (لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە) دەردەکەون بۆ خودای تەنھای زاڵ و بە دەسەڵات بەسەر ھەموو شتێکدا

﴿49﴾ و لەو ڕۆژەدا تاوان باران دەبینی لە کۆت و زنجیردا پێکەوە بەستراون

﴿50﴾ پۆشاکیان قەترانی ڕەشە و دەم وچاویشیان ئاگر دایپۆشیوە

﴿51﴾ بۆ ئەوەی خوا تۆڵە و پاداشتی ھەموو کەسێک بدات بە گوێرەی ئەوەی کە کردویەتی بەڕاستی خوا (موحاسەبەکردن) و لێپرسینەوەی خێرایە

﴿52﴾ ئەم (قورئانە) ڕاگەیاندن و جاڕێکە بۆ ھەموو خەڵک وە ھەتا پێی بێدار بکرێنەوە, وە بۆ ئەوەی بزانن بێگومان ئەو (خوا) پەرستراوێکی تاک و تەنھایە وە تا خاوەن ژیرییەکان بیربکەنەوە وپەند وەربگرن

الحجر

Surah 15

﴿1﴾ بە (ئەلیف، لام، ڕا) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی، بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە ئەمانە ئایەت و نیشانەکانی قورئانی ڕوون کەرەوە و ئاشکران

﴿2﴾ ئەوانەی کەبێ باوەڕ بوون (لە ئایندەیەکی نزیکدا) زۆر جار ئاوات دەخوازن کاشکای موسوڵمان بوونایە

﴿3﴾ لێیان گەڕێ بابخۆن و ڕابوێرن وئومێد وھیوا بێ ئاگایان بکات جا بێگومان لەمەو دوا دەزانن (چۆن سزایان دەدەین)

﴿4﴾ (خەڵکی) ھیچ شارێکمان لەناو نەبردووە مەگەر کاتی دیاریکراو بۆ لەناو چوونیان ھەبووە

﴿5﴾ وەھیچ ئوممەتێک پێش ناکەوێت لەکاتی لەناوبردنی خۆی ھەروەھا دواش ناکەوێت

﴿6﴾ (بێ باوەڕان) ووتیان ئەی ئەو کەسەی کە قورئان نێرراوەتە خوار بۆ سەرت بەڕاستی تۆ شێـتیت

﴿7﴾ دەی بۆ فریشتەمان بۆ ناھێنی (شایەتی بدات تۆ پێغەمبەری) ئەگەر تۆ لە ڕاست گۆیانیت

﴿8﴾ ئێمە فریشتە نانێرینە خوارەوە مەگەر بەڕاست و ڕەوا نەبێت وە ئەو کاتەش ئەوانە مۆڵەت نادرێن

﴿9﴾ بێگومان ھەر ئێمە قورئانمان ناردۆتە خوارەوە و بەڕاستی ھەر ئێمەش دەیپارێزین

﴿10﴾ سوێندبێت بێگومان ئێمە پێش تۆ پێغەمبەرانمان ناردووە لەناو ھۆز و کۆمەڵە پێشووەکاندا

﴿11﴾ ھیچ پێغەمبەرێکیان بۆ نەھاتووە ئیللا گاڵتە و لاقرتیـیان پێ کردووە

﴿12﴾ ئا بەو جۆرە ئێمە ئەو (قورئانە) دەخەینە ناو دڵی تاوانبارانەوە

﴿13﴾ کەچی ئەوان باوەڕی پێ ناھێنن کە بێگومان باو و ڕێبازی پێشووەکانیش ھەر وابووە

﴿14﴾ ئەگەر بۆمان بکردنایەتەوە دەرگایەک لە ئاسمانەوە و ئەوان پیایدا بڕۆشتنایەتە سەرەوە

﴿15﴾ ئەوسا دەیانووت بێگومان ئێمە چاوبەستـمان لێکراوە بەڵکو ئێمە کۆمەڵێکین جادومان لێکراوە

﴿16﴾ سوێند بە خوا بێگومان ئێمە دروستمان کردووە چەند بورجێک لە ئاسماندا و ئەو (ئاسمانە) مان ڕازاندۆتەوە بۆ سەرەنجدەران و تەماشاکەران

﴿17﴾ و ئەو (ئاسمانە) مان پاراستووە لە ھەموو شەیتانێکی دەرکراو لە بەزەیی خوا

﴿18﴾ مەگەر ئەوانەی کە بە دزیەوە گوێ دەگرن یەکسەر گڕو ئاگرێکی دیار دوای دەکەوێت (وڕاوی دەنێت)

﴿19﴾ زەویشمان ڕاخستووە و چەند کێو و شاخی دامەزراومان تێدا داناوە و ڕواندوومانە تیایدا لە ھەموو ڕووەک و درەختێک بەڕێک و پێکی

﴿20﴾ وە لەو (زەویە) دا ھۆکارەکانی ژیانمان بۆ ئێوە ڕەخساندوە ھەروەھا بۆ ئەوانەش کە ئێوە ڕزق و ڕۆزیان نادەن

﴿21﴾ وە ھیچ شتێک نیە مەگەر خەزێنەکانی لای ئێمەیە و نای نێرین و نایدەین بەئەندازەی دیاریکراو نەبێت

﴿22﴾ وە بـا ( ھەوا) مان ناردووە کە پیتێنەری دارو درەخت بێت ئەمجا لە ئاسمانەوە بارانمان باراندووە, وە ئێوەمان پێ تێراو کردووە لە کاتێکدا ئێوە نەتان دەتوانی ئەو (ئاوە) خەزن بکەن

﴿23﴾ بێگومان ھەر ئێمە دەژێنین و دەشمرێنین ھەر ئێمەش میراتگری ھەمووانین

﴿24﴾ سوێند بە خوا ئێمە ئاگادارین بەوانەی لەپێش ئێوەوە بوون و سوێند بە خوا بێگومان ئەوانەش دەناسین کە پاش ئێوە دێن

﴿25﴾ بێگومان ھەر پەروەردگارت ھەموویان کۆ دەکاتەوە بەڕاستی ھەر خۆی کاردروست و زانایە

﴿26﴾ سوێندبێت بێگومان ئێمە ئادەمیمان دروستکرد لە قوڕێکی ڕەشی ترشاوی ڕەق

﴿27﴾ جنۆکەشمان پێشتر دروستکرد لە ئاگرێکی بەتین

﴿28﴾ (بیریان بخەرەوە) کاتێک پەروەردگارت بە فریشتەکانی فەرموو بەڕاستی من بەشەرێک دروست دەکەم لە قوڕێکی ڕەشی ترشاوی ڕەق

﴿29﴾ ھەر کاتێک ڕێک وپێکم کرد و فوم بە بەریدا کرد لە رۆحێک کە خۆم دروستم کردووە (مەبەست لەدانە پاڵی رۆح بۆلای خوا ڕێز و تەشریفە) دەبێ یەکسەر سوژدەی بۆ بەرن

﴿30﴾ جا فریشتەکان ھەموو تێکڕا سوژدەیان برد (بۆی)

﴿31﴾ ئیبلیس (شەیتان) نەبێت کە سەرپێچی کرد لەوەی کە لەگەڵ سوژدەبەراندا بێت (بۆ ئادەم)

﴿32﴾ (خوا) فەرمووی ئەی ئیبلیس بۆ چی تۆ لەگەڵ سوژدە بەراندا نەبوویت؟

﴿33﴾ (ئیبلیس) ووتی: من ھیچ کاتێ سوژدە نابەم بۆ بەشەرێک کە دروستت کردووە لە قوڕێکی ڕەشی ترشاوی ڕەق

﴿34﴾ (خوا پێی) فەرموو دەلەوێ (بەھەشت) بڕۆ دەرەوە چونکە بەڕاستی تۆ لە بەزەیی من دەرکراوی

﴿35﴾ وە بەڕاستی نەفرینت لەسەرە تاڕۆژی دوایی

﴿36﴾ ووتی ئەی پەروەردگارم دەی مۆڵەتم بدە ھەتا ئەو ڕۆژەی (مردووان) زیندوو دەکرێنەوە

﴿37﴾ (خوا) فەرمووی ئەوە بەڕاستی تۆ لە مۆڵەت دراوانی

﴿38﴾ تا ڕۆژێ کە کاتی دیاریکراوە

﴿39﴾ ووتی ئەی پەروەردگارم لەبەر ئەوەی گومڕات کردم بێگومان خۆشی (دونیا) یان لە زەویدا بۆ دەڕازێنمەوە وە بەڕاستی ھەموویان گومڕا دەکەم

﴿40﴾ بەندە دڵسۆزەکانت نەبێت

﴿41﴾ (خوا) فەرمووی ئەمە ڕێگای ھەق و ڕاستە بەرەو من

﴿42﴾ بەڕاستی بەندەکانی من تۆ ھیچ دەسەڵاتت نیە بە سەریاندا جگە لەو گومڕایانەی کەشوێنت کەوتوون

﴿43﴾ وە بێگومان دۆزەخ جێگای ھەموویانە

﴿44﴾ (دۆزەخ) حەوت دەرگای ھەیە ھەر دەرگایەکیشیان لەوانە دابەش کراوە بۆ چەند بەشێک

﴿45﴾ بەڕاستی خۆپارێزو لە خواترسان لەناو باخات و کانیاودان

﴿46﴾ (پێیان دەووترێت) بچنە ناویانەوە بەھێمنی و ئاسوودەیی

﴿47﴾ ھەر ڕق و کینەیەک لە دڵیاندا بووبێت دەرمان ھێناوە برای یەکترن بەرامبەر یەکترن لەسەر کورسی دانیشتوون

﴿48﴾ لەوێدا ماندوو بوونیان تووش نایەت و ھەرگیز لەو (بەھەشتە) دەرناکرێن

﴿49﴾ ھەواڵ بدە بە بەندەکانم کە بەڕاستی ھەر من لێبوردە و میھرەبانم

﴿50﴾ وبێگومان ھەر سزای منە سزای سەخت

﴿51﴾ وە ھەواڵیان پێ بدە دەربارەی میوانەکانی ئیبراھیم

﴿52﴾ کاتێک چوونە ژورەوە بۆلای ووتیان سەلامت لێ بێت (ئیبراھیم) ووتی بەڕاستی ئێمە لێتان دەترسین

﴿53﴾ ووتیان (پێی) مەترسە بەڕاستی ئێمە مژدەت دەدەینێ بە (لە دایک بوونی) کوڕێکی زانا

﴿54﴾ ووتی ئایا مزگێنیم پێ دەدەن لە کاتێکدا کەپیر بووم ئیتر چی مژدەیەکم دەدەنێ

﴿55﴾ ووتیان ئەو مژدەی داومانە پێت ڕاستە و (دێتە دی) جا لە نائومێدان مەبە

﴿56﴾ ووتی جا کێ لە میھرەبانی پەروەردگاری نائومێد دەبێت کەسانی گومڕا نەبێت

﴿57﴾ (ئیبراھیم) فەرمووی ئەی ڕەوانەکراوانی (خوا) چ کارێکی گرنگتان ھەیە

﴿58﴾ وتیان بەڕاستی ئێمە نێردراوین بۆ سەر گەلێکی تاوانبار (لەناویان بەرین)

﴿59﴾ جگە لە ماڵ و منداڵی لوط کە بێگومان ھەموویان ڕزگار دەکەین

﴿60﴾ ژنەکەی نەبێت کە بێگومان بڕیارمانداوە ئەو لە ڕیزی تیاچوەکان بێت

﴿61﴾ جا کاتێک نێردراوەکان ھاتن بۆ لای خاو خێزانی لوط

﴿62﴾ (لوط) ووتی بەڕاستی ئێوە دەستەیەکی نەناسراون

﴿63﴾ ووتیان بەڵکو ئێمە بۆمان ھێناوی ئەو (سزای) کە ئەوان تێیدا دوودڵ بوون

﴿64﴾ وە ئێمە ڕاستیمان بۆ تۆ ھێناوە بێگومان ئێمە ڕاستگۆین

﴿65﴾ جا کەواتە لە بەشێکی شەودا شەوڕەوی بە (شوێنکەوتووان و) خاوخێزانت بکە (لە شار دەرچۆ) و خۆت دوایان بکەوە ھیچ کامتان لانەکەنەوە و بڕۆن بۆ ئەو شوێنەی کەفەرمانتان پێدراوە

﴿66﴾ ئەم کارەمان بەنیگا بە لوط ڕاگەیاند کە بێگومان لە بەرەبەیاندا ئەوانە دوا بڕاو دەبن (ھەموویان لەناو دەچن)

﴿67﴾ جا خـەڵـکی (نێربازی) شارەکە ھاتن (بەرە و ماڵی لوط) و مژدەیان بە یەکتری دەدا

﴿68﴾ (لوط) ووتی دڵنیابن ئەمانە میوانی منن دەی ئابڕوم مەبەن

﴿69﴾ و لە خوا بترسن و شەرمەزار و ڕیسوام مەکەن

﴿70﴾ ووتیان ئێمە پێمان نەووتیت نابێت بەرگری لە کەس بکەیت (نابێت میوانداری کەس بکەیت وکەس توخنت بکەوێت)

﴿71﴾ (لوط) فەرمووی ئائەوانە کچانی منن (مارەیان کەن) ئەگەر ئێوە (ئەوکارە) ئەنجام دەدەن

﴿72﴾ سوێند بە تەمەن و ژیانی تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) بەڕاستی ئەوانە لەسەر خۆشی خۆیاندا سەرگەردانن

﴿73﴾ جا لە کاتی خۆر ھەڵھاتندا شریخەیەکی بەھێز گرتنی

﴿74﴾ ئەمجا ئەو (شارە) مان سەرو ژێر کرد و گڵی بەردینمان بەسەردا باراندن

﴿75﴾ بەڕاستی لەمەدا بەڵگەی زۆر ھەیە بۆ ئەوانەی بیردەکەنەوە

﴿76﴾ وە بێگومان ئەو (شارە وێران کراوە) لەسەر ڕێگای سەرەکی (کاروانەکان) دایە

﴿77﴾ بەڕاستی لەوەدا بەڵگەی گرنگ ھەیە بۆ بڕواداران

﴿78﴾ بەڕاستی خاوەن باخاتە زۆر پڕەکانیش (قەومی شوعەیب) لە ستەم کاران بوون

﴿79﴾ جا تۆڵەمان لێ سەندن جا بەڕاستی ئەم دووانە لەسەر ڕێگایەکی ئاشکرادان

﴿80﴾ سوێند بە خوا بێگومان خەڵکی حیجریش (گەلەکەی صاڵح) بڕوایان بە پێغەمبەرەکانیان نەکرد

﴿81﴾ بەڵگەو نیشانەکانی خۆمانمان پێدان بەڵام ئەوان ڕوویان لێ وەرگێڕا

﴿82﴾ ئەوانە لە شاخەکاندا دەیانتاشی خانووی زۆر (قایمی) بێ ترس و بیم

﴿83﴾ ئەمجا دەنگ و پیاھەڵشاخانێکی بەھێز گرتنی لە بەرەبەیاندا

﴿84﴾ جا ھەرچیان کردبوو (خانوو لە چیاکاندا) ھیچ سوودی پێ نەگەیاندن

﴿85﴾ وە ئێمە ئاسمانەکان و زەویمان دروست نەکردوە ئەوەش لە نێوانیاندایە بەھەق و ڕاستی نەبێت وە بێگومان ڕۆژی دوایی دێت تۆش بە جوانی چاوپۆشی بکە لێیان

﴿86﴾ بەڕاستی ھەر پەروەردگارت بەدیھێنەر و زانایە

﴿87﴾ سوێند بە خوا بەڕاستی حەوت ئایەتی دووبارە کراوەمان پێ بەخشیت (مەبەست لە سورەتی الفاتحة یە کە چەند جارێک لە نویژدا دووبارە دەبێتەوە) ھەروەھا قورئانی گەورەش

﴿88﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) چاوت مەبڕە ئەو نازو نیعمەتی (دونیا) کە داومانە بە کۆمەڵێک لەو بێ باوەڕانە و خەمیان بۆ مەخۆ وە باڵی بەزەیی ڕاخە بۆ بڕواداران

﴿89﴾ وە بڵێ بەڕاستی من ترسێنەرێکی ڕوون و ئاشکرام (دەتان ترسێنم لە سزایەک)

﴿90﴾ وێنەی ئەو (سزایە) ی ناردمان بۆ دابەشکەران (مەبەست پێ جولەکە وگاورەکانە کە باوەڕیان دەکرد بەھەندێکی قورئان وبێ باوەڕیش بوون بەھەندێکی تری)

﴿91﴾ ئەوانەی کە قورئانیان کردە چەند بەشەوە (باوەڕداربوون بە ھەندێکی و کافریش بوون بەوەی تری)

﴿92﴾ جا سوێند بە پەروەردگارت پرسیار لە ھەموویان دەکەین

﴿93﴾ لەوەی کە دەیانکرد (لە دونیادا)

﴿94﴾ جا ھەر فەرمانێکت پێ دەدرێت بە ئاشکرا ڕایگەیەنە و گوێ بە ھاوبەشدانەران مەدە

﴿95﴾ بەڕاستی ئێمە تۆ دەپارێزین لە شەڕ و پیلانی ئەو کەسانەی گاڵتە و لاقرتی دەکەن بە ئاینەکەت

﴿96﴾ ئەوانەی لەگەڵ خوادا پەرستراوێکی تر دادەنێن جا دواتر دەزانن (چۆن سزایان دەدەین)

﴿97﴾ سوێند بە خوا بێگومان ئێمە دەزانین کە بەڕاستی تۆ دڵت تەنگ دەبێت بەوەی ئەوانە دەیڵێن

﴿98﴾ کەواتە تەسبیحاتی پەروەردگارت بکە و لە سوژدەبەران بە

﴿99﴾ وە پەروەردگارت بپەرستە ھەتا مردن یەخەت پێ دەگرێت

النحل

Surah 16

﴿1﴾ ئەوا فەرمانی خوا (بە سزادانیان) ھات بۆیە پەلە مەکەن (لە ھاتنی) پاک و بێگەردی بۆ خوا لە ھەر شتێک ئەوانە دەیکەن بە ھاوبەشی

﴿2﴾ فریشتە دەنێرێتە خوارەوە بە وەحی بە فەرمانی خۆی بۆ ھەر کەسێک لە بەندەکانی کە خۆی بیەوێت بەوەی کە خەڵکی بترسێنن کە بەڕاستی بێجگە لە من ھیچ پەرستراوێکی بەھەقی تر نیە کەواتە ھەر لە من بترسن

﴿3﴾ (خوا) ئاسمانەکان و زەوی بەھەق دروستکرد بەرزو بڵندە لە ھەرچی ئەوانە دەیکەنە ھاوەڵ و ھاوبەشی

﴿4﴾ (خوای گەورە) ئادەمی دروستکرد لە دڵۆپە ئاوێک کەچی بۆتە دوژمنێکی ئاشکرای ( بەرنامەکەی خوا)

﴿5﴾ ئاژەڵیشی بۆ ئێوە دروستکردووە کە (ھۆی) گەرمایی و کەڵکیان تێدایە وە لە (گۆشتی) ئەوان دەخۆن

﴿6﴾ وە بۆ ئێوە ھەیە لەو (ئاژەڵانەدا دیمەنی) جوانی و ڕازاوە کاتێک (بە ئێواران) دەیان ھێننەوە لە لەوەڕگا و کاتێکیش (بەیانیان) دەیانبەن بۆ لەوەڕگا

﴿7﴾ وە (ھەندێ لەو ماڵاتانە) بارەکانتان ھەڵدەگرن (ودەیبەن) بۆ شار وجێگایە کە ئێوە پێی نەدەگەیشتن مەگەر زۆر بەناڕەحەت نەبێت بەڕاستی پەروەردگارتان زۆر بەسۆز و بە بەزەییە (بۆ ئادەمی)

﴿8﴾ وە ئەسپ و ماین و ئێسترو گوێدرێژی (بۆ دروستکردون) لەبەر ئەوەی سواریان بن و ھۆی ڕازانەوەش بن بۆ ئێوە, وە (خوا) شتی وا دروست دەکات کە (ئێستا) ئێوە نایزانن

﴿9﴾ ڕێگای ڕاست نیشاندان (بە بەندەکان) تەنھا بۆ خوایە وە ھەندێک لە ڕێگاکان لارو ناڕێکە وە ئەگەر (خوا) بیویستایە ھەمووتانی ڕێنمونی دەکرد

﴿10﴾ ئەو (خوا) زاتێکە کە لە ئاسمانەوە بارانی بۆ باراندون ئاو خواردنەوەتان لەو (بارانە)یە و ھۆی سەوز بوونی ڕوەکیشە کەمەڕ و ماڵاتی لێ دەلەوەڕێنن

﴿11﴾ بەو (ئاوە خوا) بۆتان دەڕوێنێت کشتوکاڵ و زەیتون و دار خورما مێو و ڕەز و ھەموو بەرو میوەیەک بەڕاستی لەوەدا (باس کرا) بەڵگەیەکی ڕوون ھەیە بۆ ئەو کەسانەی بیردەکەنەوە

﴿12﴾ وە ڕامی ھێناوە بۆتان شەوو ڕۆژ (لە خزمەتی ئێوەدایە) و خۆر و مانگ ھەروەھا ئەستێرەکانیش ڕام ھێنراوون بە فەرمانی خوا بەڕاستی لەوەدا (باس کرا) بەڵگەی زۆر ھەیە بۆ ئەوانە کەژیرن و تێدەگەن

﴿13﴾ وە (ڕامی ھێناوە) بۆتان ئەوەی دروستیکردووە لە زەویدا و بڵاوی کردوەتەوە کە ڕەنگ و جۆریان جیاوازە بەڕاستی لەوەدا باسکرا نیشانەیەکی ڕوون ھەیە بۆ ئەوانەی کە ئامۆژگاری وەردەگرن

﴿14﴾ وە ئەو (خوایە) زاتێکە کە دەریای ڕام ھێناوە بۆ ئەوەی گۆشتی تازەی لێ بخۆن (مەبەست ماسی و ھاوشێوەکانیەتی) وە بۆ ئەوەی خشڵیشی لێ دەربھێنن کەدەی پۆشن (بۆ خۆ ڕازاندنەوە وەک دوڕ و سەدەف و مرواری) وە کەشتیەکان دەبینیت (دێن و دەڕۆن بە سنگیان) ئاوی دەریا لەت دەکەن وە بۆ ئەوەی ھەندێک لە فەزڵ و ڕۆزی خوا بەدەس بھێنن و بۆ ئەوەی سوپاسی خواش بکەن

﴿15﴾ وە (خوا) لە زەویدا چەند شاخێکی دامەزراوی داناوە بۆ ئەوەی ئێوە نەلەرزێنێت وبتوانن لەسەری بژین وەچەم و ڕووباری (تیاداناوە) ھەروەھا رێگای زۆری (بەدی ھێناوە) بۆ ئەوەی ئێوە ڕێی پێ دەرکەن

﴿16﴾ ھەروەھا نیشانەی زۆری داناوە و بە ئەستێرەش خەڵکی ڕێ دەرئەکەن (لە شەودا)

﴿17﴾ جا ئایا زاتێک (ئەمانە) دروست دەکات وەک کەسێک وایە کە ھیچ دروست نەکات ئەوە بۆ بیرناکەنەوە؟

﴿18﴾ وە ئەگەر (بتانەوێت) نیعمەتە کانی خوا بژمێرن ناتوانن بیان ژمێرن بەڕاستی خوا لێبوردە و میھرەبانە

﴿19﴾ وە خوا دەزانێت چی دە شاردنەوە و چی ئاشکرا دەکەن

﴿20﴾ ئەوانەش ھاواریان لێ دەکەن بێجگە لە خوا ھیچ شتێک دروست ناکەن بەڵکو خۆیان دروستکراون

﴿21﴾ مردووی بێ گیانن (ئەو بتانە) ھەست ناکەن کەی (خۆیان و خەڵکی) زیندوو دەکرێنەوە

﴿22﴾ خوای ئێوە خوایەکی تاک و تەنھایە جا ئەوانەی کە بڕوا ناھێنن بە ڕۆژی دوایی دڵەکانیان بێ باوەڕە و ھەمیشە خۆیان بەزل دەزانن

﴿23﴾ ڕاستە بێگومان خوا دەزانێت بە ئەوەی دەیشارنەوەو ئەوەی ئاشکرای دەکەن بەڕاستی خوا خۆ بەزل زانانی خۆش ناوێت

﴿24﴾ وە کاتێک بەوانە بوترێت ئایا پەروەردگارتان چی ناردۆتە خوارەوە دەڵێن حیکایەت و ئەفسانەی پڕو پوچی پێشووەکان

﴿25﴾ بۆ ئەوەی باری گوناھی خۆیان بە تەواوی ھەڵبگرن لە ڕۆژی دوایدا لەگەڵ ھەندێک لەباری گوناھی ئەوانەی کە ئەمان گومڕایان دەکردن بەبێ زانیاری بێداربن زۆر بەدە ئەوەی کە ھەڵیدەگرن (و دەیگرنە ئەستۆ)

﴿26﴾ بەڕاستی ئەوانەش کە لە پێش ئەمانەوە بوون پیلانیان گێڕا جا خوا کـۆشک و خانووەکـانیانی لە بن و بنـاغەوە دەرھێنـا ئەوسا سەربانەکانیان لە سەریانەوە ڕوخا بە سەریاندا لەلایەکەوە سزایان بۆ ھات کە ھەستیان پێ نەدەکرد

﴿27﴾ پاشان لە ڕۆژی دواییدا ڕیسوا و سەرشۆڕیان دەکات و (خوا پێیان) دەفەرموێت ئەو ھاوبەشانەی داتان بۆم لەکوێن کە ئێوە لەبەر ئەوان ململانێی (پێغەمبەران و بڕواداران) تان دەکرد ئەوانەی زانیاریان پێدرا بوو دەڵێن بەڕاستی ڕیسوایی و بەدبەختی ئەمڕۆ بۆ بێ باوەڕانە

﴿28﴾ ئەوانەی کە فریشتەکان گیانیان دەکێشن لە کاتێکدا ستەمکار بوون لە خۆیان جالەو کاتەدا ملکەچ دەبن (و ئەڵێن) ئێمە ھیچ خراپەیەکمان نەکردووە بەڵێ (خراپەتان کردووە) بێگومان خوا ئاگادارە بەو کردەوانەی کە ئێوە دەتانکرد

﴿29﴾ کەواتە لە دەرگاکانی دۆزەخەوە بڕۆنە ژورەوە تێیدا بمێننەوە بە ھەمیشەیی و (ھەتا ھەتایی) ئای جێگەی خۆ بەگەورە زانان چەند ناخۆش و خراپە

﴿30﴾ وە ووترا بەوانەی کە خۆیان پاراست (لە بێ بڕوایی) ئەوە پەروەردگارتان چی ناردوەتە خوارەوە؟ دەڵێن خێرو چاکە بۆ ئەوانەی کە لەم دونیایەدا چاکەیان کردووە چاکە ھەیە و بێگومان جێگای ڕۆژی دوایی چاکترە و چ خۆشەماڵ و شوێنی پارێزکاران و لە خواترسان

﴿31﴾ بەھەشتانێک جێگای مانەوەی ھەمیشەیین کە ئەوان دەچنە ناوی ڕوبارەکانی دەڕۆن بەژێر (قەسرو درەختەکان) یاندا لەو بەھەشتانەدا ئەوەی بیانەوێ بۆیان ئامادەیە ئابەو جۆرە خوا پاداشتی خۆ پارێزەران و خواناسان دەداتەوە

﴿32﴾ ئەوانەی کە فریشتەکانی (گیان کێشان) گیانیان دەکێشن بە پاکی (فریشتەکان) دەڵێن سەلامتان لێ بێت بچنە بەھەشتەوە بەھۆی ئەوەی کە دەتانکرد (لە دونیادا)

﴿33﴾ ئایا (ئەو بێ باوەڕانە) چاوەڕێی چی ئەکەن جگە لەوەی فریشتەکان بۆتان بێن و (گیانیان بکێشن) یان فەرمانی پەروەردگارت بێت (بۆ سزادانیان) ئەوانەی پێش ئەمانیش ھەر وەکو ئەمانیان کرد و خواستەمی لێ نەکردن بەڵکو خۆیان ستەمیان لە خۆیان دەکرد

﴿34﴾ لەئاکامدا تۆڵەی ئەو خراپانانەیان تووش بوو کە کردبوویان وە ئەو (سزای) کە ئەوان گاڵتەیان پێدەکرد دەوری دان و ھاتەسەریان

﴿35﴾ وە ئەوانەی ھاوبەشیان داناوە بۆ خوا دەڵێن ئەگەر خوا بیویستایە بێجگە ئەو (جگە لە خوا) ھیچ شتێکمان نەدەپەرست نەئێمە و نەباو و باپیرانمان وە حەراممان نەدەکرد ھیچ شتێک بەبێ فەرمانی ئەو پێشینانی ئەمانیش ھەر بەو جۆرەیان دەکرد ئایا پێغەمبەران ھیچیان لەسەرە جگە لە ڕاگەیاندنێکی ئاشکرا و ڕوونی (ئاینی یەکخواپەرستی)

﴿36﴾ سوێند بەخوا لەناو ھەموو گەل و ئوممەتێکدا پێغەمبەرێکمان ناردووە (کە فەرمان دەکەن بەخەڵکی) بەوەی تەنھا خوا بپەرستن و دوورکەونەوە لە (پەرستنی) ھەرپەرستراوێکی تر جا خوا ھەندێکی لەو (ئوممەتانە) ڕێنمونی کرد و ھەندێکیشیان (لەبەر خراپیان) گومڕایی یەخەی گرتن دەی بە زەویدا بگەڕێن و تەماشاکەن سەر ئەنجامی بێ باوەڕان چۆن بوو

﴿37﴾ ھەر چەند زۆر سوور بیت لەسەر ڕێنمونی ئەوانە (بێ سوودە) چونکە بەڕاستی خوا ڕێنمونی کەسێک ناکات کە (بیەوێ) گومڕای بکات ھیچ پشتیوانێکیشیان نیە

﴿38﴾ وە ئەوانە زۆر توند سوێندیان دەخوارد بە خوا (دەیانووت) ھەرکەس بمرێت خوا زیندووی ناکاتەوە بەڵێ (زیندووی دەکاتەوە) بەڵێنێکی ھەق و ڕاستی خوایە بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن

﴿39﴾ بۆئەوەی ڕوونی بکاتەوە بۆخەڵکی ئەوەی تیایدا جیاوازن وەتا ئەوانەش کە بێ باوەڕ بوون بزانن کە بەڕاستی ئەوان درۆزن بوون

﴿40﴾ بەڕاستی کاتێک (زیندووکردنەوە و بەدیھێنانی ھەرشتێکمان ) بوێت (ئەمەیە) کەپێی دەڵێین ببە ئەویش یەکسەر دەبێت

﴿41﴾ وە ئەوانەی لەڕێی خوادا کۆچیان کرد دوای ئەوەی ستەمیان لێکرا بێـگومان لە دونیادا نیشتەجێیـان دەکەین زۆر بەچاکی وە بەڕاستی پاداشتی ڕۆژی دوایی گەورەترە ئەگەر بیان زانیایە

﴿42﴾ ئەوانە کەسانێک بوون دانیان بەخۆیاندا گرت و تەنھا پشتیان بە پەروەردگاریان دەبەست

﴿43﴾ وە ڕەوانەمان نەکردووە لە پێش تۆ بێجگە لە پیاوانێک کە نیگامان بۆ ناردوون دەی پرسیار بکەن لە زانایان ئەگەر ئێوە نازانن

﴿44﴾ لەگەڵ چەندین بەڵگەو پەڕاوی ئاسمانی و قورئانیشمان بۆ تۆ نارد بۆ ئەوەی ڕوونی بکەیتەوە بۆ خەڵکی ئەوەی بۆیان نێردراوەتە خوارەوە بەڵکو بیربکەنەوە وتێ بگەن

﴿45﴾ دەی ئایا ئەوانەی کەپ یلان و خراپەیان کردووە بێ باکن و ناترسن لەوەی کە خوا بیانبات بەناخی زەویدا یان سزایان بۆ بێت لە شوێنێکەوە کە ھەستی پێ ناکەن

﴿46﴾ یان (سزا) بیان گرێت لە کاتی گەڕان و ھاتوچۆدا ئیتر ناتوانن خۆیان قوتارکەن

﴿47﴾ یان لە کاتێکدا دەترسن (لە سزادان) لەناویان دەبات بێگومان پەروەردگارتان زۆر دڵسۆز و میھرەبانە

﴿48﴾ ئایا ئەوانە نابینن و سەرنج نادەن کە ھەرچی خوا دروستی کردووە سێبەرەکانیان دەگۆڕێت بەلای ڕاست و چەپیاندا بە ملکەچیەوە سوژدە بۆ خوا دەبن

﴿49﴾ ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە ھەر بۆ خوا سوژدە دەبەن لە گیانلەبەران و فریشتەکان لەھەمان کاتدا خۆشیان بە گەورە دانانێن

﴿50﴾ لە پەروەردگاریان دەترسن کە لەلای سەروویانەوەیە و ھەر فەرمانێکیان پێ بکرێت دەیکەن

﴿51﴾ خوا فەرمووی دوو پەرستراو بۆ خۆتان دامەنێن بێگومان پەرستراوی (ئێوە) تەنھا یەکێکە (کە خوای گەورە و باڵادەستە) کەواتە ھەر لە من بترسن

﴿52﴾ وە تەنھا موڵکی خوایە ئەوەی لە ئاسمانەکان و لە زەویدایە وە گوێڕایەڵی بەردەوام ھەر بۆ ئەوە دەی ئایا لە غەیری خوا دەترسن؟

﴿53﴾ وە ھەر ناز و نیعمەتێکتان ھەبێت ئەوە ھەمووی لە خواوەیە پاشان کاتێک دووچاری زیان و ناڕەحەتیەک ببن ئەوە پەناو ھاوار ھەر بۆلای ئەو دەبەن

﴿54﴾ لەپاشان کاتێک ناڕەحەتیەکەی لەسەر لابردن کتوپڕ دەستەیەک لە ئێوە ھاوبەش بڕیار دەدەن بۆ پەروەردگاریان ( و دەگەڕێنەوە سەر بێ باوەڕی)

﴿55﴾ (لێیان گەڕێ) با بێباوەڕ و سپڵە بن بەرامبەر ئەوەی پێمان بەخشین وە (لە دونیادا) ڕابوێرن جا لەمەو دوا دەزانن (چییان لێدەکەین)

﴿56﴾ وە (بت پەرستان) بۆ ئەو (بتانەی) کە ھیچ نازانن دایدەنێن بەشێک لەوەی کە ئێمە پێمان بەخشیوون (لە خواردن و خواردنەوە)

﴿57﴾ ئەو (بت پەرستانە) کچان بۆ خوا دادەنێن (و دەڵێن فریشتەکان کچی خوان) پاک و بێگەردی بۆ خوا، وە بۆ خۆشیان چییان پێ خۆشە (دایدەنێن کە حەزیان لە کوڕە)

﴿58﴾ ھەرکاتێک یەکێک لەوانە مزگێنی کچی پێ بدرێت ڕوی ڕەش دائەگەڕێت و بۆ خۆی پیش دەخواتەوە

﴿59﴾ خۆی دەشارێتەوە لە خەڵکی لەبەر ئەو مژدە خراپەی پێی دراوە ( بە گومانی خۆی) ئایا (ئەو کچە) بیھێڵێتەوە بەسەر شۆڕی (بەخێوی بکات) یان زیندە بەچاڵی کات بێداربن ئای چەند خراپە ئەو بڕیارەی دەیدەن

﴿60﴾ بۆ ئەوانە ھەیە کە بڕوایان بە ڕۆژی دوایی نیە نموونەی خراپ نموونەی ھەرە بەرزیش ھەر بۆ خوایە وە ھەر ئەو (خوا) زاڵ و بەدەسەڵات و کاردروستە

﴿61﴾ وە ئەگەر خوا خەڵکی سزا بدایە بەھۆی ستەم (و بێ بڕوایی) یانەوە ھیچ گیان لەبەرێ (مرۆڤ) ێکی لەسەر (زەویدا) نەدەھێشت بەڵام دوایان دەخات تا کاتی دیاریکراو (بۆیان) جا کاتێک کاتی دیاریکراویان ھات (ڕۆژیان تەواو بوو) ھیچ کات و ساتێک دواناکەون و پێشیش ناکەون

﴿62﴾ وە ئەوان شتێ بۆ خوا دادەنێن کە خۆیان حەزی لێ ناکەن وە زمانیان بەدرۆ دەڵێ کە بێگومان پاداشتی زۆر چاک ھەر بۆ ئەوانە ڕاستە وگومانی تێدا نیە (پاداشتی) ئەوانە ھەر ئاگری (دۆزەخ) ـە و زوو بە پەلە دەبرێن (بۆی)

﴿63﴾ سوێند بە خوا بەڕاستی پێغەمبەرانمان ناردووە بۆ سەر گەلانی پێش تۆ جاشەیتان کردەوە (خراپەکان) یانی بۆ ڕازاندنەوە بۆیە ئەمڕۆ (شەیتان) پشتیوانیانە وە بۆ ئەوانە سزای سەختی بە ئازار ھەیە

﴿64﴾ وە ئێمە قورئانمان نەناردۆتە خوارەوە بۆت مەگەر بۆ ئەوەی ڕوونی بکەیتەوە بۆ خەڵکی ئەوەی کە تیایدا جیاواز بوون وە تاڕێنمونی و میھرەبانیش بێت بۆ کەسانێک کە باوەڕ دەھێنن

﴿65﴾ وە خوا لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە جا بەو (بارانە) زەوی زیندوو کردەوە دوای ئەوەی کە مرد بوو بەڕاستی لەمەدا نیشانە و بەڵگەیەکی ڕوون ھەیە بۆ کەسانێک کە (ڕاستی) دەبیستن

﴿66﴾ وە بەڕاستی لە ئاژەڵ و ماڵاتیشدا بۆ ئێوە پەند و ئامۆژگاری ھەیە لەوەی لە ناو سکیدایە بە ئێوەی دەنۆشین لە نێوان سڕوان (پیسی) و خوێندا شیرێکی پاکی بێ خەوشتان پێ دەنوشێت

﴿67﴾ وە لەبەرو بوومەکانی دارخورما و ڕەزەکانیش (خواردنەوەی) سەر خۆشکەری لێ دروست دەکەن وە ڕِۆزی و بژێوی پاک و چاکیشی (لێ دروست دەکەن وەک مێوژ و دۆشاو) بەڕاستی لەوەدا نیشانە ھەیە بۆ کەسانێک کە تێدەگەن

﴿68﴾ وە پەروەردگارت سرووش (ئیلھامی) کرد بۆ ھەنگ کە لە چیاکاندا خانوو (بۆ خۆت) ساز بدە و لە (کونی) دارو درەختەکان لەو (شوێنانەی) کە خەڵکی دروستی دەکەن (بۆی)

﴿69﴾ پاشان لە ھەموو بەرو بوومێک بمژە ئەوسا ئەو ڕێگایانەی پەروەردگارت بگرە بەر بە ملکەچی لە سکی ئەو (ھەنگانەوە) دێتە دەر خواردنەوەیەک (ھەنگوین) کە ڕەنگەکانی جیاوازە کە شیفای تێدایە بۆ خەڵکی بێگومان لەوەدا نیشانەی گەورە ھەیە بۆ کەسانێک کەبیر دەکەنەوە

﴿70﴾ بێگومان خوا ئێوەی دروست کردووە و پاشان دەتان مرێنێت وە ھەندێک لە ئێوە (زۆر پیر دەبێ تا) دەگەڕێنرێتەوە بۆ لاواز ترینی تەمەن بۆ ئەوەی لە پاش زانین ھیچ شتێک نەزانێت (ھەموو شتێکی لەبیر بچێتەوە) بەڕاستی خوا زانا و بەتوانایە

﴿71﴾ وە خوا فەزڵی ھەندێکتانی داوە بەسەر ھەندێکتاندا لە (پێدانی) ڕزق و ڕۆزیدا جا ئەوانەی کە فەزڵی خودایان بەسەرەوەیە و ڕزق و ڕۆزیان زۆرە بەشی بەندەکانی لێ نادەن تا بەھۆی ئەوەوە ئەوان (بەندەکان) و ئەمان یەکسان بن تێیدا دەی ئایا ئەوانە ئینکاری چاکە و نیعمەتەکانی خوا دەکەن؟

﴿72﴾ وە خوا لە ڕەگەزی خۆتان ھاوسەری بۆ بەدی ھێناون وە لە ژن و ھاوسەرەکانتان کوڕ و نەوەی بۆ فەراھەم ھێناون وە ڕزق و ڕۆزی پاک و خۆشی پێدا وون دەی ئایا ئەوان ھەر بە ناھەق و بەتاڵ باوەڕ دێنن وە بە چاکەو نیعمەتەکانی خوایش بێ باوەڕ و سپڵەن

﴿73﴾ ئەوان لە جیاتی خوا شتانێک دەپەرستن کە خاوەنی ھیچ ڕزق و ڕۆزیەکی ئەوان نین نە لە ئاسمانەکان و نە لە زەویدا و ناشتوانن (ڕۆزیان بدەن)

﴿74﴾ کەواتە وێنە بۆ خوا مەھێننەوە بەڕاستی خوا دەزانێت و ئێوە نازانن

﴿75﴾ خوا نموونەی ھێناوەتەوە بە بەندەیەکی خاوەندار کە توانای بەسەر ھیچ شتێکدا نیە لەگەڵ کەسێکی (باوەڕدار) کە ڕزق و ڕۆزی چاکمان پێ دابێت لە لایەن خۆمانەوە ئەویش لەو (ڕۆزیەی) ببەخشێت بەنھێنی و ئاشکرا ئایا ئەو دووانە یەکسانن سوپاس و ستایش بۆ خوا بەڵام زۆربەیان نازانن

﴿76﴾ وە ھەروەھا خوا نموونەی ھێناوەتەوە بەدوو پیاو یەکێکیان لاڵێکی زگماکە کە توانای بەسەر ھیچ شتێکدا نیە و ئەو (پیاوە) ئەرک و بارە بەسەر خاوەنەکەیەوە بەرەو ھەرشوێنێکی بنێرێت ھیچ خێرو چاکەیەک ناھێنێتەوە ئایا ئەو کەسە یەکسانە لەگەڵ کەسێک فەرمان بەدادگەری بدات و ئەو (کەسە) لەسەر ڕێگەیەکی ڕاست بێت

﴿77﴾ وە ھەر بۆ خوایە نھێنی و پەنھانیەکانی ئاسمانەکان و زەوی وە ھاتنی ڕۆژی دوایش (بەلای خواوە) ھەر وەکو چاو تروکانێک وایە، یان نزیک تر لەوەیش بەڕاستی خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە

﴿78﴾ خوا ئەو خوایە یە کە ئێوەی لە سکی دایکتان دەرھێناوە کە ھیچتان نەدەزانی وە (خوا) گوێ و چاو و دڵی پێدان بۆ ئەوەی سوپاسی (خوا) بکەن

﴿79﴾ ئایا ئەوان سەرنجی باڵندەیان نەداوە؟ کە چۆن لە ھەوای ئاســماندا ڕام ھێنراون بێجگـە لە خوا کێ ڕایان دەگرێت (بەو ئاسمانەوە) بەڕاسـتی لەو (ڕاگیرکردنە) دا چەند نیشـانە و بەڵگە ھەیە بۆ ئەوانەی باوەڕ دەھێنن

﴿80﴾ وە خوا ماڵەکانتانی کردووە بەجێی دانیشتن و حەوانەوە, وە لە پێستی ئاژەڵیش دەوار و ڕەشماڵی بۆ فەراھەم ھێناون (ھەڵدەدرێت و دەگوێزرێتەوە) بە ئاسانی لە ڕۆژی کۆچ و بارکردنتاندا و لە ڕۆژی مانەوەو نیشتەجێ بونتاندا وە (سازاندویەتی بۆتان) لە خوری و کوڵکی (ئەو ئاژەڵانە) وە لە مـووەکانیان شــتومەکی ناوماڵ کەکەڵکی لێ وەردەگرن تا ماوەیەک

﴿81﴾ وە خوا لەوەی کە دروستی کردوە سێبەری زۆری ڕەخساندووە بۆتان وە لە چیاکاندا پەناگا و ئەشکەوتی بۆ بەدی ھێناون وە سازیداوە بۆتان جل و پۆشاکێک کە دەتان پارێزێ لە گەرما ھەروەھا جل و پۆشاکێک کە لەکاتی جەنگدا دەتان پارێزێت (لە دوژمنان) ئا بەو جۆرە چاکە و نیعمەتەکانی خۆی تەواو دەکات بەسەرتانەوە بۆ ئەوەی ملکەچ و موسوڵمان بن

﴿82﴾ ئەوسا ئەگەر ئەوان ڕوویان وەرگێڕا ئەوە بێگومان ئەوەی لەسەر تۆیە تەنھا ڕاگەیاندنی ئاشکرای (ئاینەکەتە)

﴿83﴾ ئەوانە ناز و نیعمەتەکانی خوا دەناسن و (دەزانن) پاشان ئینکاری دەکەن وە زۆربەی ئەوانە ھەر بێ باوەڕن

﴿84﴾ وە ڕۆژێک دادێت ئێمە لەھەر ئوممەتێک شایەتێک (پێغەمبەرێک) یان بۆ دەنێرین ئەوسا مۆڵەت نادرێت بەوانەی باوەڕیان نەھێناوە بیانوشیان لێ وەرناگیرێت

﴿85﴾ وە کاتیێک ئەوانەی ستەمیان کردوە و سزای دۆزەخ دەبینن نە سزاکەیان لەسەر سووک دەکرێت نە مۆڵەتیش دەدرێن

﴿86﴾ وە کاتێک ئەوانەی کە ھاوبەشیان داناوە پەرستراوەکانیان دەبینن دەڵێن ئەی پەروەردگارمان ئەوانە پەرستراوەکانمانن کە ئێمە ھاوارمان لێ ئەکردن لەجیاتی تۆ ئەمجا ئەو (پەرستراوانە) ووتەیان ئاڕاستە دەکەن (و دەڵێن) بەڕاستی ئێوە درۆزنن

﴿87﴾ وە لەو ڕۆژەدا ھەموو گوێڕایەڵی و ملکەچی ئەنوێنن بۆ خوا وە وون دەبێت لێیان ئەو درۆیانەی کە ھەڵیان دەبەست (لە دونیادا)

﴿88﴾ ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون و ڕێگری خەڵکیشیان کردووە لە ڕێگەی خوا جگە لە سزاکەی خۆیان سزایان بۆ زیاد دەکەین لەبەر ئەوەی کە خراپەکاریان دەکرد

﴿89﴾ وە ئەو ڕۆژەی کە ئێمە لە ھەر ئوممەتێک شایەتێک (پێغەمبەرێک) دەنێرین بۆسەریان لە خۆیان (کە شایەتیان لێ بدات) وە تۆش دەھێنین (ئەی موحەممەد ﷺ) بەشایەت لەسەر ئەوانە وە ئێمە قورئانمان ناردوەتە خوارەوە بۆت کە ڕوون کەرەوەیە بۆ ھەموو شتێک وەڕێنمونی و میھرەبانی و مژدەیە بۆ موسڵمانان

﴿90﴾ بەڕاستی خوا فەرمان دەدات بە دادگەری و بە چاکە و بە بەخشین بە خزم و خوێش وە (خوا) ڕێگری دەکات لە داوێن پیسی و خراپە و دەستدرێژی ئامۆژگاریتان دەکات بۆ ئەوەی پەند وەرگرن و بیربکەنەوە

﴿91﴾ وە بەڵێنی خوا بەجێ بھێنن کاتێک کە بەڵێن دەدەن و بەڵێن و پەیمانەکانتان مەشکێنن لە پاش بەستن و دووپاتکردنەوەیان لە کاتێکدا خواتان کردووە بەشایەت و چاودێر بەسەر خۆتانەوە بەڕاستی ھەرچی دەکەن خوا دەیزانێت

﴿92﴾ وەک ئەو (ئافرەتە) مەبن کە ڕیسەکەی کردەوە بە خوری لە پاش بادان و ڕستن و شەتەک دانی سوێندو پەیمانەکانتان دەکەن بەھۆی ناپاکی و فڕو فێڵ لە نێوانتاندا لەبەر ئەوەی دەستە و کۆمەڵێک زۆرترو بەھێز ترە لەدەستەو کۆمەڵێکی تر خوا بەوە تاقیتان دەکاتەوە, وە سوێند بە خوا لە ڕۆژی دواییدا بۆتان ڕوون دەکاتەوە ئەوەی کە ئێوە تیایدا جیاواز بوون

﴿93﴾ وە ئەگەر خوا بیویستایە ئێوەی دەکرد بە یەک ئوممەت بەڵام (خوا) ھەر کەسێکی بوێت گومڕای دەکات (بەھۆی سەرکەشی خۆیەوە) ھەر کەسێکیشی بوێت ڕێنمونی دەکات وە سوێند بە خوا پرسیارتان لێ دەکرێت لەوەی کە دەتانکرد (لە دونیادا)

﴿94﴾ وە سوێند و پەیمانتان مەکەن بەھۆی غەدر و ناپاکی لە نێوان یەکتردا تا پێ لەپاش جێگیر بوونی (لەسەر باوەڕ) ھەڵنەخلیسکێ و سزاو ناڕەحەتی نەچەژن بەھۆی بەرھەڵستی کردنتان لە ڕێبازی خوا (ئەگەر وابن) سزای زۆر گەورەتان بۆ دەبێت

﴿95﴾ وە بەڵێن و پەیمانی خوا بەنرخێکی کەم مەگۆڕنەوە بەڕاستی ئەوەی کەلای خوا ھەیە چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە بزانن

﴿96﴾ (چونکە) ھەرچی لای ئێوەیە تەواو دەبێت ئەفەوتێت و نامێنێت بەڵام ئەوەی لای خوایە ھەر دەمێنێت سوێند بە خوا ئەوانەی کە بەئارام بوون پاداشتیان دەدەینەوە بە پاداشتی چاکتر لە کردەوەکانیان

﴿97﴾ ھەرکەس لە نێر یان لە مێ کردەوەی چاکی کردبێت و بیکات و بڕواداریش بوو بێت ئەوە سوێند بە خوا بە ژیانێکی خۆش دەیان ژیەنین و سوێند بێ پاداشتیان بدەینەوە بە چاکتر لەوەی کە ئەوان دەیانکرد

﴿98﴾ (ئەی موحەممەدﷺ) کاتێک ویستت قورئان بخوێنیت پەنا بگرە بە خوا لە شەیتانی نەفرەت لێکراو و دەرکراو لەبەزەیی خوا

﴿99﴾ بەڕاستی ئەو (شەیتان) دەسەڵاتی نیە بەسەر ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە وتەنھا پشت بە پەروەردگاریان دەبەستن

﴿100﴾ تەنھا دەسەڵاتی بەسەر ئەوانەدا ھەیە کە ئەو (شەیتان) دەکەنە دۆست پشتیوانی خۆیان و ئەوانەی بەھۆی ئەوەوە بوونەتە ھاوەڵدانەر

﴿101﴾ ھەر کاتێک ئایەتێک لە جێی ئایەتێکی تردا دابەزێنین وە خوا چاکتر دەزانێت چی دەنێرێتە خوارەوە دەڵێن تۆ لە خۆتەوە درۆ ھەڵدەبەستی بە ناوی خواوە (وانیە) بەڵکو زۆر بەیان ھیچ نازانن

﴿102﴾ بڵێ جوبرەیل دایبەزاندوە لە لایەن پەروەردگارتەوە بەڕاستی تا ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە دامەزراویان بکاتو ڕێنمونی و موژدەش بێت بۆ موسوڵمانان

﴿103﴾ سوێند بە خوا بێگومان ئێمە دەزانین کەئەو (بێ باوەڕانە) دەڵێن ھەر ئادەمیە (ئەم قورئانەی) فێری (موحەممەد) دەکات (مەبەستیان کابرایەکی ڕۆمی بوو) کەچی زمانی ئەو کەسەی ئەوەی دەدەنەپاڵ عەجەمیە و ئەم (قورئانە) ش به زمانی عەرەبی پاراو و ڕوون (دابەزیوە)

﴿104﴾ بەڕاستی ئەوانەی کە بڕوایان بە ئایەتەکانی خوا نیە خوای گەورە ڕێنمونیان ناکات، وسزای سەختی بۆ ئامادەکردوون

﴿105﴾ بێگومان تەنھا ئەوانە درۆھەڵدەبەستن بە ناوی خواوە کە باوەڕیان بە ئایەتەکانی خوا نیە و ھەر خۆیان درۆزنن

﴿106﴾ ئەو کەسەی بێ باوەڕ بێ بە خوا لە پاشان باوەڕھێنانی مەگەر کەسێک زۆری لێ کرا بێت و دڵیشی دامەزرا و ئارام بێت بە باوەڕ بەڵام کەسێ دڵی خۆش و شادمان بێت بەبێ باوەڕی ئەوە بەر خەشم و قینی خوا کەوتوون و سزای گەورەیان دەبێت

﴿107﴾ ئەم (ھەڕەشەیە) لەبەر ئەوەیە بەڕاستی ئەوانە ژیانی دونیا یان لا خۆشەویستر بوو لە ژیانی ڕۆژی دوایی وە بەڕاستی خوا ڕێنمونی کەسانی بێ باوەڕ ناکات

﴿108﴾ ئەوانە کەسانێکن خوا مۆری ناوە بەسەر دڵ و بەسەر گوێ و چاویاندا وە ھەر ئەوانەن بێ ئاگایان

﴿109﴾ ڕاستە و بێگومان ئەوانە لە ڕۆژی دواییدا ھەر ئەوان زەرەرمەندن

﴿110﴾ پاشان بەڕاستی پەروەردگارت بۆ ئەوانەی کۆچیان کردوە لە پاش ئەوەی سزا دران پاشان جیھاد و تێکۆشانیان کرد و بە ئارام بوون بێـگومان پەروەردگارت لە دوای ئەوە لێ بوردە و میھرەبانە (بۆیان)

﴿111﴾ لە ڕۆژێکدا کە ھەموو کەسێک دێت بەرگری لە خۆی دەکات وە ھەموو کەسێک ھەرچی کردبێت پاداشتی تەواوی وەردەگرێ و ئەوان ستەمیان لێ ناکرێت

﴿112﴾ خوا نموونەی ھێناوەتەوە بە (خەڵکی) گوند و شارێک کە ھێمن و دڵنیا بوون ڕزق و ڕۆزی زۆری بۆ دەھات لە ھەموو شوێنێکەوە کەچی بەرانبەر چاکە و نیعمەتەکانی خوا ناسوپاس و سپڵە بوون جا خوا بەو ھۆیەوە کردی بەبەر (خەڵکە کە) یدا پۆشاکی برسێـتی و ترس و بیم لەبەر ئەو کردەوانەی کە دەیانکرد

﴿113﴾ سوێند بە خوا بەڕاستی پێغەمبەرێکیان لە خۆیان بۆ ھات کەچی باوەڕیان پێ نەھێنا جا سزا گرتنی لە کاتێکدا ستەمکاربوون

﴿114﴾ جا لەو بژێویەی خوا پێی بەخشیوون بخۆن کە حەڵاڵ و پاکە و سوپاسی چاکە و نیعمەتی خوا بکەن ئەگەر ئێوە ھەر ئەو دەپەرستن

﴿115﴾ بێگومان (خوا) ئەوەی حەرامی کردووە لەسەرتان تەنھا مردارەوە بوو وخوێن و گۆشتی بەراز و ئەوەی (کەسەربڕاوە و) ناوی غەیری خوای لێ ھێنراوە بەڵام ھەر کەسێک ناچار بوو (لەو حەرامانە بخوات) بە بێ دەست درێژی و زیادەڕۆی ئەوە بێگومان خوا لێ بوردە و میھرەبانە

﴿116﴾ وە لە خۆتانەوە نەڵێن ئەوەی کە بەزمانتاندا دێت بە درۆ ئەوە حەڵاڵە و ئەوە حەرامە بۆ ئەوەی درۆ ھەڵبەستن بەدەم خواوە بەڕاستی ئەوانەی درۆ ھەڵدەبەستن بە ناوی خواوە ڕزگار نابن

﴿117﴾ (لە دونیادا) ڕابورادنێکی کەم (یان دەبێت) (لە دوا ڕۆژدا) سزای سەختیان بۆ ھەیە

﴿118﴾ وە لەسەر ئەوانەی کە جولەکە بوون حەراممان کرد (لێیان) ئەوەی کە باسمان کردوە بۆت لە پێش (دابەزینی ئەم ئایەتە) وە ئێمە ستەممان لێ نەکردن بەڵکو خۆیان ستەمیان لە خۆیان دەکرد

﴿119﴾ پاشان بەڕاستی پەروەردگارت بۆ ئەوانەی خراپەیان کردووە بەنەفامی پاشان دوای ئەوە گەڕاونەتەوە و تۆبەیان کردووە و کرداری خۆیان چاک کردووە بەڕاستی پەروەردگارت لە پاش ئەوانە لێبوردە و میھرەبانە

﴿120﴾ بەڕاستی ئیبراھیم (بۆ خۆی) ئوممەتێک بوو گوێڕایەڵ و فەرمانبەردار بۆ خوا لا دەربوو لە ھەموو ئاینێکی ناھەق و ھەرگیز لە ھاوبەشدانەران نەبووە

﴿121﴾ شوکرانە بژێری (خوا) بووە لە بەرامبەر نازو نیعمەتەکانیدا ئەویش ھەڵیبژارد و ڕێگەی ڕاستی نیشاندا (کە ئیسلامە)

﴿122﴾ وە ئێمە لە دونیادا ناز و نیعمەتی چاکمان پێ بەخشی وە بەڕاستی ئەو لە ڕۆژی دوایشدا لە ڕیزی چاکاندایە

﴿123﴾ پاشان نیگامان بۆ کردیت کە پەیڕەوی ئاینی ئیبراھیم بکە چونکە پاک و ڕاست بوو بەھیچ جۆرێک لە ھاوبەشدانەران نەبوو

﴿124﴾ بێگومان (ڕێزگرتنی) ڕۆژانی شەممە تەنھا لەسەر ئەوانە دانرا کە جیاواز بوون تیایدا وە بەڕاستی پەروەردگارت دادوەری دەکات لە نێوانیاندا لە ڕۆژی دواییدا لەوەی کە ئەوان تیایدا جیاواز بوون

﴿125﴾ (خەڵکی) بانگ بکە بۆ ڕێبازی پەروەردگارت بە دانایی و بە ئامۆژگاری جوان و چاک و شیرین وە لەگەڵیان بدوێ (موجادەلە بکە) بەچاکترین شێوە بێگومان پەروەردگارت خۆی چاک دەزانێت بەوانەی گومڕا بوون و لایاندا وە لە ڕێگاکەی وە ھەر خۆشی زانایە بەوانەی لەسەر ڕێگای ڕاستن

﴿126﴾ وە ئەگەر تۆڵەتان سەندەوە ئەوە بە ئەندازەی ئەو ستەمەی بەرامبەرتان کراوە تۆڵە بکەنەوە, وە ئەگەر ئارام بگرن ئەوە باشترە بۆ ئارام گران

﴿127﴾ وە (ئەی موحەممەد ﷺ) دان بە خۆتدا بگرە ئارام گرتنەکەشت ھەر بە (یارمەتی) خوایە و خەفەتیان بۆ مەخۆ و بەو فێڵ و پیلانانەش دەیکەن دڵ تەنگ مەبە

﴿128﴾ بەڕاستی خوا لەگەڵ ئەوانەیە کە خۆیان پاراستووە (لە تاوان) ھەروەھا لەگەڵ ئەوانەشدایە کە خێرخواز و چاکەکارن

الإسراء

Surah 17

﴿1﴾ پاک و بێگەردی بۆ ئەوزاتەی کە شەوڕەوی کرد بە بەندەی خۆی لە شەوێکدا لە مزگەوتی حەرامەوە (لە شاری مەککە) بۆ مزگەوتی (الاقێی) لە (بیت المقدس) کە دەور و بەریمان پیرۆز و فەڕدار کردووە بۆ ئەوەی ھێندێک لە بەڵگە و نیشانە ڕوونەکانی خۆمانی نیشان بدەین بەڕاستی ھەر ئەو بیسەر و بینایە

﴿2﴾ وە تەوراتیشمان بەخشی بە موسا وە ئەو (تەوراتە) مان کردە ھۆی ڕێنمونی بۆ نەوەی ئیسرائیل (پێمان ووتن) کە بێجگە لە من کەس مەکەنە پشتیوانی خۆتان

﴿3﴾ (ئەی) نەوەی ئەو کەسانەی کە لەگەڵ نوح (لە کەشتیدا) ھەڵمان گرتن بەڕاستی نوح بەندە یەکی زۆر سوپاس گوزار بوو

﴿4﴾ نەوەکانی ئیسرائیلمان ئاگادار کردو ھەواڵمان پێدان لە نامەکەیاندا کە سوێند بە خوا ئێوە خراپەکاری دەکەن لە زەویدا دووجار و بێگومان بەرز دەبنەوە و زاڵ دەبن (بەسەر خەڵکیدا) بە بەرز بونەوەیەکی زۆر گەورە

﴿5﴾ جا کاتێک یەکەمین بەڵێن (لەو دووانە) ھات (کە بەڵێنتان پێدراوە) دەینێرینە سەرتان چەند بەندەیەکی خۆمان کە خاوەنی دەست وەشاندنێکی بەتینن لە جەنگدا ئەمجا ئەوانە دەگەڕێن بەناو ووڵاتەکەتاندا وە ئەوە بەڵێنێکی بەدی ھێنراو بوو

﴿6﴾ لە پاشان جارێکی تر ئێوە بەسەریاندا زاڵ دەکەینەوە, وە دارایی و کوڕی زۆرتان پێ دەبەخشین وە لە شکر و کەستان (لە جاری پێشوو) زۆرتر دەکەین

﴿7﴾ ئەگەر ئێوە چاکە بکەن ئەوا چاکە بۆ خۆتان دەکەن وە ئەگەر خراپەش بکەن ئەوا (سزاکەی) ھەر بۆ خۆتانە جا کاتێ بەڵێنی (سزا و تۆڵەی) دووھەم ھات بۆ ئەوەی پەژارە و خەفەت بە ڕوخسارتانەوە دەرکەوێت وە بۆ ئەوەی بچنەوە ناو مزگەوتی ئەقێاوە ھەرچۆنێک لە جاری یەکەمدا چوونە ناویەوە, وە بۆ ئەوەی وێرانی بکەن بە وێران کردنێکی گەورە

﴿8﴾ ئومێد وایە پەروەردگارتان ڕەحمتان پێ بکات (ئەگەر بگەڕێنەوە بۆلای خوا) ئەگەر بگەڕێنەوە (بۆ سەر تاوان) ئێمەش دەگەڕێینەوە (بۆ سزادانتان) وە دۆزەخمان کرد بە بەندیخانە بۆ بێ باوەڕان

﴿9﴾ بەڕاستی ئەم قورئانە ڕێنمونی دەکات بۆ ڕێباز و بەرنامەیەک کە ڕاسترینە و موژدەش دەدات بەو باوەڕدارانەی کە کردەوە چاکەکان دەکەن کە بەڕاستی پاداشتی گەورەیان بۆ ھەیە

﴿10﴾ وە بەڕاستی ئەوانەی کە باوەڕیان نیە بە ڕۆژی دوایی سزایەکی سەختمان بۆ ئامادەکردون

﴿11﴾ وە ئادەمی نزاو ھاوار بۆ شەڕ و خراپە دەکات (ھەروەکو) داوا و نزاکردنی بۆ خێرو چاکە وە ئادەمی ھەمیشە ھەر پەلەیەتی

﴿12﴾ شەو و ڕۆژمان کرد بە دوو نیشانەی (گەورەی دەسەڵاتی خوا) ئەمجا نیشانەی شەومان تاریک کرد (یا سڕیەوە) و بەڵگە و نیشانەی ڕۆژمان ڕووناک کردەوە بۆ ئەوەی بەشوێن ڕۆزی پەروەردگارتاندا بگەڕێن وە بۆ ئەوەی ژمارەی ساڵەکان و حیسابی (مانگ و شەو و ڕۆژەکان) بزانن وە ئێمە ھەموو شتێکمان بە ڕوون و ڕەوانی باسکردووە (بۆتان)

﴿13﴾ وە ھەموو مرۆڤێک (لە ڕۆژی دواییدا) کردەوەی خۆیمان کردۆتە گەردنیەوە (چاکە بێت یا خراپە) وە لە ڕۆژی دواییدا بۆی دەردەھێنن نامەیەک کە بە کراوەیی (و ھەموو کردەوەکانی تێدا نوسراوە) و دەیبینێت

﴿14﴾ (پێی دەووترێت) نامەکەت بخوێنەرەوە ئەمڕۆ خۆت بەسیت کە موحاسەبەی خۆت بکەیت

﴿15﴾ ھەرکەس ڕێنمونی و ھیدایەتی وەرگرتبێت ئەوە بێگومان ڕێنمونی و ھیدایەتەکەی (سوود و قازانجەکەی) ھەر بۆ خۆی دەبێت و ھەرکەسیش گومڕا بووبێت ئەوە بێگومان (زیان و سزاکەی) ھەر بۆ خۆی دەبێت وە ھیچ کەسێکی گوناھکار گوناھی ھیچ کەسێکی تر ھەڵناگرێت ئێمە ھەرگیز سزای (بەندەکان) نادەین ھەتا پێغەمبەر نەنێرین (بۆیان)

﴿16﴾ وە کاتێک بمانەوێت (دانیشتوانی) شار و گوندێک لەناو ببەین فەرمان دەدەین (بە گوێڕایەڵی و کردەوەی چاک) بە دەوڵەمەندە خراپەکارو زۆردارەکانی کەچی ئەوان یاخی دەبن و لە فەرمان دەردەچن جا بڕیاری (سزادان) پێویست دەبێت بۆ (دانیشتوانی) ئەو شار و گوندانە جا ئەوسا وێرانیان دەکەین بە وێران کردنێکی تەواو

﴿17﴾ وە زۆر (گەل و میللەت) مان لەناو برد لە سەردەمەکانی پاش نوح پەروەردگارت بەسە بە گوناھی بەندەکانی کە ئاگادار و بینایە

﴿18﴾ ھەر کەسێک تەنھا ژیانی دونیای بوێت لەم (دونیا) دا زوو پێی دەدەین ئەوەی بمانەوێت بۆ ھەرکەسێک لە پاشان دۆزەخمان بۆ سازداوە دەچێتە ناوی بە لۆمەکراوی و دەرکراوی لە میھرەبانی خوا

﴿19﴾ ھەر کەسێکیش مەبەستی ڕۆژی دوایی بووبێت وە ھەوڵی بۆ بدات بەو جۆرەی شایستەی ئەوە و باوەڕداریش بێت ئا ئەوانە کردەوە و تێکۆشانەکەیان وەرگیراوە (لای پەروەردگاریان)

﴿20﴾ دەبەخشین بە ھەمووان ئەوانەی (کەھەر دونیایان دەوێت) و ئەوانەش (کە ڕۆژی دواییان دەوێت) لە بەخششی پەروەردگارت (لەم دونیایەدا) بێگومان ڕۆزی و بەخشراوی پەروەردگارت ھەرگیز قەدەغە کراو نەبووە

﴿21﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) سەرنج بدە چۆن (لە دونیادا) فەزڵی ھەندێکیانمان داوە بەسەر ھەندێکیاندا وە بێگومان پلەکان لە ڕۆژی دواییدا گەورەترە و فەزڵەکانیش گەورەترن

﴿22﴾ (ئەی ئادەمی) لەگەڵ خوادا پەرستراوێکی تر مەپەرستە ئەگینا دەبێتە لۆمەکراوێکی سووک و ڕسوا

﴿23﴾ وە پەروەردگارت بڕیاریداوە کە ھیچ شتێک نەپەرستن بێجگە لە ئەو وە لەگەڵ دایک و باوکتان چاکە بکەن ئەگەر یەکێکیان (باوکت و دایکت) یان ھەردووکیان لای تۆ پیربوون قسەی ناخۆشیان پێ مەڵێ تەنانەت ئۆفیش وە تێیان مەخوڕە و پێیاندا ھەڵمەشاخێ (بەڵکو) ووتەی نەرم و شیرینیان (لەگەڵدا) بەکاربێنە

﴿24﴾ باڵی خۆ بەکەمزانین و میھرەبانیتیان بۆ ڕابخە بڵێ ئەی پەروەردگارم ڕەحمیان پێ بکە ھەرچۆنێک ئەوان منیان پەروەردە کرد بە منداڵی

﴿25﴾ پەروەردگارتان چاک دەزانێت بە ھەرچی لە دڵ و دەرونتاندا ھەیە ئەگەر ئێوە چاک بن و نیازی چاکەتان ببێت ئەوا بێگومان ئەو (خوایە) لێ بوردەیە بۆ تۆبەکاران

﴿26﴾ وە مافی خزمانت بدە (ھەروەھا مافی) ھەژار و ڕێبواریش زیادە ڕەویش مەکەن

﴿27﴾ بەڕاستی زیادەڕەوان دۆست وبرای شەیتانەکانن شەیتانیش بەرانبەر (ناز و نیعمەتەکانی) پەروەردگاری ھەمیشە سپڵەیە

﴿28﴾ وە ئەگەر ڕووت وەرگێڕا لەوانە (لەبەر نەداری) چاوەڕوانی بەخششی و ڕۆزیەک بوویت لەلایەن پەروەردگارتەوە ئەوە قسەی جوان و نەرمیان لەگەڵدا بکە

﴿29﴾ وە دەستت مەکە کۆت بە گەردنتدا (واتە دەست قووچاو مەبە لە خێرکردندا) وکراوە و بەرەڵاشی مەکە بەتەواوی (ھەرچیت ھەیە بیدەی بە خەڵکی) تا نەبیتە کەسێکی لۆمەکراوی ھیچ بەدەستەوە نەماو

﴿30﴾ بەڕاستی پەروەردگارت ڕزق و ڕۆزی فراوان دەکات بۆ ھەر کەسێک کە بیەوێت و وەتەنگی دەکات بۆ ھەرکەسێک بیەوێت بەڕاستی ئەو ھەمیشە ئاگا و بینایە بە بەندەکانی

﴿31﴾ وە ڕۆڵەکانتان مەکوژن لە ترسی ھەژاری و نەداری ئێمە ڕۆزی ئەوانیش و ئێوەش دەدەین بەڕاستی کوشتنی ئەوانە (ئەو منداڵانەتان) ھەڵەو تاوانێکی گەورەیە

﴿32﴾ و نزیکی زیناش مەکەونەوە بەڕاستی ئەوە کردەوەیەکی زۆر ناشرین و ڕێگەیەکی پیس و خراپە

﴿33﴾ وە کەسێک مەکوژن کە خوا کوشتنی ئەوی حەرام کردوە مەگەر بە (ھۆیەکی) ڕاست و ڕەوا نەبێت (وەک ئەگەر ھاتوو کەسێکی کوشتبوو، یان لە ئاین پاشگەز ببوەوە، یان شووی کردبوو یان ژنی ھێنابوو زینایان کرد) جا ھەر کەسێک بەنا ھەق و ستەم لێکراوی کوژرا ئەوە دەسەڵاتمان داوە بەخاوەنەکەی (بەسەر بکوژەکەدا) جا با خاوەنەکەی زیادەڕۆیی نەکات لە تۆڵەسەندنەوەدا (ئەگەر عەفووی کرد پاش ئەوە نەچێت تۆڵەی لێ بسەنێتەوە، وە ئەگەر کوشتیشیەوە بە جوانترین شێوە بیکوژێتەوە و ڕازی بێت بە بڕیاری خوا ھەرچۆنێک بێت) چونکە بەڕاستی ئەو (خاوەنە) یارمەتیدراوە

﴿34﴾ وە نزیکی ماڵی ھەتیو مەکەونەوە مەگەر بە چاکترین شێوە نەبێت (کە بریتیە لە پاراستن و وەبەرھێنانی) ھەتا (ھەتیوەکە) دەگاتە کەماڵی ژیری و لێزانی وەفا بکەن بە بەڵێن و پەیمانەکانتان بەڕاستی (خاوەن) بەڵێن و پەیمان لێپرسراوە بەرامبەر بەڵێنەکانی

﴿35﴾ وە کاتێک کە پێوانە دەکەن (بۆ خەڵکی) بەڕێکوپێکی پێوانە بکەن و کێشانەش بکەن بە تەرازوی ڕاست و دروست ئەمە (بۆ ئێوە) چاکتر و ئاکامیشی باشترە ( لە دونیا و قیامەتیشدا)

﴿36﴾ وە شوێن شتێک مەکەوە کە زانیاریت دەربارەی نیە بەڕاستی گوێ و چاو و دڵ ھەموو ئەوانە (خاوەنەکانیان) بەرپرسیارن لێیان

﴿37﴾ وە مەڕۆ بە زەویدا بە فیز زلی و شانازیەوە (چونکە) بەڕاستی تۆ نە دەتوانی زەوی کون کەیت وە نە دەگەیتە شاخەکان لە درێژیدا

﴿38﴾ ھەموو ئەوەی باسکرا خراپەکانی لای پەروەردگارت نابەجێ و بێزراوە

﴿39﴾ ئەوەی (کـەباس کرا) ھەندێکە لەو دانـایی و حیکمـەتەی کە پەروەردگارت نیگای کردووە بۆت وە ھـیچ پـەرستراوێکی تر لەگەڵ خوادا مەپەرستە ئەگینا فڕێ دەدرێیتە ناو دۆزەخەوە بە لۆمەکراوی و دوورخراوەی لە بەزەیی خوا

﴿40﴾ ئایا پەروەردگارتان ڕەگەزی کوڕی تایبەتی کردووە بە ئێوەوە لە فریشتەکانیشیدا کچانی بۆ خۆی ھەڵبژاردووە بەڕاستی ئێوە وتەیەکی زۆرگەورە (و نابەجێ) دەڵێن

﴿41﴾ وە سوێند بە خوا بێگومان (مەبەستەکانمان) بە چەند جۆر ھێناوە لەم قورئانەدا بۆ ئەوەی بیربکەنەوە و ئامۆژگاری وەرگرن بەڵام (خوانەناسان) ھەر دوورکەوتنەوەیان زیاتر دەبێت (بەو باسکردنە)

﴿42﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەگەر لەگەڵ خوادا پەرستراوانێکی تر ببوایە وەک ئەو (بت پەرستان) دەڵێن ئەو کاتە دەگەڕان بە دوای ڕێگایەکدا بۆلای خاوەنی عەرش (کە خوایە)

﴿43﴾ پاک و بێگەرد و بەرز و بڵندە ئەو (خوایە) لەوەی ئەو (بت پەرستانە) دەیڵێن (دەربارەی خوا) زۆر بەرز و بڵند ترە

﴿44﴾ ھەر حەوت ئاسمانەکان تەسبیحاتی خوا دەکەن و زەوی و ھەرچی لە ناویاندایه وە ھیچ شتێک نیە کە تەسبیحات و سوپاس و ستایشی ئەو نەکات بەڵام ئێوە تێناگەن لە تەسبیحاتەکەیان بەڕاستی خوا ھەمیشە بە ئارام و لەسەرخۆ و لێبوردەیە

﴿45﴾ وە (ئەی موحەممەد ﷺ) کاتێک قورئان دەخوێنیت (بەسەریاندا) دادەنێین لە نێوان تۆ و ئەوانەدا کە باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی نیه پەردەیەکی نادیار (داپۆشەر)

﴿46﴾ وە دەیدەین بەسەر دڵیاندا چەند پەردەیەکی زۆر ئەستوور بۆ ئەوەی لە قورئان تێ نەگەن و گوێشیان کەڕ دەکەین (تانەبیستن) وە ھەر کاتێک ناوی پەروەردگارت دەبەیت (لای ئەو بێ باوەڕانەدا) لە قورئاندا بە تاک و تەنھایی بە بێزاری پشتت تێدەکەن

﴿47﴾ ئێمە چاک دەزانین بۆچی ئەوان گوێ دەگرن کاتێک گوێ دەگرن لە تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ھەروەھا کاتێک پێکەوە چپە دەکەن کاتێ ستەمکارەکان دەڵێن ئێوە تەنھا شوێنی پیاوێکی جادولێکراو دەکەون

﴿48﴾ سەرنج بدە چۆن نموونەی جۆرا و جۆرت بۆ دەھێننەوە سەرئەنجام گومڕا بوون ئیتر ناتوانن ڕێگای ڕاست بدۆزنەوە

﴿49﴾ دەشڵێن ئایا کاتێ بووینە ئێسک پروسکێکی ڕزیو و پتورکاو ئایا (جارێکی تر) زیندوو دەکرێینەوە و دەبینەوە بە دروسکراوێکی نوێ

﴿50﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان بڵێ ئێوە ببن بە بەرد یان بە ئاسن

﴿51﴾ یان ھەر دروستکراوێکی ترلەوەی لە مێشک و دڵتاندا گەورەیە جابێگومان ئەوانە دەڵێن کێ زیندوومان دەکاتەوە بڵێ ئەو زاتە (زیندووتان دەکاتەوە) کە یەکەم جار دروستی کردوون جا (بە لاقرتیەوە) سەرت بۆ دەلەقێنن و دەڵێن ئەوەکەی دەبێت بڵێ لەوانەیە ئەو (ڕۆژە ھاتنی) نزیک بێت

﴿52﴾ ئەو ڕۆژەی کە بانگتان دەکەن (لە گۆڕەکانتانەوە) جا ئێوەش دەست بەجێ دێن بەدەم بانگ کردنەکەوە بە سوپاس و سەناکردنەوە و وا دەزانن نەماونەتەوە (لە دونیادا) ماوەیەکی کەم نەبێت

﴿53﴾ وە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بە بەندەکانم قسەیەک بکەن کە جوانتر و باشترینی قسە بێت بەڕاستی شەیتان ناکۆکی و ئاژاوە دەخاتە نێوانیان بەڕاستی شەیتان ھەمیشە بۆ ئادەمی دووژمنێکی ڕون و ئاشکرایە

﴿54﴾ پەروەردگارتان زاناترە بە ئێوە ئەگەر بیەوێت ڕەحمتان پێ دەکات یان ئەگەر بیەوێت سزاتان دەدات وە ئێمە تۆمان نەناردووە بەچاودێر و پارێزەر بە سەریانەوە

﴿55﴾ وە پەروەردگارت زاناترە بەھەر چی لە ئاسمانەکان و لە زەویدایە وە سوێند بە خوا بێگومان فەزڵی ھەندێ لە پێغەمبەرانمان داوە بەسەر ھەندێکی تریاندا و زەبورمان بەخشی بە داود

﴿56﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ (بێ باوەڕان) ھاوار بکەن لە ئەوانەی کە ئێوە بە خواتان دەزانین بێجگە لە خوا جا ئەوانە دەسەڵاتیان نیە بەڵا و زیانتان لەسەر لابەن وە (دەسەڵاتی) گۆڕانیشیان نیە

﴿57﴾ ئەوانەی کە ئەو (نەفامانە) ھاواریان لێ دەکەن ئەوانە بەدوای ھۆکارێکدا دەگەڕێن کە نزیکیان کاتەوە لە پەروەدگاریان کامیان نزیک ترە (لە خواوە و پلەو پایەی بەرزترە) وە بە ھیوا و ئومێد و ڕەحمی ئەون و لە سزایشی دەترسن بەڕاستی سزای پەروەردگارت ھەمیشە مەترسی لێکراوە و خۆ لێ پارێزراوە

﴿58﴾ وە (خەڵکی) ھیچ شار و گوندێکمان کە ئێمە لە ناویان ببەین پێش (ھاتنی) ڕۆژی دوایی یان سزایان بدەین بە سزایەکی سەخت ئیللا ئەو (سزادانە یان لەناو بردنە) لە (لوح المحفوظ) دا نوسراوە

﴿59﴾ وە ھیچ شتێک ڕێگری ئێمەی نەکردووە کە ئەو موعجیزانە بنێرین جگە لەوەی کە پێشینەکان بە درۆیان دەزانی ناردمان بۆ (ھۆزی) سەمود ئەو حوشترەی کە (موعجیزەیەکی) ئاشکرا بوو کەچی (باوەڕیان نەھێنا) و ستەمیان لێکرد و (سەریان بڕی) وە ئێمە موعجیزەکان نانێرین مەگەر بۆ ترساندنی (ئەو گەلە نەبێت)

﴿60﴾ (بیربکەرەوە) کاتێ پێمان ووتی بەڕاستی پەروەردگارت دەوری ھەموو خەڵکی داوە (دەسەڵاتی ھەیە بەسەریاندا) وە ئەو خەو بینینەی کە پیشانی تۆماندا (لەو شەو ڕەویەدا) ھەرلەبەر تاقیکردنەوەی خەڵکی بوو ھەروەھا ئەو درەختە نەفرەت لێکراوەش کە لە قورئاندا باسمان کردووە, وە ئێمە (بەو جۆرە بەڵگانە) ئەوانە دەترسێنین کەچی ئەو (ترساندنە) ھیچیان بۆ زیاد ناکات جگە لە یاخی بوون و سەرکەشی نەبێت

﴿61﴾ وە باسی ئەو کاتەبکە کە ئێمە بەةفریشتەکانمان ووت سوژدەبەرن بۆ ئادەم ئەوانیش یەکسەر ھەموویان سوژدەیان برد بێجگە لە ئیبلیس (شەیتان نەبێت) ووتی ئایامن سوژدەبەرم بۆ کەسێک کە لە قوڕ دروستت کردووە

﴿62﴾ (ئیبلیس) ووتی پێم بڵێ و ھەواڵم بدەرێ لەبارەی ئەمەوە کە ڕێزی ئەوت داوە بەسەرمندا؟! سوێند بە خوا ئەگەر دوام بخەیت تاڕۆژی دوایی (نەمرم) بەڕاستی زاڵ ئەبم بەسەر نەوەکانیدا (بە گومڕاکردن) کەمێک لەوان نەبێت (کە بەندە تایبەتیەکانی خوان)

﴿63﴾ (خوا بە شەیتانی) فەرموو بڕۆ جا ھەر کەس لەوان شوێنی تۆ کەوت ئەوە بەڕاستی تۆڵەی ھەمووتان دۆزەخە کە تۆڵەیەکی پڕ بە پڕە

﴿64﴾ وە ھەرکەس لەوانە کە دەتوانی گومڕای بکە بە دەنگت و سەدای (ناھەقت) و بدە بە سەریاندا و تێـیان خوڕە بە سوار و پیادەی لەشکرەکەتەوە، وە ھاوبەشییان بکە لەماڵ و سامان و منداڵیاندا بەڵێنیشیان پێ بدە بەڵام شەیتان بەڵێنیان پێ نادات بە خەڵەتاندن نەبێت

﴿65﴾ بێگومان بەندەکانی من دەسەڵاتت بەسەریاندا نیە (و ناتوانیت گومڕایان بکەیت) وە پەروەردگارت بەسە پارێزەر و چاودێر بێت

﴿66﴾ پەروەردگارتان ئەو زاتەیە کە کەشتی لە دەریادا ھاتوچۆ پێدەکات بۆ ئێوە بۆ ئەوەی بگەڕێن بە دوای ھەندێک بەھرە و ڕۆزی ئەودا بەڕاستی ئەو (خوایە) ھەمیشەیی میھرەبان و بە بەزەییە بەرامبەر بە ئێوە

﴿67﴾ جا کاتێک لە دەریادا تووشی بەڵا و زیان بێن ھەموو ئەو (پەرستراوانەی) ھاواریان لێ دەکەن وون دەبن بێجگە لە خوا کە چی کاتێک کە (خوا) ڕزگارتان دەکات و دەگەنە ووشکانی ڕوو وەردەگێڕن (لە خوا) (چونکە) ئادەمی ھەمیشە سپڵە و ناسوپاسە

﴿68﴾ جا ئایا ئێوە ناترسن و بێباکن لەوەی کە لە ووشکانیدا (بوومەلەرزە) بتانبات بەناخی زەویدا؟ یان (ناترسن لەوەی) بای توندتان بنێرێتە سەر بەووردە زیخەوە پاشان پارێزەرێکیشتان دەست نەکەوێت

﴿69﴾ ئەی ئایا دڵنیا و بێباکن لەوەی بتان گێڕێتەوە ناو دەریا جارێکی تر ئەمجا بینێرێتە سەرتان بایەکی توند و تیژی وێرانکەر ئەوسا لە دەریاکەدا نقومتان بکات لەبەر ئەو بێ باوەڕ و سپڵە بوونـەتان پاشان دەستان ناکەوێت ھیچ کەسێک کە داوای تۆڵەی ئێوە لە ئێمە بکات

﴿70﴾ سوێند بە خوا بێگومان ڕێزمان لە نەوەی ئادەم گرت وە لە ووشکانی و لە دەریادا ھەڵمان گرتن (بەسواری و گەڕاندمانن) و ڕۆزی پاک و خاوێنمان پێداون وە فەزڵمان داون بەسەر زۆرێک لەو شتانەی کە دروستمان کردون بە فەزڵێکی گەورە

﴿71﴾ (بیریان بخەنەوە) ئەو ڕۆژەی کە ئێمە ھەموو ئادەمیەک بانگ دەکەین بە ناوی پێغەمبەرەکەیانەوە (بەناوی پەیامەکەیانەوە) جا ھەر کەسێک نامەی کردەوەکەی بدرێت بە دەستی ڕاستیەوە ئا ئەوانە نامەکەیان دەخوێننەوە, وە ستەمیان لێ ناکرێت بە ئەندازەی ئەو تاڵە باریکەی بە دەوری ناوکی خورمادایە

﴿72﴾ بەڵام ھەر کەسێک لەم (دونیایە) دا کوێر بووبێت و (ڕێگەی ڕاستی نەبینی بێت) ئەوە ئەو کەسە لە ڕۆژی دوایشدا کوێرە بگرە لە کوێریش گومڕاترە

﴿73﴾ وە بەڕاستی نزیک بوو ئەوانە لاتدەن و وەرتگێڕن لەوەی کە نیگامان کرد بۆت بۆ ئەوەی جگە لە قورئان شتێک بەدەم ئێمەوە ھەڵبەستیت (ئەگەر گوێڕایەڵیان بوویتایە) ئەوە لەو کاتەدا دەیان کردیت بە دۆست و خۆشەویستی خۆیان و (گومڕایان دەکردیت)

﴿74﴾ خۆ ئەگەر ئێمە تۆمان دامەزراو نەکردایە بەڕاستی نزیک بوو تۆ کەمێک بەلایاندا بچیت

﴿75﴾ جا بێگومان ئەوکاتە پێمان دەچەشتی دوو بەرانبەر (سزای) ژیان دوو بەرانبەر (سزای) مردن پاشان دەستت نەدەکەوت یارمەتیدەرێک بەرانبەر بە ئێمە (کە بەرگری ئەو سزایەت لێ بکات)

﴿76﴾ وە بەڕاستی نزیک بوو ئەو (بێ باوەڕانە) (بە پیلان و دوژمنایەتی) نارەحەتت بکەن لە خاکی مەککە بۆ ئەوەی دەرت بکەن لێی جا ئەوکاتە ئەوانە نەدەمانەوە لە پاش تۆ کاتێکی کەم نەبێت (خوا لەناوی دەبردن)

﴿77﴾ رێگا و نەریتێکە لە (ئێمەوە) بۆ ئەوانەی کە ناردومانن لە پێغەمبەرانمان پێش تۆ باو و یاسای ئێمەش گۆڕانی بەسەردا نایەت

﴿78﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) نوێژ بەجێ بھێنە لەکاتی لادانی خۆر (لە ناوەڕاستی ئاسمان) ھەتا (ھاتنی) تاریکی شەو ھەروەھا نوێژی بەیانی (بەجێ بھێنە) بەڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی بەیانی ھەمیشە دەبینرێت (لەلایەن فریشتەکانی شەو و ڕۆژەوە)

﴿79﴾ وە (ئەی موحەممەد ﷺ) لە بەشێکی شەودا ھەستە شەو نوێژ بکە بەقورئان خوێندن تێیدا ئەوە زیادە نوێژی تایبەت بە تۆیە ئومێدەواربە پەروەردگارت بتگەیەنێـتە پلەو جێگایەکی پەسەندکراو (کە شەفاعەتی گەورەیە بۆ خەڵکی لە قیامەتدا)

﴿80﴾ وە بڵێ ئەی پەروەردگارم (لەھەر کارێکدا بووم) ڕاست و چاک پێم ئەنجام بدە ڕاست و چاکیش پێم کۆتایی بھێنە وە لەلایەن خۆتەوە بۆم بسازێنە دەسەڵاتێکی یارمەتیدەر (کە زاڵ بم بەسەر ھەموو کۆسپێکدا)

﴿81﴾ وە بڵێ ئاینی ڕاست ھات وە ئاینی ناحەق و بەتاڵ نەما و ڕۆیشت بەڕاستی بەتاڵ ھەمیشە لە ناوچووە

﴿82﴾ وە لەم قورئانەدا دەنێرینە خوارەوە ئەوەی کە ھۆی شیفا و میھرەبانی یە بۆ بڕواداران بەڵام (ھاتنی ئەم قورئانە) بۆ ستەمکاران ھیچ زیاد ناکات جگە لە خەسارۆمەندی نەبێت

﴿83﴾ وە کاتێک چاکە و نیعمەتی خۆمان بڕێژین بەسەر ئادەمی (بێ باوەڕدا) ڕوو وەردەگێڕێت (لە زیکری ویادی ئێمە) و دوور دەکەوێتەوە, وە کاتێک ناخۆشی و زیانی لێ بکەوێت زۆر نائومێد دەبێت

﴿84﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەمووکەس کار دەکات لەسەر سرووشت و (ڕێبازی) خۆی جا پەروەردگارتان زاناترە بەو کەسەی کە ڕێبازەکەی ڕاسترە

﴿85﴾ وە (ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێ دەکەن لەبارەی ڕۆحەوە (کە چیە) بڵێ ڕۆح لە کارو فەرمانی تایبەت بە پەروەردگارمە وە ئێوە تەنھا کەمێک لە زانیاریتان پێ بەخشراوە

﴿86﴾ وە سوێند بە خوا ئەگەر بمانەوێت بێگومان ئەو (قورئانەی) نیگامان کردووە بۆت نایھێڵین (لە دڵ و پەڕەکاندا) لە پاشان دەستت ناکەوێت لە بەرانبەر ئێمەدا کەسێک کە بەرگریت لێ بکات

﴿87﴾ مەگەر میھرەبانیەک لەلایەن پەروەردگارتەوە نەبێت بەڕاستی فەزڵ و چاکەی ئەو بەسەرتەوە گەورەیە

﴿88﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ سوێند بە خوا ئەگەر ئادەمی و جنۆکە ھەموو کۆببنەوه بۆ ئەوەی وێنەی ئەم قورئانە بھێنن ناتوانن وێنەی ئەو بھێنن ھەرچەندە پشتیوانی یەکتریش بن

﴿89﴾ وە سوێند بە خوا ئێمە ھێناومانەتەوە بۆ خەڵکی لەم قورئانەدا لە ھەموو جۆرە نموونەیەک کەچی زۆربەی خەڵکی نایانەوێت جگە لە سپڵەیی و بێ باوەڕی نەبێت

﴿90﴾ ووتیان ھەرگیز باوەڕت پێ ناھێنین ھەتا لەم زەویەدا کانیاوێکمان بۆ ھەڵنەقوڵێنیت

﴿91﴾ یان باخێکت ببێت لە دارخورما و ترێ و چەند ڕوبارێک ھەڵقوڵێنیت لە نێوان درەختەکانیدا بە خوڕ بڕوات

﴿92﴾ یان ئاسمان بڕوخێنی بەسەرماندا ھەرچۆن لافت لێداوە کە بەپارچە پارچە دەکرێت یان خوا و فریشتەکان بھێنیت ڕوو بەڕوو (بیان بینین)

﴿93﴾ ڕازاوە بە نەخش و نیگار یان بەرزببیتەوە بۆ ئاسمان وە ھەرگیز باوەڕ ناھێنین بە بەرز بونەوەکەشت ھەتا پەیامێکمان بۆ نەھێنیتە خوارەوە خۆمان بیخوێنینەوە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگارم ئایا من (شتێکی ترم) جگە لە ئادەمیەکی نێرراو و پێغەمبەر (واتە: من دەسەڵاتی ئەو شتانەم نیە بەڵکو من تەنھا مرۆڤێکم و خوا کردوومی بە پێغەمبەر)

﴿94﴾ ھیچ شتێک ڕێگری خەڵکی نەکرد لەوەی کە باوەڕ بھێنن کاتێک کە ڕێنمونی و ئاینی حەقیان بۆ ھات بێجگە لەوەی دەیانووت چۆن خوا ئادەمیەک بە پێغەمبەر دەنێرێت

﴿95﴾ بلێ ئەگەر لە زەویدا فریشتە ھەبوایە و بە دڵنیاییەوە (تیایدا) بگەڕانایە (بە وێنەی ئادەمی) بێگومان لە ئاسمانەوە دەمان ناردەخوارەوە بۆیان فریشتەیەکی پێغەمبەر

﴿96﴾ بڵێ پێیان خوا بەسە کە شاھید بێت لە نێوان من و ئێوەدا بەڕاستی خوا ھەمیشە ئاگادار و بینایە بە بەندەکانی

﴿97﴾ ھەر کەس خوا ڕێنمونی بکات ھەر ئەو کەسە ڕێنمونی کراوە (بەڕاستی) و ھەر کەسیش خوا گومڕای بکات ئەوە ھەرگیز دەستت ناکەوێت بۆیان بێجگە لە خوا دۆست و یارمەتی دەرانێک وە لە ڕۆژی دواییدا حەشریان دەکەین بەسەر ڕوومەت و دەم و چاویاندا کە کوێر و لاڵ وکەڕن شوێنی نیشتەجێیان دۆزەخە ھەر جارێک (دۆزەخ) بڵێسەی بنیشێتەوە (دامرێتەوە) بڵێسەی ئاگرەکەیان بۆ زیاد دەکەین

﴿98﴾ ئەوە تۆڵەی ئەوانەیە چونکە بێگومان باوەڕیان نەھێنا بە ئایەتەکانی ئێمە و دەیانووت ئایا ئەگەر ئێمە بووینە ئێسک و پروسکی پارە پارەی ڕزیو ئایا ئێمە جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە بە دروست کردنێکی تازە

﴿99﴾ ئایا ئەوانە نەیانزانیوە بێگومان ئەو خوایەی کە ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە دەسەڵاتدار و بەتوانایە کەوێنەی ئەوانە دروست بکاتەوە، وە کات و ماوەیەکی دیاری کردووە بۆیان کە گومانی تێدا نیە بەڵام ستەمکاران ھیچیان ناوێت بێ باوەڕی نەبێت

﴿100﴾ بڵێ ئەگەر ئێوە خاوەنی خەزێنەکانی چاکە و نیعمەتەکانی پەروەردگارم بن ئەوکاتە دەتانگرێتەوە (لە بەخشین) لە ترسی خەرج بوون و تەواو بوون وە ئادەمی ھەمیشە ڕژدە و چروکە

﴿101﴾ وە سوێند بە خوا بەڕاستی بەخشیمان بەموسا نۆ موعجیزەی ڕوون وئاشکرا (ئەی موحەممەد ﷺ) دەی پرسیار لە نەوەی ئیسرائیل بکە (سەبارەت بە ڕوداوی مووسا و فیرعەون) کاتێ (موسا) ھاتە لایان ئەمجا فیرعەون پێی ووت بەڕاستی ئەی موسا من واگومان دەبەم کە تۆ جادو لێکراو بیت

﴿102﴾ (موسا علیە السلام) فەرمووی سوێند بە خوا بێگومان تۆ دەزانی ھیچ کەس ئەم موعجیزانەی نەناردۆتە خوارەوە جگە لە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی نەبێت کە ڕوونکەرەوەن (بۆ خەڵکی) وە بەڕاستی من دڵنیام کە تۆ ئەی فیرعەون لە ناو دەچیت

﴿103﴾ جا فیرعەون ویستی کەوا (موسا و کۆمەڵەکەی) دەرکات لە زەوی (میسر) دا ئیتر ئێمەش فیرعەون و ئەوانەی لەگەڵی بوون ھەموویانمان خنکاند لە دەریادا

﴿104﴾ ئەوسا لە پاش خنکاندنیان ووتمان بە نەوەی ئیسرائیل نیشتەجێ بن لەو زەویەی (کە فیرعەون ویستی دەرتان کات لێی) جا کاتێک بەڵێنی ڕۆژی دوایی ھات ئەوسا ھەمووتان پێکەوە (بۆ دادگای خوا) دەھێنین

﴿105﴾ وە ئەم (قورئانە) مان بە ھەق ناردۆتە خوارەوە، وە بە ھەق و ڕاستیش ھاتووەتە خوارەوە، وە تۆمان ڕەوانە نەکردووە بە موژدەدەر و ترسێنەر نەبێت

﴿106﴾ وە قورئانمان بەش بەش بۆت ناردووە بۆ ئەوەی بیخوێنیتەوە بەسەر خەڵکیدا بە لەسەر خۆیی و ھێواشی وە ئەم (قورئانە) مان بەو شێوە دابەزاند

﴿107﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان) بڵێ باوەڕبھێنن بەم (قورئانە) یان باوەڕی پێ نەھێنن بەڕاستی ئەوانەی کە زانیارییان پێ بەخشراوە لە پێش ئەم (قورئانە) دا کاتێک (قورئان) بخوێنرێتەوە بەسەریاندا بە خێرایی دەکەون بەڕودا بە سوژدە بردن

﴿108﴾ وە دەڵێن پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارمان بەڕاستی ھەمیشە بەڵێنی پەروەردگارمان بەدی دێت

﴿109﴾ وە دەکەون بەسەر ڕوودا و دەگرین و (قورئان) ھەمیشە ملکەچیان بۆ زیاد دەکات

﴿110﴾ بڵێ نزا و ھاوار لە خوا بکەن یان ھاوار لە ڕەحمان بکەن (یەکسانە) بەھەر کامیان نزاو ھاوار داوای لێ بکەن چونکە ھەر بۆ خوایە ھەموو ناوە زۆر جوانەکان لە نوێژکردنتدا دەنگ بەرزمەکەرەوە و بەنھێنیش مەیکە لەو نێوانەدا ڕێگایەک ھەڵبژێرە (بەشێوەیەک خۆت گوێت لە خۆت بێت)

﴿111﴾ وە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەموو سوپاس و ستایش ھەر بۆ خوایە زاتێک کە ھیچ مناڵێکی بۆ خۆی بڕیار نەداوە و ھیچ ھاوبەشێکی نەبووە لە موڵک و پادشایەتیدا ھیچ دۆست و یارمەتیدەرێکی نەبووە لەبەر بێ دەسەڵاتی (کەواتە) خوا زۆر بە گەورە بگرە

الكهف

Surah 18

﴿1﴾ ھەموو سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە ناردوویەتیە خوارەوە قورئان بۆ سەر بەندکەی خۆی (موحەممەد ﷺ) و ھیچ جورە لاریەکی تێدا دانەناوە

﴿2﴾ (کتێبێکی) ڕاست و پایەدارە بۆ ئەوەی بە سزایەکی زۆر بەتین بترسێنێت (ئەوانەی کە باوەڕی پێ ناھێنن) لە لایەن خۆیەوە و مژدەش بدات بەو باوەڕ دارانەی کە کردەوە چاکەکان ئەنجام دەدەن بەمەی کە پاداشتێکی چاکیان بۆ ھەیە

﴿3﴾ لەو (بەھەشتە) دا بێ بڕانەوە دەمێننەوە

﴿4﴾ وە (بۆ ئەوەی) کەسانێک بترسێنێت کە دەیانووت خوا ڕۆڵەی بۆ خۆی بڕیار داوە

﴿5﴾ نەخۆیان زانابوون پێی نەباو و باپیرانیان چ قسەیەکی (بوختانێکی) گەورەیە کە لە دەمیان دەردەچێت جگە لە درۆ ھیچ شتێکی تر ناڵێن

﴿6﴾ جا لەوانەیە خۆت لە ناوبەری لەبەر کردەوەی ئەوان ئەگەر ئیمان نەھێنن بەم قورئانە لە داخ و خەفەتدا (بمریت)

﴿7﴾ بەڕاستی ئێمە ھەرچی وا بەسەر زەویەوە کردوومانە بەزینەت و جوانی بۆ زەوی بۆ ئەوەی خەڵکی تاقی بکەینەوە کامیان کردەوەی جوانتر و چاکترە؟

﴿8﴾ وە بەڕاستی ئەوەی وابەسەر زەویەوە ئێمە ھەمووی دەکەین بە زەویەکی تەختی ووشک و برنگ

﴿9﴾ ئایا واتزانی کە ھاوەڵانی ئەشکەوت و تابلۆ (ئەو بەردەی ناویانی تیدا نوسرا بوو) ئەوان لەناو نیشانەکانی ئێمەدا شتێکی سەر سوڕھێنەر بوو؟

﴿10﴾ کاتێک کۆمەڵە گەنجێک پەنایان بردەبەر ئەشکەوتەکە ووتیان ئەی پەروەردگارمان لەلایەن خۆتەوە ڕەحمەتێکمان پێ ببەخشە وە فەراھەم بھێنە بۆمان لەم کارەی کەواین تیایدا ڕێی ڕاست و ڕزگاری

﴿11﴾ جا ئێمەش (دوعاکەیانمان گیرا کرد و) پەردەمان ھێنا بەسەر گوێیاندا لەو ئەشکەوتەدا چەند ساڵ (خەومان لێ خستن)

﴿12﴾ لە پاشان خەبەرمان کردنەوە بۆ ئەوەی دەریخەین لەو دوو تاقمە کامیان چاکتر ماوەی خەوی خۆیان دەژمێرن (لە ئەشکەوتەکەدا)

﴿13﴾ ئێمە بۆت دەگێڕینەوە ھەواڵی ئەوان بەڕێک و ڕاستی بەڕاستی ئەوانە کۆمەڵە لاوێک بوون باوەڕیان ھێنابوو بە پەروەردگاریان ئێمەش ڕێنمونیمان زیاد کردن

﴿14﴾ و دڵیانمان بەھێز کرد (لەسەر ئەو باوەڕە) لە کاتێکدا ھەستان و ڕاپەڕین ووتیان پەروەردگاری ئێمە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە ئێمە ھەرگیز بێجگە لەو پەرستراوێکی تر ناپەرستین (ئەگەر جگە لە خوا شتێ تر بپەرستین) سوێند بە خوا ئەوکاتە درۆمان ووتووە

﴿15﴾ ئا ئەوانە گەلەکەی ئێمەن بێجگە لە خوا پەرستراوی تریان بۆ خۆیان بڕیار داوە دەی با بۆیان بیھێننەوە بەڵگەو نیشانەی ڕوون و ئاشکرا دەی کێ ستەمکارترە لەو کەسەی کە درۆ ھەڵبەستێ بە دەم خوداوە

﴿16﴾ (ئەی ھاوەڵانی ئەشکەوت) کاتێک ئێوە دوورە پەرێزیتان گرت لەوان (لەو بێ باوەڕانە) و لەو (پەرستراوانەش) بێجگە لە خودا دەیان پەرستن دەی کەوایە پەنا بەرنە ئەشکەوتەکە پەروەردگارتان بڵاوی دەکاتەوە بۆتان بەزەیی وڕەحمەتی خۆی وە بۆتان فەراھەم دەھێنێت لەم کارەتاندا ھۆی گوزەران و ژیانتان

﴿17﴾ خۆر دەبینی کاتێک کە ھەڵدێت لەلای ڕاستی ئەشکەوتەکەیان دەدات کاتێکیش ئاوا دەبێت لای دەدات لێیان بەلای چەپدا لە کاتێکدا ئەوان لە ناو بۆشایی فراوانی ئەشکەوتەکەدان ئەوە ھەندێکە لە بەڵگە و نیشانەکانی خوا ھەر کەسێک خوا رێنمونی بکات تەنھا ئەو کەسە ڕێنمونی کراوە و ھەر کەسیش گومڕا بکات ئەوە دەستت ناکەوێت بۆی ھیچ پشتیوان و ڕێ نیشاندەرێک

﴿18﴾ (ئەگەر بیان بینیت) وا دەزانیت بەخەبەرن کە چی خەوتوون وە ئەو (خەوتووانە) ئەم دیو و دیویان پێ دەکەین (بۆ ئەوەی لاشەیان تێک نەچێت) بەلای ڕاست و بە لای چەپدا و سەگەکەیان ھەردوو دەستی درێژ کرد بوو لەبەر دەرگای ئەشکەوتەکەدا ئەگەر سەیرێکت بکردنایە بێگومان بە ڕاکردن بەرە و دوا دەگەڕایتەوە و پڕ بە دڵ لێیان دەترسایت

﴿19﴾ ئابەو شێوە (لە خەو) خەبەرمانکردنەوە بۆ ئەوەی پرسیار لە یەکتری بکەن یەکێکیان ووتی چەندە ماونەتەوە (بە خەوتوویی) (ھەندێکیان) ووتیان ڕۆژێک یا کەمتر لە رۆژێک ماوینەتەوە (ھەندێکی تریان) ووتیان پــەروەردگــارتان زاناترە بەماوەی مانەوەتان دە یەکێکتان بەم دراوە (زیوە) تا ن بنێرن بۆ ناو شار با سەیرکات کێ (لە خەڵکی شار) خۆراکی پاکترە ئەوە با لەوە خۆراکتان بۆ بھێنێت با نەرم و نیان و لەسەرخۆ بێت لە ھەڵسوکەوتیدا (تا نەناسرێتەوە) و کەس لە ئێوە ئاگادار نەکات

﴿20﴾ چونکە بێگومان ئەگەر ئەوان پێتان بزانن بەرد بارانتان دەکەن یان دەتان گێڕنەوە بۆ ناو ئاینەکەی خۆیان ئەو کاتە ئێوە ھەرگیز ڕزگارتان نابێت

﴿21﴾ (پاش سەدان ساڵ ) ئا بەو شێوە خەڵکمان ئاگادار کرد بەسەریاندا بۆ ئەوەی بزانن کە بێگومان بەڵێنی خوا ڕاستە وە دڵنیابن کەلاڕۆژی دوایی گومانی تێدا نیە (خەڵکی مان ئاگادارکرد بەسەریاندا) لە کاتێکدا ئەو خەڵکە کێشەیان بوو لە نێوان خۆیاندا دەربارەیان جا (ھەندێکیان) ووتیان چەند خانوویەکیان بەسەرەوە دروست بکەن پەروەردگاریان ئاگادارترە پێـیان ئەوانەی کەزاڵ بوون بەسەر کار و باری ئەوکۆمەڵەدا ووتیان بێگومان مزگەوتێکیان بەسەرەوە دروست دەکەین

﴿22﴾ ئەوسا ھەندێکیان دەڵێن (ئەو لاوانە) سێ کەسن و چوارەمیان سەگەکەیانە وەھەندێکی تریان دەڵێن پێنج کەسن و شەشەمیان سەگەکەیانە ئەمانە قسەی بێ بەڵگەن (تفەنگ بە تاریکە شەوە دەنێن) ھەندێکی تریان دەڵێن ئەوانە حەوت کەسن ھەشتەمەکەیان سەگەکەیانە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ پەروەردگارم زاناترە بەژمارەیان کەمێک نەبێت لە خەڵکی کەس ژمارەیان نازانێت کەواتە (ئەی موحەممەد ﷺ) لەبارەیانەوە دەمەقاڵێ مەکە جگە لە دەمەقاڵەیەکی ئاشکرا و ئاسان (تەنھا ئەوە بڵێ کە لە قورئاندا بۆت ھاتووە) وە لە بارەیانەوە پرسیار لە کەسیان (خاوەن نامەکان) مەکە

﴿23﴾ بۆ (کردنی) ھیچ شتێک مەڵێ بێگومان من سبەینێ ئەو شتە دەکەم

﴿24﴾ مەگەر (لەگەڵیدا بڵێیت) ئەگەر خوا بیەوێت ھەر کاتێک (إن شاء اللە) ت لە بیرچوو چ کاتێک بیرت ھاتەوە بیڵێ بڵێ ئومێدەوارم پەروەردگارم ڕێنمونیم بکات بۆ ڕێگایەکی نزیکتر (لە ڕاستی) لەمە

﴿25﴾ (ئەو کۆمەڵە لاوە) مانەوە لە ناو ئەشکەوتەکەیاندا (بە خەوتوویی) ماوەی سێ سەد ساڵ (بە ساڵی ھەتاوی) نۆ ساڵی تریشیان زیادکرد (ئەگەر بە ساڵی مانگی عەرەبی حیساب بکرێت)

﴿26﴾ بڵێ خوا زاناترە بە ماوەی مانەوەیان تەنھا بۆ خوایە زانینی نھێنی ئاسمانەکان و زەوی ئای (خوا) چ بینا و بیسەرە بێجگە لە (خوا) ھیچ پشتیوانێکیان بۆنیە کەسیش ناکات بە ھاوبەشی خۆی لە فەرمانی دا

﴿27﴾ بخوێنەرەوە ئەوەی کە وەحیت بۆکراوە لە قورئانی پەروەردگارت کەس نیە بتوانێت ووتەکانی ئەو بگۆڕێت ھەرگیز پەنایەکت دەست ناکەوێت بێجگە لە خوا پەنای بۆ بەریت

﴿28﴾ خۆت ڕاگرە لەگەڵ ئەوانەی لە پەروەردگاریان دەپاڕێنەوە و یادی ئەو دەکەن (و دەیپەرستن) بەیانیان و ئێواران کە مەبەستیان ڕەزامەندی خوایە چاوەکانت لەوان لامەدە و وەرمەگێڕە (بۆ کەسانی بێ باوەڕی دەوڵەمەند) کە جوانی و رازاوەیی ژیانی ئەم دونیای دەوێت و بەگوێی کەسێک مەکە کە دڵیمان لە یادی خۆمان بێ ئاگا کردوە و شوێنی ھەوا و ئارەزووی خۆی کەوتووە ھەموو کارەکانی خراپ و لە سنوور دەرچووە

﴿29﴾ بڵێ ھەق (کە ئەم قورئانە یە) لە لایەن پەروەردگارتانەوە ھاتووە جا ھەرکەسێک دەیەوێت با باوەڕبھێنی و ھەرکەسیش دەیەوێت با بێ باوەڕ بێت ( ئەمەش جۆرێکە لە ھەڕەشە و سەرزەنشت) بە ڕاستی ئێمە ئامادەمان کردووە بۆ ستەمکاران (بێ باوەڕان) ئاگرێک کە بڵێسەکەی (وەکو ڕەشماڵ) دەوریان دەدات وە ئەگەر (لە تینوانا) ھاواری ئاو بکەن ئاوێکیان بۆ دەھێنرێت وەک مسی تواوە (یا وەک چڵک و چەپەڵی ڕۆن و زەیت وایە) روو دەم و چاوەکان دەبرژێنێ ئای چ خواردنەوەیەکی پیس و خراپە و ئای چ شوێن و جێگایەکی خراپە

﴿30﴾ بەڕاستی ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە و کردوەی چاکەیان کردووە بێگومان ئێمە پاداشتی ئەوانە وون ناکەین کە کردەوەی چاکیان کردوە

﴿31﴾ بۆ ئەوانە ھەیە بەھەشتانێکی ھەمیشەیی کە ڕوبارەکان بە ژێریاندا دێن و دەچن دەڕازێنرێنەوە لەو (بەھەشتانە) دا بە بازنی زۆری ئاڵتون وە پۆشاکی سەوز دەپۆشن لە ئاوریشمی تەنک و ئەستور پاڵ دەدەنەوە لەو (بەھەشتە) دا بە سەر کورسی و پاڵپشتەکانەوە ئای چەند پاداشتێکی چاک و جێگایەکی خۆشە

﴿32﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بۆیان بگێڕەرەوە نموونەی ئەو دوو پیاوە دابوومان بە یەکێکیان (کە بێ باوەڕ بوو) دوو باخ لە ھەموو جۆرە ترێیەک بە دار خورما دەوری ھەردوو باخەکەمان دابوو لە نێوان ئەو دوو باخەدا کشتوکاڵمان فەراھەم ھێنا بوو (بۆی)

﴿33﴾ ھەردوو باخەکە بەری چاکیان گرتبوو ھیچیان لێ خەسار نەبوو بوو و لە نێوان ئەو دوو باخەدا کانیاوێکمان ھەڵقوڵاندبوو (بۆ ئاودانیان)

﴿34﴾ ھەروەھا (خاوەنی ئەو دوو باخە) ماڵ و سامانی زۆری ھەبوو (لە ئاڵتون و زیوو شتی تر) جا بە ھاوڕێ (ئیماندارە ھەژارە) کەی ووت لە کاتێکدا کە قسەی لەگەڵدا دەکرد من ماڵ و سامانم لە تۆ زۆرترە کوڕ و کاڵ و خزمەتکاریشم زیاترە

﴿35﴾ (بێ باوەڕەکەیان) چووە ناو باخەکەیەوە لە کاتێکدا کە ستەمکاربوو لە خۆی ووتی باوەڕ ناکەم ھەرگیز ئەم باخەم لەناو بچێت

﴿36﴾ باوەڕیش ناکەم ڕۆژی دوایی بێت و ڕوو بدات سوێند بێ خۆ ئەگەر (پاش مردن) بمگێڕنەوە بۆ لای پەروەردگارم بێگومان باشتر لەم باخەم دەست دەکەوێ

﴿37﴾ ھاوڕێ (ئیماندارە) کەی پێی ووت لە کاتێکدا کە گفتوگۆی لەگەڵدا دەکرد ئایا تۆ بێ باوەڕیت بەو زاتەی کە تۆی لە خاک دروستکردووە پاشان لە دڵۆپە ئاوێک پاشان کردویتی بە پیاو

﴿38﴾ بەڵام من ھەر (دەڵێم) ئەو خوا پەروەردگارمە و ھیچ کەسیش ناکەم بە ھاوبەشی پەروەردگارم

﴿39﴾ وە با کاتێک چوویتە ناو باخەکەتەوە بتووتایە ھەرچی خوا بیەوێت (ھەر ئەوە دەبێت) ھەموو توانایەکیش ھەر بەدەس خوایە ئەگەر تۆ من دەبینی لە تۆ کەمتریش ماڵ و دارایی و مناڵم ھەیە

﴿40﴾ ئومێدم وایە کە پەروەردگارم چاکتر لە باخەکەی تۆم پێ بدات و بەڵا و بروسکەیەکیش لە ئاسمانەوە بنێرێت بۆ باخەکەی تۆ جا (باخەکەت) ببێت بەزەویەکی ووشکی ساف و خلیسک

﴿41﴾ یان ئاوەکەی ڕۆبچێت بە ناخی زەویدا ئیتر ھەرگیز نەتوانی بیدۆزیتەوە

﴿42﴾ سامان و بەر و بوومەکەی لە ناوبرا (بە ھەورە بروسکە سوتا و نەما) ئەمجا کابراش لە داخا دەسەکانی دەپرواند و دەیدان بە یەکدا لەسەر ئەو ماڵەی کە خەرجی کرد بوو (لە باخەکەیدا) لە کاتێکدا (کەپری) باخەکەی ھەموو کەوتوون بەسەر یەکدا (جا لە پاشە ڕۆژدا) دەڵێت: خۆزگە کەسم نەکردایە بەھاوەڵی پەروەردگارم

﴿43﴾ کەسانێک نەبوو یارمەتی بدەن و بێن بەھانایەوە بێجگە لە خوا خۆیشی سەرکەوتوو نەبوو

﴿44﴾ لەو شوێنانەدا پشتیوانی تایبەتی خوای ڕاست و ھەقە ھەر ئەویش چاکترین پاداشت ئەداتەوه و سەرئەنجامی باشیش (بە ئیمانداران) دەدات

﴿45﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بیھێنەرەوە بۆ ئەو (بێ باوەڕانە) نموونەی ژیانی دونیا وەک بارانێک وایە لە ئاسمانەوە دەیبارێنین ئەوسا جۆرەھا ڕواوی زەویی (پێ دەڕوێت) و دەڕۆن بەناو یەکدا ئەمجا دەبێتە پوش و پەڵاش و ھەوا پرش و بڵاوی دەکاتەوە، وە خوا ھەمیشە بە توانا و دەسەڵاتدارە بەسەر ھەموو شتێکدا

﴿46﴾ ماڵ و کوڕ و کاڵ جوانی و زینەتی ژیانی دونیان کردەوە چاکەکان کە (پاداشتیان) دەمێنێتەوە پاداشتیان چاکترە لای پەروەردگارت و زیاتر جێگەی ئومێدن (لە ماڵی دونیا)

﴿47﴾ وە (یادیان خەرەوە) ڕۆژێک کە شاخەکان دەخەینە ڕێ و ڕووی زەوی بە ڕوونی و تەختی دەبینی و ھەموو (خەڵکی) کۆ دەکەینەوە و ھیچ کەسیان بەجێ ناھێڵین

﴿48﴾ و ھەموو (ئادەمی) لە بەردەم پەروەردگارتدا ڕیز دەکرێن سوێند بە خوا دێنەوە بۆ لامان ھەر بەو شێوەیەی کە یەکەمجار دروستمان کردن (بە ڕووتی و بێ بەرگی) بەڵام ئێوە گومانتان وابوو کە ئێمە کاتێک دانانێین بۆ (لێپرسینەوە) تان

﴿49﴾ نامەی کردەوەکان دابەش دەکرێت (دەدرێتە دەستی ڕاست چاکان و دەستی چەپی تاوانباران) ئەمجا تاوانباران دەبینیت زۆر دەترسن لەو (ھەموو تاوان و خراپەی) کە تێیدایە و دەڵێن ئای ھاوار بۆ ئێمە ئەم نامە و دەفتەرە چییە؟ ھیچ کردەوەیەکی بچووک و گەورەی بەجێ نەھێشتووە و تۆماری کردووە ھەر کردەوەیەکیان کردبێت (تیایدا) ئامادەیە و پەروەردگارت ستەم لە کەس ناکات

﴿50﴾ (بیریان بھێنەرەوە) کاتێک بە فریشتەکانمان ووت سوژدە بەرن بۆ ئادەم ئەوانیش ھەموو سوژدەیان برد جگە لە ئیبلیس (شەیتان) نەبێت کە لە پێڕی جنۆکەکان بوو بۆیە لە فەرمانی پەروەردگاری دەرچوو دەی ئایا ئێوە (ئەی ئادەمیزادەکان) ئەو و نەوەی ئەو دەکەنە دۆست و پشتیوانی خۆتان لە جیاتی من لە کاتێکدا کە ئەوان دوژمنی ئێوەن ئای چ گۆڕینەوەیەکی خراپە بۆ ستەمکاران

﴿51﴾ من ئەوان (شەیتان و نەوەکانیم) ئامادەی دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی نەکردووە ھەروەھا لە (کاتی) دروستکردنی خۆشیاندا (ئامادەم نەکردوون) وە من ھەرگیز گومڕاکەرانم نەکردووە بە یارمەتیدەری خۆم

﴿52﴾ ڕۆژێک دەبێت کە خوا دەفەرموێت بانگی ئەو بتانە بکەن کە لاتان وابوو ھاوبەشی منن (با یارمەتیتان بدەن) ئەوانیش بانگیان دەکەن بەڵام وەڵامیان نادەنەوە (و نایەن بە ھاواریانەوە) وە ئێمە لە نێوانیاندا شیوێکی پڕ ئازارمان داناوە

﴿53﴾ وە تاوانباران ئاگری دۆزەخ دەبینن و ھەموو دەزانن و دڵنیان کە دەچنە ناوی وتێی دەکەون و ڕێگایەکیان دەست ناکەوێت بۆ گەڕانەوە لەو (ئاگرە)

﴿54﴾ سوێند بە خوا بەڕاستی ئێمە لەم قورئانەدا ھێناومانەتەوە ھەموو جۆرە نموونەیەک بۆ خەڵکی بەڵام ھەمیشە ئادەمی لە ھەموو شتێ زیاتر موجادەلە و دەماقاڵێ دەکات

﴿55﴾ ھیچ شتێک ڕێگری لە خەڵک نەکردووە کە باوەڕبھێنن کاتێک ھیدایەت و ڕێنمونیان بۆھات و داوای لێ بوردن بکەن لە پەروەردگاریان جگە لەوەی وەک ئوممەتانی پێشینانیان لێ بێت و (سـزای خودا لە ناویان ببات) یان سزا ڕوو بە ڕوویان بێتەوە (بە چاوی خۆیان بیبینن)

﴿56﴾ ئێمە پێغەمبەرانمان نە ناردووە تەنھا بۆ ئەوە نەبێت کە موژدە دەر و ترسێنەر بن ئەوانەی کە بێباوەڕن بەناھەق و بەتاڵ دەمەقاڵێ دەکەن بۆ ئەوەی (ئاینی) ڕاستی پێ لە ناو بەرن ئایەتەکانی من (کە قورئانە) و ئەو ھەرەشانەی پێی ترسێنراون بە گاڵتەیان دەزانین

﴿57﴾ کێ ستەمکارترە لەو کەسەی کە ئامۆژگاری کرا بێت بە ئایەتەکانی پەروەردگاری بەڵام ئەو گوێ ی پێ نەداو و ئەو تاوانانەی کە کردویەتی لە بیری خۆی بباتەوە بەڕاستی ئێمە چەند پەردەیەکی ئەستورمان داوە بەسەر دڵیاندا تا تێنەگەن (لە ئایەتەکانی ئێمە) وە قورسی و کەڕیمان خستۆتە گوێیانەوە (تاڕاستی نەبیستن) جا ئەگەر بانگیان بکەیت بۆ سەر رێگای ڕاست ئەوانە ھەرگیز ھیدایەت وەرناگرن

﴿58﴾ پەروەردگارت لێبووردەی خاوەن بەزەییە ئەگەر تۆڵەیان لێ بسەنێ بەھۆی ئەو (تاوانانەوە) ی کە کردوویانە بێگومان بە پەلە سزای سەختی بۆ دەناردن بەڵام بۆ (سزادانی) ئەوان کاتێکی دیاری کراو ھەیە بێجگە لەو (خوایە) ھیچ پەنایەکیان دەست ناکەوێت (لەو سزایە)

﴿59﴾ و ئەو ھەمووە شار و گوندانەمان وێرانکرد و لەناومان بردن کاتێک (دانیشتوانیان) ستەمیان کرد و بۆ لەناو برد نیشیان کاتێکی دیاری کراومان دانا بوو

﴿60﴾ (باسی ئەو کاتە بکە) کە موسا بەلاوە بەردەستەکەی خۆی ووت من ھەر دەڕۆم ھەتا دەگەمە شوێنی بە یەک گەیشتنی دوو دەریاکە یان ماوەیەکی دوور و درێژ دەڕۆم

﴿61﴾ جا کاتێک گەیشتنە ئەو شوێنەی دوو دەریاکە بەیەک دەگەن ماسیەکەیان لەبیر چوو (کە وەک توێشوو بۆ سەفەرەکەیان پێـیان بوو) جا (ماسیەکە خۆی فڕێداو) ڕێگەی خۆی گرتە بەر لەناو دەریاکەدا و (ئاوەکە) لەت دەبوو وەک خۆی لێ نەدەھاتەوە

﴿62﴾ جا کاتێک تێپەڕین (لەو شوێنە) (موسا) فەرمووی بەلاوە بەردەستەکەی خواردنەکەمان بۆ بھێنە سوێند بە خوا بەڕاستی لەم سەفەرەماندا دووچاری ماندوویی و زەحمەت بووین

﴿63﴾ (لاوەکە) ووتی لە بیرتە کاتێک چووینە پەنا بەردە گەورەکە (بۆ پشوودان) جا بەڕاستی من (لەوێ) ماسیەکەم لە بیر چوو ھیچ شتێک ئەو (ماسیەی) لەبیر نەبردمەوە کە باسی بکەم بۆت بێجگە لە شەیتان (ماسیەکە زیندوو بویەوە) و بەشێوەیەکی سەیر رێگای خۆی لە دەریاکە گرتەبەر

﴿64﴾ (موسا) ووتی ئێمەش ئەوەمان دەویست ئەمجا بە شوێنی خۆیاندا گەڕانەوە بە سەرنجدان

﴿65﴾ جا بەندەیەک لە بەندەکانی ئێمەیان بینی کە لەلایەن خۆمانەوە ڕەحمەتمان پێدابوو شارەزاشمان کردبوو لە زانیاری تایبەتی خۆمان

﴿66﴾ موسا بەو (بەندە صاڵحەی) ووت ئایا (ھاوڕێیەتیت بکەم) و شوێنت بکەوم بۆ ئەوەی فێرم بکەیت لەو زانیاریە ڕاستەی فێری بوویت

﴿67﴾ (بەندە صاڵحەکە) ووتی (بە موسا) بە ڕاستی تۆ ھەرگیز ناتوانیت لەگەڵ مندا خۆت بگری

﴿68﴾ تۆ چۆن خۆت دەگریت لەسەر شتێک کە لە ڕاز و نھێنی ئەو ئاگادار نیت

﴿69﴾ (موسا) ووتی ئەگەر خوا بیەوێت بە خۆڕاگر دە مبینی و سەرپێچی لە ھیچ فەرمانێکت ناکەم

﴿70﴾ ووتی (بە موسا) جا ئەگەر شوێنم کەوتیت ئەوە پرسیاری ھیچ شتێکم لێ مەکە ھەتا خۆم دەربارەی قسەت بۆ دەکەم (لە نھێنییەکەی ئاگادارت دەکەمەوە)

﴿71﴾ ئەمجا پێکەوە ھەردووکیان رۆیشتن ھەتا سواری کەشتیەک بوون (پیاو چاکەکە) کەشتێکەی کون کرد (موسا) ووتی کەشتییەکەت کون تێکرد بۆ ئەوەی سەرنشینەکانی (لە دەریادا) نوقم بکەیت سوێند بە خوا بەڕاستی کارێکی زۆر خراپ و ناشایستەت کرد

﴿72﴾ (پیاو چاکەکە) ووتی ئایا من نەم ووت تۆ ھەرگیز ناتوانی خۆت بگریت لەگەڵ مندا

﴿73﴾ (موسا) ووتی لێم ببورە لەبەر ئەوەی (ئەو مەرجەی دامان نابوو) لەبیرم چوو ئەم زانیاری فێربوونەم لەسەر قورس مەکە

﴿74﴾ ئەمجا پێکەوە ھەردووکیان رۆیشتن ھەتا گەشتن بە تازە لاوێک یەکسەر (پیاو چاکەکە) ئەو (تازە لاوەی) کوشت (موسا) ووتی کەسێکی پاکی بێ گوناھت ھەروا کوشت بێ ئەوەی کەسێکی کوشتبێ سوێند بە خوا بەڕاستی کارێکی زۆر خراپ و ناڕەوات کرد

﴿75﴾ (بەندە چاکەکە) ووتی(بە موسا) پێم نەووتیت بێگومان تۆ ھەرگیز ناتوانی خۆت بگری لەگەڵمندا

﴿76﴾ (موسا) ووتی ئەگەر دوای ئەم جارە پرسیاری ھەرشتێکم لێ کردیت (ڕەخنەم لێ گرتیت) ئیتر ھاوڕێیەتیم مەکە چونکە بەڕاستی لەلایەن منەوە بیانووت ھەیە (لەوەی وازم لێ بھێنیت)

﴿77﴾ ئەمجا پێکەوە ھەردووکیان ڕۆیشتن ھەتا گەشتنە لای خەڵکی شارێک (لەو کاتەدا برسیان بوو) داوای خۆراکیان کرد لەخەڵکی شارەکە ئەوانیش (خەڵکی شارەکە) میوانداریان لێ نەکردن ئەمجا بینیان دیوارێک لەودا (لەوشارەدا) نزیک بوو بکەوێت (بەندە چاکەکە) دیوارەکەی ڕاستکردەوە وھەڵیچنیەوە، (موسا) ووتی ئەگەر بتویستایە کرێیەکت لەسەر وەردەگرت

﴿78﴾ ووتی ئا لێرەدا کاتی جیابوونەوەی من و تۆیە ئاگادارت دەکەم لەحیکمەتی ئەو شتانەی کە تۆ نەتوانی خۆت بگریت لەسەر (ڕوودان)یان

﴿79﴾ ھۆی (کوون کردنی) کەشتیەکە (ئەوە بوو) (ئەو کەشتیە) ھی چەند کەسێکی ھەژار بوو ئیشیان دەکرد (بەو کەشتیە) لەو دەریایەدا بۆیە ویستم (بە کون کردنی) عەیبداری بکەم (تا پاشا دەستی بەسەردا نەگرێت) چونکە لەپێشیانەوە پاشایەک ھەبوو دەستی دەگرت بەسەر ھەموو کەشتیەکی (چاک)دا

﴿80﴾ وە تازە لاوەکەش (کە کوشتم) ئەوە باوک و دایکی ئیماندار بوون جا ئێمەش ترساین (خۆشەویستی ئەولاوە) پاڵیان پێوە بنێت بۆ سەرکەشی و بێ باوەڕی

﴿81﴾ جا (بەو کارە) ویستمان پەروەردگاریان (لەبری ئەوەدا) بۆیان بگۆڕێت (بەمنداڵێکی) چاکتر لەو پاکتر لە گوناهـ بەسۆزو بەزەیی تر بێت بۆیان

﴿82﴾ وەھۆی (چاککردنەوەی) دیوارەکەش چونکە ھی دوو منداڵی ھەتیو بوو لە شارەکەدا لەژێریدا گەنجینەیەک ھەبوو کەھی ئەو دوو منداڵە بوو وە باوکی ئەودوو منداڵە چاک و خواناس بوو لەبەرئەوە پەروەردگارت ویستی ھەردووکیان گەورەو بەھێز ببن پاشان گەنجینەکەیان دەربھێنن ئەمە ڕەحمەتێک بوو لەلایەن پەروەردگارتەوە (لەبەر باوکیان) ئەو (شتانەی)کردم لە خۆمەوە نەبوو ئەوە نھێنی و ھۆی ئەو کردەوانە بوو کە تۆ توانای خۆ گرتنت نەبوو لەسەر (کردن) یان

﴿83﴾ ھەروەھا پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی (ذو القرنین) (لە وەڵامیاندا) بڵێ لە بارەیەوە ھەندێک باسدەکەم بۆتان

﴿84﴾ بەڕاستی ئێمە ھێز و دەسەڵاتمان پێدا لە زەویدا وە ھۆکاری ھەموو شتێکمان پێ دابوو (کە پاشایەتی پێویستی بوو)

﴿85﴾ ئەویش کەڵکی لە ھۆکارەکان وەردەگرت (بۆ گەشتن بە مەبەست)

﴿86﴾ (خۆی و لەشکرەکەی ڕۆیشت) تا ئەوکاتەی گەیشتە شوێنی ئاوابوونی خۆر (لەو شوێنەدا) وا دیار بوو خۆرئاوا دەبێت لە کانیاوێکدا کە قوڕە ڕەشەی بە دەوردایە جا لەو جێگادا ڕێی کەوت لەگەلێکی (بێ باوەڕ) پێمان ووت ئەی (ذو القرنین) یان سزایان بدە (بە کوشتن گەر باوەڕیان نەھێنا) یان چاکەیان لەگەڵدا بکە (گەر باوەڕیان ھێنا)

﴿87﴾ (ذو القرنین) ووتی ئەوەی ستەم بکات (باوەڕ نەھێنێت) ئەوە بێگومان ئێمە سزای ئەدەین (بە کوشتن) پاشان دەگەڕێنرێتەوە بۆ لای پەروەردگاری ئەویش سزای دەدات بە سزایەکی سەخت کە وێنەی نەبینراوە

﴿88﴾ بەڵام ئەوەی باوەڕ بھێنێت و کردەوەی چاکیش بکات ئەوە پاداشتی ھەرە چاک (لە دواڕۆژدا) بۆ ئەوە و کارو فەرمانی خۆمانی بۆ سووک و ئاسان دەکەین

﴿89﴾ پاشان گەڕایەوە بۆ ڕۆژھەڵات، وئەو ھۆکارانەی گرتەبەر کە خوای گەورە پێی دابوو

﴿90﴾ ھەتا کاتێک گەیشتە شوێنی ھەڵاتنی خۆر بینی خۆر ھەڵدێت لەسەر گەل و نەتەوەیەک کەھیچ پەردە و پەنایەکمان بۆ دانەنابوون (لەخۆر بیانشارێتەوە)

﴿91﴾ ھەر بەو شێوە بوو (بەسەرھاتی ذو القرنین) بێگومان ئێمە بەوەی ھەیبوو (لەبیریدا بوو) ئاگادار بووین

﴿92﴾ پاشان گەڕایەوە بۆ ڕۆژھەڵات، وئەو ھۆکارانەی گرتەبەر کە خوای گەورە پێی دابوو

﴿93﴾ ھەتا گەیشتە نێوانی دووبەربەست (نێوان دوو چیا) لەنزیک ئەو دوو بەربەستەدا گەلێکی دی لەھیچ ووتەیەک تێ نەدەگەیشتن (بەزمانی خۆیان نەبێت)

﴿94﴾ ووتیان ئەی (ذو القرنین) بەڕاستی (یـأجوج و مأجوج) لەم خاکەدا خراپەکارن ئاخۆ خەرجیەکت پێ بدەین بۆ ئەوەی بەربەستێک لەنێوان ئێمەو ئەواندا دروست بکەیت

﴿95﴾ ووتی ئەو سامان و دەسەڵاتەی پەروەردگارم پێی داوم چاکترە (لەوەی ئێوە باسی دەکەن) جا ئێوە بە ھێز و بازوو یارمەتیم بدەن لەنێوان ئێوەو ئەواندا بەربەستێک دروست ئەکەم

﴿96﴾ پارچە ئاسنم بۆ بھێنن (لەسەر یەک دایبنێن) ھەتا نێوانی ھەردوو کێوەکەی پڕ کرد و ڕێکی یەک بوون ووتی: (بەموشەدەمە) فوو بکەن (لەو ئاگرەی لە ژێریدا کرا بوویەوە) ھەتا کاتێک ئەو (پارچە ئاسنانە)ی کرد بەئاگر (ذو القرنین) ووتی مسی تواوەم بۆ بھێنن بیکەم بەسەریدا

﴿97﴾ ئەمجا (یأجوج و مأجوج) نەیاندەتوانی سەرکەون بەسەریدا (بەھۆی بەرزی و ساف و لوسی یەوە) وە نەیاندەتوانی کونی تێبکەن (لەبەر ڕەقی و ئەستووری)

﴿98﴾ (ذو القرنین) ووتی ئەم (دروستکردنە) ڕەحمەتێکە لە لایەن پەروەردگارمەوە جا ھەرکات بەڵێنی پەروەردگارم ھات (بەدەرچوونی یأجوج و مأجوج) دەیکاتە زەویەکی تەخت وە بێگومان بەڵێنی پەروەردگارم ھەق و ڕاستە

﴿99﴾ واز (لە خەڵکی) دههێنین لەو ڕۆژەدا دێن و دەچن بەناو یەکتردا (وەکو شەپۆلی دەریا) و فوو دەکرێت بەشەیپوردا ئەوسا ھەموویان کۆ دەکەینەوە سەراپا (کەسیان لێ جێ نامێنێت)

﴿100﴾ وە لەو ڕۆژەدا دۆزەخ نیشانی کافران دەدەین بەنیشان دانێکی تەواو

﴿101﴾ ئەوانەی کە(لەم دونیایەدا) چاویان پەردەی بەسەردا ھاتبوو لەیادی من وە ئەوانە نەیان دەتوانی (قورئان) ببیستن

﴿102﴾ ئایا ئەوانەی بێ باوەڕن وا گومان دەبەن (سوودی ھەبێت بۆیان) کە بەندەکانم (وەک فریشتە و عیسا) بکەن بە یار و یاوەر و پەرستراو جگە لە من بەڕاستی ئێمە دۆزەخمان ئامادەکردووە بەجێگا و شوێن (میوانداری) بۆ بێ باوەڕان

﴿103﴾ بڵێ ئایا ھەواڵتان بدەینێ بە خەسارۆمەندترین (کەس) لەکاروکردەوەکانیاندا

﴿104﴾ (ئەوانە) ئەو کەسانەن کە کردەوە و کۆششیان بەفیڕۆ چوو لەژیانی دونیادا واشیان گومان دەبرد بەڕاستی ئەوان کارێکی زۆر چاک دەکەن

﴿105﴾ ئەوانە کەسانێکن بێ باوەڕ بوون بەنیشانەکانی پەروردگاریان و گەیشتن بەخزمەتی (لەدوارۆژدا) لەبەر ئەوە کردەوەکانیان پوچەڵ و بێ پاداشت دەرچوو کەواتە لەڕۆژی دواییدا ھیچ نرخ و ڕێزێکیان بۆ دانانێین

﴿106﴾ ئەوە تۆڵە و سزایان دۆزەخە لەبەر ئەوە بێ باوەڕبوون و گاڵتەیان دەکرد بەنیشانەکان و پێغەمبەرانی ئێمە

﴿107﴾ بەڕاستی ئەوانەی کەئیمان و باوڕیان ھێناوە وەکردەوەی چاکیان کردووە بەھەشتەکانی فیردەوس جێگای (میوانداری) ئەوانە

﴿108﴾ بەبەردەوامی تێیدا دەمێننەوە داوای گواستنەوە ناکەن لەو(بەھەشتە) دا

﴿109﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەگەر(ئاوی) دەریاکان ببوایە بەمرەکەب بۆ (نوسینی) زانیاری پەروەردگارم بێگومان (ئاوی) دەریاکان تەواو دەبوون پێش ئەوەی زانیاری پەروەردگارم تەواو ببێت ئەگەر چەند ئەوەندەی دەریاکانیش بھێنین و (بیکەین بە مرەکەب زانیاری خوا تەواو نابێت) بڵێ (بەو بێ باوەڕانە) بێگومان منیش تەنھا ئادەمیزادێکم وەک ئێوە

﴿110﴾ بەڵام وەحیم بۆ دێت بەڕاستی پەروەردگاری ئێوە پەروەردگارێکی تاک و تەنھایە جا ھەرکەس بەتەمایە بەخزمەت پەروەردگاری بگات (لەقیامەتدا) ئەوە با کردەوەی چاک بکات وە لەپەرستنی پەروەردگاریدا کەس نەکات بەھاوبەشی

مريم

Surah 19

﴿1﴾ بە (کاف، ھا، یا، عەین، صاد) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی، بۆزانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە

﴿2﴾ (ئەمەی دەخوێنرێتەوە بەسەرتدا) باس ویادی بەزەیی پەروەردگارتە بە بەندەی خۆی کە زەکەریایە

﴿3﴾ لەکاتێکدا پاڕایەوە لەپەروەردگاری بەپاڕانەوەیەکی نھێنی و پەنامەکی

﴿4﴾ ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من ئێسکم لاواز بووە لەبەر پیری سەرم (بەمووی سپی) گڕی گرتووە ( ئەمە جۆرێکە لەڕەوانبیژی زمانی عەرەبی بەکاردێت بەمەبەستی ئەوەی کە مووی سپی لەکاتی پیریدا گڕی بەرداوە لە موو ڕەشەکانی سەردەمی گەنجێتی) پەروەردگارم ھەرگیز لەپاڕانەوەم لێت بێ ھیوا نەبووم

﴿5﴾ بەڕاستی من دەترسم کەس و کارەکەم (لەئاینی خوا لادەن) لەپاش (مردنی) خۆم (چونکە کەسێکیان تێدا نیە جێگرەوەی من بێت) وخێزانەکەشم نەزۆکە (منداڵی نابێت) سا تۆ لەلایەن خۆتەوە مناڵێکی چاکم پێ ببەخشە

﴿6﴾ میراتگری (پێغەمبەرێتی) من وبنەماڵەی یەعقوب بێت ئەی پەروەردگارم واشی لێ بکە کەخۆت لێی ڕازی بیت

﴿7﴾ (خوای گەورە فەرمووی) ئەی زەکەریا بەڕاستی موژدەت دەدەینێ بەمنداڵێک کەناوی یەحیایە پێشتر کەسمان بەو ناوە ناو نەناوە

﴿8﴾ ووتی ئەی پەروەردگارم چۆن منداڵم دەبێت لەکاتێکدا خێزانم نەزۆکە بێگومان خۆشم لە پیریدا گەیشتوومەتە ئەو پەڕی پیری

﴿9﴾ ووتی (بڕیار) بەو جۆرەیە پەروەردگاریشت فەرموویەتی ئەو (کارە) بەلای منەوە زۆر ئاسانە بێگومان پێشتریش تۆم دروستکردووە کەشتێک نەبوویت (پێش ئەو دروستکردنە)

﴿10﴾ (زەکەریا) ووتی ئەی پەروەردگارم نیشانەیەکم بۆ دابنێ (کاتێک ئەو مژدە ھاتە دی) (خوای گەورە) فەرمووی نیشانەی تۆ ئەوەیە (لەسەر بوونی ئەو کوڕە) ناتوانیت گفتوگۆ لەگەڵ خەڵکدا بکەیت سێ شەو لەسەر یەک (بە رۆژەکانیەوە ھەر چەندە) ساغیت و لاڵ نیت

﴿11﴾ پاشان زەکەریا لە پەرستگاکەی ھاتە دەر بۆ ناو گەلەکەی جا بەئیشارەت پێی ووتن کە بەیانیان و ئێواران تەسبیحاتی خوا بکەن

﴿12﴾ (خوا دەفەرموێت بە یەحیا پاش گەورە بوونی) ئەی یەحیا تەورات بەتووند و گرنگ بگرە تێگەیشتنی تەورات (یان حیکمەت و ژیری)مان پێبەخشی لەتەمەنی مناڵیدا

﴿13﴾ لەگەڵ دڵسۆزی و پاک و خاوێنی لەلایەن خۆمانەوە وە ئەو (یەحیا) لەخوا ترس و پارێزکار بوو

﴿14﴾ ھەڵسوکەوتی لەگەڵ دایک و باوکیدا جوان بوو خۆ بەزلزان و سەر پێچیکەر نەبوو (لەفەرمانی خوا)

﴿15﴾ سەلامی خوای لەسەر بێت لەو ڕۆژەی لەدایک بوو وە لەو رۆژەی کە وەفات دەکات وە لەو ڕۆژەی کەزیندوو دەکرێتەوە

﴿16﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) باسی بەسەرھاتی مەریەم بکە لە قورئاندا ئەو کاتەی کە کەنارگیری کرد لە کەسوکاری لە شوێنێکی رۆژھەڵاتی (مزگەوتی قودسدا خواپەرستی دەکرد)

﴿17﴾ ئەمجا پەردەیەکی دانا لە نێوان خۆی و ئەوان (کەس و کاری)دا ئێمەیش جوبرەیلمان نارد بۆلای وەکو بەشەرێکی تەواو خۆی پیشانی (مەریەم) دا

﴿18﴾ (مەریەم) ووتی من پەنا دەگرم بەخوای میھرەبان لە تۆ ئەگەر تۆ لە خوا ترسیت (وازم لێ بھێنە و زیانم پێ مەگەیەنە)

﴿19﴾ جوبرەیل ووتی (ترست نەبێت) من نێردراوی پەروەردگارتم بۆ ئەوەی منداڵێکی پاک و خاوێنت پێ ببەخشم

﴿20﴾ (مەریەم) ووتی من چۆن منداڵم دەبێت!! کە ھیچ بەشەرێک لێم نەکەوتووە (ڕەفاقەتی نەکردوم بەحەڵاڵی) وە داوێن پیسیش نەبووم

﴿21﴾ (جوبرەیل) ووتی کارەکە بەو جۆرەیە (کە پێم ووتی) پەروەردگارت فەرموویەتی ئەو کارە لای من زۆر ئاسانە و بۆ ئەوەی بیکەین بەموعجیزە و نیشانەیەک بۆ خەڵکی و ڕەحمەتێکی تایبەتیش لەلایەن ئێمەوە ئەوە کارێکی بڕیاردراوە (لەلایەن خواوە)

﴿22﴾ جا (مەریەم) سکی پڕ بوو بەو (کۆرپەلەوە) ئەمجا بە (سکەکە)وە دوور کەوتەوە بۆ شوێنێکی دوور (لە کەسوکاری)

﴿23﴾ ئەوسا ئێشی پێش ژانی منداڵبوون ناچاری کردو بردی بۆ لای قەدی دار خورمایەک (تا لە کاتی منداڵ بوومەنەکەیدا خۆی پێوە بگرێت و پاڵی پێوە بدات) (مەریەم) ووتی ئای خۆزگە پێش ئەم (ڕوداوە) بمردمایە و من شتێکی لەبیرچووەی باس نەکراو بوومایە

﴿24﴾ ئەمجا (جوبرەیل) بانگی مەریەمی کرد لەژێری (دار خورماکە) وە (ووتی) خەفەت مەخۆ و غەمبار مەبە بێگومان پەروەردگارت لەخوارتەوە جۆگەیەک ئاوی بۆ فەراھەم ھێناوی

﴿25﴾ قەدی ئەو دار خورمایەش بۆ لای خۆت ڕاوەشێنە خورمای تازە پێ گەیووت بەسەردا دەبارێت

﴿26﴾ ئەمجا (لەو خورما) بخۆ و (لەو ئاوەش) بخۆرەوە چاوو دڵ ڕۆشنبە جا ئەگەر ھەر کەسێکت بینی (پرسیاری ئەم منداڵەی لێ کردیت) بە (ئیشارەت) پێی بڵێ بەڕاستی من قسە نەکردنم لەسە خۆم نەزر کردووە بۆ (خوای) میھرەبان لەبەرئەوە ئەمڕۆ قسە لەگەڵ ھیچ کەسێکدا ناکەم

﴿27﴾ جا بەو (منداڵەوە) ھاتەوە بۆ لای کەسوکارەکەی ئەو (منداڵەی) گرتبوو بە باوەشیەوە (خزمەکانی) ووتیان ئەی مەریەم بەڕاستی شتێکی زۆر خراپ و ئابڕو بەرت کردووە

﴿28﴾ ئەی ئەوەی وەک خوشکی ھاروون وایت (لە تەقوا وخواناسیدا) نەباوکت پیاوێکی خراپ و داوێن پیس بووە نە دایکت داوێن پیس و زیناکار بووە

﴿29﴾ جا(مەریەم) ئیشارەتی بۆ ئەو (منداڵە) کرد (خزمەکانی) ووتیان چۆن قسە بکەین لەگەڵ مناڵێکدا کە لە بێشکەدایە

﴿30﴾ (منداڵەکە ھاتە قسە و) ووتی بەڕاستی من بەندەی خوام پەڕاوی ئینجیلم پێ دەدات و دەمکات بە پێغەمبەر

﴿31﴾ وە پیرۆز و فەڕداری کردووم لە ھەر جێگایەکدا بم و فەرمانی پێداوم بە نوێژ کردن و بە زەکاتدان ھەتا لە ژیاندام و زیندووم

﴿32﴾ و (کردومی) بە ڕۆڵەیەکی چاکەکارو گوێرایەڵ بۆ دایکم نەی کردووم بە ملھوڕێکی بەد ڕەفتار

﴿33﴾ سڵاوی خوام لەسەر بێت ئەو ڕۆژەی کە لە دایک بووم وە ئەو ڕۆژەی کە دەمرم وە ئەو رۆژەشی کە زیندوو دەکرێمەوە

﴿34﴾ ئەوە (کە باس کرا) عیسای کوڕی مەریەمە کە ووتەیەکی ڕاستە (دەربارەی عیسا) کە ئەوان (گاور و جولەکەکان) تێیدا دوو دڵن

﴿35﴾ ناگونجێت و شایەن نیە بۆ خوا منداڵی ھەبێت پاک و بێگەردی بۆ خوا ھەرکاتێک بیەوێت کارێک ببێت ئەوە بێگومان تەنھا پێی دەڵێت ببە، یەکسەر (ئەویش) دەبێت

﴿36﴾ بێگومان خوا پەروەردگاری من و ئێوەشە کەواتە ھەر ئەو بپەرستن ئەمەیە ڕێگا و ڕێبازی ڕاست و دروست

﴿37﴾ بەڵام دەستەو تاقمی (گاور وجولەکە)کان لە نێو خۆیاندا ڕایان جیاواز بوو (لە بارەی عیساوە) جا سزاو لەناو چوون بۆ ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون لە بینینی ڕۆژە زۆر گەورەکە (کە ڕۆژی دواییە)

﴿38﴾ ئای کە چەندە بیسەر و بینەرن (ئەو بێ باوەڕانە) لەڕۆژێکدا کە دێنەوە بۆ لامان (لە قیامەتدا) بەڵام ستەمکاران ئەمڕۆ (لە دونیادا) لە گومڕاییەکی ئاشکرادان

﴿39﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) ئەو(ستەمکارانە) لەڕۆژی داخ و خەفەت بترسێنە کاتێک کارو باری (خەڵکی) کۆتایی پێ دەھێنرێت لە کاتێکدا ئەوانە غافڵن و باوەڕیش ناھێنن (بەڕۆژی دوایی)

﴿40﴾ بەڕاستی ھەر ئێمە دەبینە میراتگری زەوی و ئەوەی لەسەریەتی وە ھەر بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە

﴿41﴾ وە (ئەی موحەممەد ﷺ) لە قورئاندا باسی ئیبراھیم بکە بەڕاستی ئەو (ئیبراھیم) زۆر ڕاستگۆ و پێغەمبەر بوو

﴿42﴾ کاتێک بە باوکی ووت ئەی باوکی خۆشەویستم بۆ دەپەرستی شتێک کە نابیستێ و نابینێت وە ھیچ سوودێکت پێ ناگەیەنێت

﴿43﴾ ئەی باوکی خۆشەویستم بەڕاستی دڵنیابە زانست و زانیارێکم بۆ ھاتووە کە بۆ تۆ نەھاتووە (وپێت نەدراوە) کەواتە شوێنم کەوە و گوێرایەڵیم بکە ڕێنمونیت دەکەم بۆ رێبازی ڕاست

﴿44﴾ ئەی باوکی خۆشەویستم شەیتان مەپەرستە بەڕاستی شەیتان ھەمیشە سەرپێچیکەر و یاخیە لە خوای میھرەبان

﴿45﴾ ئەی باوکی خۆشەویستم بەڕاستی دەترسم (گەر بەکافری بمریت) تووشی سزایەک ببیت لە لایەن خوای میھرەبانەوە ئیتر ببیتە ھاوڕێ و ھاودەمی شەیتان (لەدۆزەخدا)

﴿46﴾ (باوکی) ووتی تۆ واز لە پەرستراوەکانی من دەھێنیت (ونایانپەرستی)؟! ئەی ئیبراھیم سوێند بێت ئەگەر واز نەھێنیت (لەقسە ووتن بە پەرستراوەکانم) دڵنیا بە بەرد بارانت دەکەم (دەی) بڕۆ ماوەیەکی زۆر دوورکەوەرەوە لێم

﴿47﴾ (ئیبراھیم) فەرمووی سەلامت لێ بێت لە مەودوا داوای لێ خۆشبوونت بۆ دەکەم لە پەروەردگارم (چونکە) بەڕاستی ئەو (پەروەردگار) لەگەڵمدا میھرەبانە (و دوعام گیرا دەکات)

﴿48﴾ وە دوورە پەرێز دەبم لە ئێوە و لەو شتانەش کە دەیپەرستن جگە لە خوا تەنھا پەروردگارم دەپەرستم ئومێدەوارم لە پەرستن و نزای پەروەردگارم دا بێ ھیوا و نائومێد نەبم (وەکو ئێوە)

﴿49﴾ جا کاتێک (ئیبراھیم) دوورکەوتەوە لێیان (لە گەلە بت پەرستەکەی) ولەو شتانەش ئەوان دەیانپەرست جگە لە خوای گەورە ئێمە ئیسحاق و(لە ئیسحاقیش) یەعقوبمان پێ بەخشی و ھەریەک لەوانیشمان کرد بە پێغەمبەر

﴿50﴾ لە ڕەحمەتی خۆمان ئەوانمان بەھرەمەند کرد باسی چاکەی ئەوانمان خستە سەر زمانی (خەڵکی)

﴿51﴾ لە قورئاندا باسی موسا بکە بەڕاستی ئەو (کەسێکی) ھەڵبژاردە بوو (بێ گەردبوو لە ناتەواوی) و نێرراو و پێغەمبەر بوو (بۆ خەڵکی)

﴿52﴾ وە ئێمە ئەومان بانگ کرد لەلای ڕاستی کێوی طورەوە وە ئەو(موسا) مان نزیک کردەوە تا قسەی لەگەڵ بکەین

﴿53﴾ وە لەبەزەیی و بەخشندەیی خۆمان بەخشیمان بەو (موسا) بە ھارونی برای کە پێغەمبەر بوو

﴿54﴾ وە لە قورئاندا باسی ئیسماعیل بکە بێگومان ئەو لە پەیمان و بەڵێنەکانیدا ڕاستگۆ بوو و ئەو نێرراوو پێغەمبەری خوا بوو

﴿55﴾ وە ھەمیشە فەرمانی دەدا بە خێزان و کەسوکاری بە نوێژ کردن و زەکاتدان وە ھەمیشە لای پەروەردگاری جێگەی ڕەزامەندی بوو

﴿56﴾ وە باسی ئیدریس بکە لە قورئاندا بەڕاستی ئەو زۆر ڕاستگۆ و پێغەمبەر بوو

﴿57﴾ و پایە و پلەیمان بڵند و بەرز کردەوە

﴿58﴾ ئەوانەی (کە باسکران) کەسانێکن کە خوا نیعمەت و چاکەی خۆی ڕشت بەسەریاندا لەو پێغەمبەرانەی کە لە نەوەی ئادەمن (وەک ئیدریس) وە لە (نەوەی) ئەوانەیش (کە لە کەشتییەکەدا) لەگەڵ نوح دا ھەڵمان گرتن (وەک ئیبراھیم) وە لە نەوەی ئیبراھیم و یەعقوب (وەک ئیسماعیل و یوسف) وە ئەوانەی ھیدایەتمان داون ھەڵمان بژاردوون ئا ئەوانە ھەر کاتێک ئایەتەکانی خوای بە بەزەییان بۆ بخوێنرێتەوە دەست بەجێ دەکەون بە ڕوودا بەسوژدە و گریانەوە

﴿59﴾ ئەمجا لە پاش ئەوان کەسانێک (لە نەوەکانیان) بوونە جێنشینیان کە نوێژیان دەفەوتاند و شوێن ھەواو ئارەزوو کەوتن جا ئەوانە لە داھاتوودا تووشی (سزای) گومڕاییان دەبن

﴿60﴾ جگە لەوەی کە تۆبەی کردبێت و باوەڕی ھێنابێت و کارو کردەوەی چاکی کردبێت ئا ئەوانە دەچنە بەھەشتەوە و ھیچ ستەمێکیان لێ ناکرێت (لەپاداشتی کردەوە چاکەکانیان کەم ناکرێتەوە)

﴿61﴾ بەھەشتانی جێی مانەوەی ھەمیشەییە کەخوای میھرەبان بەڵێنی داوە بە بەندەکانی کە نادیارو پەنھانە وبەچاو نەیانبینیوە بەڕاستی خوا بەڵێنی بەدی دێت

﴿62﴾ (بەھەشتییەکان) لە بەھەشتدا ھیچ ووتە و قسەیەکی بێ سوود نابیستن تەنھا سەلام کردن دەبیستن لەوێدا ڕزق و ڕۆزی ئامادەیە بۆیان بە بەیانیان و ئێواراندا

﴿63﴾ ئەو بەھەشتەی باسی کرا ئەوەیە کەدەیبەخشین بەو کەسانەی کە (لە دونیادا) پارێزکار و لەخوا ترس بوون لە بەندەکانمان

﴿64﴾ ئێمە (فریشتەکان) لە ئاسمانەوە دانابەزین بە فەرمانی پەروەردگارت نەبێت تەنھا بۆ خوایە (و خوا دەزانێت) ھەموو کاروباری داھاتوو ڕابووردوو و ئێستامان وە پەروەردگارت (کردەوەی بەندەکانی) لەبیر نەکردووە

﴿65﴾ کە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ھەرچی لەنێوانیاندایە کەواتە بیپەرستە و زۆر خۆگر بە لە پەرستنیدا ئایا ئاگاداریت وێنەی ئەو (خوایەکی تر) ھەبێت

﴿66﴾ ئادەمی(بێ بڕوا) دەڵێ ئایا کە مردم لە داھاتوودا بە زیندوویی (لە گۆڕ) دەردەھێنرێم

﴿67﴾ ئەوە ئادەمیزاد بۆ بیرناکاتەوە کە بێگومان ئێمە لە سەرەتاوە ئەومان دروستکردووە کە ئەو شتێک نەبوو

﴿68﴾ ئەمجا سوێند بە پەروەردگارت ئەو (بێ بڕوایانە) کۆ دەکەینەوە (لە ڕۆژی دواییدا) (لەگەڵ) ئەو شەیتانانەی (کە گومڕایان کردن) پاشان بەڕاستی ھەموویان ئامادە دەکەین بەدەوری دۆزەخدا بەسەر ئەژنۆیاندا کەوتوون (لەبەر ترسناکی ئەو رۆژە)

﴿69﴾ پاشان بێگومان دەری دەھێنین (و دەیخەینە دۆزەخەوە) لە ھەر پێڕو دەستەیەک کامەیان تاوانبارتر (یاخیتر) بووە لە بەرانبەر خوای میھرەباندا

﴿70﴾ ئەمجا بێگومان ئێمە زاناترین بەوانەی کە شیاوترن بخرێنە دۆزەخ و بسوتێن پێی

﴿71﴾ کەس نیە لە ئێوە نەڕوات و تێنەپەڕێت بەسەر دۆزەخدا (ئەو تێپەڕینە) بڕیارێکی بڕاوەیە لە پەروەردگارتەوە

﴿72﴾ دواتر ئەوانە ڕزگار دەکەین کە پارێزکار ولەخواترس بوون و ستەمکاران لەسەرچۆک لەناو (دۆزەخ) دا دەھێڵینەوە

﴿73﴾ ھەر کاتێک ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی ئێمە بەسـەریاندا بخوێنرایەتەوە ئەوانەی بێ بڕوا بوون دەیانووت بەوانەی ئیمانیان ھێنا بوو کام لـەم دوو کۆمەڵە جێ و شـوێنی (خانوو بەرەی) خۆشـترە و کۆڕو مەجلیسی چاکترە

﴿74﴾ وەپێش ئەمان چەندینمان لەناو برد لەگەلە (بێ باوەڕەکان) کەل و پەلی ناوماڵ ولاشە وقیافەتیشیان لەمان جوانتر بوو

﴿75﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەوەی لەگومڕاییدایە باخوای میھرەبان موڵـەتی پێ بدات و تەمەنی درێژ بکات (تازیاتر تاوان بکەن) ھەتا کاتێک ئەو ھەڕەشانەی کراوە لێیان دەبینن (دێتە دی) (ئەوەش) یان سزایە (لە دونیادا) یان (ھاتنی) ڕۆژی دواییە جا لـە داھاتوودا دەزانن کێ جێگاو شـوێنی (خانوو بەرەی) خراپ و ناخۆشـە وەکێ سەرباز و لەشکری بێ ھێزترە (کافران یان باوەڕداران)

﴿76﴾ ئەوانەی لەسەر ڕێبازی ھیدایەت بوون خوا ھیدایەتیان بۆ زیاد دەکات ئەو کردەوە چاکانەی لـە (ڕۆژی دواییدا) دەمێننەوە لای پەروەردگارت پاداشـتی چاکترە وئاکامیشی باشترە

﴿77﴾ ئایا ئەو کەسەت دیوە بێ باوەڕ بوو بە نیشانە و ئایەتەکانی ئێمە ووتی (لە ڕۆژی دواییشدا) ماڵ و کوڕم پێ دەدرێت

﴿78﴾ ئایا بەنھێنیەکان ئاگادارە یا بەڵێنی لە خوای میھرەبان وەرگرتووە

﴿79﴾ نەخێر (وانیە) لەمەوپاش ئەوەی دەیڵێت دەینوسین (لەسەری) ماوەی سزای بۆ درێژ دەکەینەوە

﴿80﴾ ئەوەی ئەو دەیڵێت (لەماڵ و منداڵ) بەمیرات لێی وەردەگرینەوە (لە ڕۆژی دواییدا) بەتەنھا دێتەوە لامان

﴿81﴾ ئەوانە بێجگە لە خوا بڕیاریانداوە بۆ خۆیان چەند پەرستراوێک بۆ ئەوەی ئەو پەرستراوانە ببنە یارمەتیدەر (و تکا کار) بۆیان

﴿82﴾ نەخێر (وا نیە) بەڵکو پەرستراوەکان (لە قیامەتدا) ئینکاری پەرستنەکەی ئەوان دەکەن وە دەبنە دژیان و بەرپەرچیان دەدەنەوە

﴿83﴾ ئایا نەتدیوە (سەرنجت نەداوە) کە بێگومان ئێمە شەیتانەکانمان زاڵ کردووە بەسەر بێ باوەڕاندا چاک ھانیان دەدەن (بۆ کوفر و تاوان)

﴿84﴾ جا (ئەی موحەممەد ﷺ) پەلەیان لێ مەکە بێگومان ئێمە بەژماردنێکی ورد (ڕۆژانی تەمەنیان) دەژمێرین

﴿85﴾ باسی ئەو ڕۆژە بکە کە پارێزکاران ولەخواترسان کۆ دەکەینەوە دەستە دەستە وکۆمەڵ کۆمەڵ بەڕێز وحورمەتەوە دەیانبەن بۆ لای خوای میھرەبان

﴿86﴾ تاوانباریش دەدەینە بەر بۆ دۆزەخ بە تینویەتی (بەوێنەی گەلە ئاژەڵ)

﴿87﴾ دەسەڵاتی تکاو لاڵەیان نیە جگە لەو کەسەی بەڵێنی لە خوای میھرەبان وەرگرتووە (وەک پێغەمبەران و شەھیدان)

﴿88﴾ (گاور وجولەکەکان) دەیانووت خوا منداڵی بۆخۆی داناوە

﴿89﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی شتێکی زۆر نابەجێ و سەیر دەڵێن

﴿90﴾ نزیکە ئاسمانەکان لەت لەت و پارە پارە ببن لەبەر ئەو (قسەیە) و (نزیکە) زەویش شەق بەرێت و بقڵیشێ و(نزیکە) چیاکان بە یەکجار بڕوخێن

﴿91﴾ لەبەر ئەوەی (بێ باوەڕان) منداڵ دەدەنە پاڵ خوای میھرەبان

﴿92﴾ بۆ خوای میھرەبان شیاو نیە کە منداڵی ھەبێت

﴿93﴾ ھەموو ئەوانەی لە ئاسمانەکان و زەویدان بەبەندەیی دێنە لای خوای میھرەبان (ھیچ کەسێک لەوانە نیە بەندەی خوای میھرەبان نەبێت)

﴿94﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ھەموویانی سەرژمێری کردووە بە ژماردن

﴿95﴾ ھەر ھەموویان بە تاک و تەنھا دێنەوە بۆ لای (خوا) لە ڕۆژی قیامەتدا

﴿96﴾ بەڕاستی ئەوانەی کەباوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیشیان کردووە بێگومان خوای میھرەبان خۆشەویستیان دەکات (لەدڵی باوەڕداراندا)

﴿97﴾ جا بەڕاستی ئێمە قورئانمان لەسەر زمانی تۆ ئاسان کردووە تا مژدەی پێ بدەیت بەپارێزکاران و لەخواترسان ئەو کەسانەشی پێ بترسێنێت کەبە سەختی دژایەتیت دەکەن

﴿98﴾ گەل و کۆمەڵی زۆرمان پێش ئەمان (لەبەر خراپیان) لـەنـاوبرد ئایا ھەست ئەکەیت بەھیچ کەسێک لەوانە مابێت؟ یان ھیچ وورتە و سرتەیەکیان دەبیستیت

طه

Surah 20

﴿1﴾ بە (طا، ھا) دەخوێنرێتەوە، خوا زاناترە بە ماناکەی بۆزانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە

﴿2﴾ قورئانمان نەناردۆتە خوارەوە بۆ سەر تۆ بۆ ئەوەی دوو چاری ناڕەحەتی غەم و پەژارە ببیت

﴿3﴾ تەنھا ئامۆژگاری و بیر خستنەوەیە بۆ ئەو کەسەی (لەخوا) دەترسێت

﴿4﴾ (ئەم قورئانە) بەبەش بەش نێردراوەتە خوارەوە لەلایەن زاتێکەوە کەزەوی و ئاسمانە بەرزو بڵندەکانی دروستکردووە

﴿5﴾ کە (خوای) میھرەبانە کە بەرز بووە سەر عەرش و قەراری گرت (بەو شێوەی شیاوی بێت ئێمە چۆنیەتیەکەی نازانین)

﴿6﴾ تەنھا موڵکی خوایە ئەوەی لەئاسمانەکان وئەوەی لەزەویدایە وەئەوەی لەنێوانیاندایە وئەوەی لەژێر خاکدایە

﴿7﴾ ئەگەر تۆ بە ئاشکرا قسە بکەیت ئەوە بەڕاستی ئەو (خوا) نھێنی و لەنھێنی شاراوەتریش دەزانێت

﴿8﴾ خوایەکە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لەئەو پەروەردگاری عەرشی ھەرە گەورەیە

﴿9﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) ئایا ھەواڵ و دەنگوباسی موسا پێغەمبەرت پێ گەیشتووە

﴿10﴾ کاتێ ئاگرێکی بینی (لەگەڕانەوەیدا بۆ میصر لەشەوێکی ساردا) جا (موسا) ووتی بەخێزانەکەی لێرە بمێننەوە بەڕاستی من ئاگرێکم بەدی کردووە (ئەڕۆم بۆ لای) بەڵکو لەو ئاگرە چڵۆسکێکتان بۆ بێنم (خۆتانی پێ گەرم بکەنەوە) یان لای ئەو ئاگرە ڕێگا نیشان دەرێکم دەست کەوێت

﴿11﴾ جا کەگەشتە لای (ئاگرەکە) بانگی لێ کرا: ئەی موسا

﴿12﴾ بەڕاستی من پەروەردگاری تۆم دەی پێڵاوەکانت داکەنە (لەبەر ڕێزی شوێنەکە) چونکە بێگومان تۆ لەشیوی پیرۆزو بەفەڕی (طووا) دایت

﴿13﴾ من تۆم ھەڵبژاردووە (بۆ پێغەمبەرایەتی) کەواتە گوێ بگرە بۆ ئەوەی نیگا دەکرێ (بۆت)

﴿14﴾ بەڕاستی ھەر من خوام ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لە من کەواتە من بپەرستە بە چاکی نوێژ بەجێ بھێنە تامنت بێتەوە یاد

﴿15﴾ بێگومان ڕۆژی دوایی دێت نزیک بوو (کاتی ھاتنی لەخۆیشم) بشارمەوە، (چا جـای لەفریشتە وپێغەمبەران، کەواتە زانینی کاتی ھاتنی ڕۆژی دوایی تەنھا پەروەردگار دەیزانێت) بۆ ئەوەی پاداشت بدرێتەوە ھەموو کەسێک بە گوێرەی ئەو کردەوەی کە دەیکات

﴿16﴾ جا بـاڕێگری نەکات لێی ئەو کەسەی باوەڕی نیە بەو (قیامەتە) و شوێن ھەوا و ئارەزووی خۆی کەوتووە ئەوسا تیا دەچێت

﴿17﴾ (خوا فەرمووی) ئەی موسا ئەوە چیە بەدەستی ڕاستەوە

﴿18﴾ (موسا) فەرمووی ئەوە گۆچانەکەمە خۆم دەدەم بەسەریدا (کاتی رۆیشتن) گەڵای درەختی پێ دەوەرێنم بۆ مەڕەکانم وە چەند کارو پێویستی تری پێ دەکەم

﴿19﴾ (خوا) فەرمووی ئەی موسا گۆچانەکەت فڕێ بدە

﴿20﴾ جا ئەویش فڕێیدا دەست بەجێ گۆچانەکە بووە بە مارێک بەخێرایی دەڕۆیشت (موسا ترسا)

﴿21﴾ (خوای گەورە) فەرمووی بیگرە و مەترسە دڵنیابە دەی گێڕینەوە بۆ شێوەکەی یەکەمجاری (دەیکەینەوە بەگۆچان)

﴿22﴾ دەستت بخەرە بن باڵت (پاشان دەری بھێنە) کە دەردێت سپیە (وەک کافور دەدرەوشێتەوە) بێ ئەوەی بەڵەکی و نەخۆشی بێت (ئەمەش) موعجیزەیەکی ترە (جگە لە گۆچانەکەت)

﴿23﴾ بۆ ئەوەی ھەندێک لەموعجیزە و بەڵگە گەورەکانی خۆمانت پیشان بدەین

﴿24﴾ بڕۆ بۆ لای فیرعەون چونکە بەڕاستی لەسنوور دەرچووە ویاخی بووە

﴿25﴾ (موسا) ووتی پەروەردگارم سنگم (دڵ و دەرونم) فراوان بکە

﴿26﴾ وە ئیش و کارم بۆ ئاسان بکە

﴿27﴾ و گرێی زمانیشم بەرەڵا بکه

﴿28﴾ بۆ ئەوەی لە قسەکانم تێبگەن

﴿29﴾ وە لەخزم و کەسی خۆم کەسێک بکەرە پشتیوانم

﴿30﴾ كه هارونی برامه

﴿31﴾ پشتمی پێ قایم و بەھێز بکە

﴿32﴾ بێکەرە ھاوبەشم لەکارەکەمدا (گەیاندنی پەیامی خوا)

﴿33﴾ بۆ ئەوەی زۆرستایشت بکەین

﴿34﴾ وە یاد و زیکری زۆرت بکەین

﴿35﴾ بەڕاستی تۆ بینای بە (ھەموو شتێکی) ئێمە

﴿36﴾ (خوای گەورە) فەرمووی بەڕاستی ئەوەی داوات کرد پێت درا ئەی موسا

﴿37﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە جارێکی تر منەتمان ناوەتە سەرت

﴿38﴾ کاتێک ئێمە ئاگاداری دایکتمان کرد ئەوەی پێویست بوو ئاگادار بکرێت

﴿39﴾ کە ئەو (موسای شیرەخۆرە) بخەرە ناو سندوقێکەوە ئەمجا فڕێیدەرە دەریاوە جا بادەریاش بیباتە کەناری ئاوەکە (لە ئاکامدا) دوژمنی من و دوژمنی ئەو (کەفیرعەونە) بیگرێتەوە لەلایەن خۆمەوە جۆرە خۆشەویستییەکم پێدایت بۆ ئەوەی پەروەردە بکرێیت لە پێش چاوی خۆم (بە چاودێری و پارێزگاری خۆم)

﴿40﴾ (لەبیرت بێت) کاتێک کە خوشکەکەت دەڕۆیشت و دەیووت (بە فیرعەون و دەستەکەی کە موسا دەگریا و شیری ھیچ ئافرەتێکی نەدەخوارد) کەسێکتان نیشان بدەم کە بەخێوی بکات وبیگرێتە ئەستۆ بەو ھۆیەوە تۆمان گێڕایەوە بۆ لای دایکت تا چاو ودڵی گەش بێتەوەو خەفەت نەخوات وە کەسێکت کوشت (لە تاقمی فیرعەون) بەڵام ئێمە ڕزگارمان کردیت لەو غەم وپەژارەیە وە دووچاری چەندەھا تاقی کردنەوەمان کردیت ئەمجا چەند ساڵێک مایتەوە لەناو خەڵکی مەدیەندا پاشان ئەی موسا لە کاتی دیاریکراودا (بۆ پێغەمبەرایەتی) ھاتوویتە ئێرە

﴿41﴾ وە تۆم ھەڵبژارد بۆ خۆم (تاکو پێغەمبەر بیت و پەیامی من ڕاگەیەنیت)

﴿42﴾ بڕۆ خۆت و براکەت بە بەڵگە و موعجیزەکانمەوە سستی نەکەن لە زیکر و یادی مندا

﴿43﴾ (پێی ووت) بڕۆ بۆ لای فیرعەون(چونکە) بەڕاستی یاخیی بووە

﴿44﴾ جا قسەی لەگەڵ بکەن بە نەرم و نیانی بەڵکو بیربکاتەوە یا بترسێت (لە سزای خوا)

﴿45﴾ ھەردووکیان ووتیان ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ئێمە دەترسین دەس درێژی بکاتە سەرمان پێش ئەوەی ئێمە ھیچ بڵێین یان زیاتر یاخی و سەرکەش ببێت

﴿46﴾ (خوا) فەرمووی مەترسن بەڕاستی من لەگەڵتانام دەبیستم و دەبینم

﴿47﴾ کەوابوو بچنە لای و (پێی) بڵێن بێگومان ئێمە ھەردووک نێرراوی پەروەردگاری تۆین (بۆ سەر تۆ) جا واز لە بەنی ئیسرائیل بھێنە (با بێن) لەگەڵ ئێمەدا وە ئازار و سزایان مەدە بەڕاستی ئێمە لە لایەن پەروەردگارتەوە بەڵگەو موعجیزەمان بۆ ھێناویت سڵاویش لەسەر کەسێک بێت کە شوێن ڕێگای ڕاستی دەکەوێت

﴿48﴾ بەڕاستی ئێمە نیگامان بۆ کراوە کە بێگومان سزا بۆ کەسێکە (پێغەمبەران) بەدرۆ دەزانێ و ڕوو وەردەگێرێت (وباوەڕ ناھێنێت)

﴿49﴾ (فیرعەون) ووتی باشە موسا پەروەردگاری ھەردووکتان کێیە؟

﴿50﴾ (موسا) فەرمووی پەروەردگاری ئێمە ئەو زاتەیە کەھەموو شتێکی بەشێوەیەکی ڕێکوپێک وجوان دروستکردووە پاشان ڕێنمونیشی کردووە (بۆ کاری خۆی)

﴿51﴾ (فیرعەون) ووتی ئـەی خەڵکانی سەردەمە پێشووەکان حاڵیان چیەو چۆنە (لە پاشی مردنیان)

﴿52﴾ (موسا) فەرمووی زانیاری ئەوە لای پەروەردگارمە لە پەراوێکدایە پەروەردگارم ھیچی لێ وون نابێت و ھیچی لەبیر ناچێت

﴿53﴾ (پەروەردگارم) زاتێکە کە زەوی بۆ کردونەتە شوێنی حەسانەوە (وەکو بێشکە) وە لەناوییدا چەندەھا ڕێگای بۆ فەراھەم ھێناون وە لەئاسمانەوە باران دەبارێنێت (بۆتان) جا بەو بارانەی ڕواندومانە زۆر جوتی جۆراو جۆر لەڕووەک (کە جیاوازن لە تام و بۆن و ڕەنگ و شێوەدا)

﴿54﴾ (ئەی مرۆڤەکان) بخۆن و ئاژەڵ وماڵاتەکانیشتان بلەوەڕێنن بەڕاستی لەوەدا (کە باسکرا) بەڵگە و نیشانەی زۆر ھەیە بۆ ئەوانەی خاوەن ژیرین

﴿55﴾ لەم زەویە دروستمان کردون دووبارە دەتانگێڕینەوە ناو زەوی (بەمردوویی) جارێکی تر لەو زەویە دەرتان دەھێنینەوە (بەزیندوویی بۆ لێپرسینەوە)

﴿56﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ھەموو بەڵگەو نیشانەکانی خۆمان نیشان فیرعەوندا کەچی باوەڕی نەھێناو سەرپێچی کرد

﴿57﴾ (فیرعەون) ووتی ھاتوویت بۆ ناومان بۆ ئەوی دەرمان کەیت لەخاکەکەمان بەجادوگەریەکەت ئەی موسا

﴿58﴾ سوێند بێت جادویەکت بۆ (بەکار) بھێنین وەک ئەو (جادوەی خۆت) جا شوێن و کاتێک لە نێوان ئێمە و خۆتدا دابنێ نە ئێمە و نەتۆ خۆمانی لێ نەبوێرین (با) جێگایەکی تەخت بێت

﴿59﴾ (موسا) فەرمووی کاتی دیاریکراوتان ڕۆژی خۆڕازاندنەوە (ڕۆژی چەژن) بێت بەمەرجێک لە کاتی چێشتەنگاودا خەڵکی کۆبکرێنەوە

﴿60﴾ ئەمجا فیرعەون ڕۆیشت لەو جێگایە وھەمووجادوگەرەکانی کۆکردەوە پاشان ھات (بۆ شوێنی دیاریکراو)

﴿61﴾ موسا بە جادوگەرانی ووت ھاوار بۆ ئێوە درۆ بەدەم خواوە نەکەن ئەگینا بەسزایەک لەناوتان دەبات بەڕاستی ھەر کەسێک درۆ ھەڵبەستێ بەدەم خواوە ڕەنجەڕۆ دەبێت

﴿62﴾ ئەمجا (جادوگەرەکان) سەبارەت بەکارەکەیان لە نێوانیان دا جیاوازی پەیدا بوو و بەنھێنی چرپەیان دەکرد

﴿63﴾ ووتیان بەڕاستی ئەمانە دوو جادوگەرن دەیانەوێت دەرتان پەڕێنن لە خاک و ووڵاتەکەتان بە جادوەکەیان وە ڕێباز و نەریتە ھەرە باشەکەتان لەناو بەرن

﴿64﴾ جا کەواتە ھەموو جادو و پیلانێکتان کۆبکەنەوە پاشان بە یەک ڕیز بێنە (گۆڕەپانەوە) بەڕاستی ھەرکەسێک ئەمڕۆ سەربکەوێت ڕزگاری دەبێت و سەرفرازە

﴿65﴾ (ساحیرەکان) ووتیان ئەی موسا یاتۆ (چادوەکەت) فڕێ بدە یا ئێمە لەسەرەتاوە فڕێی دەدەین

﴿66﴾ (موسا) فەرمووی نەخێر ئێوە (لەپێشەوە) فڕێی بدەن (ئەوانیش فڕێیاندا) جا لەناکاودا گوریس و دار دەستەکانیان وەھا ھاتە پێش چاوی (موسا) بەھۆی جادوەکەیانەوە کەبەڕاستی دەجوڵێن و دەڕۆن

﴿67﴾ جا موسا لەدڵی خۆیدا کەمێک ترسا

﴿68﴾ ووتمان پێی مەترسەو بێـباک بە بێگومان ھەر تۆ سەرکەوتوو دەبیت

﴿69﴾ ئەوەی لەدەستی ڕاستتدایە (کەگۆچانەکەتە) فرێی بدە ھەرچی (جادو) ئەوان کردوویانە قوتی دەدات (ھەڵی دەلوشێت) بێگومان ئەوەی ئەوانە کردوویانە تەنھا فڕوفێڵی جادوگەرە جادوگەریش سەرکەوتوو نابێت لەھەر کوێوە ھاتبێت و (ھەرچی بکات)

﴿70﴾ ئەوسا جادوگەرەکان خران بەڕوودا بەسوژدە بردنەوە (بۆ خوا) ووتیان بڕوامان ھێنا بەپەروەردگاری ھارون و موسا

﴿71﴾ (فیرعەون) ووتی پێیان ئایا ئێوە بڕواتان پێ ھێنا پێش ئەوەی مۆڵەتتان بدەم،

﴿72﴾ (ساحیرەکان) ووتیان ئێمە ھەرگیز تۆ ھەڵنابژێرین بەسەر ئەو نیشانە و موعجیزانەدا کەبۆمان ھاتووە (وە تۆ ھەڵنابژێرین بەسەر) ئەو خوایەی کە لەنەبوون ئێمەی دروستکردووە جا ھەر چیت لەدەست دێت بیکە بێگومان تۆ تەنھا لەم ژیانی دونیایەدا دەستت دەڕوا و بڕیار دەدەیت

﴿73﴾ بەراستی ئێمە باوەڕمان ھێنا بەپەروەردگارمان بۆ ئەوەی لەتاوانەکانمان خۆش ببێت ھەروەھا لەو جادوەش کە بەزۆر پێت دەکردین وەخوای گەورە (پاداشتی) چاکترەو بەردەوامترە

﴿74﴾ بەڕاستی ھەر کەسێک بگەڕێتەوە لای پەروەردگاری بەتاوانباری ئەوە بێگومان دۆزەخ جێگایەتی نەدەمرێت تێیدا و نەدەژی (بەئاسوودەیی)

﴿75﴾ وە ئەو کەسەی بەباوەڕداری بگەڕێتەوە لای (خوای گەورە) بەڕاستی کردەوەی چاکیشی کرد بێت ئائەوانە پلەو پایەی بەرزو بڵندیان ھەیە

﴿76﴾ کە بەھەشتانێکە جێگای مانەوەی ھەمیشەییە ڕوبارەکان دەڕۆن بە ژێریاندا بێ بڕانەوە دەمێننەوە تێیدا ئەوە پاداشتی کەسێکە خۆی پاک و خاوێن ڕابگرێت (لە کوفر و تاوان)

﴿77﴾ بەڕاستی نیگامان نارد بۆ موسا کە بەندەکانم بە شەو ببە (و لە میصر دەرچن) ڕێگەیەکی ووشکیان لە دەریای (سوور)دا بۆ بکەرەوە مەترسە (فیرعەون) پێت بگات وە مەترسە (لەخنکان لەدەریادا)

﴿78﴾ ئەمجا فیرعەون بە سەربازەکانیەوە شوێنیان کەوتن جا لە ناکاو دەریا ئەوانی (لەناو شەپۆلی خۆیدا) داپۆشی چ داپۆشینێک

﴿79﴾ فیرعەون گەلەکەی خۆی گومڕا کرد و ڕێنمونی نەکردن

﴿80﴾ ئەی نەوەی ئیسرائیل بەڕاستی ڕزگارمان کردن لەدوژمنەکەتان وە بەڵێنمان پێدان (بەھاتنی موسا بۆ) لای ڕاستی کێوی طور و بۆمان ناردن گەزۆ و شێلاقە (باڵندەیەکە گۆشتی لە ھەموو باڵندەیەک خۆشترە)

﴿81﴾ بخۆن لەو ڕۆزیە پاکانەی پێمانداون و زیادە ڕۆی تێدا مەکەن ئەگینا خەشم و قینی من دەتانگرێتەوە جا ھەر کەسێک خەشم وقینی من دایگرێت ئەوە بێگومان تیاچووەو ھەڵدێراوە

﴿82﴾ وە بەڕاستی من زۆر لێبوردوم لەو کەسەی تەوبەی کردبێت و باوەڕی ھێنابێت و کردەوەی چاکی کردبێت پاشان بەردەوام بوو بێت لەسەر ئەو رێبازە

﴿83﴾ (خوا فەرمووی) ئەی موسا بۆ چی پێش گەلەکەت کەوتی (بۆ گەیشتن بە کێوی طور)

﴿84﴾ (موسا) فەرمووی گەلەکەم ئەوانەن بە دوامەوەن بۆیە بەپەلە ھاتم بۆ لات ئەی پەروەردگارم بۆ ئەوەی لێم ڕازی بیت

﴿85﴾ (خوای گەورە) فەرمووی جا بەڕاستی ئێمە گەلەکەتمان تاقیکردەوە لەپاش (ھاتنی) تۆ وە سامیری گومڕای کردن

﴿86﴾ ئەمجا (پاش وەرگرتنی تەورات) موسا گەڕایەوە بۆ لای گەلەکەی بە تووڕەیی و خەشم وقینەوە ووتی ئەی گەلەکەم ئایا پەروەردگارتان بەڵێنی پێ نەدان بە بەڵێنی چاک بۆچی من زۆرم پێ چوو یان ھەر ویستتان وڕەیی وخەشم لەلایەن پەروەردگارتانەوە یەخەتان بگرێت بۆیە بەڵێنی منتان شکاند

﴿87﴾ ووتیان ئێمە بەڵێنەکەی تۆمان نەشکاند بەویست و دەسەڵاتی خۆمان بەڵکو ئێمە چەند کۆڵ و بارێک درابوو بەکۆڵماندا لەخشڵی قیبتیەکان جا فڕێماندایە (ناو ئاگرەوە) ھەروەھا سامیریش فڕێیدا

﴿88﴾ ئیتر (سامیری لەو خشڵە تواوانە) پەیکەری گوێرەکەیەکی بۆ دروستکردن

﴿89﴾ ئایا ئەوان نازانن (نابینن) (ئەو گوێرەکەیە) وەڵامی ھیچ ووتەیەکیان ناداتەوە وە خاوەنی ھیچ زیان و قازانجێک نیە بۆیان

﴿90﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ھارون پێی ووتن لەوەو پێش ئەی گەلەکەم بێگومان ئێوە بەم (گوێرەکەیە) تاقیکرانەوە (گومڕا بوون) بەڕاستی پەروەردگاری ئێوە خوای میھرەبانە کەواتە شوێنی من بکەون گوێرایەڵی فەرمانی من بن

﴿91﴾ ووتیان ھەرگیز واز ناھێنین و بەدەوریدا دێین و دەیپەرستین ھەتا موسا دەگەڕێتەوە بۆ لامان

﴿92﴾ (موسا) ووتی ئەی ھارون چ شتێک بەرگری کردیت کاتێک بینیت ئەمانە گومڕا بوون

﴿93﴾ (لەوەی) کەشوێن من بکەویت ئایا سەرپێچی فەرمانی منت کرد؟

﴿94﴾ (ھارون) فەرمووی ئەی کوڕی دایکم موی ڕیش و سەرم مەگرە و ڕایمەکێشە بەڕاستی ترسام کە (ھاتیتەوە پێم) بڵێیت تۆ جیاوازیت خستە نێوان بەنی ئیسرائیلیەکانەوە و چاوەڕوانی فەرمانی منت نەکرد

﴿95﴾ (موسا) ووتی ئەی سامیری تۆ ئەم کارە ترسناکە چی بوو کردت؟

﴿96﴾ (سامیری) ووتی من شتێکم زانی ئەوان نەیانزانی (یامن شتێکم بینی ئەوان نەیان بینی) ئەمجا من مشتێکم لەشوێن پێی(ووڵاخەکەی) جوبرەیل ھەڵگرت وە پرژاندم (بەخشڵە تواوەکەدا) بەو جۆرە نەفسم ئەو کارەی بۆ جوان وشیرین کردم

﴿97﴾ (موسا) ووتی دەبڕۆ ئەوسا بێگومان تاماوی لەم ژیانەدا (ھەر کەس لێت نزیک بویەوە) دەبێ بڵێیت: نزیکم مەکەوەرەوە، ودەستم لێ مەدە وەبێگومان بەڵێنێکیشت ھەیە (لەڕۆژی دواییدا) ھەرگیز ڕزگار نابیت لێی وەسەیری پەرستراوەکەشت کە کەبەردەوام دەتپەرست دڵنیابە چاک دەیسوتێنین پاشان بێگومان (خۆڵەمێشەکەش) پرژو بڵاو دەکەینەوە بەدەریادا بەپرژو بڵاوێکی وەھا (کە شوێنەواریشی نەمێنێت)

﴿98﴾ پەرستراوی (ڕاستەقینەی) ئێوە تەنھا خوایە کە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە ئەو نەبێت زانیاری ئەو ھەموو شتێکی گرتۆتەوە

﴿99﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) ئا بەو جۆرە دەیگێڕینەوە بۆت ھەندێک لەبەسەرھات و ھەواڵی ئەو (گەلانەی) ڕابوردون بێگومان پێمان داویت لەلایەن خۆمانەوە قورئان

﴿100﴾ ھەر کەسێک پشتی تێ بکات ئەوە بەڕاستی ھەڵیدەگرێت لەڕۆژی دواییدا بارێکی قورس (لەتاوان)

﴿101﴾ بێ بڕانەوە تێیدا دەمێننەوە چ بارێکی خراپ و بێـفەڕیان بەکۆڵەوەیە لەرۆژی دواییدا

﴿102﴾ ئەو ڕۆژەی کە فوو دەکرێت بەشەیپوردا (بۆ جاری دووەم) ئەوسا تاوانباران کۆدەکەینەوە لەو ڕۆژەدا لەش و چاویان شین ھەڵگەڕاوە

﴿103﴾ بەچرپەوە لەنێوان خۆیاندا دەڵێن ئێوە تەنھا دە (شەوو ڕۆژ لەدونیادا) ماونەتەوە

﴿104﴾ ئێمە چاک دەزانین بەوەی ئەوان دەیڵێن کاتێک (ئەوەیان) کە ژیرتریانە و نزیک تریانە لەڕاستیەوە دەڵێ ئێوە تەنھا یەک ڕۆژ ماونەتەوە

﴿105﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێ دەکەن سەبارەت بەشاخەکان تۆش بڵێ پەروەردگار لەبێخیان دەھێنیت و وردو خاشیان دەکات ئەمجا ھەوا پرژو بڵاویان دەکاتەوە

﴿106﴾ ئەمجا ڕێک و ساف بێ ئاوو گژوگیاو دەیھێڵێتەوە

﴿107﴾ نابینی تێیدا ھیچ جۆرە لاری و بەرزی و نزمیەک

﴿108﴾ لەو ڕۆژەدا ھەموو دەکەونە شوێن جاڕدەری (کۆکردنەوە) لارە جڵەوی ناکەن لەفەرمانی لەترسی خوای میھرەبان ھەموو دەنگەکان نزم دەبن چپەچپ نەبێت شتێک نابیستی

﴿109﴾ ئا لەو ڕۆژەدا تکا کردن سوودی نیە مەگەر کەسێک خوای میھرەبان ڕێگای بدات و لەووتەکەشی ڕازی بێت

﴿110﴾ (خوا) دەزانێت و ئاگادارە بەھەموو ئەو شتانەی لەپێشیانەوەیە (لەقیامەتدا چاوەڕێیانە) وە بەھەموو ئەو شتانە لەپاشیانەوەیە (لە دونیادا کردوویانە) بەڵام ئەوان دەربارەی خوا ھەموو شتێک نازانن

﴿111﴾ ھەموو دەم و چاوەکان (لەڕۆژی قیامەتدا) ملکەچ و فەرمانبەردارن بۆ (خوای) ھەمیشە زیندوو و ڕاگری بوونەوەرە بێگومان زەرەرمەند بووە ئەوەی کەباری ستەمی ھەڵگرتبێ

﴿112﴾ ئەوەش کردەوە چاکەکانی کردبێت باوەڕداریش بوو بێت ئەوە نەلە ستەم دەترسێت (لێی بکرێت) نەلە کەم کردنەوەی پاداشتی (دەترسێت)

﴿113﴾ ئابەو جۆرە قورئانێکی عەرەبیمان دابەزاندووە بە چەند جۆر و شێواز ھەڕەشەمان لەودا باسکردووە بۆ ئەوەی لە خوا بترسن و خۆیان بپارێزن (لە تاوان) یان ببێت بەھۆی بیدارکردنەوەیان لەغەفڵەت وبێ ئاگایی (بەھۆی قورئانەوە)

﴿114﴾ ئەمجا بەرزو بڵندە ئەو خوایە کەدەسەڵات دارێکی(پادشایەکی) حەق و ڕاستە پەلە مەکە لە(خوێندنی) قورئاندا لەپێش ئەوەی وەحی کردنەکەی بۆت تەواو بێت وەبڵێ ئەی پەروەردگارم زانست و زانیاریم زیاد بکە

﴿115﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە پێشتر پەیمان و بەڵێنمان لەئادەم وەرگرت (لەدرەختی قەدەغەکراو نەخوات) بەڵام کاری پێ نەکرد (لەبیری چوو) وە ئێمە لەودا لێبڕانمان نەدی (کە بیەوێت بێ فەرمانی خودا بکات)

﴿116﴾ (باسی) ئەو کاتە بکە بەفریشتەکانمان ووت: سوژدە بەرن بۆ ئادەم ئەوانیش ھەموو سوژدەیان برد جگە لەشەیتان کەسەرپێچی کرد(و سوژدەی نەبرد)

﴿117﴾ ئەمجا ووتمان ئەی ئادەم بەڕاستی ئەم (ئیبلیسە) دوژمنی تۆو ھاوسەرەکەتە کەواتە (ئاگاداربن) لە بەھەشت دەرتان نەکات چونکە دوو چاری ناخۆشی و زەحمەت دەبیت

﴿118﴾ بێگومان تۆ لەو (بەھەشتە) دا برسیت نابێت وڕووت و قوت نابیت

﴿119﴾ وبێگومان لەوێدا تینووت نابێت وە ھەتاوی (خۆر) لێت نادات (ئازارت پێ ناگەیەنێ)

﴿120﴾ ئەمجا شەیتان نیازی خراپی خستە دڵیەوە ووتی: ئەی ئادەم ئایا نیشانت بدەم دەرەختی نەمری (ھەر کەس لێی بخوات ھەرگیز نامرێت) و موڵک و دەسەڵاتێ ھەر دوایی نەیەت

﴿121﴾ ئەمجا ھەردووکیان لەو (بەروبوومی درەختە) یان خوارد بەو ھۆیەوە (جل وبەرگیان داماڵدراو) دەرکەوت عەیب و عەورەتیان وە دەستیان کرد

﴿122﴾ پاشان پەروەردگاری ھەڵیبژارد (بۆ پێغەمبەرێتی) وتەوبەی لێ قبووڵ کردو ڕێنمونی کرد

﴿123﴾ (خوا) فەرمووی ھەردووکتان برۆِنە خوارەوە لەوێ (لەبەھەشت)

﴿124﴾ وە ھەرکەسێک ڕوو وەرگێرێت لەڕێبازو یادی من ئەوە بێگومان ئەو کەسە گوزەرانێکی سەخت و تەنگی دەبێت (لەگۆڕدا) و لەڕۆژی دواییشدا حەشری دەکەین بەکوێری

﴿125﴾ دەڵێ ئەی پەروەردگارم بۆچی بە کوێری حەشرت کردم خۆ من (لە دونیادا) چاو ساغ و بینا بووم

﴿126﴾ (خوا) دەفەرموێت ھەر بەو شێوەی ئایەتەکانی ئێمەت بۆ ھات و لەبیری خۆت بردەوە (و کوێر بوویت لەئاستیدا) بەھەمان شێوە تۆش ئەمڕۆ گوێت پێ نادرێت و لەبیر دەکرێیت

﴿127﴾ وەھەر بەو جۆرە تۆڵە دەستێنین لەوەی زیادەڕۆی کردبێت و باوەڕی نەھێنا بێت بەئایەتەکانی پەروردگاری وە سزای ڕۆژی دوایی بەتینترو بەردەوامترە (لەسزای دونیا)

﴿128﴾ دەی ئایا (خوا) بۆی ڕوون نەکردوونەتەوە چەندمان لە ناو برد لەگەل و نەوەی چەرخەکانی پێش ئەمان کە(ئەم بێ باوەڕانە) دەگەڕێن و ھات و چۆ دەکەن بەجێ و شوێنەکانیاندا بەڕاستی لەوەدا (کەباسکرا) چەند بەڵگە و نیشانەی ھەیە بۆ ئەو کەسانەی کەژیرن

﴿129﴾ ئەگەر لەبەر بەڵێن و بڕیارێک نەبوایە لەپەروەردگارتەوە پێشتر دراوە (بۆ لەناوبردنیان) بێگومان (لەناو بردنی بێ باوەڕان) پێویست دەبوو ئەگەر ماوەی دیاری کراویش نەبوایە (کەقیامەتە)

﴿130﴾ کەواتە (ئەی موحەممەد ﷺ) ئارام بگرە لەسەر ئەوەی ئەوانە دەیڵێن بەحەمد و سوپاس وستایشی پەروەردگارت تەسبیحاتی خودا بکە لەپێش ھەڵاتنی خۆر و لەپێش ئاوا بوونیـدا و لەھەندێ کات و ساتەکانی شەودا خوا بپەرستە ونوێژ بکە وە لە سەرەتاو کۆتایی ڕۆژدا بۆ ئەوەی (پاداشتێ بدرێیتەوە) کەپێی ڕازی بیت

﴿131﴾ تۆ چاوەکانت مەبڕە ئەو نازو نیعمەتانەی داومانە بەتاقم و دەستەیەک لەوان (لەبێ باوەڕان) (چونکە ئەوە) زینەت و جوانی ئەم ژیانی دونیایە بۆ ئەوەیە تاقییان بکەینەوە تیایدا دڵنیابە ڕزق و ڕۆزی پەروەردگارت (لەدوا رۆژدا) چاکترو بەردەوامترە

﴿132﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) فەرمان بدە بەئەندامانی خێزانەکەت بەنوێژ کردن، وە خۆیشت خۆڕاگرو بەردەوام بە لەسەر بەجێ ھێنانی ئێمە داوای ڕۆزیت لێ ناکەین بەڵکو ئێمە ڕزق و رۆزی تۆ دەدەین وسەرەنجامی چاک بۆ پارێزکاران و خواناسانە

﴿133﴾ (بێ باوەڕان) ووتیان (ئەگەر ڕاستە پێغەمبەرە) دەی بۆ بۆمان ناھێنێت بەڵگەو موعجیزەیەک لەلایەن پەروەردگاریەوە ئایا ئەوان بەڵگەی ئاشکرایان بۆ نەھاتووە کە لەپەڕاوە پێشووەکاندا ھەبوو (وەک تەورات و ئینجیل)

﴿134﴾ ئەگەر ئێمە ئەوانمان لەناو ببردایە بەسزایەک پێش (ناردنی پێغەمبەر ﷺ) بێگومان (لەدوا ڕۆژدا) دەیانووت ئەی پەروەردگارمان بۆچی (لەدونیادا) پێغەمبەرێکت بۆ نەناردین تاشوێنی بەرنامە و ئایەتەکانی تۆ بکەوتینایە پێش ئەوەی سەرشۆڕ و ڕیسوا ببین

﴿135﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ھەموو چاوەڕوانین (چ لایەکمان سەردەکەوین)

الأنبياء

Surah 21

﴿1﴾ لێپرسینەوەی خەڵکی نزیک بۆتەوە بەڵام ئەوان لە بێ ئاگایی و غەفڵەتدا پشت تێکەر و ڕوو وەرگێڕن (لە ئاینی خوا)

﴿2﴾ ھەر پەیامێکی تازەیان لە پەروەردگاریانەوە بۆ بێت (کە قورئانە) ئەوان دەیبیستن و گاڵتـەی پێ دەکــەن

﴿3﴾ دڵەکانیان بێ ئاگایە زۆر بە نھێنی چپەیان دەکرد ئەوانەی کە ستەمیان کرد (دەڵێن) ئایا ئەم (پێغەمبەر)یش ھەربەشەرێک نیە وەک ئێوە دەی ئایا ئێوە دەڕۆن بە دوای جادودا لە کاتێکدا ئێوە دەبینن (دەزانن ئەوەی موحەممەد ﷺ دەیڵێ سیحرە)

﴿4﴾ (پێغەمبەر ﷺ) فەرمووی پەروەردگارم بە ھەموو قسەیەک (چرپە یەک) دەزانێت لە ئاسمان بێت یا لە زەوی ئەو زاتە بیسەر و زانایە

﴿5﴾ ئەوانە ووتیان: نەخێر (ئەوەی موحەممەد ھێناویەتی نیگا نیە) بەڵکو چەند خەو بینینێکی تێکەڵ و پێکەڵی (موحـەممەدە خۆیەتی) نا بەڵکو موحەممەد خۆی ئەم (قورئانە)ی ھەڵبەستووە نا بەڵکو ئەو (موحەممەدە) شاعیرە دەبا نیشانە وموعجیزەیەکمان بۆ بھێنێت وەک (ئەو موعجیزانەی) پێغەمبەرانی پێشووی پێ نێردرابوون

﴿6﴾ بڕوایان نەھێنا (خەڵکی) ھیچ شار و گوندێک پێش ئەمان کەلەناومان بردوون دەی ئایا ئەمان باوەڕ دەھێنن؟

﴿7﴾ نەمان ناردووە پێش تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) جگە لە پیاوانێک کە نیگا و سرووشمان بۆ کردوون دەی پرسیار بکە لە خاوەنی کتێبەکانی (پێشوو لە زانایانی گاور و جولەکە) ئەگەر ئێوە نازانن

﴿8﴾ ئێمە ئەو پێغەمبەرانەمان نەکردوەتە پەیکەرێک کە خواردن نەخۆن وە ئەوان ھەمیشەیی و نەمر نەبوون

﴿9﴾ پاشان بەڵێنێک کە پێمان دابوون بەجێمان ھێنا جا ئەوانە و ھەرکەسێکمان دەویست (لە باوەڕداران) ڕزگارمان کردن وە زیادەڕۆیانمان لەناوبرد

﴿10﴾ سوێند بەخوا ناردومانەتە خوارەوە کتێبێک بۆ ئێوە کە سەربەرزی و ناوبانگی ئێوەی تێدایە دەی ئایا بۆ بیر ناکەنەوە

﴿11﴾ چەندەھا شارو گوندمان تێک شکاند (ولەناومان بردن) کە (خەڵکەکەی) ستەمکار بوون وەپاش ئەوان گەل و تاقمی ترمان (لەجێیان) بەدی ھێنا

﴿12﴾ جا کاتێک (بێ باوەڕان) ھەستیان کرد بەسزاو تۆڵەی ئێمە دەستبەجێ ئەوان لەو شارانە بەخێرایی ڕایان دەکرد

﴿13﴾ (فریشتەکان بەگاڵتەوە پێیان دەڵێن) ڕامەکەن وبگەڕێنەوە بۆلای ئەو نازو نیعمەتانەی کە ڕۆچوو بوون تێیدا وە(بگەڕێنەوە) بۆ سەر خانوو ماڵەکانتان بەڵکو پرسیارتان لێ بکرێت (لەوەی بەسەرتان ھاتووە)

﴿14﴾ (لەگەڵ ھەڵھاتندا) دەیانووت: ھاوار بۆ ئێمە بێگومان ئێمە ستەمکار بووین

﴿15﴾ ئیتر بەردەوام ئەمە ھاواریان بوو (ھاوار بۆ ئێمە) ھەتا ھەموویانمان دروێنە و خامۆش کرد (ولەناومان بردن)

﴿16﴾ ئێمە دروستمان نەکردووە ئاسمان و زەوی و ئەوەی لەنێوانیاندایە بەگاڵتەو بەبێ ھودە

﴿17﴾ ئەگەر بمان وویستایە سەرقاڵی بۆ خۆمان ھەڵبژێرین (وەک ھاوسەرو منداڵ) لەلایەن خۆمانەوە ھەڵمان دەبژارد

﴿18﴾ (واز لەوە بھێنە) بەڵکو حەق دەدەین بەسەر بەتاڵ و ناحەقدا بەھۆیەوە (بەتاڵ) مێشکی دەپژێت و تێکدەشکێت ئەمجا دەستبەجێ بەتاڵ دەفەوتێت و لەناو دەچێت ھاوار (وسزای بەتین) بۆ ئێوە لەبەر ئەوەی کە دەیڵێن و بڕیاری دەدەن بۆ خوا (لەھاوسەرو منداڵ)

﴿19﴾ تەنھا بۆ خوایە ئەوەی لەئاسمانەکان وزەویدایە وە ئەو (فریشتانە) کە لای خوان ھەرگیز لەپەرستنی ئەو خۆیان بەزل نازانن ھەرگیزیش ماندوو نابن

﴿20﴾ شەوو ڕۆژ تەسبیحات و ستایشی (خودا دەکەن) ماندوونابن و سارد نابنەوە

﴿21﴾ ئایا ئەوانە ھەڵیان بژاردووە (وبڕیاریانداوە) چەند پەرستراو و (خوایەک) لەزەویدا (بۆ خۆیان) (کە دەسەڵاتی ئەوەیان نیە مردوو زیندوو بکەنەوە) وخۆیان کۆدەکرێنەوە وزیندوو دەکرێنەوە

﴿22﴾ ئەگەر لەھەردووکیاندا (لە ئاسمان و زەویدا) چەند پەرستراوێک ھەبوایە جگە لەخوا بێگومان (ئاسمان و زەوی) ھەر دوو کاول وێران دەبوون دەی پاک و بێگەردی بۆ خوای پەروەردگاری عەرش لەوەی بێ باوەڕان (خوای گەورەی) پێ وەێف دەکەن

﴿23﴾ (خوا) پرسیاری لێ ناکرێت (ڕەخنەی لێ ناگیرێت) لەھەر کارێک کەدەیکات بەڵکو ئەوان (ئادەمیزاد) پرسیاریان لێ دەکرێت

﴿24﴾ ئایا ئەوانە ھەڵیان بژاردووە (وبڕیاریان داوە) چەند پەرستراوێک جگە لەخوا (پێیان) بڵێ بەڵگەتان بھێنن (لەسەر ئەوەی بڕیارتانداوە) ئەمە قسەی ئەم قورئانەیە (خوا ناردویەتی) بۆ من وەقسەی ئەو (پەیام وپەڕاوانەشە) لەپێش منەوە ھاتوون (وەک: تەورات و ئینجیل، لەھیچیاندا بوونی چەند پەرستراوێک بڕیار نەدراوە بۆ خوای گەورە) بەڵام زۆربەی زۆریان حەق و ڕاستی نازانن لەبەر ئەوە پشتی تێدەکەن و ڕووی لێ وەردەگێڕن

﴿25﴾ وەئێمە نەمان ناردووە پێش تۆ ھیچ پێغەمبەرێک مەگەر نیگامان بۆ ناردووە (بەوەی کە) بێگومان جگە لەمن ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە کەواتە تەنھا من بپەرستن

﴿26﴾ (وەبێ باوەڕان) ووتیان خوای میھرەبان منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوە (کە فریشتەکانن) پاک و بێگەردە خوا (لەم شتانە) بەڵکو ئەوانە ( ئەوفریشتانە) بەندەی ڕێز گیراوی (خوان)

﴿27﴾ لە خوا پێش ناکەون بەقسەو ووتەیان وەئەوان بەفەرمانی خوا کار دەکەن

﴿28﴾ (خوا) دەزانێت وئاگادارە بە ئەوەی لەدونیا لەبەر دەستیاندایە وە بە ئەوەی لەڕۆژی دواییدا بۆیان ئامادەکراوە وە (فریشتەکان) تکا ناکەن تەنھا بۆ ئەو کەسە نەبێت (خوا) ڕازی بێت (تکای بۆ بکرێت) وە ئەوان (فریشتەکان) لەترس وھەیبەتی خوا زۆر دەترسن

﴿29﴾ وە ھەرکام لەوانە (لەو فریشتانە) بڵێ بێگومان منیش پەرستراوم جگە لەخوا ئەو بە (ئاگری) دۆزەخ تۆڵەی لێ دەسێنین ھەربەوجۆرە پاداشتی ستەمکاران دەدەینەوە (تۆڵەیان لێ دەکەینەوە)

﴿30﴾ ئایا نەیان بینی (نەیانزانیوە) ئەوانە بێ بڕوا بوون کەئاسمانەکان و زەوی ھەردووکیان پێکەوە لکابوون (ویەک پارچە بوون) ئەمجا لەیەکترمان جیاکردنەوە وە فەراھەممان ھێنـا لەئاو ودروستمان کردووە ھەموو شتێکی زیندوو دەی ئایا ئەوانە ھەر باوەڕ ناھێنن؟

﴿31﴾ وەدروستمان کردووە (ودامان ناوە) لەزەویدا چەند شاخی دامەزراو بۆ ئەوە جووڵە جوڵ نەکات بەوانەی (بەسەر پشتیوەن) وە سازاندومانە لە زەوی (یان لە شاخەکان)دا دۆڵ و ڕێگاوبانی زۆر تا ئەوان شارەزا بن و پێویستی خۆیان دابین بکەن

﴿32﴾ وە ئاسمانمان کردووە بەسەقفێکی (سەرێکی) پارێزراو بەڵام ئەوانە سەبارەت بە ئایەتەکانی ئاسمان پشت تێکەرو ڕوو وەرگێر بوون

﴿33﴾ وە ھەر ئەو (خوا)یە کە شەو و ڕۆژی دروستکردووە وە خۆر و مانگیشی (دروست کردووە) ھەریەک لەوان لە خولگەیەکدا دەسوڕێنەوە

﴿34﴾ بڕیارمان نەداوە بۆ ھیچ کەسێک لەپێش تۆوە مانەوەی ھەمیشەیی (نەمری) ئەمجا ئەگەر تۆ بمری (دوای مردنی تۆ) ئایا ئەوان ژیانیان بەردەوام دەبێ و نامرن؟ (نەخێر)

﴿35﴾ ھەموو کەسێک مردن دەچێژێت (ودەمرێت) وە ئێمە تاقیتان دەکەینەوە بەخراپە وناخۆشی وە بە چاکە و خۆشی تادەرکەوێت (چاک و خراپ) وە ھەر بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە

﴿36﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) کاتێ تۆ دەبینن ئەوانەی کە بێ باوەڕن جگە لەگاڵتە و لاقرتی کردن بە تۆ ھیچی تر ناکەن (بەسەرسامیەکەوە دەڵێن) ئا ئەمە ئەو کەسەیە (بەخراپی) باسی بتەکانتان دەکات لەکاتێکدا خۆیان بەباسکردنی (قورئان) وزیکری خوای میھرەبان بێ بڕوان

﴿37﴾ (سرووشتی) ئینسان وایە لەسەر پەلەکردن بەدی ھێنراوە بەزوویی تۆڵەی خۆمتان نیشان دەدەم کەواتە پەلە مەکەن

﴿38﴾ وە (بت پەرستان بەگاڵتەوە) دەڵێن ئەم بەڵێنی (تۆڵەیە) کەی دێت

﴿39﴾ ئەگەر ئەوانەی کە بێ باوەرنِ بیانزانیایە (چ سزایەکی سەخت لەبەر دەمیاندایە) کاتێ ناتوانن دووری بخەنەوە بڵێسەی ئاگر لەدەم وچاو و پشتیان وەئەوان یارمەتی نادرێن

﴿40﴾ بەڵکو لەناکاودا تووشیان دێت وسەرسامیان دەکات (بەشێوەیەک) نەدەتوانن بیگێڕنەوە (ڕێگری بکەن) وە نەمۆڵەتیشیان دەدرێت (تەوبە بکەن)

﴿41﴾ سوێند بەخوا بێگومان گاڵتە و لاقرتی کراوە بەپێغەمبەرانی پێش تۆش ئەمجا دەوری ئەوانەیدا لەوان کەگاڵتەیان دەکرد (بەپێغەمبەران) ئەو سزایەی ئەوان گاڵتەیان پێ دەکرد

﴿42﴾ بڵێ (بەگاڵتەکاران) کێ (دەتوانێت) ئێوە بپارێزێت بەشەوو بەرۆژ لە (سزای) خوای میھرەبان بەڵکو ئەوانە بەردەوام پشت ھەڵئەکەن لەیاد وزیکری پەروەردگاریان

﴿43﴾ ئاخۆ (ئەو بێ باوەڕانە) چەند پەرستراوێکیان ھەیە جگە لەئێمە ڕێگری (سزا) یان لێ بکات (ئەو پەرستراوانە) ناتوانن یارمەتی خۆیان بدەن وە لەلایەن ئێمەشەوە پەنا نادرێن

﴿44﴾ بەڵکو ئێمە ئەوان و باو و باپیرانیانمان ژیاندووە بە خۆشی (ناز و نیعمەتی دونیامان پێدابوون) تاتەمەنی زۆریان بەسەر برد دەی ئایا ئەوانە (قوڕەیشیەکان) سەرنج نادەن کە بێگومان ئێمە (وردە وردە) دێینە خاک و وڵاتی (ئەوان) لە ھەموو لایەکی یەوە کەمی دەکەینەوە (بەڕزگار کردن لەلایەن موسڵمانانەوە) دەی ئایا ئەوان زاڵ و سەرکەوتوون (یان ئێمە)؟

﴿45﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بێگومان من تەنھا ئێوە بێدار دەکەمەوە (دەتان ترسێنم) بەنیگا و وەحی وە کەڕەکان بانگەوازی(حەق) نابیستن کاتێک کە دەترسێنرێن

﴿46﴾ سوێند بەخوا ئەگەر دوو چاریان ببێت کەمێک لە سزای پەروەردگارت بێگومان ئەوان دەڵێن ھاوارو تیاچوون بۆ ئێمە بەڕاستی ئێمە (ھەموومان) ستەمکار بووین

﴿47﴾ وەئێمە دادەنێین تەرازووەکانی دادپەروەری (کەکردەوەی پێ دەکێشرێت) لەڕۆژی قیامەتدا ئەمجا ھیچ کەس کەمترین ستەمی لێ ناکرێت با قورسی (کردەوەکەی) بەقەدەر تۆوی خەرتەلەیەکیش بێت ئێمە دەیھێنین وە بەسە کەئێمە ژمێریاری (کردەوەی بەندەکان) بین

﴿48﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی تەورات (کەجیا کەرەوەی حەق و بەتاڵە) بەخشیمانە موسا وھارون، وەڕوونکەرەوە و یاد خەرەوەشە بۆ پارێزکاران و لە خواترسان

﴿49﴾ ئەوانەی کەدەترسن لە پەروەردگاریان بەنادیاری وپەنھانی وەئەوان (کەسانێکن) لە ڕۆژی دوایی زۆر دەترسن

﴿50﴾ وەئەم (قورئانە) یاد خەرەوەیەکی بەفەڕ وپیرۆزە ناردومانەتە خوارەوە دەی ئایا ئێوە دانی پێدا نانێن(باوەڕی پێ ناکەن)

﴿51﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی بەخشیمان بە ئیبراھیم ڕێنمونی وشارەزایی لەپێشدا وەئێمە لە (شیاوی) ئەو ئاگادار بووین

﴿52﴾ کاتێک ووتی بە باوکی وگەلەکەی ئا ئەم پەیکەر و بتانە چین؟ کە ئێوە دەیان پەرستن (بەلایانەوە ماونەتەوە)؟

﴿53﴾ (گەلەکەی) ووتیان: باوو باپیرانمان بینیوە ئەمانەیان پەرستووە

﴿54﴾ (ئیبراھیم) ووتی بەڕاستی ئێوە خۆتان و باوو باپیرانتان لە گومڕاییەکی ئاشکرادان

﴿55﴾ (لە وەڵامدا) ووتیان ئایا ڕاستی و ھەقت بۆ ھێناوین یان تۆ گاڵتەمان پێ دەکەیت

﴿56﴾ (ئیبراھیم) ووتی (ھەقم ھێناوە) بەڵکو پەروەردگاری ئێوە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە ھەر ئەویش بەدی ھێناون وە بێگومان من لەسەر ئەوانەی (کەباسم کرد) لە شاھید وبە ئاگایانم

﴿57﴾ سوێند بە خوا پیلان دادەنێم بۆ (لەناو بردنی) بتەکانتان دوای ئەوەی پشتان تێکردن (بەجێتان ھێشتن)

﴿58﴾ ئەمجا ئیبراھیم ھەموو بتەکانی وورد کرد جگە لە بتە زلەکەیان نەبێت بە ئومێدی ئەوەی بگەڕێنەوە بۆلای ئەو (بۆ لای ئیبراھیم ئەویش ڕاستیان پێ بڵێ، بەڵکو باوەڕبھێنن)

﴿59﴾ (بت پەرستان) ووتیان کێ ئەمەی کردووە بە خواکانمان (بەبتەکانمان) بە ڕاستی ئەو کەسە لەستەمکارانە (دەبێ سزا بدرێت)

﴿60﴾ (چەند کەسێک) ووتیان گوێمان لە لاوێک بوو باسی ئەوانی (بتەکانی بە خراپە) دەکرد پێی دەڵێن ئیبراھیم

﴿61﴾ (کۆمەڵێ لە گەلەکەی) ووتیان کەواتە بیھێنن لە پێش چاوی خەڵک (بیوەستێنن) بەڵکو (ئەوانەی دەیناسنەوە) شایەتی لەسەر بدەن

﴿62﴾ ووتیان ئایا تۆ ئەمەت کردووە بە خواکانمان (بەبتەکانمان) ئەی ئیبراھیم؟

﴿63﴾ (ئیبراھیم) ووتی نەخێر بەڵکو ئەم بتە گەورەیان ئەوەی کردووە دە پرسیار لەوانە (بتە شکاوەکان) بکەن ئەگەر ئەوانە قسە دەکەن

﴿64﴾ ئەمجا گەڕانەوە بۆ لای یەکتری (سەریان کرد بەیەکدا) جا (لە ناو خۆیاندا ھەندێکیان) ووتیان بەڕاستی ئێوە ھەر خۆتان ستەمکارن

﴿65﴾ پاشان سەر بەرەو خوار کرانەوە (گەڕانەوە بۆ سەر سەختی و نەفامیەکەیان) بەڕاستی تۆ دەتزانی ئەو بتانە قسە ناکەن (ئەی ئیبراھیم)

﴿66﴾ (ئیبراھیم) ووتی دەی ئێوە دەپەرستن؟ جگە لەخوا شتانێک کە ھیچ قازانج و سوودێکتان پێ ناگەیەنن وە ھیچ زیانێکیشتان لێ نادەن

﴿67﴾ ئۆف بۆ ئێوە بۆ ئەو بتانەش کە دەیپەرستن لە جیاتی خوا دەی ئایا ژیر نابن (بیر وھۆشتان ناخەنە کار)

﴿68﴾ (ھەندێک لە بت پەرستان) ووتیان (ئیبراھیم) چاک بسوتێنن و یارمەتی خواکانتان (بتەکانتان) بدەن وسەریان بخەن ئەگەر ئێوە ئەو کارە دەکەن

﴿69﴾ (کە ئیبراھیمیان خستە ئاگرەوە) ووتمان ئەی ئاگر سارد بەرەوەو بێ زیانبە لەسەر ئیبراھیم

﴿70﴾ ئەوان ویستیان پیلان بگێڕن لە ئیبراھیم (بە سووتان لەناوی بەرن) بەڵام ئێمە ئەوانمان کردە زەرەرۆمەندترین (دۆڕاوترین) کەس

﴿71﴾ وە ئیبراھیم ولوطمان ڕزگار کرد و (ناردمانن) بۆ ئەو زەویە ( بۆ ووڵاتی شام) کە پیت و فەڕمان تێ خستبوو

﴿72﴾ وە بەخشیمان بە ئیبراھیم ئیسحاق و (بە ئیسحاقیش) یەعقوب، بە زیاد (لە داواکەی ئیبراھیم کە داوای منداڵێکی کرد) وە ھەموویانمان کرد بە پیاوی چاک

﴿73﴾ وە ئەوانمان کرد بە پێشەوا بە فەرمانی ئێمە ڕێنمونی (خەڵکیان) دەکرد وە نیگامان کرد بۆیان بە ئەنجامدانی کاری چاک وە بە نوێژ کردن و زەکاتدان وە ئەوان ھەر بۆ ئێمە عیبادەتیان دەکرد

﴿74﴾ بەخشیمان بە لوط پێغەمبەرێتی و زانیاری وە ڕزگارمان کرد لە(دەست خەڵکی) ئەو شارەی (سەدوم) کە (خەڵکەکەی) کردەوەی پیس و دزێویان دەکرد (نێربازییان دەکرد) بەڕاستی ئەوانە گەلێکی خراپی لە فەرمان دەرچوو بوون

﴿75﴾ وە لوطمان خستە ناو ڕەحمەت و میھرەبانی خۆمانەوە بەڕاستی لوط لە چاکەکاران بوو

﴿76﴾ وەپێشتر نوح پێغەمبەر ﷺ ھاواری (لە ئێمە) کرد ئەمجا ئێمەش وەڵامماندایەوە وبەدەنگیەوە ھاتین خۆی و (ئیماندارانی) خێزانەکەیمان ڕزگار کرد لە تەنگانە زۆر گەورەکە (لە لافاو و خنکان)

﴿77﴾ وە یارمەتیمان دا لە دژی ئەو گەلەی کە بەڵگەو ئایەتەکانی ئێمەیان بە درۆ دەزانی بەڕاستی ئەوانە گەلێک بوون ڕۆچوون لە خراپەدا لەبەر ئەوە ھەموویانمان خنکان (لە تۆفانەکەدا)

﴿78﴾ (باسی) داود و سولەیمان بکە کاتێ بڕیاریان دەرکرد دەربارەی ئەو کشتوکاڵەی کە بەشەو ئاژەڵی کەسانێک تێیدا لەوەڕابوون (زیانیان لێ دابوو) وە ئێمە بۆ دادوەری بڕیارەکەیان ئامادە (ئاگادار) بووین

﴿79﴾ ئەوسا ئێمە ئەوەمان فێری سولەیمان کرد (سولەیمان ووتی: ئاژەڵە زیان خۆرەکە بدرێتە دەست خاوەن کشتوکاڵەکە، کەڵک لەشیر وبەرھەمیان وەربگرێت، وە کشتوکاڵەکەش بدرێتە دەست خاوەن ئاژەڵەکە بەروبوومەکەی بخۆن و خزمەتی بکەن تـا وەک پێش زیان لێکەوتنەکەی لێ دێتەوە، پاشان ھەریەک لەئاژەڵ وکشتوکاڵەکە بگەڕێنرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان) وە بە ھەر یەک لەو دووانە (داود و سولەیمان) پێغەمبەرێتی (ودادوەری) و زانستمان پێدان وە ڕاممان ھێنا لەگەڵ داودا چیاکان و باڵندەکە تەسبیحاتی خوایان دەکرد وە ھەر ئێمە ئەوەمان کرد (بۆ داود)

﴿80﴾ وە داودمان فێری دروستکردنی پۆشاکی زرێی (جەنگی) کرد بۆ ئێوە تابتان پارێزێت لەکاتی شەڕو کوشتارتاندا دەی ئایا ئێوە سوپاسگوزارن (بۆ خوا لەسەر ئەم نیعمەتانە)

﴿81﴾ وە (ڕاممان ھێنا) بۆ سولەیمان بای توند (ڕەشەبا) بەفەرمانی سولەیمان دەڕۆیشت بۆ ئەو ووڵات و زەویەی کە پڕ پیت و بەرەکەتمان کرد بوو وە ئێمە بەھەموو شتێک ئاگاداربووین

﴿82﴾ وە ھەندێک لە شەیتانەکان (مان ڕام ھێنابوو) دەچوونە ژێری دەریا بۆ سولەیمان (تا گەوھەرو مرواری بۆ دەربھێنن) وە جگە لەوە کاری تریشیان دەکرد (بۆی وەک کۆشک دروستکردن) بەڕاستی ئێمەش چاودێر (و پارێزەری) ئەوان بووین

﴿83﴾ وە (باسی) ئەیووب (بکە) کاتێک ھاواری لە پەروەردگاری کرد (لە دوای ناساغی ماوەیەکی زۆر) ووتی (ئەی پەرورەدگارم) بە ڕاستی من زیان و ئازار و نەخۆشی دووچارم بووە و تۆش میھرەبانترینی میھرەبانانی

﴿84﴾ جا ئێمەش ھاوار و نزاکەیمان گیرا کرد و لامان برد ئەو زیان و ئازار و نەخۆشییەی کە ھەیبوو وە ھەموو ماڵ و منداڵیمان پێ بەخشیەوە (کە پێشتر مردبوون) و ئەوەندەی تریش لەگەڵیاندا ئەوە ڕەحمەتێکی تایبەت بوو لە ئێمەوە وە بیرخەرەوە و ئامۆژگاری بوو بۆ خوا پەرستان

﴿85﴾ وە (باسی) ئیسماعیل و ئیدریس وذەلکیفل (بکە) ھەموویان لە ئارامگران بوون

﴿86﴾ وە ئێمە ئەوانمان خستە ناو ڕەحمەتی خۆمان (کە بەھەشتە) بێگومان ئەوانە لە چاکەکەکاران بوون

﴿87﴾ وە (باسی) ذەننون (یونس بکە کە پێغەمبەری خەڵکی نەینەوا بوو) کاتێک ڕۆیشت بە توڕەیی (گەلەکەی بەجێ ھێشت) وایدەزانی ئێمە تەنگانەی بەسەردا ناھێنین وھەروا وازی لێ دەھێنین (خوای گەورە تاقیکردوە وفڕێدرایە ناو دەریا ونەھەنگێک قووتیدا) جا لە تاریکیەکاندا (تاریکی شەو و دەریا و ناو سکی نەھەنگ) ھاواری کرد (ئەی خوایە) بەڕاستی ھیچ پەرستراوێکی بەھەق وڕاستی نیە جگە لە تۆ پاکی و بێگەردی بۆ تۆیە، بێگومان من لە ستەمکاران بووم (لەبەر ئەوەی ئارامم نەگرت و وازم لە گەلەکەم ھێنا)

﴿88﴾ ئێمەش نزا و ھاواری ئەومان گیراکرد و لەو غەم وخەفەتە ڕزگارمان کرد ھەر بەو شێوەیە ئیماندارانیش ڕزگار دەکەین

﴿89﴾ وە (باسی) زەکەریا (بکە) کاتێک ھاواری لە پەروەردگاری کرد ئەی پەروەردگارم بە تەنھا مەمھێڵەرەوە (منداڵێکم پێ ببەخشە) وە تۆ چاکترین میراتگرانی

﴿90﴾ ئێمەش دوعای ئەومان وەڵام دایەوە و یەحیامان پێ بەخشی و خیزانەکەشیمان بۆ چاک کردەوە (لە نەزۆکی) بێگومان ئەوانەی (باسکران لە پێغەمبەران) پێش بڕکێیان دەکرد لە (ئەنجامدانی) ھەموو خێر و چاکەیەکدا و ھاواریان لە ئێمە دەکرد بە ئومێدی (بەھەشت) ولە ترسی (دۆزەخ) وە ئەوان ملکەچ بوون بۆ ئێمە (ودەترسن لێمان)

﴿91﴾ وە(باسی) ئەو ئافرەتە (مەریەمی کچی عیمران بکە) کەداوێنی خۆی پاراست ئەمجا فوومان پێداکرد (بەھۆی جوبرەیلەوە) لەو ڕۆحەی کەھی خۆمان بوو وە ئەو (مەریەم) و کوڕەکەیمان کرد بە موعجیزەیەک بۆ جیھانیان

﴿92﴾ بەڕاستی ئا ئەمەیە ئاینی ئێوە کەیەک ئاینە (ئاینی ھەموو پێغەمبەرانە) ومنیش پەروەردگارتانم کەواتە تەنھا من بپەرستن

﴿93﴾ بەڵام خەڵکی جیاوازیان کەوتە نێوان و سەرپێچی پێغەمبەرەکانیان کرد، زۆربەیان بوون بەچەند کۆمەڵ گرۆھێکەوە (ھەستان دەستیانکرد بە پەرستنی بت وھەواو ئارزووی خۆیان) (بەڵام) ھەموویان تەنھا بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە

﴿94﴾ ئەمجا ھەر کەس (ھەرچەند) لەکردەوە چاکەکان بکات (بەو مەرجەی)باوەڕداریش بێت ئەوە (پاداشتی) کۆششەکەی وون نابێت و بەفیڕۆ ناڕوات بەڕاستی ئێمە بۆ (کردەوەکانی) ئەو نووسەرین

﴿95﴾ وە حەرامە و قەدەغەیە و ناشێت بۆ خەڵکی ئەو گوند وشارانەی کە کاولمان کردن و لەناومان بردن کەجارێکی تر بگەڕێنەوە (بۆ دونیا)

﴿96﴾ (ژیان درێژەی دەبێت) تا ئەو کاتەی (بەربەستەکەی) یەئجوج و مەئجوج دەکرێتەوە ئەوانیش لەھەموو بەرزاییەکەوە بەپەلە (وبەخێرایی) دێنە خوارەوە

﴿97﴾ وەنزیک بۆتەوە بەڵێنی ڕاست (ھاتنی قیامەت) جا لەناکاودا ئەبڵەق و زەق دەبێت چاوی ئەوانەی بێ بڕوا بوون (دەڵێن) ھاوارو مەرگ بۆ ئێمە بێگومان ئێمە لەدونیادا لەبێ ئاگاییەکی (تەواو)دا بووین لە ئەمە، نەخێر بەڵکو ئێمە ستەمکار بووین

﴿98﴾ بەڕاستی ئێوە وئەوانەش دەتانپەرستن جگە لەخوا (دەبنە) سووتەمەنی (وھەڵگیرسێنەری) دۆزەخ، ئێوە (و ئەوان) دەچنە ناویەوە

﴿99﴾ ئەگەر ئا ئەوانە (بتەکان) خوا بوونایە نەدەچوونە ناو ئەو (ئاگری دۆزەخە)وە وە ھەموو (بت و بتپەرستان) بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە

﴿100﴾ بۆ ئەو (دۆزەخیانە) ھەیە لەدۆزەخدا ھەناسەی سارد ھەڵکێشان وەئەوان لەوێدا (لەدۆزەخدا) ھیچ نابیستن

﴿101﴾ بێگومان ئەوانەی لەلایەن ئێمەوە پێشتر بڕیار دراوە بۆیان کە بەختەوەربن (وچاکە بھێنرێتە ڕێیان) ئەوانە لەدۆزەخ دوور دەخرێنەوە

﴿102﴾ (ئەوان) نابیستن دەنگی (بڵێسەو قرچەی) ئاگری دۆزەخ وەئەوان لەناو ئەو (نازو نیعمەتەی) دڵیان حەزی لێیەتی بەھەمیشەیی وبێ بڕانەوە دەمێننەوە

﴿103﴾ غەمباریان ناکات ترسە ھەرە گەورەکە (لەقیامەتدا) و فریشتەکانیش پێشوازیان لێ دەکەن (لەبەر دەرگاکانی بەھەشتدا) (وپێیان دەڵێن) ئەمە ئەو ڕۆژیە کە بەڵێنتان پێ درابوو

﴿104﴾ (بیھێنەوە بیریان) ئەو ڕۆژەی کەئاسمانەکان دەپێچینەوە وەک پێچانەوە (لولکردنی) تۆماری کتێب وپەرتوکێک وەک یەکەمجار چۆن دروستمان کرد (بەڕوت و قووتی) (پاش مردنیش) ئەو (دروستکردنە) دووبارە دەکەینەوە ئەوە بەڵێنێکە (جێبەجێ کردنی) لەسەر ئێمەیە بێگومان ئێمە (ئەو بەڵێنە) بەدی دەھێنین

﴿105﴾ سوێند بەخوا بێگومان ئێمە نووسیوومانە لەزەبووردا لەدوای نووسینی لە (لوح المحفوظ) دا بەڕاستی سەر زەوی (بەھەشت) دەبنە خاوەنی وبەمیراتی دەیبەن بەندە چاک و پاکەکانم

﴿106﴾ بێگومان لەمەدا (لەوەی لەم سورەتەدا باسکرا ) بەسە کەپەند وئامۆژگاری بێت بۆ گەلی خوا پەرستان

﴿107﴾ وە (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆمان تەنھا بۆ ئەوە ناردووە کەڕەحمەت بیت بۆ جیھانیان

﴿108﴾ بڵێ بێگومان تەنھا شتێک کەنیگا کراوە بۆ من (ئەمەیە) کە بەڕاستی پەرستراوی ئێوە خوای تاک و تەنھایە، دەی ئایا ئێوە ملکەچ دەبن؟

﴿109﴾ جا ئەگەر ڕوویان وەرگێڕا ئەوە بڵێ ھەمووتانم ئاگادار کرد بە یەکسانی و ناشزانم نزیکە یادوورە (ھاتنی) ئەو ھەڕەشەی لێتان دەکرێت

﴿110﴾ بەڕاستی خوا دەزانێت بە ووتە و قسەی ئاشکرا وە دەشزانێت بەو قسەی دەیشارنەوە

﴿111﴾ وە من نازانم (مۆڵەت دانتان) لەوانەیە تاقیکردنەوە بێت بۆ ئێوە (بیەوێت) تاماوەیەک (وازتان لێ بھێنێت) کەڕابوێرن

﴿112﴾ (پێغەمبەر ﷺ) فەرمووی ئەی پەروەردگارم بەدادگەرانە بڕیاربدە (لە نێوان من و ئەم بێ باوەڕانەدا) وە پەروەردگاری ئێمە میھربانی یارمەتی لێ داواکراوە لە بەرانبەر (ئەو قسە نابە جێیانەی) ئێوە دەیڵێن و ھەڵیدەبەستن

الحج

Surah 22

﴿1﴾ ئەی خەڵکینە بترسن لە (سزای) پەروەردگارتان چونکە بەڕاستی بوومەلەرزەی قیامەت ھەستان شتێکی زۆر گەورەیە، کارەساتێکی سامناکە

﴿2﴾ لەو ڕۆژەدا ئێوە ئەو (بوومەلەرزە) دەبینن بێ ئاگا دەبێت (لەترسی ئەو ڕۆژە)

﴿3﴾ لەمرۆڤەکاندا کەسی وا ھەیە (وەک نەضری کوڕی حارث) موجادەلە دەکات دەربارەی خوا (و سیفەتەکانی) بەبێ ھیچ زانیاری و زانستێک وە شوێنی ھەموو شەیتانێکی سەرکەش دەکەوێت

﴿4﴾ لەسەری نوسراوە (بڕیار دراوە) کە بێگومان ھەرکەسێک خۆشی بوێت (وشوێنی بکەوێت) ئەوە بەڕاستی گومڕای دەکات وە ڕێنمونی دەکات

﴿5﴾ ئەی خەڵکینە ئەگەر ئێوە لەگوماندان دەربارەی زیندووبوونەوە ئەوسا (بزانن) بەڕاستی ئێمە ئێوەمان دروستکردووە لە خاک (خۆڵ) پاشان (نەوەکان) لە نوتفەیەک (دروست دەبن) دواتر (دەبێتە) پارچە خوێنێکی مەیو دوای ئەوە (دەبێتە) پارچە گوشتێک شکڵ و شێوە کێشراو و شکڵ و شێوە نەکێشراو بۆ ئەوەی ڕوونی بکەینەوە بۆ ئێوە وە لەمناڵداندا دەیھێڵینەوە (ڕایدەگرین) ئەو (بێچوەی) بمانەوێت (لەبار نەچێت) تاکاتێکی دیاریکراو پاشان (لەسکی دایکتان) دەرتان دەھێنین بەساوایی پاشان گەورە دەبن تادەگەنە تەواوی ھێزو تواناتان وە (لەم تەمەنەدا) ھەندێکتان دەمرێنرێت وە ھەندێکتان دەگەیەنرێنە ئەو پەڕی پیری، بێ کەڵکترینی تەمەن بۆ ئەوەی نەزانێت و لەبیری نەمێنێت ھەرچی کە دەیزانی وەزەوی دەبینی (لەزستاندا) خامۆشە ووشک و بێ گیایە جا کاتێک بارانمان بەسەردا باراند زەوی (ڕووەکی لێ دەڕوێت و) دەجوڵێت زەوی ھەڵ دەدات (بەرز دەبێت) و(زەوی) دەڕوێنێ لەھەموو جۆرە (گیا و گوڵێکی) جوان

﴿6﴾ ئەوەی (باس کرا) لەبەر ئەوەیە دڵنیابن کەخوا ھەق و ڕاستە وە بێگومان مردووەکان زیندوو دەکاتەوە و بێگومان ئەو(خوایە) توانای بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە

﴿7﴾ وەبەڕاستی قیامەت دێت (وبەرپا دەبێت) گومانی تێدا نیە ودڵنیاش بن خوا زیندووی دەکاتەوە ھەموو ئەوکەسانەی لەناو گۆڕەکاندا (مردوون)

﴿8﴾ وە لەناو خەڵکدا کەسی واھەیە موجادەلە دەکات دەربارەی خوا بەبێ ھیچ زانیاری و شارەزاییەک (بەڵگەیەک) وە بەبێ کتێبێکی ڕوونکەرەوە (لەلایەن خواوە)

﴿9﴾ (کەسێکە) ڕوو وەردەگێڕێت (وھەق وەرناگرێت) بۆ ئەوەی خەڵک لەڕێگەی خوا لادات ئەو کەسە لەدونیادا سەرشۆڕ دەبێت وە لە قیامەتیشدا پێی دەچێژین سزای سوتێنەر

﴿10﴾ (پێی دەووترێت) ئەو سزایە (کە باس کرا) بەھۆی ئەو (گوناھانەوەیە) کەبەدەستی خۆت پێشت خستووە وەبێگومان خوا ستەم کار نیە بەبەندەکانی

﴿11﴾ وە لەناو خەڵکدا کەسی واھەیە خوا دەپەرستێت لە قەراغدا، (لەنێوانێکدا) جا ئەگەر تووشی خێر و خۆشی بوو دڵخۆش دەبێت پێی (بەردەوام دەبێ لەخواپەرستیدا) وەئەگەر تووشی تاقیکردنەوەو بەڵا بوو بەرەو دوا ھەڵدەگەڕێتەوە پاش گەز دەبێتەوە لەئاین زەرەر مەندی دونیا و قیامەت بووە تەنھا ئەوەیە زیانباری و خەسارەت مەندی ڕوون و ئاشکرا

﴿12﴾ ئەو دەپاڕێتەوە (ودەپەرستێ) جگە لە خوا شتێک نەزیانی پێدەگەیەنێت وە نە سوود و قازانجیشی پێدەگەیەنێت، تەنھا ئەوەیە لە ڕێلادانی (گومڕایی) زۆر دوور لەڕاستی

﴿13﴾ ئەو ھاواردەکات، ودەپەرستێت (لە) کەسێک کەزیانی لە سوودی نزیکتر، ئای چ پشتیوانێکی خراپە وە چ ھاوڕێ و ھاودەمێکی خراپە

﴿14﴾ بەڕاستی خوا ئەوانەی کەباوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە دەیانخاتە باخەکانی بەھەشتەوە ک ڕووبارەکان دەڕۆن بەژێریاندا بێگومان خوا ئەوەی بیەوێت دەیکات

﴿15﴾ ھەرکەس واگومان دەبات (لە بێ بڕوایان) کە ھەرگیز خوا ئەو (پێغەمبەرە ﷺ) یارمەتی نادات و سەری ناخات لە دونیا و دواڕۆژدا، دەبا پەتێک بەسەرەوە (بە بەرزییەوە) ھەڵواسێت ( و ملی پێدا بکات) پاشان ھەناسەی ببڕێت (تا دەخنکێت) ئەوسا ببینێت (سەرنج بدا و بیرکاتەوە) ئایا بەم کارە ئەو ڕق وتوڕەییەی (لە دڵیدایە) لایدەبات (ونایھێڵێت)

﴿16﴾ ئابەم شێوە ئەو(قورئانە)مان ناردۆتە خوارەوە کە ئایەتەکانی ڕون وئاشکران وە بێگومان خوا ھەرکەسێک خۆی بیەوێت ھیدایەتی دەدات

﴿17﴾ بەڕاستی کەسانێک کەبڕوایان ھێناوە و کەسانێک کە بوون بەجولەکە و ئەستێرە (یا فریشتە) پەرستەکان و گاورەکان (نەسرانیەکان) و ئاگر پەرستەکان (زەردەشتی یەکان) و ئەوانەی ھاوبەشیان بۆ خوا دانا بێگومان خوا بڕیار دەدا لەنێوانیاندا (جیایان دەکاتەوە لەیەکتر کۆمەڵێک بۆ بەھەشت وکۆمەڵێکی تریان بۆ دۆزەخ) لەڕۆژی دواییدا بەڕاستی خوا بەسەر ھەموو شتێکدا ئاگادارە

﴿18﴾ ئایا نەتبینی کە بەڕاستی سوژدە بۆ خوا دەبات ئەوەی لە ئاسمانەکان و ئەوەی لە زەویدایە ھەروەھا ڕۆژ و مانگ و ئەستێرەکان و چیاکان و درەخت و گیان لەبەران زۆرێکیش لە خەڵکی (ھەموو ئەمانەی باسکران بۆ خوا سوژدە دەبەن) وە زۆرێکیش سزای بۆ بڕیاردرا (لە سەری چەسپا) وە ھەر کەسێک خوا بێ ڕێز و ڕیسوای بکات ئەوە کەس ڕێزی لێ ناگرێت بەڕاستی خوا ھەر شتێکی بوێت دەیکات

﴿19﴾ ئەمانە دوو کۆمەڵی دژ بە یەکن دەمەقاڵێ و کێشەیانە دەربارەی پەروەردگاریان جا ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون لە (ڕۆژی دواییدا) پۆشاکیان بۆ دەبڕدرێت (پڕ بە بەریان) لە ئاگر بەسەریاندا دەڕژێنرێت ئاوی زۆر گەرم

﴿20﴾ دەتوێنرێتەوە بەو (ئاوە گەرمە) ئەوەی لە ناو سک و پێستەکاندایە

﴿21﴾ بۆیان ئامادەیە گورزی ئاسنی

﴿22﴾ ھەرکاتێک بیانەوێت کە بێنە دەرەوە لەو(دۆزەخ) ە لەبەر زۆر ناڕەحەتی دەگێڕێنرێنەوە بۆ ناوی وە (پێیان دەووترێت) بچێژن سزای سوتێنەر

﴿23﴾ بەڕاستی خوا د ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە دەیانخاتە بەھەشتانێک ڕووبارەکان بەژێریاندا دەڕۆن (ئەوان) دەڕازێنرێنەوە لەو (بەھەشتانە) دا بە بازنی ئاڵتون و مرواری وە پۆشاکیان لە بەھەشتدا ئاوریشمە

﴿24﴾ ئەو (بەھەشتیانە) ڕێنمونی کراون بۆ ئەو ووتەی کەڕاست وجوانە (ووتەی لا الە إلا اللە) ھەروەھا ڕێنمونی کراون بۆ ڕێگای (خوای) سوپاسکراو

﴿25﴾ بێگومان ئەوانەی بێ باوەڕ بوون وە ڕێگری (موسڵمانان) دەکەن لە رێگای خوا وە لە (ڕۆشتن بۆ) مزگەوتی حەرام (بۆ کەعبە) کە ئەوێمان داناوە (بۆ خوا پەرستی) بۆ ھەموو خەڵکی یەکسانە چ ئەوانەی لەوێدان یان لە دورەوە بۆی دێن وە ھەر کەس بیەوێت لەوێ (لە مزگەوتی حەرام) مەیلی لە ھەق لادان زوڵم وستەم بکات پێی دەچێژین سزای ئازاردەر

﴿26﴾ (بیریان بخەرەوە) کاتێک دیاریمان کرد بۆ ئیبراھیم (علیە السلام) جێگای کەعبە (پێمانووت) ھیچ شتێک مەکەرە ھاوبەشم و ماڵەکەم (مزگەوتی حەرام) پاک بکەرەوە بۆ تەواف کاران و بۆ نوێژگەران (بەپێوە) وکوڕنوش و سوژدە بەران

﴿27﴾ وە جاڕبدە بەناو خەڵکیدا بۆ حەج کردن دێن بۆ لات (بۆ حەج) بە پیادە و بەسوار ھەموو ووشترێکی لاواز (لەبەر ئەوەی) کە لە ھەموو رێگایەکی دوورەوە دێن

﴿28﴾ تا ئامادەی جۆرەھا سوود و قازانجی خۆیان ببن وە ناوی خوا ببەن (کاتێک قوربانی سەر دەبڕن) لە ڕۆژانێکی دیاریکراودا لەسەر ئەو ئاژەڵانەی خوا پێی داوون جا لەو (گۆشتی قوربانیانە) بخۆن وە بیدەن بە نەداران و ھەژاران

﴿29﴾ دوای (سەر بڕینی قوربانی) چڵک و پیسی (موو ونینۆک) لابەن بە خۆیانەوە

﴿30﴾ ئەمەی (پێشوو باسی حەج بوو) جا ھەر کەس بپارێزێت و بە گەورەی بگرێت سنوورەکانی خوا ئەوە بۆ خۆی چاکترە لای پەروەردگاری وە گۆشتی ئاژەڵ (مەڕ، وبزن، ومانگا، وشتر) بۆ ئێوە حەڵاڵ کراوە جگە لەوانەی بۆتان باس دەکرێت (وەک مردارەوە بوو، یان بۆغەیری خودا سەربڕراو) کەواتە خۆتان دوور بخەنەوە لەو پیسیە کە بتەکانە ھەروەھا خۆتان بپارێزن لەقسەی درۆو ناڕەوا

﴿31﴾ گەردن کەچ بن بۆ خوا (خۆتان لە ھەموو بیرو باوەڕێکی لار دووربگرن) ھاوبەش بڕیاردەر مەبن بۆ خوا جا ھەرکەس ھاوبەش بۆ خوا دابنێت ئەوە وەک ئەوە وایە لە ئاسمان کەوتبێتە خوارەوە ئەمجا باڵندە (لە ھەوادا) بە پەلە بیفڕێنێت (وپارچە پارچەی بکات) یا بایەکی توند بیبات بۆ جێگایەکی زۆر دوور (چۆڵەوانی)

﴿32﴾ ئەمە (کە باسکرا نموونەی ھاوبەش دانان بوو بۆ خوا) وە ھەر کەس دروشمەکانی (ئاینی) خوا بەگەورە ڕاگرێت جا بەڕاستی ئەو کارە لە خوا ترسی دڵەکانیانەوەیە (وتەقواکارن)

﴿33﴾ بۆ ئێوە لەو (ئاژەڵانە)دا چەند سوود وەرگرتنێک ھەیە (وەک سوار بوون،)

﴿34﴾ وە بۆ ھەموو ئوممەتێک قوربانی کردنمان داناوە بۆ ئەوەی ناوی خوا ببەن (کاتی سەربڕین) لەسەر ئەو ئاژەڵانەی خوا پێی داون جـا خوای ئێوە پەرستراوێکی تەنھایە کەواتە تەنھا ملکەچی ئەو بن وە مژدە بدە بەملکەچان و خۆ بەکەم زانان

﴿35﴾ ئەوانەی ھەرکاتێک ناوی خوا برا دڵەکانیان دەترسێت (دەلەرزێت) وە ئارامگرن لەسەر ئەوەی تووشیان دەبێت (لەناخۆشی) وە بەجێ ھێنەرانی نوێژەکانیانن وە لەو ڕزق رۆزیەی پێمان داون دەبەخشن

﴿36﴾ ئەو ووشترە گەورە و قەڵەوانە (دەبرێن لەبیت الحرام سەردەبڕێن) ئێمە کردومانەتە دروشمی خوا بۆ ئێوە بۆ ئێوە لەواندا خێر وچاکە ھەیە کەواتە (کاتی کردنیان بەقوربانی) ناوی خوایان لەسەر بھێنن لە کاتێکدا لەسەر سێ پەل وەستاون و دەستی چەپیان بەسراوەتەوە (لەبەر ئەوەی وشتر بە پێوە سەر دەبڕدرێت) جا کاتێک کەوتنە سەر زەوی بە تەنیشتدا (کاتێک گیانیان دەرچوو) ئەوە لەگۆشتەکەیان بخۆن وە بیدەن بە ھەژاران و سواڵکەران ئا بەو جۆرە ئەو ماڵاتانەمان بۆ ئێوە ڕامھێناوە تا سوپاسگوزار بن بۆ خوا

﴿37﴾ ھەگیز ناگات بە خوا نەگۆشتی ئەو (قوربانیانە) نەخوێنیان بەڵام ئەوەی بە خوا دەگات تەقوا و پارێزکاری ئێوەیە ئا بەو جۆرە ئەو ماڵاتانەی بۆ ئێوە ڕامھێناوە بۆ ئەوەی خوا بە گەورە بگرن (یادی بکەن) لەسەر ئەوەی ڕێنمونی کردوون (بۆ سەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام) وەمژدە بدە بەچاکە کاران

﴿38﴾ بەڕاستی خوا بەرگری وپشتیوانی دەکات لەوانەی کە بڕوایان ھێناوە بێگومان خوا خۆشی ناوێت ھەموو خیانەتکارێکی بێ باوەڕ

﴿39﴾ رێگەدرا (بەجەنگ و جیھاد کردن) بە ئەو (موسڵمانانەی) شەڕیان لەگەڵدا دەکرێت لەبەر ئەوەی کە بەڕاستی ستەمیان لێکراوە وە بێگومان خوا بۆ سەرخستنیان بە توانایە

﴿40﴾ ئەوانەی کە دەرکران لە ماڵ و وڵاتیان بە ناھەق تەنھا (گوناھیان ئەوە بوو) کە دەیانووت پەروەردگارمان (اللە)یە وە ئەگەر خوا خەڵکی لە ناو نەبردایە ھەندێکیان بە ھەندێکی تریان بێگومان دەڕوخێنرا (وێران دەکرا) دێری جولەکەکان و کلیسا و کەنیسە مزگەوتەکان کە یادی خوا لەو (پەرستگایانە)دا زۆر دەکرا وە بێگومان خوا یارمەتی کەسانێک ئەدات (وسەریان دەخات) کە یارمەتی (دینی) خوا دەدەن بە ڕاستی خوا بەھێز وباڵادەست و بەتوانایە

﴿41﴾ ئەوانەی ئەگەر دەسەڵاتمان پێدان لە زەویدا بە چاکی نوێژ بەجێ دەھێنن وە زەکات دەدەن و فەرمان دەدەن بە چاکە وڕێگری دەکەن لە خراپە و سەرئەنجامی ھەموو کارەکان تەنھا بەدەست خوایە

﴿42﴾ وە ئەگەر (بێ باوەڕان) تۆ بە درۆزن دەزانن وباوەڕت پێ ناکەن ئەوە بێگومان پێش ئەوانیش (گەلانی تر) باوەڕیان نەکرد (بە پێغەمبەرەکانیان) (وەک) گەلی نوح و عاد و سەمود

﴿43﴾ وە گەلی ئیبراھیم و گەلی لوط

﴿44﴾ ھەروەھا یارانی مەدیەن (ھۆزی شوعەیب) وە موساش بە درۆزن دانرا ئەمجا (بۆ ماوەیەک) مۆڵەتی بێ باوەڕانمدا، دواتر تۆڵەم لێ سەندن وگرتمن جا چۆن بوو بەگژا چوونی ئێمە (لەوان)

﴿45﴾ ئەمجا چەندەھا شار و دێھاتمان وێرانکرد کە (خەڵکەکەی) ستەمکار بوون ئەو (شارانە دیواری خانوەکانی) کەوتبوون بەسەر سەربانەکانیاندا وە چەندەھا بیر بێ خاوەن بوون (لە کار کەوتبوون) وە چەندەھا کۆشکی بەرز و بڵند (بێ خاوەن بوون)

﴿46﴾ دەی ئایا ئەوانە بە زەویدا نەگەڕاون تا دڵیان ھەبێت بیری پێ بکەنەوە (لەو وێران بوونە) یان گوێیان ھەبێت گوێی پێ بگرن (بۆ ڕاستی) لەڕاستیدا چاوەکان کوێر نابن بەڵکو ئەو دڵانە کوێر دەبن کەلە سینەکاندان

﴿47﴾ وە ئەوان (قورەیش بە گاڵتەوە) بەپەلە داوای سزات لێ دەکەن لەکاتێکدا ھەرگیز خوا پێچەوانەی بەڵێنی خۆی ناکات و بێگومان ڕۆژێک لای پەروەردگارت وەک ھەزار ساڵ وایە لەو ساڵانەی ئێوە دەیژمێرن

﴿48﴾ وە (خەڵکی) چەندەھا شار و گوند (ھەبوون) مۆڵەتم دان کە ستەمکار بوون لەپاشان تۆڵەم لێ سەندن (ولەناوم بردن) وە ھەر بۆلای من دەگەڕێنەوە

﴿49﴾ بڵێ ئەی خەڵکینە بێگومان من بۆ ئێوە تەنھا ترسێنەرێکی ئاشکرام

﴿50﴾ ئەمجا ئەو کەسانەی بڕوایان ھێناو وە کردەوە چاکەکانیان کرد لێخۆشبوون و ڕۆزیەکی بەنرخ وفراوانیان بۆ ئامادەیە

﴿51﴾ وە ئەوانەی ھەوڵیان داوە بۆ (دژایەتی) ئایەتەکانی ئێمە ناتوانا و دەستەپاچەن ئەوانە ھاوەڵی دۆزەخن

﴿52﴾ وە ئێمە لەپێش تۆ نەمان ناردووە ھیچ ڕەوانەکراو یان پێغەمبەرێک مەگەر ھەر کاتێک (پەڕاوی خودای) خوێندبێتەوە بۆ گەلەکەی شەیتان گومان و وەسوەسەی دەخستە ناو خوێنراوەکەیەوە (تا خەڵک باوەڕی پێ نەھێنن) ئەمجا خوا لایدەبات (پوچەڵی دەکاتەوە) ئەوەی شەیتان داوێتی بە گوێی خەڵکدا (لە وەسوەسە ودڵەڕاوکێ و دوودڵی) پاشان خوا ئایەتەکانی خۆی دەچەسپێنێت وە خوا زانا و کاردروستە

﴿53﴾ لەبەر ئەوەی ئەو گومانانەی شەیتان دەیخاتە (دڵەکان خوا) دەیکاتە (ھۆی) تاقیکردنەوە بۆ ئەوانەی نەخۆشی لە دڵیاندایە و (ئەوانەی) دڵیان ڕەق وە بەڕاستی ستەمکاران لە دژایەتی یەکی زۆر دوور (لە ڕاستی)دان

﴿54﴾ وە بۆ ئەوە بزانن ئەو کەسانەی کە زانیاریان پێـدراوە بێگومان ئەم (قورئانه) ڕاستیەکە لە لایەن پەروەردگارتەوە تا باوەڕی پێ بھێنن (وبەردەوام بن لەسەری) وە دڵەکانیان ملکەچ و بەئارام بێت بۆ ئەو (خوا) وە بێگومان خوا ھیدایەتدەری ئەو کەسانەیە کە باوەڕیان ھێناوە بۆ سەر ڕێگای ڕاست

﴿55﴾ بەردەوام ئەو کەسانەی بێ باوەڕن لە گوماندان دەربارەی قورئان ھەتا لەناکاودا ڕۆژی دوایی یەخەیان دەگرێت یان یەخەیان دەگرێت (ودێت بۆیان) سزای ڕۆژێکی نەزۆک و بێ خێر (کە ڕۆژی قیامەتە)

﴿56﴾ دەسەڵات و پاشایەتی لەو ڕۆژەدا تەنھا بۆ خوایە لەنێوانیاندا دادوەری دەکات ئەمجا ئەو کەسانەی باوەڕیان ھێناوەو کردەوە چاکەکانیان کردووە لە بەھەشتانی پڕ نازو نیعمەت دان

﴿57﴾ وە ئەو کەسانەی بێ باوەڕ بوون وە ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانی

﴿58﴾ وە ئەو کەسانەی کۆچیان کردووە لەڕێگای خوادا پاشان کوژران (شەھید بوون) یان مردن بێگومان خوا ڕزق وڕۆزیەکی چاکیان دەداتێ وە بێگومان خوا چاکترینی ڕۆزیدەرانە

﴿59﴾ سوێند بەخوا، خوا ئەوانە دەخاتە جێگایەک کەپێی ڕازی دەبن

﴿60﴾ ئەمەی (باسمان کرد بۆت) وە ھەر کەسێک تۆڵەی خۆی بسێنێت (لەدەست درێژیکەر) بەوێنەی ئەو ستەمەی لێی کراوە لەدوای ئەوە جارێکی تر دەست درێژی بکرێتە سەر ئەوە بێگومان خوا یارمەتی دەدات (سەریدەخات) بەڕاستی خوا چاوپۆشیکار و لێبوردەیە

﴿61﴾ ئەم (سەرخستنەی خوا) لەبەر ئەوەیە بەڕاستی خوا (ئەوەندە بەدەسەڵاتە) شەو دەباتە ناو ڕۆژەوە (کاتێک شەو درێژ تر بێت لەڕۆژ) وەڕۆژ دەباتە ناو شەوەوە وە بێگومان خوا بیسەر و بینایە

﴿62﴾ ئەمە لەبەر ئەوەیە بەڕاستی ھەر خوا ھەق و ڕاستە وەبێگومان ئەوەی جگە لەخوا ھاواری لێ دەکەن (ودەیپەرستن) ھەر ئەو بەتاڵ و ناڕاستە وبەڕاستی خوا ھەر خۆی بەرزو بڵندو گەورەیە

﴿63﴾ ئایا نابینیت کەبەڕاستی خوا باراندویەتی لە ئاسمانەوە باران (بەھۆی ئەو بارانەوە) زەوی سەوز دەبێت (بەڕوەک) بێگومان خوا ووردبین وبە ئاگایە (بە ھەموو شتێک)

﴿64﴾ ھەر بۆ خوایە ئەوەی لە ئاسمانەکانە و ئەوەیشی لە زەویدایە وە بەڕاستی خوا ھەر خۆی بێ نیاز و دەوڵەمەندە وشایستەی سوپاسە

﴿65﴾ ئایا نابینیت (نازانیت) بەڕاستی خوا ڕامی ھێناوە بۆتان وخستویەتیە خزمەتتانەوە ھەموو ئەو شتانەی لەزەویدایە وەکەشتی (ڕام ھێناوە بۆتان) ودەڕوات بەناو دەریادا بەفەرمانی ئەو (بەفەرمانی خوا) وەئاسمانی ڕاگیر کردووە تا نەکەوێت بەسەر زەویدا مەگەر بەفەرمانی ئەو نەبێت بەڕاستی خوا دڵسۆز و میھرەبانە بەرانبەر بەخەڵکی

﴿66﴾ وە ئەو (خوا) زاتێکە کەژیانی پێ بەخشیوون (لەسەرەتای دروسکردنتانەوە) دواتر دەتانمرێنێت پاشان زیندووتان دەکاتەوە بێگومان خەڵکی زۆر ناسوپاس و سپڵەن

﴿67﴾ بۆ ھەموو ئوممەتێک شەریعەت و بەرنامەیەکمان داناوە

﴿68﴾ جا ئەگەر دەمەقاڵێ وموجادەلەیان لەگەڵدا کردیت تۆش بڵێ خوا خۆی چاک دەزانێت بەو کردەوانەی کە ئێوە دەیکەن

﴿69﴾ خوا دادوەری دەکات لەنێوانتاندا لەڕۆژی دواییدا لەو شتانەی کەئێوە تێیدا جیاوازن

﴿70﴾ ئایا نازانی بەڕاستی خوا دەزانێت بەھەموو ئەو شتانەی لە ئاسمان و زەویدایە، بێگومان ئەوەی باسکرا لەکتێب لە (لوح المحفوظ)دایە بەڕاستی ئەم (زانیاریەی باسکرا) بەلای خواوە ئاسانە

﴿71﴾ ئەوان جگە لەخوا شتێک دەپەرستن، (خوا) ھیچ بەڵگەیەکی نەناردۆتە خوارەوە لەسەری وە بێگومان خۆشیان ھیچ زانیاریان دەربارەی ئەو (پەرستراوانە) نیە وەبۆ ستەمکاران نیە ھیچ یارمەتیدەرێک

﴿72﴾ وەکاتێک بخوێنرێتەوە بۆیان نیشانە ڕوونەکانی ئێمە لەدەم و چاوی ئەو کەسانەی بێ باوەڕن دەبینی ڕووگرژی و توڕەیی نزیکە پەلامار (وھێرش) بەرن بۆ ئەو کەسانەی کە ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا دەخوێنێتەوە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا ھەواڵتان بدەمێ بەخراپتر لەو (ڕوگرژی و توڕەییەی) ئێوە چیە ئاگری دۆزەخە کەخوای گەورە بەڵێنی داوە بەو کەسانەی کە بێ باوەڕن چ جێگە و ئاکامێکی خراپە (کە پێی دەگەن)

﴿73﴾ ئەی خەڵکینە نموونەیەک ھێنراوەتەوە جا گوێی بۆ بگرن بێگومان ئەوانەی ھاواریان لێ دەکەن لە جیاتی خوا ھەرگیز ناتوانن مێشێک دروست بکەن ھەرچەند ھەمووشیان بۆی کۆببنەوە وە ئەگەر مێشیش شتێکیان لێ بفڕێنێ ناتوانن لێی بسێننەوە داواکار و داوالێکراو لاواز و بێ دەسەڵاتن

﴿74﴾ ئەوانە بەو شێوەی کە پێویستە خوا بناسن، نەیان ناسیوە بێگومان خوا بە توانا و بەدەسەڵاتە

﴿75﴾ خوا لە فریشتەکاندا نێردراو ھەڵدەبژێرێت ھەروەھا لە خەڵکیشدا بەڕاستی خوا بیسەر و بینایە

﴿76﴾ خوا ئاگادارە بەوەی لە بەردەمیاندایە (روویداوە) و بەوەی لە دوایانەوەیە (دواتر ڕوودەدات) و ھەموو کارەکان ھەر بۆ لای خوا دەگەڕێتەوە

﴿77﴾ ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە کوڕنوش و سوژدە بەرن و پەروەردگارتان بپەرستن وە کاری چاک بکەن بۆ ئەوەی ڕزگاربن

﴿78﴾ جیھاد و تێکۆشان بکەن لە پێناوی خوادا بەو شێوەیەی شایستە وشیاویەتی ئەو (خوا) ئێوەی ھەڵبژاردوە (بۆ ھەڵگرتنی ئەم ئاینە) وە لە ئاینـدا ھیچ کارێکی قورس و گرانی لەسەر دانەناون ئەمە ئاینی ئیبراھیمی باوە گەورەتانە

المؤمنون

Surah 23

﴿1﴾ بەڕاستی باوەڕداران ڕزگار دەبن (سەر دەکەون)

﴿2﴾ ئەوکەسانەی کەلە نوێژەکانیاندا لەخواترسن (گەردن کەچن بۆخوا)

﴿3﴾ وە ئەوانەی لەشتی بێ ھوودە خۆیان دوور دەگرن

﴿4﴾ وە ئەوانەی کەزەکاتی (سامانیان) دەردەکەن

﴿5﴾ وەئەوانەی کەپارێزەری داوێنیان (لەشەرواڵ پیسی)

﴿6﴾ مەگەر بۆ خێزانی خۆیان یان بۆ کەنیزەکێک کەبووبن بەخاوەنیان ئەوە بەڕاستی ئەوانە سەرزەنشت ناکرێن

﴿7﴾ ئەمجا ھەرکەسێک نیازی جگە لەو (دووجۆرە ئافرەتە) بکات (و ئارەزووی خۆی تێربکات) ئەوسا ئەوانە دەست درێژیکارن

﴿8﴾ وە ئەوانەی کەپارێزەری سپاردەو پەیمانەکانیانن

﴿9﴾ وە ئەوانەی کە بەردەوامن لەسەر نوێژەکانیان

﴿10﴾ ھەر ئەوانەن میراتگران

﴿11﴾ ئەوانەی کەدەبنە خاوەنی فیردەوس ومیراتگری (بەھەشت) ئەوان لەبەھەشتدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی

﴿12﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی مرۆڤمان دروستکرد لەخۆلاسە و پاڵفتەیە لەقوڕ

﴿13﴾ لەپاشان ئەومان کرد بەنوتفەیەک لەئارامگایەکی قایم (مناڵدانی دایک)دا

﴿14﴾ دواتر نوتفەکەمان کرد بەخوێنی مەیو ئەمجا خوێنە مەیوەکەشمان کرد بەپارچە گۆشتێکی جووا و ئەمجا پارچە گۆشتەکەشمان کرد بەئێسقان ئەمجا بەگۆشت (پەیکەرە) ئێسکەکەمان داپۆشی پاشان ئەومان کرد بە دروستکراوێکی تر جا گەورە وپیرۆزە ئەو خوایەی کەچاکترینی بەدیھێـنەرانە

﴿15﴾ پاشان بەڕاستی ئێوە لەدوای ئەوە ھەمووتان دەمرن

﴿16﴾ لە پاشان بێگومان ئێوە لەڕۆژی دواییدا زیندوو دەکرێنەوە

﴿17﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی لەسەری ئێوەوە دروستمان کردوە حەوت نھۆم ئاسمان وە ئێمە لە دروست کراوەکان بێ ئاگانین

﴿18﴾ وە لە ئاسمانەوە بە ئەندازە (ی پێویست) بارانمان باراند ئەمجا ئەو (ئاوە)مان لە زەوی دا ھێڵایەوە (ڕاگرت) وە بێگومان ئێمە بەسەر لەناوبردنی ئەو (ئاوە)دا بەتواناین

﴿19﴾ ئەمجا بە ھۆی ئەو (بارانە)وە بەدیمان ھێناوە (ڕواندومانە) بۆتان چەند باخی خورما و ترێ بۆ ئێوە ھەیە لەو باخانەدا میوەی زۆر وە لە ھەندێکیان دەخۆن (بەشێوەی بژێوی وەک مێوژ و خورما)

﴿20﴾ ھەروەھا (ڕواندومانە)جۆرە دارێک (زەیتون) کەلە طوری سینا دەڕوێت

﴿21﴾ وە بەڕاستی بۆ ئێوە لە ماڵات و ئاژەڵدا پەند ھەیە پێتان دەنۆشین ئەو (شیرەی) لە ناو سکیاندایە وە بۆ ئێوە لەو (ئاژەڵانەدا) سوود و کەڵکێکی زۆر ھەیە و لێشیان دەخۆن

﴿22﴾ وە لەسەر (پشتی ھەندێ لە) ئەوان و لەسەر (پشتی) کەشتییەکانیش سوار دەکرێن

﴿23﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە نوحمان نارد بۆ لای ھۆزەکەی جا پێی ووتن ئەی ھۆزەکەم خوا بپەرستن، ئێوە جگە لەئەو پەرستراوێکی ترتان نیە، دەی ئایا خۆتان ناپارێزن

﴿24﴾ جا ووتیان ئەو دەسەڵاتدار و ناودارانەی کە بێ باوەڕبوون لە ھۆزەکەی (نوح)، ئەم (نوحە) تەنھا کەسێکە وەک ئێوە، دەیەوێت خۆی بکاتە گەورە بەسەرتانەوە، ئەگەر خوا بیویستایە (پێغەمبەرێک بنێرێت) فریشتەی دەناردە خوارەوە ئێمە شتی وامان نەبیستووە لە باوو باپیرە پێشووەکانمانەوە

﴿25﴾ ئەم (نوحە) ھەر پیاوێکە شێتی لەگەڵدایە جا تاماوەیەک چاوەڕوانی بکەن (بەڵکو چاک بێتەوە)

﴿26﴾ (نوح) ووتی ئەی پەروەرد گارم یارمەتیم بدە (سەرم بخە) لەبەر ئەوەی باوەڕم پێ ناھێنن

﴿27﴾ ئەمجا ئێمە نیگامان بۆ کرد کە کەشتیەکە دروست بکە بە پێش چاو و چاودێری وفەرمان و نیگای ئێمە (لەم ئایەتەدا باسی سیفەتی -چاو، عەین - ھاتووە بۆ خوای گەورە، بڕوامان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەک، شێوەکەی نازانین وە تەنھا خوا خۆی دەزانێت) ئەمجا کاتێک فەرمانی ئێمە (بۆ لەناوبردنی ئەوان) ھات و ئاو لە تەنورەوە ھەڵقوڵا (نیشانەی دەسپێکردنی توفانەکەیە) تۆش بیخەرە ناو کەشتیەکەوە (سواری کە) لە ھەموو جۆرە (ئاژەڵێک)جوتێک (نێر ومێ یەک) ھەروەھا (سواری بکە ئەندامانی) خێزانەکەت جگە لەوانەیان کە بڕیاری لە ناو چوونیان دراوە (کە کوڕەکەی و ھاوسەرەکەی بوون) وقسەشم لەگەڵدا مەکە لەبارەی ئەوانەی کەستەمیان کردوە (و باوەڕیان نەھێنا) چونکە بێگومان ئەوانە دەخنکێنرێن

﴿28﴾ ئەمجا کاتێک تۆو ئەو کەسانەی لەگەڵتدان سواری کەشتی یەکە بوون

﴿29﴾ وە بڵێ ئەی پەروەردگارم دامبەزێنە (لە کەشتیەکە) لە جێگایەکی پیرۆز و بەفەڕدا (کە کێوی جوودی یە لە کوردستانی تورکیا) وە تۆ (ئەی خوایە) چاکترینی دابەزێنەرانی

﴿30﴾ بەڕاستی لەم (بەسەرھاتەی نوحدا ) پەند ونیشانەی زۆر ھەیە (بۆ کەسانی ژیر و ھۆشمەند) وە بەڕاستی ئێمە تاقیکەرەوەین (بۆ ھەموو خەڵک)

﴿31﴾ پاشان لەدوای ئەوان بەدیمان ھێنا گەل و نەوەیەکی تر

﴿32﴾ ئەمجا لە ناو ئەواندا پێغەمبەرێکمان لە خۆیان نارد (پێی ووتن) تەنھا خوا بپەرستن جگە لەو (خوایە) پەرستراوێکی ترتان نیە دەی ئایا خۆتان ناپارێزن (لە خوا ناترسن)

﴿33﴾ دەسەڵاتداران وناودارانی (ھود علیە السلام) ووتیان ئەوانەی کە بڕوایان نەھێنا و بێ باوەڕ بوون بە دیداری ڕۆژی دوایی وە لە ژیانی دونیادا ناز و نیعمەتمان پێ دابوون (ووتیان) ئەمە ھەر مرۆڤێکە وەک ئێوە لەوەی ئێوە دەیخۆن (ئەویش) دەخوات وە لەوەی ئێوە دەیخۆنەوە (ئەویش) دەخواتەوە

﴿34﴾ سوێند بەخوا ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵی بەشەرێکی وەک خۆتان بکەن بێگومان ئەو کاتە ئێوە لە زیان باران دەبن

﴿35﴾ ئایا ئەو (ھود علیە السلام) بەڵێن بە ئێوە دەدات بەڕاستی کاتێک مردن وە بوون بەخاک و ئێسکی (ڕزیوو) بێگومان ئێوە (لە گۆڕ) دەر دەھێنرێن (زیندوو دەکرێنەوە)

﴿36﴾ زۆر دوورە، ئەستەمە ئەو بەڵێنەی بە ئێوە دراوە (گوایە زیندوو دەکرێنەوە)

﴿37﴾ ژیان (ێکی تر) نیە تەنھا ژیانی ئەم دونیایەمان نەبێت دەمرین ودەژین (نەوە لە دوای نەوە) وە ئێمە زیندوو ناکرێینەوە

﴿38﴾ ئەوە (کە دەڵێ پێغەمبەرم) تەنھا پیاوێکە درۆ دەکات بە دەم خواوە وە ئێمە ھەرگیز باوەڕی پێ ناکەین

﴿39﴾ (نوح) ووتی ئەی پەروەرد گارم یارمەتیم بدە (سەرم بخە) لەبەر ئەوەی باوەڕم پێ ناھێنن

﴿40﴾ (خوا) فەرمووی لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بێگومان پەشیمان دەبنەوە

﴿41﴾ ئەمجا شریخە و دەنگێکی زۆ بەھێز (دای بەسەریاندا) ھەموویانی گرت کە ھەقیان بوو وئەوانمان کرد بە (وێنەی) پوش و کەفی (سەر لافاو) جا دووری (لە ڕەحمەتی خوا) بۆگەلی ستەمکاران

﴿42﴾ دواتر لە پاش ئەوان بەدیمان ھێنا ﴿﴾ چەند گەل وئوممەتێکی تر

﴿43﴾ وەھیچ ئوممەتێک پێش ناکەوێت لەکاتی لەناوبردنی خۆی ھەروەھا دواش ناکەوێت

﴿44﴾ لەپاشان پێغەمبەرانی خۆمان یەک لەدوای یەک نارد ھەر کاتێک ئوممەتێک لەخۆیان پێغەمبەرێکیان بۆ بھاتایە باوەڕیان پێ نەدەھێنا جا ئێمەش ئەم ئوممەتە (بێ باوەڕانەمان) یەک بە دوای یەکدا (لەناوبرد) وە (باسی) ئەوانمان کردە ڕووداو وچەند بەسەرھاتێک (کەخەڵکی لەنێوان خۆیان باسی بکەن) ئەمجا دووری (لەڕەحمی خوا) بۆ گەلێک باوەڕ ناھێنن

﴿45﴾ لەپاشان موسا و ھارونی برایمان نارد بەنیشانەکانمان و بەڵگەی ئاشکراوە

﴿46﴾ بۆ لای فیرعەون و دارو دەستەکەی بەڵام خۆیان بە گەورە دانا (باوەڕیان نەھێنا) وە ئەوان گەلێکی دەسەڵاتدار بوون بەسەر خەڵکیدا

﴿47﴾ ئەمجا ووتیان ئایا ئێمە بە دوو کەسی وەک خۆمان باوەڕ بھێنین لەکاتێکدا گەلەکەیان (بەنی ئیسرائیل) ئێمە دەپەرستن (گەردن کەچن بۆ ئێمە)

﴿48﴾ لەبەر ئەوە باوەڕیان پێ نەھێنان ئەمانیش (وەک گەلانی تر) لەناو بران

﴿49﴾ سوێند بەخوا بێگومان ئێمە تەوراتمان بەخشی بەموسا تا (بەنی ئیسرائیل) ڕێنمون ببن

﴿50﴾ ھەروەھا عیسای کوڕی مەریەم و دایکیمان کرد بە بەڵگە و موعجیزەیەک

﴿51﴾ ئەی نێرراوانی خوا لەخۆراکی پاکو (حەڵاڵ) بخۆن وە کردەوەی چاک بکەن (چونکە) بەڕاستی من بەوەی ئێوە دەیکەن ئاگادارم

﴿52﴾ وەبێگومان ھەر ئەمەیە ئاین و دینی ئێوە (ئەی پێغەمبەران دەستی پێوە بگرن) کەیەک ئاین و بەرنامەیە وەمنیش پەروردگارتانم کەواتە خۆتان بپارێزن (لەتۆڵەم)

﴿53﴾ (شوێنکەوتوانیان) ئاینەکەیان (کەیەک ئاین بوو) پارچە پارچە کرد لەنێوان خۆیاندا بەچەند پارچەیەک جا ھەر کۆمەڵ و دەستەیەکیان دڵخۆشن بەو (بەشە ئاینەی) کەھەیانە

﴿54﴾ کەوا بوو وازیان لێ بھێنە لەو بێ ئاگایی و گومڕاییەی دایپۆشیون (بابژین) تاماوەیەک

﴿55﴾ ئایا ئەوانە وادەزانن ئەوەی پێیان دەبەخشین لەسامان و ماڵ ومناڵ

﴿56﴾ (بەھۆی شیاویانەوە) پەلەمان کردووە بۆیان لەخێر وخۆشیەکاندا (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەوانە ھەست ناکەن (کە بۆ تاقی کردنەوەیانە)

﴿57﴾ بەڕاستی ئەو کەسانەی لەترسی (سزای) پەروەردگاریان ھەمیشە دەترسن

﴿58﴾ وە ئەو کەسانەش کە بەئایەتەکانی پەروەردگاریان باوەڕ دەھێنن

﴿59﴾ وە ئەو کەسانەش کەھاوبەش بۆ پەروەردگاریان دانانێن

﴿60﴾ وە ئەو کەسانەی کە دەیبەخشن (لەزەکات و خێر) لەوەی پێمان بەخشیون لەکاتێکدا دڵیان دەترسێ و(دەلەرزێ) لەبەر ئەوەی دڵنیان بۆ لای پەروەردگاریان دەگەڕێنەوە

﴿61﴾ ئا ئەوانە (کە خاوەنی ئەو سیفەتانە بوون باسکران) پەلە دەکەن لە ئەنجامدانی چاکەکاندا وە ئەوان بۆ چاکە کردن لەپێشن

﴿62﴾ وە ئێمە ئەرک ناخەینە سەر ھیچ کەس بەقەدەر توانای خۆی نەبێت وە کتێبێکمان لەلایە (کردەوەی ھەموو بەندەکانی تێدایە) کەبەڕاست و دروستی دەدوێت وەھیچ ستەمێک لەوان ناکرێت

﴿63﴾ بەڵام (بێ بڕوایان) دڵەکانیان لەبێ ئاگایی و نەزانیدایە لەم (کتێب و نامەی کردەوانە) وە ئەوان چەند کردەوەی خراپی تریان ھەیە جیاوازە لە کردەوەی باوەڕداران کە ئەوان ھەمیشە ئەنجام دەریانن

﴿64﴾ ھەتا ئەو کاتەی کەسزا بەسەر گەورە و خۆشگوزەرانەکانیاندا دەھێنین (لەدونیادا) لەناکاودا ئەوان دەستدەکەن بە ھاوار و پاڕانەوە

﴿65﴾ (پێـیان دەوترێت) ئەمڕۆ ھاوار مەکەن بەڕاستی ئێوە لەلایەن ئێمەوە یارمەتی نادرێن

﴿66﴾ بێگومان (پێشتر) ئایەتەکانی من دەخوێنرایەوە بەسەرتاندا بەڵام ئێوە بەدوای خۆتاندا پاشەوپاش دەگەڕانەوە

﴿67﴾ لەبەرامبەر ئەو (قورئانە)دا خۆتان بەگەورە دەزانی شەوگارتان دەبردە سەر بەگاڵتە کردن و قسەی ناشرین ووتن (بەئایەتەکانی ئێمە)

﴿68﴾ دەی ئایا ئەوان (قورەیش) بیریان لەم قورئانە نەکردۆتەوە یان شتێکیان بۆھاتووە کە بۆ باو و باپیرە پێشینەکانیان نەھاتووە

﴿69﴾ یان پێغەمبەرەکەیان نەناسیووە بەو ھۆیەوە ئەوان دان بە پێغەمبەرایەتیەکەیدا نانێن

﴿70﴾ یان دەڵێن ئەو (پێغەمبەرە) شێـتە (نەخێر وا نیە) بەڵکو ھەق وڕاستی بۆ ھێناون بەڵام زۆربەیان بوغزێنەری ھەق و ڕاستین (ڕقیان لێیەتی)

﴿71﴾ وە ئەگەر ھەق و ڕاستی شوێن ھەوا و ئارەزوی ئەوان بکەوتایە ئاسمانەکان و زەوی و ھەموو ئەوانەی تیایاندایە دەشێوان و تێکدەچوون بەسەر یەکدا بەڵکو ئێمە قورئانێکمان بۆ ھێناون کەھۆی یادخستنەوە ( و سەربەرزی)یە بۆ ئەوان بەڵام ئەوان لەبیرخستنەوە (و سەربەرزی) خۆیان پشتێکەرن

﴿72﴾ یان داوای پارە و خەرج لەوان دەکەیت (لەبەرانبەر بانگەوازەکەتدا بۆیە باوەڕ ناھێنن) ئەو بەخشش و ڕۆزیەی پەروەردگارت چاکترە (بۆ تۆ ئەی موحەممەد ﷺ) وە خوا چاکترینی ڕۆزیدەرانە

﴿73﴾ وە بەڕاستی تۆ ئەوان بانگ دەکەیت بۆ ڕێگای ڕاست

﴿74﴾ وە بێگومان کەسانێ کەباوەڕیان نیە بەڕۆژی دوایی لەم ڕێگا ڕاستە لادەرن

﴿75﴾ وە ئەگەر ڕەحم بەوان (بت پەرستانی قورەیش) بکەین وە ئەو ناخۆشی و بەڵایەی لەسەریان بوو لایبەین و ھەڵیگرین (کەبریتی بوو لەبرسێتی بۆماوەی حەوت ساڵ) (نەک بیر ناکەنەوە) بێگومان لەسەرکەشی خۆیاندا ڕۆدەچن وبەسەر گەردانی دەمێننەوە

﴿76﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ئەوانمان تووشی سزا و ئازار کرد (تاھۆش بکەنەوە) بەڵام ئەوان (لەبەرانبەر) پەروەردگاریاندا نەخۆیان بەکەمزانی (ملکەچ بوون بۆی) وە نە ھانا و نزایان (بۆخوا) دەبەن لەکاتی ناڕەحەتیدا

﴿77﴾ (بەردەوام بوون لەسەر حاڵی خۆیان) تا کاتێک دەرگایەکمان بۆ کردنەوە کەسزایەکی زۆر سەختی ھەبوو ئیتر کتوپڕ لەوێدا بێ ئومێد بوون

﴿78﴾ وە ئەو (خوا) زاتێکە دروستی کردووە بۆ ئێوە گوێ و چاوو دڵ سوپاسی ئەو ناکەن زۆر کەم نەبێت

﴿79﴾ وە ئەو (خوا) زاتێکە ئێوەی (دروستکردوە و) بڵاوی کردونەتەوە بەزەویدا

﴿80﴾ وەئەو (خوا) زاتێکە دەژێنێت و دەمرێنێت وەجیاوازی شەوو ڕۆژیش ھەربەدەست ئەوە دەی ئایا ئێوە بیر ناکەنەوە؟

﴿81﴾ (نەخێر بیر ناکەنەوە) بەڵکو ئەوان ھەر ئەوەیان دەووت کە پێشووەکانیان دەیانووت

﴿82﴾ دەیانووت ئایا کاتێک کەمردین وبووین بەخۆڵ و ئێسکی (ڕزیوو) ئایا ئێمە (جارێکی تر) زیندوو دەکرێینەوە

﴿83﴾ سوێند بەخوا بێگومان ئەم بەڵینە بەئێمە و باوو باپیرانمان درابوو لەمەو پێش ئەم (بەڵێنانە) ھیچ نیە جگە لەئەفسانەی (قسەی پڕو پوچی) پێشووەکان

﴿84﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ زەوی و ئەوەی لەناویدایە ھی کێـیە؟ ئەگەر ئێوە شت دەزانن

﴿85﴾ بێگومان دەڵێن (ھەمووی) ھی خوایە بڵێ دەی ئایا بیر ناکەنەوە؟

﴿86﴾ بڵێ ئەی کێ پەروەردگاری حەوت ئاسمان و پەروەردگاری عەرشی گەورەیە؟

﴿87﴾ بێگومان دەڵێن (ھەمووی) ھی خوایە بڵێ دەی ئایا خۆتان ناپارێزن و (لەخوا ناترسن)

﴿88﴾ بڵێ کێ فەرمان ڕەوایی ھەموو شتێکی بەدەستە وە پەنای (ھەموو لایەک) دەدات و کەس لەو پەنا نادرێت ئەگەر ئێوە شت دەزانن ؟

﴿89﴾ بێگومان دەڵێن (ھەموو ئەوانە) ھی خوان بڵێ کەواتە ئێوە چۆن سیحر و جادووتان لێکراوە (کە ئاینی خـوا بەناھەق دەزانن لەگەڵ داننانتان بەھەموو ڕاستیەکانیدا)

﴿90﴾ (نەخێر وانیە) بەڵکو ئێمە ڕاستیمان بۆ ھێناون وە بێگومان ئەوان درۆزنن

﴿91﴾ خوا ھیچ ڕۆڵەیەکی بۆ خۆی بڕیار نەداوە وە ھیچ پەرستراوێکی تری لەگەڵدا نەبووە (ئەگەر پەرستراوی تری لەگەڵدا بوایە) ئەوکاتە ھەر پەرستراوێک چی دروستکردووە (بۆ خۆی) دەبرد وە ھەندێکیان زاڵ دەبوون بەسەر ھەندێکی تریاندا خوا پاک وبێگەردە لەوەی ئەوان دەیڵێن

﴿92﴾ (خوا) زانای ھەموو نھێنی وئاشکراکانە وە بەرزو بڵندە لەوەی کەئەوان (بت پەرستان) دەیکەنە ھاوبەشی

﴿93﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەی پەروەردگارم ئەگەر ھەرنیشانم دەدەیت ئەو سزایەی کەبەوان بەڵێن دراوە

﴿94﴾ ئەی پەروەردگارم مەمخەرە ڕیزی گەلی ستەمکارانەوە

﴿95﴾ وە بەڕاستی ئێمە بەتواناین ئەو بەڵێنەی (بەسزادانیان) بەوانمان داوە نیشانت بدەین

﴿96﴾ بە جوانترین و چاکترین شێوە بەرگری بکە لەخراپە ئێمە ئاگادارترین بەوەی ئەوان دەیڵێن (بەخۆت و ئاینەکەت)

﴿97﴾ وە بڵێ ئەی پەروەردگارم پەنا دەگرم بە تۆ لەخەتەرە و(پاڵنەرو) وەسوەسەی شەیتانەکان

﴿98﴾ وە پەنات پێ دەگرم لەوەی (شەیتانەکان) ئامادەبن لام (سەرم لێ بشێوێنن)

﴿99﴾ (بێ بڕوایان وەک خۆیان دەمێننەوە) ھەتا کاتی مردن دێت بۆ ھەر کامیان ئەوسا دەڵێ ئەی پەروەردگارم بمگێرەرەوە (بۆ دونیا)

﴿100﴾ بەڵکو کردەوەی چاک بکەم (لە بری ئەوەی نەمکردوە) لەو تەمەنەی لە دەستم چوو نەخێر بێَگومان ئەمەی(کە دەیڵێت) تەنھا قسەیەکە ئەو دەیڵێ (ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ دونیا ھەروەک جاران دەبێت) و لەپێشیانەوە بەرزەخێک (ژیانی ناو گۆڕ) ھەیە تا ئەو ڕۆژەی زیندوو دەکرێنەوە

﴿101﴾ ئەمجا کاتێک فوو دەکرێت بە شەیپوردا لەو ڕۆژەدا ھیچ خزمایەتیەک نامێنێت لە نێوانیاندا وە پرسیاری یەکتری ناکەن

﴿102﴾ ئەمجا ھەر کەسێک کێشراوە چاکەکانی (تای تەرازووی کردەوە چاکەکانەی) قورس بێت ئەوە ئەوانە ڕزگارو سەرکەوتوون

﴿103﴾ وە ھەر کەسێک کێشراوە چاکەکانی (تای تەرازووی کردەوە چاکەکانەی) سووک بێت ئەوانە کەسانێکن زیانیان لە خۆیانداوە، خۆیان دۆڕاندووە لە دۆزەخدان بێ بڕانەوە

﴿104﴾ (ئاگری دۆزەخ) دەم و چاویان دەسوتێنێ و ھەموویان لە ئاگری دۆزەخ دا لێویان ھەڵقرچاوە و دانەکانیان دەرکەوتووە

﴿105﴾ (پێیان دەوترێت) ئایا ئایەتەکانی من لەدونیادا بەسەرتاندا نەدەخوێنرایەوە؟ کەچی ئێوە بەدرۆتان دەزانی و ئیمانتان پێ نەدەھێنا

﴿106﴾ (لەوەڵامدا) دەڵێن ئەی پەروەردگاری ئێمە بەدی و خراپی خۆمان زاڵ بوو بوو بەسەرماندا وە ئێمە کەسانێکی گومڕابووین

﴿107﴾ ئەی پەروەدگارمان لەم (دۆزەخە) دەرمان بھێنە جا ئەگەر جارێکی تر گەڕاینەوە (بۆ بێ باوەڕی) ئەوە بەڕاستی ئێمە ستەمکارین

﴿108﴾ وە (خوا) دەفەرموێت: بە ڕیسوایی بمێننەوە لەدۆزەخدا و ھیچ قسەیەکم لەگەڵدا مەکەن (إخسأ: بۆ سەگ بەکاردێت کاتێ دەری دەکەیت و پێی دەڵێیت چغە)

﴿109﴾ بێگومان لەدونیادا کۆمەڵێک لەبەندەکانی من دەیانووت ئەی پەروەردگارمان ئێمە باوەڕمان ھێناوە دەی لێمان خۆشبە و ڕەحممان پێ بکە چونکە تۆ چاکترینی میھرەبانانی

﴿110﴾ کەچی ئێوە گاڵتەتان بەوان دەکرد تا (ئەو گاڵتە کردنەتان بە) ئەوان یادی منی لەبیربردنەوە وە ئێوە ھەمیشە بەوان پێدەکەنین

﴿111﴾ بێگومان ئەمڕۆ پاداشتم داونەتەوە بەھۆی خۆگرییانەوە بەڕاستی ھەر ئەوانن سەرکەوتوو

﴿112﴾ (خوا) دەفەرموێت: چەند ساڵ لەسەر زەویدا مانەوە؟

﴿113﴾ (لە وەڵامدا) دەڵێن ڕۆژێک یا کەمتر لەڕۆژێک ماینەوە لەو (فریشتانە) بپرسە کەژمێریارن

﴿114﴾ (خوا) فەرمووی نەماونەتەوە ماوەیەکی کەم نەبێت ئەگەر بەڕاستی ئێوە دەتانزانی؟

﴿115﴾ ئایا ئێوە گومانتان وابووە کە بێگومان ئێوەمان بەبێ ھودە دروستکردووە وە (وا گومانتان دەبرد) بێگومان ئێوە ناگەڕێنەوە بۆلای ئێمە؟

﴿116﴾ جا بەرزو بڵندی بۆ خوای پاشای ڕاست و ڕەوا ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو کە پەروەردگاری عەرشی بەڕێزو بەرزە

﴿117﴾ ھەر کەس (بپاڕێتەوە وداوا بکات لە غەیری خوا، یان) بپەرستێت پەرستراوێکی تر لەگەڵ خوادا کەھیچ بەڵگەیەکی نەبێت لەسەر ئەو (پەرستنە) ئەوە بەڕاستی لێپرسینەوەی تەنھا لای پەروەردگارێتی بێگومان کافران ڕزگار نابن

﴿118﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەی پەروەردگارم لێم خۆشبە و ڕەحمم پێ بکە وە تۆ (ئەی خوایە) چاکترینی میھرەبانانی

النور

Surah 24

﴿1﴾ ئەمە سورەتێکە ئێمە ناردومانەتە خوارەوە و فەرزمان کردووە (گوێڕایەڵی بڕیارەکانی) وە لەو (سورەتە)دا ھێناومانەتە خوارەوە ئایەتە ڕوونەکان

﴿2﴾ ژن و پیاوی زیناکەر ھەریەکێکیان سەد دار(شەلاق)یان لێ بدەن وە بەزەیی ھاتنەوەتان پێیاندا (ژن و پیاوی زیناکار) نەتان گرێت (بەزەیتان پێیاندا نەیەتەوە) لە (جێ بەجێ کردنی) فەرمانی خوا ئەگەر ئێوە باوەڕتان ھەیە بەخواو بەڕۆژی دوایی وە با ئامادەی بینینی سزادانی ئەو دووانە بن کۆمەڵێک لەباوەڕداران

﴿3﴾ پیاوی زیناکار مارە ناکات تەنھا ئافرەتی زیناکار، یان ئافرەتی موشریک نەبێت وە ئافرەتی زیناکار مارەی ناکات پیاوی زیناکار یان پیاوی موشریک نەبێت ئەو (مارەکردن و شووکردن بەزیناکار)ە یاساغ کراوە لەسەر ئیمانداران

﴿4﴾ وە ئەوانەی کە بوھتانی (زینا) دەخەنە پاڵ ئافرەتانی داوێن پاک لەپاشان چوار شایەت ناھێنن (لەسەر ڕاستی بوھتانەکەیان) ئەوە ھەشتا دار (شەلاق)یان لێ بدەن ئیتر ھەرگیز شایەتیان لێ وەرمەگرن وە ئەوانە لەسنوور دەرچوون

﴿5﴾ جگە لەوانەی کە دوای ئەوە تەوبە دەکەن و کردەوەیان چاک دەکەن ئەوسا بەڕاستی خوا لێخۆش بوو و بەبەزەییە

﴿6﴾ ئەو (پیاوانەی) بوھتان بۆ خێزانەکانیان دەکەن وە بێجگە لەخۆیان ھیچ شایەتێکیان نیە ئەوە شایەتیدانی ھەریەک لەوانە (بەم جۆرەیە) کە چوار سوێند بەخوا بخوات کەبێگومان ئەو لەڕاستگۆیانە (کەدەڵێت خێزانەکەم بینیوە زینای کردووە)

﴿7﴾ وە لەپێنجەم جاردا بڵێ نەفرەتی خوا لەسەر ئەوبێ ئەگەر درۆزن بێت

﴿8﴾ ئەو ئافرەتەش (کەتاوانبار کراوە لەلایەن مێردەکەیەوە) سزای (زینای) لەسەر لادەبات بەمەی کەچوار جار سوێند بەخوا بخوات کەبێگومان مێردەکەی لەدرۆزنانە (درۆ دەکات)

﴿9﴾ وە لەپێنجەم جاردا (بڵێت) خەشمی خوای لەسەر بێت ئەگەر مێردەکەی لەڕاستگۆیان بێت

﴿10﴾ وە ئەگەر فەزڵ و بەزەیی خوا نەبوایە بەسەرتانەوە (ھەر کام لەو پیاو و ئافرەتەی باسکران درۆزن بن خوا دەریدەخست و سزای دەدا لەدونیادا)

﴿11﴾ بێگومان کەسانێک کە ئەو بوھتانەیان (بۆ عائیشەی خێزانی پێغەمبەر ﷺ) ھەڵبەست دەستەیەک بوون لەخۆتان (ومونافیقیشیان تێدا بوو) وا مەزانن ئەو (بوھتانە) شەڕو خراپە بۆتان (وانیە) بەڵکو خێرو چاکەیە بۆتان بۆھەر یەک لەوانە ھەیە لەتاوان بەو ئەندازەی ھەوڵیداوە (لەو بوھتانەدا) وە ئەو کەسەیان کەبەشی گەورەی بوھتانەکەی گرتە ئەستۆ (کەعەبدوڵڵای کوڕی ئوبەی بوو) (لەڕۆژی دواییدا) بۆ ئەوە سزای ھەرە گەورە

﴿12﴾ دەبوا کاتێک ئەو بوھتانەتان بیست پیاوان وئافرەتانی ئیماندار گومانی چاکیان بەخۆیان ببردایە وە بیانووتایە ئەمە بوھتانێکی ئاشکراو ڕوونە

﴿13﴾ دە بۆچی ئەو بوھتانکارانە چوار شایەتیان لەسەری نەھێنا ئەمجا ئەگەر شایەتەکانیان نەھێنا کەواتە ھەر ئەوانەن لای خوا درۆزن

﴿14﴾ وە ئەگەر فەزڵ وڕەحمەتی خوا نەبوایە بەسەرتانەوە لەدونیا و ڕۆژی دواییدا دووچارتان دەبوو لەبەر ڕۆچوونتان لەو بوھتانەدا (بۆ عائیشە) سزایەکی گەورە

﴿15﴾ کاتێک ئەم بوھتانەتان بەدەماو دەم لە یەکترەوە وەردەگرت وە بەزمانتان شتێک دەڵێن کە زانیاریتان دەربارەی نەبوو واتان دەزانی شتێکی سووک و ئاسانە لەکاتێکدا لای خوا زۆر گەورەیە

﴿16﴾ بۆچی کاتێک ئەمەتان بیست نەتانووت بۆ ئێمە شیاو نیە قسە (و بوھتانی) وا بکەین پاک و بێگەردی بۆ تۆ خوایە، ئەمە بوھتانێکی زۆر گەورەیە

﴿17﴾ خوا ئامۆژگاریتان دەکات کە ھەرگیز نەگەڕێنەوە بۆ سەر وێنەی ئەوەی ڕوویدا ئەگەر ئێوە بڕوادارن

﴿18﴾ وە خوا ئایەتەکانی خۆی بۆ ئێوە ڕوون دەکاتەوە وە خوا زانا وکار دروستە

﴿19﴾ بەڕاستی ئەوانەی پێیان خۆشە زینا (کرداری ناشیرین) بڵاوبێتەوە لەناو خەڵکی ئیمانداردا سزای سەختیان بۆ ھەیە لەدونیاو ڕۆژی دواییدا وە خوا دەزانێت وئێوە نازانن

﴿20﴾ ئەگەر فەزڵ و بەزەیی خوا نەبوایە بەسەرتانەوە (دووچاری سزا دەبوون بەھۆی ئەو بوھتانەوە کە کرا بۆ عائیشە) وەبێگومان خوا بەسۆز و میھرەبانە

﴿21﴾ ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەدوای ھەنگاوەکانی شەیتان دا مەڕۆن وە ھەر کەس شوێن ھەنگاوەکانی شەیتان بکەوێت چونکە بەڕاستی شەیتان فەرمان دەکات بەکاری زۆر ناشیرین (زینا) و خراپە، ئەگەر فەزڵ و میھرەبانی خوا نەبوایە بەسەرتانەوە ھەرگیز کەسێک لەئێوە پوخت و پاک نەدەبوەوە بەڵام خوا ھەر کەسی بوێت (شیاوبێ) پاکی دەکاتەوە وە خوا بیسەری زانایە

﴿22﴾ باسوێند نەخۆن ئەوانەتان کەخاوەنی چاکە وسەروەت و سامانن

﴿23﴾ بێگومان ئەوانەی بوھتانی زینا دەکەن بۆ ئافرەتانی داوێن پاکی بێ ئاگای ئیماندار نەفرینیان لێکراوە لەدونیا و ئاخیرەت دا وە بۆیان ھەیە سزای زۆر گەورە

﴿24﴾ ڕۆژێک (دێت) شایەتی ئەدات لەسەریان زمانیان و دەست و قاچەکانیان بەوکردەوانەی کە کردوویانە

﴿25﴾ لەو ڕۆژەدا خوا پاداشتی تەواوی کاروکردەوەیان بەڕاستی ودادگەرانەوە دەداتەوە وە ئەوکاتە دەزانن بەڕاستی ھەر خوا ھەقی ئاشکراو دیارە (بۆ خۆی وسیفات وکرداری)

﴿26﴾ (وا ڕاستە) ئافرەتانی ناپاک بۆ پیاوانی ناپاک بن وە پیاوە پیسەکان بۆ ئافرەتە پیسەکان وە ئافرەتە پاکەکان بۆ پیاوە پاکەکان وە پیاوە پاکەکان بۆ ئافرەتە پاکەکان بن، ئەو پاکانە بەری کراون لەو (تۆمەتانە)ی ناپاکان دەیڵێن بۆ ئەو پاک و چاکانەیە لێبووردن و ڕۆزی چاک و پیرۆز (کە بەھەشتە)

﴿27﴾ ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان ھێناوە مەچنە ھیچ ماڵێک جگە لەماڵەکانی خۆتان ھەتا پرس دەکەن (بەخاوەنەکانیان) وە (دوای ئەوەی موڵەتدران) سەلام بکەن لە خاوەن ماڵەکە ئەوە چاکترە بۆتان بۆ ئەوەی پەندو ئامۆژگاری وەرگرن

﴿28﴾ ئەمجا ئەگەر کەستان نەدی تیایدا ئەوە مەچنە ژورەوە بۆ ئەوماڵە ھەتا مۆڵەت نەدرێن وە ئەگەر پێتان ووترا بگەڕێنەوە ئەبێ بگەڕێنەوە ئەوە چاکتر و پاکترە بۆتان وە خوا زانایە بەھەموو ئەو کردەوانەی دەیکەن

﴿29﴾ ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە (گوناھبار نابن) کەبچنە ئەو ماڵانەی کەسی تێدا نیشتەجێ نیە و کەل و پەلی خۆتانی تیدا بێت (وەک: میوانخانە) وە خوا دەزانێت بەوەی ئاشکرای دەکەن و بەوەیشی دەیشارنەوە

﴿30﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەپیاوانی ئیماندار چاوی خۆیان (لەسەیر کردنی نامەحرەم) داخەن و بپارێزن وە عەورەتیان (لەداوێن پیسی) بپارێزن ئەوە چاکتر و پاکترە بۆ ئەوان بێگومان خوا ئاگایە بەھەموو کردەوەیەک کەدەیکەن

﴿31﴾ وە بڵێ بە ئافرەتانی ئیمانداریش چاویان داخەن وبپارێزن (لەسەریر کردنی نامەحرەم) وە عەورەتیان بپارێزن (لەداوێن پیسی) وە جوانی خۆیان دەرنەخەن جگە لەوەی بەدەرەوەیە و دیارە لەجوانی (وەک دەم و چاو و دەستەکانیان) وە با سەرپۆشە کانیان بدەن بەسینگ و بەرۆکیاندا وە جوانی خۆیان دەرنەخەن (زیاد لەوەی دەردەکەوێت) بۆ مێردەکانیان نەبێت یان بۆ باوکیان یان باوکی مێردەکانیان یان کوڕەکانیان، یا کوڕی مێردەکانیان یا براکانیان یان کوڕی براکانیان یان کوڕی خوشکەکانیان یان بۆ ئافرەتانی (ئیماندار) یان کەنیزەکەکانیان یان ئەو شوێن کەوتەو پیاوانەی کەبێ نیازن لەئافرەت (وەک خزمەتکار و پیر و نەخۆش کەئارەزووی ژن و مێردایەتیان نیە) یان ئەو منداڵە کوڕانەی کەئاگایان لە لەش و(عەورەتی) ئافرەتان نەبێت (باڵغ نەبووبن) (ئافرەتان لەکاتی ڕۆشتندا) قاچیان نەدەن بەزەویدا (تا دەنگی خڕخاڵ و پاوانەکانیان بێت و) بزانرێت بەو جوانیەی پێیان کە شاردویانەتەوە ھەمووتان تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خوا ئەی ئیماندارەکان تا ڕزگار و سەرکەوتوو بن

﴿32﴾ ژن مارە ببڕن بۆ پیاوانی بێ ژن و ژنانی بێ مێردیش بدەن بەشوو (بە مێرد) ھەروەھا ئەوانەی ئیماندار و چاکن لەکۆیلەکان (ژنیان بۆ بھێنن) و کەنیزەکان (یش بدەن بەشوو) ئەگەر ئەوان ھەژارو کەمدەست بن خوا لەبەخشندەی و فەزڵی خۆی دەوڵەمەندو بێ نیازیان دەکات وە خوا (فەزڵ) فراوان و زانا و دانایە

﴿33﴾ وە دەبێت ئەوانەی کەتوانای (ئەرکی) ژن ھێنانیان نیە پاکژ خۆیان ڕاگرن ھەتا خوا بەفەزڵ (و ڕۆزی) خۆی بێ نیازیان دەکات وە ئەوانەی داوای نوسراو دەکەن (بۆ کڕینەوەی خۆیان) لەبەندە و کەنیزەکەکانتان ئەوە نوسراویان لەگەڵدا بنوسن (بۆ کڕینەوە و ئازاد بوونی خۆیان) ئەگەر خێرتان لەواندا بەدی دەکرد (کەبریتیە لەتوانای دانی ئەو پارەی ئەبێ بیدات بەخاوەنەکەی بۆ ئازاد بوونی) وە لەو ماڵەی کەخوا بەئێوەی داوە پێیان بدەن وە کەنیزەکەکانتان زۆر لێ مەکن (ناچاریان مەکەن) لەسەر زینا کردن ئەگەر ئەیانویست داوێن پاک بن تا ماڵ وسامانی ژیانی دونیاتان دەست کەوێت، جا ھەرکەس ناچاریان بکات (زۆریان لێ بکات) ئەمجا بەڕاستی خوا دوای ئەو زۆر لێ کردنەیان لێبووردە و میھرەبانە (بەو کەنیزەکانە کە بەزۆر زینایان پێکراوە)

﴿34﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ناردوومانەتە خوارەوە بۆ ئێوە چەند ئایەت وبەڵگە ونیشانەیەکی ڕوونکەرەوە وە چەند نموونە و بەسەرھاتی ئەو گەلانەی لەپێش ئێوەوە بوون ھەروەھا پەندو ئامۆژگاری بۆ پارێزکاران ولەخوا ترسان

﴿35﴾ خوا نورو ڕوناکیەو ڕووناککەرەوەی ئاسمانەکان و زەویە وێنەی ڕووناککردنەوەی خوا وەک تاقێک وایە چرایەکی تێدا بێت ئەو چرایەش لەناو شوشەیەکدا بێت ئەو شوشەیەش وەک ئەستێرەیەکی گەش و پرشنگدار بێت (ئەو چرایە) دائەگیرسێت بە (ڕۆنی) درەختێکی زەیتونی بەفەڕو بەرەکەت کە نەڕۆژھەڵاتی بێت، وە نەڕۆژ ئاوایی (سێبەر نایگرێ نەکاتی ھەڵھاتنی خۆر نەکاتی ئاوابوونی) (ڕۆنەکەی ئەوەند پاک بێت) نزیکە ڕۆنەکەی داگیرسێ با ئاگریشی بەر نەکەوێ ڕووناکی لەسەر ڕوناکی (ڕووناکی زەیت و ڕووناکی ئاگر) خوا ھەرکەسی بوێت ڕێنمونی دەکات بۆلای ڕووناکی (ئاینی) خۆی وە خوا چەندین نموونە دەھێنێتەوە بۆ خەڵکی وە خوا زانا و ئاگادارە بەھەموو شتێک

﴿36﴾ لەمزگەوتانێکدا خوا مۆڵەتیداوە کە بەگەورەو پاک ڕاگیرێ (بەرزو بڵند دروست کرێت) زیکرو یادی خوای تێدا بکرێ لەو (مزگەوتانە)دا تەسبیحاتی خوا دەکەن بەبەیانیان و ئێواراندا

﴿37﴾ پیاوانێک کە بازرگانی و کڕین و فرۆشتن بێ ئاگایان ناکات لەیادی خواو نوێژ کردن و زەکاتدان لەڕۆژێک دەترسن (ڕۆژی قیامەت) دڵ و چاوەکان تیایدا (دەگۆڕێن و) ئاوەژوو دەبن

﴿38﴾ تا خوا پاداشتیان بداتەوە بەپاداشتی چاکترینی ئەوەی کردویانە وە (بێجگە لەپاداشتەکەیان) لە فەزڵی خۆی زیادەشیان دەداتێ وە خوا ڕزق و رۆزی (پاداشت) دەدا بەھەر کەس بیەوێت بەبێ ژمار، و بێ سنوور

﴿39﴾ وە ئەوانەی کەبێ بڕوان کردەوە (چاکە)کانیان وەک سەرابێک وایە (سەراب تیشکێکە کاتی زۆر گەرما لەبیاباندا وەک ئاو دێتە پێش چاو) لەبیابانێکدا (بریسکە بداتەوە) (کەسێکی) زۆر تینوو بەئاوی دەزانێ (لەدوورەوە) (بەپەلە دەڕوات بۆی) کاتێَک دەگاتە لای ھیچ بەدی ناکات (لەقیامەت کافر) دەبینێت خوا ئامادەیە لەلای ئەمجا خوا بە تەواوی پاداشتی (کردەوەکانی) دەداتێ وە خوا بە پەلە و خێرایە لەلێپرسینەوەدا

﴿40﴾ یا (کردەوەی بێ بڕوایان) وەک چەند تاریکییەک وایە لەناو دەریایەکی قوڵدا کەشەپۆل لەسەرشەپۆل دایپۆشی بێت لەسەر ئەو (شەپۆلە)یشەوە ھەورێکی ڕەشی (باراناوی) بێت تاریکیەکان نیشتبنە سەر یەکتری ئەگەر دەستی دەربھێنێت نزیکە دەستی خۆی نەبینێت (لەبەر تاریکی) جا ھەر کەس خوا نووری (ئیمانی) پێ نەبەخشیبێ ئەوەی ڕووناکی بێ نیەتی

﴿41﴾ ئایا نابینی (وە نازانی) بێگومان ھەمووئەوانەی لەئاسمانەکان و زەویدان تەسبیحاتی خوا دەکەن ھەروەھا باڵندەکان کاتێک باڵیان کردۆتەوە (بەئاسماندان تەسبیحاتی خوا دەکەن) ھەر یەک لەمانە نوێژ (دوعا) و تەسبیحاتی خۆی دەزانێت وە خوا بەوەی دەیکەن زانا وئاگادارە

﴿42﴾ تەنھا بۆ خوایە خاوەنیەتی ئاسمانەکان و زەوی وگەڕانەوەش ھەر بۆلای خوایە

﴿43﴾ ئایا نازانی (وە نابینی) کەخوا پەڵەھەورەکان دەبات (بەئاسماندا) بە ھێواشی پاشان ئەو (پەڵە ھەورانە) پەیوەست دەکات بەیەکەوە دواتر دەیانخاتە سەر یەکتری ئەمجا دەبینی دڵۆپە باران لەنێو ھەورەکەوە دەبارێت وە لە ئاسمانەوە لە ھەورەکان کەوەک کێون تەرزە دەبارێنێت ئەمجا تووشی زیان دەبێ بەم (تەرزەیە) ھەر کەسێک خوا بیەوێت وە لای دەدات لە سەر ھەر کەسێک کەخۆی بیەوێت نزیکە ڕووناکی و شەوقی چەخماخەی (ھەورە)کە (بینای) چاوەکان ببات

﴿44﴾ خوا شەوو ڕۆژ دەگۆڕێت (بەکورت و درێژ کردنیان یا بەرۆژ بوونەوەو شەو داھاتن) بەڕاستی لەمەدا پەندێک ھەیە بۆ خاوەن ژیرییەکان

﴿45﴾ وەخوا ھەموو زیندەوەرێکی لەئاو دروستکردووە ئەمجا ھەندێک لەوانە لەسەر سکی دەڕوات وە ھەندێکی تریان لەسەر دووقاچ دەڕوات وە ھەشیانە لەسەر چوار پێ دەڕوات خوا ھەرچی بوێت دروستی دەکات بێگومان خوا دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە

﴿46﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ناردومانەتە خوارەوە چەند ئایەتێکی ڕوونکەرەوە وخواش ھەر کەسی بوێ رێنمونی دەکات بۆ رێگای ڕاست

﴿47﴾ وە ئەوانە دەڵێن بڕوامان ھێناوە بەخواو بەپێغەمبەرو گوێڕایەڵیمان کردووە پاشان کۆمەڵێک لەوان پشتی تێ دەکەن لەپاش ئەوەی (ووتیان بڕوامان ھێناوە) وە ئەوانە (لەڕاستیدا) ئیماندار نین

﴿48﴾ وە کاتێک بانگ بکرێن بۆ لای (شەریعەتی) خواو پێغەمبەر ﷺ بۆ ئەوەی حوکم بکات لەنێوانیاندا یەکسەر کۆمەڵێک لەوانە ڕوو وەردەگێڕن

﴿49﴾ بەڵام ئەگەر (لەحوکمدانەکەدا) حەقەکە بۆ ئەوان بێت دێن بۆ لای (حوکمەکە) بەو پەڕی ملکەچیەوە

﴿50﴾ ئایا دڵەکانیان نەخۆشی تێدایە یان لەگوماندا بوون یان دەترسن خواو پێغەمبەرەکەی ﷺ ستەمیان لێ بکەن (نەخێر ھیچ لەوانە نیە) بەڵکو ئەوانە ھەر خۆیان ستەمکارن

﴿51﴾ قسەی ئیمانداران تەنھا ئەمەیە کاتێ بانگ بکرێن بۆ لای (بەرنامەی) خواو پێغەمبەرەکەی ﷺ بۆ ئەوەی بڕیاربدات لەنێوانیاندا کەدەڵێن بیستمان و گوێڕایەڵین وە ھەر ئەوانەن ڕزگاربووان

﴿52﴾ جا ھەر کەس گوێرایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی بکات وە لەخوا بترسێ و خۆی لە (سەرپێچی) خوا بپارێزێت ئەوە بەڕاستی ھەر ئەوانە سەرکەوتوون

﴿53﴾ (دوو رووەکان) سوێندیان دەخوارد بەخوا بە ئەو پەڕی سوێند خواردنیان کە ئەگەر فەرمانیان پێ بدەیت (بە دەرچوون بۆ غەزا) بێگومان دەردەچن بڵێ: سوێند مەخۆن ملکەچی و گوێڕایەڵی ئێوە زانراوە (قسەتان پێچەوانەی کردارتانە) بەڕاستی خوا ئاگادارە بەو کردەوانەی دەیکەن

﴿54﴾ بڵێ فەرمانبەرداری خواو فەرمانبەرداری پێغەمبەر ﷺ بن ئەمجا ئەگەر پشتیان ھەڵکرد ئەوە ئەو (پێغەمبەر ﷺ) تەنھا بەرپرسیارە لەوەی دراوە بەسەریدا (کە گەیاندنی پەیامی خوایە) وە ئێوەش بەرپرسن لەوەی دراوە بەسەرتاندا (کە باوەڕھێنانە) وە ئەگەر گوێڕایەڵی پێغەمبەر ﷺ بکەن، ئەوە ھیدایەت وەردەگرن وە پێغەمبەر ھیچی لەسەر نیە بێجگە لەگەیاندنی ڕوون و ئاشکرای (پەیامی خوا) نەبێت

﴿55﴾ خوا بەڵێنی داوە بەو کەسانەتان کەباوەڕیان ھێناوە وە کردەوەی چاکەکانیان کردووە کە بێگومان دەیانکاتە جێنیشینی (خەڵکی تر) لەزەویدا ھەروەک ئەوانی (ئیماندارانی) پێش ئەمانی کردە جێنشین وە ئاینەکەیان بۆ دەچەسپێنێت ئەو (ئاینە)ی کەخوا پێی ڕازی بووە بۆیان وە ترس وبیمیان بۆ دەگۆڕێ بەئاسایش و ئارامی (لەوکاتەدا ئیتر) ھەر من دەپەرستن و ھیچ ھاوبەشیەکم بۆ بڕیار نادەن وە ھەر کەس بێ بڕوا بێ دوا ئەوە (بەدی ھاتنی بەڵێنەکان) ئەوە بەڕاستی ھەر ئەوانەن دەرچوو لەرێگەی خوا

﴿56﴾ وەنوێژ بەجێ بھێنن و زەکات بدەن و گویڕایەڵی پێغەمبەر ﷺ بکەن تا خوا ڕەحمتان پێ بکات

﴿57﴾ ئەو کەسانەی بێ باوەڕن وانەزانن لەتۆڵەی خوا ڕزگاریان دەبێ لەزەویدا و ئەوان جێگایان ئاگرە ئای چ سەرئەنجامێکی بەد وخراپە

﴿58﴾ ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە دەبێ مۆڵەتتان لێ وەرگرن ئەوکەسانەی بەندەی ئێوەن (بەندەکانتان) ھەروەھا منداڵەکانتان کەھێشتا باڵغ نەبوون لەسێ کاتدا (بۆ چوونە ژوری نوستنی ژن و مێرد) لەپێش نوێژی بەیانی وە کاتێ پۆشاکتان دادەنێن (لادەبەن لەبەرتاندا) لەکاتی نیوەڕواندا و لەپاش نوێژی عیشا (خەوتنان) ئەم سێ کاتە کاتی خۆدەرخستنە بۆتان دروستە دوا ئەم سێ کاتە (بێ موڵەت وەرگرتن) نەبۆ ئێوەو نەبۆ ئەوان ھیچ گوناھێک نیە (موڵەت وەرنەگرن) (چونکە) ئەوان زۆر بەدەورو بەرتاندا دێن (بۆخزمەت کردنتان) ئێوە لەگەڵ یەکتردا تێکەڵن ئابەو جۆرە خوا ڕوونی دەکاتەوە ئایەت ونیشانەکانی بۆ ئێوە وەخوا زانا وکاردروستە

﴿59﴾ وەکاتێ کەمنداڵەکانتان باڵغ بوون ئەوسا دەبێت مۆڵەت وەربگرن وەکو چۆن کەسانی پێش ئەمان مۆڵەتیان وەردەگرت (لەھەموو کاتێکدا) ئابەم جۆرە خوا ڕوونی دەکاتەوە ئایەتەکانی بۆ ئێوە وەخوا زانا و دانایە

﴿60﴾ وەئافرەتانی پیرو لەکار کەوتوو ئەو ئافرەتانەی ئومێدی شوکردنیان نەماوە ھیچ گوناھێکیان لەسەر نیە کە(ھەندێک لە) پۆشاکەکانیان لابەرن بەڵام زینەت و جوانیان دەرنەخەن خۆ ئەگەر لاینەبەن و پۆشتە بن ئەوە چاکترە بۆیان وە خوا بیسەر و زانایە

﴿61﴾ کوێر گوناھی لەسەر نیە و شەل گوناھی لەسەر نیە ھەروەھا نەخۆش گوناھی لەسەر نیە (ئەم جۆرە کەسانە گوناە نیە بۆیان نان بخۆن لەگەڵ کەسانی ساغدا) وە بۆ ئێوەش گوناە نیە کە لەماڵەکانی خۆتان نان بخۆن (ماڵی منداڵ و خێزانەکانتان ھەر بەماڵی خۆتان دادەنرێت) یان (نان بخۆن لە) ماڵی باوکانتان یان لە ماڵی دایکانتان یان لە ماڵی براکانتان یان لە ماڵی خۆشکەکانتان یان لە ماڵی مامەکانتان یان لە ماڵە پورەکانتان (خوشکانی باوک) یان لە ماڵی خاڵەکانتان یان لە ماڵی پورەکانتان (خوشکانی دایک) یان لەو ماڵانەی کە کلیلەکانیان بەئێوەیە یان لە ماڵی برادەرو ھاوڕێتان ھیچ گوناھتان لەسەر نیە بەکۆمەڵ یان بەتەنھا نان بخۆن جا کاتێ چوونە (ھەر ماڵێک لە) ماڵان ئەوە سەلام لەیەکتر بکەن (لەوانەی کەوەک خۆتان وان)

﴿62﴾ بەڕاستی ئیمانداران تەنھا ئەوانەن کەبڕوایان بەخواو پێغەمبەرەکەی ھێناوە وە ھەر کاتێک لەگەڵ ئەو (پێغەبمبەر ﷺ) دابن لەکارێکی گرنگدا کەکۆیان دەکاتەوە (وەک غەزاو جومعە و جەژن) ناڕۆن بە ھیچ لایەکدا ھەتا مۆڵەت لەپێغەمبەر ﷺ وەرنەگرن بێگومان ئەوانەی مۆڵەتت لێ وەردەرگرن ئەوانە کەسانێکن کەبڕوایان ھەیە بەخواو پێغەمبەرەکەی جا ھەر کاتێک ئەوانە داوای مۆڵەتیان لێ کردیت بۆ ھەندێ ئیش و کاری تایبەتی خۆیان ئەوە ھەر کامیان خۆت ویستت مۆڵەتی بدە وە داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکە لەخوا بەڕاستی خوا لێبووردە و میھرەبانە

﴿63﴾ بانگ کردنی پێغەمبەر ﷺ لەناو خۆتاندا دامەنێن (نابێت) وەک بانگ کردنی خۆتان لەیەکتری بێت (دەبێت بەرێزەوە بانگ بکرێت وەک ئەی پێغەمبەر، یارسول اللە ﷺ) بەڕاستی خوا دەزانێ و ئاگادارە بەوانەی لەئێوە (بەبێ مۆڵەت) لەپەنای خەڵکی ترەوە دەردەچن بەدزیەوە جا بابترسن ئەوانەی کەپێچەوانەی فەرمانی پێغەمبەر ﷺ دەکەن کە (لەدونیادا) بەڵاو تاقیکردنەوەیەکیان تووش ببێت یا سزایەکی سەختیان تووش ببێت (لە دوا ڕۆژدا)

﴿64﴾ بێداربنەوە بەڕاستی تەنھا بۆ خوایە ئەوەی کە لە ئاسمانەکان و زەویدایە بێگومان خوا ئاگادارە بەتەواوی ئەو شتانەی ئێوەی لەسەرن، وە بەو(کارانەیشی کە دەیکەن) ئەو ڕۆژەش کە دەگەڕێنرێنەوە لای خوا ئەوسا ئاگاداریان دەکاتەوە بەو کردەوانەی کردوویانە وە خوا بەھەموو شتێک ئاگادارە

الفرقان

Surah 25

﴿1﴾ گەورە و پیرۆزە ئەو زاتەی کەفورقان (قورئان)ی بۆ سەر بەندەی خۆی ناردۆتە خوارەوە تا ترسێنەر بێت بۆ ھەموو جیھانیان

﴿2﴾ ئەو زاتەی کەدەسەڵات و موڵکی ئاسمانەکان و زەوی ھی ئەوە و ھیچ منداڵی بۆ خۆی بڕیارنەداوە و کەس ھاوبەشی نیە لە فەرمانڕەوایی و موڵک وداریدا وە ھەموو شتێکی دروستکردووە وە ئەندازەی بۆ دیاری کرد (لە ھەموو ڕوویەکەوە) بەچاکی

﴿3﴾ بێجگە لەخوا چەند پەرستراوێکیان بۆ خۆیان بڕیار داوە کەھیچ شتێک دروست ناکەن بەڵکو خۆشیان دروستکراون دەسەڵاتیان نیە بۆ خۆیان نەزیان نەسوود و قازاج (بگەیەنن) ھەروەھا مردن و ژیان و زیندوو بوونەوەی خۆیان بەدەس نیە

﴿4﴾ ئەوانەی کەبێ بڕوا بوون دەیانووت بێگومان ئەم (قورئانە) ھیچ نیە جگە لەدرۆیەکی گەورە کە موحەممەد ﷺ ھەڵی بەستووە وە کەسانی تر بۆ ئەو (ھەڵبەستنە) یارمەتیان داوە ئەوە بەڕاستی ئەوانە ستەم و بوھتانێکی گەورەیان کردوە

﴿5﴾ وە(بێ بڕوایان) دەیانووت (ئەم قورئانە) بەسەرھات و داستانی پێشووەکانە (موحەممەد ﷺ) داوای کردووە بۆی بنوسن ئەمجا دەخوێندرێتەوە بەسەریدا بەبەیانیان و ئێواراندا

﴿6﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ زاتێک ناردویەتیە خوارەوە کە ھەموو نھێنی ئاسمانەکان و زەوی دەزانێت بەڕاستی ئەو (خوا) لێبووردە ومیھرەبانە

﴿7﴾ (بێ بڕوایان) دەیانووت ئەمە چۆن پێغەمبەرێکە خواردن دەخوات وە بەبازاڕدا دەڕوات بۆچی فریشتەیەک نەنێرراوەتە خوارەوە بۆ لای بۆ ئەوەی لەگەڵیدا ترسێنەر بێت

﴿8﴾ یا گەنجینەیەکی (لەئاسمانەوە) بۆ فڕێ بدرایە یا باخێکی ببوایە لێی بخواردایە وە ستەمکاران (بێ بڕوایان) دەیانووت (بەئیمانداران) ئێوە تەنھا شوێن پیاوێکی جادو لێکراو کەوتوون

﴿9﴾ سەیرکە چۆن نموونەی (پووچ) بۆ تۆ دەھێننەوە بەو ھۆیەوە گومڕا بوون ئیتر ناتوانن رێگای ھەق و ڕاستی بدۆزنەوە

﴿10﴾ گەورە و پیرۆزە ئەو زاتەی ئەگەر بیەوێت (لەدونیادا) چاکتر لەوەی (بێ بڕوایان دەڵێن) بۆت ساز دەدات باخاتێک کە ڕوبارەکان بەژێریاندا دەڕوات وە چەند کۆشکت بۆ فەراھەم دەھێنێت

﴿11﴾ (ڕاست ناکەن وانیە) بەڵکو ئەوانە باوەڕیان بەڕۆژی دوایی نیە وە ئێمە ئامادەمان کردووە بۆ کەسێ باوەڕی بەڕۆژی دوایی نەبێت ئاگری ھەڵگیرساو

﴿12﴾ کاتێک (ئەم ئاگرە) لەدورەوە ئەوان دەبینێت نرکە وناڵەی گڕ وبڵێسەی دەبیسن (کە نیشانەی ڕق و قینی زۆریەتی لێیان)

﴿13﴾ وەکاتێ فڕێ دەدرێنە جێگایەکی تەنگ لەدۆزەخدا بەجوتکراوی دەست و قاچ وملیان لەکۆت و زنجیردا (یان لەشیان بەکۆت و زنجیر پێکەو بەسراوە) لەوێدا داوای تیاچوون و مردن دەکەن

﴿14﴾ ئەمڕۆ داوای تەنھا مردنێک مەکەن بەڵکو داوای مردنی زۆر بکەن

﴿15﴾ بڵێ ئایا ئەمە چاکترە یا ئەو بەھەشتە ھەمیشەییەی کەبەڵێن دراوە بەپارێزکاران ولەخواترسان کەپاداشت و سەرئەنجام و ئاکامیانە

﴿16﴾ لەو (بەھەشتە)دا ھەرچیان بوێ ھەیە بەھەمیشەیی و بێ بڕانەوە ئەوە بەڵێنێکە لەلایەن پەروەردگارتەوە ئەو لێی بەرپرسیارە

﴿17﴾ وە لەو ڕۆژەدا خوا ئەو (بت پەرستانە) کۆدەکاتەوە لەگەڵ ئەو پەرستراوانەی کەپەرستوونیان جگە لەخوا ئەمجا خوا (بە پەرستراوەکان) دەڵێ ئایا ئێوە ئەو بەندانەی منتان گومڕا کرد یان خۆیان ڕێگای (ڕاستیان) ونکرد و گومڕا بوون

﴿18﴾ (پەرستراوەکان) دەڵێن پاک و بێگەردی بۆ تۆ بۆ ئێمە شایستە نەبووە کەبێجگە لەتۆ پەرستراوێک بۆ خۆمان دابنێین بەڵام نازو نیعمەتت دا بەئەوان و باو و باپیرانیان ھەتا (وایان لێھات) یادی تۆیان لەبیر چویەوە وە ئەوانە کۆمەڵێکی تیاچووی بێ خێر بوون

﴿19﴾ (خوا بەبت پەرستەکان دەڵێ) جا بێگومان پەرستراوەکانتان ئێوەیان بەدرۆ خستەوە لەو قسانەی کەدەتان کرد ئەمجا نەدەتوانن (سزای خوا) لەخۆتان لادەن نەدەتوانن یارمەتی (خوا) بەدەس بھێنن وە ھەر کەس لەئێوە ستەم بکات (ھاوەڵ بۆ خوا دابنێت) سزایەکی گەورەی پێ دەچەژین

﴿20﴾ ئێمە پێش تۆ ھەرکام لەپێغەمبەرانمان ناردبێت بێگومان ئەوان خواردنیان خواردووە و بە بازاڕدا ڕۆشتوون وە ئێمە ھەندێک لەئێوەمان کردە ھۆی تاقیکردنەوەی ھەندێکی ترتان ئایا خۆ دەگرن وە پەروەردگارت بینایە (بەھەموو شتێک)

﴿21﴾ وە ئەوانەی کە بەھیوای دیداری ئێمەنین (لەڕۆژی دواییدا) دەڵێن ئەوە بۆ فریشتە نانێردرێتە خوارەوە بۆ سەرمان یاخود پەروەردگارمان نابینین سوێند بەخوا بەڕاستی ئەوانە لەدەرونی خۆیاندا خۆیان بەگەورە دەزانی وە سەرکەشییەکی گەورەیان کرد

﴿22﴾ ئەو رۆژەی فریشتەکان دەبینن (کاتی مردن یاقیامەت) لەو ڕۆژەدا ھیچ مژدەیەک بۆتاوانباران نییە وە دەڵێن (پەنامان بدەن) بەپەنادانی پارێزراو

﴿23﴾ ھاتین ھەر کردەوەیەکیان کرد بوو ھەموویمان وەکو تۆزی پرش وبڵاو لێکرد

﴿24﴾ بەھەشتیەکان لەو ڕۆژەدا لەچاکترین جێگادان وە لەباشترین شوێنی حەسانەوە (ی نیوەڕوان) دان

﴿25﴾ وە ڕۆژێک ئاسمان لەت دەبێت لەگەڵ ھەورێکی سپی (ھەموو ئاسمان دەگرێتەوە) وە فریشتەکان دەنێردرێنە خوارەوە کۆمەڵ کۆمەڵ

﴿26﴾ لەو ڕۆژەدا فەرمانڕەوایەتی تەنھا بۆ خوای میھرەبانە ئەو ڕۆژە رۆژێکی زۆر سەختە لەسەر بێ باوەڕان

﴿27﴾ وە ڕۆژێکە کەستەمکار قەپ دەکات بەھەر دوو دەستی خۆیدا و دەڵێ خۆزگە لەگەڵ پێغەمبەردا ڕێگای ڕاستم بگرتایەتەبەر

﴿28﴾ ئای تیاچوون بۆ من خۆزگە فڵان کەسم نەکردایە بەھاوەڵ و خۆشەویستی خۆم

﴿29﴾ بەڕاستی ئەو (کەسەی کردم بەھاوەڵ) منی لەقورئان وێڵ کرد دوا ئەوەی قورئانم پێ گەیشت (و باوەڕم پێ ھێنا) وە شەیتان ھەمیشە پشت تێکەرو پشت بەردەرە بۆ ئادەمیزاد

﴿30﴾ وە پێغەمبەر(ﷺ) ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی قەومەکەم (قورەیش) ئەم قورئانەیان واز لێھێناوە و گوێی پێ نادەن

﴿31﴾ ئا بەو جۆرە (موحەممەد ﷺ کەدژایەتی تۆ دەکرێت) دامان ناوە بۆ ھەموو پێغەمبەرێک دوژمنێک لەتاوانباران، بەسە پەروەردگارت ڕێنمونیکەر و یارمەتیدەرت بێت

﴿32﴾ وە ئەوانەی بێ بڕوا بوون دەیانووت بۆچی (موحەممەد ﷺ) ھەموو قورئانی بەیەک جار بۆ دانەبەزێنراوە ئا بەوجۆرە (دامانبەزاندووە) بۆ ئەوەی دڵی تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) بەو قورئانە دامەزراو و بەھێز بکەین وە (بەو بۆنەیەوە) ئایەتەکانی خۆمم بۆ ناردن بەرەبەرە

﴿33﴾ ھەر نموونە و مەسەلێکت بۆ بھێنن (لە ڕەخنە و پێشنیارە نابەجێکانیان)

﴿34﴾ ئەو کەسانەی کەبەسەر ڕوخساریاندا دەبرێن (ڕادەکێشرێن) بۆ دۆزەخ ئەوانە خراپترین جێگایان بۆ ھەیە وە ڕێگاشیان وونکردووە (گومڕاترن)

﴿35﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی تەوراتمان دا بەموسا وە ھارونی برایشیمان کردە یاریدەدەری

﴿36﴾ ئەمجا ووتمان ھەردووکتان بڕۆن بۆ سەر ئەو گەلەی کەباوەڕیان بەئایەتەکانی ئێمە نیە و بە درۆی دەزانن ئەوسا لەناومان بردن بە لەناوبردنێکی زۆر خراپ

﴿37﴾ گەلی نوحیش کاتێک پێغەمبەرانیان بە درۆزانی (لەئاوی لافاودا) نوقممان کردن وە کردنمانن بەپەندو عیبرەت بۆ خەڵک وە ئامادەمان کردووە بۆ ستەمکاران سزای سەخت

﴿38﴾ و گەلی عاد و سەمود و خاوەنی چاڵ و بیرەکان وەزۆر گەلی تر کە لەنێوانیاندا بوون (لەناومان بردن)

﴿39﴾ وەبۆ ھەموویان چەندین نموونەمان ھێنایەوە (بەڵام بیریان نەکردەوە) وە ھەموویانمان لەناوبرد بە لەناوبردنێکی خراپ

﴿40﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ئەوان (قوڕەیش) تێپەڕبوون بە ئەو شارەدا (سەدوم) کەبارانی شەڕ (بەرد)ی بەسەردا بارێنرابوو ئایا ئەوان ئەو (شارە بەردباران کراوە)یان نەبینیوە (وانیە بینیوویانە) بەڵکو ئەوان بەتەمای زیندوو بوونەوە نین

﴿41﴾ وە (ئەی موحەممەد ﷺ) کاتێک تۆ ببینن بەس گاڵتەت پێدەکەن و (دەڵێن) ئائەمەیە خوا ناردویەتی بەپێغەمبەر

﴿42﴾ (وەدەڵێن) نزیک بوو لە پەرستراوەکانمان لامان بدات ئەگەر لەسەر (پەرستنی) یان خۆگر نەبووینایە لە داھاتوودا دەزانن کاتێک سزا (ی خوا) دەبینن

﴿43﴾ ئایا دیت ئەو کەسەی ھەواو ئارەزووی خۆی کردۆتە پەرستراوی خۆی ئایا تۆ ئەبیتە پارێزەر بۆ ئەو (کەشوێنی ئارەزوی نەکەوێت)؟

﴿44﴾ ئایا وا دەزانیت زۆربەی ئەوانە دەبیستن یان تێدەگەن ئەوانە ھەر وەک ئاژەڵن بەڵکو ئەوان گومڕا تریشن

﴿45﴾ ئایا نابینی پەروەردگارت چۆن سێبەری درێژ کردوەتەوە (لەبانگی بەیانیە ھەتا خۆر ھەڵاتن) ئەگەر بیویستایە ڕایدەگرت بەوەستاوی (سێبەرەکە بەردەوام دەبوو) لەپاشان خۆرمان کردە بەڵگە لەسەر ئەو (سێبەرە چونکە ئەگەر خۆر نەبێت سێبەر نا ناسرێت)

﴿46﴾ پاشان ئەو سێبەرە بۆلای خۆمان دەبەینەوە بەشێنەیی و کەمە کەمە نایھێڵین

﴿47﴾ ئەو (خوا) زاتێکە کەشەوی بۆ کردون بەداپۆشەر (پۆشاک) وە خەوتنی بۆ کردوون بەھۆی مت بوون وە ڕۆژی بۆ ھەستان (لە خەو بۆ کارو ڕزق وڕۆزی پەیدا کردن) داناوە

﴿48﴾ وە ئەو (خوا) زاتێکە باکان دەنێرێت بەمژدەدەر پێش ڕەحمەتی خۆی (باران بارین) وە لەئاسمانەوە باراندومانە ئاوێکی پاکۆکەر (پاکوخاوێن)

﴿49﴾ تا زەوی مردووی پێ ببوژێنینەوە وە ئاوی دەدەن بەو (بارانە) لەوانەی دروستمان کردوون ئاژەڵ و خەڵکانێکی زۆر

﴿50﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە بەچەند جۆر ئەم (ئیشانە)مان گۆڕی لەنێوانیاندا تا بیربکەنەوە بەڵام زۆربەی خەڵک جگە لە سپڵەیی (بێ باوەڕی) ھیچیان ناوێت

﴿51﴾ ئەگەر بمان ویستایە بێگومان دەمان نارد لەھەموو شارو شارۆچکەیەکدا ترسێنەرێک

﴿52﴾ کەواتە تۆ بەگوێی بێباوەڕان مەکە بە(بەڵگەکانی) ئەم قورئانە بەربەرەکانی یەکی گەورەیان لەگەڵدا بکە

﴿53﴾ ئەو (خوا) زاتێکە دوو دەریا (ئاو) ی بەڕەڵا کردووە لەپاڵ یەکدا ئەمەیان شیرین و سازگارە (ئاوی ڕوبارو کانیاوە) ئەوی تریان زۆر سوێرو تاڵ و تفتە (ئاوی دەریاکانە) وە لەنێوان ئەو دوو (ئاوە) دا بەربەستێکی داناوە وڕێگریکەرێکی ئەستور (تا ئەو دوو ئاوە تێکەڵ بەیەک نەبن)

﴿54﴾ ئەو (خوا) زاتێکە لەئاوی (مرۆڤ) ئادەمیزادی دروستکردووە ئەمجا ئەو (ئاوە)ی کردۆتە ھۆی ڕەچەڵەک (پشت کە بەرێگەی نێرینە دەگەن بەمرۆڤ وەک کوڕ) و خزم (کە بەرێگەی ئافرەت دەگەنەوە بەمرۆڤ وەک کچە زاو خوشکەزا) وە پەروەردگارت ھەمیشە بە دەسەڵات و توانایە

﴿55﴾ ئەوانە جگە لەخوا شتانێک دەپەرستن کە نەسوود نەزیان بەوان ناگەیەنن وە بێ بڕوایان بەردەوام دژی پەروەردگاریان پشتیوانی یەکترن (بۆ تاوان و خراپە)

﴿56﴾ ئێمە تۆمان تەنھا بۆ ئەوە ناردووە کەمژدە دەرو ترسێنەر بیت

﴿57﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ من لەسەر گەیاندنی ئیسلام ھیچ کرێ و پاداشتێک لەئێوە داوا ناکەم بەڵام ھەر کەس ویستی رێگەی پەروردگاری بگرێت (با بیگرێ)

﴿58﴾ پشت ببەستە بە (خوای) زیندوو کەزاتێکە ھەرگیز نامرێت، تەسبیحات بکە بەستایشی ئەو بەسە (بۆ تۆ) کەخوا ئاگادارە بەگوناھی بەندەکانی

﴿59﴾ ئەو (خوایە)ی کەئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە وەئەوەیشی لەنێوانیاندایە لەشەش ڕۆژدا لەپاشانیش بەرز بوویەوە بۆ سەر عەرش و قەراری گرت (باوەڕمان پێیەتی بەبێ ئەوەی شێوەکەی بزانین) ئەو خوای میھرەبانە کەواتە پرسیار لەزاتێک بکە کە بەھەموو شت زاناو ئاگادارە

﴿60﴾ وە کاتێک بەوان بوترێت سوژدە ببەن بۆخوای میھرەبان دەڵێن ڕەحمان کێیە (ئێمە نایناسین) ئایا سوژدە ببەین بۆ ئەو (زاتەی) کەتۆ فەرمانمان پێ دەدەیت وە (بەم داوای سوژدە بردنە) دورکەوتنەوەیان (لەڕێگای ڕاست) زیاتر دەبێت

﴿61﴾ پاک و بێگەرد وپیرۆزە ئەو (خوایەی) کە لەئاسماندا چەند خولگە (بورج)ی دروستکردووە ودایناوە لەئاسماندا خۆرێکی پڕشنگدار و مانگێکی ڕووناک کەرەوە (بۆ زەوی)

﴿62﴾ وە ئەو (خوایە) زاتێکە کەشەوو ڕۆژی لەجێی یەکتر داناوە (بەدوای یەکتردا دێن و شوێنی یەکتر دەگرنەوە) بۆ ئەو کەسەی بیەوێت بیربکاتەوە (لەدروسکراوەکانی خوا) یان بیەوێت شوکرانە بژێری خوا بکات

﴿63﴾ بەندە تایبەتیەکانی خوای میھرەبان کەسانێکن بە ویقارو نەرمی دەڕۆن بەسەر زەویدا (بێ لوت بەرزی و کەشخە و فیز کردن) وەکاتێک نەزان و نەفامەکان (بەووتەی ناشیرن) لەگەڵیان بدوێن ووتەیەک دەڵێن: جوان بێت (وەک: سڵاوتان لێ بێت)

﴿64﴾ وە کەسانێکن لەشەودا بۆ پەروەردگاریان سوژدە بەرن و شەو نوێژ دەکەن

﴿65﴾ وە کەسانێکن کەدەڵێن ئەی پەروەردگارمان سزای دۆزەخمان لێ لادە بەڕاستی سزای ئەو (دۆزەخە) لانەچووی بەردەوامە

﴿66﴾ بەڕاستی دۆزەخ جێگەو شوێن مانەوەیەکی زۆر خراپە

﴿67﴾ وە کەسانێکن کاتێک ماڵ و سامان خەرج دەکەن (بۆ خۆیان و خێزانیان)

﴿68﴾ وەکەسانێکن کەلەگەڵ خوادا ناپەرستن ھیچ پەرستراوێکی تر و ناکوژن ھیچ کەسێک کەخوا کوشتنی ئەوی یاساغ و(حەرام) کردووە بەھەق و ڕەوا نەبێت وە زیناو داوێن پیسی ناکەن وە ھەر کەس ئەو تاوانانە بکات (کەباسکران) سزاکەی وەردەگرێت

﴿69﴾ سزای بۆ چەند بارە دەکرێتەوە لەڕۆژی قیامەتدا وە بێ بڕانەوە وبە بێ ڕێزو ڕیسوایی لەدۆزەخ دا دەمێنێتەوە

﴿70﴾ بێجگە لەکەسێ تەوبەی کردبێ و باوەڕی ھێنابێت کارو کردەوەی چاکیشی کردبێت ئا ئەوانە خوا خراپە و تاوانەکانیان دەگۆڕێت بەچاکە وەخوا ھەمیشە لێبووردەی بەبەزەییە

﴿71﴾ وە ھەر کەس تەوبەی کردو کردەوەی چاکی کرد ئەوە بەڕاستی ئەو کەسە دەگەڕێتەوە بۆ لای خوا بە گەڕانەوەیەکی تەواو

﴿72﴾ وە (بەندەکانی خوا) کەسانێکن کەشایەتی درۆ نادەن و کاتێ تێپەڕ بن بەلای شتی بێ سووددا (ئەنجام بدرێت لەلایەن نەفامانەوە) تێپەڕ دەکەن بەڕێزەوە (پێ گوێدانە نەفامان)

﴿73﴾ وە کەسانێکن کاتێک ئامۆژگاری بکرێن بەئایەتەکانی پەروەردگاریان ناکەون بەسەریاندا بە کەڕی و کوێری

﴿74﴾ وە کەسانێکن کەدەڵێن ئەی پەروەردگارمان ببەخشە پێمان لە ھاوسەران و نەوەکانمان (منداڵەکانمان) ئەوەی چاوانی پێ گەش بێ و ھۆی دڵخۆشی بێت

﴿75﴾ ئەوانە (کە ئەو سیفەتانەیان تیدایە) پاداشت دەدرێنەوە بەپلە و کۆشکی بەرز لە بەھەشتدا بەھۆی ئارام گرتنیان وە لەو شوێنەدا سڵاویان لێ دەکرێ (لەلایەن فریشتەکانەوە زۆر بەگەرمی)

﴿76﴾ بێ بڕانەوە تیایدا دەمێننەوە چەن جێگا وشوێن ومانەوەیەکی جوان و خۆشە

﴿77﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ خەڵکینە پەروەردگار گوێتان پێ نادات و ھیچ بایەخێکتان نیە لای ئەگەر دوعا و نزاتان نەبێت (لەکاتی تەنگی و ناڕەحەتیدا) کەچی (زۆربەتان) ئاینی خواتان بەدرۆ دەزانی (بڕواتان نەھێنا) جا دڵنیابن تۆڵەکەی یەخەتان دەگرێ و لێتان جیا نابێتەوە

الشعراء

Surah 26

﴿1﴾ بە(طا،سین، میم) دەخوێنرێتەوە خوازاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرتای سورەتی (البقرة) بکە

﴿2﴾ ئەم (سورەتە) لەئایەتەکانی قورئانی ڕوونکەرەوەیە

﴿3﴾ خەریکە خۆت لەناو دەبەی (دەکوژی) بەخەفەت لەبەر ئەوەی ئەوان (خەڵکی مەککە) باوەڕ ناھێنن

﴿4﴾ ئەگەر بمانەوێت دەھێنینە خوارەوە بۆیان نیشانەو بەڵگەیەک لەئاسمانەوە کەبەردەوام گەردنیانی بۆ دانەوێنن (ناچاریان بکات باوەڕ بھێنن)

﴿5﴾ ھەر بێت بۆیان پەیامێکی تازە دابەزێنراو (کەقورئانە) لەخوای میھرەبانەوە ئەوان بەردەوام پشت تێکەرو ڕوو وەڕگێڕن لێی

﴿6﴾ جا بێگومان ئەوانە بەدرۆیان زانی و باوەڕیان پێ نەکرد (ئەوەی ناردبومان) جا بەزوویی بۆیان دێت ھەواڵەکانی ئەوەی ئەوان گاڵتەو لاقرتیان پێ دەکرد

﴿7﴾ ئایا سەیری زەوی ناکەن چەندمان ڕواندووە تیایدا لەھەموو جۆرێکی چاکی بەکەڵک

﴿8﴾ بەڕاستی لەڕواندنی ئەو ھەموو ڕوواوەدا بەڵگەی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان بڕوادارنین و باوەڕ ناھێنن

﴿9﴾ بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە

﴿10﴾ (باس بکە) ئەو کاتەی پەروەردگارت بانگی موسای کرد کە (بەپێغەمبەری) بڕۆ بۆ لای ئەو گەلە ستەمکارە

﴿11﴾ کە گەلەکەی فیرعەونە ئایا ئەوان ناترسن (بێ فەرمانی خوادەکەن)

﴿12﴾ (موسا) ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من دەترسم بڕوام پێ نەکەن

﴿13﴾ وەسینگم (دڵم) تەنگ ببێ وە(دەترسم) بەچاکی قسەم بۆ نەکرێت و زمانم بەر نەبێت (لەو گرێیەی ھەیەتی) کەواتە (خوایە جوبرەیل) بنێرە بۆ لای ھاروون (و بیکە بەپێغەمبەر بۆ ئەوەی یارمەتیم بدات)

﴿14﴾ وەئەوان (گەلی فیرعەون) تۆڵەی تاوانێکیان لەسەرمە بۆیە دەترسم کەبمکوژن (لەجیاتی ئەو کوژراوە)

﴿15﴾ (خوا) فەرمووی نەخێر (ئەوەی باست کرد ھیچی روونادات) کەواتە ھەردووکتان بەموعجیزەکانمانەوە بڕۆن (بۆ لای فیرعەون و گەلەکەی) ئێمە لەگەڵتان گوێ دەگرین

﴿16﴾ ئەوسا برۆنە لای فیرعەون و ھەردووکتان بڵێن بەڕاستی ئێمە پێغەمبەری پەروەردگاری جیھانیانین

﴿17﴾ (نێراوین) کەتۆ بەنو ئیسرائیل (لەژێر دەستەیی خۆت) بەڕەڵا کەیت لەگەڵ ئێمەدا (بڕۆین بۆ شام)

﴿18﴾ (فیرعەون) ووتی ئایا ئێمە پێمان نەگەیاندی لەناو (ماڵی) خۆماندا بەمنداڵی وە تۆ چەند ساڵێک لەتەمەنت لەناو ئێمەدا نەمایتەوە

﴿19﴾ وە ئەو کردەوە (خراپە)شت کرد کەکردت (کەکوشتنی قیبتیەک بوو) وە تۆ لەوانەی سپڵە و ناشوکرن

﴿20﴾ (موسا) ووتی ئەوکارەم کرد (ئەو پیاوەم کوشت) کاتێک کەمن لەڕیزی نەزاناندا بووم

﴿21﴾ ئەمجا رام کرد و ھەڵھاتم لەئێوە کاتێک ترسام لێتان (تۆڵەم لێ بسێنن) ئەوسا پەروەردگارم حیکمەتی (پێغەمبەریەتی) پێ بەخشیم منی خستە ریزی پێغەمبەرانەوە (کردمی بەپێغەمبەر)

﴿22﴾ وە ئەو (بەخێو کردنە) کە تۆ دەیکەیت بەمنەت بەسەرمەوە بەھۆی ئەوەوە بووە کەتۆ نەوەی ئیسرائیلت کردبووە کۆیلە و ژێردەستەی خۆت (لەترسا دایکی موسا موسای بەخێو نەکرد)

﴿23﴾ (ئەمجا) فیرعەون ووتی پەروەردگاری جیھانیان کێیە

﴿24﴾ (موسا) ووتی پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی و ھەرچی لەنێوانیاندایە ئەگەر ئێوە دڵنیان

﴿25﴾ (فیرعەون) ووتی بەوانەی بەدەوری دابوون (لەشوێنکەوتوانی) ئایا گوێتان لێیە (چی دەڵێت)

﴿26﴾ (موسا) ووتی پەرەوەردگاری ئێوەو پەروەردگاری باوک وباپیرە پێشووەکانتانە

﴿27﴾ (فیرعەون) ووتی بەڕاستی ئەو پێغەمبەرە کەنێرراوە بۆ ئێوە شێـتە

﴿28﴾ (موسا) ووتی پەروەردگاری رۆژھەڵات و ڕۆژ ئاوایە و ئەوەی لەنێوانیادایە ئەگەر ئێوە بیربکەنەوە وژیربن

﴿29﴾ (فیرعەون) ووتی سوێند بێت ئەگەر پەرستراوێکی تر جگە لەمن دابنێیت بێگومان دەتخەمە ریزی بەندکراوەکانەوە و زیندانیت دەکەم

﴿30﴾ (موسا) ووتی ئایا ھەر زیندانیم دەکەیت ئەگەر شتێکی (موعجیزەیەکی) ڕوون و ئاشکرات بۆ بھێنم (کەڕاستە پێغەمبەرم)

﴿31﴾ (فیرعەون) ووتی دەی ئەو شتە بھێنە (بینوێنە) ئەگەر تۆ لەڕاستگۆیانی

﴿32﴾ ئەمجا موسا گۆچانەکەی فڕێدا دەست بەجێ بوو بەئەژدیھایەکی دیارو ئاشکرا

﴿33﴾ وە دەستی دەرھێنا (لەبن باڵیدا) یەکسەر دەستی سپی وپرشنگدار بوو بۆ بینەران

﴿34﴾ (فیرعەون) ووتی بەو پیاوە گەورانەی لەدەورەی بوون بێگومان ئەمە جادوگەرێکی زۆر زانایە

﴿35﴾ دەیەوێت دەرتان بکات لەووڵات و خاکی خۆتان بەجادوەکەی جا فەرمانی چی دەدەن (لەدژی بیکەم)

﴿36﴾ ووتیان جارێ موسا و براکەی واز لێ بھێنە (دوایانخە) سەربازەکانت کۆ بکەرەوە وبیانێرە بۆ ھەموو شارەکان

﴿37﴾ تاھەموو جادوگەرێکی زۆر زانات بۆ بھێنن

﴿38﴾ ئەمجا ئەو جادوگەرانە کۆکرانەوە لەکات و ڕۆژی دیاریکراودا

﴿39﴾ و بەخەڵکیش وترا ئێوەش کۆدەبنەوە؟

﴿40﴾ تا شوێن جادوگەران بکەوین ئەگەر ئەوان زاڵ و سەرکەوتوو بوون

﴿41﴾ ئەمجا کاتێک جادوگەرەکان ھاتن ووتیان بەفیرعەون ئایا بەڕاستی پاداشتمان ھەیە ئەگەر ئێمە زاڵ و سەرکەوتوو بین

﴿42﴾ (فیرعەون) ووتی بەڵێ وەبێگومان ئێوە ئەو کاتە لەنزیکانی خۆم دەبن

﴿43﴾ موسا بەساحیرەکانی ووت بیھاوێژن ئەوەی ئێوە ھاوێژەریانن (لەجادو)

﴿44﴾ ئەوانیش گوریس و حەبل و دار دەستەکانیان فڕێدا وە ووتیان سوێند بەگەورەیی فیرعەون بەڕاستی ھەر ئێمە زاڵ و سەرکەتووین

﴿45﴾ ئەمجا موسا داردەستەکەی فرێدا (و بوو بەمارێکی گەورە) جا کوت و پڕ ئەو (مارە گەورە) ھەرچی جادویان کردبوو ھەڵی لوشی

﴿46﴾ ئەمجا جادوگەرەکان خران (کەوتن) بەڕوودا بەسوژدە بردنەوە (بۆ خوا)

﴿47﴾ ووتیان ئەوا باوەڕمان ھێنا بەپەروەردگاری جیھانیان

﴿48﴾ کەپەروەردگاری موسا و ھارونە

﴿49﴾ (فیرعەون) ووتی ئایا باوەڕتان پێ ھێنا پێش ئەوەی مۆڵەتتان بدەم بەڕاستی ئەو (موسا) جادوگەرە گەورەکەتانە کە فێری جادوی کردون جا بێگومان لەمەودوا دەزانن (چیتان لێ دەکەم) بەڕاستی دەست و قاچتان ڕاست و چەپ دەبڕم وە بێگومان ھەمووتان ھەڵ دەواسم (بەدارا)

﴿50﴾ (جادوگەرەکان) ووتیان ھیچ زیانی نیە (بۆ ئێمە ئەوەی تۆ ئەتەوێ بیکەی) (چونکە) بەڕاستی ئێمە گەڕانەوەمان بۆ لای پەروەردگارمانە

﴿51﴾ بەڕاستی ئێمە بەتەماین و ئومێد دەکەین کەپەروەردگارمان لە گوناھو تاوانەکانمان ببورێت چونکە ئێمە یەکەمی باوەڕداران بووین (لەگەلەکەماندا)

﴿52﴾ وەحیمان نارد بۆ موسا کە بەشەو بەندە (باوەڕدارە)کانم ببە (و میصر بەجێ بھێڵن) بێگومان (فیرعەون و کۆمەڵەکەی) دواتان دەکەون

﴿53﴾ ئەوسا فیرعەون پیاوانی کۆ کەرەوەی نارد بەشارەکاندا (بۆکۆکردنەوەی لەشکرو ھێز)

﴿54﴾ (فیرعەون ووتی) بەڕاستی ئەوانە (موسا و شوێنکەوتوانی) کۆمەڵێکی کەمی بێ نرخن

﴿55﴾ وە بەڕاستی ئەوانە ڕقی ئێمە ھەڵدەسێنن (بەووتارو کرداریان)

﴿56﴾ وە بێگومان ئێمە کۆمەڵێکین بێدار و ئاگادارین (بەپیلانەکانیان)

﴿57﴾ ئەمجا ئەوان (فیرعەون و کۆمەڵەکەی)مان دەرکرد لە باخات و کانیاوەکان

﴿58﴾ وە (دەرمان کردن) لەو ھەموو گەنج و خەزێنە و کۆشکە زۆر جوان و چاکانە

﴿59﴾ ئا بەو جۆرە (لەناومان بردن) نەوەکانی یەعقوب (جولەکە)مان لەجێگایان دانا

﴿60﴾ ئەمجا (فیرعەون و لەشکرەکەی) کاتێک خۆر ھەڵھاتن شوێنیان کەوتن

﴿61﴾ ئەمجا کاتێک دوو کۆمەڵەکە چاویان بەیەکتر کەوت ھاوەڵەکانی موسا ووتیان بێگومان ئێمە گیراوین، (پێمان دەگەن)

﴿62﴾ (موسا) ووتی نەخێر پێتان ناگەن بێگومان من پەروردگارم لەگەڵە دڵنیابن ڕێگای (ڕزگار بوونم) نیشان دەدات

﴿63﴾ ئەمجا سرووشمان کرد بۆ موسا کە بە گۆچانەکەت بدە لەدەریاکە (ئەویش لێیداو) جا دەریاکە لەت بوو کە ھەر لەتێکی وەک شاخێکی زۆر گەورە وابوو

﴿64﴾ وە ئەوانی تر (فیرعەون و لەشکرەکەی)مان نزیک کردەوە لەوێ (لەدەریاکە)

﴿65﴾ جا موساو ھەموو ئەوانەی لەگەڵی بوون رزگارمان کردن

﴿66﴾ پاشان ئەوانی ترمان نوقم کرد (لەدەریادا)

﴿67﴾ بەڕاستی لەڕواندنی ئەو ھەموو ڕوواوەدا بەڵگەی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان بڕوادارنین و باوەڕ ناھێنن

﴿68﴾ بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە

﴿69﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بخوێنەرەوە بەسەریاندا ھەواڵی ئیبراھیم

﴿70﴾ کاتێک ووتی بەباوکی و گەلەکەی چی دەپەرستن

﴿71﴾ ووتیان بتانێک دەپەرستین ئەمجا بەردەوام بەندایەتیان دەکەین

﴿72﴾ (ئیبراھیم) ووتی ئایا ئەوانە گوێیان لێتانە کاتێک ھاوار ونزایان لێ دەکەن

﴿73﴾ یان ئایا ئەوان سوود یازیانتان پێ دەگەیەنن

﴿74﴾ ووتیان (نەخێر ھیچیان پێ ناکرێت) بەڵکو ئێمە باوو باپیرانمان دیوە ئابەو شێوەی (ئێمە)یان کردووە

﴿75﴾ ووتی ئایا ئێوە دەزانن چی دەپەرستن

﴿76﴾ ئێوە و باوو باپیرە پێشووەکانتان

﴿77﴾ جا بەڕاستی ھەموو ئەوانە دوژمنی منن جگە لەپەروەردگاری جیھانیان

﴿78﴾ کە ئەو منی دروستکردووە پاشان ھەر ئەویش ڕێنموونیم دەکات

﴿79﴾ وە ھەر ئەو زاتە خۆراکم پێدەدات و تێراوم دەکات

﴿80﴾ وە کاتێک نەخۆش بکەوم ھەر ئەو شیفام دەدات (چاکم دەکاتەوە)

﴿81﴾ وە زاتێکە کەمن دەمرێنێ و پاشان زیندووم دەکاتەوە

﴿82﴾ وە (پەروەردگارم) زاتێکە بەتەمام و ئومێد دەکەم لە ڕۆژی پاداشتدا (لە قیامەتدا) ببورێت لەھەڵەکانم و بیانسڕێتەوە

﴿83﴾ ئەی پەروەردگارم دانایم پێ ببەخشە بمبەرە ڕیزی پیاوچاکانەوە

﴿84﴾ وە باس کردنم بەچاکە لەناوگەلە داھاتووەکاندا پێ ببەخشە

﴿85﴾ وە بم گێڕی لەوەرگرانی بەھەشتی پڕ نازو نیعمەت

﴿86﴾ وە لەباوکم خۆش ببە بەڕاستی ئەو لەگومڕایانە

﴿87﴾ وە شەرمەزارو ڕیسوام مەکە لەڕۆژێکدا کە (خەڵکی) زیندوو دەکرێنەوە

﴿88﴾ ڕۆژێک کەماڵ و سامان و منداڵ و نەوە سوود ناگەیەنن

﴿89﴾ بێجگە لەکەسێک بێتە خزمەتی خوا بەدڵێکی ساغ و پاک و خاوێنەوە

﴿90﴾ وە (لەڕۆژی دواییدا) بەھەشت نزیک دەخرێتەوە بۆ پارێزکاران و لەخوا ترسان

﴿91﴾ دۆزەخیش دەردەخرێت (و ئاشکرا دەکرێت) بۆ گومڕایان

﴿92﴾ وە پێیان دەوترێت کوان ئەوانەی کەئێوە دەتان پەرستن

﴿93﴾ لەجیاتی خوا ئایا یارمەتیتان دەدەن، یان یارمەتی خۆیان دەدەن

﴿94﴾ ئەمجا ھەموو ئەوانە (پەرستراوان) و گومڕایان سەر بەرو خوار فڕێ دەدرێنە دۆزەخەوە

﴿95﴾ ھەروەھا ھەموو سەربازانی شەیتان

﴿96﴾ (بت پەرستان) لەکاتێکدا لەدۆزەخ دا شەڕە قسەو ئاژاوەیانە (لەگەڵ پەرستراوەکانیان دا) دەڵێن

﴿97﴾ سوێند بەخوا ئێمە لەگومڕاییەکی ئاشکرادا بووین

﴿98﴾ کاتێک ئێوەمان دەبردە ریزی پەروەردگاری جیھانیانەوە

﴿99﴾ کەس ئێمەی گومڕا نەکرد تاوانباران نەبێت

﴿100﴾ وەھیچ تکاکارێ بۆ ئێمە نیە

﴿101﴾ وە ھیچ ھاورێیەکی دڵسۆزمان نیە

﴿102﴾ خۆزگە جارێکی تر بگەڕاینایەتەوە (بۆ دونیا) ئەوسا لەباوەڕداران دەبووین

﴿103﴾ بەڕاستی لەڕواندنی ئەو ھەموو ڕوواوەدا بەڵگەی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان بڕوادارنین و باوەڕ ناھێنن

﴿104﴾ بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە

﴿105﴾ گەلی نوح پێغەمبەرانیان بەدرۆزن دانا (بڕوایان پێ نەکردن)

﴿106﴾ کاتێک کەنوحی برایان پێی ووتن ئایا ناترسن لەخوا (خۆتان ناپارێزن)

﴿107﴾ بێگومان من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە

﴿108﴾ کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن

﴿109﴾ وە من داوای ھیچ کرێیەکتان لێ ناکەم لەسەر ئەو (ڕێنمونی کردنەتان) (چونکە) پاداشتی من تەنھا لەسەر پەروەردگاری جیھانیانە

﴿110﴾ کەواتە لەخوا بترسن و گوێ رایەڵی من بکەن

﴿111﴾ ووتیان ئایا (چۆن) باوەڕ بەتۆ بھێنین لەکاتێکـدا ئـەوانـەی شـوێنت کـەوتون پەسترین کەسن (ھەژارو داماو ونەفامن)

﴿112﴾ (نوح علیە السلام) ووتی من چوزانم ئەوانە چی کردەوەیەک دەکەن

﴿113﴾ پرسینەوەیان تەنھا لەسەر پەروەردگارمە ئەگەر ئێوە ھەست بکەن (بزانن)

﴿114﴾ وه من دەرکەری باوەڕداران نیم

﴿115﴾ من تەنیا ترسێنەرێکی ڕوونکەرەوەم

﴿116﴾ ووتیان ئەی نوح ئەگەر کۆتایی نەھێنیت (لەم کاری بانگەوازەت) بێگومان لەبەرد باران کراوان دەبیت

﴿117﴾ (نوح) ووتی: ئەی پەروەردگارم بێگومان گەلەکەم بڕوایان پێ نەکردم

﴿118﴾ کەواتە لەنێوان من و ئەواندا حوکم بدە، بەحوکم دانێکی یەکجاری

﴿119﴾ ئێمەش نوح و ئەو کەسانەی لەگەڵی بوو ڕزگارمان کردن (لەخنکان) لەو کەشتیەی کەپڕ کراو بوو (لەمرۆڤ و ھەموو جۆرە گیاندارێک)

﴿120﴾ لەپاشان لەدوا (ڕزگار کردنی ئیمانداران) ئەوانەی کەمانەوە نوقممان کردن (لە ئاوی تۆفانەکەدا)

﴿121﴾ بەڕاستی لەڕواندنی ئەو ھەموو ڕوواوەدا بەڵگەی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان بڕوادارنین و باوەڕ ناھێنن

﴿122﴾ بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە

﴿123﴾ گەلی عاد پێغەمبەرانی (خوا)یان بە درۆزن دانا (باوەڕیان پێ نەکردن)

﴿124﴾ کاتێک ھود (علیە السلام)ی برایان پێی ووتن ئایا خۆتان ناپارێزن (لەسزای خوا)

﴿125﴾ بێگومان من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە

﴿126﴾ کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن

﴿127﴾ وە من داوای ھیچ کرێیەکتان لێ ناکەم لەسەر ئەو (ڕێنمونی کردنەتان) (چونکە) پاداشتی من تەنھا لەسەر پەروەردگاری جیھانیانە

﴿128﴾ ئایا ئێوە لەھەموو شوێنێکی بەرزی (سەرە رێگا) بورجێک دروست دەکەن بەبێ ھودە

﴿129﴾ وە چەند کۆشک و قەڵای بەھێز (کارگە) دروست دەکەن بەو ئومێدەی ھەر بمێننەوە ونەمرن

﴿130﴾ وە ھەر کاتێک دەست بوەشێنن ستەمکارانە دەست دەوەشێنن

﴿131﴾ کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن

﴿132﴾ وە لە (سزای) ئەو خوایە بترسن وخۆتان بپارێزن کەخۆتان دەزانن چی پێ بەخشیون

﴿133﴾ ئاژەڵ و ماڵات و منداڵ

﴿134﴾ وه باخ و کانیاوی زۆری پێداون

﴿135﴾ بەڕاستی من دەترسم دووچارتان ببێت سزای ڕۆژێکی زۆر گەورەی (دژوارو پڕ لەسزا)

﴿136﴾ ووتیان (بەھود علیە السلام) لای ئێمە یەکسانە ئامۆژگاری بکەیت یا ئامۆژگاری نەکەیت

﴿137﴾ ئەمەی(تۆ ھێناوتە) تەنھا درۆو دەلەسەی پێشینانە

﴿138﴾ وە ئێمە سزا نادرێین

﴿139﴾ ئیتر باوەڕیان پێ نەھێنا بۆیە ئێمەش لەناومان بردن بێگومان لەوەدا (باسکرا) نیشانەی گەورە ھەیە بەڵام زۆربەیان باوەڕدار نەبوون

﴿140﴾ بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە

﴿141﴾ گەلی سەمود پێغەمبەرانیان بەدرۆزن زانی

﴿142﴾ کاتێ صاڵح ( علیە السلام )ی برایان پێی ووتن ئایا (لەسزای خوا) خۆتان ناپارێزن

﴿143﴾ بێگومان من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە

﴿144﴾ کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن

﴿145﴾ وە من داوای ھیچ کرێیەکتان لێ ناکەم لەسەر ئەو (ڕێنمونی کردنەتان) (چونکە) پاداشتی من تەنھا لەسەر پەروەردگاری جیھانیانە

﴿146﴾ (وا دەزانن) وازتان لێ دەھێنرێ لەدونیادا بەھێمنی (دەژین)

﴿147﴾ لەناو باخات و کانیاوی زۆردا

﴿148﴾ وە لەناو کشتوکاڵی زۆرو باخاتی دار خورمای میوە گەییودا

﴿149﴾ وە لەچیاکان دا خانوو دادەتاشن زۆر بەلێزانانە

﴿150﴾ کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن

﴿151﴾ وە گوێڕایەڵی زیادە ڕەوان مەکەن

﴿152﴾ ئەوانەی خراپەکاری دەکەن لەزەویدا وە کردەوەی چاک ناکەن

﴿153﴾ ووتیان (بە صاڵح علیە السلام) تۆ تەنھا یەکێکی لە جادو لێکراوان

﴿154﴾ تۆ تەنھا مرۆڤێکی وەک ئێمە دەی ئایەت و موعجیزەیەکمان بۆ بھێنە ئەگەر لەڕاستگۆیانی

﴿155﴾ (صاڵح علیە السلام) ووتی ئەم وشترە مێینە (موعجیزە) یە ئاو خواردنەوە ڕۆژێک بۆ ئەوە و ڕۆژێکیش بۆ ئێوەیە

﴿156﴾ دەستی بۆ مەبەن بەخراپە ئەگینا سزای تۆڵەی ڕۆژێکی گەورە تووشتان دێت

﴿157﴾ کەچی ئەوان سەریان بڕی ئەوسا پەشیمان بوونەوە (لەترسی تۆڵەی خوا)

﴿158﴾ ئەمجا سزای (خراپەکەیان) ئەوانی گرت بەڕاستی لەمەدا (باسکرا) نیشانەیەکی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان باوەڕدار نەبوون

﴿159﴾ بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە

﴿160﴾ گەلی لوط پێغەمبەرانیان بەدرۆزن دانا

﴿161﴾ کاتێ لوطی برایان (علیە السلام) ووتی پێیان ئایا ئێوە لەخوا ناترسن خۆ ناپارێزن

﴿162﴾ بێگومان من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە

﴿163﴾ کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن

﴿164﴾ وە من داوای ھیچ کرێیەکتان لێ ناکەم لەسەر ئەو (ڕێنمونی کردنەتان) (چونکە) پاداشتی من تەنھا لەسەر پەروەردگاری جیھانیانە

﴿165﴾ ئایا لەناو (ھەموو خەڵکی) جیھانیاندا ئێوە نێربازی دەکەن

﴿166﴾ وە وازدێنن لەو ھاوسەرانەتان کەپەروەردگارتان بۆی دروست کردون نەخێر بەڵکو ئێوە کۆمەڵێکن دەرچوو لەسنوری ئارەزوو

﴿167﴾ ووتیان: بەڕاستی ئەی لوط ئەگەر واز نەھێنیت (لەم کارەت) بێگومان لەدەرکراوان دەبیت (لەم خاکە)

﴿168﴾ (لوط) ووتی بێگومان من زۆر قەڵس و بێزارم لەو کردەوەتان (لە نێربازی)

﴿169﴾ ئەی پەروەردگارم خۆم و ماڵ و خێزانم ڕزگار بکە لە (تۆڵەی) ئەو کردەوەی ئەوان دەیکەن

﴿170﴾ ئەمجا ئێمەش لوط و ھەموو خێزانەکەیمان رزگار کرد

﴿171﴾ بێجگە لەپیرەژنێک (ژنەکەی لوط) کە لەجێماوان و(تیاچوان) بوو

﴿172﴾ پاشان ئەوانی ترمان لەناو برد

﴿173﴾ وە بارانێکمان (لەبەرد) بەسەریاندا باراند ئەمجا ئای چ خراپ بوو بارانی ترسێنراوەکان

﴿174﴾ بەڕاستی لەمەدا (باسکرا) پەندێکی گەورە ھەیە بەڵام زۆربەیان باوەڕدار نەبوون

﴿175﴾ بێگومان پەروەردگارت زاڵ و میھرەبانە

﴿176﴾ خاوەنی باخاتە چڕو پڕەکانیش پێغەمبەرانیان بەدرۆزن دانا

﴿177﴾ کاتێ شوعەیب (علیە السلام) پێی ووتن: ئایا خۆتان ناپارێزن و لەخوا ناترسن

﴿178﴾ بەڕاستی من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە

﴿179﴾ کەوابوو لەخوا بترسن و گوێرایەڵی من بکەن

﴿180﴾ وە من ھیچ کرێ و پاداشتێ لەئێوە داوا ناکەم لەسەر پێغەمبەرایەتیەکەم پاداشتی من تەنھا لای پەروەردگای جیھانیانە

﴿181﴾ ڕێك وڕاست پێوانە بکەن وە لەزیان دەران مەبن (لەپێوانەدا ناتەواو بیپێون)

﴿182﴾ وە بەتەرازوویەکی ڕاست و رێك کێشانە بکەن

﴿183﴾ و کەم و کوڕی مەکەن لەشتەکانی خەڵکیدا (ھیچ مافێکیان ژێر پێ مەخەن) وە ڕۆمەچن لەزەویدا بەخراپەکاریتان

﴿184﴾ وە بترسن لەو زاتەی کە ئێوە و خەڵکانی پێشوویشی دروستکردووە

﴿185﴾ ووتیان تۆ تەنھا لەجادو لێکراوانی

﴿186﴾ وە تۆ تەنھا مرۆڤێکی وەك ئێمەی و بەڕاستی ئێمە واگومانت پێ دەبەین لەدرۆزنان بیت

﴿187﴾ دەی چەند پارچەیەك لەئاسمان بخەرە خوارەوە بەسەرماندا ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانی

﴿188﴾ (شوعەیب) ووتی پەروەردگارم چاك دەزانێت بەھەر کردەوەیەك کەدەیکەن

﴿189﴾ ئەمجا شوعەیبیان بەدرۆزن زانی بەو ھۆیەوە سزای ڕۆژی سێبەری (ھەور) گرتنی بەڕاستی ئەو سزایە سزای رۆژێکی زۆر گەورە بوو

﴿190﴾ بەڕاستی لەمەدا (باسکرا) پەندێکی گەورە ھەیە بەڵام زۆربەیان باوەڕدار نەبوون

﴿191﴾ بێگومان پەروەردگارت زاڵ و میھرەبانە

﴿192﴾ و بەڕاستی ئەم (قورئانە) دابەزێنراوی پەروەردگاری جیھانیانە

﴿193﴾ جوبرەیلی ئەمین ھێنایە خوارەوە

﴿194﴾ بۆ سەردڵی تۆ بۆ ئەوەی لەترسێنەران بیت

﴿195﴾ بەزمانێکی عەرەبی ڕوون و پاراو

﴿196﴾ وە بەڕاستی (باسی قورئان) لەکتێبی پێغەمبەرە پێشووەکاندا ھەیە

﴿197﴾ ئایا ئەمە بەڵگەیەکی ڕوون نەبوو بۆیان (بۆ بێ باوەڕانی قوڕەیش) کەزانایانی بەنی ئیسرائیل ئەو (دەنگ و باسی قورئانە) دەزانن

﴿198﴾ ئەگەر ئێمە ئەو (قورئانە)مان بناردایەتە خوارەوە بۆ سەر کەسێکی عەجەمی

﴿199﴾ ئەمجا بیخوێندایەتەوە بەسەریاندا (بەسەر بێ باوەڕانی مەککەدا) باوەڕیان پێ نەدەھێنا

﴿200﴾ ئا بەو جۆرە ئەو (قورئان)مان خستۆتە ناو دڵی تاوانبارانەوە

﴿201﴾ کەچی ھەر باوەڕی پێ ناھێنن ھەتا سزای سەخت بەچاوی خۆیان دەبینن (جا باوەڕ دەھێنن)

﴿202﴾ ئەویش لە ناکاودا دێت بۆیان کەئەوان ھەستی پێ ناکەن

﴿203﴾ ئەوسا ئەڵێن ئا خۆ مۆڵەتمان پێ دەدرێت

﴿204﴾ دەی ئایا ئەوان پەلەی سزای ئێمەیانە

﴿205﴾ تۆ پێم بڵێ ئەگەر چەند ساڵێك بەخۆشی بیانژێنین

﴿206﴾ لە پاشان ئەو سزایەی کە لێی ترسێنرا بوون بێت بۆیان

﴿207﴾ سوودیان پێ ناگەیەنێت ئەو ھەموو خۆشی و ڕابواردنەی بەوان درابوو

﴿208﴾ ھیچ شارو گوندێکمان لەناو نەبردووە دڵنیابە ترسێنەرانێکی ھەبووە

﴿209﴾ بۆ ئەوەی بیربکەنەوە، وە ئێمە ستەمکار نەبووین (لەسزادانیاندا)

﴿210﴾ شەیتانەکان ئەو (قورئانە)یان نەھێناوەتە خوارەوە

﴿211﴾ نەشیاوی ئەوەن و نەدەشتوانن

﴿212﴾ بەڕاستی شەیتانەکان لەگوێگرتنی(ھەواڵی ئاسمان) ڕێگری کراون

﴿213﴾ کەواتە ھیچ پەرستراوێکی تر نەپەرستی لەگەڵ خوادا ئەگینا لەسزا دراوان دەبیت

﴿214﴾ خزم و کەسە زۆر نزیکەکانت بترسێنە

﴿215﴾ و باڵی بەزەیی و نەرم و نیانیت ڕاخە بۆ ئەو باوەڕدارانەی کەشوێنت کەوتوون

﴿216﴾ ئەمجا ئەگەر سەرپێچیان کردیت ئەوسا پێیان بڵێ: بەڕاستی من بەریم لەوەی ئێوە دەیکەن

﴿217﴾ وە پشت بەو خوایە ببەستە کەزاڵ و بە بەزەییە

﴿218﴾ ئەو (خوایە) کە دەتبینێت کاتێ بەتەنیا نوێژ دەکەی

﴿219﴾ وە (دەبینێ) نوێژ کردنت لەناو نوێژگەراندا (کەپێش نوێژیان بۆ دەکەیت)

﴿220﴾ بەڕاستی تەنھا ئەوە بیسەر و ئاگادار

﴿221﴾ ھەواڵتان بدەمێ کە شەیتانەکان دادەبەزنە سەرکێ؟

﴿222﴾ دادەبەزنە سەر ھەموو (کەسێکی) زۆر درۆزنی زۆر تاوانبار

﴿223﴾ باش گوێ دەگرن (بۆ شەیتانەکان) وە زۆربەیان درۆزنن (لەو ھەواڵانەدا دەیدەن بەخەڵکی)

﴿224﴾ (پێغەمبەر ﷺ شاعیر نیە) (چونکە) شاعیرەکان تەنھا گومڕاکان شوێنیان دەکەون

﴿225﴾ ئایا نابینیت کەئەوانە بەھەموو دۆڵ و شیوێکدا بەسەر لێشێواوی دەڕۆن (شیعر دەڵێن)

﴿226﴾ وە بەڕاستی ئەوانە شتێك دەڵێن کەخۆیان نایکەن

﴿227﴾ جگە لەوانەیان بڕوایان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە وە یادو زیکری خوایان زۆر کردووە وە تۆڵەیان سەندووە لەپاش ئەوە ستەمیان لێکراوە وە ئەوانەی ستەمیان کردووە لەمەودوا دەزانن کەچۆن گەڕانەوەیەك دەگەڕێنەوە(بۆ لای خوا دوای مردن)

النمل

Surah 27

﴿1﴾ بە (طا، سین) دەخوێنریتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆزانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە ئەمە ئایەتەکانی قورئان و کتێبی ئاشکرایە

﴿2﴾ (ھۆی) ڕێنمونی و مژدەدانە بۆ بڕواداران

﴿3﴾ ئەوانەی کەنوێژ بەجێ دەھێنن و زەکات دەدەن وە ئەوانەی بڕوای بتەویان بەڕۆژی دوایی ھەیە

﴿4﴾ بەڕاستی ئەوانەی باوەڕ ناھێنن بەڕۆژی دوایی کردەوە (خراپە) کانیانمان ڕازاندوەتەوە بۆیان بۆیە ئەوان بەسەرگەردانی دەسوڕێنەوە

﴿5﴾ ئەوانە کەسانێکن سزای بەدیان بۆ ھەیە وە ئەوانە لەڕۆژی دواییدا زەرەرمەندترین کەسن

﴿6﴾ بەڕاستی تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) قورئانت پێدەدرێ (فێر دەکرێیت) لەلایەن خوای کار دروست و زاناوە

﴿7﴾ (بیریان خەرەوە) کاتێ موسا بەخێزانەکەی ووت بێگومان من ئاگرێك بەدیدەکەم (ئێوە لێرەدا بن) من دەڕۆم بۆ لای ئەو ئاگرە بەزووی ھەواڵێکتان بۆ دەھێنم یا گڕو بزوسکێ (لەو ئاگرە) تان بۆ دەھێنم تا ئێوە خۆتانی پێ گەرم بکەنەوە

﴿8﴾ ئەمجا کاتێك (موسا علیە السلام) گەیشتە لای ئاگرەکە بانگی لێکرا کە پیرۆز بووە ئەو کەسەی لەناو ئاگرەکە (ڕووناکیەکە) دایە و ئەوەش بەدەوریدایە وە پاك و بێگەردە خوای پەوەردگاری جیھانیان

﴿9﴾ ئەی موسا بەڕاستی ئەوەی (بانگی کردی) منم خوای بەدەسەڵات وکار دروست

﴿10﴾ دە گۆچانەکەت فڕێدە (ئەویش فڕێیدا) ئەمجا کاتێك بینی وەك تیرەمار دەجوڵێت (موسا) ھەڵھات و ئاوڕی نەدایەوە. (خودا فەرمووی) ئەی موسا مەترسە بێگومان پێغەمبەران لای من ناترسن

﴿11﴾ بێجگە لەکەسێك کەستەمی کردبێت پاشان خراپەکەی گۆڕیبێت بەچاکە ئەوە بەڕاستی من لێبوردە وبەبەزەیم

﴿12﴾ وە دەستت بکە بەباخەڵتدا (کە دەرت ھێنا) بەسپێتی و پرشنگداری دێتە دەرەوە بەبێ بەڵەکی (ئەمە دوو موعجیزەیە) لەنۆ موعجیزە بۆ فیرعەون و گەلەکەی بەڕاستی ئەوانە گەلێکی لەسنوور دەرچوون

﴿13﴾ ئەمجا کاتێك موعجیزە ئاشکراو ڕوونەکانی ئێمەیان بۆ ھات ووتیان ئەمە جادویەکی ئاشکرایە

﴿14﴾ ئەو موعجیزانەیان دان پێدا نەدەنا وئینکاریان دەکرد کەچی لەدڵی خۆیان دا بەڕاستیان دەزانیلەبەر ستەمکاری و خۆ بە زل زانینیان (ئینکاریان دەکرد) ئەمجا سەرنج بدە سەر ئەنجامی خراپەکاران چۆن بوو

﴿15﴾ سوێند بە خوا زانستمان بە داود و سولەیمان بەخشی ھەردووکیان ووتیان: ھەموو سوپاس و سەنایە بۆ ئەو خوایەی کە ڕێزی داوین بەسەر زۆر لە بەندە باوەڕدارەکانیدا

﴿16﴾ وە سولەیمان بووە میراتگری داود (لە پێغەمبەرێتی و پاشایەتی و زانیاریدا) (سولەیمان) ووتی ئەی خەڵکینە فێری زمانی باڵندەکان کراوین وە لە ھەموو شتێکمان پێدراوە بەڕاستی ئەمە (بە من دراوە) فەزڵ و چاکەیەکی ئاشکرایە

﴿17﴾ وە کۆ کرایەوە بۆ سولەیمان ھەموو سەربازەکانی لە جنۆکەو ئادەمی و باڵندەکان ئەمجا ئەوان (لە پێش و دواکەوتن) بەرگیری دەکران (و بەڕیز دەڕۆشتن)

﴿18﴾ ھەتا کاتێك گەشتنە سەر شیوی مێروولە (شوێنێک بوو مێروولەی زۆر بوو) مێروولەیەك ووتی: ئەی مێروولەکان بڕۆنە ناو ماڵەکانی خۆتان ( ناوکونەکانتان) با سولەیمان و لەشکرەکەی نەتان پلیشێنن(لە ژێر پێیاندا) لە کاتێکدا ئەوان ھەست ناکەن

﴿19﴾ ئەمجا (سولەیمان بەسەر سوڕمانەوە) زەردەخەنەی کرد لەقسەی ئەو مێروولە یە و ووتی ئەی پەروەردگارم وام ڕابھێنە کە سوپاسی ئەو چاکە و نیعمەتەتانەت بکەم کە ڕشتووتە بەسەر من و دایک باوکمدا وە (ڕام بھێنە) کە کار و کردەوەی چاکە بکەم کە تۆ پێی ڕازی بێت وە بە بەزەیی خۆت بمخەرە ڕیزی بەندە چاکەکانت

﴿20﴾ جا (سولەیمان) چاوی بە باڵندەکان دا گێڕا ووتی ئەوە چی یە بۆ پەپوو سلێمانە نابینم یاخود لە ئامادەنەبوانە؟ (خۆی دزیوەتەوە)

﴿21﴾ سوێند بە خوا سزایەکی بەتینی دەدەم یا سەری دەبڕم یا بەڵگەیەکی ڕوونم بۆ دەھێنێت (لەسەر ئامادە نەبوونی)

﴿22﴾ ئەمجا (پەپوو) ماوەیەکی کورت مایەوە جا (ھاتەوە و بەسولەیمانی) ووت ئاگادار بووم لە شتێك کە تۆ ئاگادار نیت لێی لە(ووڵاتی) سەبەئەوە ھەواڵێکی ڕاستەقینەم بۆ ھێناوی

﴿23﴾ بەڕاستی من بینیم ئافرەتێك پادشای ئەوانە (بەناوی بەڵقیس) کەھەموو شتێکی (پادشایەتی) پێدراوە و تەختێکی (پادشایەتی) زۆر گەورەی ھەیە

﴿24﴾ خۆی و گەلەکەیم بینی لەجیاتی خوا سوژدە بۆ ڕۆژ دەبەن و شەیتان کردەوە (خراپە) کانیانی بۆ ڕازاندبوونەوە بەو ھۆیەوە ڕێگری کردون لەڕێگەی ڕاست بۆیە ئەوان ڕێگای ڕاست نادۆزنەوە

﴿25﴾ بۆ ئەوەی سوژدە نەبەن بۆ ئەو خوایەی کەئەوەی شاراوە بێت لەئاسمانەکان و زەویدا دەری دەخات (دەریدەھێنێت) ئەوەش دەی شارنەوەو ئەوەی دەری دەخەن دەیزانێت

﴿26﴾ خوایەکە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لەئەو پەروەردگاری عەرشی ھەرە گەورەیە

﴿27﴾ (سولەیمان بەپەپووەکەی) ووت ئێمە لێکۆڵینەوە دەکەین (سەیر دەکەین) (تا بزانین) ڕاست دەکەیت (لەو ھەواڵەدا) یا لە درۆزنانیت

﴿28﴾ ئەم نامەیەی منیان بۆ بەرە و فڕێیدە بۆیان پاشان دوور کەوەرەوە لێیان ئەمجا سەرنج بدە چ وەڵامێك دەگەڕێننەوە

﴿29﴾ (بەڵقیس) ووتی ئەی پیاو ماقوڵ و سەرۆکەکان بەڕاستی من نامەیەکی گرنگم بۆ ھاوێژراوە

﴿30﴾ کەبێگومان لە سولەیمانەوە (ھاتووە) بەڕاستی ئەو (نامە دەست پێدەکات): بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان

﴿31﴾ خۆتان بەگەورە مەزانن بەسەرمداو بەموسڵمانی (گەردن کەچی) وەرن بۆ لام

﴿32﴾ بەڵقیس وتی ئەی سەرۆك و ئەشرافەکان دەربارەی ئەم کارەم ڕای خۆتانم پێ بڵێن چونکە من ھیچ بڕیارێك نادەم ھەتا ئێوە ئامادە نەبن و ڕاوێژتان پێ نەکەم

﴿33﴾ ووتیان: ئێمە خاوەنی ھێزین (لە چەك و سەرباز) وە (لەجەنگدا) خاوەنی ئازایەتیەکی زۆرین وە فەرمان وبڕیاریش بەدەستی تۆیە کەواتە سەرنج بدە (بیربکەرەوە) چ فەرمانێک دەدەیت

﴿34﴾ ووتی بەڕاستی پادشایان ھەر کاتێك (بەزۆر) چوونە شارێکەوە خراپ و وێرانی دەکەن وە دەسەڵاتدارەکانی ئەو (شارە) ڕیسواو سەرشۆڕ دەکەن وە (کاتێ زاڵ بوون) ھەر بەو جۆرە دەکەن

﴿35﴾ جا من دیارییەکی بەنرخ و گەورەیان بۆ دەنێرم ئەمجا چاوەڕوان دەکەم کەنێردراوەکان بەچیەوە دەگەڕێنەوە

﴿36﴾ ئەمجا کاتێك (نێراوەکە) ھاتە لای سولەیمان (سولەیمان) ووتی: ئێوە ماڵ و سامان بەمن دەدەن؟! دەی ئەوەی خوا بەمنی داوە چاکترە لەوەی داویەتی بەئێوە بەڵکو ئێوە بەدیاریەکەتان دڵخۆش دەبن

﴿37﴾ (بە دیاریەکەوە) بگەڕێرەوە بۆلایان سوێند بەخوا بۆیان دەھێین بە لەشکرێکەوە کەتوانای ڕوو بەڕوو بوونەوەیان نیە لەگەڵیدا وە سوێند بەخوا بەزەلیلی و ژێردەستی لەووڵاتەکەیان دەریان دەکەین لەکاتێکدا ئەوان ڕیسواو سەرشۆڕن

﴿38﴾ (سولەیمان) ووتی ئەی دەستەی پیاوماقوڵ و ئەشرافەکان کامتان تەختە (پادشاییە)کەیم بۆ دەھێنێت پێش ئەوەی بە ملکەچی بێن بۆلام

﴿39﴾ جنۆکەیەکی گەورەی بەھێز لە جنۆکەکان ووتی من ئەو (تەختەیت) بۆ دەھێنم پێش ئەوەی لەجێگەی خۆت ھەستیت وە بێگومان من بەتوانام بەسەر ئەو (ھێنانەدا) و دەسپاکیشم

﴿40﴾ ئەوەی زانستی لەکتێبی (ئاسمانی) لا بوو ووتی من بۆت دەھێنم پێش ئەوەی چاوت بتروکێنیت (تەختەکەی ھێنا) جا کاتێک سولەیمان تەختەتەکەی (بەڵقیسی) لای خۆیدا بینی ووتی ئەمە لە فەزڵی پەروەردگارمەوەیە بۆ ئەوەی تاقیم بکاتەوە ئایا شوکری (ئەم نیعمەتە) دەکەم یان پێ نەزان و سپڵە دەبم وە ھەر کەسێك سوپاسی خوا بکات ئەوە بێگومان سوپاس بۆ خۆی دەکات (چونکە سوپاسکردنی خوای گەورە نیعمەتەکانی پێ زیاد دەبێت) وە ھەر کەسیش ناسوپاسی بکات (زیانی بۆ خۆیەتی) چونکە بێگومان پەروەردگارم دەوڵەمەند و بێ نیازە

﴿41﴾ (سولەیمان) ووتی تەختەکەی بگوڕن سەرنج دەین (بزانین) دەیناسێتەوە (کە تەختەکەی خۆیەتی) یان نایناسێتەوە

﴿42﴾ ئەمجا کاتێك (بەڵقیس) ھات پێی ووترا تەختەکەی تۆ وەک ئەمە وابوو (بەڵقیس) ووتی وەك ئەو وایە (ھەر ئەڵێی ئەوە) (سولەیمان) ووتی: پێش ئەم (بەڵقیسە) زانستمان پێدرابوو وە ئێمە ملکەچ و موسڵمان بووین

﴿43﴾ وە ئەوەی بێجگە لەخوا دەیپەرست ڕێگری کرد (لەباوەڕ ھێنان بەخوا) بێگومان ئەو (بەڵقیس) لەگەلی بێ باوەڕان بوو

﴿44﴾ ووترا بە (بەڵقیس) بچۆرە ناو کۆشکەکەوە ئەمجا کاتێك کەبینی بەدەریای زانی و ھەر دوو قاچی ھەڵکرد (بۆ ئەوەی تەڕ نەبێت) (سولەیمان) پێی ووت ئەوە (تۆ بە دەریای دەزانی) کۆشکێکە لەشوشە (بەڵقیس) ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من ستەمم لە خۆم کردو لەگەڵ سولەیمان دا منیش ملکەچ بووم بۆ پەروەردگاری جیھانیان

﴿45﴾ سوێند بەخوا ناردمان بۆ گەلی سەمود صاڵح پێغەمبەری برایان (علیە السلام) (پێی ووتن) کەخوا ببپەرستن کەچی ئەوان بوونە دوو کۆمەڵی دژ بەیەك

﴿46﴾ ووتی ئەی گەلەکەم بۆچی پەلە دەکەن (بەھاتنی) سزا و تۆڵە پێش (ھاتنی) ڕەحمەت و چاکە بۆچی (ناگەڕێنەوە) داوای لێخۆشبوون ناکەن لەخوا تا ڕەحمتان پێ بکرێت

﴿47﴾ ووتیان ئێمە تووشی شومی و نەگبەتی بووین بەھۆی تۆو ئەوانەی لەگەڵ تۆدان (باوەڕداران) (صاڵح) ووتی ھۆی ئەو نەگبەتیەی ئێوە لەلای خوایە (کەبێ باوەڕیتانە) نەخێر بەڵکو ئێوە گەلێکن تاقی دەکرێنەوە

﴿48﴾ لەو شارەی (صاڵح)دا نۆ کەس ھەبوون لەزەویدا خراپەکاریان دەکرد بەھیچ جۆر چاکەیان نەدەکرد

﴿49﴾ ووتیان (بەیەکتری) سوێند بخۆن بەخوا کەبەشەودا ھێرش دەکەینە سەر ماڵ و خێزانی (صاڵح و ھەموویان لەناو دەبەین) لەپاشان دەڵێین بەکەسوکاری (صاڵح) ئێمە ئاگامان لەکوشتن و تیاچوونی خێزانی ئەو نیەوبێگومان ڕاستیش دەکەین

﴿50﴾ ئەوان پیلانی نەخشەیان داڕشت بەپیلاندانێکی خراپ (بۆ کوشتنی صاڵح) ئێمەش (لەبەرامبەر پیلانی ئەواندا) پیلانمان گێڕا (بۆ لەناو بردنیان) بە پیلانگێڕانێکی بەھێز لەکاتێکدا ئەوان ھەستیان نەدەکرد

﴿51﴾ ئەمجا سەرنج بدە سەر ئەنجامی پیلانی ئەوان چی لێھات چۆن ئێمە ئەوان و گەلەکەیانمان ھەموو پێکەوە لەناو برد

﴿52﴾ ئەمجا ئەوە (جێ) خانووەکانیانە چۆڵ و خاڵی یە لەبەر ئەوەی ستەمیان کرد بەڕاستی لەو بەسەرھاتەدا پەندو ئامۆژگاری وبەڵگە ھەیە بۆ کۆمەڵێک کە دەزانن (چیمان بەسەر ئەوانە ھێناوە)

﴿53﴾ وە ئەو کەسانەمان ڕزگار کرد کەبڕوایان ھێنابوو و لەخوا دەترسان

﴿54﴾ وە باسی لوط بکە کاتێك ووتی بەگەلەکەی ئایا ئێوە ئەو کارە زۆر خراپ و ناشیرینە دەکەن کەئێوە دەبینن و دەزانن (چەند پیس وناشیرینە)

﴿55﴾ چۆن!! ئایا بەڕاستی ئێوە دەچنە لای پیاوان لەجیاتی ئافرەتان بۆ بەجێھێنانی ئارەزووەکانتان؟ دیارە ئێوە گەل وکۆمەڵێکی نەفام و نەزانن

﴿56﴾ ئەمجا وەڵامی گەلەکەی ھیچ نەبوو جگە لەوەی کەووتیان لوط و کەسوکار و(شوێن کەوتوانی) لەشارەکەتان دەرکەن بەڕاستی ئەوان کەسانێکن خۆیان پاك ڕادەگرن (لەم کردەوەی ئێمە)

﴿57﴾ ئەمجا ئێمە لوط و خێزانەکەیمان ڕزگار کرد جگە لەھاوسەرەکەی کەبڕیارمان دا ئەو(ھاوسەرەکەی) لەجێماوان بێت لەسزادائەمجا ئێمە خۆی وشوێنکەوتوانیمان ڕزگار کرد جگە لەخێزانەکەی کە لەتیاچووان بوو

﴿58﴾ وەبارانێکمان (لەبەرد) بەسەریان دا باراند ئای چ خراپ بوو بارانی ترسێنراوەکان

﴿59﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەموو سوپاس و ستایش بۆ خوا وە سەلام و درود لەسەر ئەو بەندانەی خوا ھەڵیبژاردون (بۆ پێغەمبەرایەتی) ئایا خوا باشترە یا ئەو بتانەی دەیکەنە ھاوبەشی خوا

﴿60﴾ ئایا زاتێك کەئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە لەئاسمانەوە بارانی بۆ باراندون ئەمجا بەو(بارانە) چەند باخچەیەکی خاوەن جوانیمان ڕواند کە ئێوە نەتان دەتوانی درەخت و ڕواوی ئەو (باخچە) بڕوێنن ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر لەگەڵ خوادا ھەیە (نەخێر نیە) بەڵام ئەوانە گەلێکن لادەدەن لەڕێگای ڕاست

﴿61﴾ ئایا زاتێك کەزەوی کردوەتە جێگای ئارامی و نیشتەجێ بوون وە لەناو (زەوی)دا چەند ڕوباری بەدی ھێناوە وە چەند چیای گەورەی بۆ زەوی داناوە وە لە نێوان دوو ئاودا (شیرین و سوێر) بەربەستی داناوە (بۆ ئەوەی تێکەڵ نەبن) ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر ھەیە لەگەڵ خوادا نەخێر نیە بەڵام زۆربەیان نازانن

﴿62﴾ ئایا زاتێك کەدێت بەھاواری ناچار و داماوەوە کاتێك ھاواری لێ دەکات وە ناخۆشی و بەڵاکان لادەبات (لەسەری) وە دەتان کاتە جێنشینی گەلانی تری سەر زەوی ئایا پەرستراوێکی تر ھەیە لەگەڵ خوادا (نەخێر نیە) بەڵام زۆر کەم بیر دەکەنەوە

﴿63﴾ ئایا زاتێ کە ڕێنموونیی ئێوە دەکات (بە ئەستێرەو شتی تر) لە تاریکی یەکانی وشکانی و دەریادا (لە شەودا) و زاتێك کە با دەنێرێت بە موژدەدەر پێش بارانی ڕەحمەتی ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر ھەیە لەگەڵ خوادا خوا بەرزو بڵندترە لەوەی بت پەرستان دەیکەنە ھاوبەشی

﴿64﴾ ئایا زاتێك کە لەسەرەتاوە بونەوەر بەدی دەھێنێت پاشان (دوای مردنی) جارێکی تر دروستی دەکاتەوە وە زاتێك کە لەئاسمان و زەویەوە ڕزق و ڕۆزیتان دەدات ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر ھەیە لەگەڵ خوادا (نەخێر نیە) (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەڵگەتان بھێنن ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن

﴿65﴾ بڵێ کەسانێك کە لە ئاسمانەکان و زەویدان غەیب نازانن بێجگە لەخوا (تەنھا ئەو دەیزانێت) و ئەوان ھەست ناکەن چ کاتێک زیندوو دەکرێنەوە

﴿66﴾ بەڵکو زانیاری ئەوان دەربـارەی ڕۆژی دوایی کورتـە وبڕ ناکات (زانیاریەکی وایان نیە) بەڵکو لەبارەی (ڕۆژی دوای) یەوە ئەوان لەگومان و دوودڵیدان بەڵکو ئەوان لەو بارەیەوە کوێرن

﴿67﴾ ئەوانەی بێ باوەڕ بوون دەیانووت ئایا کاتێك ئێمەو باوو باپیرانمان بووین بەخاك ئایا ئێمە دەر دەرھێنرێین (لە گۆڕەکانمان و زیندوو دەبینەوە)

﴿68﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمەو باوو باپیرانمان لەمەو پێش بەڵێنی ئەم (زیندوو کردنەوە)مان پێدرا بوو ئەم (ھەڕەشەی موحەممەد ﷺ لێمان دەکات) تەنھا درۆ و دەلەسەی گەلە پێشووەکانە (کەنوسراوەتەوە)

﴿69﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان) بڵێ بڕۆن بگەڕێن بەزەوی و وڵاتاندا ئەمجا سەرنج بدەن بزانن سەرئەنجامی تاوانباران چۆن بووە (چییان بەسەر ھاتووە)

﴿70﴾ خەفەت مەخۆ بۆ ئەوانە (کەبڕوا ناھێنن) و سینگ و دڵت تەنگ نەبێت لەو پیلان و خراپانەی دەیکەن (دژ بەتۆ)

﴿71﴾ دەڵێن کەی دەبێت ئەو بەڵێن و ھەڕەشەیە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن

﴿72﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ لەوانەیە زۆر لێتانەوە نزیک بووبێتەوە ھەندێک لەو سزایەی بەپەلە داوای ھاتنی دەکەن

﴿73﴾ وەبەڕاستی پەروەردگارت خاوەن فەزڵ و چاکەیە بەسەرخەڵکەوە بەڵام زۆر بەیان سوپاسی(پەروەردگار) ناکەن

﴿74﴾ وە بەڕاستی پەوەردگارت ئاگادارەو دەزانێت بەو (دوژمنایەتی و کینەی) لە دەرونیاندا دەیشارنەوە وبەوەش دەری دەبڕن (نایشارنەوە)

﴿75﴾ وە ھیچ شتێکی نادیار نیە لەئاسمان و زەویدا مەگەر لەکتێبی ڕوون (لوح المحفوظ) دایە

﴿76﴾ بەڕاستی ئەم قورئانە دەیگێرێتەوە بۆ نەوەی ئیسرائیل زۆربەی ئەو مەسەلانەی کە ئەوان تێیدا جیاوازن

﴿77﴾ وە بەڕاستی ئەم (قورئانە) ڕێنمونی میھرەبانی یە بۆ ئیمانداران

﴿78﴾ بەڕاستی پەروەردگارت دادوەری دەکات لەنێوانیاندا بەبڕیاری خۆی وە خوا بەدەسەڵاتی زانایە

﴿79﴾ کەوا بوو پشت ھەر بەخوا ببەستە بەڕاستی تۆ لەسەر ئاینێکی ڕاست و ڕوونی

﴿80﴾ بەڕاستی تۆ ناتوانی(بانگەوازت) بەمردووەکان ببیستێنیت وە ناتوانی بانگەوازت بەوانەی کەڕن بژنەوێنیت کاتێ پشت ھەڵدەکەن و دەڕۆن

﴿81﴾ وە تۆ ناتوانی کوێران ڕزگار کەیت لەگومڕاییەکەیان (ڕێنمونیان بکەیت) تۆ تەنھا دەتوانیت (ڕێنمونی) کەسێك بکەیت و ئایەتەکانی ئێمەی پێ بژنەوێنیت کەبڕوا بە نیشانەکانی ئێمە دەکات چونکە ئەوانە ھەمیشە ملکەچن (بۆ ھەق)

﴿82﴾ وە کاتێك ئەو بەڵێنی (سزایەی پێیان دراوە) بەسەریاندا ھات (کەمێك پێش ڕودانی قیامەت) گیان لەبەرێک لەزەوی دەردە ھێنین بۆیان قسەیان لەگەڵدا دەکات (ئەم ئاژەڵە دەڵێت) بەڕاستی ئەم خەڵکە باوەڕی ڕاستەقینەیان نەھێنا بەئایەتەکانی ئێمە

﴿83﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) باسی) ئەو ڕۆژە بکە لەھەموو میللەتێك پۆلێکی زۆر کۆدەکەینەوە لەوانەی ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانی ئەمجا ئەوان بەرو ودوا ھەموویان کۆدەکرێنەوە ودەدرێن بەر (بۆ لێپرسینەوە)

﴿84﴾ ھەتا کاتێك دێن (بۆ شوێنی کۆکردنەوەیان) (خوا) ئەفەرموێ ئایا ئێوە ئایەتەکانی منتان بەدرۆ دەزانی (باوەڕتان پێ نەھێنا) لەکاتێکدا ھیچ زانیاریەکتان دەربارەیان نەبوو یان ئێوە چیتان دەکرد (لەدونیا)

﴿85﴾ وە بڕیاری (سزادانیان) بەسەرا دەسەپێ بەھۆی ستەمکاریانەوە ئەمجا ئەوان ھیچ قسە ناکەن

﴿86﴾ ئایا (بێ بڕوایان) نەیان زانیوە و نابینن ئێمە شەومان سازاندووە بۆ ئەوەی ئەوان ئارامی تیا بگرن وە ڕۆژمان ڕووناك کردووە (ئیش و کاری تیا دەکەن) بەڕاستی لەمەدا چەند بەڵگە و نیشانە ھەیە بۆ کەسانێك باوەڕ دەھێنن (بەخوا)

﴿87﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) باسی) ئەو ڕۆژە بکە فوو دەکرێ بەشەیپوردا جا ھەرچی کەس لەئاسمانەکان و زەویدایە دەترسێ وڕادەچڵەکێت (ھەموو دەمرن) جگە لەو کەسانەی خوا بیەوێت (بەئارام بن و نەمرن) وە ھەموو بەملکەچی و سەر شۆڕی دێنەوە لای خوا

﴿88﴾ وە ئەو کێوو چیانە دەبینیت وا دەزانیت دامەزراون (لەشوێنی خۆیاندا) (کاتێك فووکرا بەشەیپوردا) چیاکان وەکو ڕۆشتنی ھەور دەڕۆن ئەمە دروستکراوی ئەو خوایە کەھەموو شتێکی بەو پەڕی ڕێك و پێکی دروستکردووە بەڕاستی خوا ئاگادارە بەھەر کردەوەیەك ئێوە دەیکەن

﴿89﴾ ھەرکەس کردەوەی چاکی کردبێت (لەڕۆژی دواییدا) پاداشتی چاکتری لەو (کردەوەی) بۆ ھەیە وە ئەوانە دڵنیان لەترس و داچڵەکانی گەورەی ئەو ڕۆژە

﴿90﴾ وە ھەرکەس خراپەی کردبێت (لەو ڕۆژەدا) بەسەر ڕوومەت ودەموچاویاندا دەخرێنە ناو ئاگری(دۆزەخ) ئایا سزا دەدرێن جگە لەوەی دەتانکرد

﴿91﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ) بێگومان من فەرمانم پێدراوە کەتەنھا پەروەردگاری ئەم شارە (مەککە) بپەرستم ئەو (خوایە) ی (ڕێز شکاندی) ئەم شارەی حەرام کردووە و ھەموو شتێك تەنھا ھی ئەو (خوایە) وە فەرمانم پێدراوە لەموسڵمانان بم

﴿92﴾ وە (فەرمانم پێدراوە کە) قورئان بخوێنم (بەسەر خەڵکیدا) جا ھەر کەس ھیدایەتی وەرگرت ئەو بێگومان تەنھا بۆ خۆی ھیدایەت وەردەگرێت (قازانجەکەی بۆ خۆیەتی) ھەرکەسیش گومڕا بێت (زیانی بۆ خۆیەتی) وە بڵێ: بەڕاستی من تەنھا یەکێکم لەترسێنەران

﴿93﴾ وە بڵێ ھەموو سوپاسگوزاریەك بۆ خوایە ئەو (خوایە) بەزوویی ئایەت و نیشانەکانی نیشانی ئێوە دادەت ئێوەش دەیانناسن (کەئایەتی خوان) وە پەروەردگارت بێ ئاگا نیە لەوەی کەئێوە دەیکەن

القصص

Surah 28

﴿1﴾ بە(طا،سین، میم) دەخوێنرێتەوە خوازاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرتای سورەتی (البقرة) بکە

﴿2﴾ ئەم (ئایەتانە) ئایەتەکانی قورئانی ڕوون و ئاشکران

﴿3﴾ دەیخوێنینەوە بەسەرتا (ئەی موحەممەد ﷺ) ھەندێک لەھەواڵی موسا و فیرعەون بەڕاستی و دروستی بۆ ئەوانەی بڕوا دەھێنن

﴿4﴾ بەڕاستی فیرعەون زاڵ و(ملھوڕ و یاخی) بوو لەزەوی (میصر) دا وە خەڵکەکەی (میصری) کرد بەچەند بەش و کۆمەڵێك کۆمەڵێکیانی لاوازو ژێر دەستە دەکرد کوڕانی ئەوانی سەر دەبڕی و ئافرەتانیانی بەزیندویی دەھێشتەوە (دەیکردنە خزمەتکارو کەنیزەك) بەڕاستی ئەو (فیرعەون) لەخراپەکاران بوو

﴿5﴾ وە ئێمە دەمانەوێت (بەچاکەی خۆمان) منەت بنێن بەسەر ئەوانەی کەلاواز و ژێر دەستکرا بوون لەووڵاتی (میصر) دا وە بیان کەینە پێشەواو بیان کەینە میراتگرانی(فیرعەون و و شوێنکەوتوانی)

﴿6﴾ وە دەسەڵاتداریان بکەین لەو زەویەدا وە نیشانی فیرعەون وھامان و لەشکری ھەردووکیان بدەین لە (بەنو ئیسرائیلی یەکانەوە) ئەوەی خۆیان لێ دەپاراست

﴿7﴾ بەدایکی موسامان ڕاگەیاند (ئیلھامان بۆ کرد) کە شیر بدە بە موسا ئەمجا ھەرکاتێك ترست لێی ھەبوو ئەوکاتە بیخەرە ڕووباری(نیلە) وە مەترسـە (لێی) وخەفەتیش مەخۆ (بۆی) بەڕاستی ئێمە دەیگێڕینەوە بۆلات وە دەیکەین بەیەکێکیش لەپێغەمبەران

﴿8﴾ (دایکی، موسای خستە ئاوی نیلەوە) ئەمجا دارو دەستەی فیرعەون (پێیان زانی و) ھەڵیان گرتەوە بۆ ئەوەی ببێت بەدوژمن و ھۆی خەفەت بۆیان بەڕاستی فیرعەون وھامان ولەشکر و سەربازەکانیان تاوانبارو ھەڵەبوون

﴿9﴾ (ویستیان موسا بکوژن) ئاسیەی ژنی فیرعەون ووتی مایەی چاو ودڵ ڕۆشنیە بۆ من و بۆ تۆش (ئەی فیرعەون) مەیکوژن بەڵکو سوود و کەڵکمان پێ بگەیەنێت یان بیکەین بەکوڕی خۆمان لەکاتێکدا ئەوان ھەستیان نەدەکرد (ئەم منداڵە ئەبێتە ھۆی تیاچوونیان)

﴿10﴾ جا دڵی دایکی موسا خاڵی بوو (لەھەموو شت جگە لەمنداڵەکەی) نزیك بوو (نھێنی) ئەو منداڵە ئاشکرابکات ئەگەر دڵیمان نەبەستایەتەوە (وە بەھێزمان نەکردایە) بۆ ئەوەی لەبڕواداران بێت

﴿11﴾ (دایکی موسا) ووتی بەخوشکەکەی (موسا) بەشوێنیدا بڕۆ ئەمجا لە دورەوە موسای بینی و پێی زانی لەکاتێکدا ئەوان (فیرعەون و کۆمەڵەکەی) ھەستیان نەدەکرد

﴿12﴾ وە ئێمە پێشتر (شیری) شیردەرەکانمان حەرام کرد لەموسا (مەمکی کەسیانی نەدەمژی) ئەمجا خوشکەکەی (موسا) ووتی پێیان ئایا ماڵێکتان نیشان دەم کەئەو منداڵە بۆ ئێوە بەخێو بکەن(و شیری بدەنێ) و دڵسۆز بن بۆی

﴿13﴾ ئەمجا موسا مان گێڕایەوە بۆلای دایکی بۆ ئەوەی چاوی پێ ڕوون بێـتەوەو خەفەت نەخوات وە بۆئەوەی بزانێت کەبەڵێنی خوا ڕاست و ھەقە بەڵام زۆر بەیان نازانن

﴿14﴾ وە کاتێك (یوسف) بوو بەپیاو و پێگەیی فەرمان ڕەوایی و زانیاریمان پێدا (وکردمان بە پێغەمبەر) وە ئابەم جۆرە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە

﴿15﴾ وە (موسا) ڕۆشتە ناو شار بێ ئەوەی خەڵکی شار ئاگایان لێ بێت جا لەو شارەدا دوو پیاوی بینی لەگەڵ یەکتر شەڕیان دەکرد ئەمەیان لەتایفەی خۆی بوو ئەوی تریشیان لەدوژمنانی بوو ئەمجا ئەوەیان کە لەتایفەی خۆی بوو داوای یارمەتی لێکرد لەدژی ئەوەی کە لە(تاقمی) دوژمنەکەی بوو ئەمجا موساش بۆکزێکی لێدا و ئەو (قیبتیە) ی کوشت (موسا) ووتی ئەم (کوشتنە) لەکردەوەی شەیتانە بەڕاستی ئەو (شەیتان) دوژمنێکی گومڕاکەری ڕوون و ئاشکرایە

﴿16﴾ ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من ستەمم لەخۆم کرد دەی لێم خۆشبە جا ئەویش (خودا) لێی خۆش بوو بێگومان تەنھا ئەو لێبوردەی بەبەزەییە

﴿17﴾ (موسا) ووتی ئەی پەروەردگارم بەھەقی چاکە ونیعمەتت لەسەرم (ئەو ھێزو توانایەیە کە پێتداوم) بڕیاربێ ھەرگیز نەبم بەپشتیوانی تاوانباران

﴿18﴾ بەھۆی ئەو (کوشتنە)وە لەشاردا بەترسەوە چاوەڕوانی دەکرد (فیرعەونیەکانی چ ھەڵوێستێکیان دەبێت) لەناکاودا ئەو (بەنی ئیسرائیلیەی) دوێنێ داوای یارمەتی کرد لەو (لە مووسا لەگەڵ یەکێکی تردا شەڕیەتی) ھانای بۆ موسا ھێنا تا فریای کەوێت موسا بەو (بەنو ئیسرائیلیە)ی ووت بەڕاستی تۆ کەسێکی گومڕای ئاشکرای

﴿19﴾ ئەمجا کاتێك کە (موسا) ویستی بەتوندی بدات لەو پیاوەی دووژمنی ھەردووکیانە ووتی ئەی موسا ئایا دەتەوێ بم کوژی ھەروەکو دوێنێ کەسێکت کوشت تۆ ھەر دەتەوێت زۆر دارو ملھوڕ بیت لەزەویدا وە ناتەوێ لەپیاو چاکان (ڕێکخەران) بیت

﴿20﴾ ئەمجا پیاوێك لەو پەڕی شارەوە بەپەلە ھات (بۆ لای موسا) ووتی ئەی موسا (ئاگاداربە) کاربەدەست وسەرگەورەکان کۆبوونەتەوە لەبارەی تۆوە (قسە دەکەن) بۆ ئەوەی بتکوژن کەواتە دەرچۆ لەشار (بانەت گرن) بێگومان من دڵسۆزتم

﴿21﴾ ئەویش لەشار دەرچوو بەترسەوە چاوەڕوانی دەکرد (پێی بزانن و بیگرن) (موسا) ووتی ئەی پەروەردگارم ڕزگارم بکە لەم کۆمەڵە ستەمکارە

﴿22﴾ لەکاتێکدا بەرەو شاری مەدیەن دەڕۆشت ووتی ئومێد دەکەم پەروەردگارم ڕێنمونیم بکات بۆ ڕێگای ڕاست و ھەق

﴿23﴾ وکاتێك گەیشتە سەر ئاوەکەی مەدیەن بینی لەسەر ئەو ئاوە کۆمەڵێك لەخەڵکی (ئاژەڵ و ماڵات) ئاو دەدەن وە لەنزیك ئەو (خەڵكانەوە) دوو ئافرەتی بینی ڕێگری دەکەن لەئاژەڵەکەیان (لەوەی بێتە سەر ئاوەکە) (موسا) ووتی ئێوە مەبەستان چیە؟ (ناھێڵن ئاژەڵەکەتان ئاو بخوات) ووتیان ئێمە (ئاژەڵەکەمان) ئاو نادەین ھەتا شوانەکان (وئاژەڵەکانیان لەسەر ئاوەکە) نەگەڕێنەوە وە باوکمان پیرێکی گەورەو بەتەمەنە

﴿24﴾ ئەمجا (موسا) مەڕەکانی بۆ ئاودان لەپاشان (موسا) چوو بۆ ژێر سێبەرێك جا ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من ھەژارم (پێویستم ھەیە) بەھەر خێرو ڕۆزیەك بۆم بنێریت

﴿25﴾ ئەمجا یەکێك لەدوو کچەکە ھات بۆ لای موسا بەشەرمەوە دەڕۆشت لەڕێگادا ووتی بەڕاستی باوکم (شوعەیب) بانگت دەکات بۆ ئەوەی پاداشتی ئەوەت بداتەوە کەمەڕەکانت بۆ ئێمە ئاودا (موساش لەگەڵی ڕۆشت) ئەمجا کاتێك موسا ھات بۆ لای (باوکی کچەکە)و بەسەرھاتەکەی بۆ گێڕایەوە (شوعەیب علیە السلام) ووتی مەترسە ڕزگارت بووە لەو گەلە ستەمکارە

﴿26﴾ یەکێك لەو دوو (کچە بەباوکی) ووت ئەی باوە گیان بەکرێی بگرە (بۆ شوانی) چونکە بەڕاستی چاکترین کەسە کە بەکرێی بگری بەھێز و ئەمینە (دەس و داوێن پاکە)

﴿27﴾ (شوعەیب) ووتی بەڕاستی من دەمەوێ کە یەکێك لەم دوو کچەم لەتۆ مارەکەم بەو مەرجەی ھەشت ساڵ ڕەنجبەریم بۆ بکەیت ئەمجا ئەگەر دەساڵت تەواو کرد ئەوە لە(پیاوەتی) خۆتەوەیە و من نامەوێ قورسی بکەم لەسەرت ئەگەر خوا بیەوێت بێگومان دەمبینی لەپیاو چاکان دەبم

﴿28﴾ (موسا) ووتی ئەوەی ووتت پێم (بڕیار بێت) لەنێوان من و تۆدا ھەرکام لەو دوو ماوە (ھەشت یان دە ساڵە) م تەواو کرد نابێ ستەمم لێ بکرێت وە خوا لەسەر ئەوەی کەدەیڵێین شایەت و چاودێرە

﴿29﴾ ئەمجا کاتێك موسا ماوەی شوانی یەکەی تەواو کرد لەگەڵ خێزانەکەی بەشەو ڕۆشتن (لە مەدیەنەوە بۆ میێر) لە دورەوە لای ڕاستی کێوی گور ئاگرو ڕووناکی یەکی بینی (موسا) ووتی بەخێزانەکەی ئێوە (لێرەدا) بمێننەوە بەڕاستی من ئاگرێکم بەدی کرد (بینیم) بەڵکو ھەواڵێکی (ڕێگاتان) بۆ بھێنم لای ئەو (ئاگرە) یان چڵوسکێکی ئاگرتان بۆ بھێنم بەڵکو خۆتانی پێ گەرم کەنەوە

﴿30﴾ ئەمجا کاتێك ھاتە نزیکی ئەو (ئاگرە) بانگی لێکرا لەکەناری لای ڕاستی شیوەکەوە لەو پارچە زەویە بەفەڕو پیرۆزەی نزیك درەختەکەوە (بانگی لێکرا) کەئەی موسا بەڕاستی من خوایەکم پەروەردگاری جیھانیانم

﴿31﴾ (وە بانگی کرا) کە گۆچانەکەت فڕێدە ئەمجا کاتێك موسا ئەو (گۆچانە)ی بینی وەک تیرەمار دەجووڵێ بە پەلە پشتی تێکرد و ڕایکرد و نەگەڕایەوە سەری (خوا فەرمووی) ئەی موسا وەرە پێش و مەترسە بەڕاستی تۆ لەو کەسانەی بێ با و بێ ترسن

﴿32﴾ دەستت بخەرە ناو باخەڵ (و ژێر باڵت) (کاتێك دەری دێنیت) دێتە دەرەوە بەسپێتی و تیشك دەداتەوە بێ ئەوەی بەڵەکی و نەخۆشی بێت دەستت بلکێنە بەخۆتەوە (و بیخەرە سەردڵت) بۆ (نەھێشنی) ترس و بیم ئا ئەم دووانە (گۆچانەکەت و درەوشاوەیی دەستت) دوو موعجیزەن لەلایەن پەروەردگارتەوە(نێرراوە) بۆ فیرعەون و دارو دەستەکەی بەڕاستی ئەوانە کۆمەڵێکی لەسنوور دەرچوون

﴿33﴾ (موسا) ووتی ئەی پەروەردگارم بێگومان من یەکێکم لەوان کوشتووە لەبەر ئەوە دەترسم کەبم کوژن (لەجیاتی ئەو کوژراوە)

﴿34﴾ وە ھارونی برام لەمن زمانی پاراوترە جا ئەوم لەگەڵدا بنێرە پشتیوانم بێت ووتەکانم بسەلمێنێت بەڕاستی من دەترسم کە بە درۆزنم دابنێن (باوەڕم پێ نەھێنن)

﴿35﴾ (خوا) فەرمووی بێگومان ئێمە بە براکەت تۆ بەھێزت دەکەین وە دەسەڵاتێك بەھەردووکتان دەدەین ئەوسا بەھۆی ئایەتەکانی ئێمەوە دەستیان بەئێوە ناگات تەنھا ئێوە (موسا و ھارون) و ئەوەی شوێنتان دەکەوێت سەردەکەوون

﴿36﴾ ئەمجا کاتێك کەموسا موعجیزە ڕوونەکانی ئێمەی بۆ ھێنان ئەوان ووتیان ئەمە (تۆ ھێناوتە موسا) تەنھا جادویەکی دەست ھەڵبەستە ئێمە ئەمەمان نەبیستووە لەباوو باپیرە پێشوەکانمان

﴿37﴾ موسا ووتی پەروەردگارم زاناترە بەو کەسەی کەڕێنمونی لای ئەوەوە ھێناوە وە (زاناترە) بەو کەسەی سەرنجام ودوا ڕۆژی چاکی دەبێت بەڕاستی ئەو (خوا) ستەمکاران ڕزگار ناکات

﴿38﴾ فیرعەون ووتی: ئەی کاربەدەست ودەسەڵاتداران وا نازانم جگە لەخۆم ھیچ پەرستراوێکی ترتان ھەبێت جا (بۆ زیاتر دڵنیابوون) ئەی ھامان کوورەی ئاگر تاوبدە و خشتی سورەوە کراوی لێ دروست بکە بۆم ئەمجا (لەوخشتە) کۆشکێکی بەرزم بۆ دروست بکە (بەگاڵتەوە ووتی) بەڵکو سەیری خواکەی موسا بکەم و بیبینم وبەڕاستی وا دەزانم ئەو (موسا) لەدرۆزنانە

﴿39﴾ ئەو (فیرعەون) و لەشکرو سەربازەکانی خۆیان بەزل زانی لەووڵات و زەوی (میصر) دا بەناڕەوا وە گومانیان وابوو کەزیندوو ناکرێنەوەو ناگەڕێنرێنەوە بۆلای ئێمە

﴿40﴾ جا تۆڵەمان لەئەو (فیرعەون) و لەشکرو سەربازەکانی کردەوە و فڕێماندانە ناو دەریای سوورە وە ئەمجا سەرنج بدە (ئەی موحەممەد ﷺ) سەرئەنجامی ستەمکاران چۆن بوو

﴿41﴾ ئەوانمان کردە پێشە وایانێک کە (خەڵك) بانگ دەکەن بۆ ئاگری دۆزەخ وە لەڕۆژی دواییشدا یارمەتی نادرێن

﴿42﴾ لەم دونیایەشدا نەفرەتمان نارد بەدوایاندا وە لەڕۆژی قیامەتیشدا ئەوانە لەبێزراو و دورخراوەکانن

﴿43﴾ سوێند بەخوا بێگومان تەوراتمان بەخشی بە موسا لەپاش ئەوەی خەڵکی سەردەمە پێشوەکانمان لەناوبرد تا بەرچاو ڕوونی و ڕێنمونی و ڕەحمەت بێت بۆ خەڵکی بۆ ئەوەی ئەو خەڵکە بیربکەنەوەو ئامۆژگاری وەرگرن

﴿44﴾ تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) لەلای خۆر ئاوای (شاخی گور) نەبوویت کاتێک کە فەرمانی پێغەمبەرایەتمان دا بەموسا وە تۆ لەئامادە بووانی (ئەو ڕووداوە) نەبوویت

﴿45﴾ بەڵام ئێمە چەند چین و سەردەممان دروست کرد (لەپاش موسا) ئەمجا ماوەیەکی دوورو درێژیان بەسەردا تێپەڕی وە تۆ لەناو خەڵکی مەدیەندا نیشتەجێ نەبوویت کەئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنیتەوە بەڵام ھەر ئێمە بووین پێغەمبەرمان نارد

﴿46﴾ وە تۆ لای کێوی گور نەبوویت کاتی بانگی(موسا)مان کرد بەڵام ئەوە بەزەییەکە لە پەروەردگارتەوە (بەتۆی داوە) بۆ ئەوەی گەلێك بترسێنیت کەپێش تۆ ھیچ ترسێنەرێکیان بۆ نەھاتووە بەڵکو بیربکەنەوەو پەند وەرگرن

﴿47﴾ وەئەگەر (پێش ناردنی پێغەمبەر) تووشیان ببوایە بەڵایەك بەھۆی ئەو (خراپانەوەی) کەکردوویانە جا دەیانووت ئەی پەروەردگاری ئێمە بۆچی پێغەمبەرێکت بۆ نەناردین بۆ ئەوەی شوێن ئایەتەکانت بکەوتینایە وە لەبڕواداران بووینایە

﴿48﴾ ئەمجا کاتێ ڕاستیان بۆھات لەلایەن ئێمەوە ووتیان بۆچی بەو (موحەممەد ﷺ) نەدراوە وێنەی ئەوەی بەموسا دراوە ئایا ئەوان پێشتر بێ بڕوانەبوون بەوەی درابوو بەموسا دەیانووت (قورئان و تەورات) دوو سیحر و جادون پشتگیری یەکتر دەکەن وە دەیانووت بێگومان ئێمە بێ باوەڕین بەھەموویان (بە قورئان و بە تەورات)

﴿49﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ دەی ئێوە کتێبێك لەلایەن خواوە بھێنن کەئەو (کتێبە) ڕاستر بێت لەو دووانە (قورئان و تەورات) من شوێنی دەکەوم ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن

﴿50﴾ ئەمجا ئەگەر بەگوێیان نەکردی (و وەڵامیان نەدایتەوە) ئەوە بزانە کەتەنھا شوێن ھەواو ئارەزوی خۆیان دەکەون وە کێ لەو کەسە گومڕاترە کەشوێن ئارەزووی خۆی بکەوێت بێ ڕێنمونی لەلایەن خواوە بێگومان خوا ڕێنمونی گەلی ستەمکار ناکات

﴿51﴾ سوێند بەخوا (ئایەتەکانی) قورئانمان بەشوێن یەکدا بۆ ناردن تا پەند وەرگرن و بیربکەنەوە

﴿52﴾ ئەو کەسانەی لەپێشدا کتێبی ئاسمانیمان پێ دابوون ئەوانە بڕوا دەھێنن بەقورئان

﴿53﴾ وە کاتێك (قورئان) بخوێنرێتەوە بەسەریاندا دەڵێن باوەڕمان پێ ھێناوە بێگومان ئەم (قورئانە) ڕاستەو لەلایەن پەروەردگارمانەوە ھاتووە بەڕاستی ئێمە لەپێش (ھاتنی) قورئان دا موسڵمان بووین

﴿54﴾ ئەوانە دووجار پاداشتیان پێ دەدرێت لەبەر ئەوەی خۆیان گرت و بەئارام بوون بەچاکە ڕێگری لە خراپەدەکەن وە لەو ڕزق و ڕۆزیەی پێمان داون دەبەخشن

﴿55﴾ وە کاتێك قسەی ناپەسەند و ھیچ و پوچ ببیستن پشتی تێدەکەن وە دەڵێن (بەنەفامان ئەنجامی) کردەوەکانمان بۆ خۆمانەو (ئەنجامی) کردەوەکانی ئێوەش بۆ خۆتانە سەلامتان لێ بێ ئێمە ھاوڕێیەتی نەفامانمان ناوێت

﴿56﴾ بەڕاستی (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆ ناتوانیت ئەو کەسەی خۆشت بوێ ڕێنمونی بکەیت بەڵام خوا ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات و ئەو(خوایە) زاناترە بەوانەی ڕێنمونی وەرگرن

﴿57﴾ وە(بێ باوەڕان) دەڵێن ئەگەر ئێمە شوێنی ڕێنمونی (ئەو ئاینە) بکەوین کە بەتۆیە دەفڕێندرێین لەخاك و ووڵاتماندا (ودەردەکرێین وماڵ وسامانمان بەتاڵانی دەبرێت) (جا خوای گەورە وەڵامیان دەداتەوە ودەفەرموێت ) ئایا ئێمە ئەوانمان جێگیر نەکردووە لەشارێکی پڕ ئەمن وئاسایشی (وەك شاری مەککە کە ھەموو کوشت وبڕ وخراپەکاریەکی تێدا قەدەغە وحەرامکراوە) کۆدەکرێتەوەو دەبرێت بۆ ئەوێ ( بۆ شاری مەککە) ھەموو جۆرە بەروبوومێك بەڕۆزیدان لەلایەن ئێمەوە بەڵام زۆربەیان نازانن و تێ ناگەن

﴿58﴾ وە(خەڵکی) زۆر شار و دێھاتمان لەناو برد لەبەر خۆشگوزانیان یاخی بوون (و سوپاسی چاکەکانی خوایان نەکرد) جا ئەوە جێ و شوێنەکانیانە (وێران کراوە) لەپاش (تیا چوونی) ئەوان بۆ ماوەیەکی کەم نەبێت (لەلایەن ڕێبوارانەوە) کەسی تیا نیشتەجێ نەبووە وە ئێمە بووینە میراتگریان

﴿59﴾ وە پەروەردگارت ھیچ شار وگوندێکی وێران نەکردووە ھەتا لەشارە گەورەکەیاندا پێغەمبەرێکی نەناردبێت ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنێـتەوە وە ئێمە وێرانکاری ھیچ گوند و شارێك نەبووین مەگەر کاتێک خەڵکەکەی ستەمکار بووبن

﴿60﴾ وە ھەرچی بەئێوە دراوە ئەوە ھۆی خۆشی و ڕابواردنی ژیانی ئەم دونیا و جوانیەتی وە ئەو (پاداشتە) ی لای خوایە باشترو نەبڕاوەیە دەی ئایا ژیر نابن

﴿61﴾ ئایا کەسێك کەبەڵێنمان پێداوە بەبەڵێنی چاك ئەو کەسە دەگات بەو (بەڵێنە کە بەھەشتە) وەکو کەسێك وایە خۆشی و ڕابواردنمان پێداوە بەخۆشی و لەزەتی ژیانی دونیا لەپاشان لەڕۆژی دواییدا لەئامادەکراوان دەبێت (بۆ سزادان)

﴿62﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) باسی ئەو ڕۆژە بکە کە(خوا) بانگی ئەو (بت پەرست)انە دەکات و (پێیان) دەفەرموێ لەکوێن ئەو ھاوبەشانەی کەئێوە بەخەیاڵی خۆتان بەھاوبەشی منتان دەزانین

﴿63﴾ ئەوانەی (سەرۆکەکانی گومڕایی) کە بڕیاری سزادان بەسەریان داچەسپا دەڵێن ئەی پەروەردگارمان ئا ئەوانەن کە ئێمە گومڕامان کردن گومڕامان کردن ھەروەکو خۆمان گومڕا بووین ئێمە بەری بووین (لەوانە بەری بوونەکەمان) لای تۆ دەکەین ئەوانە ئێمەیان نەدەپەرست

﴿64﴾ وە(پێیان) دەوترێت ھاوار بکەن لەوبتانەی کەداتان نابوو بەھاوبەشی خوا ئەوانیش ھاواریان لێ دەکەن بەڵام وەڵامیان نادەنەوە لەوکاتەدا سزای (دۆزەخ) دەبینن (ئاوات دەخوازن کە)خۆزگە تەنھا ڕێگای ڕاستیان بدایەتەبەر

﴿65﴾ وە ڕۆژێك کە (خوا) بانگیان دەکات و (پێیان) دەفەرموێت چیتان وەڵامی پێغەمبەران دایەوە؟

﴿66﴾ ئەمجا لەو ڕۆژەدا ھەواڵەکانیان (بەڵگەکانیان) لەبیر دەچێتەوە ئەوسا پرسیاریش لەیەکتری ناکەن

﴿67﴾ بەڵام ئەو کەسەی گەڕاوەتەوە (لەبێ باوەڕی) و باوەڕی ھێناوە و کردەوەی چاکی کردووە ئەوە بێگومان لەڕزگار بووان دەبێت

﴿68﴾ وە پەروەردگارت (ئەی موحەممەد ﷺ) ئەوەی بیەوێت دروستی دەکات و ھەڵی دەبژێرێت (خەڵکی) ھەڵبژاردنیان بۆ نیە (لەکاری خوادا) خوا پاك و بێگەرد و بەرز و بڵندە لەوەی دەیکەنە ھاوبەشی

﴿69﴾ وەپەروەردگارت دەزانێت بەئەوەی لەسینگیان (دڵیان)دا دەیشارنەوە و بە ئەوەشی ئاشکرای دەکەن

﴿70﴾ وە ئەو خوایە کەھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لەو ھەموو سوپاس تەنھا بۆ خوا لەدونیاو لەڕۆژی دواییشدا وە بڕیارو حوکم ھەر بۆ ئەوە و ھەمووتان تەنھا بۆلای ئەو دەگەڕێنرێنەوە (لەڕۆژی دواییدا)

﴿71﴾ ئەی (موحەممەد ﷺ پێیان) بڵێ ھەواڵم بدەنێ ئەگەر خوا شەوتان بۆ درێژ بکاتەوە (ھەر شەوبێت) تا ڕۆژی قیامەت چ پەرستراوێکی تر جگە لەخوا ڕووناکی (ڕۆژ)تان بۆ دێنێ دەی ئایا ئێوە نابیستن

﴿72﴾ (پێیان) بڵێ پێم بڵێن ئەگەر خوا ڕۆژ بکاتە ھەمیشەیی بۆتان تا ڕۆژی قیامەت کێیە پەرستراوی تر بێجگە لەخوا کەشەوتان بۆ دەھێنێت ئارامی تیا بگرن دەی ئایا ئێوە نابینن

﴿73﴾ لەبەزەیی ئەو (خوایە) کەشەو وڕۆژی بۆ دروست کردون بۆ ئەوە ئارام بگرن لە(شەو) داو بۆ ئەوە بگەڕێن بەدوای ڕۆزی و فەزڵی خوادا (لەڕۆژدا) وە بۆ ئەوەی سوپاسی خوا بکەن (لەسەر ئەو نیعمەتانەی)

﴿74﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) باسی ئەو ڕۆژە بکە کە(خوا) بانگی ئەو (بت پەرست)انە دەکات و (پێیان) دەفەرموێ لەکوێن ئەو ھاوبەشانەی کەئێوە بەخەیاڵی خۆتان بەھاوبەشی منتان دەزانین

﴿75﴾ وە لەناو ھەموو ئوممەتێکدا شایەتێك دەھێنین ئەمجا (بەبت پەرستان) دەڵێن بەڵگەتان بھێنن ئەوسا دەزانن بێگومان ھەق و ڕاستی تایبەتی خوایە ئەوەی بەدرۆ ھەڵیان بەستبوو (کردبوویان بەپەرستراو جگە لە خوا) لێیان گوم دەبێت

﴿76﴾ بێگومان قارون لەگەلەکەی موسا بوو (جولەکە بوو) بەڵام دەستدرێژی و ستەمی لێ دەکردن ئەوەندەمان گەنج (ئاڵتون و زیوو) پێدا بوو کەبێگومان (ھەڵگرتنی) کلیلەکانی (ئەو گەنج و قاسانە) بەزەحمەت ھەڵدەگیرا بۆ کۆمەڵێکی بەھێز کاتێك (ئیماندارانی) گەلەکەی پێیانووت دڵخۆش مەبە (بەو سامانە) بێگومان خوا ئەو کەسانەی خۆش ناوێت دڵخۆشن (و لەخۆبایی بوون بەسەروەت و سامانەوە)

﴿77﴾ وە لەو (گەنج و سامانەی) خوا پێی داویت ژیانی دواڕۆژی پێ بەدەس بھێنە وە بەشی خۆیشت لەم دونیایە لەبیر نەچێت وە چاکە بکە (لەگەڵ خەڵکدا) ھەرچۆنێ خوا چاکەی لەگەڵ تۆدا کردووە وە لەسەر زەویدا بەشوێن خراپەدا مەگەرێ بەڕاستی خوا خراپەکارانی خۆش ناوێت

﴿78﴾ (قارون) ووتی بێگومان ئەم سامانەم پێدراوە بەھۆی زانیاریەکەوە کە ھەمە ئایا (قارون) نەیزانیوە کەبەڕاستی خوا لە سەردەمانی پێش ئەمدا لەناوی بردووە کەسانێکی وا کە لەو (لە قارون) بەھێزتر بوون کۆڕ و کۆمەڵیشیان لەو زۆر تربووە (کاتێك سزای خوا ھات) پرسیار ناکرێت لەتاوانەکانی ئەم تاوانبارانە

﴿79﴾ ئەمجا (قارون) بەخۆ ڕازاندنەوە ھاتەدەر بۆ ناو گەلەکەی ئەوانەی ژیانی دونیایان دەویست ووتیان ئای خۆزگە ئەوەندەی بەقارون دراوە ئێمەش بمان بوایە بەڕاستی ئەو (قارون) خاوەنی بەش و بەختێکی گەورەیە

﴿80﴾ بەڵام ئەو کەسانەی (باوەڕدار بوون) و زانستیان پێ درابوو ووتیان ھاوار بۆ ئێوە، پاداشتی خوا (لەڕۆژی دواییدا) لەوە چاکترە بۆ ئەو کەسانەی بڕوایان ھێناوە و کردەوەی چاکیان کردووە وە کەس ئەو (ووتەی زانایانە) وەرناگرێ جگە لەخۆڕاگران

﴿81﴾ ئەمجا ئەو (قارون) و کۆشکەکەیمان برد بەناخی زەویدا ھیچ کۆمەڵ ودەستە وتاقمێکیشی نەبوو لەبەرانبەری (سزای) خوادا یارمەتی بدات وە لەو کەسانەش نەبوو بتوانێت خۆی ڕزگار بکات

﴿82﴾ وە ئەوانەی دوێنێ ئاواتیان دەخواست لەشوێن و پلەی ئەو (قارون) دابن وایان لێھات دەیانووت وای وا دیارە خوا ڕۆزی زۆر دەکات بۆ ھەرکەس خۆی بیەوێ لە بەندەکانی کەمیشی دەکاتەوە (بۆ ھەرکەس خۆی بیەوێ) ئەگەر خوا منەتی نەکردایە بەسەرماندا ئێمەشی دەبرد بەناخی زەویدا ئای لەم بەسەرھاتە سەرسوڕ ھێنەرە، بێگومان ڕزگار نابن ئەوانەی شوکرانە بژێری چاکەی خوا نین (کافرن)

﴿83﴾ ئەو ماڵی دوا ڕۆژە (بەھەشت) دەیدەین بەو کەسانەی نەبەرزی و خۆ بەزلزانیان دەوێت لەزەویدا نەدەست درێژی و خراپەکاری وە سەرئەنجامی چاك بۆ خۆپارێزانە

﴿84﴾ ھەر کەس کارێکی چاك بکات ئەوە (پاداشتی) چاکتر لەوەی بۆ ھەیە ھەرکەسیش خراپە بکات ئەوە تۆڵە ناسەنرێت لەوانەی خراپەکانیان کردووە تەنھا بە ئەندازەی ئەو کردەوانە نەبێت کەکردویانە

﴿85﴾ بێگومان ئەو (خوایەی) کەقورئانی بۆ تۆ ناردووە (پێویست کردووە) دەتگێڕێتەوە بۆ مەککە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ پەروەردگارم زاناترە بەو کەسەی ڕێنمونی (ئاینی ڕاستی) ھێناوە وە بەو کەسەی لەگومڕاییەکی ڕوون و ئاشکرادایە

﴿86﴾ وە تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) بەھیوا نەبوویت کەئەم (قورئانە)ت بۆ بنێردرێ بەڵام ڕەحمەتێك بوو لەلایەن پەروەردگاتەوە (بۆت نێردرا) کەواتە ھەرگیز مەبە بەپشتیوان بۆ بێ بڕوایان

﴿87﴾ وە با (بێ بڕوایان) ڕێگریت نەکەن لە(گەیاندنی) ئایەتەکانی خوا دوای ئەوەی دابەزێنراوە بۆت بانگی (خەڵك) بکە بۆلای پەروەردگارت وە لەھاوبەشدانەران مەبە

﴿88﴾ وە لەگەڵ خوادا ھیچ پەرستراوێکی تر مەپەرستە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست و بەھەق نیە جگە لەخوا ھەموو شتێك لەناو دەچێت جگە لە ڕووی پیرۆزی ئەو نەبێت (لەم ئایەتە پیرۆزەدا جێگیرکردنی سیفەتی (وجە - ڕوو) بۆ خوای گەورە ھاتووە، بەڵام بەشێوەیەك کە شایستەی گەورەی وتەواوی زاتی خوا بێت، بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، بڕوامان پێیەتی وچۆنیەتیەکەی نازانین) بڕیارو حوکم تایبەتی خوایە و تەنھا بۆ لای ئەویش دەگەڕێنرێنەوە

العنكبوت

Surah 29

﴿1﴾ بە (ئەلیف ، لام ، میم) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە

﴿2﴾ ئایا خەڵك وا دەزانن کەوازیان لێ دەھێنرێت ئەگەر بڵێن بڕوامان ھێناوە ئیتر ئەوان تاقی ناکرێنەوە

﴿3﴾ سوێند بەخوا بێگومان کەسانی پێش ئەوانمان تاقی کردەوە (ئەمانیش تاقی دەکەینەوە) ئەمجا بێگومان خوا ئەو کەسانەی ڕاستیان کرد دیاری دەکات درۆزنەکانیش دیاری دەکات (دەناسرێن)

﴿4﴾ یا ئەوانەی خراپەکان دەکەن وایان زانیووە کە لە دەستمان دەردەچن زۆر خراپە ئەو بڕیارەی دەیدەن

﴿5﴾ ھەر کەس ئومێدی وایە بگات بەدیداری خوا (با بەندایەتی خوا بکات) چونکە بەڕاستی کاتی دیاریکراوی خوا ھەردێت وە تەنھا خوایە بیسەر و زانا و ئاگادار

﴿6﴾ وە ھەرکەس جیھاد بکات و تێبکۆشێت ئەوە تەنھا بۆ خۆی تێ دەکۆشێت بەڕاستی خوا لە ھەموو جیھانیان بێ نیاز ودەوڵەمەندە

﴿7﴾ وە ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە بێگومان خراپەکانیان دەسڕینەوە لێیان بەباشتر لەوەی کەکردویانە پاداشتیان دەدەینەوە

﴿8﴾ وە فەرمانمان داوە بەئادەمی کەچاکە لەگەڵ دایك و باوکیدا بکات وە ئەگەر (دایک و باوکت) ھەوڵیان لەگەڵ دایت بۆ ئەوەی کەھاوبەشم بۆ بڕیار بدەیت کەھیچ زانیارییەکت نیە دەربارەی ئەوە بەگوێیان مەکە تەنھا بۆ لای منە گەڕانەوەتان (لەدوا ڕۆژدا) ئەوسا ھەواڵتان دەدەمێ بەو کردەوانەی دەتانکرد

﴿9﴾ وە ئەو کەسانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوەی چاکەیان کردووە بێگومان دەیانخەینە ڕیزی پیاو چاکانەوە

﴿10﴾ ھەندێك لەخەڵکی دەڵێن باوەڕمان بەخوا ھێناوە ئەمجا کاتێك سزا بدرێت لەپێناوی خوادا (لەلایەن کافرانەوە) ئازارو سزای خەڵکی وەکو ئازارو سزای خوا دادەنێت وە ئەگەر لەلایەن پەروەردگارتەوە سەرکەوتنێك بێت دڵنیابە ئەوانە دەڵێن بێگومان ئێمە لەگەڵ ئێوەدا بووین ئایا خوا زاناو ئاگادارتر نیە بەوەی لەدڵ و دەرونی ھەموو کەسدایە

﴿11﴾ سوێند بێت خوا چاك دەزانێت ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە کێن وەچاکیش دەزانێت دووڕوانیش کێن

﴿12﴾ ئەوانەی بێ بڕوابوون ووتیان بەوانەی ئیماندار بوون شوێن ڕێگا و ڕێبازی ئێمە بکەون و تاوانەکانتان بە ئەستۆی ئێمە ئەوانە (بێ بڕوایان) ھیچێك لەتاوان و گوناھی ئەوان (باوەڕداران) ھەڵناگرن بەڕاستی ئەوانە درۆزنن

﴿13﴾ سوێند بەخوا (بێ باوەڕان) باری گرانی (کوفرو تاوانی) خۆیان ھەڵدەگرن وەباری گرانی (خەڵکانی) تریش لەگەڵ باری گرانی خۆیان دا (ھەڵدەگرن) وە بەڕاستی لەڕۆژی قیامەتدا پرسیاریان لێ دەکرێ لەو درۆ و دەلەسانەی لەدونیادا ھەڵیان دەبەست

﴿14﴾ سوێند بەخوا نوحمان نارد بۆلای گەلەکەی (بە پێغەمبەری) ئەمجا ئەویش مایەوە لەناویان دا نۆسەد و پەنجا ساڵ (ھەزار ساڵ پەنجا کەم) لەئاکامدا لافاو و زریان لەناوی بردن لەکاتێکدا ئەوان ستەمکار بوون

﴿15﴾ ئەمجا ئەو (نوح) و کەسانێك لەکەشتیەکەدا بوون ڕزگارمان کردن وە ئەو (کەشتیە)مان کرد بەنیشانەیەك بۆ جیھانیان

﴿16﴾ وە (ئەی موحەممەد ﷺ) باسی) ئیبراھیم بکە کاتێك بەگەلەکەی ووت خوا بپەرستن ولێی بترسن ئەوە چاکترە بۆ ئێوە ئەگەر ئێوە بزانن

﴿17﴾ بەڕاستی ئێوە لەجیاتی خوا بتانێك دەپەرستن وە ئێوە درۆیەکی گەورە ھەڵدەبەستن بەڕاستی ئەوانەی کەئێوە دەیان پەرستن بێجگە لەخوا ناتوانن ڕزق و ڕۆزی ئێوە بدەن کەواتە داوای ڕزق و ڕۆزی لەخوا بکەن وە ئەو بپەرستن و ھەر سوپاسی ئەویش بکە تەنھا بۆلای ئەو دەگەڕێنرێنەوە (لەقیامەتدا)

﴿18﴾ وە ئەگەر ئێوە باوەڕ نەھێنن ئەوە ئوممەتانی پێش ئێوەش باوەڕیان (بە پێغەمبەرەکانیان) نەھێنا وە پێغەمبەر تەنھا ڕاگەیاندنی ئاشکراو ڕوونی لەسەرە

﴿19﴾ ئایا ئەوانە سەرنجیان نەداوە کە چۆن خوا دروستکراوان بەدی دەھێنێت لەپاش (نەمان) دەیھێنێتەوە بێگومان ئەو (زیندوو کردنەوە) بۆ خوا ئاسانە

﴿20﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بڕۆن بگەڕێن بەزەویدا وسەرنج بدەن کەچۆن دروستکراوەکانی لەسەرەتاوە بەدی ھێناوە لەپاشان ھەر خوا بەدی ھێنانی دوا ڕۆژیش بەدی دەھێنێت بەڕاستی خوا بەتوانایە بەسەر ھەموو شتێکدا

﴿21﴾ (خوا) سزای ھەر کەسێك دەدات کەبیەوێت وە ڕەحمیش دەکات بەھەر کەسێك کەبیەوێت وەتەنھا بۆ لای خوا دەگەڕێنرێنەوە

﴿22﴾ وە ئێوە ناتوانن لەدەست خوا دەربازبن نە لەزەوی دا و نە لەئاسماندا وە بۆ ئێوە نیە جگە لەخوا ھیچ دۆست و یارمەتیدەرێك

﴿23﴾ وە ئەوانەی کە بەنیشانەکانی خوا و دیداری ئەو باوەڕیان نیە ئا ئەوانە لەبەزەیی من (لە بەزەیی خوا) نائومێد دەبن وە ئەوانە سزای بەسۆ وسەختیان بۆ ھەیە

﴿24﴾ ئەمجا وەڵامی گەلەکەی ئەو (ئیبراھیم) تەنھا ئەوە بوو کەووتیان (ئیبراھیم) بکوژن یان بیسوتێنن خواش ئەوی ڕزگار کرد لەو ئاگرە بێگومان لەو (ڕزگار کردنی ئیبراھیم) دا چەند نیشانەو بەڵگە ھەیە بۆ کەسانێک باوەڕ دەھێنن

﴿25﴾ وە (ئیبراھیم) ووتی بێگومان ئەوەی ئێوە ھەڵتان بژاردووە لەجیاتی خوا بتانێکن لەبەر خۆشەویستی نێوانتان لەژیانی دونیا (دەیانپەرستن) لەپاشان لەڕۆژی دواییدا ھەندێکتان بێزاری دەردەبڕن لەھەندێکی ترتان (دان نانێن بەیەکتریدا) وە نەفرەت لەیەکتری دەکەن جێگاشتان ئاگری دۆزخە وە ھیچ یارمەتی دەرێکیشتان نیە

﴿26﴾ ئەمجا لوط باوەڕی بەو (بە ئیبراھیم) ھێنا وە(ئیبراھیم) ووتی بێگومان من کۆچ دەکەم بۆ لای پەروەردگارم (لە بابلەوە بۆ شام) بەڕاستی تەنھا ئەو زاڵ وبەدەسەڵات وکار دروستە

﴿27﴾ وە بەخشیمان بە (بە ئیبراھیم) ئیسحاقی(کوڕی) و یەعقوبی (کوڕەزای) وە پێغەمبەرێتی و کتێبمان بڕیاردا لەنەوەکانی (ئیبراھیم)دا وە لەدونیادا پاداشتمان دایەوە وە بەڕاستی ئەو لەڕۆژی دوایشدا لەپیاو چاکانە

﴿28﴾ (باسی) لوطیش بکە کاتێك بەگەلەکەی ووت بێگومان ئێوە کارێکی ناشیرین و قێزەون دەکەن (کە نێربازیە) لەجیھاندا کەس پێش ئێوە ئەو کارەی نەکردووە

﴿29﴾ ئێوە نێربازی دەکەن وە ڕێگا دەگرن (لە ڕێبواران) وە لەنادی و شوێنی کۆبونەوەتاندا ھەموو خراپەیەك دەکەن کەچی وەڵامی گەلەکەی تەنھا ئەوە بوو کە ووتیان (بە لوط) سزای خوامان بۆ بھێنە ئەگەر تۆ لەڕاستگۆیانی

﴿30﴾ (لوط) ووتی ئەی پەروەردگارم یارمەتیم بدە (وزاڵم بکە) بەسەر ئەو گەلە خراپەکارەدا

﴿31﴾ وە کاتێك نێراوەکانی ئێمە مژدەی (بەخشینی ئیسماعیل)یان دا بەئیبراھیم ووتیان بێگومان ئێمە لەناوبەری دانیشتوانی ئەم شارەین (سەدوم) بەڕاستی دانیشتوانەکەی ستەمکار بوون

﴿32﴾ (ئیبراھیم) ووتی بێگومان لوط لەو (شارە) دایە ووتیان ئێمە چاک دەزانین کێی لێیە سوێند بەخوا ئێمە (لوط) و ئەندامانی خێزانەکەی رزگار دەکەین جگە ژنەکەی کە لەجێماوان (تیاچووان) دەبێت

﴿33﴾ کاتێ نێراوەکانمان ھاتن بۆ لای لوط پێیان تێکچوو وزۆر دڵ تەنگ وناڕەحەت بوو ووتیان مەترسە خەم مەخۆ (چونکە) بێگومان ئێمە تۆ وخێزانەکەت ڕزگار دەکەین جگەلە ژنەکەت نەبێت کەئەو لەجێماوان (تیاچووان) دەبێت

﴿34﴾ بەڕاستی ئێمە دەیبارێنین بەسەر دانیشتوانی ئەم شارەدا سزایەك لەئاسمانەوە لەبەر ئەوەی لەسنوورو فەرمانی (خوا) دەرچوون

﴿35﴾ سوێند بەخوا بێگومان لەو شارە (وێران کراوەدا) نیشانە وپەندێکی دیارمان بەجێھێشت بۆ گەل وکۆمەڵێك کەژیربن

﴿36﴾ وە بۆ خەڵکی مەدیەنیش شوعەیبی برایانمان (نارد) ووتی ئەی گەلەکەم خوا بپەرستن و بەھیواو ئومێدی ڕۆژی دوایی بن وەخراپەکاری ڕۆچوو مەبن لەزەویدا

﴿37﴾ بەڵام ئەوان باوەڕیان پێ نەھێنا ئەوسا بوومەلەرزە بەتینەکە گرتنی (لێی دان) بەھۆی ئەوەوە لە خانووەکانی خۆیاندا ئەژنۆیان دا دابوو وە مردن

﴿38﴾ وە گەلی عاد و سەمودیشمان (لەناو برد) بەڕاستی (ئەو لە ناوبردنە) ڕوون بووەتەوە بۆتان لەشوێنەوارە (وێرانە)کانیانەوە شەیتان کردەوە خراپەکانیانی بۆ ڕازاندبوونەوە لەڕێگا وڕێبازی ڕاست ودروست وێڵی کردن، لەکـاتێکدا ئـەوان خـاوەنی ژیری وبیروھۆش بوون

﴿39﴾ ھەروەھا قارون و فیرعەون و ھامانیشمان (لەناو برد) سوێند بەخوا بەڕاستی موسا ھات بۆ ناویان بەچەند موعجیزەیەکەوە بەڵام ئەوان خۆیان بەگەورە زانی لەزەویدا نەشیانتوانی لەدەستمان دەرچن

﴿40﴾ ئەوسا ئێمە ھەریەك لەوانمان بەتاوانی خۆی سزادا (لەناومان بردن) جا ھەندێکیان بایەکی بەھێزمان ناردە سەریان بەوردە بەردەوە وە ھەندێکی تریان پیاھەڵشاخانێک و دەنگێکی گەورە لەناوی بردن وە ھەندێکیشیانمان بەناخی زەویدا بردە خوارەوەوە ھەندێکی ترمان لەوان لەدەریادا نوقم کرد خوا ستەمی لێ نەکردن بەڵکو خۆیان ستەمیان لەخۆیان کرد

﴿41﴾ وێنەی کەسانێك کەبێجگە لەخوا پەرستراوانێك بۆ خۆیان دادەنێن وەکو جاڵجاڵۆکە وایە کەماڵێکی (بۆ خۆی) ڕەخساندووە کە بەڕاستی لاوازترین ماڵ ماڵی جاڵجاڵۆکەیە ئەگەر بزانن

﴿42﴾ بێگومان خوا دەزانێت ئەوان لەجیاتی خوا چی دەپەرستن و ھاوار ی لێدەکەن و ھەر ئەو (خوایە) زاڵ و بەدەسەڵات و کار دروستە

﴿43﴾ ئەو وێنە و نموونانە بۆ خەڵکی دەھێنینەوە تەنھا زانایان لەوانە تێدەگەن

﴿44﴾ خوا ئاسمانەکان و زەوی بەھەق و ڕاستی دروستکردووە بەڕاستی لەوەدا بەڵگە ھەیە بۆ بڕواداران

﴿45﴾ بیخوێنەرەوە ئەو قورئانەی کەوەحی کراوە بۆت وە نوێژ بکەبێگومان نوێژ ڕێگری (نوێژگەر) دەکات لەکاری ناشیرین و ناپەسەند (لەخراپە) وە زیکر و یادی خوا گەورەترە (لەھەموو شتێك) خواش دەزانێت بەھەر کارێك کە ئێوە دەیکەن

﴿46﴾ دەمەقاڵێ و موجادەلە مەکەن لەگەڵ خاوەنی کتێبە ئاسمانیەکاندا بە جوانترین شێوە نەبێت جگە لەوانەیان کە ستەمیان کرد (لە ئێوە) وە (بە خاوەن کتێبەکان) بڵێن باوەڕمان ھێناوە بەوەی نێردراوەتە خوارەوە بۆ ئێمە و (بەوەش) نێردراوەتە خوارەوە بۆ ئێوە وە خوای ئێمە و خوای ئێوە یەکێکە وە ئێمە بۆ ئەو (خوا) گەردن کەچین

﴿47﴾ ھەروەك (پێغەمبەرانی پێشوو) قورئانمان بۆ تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ناردەخوارەوە جا ئەو کەسانەی کە کتێبمان پێداون (ھەندێکیان) باوەڕ بەو (قورئانە) دەھێنن وە لەمانەش (بت پەرستەکانی عەرەب) کەسانێك بڕوای پێ دەھێنێت تەنھا بێ باوەڕانی (ڕۆچوو) دان نانێن بە ئایەتەکانی ئێمەدا

﴿48﴾ وە تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) پێش ئەم (قورئانە) ھیچ کتێبێکت نەدەخوێندوەتەوە وە بەدەستی ڕاستت نەتنوسیووە (ئەگەر وابوایە) ئەو کاتە ناڕاستەکان (بێ بڕوایان) دەکەوتنە گومانەوە

﴿49﴾ (نەخێر وا نیە گومان دەبەن) بەڵکو قورئان نیشانەکانی ئاشکران لە دڵ و دەرونی کەسانێکدایە کە زانستیان پێدراوە (لە لایەن خواوە) تەنیا ستەمکاران دان نانێن بە نیشانەکانی ئێمەدا

﴿50﴾ وە ووتیان ئەوە بۆ چەند موعجیزە و بەڵگەیەك دانابەزێنرێت بۆ سەری (موحەممەد ﷺ) لەلایەن پەروەردگاریەوە بڵێ (پێیان ھێنانە خوارەوەی) موعجیزەکان تەنھا لەلایەن خواوەیە وە بەڕاستی من تەنھا ترسێنەرێکی ئاشکرام

﴿51﴾ ئایا بۆ ئەوان بەس نیە کە ئێمە قورئانمان ناردۆتە خوارەوە بۆ سەر تۆ، دەخوێنرێتەوە بەسەریاندا بەڕاستی لەم قورئانەدا بەزەیی و پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ باوەڕداران

﴿52﴾ بڵێ (پێیان) خوا بەسە بۆ شایەتیدان لەنێوان من و ئێوەدا ئەوەی لەئاسمانەکان و زەویدایە دەیزانێت وە کەسانێك کە باوەڕیان ھێناوە بە بەتاڵ و بێ باوەڕبوون بەخوا تەنھا ئەوانەن زەرەرۆمەندان

﴿53﴾ بە پەلە داوای (ھێنانی) سزات لێ دەکەن ئەگەر ماوەی دیاری کراو نەبوایە (بۆ سزادانی ئەوانە) بێگومان سزاکەیان بۆ دەھات وە بەڕاستی لەناکاودا ئەو سزایەیان بۆ دێت کە ئەوان ھەستی پێ ناکەن

﴿54﴾ بە پەلە لە تۆ داوای (ھێنانی) سزا دەکەن کە بەڕاستی دۆزەخ دەوری کافرانی داوە

﴿55﴾ لەڕۆژێکدا سزا دایان دەپۆشێت لەلای سەریانەوە و لە ژێر پێیانەوە وە (خوا) دەفەرموێ: بچێژن تۆڵەی ئەو کردەوانەی کە لە دونیادا دەتانکرد

﴿56﴾ ئەی بەندەکانم کە باوەڕتان ھێناوە بێگومان زەوی من پان و فراوانە کەواتە ھەر من بپەرستن

﴿57﴾ ھەمووکەس تامی مردن دەچێژێت وپاشان بۆ لای ئێمە دەگەڕێنرێنەوە

﴿58﴾ وە کەسانێك کە باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە سوێند بەخوا لەکۆشکە بەرزەکانی بەھەشتدا نیشتەجێیان دەکەین کە ڕووبارەکان بەژێریاندا دێن و دەچن بێ بڕانەوە تیایدا دەمێننەوە ئای چەند چاکە پاداشتی چاکەکاران

﴿59﴾ ئەوانەی دانیان بە خۆیاندا گرت و تەنھا پشتیان بە پەروەردگاریان بەست

﴿60﴾ زۆر گیان لەبەر (زیندەوەر) ھەیە ڕۆزی خۆی ھەڵناگرێت و کۆی ناکاتەوە (بۆ داھاتوو) خوا ڕۆزی ئەو (گیان لەبەرانەو) و ئێوەیش دەدات وە ھەر ئەوە بیسەر و زانا

﴿61﴾ سوێند بەخوا ئەگەر پرسیار لەو (بێ باوەڕانە) بکەیت کێ ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە و ڕۆژ و مانگی ڕامھێناوە وخستویەتیە خزمەتیانەوە بێگومان دەڵێن خوا دەی کەواتە چۆن (لە پەرستنی خوا) لادراون

﴿62﴾ خوا ڕۆزی فراوان دەکات بۆ ھەر کەس لە بەندەکان کە بیەوێت یان بۆی کەمدەکات بێگومان خوا بەھەموو شتێك زانایە

﴿63﴾ وە ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت کێ لەئاسمانەوە باران دەبارێنێت ئەمجا بەو بارانە زەوی مردووی پێ زیندوو دەکاتەوە بێگومان دەڵێن خوا (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەموو سوپاسگوزاریەك ھەر بۆ خوایە بەڵام زۆربەیان ژیریان بەکار ناھێنن

﴿64﴾ وە ژیانی ئەم دونیایە تەنھا رابواردنێکی بێ ھودە و یاری (مناڵانە) وە بەڕاستی ماڵی قیامەت ھەر ئەوەیە ژیانی (ڕاستەقینە) ئەگەر ئەوان بیانزانیایە

﴿65﴾ ئەمجا کاتێك ئەو (بێ باوەڕانە) سوار کەشتی دەبن (و ترسان لە نوقم بوون) تەنھا ھاوار لە خوا دەکەن بە دڵسۆزی و گەردن کەچیەوە کەچی کاتێك خوا ڕزگاریان دەکات و دەگەنەوە ووشکانی کتوپڕ ئەوان ھاوبەش بۆ خوا دادەنێن

﴿66﴾ (وازیان لێ بھێنە) با دان نەنێن بەوەی ئێمە پێماندان، وە لەزەت ببەن لە ژیان جا لەمەولا دەزانن (ئەنجامی ئەو کردەو خراپانەیان چی دەبێت)

﴿67﴾ ئایا نەیان زانیوە و سەرنجیان نەداوە کە ئێمە (شاری مەککە)مان کردۆتە جێگایەکی ڕێز لێگیراوی بێ ترس وپڕ ئاسایش لە کاتێکدا لە دەوروبەری ئەواندا خەڵك دەفڕێنرێت دەی ئایا باوەڕ بە بەتاڵ دەھێنن وە سپڵە وپیِ نەزانن بەرامبەر نیعمەتەکانی خوا ی گەورە

﴿68﴾ کێ لەو کەسە ستەمکارترە کە درۆ بەدەم خواوە ھەڵدەبەستێت یان باوەڕ نەھێنێ بەئاینی ڕاست کاتێك بۆی ھات ئایا جێگای مانەوە بۆ بێ بڕوایان لە دۆزەخدا نیە

﴿69﴾ وە کەسانێك کە لە پێناو ڕەزامەندی ئێمەدا تێکۆشانیان کردووە بەڕاستی ڕێنموونیان دەکەین بۆ رێگا چاکەکانی خۆمان وە بێگومان خوا لەگەڵ چاکەکاراندایە

الروم

Surah 30

﴿1﴾ بـە ( ئـەلیف، لام، میم ) دەخوێنرێتەوە، خوای گەورە زاناترە بە واتاکەی.ئەم پیتانەی کە لەسەرەتای ھەندێک لەسورەتەکانی قورئاندا ھاتوون، تەنھا خوای گەورە دەزانێت مەبەستی پێیان چیە، ئەمە ڕاسترین تەفسیرە بۆ ئەم پیتانە کرابێت، بەڵام بەچەند جۆرێکی تریش تەفسیرکراون لەوانە: ئەم پیتانە ناون بۆ ئەوسورەتانەی لەسەرەتایانەوە ھاتوون، یان ناون بۆ خوای گەورە، یان بۆ دەستەوسانکردنی عەرەبە بێباوەڕەکانە کە دەیانووت ئەم قورئانە لەلایەن خوداوە نەھاتوەتە خوارەوە بۆ موحەممەد (صلى الله عليه وسلم) پێیان دەڵێت: دەی ئەگەر وایە وێنە وھاوشێوەی ئەم قورئانە بھێنن، کە ھەر لەو پیتانە پێـکھاتووە کە ئێوە قسەی پێ دەکەن و بەکاریان دەھێنن

﴿2﴾ ڕۆم شکێنران و ژێرکەوتن (فارس زاڵ بوو بە سەریاندا)

﴿3﴾ لە نزیك ترین خاکیان (لە مەککەوە، یان لە وڵاتی فارسەوە) وە ڕۆمەکان دوای تێشکانیان لە داھاتوودا سەر دەکەون (بەسەر فارسەکاندا)

﴿4﴾ لە ماوەی چەند ساڵێکدا (لە نێوان سێ ھەتا نۆ ساڵدا) ھەموو کاروبار تەنھا بە دەست خوایە لەپێش(سەرکەوتن) ولەدوا (سەرکەوتنیش) وە لەو ڕۆژەی (ڕۆمەکان سەردەکەون) ئیمانداران دڵخۆش دەبن (چونکە ڕۆمەکان خاوەن نامەی ئاسمانی بوون)

﴿5﴾ بەسەرخستنی خوا (بۆ ڕۆمەکان) خوا ھەر کەسی بوێت سەریدەخات وەھەرئەو زاڵ و باڵادەست ومیھرەبانە

﴿6﴾ ئەوە بەڵێنی خوایە (کە ڕۆمەکان سەربخات) خوایش پێچەوانەی بەڵێنی خۆی ناکات بەڵام زۆربەی خەڵك نازانن

﴿7﴾ تەنھا ڕواڵەتی ئەم ژیانی دونیا دەزانن بەڵام بێ ئاگان لە ڕۆژی دوایی

﴿8﴾ ئایا ئەوانە لە دەروونی خۆیاندا بیریان نەکردوەتەوە کە خوا ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە دروستی نەکردووە بەھەق و ڕاستی نەبێت، وە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بێگومان زۆرێك لە خەڵك باوەڕیان نیە بە خزمەت پەروەردگاریان بگەن (لە دوا ڕۆژدا)

﴿9﴾ ئایا ئەوان بەسەر زەویدا نەگەڕاون بۆ ئەوەی ببینن سەرئەنجامی ئەو (گەلانەی بێ باوەڕ بوون) لە پێش ئەمان چۆن بووە کە زۆر بەھێزتر بوون لە ئەمان (لە خەڵکی مەککە) و زەویان کێڵا (بۆ کشتوکاڵ) و ئاوەدانیان کردەوە زیاتر لەمان وە پێغەمبەرانیان بۆ ھات بە موعجیزە ڕوونەکانەوە بۆیە خوا ستەمی لێ نەکردوون (کە لەناوی بردوون) بەڵام خۆیان ستەمیان لە خۆیان کرد

﴿10﴾ پاشان چارەنووسی ئەوانەی کەتاوان و خراپەیان کرد سەخترین سزایە (کەدۆزەخە) لەبەر ئەوەی باوڕیان نەھێنا بە ئایەتەکانی خوا و ھەمیشە گاڵتەیان پێ دەکرد

﴿11﴾ خوا لەسەرەتاوە (ئادەمی) دروستکرد وە لە پاش (مردنیش) دروستی دەکاتەوە پاشان بۆ لای ئەو (خوا) دەگەڕێنەوە

﴿12﴾ وە ئەو ڕۆژەی قیامەت ھەڵدەسێ تاوانباران غەمبار و نائومێد دەبن

﴿13﴾ بێگومان لە ناو پەرستراوەکانیاندا تکاکارانێك نیە بۆ ئەوان و ئەوان بێ باوەڕ دەبن بە پەرستراوەکانیان (کە کردبوونیان بە ھاوبەشی خوا)

﴿14﴾ ئەو ڕۆژەی کە قیامەت ھەڵدەسێ (خەڵك) لەو ڕۆژەدا جیادەبنەوە لەیەکتر

﴿15﴾ ئەمجا کەسانێك کەباوەڕیان ھێناوەو کردەوە چاکەکانیان کردووە ئەوان لە بەھەشتدا دڵخۆش دەکرێن

﴿16﴾ بەڵام ئەوانەی بێباوەڕ بوون و دانیان نەدەنا بەنیشانەکانی ئێمە و گەیشتن بەڕۆژی دوایی ئا ئەوانە لە سزای(دۆزەخدا)ئامادە دەکرێن

﴿17﴾ ئەمجا پاك و بێگەردی خوا بڵێن کاتێ ئێوارەتان لێدێت، وە کاتێ بەیانیتان لێ دەبێتەوە

﴿18﴾ وە سوپاس ھەر بۆ خوایە لە ئاسمانەکان و زەویدا وە(پاکی و بێگەردی خوا بڵێن) لەشەودا و کاتێك نیوەڕۆتان لێدێت

﴿19﴾ (خوا) زیندوو لەمردوو دەردەھێنێت و مردوو لەزیندوو دەردەھێنێت وە زەوی زیندوو دەکاتەوە لەپاش مردن و وشك بوونی وە ھەر بەوجۆرە ئێوەش دەردەھێنرێن (لە گۆڕەکانتان)

﴿20﴾ لە نیشانەکانی ئەو (خوایە) کە ئێوەی لە خاك دروستکردووە لە پاش (ماوەیەك) کتوپڕ ئێوە ئادەمین و بڵاوبوونەتەوە لە زەویدا

﴿21﴾ وە لەنیشانەکانی ئەوە (نیشانەکانی خوایە) کە بۆی دروست کردوون لە(ڕەگەزی) خۆتان ھاوسەرانێک بۆ ئەوەی ئارام بگرن لە لایاندا وە خۆشەویستی و بەزەیی خستۆتە نێوانتان بەڕاستی لەوەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر ھەیە بۆ کەسانێك کەبیردەکەنەوە

﴿22﴾ وە لە نیشانەکانی (دەسەڵاتی) ئەوە دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی وجیاوازی زمان و ڕەگەز و ڕەنگتانە بەڕاستی لەوەدا (باسکرا) بەڵگەی زۆر ھەیە بۆ زانایان

﴿23﴾ وە لە نیشانەکانی ئەوە، خەوتنتان بە شەو و ڕۆژدا و ھەوڵدانتان (لە ڕۆژدا) بۆ بەھرە وەرگرتن لە بەخششی (ڕۆزی) خوا بەڕاستی لەوەدا بەڵگەو نیشانەی زۆر ھەیە بۆ کۆمەڵێك ببیستن

﴿24﴾ لە نیشانەکانی (خوایە) کەھەورە بروسکەتان نیشان دەدات بۆ ترسان و ئومێـد بوون (ترسان لە ھەورە بروسکە و ئومێد بوون بە بارانبارین) لەئاسمانەوە باران دەبارێنێت کە زەوی دوای مردنی بە ھۆی ئەو بارانەوە دەبوژێنێتەوە بەڕاستی لەوەدا (کەباسکرا) چەند بەڵگە و نیشانە ھەیە بۆئەوانەی ژیریان بەکار دەھێنن

﴿25﴾ وە لەنیشانەکانی ئەوە کەئاسمان و زەوی بەفەرمانی ئەو وەستاون پاشان کاتێک (لەڕۆژی دواییدا) لە زەویەوە بانگتان دەکەن یەکسەر ئێوە (لە گۆڕەکانتان) دێنە دەرەوە

﴿26﴾ ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە تەنھا ھی خوایە ھەموویان ھەر بۆ ئەو (خوا) گەردن کەچن

﴿27﴾ ئەو (خوا) زاتێکە بەدی ھێنانی دەس پێکردووە لەپاشان (دوا مردنی) دووبارە دروستی دەکاتەوە ئەم (دروست کردنەوەی دووەم) لای خوا ئاسان ترە و ھەر بۆ ئەوە (ھەموو) سیفەتێکی بەرزو بڵند لە ئاسمانەکان و زەویدا و ھەر ئەوە زاڵ و کار دروست

﴿28﴾ (خوا) نموونەیەکتان لەخودی خۆتاندا بۆ دەھێنێـتەوە ئایا لە بەندەکانتاندا ھاوبەشانێك ھەیە بۆ ئێوەلەو ڕۆزی و سامانەی بە ئێوەمان دا بوو بە جۆرێك ئێوەو ئەو بەندانە تیایدا یەکسان بن و لەوان دەترسن (حسابیان بۆ بکەن) وەکو ترستان لە کەسانی وەك خۆتان ئا بەو جۆرە نیشانەکان ڕوون دەکەینەوە (بەدرێژی باسی دەکەین) بۆ کەسانێك ژیریان بەکار دەھێنن

﴿29﴾ (وازیان لێ بھێنە) بەڵکو ئەوانەی ستەمیان کرد شوێن ئارەزووی خۆیان کەوتن بێ شارەزایی و نەزانانە ئەمجا کێ (دەتوانێ) ڕێنمونی کەسێك بکات کە خوا گومڕای کردبێت لە کاتێکدا بۆ ئەوان ھیچ یارمەتی دەرێك نیە

﴿30﴾ کەواتە ڕووی خۆت رێك بکەرە ئاینی ئیسلام وپاك و ڕاست بۆ خوا (شوێن ئاینی) یەکخواپەرستی بکەوە، ئەو ئاینەی کەخوای گەورە (لەسەرەتاوە) فیترەتی پاکی مرۆڤی لەسەر دروستکردووە ئاین ودروستکراوەکانی خوا ھیچ جۆر گۆڕانی بۆ نیە ئەو (ئاینەی باسکرا) ھەر ئەوە ئاینی ڕێك و ڕاستە بەڵام زۆربەی ئادەمی نازانن

﴿31﴾ بەتۆبەکاریەوە شوێن ئاین بکەون، وە بۆلای خوا بگەڕێنەوە و ھەر لەویش بترسن، وە بەچاکی نوێژەکانتان ئەنجام بدەن و لە ھاوبەشدانەران مەبن

﴿32﴾ لەوانەی کە ئاینەکەیان بەش بەش کرد و بوون بە چەند کۆمەڵ ودەستەیەکەوە ھەر کۆمەڵێکیان بەو (ئاینەی) خۆیان دڵخۆشن

﴿33﴾ وە ھەر کاتێك زیان (وگرانی و بێ بارانی) بکەوێت لەخەڵکی (ھاوبەشدانەر بۆ خوا) ھاوار بۆ پەروەردگاریان دەبەن و بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە پاشان کاتێ لەلایەن خۆیەوە ڕەحمەت و ژیانی خۆشیان پێ بدات کتوپڕ دەستەیەك لەوان ھاوبەش بۆ پەروەردگاریان دادەنێن

﴿34﴾ (لێیان گەڕێ) با سپڵە وپێ نەزان بن ودان نەنێن بەو چاکانەی کە ئێمە پێمان داوون جا باڕابوێرن ولەزەت وەرگرن لەژیان ئەمجا لەمەودوا دەزانن (چیتان بەسەر دێت)

﴿35﴾ ئایا بەڵگەیەکمان بۆ ناردوون کە بدوێت دەربارەی ئەوەی ئەوان کردویانەتە ھاوبەشی خوا؟

﴿36﴾ وە کاتێ ڕەحمەت و چاکەیەك بەخەڵک بدەین پێی دڵخۆش دەبن وە ئەگەر زیانێکیان تووش ببێت بەھۆی کردەوەی خراپیانەوە کتوپڕ بێ ھیوا دەبن (لەبەزەیی خوا)

﴿37﴾ ئایا ئەوانە نەیان زانیوە کە بەڕاستی خوا ڕۆزی فراوان یان کەم دەکات بۆ ھەر کەس کەبیەوێت بێگومان لەوەدا (باسکرا) چەندین بەڵگە ھەیە بۆ ئەوانەی باوەڕ دەھێنن

﴿38﴾ کەواتە خزم مافی خۆی پێبدە ھەروەھا ھەژار و ڕێبوارانی کەمدەست ئەوە بۆ کەسانێك ڕەزامەندی خوایان دەوێت چاکترە و ھەر ئەوانەن ڕزگار بووان

﴿39﴾ ئەوەی بەناوی سوود(ڕیبا) داوتانە (بەخەڵکی) بۆ ئەوەی زیاد ببێ لە ماڵ و سامانی ئەو خەڵکانەدا (زیاتر لەوە داوتانە پێیان بتان دەنەوە) ئەوە لای خوا ھیچ زیاد ناکات (پاداشتی نیە) وە ھەر زەکات و خێرێک کەداوتانە و مەبەستان تەنھا ڕەزامەندی خوا بووە ئـائەوانە (پاداشتیان) چەند جارە دەکەینەوە

﴿40﴾ خوا زاتێکە ئێوەی بەدیھێناوە لەپاشان ڕۆزی پێ داون دواتر دەتانمرێنێت لەپاشان زیندووتان دەکاتەوە ئایا ھیچ یەك لەو ھاوبەشانەی بۆ خواتان دائەنا ھەیانە ھیچ شتێك لەوانە(ی خوا) بکات پاکی و بەرزی بۆ خوا لەوەی ئەوان دەیکەنە ھاوبەشی

﴿41﴾ خراپە (لە بەڵا وئاژاوە) لەوشکانی (زەوی) و دەریادا دەرکەوتووە بەھۆی ئەو خراپانەی خەڵکی کردویانە بۆ ئەوەی (تۆڵەی) ھەندێك لەو(خراپانەی) کردویانە پێیان بچەژێ بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە (لەخراپەکاری)

﴿42﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەزەویدا بگەڕێن ئەمجا سەرنج بدە سەرئەنجامی ئەوانەی لەپێش (ئێوەوە) بوون چۆن بوو کە زۆربەیان ھاوبەشدانەر بوون بۆ خوا

﴿43﴾ کەواتە ڕووی خۆت بکەرە ئاینی ڕێك و ڕاست پێش ئەوەی ڕۆژێك بێت لەلایەن خواوە کە گێڕانەوەی بۆ نیە لەو ڕۆژەدا خەڵکی جیا ئەبنەوە لەیەکتر

﴿44﴾ ھەر کەس بێ باوەڕ بووبێت ئەوە (تۆڵەی) بێ باوەڕییەکەی لەسەرە ھەرکەسیش کردەوەی چاکی کردبێت ئەوە شوێن بۆ خۆیان (لە بەھەشتدا) ئامادە دەکەن

﴿45﴾ بۆ ئەوەی کەسانێك کە باوڕیان ھێناوەو کردەوەی چاکیان کردووە پاداشتیان بداتەوە لە میھرەبانی و چاکەی خۆی بەڕاستی ئەو (خوا) بێ باوەڕانی خۆش ناوێت

﴿46﴾ وە لە نیشانەکانی ئەو (خوایە) کە چەند بایەکی مژدەدەر (بەبارینی باران) دەنێرێت بۆ ئەوە ھەندێك لە (بارانی) بەزەیی خۆیتان پێ بچەژێت و بۆ ئەوەی کەشتیەکان بەفەرمانی خوا (بەو بایە) بڕۆن و بگەرێن و بۆ ئەوەی بەدوای ڕۆزی ئەو (خوا) دا بگەڕێن (لە دەریادا) تا شوکرانە بژێری خوا بن

﴿47﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی پێش تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ناردومانە پێغەمبەرانێك بۆ لای گەلەکانیان ئەمجا موعجیزە و بەڵگە ڕوونەکانیان بۆ ھێنان (بەڵام باوەڕیان نەھێنا) ئەمجا تۆڵەمان سەند لەوانەیان تاوانیان کرد وە یارمەتیدانی باوەڕداران وسەرخستنیان ھەق ومافێکە لەسەرمان

﴿48﴾ خوا زاتێکە ئەو بایانە دەنێرێت بۆ ئەوەی ھەورەکان بجوڵێنن (بگەڕێنن) ئەمجا ئەو(ھەورە خوا) چۆن بیەوێ بڵاوی دەکاتەوە بەئاسماندا وە ئەو (ھەورە) دەکاتە پارچەیەك (وکۆیان دەکاتەوە لەسەر یەکتر) ئەمجا دەبینی قەترە قەترەی باران لە نێوانی ھەورەکەوە دەبارێت ئەمجا کاتێك (خوا) ئەو بارانە ببارێنێت بۆ (ووڵات وزەوی) ھەر کام لەبەندەکانی کەبیەوێت کتوپڕ دڵخۆش وشادمان دەبن (بەو بارانە)

﴿49﴾ ئەگەر چی پێش ئەوەی باران بەسەریاندا ببارێت بێ ھیوا و نائومێد بوون

﴿50﴾ ئەمجا سەیری ئاسەواری بارانی خوابکە (وەك کشتوکاڵ و گژو گیا و درەخت) چۆن زەوی زیندوو دەکاتەوە دوای مردن و ووشك بوونی بەڕاستی ھەر ئەو خوایە زیندوو کەرەوەی مردووانیشە و ھەرە ئەویش بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا

﴿51﴾ سوێند بەخوا ئەگەر بایەکی توندی (زەرەرۆمەند) بنێرین جا ئەو (ھەورە یان کشتوکاڵەکەیان) دەبینن بەزەرد بوویی لەپاش ئەو (زیانە) ھەر نا شوکری دەکەن

﴿52﴾ چونکە بەڕاستی تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ناتوانی بە مردووان (بەکافران) ببیستێنیت و ناتوانیت بانگەوازت بەکەڕان (بەکافران) ببیستێنیت کاتێك ڕوو وەردەگێڕن لێت بەپشت تێکردنەوە

﴿53﴾ وە تۆ ڕێنمونیکاری نابینایان نیت (ڕزگاریان بکەیت) لە گومڕاییان تۆ تەنھا بە کەسانێك دەشنەوێنی کە بەنیشانەکانی ئێمە باوەڕ دەھێنن چونکە ئەوانە گەردن کەچن (بۆ بانگ و فەرمانی تۆ)

﴿54﴾ خوا زاتێکە ئێوەی دروستکردووە لە لاوازی (لاوازی نوتفەو بێچوو منداڵی شیرە خۆر) پاشان دوای لاوزی بەھێزی کردون (بوون بە لاو) لەدوای بەھێز کردنتان لاواز وپیرتان دەکات خوا ھەرچی بوێت دروستی دەکات وە ھەر ئەوە زانا و بە دەسەڵات

﴿55﴾ وە ڕۆژی قیامەت ھەڵدەسێ تاوانباران سوێند دەخۆن (لە دونیادا یان لەبەرزەخدا) تەنھا ساتێك ماونەتەوە (لەدونیادا) ھەر بەو وێنە ئەوان لە دونیادا لادران لە ڕاستی

﴿56﴾ وە کەسانێك کەزانیاری و ئیمانیان پێـدراوە ووتیان سوێند بەخوا بەڕاستی ئێوە لە (بەرزەخدا بە پێی بڕیاری) نوسراوی خوا ھەتا ڕۆژی زیندووبوونەوە ماونەتەوە ئەمجا ئەمە ڕۆژی زیندوو بوونەوەیە بەڵام ئێوە نەتاندەزانی (ڕاستە و دێتە دی)

﴿57﴾ جا لەو ڕۆژەدا کەسانێك کە ستەمیان کردووە، بەھانە وبیانوو ھێنانەوە سوودیان پێ ناگەیەنێت وە ئەوان داوایان لێ ناکرێت خوا لە خۆیان ڕازی بکەن

﴿58﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ھێناومانەتەوە بۆ خەڵکی لەم قورئانەدا لە ھەموو جۆرە نموونە و باسێك ئەمجا بەڕاستی ئەگەر نیشانەیەکیان بۆ بھێنیت دڵنیابن ئەو بێ بڕوایانە دەڵێن ئێوە ھەر ناڕاست وبەتاڵن (ئەمە سیحرە)

﴿59﴾ ئا بەو جۆرە خوا مۆر دەنێت بەسەر دڵی ئەوانەی کەبێ ئاگا و نەزانن

﴿60﴾ جا (ئەی موحەممەد ﷺ) دان بەخۆدا بگرە بێگومان بەڵێنی خوا ڕاستە تاوەکو ئەوانەی بێ باوەڕن لە (ئاینی) ڕاست لات نەدەن و بێزارت نەکەن

لقمان

Surah 31

﴿1﴾ بـە ( ئـەلیف، لام، میم ) دەخوێنرێتەوە، خوای گەورە زاناترە بە واتاکەی.ئەم پیتانەی کە لەسەرەتای ھەندێک لەسورەتەکانی قورئاندا ھاتوون، تەنھا خوای گەورە دەزانێت مەبەستی پێیان چیە، ئەمە ڕاسترین تەفسیرە بۆ ئەم پیتانە کرابێت، بەڵام بەچەند جۆرێکی تریش تەفسیرکراون لەوانە: ئەم پیتانە ناون بۆ ئەوسورەتانەی لەسەرەتایانەوە ھاتوون، یان ناون بۆ خوای گەورە، یان بۆ دەستەوسانکردنی عەرەبە بێباوەڕەکانە کە دەیانووت ئەم قورئانە لەلایەن خوداوە نەھاتوەتە خوارەوە بۆ موحەممەد (صلى الله عليه وسلم) پێیان دەڵێت: دەی ئەگەر وایە وێنە وھاوشێوەی ئەم قورئانە بھێنن، کە ھەر لەو پیتانە پێـکھاتووە کە ئێوە قسەی پێ دەکەن و بەکاریان دەھێنن

﴿2﴾ ئەم ئایەتانە لەئایەتەکانی قورئانی پڕ لە حیکمەت و داناییە

﴿3﴾ (ھۆی) ڕێنمونی و بەزەیین بۆ چاکەکاران

﴿4﴾ ئەوانەی کەنوێژ بەجێ دەھێنن و زەکات دەدەن ھەروەھا باوەڕی پتەویان بەڕۆژی دوایی ھەیە

﴿5﴾ ئەوانە لەسەر ڕێنمونین لەلایەن پەروەردگاریانەوە وە ھەر ئەوان سەرکەوتوون

﴿6﴾ ھەندێك لەخەڵکی ھەیە قسە و باسی بێھودە دەکڕێت (وەك ئەفسانە وگۆرانی و مۆسیقا) بۆ ئەوەی بەنەزانی خەڵك لەڕێگای خوا گومڕا بکات وە ڕێگای خوا دەکاتە جێگای گاڵتەو لاقرتی ئەوانە سزای ڕیسواکەر یان بۆ ھەیە

﴿7﴾ وە ھەر کاتێك ئایەتەکانی ئێمەی بەسەردا بخوێنرێتەوە ڕوو وەردەگێڕێت بەخۆ بەگەورە زانینێکەوە ھەروەک نەیبیستبن، یان ھەروەك لە ھەردوو گوێچکەیدا کەڕی ھەبێت دەی (ئەی موحەممەد ﷺ) مژدەی بدەرێ بەسزایەکی سەخت

﴿8﴾ بێگومان ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە بۆئەوانە بەھەشتانی پڕنازونیعمەت ھەیە

﴿9﴾ ھەتا ھەتایە دەمێننەوە تێیدا ئەوە بەڵێنێکی ڕاستە لەخواوە وە ھەر ئەو زاڵی باڵادەست و کاربەجێیە

﴿10﴾ (خوا) ئاسمانەکانی دروستکردووە بەبێ ھیچ کۆڵەکەو ئەستوونێك کە ئێوە بیبینن وە لە زەویدا چەندان شاخی لەنگەر داکوتاوی داناوە بۆ ئەوەی نەتانلەرزێنێ و نەجوڵێ لەژێرتاندا لەھەموو جۆرە زیندەوەرێکی تێدا بڵاوکردۆتەوە وە لەئاسمانەوە بارانمان باراندوە بەھۆی ئەو (بارانەوە) لەزەویدا ھەموو جۆرە ڕووەکێکی بەکەڵك و جوانمان ڕواندووە

﴿11﴾ ئەمە (باسکرا) دروستکراوی خوایە دەی نیشانم بدەن ئەو (بت و پەرستراوانە) ی بێجگە لەخودان چییان دروستکردووە (ھیچیان دروست نەکردووە) بەڵکو ستەمکاران لە گومڕایی یەکی ئاشکرادان

﴿12﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی دانای و حیکمەتماندا بە لوقمان (وپێمانووت) سوپاسی خوا بکە جا ھەرکەس سوپاس وشوکرانە بژێری خوا بکات ئەوە بێگومان شوکرانە بژێری (بۆ قازانج و سوودی) خۆی دەکات ھەرکەسیش ناسوپاسی کردبێ (زیانی بەخوا نەگەیاندووە) ئەوە بێگومان خوا بێ نیازی سوپاسکراوە

﴿13﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) باسی ئەوکاتە بکە کە لوقمان بەکوڕەکەی ووت کە ئامۆژگاری دەکرد (ووتی) ئەی کوڕە شیرینەکەم ھاوبەش بۆ خوا دامەنێ چونکە بەڕاستی ھاوبەش دانان بۆ خوا ستەمێکی زۆر گەورەیە

﴿14﴾ وە فەرمانمان داوە بەئادەمی (بەچاکی ھەڵس و کەوت کردن لەگەڵ) دایك و باوکیدا دایکی ھەڵی ئەگرێ بەدووگیانی (پێی لاواز دەبێ) لاوازی لەدوای لاوازی و بڕینەوەی لەشیر لە (دوا تەمەنی) دووساڵیەوە (وە فەرمانمان بەئادەمی دا) کە سوپاسگوزاری من (خوا) وباوک و دایکت بکە تەنھا بۆلای منە گەڕانەوەتان

﴿15﴾ وەئەگەر (باوك و دایکت) ئەوپەڕی ھەوڵیاندا لەگەڵت بۆئەوەی شتێك بکەیت بەھاوبەشی من کەھیچ زانیاری یەکت پێی نیە ئەوە گوێڕایەڵییان مەکە بەڵام لەدونیادا زۆر بەچاکی ھاوڕێیەتی وھەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکە وشوێن ڕێبازی کەسێك بکەوە کەبەدڵسۆزی گەڕاوەتەوە بۆلای من (لەدوا ڕۆژدا) گەڕانەوەتان تەنھا بۆلای منە ئەمجا ھەواڵتان دەدەمێ بەو کردەوانەی کەکردوتانە

﴿16﴾ (لقمان ووتی) ئەی کوڕە شیرینەکەم بەڕاستی ئەو (چاکە و تاوانە) ئەگەر کێشی تۆ وە خەرتەلەیەکیش بێت لەناو بەردێکدا یان لەناو ئاسمانەکان یان لەزەویدا بێت خوا (لەقیامەت دا) دەیھێنێت بەڕاستی خوا ووردبیین و ئاگادارە

﴿17﴾ ئەی کوڕە شیرینەکەم نوێژ بەجێ بھێنە وفەرمان بکە بەچاکە و ڕێگری بکە لەخراپە ھۆگر و بەئارامبە لەسەر ھەر بەڵاو ناخۆشی یەك تووشت دێت بێگومان ئەوە لەوکارە گەورانەیە کە خوا پێویستی کردووە

﴿18﴾ ڕوو لەخەڵك وەرمەگێڕە وبەکەشخە و فیزەوە مەڕۆ بەزەویدا چونکە بەڕاستی خوا ھیچ خۆبەزل زانێکی شانازیکەری خۆش ناوێت

﴿19﴾ وە لەڕۆشتندا مام ناوەندی بە (نەھێواشبە نەپەلەپەل) (لەقسەکردندا) دەنگت نزم بکەرەوە بەڕاستی ناخۆشترینی دەنگەکان دەنگی (سەڕەی) گوێدرێژە

﴿20﴾ ئایا نەتانزانیوە کە بەڕاستی خوا ڕامی ھێناوە بۆتان ئەوەی لەئاسمانەکان و ئەوەی لەزەویدایە وە نیعمەتەکانی ڕشتووە بەسەرتاندا چ دیار و ئاشکرا و چ پەنھان و نادیارە ھەندێك لەئادەمی موجادەلە و دەمەقاڵێ دەکات لەبارەی خواوە بەبێ ھیچ زانیاریەك یان ڕێنمونیەك یان کتێبێکی ڕوون وئاشکرا

﴿21﴾ کاتێك پێتان بووترێت شوێن ئەو (قورئانه) بکەون کە خوا ناردویەتە خوارەوە دەڵێن: نەخێر بەڵکو شوێن ئەوە دەکەوین کە باوو باپیرانمان لەسەری بوون ئەگەر چی باوو باپیرانیشیان ھیچ تێ نەگەیشتبن و گومڕا بووبن (ڕێنمایش وەرنەگرن)

﴿22﴾ ھەرکەسێك بەڕاستی ڕووبکاتە خوا (ملکەچی فەرمانەکانی ئەو ببێت) و چاکەکار بێت (لەگوفتار و کرداریدا) ئەوە بێگومان دەستی گرتووە بە بەھێزترین دەستە گییرەوە (کە یەکخواپەرستی وئاینی پیرۆزی ئیسلامە) وە سەرئەنجامی ھەموو کارێک تەنھا بۆلای خوایە

﴿23﴾ وە ھەرکەس بێ بڕوا بوو، بابێ بڕواییەکەی خەفەتبارت نەکات گەڕانەوەیان تەنھا بۆلای ئێمەیە ئەمجا ھەواڵیان دەدەینێ بەوەی کردوویانە بەڕاستی خوا بەوەی لەناو دڵەکاندایە ئاگادارە

﴿24﴾ کەمێك نازو نیعمەتیان پێ دەدەین (لە دونیادا ) لەپاشان ناچاریان دەکەین کە بڕۆنە ناو سزای سەختەوە

﴿25﴾ سوێند بەخوا ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت کێ ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە بێگومان دەڵێن: خوا (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵی: سوپاس بۆ خوا (کەدان بەو ڕاستیەدا دەنێن) بەڵام زۆربەیان نازانن

﴿26﴾ موڵکی خوایە ئەوەی لەئاسمانەکان و زەویدایە بەڕاستی ھەر خوایە بێ نیازی ستایشکراو

﴿27﴾ بێگومان ئەگەر ھەرچی درەخت لەزەویدایە قەلەم و پێنووس بێت ھەموو دەریای زەوی ببێتە مرەکەب حەوت دەریای تر دوای ئەوەی (باسکرا) ببێت بەمرەکەب ووتە و زانراوەکانی خوا دوایی نایەن و تەواو نابن بەڕاستی خوا زاڵی باڵادەست وکار دروستە

﴿28﴾ دروستکردنی ھەمووتان (لەسەرەتاوە) و زیندووکردنەوەتان وەك (دروستکردن و زیندوکردنەوەی) تەنھا کەسێك وایە بەڕاستی خوا بیسەر وبینایە

﴿29﴾ ئایا نەتزانیوە کەبەڕاستی خوا شەو دەکات بەناو ڕۆژدا وە ڕۆژ دەکات بەناو شەودا وە خۆرو مانگی ڕام ھێنـاوە وخستویەتیە خزمـەتیانەوە ھەر یەکـەیان تا ئـەوماوەیەی (بۆیان) دیاریکراوە، دەگەڕێن ودەسوڕێنەوە وە بەڕاستی خوا بەوەی دەیکەن خەبەردارە

﴿30﴾ ئەمە لەبەر ئەوەیە کە بێگومان تەنھا خوا ڕاست و ھەقە و بەڕاستی ئەوەی ھاواری لێدەکەن و دەیپەرستنن بێجگە لەو(خوا) بەتاڵ وناڕاستە وە بێگومان ھەر خوا بڵند و گەورەیە

﴿31﴾ ئایا نەتزانیوە (نەتدیوە) کە کەشتیەکان بە چاکە و فەزڵی خوا دەڕۆن لەدەریادا بۆ ئەوەی ھەندێك لەنیشانەکانی خۆیتان نیشان بدات چونکە بەڕاستی لەمەدا (کەباسکرا) چەند بەڵگەیە ھەیە بۆ ھەموو ئارام گرێکی شوکرانە بژێر

﴿32﴾ وە ھەرکاتێك (لەدەریادا) شەپۆلێکی وەك ھەورەکان دایان پۆشێ (ترسی خنکان و نوقم بوونیان ببێت) ھاوار لەخوا دەکەن، دڵسۆزانە ھەر بۆ ئەو ملکەچ دەبن ئەمجا کاتی (خوا) ڕزگاری کردن بۆ ووشکانی ئەوسا ھەندێکیان مام ناوەندیە (ھەندێکی تریان کافرە، وەدان نانێ بەچاکەی خوادا) کەس نیشانەکانی ئێمە ئینکار ناکات جگە لە پەیمان شکێنانی ناشوکر و (سپڵە) نەبێت

﴿33﴾ ئەی ئادەمی خۆبپارێزن لە (تۆڵەی) پەروەردگارتان لەو ڕۆژەش بترسن ھیچ باوکێك تاوانی رۆڵەکەی ھەڵناگرێت و ھیچ ڕۆڵەیەکیش شتێك لە تاوانی باوکی ھەڵناگرێت بێگومان بەڵێنی خوا ھەق و ڕاستە کەواتە با ژیانی دونیا ھەڵتان نەخەڵەتێنێت وە با شەیتانی فریودەر بە (بیانوی بەزەیی و لێ بوردنی)خوا نەتان خەڵەتێنێت

﴿34﴾ بەڕاستی تەنھا لای خوایە زانیاری (کاتی ھاتنی) ڕۆژی دوایی وە ھەر خوا باران دەبارێنێت تەنھا خوا دەزانێ بەوەی لەمناڵدانی (دایکان) دایە وە ھیچ کەس نازانێ سبەینێ (لە داھاتوودا) چی دەکات وە ھیچ کەس نازانێت لە چ شوێن و زەویەکدا دەمرێت بەڕاستی خوا زانا و ئاگادارە

السجدة

Surah 32

﴿1﴾ بـە ( ئـەلیف، لام، میم ) دەخوێنرێتەوە، خوای گەورە زاناترە بە واتاکەی.ئەم پیتانەی کە لەسەرەتای ھەندێک لەسورەتەکانی قورئاندا ھاتوون، تەنھا خوای گەورە دەزانێت مەبەستی پێیان چیە، ئەمە ڕاسترین تەفسیرە بۆ ئەم پیتانە کرابێت، بەڵام بەچەند جۆرێکی تریش تەفسیرکراون لەوانە: ئەم پیتانە ناون بۆ ئەوسورەتانەی لەسەرەتایانەوە ھاتوون، یان ناون بۆ خوای گەورە، یان بۆ دەستەوسانکردنی عەرەبە بێباوەڕەکانە کە دەیانووت ئەم قورئانە لەلایەن خوداوە نەھاتوەتە خوارەوە بۆ موحەممەد (صلى الله عليه وسلم) پێیان دەڵێت: دەی ئەگەر وایە وێنە وھاوشێوەی ئەم قورئانە بھێنن، کە ھەر لەو پیتانە پێـکھاتووە کە ئێوە قسەی پێ دەکەن و بەکاریان دەھێنن

﴿2﴾ ھێنانە خوارەوەی ئەم قورئانە ھیچ گومانی تێدانیە لـەلایەن پەروەردگاری جیھانیانەوەیە

﴿3﴾ ئـایا (بێ باوەڕەکان) دەڵێن: موحەممەد ﷺ خۆی ئەم (قورئانەی) ھەڵبەستووە (نەخێر ھەڵی نەبەستووە) بەڵکو ئەو (قورئانە) ڕاستە لەلایەن پەروەردگارتەوە (ھاتووە) بۆ ئەوەی بەو (قورئانە) خەڵکێک بترسێنیت کە لە پێش تۆ ھیچ ترسێنەرێکیان بۆ نەھاتووە بەڵکو ڕێنمونی وەرگرن

﴿4﴾ خوا زاتێکە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە بەدیھێناوە لە شەش ڕۆژدا پاشان بەرز بوویەوە بۆ سەر عەرش و قەراری گرت (ئیمانمان پێیەتی وچۆنیەتیەکەی نازانین) بێجگە لەو (خوا) ھیچ پشتیوان و تکا کارێکتان نیە دەی بۆ بیرناکەنەوە و پەند وەرناگرن

﴿5﴾ خوا ھەموو کاروبارەکان بەڕێوە دەبات لەئاسمانەوە تا زەوی (ھەتا ڕۆژی دوای) لە پاشان ھەموو ئەو کاروبارە بەرز دەبێتەوە بۆلای خۆی لە ڕۆژێکدا (لەقیامەتدا) کەئەندازەکەی ھەزار ساڵە لەو ساڵانەی ئێوە دەیژمێرن

﴿6﴾ ئەو (خوا) زانایە بە ھەموو نھێنی و ئاشکرایەك بە دەسەڵات و میھرەبانە

﴿7﴾ زاتێکە ھەموو شتێکی بەجوانترین شێوە دروستکردووە جا مرۆڤی لە سەرەتاوە لە قوڕ دروستکرد

﴿8﴾ لەپاشان نەوەی مرۆڤی لە پوختەیە لە ئاوی بێ نرخ و قێزەون دروستکردووە

﴿9﴾ لەپاشان ڕێك و پێکی کرد (بەشێوەی ئادەمی) و فوی کرد بە بەریدا لەڕۆحێك کە خۆی دروستی کرد (دانە پاڵی ڕۆح بۆ لای خوا بۆ ڕێزو تەشریفە) گوێ و چاو و دڵی پێبەخشیوون بەڵام زۆر کەم سوپاسی خوا دەکەن

﴿10﴾ (بێ بڕواکان) دەڵێن: ئایا کاتێك (مردین و لەشمان ڕزاو) لە ناو زەویدا وون بووین ئایا سەر لەنوێ جارێکی تر دروست دەکرێینەوە ( وزیندوو دەبینەوە) (وانیە) بەڵکو ئەوان باوەڕیان نیە بەخزمەت پەروەردگاریان بگەن (بۆ دادگایی کردنی قیامەت)

﴿11﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ فریشتەی گیان کێشان کە گیان کێشانی ئێوەی پێ سپێراوە دەتان مرێنێت لە پاشان بۆ لای پەروەردگارتان دەگەڕێنرێنەوە

﴿12﴾ ئەگەر دەبینی کاتێك (لەقیامەتدا) تاوانباران لەحوزوری پەروەردگاریاندا (لەخەجاڵەتیدا) سەریان داخستووە (دەڵێن) ئەی پەروەردگاری ئێمە (ئەوەی بەڵێنت پێ دابووین) دیمان و بیستمان دەی بمانگێڕەرەوە (بۆ دونیا ھەتا) کردەوەی چاك بکەین بەڕاستی ئێمە دڵنیاین (لەقیامەت)

﴿13﴾ ئەگەر بمانویستایە ڕێنمونیمان بەھەموو کەسێك دەدا بەڵام بەڵێنی من چەسپاو و جێگیر بووە کە بێگومان دۆزەخ پڕدەکەم لەجنۆکە و ئادەمی بەتێکڕا

﴿14﴾ کەواتە (سزای دۆزەخ) بچەژن، چونکە گەیشتن بەم ڕۆژەتان لەبیرکرد بوو بەڕاستی ئێمەش ئێوەمان لەبیرخۆمان بردەوە و سزای بەردەوام بچێژن بەھۆی ئەوەی دەتانکرد (لەدونیادا)

﴿15﴾ تەنھا کەسانێك باوەڕ بەئایەتەکانی ئێمە دەھێنن ھەر کاتێك بەو (ئایەتانە) ئامۆژگاری بکرێن ئەکەون بە ڕوودا بەسوژدە بردنەوە و بەپاکی ستایشی پەروەردگاریان دەکەن و خۆیان بەگەورە دانانێن

﴿16﴾ تەنیشتیان دوور ئەکەوێتەوە لە جێگای خەوتنیان (واتە: لەخەو ھەڵدەسن بۆ شەو نوێژ کردن) ھاوار و نزا لەپەروەردگاریان دەکەن بەترس و ھیواوە و لەو ڕۆزی و سامانەی پێمان داوون دەبەخشن

﴿17﴾ ئەمجا ھیچ کەس نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەھەشت دا کە ھۆی) گەشبوونی چاوەکانن ئەم پاداشتە (دەدرێنەوە) بە ھۆی ئەو کردەوانەی کە کردویانە

﴿18﴾ دەی ئایا کەسێك ئیماندار بووبێت وەك کەسێکە دەرچووبێت لە ئیمان (وفاسق بووبێت) ھەرگیز چونیەك نین

﴿19﴾ جا ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە ئەوە بەھەشتانێکی پڕ ڕێزو خۆشیان بۆ ھەیە بەھۆی ئەو کردەوانەوەی کەدەیانکرد

﴿20﴾ وە ئەوانەی کە فاسق بوون ئەوە جێگایان ئاگرە ھەر کاتێك بیانەوێت لە دۆزەخ دەرچن دووبارە دەیانگێڕنەوە ناو دۆزەخ و پێیان دەوترێت بچەژن سزای ئەو ئاگرەی کە ئێوە باوەڕتان پێ نەدەکرد

﴿21﴾ وە بەڕاستی ئێمە سزای دونیایان پێ دەچێژین جگە لە سزای ھەرە گەورە (ی دۆزەخ) تابگەڕێنەوە (بۆ لای خوا)

﴿22﴾ وە کێ ستەمکارترە لەو کەسەی بە ئایەتەکانی پەروەردگاری ئامۆژگاری بکرێت دوا ئەوە ڕوو وەرگێڕێت وپشتی تێ بکات بەڕاستی ئێمە تۆڵە سێنەرین لە تاوانباران

﴿23﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە تەوراتمان دا بەموسا ئەمجا گومانت نەبێت (ئەی موحەممەد ﷺ) لەگەیشتنت بە موسا (یان گومانت نەبێت لەگەیشتنی تەورات بە موسا) وە ئێمە ئەو (تەوراتە) مان کرد بەرێنمونیکاری بەنو ئیسرائیل

﴿24﴾ وە لەناو ئەواندا پێشەوایانێکمان دانا ڕێنمونی (خەڵك)یان دەکرد بە فەرمانی ئێمە کاتێك خۆیان گرت و بەئایەتەکانی ئێمە دڵنیابوون (باوەڕی بتەویان ھێنا)

﴿25﴾ بێگومان پەروەردگارت بڕیار دەدات لەنێوان (بەندەکانیدا) لەڕۆژی قیامەتدا لەوەی ئەوان تێیدا جیاواز بوون

﴿26﴾ ئایا (ڕێگای ڕاست) ڕوون نەبۆتەوە بۆیان کە ئێمە پێش ئەمان زۆر گەل و نەتەوەمان لەناو بردووە ئەمان (بێ باوەڕانی مەککە) بەشوێن و خانووە (وێرانکراوە)کانی ئەواندا ھاتووچۆ دەکەن بەڕاستی لە (تیاچوونی) ئەواندا چەند بەڵگەی گەورە ھەیە دەی ئایا ئەوانە (ئەو ڕاستیانە) نابیستن

﴿27﴾ ئایا نابینن و نازانن کە ئێمە ئاو دەنێرین بۆ زەوی ووشکی بێ ڕووەك ئەمجا بە ھۆی ئەو (ئاوەوە) کشتوکاڵ و گژوگیا دەڕوێنین کە ئاژەڵیان لێێ دەلەوەرێت و خۆشیان لێی دەخۆن دەی ئایا ئەوانە نابینن

﴿28﴾ وە(بێ باوەڕانی مەککە بە موسڵمانان) دەڵێن ئەم حوکم و بڕیاردانی قیامەتە، کەی دەبێت ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن

﴿29﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ڕۆژی بڕیاردانی قیامەت باوەڕ ھینان سوود ناگەیەنێت بەوانەی بێ باوەڕبوون لە دونیادا و مۆڵەتیشیان پێ نادرێت

﴿30﴾ جا (ئەی موحەممەد ﷺ) ڕوویان لێ وەرگێڕە و گوێیان مەدەرێ وە تۆ چاوەڕوانی بکە بێگومان ئەوانیش چاوەڕوانن

الأحزاب

Surah 33

﴿1﴾ ئەی پێغەمبەر ﷺ (بەردەوام) لە خوا بترسە بەگوێی کافران ودووڕوەکان مەکە بێگومان خوا زانا و کار بەجێیە

﴿2﴾ وە شوێن ئەوە بکەوە کە لە پەروەردگارتەوە وەحیت بۆکراوە بەڕاستی خوا بەوەی کەدەیکەن ئاگادارە

﴿3﴾ پشت ھەر بەخوا ببەستە وە خوا بەسە پارێزەر بێت

﴿4﴾ خوا داینەناوە بۆ ھیچ پیاوێك (ئادەمیەك) دوو دڵ لە ناوسنگیدا وە(خوا) ئەو ھاوسەرانەی نەکردۆتە دایکتان کە (ظھار) یان لەگەڵ دەکەن (پێیان دەڵێن ئێوە وەك پشتی دایکمان وان بۆ ئێمە) وەخوا بە کوڕ کراوەکانتانی نەکردۆتە کوڕتان ئەوە قسەی سەر زارەکیتانە خواش ووتەی ڕاست دەڵێ ھەر ئەویش ڕێنمونی(خەڵك) دەکات بۆ رێگای ڕاست

﴿5﴾ (ئەو بە کوڕکراوانە) بەناوی باوکیانەوە بانگیان بکەن ئەوە ڕاسترە بەلای خواوە ئەمجا ئەگەر باوکیان نەناسن (تا بەناویانەوە بانگیان بکەن) ئەوانە برای ئاینی و دۆست و خۆشەویستی ئێوەن ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە لەو (بانگ کردنەدا) کە بە نەزانین گوتبێـتان (پێش ھاتنی ئەم ئایەتە) بەڵام (گوناھبار دەبن) ئەگەر بەدڵ و بەدەس ئەنقەست بیکەن وە خوا لێبوردە و میھرەبانە

﴿6﴾ پێغەمبەر ﷺ لە خودی بڕواداران بۆ خۆیان لە پێشترە خێزانەکانیشی دایکی باوەڕدارانن و ئەوانەی (بە نەسەب) خزمی یەکترن (ئەگەر موسڵمان بن) لەقورئانی خوا بۆیەکتری لە پێشترن (میرات لە یەکتر بەرن) لە ئیمانداران و کۆچەران (کە خزم نین) مەگەر خۆتان چاکەیەك (بەخشین یان وەسێتێك) بۆ دۆست و خۆشەویستانتان بکەن ئەو بڕیارە لە قورئان (یان لە لوح المحفوظ دا) نوسراوە

﴿7﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ بیریان بخەرەوە) کاتێك کە پەیمانمان وەرگرت لە پێغەمبەران ھەروەھا لە تۆ ولەنوح ولەئیبراھیم و لەموسا و لەعیسای کوڕی مەریەم وە لە ھەموویان پەیمانی بەھێزو بتەومان وەرگرت

﴿8﴾ بۆ ئەوەی (خوا) پرسیار لەڕاستگۆیان بکات دەربارەی ڕاستییان و سزای پڕ ئێش و ئازاریشی ئامادە کردووە بۆ بێ باوەڕان

﴿9﴾ ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە بیر لەچاکە و نیعمەتی خوا بکەنەوە بەسەرتانەوە کاتێك لە شکرێکی زۆرتان بۆ ھات (لە جەنگی خەندەقدا) ئەمجا ئێمە بایەکی بەھێزمان بۆ ناردن و لەشکری (فریشتەش) کە ئێوە نەتان بینین وەخوا بەوەی ئێوە دەیکەن بینایە

﴿10﴾ کاتێك (بێ باوەڕان) ھێرشیان بۆ ھێنان لە سەرووتانەوە و لە خوارتانەوە (چوار دەوری مەدینەیان گرت) وە چاوەکان ئەبڵەق بوون و دڵەکان (لە ترسا) گەیشتبوونە گەروو و گومانی جۆربەجۆرتان بە خوا دەبرد

﴿11﴾ لەوێدا ئیمانداران تاقیکرانەوە وە ڕاوەشێنران بەڕاوەشاندنێکی توند

﴿12﴾ (بیربکەنەوە) کاتێك دوو ڕووەکان وئەوانەی لە دڵیاندا نەخۆشی ھەبوو ووتیان خواو پێغەمبەرەکەی بێجگە لە تەفرەدان ھیچ بەڵێنێکیان پێنەداین

﴿13﴾ وە کاتێك دەستەیە لەو (دووڕووانە) ووتیان: ئەی دانیشتوانی مەدینە ئێرە جێی مانەوەتان نیە دەی بگەڕێنەوە وە کۆمەڵێکی تر لەوان مۆڵەتی گەڕانەوە لەپێغەمبەر ﷺ دەخوازن دەیانووت: خانووەکانمان بێ پارێزەر و ڕووت و کەلێناویە لەکاتێکدا واش نەبوو (کەدەیانووت) ئەوان تەنھا مەبەستیان ھەڵھاتن بوو (لەجیھادکردن)

﴿14﴾ وە ئەگەر ھێرش بھێنرایەتە سەریان لە ھەموو لایەکی (مەدینە)وە ئەمجا داوای کافربوون و جەنگ کردنیان لێ بکرایە (دژ بەتۆ ئەی موحەممەد ﷺ) داواکەیان بەجێ دەھێنا (و بەگوێیان دەکردن) وە ئەم داوایان دوانەدەخست ماوەیەکی کەم نەبێت

﴿15﴾ بێگومان ئەوانە لەپێش ئەم (ڕوداوە) پەیمانیان بە خوا دابوو کە (لە غەزادا) پشت ھەڵناکەن و ڕاناکەن وە پەیمانێك درا بە خوا (خاوەنەکەی) لێپرسراو دەبێت

﴿16﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ بەدووڕووەکان) بڵێ ھەڵھاتن سوودتان پێ ناگەیەنێت ئەگەر لەمردن یاکوشتن ھەڵبێن (خۆتان بدزنەوە) جا لەوکاتەدا بەھرەو خۆشی ژیانتان پێ نادرێت ماوەیەکی کەم نەبێت

﴿17﴾ بڵێ کێیە ئەو کەسەی ئێوە لەخوا دەپارێزێت؟ ئەگەر خوا زیان و خراپە، یان بەزەیی و ڕەحمەتی بۆ ئێوە بوێت بێجگە لەخوا بۆ ئەوان نیە ھیچ پشتیوان و یارمەتیدەرێك

﴿18﴾ بێگومان خوا دەزانێ بەو کەسانەتان کەئاستەنگ دروست دەکات لەڕێگەی (موسڵمانان بۆجیھاد کردن) کە بەبرادەرەکانیان دەڵێن: وەرن بۆلای ئێمە (وخۆیان دەدزیەوە لەجیھاد) ئەوانە نایەن بۆ جەنگ و غەزا زۆر بەکەمی نەبێت

﴿19﴾ لەئاستی ئێوەدا (ئەی موسڵمانان ئەوانە) چرووکن ئەمجا کاتێك (بەھۆی جەنگەوە) ترس و بیم پەیدا بێت دەیان بینی بەجۆرێ سەیرت دەکەن (لەترسی جەنگ) چاویان بەم لاولادا دەسوڕێت بـەوێنەی کەسێك لەسەرەمەرگدا بێھۆشی بەسەردا بێت بەڵام کاتێك ترسەکە ڕۆشت ونەما بەزمانی تیژ زمانتان لێ درێژ دەکەن (وە داوای غەنیمەتتان لێ دەکەن) کەچی چرووك و ڕژدن لەسەرماڵ وغەنیمەت ئائەوانە باوەڕیان نەھێنابوو بۆیە خوا کردەوەیانی پوچەڵ کردنەوە وەئەمە بەلای خواوە (کارێکی) ئاسانە

﴿20﴾ وایان دەزانی کۆمەڵەکان (لەشکریان ھێنابوو) نەڕۆشتوون وە ئەگەر ئەو کۆمەڵانە بگەڕێنەوە (بۆسەر مەدینە) ئاواتیان دەخواست کە لەناو (مەدینە) عەرەبە دەشتەکیەکان بەدوور بوونایە (لەترسی جەنگ) لەدوورەوە پرسیاریان لەھەواڵی ئێوە بکردایە وە ئەگەر لەناو ئێوەدا بوونایە جەنگیان نەدەکرد زۆر بەکەمی نەبێت

﴿21﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی لەپێغەمبەری خوادا ﷺ بۆ ئێوە ھەیە سەرمەشقی وپێشەوایەتی چا بۆ کەسێك بەھیوای خواو (پاداشتی) ڕۆژی دواییە وە زۆر یادی خوا دەکات

﴿22﴾ وەکاتێك ئیمانداران ئەو کۆمەڵانەیان بینی (لەشکریان ھێنا بوو بۆ سەر مەدینە) ووتیان ئەمە ئەو بەڵێنەیە خوا و پێغەمبەرەکەی بە ئێمەیان دابوو خوا و پێغەمبەرەکەی ڕاستیان فەرموو (ھاتنی ئەو ھەموو ھێزەی کوفر) باوەڕداران تەنھا ئیمان و ملکەچیان پێی زیادی کرد

﴿23﴾ لەناو باوەڕداران دا پیاوانێك ھەن ڕاستیان کرد لەگەڵ ئەو پەیمانەی کە دابویان بەخوا ئەمجا ھەندێکیان نەزر و بەڵێنی خۆی بەجێ ھێناو (شەھید بوو) ھەندێکیشیان چاوەڕوانن ( وھێشتا لەژیاندان) ھیچ گۆڕانێکیان (لەبەڵێنی خۆیاندا) نەکردووە

﴿24﴾ بۆ ئەوەی (خوا) پاداشتی ڕاستگۆیان بداتەوە بەھۆی ڕاستیەکەیانەوە وە سزای دووڕووەکان بدات ئەگەر بیەوێت یان تەوبەیان لێ گیرا کات بێگومان خوا لێبوردە و میھرەبانە

﴿25﴾ وە خوا کافرەکانی (قورەیش کە لەشکریان ھێنابوو بۆ سەر مەدینە) گەڕاندەوە بەڕق و مەراقەوە (بۆ وڵاتی خۆیان) ھیچ خێر و ئاواتێکیان (لەناوبردنی ئیمانداران) دەست نەکەوت خوا ئیمان دارانی لەجەنگ پاراست (بەھۆی بای توند و فریشتەوە کافرانی پرژو بڵاوکرد) وەخوا ھەمیشە بەھێز و بەدەسەڵاتە

﴿26﴾ (بەنی قورەیزە) کەپشتگیری ئەوان (قوڕەیش و غەطفان)یان کرد خوای گەورە ھێنانیە خوارەوە لەقەڵاکانیان وە ترسی خستە ناو دڵیانەوە کۆمەڵێکیان دەکوژن وە کۆمەڵێکی تریان بەدیل دەگرن

﴿27﴾ (دوای تیاچوونی ئەوان خوا) زەوی و خانوو سامانی ئەوانی دا بەئێوە ھەروەھا زەویەکیش کەپێتان پیانەنابوو وەخوا بەسەر ھەموو شێکدا بەتوانایە

﴿28﴾ ئەی پێغەمبەر ﷺ بەخێزانەکانت بڵێ ئەگەر ئێوە ژیانی دونیا و ڕازاوەی ئەوتان دەوێت دەی ھەمووتان وەرن موتعەتان پێ بدەم (موتعە پارە و شتومەکێکە دەدرێتە ئافرەتی تەڵاقدراو) وە تەڵاقتان بدەم بە تەڵاق دانێکی چاك و بێ زیان

﴿29﴾ وە ئەگەر ئێوە خواو پێغەمبەرەکەی و پاداشتی ڕۆژی دواییتان دەوێت ئەوە بێگومان خوا ئامادەی کردووە بۆ چاکەکاران لەئێوە پاداشتێکی گەورە

﴿30﴾ ئەی خێزانەکانی پێغەمبەر ﷺ ھەر کام لە ئێوە گوناھێکی گەورە بکات سزای بۆ دوو بەرابەر دەکرێتەوە بەدوو قاتی (خەڵکی تر) وەئەم کارەش بۆ خوا ئاسانە

﴿31﴾ (ئەی خێزانەکانی پێغەمبەر ﷺ) ھەر کام لەئێوە لەسەر گوێرایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی بەردەوام بێت وە کردەوەی چاکیش بکات دووجار پاداشتی پێ دەدەین وە ڕۆزییەکی چاك و خۆشمان بۆ ئامادە کردووە (لەبەھەشت دا)

﴿32﴾ ئەی ژنانی پێغەمبەر ﷺ ئێوە وەك ھیچ یەك لەئافرەتانی دیکە نین ئەگەر خۆتان بپارێزن و لەخوا بترسن کەواتە بەخەمزەو نازەوە قسە مەکەن (وەك ئافەرەتانی ڕەوشت نزم) نەوەکو ئەوەی کەدڵی نەخۆشە (دەرون نزمە) نیازی خراپ بکات (کەواتە) قسەی چاك و بەجێ بکەن

﴿33﴾ وە لە ماڵەکانی خۆتاندا بمێننەوە وە زینەت و جوانی خۆتان دەرمەخەن (لەناو خەڵکی نامەحرەمدا) وەکو خۆ دەرخستنی ئافرەتانی سەردەمی نەفامی یەکەم (پێش ئیسلام) نوێژ بکەن و زەکات بدەن وە گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی بکەن بەڕاستی خوا دەیەوێت ئەی ئال و بەیتی (پێغەمبەر ﷺ) ھەر جۆرە پیسی و گوناھێك لەئێوە دووربخاتەوە و پاك و خاوێنتان بکاتەوە بەتەواوی

﴿34﴾ وە بیربکەنەوە لەوەی دەخوێنرێت لەماڵەکانتاندا لەئایەتەکانی خواو دانایی (فەرمودەکانی پێغەمبەر ﷺ) بەڕاستی خوا ووردبینی ئاگادارە

﴿35﴾ بەڕاستی پیاوە موسڵمانەکان وئافرەتە موسڵمانەکان وە پیاوە باوەڕدارەکان و ئافرەتە باوەردارەکان و پیاوانی ھەمیشە گوێڕایەڵ و ئافرەتانی ھەمیشە گوێرایەڵ و پیاوە ڕاستگۆکان و ئافرەتە ڕاستگۆکان و پیاوان و ئافرەتانی خۆگر و بەئارام وە پیاوانی لەخوا ترس و ژنانی لەخوا ترس و پیاوان و ئافرەتانی بەخشندە و پیاوان و ئافرەتانی ڕۆژوەوان، پیاوان و ئافرەتانی داوێن پاك، پیاوانێ کە زۆر یادی خوا دەکەن و ئافرەتانێ کە زۆر یادی خوا دەکەن خوا ئامادەی کردووە بۆ ھەموویان لێخۆشبوون و پاداشتی گەورە

﴿36﴾ بۆ ھیچ پیاوو ئافرەتێکی باوەڕدار نیە کاتێك خواو پێغەمبەرەکەی بڕیاری ھەر کارێکیان دا (بۆیان نیە) کەسەرپشك بن لەکارەکەیاندا وە ھەر کەس سەرپێچی خواو پێغەمبەرەکەی بکات ئەوە بەڕاستی گومڕا بووە بەگومڕا بونێکی ئاشکرا

﴿37﴾ (بیربکەرەوە) کاتێك دەتووت بەکەسێك (زەیدی کوڕی حاریثە) کەخوا نیعمەتی بەسەردا ڕشتبوو، تۆیش چاکەت لەگەڵدا کردبوو (بەئازاد کردنی و پەروەردەکردنی) خێزانت (زەینەب) لای خۆت ڕاگرە و بیھێڵەوە وە لەخوا بترسە لەدڵی خۆتدا شتێك دەشاریتەوە کەخوا ئاشکرای دەکات وە لە(قسەی) خەڵك دەترسی لەکاتێکدا خوا شیاوترە کەلێی بترسی ئەمجا کاتێ زەید پێویستی بە (زەینەب)نەما و تەڵاقیدا ئێمە (زەینەب)مان لێ مارەکردیت بۆ ئەوەی ھیچ ناڕەحەتی (وتاوانێ) نەبێت لەسەر ئیمانداران لە(مارەکردنی) ژنانی بەکوڕ کراوەکانیاندا کاتێك پێویستیان پێیان نەماو تەڵاقیان دان وە فەرمانی خوا (بەمارە کردنی زەینەب بۆت) دراوە و بڕاوەیە

﴿38﴾ ھیچ ناڕەحەتی (تاوان)ێك لەسەر پێغەمبەر ﷺ نیە لە (مارە کردنی زەینەب) کەخوا بڕیاری داوە بۆی باوو سوننەت ورێگای (دانراوی) خوایە لە ناو پێغەمبەرانی لەمەوپێشدا وە فەرمانی خواش بڕیارێکی بڕاوەیە (ودەبێت جێ بەجێ بکرێت)

﴿39﴾ کەسانێك کەپەیامەکانی خوا ڕادەگەیەنن وە لە(خوا) دەترسن وبێجگە لەخوا لەکەسی تر ناترسن خوا بەسە کە چاودێر ولێپرسرەوە بێت

﴿40﴾ موحەممەد ﷺ باوکی ھیچ یەك لەپیاوەکانتان نیە (نەزەیدی کوڕی حاریثە و نەھیچ کەسێکی تر) بەڵکو ئەو نێرداروی خواو کۆتاھەمینی پێغەمبەرانە وە خوا بەھەموو شتێك زانایە

﴿41﴾ ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە زۆر یادی خوا بکەن

﴿42﴾ بەپاکی یادی خوا بکەن بەبەیانیان و ئێواراندا

﴿43﴾ ئەو زاتێکە بەزەیی خۆی دەڕژێنێت بەسەرتاندا و فریشتەکانی داوای لێبوردنتان بۆ دەکەن بەو ھۆیەوە (خوا) لەتاریکیەکانەوە دەرتان بھێنێت بەرەو نوورو ڕووناکی (ئیمان و ئیسلام) وە خوا بە بەزەییە بەئیمانداران

﴿44﴾ ڕۆژێك باوەڕداران دەگەنە خزمەت ئەو (خوا) بەخێرھاتنیان بە(ووشەی) سەلامە وە خوا پاداشتی چاکی بۆ ئامادە کردوون

﴿45﴾ ئەی پێغەمبەر ﷺ بێگومان ئێمە تۆمان ناردووە (بۆ خەڵکی) بەشایەت و مژدەدەرو ترسێنەر

﴿46﴾ و بەبانگخواز بۆ (ڕێگەی) خوا بەفەرمانی ئەو و چرایەکی ڕووناك کەرەوە

﴿47﴾ وە مژدە بدە بەئیمانداران کەبێگومان بۆ ئەوان ھەیە بەھرە و بەخششێکی گەورە لەلایەن خواوە

﴿48﴾ گوێرایەڵی کافران و دوو ڕووان مەکە گوێ مەدە بەئازاردانی ئەوان (بۆ تۆ) وپشت ھەر بەخوا ببەستە وە خوا بەسە کەپشتیوان بێت

﴿49﴾ ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە کاتێك ئافرەتانی ئیماندارتان مارەکرد لەپاشان لەپێش ئەوەی بچنە لایان تەڵاقتاندان ئەوە لەسەریان نیە بۆ ئێوە ھیچ عیددەیەك ھەڵژمێرن کەواتە موتعەیان (پۆشاك و نوێن بۆ دڵخۆشیان) بدەنێ و تەڵاقیان بدەن بە تەڵاقدانێکی جوان و ڕێك وپێك

﴿50﴾ ئەی پێغەمبەر ﷺ بێگومان ئێمە حەڵاڵمان کرد بۆ تۆ ئەو ھاوسەرانەت کەمارەییت پێ داوون ھەروەھا ئەو کەنیزەکانەی کەخوا دەستی تۆی خستن (بەھۆی زاڵ بوونت بەسەر کافراندا) و (بۆمان حەڵاڵ کردویت) کچانی مامت و کچانی پورت (خوشکی باوکت) و کچانی خاڵت و کچانی پورت (خوشکی دایکت) ئەوانەی کەکۆچیان کرد لەگەڵت ھەروەھا ئافرەتێکی ئیماندار ئەگەر خۆی ببەخشێ بەپێغەمبەر (بەبێ مارەیی) ئەگەر پێغەمبەر ﷺ وویستی مارەی بکات (ئەمەیان) تەنھا بۆ تۆ دروستە بەجیا لەئیماندارانی تر بەڕاستی ئێمە دەزانین چیمان پێویست کردووە لەسەر ئیمانداران دەربارەی ھاوسەرکانیان و کەنیزەکەکانیان لەبەر ئەوەی ھیچ لەلات زەحمەت و گران نەبێ (کەشتانێکت بەجیا لە موسڵمانان بۆ دروستە) وە خوا لێبوردە ومیھرەبانە

﴿51﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) سەرەی ھەریەکێك لەخێزانەکانت وویست دوای بخە و ھەریەکێ لەوانت وویست (پێشی بخەو) بیھێنە بۆ لای خۆت وە ھەرکامت بوێت (بێتە لات) لەوانەی بەرکەنارت کردوون لەوەوپێش ھیچ گوناھێکت لەسەر نیە ئەو (سەرپشك کردنە) نزیکترە کەچاوو دڵیانی پێگەش بێـتەوە و خەفەت نەخۆن و ھەموویان ڕازی بن بەوەی کەپێت داوون وە خوا دەزانێت بەوەی کە لەدڵتاندایە وە خوا زانا ولەسەر خۆیە

﴿52﴾ دوای ئەمانە (کە ھاوسەرتن) ھیچ ئافرەتێکت بۆ حەڵاڵ نیە و ناشتوانی بیان گۆڕی بەھاوسەرانی تر ھەرچەندە بە جوانیان سەرسام بیت (ڕێك و پێکیان سەرنجت رابکێشێ) مەگەر وەك کەنیزەك ببیتە خاوەنی وەخوا بەسەر ھەموو شتێکدا چاودێرە

﴿53﴾ ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە مەچنە ژوورەوە بۆ ماڵەکانی پێغەمبەر ﷺ مەگەر ڕێگەتان پێ بدرێت بۆ نان خواردنێك بێ ئەوەی چاوەڕوانی پێگەیشتنی بکەن بەڵام ئەگەر بانگ کران (بۆنان خواردن) ئەوسا بڕۆنە ژوورەوە ئەمجا ئەگەر خواردنەکەتان خوارد بڵاوەی لێ بکەن وە مەمێننەوە بۆ قسە کردن چونکە بەڕاستی ئەو (مانەوەتان) ئازاری پێغەمبەر (ﷺ ) دەدات ئەویش شەرم دەکات لێتان (کە بێ دەنگە) بەڵام خوا لە(ووتنی) ھەق شەرم ناکات وە ھەر کاتێك داوای شتێکی ناوماڵتان کرد لە (ھاوسەرەکانی پێغەمبەر ﷺ) ئەوە لەپشتی پەردەوە لێیان داواکەن ئەو (شێوە داوا کردنە)تان خاوێن ترە بۆ دڵی ئێوەو ئەوانیش بە ھیچ شێوەیە بۆ ئێوە دروست نیە ئازاری (دڵی) پێغەمبەری خوا بدەن وە ھەرگیز نابێت خێزانەکانی پاش خۆی مارە بکەن بەڕاستی ئەو (ئازاردانی دڵ و مارەکردنە)تان بەلای خواوە (گوناھێکی) زۆر گەورەیە

﴿54﴾ ئەگەر ھەر شتێك ئاشکرا بکەن (بیڵێن) یان بیشارنەوە (لە دڵتاندا) ئەوە بەڕاستی خوا زانایە بەھەموو شتێك

﴿55﴾ (ھاوسەرانی پێغەمبەر ﷺ) ھیچ گوناھێکیان لەسەر نیە (ئەگەر بێ حیجاب بن) لای باوکیان وکوڕانیان وبراکانیان وبرازاکانیان وخوشکەزاکانیان ولای ئافرەتانی ھاودینیان ولای غولام وکەنیزەکەکانی خۆیان وە لەخوا بترسن بەڕاستی خوا چاودێر و ئاگادارە بەسەر ھەموو شتێکدا

﴿56﴾ بەڕاستی خوا وفریشتەکانی سەڵاوات دەدەن لەسەر پێغەمبەر ﷺ ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە ئێوەش سەڵاوات و سەلامی زۆری لەسەر بدەن

﴿57﴾ بەڕاستی کەسانێك کەئازاری خواو پێغەمبەرەکەی دەدەن خوا نەفرەتی لێکردوون لەدونیا و لەدواڕۆژدا وە سزای ڕیسواکەری بۆ ئامادەکردون

﴿58﴾ وە کەسانێك کەئازاری پیاوان و ئافرەتانی ئیماندار ئەدەن بێ ئەوەی ھیچ تاوانێکیان کردبێت ئەوە بەڕاستی ئەوانە بوھتان و تاوانێکی ئاشکرایان گرتۆتە ئەستۆ

﴿59﴾ ئەی پێغەمبەر (ﷺ) بڵێ بە ھاوسەرانت وبەکچانت و بە ئافرەتانی بڕواداران با عابا وباڵاپۆشەکانیان بدەن بەسەر خۆیاندا (خۆیان و جوانیانی پێ داپۆشن) ئەوە نزیکترە بناسرێن (بەداوێن پاک) تا بەھۆیەوە ئازار نەدرێن وە خوا لێبووردە و میھرەبانە

﴿60﴾ بەڕاستی ئەگەر کۆتایی نەھێنن دووڕووان وە کەسانێك لەدڵیاندا نەخۆشی ھەیە و پڕوپاگەندەچیەکان کە لەمەدینەن ئێمە تۆ ھان دەدەین (بەجەنگ کردن) لەدژیان پاشان ماوەیەکی کەم نەبێت (لەمەدینەدا) دراوسێت نابن (دەردەکرێن)

﴿61﴾ (ئەوانە) نەفرەت لێکراون لەھەر کوێیەك بەر دەستت کەوتن بەدیل دەگیرێن و بەکوشتن دەکوژرێن

﴿62﴾ خوا (ئەوەی کردووە) بەسوننەت و باوی (خۆی) لەناو کەسانێك کەپێشتر بوون ھەرگیز باوو سوننەتی خوا گۆڕانی بۆ نیە

﴿63﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) خەڵك پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی (بەرپابوونی) ڕۆژی دوایی بڵێ زانینی (بەرپابوونی) ئەو ڕۆژە تەنھا لای خوایە تۆ چوزانیت لەوانەیە ڕۆژی دوایی نزیك بێت (بەڵام خەڵك نازانن)

﴿64﴾ بەڕاستی خوا نەفرەتی لە بێ باوەڕان کردووە و ئاگری ھەڵگیرساوی بۆ ئامادە کردوون

﴿65﴾ بەھەمیشەیی تێیدا دەمێنەوە ھیچ پشتیوان و یاریدەدەرێکیان نیە

﴿66﴾ ڕۆژێك کەدەم وچاویان لەئاگری دۆزەخدا ئەم دیوو ئەو دیو دەکرێت دەڵێن: خۆزگە وکاشکای گوێرایەڵی خواو گوێرایەڵی پێغەمبەرمان بکردایە

﴿67﴾ وە دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ئێمە بەگوێی سەران و گەورەکانمان کرد ئیتر لەڕێگای ڕاست گومڕایان کردین

﴿68﴾ ئەی پەروەردگارمان دوو بەرابەر سزایان بدە و بەر نەفرەتی گەورەی خۆتیان بخەیت

﴿69﴾ ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە وەك ئەو کەسانە مەبن کە موسایان ئازاردا (تۆمەتیان بۆ کرد) جا خوا موسای پاك کردەوە لەوەی دەیانووت (موسا) لای خوا ڕێزو پلە وپایەی ھەبوو

﴿70﴾ ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە لەخوا بترسن و پارێزکار بن وقسەی ڕاست و دروست بکەن

﴿71﴾ کردەوەکانتان چاك دەکات ولەتاوانەکانتان خۆش دەبێت و ھەر کەس گوێرایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی بکات ئەوە بەڕاستی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێناوە

﴿72﴾ بێگومان ئێمە سپاردەمان نیشانی ئاسمانەکان و زەوی و چیاکان دا (ھەڵگرتنی ئەمانەتی دینداریمان پێشنیار کرد بۆیان) بەڵام ھیچیان ڕازی نەبوون کەھەڵیگرن و ترسان لەو (ئەمانەتە) کەچی ئادەمی ئەو(سپاردەی) ھەڵگرت بەڕاستی ئەو (ئادەمی) زۆر ستەمکار و نەزانە

﴿73﴾ بۆ ئەوەی خوا سزای پیاوان و ئافرەتانی دوو ڕوو بدات وە (سزای) پیاوان و ئافرەتانی ھاوەڵـدانەریش( بدات) وە لە پیاوان و ئافرەتانی ئیماندار تەوبە وەرگرێت وەخوا لێبوردەی میھرەبانە

سبأ

Surah 34

﴿1﴾ ھەموو سوپاس وستایش بۆ خوایە کە ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە تەنیا ھی ئەوە وە لەو دواڕۆژیشدا ستایش ھەر بۆ ئەوە وە ئەو( خوا) دروست کاری ووردبینە

﴿2﴾ خوا دەزانێ چی دەچێ بە ناو زەویدا و چی لێ دەردەچێ و چی دێتە خوارەوە لە ئاسمان و چی بۆ سەر دەکەوێ وەخوا میھرەبانی لێبوەردەیە

﴿3﴾ بێ باوەڕان وتیان: ڕۆژی دواییمان بەسەردا نایەت (ئەی موحەممەد(ێلی اللە علیە وسلم)) بڵێ (وانیە) سوێند بە پەروەردگارم ئەو (قیامەتە) تان بۆ دێ (خوا) زانای ھەموو پەنھانەکانە لەخوا گوم نابێ قورسایی گەردیلەیەک لە ئاسمانەکان و زەویدا وە بچوکتر و گەورەتر لەوە نییە ئیللا لە کتێبێکی ئاشکراو ڕووندایە

﴿4﴾ بۆ ئەوەی پاداشتی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوەو کردەوەی چاکیان کردووە بداتەوە بۆ ئەوانە هەیە لێبوردنی (پەروەدگار) و پاداشت و ڕۆزییەکی چاك

﴿5﴾ وە کەسانێك کەھەوڵ دەدەن باوەڕ بە نیشانەکانی ئێمە نەکرێ، دەستە پاچەن وهیچیان پێ ناكرێت، بۆ ئەوانەیە سزای زۆر خراپ و سەخت

﴿6﴾ ئەوانە زانیاریان پێ دراوە دەزانن ئەوەی لە پەروەردگارتەوە بۆت ھاتووە تەنھا ئەوە ڕاستە و ڕێنموونی (خەڵك) دەکات بۆ ڕێگای خوای زاڵی ستایش کراو

﴿7﴾ وە ئەوانەی بێ باوەڕ بوون دەیان وت ئایا پیاوێکتان نیشان بدەین کە ھەواڵتان پێ دەدات کاتێك (مردن و) بەتەواوی ڕزین و پارە پارە بوون، بەڕاستی ئێوە سەر لەنوێ دروست دەکرێنەوە

﴿8﴾ ئایا ئەو (پێغەمبەر ﷺ) بەدەم خواوە درۆ دەکات یان شێتە (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەوانەی بێ باوەڕن بەدواڕۆژ لەناو سزاو گومڕاییەکی دوور (لەڕاستی)دان

﴿9﴾ دەی ئایا سەرنج نادەن بۆ ئەوەی لەبەردەم و لەپشتیانەوەیە لەئاسمان و زەویدا ئەگەر بمانەوێت دەیان بەین بەناخی زەویدا یان دەیخەینە خوار بەسەریاندا چەند پارچەیەك لەئاسمان بەڕاستی لەوەدا بەڵگەو پەند ھەیە بۆ ھەر بەندەیەك ڕوو لەخوا بێت

﴿10﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی لەلایەن خۆمانەوە فەزڵ و بەھرەیەکی گەورەمان بەداود بەخشیبوو ئەی چیا وباڵندەکان لەگەڵ داود زیکرو تەسبیحاتی خوا بکەن وە ئاسنمان بۆ نەرم کردبوو

﴿11﴾ (فەرمانمان پێ کرد) قەڵغان وزرێی جەنگیان لێ دروست بکە و لەچنینی زرێدا بائەندازەیی ئەڵقەکان وەك یەك بن وکردەوەی چاك بکەن بەڕاستی من بەوەی کەدەیکەن بینام

﴿12﴾ وە بۆ سولەیمان (با، ھەوا)مان ڕام ھێنا بەیانیان تا نێوەڕۆ ( با) بەئەندازەی مانگێك ڕێگای دەبڕی وە (نێوەڕوان تا) ئێوارانیش بەئەندازەی مانگێك ڕێگای دەبڕی وە مسمان بۆ تواندەوە وەك کانیا و (دەڕۆی) و ھەندێك لەجنۆکەکانمان ڕام ھێنابوو لەبەر دەستیدا کاریان دەکرد بەفەرمانی پەروەردگاری وە ئەگەر ھەرکام لەوان (خوای گەورە ڕامی ھێنا بوونن) لەفەرمانی ئێمە لابدەن سزای ئاگری ھەڵگیرساوی پێ دەچێژین

﴿13﴾ (سولەیمان) ھەرچی بوویستایە بۆیان دروست دەکرد لەپەرستگاو پەیکەرو چەندین قاپی (نان خواردن) وەك حەوزی گەورەو چەند قازان و مەنجەڵی دامەزراو (نەدەجوڵان لەبەر گەورەییان) ئەی ئالی داود شوکرانە بژێری خوا بکەن بەڵام کەمێك لەبەندەکانم (بۆ خوا) سوپاسگوزارن

﴿14﴾ ئەمجا کاتێك سولەیمانمان مراند ھیچ شتێك مردنی سولەیمانی نیشان (جنۆکەکان) نەدا بێجگە لەخۆرەو مۆریانەی زەوی کە داردەستەکەی (سولەیمان) یان دەخوارد (کەسولەیمان خۆی دابوو بەسەریدا) ئەمجا کاتێك (سولەیمان) کەوت بۆ جنۆکەکان ڕوون بویەوە ە ئەگەر غەیبیان بزانیایە لەو سزا ڕیسواکەرەدا نەدەمانەوە

﴿15﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی بۆ خەڵکی سەبەء لەو شوێنی ژیانەیاندا نیشانەیەك (لەسەر دەسەڵاتی خوا) ھەبوو دوو باخات لای ڕاست و لای چەپی (شوێنەکەیانەوە) ھەبوو (پێیان وترا) لەڕۆزی پەروەردگارتان بخۆن و سوپاسی ئەو بکەن وڵاتێکی پاك و خۆش و پەروەردگارێکی لێبوردە(یان ھەیە)

﴿16﴾ ئەمجا ڕوویان وەرگێڕا بەو ھۆیەوە لافاوی وێرانکارمان بۆ ناردن دوو باخاتی (چاکی بەروو بوومدار) ئەوانمان گۆڕی بەدوو باخاتی (خراپی) خاوەن بەرێکی تفت و تاڵ و دارگەز و کەمێك لەداری نەبگ (تاوگ، سیدر)

﴿17﴾ ئا بەو جۆرە تۆڵەمان لێ سەندن بەھۆی نا سوپاسیانەوە و ئایا جگە لەوانەی زۆر سپڵەن تۆڵە لەکەس ئەسێنین؟

﴿18﴾ وە لەنێوان (ڕێگای) ئەوان و ئەو شارانەی پیتو بەرەکەتمان تێخستبوون (لەشام) سازاندبوومان چەند شارۆچکە و دێھاتی نزیك ولەیەکەوە دیار و ڕێگەی نزیکمان بۆ ڕۆشتن لەنێوان (ئەو دێھاتانە)دا دانابوو (ووتمان پێیان)چەند شەوو ڕۆژ بەو (رێگایانە)دا بڕۆن بەئارامی و بێ ترس

﴿19﴾ کەچی (خەڵکی سەبەء) ووتیان ئەی پەروەردگارمان ماوەی (ڕێگەی) سەفەرەکانمان دور بخەرەوە وستەمیان لەخۆیان کرد ئێمەش کردمانن بەداستانێك لەناو خەڵکدا بیگێڕنەوە پرژ و بڵاومان کردن (بەوڵاتاندا) بەو پەڕی پرژو بڵاوکردن، بەڕاستی لەو بەسەرھاتەدا چەند نیشانە ھەیە بۆ ھەموو زۆر خۆگری شوکرانە بژێر

﴿20﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی شەیتان گومانی خۆی لەواندا بەدی ھێنا بۆیە ئیمانداران نەبێت ھەموویان شوێنی شەیتان کەوتن

﴿21﴾ وە شەیتان ھیچ دەسەڵاتی بەسەر ئیمانداران دا نەبوو تەنھا بۆ ئەوەی بزانرێت کێ باوەڕی بەڕۆژی دوایی ھەیە وەکێ لەوان دەربارەی (دواڕۆژ) لەگوماندایە وە پەروەردگارت (ئەی موحەممەد ﷺ) بەسەر ھەموو شتێکدا چاودێرە

﴿22﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھاوار بکەن لەوانەی کەبێجگە لەخوا بەپەرستراوتان دەزانین بەقەدەر ھەرە وردیلەیەکیان بەدەست نیە نە لە ئاسمانەکان و نە لەزەویدا وە ئەو پەرستراوانە ھاوبەشی (خوا) نەبوون (لە دروستکردنی) ئاسمانەکان و زەویدا و ھیچ یەك لەوان یارمەتیدەری خوا نەبوون

﴿23﴾ وە تکا کردن لای خوا سوودی نیە مەگەر بۆ کەسێك ئەو (خوا) رێگە بدات ھەتا کاتێك ترس و بیم لەدڵی (تکاکاران) لادەبرێ (بەھۆی رێگەپێدانی شەفاعەت) (بە یەکتر) دەڵێن: پەروەردگارتان چی بڕیارێکی فەرموو دەڵێن: ووتە ڕاستەکەی فەرموو (کەرێگە دانە بەتکا کردن) وە تەنھا (خوا) بەرزو بڵندو گەورەیە

﴿24﴾ بڵێ کێ ڕۆزیتان دەدات لەئاسمانەکان و زەویدا بڵێ خوا (ڕۆزیمان دەدات) بێگومان ئێمە یان ئێوە (یەکێکمان) لەسەر ڕێنمونین یان لەگومڕاییەکی ئاشکراداین

﴿25﴾ (بڵێ) پرسیارتان لێ ناکرێت لەتاوانێ کەئێمە کردوومانە ئێمەش پرسیارمان لێ ناکرێت لەوەی ئێوە دەیکەن

﴿26﴾ بڵێ پەروەردگارمان ئێمەو ئێوە کۆدەکاتەوە لەپاشان بڕیار دەدات لەنێواناماندا بەھەق و ڕاستی وە ھەر ئەوە دادوەری زانا

﴿27﴾ بڵێ ئادەی نیشانم دەن ئەو ھاوبەشانەی بردوبووتاننە ڕێزی خواوە وانیە بەڵکو زاتی خوایە زاڵ و دانا وکار دروست

﴿28﴾ وە ئێمە تۆمان نەناردوە بۆ ھەموو ئادەمی بەمژدەدەر و ترسێنەر نەبێت بەڵام زۆربەی ئادەمی نازانن

﴿29﴾ وە دەڵێن ئەم بەڵێنی (ڕۆژی دواییە)کەی دێت ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن

﴿30﴾ بڵێ بەڵێنی ئێوە ڕۆژێکە نەساتێك دوا دەکەون لێی و نەپێشیش دەکەون

﴿31﴾ وە ئەوانەی بێ باوەڕ بوون ووتیان ئێمە ھەرگیز باوەڕ ناھێنین بەم قورئانە و بەو کتێبانەش پێش ئەم (قورئانە) ھاتوون خۆزگە دەتبینی کاتێك ئەو ستەمکارانە ڕادەگیرێن لەبەردەم (دادگای) پەروەردگاریاندا قسەو تاوان ئاڕاستەی یەکتر دەکەن لاوازو ژێردەستە کراوان دەڵێن بەوانەی خۆیان بەگەورە دەزانی (بە دەسەڵاتدارەکان) ئەگەر ئێوە نەبوونایە بێگومان ئێمە باوەڕدار دەبووین

﴿32﴾ ئەوانەی خۆیان بەگەورە دادەنا دەڵێن بەوانەی ژێردەستە و لاواز کرابوون ئایا ئێمە ڕێگریمان کردن لەڕێنمونی دوای ئەوە بۆتان ھات (نەخێر وانیە) بەڵکو خۆتان تاوانبار بوون

﴿33﴾ ژێر دەستەو چەوساوەکان دەڵێن بەوانەی خۆ بەزل زان بوون (نەخێر وانیە) بەڵکو پیلانی (ئێوە) بەشەو و بەڕۆژ (چەواشەی کردین) کاتێك فەرمانتان پێ دەداین کە بێ بڕوا بین بەخوا وە وێنە وھاوبەشانی بۆ دابنێین ھەموویان پەشیمانی دەشارنەوە کاتێك کەسزای دۆزەخ دەبینن وە زنجیرو تەوقمان کردە گەردنی بێ باوەڕان ئایا تۆڵەیان لێ ئەسەنرێت جگە لەسزای ئەوەی دەیانکرد

﴿34﴾ وە لەھیچ شارێکدا پێغەمبەری ترسێنەرمان نەناردووە مەگەر خاوەن نازو نیعمەتەکانی (دەوڵەمەندەکانی) ووتوویانە بەڕاستی ئێمە باوەڕمان نیە بەو (ئاینە)ی ئێوەی پێ نێردراون

﴿35﴾ وە ووتیان ئێمە سامان و منداڵمان زۆرترە (لەئێوە) وە ئێمە قەت سزا نادرێین

﴿36﴾ بڵێ بەڕاستی پەروەردگارم ڕۆزی فراوان دەکات ودەیگرێتەوە بۆ ھەر کەسێك بیەوێ بەڵام زۆر بەی خەڵك نازانن

﴿37﴾ وە سامان و منداڵتان شتێك نین لای ئێمە پلەو پایەتان نزیك بکەنەوە مەگەر ئەوەی باوەڕی ھێنابێت و کردەوەی چاکی کردبێت بۆ ئەوانە پاداشتی دوو بەرامبەر ھەیە بەھۆی ئەو چاکانەی کەکردویانە ئەوان لەکۆشکە بەرزەکانی (بەھەشتدا) لە ئارامی وئاسایشدان

﴿38﴾ وە ئەوانەی ھەوڵی پوچەڵ کردنەوەی نیشانەکانی ئێمە دەدەن دەستە پاچەن و ھیچیان پێ ناکرێت ئەوانە لەسزای دۆزەخدا ئامادە کراو دەبن

﴿39﴾ بڵێ بێگومان پەروەردگارم ڕۆزی ھەرکام لەبەندەکانی بیەوێت فراوان یان کەمی دەکات بۆی وە ئێوە ھەر شتێکك ببەخشن (لەپێناو خوادا) ئەوە خوا جێگەی پڕدەکاتەوە وە ئەو (خوا) چاکترینی ڕۆزیدەرانە

﴿40﴾ وە ڕۆژێك (خوا) ھەموویان کۆ دەکاتەوە پاشان بەفریشتەکان دەفەرموێ ئایا ئەوانە (لەدونیا) ئێوەیان دەپەرست

﴿41﴾ (فریشتەکان) دەڵێن پاك و بێگەردی بۆ تۆ تەنھا تۆ گەورە وپشتیوانیی ئێمەی نەك ئەوان بەڵکو ئەوان جنۆکەیان دەپەرست زۆربەیان باوەڕیان بەوان (جنۆکە) ھەبوو

﴿42﴾ ئەمجا ئەمڕۆ ناتوانن ھیچ سوودو زیانێك بەیەکتری بگەیەنن وە بەستەمکاران دەڵێین: سزای ئاگری دۆزەخ بچەژن ئەوەی ئێوە باوەڕتان پێی نەبوو

﴿43﴾ کاتێک بخوێنرێتەوە بەسەریاندا نیشانە ڕوونەکانی ئێمە دەڵێن: ئەمە (پێغەمبەر ﷺ) ھیچ نیە جگە لەپیاوێك دەیەوێت ڕێگریتان بکات لەوەی کەباوو باپیرانتان دەیانپەرست وە دەڵێن: ئەمە (قورئان) شتێك نیە بێجگە لە درۆیەکی ھەڵبەستراو بەناوی خواوە وە بێباوەڕان بەڕاستی بە (قورئان) یان دەووت کەبۆیان ھاتبوو ئەمە تەنھا جادویەکی ئاشکرایە

﴿44﴾ (خۆ ئێمە) پێشتر چەند کتێبێکمان پێ نەدابوون کە بیانخوێننەوە و بۆمان نەناردبوون پێش تۆ ھیچ پێغەمبەرێکی ترسێنەر

﴿45﴾ وە کەسانێك پێش ئەمان (قوڕەیشیەکان) باوەڕیان بەپێغەمبەرانیان نەھێنا ئەمان (قوڕەیش) نەگەیشتبوونە دەیەکی ئەوەی بەوانمان دابوو ئەمجا ئەوان باوەڕیان بەپێغەمبەرانی من نەھێنا جا چۆن بوو تۆڵە سەندنی ئێمە (لەوان)

﴿46﴾ بڵێ من تەنھا بەیەک شت ئامۆژگاریتان دەکەم کەدوو دوو، یەك یەك، لەبەر خوا ھەڵسن ( وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی بن) پاشان بیر بکەنەوە ھاوڕێکەتان(پێغەمبەر ﷺ) شێت نیە ئەو (پێغەمبەر ﷺ) تەنھا ترسێنەرە بۆ ئێوە لەپێش ھاتنی سزای سەختی (قیامەت)

﴿47﴾ بڵێ ھەرکرێ و پاداشتێکم لێ داوا کردوون ئەوە بۆ خۆتان پاداشتی من تەنھا لەسەر خوایە وە ئەو (خوا) بەسەر ھەموو شتێکدا ئاگادارە

﴿48﴾ بڵێ بەڕاستی پەروەردگارم بەتوندی ھەق دەدات بەسەر (بەتاڵدا) (خوا) زانایە بە نھێنی و شاراوەکان

﴿49﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ (ئاینی) ڕاست ھات و بەتاڵ (نەما) و دروست نابێتەو دووبارە ناگەڕێتەوە

﴿50﴾ بڵێ ئەگەر من گومڕابم ئەوە زیانەکەی تەنھا بۆ خۆمە وە ئەگەر ڕێنمونبم ئەوە بەھۆی ئەو(قورئانە) وەیە کەپەروەردگارم بۆی ناردووم بەڕاستی خوا بیسەرو نزیکە

﴿51﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) ئەگەر دەبینیت کاتێك (بێ باوەڕان) زۆر دەترسن ئەمجا بەھیچ جۆرێک ڕزگار بوونیان نیە وە لەشوێنێکی نزیك (دۆزەخەوە) دەبرێن بۆ ناوی

﴿52﴾ لەو کاتەدا دەڵێن باوەڕمان ھێنا بەو (قورئانە) چۆن (باوەڕیان) دەست دەکەوێ لەشوێنێکی دوورەوە

﴿53﴾ کەبەڕاستی ئەوان لەدونیادا بێ باوەڕ بوون پێی وە بە نەزانی قسەیان لەپەنھانیەکان دەکرد لەشوێنێکی دورەوە (کەدونیایە)

﴿54﴾ بەر بەست دەخرێتە نێوان ئەوان و ئەوەی ئارەزووی دەکەن (کەبڕوا ھێنان و تەوبە کردنە) ھەر وەکو بەھاوشێوەکانیان کرا لەپێش ئەماندا بەڕاستی ئەوان لەگومانێکی دوو دڵ کەردان

فاطر

Surah 35

﴿1﴾ ھەموو ستایش بۆ خوایە کەبەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەویە فریشتەکانی کردووە بەنێراوانێک خاوەنی (چەند جۆرە) باڵن : دووان و سیان و چوار (خوا) ھەرچی بیەوێت لەدروستکردندا زیادی دەکات بەڕاستی خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە

﴿2﴾ خوا ھەر ڕەحمەت وچاکەیەک بۆ خەڵك بەرەڵا بکات و بیکاتەوە ئیتر شتێک نیە ڕێگری لێ بکات وبیگرێتەوە وەخوا ھەر بەھرەیەک بگرێتەوە ئیتر لەپاش گرتنەوەی خوا بەرەڵاکەر و نێرەری بۆ نیە وە خوا زاڵ و باڵادەست و کار دروستە

﴿3﴾ ئەی خەڵکینە بیربکەوە لەفەزڵی خوا بەسەرتانەوە ئایا بێجگە لەخوا دروستکەرێکی تر ھەیە کەڕۆزیتان بدات لەئاسمان و زەویدا ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە لەخوا دەی چۆن وا ڕوو وەردەگێڕن (لەیەکخواپەرستی)

﴿4﴾ ئەگەر باوەڕیان پێ نەھێنایت (دڵگران مەبە) چونکە بەڕاستی پێغەمبەرانی پێش تۆش باوەڕیان پێ نەھێنرا ھەموو کارو بارەکان تەنھا بۆ لای خوا دەگەڕێتەوە

﴿5﴾ ئەی خەڵکینە بێگومان بەڵێنی خوا ڕاستە دەی کەواتە با ژیانی دونیا فریوتان نەدات وە باشەیتان بە (بەزەیی و لێبوردەی) خوا فریوتان نەدات

﴿6﴾ بەڕاستی شەیتان دوژمنی ئێوەیە دەی کەواتە ئێوەش بەدوژمنی خۆتانی دابنێن بیگومان ئەو (شەیتان) تاقم وکۆمەڵەکەی بانگ دەکات بۆ ئەوەی ببەنە ھاوەڵانی ئاگری ھەڵگیرساوی (دۆزەخ)

﴿7﴾ ئەوانەی بێ باوەڕ بوون سزای بەتینیان بۆ ھەیە وە ئەوانەی باوەڕیان ھێناوەو کردەوە چاکەکانیان کردوە لێبوردن و پاداشتی گەورەیان بۆ ھەیە

﴿8﴾ دەی ئایا کەسێک کەکردەوەی خراپی خۆی بۆ جوانکراوە و بەچاک و جوانی دەبینێت (وەک کەسێکە پێوەری چاکەو خراپەی ئاین بێت) وە بەڕاستی خوا ھەرکەسێکی بوێت گومڕای دەکات وە ھەرکەسێکی بوێت ڕێنمونی دەکات دەی کەواتە بەخەفەت خواردن لەبەر (ئیمان نەھێنانی) ئەوان خۆت مەفەوتێنە بەڕاستی خوا بەوەی کەئەوان دەیکەن ئاگادارە

﴿9﴾ خوا زاتێکە (با،ھەوا) کانی ناردووە بۆ ئەوەی ھەورەکان بگەڕێنێت (بڵاویان بکاتەوە) ئەمجا ئەو (ھەورانە) دەنێرین بۆ سەر وڵاتێکی مردوو جا (بارانی لێ دەبارێت و) زەوی پێی زیندوو دەکەینەوە لەپاش ووشک بوون و مردنی زیندوو کردنەوەی(مردووانیش لەقیامەتدا) ھەر بەو شێوەیە

﴿10﴾ ھەر کەسێك گەورەیی و سەربەرزی دەوێت (لەخوای بوێت) چونکە بەڕاستی ھەموو گەورەیی و دەسەڵات ھەر بۆ خوایە ووتەی پاک و چاک تەنھا بۆ لای ئەو (خوا) سەر دەکەوێت وە (ووتەی پاکو) کردەوەی چاک بەرز دەکاتەوە (بۆلای خۆی) وە ئەوانەی کەپیلانە خراپەکان دەگێڕن سزایەکی توندو بەتینیان بۆ ھەیە و فێڵ و پیلانی ئەوانە لەناو دەچێت

﴿11﴾ خوا (باوکی) ئێوەی لەخاک دروستکردووە لەپاشان (نەوەکانی دروستکرد) لەنوتفە (دڵۆپە ئاوێک) ئەمجا (خوا) کردوونی بەچەند جووت (نێر و مێ) وە ھیچ مێینەیەك (ئافرەتێك) دوو گیان نابێت و سکەکەی دانانێت (مناڵی نابێت) مەگەر بەئاگاداری خوا نەبێت وە ھیچ تەمەن درێژ کراوێك تەمەنی درێژ ناکرێت وە لەتەمەنی کەم ناکرێت مەگەر لەکتێبێک(لوح المحفوظ )دا نوسراوە بەڕاستی ئەم کارە بۆ خوا ئاسانە

﴿12﴾ ئەو دوو (جۆرە) دەریا وەک یەک نین ئەمەیان سازگار وشیرینە و خواردنەوەی ئاسانە و خۆشە ئەوی تریان سوێرو تاڵ و تفتەو لەھەردووکیان گۆشتی تەڕو تازە دەخۆن و خشڵی (مرواری و سەدەف و دوڕ لەدەریا) دەرئەھێنن و دەیپۆشن، وخۆتانی پێ دەڕازێننەوە و کەشتیەکان دەبینیت (بە سنگیان) ئاوەکە لەت دەکەن (کاتێك بەناویدا دەڕۆن) بۆ ئەوەی ھەندێ ڕزق و ڕۆزی خوا پەیدا بکەن وە تا ستایشی خوا بکەن (لەسەر بەھرەکانی)

﴿13﴾ (خوا) شەو دەکات بەناو ڕۆژدا و ڕۆژ د ەکات بەناو شەودا وە خۆرو مانگی ڕام ھێناوە ھەریەکەیان (لە خولگەی خۆیدا) تا ئەو ماوەیەی بۆی دیاریکراوە دەگەڕێت ودەسوڕێتەوە ئەوەیە خوای پەروەردگاری ئێوە پادشایەتی تەنھا بۆ ئەوە و ئەوانەی ئێوە ھاواریان لێ دەکەن بێجگە لەخوا خاوەنی توێکڵە سپێکەی ناوکی خورمایش نین

﴿14﴾ (بتەکان) ئەگەر نزاو ھاواریان لێ بکەن ھاوارەکەتان نابیستن و ئەگەر بیشی بیسن وەڵامتان نادەنەوە و لەڕۆژی قیامەتیشدا بێ باوەڕ دەبن بەھاوبەش دانانەکەتان (وبەدرۆتان دەخەنەوە) وە دڵنیابە کەس وەك (خوای) ئاگادار، ئاگادارت ناکات (لەسەر ئەنجامتان)

﴿15﴾ ئەی خەڵکینە ھەر ئێوە ھەژاری لای خوان وە تەنھا خوایە بێ نیازی ستایشکراو

﴿16﴾ ئەگەر (خوا) بیەوێت لەناوتان دەبات وە خەڵکێکی تری تازە دەھێنێت

﴿17﴾ وە ئەمەش بۆ خوا کارێکی گران نیە

﴿18﴾ ھیچ گوناھبارێك گوناھی کەسێکی تر ھەڵناگرێت وە ئەگەر بارگرانێ (گوناھبارێك) بانگی کەسێکی تر بکات بۆ ھەڵگرتنی (بارە گوناھەکەی) ھیچ لەو (بارە گوناھە) ھەڵناگرێت ھەرچەندە (داوا لێ کراوەکە) خزمیشی بێت بەڕاستی تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) تەنھا ئەوانە بێدار دەکەیتەوە کە بەپەنھانی لەپەروەردگاریان دەترسن و نوێژەکانیان بەرێکی بەجێ دەھێنن وە ھەر کەس خۆی پاک ڕاگرێ (لە تاوان) ئەوە بەڕاستی (سوودی) خۆ پاك ڕاگرتنەکەی ھەر بۆ خۆیەتی و گەڕانەوەش تەنھا بۆ لای خوایە

﴿19﴾ نەکوێرو بینا یەکسانن

﴿20﴾ و نە تاریکستان و ڕووناکی (وەك یەکن)

﴿21﴾ و نەسێبەرو خۆرەتاو (وەك یەکن)

﴿22﴾ نەزیندووان و مردووان بەرانبەرن بەڕاستی خوا (بانگی خۆی) دەبیستێنێ بەھەر کەس کەبیەوێت بەڵام تۆ ناتوانی (ئەی موحەممەد ﷺ پەیامەکەت) ببیستێنی بەوانەی لەگۆڕەکاندان (مردوون)

﴿23﴾ تۆ تەنھا ترسێنەری

﴿24﴾ بێگومان ئێمە تۆمان بە(ئاینی) ڕاستەوە ناردووە مژدەدەر و ترسێنەر بیت ھەر گەل و ئوممەتێك (پێغەمبەرێکی) ترسێنەری تێدا ھاتووە

﴿25﴾ وە ئەگەر باوەڕت پێ نەھێنن ئەوە بێگومان لەپێش ئەوانیشەوە کەسانێک باوەڕیان نەھێنا (بە پێغەمبەرەکانیان) پێغەمبەرەکانیان ھاتنە لایان بەموعجیزەکانەوە و پەڕاوو کتێبە ڕوون کەرەوەکانەوە

﴿26﴾ پاشان ئەوانەیان بێ باوەڕ بوون قارم لێ گرتن جا چۆن بوو تۆڵە سەندنی ئێمە (لەوان)

﴿27﴾ ئایا نەتبینی کە بەڕاستی خوا لەئاسمانەوە بارانی باراندووە، ئەمجا بەو بارانە ھەموو جۆرە میوەیەکمان ڕواند کەشێوە و ڕەنگەکانیان جیاوازە و لەچیاکاندا چەند ڕێگا ھەیە کەڕەنگیان سپی و سورە (سپی و سورەکانیش) جیاوازن و ھەشیانە ڕەشێکی تۆخە

﴿28﴾ وە لەئادەمی و زیندەوەرو ئاژەڵ و ماڵاتیشدا ڕەنگی جۆراو جۆر ھەیە بەوێنەی جیاوازی میوەھات بەڕاستی لەناو بەندەکانی خوا، تەنھا زانایان (وەك پێویست) لەخوا دەترسن بێگومان خوا زاڵی باڵادەست و لێبوردەیە

﴿29﴾ بەڕاستی ئەوانەی کە کتێبی خوا دەخوێننەوە و بەچاکی نوێژیان بەجێھێناوە وە لەوەی کەپێمان داون بەنھێنی و ئاشکرا دەبەخشن چاوەڕوانی بازرگانیەکن ھەرگیز زەرەر ناکات

﴿30﴾ بۆ ئەوەی (خوا) بەتێرو تەواوی پاداشتیان بداتەوە وە لە فەزڵ وبەھرەی خۆی زیاتریشیان پێ بدات بە ڕاستی خوا لێبوردە و سوپاس وەرگرە

﴿31﴾ وە ئەوەی لەقورئاندا نیگامان کردوە بۆ تۆ ھەر ئەوە ڕاستەو پشتیوانی کتێبەکانی پێش خۆیەتی بێگومان خوا بەبەندەکانی ئاگادارو بینایە

﴿32﴾ لەپاشان ئەم قورئانەمان بەخشی بەکەسانێك کە لەناو بەندەکانماندا ھەڵمان بژاردن ئەمجا ھەندێکیان ستەمکارن لەخودی خۆیان وھەندێکیان مام ناوەندین و ھەندێکی تریان بەفەرمانی خوا پێشکەوتوون بەھۆی چاکەکانیانەوە ئەم (قورئان پێدانە) لەخۆیدا فەزڵێکی گەورەیە

﴿33﴾ ئەوانە دەچنە ناو بەھەشتانێک کە جێگای مانەوەی ھەمیشەییە لەوێدا بەبازنی ئاڵتونی و مرواری دەڕازێنرێنەوە وپۆشاکیشیان تێیدا ئاوریشمە

﴿34﴾ وە ئەوان دەڵێن: سوپاس بۆ ئەو خوایەی کەخەفەتی لابردین و نەیھێشت بەڕاستی پەروەردگارمان لێبوردە و شایستەی سوپاسە

﴿35﴾ ئەو (خوایە) کە بەچاکەو فەزڵی خۆی نیشتەجێی کردین لەماڵی ھەمیشەیی (بەھەشتدا) لەوێدا نەھیچ ماندوو بوونێکمان تووش دەبێت ونەھیچ ئەرك و زەحمەتێکمان دووچار دەبێت

﴿36﴾ ئاگری دۆزەخ بۆ ئەوانەیە بێ باوەڕ بوون بڕیاری مردن نادرێت بەسەردایاندا تا بمرن ھەروەھا ھەندێ لەسزای (دۆزەخ) یان لێ سووك ناکرێت ئا بەو جۆرە تۆڵە ئەسێنین لەھەموو بێ باوەڕێك

﴿37﴾ وە ئەوانە لەدۆزەخدا ھاوار دەکەن (دەڵێن) ئەی پەروەردگارمان (لەدۆزەخ) دەرمان بھێنە تا کردەوەی چاك بکەین جیاواز لەوەی دەمان کرد (لەدونیادا) (وەڵام دەدرێنەوە) ئایا تەمەنمان درێژ نەکردن ئەوەندەی ئەوەی دەیەوێ بیر بکاتەوە تیایدا بیر بکاتەوە وە ترسێنەرتان بۆ نەھات دەی (ئەو سزا) بچەژن چونکە ھیچ یاریدەدەرێک بۆ (بێ باوەڕە) ستەمکارەکان نیە

﴿38﴾ بەڕاستی خوا بەنھێنی ئاسمانەکان وزەوی زانایە بێگومان خوا بەنھێنی دڵان ئاگادارە

﴿39﴾ ھەر ئەو زاتە ئێوەی کردە جێنشینی(پێشوەکان) لەزەویدا ئەوسا ھەر کەس بێ باوەڕ بێ ئەوە (تۆڵەی) بێ باوەڕییەکەی ھەر بۆ خۆیەتی و بێ باوەڕی کافران ھیچیان بۆ زیاد ناکات لای پەروەردگاریان جگە لەخەشم و ڕقی زۆر وە بێ باوەڕیی کافران ھیچیان بۆ زیاد ناکات بێجگە لەزەرەرۆمەندی

﴿40﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەواڵم بدەنێ ئەو ھاوبەشانەی لەجیاتی خوا دەتانپەرستن (ھاوارتان لێ دەکردن) نیشانم بدەن لەزەویدا چیان دروستکردووە؟ یان لەبەدی ھێنانی ئاسمانەکاندا بەشداری (خوا)یان کردووە؟ یان کتێبێکمان پێداون جا بەڵگەیان لەو کتێبەدا ھەیە (کەبتەکان ھاوبەشی خوان) (نەخێر وانیە) بەڵکو ستەمکاران ھیچ بەڵێنێک بەیەکتری نادەن جگە لەفریودان و(ھەڵخەڵەتاندن) نەبێت

﴿41﴾ بەڕاستی خوا ئاسمانەکان و زەوی راگیر دەکات بۆ ئەوەی لەڕێڕەوی خۆیان لانەدەن بەڕاستی ئەگەر لەرێڕەوی (خۆیان) لابدەن کێ ھەیە جگە خوا ڕایان بگرێت بێگومان ئەو (خوا) لەسەر خۆ و لێبوردەیە

﴿42﴾ (بت پەرستان) بەسوێندی ھەرە گەورەیان سوێندیان دەخوارد بەخوا (دەیانووت) ئەگەر پێغەمبەرێکی ترسێنەریان بۆ بێت بەڕاستی ئەوان لەھەر یەک لە ئوممەتانی تر ڕێنمونتر دەبن ئەمجا کاتێك پێغەمبەری ترسێنەریان بۆ ھات زیاتر دوور کەوتنەوە (لەرێگەی ڕاست)

﴿43﴾ لەبەر خۆ بەزل زانی لەزەویدا و فێڵ وپیلانی خراپکردن وە فێڵ و پیلانی خراپ تەنھا زیان بەخاوەنەکەی دەگەیەنێت دەی کەواتە ئەوان جگە لەچارەنووسی پێشینان چاوەڕوانی شتێکی تر دەکەن؟ چونکە باوی خوا ھەرگیز گۆڕانی بۆ نیە وە باوی خوا لادانی بۆ نیە

﴿44﴾ ئایا ئەوان بەزەویدا نەگەڕاون تا سەیر بکەن سەر ئەنجام گەلانی پێش خۆیان چۆن بووە کە ئەوان لەمان بەھێزتر بوون ھیچ شتێك ناتوانێت لەدەستی خوا دەرچێت نە لەئاسمانەکان ونەلەزەویدا بەڕاستی خوا زانا و بەدەسەڵات وبەتوانایە

﴿45﴾ وە ئەگەر خوا قار بگرێت لەخەڵکی (تۆڵەیان لێ بسێنێت) لەبەر ئەو (خراپانەی) کردویانە ھیچ گیاندارێکی بەسەر زەویەوە نەدەھێشت بەڵام (خوا) مۆڵەتی ئەوان دەدات تا ماوەی دیاریکراو ئەمجا کاتێک ماوەکەیان (کۆتایی) ھات (دەیان مرێنێ) جا بێگومان خوا بە بەندەکانی ئاگادارو بینایە

يس

Surah 36

﴿1﴾ بە(یا، سین) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بەماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە

﴿2﴾ سوێند بە قورئانی پڕ لەدانایی

﴿3﴾ بەڕاستی تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) لە پێغەمبەرانی خوای

﴿4﴾ لەسەر رێبازی ڕاستی

﴿5﴾ (قورئان) دابەزێنراوە لەلایەن خوای زاڵ و باڵادەست و میھرەبانەوە

﴿6﴾ بۆ ئەوەی گەلێ بترسێنی (لەسزا) کەباوو باپیرانیان نەترسێنرابوون بۆیە ئەوان بێ ئاگا بوون

﴿7﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی بەڵێنی خوا چەسپاو ھاتە دی لەسەر زۆربەیان چونکە ئەوان باوەڕ ناھێنن

﴿8﴾ (وەك کەسانێك وان کە) تەوقمان کردبێتە گەردنیان جا ئەو (تەوقانە) تا چەناکەیان ھاتبێت (گەردنیانی بەتەواوی گرتبێـتەوە) ئەمجا سەریان بەرز کرابێتەوە (نەتوانن بۆ خوارو ئەملاولا بیجوڵێنن)

﴿9﴾ وە بەربەستمان لەبەردەم و پشتیانەوە داناوە پەردەشمان داوە بەسەر چاویاندا بۆیە ئەوان (ڕاستی) نابینن

﴿10﴾ وە بۆ ئەوان یەکسانە چی بیان ترسێنیت یان نەیان ترسێنیت باوەڕ ناھێنن

﴿11﴾ تۆ تەنھا کەسێك دەترسێنیت کە شوێن قورئان دەکەوێت لەپەنھانیشدا لە خوای میھرەبان دەترسن بەھۆی (ئەو شوێن کەوتن و ترسانەوە) مژدەی بدەرێ بەلێخۆشبوونی (گوناھەکانی) و پاداشتی چاکی (بەھەشت)

﴿12﴾ بەڕاستی ھەر ئێمە مردووان زیندوو دەکەینەوە و ھەرچی پێشتر کردویانە وشوێنەواری پاش خۆشیان دەنوسین وە ھەموو شتێکمان لە پەڕاوێکی ڕوون وئاشکرادا ژماردووە و نووسییوە کە (لوح المحفوظ)

﴿13﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) نموونەیان بۆ بھێنەرەوە بەخەڵکی شاری (انطاکیە) کاتێك کەپێغەمبەرانیان بۆ ھات

﴿14﴾ کاتێک دوو (پێغەمبەر) مان نارد بۆ ناویان باوەڕیان پێنەکردن ئەمجا بە (ناردنی پێغەمبەری) سێھەم بەھێزمان کردن (وپشتمان گرتن) جا (ھەموویان) ووتیان بێگومان ئێمە نێردراوین بۆ سەر ئێوە

﴿15﴾ (خەڵکەکە) ووتیان ئێوە ھەر ئادەمیەکی وەک ئێمەن و خوای میھرەبان ھیچ شتێکی (لەنیگا) نەناردۆتە خوارەوە ئێوە تەنھا درۆزنن و درۆ دەکەن

﴿16﴾ (پێغەمبەرەکان) ووتیان پەروەردگارمان دەزانێت بەڕاستی ئێمە (بەپێغەمبەرێتی) نێردراوین بۆ سەر ئێوە

﴿17﴾ و ئێمە تەنھا گەیاندنی (ئاینەکە)مان لەسەرە بەڕوونی

﴿18﴾ (خەڵکەکە) ووتیان بێگومان ئێمە بەھۆی ئێوەوە دووچاری شوومی و بەدبەختی بووین سوێند بەخوا ئەگەر واز نەھێنن (لەو کارەتان) بەرد بارانتان دەکەین و بەڕاستی لەلایەن ئێمەوە دووچاری سزایەکی پڕ ئێش و ئازار دەبن

﴿19﴾ (پێغەمبەرەکان) ووتیان شوومی ئێوە بەخۆتانەوەیە چونکە ئێوە ئەگەر ئامۆژگاری بکرێن (ھەست بەشوومی دەکەن) (نەخێر وانیە) بەڵکو ئێوە گەلێکی لەسنوور دەرچوون

﴿20﴾ وە لەو پەڕی شارەکەوە پیاوێك بەپەلە ھات ووتی ئەی گەلەکەم شوێن ئەم پێغەمبەرانە بکەون

﴿21﴾ شوێن کەسانێ بکەون داوای ھیچ کرێ و پاداشتێکتان لێ ناکەن کەخۆشتان ڕێنمونی کراون

﴿22﴾ وە من بۆچی زاتێك نەپەرستم کەمنی بەدی ھێناوە وە ھەر بۆ لای ئەوە دەگەڕێنەوە

﴿23﴾ ئایا بێجگە لەو (خوا) پەرستراوانێك بۆ خۆم بڕیار بدەم ئەگەر خوای میھرەبان زیانی بۆ من بوێت تکای ئەوان ھیچ سوودێك بەمن ناگەیەنێت و (لەسزای خوا) ڕزگارم ناکەن

﴿24﴾ بێگومان من (ئەگەر ھاوبەش دابنێم) ئەو کاتە لەگومڕاییەکی زۆر ئاشکرادام

﴿25﴾ بەڕاستی من باوەڕم ھێنا بەپەروەردگارتان و دە ئێوەش گوێتان لێ بێت

﴿26﴾ (ئەم پیاوەیان شەھید کرد) پێی ووترا: بڕۆرە بەھەشتەوە (ئەو پیاوەش) ووتی خۆزگە گەلەکەم بیانزانیایە

﴿27﴾ بە ئەوەی کەپەروەردگارم لێم خۆشبووە وەبردمیە ڕیزی ڕێز گیراوانەوە

﴿28﴾ وە لە دوای ئەو نەمان ناردە خوارەوە بۆ سەر گەلەکەی ھیچ لەشکرێك لەئاسمانەوە و ئێمە دابەزێنەر نەبووین

﴿29﴾ (ھۆی تیاچوونیان) تەنیا شریخەیەکی بەھێز بوو جا کتوپڕ ئەوانە ھەموو جوڵەیان نەما و مردن

﴿30﴾ ئای پەشیمانی وداخی سەخت بۆ ئەو بەندانەی (کەبێ باوەڕن) ھەر پێغەمبەرێکیان بۆ بھاتایە تەنیا گاڵتەیان پێ دەکرد (و ھیچ تر)

﴿31﴾ ئایا نەیان زانیوە لە پێش ئەواندا چەند گەلی (تاوانبار) مان لە ناو بردووە کەبێگومان ناگەڕێنەوە بۆ لای ئەمان

﴿32﴾ ھەر ھەموو (لە ناوبراوان) کۆ دەکرێنەوە لای ئێمە (و لەقیامەتدا) ئامادە دەکرێن

﴿33﴾ وە نیشانە و بەڵگەیەك بۆ ئەوان، ئەم زەویە مردووەیە کە زیندوومان کردەوە و دانەوێڵەمان لێ دەرھێنا (لێ ڕواند) کە لێی دەخۆن

﴿34﴾ وە لەو (زەویە)دا چەند باخ لەخورما و ترێمان بەدی ھێنا و چەند کانیاومان تیادا ھەڵقوڵاندوە

﴿35﴾ بۆ ئەوەی لەبەروبوومەکانی بخۆن کەدەستی ئەوان بەرھەمی نەھێناوە دەی ئایا سوپاسی خوا ناکەن

﴿36﴾ پاك وبێگەردە زاتێك کە ھەموو جووتەکانی (نێر و مێی) دروستکردووە لەوەی کە زەوی دەیڕوێنێت و لە(ئادەمی) خۆیان و لەو شتانەش کە نایزانن

﴿37﴾ شەویش بەڵگەو نیشانەیە بۆ ئەوان کە ئێمە ڕۆژی لێ دەردەھێنین ئەمجا لەناکاودا تاریکی ھەموویان دەگرێتەوە

﴿38﴾ خۆریش بەرە و بنکەی خۆی (لەگەڕاندایە و) دەڕوا ئەوە بڕیاردراوی (خوای) زاڵ و باڵادەست و زانایە

﴿39﴾ وەبۆ مانگیش چەند قۆناغێکمان داناوە (دوای تەواو کردنی قۆناغەکانی) ھەتا وەکو پەلی دار خورمای کۆنی (وشك بووی) لێ دێت

﴿40﴾ خۆر بۆی نیە (ناتوانێت) بگات بەمانگ و شەویش ناتوانێت پێشکەوێت لەرۆژ و ھەر یەکەیان (خۆرو مانگ) لە خولگەیەکدا مەلە دەکەن و دەسوڕێنەوە

﴿41﴾ وەبەڵگەیەکی ئاشکرای تر بۆ ئەوان ئەمەیە کەبێگومان ئێمە نەوەکانی ئەوانمان لەکەشتی پڕکراو (لەخۆیان و کەل و پەلیان) دا ھەڵگرتووە

﴿42﴾ وە بە وێنەی کەشتی شتانێکی تریشمان بۆ دروستکردوون کە سواری بن

﴿43﴾ وە ئەگەر بمانەوێت نوقمیان دەکەین جا ھیچ کەس نایەت بە ھاواریانەوە و ڕزگاریش ناکرێن(لە نوقم بوون)

﴿44﴾ مەگەر بەزەیی ئێمە (ڕزگاریان بکات) وتا کاتی دیارکراو بیان ژێنین

﴿45﴾ وە کاتێك پێیان بوترێت خۆتان بپارێزن (لەو سزای کە) لە بەردەمتاندایە و لەوەش لەپشتانەوەیە (لە ڕۆژی دوایی) تاڕەحمتان پێ بکرێت

﴿46﴾ وە ھەر بەڵگە و ئایەتێکیان لە ئایەتەکانی پەروەردگاریان بۆ بێت ئەوان ھەر ڕوو وەردەگێڕن لەو(ئایەتانە)

﴿47﴾ وە ھەر کاتێك پێیان بوترێت لەوەی خوا پێی داون ببەخشن ئەوانەی بێ باوەڕ بوون دەڵێن بەوانەی ئیمانیان ھێنا بوو ئایا خواردن بدەین بە کەسێك ئەگەر خوا بیوویستایە خواردنی پێدەدا ئێوە تەنھا لە گومڕاییەکی ئاشکرادان

﴿48﴾ وەدەڵێن ئەم بەڵێنەکەی دێت ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن

﴿49﴾ ئەمانە چاوەڕوانی ھیچ ناکەن مەگەر شریخە و دەنگێکی بەھێز (فوو کردن بە کەڕەنادا) بیانگرێت لە کاتێکدا لە نێو خۆیاندا دەمەقاڵێ دەکەن

﴿50﴾ ئەوسا ناتوانن ھیچ وەسێتێك بکەن یان بگەڕێنەوە لای کەسوکاریان

﴿51﴾ وە (جارێ تر) فوو دەکرێت بە کەڕەنادا ئەمجا ئەوان کتوپڕ لە گۆڕەکان دێنەدەرەوەو بە پەلە دەڕۆن بۆ لای پەروەردگاریان

﴿52﴾ دەڵێن ئەی ھاوار بۆ ئێمە کێ زیندووی کردینەوە لە گۆڕەکانمان ئەمە ئەو بەڵێنەیە خوای میھرەبان پێی داین و پێغەمبەرەکان ڕاستیان کرد

﴿53﴾ تەنھا شریخە ودەنگێکی گەورە دێت ئیتر کتوپڕ ھەموویان (بە کۆمەڵ) لای ئێمە ئامادە کراون

﴿54﴾ ئەمڕۆش ھیچ جۆرە ستەمێك لەکەس ناکرێت وە جگە لەوەی کەدەتان کرد پاداشت وسزا نادرێنەوە

﴿55﴾ بەڕاستی بەھەشتیەکان ئەمڕۆ لەخۆشی و شادیدا سەرقاڵن

﴿56﴾ خۆیان و ھاوسەرەکانیان لە سێبەرەکاندا لە سەر تەخت (ی ڕازاوە) پاڵیان داوەتەوە

﴿57﴾ لەو(بەھەشتە) دا بۆیان ئامادەیە میوەھات وھەرچی داوا بکەن

﴿58﴾ سەلام (یان لێ دەکرێت) بەووتەیەك لە لایەن پەروەردگاری میھرەبانەوە

﴿59﴾ ئێوەش ئەی تاوانباران ئەمڕۆ جیا ببنەوە (لە ئیمانداران)

﴿60﴾ ئەی نەوەکانی ئادەم ئایا وەسێتم بۆ نەکردن کە شەیتان نەپەرستن چونکە بەڕاستی شەیتان دوژمنی ئاشکرای ئێوەیە

﴿61﴾ وە (ئایا وەسێتم بۆ نەکردن) کەمن بپەرستن ئەمە ڕێگای ڕاستە

﴿62﴾ سوێند بەخوا بێگومان (شەیتان) خەڵکێکی زۆری لە ئێوە گومڕاکرد دەی ئایا بۆ ژیر نەبوون

﴿63﴾ ئەمە ئەو دۆزەخەیە کەبەڵێنتان پێدرابوو

﴿64﴾ ئەمڕۆ بڕۆنە ناویەوە بەھۆی بێ باوەڕ بوونتانەوە

﴿65﴾ ئەمڕۆ مۆر دەنێین بەسەر دەمیاندا و دەستیان قسەمان لەگەڵدا دەکەن و قاچیان شایەتی دەدەن بەوەی کە کردویانە

﴿66﴾ وە ئەگەر بمانەوێت ڕووناکی چاویان ناھێڵین (کوێریان دەکەین) ئەوسا دەیانەوێت بەرەو ڕێگای ڕاست پێشبرکێ بکەن جا چۆن دەبینن

﴿67﴾ خۆ ئەگەر بمانەوێت لەشوێنی خۆیاندا شێوەی ئادەمیان دەگۆڕین (دەیان کەین بە شتێکی خراپ) بەھۆی ئەو (گوڕینەوە) نەیان دەتوانی نەبڕۆن ونەبگەڕێنەوە

﴿68﴾ وە تەمەنی ھەرکەس درێژ بکەین لاشەی لاواز و ناتەواو دەکەین دەی ئایا ژیر نابن؟

﴿69﴾ ئێمە ئەو (موحەممەد ﷺ) مان فێری شیعر نەکردووە، وشیعرووتن شیاوی ئەو نیە و ئەوەی (موحەممەد ﷺ) دەیڵێت پەند و ئامۆژگاری و قورئانی ڕونکەرەوەی (ڕاستیە)

﴿70﴾ بۆ ئەوەی ئەوانەی (دڵ) زیندوون بیان ترسێنێت وە بەڵێنی (سزا) بسەپێنێت بەسەر بێ باوەڕاندا

﴿71﴾ ئایا نەیان بینی (نەیان زانیوە) کە بێگومان ئێمە ئاژەڵمان بۆ ئەوان دروستکردووە ئەمجا ئەوان خاوەنیانن

﴿72﴾ وە ڕاممان ھێناون بۆیان ئەمجا سواری ھەندێکیان دەبن و(گۆشتی) ھەندێکیشیان دەخۆن

﴿73﴾ وە زۆر سوودیان لێ دەبینن وشتی خواردنەوەشیان لێ وەردەگرن دەی ئایا سوپاسی خوا ناکەن

﴿74﴾ وە بێجگە لە خوا چەند پەرستراوێکیان بۆ خۆیان داناوە بەو ھیوایەی یارمەتی بدرێن

﴿75﴾ (ئەو پەرستراوانە) ناتوانن یارمەتیان بدەن بەڵام ئەمان سەربازی ئامادەن، لە خزمەتیاندان (وملکەچی ئەو بتانەن)

﴿76﴾ جا قسەکانیان خەمبارت نەکات چونکە بەڕاستی ئەوەی دەی شارنەوەو ئەوەی ئاشکرای دەکەن دەیزانین

﴿77﴾ ئایا ئادەمی نەیزانیوە کە ئەومان لە نوتفە (دڵۆپە ئاوێك) دروستکردووە کەچی یەکسەر دەبێتە دوژمنێکی سەرسەختی دیار (دەمقاڵێ کەرێکی ئاشکرایە)

﴿78﴾ وە نموونەمان بۆ دێنێتەوە و بەدیھێنانی خۆی لە بیر چۆتەوە (ئەو بێ بڕوایە) دەڵێت کێ ئێسکەکان زیندوو دەکاتەوە لە کاتێکدا کە ڕزیون

﴿79﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەو زاتە زیندوویان دەکاتەوە کە لە یەکەمجارەوە بەدیھێناون وئەو بە ھەموو دروست کراوێك زانا و ئاگادارە

﴿80﴾ زاتێک کە لە درەختی سەوز ئاگری بۆ دروستکردون ئیتر ئێوە ئاگری پێ دەکەنەوە

﴿81﴾ ئایا زاتێك کە ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە ناتوانێ وێنەیان دروست بکات؟ بەڵێ دەتوانێت و ھەر ئەویش دروستکەری زانایە

﴿82﴾ بەڕاستی کاری ئەو (خوا) ئەمەیە ھەر کاتێك بیەوێت شتێك بە دیبھێنێت پێی دەڵێ: ببە، دەست بەجێ (ئەو شتە) دەبێت

﴿83﴾ جا پاك و بێگەردە ئەو خوایەی کە موڵکایەتی ھەموو شتێك بەدەست ئەوە و بۆ لای ئەویش دەگەرێنرێنەوە

الصافات

Surah 37

﴿1﴾ سوێند بەو فریشتانە ڕیز بوون (لە کاتی عیبادەتدا)

﴿2﴾ وە سوێند بەوانە کە دەخوڕن بەسەر ھەورەکاندا

﴿3﴾ وە سوێند بەخوێنەرانی قورئان

﴿4﴾ بەڕاستی پەرستراوی ئێوە تاك و تەنھایە

﴿5﴾ پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی وئەوەی لە نێوانیاندایە و پەروەردگاری خۆرھەڵاتەکان

﴿6﴾ بێگومان ئێمە ئاسمانی دونیامان بەجوانی ئەستێرەکان ڕازاندۆتەوە

﴿7﴾ وە لەھەموو شەیتانێکی سەر کەش پاڕاستوومانە

﴿8﴾ ناتوانن گوێ بگرن بۆ ئەو فریشتانەی لە بەرزترین پلەدان وە (ئەگەر بچن گوێ بگرن) لە ھەموو لایەکی (ئاسمانەوە) ئاگر باران دەکرێن

﴿9﴾ ڕاودەنرێن زۆر بە توندی و (لە قیامەتدا) سزایان بەردەوامە وسەختە

﴿10﴾ (شەیتانەکان ناتوانن گوێ بگرن) مەگەر یەکێکیان بە دزیەوە ھەواڵێك (لە فریشتەیەك ببیستێ و) بە پەلە بیفڕێنێت پزیسکی گڕدار وسوتێنەری شوێن دەکەوێت (و دەی سوتێنێت)

﴿11﴾ ئەمجا (ئەی موحەممەد ﷺ) بپرسە لەوانەی(کە بێباوەڕن) ئایا ئەوان دروستکراوێکی گەورەتر وگرنگتر و بەھێزترن ؟ یان ئەو شتانەی تر کە دروستمان کردووە (لە ئاسمان و خۆر و زەوی و... ) بەڕاستی ئێمە ئەوان (ئادەمی) مان دروستکرد لە قوڕێکی لینجی جیڕ

﴿12﴾ بەڵام (سەیرە) تۆ سەرت سوڕماوە (چۆن باوەڕ ناھێنن) کەچی ئەوان گاڵتە دەکەن (بە تۆ کە دەڵێیت زیندوو بوونەوە ھەیە)

﴿13﴾ وە کاتێك ئامۆژگاری بکرێن ئامۆژگاری وەرناگرن

﴿14﴾ وە کاتێ موعجیزەیەك ببینن دەیکەنە گاڵتەجاری

﴿15﴾ وە دەڵێن ئەم (قورئانە) ھیچ نیە جگە لە جادویەکی ئاشکرا نەبێت

﴿16﴾ (دەڵێن) ئایا ئێمە کە مردین و بووین بەخۆڵ و ئێسکی ڕزیو ئایا ئێمە زیندوو دەکرێینەوە؟

﴿17﴾ لەگەڵ باوو باپیرانی پێشینانمان

﴿18﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بەڵێ (ھەمووتان زیندوو دەکرێنەوە) و لەو کاتەدا ئێوە زەلیل و سەرشۆڕن

﴿19﴾ چونکە ئەو (زیندوو بوونەوەیە) ھەر یەك دەنگە ئیتر دەست بەجێ زیندوون و دەڕوانن

﴿20﴾ وە دەڵێن: وای بۆ خۆمان ئەمە ڕۆژی تۆڵەسەندن وپاداشتە

﴿21﴾ (پێیان دەوترێت) ئەمە ئەو ڕۆژی بڕیاردانەیە کە باوەڕتان پێی نەبوو

﴿22﴾ (خوا بەفریشتەکان دەفەرموێت) ئەوانەی ستەمیان کرد کۆیان بکەنەوە لەگەڵ ھاوڕێکانیان (ھاو وێنەکانیان) لەگەڵ ئەوانەش دەیان پەرستن

﴿23﴾ جگە لە خوا ئەمجا ڕێگای دۆزەخیان نیشان دەن

﴿24﴾ وە ئەوانە ڕاوەستێنن بێگومان پرسیاریان لێدەکرێت

﴿25﴾ (پێیان دەوترێت) ئەوە چیتانە یارمەتی یەکتر نادەن

﴿26﴾ (نەخێر یارمەتی یەکتر نادەن) بەڵکو ئەوان ھەموو (بەندەو پەرستراوەکانیان) لەو ڕۆژەدا گەردن کەچن بۆ خوا

﴿27﴾ و (لەو ڕۆژەدا) ڕوو دەکەنە یەکترو پرسیار لەیەکتر دەکەن

﴿28﴾ (گومڕاکراوەکان بەگومڕاکەرەکان) دەڵێن بەڕاستی ئێوە بوون لەلای ڕاستەوە ھاتنە لامان (نەتان ھێشت شوێنی کەوین)

﴿29﴾ (گومڕاکەرەکان) دەڵێن (نەخێر ڕاست ناکەن) بەڵکو ئێوە خۆتان ئیماندار نەبوون

﴿30﴾ وە ئێمە ھیچ دەسەڵاتێکمان بەسەر ئێوەدا نەبوو بەڵکو خۆتان گەلێکی لەخوایاخی بوون

﴿31﴾ ئەوەتە بڕیاری پەروەردگارمان (بەسزا دانمان) سەپا بەسەرماندا، کە بەڕاستی دەبێ بیچەژین

﴿32﴾ بەڵێ ئێمە ئێوەمان گومڕا کرد چونکە بەڕاستی خۆشمان گومڕا بووین

﴿33﴾ جا بەڕاستی ھەموویان (گومڕاکراو و گومڕاکار) لەو ڕۆژەدا لەسزادا ھاوبەشن

﴿34﴾ بێگومان ئێمە تاوانباران بەو جۆرە لێ دەکەین

﴿35﴾ بەڕاستی ھەر کاتێك بەوانە بوترایە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە لە خوا، خۆیان بە گەورە دەزانی (و ملکەچی نەدەبوون)

﴿36﴾ وە دەیانووت: ئایا ئێمە پەرستراوەکانمان واز لێ بھێنین؟ لە بەر شاعیرێکی شێت

﴿37﴾ (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەو (پێغەمبەرە) ھەقی ھێناوەو باوەڕی بە پێغەمبەرانی پێشوو ھەیە

﴿38﴾ بەڕاستی ئێوە سزای سەخت دەچەژن

﴿39﴾ و ئێوە تەنھا تۆڵەی ئەو (خراپانە)تان لێ ئەسێنرێت کەکردوتانە

﴿40﴾ بەڵام بەندە پاك و ھەڵبژاردەکانی خوا

﴿41﴾ ئەوانەن ڕزق و ڕۆزی دیاری کراویان بۆ ھەیە

﴿42﴾ کەمیوە ھاتی جۆرا و جۆرە، وە ئەوان ڕێز لێگیراون

﴿43﴾ لەبەھشتانی پڕ ناز و نیعمەتدا

﴿44﴾ لەسەر تەخت و کورسیە ڕازاوەکان بەرامبەر یەکتر دانیشتوون

﴿45﴾ بەسەریاندا دەسوڕێنەوە بە پەرداخی پڕ لەشەرابی پاك وخاوێن لە ڕووبارە ڕۆشتوەکانی بەھەشت

﴿46﴾ سپیە لە ڕەنگدا، زۆر بەلەزەتە بۆ ئەوانەی دەیخۆنەوە (کەھیچ زیانێك بەلاشە و ژیری مرۆڤ ناگەیەنێت)

﴿47﴾ (ئەو شەرابە) نەمێشکیان تێك دەدات نەسەر خۆشیان دەکات

﴿48﴾ وە ئافرەتانی چاو جوان و گەورەیان لایە، کە جگە لە مێردەکانیان سەیری کەس ناکەن

﴿49﴾ وەکو ھێلکەی ناو ھێلانەن (یان ئەڵێی مرواری ناو سەدەفن)

﴿50﴾ ئەمجا ڕوو دەکەنە یەك و پرسیار لە یەکتر دەکەن

﴿51﴾ یەکێك لەوان دەڵێت: من (لە دونیا) ھاوەڵێکم ھەبوو

﴿52﴾ دەیووت: ئایا بەڕاستی تۆ لەوانەی باوەڕت ھەیە (بەزیندوو بوونەوە؟)

﴿53﴾ ئایا کاتێك مردین و بووین بە خاك و ئێسقانی ڕزیوو ئایا بەڕاستی ئێمە (زیندوو دەکرێینەوەو) سزا دەدرێن

﴿54﴾ (پیاوە بەھەشتییەکە) ووتی ئایا ئێوە تەماشا (ی دۆزەخ) ناکەن

﴿55﴾ ئەمجا خۆی سەیری کرد کتوپڕ لە ناوەڕاستی دۆزەخدا ئەو (ھاوڕێیەی) بینی

﴿56﴾ پێی ووت سوێند بەخوا نزیك بوو منیش ھەڵدێریت

﴿57﴾ وە ئەگەر میھرەبانی پەروەردگارم فریام نەکەوتایە، منیش لە ئامادەکراوان (ی ناو دۆزەخ) دەبووم

﴿58﴾ دەی ئایا ئێمە نامرین؟

﴿59﴾ جگە لە مردنەکەی یەکەمی (دونیا)مان وەئێمە سزا نادرێین؟

﴿60﴾ بەڕاستی ئەمەیە سەرکەوتنی گەورە

﴿61﴾ با تێکۆشەران بۆ پاشەڕۆژی ڕۆژێکی وا تێبکۆشن

﴿62﴾ ئایا ئەو (نیعمەتانەی باسکرا) ڕێزگرتن و میوان دارییە باش وچاکە، یان(بەری) درەختی ژەقنەمووت ؟

﴿63﴾ بێگومان ئێمە ئەو (دارە) مان کردە ھۆی تاقی کردنەوەی ستەمکاران (کە لە دونیادا گاڵتەیان پێدەکرد)

﴿64﴾ بەڕاستی ئەو (ژەقنەمووتە) درەختێکە لە بێخی دۆزەخ دا دەڕوێت

﴿65﴾ بەرووبوومەکەی ھەروەك سەری شەیتانەکانە (ناشیرین و چڵ چڵاویە)

﴿66﴾ جا بێگومان ئەو (دۆزەخیانە) لەو درەختە دەخۆن و سکیان لە (بەری) ئەو درەختە پڕ دەکەن

﴿67﴾ لە پاشان بەڕاستی ئاوێکی لێڵی زۆر گەرمی بەسەردا دەخۆنەوە

﴿68﴾ بێگومان دواتر گەڕانەوەیان بۆ دۆزەخە

﴿69﴾ بەڕاستی ئەوان باو و باپیرانی خۆیانیان بە گومڕایی بینی

﴿70﴾ ئەمجا ئەوان ھاندەدران بۆ شوێن کەوتنیان (لە گومڕاییدا)

﴿71﴾ سوێند بەخوا بێگومان پێش ئەو (گومڕایانەی قوڕەیش) زۆربەی گەلە پێشینەکان گومڕا بوون

﴿72﴾ سوێند بەخوا بێگومان ئێمە لە ناو خۆیاندا (پێغەمبەرانی) ترسێنەرمان بۆ ناردن

﴿73﴾ ئەمجا (ئەی موحەممەد ﷺ) سەرنج بدە سەرئەنجامی ترسێنراوەکان چۆن بوو

﴿74﴾ بەڵام بەندە پاك و ھەڵبژاردەکانی خوا

﴿75﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی نوح (علیە السلام) ھاواری لێ کردین ئەمجا ئێمەش زۆر چاك وەڵامی (ھاوارەکەی) ئەومان دایەوە

﴿76﴾ خۆی و کەسوکاری (باوەڕداری) مان لە تەنگانە گەورەکە ڕزگار کرد

﴿77﴾ وە تەنھا نەوەکانی ئەومان (لەسەر زەوی) ھێشتەوە

﴿78﴾ وە باس وناوبانگی(باشی) ئەومان لەناو گەلە پاشینەکاندا ھێشتەوە (کە ئەمەیە)

﴿79﴾ سەلام و دروود لەسەر نوح لە لایەن ھەموو جیھانیانەوە

﴿80﴾ بەڕاستی ئێمە ئا بەو شێوە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە

﴿81﴾ بێگومان ئەو لە بەندە باوەڕدارەکانی ئێمە بوو

﴿82﴾ لە پاشان ئەوانی تر (دوژمنان)مان نوقم کرد

﴿83﴾ بەڕاستی ئیبراھیم لە پەیڕەوان و شوێنکەوتوانی نوح بوو (لە بنەماکانی ئایندا)

﴿84﴾ کاتێك بە دڵێکی ساغەوە بەرەو پەروەردگاری ھات

﴿85﴾ کاتێك کە بەباوکی و گەلەکەی ووت چی دەپەرستن

﴿86﴾ ئایا بێجگە لە خوا پەرستراوێکی درۆ و ھەڵبەستراوتان دەوێت (بیپەرستن)

﴿87﴾ ئاخۆ گومانتان چۆنە بەرانبەر بە پەروەردگاری جیھانیان؟

﴿88﴾ ئەمجا سەیرێکی ئەستێرەکانی کرد

﴿89﴾ جا ووتی من نەخۆشم (نایەم بۆ جەژنەکەتان لە دەرەوەی شار)

﴿90﴾ ئەوانیش پشتیان تێکرد و ڕۆشتن (بۆ دەرەوەی شار بۆ جەژنەکەیان)

﴿91﴾ جا (ئیبراھیم) بە نھێنی ڕۆشت بۆ لای پەرستراوەکانیان (بە گاڵتەوە) پێی ووتن ئەوە بۆ شت ناخۆن

﴿92﴾ ئەوە چیتانە قسە ناکەن

﴿93﴾ ئەمجا بەدەستی ڕاستی (بە تەور) دەستیکرد بەلێدانیان (ورد وردی کردن جگە بتە گەورەکەیان)

﴿94﴾ (گەلەکەی زانیان) یەکسەر بە پەلە بەرەو ئیبراھیم ھاتن

﴿95﴾ (ئیبراھیم) ووتی ئایا ئێوە بتانێك دەپەرستن کە خۆتان دەیتاشن و دروستی دەکەن؟

﴿96﴾ لە کاتێکدا خوا بەدیھێنەری خۆتان و ئەو بتانەشە دروستان کردون

﴿97﴾ ووتیان بینایەکی بەرزی بۆ دروست بکەن (پڕی کەن لە ئاگر) و فڕێی بدەنە ناو ئاگرەکەوە

﴿98﴾ وویستیان (بیکوژن) بە پیلان بەڵام ئێمە ئەوانمان ژێر خست

﴿99﴾ (ئیبراھیم) ووتی من دەڕۆم بۆ لای پەروەردگارم، دڵنیام ڕێنمونیم دەکات

﴿100﴾ ئەی پەروەردگارم مناڵێکی چاکم پێببەخشە

﴿101﴾ ئێمەش مژدەی کوڕێکی لەسەرخۆمان پێـدا

﴿102﴾ جا کاتێك ئەو (کوڕەگەورە بوو تا) گەشتە ئەوەی ئیش و کار بکات لەگەڵ (ئیبراھیم)دا (ئیبراھیم) ووتی ئەی کوڕە خۆشەویستەکەم بەڕاستی من لە خەودا بینیم کە سەرت دەبڕم جا سەرنج بدە دەڵێیت چی و ڕات چیە؟ (کوڕەکە = ئیسماعیل) ووتی بابەگیان ئەوەی فەرمانت پێدراوە بیکە دڵنیابە دەمبینیت بە وویستی خوا لە خۆگران دەبم

﴿103﴾ ئەمجا کاتێك ھەر دووکیان ملکەچ بوون (بۆ فەرمانی خوا) و ئیبراھیم ئیسماعیلی بەڕوودا خستەسەر زەوی

﴿104﴾ ئێمەش بانگمان کرد ئەی ئیبراھیم

﴿105﴾ بێگومان خەوەکەت بەجێھێنا بەڕاستی ئێمە ئا بەو شێوە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە

﴿106﴾ بێگومان ئەمە تاقیکردنەوەی ئاشکرابوو

﴿107﴾ وە بەرانێکی گەورەمان کردە قوربانی ئەو (ئیسماعیل)

﴿108﴾ وە باس وناوبانگی(باشی) ئەومان لەناو گەلە پاشینەکاندا ھێشتەوە (کە ئەمەیە)

﴿109﴾ دروود و سەلام لەسەر ئیبراھیم

﴿110﴾ ئا بەو شێوە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە

﴿111﴾ بێگومان ئەو لە بەندە باوەڕدارەکانی ئێمە بوو

﴿112﴾ مژدەی ئیسحاقمان پێدا (کە دەبێتە) پێغەمبەرێك لەچاکەکاران

﴿113﴾ جا فەڕ و بەرەکەتمان ڕشت بەسەر ئیبراھیم و ئیسحاقدا و لە نەوەی ھەردووکیـان کارچاك و ستەمکار لەدەروونی خۆی بەئاشکرا ھەبوو

﴿114﴾ سوێند بەخوا بێگومان منەتمان نا بەسەر موساو ھاروندا

﴿115﴾ ھەردووکیان و گەلەکەیانمان لە تەنگانە گەورەکە ڕزگار کرد

﴿116﴾ وە یارمەتیمان دان، بۆیە ھەر ئەوان سەرکەوتن (بەسەر فیرعەون و کۆمەڵەکەیدا)

﴿117﴾ وە کتێبی ڕوونکەرەوەمان دا بەھەردووکیان (بەموسا و ھارون)

﴿118﴾ وە ڕێنمونی ھەردووکیانمان کرد بۆ رێگای ڕاست

﴿119﴾ وە ناوبانگی چاکی ھەردووکیانمان لە ناو گەلە پاشینەکاندا ھێشتەوە

﴿120﴾ سەلام لەسەر موسا و ھارون بێت

﴿121﴾ بەڕاستی ئێمە ئا بەو شێوە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە

﴿122﴾ بێگومان ھەردووکیان لەبەندە ئیماندارەکانی ئێمەن

﴿123﴾ بەڕاستی ئیلیاس (پێغەمبەرێك بوو) لەپێغەمبەران

﴿124﴾ کاتێك بەگەلەکەی ووت ئەوە لەخوا ناترسن (خۆتان ناپارێزن)

﴿125﴾ ئایا (بتی) بەعل دەپەرستن و واز دەھێنن لە (پەرستنی) چاکترینی دروستکەر و بەدیھێنەران(کە خوای گەورەیە)

﴿126﴾ کەخوای پەروەردگاری ئێوە و باوو باپیرە پێشینەکانتانە

﴿127﴾ کەچی باوەڕیان نەھێنا بە ئیلیاس کەوابوو بێگومان ئەوان ئامادە دەکرێن(لە دۆزەخدا)

﴿128﴾ بەڵام بەندە پاك و ھەڵبژاردەکانی خوا

﴿129﴾ وە باس وناوبانگی(باشی) ئەومان لەناو گەلە پاشینەکاندا ھێشتەوە (کە ئەمەیە)

﴿130﴾ سەلام لەسەر ئیلیاس بێت (ئیلیاسین و ئیلیاس ھەر یەك کەسە)

﴿131﴾ بەڕاستی ئێمە ئا بەو شێوە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە

﴿132﴾ بێگومان ئەو لە بەندە باوەڕدارەکانی ئێمە بوو

﴿133﴾ بەڕاستی لوط (پێغەمبەرێك بوو) لە پێغەمبەران

﴿134﴾ کاتێك خۆی و ھەموو کەسەکانی و شوێن کەوتووانیمان ڕزگار کرد

﴿135﴾ بێجگە لەپیرەژنێك (خێزانی لوط ) کە لە تیاچووەکان بوو

﴿136﴾ پاشان ئەوانی ترمان لەناوبرد

﴿137﴾ بەڕاستی ئێوە (ئەی قوڕەیشیەکان) بە بەیانیاندا (بە ڕۆژ) دەڕۆن بەسەر (شوێنەوارەکانیاندا)

﴿138﴾ و بەشەودا ئایا ئیتر ژیر نابن

﴿139﴾ وە بە ڕاستی یونس (پێغەمبەرێك بوو) لەپێغەمبەران

﴿140﴾ کاتێک ڕایکرد بۆ لای کەشتیەکی پڕ (لە خەڵك)

﴿141﴾ ئەمجا (ئەو کەشتیە لەبەر ئەوەی باری قوورس بوو، لەترسی نوقم نەبوونی، خەڵکەکەی کە لەناویدا بوون، قورعەکێشیان کرد بۆ ئەوەی ئەو کەسەی دەرچوو بیخەنە ناو دەریاکەوە وباری کەشتەیەکە سووکتر ببێت) قورعەیان کرد (یونس) ئەو کەسە بوو لەقورعەکە سەرنەکەوت

﴿142﴾ (خرایە دەریاکە و) ئەمجا نەھەنگێك قووتی دا ئەویش شایانی سەرزەنشت بوو

﴿143﴾ خۆ ئەگەر بەڕاستی ئەو لە یادکارانی (خوا) نەبوایە

﴿144﴾ ھەتا ڕۆژی زیندوو بوونەوە لەناو سکی ئەو (نەھەنگەدا) دەمایەوە

﴿145﴾ بە ھۆی ئەوەوە فڕێماندایە زەویەکی ڕووت (بێ دار و درەخت) و نەخۆشیش بوو

﴿146﴾ وە ڕووەکێکی کولەکەمان بەسەریدا ڕواند

﴿147﴾ ئەوسا بە پێغەمبەرێتی ناردمان بۆ لای سەد ھەزار کەس یان زیاتر

﴿148﴾ گەلەکەش باوەڕیان ھێنا و بەو ھۆیەوە بەھرەمەندمان کردن لەژیان تا ماوەیەك

﴿149﴾ ئەمجا (ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیاریان لێ بکە ئایا کچان بۆ پەروەردگاری تۆیە و کوڕانیش ھی ئەوانە؟

﴿150﴾ یان ئەوان بە دیارەوە بوون کە ئێمە فریشتەکانمان بە مێینە دروستکرد

﴿151﴾ بێدار بن بەڕاستی ئەوان لە دەس ھەڵبەسی خۆیانەوە دەڵێن

﴿152﴾ خوا منداڵی بووەو بێگومان ئەوانە درۆزنن

﴿153﴾ ئایا (خوا) کچانی ھەڵبژاردووە (بۆ خۆی) بەسەر کوڕاندا

﴿154﴾ چیتانە چۆن بڕیاری وا دەدەن

﴿155﴾ دەی ئایا بیر ناکەنەوە؟

﴿156﴾ یان بەڵگەیەکی ڕوونتان (لەم بارەیەوە) ھەیە

﴿157﴾ دەی کتێبەکەتان (بەڵگەکەتان) بھێنن ئەگەر ڕاست دەکەن

﴿158﴾ وە ئەو (بێ باوەڕانە) لە نێوان خواو جنۆکەدا خزمایەتیان بڕیارداوە سوێند بەخوا بێگومان جنۆکەکان دەیانزانی کە بەڕاستی ئەوان ئامادە دەکرێن (لەڕۆژی دواییدا)

﴿159﴾ پاك و بێگەردە خوا لەوەی ئەو (بێ باوەڕانە) دەیڵێن

﴿160﴾ (ھەموویان سزا دەدرێن) بێجگە بەندە خاوێن کراوەکانی خوا

﴿161﴾ ئەمجا بەڕاستی ئێوە و ئەو (بتانە)یش کە دەیپەرستن

﴿162﴾ ئێوە ناتوانن لەبەرانبەری خوادا گومڕاکەری (کەس) بن

﴿163﴾ بێجگە ئەو کەسەی (خوا دەزانێت) دەچێتە دۆزەخەوە

﴿164﴾ (فریشتەکان دەڵێن) ھیچ کام لەئێمە نیە مەگەر پلەو شوێنێکی دیاریکراوی خۆی ھەیە

﴿165﴾ وە بەڕاستی ئێمە ھەموومان بەڕیز وەستاوین (بۆ عیبادەت و بەجێھێنانی فەرمانی خوا)

﴿166﴾ وە بێگومان ئێمەین ھەمیشە تەسبیحات وزیکر ویادی ئەو دەکەین

﴿167﴾ بێگومان ھەر چەندە بت پەرستان دەیانووت

﴿168﴾ بەڕاستی ئەگەر کتێبێ (ی ئاسمانی وەك کتێبی) پێشینانمان ھەبوایە

﴿169﴾ بەڕاستی ئێمە لە بەندە پاك و خاوێنەکانی خوا دەبووین

﴿170﴾ ئەمجا (کە کتێبیان بۆ ھات) باوەڕیان پێ نەھێنا، جابەزوویی دەزانن (سەر ئەنجامی بێ بڕواییەکەیان چۆن دەبێت)

﴿171﴾ سوێند بەخوا بێگومان پێشتر بڕیارمان داوە بۆ بەندە نێردراوەکانمان

﴿172﴾ کە بێگومان ھەر ئەوان سەر دەخرێن

﴿173﴾ دیاریشە ھەر سەربازانی ئێمە سەردەکەوون

﴿174﴾ تۆش وازیان لێ بھێنە تا ئەو ماوەی(دیاریکراوە بۆ لەناوبردنیان)

﴿175﴾ وە بیان بینە (سەرنجامیان چۆن دەبێت) لەمەولا ئەوانیش دەبینن (چییان بەسەر دێت)

﴿176﴾ جا ئایا بەپەلە داوای سزای ئێمە دەکەن

﴿177﴾ ھەر کاتێك سزای ئێمە ھاتە خوارەوە بۆ ناو ماڵەکانیان ئەوسا ترسێنراوان چ ڕۆژێکی خراپ و تەنگیان دەبێت

﴿178﴾ وە وازیان لێ بھێنە ھەتائەو ماوەی (دیاریکراوە بۆیان)

﴿179﴾ وە ببینە ئەمجا لەمەولا ئەوانیش دەبینن

﴿180﴾ پەروەردگارت پاك و بێگەردە، پەروەردگاری باڵا دەست لەوەی بێ باوەڕان دەیڵێن (دەربارەی)

﴿181﴾ سڵاو و درودیش بۆ گشت پێغەمبەران

﴿182﴾ سوپاس و ستایشیش بۆ خوای پەروەردگاری ھەموو جیھانیان

ص

Surah 38

﴿1﴾ بە (صاد) دەخوێنرێتەوە خوازاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیر سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە سوێند بە قورئانی خاوەن ڕێز و پەند و ئامۆژگاری

﴿2﴾ بەڵام ئەوانەی بێ باوەڕن ڕۆ چوون، لە خۆبەگەورە زانین و دژایەتیدا (بەرانبەر ئیسلام و شوێن کەوتووانی)

﴿3﴾ چەندەھا گەلمان پێش ئەوان ( پێش کافرانی مەککە) لەناو برد ئەمجا ھاواریان کرد لە حاڵێکدا کاتی ڕزگار بوون نەمابوو

﴿4﴾ سەریان سوڕدەما کە ترسێنەرێکیان لە خۆیان بۆ ھاتووە وە بێ باوەڕان دەیانووت ئەم (پێغەمبەرە) جادوگەرێکی زۆر درۆزنە

﴿5﴾ ئایا ئەو (پێغەمبەرە) ھەموو خواکانی کردوەتە یەك خوا بەڕِاستی ئەمە (کەیەك خوا ببێت) شتێکی زۆر سەرسوڕھێنەرە

﴿6﴾ وە گەورەکانی (قوڕەیش لەگەڵ پێغەمبەر قسەیان کرد و ھەڵسان) بە پەلە دەرچوون (بەخەڵکیان ووت) بڕۆن و خۆگربن لەسەر (پەرستنی) خواکانتان بەڕاستی ئەمەی (موحەممەد ﷺ) دەیڵێت) شتێکە لە ئێوە داوا کراوە (ھەتا ببێتە گەورەی ھەموو عەرەب)

﴿7﴾ ئەمەمان نەبیستووە لە کۆتا ئایندا (کە نەسرانیە) ئەمە تەنھا شتێکی ھەڵبەستراوە

﴿8﴾ ئایا چۆن وەحی لە ناو ھەموومان دا بۆ ئەو (موحەممەد ﷺ) دابەزێنراوە (نەخێر ڕاست ناکەن) بەڵکو ئەوانە لە گوماندان لە قورئانەکەی من (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەوانە ھێشتا سزای منیان نەچەشتووە (بۆیە باوەڕناھێنن)

﴿9﴾ یان خەزێنەکانی بەزەیی پەروەردگاری زاڵ و باڵادەست و بەخشندەت لای ئەوانە؟

﴿10﴾ یان دەسەڵات و پاشایی ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە ھی ئەوانە (ئەگەر وایە) دەبا بەرز ببنەوە لە ناو ھۆکارەکانی بەرز بوونەوەدا (تا دەگەنە عەرش ئەمجا وەحی دابەزێنن بۆ ھەر کەسێك خۆیان دەیانەوێت)

﴿11﴾ (بێ بڕوایانی قوڕەیش) لەشکر و کۆمەڵێکی بێ نرخن لەو کۆمەڵانەی (دژی پێغەمبەرانن بەزوویی) دەشکێنرێن و سەر شۆڕ دەبن

﴿12﴾ پێش ئەوان گەلی نوح و عاد و فیرعەونی خاوەن مێخەکان باوەڕیان (بە پێغەمبەرەکانیان) نەھێنا

﴿13﴾ وە (گەلی) سەمود و گەلی لوط و خاوەن باخە چڕو پڕەکان ئەوانە تاقم و کۆمەڵانێك بوون

﴿14﴾ ھەر ھەموویان باوەڕیان بە پێغەمبەران نەھێنا بۆیە سزای منیان بەسەرا چەسپا (و لە ناو چوون)

﴿15﴾ ئەمانە تەنھا چاوەڕوانی دەنگێکی زۆر گەورە دەکەن ئەو دەنگە (فوو کردن بە کەڕەنادا) کەمترین ماوە دواخستنی نیە

﴿16﴾ (بەگاڵتە پێکردنێکەوە) وە ووتیان: ئەی پەروەردگارمان پێش ڕۆژی لێپرسینەوە بەشەکەمان (لە سزا، یان پاداشت) پێبدە

﴿17﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) دان بە خۆتدا بگرە لەسەر ئەو قسانەی کە دەیکەن بیری بەندەمان (داود) ی خاوەن ھێز و توانا بکەرەوە بێگومان ئەو ھەمیشە گەڕاوە بوو بۆ لای خوا

﴿18﴾ بەڕاستی ئێمە چیاکانمان رام ھێنا بوو تەسبیحاتی خوایان دەکرد لەگەڵ ئەو (لەگەڵ داوددا) بەئێواران و بەیانیاندا

﴿19﴾ وە باڵندەکان کە لەدەوری ئەو (داود) کۆدەکرانەوە ھەموو(بۆ تەسبیحات) بۆلای ئەو دەگەڕانەو(تا لەگەڵ داود یادی خوا بکەن)

﴿20﴾ وە پاشایەتیەکەی ئەومان بەھێز کرد دانایی و گوفتاری جیاکەرەوەمان پێ بەخشی

﴿21﴾ وە ئایا ھەواڵی داوا چیەکانت پێ گەیشتووە کاتێك بەدیواری خەڵوەتگاکەدا سەرکەوتن

﴿22﴾ لە ناکاودا چوونە ژوورەوە بۆ لای داود ئەویش داچڵەکا و ترسا لێیان ووتیان: مەترسە (ئێمە) دوو داواچین یەکێکمان ستەمی لەوی تر کردووە جا لە نێوانماندا بەھەق وڕاستی بڕیاربدە ولە ڕاستی لامەدە (لە بڕیارەکەتدا) وە ڕێنمونیمان بکە بۆ رێگای ڕاست

﴿23﴾ (یەکیان ووتی) بێگومان ئەمە برامە، نەوەدو نۆ سەر مەڕی ھەیە و منیش یەك مەڕم ھەیە کەچی دەڵێت ئەو مەڕەش بدە بەمن (بیسپێرە بەمن) و لەکاتی قسە کردندا زاڵە بەسەرمدا

﴿24﴾ (ئەمجا داود علیە السلام بەبێ ئەوەی گوێ لەبراکەی تریان بگرێت وبەپەلە ئەم حوکمەی دا) ووتی: سوێند بەخوا بەڕاستی ستەمی لێکردوی کە داوات لێدەکات تاقە مەڕەکەت بخاتە ناو مەڕەکانی خۆیەوە و بێگومان زۆر لەشەریك و ھاوبەشەکان ستەم لەیەکتری دەکەن بێجگە لەوانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوەی چاکیان کردووە، ئەوانەش زۆر کەمن، داود زانی کە ئێمە تەنھا تاقیمان کردوەتەوە بۆیە داوای لێبوردنی کرد لە پەروەردگاری وکەوت بە ڕوودا بە سوژدە بردنەوە و تۆبەی کرد (لەوەی نەدەبوو بەبێ گوێگرتن لەکەسی بەرامبەر حوکم بدات وپەلەش بکات لەبڕیارداندا)

﴿25﴾ ئێمەش لەو ھەڵەی ئەو خۆش بووین بەڕاستی ئەو (داود) پلە و پایەی بەرزە و نزیکە لە ئێمەوە ودواڕۆژێکی چاکیشی ھەیە

﴿26﴾ ئەی داود بێگومان ئێمە تۆمان کرد بەجێنشینی(پێغەمبەرانی پێش خۆت) لە زەویدا کەوابوو تۆش لە نێوان خەڵکدا بەڕاستی فەرمانڕەوایی بکە شوێن ھەوا و ئارەزوو مەکەوە با لەڕێگای خوا لات نەدات بێگومان ئەوانەی لەڕێگای خوا لادەدەن و گومڕادەبن، سزای سـەخـتـیـان بۆ ھـەیە چـونکە ڕۆژی لێپرسینـەوەیـان لەبیرکردبوو

﴿27﴾ ئێمە ئاسمان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە بەبێھودە دروستمان نەکردووە ئەوە گومانی ئەو کەسانەیە کە بێ باوەڕبوون سا ھاوار بۆ ئەوانەی کە بێ باوەڕبوون بەئاگری دۆزەخ

﴿28﴾ ئایا ئەوانەی باوەڕیان ھێناوەو کردەوە چاکەکانیان کردووە لەگەڵ خراپەکاران لە زەویدا وەك یەکیان دانێین (لە دوا رۆژدا، نەخێر وانیە) یان پارێزکاران ولەخواترسان وەك بەدکرداران لێ بکەین؟

﴿29﴾ (ئەم قورئانە) کتێبێکی پیرۆزە ناردوومانەتە خوارەوە بۆ تۆ بۆ ئەوەی بیر بکەنەوە لەئایەتەکانی، وە خاوەنانی بیر و ژیری پەندی لێ وەربگرن

﴿30﴾ ئێمە سولەیمانمان بەخشی بە داود (علیھما السلام) ئەو (سولەیمان) بەندەیەکی چاك بوو، بێگومان ئەو زۆر ڕوو لەخوا بوو

﴿31﴾ سەر لە ئێوارە کاتێك ئەسپانی ڕەسەن و خێرا نیشانی سولەیمان درا

﴿32﴾ جا (سولەیمان) ووتی خۆشەویستی ئەم ئەسپانەم باودا بەسەر یاد و عیبادەتی پەروەردگارمدا (کە نوێژی عەسر بوو) (سەیری ئەسپەکانی دەکرد) ھەتا لەچاوو گوم بوون

﴿33﴾ (ووتی) جارێکی تر ئەو ئەسپانەم بۆ بگێڕنەوە ئەمجا دەستی ھێنا بە دەست و قاچ و گەردن و یاڵی (ئەو ئەسپانەدا)

﴿34﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی سولەیمانمان تاقیکردەوە و لاشەی (لەتە کوڕێك) مان فڕێدا بەسەر تەختەکەیدا (چونکە پێشتر سوێندی خواردبوو، کە بەسەر تەواوی خێزانەکانیدا ئەسوڕێتەوە وکۆ ئەبێتەوە لەگەڵیاندا، وھەریەکەشیان کوڕێکی ببێت ولەپێناو خوادا جیھاد بکەن بەبێ ئەوەی (ان شاء اللە) بکات لەدواییدا لەھەر ھەموو خێزانەکانی تەنھا کوڕێکی نوقسانی ناتەواوی بوو، خوای گەورەش بەمە تاقیکردەوە) پاشان تەوبەی کرد و گەڕایەوە بۆ لای خوا

﴿35﴾ (سولەیمان) ووتی ئەی پەروەردگارم لێم خۆشبە و دەسەڵات و پاشایەتێکم پێ ببەخشە کەدوای من دەس نەدا بۆ کەسی تر بێگومان تەنھا تۆی بەخشندەی (ھەموو شتێکی)

﴿36﴾ (دوای نزاکەی) (با) مان بۆ ڕام ھێنا وخستمانە خزمەتیەوە بەفەرمانی ئەو بەنەرمی دەڕۆیی بۆ ھەر جێگایەك بیویستایە

﴿37﴾ وە ھەموو (جنۆکەو) شەیتانەکانمان بۆ ڕام ھێنا بوو کە بینا سازو مەلەوانی ژێر دەریا بوون

﴿38﴾ وە ھەندێکی تریان (کە سەرپێچی سولەیمانیان کردبوو ڕاممان ھێنان بۆی) بە پێکەوە بەستراوی لە کۆت زنجیردا

﴿39﴾ ئەمەی (کە باسکرا) بەخششی ئێمەیە (بۆ تۆ)، ئەمجا بەویستی خۆت بیبەخشە، یان بیگرەوە و مەیبەخشە بەبێ پرسینەوە (لێت)

﴿40﴾ وە بەڕاستی ئەو (سولەیمان) پلەی بەرزی ھەیە لای ئێمە وە سەرئەنجامی چاکی ھەیە

﴿41﴾ وە (ئەی موحەممەد ﷺ) باسی بەندەی ئێمە ئەیوب بکە کاتێك ھاواری لە پەروەردگاری کرد (ووتی) بەڕاستی شەیتان تووشی زەحمەت و ناڕەحەتی و ئازاری کردووم

﴿42﴾ (پێی وترا) پێت بدە بە زەویدا ئەوە کانیاوێکی ساردە بۆ خۆشتن و خواردنەوە (پێی دا بەزەویدا و ئاو ھەڵقوڵی ولەو ئاوە خۆی شت و ئاوی خواردەوە ولە نەخۆشیەکەیشی چاك بوویەوە)

﴿43﴾ وە ژن و مناڵەکانی و ئەوەندەی تریشمان لەگەڵیاندا بە (ئەیوب) بەخشی بەڕەحم ومیھرەبانی لە لایەن خۆمانەوە (بۆ ئەیوب) وە بۆ پەند و ئامۆژگاری بۆ خاوەنانی ژیری و بیرو ھۆش

﴿44﴾ (پێمان ووت) چەپکێ شووڵ (داری زۆر باریك) بە دەستەوە بگرە و پێی بدە (لەخێزانت یەکجار) و سوێندەکەت مەشکێنە (کە لە خێزانت خوارد بوو سەد داری لێ بدەی) بەڕاستی ئێمە ئەو (ئەیوب)مان بەخۆگری بینی چ بەندەیەکی چاك بوو بەڕاستی ئەو زۆر گوێڕایەڵ و ڕوو لە خوا بوو

﴿45﴾ وە باسی بەندەکانی ئێمە بکە ئیبراھیم و ئیسحاق و یەعقوب کە خاوەنی ھێزو توانا و بینایی بوون

﴿46﴾ بەڕاستی لەبەر ئەوەی ھەمیشە ڕۆژی دواییان لەبیردابوو ئێمە (بە بەندەی تایبەتی خۆمان) ھەڵمان بژاردن

﴿47﴾ وە بەڕاستی ئەوانە (ھەر سیانیان) لای ئێمە لەبەند ھەڵبژێردراوە چاکەکانن

﴿48﴾ وە باسی (بەندەکانی ئێمە) ئیسماعیل و ئەلیەسەع و ذولکیفل بکە کەھەموویان لە چاکەکارانن

﴿49﴾ ئەم (باسی پێغەمبەرانە) باس و ناوبانگی چاکیانە لە دونیادا و بێگومان پارێزکاران سەرئەنجامێکی چاکیان ھەیە

﴿50﴾ (کە بریتیە لە) بەھەشتانی جێگای مانەوەی ھەمیشەیی، کەدەرگاکانی کراوەتەوە بۆیان

﴿51﴾ لەوێدا (لەسەر کورسی ڕازاوە) پاڵیان داوەتەوە تێیدا داوای میوەھاتی زۆر و جۆرەھا خواردنەوە دەکەن

﴿52﴾ و حۆریانی ھاوتەمەنیان لایە (خێزانیانن) کەچاویان بڕیوەتە مێردەکانیان

﴿53﴾ ئەمە ئەو (نازو نیعمەتانە)یە کە بەڵێنتان پێـدرا بوو بۆ ڕۆژی لێپرسینەوە (ڕۆژی قیامەت)

﴿54﴾ بەڕاستی ئەمە ڕزق و ڕۆزی ئێمەیە ھەرگیز تەواو بوونی بۆ نیە

﴿55﴾ ئا ئەمە (پاداشتی پارێزکارانە) و بێگومان سەرکەشانیش خراپترین پاشە ڕۆژیان ھەیە

﴿56﴾ دۆزەخە کەدەچنە ناویەوە، ئای چ جێگایەکی بەدو خراپە

﴿57﴾ ئەمە و ئاوی لەکوڵ و کێم وزووخاوە، دەبا بیچەژن

﴿58﴾ وە چەند جۆری تر سزایان ھەیە لەو شێوە

﴿59﴾ (بە گومڕاکەرەکان دەوترێت) ئەمە کۆمەڵێکە لەگەڵ ئێوەدا دێنە دۆزەخ (گومڕاکەرەکانیش دەڵێن) بەخێر نەیەن بێگومان ئەوانە دەچنە ناو ئاگری دۆزەخ

﴿60﴾ ئەوان (بە گومڕاکەرەکان) دەڵێن بەڵکو ئێوە بەخێر نەیەن ئێوە (لەدونیا گومـڕاتان کردین)و ئەم سزاتان پێش ھێنا بۆمان ئای چ جێگاو مەنزڵێکی خراپە

﴿61﴾ دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ھەر کەس (ھۆی) پێش ھێنانی ئەم سزایە بوو بۆ ئێمە ئەوە سزای ئەو کەسە لەدۆزەخدا چەند قات بکەرەوە

﴿62﴾ وە (گومڕاکەرەکان) دەڵێن ئەوە چیمانە بۆچ پیاوانێك نابینین کە ئێمە لە خراپەرکارانمان دەژماردن

﴿63﴾ ئایا ئەوانەن کە گاڵتەمان پێدەکردن؟ یان (لێرەن بەڵام) چاوەکان لێیان کەلا بووە (و نایان بینن)

﴿64﴾ بێگومان ئەوە (کە باسکرا) ئاژاوە و شەڕە قسەی دۆزەخیانە، وڕاستە (و دێتەدی)

﴿65﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ من تەنھا ترسێنەرێکم و ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە لە خوای تەنھای بەدەسەڵات

﴿66﴾ پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە زاڵ و باڵادەست و لێبوردەیە

﴿67﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەوە ھەواڵێکی زۆر گەورەیە

﴿68﴾ کە ئێوە گوێی پێ نادەن

﴿69﴾ (بڵێ ئەگەر وەحیم بۆ نەھاتایە) من ھیچ ئاگام لەکۆمەڵی ھەرە بڵند (فریشتەکان) نەبووە کاتێك دەمەقاڵێیان دەکرد (دەربارەی ئادەم)

﴿70﴾ نیگا بۆ من ناکرێت جگە لەوە نەبێت کە من تەنھا ترسێنەرێکی ڕوونکەرەوەم

﴿71﴾ ئەو کاتەی (دەمەقاڵێیان بوو) پەروەردگارت بەفریشتەکانی فەرموو بەڕاستی من مرۆڤێك لە قوڕ دروست دەکەم

﴿72﴾ ئەمجا کاتێك شێوەکەیم ڕێکخست و فوم پێدا کرد وگیانم کرد بە بەریدا لە گیانێك کە خۆم دروستم کردووە ئەوسا ھەموو بە سوژدە بردن بۆی بکەون بە ڕوودا

﴿73﴾ جا فریشتەکان ھەر ھەموویان سوژدەیان برد

﴿74﴾ بێجگە لە شەیتان کە خۆی بە گەورە دانا و لە بێ باوەڕان بوو

﴿75﴾ (خوا) فەرمووی ئەی ئیبلیس چی شتێك ڕێگری کردیت (لەوەی) کە سوژدە ببەیت بۆ کەسێ کە بە ھەردوو دەستی خۆم دروستم کردووە ئایا خۆت بەگەورە زانی، یاخو لەبەرزو بڵندەکانی؟

﴿76﴾ (شەیتان) ووتی من لە (ئادەم) چاکترم چونکە منت لەئاگر دروستکردووە، بەڵام ئەوت لەقوڕ درەستکردووە

﴿77﴾ (خوا) فەرمووی کەواتە لەو (بەھەشتە) دەرچۆ و بڕۆ، چونکە بێگومان تۆ دەرکراوی لەڕەحمەتی من

﴿78﴾ وە بەڕاستی نەفرینی منت لەسەر بێ تا ڕۆژی (پاداشت و تۆڵە)

﴿79﴾ (شەیتان) ووتی ئەی پەروەردگارم دەی مۆڵەتم بدە (نەمرم) تا رۆژێ (مردوان) زیندوو دەکرێنەوە

﴿80﴾ (خوا) فەرمووی: دەی بەڕاستی تۆ لە مۆڵەت دراوانی

﴿81﴾ تاڕۆژی کاتی دیاریکراو

﴿82﴾ (شەیتان) ووتی ئەمجا سوێند بەعیزەتت ھەر ھەموویان گومڕا دەکەم

﴿83﴾ ئەوانەیان نەبێت کەبەندەی پاك و ھەڵبژاردەی تۆن

﴿84﴾ (خوا) فەرمووی: من ھەقم ھەر ھەقیش دەڵێم

﴿85﴾ بەڕاستی دۆزەخ پڕ دەکەم لە تۆ و ئەوانەی (لە ئادەمییان) شوێنت دەکەون بەتێکڕا

﴿86﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ من ھیچ کرێ و پاداشتێك لەسەر گەیاندنی ئەم ئاینە لە ئێوە داواناکەم و من لەو کەسانەش نیم کە درۆ ھەڵبەستم و زۆر لە خۆم بکەم

﴿87﴾ ئەم (قورئانە) تەنھا پەند و ئامۆژگاریە بۆ ھەموو جیھانیان

﴿88﴾ بەڕاستی پاش ماوەیەك لە ھەواڵی ئەو (قورئانە) دەزانن

الزمر

Surah 39

﴿1﴾ ئەم قورئانە ھێنراوەتەخوارەوە لە لایەن خوای باڵادەست و کار بەجێوە

﴿2﴾ بێگومان ئێمە بەھەق و ڕاستی قورئانمان بۆ تۆ ھێناوەتە خوارەوە کەواتە خوا بپەرستە و بە تەنھا ھەر بۆ ئەو ملکەچ بە

﴿3﴾ بێداربە ئاینی (گەردنکەچی) پاك و خاوێن ھەر بۆ خوایە وە کەسانێك جگە لە (خوا) چەند پەرستراوێکیان بۆ خۆیان داناوە (دەڵێن) تەنھا لەبەر ئەوە دەیان پەرستین نزیکمان بکەنەوە لە خوا بێگومان خوا بڕیار دەدات لە نێوانیاندا لەو شتانەدا کەئەوان تیایدا جیاواز بوون بەڕاستی خوا ڕێنمونی کەسێك ناکات کە درۆزنی زۆر بێ باوەڕە

﴿4﴾ ئەگەر خوا بیوویستایە منداڵێك بۆ خۆی بڕیار بدات ئەوە لەناو دروستکراوەکانیدا کامەی بوویستایە ھەڵی دەبژارد، پاك و بێگەردە ھەر ئەوە خوای تەنھا و زاڵ و بە دەسەڵات

﴿5﴾ (خوا) ئاسمانەکان و زەوی بەھەق دروستکردووە شەو دەھێنێت بەسەر ڕۆژدا و ڕۆژ دەھێنێت بەسەر شەودا و خۆر و مانگی ڕام ھێناوە ھەریەکەیان (لەخولگەی خۆیدا) تا ئەو ماوەیەی بۆی دیاریکراوە دەگەڕێت ودەسوڕێتەوە بێداربە ھەر ئەو (خوا) زاڵ و لێبوردەیە

﴿6﴾ (خوا) ئێوەی لە تاکە کەسێك (ئادەم) دروستکردووە پاشان لەو (کەسە) ھاوسەرەکەی (حەوای) بەدیھێناوە وە بۆ ئێوە ھەشت جووتی (نێر و مێ) لە ئاژەڵ بە دیھێناوە ئێوە دروست دەکات لەناو سکی دایکتاندا بە بەدی ھێنانی یەك لە دوای یەك لـەناو سێ تاریکی (ناو سك، مناڵدان، پەردەی کۆرپەلە) دا ئا ئەوە پەروەردگاری ئێوەیەکە دەسەڵات و پاشایی ھەر موڵکی ئەوە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست جگە لە زاتی ئەو نیە، کەواتە ئێوە چۆن لە ئاینی ڕاست لادەدرێن

﴿7﴾ ئەگەر ئێوە بێ باوەڕبن ئەوە بێگومان خوا بێ نیازە لەئێوە و ڕازی نیە بە بێ باوەڕی بۆ بەندەکانی وە ئەگەر سوپاسی خوا بکەن (وگەردن کەچ بن) بەوە لێتان ڕازی دەبێت ھیچ گوناھبارێك گوناھی کەسێکی تر ھەڵناگرێت پاشان گەڕانەوەتان ھەر بۆ لای پەروەردگارتانە ئەوسا ھەواڵتان دەداتێ بەوەی کە دەتان کرد بەڕاستی خوا ئاگادارە بە نھێنی دڵان

﴿8﴾ وە کاتێك ئادەمی زیانێکی لێ بکەوێت دەگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگاری وھاواری لێ دەکات پاشان ئەگەر لەلایەن خۆیەوە نازو نیعمەتێکی دایە ئەوەی لەبیر دەچێت کە لەپێشترا ھاواری لە پەروەردگاری دەکرد وھاوتایانێك بۆ خوا دادەنێت بۆ ئەوەی (خەڵك) لە ڕێگای ئەو گومڕاکات (ئەی موحەممەد ﷺ بە ھەڕەشەوە) بڵێ: بە بێ باوەڕێکەت کەمێك لەزەت وەرگرە لە ژیان چونکە بەڕاستی تۆ لەھاوەڵانی ئاگری دۆزەخی

﴿9﴾ (ھاوبەشدانەران چاکترن) یان کەسێك ملکەچ وخواپەرست بێت؟ لە کاتەکانی شەودا بە سوژدە بردن و ڕاوەستان (بە شەو نوێژوە خەریك بێت) کە لە (سزای) دواڕۆژ دەترسێت و بە ھیوای بەزەیی پەروەردگاریەتی (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا ئەوانەی دەزانن یەکسانن لەگەڵ ئەوانەی کە نازانن بەڕاستی تەنھا خاوەنانی ژیری ئامۆژگاری وەردەگرن

﴿10﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەو بەندانەم کە باوەڕیان ھێناوە لە (سزای) پەروەردگارتان خۆ بپارێزن کەسانێك لەم دونیایەدا چاکەیان کردووە، پاداشتی چاکیان بۆ ھەیە وە زەوی خوا فراوانە بەڕاستی تەنھا ئارامگران بەبێ حیساب وژماردن پاداشتیان دەدرێتەوە

﴿11﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەڕاستی من فەرمانم پێـدراوە کە خوا بپەرستم بە دڵسۆزی بۆی ملکەچ بم

﴿12﴾ وە فەرمانم پێـدراوە کە یەکەم کەسی موسڵمانان (ی ئوممەتم) بم

﴿13﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەڕاستی من دەترسم ئەگەر سەرپێچی پەروەردگارم بکەم لە سزای ڕۆژێکی گەورە (سزای قیامەت)

﴿14﴾ بڵێ من ھەر خوا دەپەرستم بە پاکی و تەنھا ھەر بۆ ئەو ملکەچم

﴿15﴾ (بە بێ باوەڕان بڵێ) ئێوەش جگە لە خوا چیتان وویست بی پەرستن بڵێ بێگومان زەرەرۆمەندان کەسانێکن کەخۆیان و کەسوکاریان لەدەستداوە لە ڕۆژی قیامەتدا بێدار بن، ھەر ئەوە زەرەرۆمەندی ئاشکراو دیار

﴿16﴾ بۆ ئەوان ھەیە لەلای سەریانەوە چەند تەبەقێك (وەك ھەوری ڕەش) لەئاگر و لەژێریشیانەوە چەند تەبەقێك ھەیە ئەو (سزایە) خوا بەندەکانی خۆی پێ دەترسێنێت ئەی بەندەکانم خۆتان بپارێزن (لە سزای من)

﴿17﴾ وە کەسانێك کە لەپەرستنی بت (و ھەموو پەرستراوێکی تر) خۆیان پاراستووە وە گەڕاونەتەوە بۆ لای خوا مژدەی گەورە تەنھا بۆ ئەوانەیە، کەواتە مژدە بدە بەبەندەکانم

﴿18﴾ ئەوانەی گوێ دەگرن بۆ قسە وگوفتار ئەمجا شوێن چاکترینی ئەو (قسانە) دەکەون ئەوانە کەسانێکن خودا ڕێنمونی کردوون ھەر ئەوانەن خاوەنانی ژیری و ھۆش

﴿19﴾ جا ئایا کەسێك بەڵێنی سزای بەسەردا چەسپابێت (بۆی بڕیاردرا بێت) دەی ئایا تۆ (دەتوانی) کەسێك ڕزگار بکەیت کە لەناو ئاگری دۆزەخدایە؟

﴿20﴾ بەڵام کەسانێك کە لە پەروەردگاریان ترساون و خۆیان (لە سزای) پاراستووە (لە بەھەشتدا) بۆ ئەوانە کۆشك و تەلاری چەند نھۆم ھەیە ڕووباری ئاو بە ژێریاندا دەڕوات (ئەمە) بەڵێنی خوایە و خواش بەڵێنی خۆی دەباتە سەر

﴿21﴾ ئایا نەتبینی کە خوا لە ئاسمانەوە بارانێك دەبارێنێت (بۆ سەر زەوی) ئەمجا ئەو بارانە دەبات بە ناو زەویدا کانیاوەکانی لێ دەردەھێنێت لە پاشان کشتوکاڵ و گژوگیا و گوڵی پێ دەڕوێنێت کە ڕەنگەکانیان جیاوازە پاشان دەیبینیت کە ووشك دەبێ و زەرد ھەڵدەگەڕێت دواتر دەیکات بە پووشی ورد و خاش بەڕاستی لەمەدا (کە باسکرا) ئامۆژگاری و پەند ھەیە بۆ ئەوانەی خاوەن ژیرین

﴿22﴾ دەی ئایا کەسێك خوا سینەی گوشاد کردووە بۆ ئیسلام و ئەو لەسەر رێبازی رووناکی پەروەردگاریەتی (وەك کەسێکە دڵی ڕەق بووبێت لەئاست ئیسلام) جا سزا و لە ناوچوون بۆ ئەوانەی دڵیان ڕەقە لەئاست (قورئان و) یادی خوادا ئائەوانە لە گومڕاییەکی ئاشکرادان

﴿23﴾ خوا جوانترین فەرمایشتی ناردۆتە خوارەوە قورئانێکە (کەئایەتەکانی) لەیەکچووی دووپات کراوەن، ئەو کەسانەی لەپەروەردگاریان دەترسن پێستیان تەزووی پێدا دێت (بە بیستنی قورئان) پاشان پێستیان و دڵیان نەرم دەبێت بە یادی (قورئانی) خوا ئەو (قورئانە) ڕێنمونی خوایە بەو (قورئانە) ڕێنمونی ھەر کەسێك دەکات کە بیەوێت ھەر کەسیش خوا گومڕای بکات ئەوە ڕێنمونیکەرێك بۆ ئەو نیە

﴿24﴾ دەی ئایا کەسێك بەدەم وچاوی خۆی بپارێزێت لەسزای سەختی ڕۆژی دوایی(وەك کەسێك وایە کە لە بەھەشت دابێت) بەستەمکاران دەگوترێت بچەژن سزای ئەو (کردەوانەی) لە دونیا دەتان کرد

﴿25﴾ ئەوانەی پێش ئەمان (پێش قوڕەیشیەکان) بوون باوەڕیان نەھێنا بە پێغەمبەرەکانیان بەو ھۆیەوە سزا (ی خوا) یان بۆ ھات لە لایەکەوە کە ھەستیان پێ نەکرد

﴿26﴾ ئەمجا خوا پێی چەشتن ڕیسوایی لە ژیانی دونیادا وە بێگومان سزای ڕۆژی دوایی گەورەتر ئەگەر ئەوانە بزانن

﴿27﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی لەم قورئانەدا ھێناومانەتەوە بۆ خەڵکی ھەموو جۆرە نموونەیەك تا پەندو ئامۆژگاری وەرگرن

﴿28﴾ (ئەو قورئانە) قورئانێکی عەرەبیە ھیچ خواری و لاریەکی تێدا نیە بۆ ئەوەی (لەسزا) خۆ بپارێزن وببنە لە خواترس

﴿29﴾ خوا نموونەی ھێناوەتەوە بە پیاوێکی (بەندە) ھی چەند کەسێکە ئاژاوەیانە لەسەر ئەو (بەندە) وە پیاوێکیش کە تەنھابەندەی پیاوێکە ئایا ئەم دوو کەسە وەک یەکنھەموو سوپاس تەنھا بۆ خوایە بەڵام زۆربەیان نازانن

﴿30﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بەڕاستی تۆ دەمری و ئەوانیش دەمرن

﴿31﴾ لەپاشان بێگومان ئێوە لە ڕۆژی دواییدا لای پەروەردگارتان داوا چی دەبن دژی یەکتری

﴿32﴾ ئەمجا کێ ستەمکارترە لەوکەسەی کەدرۆ بەناوی خواوە دەکات وە باوەڕی بەڕاستی قورئان نیە کەبۆی ھاتووە ئایا لە دۆزەخدا جێگەیەك نیە بۆ بێ بڕوایان

﴿33﴾ وە ئەو کەسەی قورئانی ھێناوە (واتە پێغەمبەر ﷺ) باوەڕیشی پێیەتی ھەر ئەوانن لەخواترسان و پارێزکاران

﴿34﴾ بۆیان ھەیە (لەبەھەشتدا) ئەوەی بیانەوێت لای پەروەردگاریان ئەوەیە پاداشتی چاکەکاران

﴿35﴾ تاخوا لێیان بسڕێتەوە خراپترین (کردەوەیەك) کەکردوویانە وە پاداشتیان بداتەوە بە (پاداشتی) چاکترین ئەو کردەوانەی کردوویانە

﴿36﴾ ئایا خوا بۆ بەندەی خۆی (پێغەمبەر ﷺ) بەس نیە (کە پشتیوانی بێت)؟ (ئەی موحەممەد ﷺ) ئەو بێ باوەڕانە دەتترسێنن بەوانەی جگە لەخوان (واتە دەترسێنن بەخواکانیان کە زیانت پێ دەگەیەنن) وە ھەر کەس کەخوا گومڕای بکات ئیتر ھیچ کەس ناتوانێت ببێت بە ڕێنمونیکاری و ھیدایەتی بدات

﴿37﴾ وە ھەر کەس کەخوا ڕێنمونی بکات ئەوە ھیچ گومڕاکارێکی بۆ نیە ئایا خوا زاڵ و باڵادەست و تۆڵەسێن نیە؟

﴿38﴾ سوێند بەخوا ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت کێ ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە بێگومان دەڵێن: خوا بڵێ: دەی پێم بڵێن ئەوانەی دەیان پەرستن جگە لەخوا ئەگەر خوا وویستی زیانێکم پێ بگەیەنێت ئایا ئەو (پەرستراوانە) دەتوانن ئازارو زیانی ئەوم لێ لادەن؟ یان ئەگەر وویستی نیعمەت وڕەحمەتێکی (خۆیم) پێ بدات ئایا ئەوانە دەتوانن نیعمەت و ڕەحمەتی ئەوم لێ بگرنەوە بڵێ: من ھەر خوام بەسە خۆسپێران تەنھا پشت بەو دەبەستن

﴿39﴾ بڵێ ئەی گەلەکەم ئێوە لەسەر ڕێبازو شێوازی خۆتان کاربکەن منیش (لەسەر ڕێبازی خۆم) کاردەکەم ئەمجا بەم زووانە دەزانن

﴿40﴾ کێ (لەم دونیادا) سـزایەکی بۆ دێت کەڕیسوای دەکات وە سزایەکی بێ بڕانەوەی بەسەردا دێت

﴿41﴾ بەڕاستی ئەم قورئانەمان بۆ سەر تۆ ناردۆتە خوارەوە بۆ ھەموو خەڵکی بەھەق و ڕاستی جا ھەرکەسێك ھیدایەت وەرگرێت ئەوە قازانجی ھەر بۆ خۆیەتی ھەر کەسیش لاڕێ وگومڕا بێت ئەوە بەڕاستی زیانی گومڕا بوونەکەی ھەر بۆخۆیەتی وە ئەی پێغەمبەر ﷺ تۆ کارسپێرراو و چاودێر نیت بەسەریانەوە (تابڕوا بھێنن)

﴿42﴾ خوا گیانەکان دەکێشێت لەکاتی مردنیاندا وە ئەوەی نەمردبێت لەکاتی خەوتنیدا، ئەمجا ئەو (گیانانە) ڕادەگرێت بڕیاری مردنی داوە وە ئەوانی تر بەرەڵا دەکات (کە دەبێ زیندوو بمێنن) تاماوەیەکی دیاریکراو، بەڕاستی لەمەدا چەند بەڵگە ھەیە بۆ ئەو کەسانەی بیردەکەنەوە

﴿43﴾ ئاخۆ جگە لەخوا تکا کارانێکیان بۆ خۆیان داناوە بڵێ گەرچی ئەوانە نەھیچ شتێکیان بەدەستە وە نەتێیش دەگەن

﴿44﴾ بڵێ: تکا ھەمووی ھەر بۆ خوایە موڵکی ئاسمانەکان و زەوی ھەر بۆ ئەوە پاشان ھەر بۆلای ئەو دەگەڕێنرێنەوە

﴿45﴾ وەکاتێك یادی خوا بکرێت بەتاك و تەنھا تێکدەچێت وە بێزار دەبێ دڵی کەسانێك کەباوەڕیان نیە بەڕۆژی دوایی کەچی کاتێك ناوی پەرستراوانی بێجگە لەخوا ببرێت یەکسەر شادو ڕووخۆش دەبن

﴿46﴾ بڵێ: ئەی خوایە بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوی زانای نھێنی و ئاشکراکان ھەر تۆ دادوەری دەکەیت لەنێوان بەندەکانتدا لەوەی ئەوان تیایدا جیاوازبوون

﴿47﴾ بەڕاستی ئەگەر ھی ئەو کەسانە بوایە ستەمیان کرد ھەموو ئەوەی لەسەر زەویدایە ئەوەندەی تریشی لەگەڵدا بێت لەبریتی خۆیان دەیاندا بۆ ڕزگاربوونیان لەسزای خراپی ڕۆژی قیامەت وە لەلایەن خواوە بۆیان دەرکەوت شتی وا کەئەوان بیریان لێ نەکردوەتەوەو گومانیان بۆی نەچووە

﴿48﴾ وە بۆشیان دەرکەوت چی خراپەیان کردووە وە دەوری گرتن ئەو سزای ئەوان گاڵتەیان پێ دەکرد

﴿49﴾ ئەمجا کاتێك ئادەمی زیانێکی لێکەوت وتووشی ناڕەحەتی بوو ھاوارمان بۆ دەھێنێت لەپاشان ھەر کاتێک نیعمەتێکمان پێـدا دەڵێ: بەڕاستی ئەم نیعمەتەم پێدراوە بەھۆی لێزانی وزانستی خۆمەوە (وانیە) بەڵکو ئەوە تاقیکردنەوەیە بەڵام زۆربەیان نازانن

﴿50﴾ بێگومان ئەم قسەیە کەسانی پێش ئەمانیش کردیان بەڵام ھیچ سوودی پێ نەگەیاندن ئەوەی ئەوان کردیان

﴿51﴾ ئەمجا دوو چاریان بوو (تۆڵەی) ئەو خراپانەی کردبوویان ئەو کەسانەیان ستەمیان کرد (بێباوەڕانی مەککە) لەمەو پاش دووچاری (تۆڵەی) کردەوە خراپەکانیان دەبن وە ئەمانە (لەدەستی خوا) دەرباز نابن

﴿52﴾ ئایا نەیانزانیوە کەبێگومان خوا ڕۆزی فراوان دەکات ودەیشیگرێتەوە لەھەر کەسێك کە بیەوێت بێگومان لەوەدا بەڵگە ونیشانەی زۆر ھەن بۆ ئەو کەسانەی باوەڕ دەھێنن

﴿53﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەی بەندەکانم ئەی ئەوانەی کەخۆتان زۆر گوناھبار کردووە نائومێد مەبن لەمیھرەبانی و بەزەیی خوا چونکە بێگومان خوا لەھەموو گوناھەکان خۆش دەبێت بەڕاستی ھەر ئەوە لێ بوردە و بەبەزەیی

﴿54﴾ (بەو مەرجەی کە) بگەڕێنەوە بۆلای پەروەردگارتان وە گەردنکەچی ئەو بن بەر لەوەی سزاتان بۆ بێت پاشان یارمەتی نادرێن (لەلایەن ھیچ کەسێکەوە)

﴿55﴾ وە شوێن چاکترین شتێك بکەون کە نێردراوەتە خوارەوە بۆتان لە پەروەردگارتانەوە بەر لەوەی لەناکاودا سزاتان بۆ بێت کە ئێوە ھەر ھەستی پێ نەکەن

﴿56﴾ نەکا ئەوسا کەسێك بڵێت ئەی مەخابن لەسەر ئەوەی کەمتەرخەمیم کرد لەکارکردن بەوەی خوا فەرمانی پێکردبوو وەبەڕاستی من لەو گاڵتە چیانە بووم (کە گاڵتەیان بە ئاینەکەی دەکرد)

﴿57﴾ یان بڵێت: ئەگەر خوا ڕێنمونی بکردمایە ئەوە بێگومان لەپارێزکاران ولەخواترسان دەبووم

﴿58﴾ یان کاتێك سزاکەی دەبینێت بڵێت خۆزگە جارێکی تر بگەڕامایەتەوە (بۆ دونیا) ئەوسا لەچاکەکاران دەبووم

﴿59﴾ (ڕاست ناکەیت) خۆ بێگومان بەڵگەو ئایەتەکانی منت بۆھات بەڵام باوەڕت پێ نەھێناو خۆت بەگەورەزانی وە تۆ لەبێ باوەڕان بوویت

﴿60﴾ لەڕۆژی دواییدا دەبینیت ئەوانەی درۆیان بۆ خوا ھەڵدەبەست ڕوویان ڕەشە ئایا لەدۆزەخدا شوێنێك نیە بۆ خۆ بەگەورە زانان؟

﴿61﴾ وە ئەوانەی خۆیان پاراست (لەکوفرو تاوان) خوا ڕزگاریان دەکات چونکە ڕێگەی ڕزگاریان گرتبوەبەر نەتووشی ناخۆشی دەبن وە نەخەم دەخۆن

﴿62﴾ خوا بەدیھێنەری ھەموو شتێکە وە ھەر ئەویش پارێزەری ھەموو شتێکە

﴿63﴾ کلیلەکانی ئاسمانەکان و زەوی بەدەست خوایە وە ئەوانەی بەبەڵگەو نیشانەکانی خوا بێ باوەڕن ھەر ئەوانن زەرەرۆمەند

﴿64﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: دەی ئایا ئێوە داوام لێ دەکەن من بێجگە لەخوا شتێکی تر بپەرستم ئەی نەفام و نەزانان

﴿65﴾ سوێند بەخوا نیگا کراوە بۆ تۆ وەبۆ پێغەمبەرانی پێش تۆش ئەگەر ھاوبەش بۆ خوا دابنێیت بەڕاستی کردەوەت ھەڵدەوەشێتەوە وە بێگومان لەزەرەرمەندان دەبیت

﴿66﴾ (وا مەکە) بەڵکو تەنھا خوا بپەرستە و لە سوپاسگوزارانبە

﴿67﴾ (کافران) خوایان نەناسیوە (بە گەورەیان نەزانی) بەو جۆرەی شیاوێتی لە ڕۆژی دواییدا ھەموو زەوی لە چنگی ئەودایە (بەدەست خوایە) وە ئاسمانەکانیش بەدەستی ڕاستی ئەو پێچراونەتەوە (لەم ئایەتەدا جێگیرکردن سیفەتی دەستی ڕاست بۆ خودا ھاتووە ئێمە باوەڕمان پێیەتی، بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك وشێوەکەی نازانین، تەنھا خودا دەیزانێت) خوا پاك و بڵند ترە لەوەی کە دەیکەنە ھاوبەشی

﴿68﴾ کاتێك فووکرا بەکەڕەنادا (بەشەیپوردا) یەکسەر ھەموو ئەوانەی لەئاسمانەکان و زەویدان دەمرن مەگەر کەسانێك خوا بیەوێت (نەمرن) پاشان جارێکی تر فوو دەکرێ بەکەڕەنادا جا لە پڕ ھەموو ڕاست دەبنەوە چاوەڕِوان دەکەن

﴿69﴾ وەزەوی لەو ڕۆژەدا بەنوری پەروەردگاری ڕووناك دەبێتەوە وەنامەی کردەوە لەبەردەمیان دادەنرێت و پێغەمبەران و شاھیدی (سەر گەلەکان) دەھێنرێن وە لەنێوانیاندا بەھەق دادوەری دەکرێت وە ئەوان ستەمیان لێ ناکرێت

﴿70﴾ وە (لەو ڕۆژەدا) ھەموو کەسێك چی کردووە بەتێرو تەواوی پاداشت دەدرێتەوە وە خوا خۆشی ئاگادارە (بە بێ شایەت و نامەی کردەوەکان) بەو کردەوانەی کەدەیکەن

﴿71﴾ ئەوسا ئەوانەی بێ باوەڕ بوون ڕاپێچ دەکرێن بۆ دۆزەخ کۆمەڵ کۆمەڵ تاکاتێك دێنە (نزیکی) دۆزەخ دەرگاکانی دەکرێنەوە وە دەرگاوانەکانی دۆزەخ (بەلۆمەکردنێکەوە) بەوان دەڵێن ئایا پێغەمبەرانتان لەخۆتان بۆ نەھات کەئایەتەکانی پەروەردگارتان بەسەردا بخوێننەوە وە بتانترسێنن لەگەشتنتان بەم ڕۆژە؟ دەڵێن: بەڵێ (ھاتن ئاگاداریان کردین) بەڵام بڕیاری سزا دراوە بەسەر (ئێمەی) بێ باوەڕاندا

﴿72﴾ پێیان دەوترێت: لەدەرگاکانی دۆزەخەوە بچنە ژورەوە بەھەمیشەیی لەوێدا بمێننەوە ئای چ خراپە جێگەو مەنزڵگای خۆ بەزل زانان

﴿73﴾ وە کەسانێك (کە خواناس بوون) و لە پەروەردگاریان دەترسان پۆل پۆل دەبرێن بۆ بەھەشت تاکاتێك دێنە (نزیکی) بەھەشت و دەرگاکانی دەکرێنەوە (بەڕویاندا) وە دەرگاوانەکانی بەوان دەڵێن سەلامتان لێ بێت ئێوە پاك و خاوێن بوون (لە تاوان لە دونیادا) کەواتە بڕۆنە ناو بەھەشت بەھەمیشەیی

﴿74﴾ (ئەوانیش) دەڵێن: سوپاس بۆ ئەو خوایەی ھەر بەڵێنێکی بەئێمەدا ڕاست بوو وە زەوی (بەھەشتی) بەمیرات پێ داین لەھەر شوێنێکی بەھەشتدا بمانەوێت نیشتەجێ دەبین ئای چەند چاکە پاداشتی چاکەکاران

﴿75﴾ وە فریشتەکان دەبینیت چوار دەوری عەرشیان داوە تەسبیحات دەکەن بەستایشی پەروەردگاریان وە لەنێوانیاندا بەھەق دادوەری کرا وە (لەکۆتایدا) دەووترێت ھەموو سوپاس ھەر بۆ خوایە کەپەروەردگاری جیھانیانە

غافر

Surah 40

﴿1﴾ بە (حا، میم) دەخوێنرێتەوەو خوا بەواتای ئەم پیتانە زاناترە، سەرنجی سەرەتای سورەتی(البقرة) بدە دەربارەی واتاکەیان

﴿2﴾ ئەم قورئانە ھێنراوەتە خوارەوە لەلایەن خوای باڵادەست و داناوە

﴿3﴾ لێبوردەی تاوان و وەرگری تۆبەی (گوناھباران وتۆبەکارانە) (ئەو خودایە) تۆڵەی سەخت وبەتینە وە خاوەن فەزڵ و بەھرە و چاکەیە بێجگە لەو ھیچ پەرستراوێکی بەھەق و ڕاست نیە گەڕانەوەی ھەمووان ھەر بۆلای ئەوە

﴿4﴾ دەمە قاڵێ وکێشمەکێش ناکات لەنیشانەکانی خوادا بێباوەڕان نەبێت کەوا بوو فریوت نەدات ھاتوچۆ و گەڕانیان بەووڵاتدا (بۆ بازرگانی وسامان دەس خستن)

﴿5﴾ پێش ئەوان گەلی نوح باوەڕیان نەھێنا (بەنوح) وە دەستەو تاقمەکانی دوای ئەوانیش (باوەڕیان نەھێنا) و ھەموو گەلێك وویستوویەتی (نیازی کردووە) کە پێغەمبەرەکەیان بکوژن (یان بیگرن وئازاری بدەن) وە دەمەقاڵێیان (لەگەڵ) دەکرد بەناڕەوا بۆ ئەوەی ڕاستی پێ لابەرن و نەیھێڵن ئیتر (قار وتووڕەیی) من گرتنی جا چۆن بوو تۆڵەسەندنی من لەوان

﴿6﴾ وە ئابەو جۆرە بڕیاری پەروەردگارت بەدیھات لەسەر ئەوانەی بێ باوەڕ بوون کەبێگومان ئەوان دۆزەخین

﴿7﴾ ئەو فریشتانەی ھەڵگری عەرشن و ئەوانەش بەدەوریدان بەستایشی پەروەردگاریان تەسبیحات دەکەن وە باوەڕیان بەو ھەیە وە داوای لێبوردن دەکەن بۆ ئەوانەی ئیماندارن (دەڵێن): ئەی پەروەردگارمان میھرەبانی وزانیاریت ھەموو شتێکی گرتۆتەوە دەی خۆش ببە لەوانەی تۆبەیان کردووە و شوێنی ڕێگای تۆ کەوتوون وە بیانپارێزە لەسزای دۆزەخ

﴿8﴾ ئەی پەروەردگارمان بیشیان خەرە بەھەشتانێکی ھەمیشەیی کە بەڵێنت پێ دابوون ئەو کەسانەش چاکەکار بوون لەباوو باپیران و ھاوسەران و ڕۆڵەکانیان (نەوەکانیان) بەڕاستی ھەر تۆ زاڵ و کار دروستی

﴿9﴾ وە بیانپارێزە لە (تۆڵەی) تاوانەکان چونکە ھەر کەسێك لە (تۆڵەی) خراپە و تاوان بپارێزیت لەو ڕۆژەدا ئەوە بێگومان ڕەحمت پێ کردووە وە ھەر ئەوەیە سەرکەوتنی زۆر گەورە

﴿10﴾ بەڕاستی کەسانێك بێ باوەڕ بوون (لەپاشەڕۆژدا) بانگ دەکرێن کەبەڕاستی توڕەیی و خەشمی خوا (لەدونیادا) گەورەتر بوو لەڕق و توڕەیتان لەخۆتان (لەقیامەتدا) کاتێك بانگ دەکران بۆ باوەڕ ھێنان بەڵام باوەڕتان نەدەھێنا

﴿11﴾ دەڵێن ئەی پەروەردگارمان تۆ دوو جارت مراندووتین وە دوو جاریش ژیانت بەبەردا کردووین جا دانمان نا بەتاوانەکانماندا دەی ئایا ڕێگایەك ھەیە بۆ دەرباز بوون

﴿12﴾ ئەم سزایەتان لەبەر ئەوەیە کە بەڕاستی ھەرکاتێك خوا بەتاك و تەنھایی بپەرسترایە ئێوە بێ باوەڕ دەبوون وە ئەگەر ھاوبەشی بۆ دابنرایە باوەڕتان دەھێنا (بەو ھاوبەش دانانە) بڕیاردان ھەر بۆ خوای بڵند و بەرزو گەورەیە

﴿13﴾ ئەو زاتێکە نیشانەکانی خۆیتان نیشان دەدات وە لەئاسمانەوە ڕزق و ڕۆزیتان بۆ دەنێرێتە خوارەوە کەس بیرناکاتەوە (پەند وەرناگرێت) مەگەر کەسێك ڕوو لەخوا بێت

﴿14﴾ کەواتە لەخوا بپارێنەوەو بەپاکیی ودڵسۆزی و بۆی گەردن کەچ بن ھەر چەندە بێ باوەڕانیش پێیان ناخۆش بێت

﴿15﴾ (خوا) پلەو پایە زۆر بەرزی خاوەن عەرشی مەزنە بەفەرمانی خۆی وەحی دەنێرێت بۆ ھەر کەس لەبەندەکان کەبیەوێت تا(خەڵك) بترسێنێت لە ڕۆژی بەیەکتر گەیشتن

﴿16﴾ ڕۆژێك کە ھەموو (لە گۆڕەکانیان دێنە دەرو) ئاشکرا دەبن ھیچ شتێکیان لە خوا پەنھان نابێت (خوا دەفەرمووێت) ئەمڕۆ پادشایەتی و دەسەڵات بۆ کێیە (وەڵام نادرێتەوە) (خۆی وەڵام دەداتەوە و دەفەرمووێت) ھەر بۆ خوای تاك و تەنھایە کە بەسەر ھەمووشتدا زاڵە

﴿17﴾ ئەمڕۆ ھەموو کەس پاداشت یان سزا دەدرێتەوە بەگوێرەی ئەوەی کردوویەتی ئەمڕۆ ستەم کردن نیە (لە کەس) بەڕاستی لێپرسینەوەی خوا بەپەلەو خێرایە

﴿18﴾ (ئەی موحەممەد ) ئەوان لەڕۆژە نزیکەکە (لەقیامەت) بترسێنە لەوکاتەی دڵەکان (لەترسا) گەشتوونەتە گەروو ھەموو پیش دەخۆنەوە ستەمکاران نەھیچ دۆستێکیان ھەیە وە نە تکاکارێک بەگوێی بکرێت

﴿19﴾ (خوا) دەزانێ بەخیانەتی چاوان و ھەرچی دڵان دەیشارنەوە

﴿20﴾ وە خوا بەھەق و ڕاستی دادوەری دەکات بەڵام ئەوانەی جگە لەخوا ھاواریان لێ دەکەن (دەیانپەرستن) ناتوانن بڕیاری ھیچ شتێك بدەن بەڕاستی ھەرخوا بیسەر و بینایە

﴿21﴾ ئایا بەزەویدا نەگەڕاون تا ببینن (بزانن) سەرەنجامی ئەوانەی کەپێش ئەمان بوون چۆن بوو ئەوانە لەمان بەھێزتر بوون وە شوێنەواریان لەزەویدا زیاتر بوو بەڵام خوا بەھۆی تاوانەکانیانەوە گرتنی وتۆڵەی لێ سەندن وە کەس پارێزەریان نەبوو لە (سزای) خوا

﴿22﴾ ئەمە لەبەر ئەوە بوو کەبێگومان ئەوان پێغەمبەرەکانیان بۆ دەھات بەنیشانە ئاشکراکانەوە کەچی باوەڕیان نەھێنا ئەمجا خوا قاری لێ گرتن و سزای دان بەڕاستی خوا بەھێزی تۆڵەسێنی بەتینە

﴿23﴾ سوێند بەخوا بێگومان موسامان نارد بەچەند موعجیزە و بەڵگەی ڕوونەوە (بەتەوراتەوە)

﴿24﴾ بۆ لای فیرعەون و ھامان و قارون ھەموو ووتیان: جادوگەرێکی درۆزنە

﴿25﴾ ئەمجا کاتێك موسا (ئاینی) ڕاسـتی لەلایەن ئێمەوە بۆ ھێنان ووتیان کوڕانی ئەوانەی لەگەڵ ئەو(موسا) باوەڕیان ھێناوە بکوژن وە ژنەکانیان بەزیندوویی بھێڵنەوە (بۆ کارەکەری) بەڵام فێڵی بێ باوەڕان ھەر مایەی سەر لێ شێوانە (ھەرگیز سەرناگرێت)

﴿26﴾ وە فیرعەون ووتی: لێم گەڕێن با موسا بکوژم ئەوسا بائەو ھانا بۆ پەروەردگاری بەرێت (ڕزگاری بکات) بەڕاستی من دەترسم کەئاینەکەتان بگۆڕێت یان لەزەویدا ئاژاوە وخراپەکاری بنێـتەوە

﴿27﴾ وە موسا ووتی: بەڕاستی من پەنا دەگرم بەپەروەردگاری خۆم و پەروەردگاری ئێوەش لەھەموو خۆبەزل زانێك کە باوەڕی بەڕۆژی لێ پرسینەوە نیە

﴿28﴾ وە پیاوێکی باوەڕدار ووتی: لەکەس و کاری فیرعەون بوو کە باوەڕِەکەی شاردبوەوە ئایا (چۆن) پیاوێك دەکوژن؟ لەبەر ئەوەی دەڵێ: خوا پەروەردگارمە کە بەڕاستی چەند بەڵگە و موعجیزەی ڕوونی لە پەروەردگارتانەوە بۆ ھێناون خۆ ئەگەر درۆزن بێت (کەدەڵێ پێغەمبەرم) ئەوە (تاوانی) درۆکەی بەئەستۆی خۆیەتی خۆ ئەگەر ڕاستگۆ بێت ھەندێ لەو (سزایەی) بەڵێنی پێ داوون تووشتان دەبێت بێگومان خوا ڕێنمونی کەسێک ناکات کە زیادەڕۆ و درۆزن بێت

﴿29﴾ (موسا ووتی): ئەی گەلەکەم فەرمان ڕەوایی ئەمڕۆ ھی ئێوەیە و بەدەسەڵات و زاڵن لەسەر زەویدا دەی کێ یارمەتیمان دەدات ئەگەر سزای خوامان بۆ بێت فیرعەون ووتی: چی خۆم بەچاکی دەبینم ھەر ئەوەتان نیشانە دەدەم وە تەنھا بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمونیتان دەکەم

﴿30﴾ وە ئەو (پیاوەی) باوەڕی ھێنا بوو ووتی: ئەی گەلەکەم بەڕاستی من لەوە دەترسم بەسەرتان بێ وێنەی (سزای) ئەو ڕۆژەی بەسەر کۆمەڵان و گەلانی پێشوو ھات

﴿31﴾ وەك ئەو (سزایەی) ھات بەسەر گەلی نوح و عاد و سەمود و ئەوانەش لەدوای ئەوان بوون وە خوا زوڵم و ستەمی ناوێت بۆ بەندەکانی

﴿32﴾ وە ئەی گەلەکەم بەڕاستی من ترسی ڕۆژی ھاوارو بانگ لەیەکتری کردنم ھەیە لێـتان (ئەو ڕۆژەی کە ھەموو کەس ھاوار وداوای یارمەتی لەیەکتری دەکەن)

﴿33﴾ ئەو ڕۆژەی پشت ھەڵدەکەن و ھەڵدێن (لەیەکتری) ھیچ پەناگەیەك بۆ ئێوە نیە لە(سزای) خوا وە ھەر کەسێك خوا گومڕای بکات ئەوە ھیچ ڕێنمونی کارێکی بۆ نیە

﴿34﴾ سوێند بەخوا بێگومان پێشتر یوسف پێغەمبەرتان بۆھات بەبەڵگە ڕوونەکانەوە کەچی ئێوە ھەر لەگوماندا بوون لەو بەڵگانەی بۆی ھێنابوون تا کاتێك (یوسف) وەفاتی کرد ووتتان ئیتر دوای ئەو خوا ھیچ پێغەمبەرێکی تر نانێرێت ئا بەو جۆرە خوا گومڕای دەکات ئەو کەسەی زیادەڕۆی دوو دڵە

﴿35﴾ ئەوانەی دەربارەی نیشانەکانی خوا دەمەقاڵێ دەکەن بەبێ ئەوەی بەڵگەیەکیان بۆ ھاتبێت (ئەو دەمەقاڵەیان) ھۆی توڕەییە لای خوای گەورە وەلای ئەوانەش باوەڕیان ھێناوە ئا بەو جۆرە خوا مۆر دەنێ بەسەر دڵی ھەموو خۆبەزل زانێکی زۆرداردا

﴿36﴾ فیرعەون ووتی ئەی ھامان کۆشکێکی بەرزم بۆ دروست بکە بەڵکو بگەمە ئەو ڕێگایانە

﴿37﴾ کەڕێگاکانی (بەرز بوونەوەن بۆ) ئاسمانەکان بۆ ئەوەی (لەوێوە) سەیری خواکەی موسا بکەم وە بەڕاستی من وا گومان دەبەم ئەو (موسا) درۆزنە ئابەو جۆرە ڕازێنرایەوە بۆ فیرعەون کردەوەی خراپی وە (بە ھۆیەوە) ڕێگری کرا لەڕێگای ڕاست وە ھەر فێڵ و پلانێکی فیرعەون ھەبوو بەفیڕۆ چوو

﴿38﴾ وە ئەو (پیاوەی) باوەڕی (بە موسا) ھێنا بوو ووتی ئەی گەلەکەم شوێن من بکەون ڕێگای ڕاستتان نیشان دەدەم

﴿39﴾ ئەی گەلەکەم بەڕاستی ژیانی ئەم دونیایە ڕابواردنێکی کەمە وە بەڕاستی ھەر پاشەڕۆژ جێی حەسانەوەی ھەمیشەییە

﴿40﴾ ھەر کەسێك کاری خراپەی کرد بێت ھەر بەئەندازەی خراپەکەی سزا دەدرێت ھەر کەسیش چاکەی کرد بێت ئافرەت بێت یان پیاو (بەو مەرجەی) باوەڕدار بێت ئا ئەوانە دەچنە بەھەشتەوە لەوێدا بەبێ ژمارە وحیساب ڕزق و ڕۆزییان پێ دەدرێت

﴿41﴾ وە ئەی گەلەکەم ئەوە چیە من بانگتان دەکەم بۆ ڕزگاربوون کەچی ئێوە من بانگ دەکەن بۆ ئاگری دۆزەخ

﴿42﴾ بانگم دەکەن بۆ ئەوەی بێ باوەڕبم بەخوا وە شتێ بکەمە ھاوبەشی خوا کەھیچ زانیاری یەکم پێی نیە لەکاتێکدا من بانگتان دەکەم بۆلای خوای بەدەسەڵات و لێبوردە

﴿43﴾ ڕاستە و گومانی تێدا نیە ئەوەی ئێوە منی بۆ بانگ دەکەن شیاوی بانگ کردن نیە نە لە دونیا و نە لە دواڕۆژدا وە بەڕاستی گەڕانەوەمان ھەر بۆلای خوایە و بێگومان زیادەڕۆیان ھاوەڵانی ئاگری دۆزەخن

﴿44﴾ جا لەمەودوا ئەوەی من پێتان دەڵێم بیرتان دەکەوێتەوە وە من کاری خۆم بەخوا دەسپێرم بەڕاستی خوا بینایە بەبەندەکانی

﴿45﴾ جا خوا ئەو (پیاوە ئیماندارە) ی پاراست لەزیانی ئەو فڕو فێڵانەی دەیان کرد وە سزای سەخت ھات و دارودەستەی فیرعەونی گرتەوە

﴿46﴾ بەیانیان و ئێواران (فیرعەون ودەست وپێوەندەکەی) دەبرێنە دیاری ئاگری دۆزەخ ڕۆژێکیش کە قیامەت ھەڵدەسێت (فەرمان دەدرێت) دارودەستەی فیرعەون بخەنە سەخترین سزاوە

﴿47﴾ وەکاتێك (دۆزەخیەکان) لەناو ئاگرەکەدا دەمە قاڵێ دەکەن، لاوازەکان بەوانەی خۆ بەزل زان بوون دەڵێن بەڕاستی ئێمە شوێن کەوتووی ئێوە بووین دەی ئایا ئێوە لەجیاتی ئێمە لەئەستۆ دەگرن بەشێك لەم ئاگرە

﴿48﴾ ئەوانەی خۆ بەزل زان و زۆردار بوون دەڵێن: بەڕاستی ھەموومان لەئاگرداین بێگومان خوا لەنێوان بەندەکانیدا دادوەری کردوو ( وحوکمی تەواو بوو)

﴿49﴾ وە ئەوانەی لەئاگری دۆزەخدان بەدەرگاوانەکانی دۆزەخ دەڵێن داوا لەپەروەردگارتان بکەن تەنھا یەك ڕۆژ سزامان لەسەر سووك بکات

﴿50﴾ دەڵێن: ئایا پێغەمبەرەکان نەھاتن بۆ لاتان؟ بەچەندین بەڵگەی ڕوون وئاشکراوە؟ دەڵێن :بەڵێ (ھێنا بوویان) پێیان دەڵێن دەی خۆتان بپاڕێنەوە بێگومان پاڕانەوەی بێ باوەڕان وون دەبێ و بێ سوودە

﴿51﴾ بەڕاستی ئێمە پێغەمبەرانمان و ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە سەرکەوتوو دەکەین لەژیانی دونیادا وە لەو ڕۆژەی (قیامەت) کە شایەتەکان ھەڵدەسنەوە

﴿52﴾ ڕۆژێکە بیانوو و پاکانە کردنی بێ باوەڕان ھیچ سوودیان پێ ناگەیەنێت ھەموویان نەفرەتیان لێکراوە و خراپترین جێگایان ھەیە

﴿53﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە تەوراتمان دا بەموسا وە نەوەکانی ئیسرائیلمان کردە میراتگری تەورات

﴿54﴾ (کەھۆی) ڕێنمونی و پەندو بیرخەرەوەیە بۆ خاوەن ژیریەکان

﴿55﴾ ئەمجا (ئەی موحەممەد ﷺ) خۆگربە بێگومان بەڵێنی خوا ھەقەو دێتە دی وە داوای لێبوردنی گوناھت بکە وە تەسبیحات بکە بەستایشی پەروەردگارت بەئێواران وبەیانیاندا

﴿56﴾ بەڕاستی ئەو کەسانەی دەمە قاڵێ و کێشە دەکەن دەربارەی نیشانەکانی خودا بەبێ ئەوەی بەڵگەیەکیان بۆ ھاتبێت ھیچ لە دڵیاندا نیە جگە لەخۆبەزل زانی نەبێت ھەرگیز ئەوان بە (مەبەستیان) ناگەن کەواتە پەنا بەخوا بگرە بەڕاستی ھەر ئەو بیسەر و بینایە

﴿57﴾ بەڕاستی بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی گەورەترە لەبەدی ھێنانی خەڵکی بەڵام زۆربەی مەردووم ئەمە نازانن

﴿58﴾ وە نابینا و بینا یەکسان نین وە کەسانێك باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە لەگەڵ بەدکاران وەك یەك نین زۆر کەم (لەخەڵکی) بیر دەکەنەوە

﴿59﴾ بەڕاستی ڕۆژی دوایی دێت ھیچ گومانی تێدا نیە بەڵام زۆربەی خەڵکی باوەڕ ناکەن

﴿60﴾ وە پەروەردگارتان فەرموویەتی: لێم بپاڕێنەوە وەڵامتان دەدەمەوە بەڕاستی ئەوانەی خۆ بەگەورە دەزانن کەبمپەرستن بێگومان بەسەر شۆڕی دەچنە دۆزەخەوە

﴿61﴾ خوا ئەو زاتەیە شەوی داناوە بۆ ئێوە تائارامی تێدا بگرن وە ڕۆژیشی ڕوناك کردۆتەوە (بۆ ژیان پەیدا کردن) بەڕاستی خوا خاوەن چاکەو میھرەبانیە بەسەر خەڵکەوە بەڵام زۆربەی ئادەمی سوپاس گوزار نین

﴿62﴾ ئەمەیە خوای پەروەردگاری ئێوە دروستکەر وداھێنەری ھەموو شتێکە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق وڕاست نیە جگە لە ئەو دەی کەواتە چۆن لائەدەن لەڕاستی

﴿63﴾ ئا بەم جۆرە لائەدرێن ئەوانەی کەدان نانێن بەبەڵگەو نیشانەکانی خوادا

﴿64﴾ خوا زاتێکە کەزەوی بۆ کردونەتە نیشتەجێ (وئارامگا) وە ئاسمانیشی بۆ کردوون بەسەربان و بەجوانترین شێوە ئێوەی دروستکردووە لەوشتانەیش کەحەڵاڵ و پاکن ڕۆزی داوون ئەمەیە خوای پەروەردگاری ئێوە بەرزی و پیرۆزی بۆ خوای پەروەردگاری جیھانیان

﴿65﴾ ھەر زیندووە و ھیچ پەرستراوێکی بەھەق وڕاست نیە جگە لە ئەو کەواتە خوا بپەرستن بەدڵسۆزی وتەنھا بۆ ئەو ملکەچ بن

﴿66﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بەڕاستی من ڕێگری کراوم لەپەرستنی ئەوانەی ئێوە دەیان پەرستن جگە لەخوا دوای ئەوەی بەڵگەی ڕوونم بۆ ھاتووە لەپەروەردگارمەوە وە فەرمانم پێکراوە کە گەردن کەچ بم بۆ پەروەردگاری جیھانیان

﴿67﴾ ئەو خوایەیە کەئێوەی لەخاك دروستکردووە لەپاشان لەدڵۆپێك ئاو پاشان لەپارچە خوێنێك لەپاشان بەمنداڵی (ساوایی) دەتان ھێنێـتە دەر (لەسکی دایك) لەپاشان تا دەگەنە تینی ھێزو لاوییتان لەپاشان تاپیر دەبن وە ھەندێکتان پێش پیربوون دەمرێنرێن ھەتا دەگەنە ئەو کاتەی کەبۆتان دیاریکراوە بۆ ئەوەی بیربکەنەوە

﴿68﴾ ئەو خوایەیە کەدەژێنێت و دەمرێنێت جا ھەرکـاتێك (بیەوێت) بڕیـارێك بـدات تەنھـا پێی دەفەرمووێت ببە ،دەست بەجێ دەبێت

﴿69﴾ ئایا سەرنجی ئەوانەت نەداوە سەبارەت بە بەڵگە ونیشانەکانی خوا دەمەقاڵێ وموجادەلە دەکەن (بەبێ ھیچ زانیاریەك) چۆن لەڕێی (ڕاست) لادەدرێن

﴿70﴾ ئەوانەی باوەڕیان بەقورئان نەھێنا وە بەو (پەڕاوانەی) بەپێغەمبەرەکانماندا ناردومانە ئەوە لەمەو پاش (سەرئەنجامی خۆیان) دەزانن

﴿71﴾ کاتێك زنجیرو تەوقیان لەگەردندایە پێی ڕادەکێشرێن

﴿72﴾ لەناو ئاوی زۆر گەرمدا پاشان لەدۆزەخدا دەسوتێنرێن

﴿73﴾ لەپاشان پێیان دەوترێت: لەکوێن ئەو ھاوبەشانەی بۆ خواتان دادەنان

﴿74﴾ بێجگە لەخوا دەڵێن: وون بوون لێمان (وا نیە) بەڵکو ئێمە لەدونیا (بێجگە لەخوا) شتێکمان نەدەپەرست ئابەم جۆرە خوا بێ باوەڕان لەڕێگە لادەدات

﴿75﴾ ئەمەتان لەبەر ئەوەیە کەئێوە بەناڕەوا شادی و کەیفتان دەکرد لەزەویدا وە لەبەر ئەوەی کەئێوە فیزو کەشخەتان دەکرد لەزەویدا

﴿76﴾ دەی لەدەرگاکانی دۆزەخەوە بڕۆنە ژوورەوە تیایدا دەمێننەوە بە ھەمیشەیی و ئێجگاری ئای چەند خراپە شوێنی خۆ بەزل زانان

﴿77﴾ دەی کەواتە (ئەی موحەممەد ﷺ) خۆڕاگربە بێگومان بەڵێنی خوا ڕاستە جا یان ھەندێك لەو بەڵێنانەی پێیان دەدەین نیشانت دەدەین یان تۆ دەمرێنین (بەڵێنەکان نابینی) ئەوسا ھەمووتان ھەر بۆلای ئێمە دەگەڕێنەوە

﴿78﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی بەر لەتۆ پێغەمبەرانێکمان ناردووە بەسەرھاتی ھەندێکیانمان بۆ باس کردوی وە ھەندێکیانمان بۆ باس نەکردویت وە ھیچ پێغەمبەرێك ناتوانێت موعجیزەیەك بھێنێت مەگەر بەئیزنی خوا نەبێت جاکاتێك فەرمانی خوا ھات (بەسزادانیان) بەھەق دادوەری دەکرێت (لەنێوانیاندا) وە لەوێدا ناڕاستان زەرەرۆمەند دەبن

﴿79﴾ خوا ئەو زاتەیە ئاژەڵ و ماڵاتی بۆ ئێوە بەدیھێناوە بۆ ئەوەی سواری ھەندێکیان بن و (گۆشتی) ھەندێکیشیان بخۆن

﴿80﴾ وە لەو (ئاژەڵانە) دا چەند سوودو کەڵك بۆ ئێوە ھەیە وە تابەھۆی ئەوانەوە بگەنە پێویستیەك کە لەدڵ و دەرونتاندایە وە لەسەر پشتی ئەو (وڵاخانە) و لەسەر کەشتی ئێوە سوار دەکرێن

﴿81﴾ خوا زۆر نیشانەی خۆیتان نیشان دەدات جا ئێوە ئینکاری کام لە نیشانە وبەڵگەکانی خوا دەکەن؟

﴿82﴾ دەی ئایا بەزەویدا نەگەڕاون تا ببینن سەرەنجامی کەسانێك کە لە پێش ئەوان بوون چۆن بووە کەلەمان زۆر ترو بەھێزتریش بوون وە شوێنەواریشیان لەزەویدا (زیاتر بوو) ئەمجا ئەوەی کرد بوویان (لەدونیادا) سوودی پێ نەگەیاندن

﴿83﴾ جا کاتێك پێغەمبەرەکانیان بەبەڵگە ڕوونەکانەوە ھاتنە لایان دڵخۆش بوون بەو زانینەی ھەیان بوو ئەو (سزایەی ئەوان) گاڵتەیان پێ دەکرد چوار دەوریدان (وھاتە دی)

﴿84﴾ ئەمجا کاتێك سزای بەتینی ئێمەیان بینی ووتیان: باوەڕمان بەخوای تاك و تەنھا ھێنا وە بێ باوەڕین بەو شتانەی کردبوومانە ھاوبەشی خوا

﴿85﴾ جا باوەڕ ھێنانەکەیان ھیچ سوودی نەبوو بۆیان لەکاتێکدا سزای ئێمەیان بینی باوو سوننەتی خوا ھەر وا بووە پێشتر لەگەڵ بەندەکانیدا وە لەوێدا بێ باوەڕان زەرەرۆمەند بوون

فصلت

Surah 41

﴿1﴾ بە(حا، میم) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بەواتای، سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة)ش بکە

﴿2﴾ قورئان لەلایەن خوای بەخشندەی میھرەبانەوە نێردراوەتە خوارەوە

﴿3﴾ پەڕاوێکە بەڵگەکانی ڕوونکراوەتەوە (لێك جیاکراوەتەوە) قورئانێکە بەزمانی عەرەبی بۆ گەلێك کەشارەزان و دەزانن

﴿4﴾ مژدەدەر وترسێنەرە کەچی زۆربەیان گوێی پێ نادەن و بۆیە (قورئان) نابیستن

﴿5﴾ دەڵێن دڵەکانمان لەناو چەند پەردەیەکدایە (تێ ناگەین) لەئەوەی تۆ ئێمەی بۆ بانگ دەکەیت وە لەگوێیەکانماندا گرانی و کەڕی ھەیە وە لەنێوان ئێمەو تۆدا پەردەیەك ھەیە کەواتە تۆ کاری خۆت بکە و بێگومان ئێمەیش کاری خۆمان دەکەین

﴿6﴾ بڵێ: بەڕاستی من مرۆڤێکم وەك ئێوە بەڵام (ھەندە ھەیە من) نیگام بۆ دەکرێت کە بەڕاستی پەرستراوی ئێوە خوایەکی تاك و تەنھایە کەواتە باڕووتان ھەر بەرە و خوا بێت (لەپەرستنەکانتاندا) و داوای لێبوردنی لێ بکەن وە سزاو لەناوچوون بۆ ھاوبەشدانەرانە

﴿7﴾ ئەوانەی کەزەکات نادەن و باوەڕیشیان بەڕۆژی دوایی نیە

﴿8﴾ بەڕاستی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوەو کردەوە چاکەکانیان کردووە پاداشتی بێ بڕانەوەیان بۆ ھەیە

﴿9﴾ بڵێ: ئاخۆ بەڕاستی ئێوە باوەڕتان بەو زاتە نیە؟ کە زەوی لەدوو ڕۆژدا دروستکردووە وە ھاوبەشانی بۆ دادەنێن ھەر ئەوە پەروەردگاری جیھانیان

﴿10﴾ وە لەسەر زەویدا شاخی زۆری داناوە وە فەڕ و بەرەکەتی تێ خستووە وە بژێوی (ھەموو گیاندارێکی) لەزەویدا دیاریکرد لەماوەی چوار ڕۆژدا بەیەکسانی بۆ گشت داواکەران

﴿11﴾ پاش دروستکردنی زەوی ئیرادەی دروستکردنی ئاسمانی کرد کە پێشتر دوکەڵێک بوو ئەمجا بەئاسمان و بەزەوی فەرموو: وەرن بەوویستی خۆتان یان بە ناچاری (بێنە ژێر فەرمانم) ھەر دووکیان ووتیان بەوویستی خۆمان ھاتین

﴿12﴾ ئەوسا حەوت ئاسمانی لەدوو ڕۆژدا دروستکرد (کەواتە خوای گەورە زەوی و ئاسمانەکانی بەشەش ڕۆژ دروستکرد) وە ھەر ئاسمانەی فەرمان (کار) ی خۆی بۆ نارد وەئاسمانی دونیامان بەئەستێرە درەوشاوەکان ڕازاندەوە، وپارێزراوە (لەگوێ گرتنی شەیتانەکان) ئەوە بڕیاری خوای زاڵ و بەدەسەڵاتە

﴿13﴾ جا ئەگەر ڕوویان وەرگێڕا ئەوە بڵێ بەھەورە تریشقەیەك (بروسکەیەك) دەتانترسێنم وەك ھەورە تریشقەی (گەلی) عادو سەمود

﴿14﴾ کاتێك پێغەمبەرەکانیان ھاتنە لایان لەبەردەمیان و لە پشتیانەوە (لەھەموو لایەکەوە) (پێیان ووتن) کەجگە لەخوا نەپەرستن ووتیان: ئەگەر پەروەردگارمان بیویستایە فریشتەیەکی دەناردە خوارەوە (بۆمان) بۆیە بەڕاستی ئێمە بەوەی ئێوەی پێ نێرراون باوەڕ ناکەین

﴿15﴾ ئەمجا (گەلی) عاد بەناڕەوا خۆیان بەگەورە زانی لەزەویدا وە ووتیان: کێ لەئێمە بەھێز ترە ئایا نەیان زانی بوو بێگومان ئەو خوایەی کەئەوانی دروستکردووە لەئەوان بەھێز ترە وە ئەوان دانیان نەدەنا بەبەڵگەکانی ئێمەدا وئینکاریان دەکرد

﴿16﴾ ئەوسا ئێمە بایەکی زۆر بەھێزی ساردمان بۆ ناردن لەڕۆژانێکی بەردەوام (وشوم)دا بۆ ئەوەی سزای ئابڕو بەریان پێ بچەژین لەژیانی دونیادا بێگومان سزای پاشە ڕۆژیان ئابڕو بەر (وڕیسواکەر) ترە وە ئەوان یارمەتی نادرێن

﴿17﴾ وە (ھۆزی) سەمودمان ڕێنمونی کرد بەڵام ئەوان زیاتر حەزیان لەکوێری وگومڕایی کرد تا شارەزایی و ڕێنمونی جا بۆیە ھەورە بروسکەی سزای ڕیسواکەر لێی دان بەھۆی ئەو (خراپانەوە) کەدەیانکرد

﴿18﴾ وە ئەو کەسانەشمان ڕزگارکرد کەباوەڕدارو پارێزکار ولەخواترس بوون

﴿19﴾ وە ڕۆژێك ھەموو دوژمنانی خوا بەرەو ئاگری دۆزەخ کۆدەکرێنەوە جا ئەوان (لە پێش کەوتن و دواکەوتن) ڕێگری دەکرێن (تا ھەموو پێکەوە بەڕیز بڕۆن)

﴿20﴾ تا کاتێك دەگەنە لای ئاگری دۆزەخ شایەتی دەدات لە دژیان گوێ و چاو و پێستی لەشیان بەو کردەوانەی کە کردویانە ( لەدونیادا)

﴿21﴾ وە بەپێستەکانیان دەڵێن: بۆچی شایەتیتان دا لەدژمان دەڵێن: ئەو خوایە ئێمەی ھێناوەتە زمان کە ھەموو شتێکی ھێناوەتە زمان (وقسەکردن) ھەر ئەویش یەکەمجار ئێوەی دروستکردوە وە ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێنرێنەوە

﴿22﴾ وە ئێوە خۆتان نەدەشاردەوە (نەدەپاراست لەگوناە) لەشایەتیدانی گوێ و چاوو پێستی لەشتان لەدژتان بەڵکو وا گومانتان دەبرد کەخوا نازانێ بەزۆرێك لەو کارانەی کە دەیکەن

﴿23﴾ ئا ئەوە گومانتان بوو کە دەتان برد بەپەروەردگارتان ئێوەی ھەڵدێرا (لەناوی بردن) وچوونە ڕیزی زیانباران و خەسارۆمەندانەوە

﴿24﴾ ئەمجا ئەگەر ئارام بگرن ئەوانە ئاگر شوێنی مانەوەیانە وە ئەگەر داوای لێبوردن و ڕازی بوونی خوا بکەن ئەوە خوا ھەرگیز ڕازی نابێت (خۆش نابێ لێیان)

﴿25﴾ وە چەند دۆست (و ھاودەم)مان لەدونیا بۆ دانان کە خراپەکردنی دونیاو (بێ بڕوایی) ڕۆژی دوایی بۆ ڕازاندنەوە وە بەڵێنی (سزادانیان) بەسەردا درا لە(ڕیزی) ئەو گەلانەی ڕابوردن پێش ئەمان لەجنۆکە و ئادەمی بەڕاستی زەرەرۆمەند بوون

﴿26﴾ وە بێ باوەڕان (بەیەکتریان) دەووت گوێ مەگرن بۆ ئەم قورئانە وە قسەی پڕوپوچی تێکەڵ بکەن بەڵکو سەرکەون (بەسەریدا)

﴿27﴾ دەی سوێند بەخوا بێگومان ئەوانەی بێ باوەڕ بوون پێیان دەچێژین سزایەکی سەخت وە تۆڵەیان لێ دەسەنین (بەتۆڵەی) خراپترینی تاوانێك کەدەیان کرد

﴿28﴾ ئەوەی (باسکرا) سزای دوژمنانی خوایە کەئاگری دۆزەخە ماڵی ھەمیشەی ئەوان لەو ئاگرەدایە ئەو سزایە (دەدرێن) چونکە دانیان نەدەنا بەنیشانەکانی ئێمەدا

﴿29﴾ وە ئەوانەی بێ باوەڕن دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ئەو دوانەمان نیشان بدەن کە گومڕایان کردین لە جنۆکە وئادەمی تا بیانخەینە ژێر پێمان تا لە ژێری ژێرەوەی دۆزەخ بن

﴿30﴾ بەڕاستی ئەوانەی ووتیان خوا پەروەردگارمانە و لەپاشان ڕێك و ڕاست (لەسەر ئاین) بەردەوام بوون فریشتەکان پۆل پۆل دێنە لایان (کاتی مردن یان زیندوو بوونەوە) (پێیان دەڵێن) کەمەترسن و خەفەت مەخۆن وە مژدە بێ لێتان ئەو بەھەشتەی کەبەڵێنتان پێ درابوو

﴿31﴾ ئێمە لەژیانی دونیا و لەڕۆژی دواییدا پشتیوانی ئێوەین وە لەو (بەھەشتەدا) ھەرچی حەزی لێ بکەن بۆتان ئامادەیە

﴿32﴾ ڕێزلێنان و میوانداریە لەلایەن خوای لێبوردەی میھرەبانەوە

﴿33﴾ کێ ووتەی چاکترو بەجێترە لەوکەسەی (خەڵك) بۆلای خوا بانگ دەکات وەکاری چاکە دەکات و دەڵێ بێگومان من لەکۆمەڵی گەردنکەچ و موسڵمانانم

﴿34﴾ چاکە و خراپە چوون یەك نین بەچاکترین شێوە وەڵامی (خراپە) بدەرەوە ئەوسا کەسێك کە لەنێوان تۆ و ئەودا دوژمنایەتی ھەیە وەك دۆستێکی دڵسۆز و گیانی بەگیانی لێ دێت (ئەمەش دەرەنجامی ڕەوشتی بەرز وکار وکردەوەی جوانە)

﴿35﴾ بەم ئاستە ناگات کەسانێك نەبێت کە خۆڕادەگرن و بەئارامن وە پێی ناگات مەگەر کەسێك خاوەنی بەشی ھەرە گەورە بێت (لەپاداشت)

﴿36﴾ وە ئەگەر لەشەیتانەوە تووشی خەتەرەو خەیاڵی نادروست بوویت ئەوە پەنا بگرە بەخوا چونکە بەڕاستی ھەر ئەو بیسەر و زانایە

﴿37﴾ لەنیشانەکانی (دەسەڵاتی) خوایە شەوو ڕۆژو خۆرو مانگ، سوژدە مەبەن نەبۆ خۆرو نەبۆ مانگ بەڵکو سوژدە بەرن بۆ ئەو خوایەی ئەوانی بەدیھێناوە ئەگەر ئێوە تەنھا ئەو دەپەرستن

﴿38﴾ جا ئەگەر خۆیان بەگەورە زانی (من بپەرستن) دەی ئەوانەی لای پەروەردگارتن (فریشتەکان) بەشەو و بەڕۆژ عیبادەتی ئەو دەکەن و ماندو وەڕەس نابن

﴿39﴾ لەنیشانەکانی(دەسەڵاتی) خوایە کەزەوی دەبینیت ووشك و ماتە کەچی کاتێك بارانمان باراند بەسەریدا (بەڕواندنی ڕوەك) دەکەوێتە جوڵەو دەبوژێتەوە (بەرز دەبێتەوە) بێگومان ئەوەی (زەوی ووشك) دەبوژێنێتەوە زیندووکەرەوەی مردووەکانیشە بەڕاستی ئەو (خوا) بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە

﴿40﴾ بێگومان ئەوانەی لەئایەتەکانی ئێمە لادەدەن لەئێمە شاراوە نین دەی ئایا کەسێك دەخرێتە ناو ئاگرەوە چاکترە یان ئەو کەسەی لەڕۆژی قیامەتدا بێ ترس دێت ھەرچیتان وویست (حەزتان لێ کرد) بیکەن بێگومان خوا بەوەی دەیکەن بینایە

﴿41﴾ بەڕاستی ئەوانەی کەقورئانیان بۆ ھات وباوەڕیان پێ نەھێنا (سزایان دەدەین) کەبەڕاستی کتێبێکی زۆر بەرزو جێگەی ڕێزە

﴿42﴾ بەتاڵ وناڕاستی ڕوی تێ ناکات نە لەئێستا و نەلە دوواڕۆژدا (نە بەلێ کەمکردن نە بەلێ زیادکردن) چونکە نێردراوەتە خوارەوە لەلایەن (خوای) کاردروست و ستایشکراوەوە

﴿43﴾ ھیچ شتێك بەتۆ ناوترێت مەگەر ئەوەی بەپێغەمبەرانی بەرلەتۆ ووتراوە بەڕاستی پەروەردگارت خاوەن لێبوردنە (بۆ ئیمانداران) وە خاوەن تۆڵەی سەختە (بۆ بێ باوەڕان)

﴿44﴾ ئەگەر ئەم قورئانەمان بەزمانێکی تر جگـە لـەعەرەبی بناردایە بێ باوەڕان دەیانووت بۆچی ئایەتەکانی بەڕوونی شینەکراونەتەوە (چۆن دەبێت) قورئانی عەجەمی و پێغەمبەری عەرەبی (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: قورئان بۆ کەسانێك باوەڕیان پێی ھێناوە ڕێنیشاندەرو شیفایە وە ئەوانەی باوەڕی پێ نایەنن لەگوێیاندا گرانی و کەڕی ھەیە (لەبیستنی ھەق) ھەروەھا لەئاست ئەو قورئانەدا کوێرن، ئەوانە لەشوێنێکی زۆر دورەوە بانگ دەکرێن

﴿45﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی تەوراتمان دابە موسا بەڵام جیاوازی تێدا کرا (لەلایەن جولەکەکانەوە) وە ئەگەر پێشتر بڕیار نەدرایە لەلایەن پەروەردگارتەوە (کە سزایان دوا بخرێت) لەنێوانیاندا دادوەری دەکرا (بەسزا دانیان لەدونیا) وە بەڕاستی ئەوان لەدوو دڵی و بەدگومانیدان دەربارەی قورئان

﴿46﴾ ھەر کەسێك کاری چاکە بکات (قازانجەکەی) بۆ خۆیەتی ھەر کەسیش خراپە بکات (زیانەکەی) بۆ خۆیەتی وە پەروەردگارت ستەم لەبەندەکانی ناکات

﴿47﴾ زانینی ڕۆژی دوایی تەنیا بۆ لای خوا دەگەڕێنرێتەوە وە ھەر بەروبوومێك کە لە پێست و قەباغەکەی دێتە دەرەوە و ھەر مێینەیەك ئاوس دەبێ و (سکەکەی) دادەنێت ئەوە (خوا) ئاگای لێیە وە ڕۆژێك خوا (ھاوبەش پەیدا کەران) بانگ دەکات (پێیان دەڵێت) ھاوبەشانێك (کەداتان نابوو بۆ من) لەکوێن دەڵێن پێمان ڕاگەیاندی کەس لەئێمە شایەت نین (تۆھاوبەشت ھەبێت)

﴿48﴾ وە وون بوولێیان ئەوانەی پێشتر دەیانپەرستن وە زانیان کە ھیچ پەنایەکیان نیە

﴿49﴾ ئادەمی ماندو نابێت لە داواکردنی خێرو خۆشی وە ئەگەر ناخۆشیەك دووچاری ببێت ئەوە بێ ھیوا و نائومێد دەبێت

﴿50﴾ وە ئەگەر پێمان بەخشی نیعمەت وڕەحمەتێك لەلایەن خۆمانەوە لەپاش زیانێك لێی کەوتووە دەڵێت: ئەمە ھی خۆمە وەگومان نابەم ڕۆژی دوایی بەرپا بێت وە ئەگەر گەڕێندرامەوە بۆلای پەروەردگارم (زیندووبونەوە ھەبوو) بێگومان لای خوا (پاداشتی) زۆر چاکم ھەیە جا سوێند بەخوا ھەواڵ دەدەین بەوانەی بێ باوەڕ بوون بەوەی کردوویانە (لەدونیا) وە سوێند بەخودا پێیان دەچەژین سزایەکی بەھێز و بەتین

﴿51﴾ وە کاتێك چاکە و خۆشیمان ڕشت بەسەر ئادەمیدا ڕوو وەردەگێڕێ و بە خۆبەزل زانینە وە دوور دەکەوێتەوە بەڵام کاتێك ناخۆشی تووش بێت ئەوە نزاو ھاواری زۆر دەکات

﴿52﴾ بڵێ پێم بڵێن ئەگەر (قورئان) لەلایەن خواوە بوو پاشان ئێوەش باوەڕتان پێ نەکرد کێ گومڕاترە لەو کەسەی کەلە دژایەتیەکی دوور لەڕاستیدا بێت

﴿53﴾ لەمەودوا بەڵگە کانی خۆمانیان نیشان دەدەین لە ئاسۆی دونیا (لەبوونەوەردا) وە لە خودی خۆیاندا ھەتا بۆیان ڕوون بێتەوە بێگومان ئەم (قورئانە) ڕاستە ئایا پەروەردگارت بەس نیە کە بەڕاستی ئاگادارە بەسەر ھەموو شتێکدا

﴿54﴾ ئاگاداربە بەڕاستی ئەوانە لە دوو دڵیدان لەدیدار وگەشتن بە پەروەردگاریان ئاگاداربە بەڕاستی (زانست وزانیاری) خوا دەوری ھەموو شتێکی داوە

الشورى

Surah 42

﴿1﴾ بە (حا میم) دەخوێنرێتەوە

﴿2﴾ بە (عەین، سین، قاف) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاترو واتاکەشیان سەرنجی سەرەتای سورەتی (البقرة) بدە

﴿3﴾ ئا بەو جۆرە خودا نیگا دەکات بۆ تۆ وە بۆ ئەو (پێغەمبەرانەی) پێش تۆش خوای زاڵی باڵادەستی کاردروستە

﴿4﴾ ھەر بۆ خوایە ھەرچی لە ئاسمانەکان وە ھەرچی لە زەویدایە وە ئەو (خوا) بڵند و گەورەیە

﴿5﴾ نزیکە ئاسمانەکان پارچە پارچەببن لە سەرویانەوە وە فریشتەکان بەپاکی یاد وسوپاسی پەروەردگاریان دەکەن وە داوای لێبوردن دەکەن بۆ ئەوانەی لەزەویدان ئاگاداربن کە بێگومان تەنھا خوا لێبوردە و میھرەبانە

﴿6﴾ وە ئەوانەی جگە لەخوا دۆستانێکیان بۆ خۆیان ھەڵبژاردووە خوا ئاگادار و چاودێرە بەسەریانەوە وە تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) پارێزەر وچاودێر نیت بەسەریانەوە

﴿7﴾ ھەروەھا نیگامان کردووە بۆت قورئانێك (بەزمانی) عەرەبی بۆ ئەوەی خەڵکی مەککە و کەسانی دەوروبەری بترسێنیت وە (خەڵك) بترسێنیت لەڕۆژیی کۆکردنەوە کە ھیچ گومانی تێدا نیە کۆمەڵێك لە بەھەشتدان وە کۆمەڵێك لە ئاگریی بڵێسەداردان

﴿8﴾ وە ئەگەر خوا بیویستایە دەیکردن بەیەك نەتەوە (باوەڕداریان بێ باوەڕ) بەڵام ھەرکەسێکی بوێت دەیخاتە ناو میھرەبانی خۆیەوە، ستەمکارەکانیش ھیچ دۆست و یارمەتی دەرێکیان نیە

﴿9﴾ ئایا ئەوان جگە لەخوا پشتیوان و دۆستانێکیان بۆ خۆیان ھەڵبژاردوە؟ ھەر خوا پشتیوان و دۆستە وە تەنھا ئەو مردووان زیندوو دەکاتەوە وە ئەو بەدەسەڵات وبە توانایە بەسەر ھەموو شتێکدا

﴿10﴾ وە ھەرشتێك کە تێیدا جیاواز بوون ئەوە بڕیارەکەی بۆ لای خوا دەگەڕێتەوە ئەو خوایە پەروەردگاری منە تەنھا پشتم بەو بەستووە وە ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێمەوە

﴿11﴾ (خوا) بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەویە، بۆی بەدیھێناون ھاوسەران لەخودی خۆتان ھەروەھا لە ئاژەڵیشدا جووتی (دروستکردووە) لەجووت بووندا ژمارەتان زۆر دەکات ھیچ شتێك بەوێنەی خوا نیە (نە لەزات و نە لەسیفات و نە لە کرداریدا) وە ئەوە بیسەرو بینایە

﴿12﴾ ھەر بۆ ئەوە (کلیلەکانی) دەسەڵاتداریی ئاسمانەکان وزەوی، ڕزق و ڕۆزی فراوان دەکات و دەیگرێتەوە لە ھەرکەسێك کە بیەوێت بەڕاستی خوا ئاگادارە بەھەموو شتێك

﴿13﴾ ئەو ئاینەی بۆ داناوون کە فەرمانی داوە بە نوح و ئەوەش نیگامان کردووە بۆ تۆ و ئەوەش کە فەرمانمان داوە بە ئیبراھیم وموسا وعیسا کە لەسەر ئەو ئاینەبن بەڕێك و ڕاستی و جیاوازی تێدا مەکەن زۆر قورس وگرانە بەلای ھاوبەشدانەرانەوە ئەوەی ئەوانی بۆ بانگ دەکەیت خوا ھەرکەسی بوێت ھەڵی دەبژێرێ بۆ(موسڵمان بوون) لای خۆی وە ڕێنمونی کەسێك دەکات بۆ لای خۆی بگەڕێتەوە

﴿14﴾ وە جیاواز نەبوون مەگەر لەپاش ئەوەی کەزانست و زانیاریان بۆ ھات بەھۆی دژایەتی و حەسوودی نێوانیانەوە وە ئەگەر فەرمانێك پێشتر لە پەروەردگارتەوە دەرنەچوایە تا کاتێکی دیاریکراو (دەبێ بژین) ئەوە بڕیار لەنێوانیاندا دەکرا (بەسزادانیان) وە بەڕاستی ئەوانەی لەدوای ئەوان نامەیان پێـدرا لە گومان و دوو دڵیدا بوون لێی

﴿15﴾ کەواتە تۆ بۆ ئەوە بانگەوازبکە و ڕاست و ڕاوەستاوبە لەسەر ئاینەکەت بەو جۆرەی فەرمانت پێکراوە وە شوێن ئارەزووەکانی ئەوان مەکەوە وەبڵێ باوەڕم ھێناوە بەھەرنامەیەك کە خوا ناردویەتیە خوارەوە وە فەرمانم پێـدراوە کە داد پەروەربم لە نێوانتاندا خوا پەروەردگاری ئێمە و ئێوەشە (پاداشتی) کردەوەی خۆمان بۆ خۆمانە و (پاداشتی) کردەوەی ئێوەش بۆ خۆتانە ھیچ بەڵگەیەك نەماوە لە نێوان ئێمە و ئێوەدا (باس نەکرابێت)، خوا (لەڕۆژی دواییدا) کۆمان دەکاتەوە سەرەنجام و گەڕانەوەش ھەر بۆ لای ئەوە

﴿16﴾ ئەوانەی دەمەدەمێ دەکەن لەبارەی خواوە لەدوای ئەوەی (خەڵکی بانگەوازی) ئەویان وەڵام دایەوە و(موسڵمان بوون) بەڵگەکانیان پوچ و بەتاڵە لای پەروەردگاریان وە خەشم و ڕقی خوایان لەسەرە وە سزای زۆر سەختیان بۆ ھەیە

﴿17﴾ خوا ئەو زاتەیە کە ئەم قورئانەی بەڕاستی ناردووەتە خوارەوە وە تەرازووی ناردووە (بۆ جیاکردنەوەی ھەق و بەتاڵ) وە تۆ چوزانیت لەوانەیە ھاتنی ڕۆژی دوایی زۆر نزیك بێت

﴿18﴾ ئەوانەی باوەڕیان پێی نیە پەلەی ھاتنی دەکەن بەڵام ئەوانەی باوەڕیان پێی ھەیە دەترسن لێی وە دەزانن ڕۆژی دوایی ڕاستە بێداربن بەڕاستی ئەوانەی کە گومانیان ھەیە لەڕۆژی دوایی ئەوە بەڕاستی لە گومڕاییەکی زۆر دوور لەڕاستی دان

﴿19﴾ خوا دڵسۆزە بەبەندەکانی ھەرکەسی بوێت ڕزق و ڕۆزی دەدات وە ھەر ئەوە بەھێز و باڵادەسەت

﴿20﴾ ھەرکەس بەرھەمی دوا ڕۆژی بوێت ئێمە بەرھەمەکەی بۆ زیاد دەکەین وە ھەرکەسێك بەرھەمی دونیای بوێت ھەندێك لەدونیای پێ دەدەین بەڵام لەڕۆژی دواییدا ھیچ بەشێکی نیە

﴿21﴾ ئاخۆ ئەو (بێباوەڕانە) ھاوبەشانێکیان ھەیە ئاینێکیان بۆ داناوون کە خوا ڕێگەی پێ نەداوە وە ئەگەر بڕیاری یەکجاری دەرنەچوایە لەنێوانیان دا بڕیار دەدرا (بە لە ناوبردنیان) وە بەڕاستی بۆ ستەمکاران سزای سەختی ئازاردەر ھەیە

﴿22﴾ تۆ ستەمکاران دەبینیت زۆر دەترسن لەتاو ئەوەی کردویانە بێگومان ئەو سزایە ھەر دووچاریان دەبێت وە ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و چاکەکانیان کردووە لە ناو باخ وباخاتی بەھەشتدان لە لایەن پەروەردگاریانەوە ھەرچیەکیان بوێت بۆیان ئامادەیە ئە وەیە چاکەو بەخششی زۆر گەورە

﴿23﴾ ئەو (بەخششە) ئەوەیە کە خوا موژدە دەدات بە بەندەکانی ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە و چاکەکانیان کردووە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ داوای ھیچ پاداشتێکتان لێ ناکەم لەسەری مەگەر خۆشویستنی خزمایەتی ھەر کەس ھەر چاکەیەک بکات چاکەی بۆ زیاد دەکەین (بە چەند بەرانبەر) بەڕاستی خوا لێبوردە و سوپاسگوزارە

﴿24﴾ یان ئەو (بێ باوەڕانە) دەڵێن پێغەمبەر درۆی بەدەم خواوە ھەڵبەستووە خۆ ئەگەر خوا بیەوێت مۆر دەنێ بەسەر دڵتدا وە خوا بەتاڵ لە ناو دەبات وە بە ووتەکانی (قورئان) ڕاستی جێگیر دەکات بەڕاستی خوا زانایە بەوەی لە ناو دڵاندایە

﴿25﴾ وە ئە و خوا زاتێکە تەوبە لە بەندەکانی وەردەگرێت وە لە کردەوە خراپەکان چاوپۆشی دەکات وە دەزانێت بە ھەرچی کەئێوە دەیکەن

﴿26﴾ ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و چاکەکانیان کردووە (داوایان) وەردەگرێت وە لە فەزڵ و بەخششی خۆیی زیاتریان دەداتێ بەڵام بێ باوەڕان سزای سەختیان بۆ ھەیە

﴿27﴾ خۆ ئەگەر خوا ڕزق و زۆری فراوان بکردایە بۆ بەندەکانی لە زەویدا ستەمیان دەکرد وسەرکەش دەبوون بەڵام (خوا) ڕزق و ڕۆزی بەو ئەندازە دەنێرێتەخوارەوە کە خۆی بیەوێت بەڕاستی خوا بەئاگا و بینایە بە بەندەکانی

﴿28﴾ وە خوا ئەو زاتەیە کە باران دەبارێنێت لە پاش ئەوەی کە خەڵکی بێ ئومێد بوون وە (بارانی) ڕەحمەتی خۆی بڵاو دەکاتەوە وەھەر ئە و پشتیوان و سوپاسکرا وە

﴿29﴾ وە لە بەڵگەکانی (دەسەڵاتی) خوایە دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی بڵاوی کردوەتەوە لە گیانلەبەران لە ھەر دووکیاندا (لە زەوی و لە ئاسمانەکان) وە خوا ھەر کاتێک بیەوێت بەتوانایە بەسەر کۆکردنەوەیاندا

﴿30﴾ وە ھەر ناخۆشیەکتان تووش بووبێت ئەوە بەھۆیی کردەوەیی (خراپی) خۆتانەوەیە وە لە زۆرێکیش چاوپۆشی کردووە

﴿31﴾ وە ئێوە ناتوانن لە زەویدا قوتاربن وە نیتانە بێجگە لە خوا ھیچ پشتیوان و یارمەتی دەرێك

﴿32﴾ وە لە بەڵگەکانی (دەسەڵاتی) خوایە کەشتیانێک وەک شاخەکان لە دەریادا دەڕۆن

﴿33﴾ ئەگەر خوابیەوێت (ھەوا) ڕادەگرێت ئیتر کەشتیەکان بەسەر پشتی دەریاکەوە دەوەستن بەڕاستی لەوەی (کەباس کرا) چەندین بەڵگە و نیشانە ھەیە بۆ ھەموو ئارام گرێکی سوپاسگوزار

﴿34﴾ یان بەھۆی کردەوەکانیانەوە نوقمیان دەکات لەزۆرێکیش (لە گوناھیان) چاوپۆشی دەکات

﴿35﴾ ئەوانەی کەدەمە قاڵی دەکەن دەربارەی بەڵگەکانی ئێمە دەزانن ھیچ پەنایەکیان نیە

﴿36﴾ جا ھەرشتێکتان پێ بەخشراوە ئەوە تەنھا خۆشی ژیانی ئەم دونیایە وە ئەوەی لای خوایە چاکتر و بەردەوامترە بۆ ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە وە تەنھا پشت بەپەروەردگاریان دەبەستن

﴿37﴾ وە ئەوانەی لە گوناھە گەورەکان و خراپە زۆر ناشیرینەکان دور دەکەونەوە وە کاتێک ڕق و قینیان ھەڵسێت ئەوان لێ دەبوورن

﴿38﴾ وە ئەوانەی کە گوێڕایەڵی پەروەردگاریان کردووە نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجامداوەوە کارو باری نێوانیان بەپرس و ڕاوێژە وە لەو ڕۆزیەی پێمان داوون دەیبەخشن

﴿39﴾ وە ئەوانەی کاتێك دەست درێژیان لێ دەکرێت تۆڵەی خۆیان دەستێنن (و سەرداناخەن)

﴿40﴾ وە تۆڵەی ھەر خراپەیەك خراپەیەکە بەوێنەی خۆی جا ھەرکەسێک ببورێت و ئاشتی بکات ئەوە پاداشتی ئەو لە لای خوایە بەڕاستی خوا ستەمکارانی خۆش ناوێت

﴿41﴾ وە ھەرکەس تۆڵە بسەنێ لە پاش ئەوەی ستەمی لێکراوە ئا ئەوانە ھیچ تاوان وگوناھێکیان لەسەر نیە

﴿42﴾ تاوان وگوناە ھەر لەسەر ئەو کەسانەیە کەستەم لەخەڵکی دەکەن وە بە ناھەق خراپەکاری دەکەن لە زەویدا ئەوانە سزای زۆر سەختیان بۆ ھەیە

﴿43﴾ وە ھەر کەس خۆ گرو لێ بوردە بێت بەڕاستی ئەمە لەکارە پڕ بایەخ وپەسەندەکانە

﴿44﴾ وە ھەر کەس خوا گومڕایی بکات ئەوە پاش ئەوە ھیچ دۆست و یارمەتی دەرێکی نیە وە ستەمکاران دەبینیت کاتێك سزای (خوا) دەبینن دەڵێن ئایا ڕێگـایەك ھەیە بگەرێینەوە بۆ دونیا

﴿45﴾ وە دەیان بینیت پیشانی دۆزەخ دەدرێن بەملکەچی وزەلیلی و داماوی بەگۆشەی چاو و بەدزیەوە دەڕوانن وە ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە دەڵێن بەڕاستی زیانبارەکان ئەوانەن کە خۆیان و کەس و کاریان لەڕۆژی ھەستانەوەدا لە دەستداوە بێداربن بەڕاستی ستەمکاران لە سزایەکی ھەمیشەییدان

﴿46﴾ وە ئەوانە ھیچ پشتیوانێکیان نیە کەیارمەتیان بدەن بێجگە لەخوا وە ھەرکەسێک خوا گومڕایی بکات ئەوە ھیچ ڕێگەیەکی ڕزگار بوونی بۆ نیە

﴿47﴾ گوێڕایەڵ بن بۆ پەروەردگارتان پێش ئەوەی ڕۆژێك بێت لەلایەن خواوە کە گەڕانەوەی بۆ نیە ئەو ڕۆژە ھیچ پەناگایەکتان نابێت وە ھیچ ئینکاریەکتان پێ ناکرێت

﴿48﴾ جا ئەگەر ڕوویان وەرگێڕا ئەوە ئێمە تۆمان بەپارێزەر وچاودێر نەناردووە بۆ سەریان تۆ تەنھا ڕاگەیاندت لەسەرە وە بەڕاستی کاتێك ئێمە لەلایەن خۆمانەوە ڕەحمەت و نیعمەتێک بە کەسێك بچەژین پێی دڵخۆش دەبێت وە ئەگەر ناخۆشیەکیان تووش ببێت بەھۆی کردەوەی خۆیانەوە ئەوە بەڕاستی ئادەمی پێ نەزان و سپڵەیە

﴿49﴾ ھەر بۆ خوایە موڵك وپاشایەتی ئاسمانەکان و زەوی ھەرچیەکی بیەوێت بەدی دەھێنێت بۆ ھەرکەسێك بیەوێت کچی پێ دەبەخشێت وە بۆ ھەرکەسیش بیەوێت کوڕی پێ دەبەخشێت

﴿50﴾ یان کوڕ و کچی بەیەکەوە پێ دەبەخشێت وە ھەرکەسێکیشی بوێت نەزۆکی دەکات بەڕاستی خوا زانا و دەسەڵاتدارە

﴿51﴾ بۆ ھیچ کەس نەبووە کەخوا قسەی لەگەڵدا بکات بە وەحی نەبێت یان لەپشت پەردەوە یان نێرراوێك بنێرێت و بەفەرمانی خۆی ئەوەی کە بیەوێت وەحی بۆ دەکات بەڕاستی خوا بڵند وکاردروستە

﴿52﴾ ھەر بەو شێوە (کە وەحی پێ دێت) قورئانمان بۆ تۆ نارد (ئەی موحەممەد ﷺ) بە فەرمانی خۆمان کەتۆ نەتدەزانی کتێب وئیمان چیە بەڵام ئێمە ئەوەمان کردە ڕووناکیەك ڕێنمونی ھەر کەسێکی پێ دەکەین کەبمانەوێت لەبەندەکانمان وە بەڕاستی تۆ (خەڵك) ڕێنمونی دەکەیت بۆ ڕێگای ڕاست

﴿53﴾ ڕێگەی ئەو خوایەی کە ھەرچی لە ئاسمانەکان و ھەرچی لە زەویدایە ھی ئەوە بێداربن ھەموو کارەکان ھەر بۆلای خوا دەگەڕێتەوە

الزخرف

Surah 43

﴿1﴾ بە (حا، میم) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە

﴿2﴾ سوێند بەم پەڕاوە ڕوون کەرەوەیە

﴿3﴾ بەڕاستی ئێمە قورئانمان بە عەرەبی داناوە بۆ ئەوەی تێ بگەن

﴿4﴾ بەڕاستی ئەم قورئانە لەتابلۆی پارێزراودایە لای ئێمە (لە لوح المحفوظ دا) کەزۆر بڵندە و پڕە لەدانایی

﴿5﴾ دەی ئایا ئێمە ئەم قورئانەتان لێ دوور بخەینەوە، لەبەر ئەوەی ئێوە گەلێكی زیادەڕۆن

﴿6﴾ وە زۆر پێغەمبەرمان لە گەلە پێشوەکان ناردووە

﴿7﴾ وە ھەر پێغەمبەرێکیان بۆ ھاتبێت ئەوان ھەر گاڵتەیان پێکردووە

﴿8﴾ جا کەسانێك کە لەمان بەھێزتر بوون لەناومان بردن وە بەسەرچوو سەرگوزشتەی پێشینان

﴿9﴾ وە ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت کێ ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە؟ بێگومان دەڵێن خوای زاڵ و باڵادەست و زانا دروستی کردوون

﴿10﴾ ئەو خوایەی زەوی کردووە بەلانکە بۆتان وە چەند ڕێگایەکی تیادا دروستکردووە بۆتان بۆ ئەوەی بگەن بە مەبەستەکانتان

﴿11﴾ وە ئەو خوایەی کە لەئاسمانەوە بەئەندازە بارانی بۆ باراندوون جا ووڵاتێکی ووشك و مردووی پێ زیندوو دەکەینەوە ئابەو جۆرە ئێوەش زیندوو دەکرێنەوە

﴿12﴾ وە ئەو خوایەی کە ھەموو جووتەکانی بەدیھێناوە وە کەشتی و وڵاخی بۆ فەراھەم ھێناون کە سواریان دەبن

﴿13﴾ بۆ ئەوەی سواری پشتیان بن لەپاشان بیر لەنیعمەتی پەروەردگارتان بکەنەوە کاتێك سواریان بوون وەبڵێن پاك و بێگەردی بۆ ئەو (خوایە)ی کە ئەمەی بۆ ڕام ھێناوین کە پێشتر ئێمە توانامان بەسەریدا نەبوو

﴿14﴾ وە بەڕاستی ئێمە بۆ لای پەروەردگارمان دەگەڕێینەوە

﴿15﴾ وە بێگومان لەناو بەندەکانی خوادا ھەندێك (منداڵیان) بۆ پەروەردگار دانا وە بەڕاستی مرۆڤی(کافر) پێ نەزان و سپڵەی ئاشکرایە

﴿16﴾ ئایا لەناو دروستکراوەکانیدا کچانی بۆ خۆی ھەڵبژاردوە وە کوڕانی تایبەت کردووە بەئێوەوە

﴿17﴾ وە کاتێك مژدە بەیەکێك لەوان بدرێت بەوەی بەنموونە بۆ خوای دادەنێت (واتە: ئەگەر پێی بووترێت کچتان بووە) ڕووی ڕەش ھەڵدەگەڕێت و پیش دەخواتەوە

﴿18﴾ ئایا ئەو (کچە)ی لەناو ئاڵتون و خشڵا بەخێوکرابێت و لەکاتی دەمەقاڵێدا ناتوانێ مەبەستی خۆی دەرببڕێت (بۆ خوای بڕیار دەدەن)

﴿19﴾ وەئەو فریشتانەی کە بەندەی خوای بەخشندەن بەمێینەیان دادەنان ئایا ئەوان بەدیاری دروستکردنیانەوە بوون بێگومان ئەو شایەتیانەیان دەنوسرێت و پرسیاریان لێ دەکرێت

﴿20﴾ وە دەڵێن ئەگەر خوا بیوویستایە ئێمە ئەو (فریشتانەمان) نەدەپەرست ھیچ زانیاریەکیان نیە لەو بارەیەوە ئەوانە ھەردرۆ دەکەن

﴿21﴾ وە ئایا لە پێش قورئان پەرتوکێکمان پێـداون کە ئەوان دەستیان پێوە گرتبێت

﴿22﴾ (نەخێر وانیە) بەڵکو دەیانووت بەڕاستی ئێمە باو وباپیرانمان لەسەر ئاینێك بینیوە (لەسەر بت پەرستی) وە بێگومان ئێمەش پەیڕەوی ڕێبازی ئەوانین

﴿23﴾ ھەروەھا پێش تۆ ھیچ پێغەمبەرێکمان نەناردووە لەھیچ شارێکدا مەگەر خۆشگوزەرانەکان (دەوڵەمەندەکان)ی ووتویانە بەڕاستی ئێمە باوو باپیرانی خۆمان لەسەر ئاینێك بینیوە وە بەڕاستی ئێمە لەسەر ئاینی ئەوان دەڕۆین

﴿24﴾ ووتی ئەگەر چی من (ئاینی) ڕاستریشم بۆ ھێنابن لەوەی کە باووباپیرتان بینیوە لەسەری، ووتیان بێگومان ئێمە بێ باوەڕین بەو(ئاینەی) بەئێوەدا نێرراوە

﴿25﴾ بۆیە تۆڵەمان لێسەندن جا سەیرکە سەرئەنجامی درۆزنان چۆن بوو

﴿26﴾ وە کاتێك ئیبراھیم بەباوکی وگەلەکەی ووت بێگومان من بەریم لەوەی ئێوە دەیپەرستن

﴿27﴾ جگە لەو زاتەی کەدروستی کردووم چونکە ھەر ئەویش ڕێنمونیم دەکات

﴿28﴾ ئەو (یەکخواپەرستی) لەناو نەوەکانیدا بەجێھێشت تابگەڕێنەوە (سەری)

﴿29﴾ بەڵکو من ئەوانە وباو وباپیرانیانم لەخۆشگوزەرانیدا ھێشتەوە ھەتا ئەو کاتەی قورئانیان بۆ ھات لەگەڵ پێغەمبەری ئاشکرا

﴿30﴾ جا کاتێك قورئانیان بۆ ھات ووتیان ئەمە جادوە وە بەڕاستی ئێمە باوەڕی پێ ناکەین

﴿31﴾ وە ووتیان بۆچی ئەم قورئانە نەنێرراوەتە خوارەوە بۆ پیاوێکی گەورەی (ناودارو دارا) لەم دوو شارە (لە مەککە و طائف)

﴿32﴾ ئایا ئەوان ڕەحمەتی پەروەردگارت دابەش دەکەن لەکاتێکدا ئێمە لەنێوانیاندا دابەشمان کردووە ھۆی گوزەرانیان لەژیانی ئەم دونیایەدا وە ھەندێکیانمان چەند پلە بەرزکردۆتەوە بەسەر ھەندێکی تریاندا تاھەندێکیان ئیش بەھەندێکی تریان بکەن ولەخزمەتی یەکتردا بن وە بەزەیی پەروەردگارت (بۆ تۆ) لەوە چاکترە کە ئەوان کۆی دەکەنەوە

﴿33﴾ خۆ ئەگەر لەبەر ئەوە نەبوایە کە خەڵکی یەك ئوممەتی بێ باوەڕ بوونایە وامان دەکرد ھەر کەس بێ باوەڕ بوایە بەخوای میھرەبان، سەقفی خانووەکانیان لەزیوو بوایە ھەروەھا پلیکانەکان کەپێیـداسەر دەکەون (بۆمان دەکردن بەزیوو)

﴿34﴾ وەدەرگای زۆرمان بۆ خانووەکانیان دادەنا وە کورسی وقەنەفەی زۆر تا لەسەری دانیشن وپاڵ بدەنەوە

﴿35﴾ زرق وبرق وڕازاندنەوەی ماڵی دونیا (لەئاڵتون و زیوو) (خوای گەورە واز دەھێنێت لەو بێباوەڕانە کە لەزەت لەماڵ وسامان وخۆشی دونیا وەربگرن، بەڵام پاشەڕۆژ ھەر دەگەڕێنەوە بەردەستی) جا ھەموو ئەوانە چەند ساتێکە لە لەزەت وخۆشی ژیانی دونیا بەڵام (پاداشتی) ڕۆژی دوایی لای پەروەردگارت بۆ پارێزکاران ولەخواترسانە

﴿36﴾ وە ھەرکەس پشت لە یادی خوا ھەڵکات شەیتانێکی بۆ ئامادە دەکەن کە ھەمیشە لەگەڵی بێت ولێی جیا نەبێتەوە

﴿37﴾ وە بێگومان ئەوانە (شەیتانەکان) لەڕێگایی ڕاست ڕێگریان دەکەن واش دەزانن کەبێگومان ھەر ئەوانن کە ھیدایەتدراوون

﴿38﴾ ھەتا کاتێك کە(دەمرێ و) دێتەوە لامان دەڵێ خۆزگە نێوانی من وتۆ بەقەدەر نێوان خۆرھەڵات وخۆرئاوا بوایە ئای چ ھاوڕێیەکی خراپ بوویت

﴿39﴾ (ئەم خۆزگە) ھیچ سوودێکتان پێناگەیەنێت چونکە ستەمتان کرد بێگومان ئێوە لە سزای سەختدا ھاوبەشن

﴿40﴾ دەی ئایا تۆ(ئەی موحەممەد ﷺ) دەتوانی بەکەڕ بشنەوێنیت یان کوێر ڕێنمونی بکەیت وە (ڕێنمونی) ئەو کەسە (بکەیت) کەلەگومڕاییەکی ئاشکرادایە

﴿41﴾ جا ئەگەر تۆ بمرێنین ئەوە بێگومان ئێمە ھەر تۆڵە لەوان دەسێنین

﴿42﴾ یان ئەو ھەڕەشەی لێمان کردوون پیشانت دەدەین چونکە بەڕاستی ئێمە بەدەسەڵاتین بەسەریاندا

﴿43﴾ کەواتە دەست بگرە بەو قورئانەوەی بۆت نێرراوە بەڕاستی تۆ لەسەر ڕێبازێکی ڕاستیت

﴿44﴾ وەبێگومان ئەم قورئانە ھۆی ناوداریە بۆ خۆت و بۆ گەلەکەت لە داھاتووشدا پرسیارتان لێ دەکرێت

﴿45﴾ تۆ پرسیار بکە لەو پێغەمبەرانەی پێش تۆ ناردوومانن ئایا بێجگە لە خوای میھرەبان بڕیارمانداوە پەرستراوانێك کە بپەرسترێن

﴿46﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی موسامان بەبەڵگەکانمانەوە نارد بۆلای فیرعەون ودەست وپێوەندەکەی، ووتی بەڕاستی من پێغەمبەری پەروەردگاری جیھانیانم

﴿47﴾ جا کاتێك بەڵگەکانی ئێمەی بۆ ھێنان کەچی ئەوان بەبەڵگەکان پێـدەکەنین

﴿48﴾ وە ھیچ بەڵگەیەکمان نیشان نەداون مەگەر ئەو بەڵگەیە گەورەتربوو لەھاوتاکەی وەتووشی بەڵاو سزامان کردن (چونکە باوەڕیان نەھێنا) بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە (لەبێ باوەڕیی)

﴿49﴾ ووتیان (بەموسا) ئەی جادوگەر داوامان بۆ بکە لە پەروەردگارت ئەوەی بەڵێنی پێ داویت (بەدی بھێنێت) ئەوسا بەڕاستی ئێمە باوەڕدەھێنین

﴿50﴾ جا کاتی بەڵاو سزاکەمان لەسەریان لابرد کتوپڕ پەیمانەکەیان ھەڵدەوەشاندەوە

﴿51﴾ وە فیرعەون جاڕیدا بەناو گەلەکەیدا ووتی ئەی گەلەکەم ئایا پادشایی میصر ھی من نیە؟ وە (ئایا) ئەم ڕووبارانە بەژێر (کۆشکەکانی) مندا ناڕۆن؟ دەی ئایا ئێوە نایبینن؟

﴿52﴾ بەڵکو من باشترم لەو (موسایە) کەلاواز و بێ ڕێزە وە ناتوانێت بەچاکی قسە بکات (زمانی تەواو نیە)

﴿53﴾ دە بۆچی بازنی ئاڵتونی پێ نەدراوە؟ (ئەگەر ڕاست دەکات) یان فریشتەی (شایەتیدەری) لەگەڵدا نەھاتووە

﴿54﴾ جا بەم قسانە گەلەکەی ھەڵخەڵەتان وئەوانیش گوێرایەڵیان کرد، بێگومان ئەوان ھەمیشە گەلێکی لە سنوور دەرچووبوون

﴿55﴾ جا کاتێك ڕقیان ھەڵساندین تۆڵەمان لێسەندن، ئەمجا ھەموویانمان لەدەریادا خنکاند

﴿56﴾ و کردمانن بەپەند ونموونە وئامۆژگاری بۆ کەسانی دوای خۆیان

﴿57﴾ وە کاتێك عیسای کوڕی مەریەم بەنموونە ھێنرایەوە دەستبەجێ گەلەکەت دەیکەنە ھاوار وقیڕەی خۆشی (وادەزانن قسەی ئەوان بەسەر قسەی پێغەمبەردا ﷺ سەرکەوتووە)

﴿58﴾ وە دەڵێن ئایا پەرستراوەکانی ئێمە باشترە یان عیسا ئەوانە نموونەی عیسایان تەنھا بۆ دەمبازی ودەمەدەمێ بۆ دەھێنایتەوە (وانیە کە دەیڵێن) بەڵکو ئەوانە گەلێکی زۆر دەمەقاڵێ کەرن

﴿59﴾ عیسا ھیچ نیە جگە لە بەندەیەك کە نیعمەتی خۆمان ڕشتووە بەسەریدا وە کردومانە بەنموونە بۆ نەوەی ئیسرائیل

﴿60﴾ ئەگەر بمانویستایە لەجیاتی ئێوە فریشتەمان دادەنا لەزەویدا دەبوونە جێنشینی ئێوە

﴿61﴾ وە بێگومان (دابەزینی عیسا بۆ سەر زەوی) یەکێکە لەنیشانەکانی قیامەت، کەواتە دەربارەی قیامەت ھیچ گومانتان نەبێ ڕاستە وە شوێنی من بکەون ئەمە ڕێگای ڕاستە

﴿62﴾ وەباشەیتان ڕێگریتان نەکات لەڕێنمونی خوا، بەڕاستی ئەو (شەیتان) دوژمنێکی ئاشکرای ئێوەیە

﴿63﴾ وە کاتێك عیسا بەڵگە ڕوونەکانی ھێنا ووتی (بەنەوەی ئیسرائیل) بێگومان بەپێغەمبەرایەتی ھاتووم بۆ ناوتان بۆ ئەوەی ڕوونی بکەمەوە بۆتان ھەندێ لەوشتانەی جیاوازن تێیدا، دەی لەخوا بترسن وگوێرایەڵیم بکەن

﴿64﴾ بەڕاستی خوا پەروەردگاری من وپەروەردگاری ئێوەشە کەواتە ھەر ئەو بپەرستن ھەر ئەمە ڕێگای ڕاستە

﴿65﴾ جا کۆمەڵەکان جیاواز بوون لەنێوان خۆیاندا، سزاو لەناوچوون بۆ ئەوانەی ستەمیان کرد، لەسزای سەختی ڕۆژی بەئازار

﴿66﴾ ئایا جگە لە ڕۆژی دوایی چاوەڕوانی چی دەکەن کە کتوپڕ بێت بۆیان لەکاتێکدا ئەوان ھەست ناکەن

﴿67﴾ دۆست وخۆشەویستەکان لەو ڕۆژەدا دوژمنی یەکترن جگە لە پارێزکاران ولەخواترسان نەبێت

﴿68﴾ (پێیان دەوترێت) ئەی بەندەکانم ئەمڕۆ ھیچ مەترسیەکتان لەسەر نیە خەفەتیش ناخۆن

﴿69﴾ ئەوانەی باوەڕیان بەئایەتەکانی ئێمە ھێناوە وھەمیشە گەردنکەچ بوون

﴿70﴾ (لەو ڕۆژەدا پێیان دەڵێن) بچنە بەھەشتەوە ئێوە وھاوسەرەکانتان (ڕێز دەگیرێن و) دڵ خۆش دەکرێن

﴿71﴾ بەسینی وپەرداخی ئاڵتونی (خواردن وخواردنەوە) دەگێڕن بەسەریاندا وە لەو بەھەشتەدا ھەیە ئەوەی دڵ حەزی لێ بکات وچاو لەززەت لەبینینی ببات وە ئێوە بەھەتا ھەتایی دەمێننەوە تیایدا

﴿72﴾ ئەوە ئەو بەھەشتەیە کە بۆ ئێوە ماوەتەوە (پێتان دراوە) بەھۆی ئەو کردەوانەوەی کە دەتانکرد

﴿73﴾ بۆ ئێوە ھەیە تێیدا میوەھاتی زۆر کەلێیان دەخۆن

﴿74﴾ بەڕاستی تاوانباران لەسزای دۆزەخدا بەھەمیشەیی دەمێننەوە

﴿75﴾ سزایان لەسەر سووك ناکرێت وە ئەوان لەناو ئەو سزایەدا بێ ئومێدن

﴿76﴾ وە ئێمە ھیچ ستەمێکمان لێ نەکردوون بەڵکو ھەر خۆیان ستەمکاربوون

﴿77﴾ وە ھاوار دەکەن ئەی مالیك (سەرپەرشتیاری دۆزەخ) با پەروەردگارت بمان مرێنێت (تاڕزگاربین) (ئەویش پاش ماوەیەکی زۆر وەڵامیان دەداتەوە و) دەڵێت: بێگومان ئێوە دەمێننەوە تیایدا

﴿78﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی (ئاینی) ھەقمان بۆ ھێناون بەڵام زۆربەتان ڕاستیتان پێ ناخۆشە

﴿79﴾ بەڵکو ئەوانە بۆ پیلان وفێڵیان (لەپێغەمبەر ﷺ) لێبڕان، بۆیە بەڕاستی ئێمەش (بۆ تۆڵە لێ سەندنیان) لێبڕاین

﴿80﴾ ئاخۆ وا دەزانن ئێمە نھێنی وچپەکانیان نابیستین، بەڵێ دەیبیستین فریشتەکانیشمان کەلەلایانن وئامادەی (ئەو پیلان وفێڵانەیان) دەنوسن

﴿81﴾ بڵێ ئەگەر پەروەردگار کوڕی ببوایە ئەوە من یەکەمین کەس بووم دەمپەرست

﴿82﴾ پاك وبێگەردی بۆ پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وپەروەردگاری عەرش لەو (قسە ناڕێکانە)ی کە ئەوان بۆ خوای ھەڵدەبەستن

﴿83﴾ جا لێیان گەرێ با سەرگەرمی پڕوپوچی بن وگاڵتە بکەن ھەتا دەگەن بەڕۆژی خۆیان کە بەڵێـنیان پێـدراوە

﴿84﴾ وە ئەو (خوایە) زاتێکە پەرستراوە لە ئاسماندا وە پەرستراوە لە زەویدا وە تەنھا ئەویش کار دروست وزانایە

﴿85﴾ وە پاك وبەفەڕو گەورەیە ئەو خوایەی کە خاوەنی ئاسمانەکان وزەویە وە ھەرچی لەنێوانیاندایە وە زانینی (ھاتنی) ڕۆژی دوایی تەنھا لای ئەوە وە ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە

﴿86﴾ وە ئەوانەی بێجگە لە خوا دەپەرسترێن (وھاواریان لێ دەکرێت) ناتوانن تکا بکەن مەگەر کەسانێك شایەتییان بەھەق دابێت وە ھەقیان زانیوە وئاگاداری بوون

﴿87﴾ وە ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت کێ دروستی کردوون؟ بێگومان دەڵێن خوا دەی چۆن ئەوان لەھەق وڕاستی لادەدن

﴿88﴾ وە ( پێغەمبەر ﷺ شکاتی کردو) ووتی ئەی پەروەردگار (خوای گەورە فەرمووی: ئەی موحەممەد ﷺ) تۆش وازیان لێ بھێنە وگوێیان پێ مەدە وپێان بڵێ (سەلام) لەمەو پاش دەزانن (چی یان بەسەردێت)بەڕاستی ئەوانە گەلێکن باوەڕ ناھێنن

﴿89﴾ (خوای گەورە فەرمووی: ئەی موحەممەد ﷺ) تۆش وازیان لێ بھێنە و گوێیان پێ مەدە وپێان بڵێ (سەلام) لەمەو پاش دەزانن (چی یان بەسەردێت)

الدخان

Surah 44

﴿1﴾ بە (حا، میم) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە

﴿2﴾ سوێند بەم قورئانە ڕوونکەرەوەیە

﴿3﴾ بەڕاستی ئێمە ئەم قورئانەمان لە شەوێکی پیرۆزدا ناردوەتە خوارەوە، بێگومان ئێمە ترسێنەرین

﴿4﴾ لەو (شەوە پیرۆزە)دا ھەموو کار وبارێکی شیاو لە یەك جیادەکرێتەوە

﴿5﴾ فەرمانێکە لەلایەن ئێمەوە بەڕاستی ئێمە پێغەمبەران دەنێرین

﴿6﴾ کەڕەحمەتێکە لەلایەن پەروەردگارتەوە بێگومان ھەر خوا بیسەر وزانایە

﴿7﴾ پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وە ھەرچی لە نێوانیاندایە، ئەگەر ئێوە ئیمانداری ڕاستەقینەن

﴿8﴾ ھیچ پەرستراوێکی بەھەق وڕاست نیە جگە لە خوا، (خوا) دەژێنێت ودەمرێنێت پەروەردگاری ئێوە وپەروەردگاری باو وباپیرە پێشوەکانتانە

﴿9﴾ بەڵام ئەوان لە دوو دڵی وگوماندا گەمە وگاڵتە دەکەن

﴿10﴾ جا چاوەڕوانبە ڕۆژێك کە ئاسمان دوکەڵێکی ئاشکرای لێ پەیدا دەبێت

﴿11﴾ ھەموو ئادەمی دادەگرێت و (دەڵێن) ئەمە بەڵایەکی سەختە

﴿12﴾ ئەی پەروەردگارمان ئەم سزایەمان لەسەر لابەرە بەڕاستی ئێمە باوەڕدارین

﴿13﴾ چۆن تەمێ خواردەبن وئامۆژگاری وەردەگرن کە بەڕاستی پێغەمبەرێکی ڕوون وئاشکرایان بۆ ھاتووە

﴿14﴾ لە پاشان گوێیان پێنەداو وە ووتیان: فێرکراوێکی شێـتە

﴿15﴾ بێگومان بۆ ماوەیەکی کەم ئەم بەڵایە لا دەبەین، بێگومان ئێوە دەگەڕێنەوە (بۆ بێ باوەڕی)

﴿16﴾ ڕۆژێک دێت پەلامارێکی بەھێز و ھەرە گەورەیان بۆ دەبەین، بەڕاستی ئێمە تۆڵە دەسێنین (لە کافران لە جەنگی بەدردا)

﴿17﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی لە پێش ئەمان گەلی فیرعەونمان تاقیکردەوە وپێغەمبەرێکی بەڕێزیان بۆ ھات

﴿18﴾ (پێی ووتن) کە بەندەکانی خوا (بەنو ئیسرائیل) بە من بسپێرن چونکە بەڕاستی من پێغەمبەرێکی ئەمین وباوەڕ پێکراوم بۆ ناو ئێوە

﴿19﴾ وە خۆتان بەبەرز وگەورە مەزانن لەبەرامبەر خوادا بێگومان من بەڵگە ونیشانەیەکی ئاشکرام بۆ ھێناون

﴿20﴾ وە بێگومان من پەنادەگرم بەپەروەردگاری خۆم و پەروەردگاری ئێوە لەوەی کە ئێوە بەردبارانم بکەن

﴿21﴾ وە ئەگەر باوەڕم پێناھێنن ئەوە وازم لێ بھێنن (و خراپەم دەربارە مەکەن)

﴿22﴾ جا ھاواری لە پەروەردگاری کرد (ووتی) بەڕاستی ئەمانە گەلێکی تاوانبارن

﴿23﴾ ئەوسا (پێی ووترا) بەندەکانم بەشەو بەرە چونکە بەڕاستی (فیرعەون وکۆمەڵەکەی) دواتان دەکەوون

﴿24﴾ وە دەریاکە (دەریای سوور) بەئارامی و ئاوەڵا بەجێبھێڵە بێگومان ئەوانە سەربازانێکی خنکێنراو دەبن (تێیدا)

﴿25﴾ چەندەھایان بەجێھێشت لە باخات وکانیاو

﴿26﴾ و کشتوکاڵ و جێ ومەئوای چاك و خۆش

﴿27﴾ وە ناز ونیعمەتی زۆر کەئەوان تیایدا دەژیان وڕایان دەبوارد

﴿28﴾ ھەربەم جۆرە ئەو (خۆشیە)مان دا بەگەلێکی تر

﴿29﴾ جا نەئاسمان ونەزەوی نەگریان بۆیان ومۆڵەتیشیان پێنەدرا

﴿30﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی نەوەی ئیسرائیلمان ڕزگار کرد لە سزای ڕیسواکەر

﴿31﴾ لە فیرعەون، بێگومان فیرعەون خۆبەزل زانێکی لەسنوور دەرچوو بوو

﴿32﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی نەوەی ئیسرائیلمان ھەڵبژارد بەسەر خەڵکی (سەردەمی خۆیان)دا بەپێی زانیاری (خۆمان)

﴿33﴾ وە موعجیزە وبەڵگەی زۆرمان پێدان کە بۆ تاقیکردنەوەی ڕوون وئاشکرا بەس بێت

﴿34﴾ بەڕاستی ئا ئەوانە دەڵێن

﴿35﴾ ھەر بۆیە یەکەمجار دەمرین ئیتر زیندوو ناکرێینەوە

﴿36﴾ دەی باوو باپیرانمان (زیندوو بکەنەوەو) بیان ھێننەوە (بۆ دونیا) ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن

﴿37﴾ ئایا ئەوانە چاکترن یان گەلی توببەع (ی پادشایی یەمەن) و ئەوانەی لە پێشیانەوە بوون ھەموویانمان لەناو برد چونکە بێگومان گشتیان تاوانباربوون

﴿38﴾ وە دروستمان نەکردووە ئاسمانەکان وزەوی ئەوەی لە نێوانیاندایە بەبێ ھودە وگاڵتە

﴿39﴾ ھەر دووکیانمان بەدی نەھێناوە بەھەق وڕاستی نەبێت بەڵام زۆربەیان نازانن

﴿40﴾ بێگومان ڕۆژی جیاکردنەوەی(ھەق و بەتاڵ) کاتی دیاریکراوی ھەموویانە

﴿41﴾ ڕۆژێکە ھیچ دۆستێک ناتوانێت کەمترین سوود بگەیەنێت بە دۆستی خۆی وە یارمەتیش نادرێن

﴿42﴾ مەگەر کەسێك خوا ڕەحمی پێ بکات بەڕاستی تەنھا خوا زاڵ وباڵادەست ومیھرەبانە

﴿43﴾ بێگومان درەختی ژەقنەموت

﴿44﴾ خۆراکی کەسانی تاوانبارە (کافرە)

﴿45﴾ وەکو خڵتەی ڕۆن زەیتوون لەناو سکەکاندا دەکوڵێت

﴿46﴾ ھەر وەکو کوڵانی ئاوی زۆر گەرم

﴿47﴾ (ئەو کافرە) بیگرن وبەتوندی رایکێشن تا (دەیبەنە) ناوەڕاستی دۆزەخ

﴿48﴾ پاشان بیڕژن بەسەر سەریدا ھەندێك لە ئاگر و ئاوی زۆر گەرم

﴿49﴾ (پێی دەوترێت) بیچێژە (بەگاڵتە پێکردنێکەوە پێی دەوترێت)چونکە بەڕاستی تۆ بە دەسەڵات وبەڕێز بوویت ( لەدونیادا)

﴿50﴾ بێگومان ئەمە ئەو سزایەیە کەئێوە گومانتان لێی ھەبوو

﴿51﴾ بەڕاستی پارێزکاران ولەخواترسان لە شوێنێکی بێوەیی وئارامدان

﴿52﴾ لەناو باخات ونزیك کانیاودان

﴿53﴾ لە ئاوریشمی ناسك وئەستور دەپۆشن ڕوبەڕووی یەکتری دادەنیشن

﴿54﴾ ھەروەھا کیژانی چاوگەورە وجوان دەکەینە ھاوسەریان

﴿55﴾ لەو بەھەشتەدا ھەموو جۆرە میوەیەك داوا دەکەن بەئاسوودەیی وبێوەیی

﴿56﴾ لە بەھەشتدا ھەرگیز مردن ناچەژن جگە لەمردنی یەکەمجار (کەلە دونیادا بوو) وە (خوا) لەسزای دۆزەخ پاراستوونی

﴿57﴾ ئەمە بەخششە لەلایەن پەروەردگارتەوە ئا ئەوەیە سەرکەوتنی زۆر گەورە

﴿58﴾ جا بەڕاستی ئەم قورئانەمان لەسەر زمانی تۆ ئاسان کردووە بۆ ئەوەی بیربکەنەوە

﴿59﴾ ئیتر تۆ چاوەڕوان بە، بێگومان ئەوانیش چاواڕوانن

الجاثية

Surah 45

﴿1﴾ بە (حا، میم) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە

﴿2﴾ ھێنانە خوارەوەی ئەم قورئانە لەلایەن خوای باڵادەست وکاردروستەوەیە

﴿3﴾ بێگومان لە ئاسمانەکان وزەویدا چەندەھا بەڵگە ھەیە بۆ باوەڕداران

﴿4﴾ وە لە دروستکردنی خۆتاندا وە لەو گیان لەبەرانەی بڵاودەبنەوە چەند بەڵگە ھەیە بۆ کەسانێك باوەڕی بتەویان ھەبێت

﴿5﴾ وە لە جیاوازی شەو وڕۆژدا وە لەو بارانەی کەخوا لەئاسمانەوە دەیبارێنێت (کە ھۆی ڕزق وڕۆزیە) کە بەھۆیەوە زەوی زیندوودەکاتەوە (ودەبووژێنێتەوە) وە لەگۆڕانی بایەکاندا چەند بەڵگە ھەیە بۆ کەسانێك کەتێـدەگەن

﴿6﴾ ئائەمانە بەڵگەکانی خوان دەیخوێنینەوە بۆت بەڕاستی ودروستی، جا بە چی قسە وگوفتارێك دوای خوا وبەڵگەکانی باوەڕ دەھێنن

﴿7﴾ سزاو لەناوچوون بۆ ھەموو درۆزنێکی گوناھبار

﴿8﴾ کە بەڵگەکانی خوا دەبیستێت وبۆی دەخوێنرێتەوە لەپاشان (لەسەر کافری) بەردەوامە چونکە خۆبەزل زانە ئەڵێی ھەر نەیبیستووە، دەی مژدەی پێبدە بەسزایەکی سەخت

﴿9﴾ وە ھەرکاتێك شتێك لەبەڵگەکانمان ئاگاداربێت بەگاڵتەی دەگرێت، ئەوانە سزای ڕیسواکەریان بۆ ھەیە

﴿10﴾ لە پێشیانەوە ئاگری دۆزەخە، ھیچ سوودێکیان پێ ناگەیەنێت ئەوەی لە(دونیا)دا کردوویانە وە ئەو پشتیوانانەی جگە لەخوا ھەڵیان بژاردون (سوودی نیە) وە سزایەکی زۆر گەورەیان بۆ ھەیە

﴿11﴾ ئەم قورئانە ھۆی ڕێنمونیە وە ئەوانەی بێ باوەڕن بە ئایەت وبەڵگەکانی پەروەردگاریان، بۆ ئەوانە ھەیە سزایەکی پڕ ئازاری سەخت

﴿12﴾ خوا ئەو زاتەیە دەریای بۆ ڕام ھێناون تا بەفەرمانی خوا کەشتی تیایدا بگەڕێت وە تا لەھەندێك بەخششی خوا بەھرەمەند ببن وە بۆ ئەوەی سوپاسی خوا بکەن

﴿13﴾ وە ئەوەی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە بۆ ئێوەی ژێربار کردووە (وخستویەتیە خزمەتتانەوە) ھەمووی لەلایەن خواوەیە، بێگومان لـەو شـتانـەدا چـەنـد بـەڵگـە ھـەیـە بـۆ کەسـانێك بیر بکەنەوە

﴿14﴾ بڵێ بەو کەسانەی بڕوایان ھێناوە چاو پۆشی بکەن لەو کەسانەی ھیوایان بە پاداشت وسزای خوا نیە، بۆ ئەوەی پاداشتی خەڵکانێك بداتەوە بەگوێرەی ئەوەی کردوویانە

﴿15﴾ ھەرکەسێك چاکەی کرد ئەوە (قازانجەکەی) بۆ خۆیەتی وە ھەرکەسێکیش خراپەی کرد ئەوە (زیانەکەی) ھەر بۆ خۆیەتی لەپاشان بۆلای پەروەردگارتان دەگەرێنرێنەوە

﴿16﴾ سوێند بەخوا بێگومان بە نەوەی ئیسرائیلمان بەخشی پەیام وحوکمڕانی وپێغەمبەرایەتی وە ڕۆزیمان پێـدان لە شتە حەڵاڵ وپاکەکان وە ڕێزماندان بەسەر جیھانیاندا

﴿17﴾ وە بەڵگە ڕوونەكانمان پێدان لە بارەی شەریعەتەوە، جا جیاواز نەبوون لە نێو خۆیاندا دوای ئەوە نەبێت زانستیان بۆهات، لەبەر دوژمنایەتی وحەسادەتی نێوان خۆیان، بێگومان پەروەردگارت لە ڕۆژی هەستانەوەدا لە نیاونیاندا دادوەری دەكات لەو شتانەی جیاوازیان تێدا دەكرد

﴿18﴾ لە پاشان تۆمان خستەسەر شەریعەتێك لە بارەی ئاینەوە تۆش شوێنی بكەوە وە شوێن هەواو ئارەزووی ئەوانە مەكەوە كە نازانن

﴿19﴾ بێگومان ئەوانە لەلایەن خواوە ھیچ سوودێکت پێ ناگەیەنن وە بەڕاستی ستەمکاران ھەندێکیان دۆست وپیشتیوانی ھەندێکیانن وەخوا دۆست وپشتیوانی پارێزکاران ولەخواترسانە

﴿20﴾ ئەم قورئانە بیناییە وھۆی چاوڕشنیە بۆ مەردومان وە ڕێنمونی ومیھرەبانیە بۆ گەلێك کەباوەڕی پتەویان ھەیە

﴿21﴾ ئایا ئەوانەی کە خراپەکانیان کردووە وا گومان دەبەن ئێمە ئەوانە وەکو کەسانێك دادەنێین کەبڕوایان ھێناوە وچاکەکانیان کردووە وەکو یەك بێت ژیانیان ومردنیان، ئای چەند خراپ دادوەری دەکەن

﴿22﴾ وەخوا ئاسمانەکان وزەوی بەھەق وڕاستی دروستکردووە بۆ ئەوەی ھەموو کەسێك پاداشت بدرێتەوە بەگوێرەی ئەو کار وکردەوانەی کە کردوویەتی وە ئەوان ھیچ ستەمیان لێناکرێت

﴿23﴾ ئاخۆ بینیوتە ئەو کەسەی ھەواو ئارەزووی خۆی کردۆتە پەرستراوی خۆی، خواش بەزانایی گومڕای کرد وە مۆری ناوە بەسەر گوێ ودڵیدا وە پەردەی داوە بەسەرچاویدا دەی جگە لە خوا کێ ڕێنمونی دەکات دەی بۆچی بیر ناکەنەوە

﴿24﴾ وە ووتیان ھیچ نیە جگە لە ژیانی دونیامان وە دەمرین ودەژین وە جگە لە ڕۆژگار ھیچ شتێك ئێمە لەناو نابات وە ئەوانە بەو قسانە ھیچ زانیاریان نیە تەنھا گومان دەبەن

﴿25﴾ وە کاتێك بخوێنرێتەوە بەسەریاندا بەڵگە ڕوونەکانمان ھیچ بەڵگەیەکیان نیە جگە ئەوە کە دەڵێن باووباپیرانمان زیندووبکەنەوە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن

﴿26﴾ بڵێ: خوا زیندووتان دەکاتەوە لەپاشان دەتان مرێنێت پاشان کۆتان دەکاتەوە لە ڕۆژی دواییدا، ھیچ گومانی تێدا نیە، بەڵام زۆربەی مەردوومان نازانن

﴿27﴾ وە بۆ خوایە موڵکدارێتی ئاسمانەکان وزەوی، ئەو ڕۆژەی قیامەت ھەڵدەسێ، لەو ڕۆژەدا بەتاڵ خوازەکان خەسارۆمەندن

﴿28﴾ ھەموو گەلێك دەبینی کۆمەڵ کۆمەڵ کەوتوون بەسەر ئەژنۆدا، ھەموو گەلێك بانگ دەکرێت بۆلای پەڕاوەکەی، ئەمڕۆ سزاو پاداشت دەدرێنەوە بە گوێرەی ئەو کردەوانەی کە دەتانکرد

﴿29﴾ ئەمە پەڕاوەکەمانە بەڕاستی لەسەرتان دەدوێت بەڕاستی ئێمە وەك خۆی نوسیومانەتەوە (وێنەمان گرتووە) ئەوەی کە ئێوە دەتانکرد

﴿30﴾ جا ئەوانەی بڕوایان ھێناوە وکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە ئەوە پەروەردگاریان دەیانخاتە ناو میھرەبانی خۆیەوە، ئا ئەوەیە سەرکەوتنی ئاشکرا

﴿31﴾ وە ئەوانەی بێ بڕوابوون (پێیان دەڵێن) ئاخۆ بەڵگەکانی ئێمەتان بەسەردا نەدەخوێنرایەوە کەچی خۆتان بە گەورە دەزانی وە ئێوە گەلێکی تاوانبار بوون

﴿32﴾ وە ھەر کاتێك بووترایە بێگومان بەڵێنی خوا ڕاستە وە ڕۆژی دوای ھیچ گومانی تێدا نیە، دەتانووت نازانین ڕۆژی دوایی چیە، ئێمە تەنیا گومان دەبەین وە ئێمە دڵنیانین

﴿33﴾ وە دەردەكەوێت بۆیان ئەو خراپانەی كە كردویانە وە دەوریان دەدا تۆڵەی ئەوەی گاڵتەیان پێدەكرد

﴿34﴾ پێیان دەووترێت ئەمڕۆ لەبیرتان دەکەین ھەر چۆنێك ئێوە ئەم ڕۆژەتان لەبیر چوو بوو وە جێگای مانەوەی ئێوە دۆزەخە وھیچ یارمەتیدەرێکتان نیە

﴿35﴾ ئەمە لەبەر ئەوەیە بێگومان ئێوە بەڵگەکانی خواتان بەگاڵتە دانا بوو وە ژیانی دونیا فریوی دان، جا ئەمڕۆ لەو دۆزەخەدا دەرناھێنرێن وەڕێگە نادرێن داوای لێبوردنیش بکەن

﴿36﴾ جا ھەموو سوپاس وستایش بۆ خوای پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وپەروەردگاری جیھانیانە

﴿37﴾ وە دەسەڵات وگەورەی تەنھا بۆ ئەوە لەھەموو ئاسمانەکان وزەویدا وە ھەر ئەو زاڵ وباڵادەست ودانا وکار سازە

الأحقاف

Surah 46

﴿1﴾ بە (حا، میم) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە

﴿2﴾ ئەم قورئانە ھێنراوەتە خوارەوە لەلایەن خوای زاڵ وباڵادەست وکاربەجێوە

﴿3﴾ ئاسمانەکان وزەوی وئەوەی لە نێوانیاندایە دروستمان نەکردووە مەگەر بە ھەق وڕاستی و بۆ کاتێکی دیاری کراو نەبێت، کەچی ئەوانەی بێ باوەڕ بوون لەوەی کە پێی ترسێنرابوون ڕوو وەردەگێڕن

﴿4﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: پێم بڵێن ئەو شتانەی ئێوە دەیانپەرستن جگە لە خوا پیشانم بدەن لە زەویدا چیان دروست کردووە یان لە(دروست کردنی) ئاسمانەکاندا بەشداریان کردووە، دەی پەڕاوێکم بۆ بھێنن لە پێش ئەم (قورئانە ھاتبێت) یان زانیاریەك کە لە پێشووان بەجێ مابێت ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن

﴿5﴾ کێ گومڕاترە لەو کەسەی کە ھاوار لەغەیری خوا بکات کە وەڵامی ناداتەوە تا ڕۆژی دوایی وە ئەو (ھاوار لێکراو)انە لە ھاواری ئەوان بێئاگان

﴿6﴾ کاتێکیش خەڵك کۆدەکرێنەوە (لەقیامەت)دا پەرستراوەکان دەبنە دوژمنیان وە(پەرستراوەکان) بەپەرستنەکەیان باوەڕ ناکەن

﴿7﴾ کاتێکیش ئایەتە ڕوونەکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنرێتەوە ئەوانەی بێ باوەڕبوون دەڵێن بەو قورئانەی بۆیان دێت ئەمە جادوویەکی ئاشکرا ودیارە

﴿8﴾ یان دەڵێن (موحەممەد ﷺ) خۆی ئەم قورئانەی ھەڵبەستووە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەگەر خۆم ھەڵم بەستبێت (خوا سزای بەتینم دەدات) ئەوسا ئێوەش لەبەرانبەر خوادا بۆ من ھیچتان لە دەست نایەت، خوا چاك دەزانێت بەو توانجانەی دەیدەن لە قورئان، ئەو خوایە بەسە کەشایەت بێت لە نێوان من وئێوەدا، ھەر ئەوە لێبوردە ومیھرەبان

﴿9﴾ بڵێ من یەکەم پێغەمبەر نیم (نێررابم) ناشزانم چی بەسەر من و ئێوەش دەھێنرێت تەنھا پەیڕەوی ئەوە دەکەم کە وەحی دەکرێت بۆم وەمن تەنھا ترسێنەرێکی ئاشکرام وبەس

﴿10﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: پێم بڵێن ئەگەر (ئەم قورئانە) لەلایەن خواوە بێت ئێوەش باوەڕتان پێ نەھێنابێت وە کەسێك لە نەوەی ئیسرائیل شایەتی دابێت لەسەر وێنەی (ئەوەی وا لە) قورئاندا ھەیە جا باوەڕی ھێنابێت، کەچی ئێوە خۆتان بە گەورەزانی، بێگومان خوا ڕێنموونیی گەلی ستەمکاران ناکات

﴿11﴾ ئەوانەی بێ باوەڕن دەڵێن دەربارەی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە ئەگەر (ئیسلام و باوەڕ ھێنان) چاك بوایە ئەوانە پێش ئێمە نەدەکەوتن بۆ ئەو (باوەڕ ھێنانە) چونکە خۆیان بەو (قورئانە) ڕێنموون نەبوون، جا دواتر دەڵێن ئەمە دەس ھەڵبەسێکی کۆنە

﴿12﴾ وە لەپێش ئەم (قورئانە)دا تەوراتی موسا پێشەوا وڕەحمەت بوو، ئەم قورئانەش (کتێبەکانی پێش خۆی) بەڕاست دادەنێت کە بەزمانی عەرەبیە تاستەمکاران بترسینێت وە بۆ چاکەکاران مژدە بێت

﴿13﴾ بەڕاستی ئەوانەی کە دەڵێن پەروەردگارمان (اللە) یە پاشان بەردەوام بوون (لەسەر باوەڕەکەیان) ئەوە نەترسیان لەسەرە ونەخەفەتیش دەخۆن

﴿14﴾ ئەوانە ھاوەڵانی بەھەشتن بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە لەپاداشتی ئەو کردەوانەی کە دەیانکرد (لەدونیادا)

﴿15﴾ وە ئێمە ئامۆژگاری ئادەمیمان کرد بە چاکە کردن لەگەڵ دایك وباوکیدا، دایکی بە ناڕەحەتی وئازارەوە ھەڵی گرتووە وە بەئازار وناڕەحەتیش بوویەتی، ماوەی دووگیان بوون (ی دایك) پێیەوە و لە شیر بڕینەوەی سی مانگە تا دەگاتە تافی لاوی (پێگەیشتوی لاشەیی و ژیری) و دەگاتە چل ساڵی، دەڵێ ئەی پەروەردگار ڕام بھێنە تا شوکرانە بژێری ئەو بەھرە ونیعمەتانەت بکەم کە ڕشتوتە بەسەر من و دایك وباوکمدا وە (ڕام بھێنە) کردەوەی چاك بکەم کە تۆ پێی ڕازی بیت، نەوەکانیشم چاك و صاڵح بکە، بێگومان بۆلای تۆ گەڕاومەتەوە وە بەڕاستی من لەموسوڵمانی گەردن کەچم

﴿16﴾ ئەوانە کەسانێکن کە ئێمە کردەوە چاکەکانیان لێ وەردەگرین وە چاوپۆشی دەکەین لە خراپەکانیان لە ڕیزی بەھەشتیاندان، ئەمە ئەو بەڵێنە ڕاستەیە کە بەڵێنیان پێدرابوو لەدونیادا

﴿17﴾ ئەو کەسەش کە بەباوك ودایکی بڵێت ئۆف لە دەس ئێوە، ئایا ھەڕەشەم لێ دەکەن کە (زیندوو دەکرێمەوە و لە گۆڕ) دێمە دەرەوە لەکاتێکدا چەند چین خەڵك پێش من ڕۆیشتوون (و زیندوو نەبوونەتەوە) وە (دایکی و باوکی) ھەردووکیان ھانا بۆ خوا دەبەن، (دەڵێن) ھاوار بۆ تۆ باوەڕبھێنە بێگومان بەڵێنی خوا ڕاستە کەچی ئەو دەڵێت ئەمە تەنھا ئەفسانەی پێشینانە وھیچی تر

﴿18﴾ ئەوانە ئەو کەسانەن بڕیار(ی خوا)یان بەسەردا چەسپا لە ڕیزی ئەو ئوممەتانەدا کە پێش ئەمان ڕابوردوون لە جنۆکە وئادەمیی بێگومان ئەوانە خۆیان زەرەرمەندن

﴿19﴾ وە بۆ ھەریەك لەوانە پلە وپایە ھەیە بە گوێرەی کردەوەکانیان تا خوا پاداشت وسزای کردەوەکانیان بە تەواوی بداتەوە وە ئەوان ھیچ ستەمیان لێ ناکرێت

﴿20﴾ وە (بیریان بخەرەوە) ئەو ڕۆژەی ئەوانەی کە بێ باوەڕن بەرانبەر دۆزەخ ڕادەگیرێن (پێیان دەووترێت) ھەرچی خۆشیتان بوو بەسەرتان برد لە ژیانی دونیاتاندا وەلەزەتتان لێ برد و(ڕاتان بوارد) بۆیە ئەمڕۆ تۆڵەتان لێ دەسەنرێت بەسزایەکی ڕیسواکەر، لەبەر ئەوەی کە ئێوە بە ناھەق خۆتان بە زل دەزانی لە زەویدا وە لەبەر ئەوەی لە فەرمانی خوا دەردەچوو بوون

﴿21﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) باسی (ھودی ) برای گەلی عاد بکە کاتێك گەلەکەی ترساند لە (ووڵاتی) ئەحقاف بێگومان پێغەمبەرانی زۆر ڕابوردوون لە پێش ودوای ئەویشەوە (ووتوویانە) جگە لەخوا ھیچی تر نەپەرستن، بێگومان من دەترسم لەسزای ڕۆژێکی گەورە بۆ ئێوە (پێش بێت)

﴿22﴾ (گەلەکەی) ووتیان ئایا تۆ (ئەی ھود) ھاتوویت ھەتا لامان بدەیت لە(پەرستنی) پەرستراوەکانمان دەی بۆمان بھێنە ئەو (سزایەی) بەڵێنت پێ داووین ئەگەر لە ڕاست گۆیانیت

﴿23﴾ (ھود) ووتی بێگومان زانیاری (ئەو سزا) لای خوایەوە وبەس وەمن تەنھا ئەوەی پێی نێردراوم پێتان ڕادەگەیەنم بەڵام من دەبینم ئێوە گەلێکی نەزان ونەفامن

﴿24﴾ جا کاتێك ئەو (سزایە)یان بینی پەڵە ھەورێك بوو بەرەو شیوەکانیان دێت (دڵخۆش بوون) ووتیان ئەمە ھەورێکە بارانی پێیە بۆمان (ھود ووتی نەخێر) بەڵکو ئەوە ئەو (سزایە)یە بەپەلە داواتان دەکرد، بایەکی بەھێزە سزای سەختی پێیە

﴿25﴾ بەفەرمانی پەروەردگاری ھەموو شتێك دەڕوخێنێت، ئیتر وایان بەسەرھات تەنھا شوێنی خانووەکانیان دەبینرا ھەر بەو جۆرە سزای ھۆزی تاونباران دەدەین

﴿26﴾ سوێند بەخوا ئەوەی بەوان (گەلی عاد) مان دابوو (لەسامان ودەسەڵات) بە ئێوەمان نەدابوو وە گوێ وچاو ودڵمان پێدابوون، بەڵام سوود وکەڵکی پێ نەگەیاندن نە گوێ و نە چاو و نە دڵیان، ھیچ شتێك، چونکە ئەوان باوەڕیان بەنیشانەکانی خوا نەبوو وە دەوری دان ئەو سزای گاڵتەیان پێ دەکرد

﴿27﴾ وە بێگومان لەناومان برد (دانیشتووانی) ئەو شار ودێھاتانەی کە بەدەور وبەرتان دابوون وە بەڵگەو نیشانەی جۆراو جۆرمان نیشان دان تا (لەبێ باوەڕی) بگەڕێنەوە

﴿28﴾ دەی بۆچی یارمەتی نەدان ئەوانەی جگە لەخوا بۆ نزیك بوونەوە لەخوا کردبوونیانە پەرستراوی (خۆیان) (نەك یارمەتیان نەدان) بـەڵـکو گومیش بوون لێیان، ئەوە بوو (بەرھەمی پەرستراوە) درۆکەیان و ئەو درۆیانەی ھەڵیان دەبەستن

﴿29﴾ وە (بیریان خەرەوە) کاتێك چەند جنۆکەیەکمان نارد بۆ لات تا گوێ لەقورئان بگرن جا کاتێك ئامادەی گوێ گرتن لە قورئان بوون ووتیان (بەیەکتری) بێ دەنگ بن (و گوێ بگرن) جا کە (قورئان خوێندنەکە) تەواو بوو ھەموویان گەڕانەوە بۆلای قەوم وھۆزەکەیان بەترسێنەر

﴿30﴾ ووتیان ئەی ھۆز وقەومەکەمان بەڕاستی ئیمە گوێ بیستی کتێبێك بووین کە لەپاش موسا نێردراوەتە خوارەوە پەڕاوەکانی پێش خۆی بەڕاست دادەنێت (خەڵك) ڕێنموونی دەکات بۆ ھەق وڕێبازی ڕاستی

﴿31﴾ ئەی قەومەکەمان وەڵامی بانگخوازی خوا (موحەممەدﷺ)بدەنەوە وباوەڕی پێ بهێنن (خوا) لە تاوانەکانتان خۆش دەبێت ودەیسڕێتەوە وە لەسزای سەخت دەتان پارێزێت

﴿32﴾ ھەرکەسیش وەڵامی بانگخوازی خوا (کە موحەممەدە ﷺ) نەداتەوە، ئەو بەھیچ جۆرێك ناتوانێ لە زەویدا لە دەست خوا دەرچێ وخۆی قوتار کات وە جگە لەخوا یارمەتیدەر وپشتیوانێکی نیە، ئا ئەوانە لە گومڕاییەکی ئاشکرادان

﴿33﴾ ئایا ئەوانە نەیان زانیوە بەڕاستی ئەو خوایەی ئاسمانەکان وزەوی دروستکردووە وە لەدروستکردنیاندا ناتوانا ودەستە پاچە نەبووە، وە بەتوانایە مردووانیش زیندوو بکاتەوە، بەڵێ بێگومان خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە

﴿34﴾ وە ڕۆژێك بێ باوەڕان بەرانبەر دۆزەخ ڕادەگیرێن (پێیان دەڵێن) ئایا ئەمە ڕاست نیە؟ دەڵێن: بەڵێ سوێند بەپەروەردگارمان ڕاستە، (خوا) دەفەرموێت: دەی ئەو سزایە بچەژن چونکە ئێوە باوەڕتان پێ نەدەکرد

﴿35﴾ کەواتە خۆگربە (ئەی موحەممەد ﷺ) ھەروەکو پێغەمبەرانی خۆڕاگری بەھێز دانیان بەخۆداگرت وە پەلە مەکە بۆ (سزادان)یان ئەو ڕۆژەی کە (سزای) بەڵێن پێدراویان دەبینن وا دەزانن تەنھا ساتێك لەرۆژ لە دونیادا ماونەتەوە، (ئەم قورئانە) ئاگادارییە، جا ئایا کەس لەناو دەچێت جگە لە گەلی لەسنوور دەرچوو نەبێت

محمد

Surah 47

﴿1﴾ ئەو کەسانەی بێ باوەڕ بوون وە ڕێگری (خەڵک)یان کرد لەڕێبازی خوا، (خوا) کردەوەکانیان پوچەڵ دەکاتەوە

﴿2﴾ ئەوانەش باوەڕیان ھێناوە وکردەوە چاکەکانیان کردو باوەڕیشیان ھێنا بەو (قورئانە)ی کە نێردراوەتە خوارەوە بۆ موحەممەد (ﷺ) تەنھا ئەویش ڕاستەو لەلایەن پەروەردگاریانەوە ھاتووە، خوا لە گوناھەکانیان خۆش بووە، دڵ وھۆشیانی ڕێك وچاك کردوە

﴿3﴾ ئەوەش لەبەر ئەوەیە بەڕاستی ئەوانەی بێ باوەڕ بوون شوێن بەتاڵ و پڕو پووچ کەوتن، وەبێگومان ئەوانەش ئیمانیان ھێنا بوو شوێن ئەو ھەقە کەوتبوون کە لەلایەن پەروەردگاریانەوە ھاتووە، ئابەو شێوە خوا نموونەی (کردەوەی) خۆیانیان بۆ دەھێنێتەوە

﴿4﴾ ئەمجا ئەگەر (لە جەنگدا) گەشتن بەوانەی بێ باوەڕن ئەوە بدەن لە گەردنیان وبیانکوژن ھەتا کاتێك کوشتاری زۆریان لێ دەکەن ئەمجا (دیلەکانیان) قایم ببەستەنەوە جا دواتر یان بەمنەت وچاکە (بەرەڵایان کەن) یان بە فیدیە وبریتی وەرگرتن، ھەتا جەنگ چەکەکان (بە بێ باوەڕان) دادەنێت (یان تا جەنگ کۆتایی دێت بە نەمانی بت پەرستان)، فەرمان ئەوەیە ئەگەر خوا بیوویستایە خۆی تۆڵەی لێ دەسەندن بەڵام (فەرمانی پێدان بە جەنگ) تا بەیەکتری تاقیتان بکاتەوە، ئەو کەسانەش لە پێناو ڕێبازی خوادا کوژران ئەوە خوا ھەرگیز (پاداشتی) کردەوەکانیان وون ناکات

﴿5﴾ بێگومان ڕێنموونیان دەکات ودڵ وبیریان پاك ساف دەکات

﴿6﴾ وە دەیانخاتە ئەوبەھەشتەی بۆی باسکردون

﴿7﴾ ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە ئەگەر ئێوە یارمەتی (ئاینی) خوا بدەن خواش ئێوە زاڵ وسەرکەوتوو دەکات (بەسەر کافراندا) وە پێیەکانتان جێگیر دەکات (لە جەنگدا خۆڕاگرتان دەکات)

﴿8﴾ ئەوانەش کە بێ باوەڕبوون ئەوە نەگبەتی وسەرشۆڕی بەشیانە وە (خوا) کردەوەکانیان پووچ و بێ مایە دەکات

﴿9﴾ ئەو تۆڵەیان لەبەر ئەوەیە کە بێگومان ئەوانە ڕقیان لەو قورئانە بوو کە خوا ناردوویەتیە خوارەوە، بۆیە خواش کردەوەکانیانی پووچ کردنەوە

﴿10﴾ ئاخۆ ئەوانە بە زەویدا نەگەڕاون تا ببینن ئەوانەی پێش خۆیان سەرەنجامیان چۆن بووە, خوا لە ناوی بردن (دەی بێگومان بن) بۆ بێ باوەڕانیش سەرئەنجامی ئاوا ھەیە

﴿11﴾ چونکە بێگومان خوا پشتیوانی ئەوانەیە کـە بـاوەڕیان ھێناوە وە بێگومان بێ باوەڕانیش ھیچ پشتیوانێکیان نیة

﴿12﴾ بێگومان خوا ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە وکردەوەی باشیان کردوە دەیانخاتە باخاتی بەھەشتەوە کە ڕووبارەکان بەژێریاندا دەڕوات, ئەوانەش بێ باوەڕ بوون (لە دونیادا) رادەبوێرن و وەك ئاژەڵ دەخۆن ودەلەوەڕێن وە دۆزەخ شوێنی مانەوەیانە

﴿13﴾ وە(خەڵکی) زۆر شار ھەبوون کە بەھێزتر بوون لەو(خەڵکی) مەککەیە کە تۆیان دەرکرد لە ناومان بردن وھیچ پشتیوانێکیان نەبوو

﴿14﴾ ئا خۆ ئەو کەسەی بەڵگەی ڕوونی لە پەروەردگاریەوە بۆ ھاتبێت (کە قورئانە) وەك ئەو کەسة وایە کە کرداری خراپی بۆ جوان کرابێ و ڕازێنرابێتەوە, شوێن ھەواو ئارەزووی خۆیان کەوتبن

﴿15﴾ شێوەی نایابی ئەو بەھەشتە وایە کە بەڵێن دراوە بە پارێزکاران وخواناسان چەندەھا ڕووباری تێدایە لە ئاوی سازگاری تام وبۆن نەگۆڕاو وە چەندەھا ڕووبار لەشیر کە تامی نەگۆڕاوە وە چەندەھا ڕووبار لەشەرابی نایابی بەلەزەت وخۆش بۆ بنۆشانی وە چەند ڕووباریشی تێدایە لەھەنگوینی پاڵفتە وە لەوێ ھەموو جۆرە میوەھاتێکیان بۆ ئامادەیە، لەگەڵ لێبوردن لە پەروەردگاریانەوە (ئایا ئەو بەھەشتیانە) وەکو کەسانێك وان کە لە ئاگری دۆزەخ دابن بەھەمیشەیی ئاوی کوڵا وکوڵیان دەرخوارد بدرێت کە ڕیخۆڵەکانیان پارچە پارچە بکات

﴿16﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) ھەندێ لەوانە گوێت لێدەگرن بەڵام کاتێك لای تۆ دەردەچن دەڵێن بەوانەی زانیاریان پێدراوە (لە ھاوەڵان) ئەوە ئێستا موحەممەد (ﷺ) ووتی چی؟ ئەوانە ئەو کەسانەن کە خوا مۆری ناوە بەسەر دڵیاندا وە شوێن ھەوا وئارەزووی خۆیان کەوتوون

﴿17﴾ ئەو کەسانەی ھیدایەتیان وەرگرتووە (خوا) شارەزاییان زیاد دەکات وە تەقوا وپارێزکاری وخواناسیان پێ دەبەخشێت

﴿18﴾ دەی ئایا ئەو (ناپاکانە) چاوەڕوانی چی دەکەی جگە لە قیامەت کە کتوپڕ یەخەیان بگرێت دەی بێگومان ھەندێك لەنیشانەکانی ھاتۆتە دی، کاتێك (ڕۆژی دوایی) یەخەیان بگرێت ئیتر کەی بیردەکەنەوە

﴿19﴾ کەواتە دڵنیابە وبزانە بێجگە لە (اللە) ھیچ پەرستراوێکی بەھەق و ڕاست نیە وە داوای لێبوردن بکە (لەخوا) بۆ گوناھی خۆت وە بۆ (گوناھی) پیاوان وئافرەتانی ئیماندار وە بێگومان خوا دەزانێت بە جم وجوڵتان (لە ڕۆژدا) وئارام گرتنتان (لە شەودا)

﴿20﴾ ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە دەڵێن بۆچی سورەتێك (لەقورئان) نانێردرێتە خوارەوە؟ (دەربارەی جەنگ وجیھاد) کەچی کاتێك سورەتێکی ڕوون ودامەزراو نێرابێتە خوارەوە وتیایدا باسی جەنگ کرا بێت، دەبینی ئەو کەسانەی کە لەدڵیاندا نەخۆشی (دوو ڕوویی) ھەیە، تەماشای تۆ دەکەن وەك تەماشا کردنی کەسێك کە لە ترسی مردن لە ھۆشی خۆی چووبێت بۆ ئەوان واچاکتر بوو

﴿21﴾ فەرمان بەردار بوونایە وقسەی جوان وچاکیان بکردایە ھەر کاتێکیش فەرمانی (جەنگ) درا (جێ بەجێی ناکەن) خۆ ئەگەر لەگەڵ خوا ڕاستیان بکردایە ئەوە باشتر بوو بۆیان

﴿22﴾ جا ئایا ئێوە بەتەمان (ئەی ناپاکان) ئەگەر پشت ھەڵکەن (لە ئیسلام وجیھاد) لە زەویدا ئاژاوە وخراپە بەرپابکەن وە ھەرچی پەیوەندی خزمایەتیە بیبچڕێنن

﴿23﴾ ئا ئەوانە ئەو کەسانەن کە خوا نەفرەتی لێكردوون وە کەڕی کردوون وچاویانی کوێر کردووە

﴿24﴾ ئاخۆ ئەوانە وورد نابنەوە لە قورئان (و تێی ناگەن)؟! (وانیە) بەڵکو دڵیان قوفلـَی لێدراوە

﴿25﴾ بێگومان ئەو کەسانەی پاشە و پاش گەڕانەوە لە ئایینەکەیان له پاش ئەوەی ھەقیان بۆ ڕوون بوویەوە شەیتان خراپەکانیانی بۆ جوان وڕازاوە کردبوون وە بەھیوا وئومێد فریوی دابوون

﴿26﴾ چونکە ئەوان دەیانووت بەو کەسانەی کەڕقیان بوو لەو قورئانەی خوا ناردبووی، ئێمە لە مەولا لەھەندێ کاردا گوێڕایەڵیتان دەکەین وە خوا بە نھێنیەکانیان دەزانێت

﴿27﴾ ئاخۆ چۆن بێ (حاڵی ئەو ناپاکانە) کاتێك فریشتەکان گیانیان دەکێشن و لە ڕوخسار وپاشیان دەدەن

﴿28﴾ ئەو (جۆرە گیان کێشانە) لەبەر ئەوەیە کە بێگومان ئەوانە شوێن شتانێك کەوتبوون کە خوای توڕە کردبوو، ڕەزامەندی خواشیان پێناخۆش بوو، بۆیە خواش کردەوەکانیانی پووچەڵ کردەوە

﴿29﴾ ئایا وا دەزانن ئەوانەی کە نەخۆشی (ناپاکی) لە دڵیان دایە کە خوا ھەرگیز ڕق وکینەیان دەرناخات وئاشکرای ناکات

﴿30﴾ ئەگەر بمانویستایە ئەوانەمان نیشان دەدایت (کە دووڕوون) ئەوسا ھەر بەشێوە ودیمەنیاندا دەتناسین وە بێگومان بە شێوازی قسەشیاندا دەیانناسیت وە دڵنیابن خوا بە ھەموو کردەوەکانتان دەزانێت

﴿31﴾ سوێند بەخوا تاقیتان دەکەینەوە تا دەری بخەین ودیاربێت موجاھیدان وخۆڕاگرانتان وە تا ھەواڵتان چیە ئاشکرای کەین

﴿32﴾ بێگومان کەسانێ کە بێ باوەڕبوون وەڕێگری (خەڵك)یان دەکرد لە ڕێبازی خوا دژایەتی پێغەمبەریشیان دەکرد پاش ئەوەی ھەق وڕاستیان بۆ ڕوون بۆتەوە، ھیچ زیانێك بەخوا ناگەیەنن وە بە زوویی (خوا پیلان) وکردەوەکـانیـان پـووچەڵ دەکـاتەوە

﴿33﴾ ئەی ئەوکەسانەی کەباوەڕتان ھێناوە فەرمانبەردار وگوێڕایەڵی خوا وپێغەمبەربن وە کردەوە (چاکە)کانتان ھەڵمەوەشێننەوە

﴿34﴾ بێگومان ئەوانەی کە بێ باوەڕبوون وەڕێگری (خەڵک)یان دەکرد لە ڕێبازی خوا، پاشان بەبێ باوەڕی مردن ئەوە ھەرگیز خوا لێیان خۆش نابێت

﴿35﴾ جا (باوەڕداران) لاواز وسست مەبن وداوای ئاشتی (و شەڕ وەستان) مەکەن چونکە ھەر ئێوە زاڵ وبەھێزترن، (یارمەتی) خواش لەگەڵ ئێوەدایە وە (پاداشتی) کردەوەکانتان کەم ناکاتەوە

﴿36﴾ بێگومان ژیانی دونیا تەنھا گاڵتە وگەپێکە (ودەبڕێتەوە) خۆ ئەگەر باوەڕ بھێنن ولەخواترس بن (خوا) پاداشتی خۆتان پێ دەدات وە داوای بەخشینی ھەموو دارایی وماڵتان لێ ناکات

﴿37﴾ ئەگەر (خوا) داوای بەخشینی ھەموو سامانتان لێ بکات، زۆریش داکۆکی بکات لێتان، ئێوە چرووکی وڕەزیلی دەکەن و ڕق وکینەی دەروونتان دەردەخات

﴿38﴾ بێداربن ئێوە ئەو کەسانەن کە بانگ دەکرێن تا لە پێناوی خوا ماڵ ببەخشن کەچی ھەندێکتان ڕژدی دەکەن، ھەر کەسیش ڕژدیی و ڕەزیلی بکات ئەوە بێگومان تەنھا ڕژدیی لە (دژی) خۆی دەکات، چونکە خوا (دەوڵەمەندە) و بێ نیازە، ھەر ئێوەن ھەژار و بێ نەوا، جا ئەگەر ئێوە پشت ھەڵکەن (لەئاینەکەتان) (خوای گەورە) ئێوە دەگۆڕێت بەکەسانێکی تری(زۆر چاك) پاشان (ئەوان) وەکو ئێوە نابن (ڕاستگۆن لەگەڵ پەروەردگاریاندا)

الفتح

Surah 48

﴿1﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بێگومان ئێمە سەرکەوتنێکی ئاشکرامان پێ دایت (کەڕێکەوتنی حودەیبیەیە)

﴿2﴾ تا خوا خۆش ببێت لە گوناھەکانی ڕابوردو وداھاتووت وەنیعمەتی خۆی بەتەواوی بڕژێت بەسەرتدا وەرێگای ڕاستت نیشان بدات (بەردەوامت کات)

﴿3﴾ وەخوا سەرت بخات بەسەرکەوتنێکی باڵادەستانە

﴿4﴾ ئەو خوا زاتێکە ئارامی دابەزاندووەتە ناو دڵی ئیمانداران تا ئیمانیان زیاد بکات لەگەڵ ئەو ئیمانەی کە ھەیانە، تەنھا ھی خوایە سەربازانی ئاسمانەکان وزەوی وە ھەمیشە خوا زانا وکاردروستە

﴿5﴾ تا پیاوان وئافرەتانی باوەڕدار بباتە بەھەشتانێك کە ڕوبارەکان بەژێریاندا دەڕوات بەھەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە وەتا لەگوناھەکانیان خۆش ببێت وە ئەم (بەڵێنە) لای خوا سەرکەوتنێکی گەورەیە

﴿6﴾ وە تا سزای بدات پیاوان وئافرەتانی (دوو ڕوو) وناپاك وپیاوان وئافرەتانی ھاوبەش پەیداکەری گومان بەرانی خراپ دەربارەی خوا، ئەوخراپە(لەناو چوونەی چاوەڕوانی دەکەن بۆ ئیمانداران) ھەر بەسەر خۆیاندا دێت وەخوا خەشمی لێ گرتوون ونەفرەتی لێ کردوون و دۆزەخی بۆ ئامادە کردوون، ئای چ سەرئەنجامێکی خراپە

﴿7﴾ تەنھا ھی خوایە سەربازانی ئاسمانەکان وزەوی وەخوا ھەمیشە باڵادەستی کاربەجێیە

﴿8﴾ بەڕاستی (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆمان ناردووە بەشایەت ومژدەدەر وترسێنەر

﴿9﴾ بۆ ئەوەی باوەڕ بە خوا وپێغەمبەرەکەی بھێنن وە پشتیوانی لێ بکەن وڕێزی لێبگرن وە تەسبیحاتی خوا بکەن بە بەیانیان وئێواراندا

﴿10﴾ بەڕاستی ئەوکەسانەی پەیمان دەدەن بەتۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) بێگومان ئەوانە پەیمان بەخوا دەدەن، دەستی خوا لەسەر دەستی ئەوانەوەیە (لەم ئایەتە پیرۆزەدا جێگیرکردن وباسکردنی سیفەتی دەست بۆ خوا ھاتووە ئێمەش بڕوامان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولەیەکدانەوەیەك، وەشێوەکەی نازانین تەنھا خوا خۆی دەیزانێت) جا ھەرکەس پەیمانەکەی شکاند ئەوە بێگومان ئەو پەیمان شکاندنە تەنھا (زیانی) بۆ خۆیەتی ھەر کەسیش وەفا بکات بەو پەیمانەی کەداوێتی بەخوا ئەوە بەڕاستی خوا پاداشتی گەورەیی دەداتێ

﴿11﴾ بێگومان پێت دەڵێن ئەو عەرەبە دەشتەکیانەی کەلە غەزا جێ مابوون، سامان وخاوخێزانمان مەشغوڵیان کردین (نەیان ھێشت بێین بۆ غەزا) لەبەر ئەوە داوای لێ خۆشبوونمان بۆ بکە، ئەوەی بەزمانیان دەیڵێن لەدڵیاندا نیە (وباوەڕیان پێی نیە) بڵێ جا کێ لەبەرانبەر خوادا ھیچی بەدەستە بۆتان ئەگەر خوا زیانێکی بۆتان بوێت یان سوودو قازانجێکی بۆتان بوێت (وانیە کە دەیڵێن) بەڵکو خوا ئاگادارە بەھەرچییەك کە دەیکەن

﴿12﴾ بەڵکو وا گومانتان دەبرد کە پێغەمبەر وئیمانداران ھەرگیز ناگەڕێنەوە بۆ ناو کەس وکاری خۆیان (و شەھید دەبن) ئەو گومانە لەدڵتاندا ڕازێنرابوویەوە وە گومانی خراپتان دەبرد وبەڕاستی ئێوە گەلێکن لەناو دەچن

﴿13﴾ وە ھەر کەس باوەڕی نەھێنابێت بەخوا وپێغەمبەرەکەی ئەوە بەڕاستی ئێمە ئامادەمان کردووە بۆ ئەو بێ باوەرانە ئاگرێکی ھەڵگیرساو

﴿14﴾ ئاسمانەکان وزەوی تەنھا موڵکی خوایە، لەھەر کەس کە بیەوێت خۆش دەبێت، سزای ھەرکەسیش دەدات کە بیەوێت (لەتاوانباران) وەخوا لێبوردەی میھرەبانە

﴿15﴾ بێگومان بەجێماوان لەغەزا دەڵێن ھەرکاتێك (لەمەدینە) دەرچوون بۆ گرتنی دەسکەوتەکان (غەنیمەت) لێمان گەڕێن باشوێنتان بکەوین، دەیانەوێت ووتەی خوا (کە دەسکەوتەکانی خەیبەر بۆ بەشدارانی حودەیبیەیە) بگۆرن، (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەرگیز نابێت شوێنمان کەون چونکە پێشتر خوا دەربارەتان ھەروای فەرمووە، ئەمجا دواتر دەڵێن (وا نیە) بەڵکو حەسوودی بە ئێمە دەبەن (وا نیە) بەڵکو ئەوان زۆر کەم تێدەگەن

﴿16﴾ بڵێ بەجێماوان لەغەزا لە عەرەبە دەشتەکیەكان لەمەولا بانگ دەکرێن بۆ (جەنگ لەگەڵ) گەلێکی زۆر بەھێزی جەنگاوەر (دەبێ) جەنگیان لەگەڵ بکەن یان خۆیان موسڵمان ببن، جا ئەگەر گوێرایەڵ بن خوا پێیان دەدات پاداشتێکی زۆرباش وە ئەگەر سەرپێچی بکەن ھەروەك لەوەو پێش سەرپێچیتان کرد (لە حودەیبیەدا)، (خوا) سزایەکی سەختان دەدات

﴿17﴾ بۆ کوێر گوناە نیە (بەشداری جیھاد نەکات) بۆ شەلیش گوناە نیە ھەروەھا بۆ نەخۆشیش گوناە نیە وە ھەر کەس گوێرایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی بێت دەیباتە بەھەشتانێك کەڕوبارەکان بەژێریاندا دێن ودەچن ھەر کەسیش سەرپێچی بکات، (خوا) سزای سەختی دەدات

﴿18﴾ سوێند بەخوا بێگومان خوا ڕازی بوو لەو ئیماندارانەی کە پەیمانیان پێدایت لەژێر درەختەکەدا (لە حودەیبیە)، جا خوا ئاگادار بوو بەوەی لە دڵیاندایە، بۆیە دڵنیایی وئارامی بۆ ناردن وە پاداشتی دانەوە بەسەرکەوتنێکی نزیك (کەئازاد کردنی خەیبەر بوو)

﴿19﴾ وە غەنیمەتی زۆر کەبەدەستی دەھێنن وە خوا ھەمیشە زاڵ وباڵادەست وکاربەجێیە

﴿20﴾ خوا بەڵێنی پێ داوون کەغەنیمەتی زۆر (لە بێ باوەران) دەگرن بۆیە ئەم (غەنیمەتەی خەیبەر)ی بۆ پێش خستن وە دەستی خەڵکی (مەککەی) لێتان کۆتا کرد تا (ئەم ڕووداوە) ببێتە بەڵگەیەك بۆ باوەڕداران وەتا ڕێنموونیتان بکات بۆ ڕێگای ڕاست

﴿21﴾ وە چەندەھا (غەنیمەتی)تر ھەیە کەھێشتا دەسەڵاتتان نیە بەسەریدا، بێگومان خوا ئاگای لەھەموویانە وەخوا ھەمیشە بەسەر ھەموو شتێکدا بەدەسەڵات وبـەتوانایە

﴿22﴾ ئەگەر ئەوانەی کافرن جەنگیان لەدژتان بکردایە بێگومان (تێك دەشکان و) ھەڵدەھاتن پاشان دەستیان نەدەکەوت ھیچ دۆست وپشتیوانێك

﴿23﴾ ئەوە یاسا وباوی خوایە کە بێگومان پێشتریش ھەروا بووە قەت نابینیت باو ویاسای خوا ھیچ گۆڕانێکی بەسەردا بێت

﴿24﴾ خوا ئەو زاتەیە کەدەستی ئەوانی (کافران) لەئێوە کۆتا کرد، دەستی ئێوەشی لەوان (کۆتاکرد بەڕێکەوتنی حودەیبیە) لەناوجەرگەی مەککەدا لەپاش ئەوەی ئێوەی بەسەر ئەواندا زاڵ کرد وەخوا بەھەرچی ئێوە دەیکەن بینایە

﴿25﴾ ھەر ئەوان (مەککەیەکان) بوون کافر بوون وە ڕێگری ئێوەیان کرد (لەزیارەتی) مزگەوتی حەرام ( کەعبەی پیرۆز) وە(نەیانھێشت) قوربانیە وەستێنراوەکان (لەحودەیبیەدا) بگاتە شوێنی سەربڕینی خۆی (خوا زاڵی دەکردن بەسەر مەککەدا لەو ساڵەدا) ئەگەر پیاو وئافرتانی ئیماندار نەبوایە (لەناو کافرانی مەککەدا) کەئێوە نەتان دەناسین، پێتان پێدادەنان (دەتان کوشتن) جا بەھۆیانەوە تووشی تاوان دەبوون بێ ئەوەی بزانن، تاخوا بیخاتە بەر بەزەیی خۆی ئەو کەسەی کە خۆی دەیەوێت، بەڵام ئەگەر (ئیمانداران وکافران لەمەککەدا) لەیەکتر جیاببوونایەتەوە، بێگومان بێ باوەڕەکانیانمان سزادەدا بەسزادانێکی سەخت

﴿26﴾ کاتێك ئەوانەی بێ باوەڕن دەمار گیرییان خستە دڵیانەوە کەدەمارگیری نەفامیە، جا خواش دڵنیایی وئارامی خۆیی ناردە خوارەوە بۆ پێغەمبەر ﷺ وئیمانداران وەباوەڕدانی پابەند کرد بەووشەی (لا الە الا اللە محمد رسول اللە)وە وەئەوان بەووشـەیە شیاو تر بوون وخاوەنی بوون وە خوا بەھەموو شتێ ئاگادار وزانایە

﴿27﴾ سوێند بە خوا بێگومان خوا ئەو خەوەی کە پێغەمبەرەکەی دیبوی بەڕاستی گێڕاو ھێنایەدی کە(ووتبوی) دڵنیابن دەچنە ناو مزگەوتی حەرام ( کەعبەی پیرۆز) بەوویستی خوا بە ئارامی و بێ ترس، سەرتان تاشییوە یان کورتان کردۆتەوە، (لەدوژمن) ناترسن، جا ئەوەی (خوا) دەیزانی ئێوە نەتان دەزانی (کەخێر لەڕێکەوتن دایە) وە جگە لە (چوونە مەککە) بڕیاری داوە سەرکەوتنێکی نزیك (بۆ ئێوەیە کەڕێکەوتنی حودەیبیەیە)

﴿28﴾ خوا ئەو زاتەیە کەپێغەمبەرەکەی ناردووە بەڕێنموونی وئایینی ڕاستەوە، تا بەسەر ھەموو ڕێبازێکدا زاڵی بکات تەنھا خوا بەسە کە شاھید بێت لەسەر ئەمە

﴿29﴾ موحەممەد ﷺ پێغەمبەری خوایە ئەو (باوەڕدار)انەش کەلەگەڵیدان بەرامبەر بێ باوەڕان توندو تیژن و لەنێوان خۆیاندا بە بەزەیین، دەیان بینی (ھەمیشە) لە کوڕنوش وسوژدە بردنـدان، داوای فەزڵ وڕەزامەندی خودا دەکەن، نیشانەیان لە ناو چاوانیاندا دیارە بەھۆی زۆر سوژدە بردن (یانەوە)، جا ئەو (ھاوەڵە بەڕێزانە) ئەوە نموونە وصیفەتیان بوو لە تەوراتدا وە نموونە وصیفەتیان لە ئینجیلیشدا وەك ڕووەك وکشتوکاڵێك وایە چەکەرەی دەرکردبێت (سەوز بووبێت) ئەمجا چەکەرەکەی بەھێز کرد بێ و قاییم بوو بێت، جا لەسەر لاسکی خۆی ڕێك وەستابێ (ئەوەندە جوان بێ) جوتیارەکانی سەرسام کرد بێ، تا بە (زۆر بوونی) ھاوەڵانی داخ ومەراق بدا بەکافران, خوا بەڵێنی داوە بەوانەیان کە باوەڕیان ھێناوە وکردەوەی چاکەیان کردووە بە لێبوردن و پاداشتی گەورە (کە بەھەشتە)

الحجرات

Surah 49

﴿1﴾ ئەی ئەو کەسانەی کەباوەڕتان ھێناوە پێش مەکەون (لە ھیچ کاروبڕیارێکدا) لەخواو پێغەمبەرەکەی و لەخوا بترسن، بێگومان خوا بیسەر وزانایە

﴿2﴾ ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە دەنگتان بەرز مەکەنەوە بەسەر دەنگی پێغەمبەردا ﷺ وە بەدەنگی بەرز قسەی لەگەڵ مەکەن وەك دەنگ بەرز کردنەوەتان لەگەڵ یەکتریدا، نەوەکو کردەوەکانتان بەتاڵ ببێتەوە وخۆشتان ھەستی پێنەكەن

﴿3﴾ بێگومان ئەوانەی دەنگیان نزم دەکەنەوە لەخزمەتی پێغەمبەردا ﷺ ئەوانە ئەو کەسانەن خوا دڵیانی زاخاو داوە وپاکی کردوەتەوە بۆ تەقوا وخواناسین، لێخۆشبوون وپاداشتی گەورەیان بۆ ھەیە

﴿4﴾ بێگومان ئەو کەسانەی لە دەرەوەی ژوورەکان بانگت دەکەن (ئەی موحەممەد ﷺ) زۆربەیان نەفامن وتێناگەن

﴿5﴾ خۆ ئەگەر چاوەڕوانیان بکردایە تادەڕۆشتیتە دەرەوە بۆ لایان، ئەوە چاکتر بوو بۆیان وەخوا لێبوردە ومیھرەبانە

﴿6﴾ ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە ئەگەر گوناھکارێ ھەواڵێکی گرنگی ھێنا بۆتان ئەوە لێی بکۆڵنەوە (تاڕوون ببێتەوە) نەوەك زیان بگەیەنن بەخەڵکێك بەنەزانین ئەوسا پەشیمان بن لەوکارەی کەکردووتانە

﴿7﴾ زۆر چاك بزانن کە بێگومان پێغەمبەری خوا لە ناوتاندایە ئەگەر بەگوێی ئێوەی بکردایە لەزۆرێك لەکارەکاندا تووشی ناڕەحەتی دەبوون، بەڵام خوا ئیمانی لاتان خۆشەویست کردووە وە لەدڵتاندا (شیرین و) ڕازاوەی کردووە وە بێزراوو ناشرینی کردووە لەلاتان بێ باوەڕیی وتاوان وسەرپێچی فەرمانی خوا، ھەر ئەوانەن شارەزاو لەسەر ڕێبازی ڕاستن

﴿8﴾ (ئەوە) بەخشش ونیعمەتێکە لەلایەن خواوە خواش زانا ودانایە

﴿9﴾ ئەگەر دوو کۆمەڵ لەئیمانداران دژ بەیەکتر جەنگیان کرد ئەوە لەنێوانیاندا ئاشتەوایی بکەن، ئەمجا ئەگەر کۆمەڵێکیان دەست درێژی وسەرکەشی کرد بۆ سەر کۆمەڵێکی تریان، ئەوە ئێوە (ئەی موسوڵمانان) دژی ئەوەیان بجەنگن دەست درێژی دەکات تا دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانی خوا (ملکەچی فەرمانی خوا دەبێت) ئەمجا ئەگەر گەڕایەوە ئەوسا لەنێوانیاندا ئاشتەوایی بکەن، بەدادگەرانە وڕاست ودادپەروەر بن (لەنێوانیاندا) بێگومان خوا دادپەروەرانی خۆش دەوێت

﴿10﴾ بێگومان تەنھا باوەڕداران برای یەکترن کەواتە لەنێوان دوو براتاندا (ئاژاوە ھەبوو) ئاشتەوایی بکەن و لەخوا بترسن تاڕەحمتان پێبكات

﴿11﴾ ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە باھیچ کۆمەڵە پیاوێك گاڵتە نەکەن بەکۆمەڵێکی تریان، ڕەنگە گاڵتە پێ کراوەکان لە گاڵتەکەرەکان باشتربن (لای خوا) وە ژنانێك گاڵتە نەکەن بەژنانێکی تر، ڕەنگە ئافرەتە گاڵتە پێکراوەکان لە ئافرەتە گاڵتەکەرەکان باشتربن (لای خوای گەورە) تانە وتەشەر لەیەکتری مەدەن (لەنێو خۆتاندا) ناوو ناتۆرە لەیەکتری مەنێن، ئای چەند خراپە ناو بردنێ کە گوناھە (بە موسڵمان بڵێیت کافر، یان داوێن پیس) پاش باوەڕ ھێنان جـا ئەوەی پەشیمان نەبێتەوە ئەوە ئەوانە ھەر خۆیان ستەمکارن

﴿12﴾ ئەی ئەوکەسانەی باوەڕتان ھێناوە خۆتان لەزۆرێك لە گومانەکان بپارێزن، چونکە بەڕاستی ھەندێك لەگومانەکان تاوانن، سیخوڕی مەکەن (وبەدوای ناتەواوی یەکتردا مەگەڕێن) لەپاشملە بەخراپە باسی یەکتری مەکەن، ئایا کام لەئێوە پێی خۆشە کەگۆشتی برا (باوەڕدارەكەی) بخوات بەمردووی؟ بێگومان قێزتان لێی دێتەوە وپێتان ناخۆشە وە لەخوا بترسن بێگومان خوا تەوبە گیراکەر وبەبەزەییە

﴿13﴾ ئەی خەڵکینە بێگومان ئێمە دروستمان کردوون لە نێر و مێیەك وە کردومانن بەچەند گەل وھۆزێکەوە تایەکتری بناسن، بەڕاستی بەڕێزترینتان لای خوا ئەو کەسەتانە زیاتر لەخودا دەترسێت، بێگومان خوا زانا وئاگادارە

﴿14﴾ عەرەبە دەشتەکیەکان ووتیان باوەڕمان ھێناوە، (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ باوەڕتان نەھێناوە، بەڵکو بڵێن موسڵمان بووین (بەسەر زارەکی) چونکە ھێشتا باوەڕ نەچووەتە ناو دڵەکانتانەوە، خۆ ئەگەر گوێڕایەڵی خوا وپێغەمبەرەکەی بن ھیچ لە (پاداشتی) کردەوەکانتان کەم ناکاتەوە، بەڕاستی خوا لێبوردە ومیھرەبانە

﴿15﴾ بێگومان ئیماندارانی ڕاستەقینە ئەوانەن کە باوەڕیان ھێناوە بە خوا وپێغەمبەرەکەی پاشان دوو دڵ نەبوون (لە ئیمانەکەیاندا) وە بەماڵ وگیانیان تێکۆشانیان کردووە لە پێناو ڕێبازی خوادا ھەر ئەوانەن ڕاسگۆیان

﴿16﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئایا ئێوە خوا ئاگادار دەکەن لەئایینەکەتان لەکاتێکدا خوا ئاگادارە ودەزانێت بەھەرچی لەئاسمانەکان وزەویدایە وە خوا بەھەموو شتێك زانایە

﴿17﴾ ئەوکەسانە منەت دەکەن بەسەر تۆدا (ئەی موحەممەد ﷺ) کە موسڵمان بوون، تۆش بڵێ منەتی موسڵمان بوونی خۆتان بەسەر مندا مەکەن بەڵکو خوا منەت دەکات بەسەر ئێوەدا کە ڕێنموونیی کردوون بۆ باوەڕھێنان ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن (کە ئیماندارن)

﴿18﴾ بەڕاستی خوا دەزانێت نھێنی ئاسمانەکان وزەوی وەخوا بینایە بەھەر کردەوەیەك کە ئێوە دەیکەن

ق

Surah 50

﴿1﴾ بە (قاف) دەخوێندرێتەوە، ماناکەی تەنھا خوا دەیزانێت بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە، سوێند بەقورئانی بەرز وبەڕێز (تۆ نێردراوی خوای ئەی موحەممەد ﷺ)

﴿2﴾ بەڵام (بێ باوەڕان) سەریان سوڕماوە لەوەی کە پێغەمبەرێکی ترسێنەریان بۆ ھاتووە لە خۆیان، جا بێ باوەڕان دەیان ووت ئەمە شتێکی سەیرە

﴿3﴾ ئایا کاتێ مردین وبووین بەخۆڵ (چۆن زیندوو دەبینەوە) ئەوە گەڕانەوەیەکی دوورە ونابێ

﴿4﴾ بێگومان ئێمە دەزانین زەوی چەندێ لە لاشەیان دەخوات (ھیچیمان لێ وون نابێت) پەڕاوێکیشمان لایە کە پارێزەری ھەموو شتێکە

﴿5﴾ (زیندوو بوونەوە دوور نیە) بەڵکو ئەوان باوەڕیان بەقورئان نەکرد کاتێك بۆیان ھات، بۆیە ئەوان لەناو کارێکی تێکەڵ وپێکەڵدان

﴿6﴾ دەی ئایا سەرنجی ئەو ئاسمانەیان نەداوە کە لەسەریانەوەیە چۆن دروستمان کردووە وڕازاندومانەتەوە وەھیچ درز وکەلێنێکی تێدا نیە

﴿7﴾ زەویشمان ڕاخستووە، چەندەھا شاخی دامەزراومان تێدا داناوە ڕواندومانە تێیـشیدا ھەموو جۆرە ڕووەکێکی جوان

﴿8﴾ تابەر چاو ڕوونی وپەند وبیرخەرەوە بێت بۆ ھەموو بەندەیەکی تەوبەکار وگەڕاوە بۆ لای خوا

﴿9﴾ وە لەئاسمانەوە باراندوومانە بارانێکی بەپیت وفەڕ جا بەو بارانە ڕوواندومانە باخات ودانەوێڵەی(ئەو کشتوکاڵانەی) کەدروێنە دەکرێن

﴿10﴾ ھەروەھا دارخورمای بەرز وبڵند بە ھێشووی تێك پەستراوەوە

﴿11﴾ (تابێتە) ڕزق وڕۆزی بۆ بەندەکان ھەر بەو بارانە زەوی مردو (ووشك) دەبوژێنینەوە، زیندوو کردنەوە(ی مردوانیش) ھەر بەو شێوەیە

﴿12﴾ پێش ئەمانیش باوەڕیان نەھێنا (بە پێغەمبەرەکانیان) گەلی نووح وخاوەن چاڵ وبیرەکان و(گەلی) سەموود

﴿13﴾ وەگەلی عاد وفیرعەون وگەلی لوطیش

﴿14﴾ ھەروەھا خاوەن باخاتە چڕو پڕەکان وگەلی توببەعیش ھەر ھەموویان باوەڕیان نەھێنا بەپێغەمبەرەکانیان بۆیە ھەڕەشەی (من لەدژیان) ھاتەدی

﴿15﴾ جا ئایا ئێمە لەدروستکردنی یەکەم جاردا دەستەوسان بووین (تانەتوانین زیندووتان بکەینەوە)؟! (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەوان لە گوماندان لە دروست بوونەوەیەکی سەر لە نوێ

﴿16﴾ سوێند بەخوا ئێمە ئادەمیمان بەدی ھێناوە وچاك ئاگادارین بەو خەیاڵ وخەتەرانەی دێن بەدڵ ودەروونیدا وئێمە لەوەوە نزیکترین (واتە خوای گەورە عیلم وزانینی تەواوی ھەیە بە ھەموو جموجولێکی ئادەمیزاد) لە شادەماری دڵی

﴿17﴾ کاتێك ئەو دووفریشتە (کرداری) تۆمار دەکەن کە لەلای ڕاست و لای چەپیەوە دانیشتوون

﴿18﴾ ھەر ووتەیەك لەدەمی دەرچێ چاودێرێکی بەسەرەوەیە (و دەینوسێت)

﴿19﴾ ناڕەحەتی وبێھۆشی مردن دێت لەگەڵ ڕاستیەکاندا (پێی دەووترێت) ئەمە ئەو (مردنە)یە کە خۆت لێ دەپاراست ولادەدا

﴿20﴾ ئەمجا فوو دەکرێ بە (شەیپوڕ) کەڕەنادا ئەوە ڕۆژی (بەدی ھاتنی) ھەڕەشەکانە

﴿21﴾ لەگەڵ ھەموو کەسێکدا دێت (بۆ مەحشەر) دوو فریشتە، یەکێکیان پێش خۆیداوە، ئەوی دیکەشیان شاھیدی لەسەر ئەدات، (لەتەواوی ئەو کاروکردەوانەی کە کردوونی لە دونیادا)

﴿22﴾ (پێی دەووترێت) سوێند بەخوا بەڕاستی تۆ لەمە بێئاگا بوویت لەدونیادا، جا ئێمە پەردەی (قیامەت) مان لەسەر لادایی، جـا ئەمڕۆ (کە قیامەتە) چاوت تیژە و چاك دەبینێت

﴿23﴾ وە ئەو (فریشتە شاھیدەی) لەگەڵیدایە دەڵێت ئەمە (نامەی کردەوەکانە) ئامادەیە و لای منە

﴿24﴾ (خوا دەفەرموێت بەدوو فریشتەکە) فڕێی بدەنە ناو دۆزەخەوە ھەموو کافرێکی سەرکەشی

﴿25﴾ ڕێگریكەر لەچاکە دەست درێژ کەری گوماناوی

﴿26﴾ ئەو کەسەی کەپەرستراوی تری لەگەڵ خوادا داناوە جا ھەر دووکتان (ئەی فریشتەکان) فڕێی بدەنە سزای سەختەوە

﴿27﴾ ئەو (شەیتانەی لەدونیادا) لەگەڵیدا بوو دەڵێت ئەی پەروەردگارم من ئەوم سەرکەش نەکرد بەڵکو خۆی لەگومڕاییەكی دوور لەڕاستیدا بوو

﴿28﴾ (خوا دەفەرموێت) لەلای مندا دەمەقاڵێ ومشتومڕ مەکەن چونکە بێگومان پێشتر ھەرەشەم (لەم بارەیەوە) ناردووە بۆتان

﴿29﴾ بەڵێنی من ھەرگیز گۆڕانی بەسەردا نایەت وە من ھیچ جۆرە ستەمێك لە بەندەکانم ناکەم

﴿30﴾ ڕۆژێك دەبێت بەدۆزەخ دەڵێین ئایا پڕ بوویت؟ دۆزەخیش دەڵێ ئایا کەسی تر ھەیە (بیھێنن)؟

﴿31﴾ بەھەشتیش (لەو ڕۆژەدا) نزیك کراوەتەوە بۆ پارێزکاران ولەخواترسان دوور نیە (لێیان)

﴿32﴾ (پێیان دەوترێت) ئەمە ئەو (بەھەشتە)یە کە بەڵێنتان پێدرابوو بەھەموو ڕوو لەخوایەکی خۆپارێز

﴿33﴾ ئەوەی لە خوای میھرەبان ترسابێت لەپەنھاندا ( وخۆی لـەگـوناە پاراست بێت) وە بەدڵێکی ڕوو لە خواوە گەڕابێتەوە (بۆ لامان)

﴿34﴾ (پێیان دەووترێت) ھەمووتان بڕۆنە ناو بەھەشتەوە، دڵنیا و بێترس بن (لەسزاو ناخۆشی) ئەم ڕۆژە ڕۆژی ھەمیشەیی ونەمرییە

﴿35﴾ لەو بەھەشتەدا ھەرچیان بوێت بۆیان ئامادەیە وە لەوە زیاتریشمان ھەیە (کە بینینی خوای گەورەیە)

﴿36﴾ وەپێش ئەمان گەل وچینی زۆرمان لەناوبرد کەئەوان لەمانیش بەھێزتر بوون، خۆ شاران و ووڵاتانیان پشکنیوە وگەڕاوون، ئایا ھیچ پەنا گایەك ھەبوو(بۆیان لەمردن)

﴿37﴾ بێگومان لەم (باسەدا) پەندو ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسێك خاوەن دڵێکی (زیندوو بێت یان ژیربێ) یاگوێ بگرێ (بۆ قورئان) وبیریشی لەلای بێت

﴿38﴾ سوێند بەخوا بێگومان دروستمان کردووە ئاسمانەکان وزەوی و ھەرچی لە نێوانیاندایە، لە شەش ڕۆژدا وە ھیچ ماندوو بوونێکمان تووش نەبوو

﴿39﴾ کەواتە (ئەی موحـەممەد ﷺ) خۆگـربـە بـەرامبـەر ئـەو (قسە نابەجێیانەی) کەدەیڵێن، بەستایشی پەروەردگارت تەسبیحات بکە پێش ھەڵھاتنی خۆر وپێش ئاوا بوونیشی

﴿40﴾ وە لەبەشێك لەشەودا ستایشی پەروەردگارت بکە وە لەپاش نوێژەکانیش

﴿41﴾ وە گوێ بگرە لەڕۆژێکدا جاڕ دەرێك لەشوێنێکی نزیکەوە بانگ دەکات

﴿42﴾ ڕۆژێك کە نەعرەتەیەك (دەنگێکی گەورەی ترسناك) بەڕاستیی دەبیستن ئەو ڕۆژە ڕۆژی ھاتنەدەرەوەیە (لەگۆرەکان)

﴿43﴾ بێگومان ھەر ئێمەین دەژێنین ودەشمرێنین، گەڕانەوەش ھەر بۆلای ئێمەیە

﴿44﴾ ڕۆژێك دێت زەوی لەئاست ئەوانەی (مردوون) قڵیش دەبات بەپەلە (دێنە دەرەوە) ئەو کۆکردنەوە بەلای ئێمەوە ئاسانە

﴿45﴾ بێگومان ئێمە ئاگادارین بەوەی کەدەیڵێن تۆ دەسەڵاتت بەسەریاندا نیە کەوایە تۆ بەم قورئانە ئامۆژگاری ئەو کەسە بکە کە لەھەڕەشەی من دەترسێ

الذاريات

Surah 51

﴿1﴾ سوێند بەو بایانەی کە زۆر شت پرژو بڵاودەکەنەوە بە بڵاوکردنەوە

﴿2﴾ ئەمجا سوێند بەو ھەورانەی کە ھەڵگری بارانن

﴿3﴾ ئەمجا سوێند بەو کەشتیانەی کە بەئاسانی دەگەڕێن (لە ناو دەریادا)

﴿4﴾ ئەمجا سوێند بەو فریشتانەی کار دابەشکەرن

﴿5﴾ بێگومان ھەر بەڵێنێك کە پێتان دەدرێ ڕاستە

﴿6﴾ وە بەڕاستی (ڕۆژی) پاداشت وتۆڵە ڕوودەدات

﴿7﴾ وەسوێند بەئاسمانی خاوەن ڕێگای زۆر (خاوەن جوانی وڕێك وپێکی)

﴿8﴾ بێگومان ئێوە لەقسە وگوفتاری جیاوازدان

﴿9﴾ ئەو کەسە لادەدرێت لەئیمان کەلادراوە (چونکە خۆی گومڕایە)

﴿10﴾ دەک بەکوشت چن ئەو درۆزنانە(و نەفرەتیان لێ بێت)

﴿11﴾ ئەوانە کەسانێکن لەگێژاوی نەزانیدا بێ ئاگان (لەھەموو شت)

﴿12﴾ (بەگاڵتەوە) دەپرسن کەی ڕۆژی دوایی دێت

﴿13﴾ ڕۆژێك (سزا دەدرێن) کەئەوان بەئاگری دۆزەخ دەسوتێنرێن

﴿14﴾ (پێیان دەووترێت) سزاکەتان بچەژن، ئەمە ئەو (سزایە) (بەگاڵتەوە) بە پەلە داواتان دەکرد

﴿15﴾ بێگومان پارێزکاران و لەخواترسان وان لە باخات وکەناری سەرچەشمەی ڕەواندا

﴿16﴾ ئەوەی خوا پێی داوون وەریدەگرن (چونکە) بێگومان ئەوان لەوەو پێش چاکەکار بوون

﴿17﴾ ئەوانە کەمێك لەشەودا دەخەوتن (ئەوی تری شەو نوێژیان دەکرد)

﴿18﴾ وە لەبەرەبەیاناندا داوای لێخۆشبوونیان دەکرد

﴿19﴾ وە لە ماڵ و داراییاندا بۆ (ھەژاری) داواکەر وداوانەکەر مافی خۆیان ھەبوو

﴿20﴾ وەلەزەویدا بەڵگە ونیشانە ھەیە بۆ باوەڕداران

﴿21﴾ وە لەخودی خۆشتاندا (بەڵگەی زۆر ھەیە) دەی ئایا بۆ وورد نابنەوە وسەرنج نادەن

﴿22﴾ وە ڕزق وڕۆزی ئێوە و ئەو بەڵێنانەی پێتان دەدرێت لەئاسمانە

﴿23﴾ جا سوێند بەپەوەردگاری ئاسمان وزەوی بێگومان ئەوە(ی باسکرا) ھەق وڕاستە بەوێنەی ئەو قسانەی خۆتان دەیکەن

﴿24﴾ ئایا پێت گەشتووە بەسەر ھاتی میوانە ڕێزدارەکانی ئیبراھیم

﴿25﴾ کاتێ چوونە لای ئیبراھیم و ووتیان سڵاو (ئەویش) ووتی سڵاو لەخۆتان (ئێوە) کەسانێکی نەناسراوون

﴿26﴾ جا خێرا چوو بۆلای خێزانەکەی ئەمجا گوێرەکەیەکی قەڵەوی (بەبرژاوی بۆ) ھێنان

﴿27﴾ وەنزیکی کردەوە لێیان (بەڵام نەیان خوارد) ووتی ئەوە ناخۆن؟

﴿28﴾ ئەوسا لێیان ترسا ووتیان مەترسە (ئێمە نێردراوی خواین) وە مزگێنیان پێ دا بەکوڕێکی دانا (کەئیسحاقە)

﴿29﴾ جاژنەکەی قریوەیەکی کرد وھات وە دای بەڕوومەتی خۆیدا (وەك باووی ژنان) وە ووتی پیرەژنێکی نەزۆك (چۆن منداڵی دەبێت)

﴿30﴾ (فریشتەکان) ووتیان پەروەردگارت وای فەرمووە بێگومان ھەر خوا کار بەجێ وزانایە

﴿31﴾ (ئیبراھیم) ووتی: چیتان پێ سپێردراوە ئەی نێرراوانی خوا

﴿32﴾ ووتیان بێگومان ئێمە نێرراوین بۆ سەر گەلی تاوانباران

﴿33﴾ بۆ ئەوەی ببارێنین بە سەریاندا بەرد لە گڵی سورەوە کراوی

﴿34﴾ نیشانە کراو لەلایەن پەروەردگارتەوە بۆ لە سنوور دەرچوان

﴿35﴾ ئەمجا ھەرچی بوو لەو (شارەی لوط) دا لە بڕواداران دەرمان کردن

﴿36﴾ وە نەماندی تێیدا بێجگە لەیەك ماڵی موسڵمان نەبێت (ئەویش ماڵی لوط بوو)

﴿37﴾ وەپەند ونیشانەیەکمان تێدا بەجێ ھێشت بۆ ئەوانەی کە لە سزای بە ئازار دەترسن

﴿38﴾ ھەروەھا لەبەسەر ھاتی موسادا (چەند بەڵگە وپەند ھەیە) کاتێك کەناردمان بۆ لای فیرعەون بە بەڵگەی ڕوون وئاشکراوە

﴿39﴾ فیرعەونیش ڕوی وەرگێڕا وسەرپێچی کرد بەھۆی دەسەڵاتەکەیەوە وە ووتی: (موسا) جادووگـەرە یان شێتە

﴿40﴾ ئێمەش خۆی ولەشکرەکەیمان گرت وفڕێمان دانە ناو دەریاوە کە ئەو شیاوی لۆمە کردن بوو

﴿41﴾ وە لەگەلی عاددا بەڵگەو پەند ھەیە، کاتێ کە ناردمانە سەریان بای (گەرمی توندی) بێ خێر

﴿42﴾ بەسەر ھەر شتێکدا بڕۆیشتایە وازی لێ نەدەھێنا ھەتا وەك ڕزیوی لێ ئەکرد

﴿43﴾ وە لە گەلی سەموددا (پەند وئامۆژگاری ھەیە) کاتێك کە پێیان ووترا ڕابوێرن تا کاتی خۆی دێت

﴿44﴾ جا ئەوان سەرکەشیان کرد لەفەرمانی پەروەردگاریان، ئەمجا ھەورە بروسکە لێیدان لەکاتێکدا ئەوان (تیاچوونی خۆیانیان) بەچاو دەبینی

﴿45﴾ ئیتر نەیانتوانی ھەستنەوە وە سەرکەوتوویش نەبوون

﴿46﴾ وە گەلی نووحیش لەپێش ئەماندا بوو کە بەڕاستی گەلێکی بەدکارو لەسنوور دەرچوو بوون

﴿47﴾ وە ئاسمانمان بەھێز وتوانایەکی گەورە دروست کردووە وە ئێمە بەڕاستی فراوانکەری (ئاسمانین) بە بەردەوامی

﴿48﴾ وە زەویمان ڕاخستووە ئای چ ڕاخەرێکی چاکین ئێمە

﴿49﴾ وە لە ھەموو شتێك جووتێك (نێر و مێ) مان دروست کردووە، بۆ ئەوەی بیربکەنەوە وپەندی لێ وەربگرن

﴿50﴾ ئەمجا بەپەلە بەرەو لای خوا بڕۆن بەڕاستی من لەلایەن خواوە ترسێنەرێکی ئاشکراو ڕوونم بۆ ئێوە

﴿51﴾ وە لەگەڵ خوادا پەرستراوی تر دامەنێن، بەڕاستی من لەلایەن خواوە ترسێنەرێکی ئاشکراو ڕوونم بۆ ئێوە

﴿52﴾ ھەر بەم شێوەیە ھیچ پێغەمبەرێك نەھاتووە بۆ لای ئوممەتانی پێش ئەمان مەگەر ووتوویانە(بەو پێغەمبەرە) جادوگەرە یان شێتە

﴿53﴾ ئایا(ئەمان وئەوان) ڕاسپاردەیان بۆیەکتری کردووە؟ (نەخێر) بەڵکو ئەمان گەلێکی سەرکەش ویاخین

﴿54﴾ تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ڕوویان لێ وەرگێڕە چونکە تۆ لۆمەکراو نیت

﴿55﴾ وە ئامۆژگاریان بکەو بیریان بخەرەوە چونکە بەڕاستی ئامۆژگاری (ئەگەر سوودی بۆ بێ بڕوایان نەبێت) سوود ئەگەیەنێت بەبڕواداران

﴿56﴾ وە من جنۆکە وئادەمیزادم تەنھا بۆ ئەوە دروست کردووە کەبەندایەتی من بکەن

﴿57﴾ من ھیچ ڕۆزییەکم ناوێ لێیان، ناشمەوێت خواردنم بدەنێ

﴿58﴾ بەڕاستی تەنھا خوا خۆی ڕۆزی دەرە کە خاوەن دەسەڵاتی زۆر بەھێزە

﴿59﴾ ئەمجا بێگومان بۆ ئەوانەی ستەمیان کردووە، سزای زۆرمان بۆ ئامادەکردوون ھەروەک چۆن بۆ ھاوەڵ وھاوبیرەکانیان ئامادەمانکردووە دەی با ئیتر پەلە نەکەن (لە داواکردنی سزا)

﴿60﴾ سا ھاوار بۆ ئەوانەی بێ باوەڕ بوون لەو ڕۆژەی کە ھەڕەشەیان پێ لێکراوە

الطور

Surah 52

﴿1﴾ سوێند بە کێوی طور (بەو کێوەی موسا لەسەری قسەی لەگەڵ خوای گەورە کرد)

﴿2﴾ وە بەکتێبی نووسراو (مەبەست پێی قورئانە)

﴿3﴾ لەچەند پەڕەیەکی بڵاوکراوە (قورئان نووسراوەتەوە لەچەند پەڕەیەکدا)

﴿4﴾ وە سوێند بەو خانەی ئاوەدانە (بیت المعمور: جێگایەکە لە ئاسمان، فریشتەکان ھەمیشە بەدەوریدا دێن ودەچن، بەوانەوە ئاوەدانە)

﴿5﴾ وە سوێند بەبانی بڵندکراو (ئاسمانی دونیا)

﴿6﴾ وە سوێند بەدەریای پڕ کراو (لە ئاو یان ئاگری داگیرساو)

﴿7﴾ بێگومان سزای پەروەردگارت(بۆ بێ بڕوایان) دەبێت

﴿8﴾ ھیچ بەرگری کەری نیە

﴿9﴾ ڕۆژێکك کەئاسمان زۆر توند دەکەوێتە جوڵە وھاتوچۆ

﴿10﴾ وە چیاکان (لەجێی خۆیان) دەجووڵێن وتوند دەڕۆن

﴿11﴾ کەواتە لەو ڕۆژەدا ھاوار بۆ بێ باوەڕان

﴿12﴾ ئەوانەی کە لەکاری ناڕەوادا ڕۆدەچن وھەمیشە گاڵتە وگەپ دەکەن

﴿13﴾ ڕۆژێ پاڵیان پێوە دەنرێت بەرەو ئاگری دۆزەخ چۆن پاڵ پێوەنانێك

﴿14﴾ (پێیان دەووترێت) ئەمە ئەو ئاگرەیە کەئێوە بە درۆتان دەزانی

﴿15﴾ ئایا ئەم ئاگرە جادوە یان ئێوە نابینن

﴿16﴾ بچنە ناویەوە ئەمجا ئارام بگرن یا نەیگرن یەکسانە بۆتان، بێگومان ھەر تۆڵەی ئەو کردەوانەی دەتانکرد لێتان دەسەنرێتەوە

﴿17﴾ بە ڕاستی پارێزکاران ولەخواترسان لە ناو باخات ونیعمەتەکانی بەھەشتدان

﴿18﴾ چێژ ئەبەن لەو شتانەی پەروەردگاریان پێی بەخشیوون وە پەروەردگاریان پاراستوونی لەسزای دۆزەخ

﴿19﴾ (پێیان دەووترێت) بخۆن وبخۆنەوە نۆشی گیانتان بێت بەھۆی ئەوچاکانەی لەدونیادا دەتانکرد

﴿20﴾ پاڵیان داوەتەوە لەسەر کورسی وقەنەفەی ڕیزکراو وە حۆریانی چاو گەش وچاو گەورەمان کردە ھاوسەریان

﴿21﴾ وە ئەوانەی بڕوایان ھێناوە وە نەوەکانیشیان دوایان کەوتوون بەئیمانەوە، نەوەکانیان دەگەیەنین پێیان (لەپلەی بەھەشتدا) وە ھیچ لە کردەوەی(باوکە)کانیان کەم ناکەینەوە، ھەرکەسە بارمتەی کردەوەکانی خۆیەتی

﴿22﴾ وە بەردەوام ھەموو جۆرە میوە وگۆشتێکیان پێ دەدەن لەوەی ئارەزووی دەکەن

﴿23﴾ لەو (بەھەشتە)دا پەرداخی شەراب لە یەکتری وەردەگرن نە قسەی پڕو پووچی تێدایە ونەگوناە کردن

﴿24﴾ دەگەڕێن بەسەریاندا کوڕانی نەوجەوانی ئێسك سووکی خۆیان وخزمەتیان دەکەن، وەك مرواری ناو سەدەفن (لە جوانی وپاکیدا)

﴿25﴾ بەھەشتیەکان ڕوو دەکەنە یەکتری وپرسیار لە یەکتری دەکەن

﴿26﴾ ئەڵێن: بەڕاستی ئێمە پێشتر لەناو کەس وکارماندا دەترساین (لەسزای دۆزەخ)

﴿27﴾ ئەوەتە خوا منەتی نا بەسەرماندا وە لەسزای دۆزەخ پاراستینی

﴿28﴾ بەڕاستی ئێمە لەمەو پێش خوامان دەپەرست وھاوارمان لێدەكرد، بەڕاستی ئەو چاکەکارێکی میھرەبانە

﴿29﴾ جا (ئەی موحەممەد ﷺ) یادیان خەرەوە چونکە تۆ بەھۆی نیعمەتەکانی پەروەردگارتەوە نەفاڵچیت ونەشێتیت

﴿30﴾ نا بەڵکو دەڵێن (موحەممەد ﷺ) شاعیرە چاوەڕوانی مردنی دەکەین

﴿31﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: چاوەڕوان بن بێگومان منیش لەگەڵتاندا لەچاوەڕوانانم

﴿32﴾ ئاخۆ فام وژیرییان فەرمانیان پێ ئەدا بەم قسانە (نەخێر) بەڵکو ئەمانە گەلێکی سەرکەش ویاخین

﴿33﴾ یا دەڵێن قورئان (موحەممەد ﷺ) خۆی ھەڵیبەستووە؟ (نەخێر وانیە) بەڵکو بڕوا ناھێنن

﴿34﴾ دەی با ئەوان(بێ باوەڕەکان) نموونەیەکی وەك قورئان بھێنن ئەگەر ڕاست ئەکەن، (کە ھەڵبەستراوی مرۆڤە)

﴿35﴾ ئایا ئەوان (بێ خالقێك) لە خۆیانەوە دروست بوون یان خۆیان (خالق) ودروستکەری خۆیانن؟

﴿36﴾ ئەی ئایا ئەوان ئاسمانەکان وزەویان دروست کردووە (نەخێر وا نیە) بەڵکو دڵنیانین وگومانمان ھەیە

﴿37﴾ ئەی ئایا گەنجینەکانی پەروەردگاری تۆ لای ئەوانە؟ یان ئایا ھەر ئەوان دەسەڵاتدار وزاڵن

﴿38﴾ یان پەیژەیەکیان ھەیە (پێـیدا سەربکەون بۆ ئاسمان و) گوێ بگرن تێیدا (لە ھەواڵی ئاسمان)؟ جا (ئەگەر ڕاست ئەکەن) با گوێ گرەکەیان بەڵگەیەکی ڕوون بهێنێت

﴿39﴾ یان ئایا کچان بۆ خوایە وکوڕان بۆ ئێوەیە؟

﴿40﴾ یان ئایا تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) داوای کرێ وپاداشتیانیان لێ دەکەیت؟ ئەوانیش لەبەر بژاردنی باریان گرانە؟

﴿41﴾ یا ئایا زانیاری غەیبیان لایە؟ کە (لەبەری) بنووسنەوە

﴿42﴾ ئەی ئایا ئەیانەوێت فێڵ بکەن؟ دەی ھەربێ باوەڕان فێڵ لێ کراوون

﴿43﴾ ئەی ئایا پەرستراوێکیان ھەیە بێجگە لە خوا؟ خوا پاکە لە ھەموو ھاوبەشێك کە بۆی بڕیار دەدەن

﴿44﴾ وە ئەگەر پارچەیەك لە ئاسمان ببینن بکەوێتە خوارەوە ئەڵێن: (ئەمە) ھەورێکی بەسەریەکدا کەوتووە (بارانمان بۆ دەبارێنێ)

﴿45﴾ دەی لێیان گەڕێ تا تووشی ڕۆژی خۆیان دەبن کە تیایدا لە ناو دەچن

﴿46﴾ ڕۆژێك کە فێڵەکانیان ھیچ سوودێکیان پێ ناگەیەنێت وە ھیچ سەرکەوتوو وسەرفراز نابن

﴿47﴾ بە ڕاستی ئەوانەی ستەمیان کردووە (لە خۆیان و بێ بڕوا بوون) بۆیان ھەیە سزایەك پێش سزای ڕۆژی دوایی، بەڵام زۆربەیان نایزانن

﴿48﴾ چاوەڕوانی بڕیاری پەروەردگارت بە چونکە بێگومان تۆ لەپێش چاو وچاودێری ئێمەدایت (لەم ئایەتەدا جێگیرکردن وباسکردنی سیفەتی چاو بۆ خوا ھاتووە ئێمە بڕوامان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، وەشێوەکەی نازانین تەنھا خوا دەیزانێت) ھەرکاتێ (لەخەو) ھەستایت تەسبیحات بکە بە ستایشی پەروەردگارت

﴿49﴾ وە بیپەرستە وستایشی بکە لە بەشێك لەشەودا وە کاتێك ئەستێرەکان وون دەبن (وپشت ھەڵدەکەن)

النجم

Surah 53

﴿1﴾ سوێند بە ئەستێرە کاتێك ئاوا دەبێت

﴿2﴾ ھاوڕێکەتان (موحەممەد ﷺ) گومڕا نەبووە وە لە ڕاستی لای نەداوە

﴿3﴾ وە لە ھەوا وھەوسەوە قسە ناکات (کە قورئان دەخوێنێت)

﴿4﴾ ھەرچی دەیڵێت (قورئانەو) نیگا دەکرێت بۆی

﴿5﴾ (جوبرەیلی) زۆر بەتوانا فێری کردووە

﴿6﴾ خاوەنی بیرو ھۆشی بەھێزە، جا لەسەر شێوەی ڕاستەقینەی خۆی ڕاوەستاوە

﴿7﴾ کە بە ئاسۆی ھەرە بەرزی ئاسمانەوە بوو

﴿8﴾ پاشان نزیك بوویەوە (لە موحەممەد ﷺ) و ئەمجا ھاتە خوارەوە

﴿9﴾ تا بە ئەندازەی دوو کەوان یان کەمتری(ماوە بوو لەگەڵ موحەممەددا ﷺ)

﴿10﴾ ئەمجا (خوا) نیگای کرد بۆ بەندەی خۆی، ئای چ نیگایەك بوو

﴿11﴾ ئەوەی (موحەممەد ﷺ) بەچاوی سەر بینی دڵی (بڕوای پێ کرد و) بە درۆی نەزانی

﴿12﴾ جا ئایا (بێ باوەڕان) ئێوە دەمەقاڵێی لەگەڵ دەکەن دەربارەی ئەوەی کە بە چاوی خۆی دەی بینێت

﴿13﴾ سوێند بەخوا بێگومان جارێکی تر جوبرەئیلی بینیوە

﴿14﴾ لای درەختی(سیدرەتولمونتـەھا)

﴿15﴾ کە لای ئەوەوەیە بەھەشتی نیشتەجێ بوون

﴿16﴾ ئەو کاتەی (پێغەمَبەرﷺ) ئەو شتە گرنگ وسەر سوڕھێنەرەی بینی کە سیدرەی داپۆشی چۆن داپۆشینێك

﴿17﴾ چاوی ئەو (موحەممەد ﷺ) بەملاولادا نەیـدەڕوانی (لە مەبەست تێ نەدەپەڕی)

﴿18﴾ سوێند بەخوا بێگومان بینی گەورەترین بەڵگە ونیشانەی پەروەردگاری

﴿19﴾ دەی پێم بڵێن ئایا لات و عوززا (کە دووبتن)

﴿20﴾ وە بتی سێهەم کە مەناتە (ئایا ھیچیان پێ دەکرێت)

﴿21﴾ ئایا ڕاستە ئێوە کوڕان بۆ خۆتان وکچان بۆ خودا بەڕەوا وچاك دەزانن؟

﴿22﴾ ئەگەر وابێت دابەشکردنێکی نادروست دەبێ

﴿23﴾ ئەم بتانە ھەر ناوانێکی ڕوتن کە ئێوە و باو وباپیرانتان لێتان ناون (بەبێ ناوەڕۆك) خوا ھیچ بەڵگەیەکی لەسەر پەرستراوی ئەوان نەناردووەتە خوارەوە، تەنھا شوێنی گومان وئەو شتە دەکەون کە نەفسی خۆیان حەزی لێیەتی، لە کاتێکدا کە بەڕاستی لەلایەن پەروەردگاریانەوە ھیدایەتیان بۆ ھاتووە

﴿24﴾ ئایا مرۆڤ ئارەزووی ھەرچی کرد بۆی دێتە دی (نەخێر)

﴿25﴾ چونکە ھەر خوایە خاوەنی دونیا ودواڕۆژە

﴿26﴾ وە چەندەھا فریشتە کە لە ئاسمانەکاندا ھەن تکا وشەفاعەتیان ھیچ سوودی نیە، مەگەر دوای ئەوەی کە خوا مۆڵەت بدات بۆ ھەرکەسێك کە خۆی بیەوێت وڕازی بێت پێی

﴿27﴾ بەڕاستی ئەوانەی کە باوەڕ بـە ڕۆژی دوایی ناھێنن، فریشتەکان بە کچی (خوا) ناو دەبەن

﴿28﴾ لە کاتێکدا ھیچ زانیاریەکیان دەربارەی نیە، تەنھا دوای گومان دەکەون وە بەڕاستی گومان ھیچ سوودێکی نیە لەزانینی ھەق وڕاستیدا

﴿29﴾ دەی کەواتە تۆش وازبھێنە لەو کەسە پشت دەکاتە قورئان ویادی ئێمە، وە بێجگە ژیانی دونیا ھیچی تری ناوێت

﴿30﴾ ئەمە ئەوپەڕی زانیاری وتێگەیشتنیانە لەزانیاریدا، بەڕاستی پەروەردگارت چاك دەزانێت بەوەی لە ڕێبازەکەی گومڕا بووە وە چاك دەزانێت بەوەی کە ڕێنووین بووە

﴿31﴾ وە خوا خاوەنێتی ھەرچی لەئاسمانـەکان وزەویدایە، تا سزای ئەوانە بدات کە خراپەیان کردووە بە پێی کردەوەکانیان وە پاداشتی ئەوانە بداتەوە کەچاکەیان کردووە بەچاکەتر (لەوەی کردویانە)

﴿32﴾ ئەوانەی کە لەگوناھی گەورە وکردەوەی دزێو خۆیان دەپارێزن جگە تاوانی بچوك نەبێت، بەڕاستی پەروەردگارت لێبوردنی فراوانە، ئەو لەھەموو کەس بەحاڵی ئێوە زاناترە لەکاتێکدا کە لەزەوی دروستی کردون وە کاتێك کە ئێوە کۆرپەلەن ولەسکی دایکتاندان، کەواتە خۆتان بەچاك وپاك دامەنێن، خوا زاناترە بەو کەسەی زیاتر لە خواترسە

﴿33﴾ جا ئایا بینیت ئەو کەسەی کە پشتی ھەڵکرد (لەباوەڕ)

﴿34﴾ (لەوەی بڕیاری دابوو) کەمێکی بەخشی وئەوەی تری گرتەوە

﴿35﴾ ئایا (ئەو کەسە) زانیاری پەنھانی لایەو بەچاو دەیبینێت

﴿36﴾ یان ئایا ئاگادار نەکرابوو بەوەی کە لەپەڕاوەکانی موسادا بوو

﴿37﴾ (وە بەوەی کە لەپەڕاوی ئیبراھیمدا بوو) ئەو ئیبراھیمەی کە پەیمانی خۆی بەچاکی بەجێ ھێنا

﴿38﴾ (لەو پەڕاوانەدا ھاتووە) کە ھیچ تاوانبارێك گوناھی تاوانبارێکی تر ھەڵناگرێت

﴿39﴾ وەبێگومان ئادەمی جگە لەکۆششی خۆی خاوەنی ھیچی تر نیە (لە دواڕۆژدا)

﴿40﴾ و بێگومان ھەوڵ کۆششەکەی لە داھاتوو (لەقیامەت)دا دەبینرێتەوە

﴿41﴾ پاشان پاداشت دەدرێتەوە بەتێر وتەواوی

﴿42﴾ وە بەڕاستی ھەموو کارێک سەرەنجامەکەی ھەر بۆ لای پەروەردگارت دەگەڕێتەوە

﴿43﴾ وە بێگومان ھەر ئەویش بەندەکان دەخاتە گریان وپێکەنین

﴿44﴾ وە بێگومان ھەر ئەوە دەیانمرێنێت وزیندووشیان دەکاتەوە

﴿45﴾ وەبەڕاستی ھەر ئەوە کە جوتێ نێر ومێی دروستكردووە

﴿46﴾ لە نوتفەیەك (دڵۆپە ئاوێك)کاتێك دەڕژێنرێتە منداڵـدانەوە

﴿47﴾ وە بەڕاستی ھەر لەسەر خوایە دروست کردنەوەی لەڕۆژی دواییدا

﴿48﴾ وە بێگومان ھەر ئەویشە کەخەڵکی دەوڵەمەند وھەژار دەکات

﴿49﴾ وە بەڕاستی ھەر ئەوە پەروەردگاری ئەستێرەی شیعرا ( شیعرا : ئەستێرەیەك بوو خەڵکانێك لەسەردەمی نەفامیدا دەیانپەرست)

﴿50﴾ وەبێگومان ھەر ئەو خوایە گەلی عادی یەکەمی لەناو برد

﴿51﴾ گەلی سەموودیشی لەناوبرد وکەسی نەھێشتن

﴿52﴾ وەگەلی نووحیشی (لەناو برد) لەپێش (عاد وسەمود)دا کەبەڕاستی ئەوان ستەم کارتر وسەر کەش تربوون

﴿53﴾ وەگوندە سەروژێرکراوەکانی (بەزەویدا) بردە خوارەوە (کەگوندەکانی گەلی لوط بوون)

﴿54﴾ ئەمجا ئەو گوندانەی داپۆشی (بەجۆرەھا سزای سەخت) چۆن داپۆشینێك

﴿55﴾ لەکام ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارت دوو دڵیت

﴿56﴾ ئەم (پێغەمبەرە) ترسێنەرێکە لە (پێغەمبەرە) ترسێنەرەکانی پێشوو

﴿57﴾ ڕۆژی دوایی زۆر نزیك بووەتەوە

﴿58﴾ جگە لەخوای گەورە کەس نیە ئاشکرای بکات (وبزانێت کەی دێت)

﴿59﴾ جـا ئایا لەم قورئانە سەرتان سوڕ دەمێنێت؟

﴿60﴾ وە پێدەکەنن وناگرین

﴿61﴾ وە ئێوە سەر گەرم و بێ ئاگان

﴿62﴾ دەی سوژدە بەرن بۆ خوا وپەرستشی بکەن

القمر

Surah 54

﴿1﴾ ڕۆژی دوایی نزیك بوویەوە وە مانگ لەت بوو

﴿2﴾ وە ئەگەر بێ بڕوایان موعجیزەیەك ببینن پشت ھەڵدەکەن وە دەڵێن ئەمە جادوویەکی بەردەوامە (و موحەممەد لێیان دەکات)

﴿3﴾ وەئەو (بت پەرستانە) باوەڕیان نەھێناو شوێن ھەواو ئارەزووی خۆیان کەوتن لەکاتێکدا ھەموو کارێك سەرەنجامێکی ھەیە

﴿4﴾ بێگومان ھەواڵی زۆر (لەناوبردنی یاخیانیان) پێ گەیشتووە (لەقورئاندا) کە بیانگێڕێتەوە (لە بت پەرستی)

﴿5﴾ (قورئان) ھەمووی حیکمەتێکی تەواوە بەڵام ترساندنی ترسێنەران (بۆ گەلی بێ بڕوا) سوودی نیە

﴿6﴾ ئەمجا تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ڕوویان لێ وەرچەرخێنە (چاوەڕوانی) ئەو ڕۆژە بکە کە جاڕ دەرێك بانگی خەڵکی دەکات بۆ شتێکی زۆر ناخۆش(کەڕۆژی حەشرە)

﴿7﴾ (بێ باوەڕِان) بەکزوچاو شۆڕیەوە لەگۆڕەکانیان دێنەدەرەوە وەك کوللەی پەرش وبڵاون

﴿8﴾ خێرا دوای جاڕ دەرەکە دەکەون، بێ باوەڕان دەڵێن: ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر دژوار وسەختە

﴿9﴾ پێش ئەمان گەلی نووح بێ باوەڕ بوون، جابەندەی ئێمە (نوح)یان بەدرۆزن دانا وە ووتیان (نووح) شێتە وە ھـەڕەشەیان لێکرد وڕێگری کـرا لـەبانگەوازەکەی

﴿10﴾ جا (نوح) ھاواری کردە پەروەردگاری و (ووتی): بەڕاستی من شکستم خواردووە (بێ دەسەڵاتم) دەی تۆ یارمەتیم بدە،

﴿11﴾ ئێمەش ھەموو دەرگای ئاسمانمان کردەوە بەئاوی بارانی بەلێزمە

﴿12﴾ وە کانیاوی زۆرمان لەزەویدا ھەڵقوڵاند، جائاوی ئاسمان وزەوی بەیەك گەشتن بەو ئەندازەی کە بڕیاری لەسەر درا بوو

﴿13﴾ وە نوحمان (لەگەڵ شوێن کەوتووانی) ھەڵگرت لەسەر کەشتییە کە بەچەند پارچە تەختە وبزمار (دروست کرابوو)

﴿14﴾ لە پێش چاو وچاودێری ئێمە دەڕۆیشت (نەمان ھێشت نوقم ببێت) (لەم ئایەتەدا جێگیرکردنی صیفەتی [عین = چاو] بۆ خوای گەورە ھاتووە، بەڵام بەشێوەیە کە شایستەی گەورەیی وتەواوی زاتی خوا بێت، بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، وە بڕوامان پێیەتی وچۆنیەتیەکەی نازانین، تەنھا خوا دەیزانێت) ئەمە پاداشتە بۆ ئەو کەسەی باوەڕی پێ نەکرا (کە نووحە)

﴿15﴾ بێگومان ئەو ڕووداوەمان ھێشتەوە تاببێتە پەندێك، جا ئایا کەسێك ھەیە پەند وەرگرێت؟

﴿16﴾ دەی ئایا سزا وترساندنم چۆن بوو؟

﴿17﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە قورئانمان ئاسان کردووە بۆ ئامۆژگاری لێ وەرگرتن، جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟

﴿18﴾ گەلی عادیش پێغەمبەرەکەیان بەدرۆ زانی جا ئایا سزا وترساندنم چۆن بوو؟

﴿19﴾ بێگومان ئێمە بایەکی توندی ساردمان ناردە سەریان لەڕۆژێکی شوومی سەختدا بە بەردەوامی

﴿20﴾ خەڵکی (لە زەوی) ھەڵئەگرت وەك بنە دارخورمای لەبێخ ھەڵکەندراوی (لێکردن)

﴿21﴾ دەی ئایا سزا وترساندنم چۆن بوو؟

﴿22﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە قورئانمان ئاسان کردووە بۆ ئامۆژگاری لێ وەرگرتن، جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟

﴿23﴾ گەلی سەموود باوەڕیان بە پێغەمبەرەکەیان نەھێنا (کە صاڵح پێغەمبەریان بوو علیە السلام)

﴿24﴾ جا ووتیان: چۆن ئێمە دوای تاکە کەسێك بکەوین لەخۆمان، ئەگەر دوای تۆ بکەوین ئەوسا ئێمە لەگومڕایی وشکست داین

﴿25﴾ ئایا لەناو ھەمووماندا نیگا ھەر بۆ ئەو کراوە بەتەنیا؟ (نەخێر) بەڵکو ئەو (صاڵح) پیاوێکی زۆر درۆزنی خود پەسەند ولوت بەرزە

﴿26﴾ سبەی دەزانن کە کێ زۆر درۆزنی خود پەسەندە

﴿27﴾ ئێمە حوشترەکە دەنێرین بۆ تاقی کردنەوەیان جا (ئەی صاڵح) چاوەڕوانی سەر ئەنجامیان بکە ودان بەخۆدا بگرە

﴿28﴾ وە ھەواڵیان پێ بدە کەئاوەکە لەنێوانی (حوشترەکە وئەواندا) بەشكراوە ھەریەکەیان لە نۆرە ئاوی خۆیدا حازربێت

﴿29﴾ (گەلەکەی لەم کارە بێزار بوون) جا بانگی ھاوڕێ (خراپە)کەیان کرد (قوداری کوڕی سالیف) ئەویش دەستی دایە شمشێر و(حوشترەکەی) سەر بڕی

﴿30﴾ دەی ئایا سزا وترساندنم چۆن بوو؟

﴿31﴾ بێگومان ئێمە دەنگێکی گەورەی ترسناکمان بۆ ناردن، ھەموو (مردن وتەفروتونا بوون) بەوێنەی پووشی ژێر پێی ئاژەڵ

﴿32﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە قورئانمان ئاسان کردووە بۆ ئامۆژگاری لێ وەرگرتن، جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟

﴿33﴾ گەلی لوط باوەڕیان نەھێنا بە پێغەمبەرەکەیان

﴿34﴾ بە ڕاستی ئێمەش ناردمانە سەریان بایەکی بەھێز بەوردە زیخەوە (ولەناوی بردن) جگە لە کەسوکاری لوط نەبێت لە بەرەبەیاندا ڕزگارمان کردن

﴿35﴾ بە بەزەیی وڕەحمەتی خۆمان ھەر بەو شێوە پاداشتی سوپاسگوزاران دەدەینەوە

﴿36﴾ بە ڕاستی (لوط) گەلەکەی ترساند لەتۆڵەی سەختی ئێمە، بەڵام ئەوان گومانیان ھەبوو لەو ترساندنە وبڕوایان پێی نەبوو

﴿37﴾ سوێند بەخوا بێگومان (گەلی لوط) داوای میوانەکانیان لێـکرد، جا ئێمەش چاویانمان کوێر کرد، دە بچەژن سزا وسەرەنجامی ھەڕەشەکانم

﴿38﴾ سوێند بەخوا بێگومان ھێرشی بردە سەریان لەبەرەبەیاندا سزایەکی بەردەوام

﴿39﴾ دەی بچەژن سزا وسەرەنجامی ھەڕەشەکانم

﴿40﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە قورئانمان ئاسان کردووە بۆ ئامۆژگاری لێ وەرگرتن، جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟

﴿41﴾ بێگومان ترسێنەران (مووسا وھاروون) ھاتن بۆ سەر فیرعەون ودەست وپێوەندەکەی

﴿42﴾ باوەڕیان بە ھەر ھەموو نیشانەکانی ئێمە نەکرد وبەدرۆیان زانی، جا ئێمەش تۆڵەمان لێسەندن بەتۆڵەسەندنی کەسێکی زاڵ وبەتوانا

﴿43﴾ ئایا کافرەکانی ئێوە (ئەی خەڵکی مەککە) باشترن لەم گەلانەی (کەباسکران) یان ئێوە ( ئەمان نامەتان) ھەیە لە کتێبە ئاسمانیەکاندا (ودڵنیان کە سزانادرێن)

﴿44﴾ یان دەڵێن ئێمە کۆمەڵێکی سەرکەوتووین ونابەزین

﴿45﴾ بێگومان کۆمەڵەکەیان دەشکێنرێت وھەڵدێن

﴿46﴾ بەڵکو بەڵێنیان ڕۆژی دواییە وە (سزای) ئەو ڕۆژە زۆر سەختر وتاڵترە

﴿47﴾ بەڕاستی تاوانبارەکان لەگومڕایی وشێتیدان

﴿48﴾ ئەو ڕۆژەی کە لە ئاگری دۆزەخدا بەسەر ڕوخساریاندا ڕادەکێشرێن (پێیان دەڵێن) بچەژن ئازاری دۆزەخ

﴿49﴾ بێگومان ئێمە ھەموو شتێکمان بەئەندازە دروست کردووە

﴿50﴾ وە فەرمانی ئێمە تەنھا یەكجارە وەك چاو تروکاندنێك (وایە لەخێراییدا)

﴿51﴾ سوێند بەخوا بێگومان زۆر لە کەسانی بێ باوەڕی وەك ئێوەمان لەناو بردووە جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟

﴿52﴾ وە ھەر چیەکیان کردووە لە نامەی کردەوەکانیاندایە

﴿53﴾ وە وورد ودرشتی(کردەوەکانیان) ھەموو نوسراوە

﴿54﴾ بێگومان پارێزکاران ولەخواترسان وان لە باخات وڕووبارەکانی (بەھەشتدا)

﴿55﴾ لە جێگایەکی خۆش وپەسەندان لای پاشایەکی بەدەسەڵاتی بە توانان

الرحمن

Surah 55

﴿1﴾ خوای بەخشندە ( ئەو خوایەیە)

﴿2﴾ کە قورئانی فێری(موحەممەد ﷺ وئادەمیزاد کرد، بەئاسانکردنی خوێندنەوە و لەبەرکردن وتێگەیشتنی مانا وواتاکانی)

﴿3﴾ ئادەمی دروست کرد

﴿4﴾ وە فێری گفتوگۆی کرد

﴿5﴾ ڕۆژ ومانگ بە حسابێکی زۆر وورد دێن ودەچن

﴿6﴾ ئەستێرە وگژوگیا ودرەخت (بۆ خوا) سوژدە دەبەن

﴿7﴾ وە ئاسمانی بڵند وبەرزکردووەتەوە وە تەرازوی(عەدالەتی) داناوە

﴿8﴾ (وە فەرمانی داوە) کە ھەرگیز زیادەڕۆی لەتەرازودا نەکەن

﴿9﴾ وەکێشانەتان ڕێك بکێشن لە تەرازودا کەم وکووڕی مەکەن (سووك مەیکێشن)

﴿10﴾ وە زەوی بۆ خەڵکی ڕاخستووە

﴿11﴾ تێدایە میوەھات ودارخورمای خاوەن پۆرك

﴿12﴾ وە دانەوێڵەی خاوەن کاو پەل وپۆدار وڕەیحانە

﴿13﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿14﴾ ئادەمیی دروست کرد لەقوڕێکی ووشکەوە بووی وەك سواڵەت

﴿15﴾ وە جنۆکەی دروست کرد لە بڵێسەی ئاگرێکی بێ دووکەڵ

﴿16﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿17﴾ (خوا) پەروەردگاری ھەر دوو ڕۆژھەڵات وپەروەردگاری ھەر دوو ڕۆژ ئاوایە

﴿18﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿19﴾ دوو دەریای بەرەڵا کردووە کەدەگەن بەیەك

﴿20﴾ لەنێوانیاندا بەربەستێك ھەیە تێکەڵی یەکتر نابن

﴿21﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿22﴾ لەو دوودەریایە مرواری ومەرجان دەردەچن (دروست دەبن)

﴿23﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿24﴾ وە بۆ خوایە ئەو کەشتیە گەورە دروستکراوانەی کە وەك شاخن لەدەریادا دەگەڕێن

﴿25﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿26﴾ ھەرچی دروستکراو لەسەر زەویدا ھەیە نامێنت وتیادەچێ

﴿27﴾ وە ھەر ڕووی پیرۆزی پەروەردگارت دەمێنێت (لەم ئایەتەدا جێگیرکردنی سیفەتی [وجە = ڕوو] بۆ خوای گەورە ھاتووە، بەڵام بەشێوەیەك کە شایستەی گەورەیی وتەواوی زاتی خوا بێت، بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، وە بڕوامان پێیەتی وچۆنیەتیەکەی نازانین، تەنھا خوا دەیزانێت) کەخاوەن شکۆی ڕێزدارە

﴿28﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿29﴾ ئەوەی لەئاسمانەکان وزەوی دایە (ھەموو) داوای (پێویستیان) لەخوا دەکەن، ھەموو ڕۆژێ خوا لە (بەئەنجام گەیاندنی) کارێکی (گشتی بوونەوەر) دایە (یەك دەمرێنێت، یەك لەدایك دەبێت، یەکێك سەردەخات ویەکێکی تر دەشکێنێت، ھتد)

﴿30﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿31﴾ لەمەولا موحاسەبەتان دەکەین ئەی گرۆی ئادەمی وجنۆکە

﴿32﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿33﴾ ئەی کۆمەڵی جنۆکە وئادەمی ئەگەر توانیتان دەرچن لەبەشەکانی ئاسمانەکان وزەوی ئەوە بڕۆن دەرچن، ناشتوانن مەگەر بەدەسەڵاتێك نەبێت

﴿34﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿35﴾ بۆتان دەنێرێ بڵێسەی ئاگر ومسی تواوە (یادوو کەڵی ئاگر) ئەوسا یارمەتی یەکترتان پێ نادرێت

﴿36﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿37﴾ ئەمجا کاتێك ئاسمان لەت لەت بوو وەك گوڵی سوور، یان ڕۆنی ھەڵقرچاوی لێھات

﴿38﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿39﴾ ئەمجا لەو ڕۆژەدا پرسیار ناکرێت لەتاوانی ھیچ ئادەمی وجنۆکەیەك (چونکە ھەموو کەس لەو ڕۆژەدا بە ڕوویدا دەناسرێتەوە کە تاوانبارە یان چاکەکار)

﴿40﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿41﴾ خراپەکاران بەڕوخساریاندا دەناسرێنەوە، ئەمجا ڕائەکێشرێن بەمووی پێشی سەریان وبەقاچیان (بۆ ناو دۆزەخ)

﴿42﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿43﴾ ئەمە ئەو دۆزەخەیە کەتاوانباران بەدرۆیان دەزانی

﴿44﴾ ھاتوچۆ ئەکەن لەنێوان ئەو (دۆزەخە) وئاوی زۆر گەرمدا

﴿45﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿46﴾ وە بۆ ئەو کەسەی لەوەستانی بەردەم پەروەردگاری بترسێت ھەیە دوو باخی (خۆش)

﴿47﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿48﴾ (دوو باخەکە) خاوەنی میوە ودرەختی زۆرن

﴿49﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿50﴾ تێیاندا ھەیە دوو ڕووبار وکانیاووی ڕەوان

﴿51﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿52﴾ ھەیە لە ناویاندا لەھەر میوەیەك دوو جۆر

﴿53﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿54﴾ پاڵیان داوەتەوە لەسەر جۆرە فەرشێك کە بەرەکانیان لەئاوریشمی ئەستورە وە میوە لێ کردنەوەی ئەو دوو باخە نزیکە دەستە

﴿55﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿56﴾ لەو باخانەدا ھەن حۆریانێك کەتەنھا چاویان بڕیوەتە مێردەکانیان پێش ئەوان دەستی ئادەمی وجنۆکەیان لێ نەکەوتووە

﴿57﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿58﴾ ئەو (حۆریانە) وەك یاقووت ومەرجان وان

﴿59﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿60﴾ ئایا پاداشتی چاکە ھەر چاکە نیە؟

﴿61﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿62﴾ وە بێجگە لەو دوو باخەی (کەباسکران) دوو باخی تر ھەن

﴿63﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿64﴾ دوو باخی ئەوەندە سەوزن (لەسەوزیدا ڕەش دەنوێنن)

﴿65﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿66﴾ لەو دوو (باخە)دا دوو کانی ھەڵقوڵاویان تێدایە

﴿67﴾ جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿68﴾ لەو دوو (باخەدا لەھەموو جۆرە) میوە ودارخورماو ھەنارێکیان تێدایە

﴿69﴾ جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿70﴾ تێیاندا ھەیە ئافرەتانی ئاکار چاکی ڕواڵەت جوان

﴿71﴾ جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿72﴾ حۆریانێك لەناو خێوەت و چادرەکاندا دەرناچن و دوور ناکەونەوە (ھەمیشە چاوەڕیی ھاوسەرەکانیان)

﴿73﴾ جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿74﴾ پێش ئەوان نەدەستی ئادەمی و نەدەستی جنۆکەیان لێ نەکەوتووە

﴿75﴾ جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿76﴾ پاڵ دەدەنەوە بەپشتی سەوزباوی ڕازاوە و فەرشی زۆر جوانی نایابەوە

﴿77﴾ جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

﴿78﴾ پیرۆزە ناوی پەروەردگاری خاوەن گەورەیی وبەخشش

الواقعة

Surah 56

﴿1﴾ کاتێك کە ڕووداوی گەورەی (قیامەت) ڕوویدا

﴿2﴾ لەڕودانیدا ھیچ درۆ وگومانێك نیە

﴿3﴾ نزم کەرەوەی (کەسانێکە و) بەرزکەرەوەیە (بۆ کەسانێکی تر)

﴿4﴾ کاتێك کە زەوی ھێنرایە جوڵان بە جوڵانێکی توند

﴿5﴾ وە شاخەکان زۆر وورد کران بەورد کردن

﴿6﴾ وە بوون بە تەپوتۆزی پرش وبڵاو

﴿7﴾ وە ئێوە دەبنە سێ کۆمەڵ (لە دوا ڕۆژدا)

﴿8﴾ ئەمجا یارانی لای ڕاست ، کام یارانی لای ڕاست؟

﴿9﴾ وە یارانی لای چەپ، کام یارانی لای چەپ؟

﴿10﴾ وە پێشەکەوتوەکان ھەر خۆیانن پێش کەوتوو

﴿11﴾ ئەوانەن نزیکانی (بارەگای خوا)

﴿12﴾ لە بەھەشتانی پڕ نازو نیعمەتدان

﴿13﴾ کۆمەڵێکی زۆرن لە (گەلانی) پێشینان

﴿14﴾ وە کەمێکن لە پاشینان (لە ئوممەتی موحەممەد ﷺ)

﴿15﴾ لەسەر قەنەفە وکورسی چنراو بە ئاڵتون

﴿16﴾ پاڵ ئەدەنەوە لەسەری بەرامبەر بەیەکتری

﴿17﴾ تازە لاوی ھەمیشەیی بەسەریاندا دەگەڕێن

﴿18﴾ بەپەرداخ و سوراحیی وگڵاسی پڕ لەشەرابی سەرچاوەی ڕەوان

﴿19﴾ نەسەریان پێی دەێشێت ونەسەرخۆش ئەبن پێی

﴿20﴾ میوەھاتیش کەخۆیان ھەڵی بژێرن

﴿21﴾ وە گۆشتی ھەر باڵندەیەك کەحەزی لێ بکەن

﴿22﴾ وەحۆریانی چاو گەش وچاو بەڵەك

﴿23﴾ وەك مرواری ناو سەدەف وان

﴿24﴾ (ئەم نیعمەتانە) لەپاداشتی ئەو کردەوانەدایە کە ئەنجامیان ئەدا

﴿25﴾ نایبیستن لەو بەھەشتانەدا نەقسەی بێھودە، وە نەتاوانبارکردن

﴿26﴾ جگە لەووتەی سڵاو وسەلام کردن (لەیەکتری)

﴿27﴾ وە یارانی لای ڕاست کام یارانی لای ڕاست

﴿28﴾ لەژێر سێبەری دارتاوگی بێ دڕکدان

﴿29﴾ وداری مۆزی ھۆنراو بەھێشووە مۆز

﴿30﴾ و سێبەری بەردەوام

﴿31﴾ وەئاوی تاڤگەیی وئاوی ڕەوان

﴿32﴾ وەمیوەھاتی زۆر

﴿33﴾ کە ھەرگیز تەواو نابێ وقەدەغەش ناکرێ

﴿34﴾ ھەروەھا ڕاخەری بەرز وبڵندی تێدایە

﴿35﴾ ئێمە حۆریەکانی بەھەشتمان دروست کردووە بەدروست کردنێکی زۆر جوان

﴿36﴾ وەگێڕاومانن بەحۆریانی ھەمیشە کچ (واتە : ھەرچەند ھاوسەرکانیان بچنە لایان خوای گەورە بۆیان دەکاتەوە بەکچ)

﴿37﴾ ھاوسەرەکانیان زۆر خۆش دەوێت وھاوتەمەنیانن

﴿38﴾ (ئەمانە ھەموو ) بۆ یارانی لای ڕاستن

﴿39﴾ کۆمەڵێکی زۆرن لە (گەلانی) پێشینان

﴿40﴾ کۆمەڵێکی زۆریش لەپاشینان (لە ئوممەتی موحەممەد ﷺ)

﴿41﴾ وە ھاوڕێیانی لای چەپ کام ھاوڕێیانی لای چەپ؟

﴿42﴾ لەناو گڕی دۆزەخ وئاوی لەکوڵدان

﴿43﴾ وە لە سێبەری چڕە دووکەڵی ڕەشدان

﴿44﴾ نە فێنکە و نە کەڵکیشی ھەیە

﴿45﴾ چونکە بەڕاستی ئەمانە پێشتر خۆشـگوزەران بوون

﴿46﴾ وە بەردەوام بوون لەسەر گوناھە گەورەکە (ھاوەڵ دانان بۆ خوا)

﴿47﴾ وە دەیانووت: ئایا ئەگەر مردین وبووین بەخۆڵ وئێسکی ڕزیو ئایا ئێمە زیندوو ئەکرێینەوە

﴿48﴾ یاخود باوو باپیرانمان (زیندوو ئەکرێنەوە)

﴿49﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بێگومان ھەموو پێشینان وپاشینان

﴿50﴾ کۆدەکرێنەوە وڕاپێچ دەکرێن بۆکاتی ڕۆژی دیاریكراو

﴿51﴾ پاشان ئێوە ئەی گومڕایانی بێ باوەڕان

﴿52﴾ بێگومان لە(بەری) درەختی ژەقنەمووت (دەخۆن)

﴿53﴾ جا وورگی خۆتانی لێ پڕدەکەن

﴿54﴾ ئەمجا ئاوی کوڵاوی بەسەردا دەخۆنەوە

﴿55﴾ دەی خۆنەوە وەکو خواردنەوەی (حوشترانی) تینوو

﴿56﴾ ئەمە میوانداری ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا

﴿57﴾ ئێمە دروستمان کردون ئەی بۆ بڕوا ناکەن (بەزیندوو بوونەوە)

﴿58﴾ جا پێم بڵێن ئەو ئاوەی کە دەیڕێژنە ناو منداڵدانەوە؟

﴿59﴾ ئایا ئێوە دروستی دەکەن؟ یان ئێمەین بەدی ھێنەرینی؟

﴿60﴾ ئێمە لەناوتاندا مردنمان‎ داناوە، وەکەس پێش دەسەڵاتی ئێمە ناکەوێ

﴿61﴾ (بەدەسەڵاتین) کە لەجیاتی ئێوە نەوەی تر بھێنین وە دروستتان بکەینەوە بەشێوەیەك کەھیچی لێ نازانن

﴿62﴾ سوێند بەخوا بێگومان ئێوە لەبەدیهێنانی یەکەمی ئاگادارن ئیتر بۆ بیرناکەنەوە

﴿63﴾ جا پێم بڵێن ئەو تۆوەی کەدەیچێنن

﴿64﴾ ئایا ئێوە دەیڕوێنن؟ یائێمەین دەیڕوێنین؟

﴿65﴾ ئەگەر بمان ویستایە ئەو (ڕواوە)مان دەگێڕا بە پووش و کا، ئەمجا دەستان دەکرد بەقسەی بێ کەڵك

﴿66﴾ (دەتانـووت) بەڕاستی زەرەرلێکەوتوو ئێمەین

﴿67﴾ بەڵکو ئێمە لە ڕزق وڕۆزی بێ بەشین

﴿68﴾ جا پێم بڵێن ئەو ئاوەی کەدەیخۆنەوە

﴿69﴾ ئایا ئێوە لە ھەورەکانەوە دەیبارێنن یا ئێمە دەیبارێنین

﴿70﴾ ئەگەر بمان ویستایە دەمانکرد بەئاوێکی زۆر سوێری تاڵ، ئیتر بۆ سوپاسی خوا ناکەن

﴿71﴾ پێم بڵێن ئەو ئاگرەی کە دایدەگیرسێنن

﴿72﴾ ئایا ئێوە دارەکەیتان بەدیهێناوە؟ یائێمە بەدیهێنەرینی؟

﴿73﴾ ئێمە ئەو (ئاگرە)مان کردووە بەھۆی یادخەرەوە(ی ئاگری دۆزەخ) وە (کردومانەتە) ھۆی کەڵک لێ وەرگرتن بۆ گەشتیاران

﴿74﴾ جا کەواتە یاد وتەسبیحاتی پەروەردگاری گەورەی خۆت بەپاکی بکە

﴿75﴾ جا سوێند بێت بەشوێنی (ھەڵھاتن وئاوابوونی) ئەستێرەکان

﴿76﴾ بەڕاستی ئەم سوێندە ئەگەر بزانن سوێندێکی زۆر گەورەیە

﴿77﴾ کە بێگومان ئەمە قورئانێکی گەورە وبەڕێزە

﴿78﴾ لەناو کتێبێکی شاراوەدایە (کەلوح المحفوظه)

﴿79﴾ جگە لە (فریشتە) پاکەکان کەس دەستی لێ نادات

﴿80﴾ نێردراوەتە خوارەوە لە لایەن پەروەردگاری جیھانیانەوە

﴿81﴾ دەی ئایا ئێوە بەم قورئانە باوەڕ ناکەن

﴿82﴾ وە لەجیاتی سوپاسگوزاری لەسەر ڕۆزیتان ئێوە باوەڕ ناھێنن

﴿83﴾ دەی بۆچی کاتێك گیانی (نەخۆشەکەتان) دەگاتە گەرووی

﴿84﴾ وە ئێوە لەو کاتەدا تەماشا دەکەن

﴿85﴾ لەوکاتەدا (فریشتەکانمان) لە ئێوە نزیکترن لەو (کەسەی لەسەرە مەرگدایە) بەڵام ئێوە (فریشتەکانی) ئێمە نابینن

﴿86﴾ ئەگەر ئێوە (زیندوو ناکرێنەوەو)پاداشت نادرێنەوە؟

﴿87﴾ ڕۆحی (مردوەکەتان) بگێڕنەوە ئەگەر ڕاست دەکەن

﴿88﴾ ئەمجا ئەگەر ئەو (کەسەی لە گیانە ڵادایە) لەنزیکان بێ(لەخوا)

﴿89﴾ ئەوە حەسانەوە وبۆنی خۆش وبەھەشتی پڕ لەناز ونیعمەتی بۆ ھەیە

﴿90﴾ وە ئەگەر لەھاوەڵانی دەستی ڕاست بێت

﴿91﴾ ئەوە سەلامەتی و بێ زیانی بۆ تۆ (چونکە) تۆ لەیارانی دەستی ڕاستی

﴿92﴾ بەڵام ئەگەر لە بێ باوەڕانی گومڕا بێت

﴿93﴾ ئەوە(شوێنی) میوانداریەکەی ئێجگار گەرمە

﴿94﴾ وەچوونە ناو دۆزەخە

﴿95﴾ بەڕاستی ئەوەی (کـە لەم سورەتەدا باسکرا) حەق وبێـگومانە

﴿96﴾ جا کەواتە یاد وتەسبیحاتی پەروەردگاری گەورەی خۆت بەپاکی بکە

الحديد

Surah 57

﴿1﴾ ھەرچی لەئاسمانەکان وزەویدا ھەیە تەسبیحاتی خوا دەکەن وە ھەر ئەوە باڵادەست وکار بەجێ

﴿2﴾ ھەر بۆ ئەوە دەسەڵات و خاوەنیەتی ئاسمانەکان و زەوی دەژێنی دەمرێنێ وە ئەو دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە

﴿3﴾ ھەر ئەوە یەکەمینە (پێش ھەموو شتێك ھەبووە) وە ھەر ئەوە دواھەمینیشە و(پاشی ھەموو شتێك دەمێنێت) وە دیارو ئاشکرایە (بۆ خاوەن ھۆش وفامەکان بەبەڵگەکانی) وە پەنھان وشاراوەیە (لەچاوی بەندەکان وزانایە بەئاشکرا ونھێنیەکان) وە ئەو بەھەموو شتێك ئاگادارە

﴿4﴾ (خـوا) ئـەو زاتـەیە کـەئـاسمـانـەکـان وزەوی دروسـت کـردووە لەشەش ڕۆژدا پاشان بەرزبویەوە سەر عەرش وقەراری گرت (باوەڕمان پێیەتی بەو شێوەی شیاوی خوا بێت، وەچۆنیەتیەکەی نازانین، تەنھا خوا خۆی دەزانێت) دەزانێت چی دەچێتە ناوی زەوی وەچی لێ دێتە دەرەوە وەچی لەئاسمانەوە دێتە خوار وەچی بۆ سەردەکەوێت وە لەھەر کوێ بن خوا لەگەڵتانە (بەزانیاری و ئاگاداری) وەخوا بینایە بەھەرچی کە دەیکەن

﴿5﴾ خاوەندارێتی ئاسمانەکان وزەوی ھەر بۆ ئەوە وە ھەموو کارێك ھەر بۆ لای خوا دەگەڕێنرێتەوە

﴿6﴾ شەو دەبات بەناو ڕۆژدا (لەھاوین وپایزدا) وە ڕۆژ دەبات بەناو شەودا (لە زستان وبەھاردا) وە ئەو (خوا) ئاگادارە بەنیازی ناو دڵان

﴿7﴾ باوەڕ بھێنن بەخوا وپێغەمبەرەکەی وببەخشن لەو ماڵ وسامانەی کە (خوای گەورە) خستویەتیە ژێر دەستان وجێنشین تیایدا، ئەمجا ئەوانەتان کە باوەڕی ھێناوە وداراییان بەخشیووە ،پاداشتی گەورەیان بۆ ھەیە

﴿8﴾ ئەوە چیتانە بۆ باوەڕ بەخوا ناھێنن؟ کە پێغەمبەر بانگتان دەکات کە باوەڕ بە پەروەردگارتان بھێنن لەکاتێکدا کە بێگومان خوا پەیمانی (باوەڕ ھێنانی) لێ وەرگرتوون ئەگەر ئێوە باوەڕدارن

﴿9﴾ خوا ئەو زاتەیە دەینێرێت بۆ بەندەی خۆی (کە موحەممەد ﷺ)ە بەڵگە وئایەتانێکی ڕوون وئاشکرا تا لەتاریکستانی (گومڕایی وبێباوەڕی) دەرتان بھێنێت بۆ ناو ڕووناکی ( ئیمان وئیسلام) وە بەڕاستی خوا بەرامبەر ئێوە بەسۆز ومیھرەبانە

﴿10﴾ ئەوە چیتانە کەوا ھیچ نابەخشن لە ڕێی خوادا لە کاتێکدا میراتی ئاسمانەکان وزەوی بۆ خوا دەمێنێتەوە، یەکسان نین ئەوانەتان کە لەپێش گرتنی (مەککە)دا ماڵیان بەخشیوو جەنگاون (لەگەڵ ئەوانەی لە دوای فەتحی مەککە ئەو کارانە بکەن) ئەوانە پلەو پایەیان زۆر گەورەترە لەوانەی کە لەدوای (گرتنی مەککە) ماڵیان بەخشیووە وجەنگاون وە بەھەر دوولا خوا بەڵێنی بەھەشتی داوە وە خوا ئاگادارە بەوەی کە دەیکەن

﴿11﴾ کێیە ئەو کەسەی قەرز دەدات بەخوا بەقەرزێکی چاك (مەبەست ئەوەیە ماڵ ببەخشێت لەپێناو خوا) تا خواش چەند بەرامبەر بیداتەوە وە پاداشتی زۆر چاکی بۆ ھەیە

﴿12﴾ لەرۆِژێکدا کە تۆ پیاوان وئافرەتانی ئیماندار دەبینیت کەڕووناکی (باوەڕیان) لەپێشیانەوە ولەلای ڕاستیانەوە دەڕوات (پێیان دەڵێن) مژدەی ئێوە ئەمڕۆ بەھەشتانێکە کەڕووباری زۆر بەژێریاندا دەڕوات تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی، ھەر ئەوەیە سەرکەوتنی گەورە

﴿13﴾ لەو ڕۆژەدا پیاوان وئافرەتانی دووڕوو دەڵێن بەوانەی کەباوەڕدار بوون سەیرێکمان بکەن تا لەڕووناکیتان تروسکێك وەرگرین، پێیان دەوترێت بگەڕێنەوە بۆ دواوەی خۆتان وە داوای ڕووناکی بکەن بۆخۆتان، یەکسەر شوورایەك دەکێشرێت لەنێوانیاندا کە دەرگایەکی تێدایە ڕِووی ناوەوەی ڕەحمەتی تێدایە دەرەوەیشی ڕووی لەسزایە

﴿14﴾ (دوو ڕووان ئیمانداران) بانگ دەکەن ودەڵێن: ئایا ئێمە لەگەڵ ئێوە نەبوین (لە نوێژ و ڕۆژوودا) ئیمانداران دەڵێن: بەڵێ لەگەڵماندا بوون بەڵام ئێوە خۆتان خەڵەتاند (دووڕوو وپیلان گێڕبوون) وە چاوەڕوانی (نەمانی باوەڕدارانتان) دەکرد ودوودڵ بوون وە ھیواو ئاوات فریوویدان تا فەرمانی خوا ھات( و مردن) وە شەیتان فریویدان بە لێ بوردەیی خوای گەورە

﴿15﴾ ئەمڕۆ ھیچ بریتیەك وەرناگیرێت نە لەئێوە وە نە لە بێ باوەڕان بۆ ڕزگار بوونتان، جێگاتان ئاگری دۆزەخە، ئەو ئاگرە شیاوتانە، ئای چەند سەرئەنجامێکی خراپە

﴿16﴾ ئایا کاتی ئەوە نەھاتووە بۆ بڕواداران کە دڵیان ڕاچڵەکێت وملکەچ بێ بۆ یاد وزیکری خوا وە بۆ ئەو قورئانەی کەناردویەتیە خوارەوە؟ وەك ئەوکەسانە (جولەکە وگاور) نەبن کە لەمەو پێش کتێبی ئاسمانیان پێدرا وە ماوەیەکی دوورو ودرێژیان بەسەردا تێپەڕی ئەمجا دڵیان ڕەق بوو وە زۆربەیان یاخی ولەسنوور دەرچووبوون

﴿17﴾ بێگومان بزانن کەخوا زەوی زیندوو دەکاتەوە دوای مردنی، بێگومان نیشانەو بەڵگەکانمان بۆ ڕوون کردونەتەوە تابیربکەنەوە

﴿18﴾ بێگومان پیاوان وژنانی خێرخواز ئەوانەش قەرز دەدەن بەخوا بەقەرزێکی چاك (یارمەتی ھەژاران دەدەن) چەند بەرامبەر دەیاندرێتەوە وە بۆ ئەوان ھەیە پاداشتی زۆر چاك

﴿19﴾ وە ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بەخوا وبەپێغەمبەرانی ئەوانە خۆیانن ڕاست گۆیان وەشەھیدان لەلای پەروەردگاریان، خاوەن پاداشت ونور وڕووناکی خۆیانن وە ئەوانەی کەبێ باوەڕبوون وبەڵگە ونیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانی ئەوانە ھاوەڵی ئاگری دۆزەخن

﴿20﴾ وە بزانن کەبێگومان ژیانی دونیا تەنھا گاڵتە وگەمە وڕازاندنەوە وخۆھەڵکێشانە لەنێوانتاندا وەلاف لێدانە بەدارایی ومنداڵی زۆرەوە، وەك بارانێك وایە کە حاسڵاتەکەی جووتیاران دڵخۆش بکات، پاشان ووشك ببێت وبەزەردی بیبینیت لە پاشان ببێت بە پووش وپەڵاش، لە ڕۆژی دوایشدا سزای توند وسەخت (ھەیە بۆ دونیا پەرستان) وە لێبوردن وڕەزامەندی ھەیە لەلایەن خواوە (بۆ خواناسان) وە ژیانی دونیا ھیچ نیە جگە لە ڕابواردنێکی خەڵەتێنەر نەبێت

﴿21﴾ (کەواتە) پێشبرکێ بکەن بۆ (دەست خستنی) لێخۆشبوون لەلایەن پەروەردگارتانەوە وە بۆ بەھەشتێك کە پانتاییەكەی بەوێنەی پانتایی ئاسمان وزەویە، ئامادەکراوە بۆ ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بەخوا وپێغەمبەرانی، ئەو (پاداشتە) بەخششێکی خواییە دەیدات بە ھەر کەس کە خۆی بیەوێت وە خوا خاوەنی بەخششی گەورەیە

﴿22﴾ ھیچ زیان و بەڵایەك ڕووی نەداوە نە لەزەوی و نە لە خـودی خۆتاندا ئیللا لە (لوح المحفوظ) دا نوسراوە پێش ئەوەی بەدی بھێنین بێگومان ئەوە بۆ خوا زۆر ئاسانە

﴿23﴾ تا خەفەت نەخۆن بۆ ئەوەی لەدەستتان چووە وە دڵخۆش ومەغرور نەبن بەوەی کە پێی داوون وەخوا ھیچ خۆ بەزل زانێکی شانازی کەری خۆش ناوێت

﴿24﴾ ئەوانەی چروکی وڕەزیلی دەکەن (لەماڵ بەخشین لەپێناو خوادا) وە فەرمان بەخەڵکیش دەکەن ڕەزیل وچروك بن وە ھەر کەس پشت ھەڵکات ئەوە بێگومان خوا ھەر خۆی بێ نیاز وسوپاسکراوە

﴿25﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە پێغەمبەرانی خۆمانمان ناردووە بە بەڵگە وموعجیزەی ڕوونەوە وە کتێبی (ئاسمانی) وتەرازوی دادمان لەگەڵدا ناردن بۆ ئەوەی خەڵکی بەدادگەری ڕەفتار بکەن (لەناو خۆیاندا) وە ئاسنمان دروست کرد کە ھێزێکی بەتینی توندی تێدایە بۆجەنگ کردن وە سوودێکی زۆریشی ھەیە بۆ خەڵکی (لەبەرکاھێنانی لە ھەموو جۆرە پیشەسازیە خزمەتگوزاریەکاندا) وە تا خوا دەری بخات چ کەسێك یارمەتی (ئاینی) خوا وپێغەمبەرانی دەدات کە پەنھانیشە، بێگومان خوا بەھێز ودەسەڵاتە

﴿26﴾ سوێند بەخوا بێگومان نوح وئیبراھیم مان ڕەوانەکرد وە لە ناو وەچەکانیشیاندا پێغەمبەرێتی وکتێبی ئاسمانیمان دانا ئەمجا ھەندێکیان ڕێنموونیان وەرگرت وە زۆریشیان یاخی وکافربوون

﴿27﴾ لە پاشان بەشوێن ئەواندا دیسان پێغەمبەرانی خۆمانمان نارد وە دواتر عیسای کوڕی مەریەممان نارد وەئینجیلمان پێ بەخشی وە لە دڵی ئەوانەدا کەشوێنی کەوتن سۆز وبەزەییمان دروست کرد وە گۆشە گیرییەك کە خۆیان دایان ھێنا بوو کە ئێمە ئەوەمان لەسەر پێویست نەکردبوون بەڵام خۆیان دایان ھێنا بۆ ڕەزامەندی خوا، کەچی وەك پێویست پارێزگاری ئەو گۆشەگیرییەیان نەکرد، ئێمەش بەخشیمان بەوانەیان کەباوەڕیان ھێنا بوو پاداشتی خۆیان. وە زۆریشیان لە سنوور دەرچوون

﴿28﴾ ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە لەخوا بترسن وباوەڕبھێنن بەپێغەمبەرەکەی، دوو بەشتان لەڕەحمەت وبەخششی خۆی پێ دەبەخشێت وە ڕووناکیەکتان دەداتێ کە ڕێنموونی وڕێی ڕاستی پێ دەرکەن وە لێتان خۆش دەبێت وەخوا لێ خۆشبووی میھرەبانە

﴿29﴾ تا خاوەن پەڕاوە ئاسمانیەکان بزانن کە دەسەڵاتیان نیە بەسەر ھیچێك لە بەخشیشی خوا وە ھەرچی بەخشش ھەیە بە دەست خوایە، دەیدات بە ھەر کەسێك کە خۆی بیەوێت وە خوا خاوەنی بەخششی زۆر گەورەیە

المجادلة

Surah 58

﴿1﴾ بەڕاستی خوا بیستی ووتەی ئەو ژنەی کە لەبارەی مێردەکەیەوە گفتوگۆی لەگەڵ ئەکردی وە سکاڵای خۆی بۆ لای خوا ئەبرد وە خوا گوێی لە ووتووێژی ھەردووکتان بوو بەڕاستی خوا بیسەر وبینایە

﴿2﴾ ئەوانەتان کە (ظهار) دەکەن لەگەڵ ژنەکانیاندا (پێیان دەڵێن وەك دایکمان وان) ئەوانە دایکی ئەوان نین، دایکی ئەوان ھەر ئەو ژنانەن کەئەوانیان لێ بووە وە بێگومان ئەوانە گوفتارێکی خراپی ناپەسەند دەڵێن ودرۆ دەکەن وە بەڕاستی خوا لێخۆشبو ولێبووردەیە

﴿3﴾ ئەوانەی (ظهار) دەکەن لەگەڵ ھاوسەرەکانیان لەپاشان پەشیمان دەبنەوەو (دەیانەوێت بچنە لایان) لەوەی کەووتویانە (واتە خێرا تەڵاقیان نادەن) ئەوە پێویستە بەندەیەك ئازاد بکەن لەپێش ئەوەی بەیەك بگەن (و بچنە لایان) ئەم کەفارەتەی (کە لەسەرتان پێویست کراوە) ئامۆژگاری دەکرێن پێی وە خوا شارەزا وئاگادارە بەوەی کە دەیکەن

﴿4﴾ ئەمجا ئەگەر یەکێك (بەندەی) دەست نەکەوت ئەوە با دوو مانگ لەسەریەک بەڕۆژوو بێت پێش ئەوەی بچنە لای یەك، ئەگەر یەکێك نەیتوانی (دوومانگ بەڕۆژوو بێت) ئەوە با نانی شەست ھەژار بدات، ئەو (کەفارەتانە کە لەسەرتان پێویست کراوە) بۆ ئەوەیە باوەڕ بکەن بەخوا وپێغەمبەری خوا (ملكەچی فەرمانی خوا وپێغەمبەری خوا بن) وە ئەوانە سنووری خوان وە بۆ بێ باوەڕان ھەیە سزای سەخت

﴿5﴾ بێگومان ئەوانەی دژایەتی وسەرپێچی خوا وپێغەمبەری خوا دەکەن ڕیسوا وسەرشۆر دەکرێن ھەر وەك ئەوانەی پێش ئەمان ڕیسوا وسەرشۆر کران (چۆن نافەرمانی دەکەن) لەکاتێکدا دڵنیان کە ئێمە بەڵگەی ڕوونمان ناردۆتە خوارەوە وە بۆ بێ باوەڕان سزای ڕیسواکەر ھەیە

﴿6﴾ لەڕۆژێکدا کەخوا ھەموویان تێکڕا زیندوو دەکاتەوە پاشان ھەواڵیان پێ دەدات بەوەی کە کردویانە کەخوا (ھەمووی) ژماردووە وە (بەڵام) خۆیان لەبیریان چووە وە خوا بەسەر ھەموو شتێکدا ئاگادارە

﴿7﴾ ئایا نەت زانیوە کە خوا دەزانێت چی لەئاسمانەکان وە چی لەزەویدایە، چپەی ھیچ سێ کەسێك نیە کە خوا چوارەمیان نەبێت وە چپەی ھیچ پێنج کەسێك نیە کە ئەو شەشەمیان نەبێت وە نەکەمتر لەو ژمارە نە زۆرتر نیە مەگەر خوایان لەگەڵدایە(بە زانیاری وئاگاداری) لەھەر جێگایەکدا بن پاشان لەڕۆژی دواییدا ئاگاداریان دەکاتەوە بەوەی کە کردوویانە، بەڕاستی خوا بەھەموو شتێك ئاگادار وزانایە

﴿8﴾ ئایا سەرنجت نەداوە لە ئەوانەی کە قەدەغە کران لە چپە، پاشان دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی لێیان قەدەغە کرا بوو وە لەگەڵ یەکتریدا بەچپە ئەدوێن دەربارەی گوناھو تاوان ودەست درێژی وبێ فەرمانی پێغەمبەریش ﷺ وە کاتێ بێن بۆلات سەلامت لێ دەکەن بە شێوەیەك کە خوا بەو جۆرە سەلامی لێ نەکردوویت وە لەدڵی خۆیاندا دەڵێن: (ئەگەر پێغەمبەرە) بۆچی خوا سزامان نادات بە ھۆی ئەو قسانەی کە پێی دەڵێن، ئەوانە دۆزەخیان بەسە کە (بێگومان) دەچنە ناویەوە کە جێگایەکی زۆر خراپە

﴿9﴾ ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە کە چپە تان کرد بە چپە باسی گوناھو دەست درێژی وسەرپێچی پێغەمبەر مەکەن وە باسی چاکە وپارێزکاری ولەخواترسان بکەن، لەخوا بترسن (وخۆتان بپارێزن لە سزای ئەو خوایەی) کە ھەر لای ئەو کۆدەکرێنەوە

﴿10﴾ بێگومان چپە تەنھا لە شەیتانەوەیە تا ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە دڵتەنگ بکات، لەکاتێکدا ھیچ زیانیان پێ ناگەیەنێت مەگەر بە فەرمانی خوا نەبێت (دەبا)ئیماندارانیش تەنھا پشت بەخوا ببەستن

﴿11﴾ ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە کاتێك پێتان ووترا لە کۆڕ ودانیشتنەکاندا جێگە بکەنەوە (وفراوانی بکەن) ئێوەش فراوانی بکەن خواش گوشادی بە ئێوە دەدات وە کاتێك پێتان ووترا ھەستن ، ئێوەش ھەستن، خواش پلە وپایەی ئەو کەسانە بەرز دەکاتەوە لەئێوە کە بڕوایان ھێناوە

﴿12﴾ ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە ھەر کاتێ (ویستان) قسەی پەنھانی لەگەڵ پێغەمبەردا ﷺ بکەن ئەوە پێش چپە کردنەکەتان خێرێکك بکەن ئەمە بۆ خۆتان چاکتر وپاکترە، ئەمجا ئەگەر ھیچتان نەبوو ئەوە بێگومان خوا لێخۆشبوو ومیھرەبانە

﴿13﴾ ئایا دەترسان (لە ھەژاری) پێش چپە کردنەکەتان خێرێك بکەن ئەمجا ئەگەر خێرەکەتان نەکرد وخواش تەوبەی لێ گیرا کردن ئەوسا نوێژ بکەن وزەکات بدەن وە گوێڕایەڵی خوا وپێغەمبەرەکەی بکەن وە خوا شارەزایە بەوەی کە دەیکەن

﴿14﴾ ئایا بۆ سەرنجێك نادەی لە ئەوانەی کە دۆستایەتی ئەکەن لەگەڵ ھۆزێك (ی جولەکە) کەخوا غەزەبی لێگرتوون ئەوان نە لەئێوەن ونە لەئەوانیشن وە سوێند دەخۆن بەدرۆ لە کاتێکدا خۆیان دەزانن (درۆ دەکەن)

﴿15﴾ خوا سزای دژواری بۆ ئامادە کردوون بەڕاستی ئەوەی ئەوان دەیانکرد کارێکی ناپەسەند بوو

﴿16﴾ (دوو ڕووەکان) سوێندەکانیان کردبووە قەڵغانی (درۆ وخراپەکانیان) وە ڕێگری (خەڵك)یان کرد لەڕێبازی خوا ئەمجا بۆ ئەوان ھەیە سزای ڕیسواکەر

﴿17﴾ ماڵ و منداڵیان ھیچ سوودێکی نیە بۆیان ئەوانە یار وھاودەمی ئاگرن تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی

﴿18﴾ لەڕۆژێکدا کە خوا ھەموویان زیندوو دەکاتەوە ئەوسا سوێندی بۆ دەخۆن ھەر چۆنێ سوێندیان دەخوارد بۆ ئێوە (لە دونیاندا) وە وادەزانن شتێکیان بە دەستەوەیە با بزانن بەڕاستی ھەر ئەوانن درۆزن

﴿19﴾ شەیتان بەسەریاندا زاڵ بووە (بەجۆرێك) کە یادی خوای لەبیر بردوونەتەوە، ئەوانە کۆمەڵ ودەستەی شەیتانن، با بزانن کە بەڕاستی ھەر کۆمەڵ ودەستەی شەیتان زەرەرۆمەندن

﴿20﴾ بەڕاستی ئەوانەی کە دوژمنایەتی خوا وپێغەمبەری خوا دەکەن ئەوانە لە ڕیسوا ترینی خەڵکن

﴿21﴾ خوا نووسیویەتی کە بێگومان من وپێغەمبەرانم سەردەکەوین، بەڕاستی خوا بەھێز وبە توانا وباڵادەستە

﴿22﴾ کەسانێك نابینیت کە باوەڕیان ھەبێت بە خوا وبەڕۆژی دوایی کە دۆستایەتی بکەن لەگەڵ ئەوانەی دژایەتی خوا وپێغەمبەری خوا دەکەن (واتە: نابێت باوەڕداران دۆستایەتی وپشتیوانی بێ باوەڕان بن) ھەر چەندە ئەو دوژمنانەش باوکیان بن یان کوڕ وبرا وخزمیان بن، ئەوانە خوا باوەڕی لە دڵیاندا چەسپاندووە بەھێزی کردوون وسەری خستون بە قورئان وئیمان لەلایەن خۆیەوە وە دەیانخاتە بەھەشتانێکەوە کە جۆگە ئاوی زۆر دەڕوات بەژێر درەختەکانیاندا بە ھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، خوا لێیان ڕازی بووە، ئەوانیش لە خوا ڕازی بوون، ئەوانە کۆمەڵ ودەستەی خوان، ئاگاداربن کە تەنھا کۆمەڵ ودەستەی خودا ڕزگار وسەرفرازن

الحشر

Surah 59

﴿1﴾ ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدایە تەسبیحاتی خوا دەکات وە تەنھا ئەو زاڵ وباڵادەست وکاردروستە

﴿2﴾ خوا زاتێکە بێ باوەڕانی خاوەن کتێبی دەرکرد لە ماڵ وشوێنی خۆیان بۆ یەکەم کۆبوونەوە بە تەمانەبوون (ئەی موسوڵمانینە) کە (لە قەڵاکانیان) دەربچن خۆشیان وایان دەزانی کە قەڵاکانیان دەیانپارێزن لە (سزای) خوا بۆیە (سزای) خوایان بۆ ھات لە شوێنێکەوە کە گومانیان بۆی نەدەچوو وە خوا ترسێکی خستە ناو دڵیانەوە کە خانوەکانی خۆیانیان وێران دەکرد بە دەستی خۆیان وبەدەستی ئیمانداران ئەمجا پەند وەرگرن ئەی خاوەن بیرو ھۆشان

﴿3﴾ ئەگەر خوا دەربەدەری لەسەر بڕیار نەدانایە (لەسەر ئەو جولەکانە) بێگومان لە دونیادا سزای دەدان، لە ڕۆژی دواییشدا بۆ ئەوان ھەیە سزای ئاگری دۆزەخ

﴿4﴾ ئەم سزایە بە ھۆی ئەوەوە بوو دژایەتی خوا وپێغەمبەریان کرد وە ھەر کەسێك دژایەتی خوا بکات ئەوە بەڕاستی خوا تۆڵە سێنی بەتینە

﴿5﴾ ئەوەی بڕیتان لە دارخورما یا لێی گەڕان بە وەستاوی لەسەر بنەکانیان بمێننەوە ئەوە بە فەرمانی خوا بووە وە بۆ سەر شۆرکردنی لەسنوور دەرچووان بوو (مەبەست پێ جولەکەکانە)

﴿6﴾ ئەو (دەستکەوتانە) کەخوا سەندیەوە (بێ جەنگ کردن) بۆ پێغەمبەرەکەی لە ماڵی (بەنی نەضیر) ئێوە بۆ بەدەست ھێنانی (ئەو ماڵ وسامانەی جولەکە) ھیچ ئەسپ وحوشترێکیان تاونەداوە و(نەجەنگاون) بەڵکو خوا پێغەمبەرانی زاڵ دەکات بەسەر ھەرکەسدا کەبیەوێت وە خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بە دەسەڵاتە

﴿7﴾ ئەوەی خوا دەست پێغەمبەری خست (بەبێ جەنگ) لە (سەروەت وسامانی) گوندنشینەکانی جولەکە ئەوە بۆ خواو بۆ پێغەمبەرە ﷺ (واتە لە بەرژەوەندی گشتی موسڵماناندا خەرج دەکرێت) وە بۆ خزمانی (پێغەمبەر ﷺ) وھەتیوان وە بۆ ھەژاران وڕێبوارانی کەم دەستە تا (ئەو ماڵ وسامانە) تەنھا لەناو دەوڵەمەندەکانتاندا دەست بە دەستی پێ نەکرێت وبەس وە ئەوەی پێغەمبەر ﷺ پێی دان وەریبگرن وە ئەوەی لێتانی قەدەغەکرد وازی لێ بھێنن وە لە خوا بترسن بێگومان خوای گەورە سزای سەختە

﴿8﴾ (ئەو دەسکەوتەی لە بەنی نەضیر گیرا) بۆ نەدارانی کۆچکەرانە ئەوانەی کە دەرکران لەماڵ وسامانیان، فەزڵ وبەھرەی خوا وڕزامەندی ئەویان دەوێت وە یارمەتی (ئاینی) خوا وپێغەمبەری خوا دەدەن ھەر ئەوانن ڕاستگۆیان

﴿9﴾ ئەوانە (یاریدەدەرەکان) کە لەماڵ وشوێنی خۆیان بوون (لەشاری مەدینە) وباوەڕیان ھێنا پێش (کۆچکردنی برا موھاجرەکانیان) ئەوەی کۆچ بکات بۆ لایان خۆشیان دەوێ وە شك نابەن لە دڵ ودەروونی خۆیاندا ھیچ جۆرە حەسوودی وبەخیلیەك لەبەر ئەوەی بەشی کۆچکەران درا و(بەشی ئەوان نەدرا لەو ماڵ وسامانەی کە گیرا لەجولەکەکان) وە فەزڵی ئەوان ئەدەن بەسەر فەزڵی خۆیاندا ئەگەر چی خۆشیان زۆر پێویستیان پێی بێت وە ئەو کەسەی خۆی لە ڕژدی وبەخیلی دەروونی بپارێزێت (بەڕاستی) ھەر ئەوانن سەرفەراز وسەرکەوتوو

﴿10﴾ ئەو (باوەڕدارانەش) لەپاش ئەمانەوە ھاتوون ئەڵێن: ئەی پەروەردگارمان لێمان خۆشبە وە لەو برایانەشمان (خۆش ببە) کە پێشمان کەوتوون لەئیمان ھێناندا وە ھیچ ڕق وکینەیەك مەخەرە دڵمانەوە دەربارەی باوەڕادران ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ھەرتۆی دڵسۆز ومیھرەبان

﴿11﴾ ئایا سەرنجێکت نەداوە لەوانەی کە دووڕوو بوون ئەڵێن بەو برادەرانەیان کە بێ باوەڕ بوون لە (جوولەکە) خاوەن کتێبەکان ئەگەر دەربکرێن (لەماڵ وخاك وئاوتان) ئێمەش لەگەڵتاندا دەردەچین وە ھەرگیز گوێڕایەڵی کەس ناکەین لەدژی ئێوە وە ئەگەر جەنگتان لەگەڵ دا بکرێت بێگومان ئێمە یارمەتی ئێوە ئەدەین بێگومان خوا شایەتی ئەدات کە ئەوان درۆزنن

﴿12﴾ ئەگەر دەر بکرێن ئەوان لەگەڵیاندا دەرناچن وە ئەگەر جەنگیان لە دژ کرا یارمەتیان نادەن وە ئەگەر یارمەتیان بدەن بێگومان (ئەشکێن و) پشت ھەڵئەکەن پاشان سەرناخرێن

﴿13﴾ بەڕاستی (ئەی باوەڕداران) ئێوە ترستان زیاترە لەدڵی ئەواندا تاخوا، ئەوەش لەبەرئەوەیە کە بێگومان ئەوانە کەسانێکن تێناگەن

﴿14﴾ (جوولەکە) جەنگتان لەگەڵ ناکەن ھەموو پێکەوە، مەگەر لەچەند گوندێکی قایمی قەڵاییندا نەبێت یان لەپشتی دیوارەوە، دژایەتی نێوانیان زۆر سەختە، تۆ وادەزانی کە ئەوان کۆ وپێکەوەن لەکاتێکدا دڵیان جیا ولەیەك دوورە، ئەوە بەھۆی ئەوەوەیە کە ئەوان گەلێکی نەفامن

﴿15﴾ نموونەی (ئەم جوولەکانە) وەك نموونەی ئەوانەن کە لە پێش ئەماندا بوون بە ماوەیەکی کەم (مەبەست پێی موشریکەکانی قوڕەیش وجولەکەکانی بەنو قەینوقاعە) سەرئەنجامی کاری خۆیان چەشت وە بۆ ئەوان ھەیە سزای سەخت

﴿16﴾ (نموونەی ئەم ناپاکانە) وەك شەیتان وایە کە بەمرۆڤی ووت: بێ بڕوابە جا کە بێ بڕوا بوو (شەیتان) ووتی: بەڕاستی من بەریم لە تۆ بێگومان من لە خوای پەروەردگاری جیھانیان دەترسم

﴿17﴾ جا سەرئەنجامی ھەردووکیان ئەوەیە کە بێگومان ھەردوولا لە دۆزەخدا ئەبن بەھەمیشەیی وە ئەمەیە سزای ستەمکاران

﴿18﴾ ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە لەخوا بترسن وە ھەموو کەسێك با سەرنج بدات (بزانێ) چی پێش خۆی ناردوە بۆ پاشەڕۆژی (لە کاروکردەوەی چاکە) وە لەخوا بترسن بەڕاستی خوا شارەزایە بەوەی کە دەیکەن

﴿19﴾ وەك ئەوانە مەبن کە خوایان لەبیرخۆیان بردەوە جا خواش ئەوانی لەبیر خۆیان بردوەتەوە ھەر ئەوانن دەرچوان لە فەرمانی خوا

﴿20﴾ دۆزەخیان و بەھەشتیان وەك یەك ویەکسان نین بەھەشتیان ڕزگار وسەرکەتوون

﴿21﴾ ئەگەر ئەم قورئانەمان دابەزاندایە بۆ سەر کێوێك (وە تێبگەشتایە لەوەی کە تێیدا ھاتووە) دەتبینی بەملکەچی ولەت لەت بووی لەترسی خوا ئەم جۆرە نموونانە دەیان ھێنینەوە بۆ خەڵکی بۆ ئەوەی بیربکەنەوە

﴿22﴾ خوا ھەر ئەو زاتەیە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە ئەو، زانای ھەموو نھێنی وئاشکراکانە ھەر ئەوە بەخشندەی میھرەبان

﴿23﴾ ئەوە ئەو خوایەیە کە بێجگە لەو پەرستراوێکی ڕاست نیە پاشا وپاك وبێگەرد وئاشتیدەر و، دڵنیاکەرە وچاودێر و پارێزگار وزاڵ وباڵادەسەت وخاوەن شکۆ وشایستەی ھەموو گەورەییەكە، پاکی وبێگەردی بۆ خوایە لەو ھاوبەشانەی کە بۆی دائەنرێ

﴿24﴾ ھەر ئەوە خوا وبەدیھێنەر وداھێنەرو ووێنە کێشە، ھەر بۆ ئەوە ھەموو ناوێکی ھەرە جوان وپاك، ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەوی دایە ستایشی ئەو دەکەن وە ھەر ئەوە زاڵ وباڵادەست وکار بەجێ

الممتحنة

Surah 60

﴿1﴾ ئەی ئەو کەسانەی کەباوەڕتان ھێناوە، دوژمنانی من وخۆتان مەکەن بەدۆستی خۆتان دۆستایەتی خۆتانیان بۆ بنێرن لەکاتێکدا دڵنیاشن ئەوان بێ باوەڕن بەو ئاینە ڕاستەی کە بۆتان ھاتووە، پێغەمبەر ﷺ وئێوەش دەردەکەن (لەبەر ئەوەی) کە باوەڕتان ھەیە بەخوای پەروەردگارتان جا ئەگەر دەرچوون لە ووڵاتی خۆتان بۆ تێکۆشان وجەنگ کردن لە ڕێی مندا وە بۆ بەدەستھێنانی خۆشنوودی من (دۆستایەتی ئەوان مەکەن) ڕازو نھێنی (باوەڕدارانیان) پێ دەڵێن بە دۆستایەتی، لە کاتێکدا من ئەزانم بەوەی شاردتانەوە وبەوەیشی ئاشکراتان کرد وە ھەرکەسێك لە ئێوە دۆستایەتیان بکات ئەوە بێگومان ڕێی ڕاستی وون کردووە

﴿2﴾ ئەگەر تووشتان ببن ئەبن بەدوژمنی ئێوە وە درێژ ئەکەن بۆتان دەستیان وزمانیان بەخراپی، ئاواتە خوازن کە ئێوە بێ باوەڕ بوونایە

﴿3﴾ نـەخزمانتان ونەمناڵانتان سوودتان پێ ناگەیەنن لەڕۆژی دواییدا (خوا ئێوە وخزمەکانتان) لە یەك جیادەکاتەوە وە خوا بینایە بەوەی کەدەیکەن

﴿4﴾ بەڕاستی بۆ ئێوە ھەیە سەرمەشقێکی جوان وچاك لە ئیبراھیم وئەوانەی لەگەڵیدا بوون کە بەگەلەکەی خۆیانیان ووت بەڕاستی ئێمە بێزار وبەرین لەئێوە وە لەو شتانەش کەدەیان پەرستن لەجیاتی خوا، ئێمە باوەڕمان نیە بە(ئاینی) ئێوە وە پەیدابوو لەنێوان ئێمەوئێوەدا دوژمنایەتی وکینە بۆ ھەمیشەیی تا کاتێك کەبڕوا بەخوای تاك وتەنیا دەھێنن جگە لەو قسەیەی ئیبراھیم کە بەباوکی ووت بێگومان داوای لێخۆشبوونت بۆ ئەکەم وە من ھیچم بەدەست نیە لەبەرانبەر خوادا بۆ تۆ، ئەی پەروەردگارمان تەنھا پشتمان بەتۆ بەستووە وە ھەر بۆ لای تۆ گەڕاوینەتەوە سەر ئەنجامیش ھەر بۆلای تۆیە

﴿5﴾ ئەی پەروەردگار نەمان کەیت بە مایەی گومڕایی ئەوانەی بێ باوەڕ بوون وە لێمان خۆشبە ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ھەر تۆیت زاڵ وباڵادەست وکاربەجێ

﴿6﴾ سوێند بەخوا بێگومان بۆ ئێوە ھەیە لەئیبراھیم وبڕوادارەکاندا سەر مەشقێکی جوان بۆ کەسێك کە ئومێد وھیوای ببێ بە خوا وبەڕۆژی دوای وەھەر کەسێك پشت ھەڵکات ئەوە بەڕاستی ھەر خوایە بێ نیاز ودەوڵەمەند وشایستەی ستایش

﴿7﴾ دڵنیا بن خوای گەورە دۆستایەتی وخۆشەویستی دروستی دەکات لەنێوان ئێوە وئەوانەی دوژمنایەتیتان لەگەڵ کردوون (بەئیمان ھێنانی زۆربەیان) وە خوا بەتوانایە وەخوا لێ خۆشبو ومیھرەبانە

﴿8﴾ خوا ڕێتان لێ ناگرێت لەگەڵ ئەوانەی کە جەنگیان لەگەڵ نەکردوون لەسەر ئەم دینە وە دەریان نەکردوون لەجێگا وشوێن وخاك ووڵاتی خۆتان کەچاکەیان لەگەڵ بکەن وەدادگەربن لەگەڵیاندا بەڕاستی خوا ئەوانەی خۆش ئەوێت کەدادگەرن

﴿9﴾ بێگومان خوا ڕێگریتان لێ دەکات تەنھا لەوانەی کە جەنگیان لەگەڵ کردوون لەسەر دین(وباوەڕەکەتان) وەدەریان کردوون لە جێگا وشوێن وخاك ووڵاتی خۆتان وەیارمەتیان داوە لەسەر دەرکردنتان (ڕێگریتان دەکات) لەوەی کەدۆستایەتیان لەگەڵ بکەن وبەدۆستیان دابنێن وە ھەر کەسێك دۆستایەتیان بکات ئا ئەوانە خۆیان ستەمکارن

﴿10﴾ ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە، ئەگەر ئافرەتانی ئیماندار ھاتن بۆلاتان بە کۆچ کەری تاقیان بکەنەوە خوا بەباوەڕی ئەوان زاناترە، ئەمجا ئەگەر زانیتان ئەو (ئافرەتانە) باوەڕدارن ئەوە مەیانگێڕنەوە بۆلای (مێردە) بێ بڕواکانیان، نەئەو ئافرەتانە حەڵاڵن بۆ ئەو مێردە بێ باوەڕانە وە نە ئەو مێردانەش بۆ ئەو ئافرەتانە حەڵاڵن وە ئەوەی (مێردەکانیان) خەرجیان کردووە، بیاندەنەوە ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە کە ئەم ئافرەتانە مارە بکەن ئەگەر مارەییەکانیان بدەنێ، ژنە کافرە (بت پەرستەکان) لای خۆتان ڕامەگرن (ئەوانەی کە لە مەککە بەبێ باوەڕی ماونەتەوە) ئێوە داوای ئەوە بکەنەوە کەخەرجتان کردووە (بۆ ژنە کافرەکانتان کە ئێستە چوونەتە لای کافران) ئەوانیش با داوای ئەوە بکەن کە خەرجیان کردووە (بۆ ژنە موسوڵمان بوەکانیان کە ھاتونەتە لای ئێوە) ئەمە فەرمانی خوایە بڕیار ئەدا لەنێوانیاندا وە خوا زانا وکاربەجێیە

﴿11﴾ ئەگەر لە دەستتان چوو یەکێك لە خێزانەکانتان (بەچوونیان) بۆ لای بێ باوەڕان ئێوەش تۆڵەتان لێ سەندن(و غەنیمەتتان گرت) ئەمجا (لەو غەنیمەتە)بدەن بەوانەی کە ژنەکانیان ڕۆشتووە بە ئەندازەی ئەوەی کە خەرجیان کردووە وە بترسن لەو خوایەی کە ئێوە بڕواتان پێهێناوە

﴿12﴾ ئەی پێغەمبەر ﷺ ھەر کاتێك ئافرەتانی ئیماندار ھاتن بۆلات کە پەیمانت لەگەڵ ببەستن لەسەر ئەوەی ھیچ شتێك نەکەن بەھاوبەشی خوا وە دزیی وداوێن پیسی نەکەن و وە منداڵانی خۆیان نەکوژن وە ھیچ جۆرە بوھتانێك ھەڵنەبەستن لەنێوان دەست وپێیاندا وە بێ فەرمانیت نەکەن لەھیچ کارێکی چاکەدا، تۆش پەیمانیان لەگەڵ ببەستە وە لەخوا داوای لێ خۆشبوونیان بۆبکە بەڕاستی خوا لێ خۆشبوو ومیھرەبانە

﴿13﴾ ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە کەسانێك کەخوا غەزەبی لێ گرتوون مەیکەن بە دۆست وپشتیوانی خۆتان بەڕاستی ئەوان بێ ھیوا بوون لە (پاداشتی) ڕۆژی دوایی ھەر چۆن بێ بڕوایان بێ ھیوان لە مردووی ناو گۆڕستان (کە زیندوو ببێتەوە)

الصف

Surah 61

﴿1﴾ تەسبیحاتی خوا دەکات ھەرچی لە ئاسمانەکان ولە زەویدایە وە ئەو زاڵ وباڵادەست وکار بەجێیە

﴿2﴾ ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە بۆچی ئەوەی ئەیڵێن ئەنجامی نادەن

﴿3﴾ زۆر مایەی ڕق و توڕەییە لای خوا کە قسەیەك بڵێن وکردەوەی پێنەكەن

﴿4﴾ بەڕاستی خوا کەسانێکی خۆش دەوێت کە بەیەك ڕیز دەجەنگن لەڕێی خوادا وەك کۆشکێکی قایمی چەسپیووی دامەزراو

﴿5﴾ (بیربکەرەوە) کاتێك کە مووسا بەگەلەکەی ووت: ئەی گەلەکەم بۆچی ئازارم دەدەن لە کاتێکدا بەدڵنیاییەوە دەزانن کە من نێردراوی خوام بۆلای ئێوە جا کاتێك لایاندا لەھەق خواش دڵی وەرگێڕان وە خوا ڕێنموونی گەلی لەڕێ دەرچوو ناکات

﴿6﴾ (بیربکەرەوە) کاتێك کە عیسای کوڕی مەریەم ووتی ئەی بەنو ئیسرائیل ( نەوەکانی یەعقوب) بێگومان من نێردراوی خوام بۆلای ئێوە، ئەو تەوراتەی کە لە پێش مندا ھاتووە بەڕاستی دائەنێم وە مژدەتان پێ دەدەم بە پێغەمبەرێك کە لەدوای من دێ وناوی ئەحمەدە ئەمجا کاتێك کە ئەو (پێغەمبەرە) یان بۆ ھات بە چەند نیشانەی ڕوون وئاشکرا وە ووتیان: ئەمە جادوویەکی ئاشکرایە

﴿7﴾ جا کێ لەو کەسە ستەمکارترە کە درۆ ھەڵببەستێت بەدەم خواوە لە کاتێکدا کە بۆ ئیسلام بانگ دەکرێت وە خوا ڕێنموونی گەلی ستەمكار ناکات

﴿8﴾ دەیانەوێت ڕووناکی دینی خوا بکوژێننەوە بە(فوی) دەمیان وە خوا ڕووناکی خۆی تەواو دەکات با بێ باوەڕانیش پێیان ناخۆش بێت

﴿9﴾ خوا ئەو زاتەیە کە پێغەمبەری خۆی ناردووە بە ڕێنموونیی وئاینێکی ڕاست ودروستەوە، ھەتا بەسەر ھەموو ئاینێکدا سەری بخات

﴿10﴾ ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە ئایا بازرگانیەکتان نیشان بدەم کە ڕزگارتان بکات لە سزایەکی پڕ لە ئازار

﴿11﴾ (بازرگانیەکەش ئەمەیە) باوەڕ بھێنن بەخوا وپێغەمبەرەکەی وە تێبکۆشن لە ڕێی خوادا بە سامان وگیانی خۆتان ئەمەتان باشترە بۆ خۆتان ئەگەر ئێوە بزانن

﴿12﴾ (ئەوسا خوا) لە گوناھەکانتان خۆش دەبێت وە (لە ڕۆژی دواییدا) دەتان خاتە باخاتێکەوە کە جۆگەی ئاوی زۆر بەژێریاندا دەڕوات (وە دەتانخاتە) خانوو کۆشکی زۆر پاك وخۆشەوە لە بەھەشتانی جێگای مانەوەی ھەمیشەیی دان ئەمەیە سەرکەوتنی گەورە

﴿13﴾ وە شتێکی تر کە حەزی لێ دەکەن کەیارمەتی دانە لە خواوە وە ڕزگارکردنێکی نزیك (وئازادکردنی شاری مەککە یە) وە (بەمە) مژدە بدە بەئیمانداران

﴿14﴾ ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە ببن بە یارمەتی دەرانی (ئاینی) خوا ھەروەك عیسای کوڕی مەریەم ووتی بە ھاوڕێ تایبەتیەکانی خۆی: کێ یارمەتی دەری منە بۆ لای خوا، ھاوڕێکانی ووتیان ئێمە یارمەتی دەرانی (دینی) خواین، ئەمجا دەستەیەك لە بەنو ئیسرائیل باوەڕیان ھێنا وە دەستەیەکیشیان بێ باوەڕ بوون، ئێمەش پشتیوانی ئەوانەمان کرد کە باوەڕیان ھێنا لە بەرانبەر دوژمنەکانیاندا، بۆیە سەرکەوتن وزاڵ بوون بەسەریاندا

الجمعة

Surah 62

﴿1﴾ تەسبیحاتی خوا دەکات ئەوەی لە ئاسمانەکان وە ئەوەی لە زەوی دایە، (ئەو خوایەی) کە پاشایەکی پاك وبێگەردی زاڵ وباڵادەسەت وکار بەجێیە

﴿2﴾ خوا ئەو زاتەیە کە ناردوویەتی لە ناو نەخوێندەواراندا (عەرەبەکاندا) پێغەمبەرێك لە خۆیان دەیخوێنێتەوە بەسەریاندا نیشانەکانی خوا، پاکیان دەکات وە قورئان وفەرموودەی (پڕ سوود)یان فێردەکات، ھەر چەند ئەوان لەپێشدا لە گومڕاییەکی ئاشکرادا بوون

﴿3﴾ وە (ڕەوانەشی کردووە بۆ) گەلانی تری جگە لەوان کە ھێشتا پێیان نەگەیشتوون (و موسوڵمان نەبوون) وە خوا زاڵ وباڵادەسەت وکار دروستە

﴿4﴾ ئەوە بەھرەیەکی خوایە ئەیدا بە ھەر کەسێك کە(خۆی) بیەوێت وە خوا خاوەنی فەزڵ وبەخششی گەورەیە

﴿5﴾ نموونەی بەسەرھاتی ئەوانەی کە تەوراتیان درا بەسەردا لە پاشان ھەڵیان نەگرت (ڕەفتاریان پێ نەکرد) وەك گوێ درێژێکە کە کتێبێکی زۆری ھەڵگرتبێت (سوودی لێ نابینێ) ئای چەند خراپە نموونەی ئەو گەلەی کە نیشانەکانی خوایان بە درۆزانی وە خوا ڕێنمونی گەلی ستەمکاران ناکات

﴿6﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەی ئەوانەی کە لەسەر دینی جولەکەن ئەگەر پێتان وایە کە بەڕاستی ئێوە دۆستی خوان بێجگە لە خەڵکی تر کەوا بوو داوای مردن بکەن ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن

﴿7﴾ وە ئەوانە ھەرگیز داوای مردن ناکەن لەبەر ئەو (گوناھانەی) کە بەدەستی خۆیان پێشیان خستووە وە خوا ئاگادارە بەستەمكاران

﴿8﴾ بڵێ بەڕاستی ئەو مردنەی کە لێی ڕادەکەن بێگومان پێتان دەگات وتووشتان دەبێت، لەپاشان دەگەڕێنرێنەوە بۆ لای خوای زانا بەئاشکرا ونھێنیەکان، ئەمجا ھەواڵتان پێ دەدات بەوەی کە دەتانکرد

﴿9﴾ ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە کاتێك کە بانگدرا بۆ نوێژ لە ڕۆژی ھەینیدا بەپەلە بڕۆن بۆ یادی خوا (و نوێژی ھەینی) و واز لەکڕین وفرۆشتن بھێنن، ئائەوە بۆ ئێوە چاکترە ئەگەر بزانن وتێبگەن

﴿10﴾ جا کاتێك کە نوێژی ھەینی تەواوبوو، ئیتر بڵاو ببنەوە بەسەر زەویدا وە داوای ڕزق وڕۆزیی خوا بکەن وە زۆر یادی خوا بکەن، بۆ ئەوەی ڕزگار وسەر فەرازببن

﴿11﴾ ھەر کارێکی بازرگانی، یان ھەر کارێکی بێھودە ببینن بڵاوەی لێ ئەکەن بۆلای ئەو بازرگانیە وە تۆ بەجێ دەهێڵن بە ڕاوەستاوی (لەسەر مینبەرەکەت)، (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەوەی لای خوایە چاکترە لەشتی بێهودە وبازرگانی وەخوا باشترینی ڕۆزیدەرانە

المنافقون

Surah 63

﴿1﴾ کاتێك کە دووڕوان بێنە لات دەڵێن شایەتی دەدەین کە بەڕاستی تۆ پێغەمبەری خوایت وە دیارە خوایش دەزانێت کە تۆ ڕەوانەکراوی ئەوی وەخوا شایەتی دەدات کە بێگومان دووڕوان درۆزنن

﴿2﴾ سوێندە (درۆ)کانی خۆیان کرد بەقەڵغان (بۆ خۆیان) ئەمجا ڕێگری (خەڵك)یان دەکرد لەڕێی خوا، بەڕاستی ئەوان کارێکی خراپیان دەکرد

﴿3﴾ ئەوەی (کەووترا) لەبەر ئەوە بوو کە بەڕاستی ئەوان باوەڕیان ھێنا ولەپاشان بێ باوەڕبوون، ئەمجا مۆر نرا بەسەر دڵیاندا، ئیتر ئەوان ھیچ تێ ناگەن

﴿4﴾ ھەر کاتێك دەیان بینیت لەش وقەڵافەتیان سەرسامت دەکات وە ئەگەر قسە بکەن گوێ لە قسەکەیان دەگرییت، (دوو ڕووان) ھەروەك داری ھەڵسپێردراو وان، وا گومان دەبەن ھەموو ھاوار وقیڕەیەك بۆ سەر ئەوانە، ھەر ئەوانن دوژمنی (ئێوە)، کەواتە خۆتیان لێ بپارێزە، خوا بیانکوژێت (یان خوا لەناویان بەرێت) چۆن وەردەگێڕرێن (لەحەق)

﴿5﴾ کاتێك پێیان بووترێت وەرن بۆ لای پێغەمبەری خوا تا داوای لێخۆشبوونتان بۆ بکات (سەرپێچی دەکەن) سەریان با دەدەن وە دەیان بینیت ڕوو وەرئەگێڕن لەکاتێکدا کە ئەوان خۆیان بەگەورە دەزانن

﴿6﴾ بۆ ئەوان یەکسانە داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکەیت یان داوای لێخۆشبوونیان بۆ نەکەیت ھەرگیز خوا لێیان خۆش نابێت، بەڕاستی خوا ڕێنموونی گەلی لەڕێ لادەران ناکات

﴿7﴾ ئەوان ئەو کەسانەن کە دەڵێن: (ھیچ) مەبەخشن بە ئەوانەی کە لەگەڵ پێغەمبەردان تا بڵاوەی لێ بکەن ( و ئەم دینە بفەوتێت) لە کاتێکدا ھەرچی گەنجینەکانی ئاسمانەکان وزەویی ھەیە ھەمووی ھی خوایە، بەڵام دوو ڕووەکان نازانن

﴿8﴾ (دووڕوەکان) دەڵێن سوێندبێت ئەگەر گەڕاینەوە بۆ مەدینە، بێگومان دەسەڵاتدار وبەڕێزەکان (مەبەست پێی خۆیان بوو) لات وبێ ڕێزەکان لە مەدینە دەردەکەن (مەبەست پێی بڕواداران بوو) (خوای گەورەش بەرپەرچیان دەداتەوە ودەفەرموێت): ڕێز وگەورەیی تەنھا بۆ خوا وبۆ پێغەمبەری خوا وباوەڕدارانە بەڵام دووڕووان نازانن

﴿9﴾ ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە ماڵ ومناڵانتان بێ ئاگاتان نەکەن لەیادی خوا، ھەر کەسێك وابکات ئا ئەوانە خۆیان خەسارۆمەندن

﴿10﴾ ببەخشن لەوەی ڕزق و ڕۆزیمان داوون، پێش ئەوەی مردن یەخە بە یەکێکتان بگرێت ئەوسا بڵێت: خوایە خۆزگە مردنی منت دوابخستایە بۆ ماوەیەکی نزیك جا ماڵم ببەخشیایە وە لە چاکەکاران بوومایە

﴿11﴾ ھەرگیز خوا ھیچ کەسێك دوا ناخات (لەمردن) کاتێك کەوەختی (مردنی) ھات وەخوا شارەزایە بەوەی کە دەیکەن

التغابن

Surah 64

﴿1﴾ تەسبیحاتی خوا دەکات ئەوەی لە ئاسمانەکان وزەویدایە، دەسەڵاتی تەواو بۆ ئەوە وە ھەرچی ستایش ھەیە ھەمووی بۆ ئەوە وە ئەوە بەسەر ھەموو شتێکدا بەدەسەڵاتە

﴿2﴾ خوا ئەو زاتەیە کە ئێوەی دروستكردووە ئەمجا ھەندێکتان بێ باوەڕ وھەندێکی تریشتان باوەڕدارن وە خوا بینایە بەھەر شتێك کە ئەنجامی دەدەن

﴿3﴾ خوا ئاسمانەکان وزەوی دروست کردووە بەحەق وڕاستی لەجوانترین شێوەشدا وێنەی کێشاون وە سەرئەنجامیش ھەر بۆلای ئەوە (گەڕانەوە)

﴿4﴾ ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدایە خوا دەیزانێت وە شارەزایە بەوەی دەیشارنەوە، وە بەوەیشی ئاشکرای دەکەن وە خوا زانایە بەوەی لەناو دڵ ودەروندایە

﴿5﴾ ئایا پێتان نەگەیشتووە ھەواڵی ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون لەمەو پێش، بۆیە چەشتیان تۆڵەی کاری خۆیان وە بۆ ئەوان ھەیە سزای سەخت

﴿6﴾ ئەو (سزایە) بێگومان بەھۆی ئەوەوەبوو کە پێغەمبەرەکانیان بۆھات بەبەڵگەی ئاشکراوە، کە چی دەیانووت چۆن ئەبێت ئادەمییەك لە خۆمان ڕێنمونیمان بکات، ئەمجا بێ بڕوا بوون وڕوویان وەرگێڕا، وە خواش بێ نیازیی نواند (لە باوەڕھێنانیان) وەخوا دەوڵەمەندە وشایستەی ستایشە

﴿7﴾ بێ باوەڕان وایان دەزانی کە (لە ڕۆژی دواییدا) زیندوو ناکرێنەوە (ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان بڵێ: بەڵێ سوێند بە پەروەردگارم بێگومان زیندوو دەکرێنەوە دڵنیابن پاشان ھەواڵتان پێ دەدرێت بەوەی کە کردووتانە وە ئەمە بۆ خوا (زۆر) ئاسانە

﴿8﴾ کەواتە باوەڕ بھێنن بەخوا وپێغەمبەرەکەی وبەو ڕووناکیەی دامان بەزاندووە (کە قورئانە) وە خوا ئاگادارە بەوەی کە دەیکەن

﴿9﴾ (پاداشتان دەداتەوە) لەڕۆژێکدا کە کۆتان دەکاتەوە بۆ ڕۆژی کۆکردنەوە، ئەوڕۆژە ڕۆژی زیانباریە وە ھەرکەسێك بڕوا بھێنێت بەخوا

﴿10﴾ ئەوانەی کە بێ باوەڕبوون ونیشانە وبەڵگەکانی ئێمەیان بە درۆزانی ئەوانە ھاوەڵی ئاگرن، تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی وە سەر ئەنجامێکی زۆر خراپە

﴿11﴾ ھیچ ناڕەحەتیەك تووشی (خەڵك) نابێت مەگەر بەفەرمانی خوا نەبێت، ھەر کەسێك باوەڕ بھێنێت بەخوا، خوا ڕێنمونی دڵی دەکات وە خوا بەھەموو شت ئاگادارە

﴿12﴾ گوێڕایەڵی خوا وگوێڕایەڵی پێغەمبەر بکەن ئەوسا ئەگەر پشتان تێ کرد، جا ئەوەی لەسەر پێغەمبەری ئێمەیە تەنھا گەیاندنی ڕوون وئاشکرای (ئاینەکەیەتی)

﴿13﴾ خوا زاتێکە کە جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە، دەی با باوەڕداران تەنھا پشت بەخوا ببەستن

﴿14﴾ ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە بەڕاستی ھەندێك لەژنان ومنداڵەکانتان دوژمنی ئێوەن (بەوەی دەیانەوێت ڕێگریتان بکەن لەڕێگەی خودا وپەشیمانتان بکەنەوە لەئاینەکەتان) جا خۆتانیان لێبپارێزن ( وئاگاداریان بن، بەگوێیان نەکەن) وە ئەگەر (لێیان) ببورن وە واز بھێنن (لێیان) وە (لێیان) خۆش ببن ئەوە بێگومان خواش لێخۆشبوو ومیھرەبانە

﴿15﴾ بێگومان سەروەت وسامان وماڵ ومنداڵتان ھۆی تاقیكردەوەتانن لەکاتێکدا خوا پاداشتی زۆر گەورەی لەلایە

﴿16﴾ کەوا بوو لەخوا بترسن وبەندایەتی ئەو بکەن ئەوەندەی کە دەتوانن وە گوێڕایەڵ وملکەچی بن وە ماڵ ببەخشن کە بۆ خۆتان چاکترە وە ئەوەی پارێزراو بێت لەچرووکی نەفسی خۆی ھەر ئەوانن سەرکەوتو وڕزگار

﴿17﴾ ئەگەر قەرز بدەن بەخوا بە قەرزێکی چاك (واتە بیبەخشن لەپێناو خوا) چەند بەرانبەری دەکاتەوە بۆتان وە لێتان خۆش دەبێ وە خوا سوپاسگوزار ولەسەرخۆ وبەئارامە

﴿18﴾ (ئەو زاتە پەروەردگارێکی) زانا وئاگادارە بە شتە پەنھان وئاشکراکان، زاڵ وباڵادەست وکاربەجێیە

الطلاق

Surah 65

﴿1﴾ ئەی پێغەمبەر ﷺ (تۆ وئوممەتەکەت) ھەر کاتێك ویستان ژنەکانتان تەڵاق بدەن با تەڵاقیان بدەن لەکاتی عیدەیاندا (ئەو کاتەی لەحەیز پاك بوونەتەوە ولەگەڵیان دروست نەبوون) وە عیدەی (ژنەکانتان) بەووردی بژمێرن وە لەخوا بترسن کەپەروەردگارتانە، ئەو ژنانە دەرمەکەن لەماڵەکانی خۆیان (تا عیدەیان تەواو دەبێت) ئافرەتانیش با دەرنەچن (لە ماڵەکانیان) مەگەر کارێکی خراپی ئاشکرا بکەن وە ئەوانە سنوورەکانی خودان، ھەر کەسێك لەسنوورەکانی خوا دەربچێت ئەوە بێگومان ستەمی لەخۆی کردووە، تۆ چووزانی لەوانەیە خوا پێشی بھێنێت دوای ئەوە کار وبارودۆخێکی تر (و ژن وپیاوەکە بکەونەوە یەکتر وئاشتیان ببێتەوە)

﴿2﴾ ئەمجا کە گەیشتنە کاتی خۆیان (پاش تەڵاقێك، یان دوو تەڵاق) ئەوسا یان بیانھێڵنەوە بەباشی (بیانبەنەوە بۆ لای خۆتان بەشێوەیەکی چاك) یان لێیان جیا ببنەوە بەباشی وە دوو شاھیدی دادپەروەر بگرن لەخۆتان کە لەبەر خوا ئەو شاھیدیە بدەن، ئەوانەی (باسکران پەندێکن) کە ئامۆژگاری ئەوانەی پێ دەکرێ کە باوەڕیان ھەبێت بە خوا وڕۆژی دوایی وە ھەرکەسێك خواناس بێت، خوا دەرووی لێ دەکاتەو

﴿3﴾ وە رزق وڕۆزی دەدات لەلایەکەوەکە بەخەیاڵیدا نەھاتووە وبیری لێ نەکردوەتەوە وە ھەکەسێك پشت بەخوا ببەستێت ئەوە خوای بەسە، بەڕاستی خوا کار وفەرمانی خۆی بەئەنجام دەگەیەنێت، بێگومان خوا بۆ ھەموو شتێك ئەندازەیەکی دیاریكراوی داناوە

﴿4﴾ ئەوانەی کە بێ ھیوا دەبن لەکەوتنە حەیزەوە لە ژنانتان ئەگەر (دەربارەی زانینی عیددەیان) دوو دڵ بوون ئەوا عیدەیان سێ مانگە وە (ھەروا) ئەوانەش کە (لەبەر منداڵی) ھێشتا حەیزیان پێیدا نەھاتووە (عیددەیان ھەر سێ مانگە) وە ژنانی سك پڕ (دوو گیان) عیددەیان ئەو کاتەیە کە سکەکەیان دابنێن، ھەر کەسێك لە خوا بترسێت خوا کاری بۆ ئاسان دەکات

﴿5﴾ ئەوەی (کە باسکرا) فەرمانی خوایە کە بۆی ناردونەتە خوارەوە وە ھەر کەسێك خواناس ولەخواترس بێت گوناھەکانی بۆ دائەپۆشێ وئەیانسڕێتەوە وپاداشتی گەورەی دەداتەوە

﴿6﴾ (ژنانی تەڵاقدراو) دابنێن ونیشتەجێیان بکەن لەو شوێنەی کە (خۆتان) دادەنیشن ونیشتەجێ دەبن بە پێی توانای خۆتان وە زیانیان پێ مەگەیەنن تا تەنگیان پێ ھەڵچنن وە ئەگەر دووگیان بوون ئەوە خەرجیان بکێشن تا سکەکەیان دائەنێن، ئەوسا ئەگەر شییریان دا بە منداڵەکەتان ئەوا ئێوەش کرێیان بدەنێ وە لەناو خۆتاندا ڕاوێژ بکەن بەچاکی (دەربارەی منداڵەکە) وە ئەگەر تەنگیتان کرد(نەسازان لە کرێکەدا) ئەوە با ئافرەتێکی تر شیری بداتێ

﴿7﴾ بادەوڵەمەند بەپێی دەوڵەمەندیی نەفەقە بدات وە ھەر کەسێك کەم دەست وھەژار بوو با بەپێی ئەوەی کەخوا داویەتیە نەفەقە بدات، خوا داوا لەکەس ناکات مەگەر بە پێی ئەوە نەبێت کەپێی داوە (لە توانا) بێگومان خوا دوای تەنگانە ئاسانی دەهێنێت

﴿8﴾ زۆر لە گوندنشین وشارنشینەکان سەرپێچیان کرد لە فەرمانی پەروەردگار وپێغەمبەرەکانی، ئێمەش پرسینەوەمان لەگەڵ کردن بە پرسینەوەیەکی سەخت وە سزامان دان بەسزایەکی دژوار

﴿9﴾ ئیتر ئاکامی کردەوەی خۆیانیان چەشت وە سەرئەنجامی کاریان بوو بەزیانباریی وخەسارۆمەندی

﴿10﴾ خوا ئامادەی کردووە بۆیان سزایەکی سەخت، کەواتە لەخوا بترسن ئەی ئەو کەسانەی خاوەن ژیری وبیر وھۆشن، ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بێگومان خوا قورئانی بۆ دابەزاندون

﴿11﴾ (ھەروەك بۆی ناردون) پێغەمبەرێك کەدەخوێنێتەوە بۆتان ئایەتەکانی خوا کە ڕوون کەرەوەن تا دەربھێنێت ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە وە کردەوەی چاکیان کردووە لەتاریکستانی (بێ دینی) بۆ ڕووناکی (دینداری) وە ھەر کەسێك باوەڕ بھێنێت بەخوای گەورە وە کار وکردەوەی چاك ئەنجام بدات ئەوە خوای گەورە دەیخاتە ناو بەھەشتانێکەوە کە بە ژێر درەختەکانیدا جۆگە ئاوی زۆر دەڕوات، تیادەمێننەوە بەھەمیشەیی، بێگومان خوا (لەوێ) ڕۆزی چاکی بۆ ئامادەکردووە

﴿12﴾ خوا زاتێکە کە حەوت ئاسمانی دروستكردووە وە بەوێنەی ئەوان زەویشی دروستكردووە، فەرمانی خوا لە نێوانیاندا دادەبەزێت تا چاك بزانن کە خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بە دەسەڵات وبە توانایە وە بێگومان خوا (بەزانست وزانیاری) دەوری ھەموو شتێکی داوە (واتە: ئاگاداری ھەموو بوونەوەرە)

التحريم

Surah 66

﴿1﴾ ئەی پێغەمبەر ﷺ بۆچی شتێك لەخۆت حەرام دەکەیت کە خوا بۆی حەڵاڵ کردویت (مەبەست پێی خاتوو ماریە بوو) تۆ ڕەزامەندی ژنەکانت دەوێ لەکاتێکدا خوا لێخۆشبوو ومیھرەبانە

﴿2﴾ بێگومان خوا دایناوە بۆتان ھەڵوەشاندنەوەی سوێندەکانتان، خوا پشتیوان ودۆستی ئێوەیە وە ئەو زانا وکاردروستە

﴿3﴾ کاتێك کە (پێغەمبەر ﷺ) بەنھێنی لای ھەندێ لەژنەکانی قسەیەکی درکاند ئەمجا کەئەو (ژنە) قسەکەی کرد (بۆ ھەوێکەی) خواش پێغەمبەری ﷺ ئاگادار کرد، (پێغەمبەر ﷺ) ھەندێك (لەقسەکان) ی باسکرد وبێ دەنگ بوو لە ھەندێکی تری، ئەمجا کە پێی ووت (ژنەکەی) ووتی: کێ ئەمەی پێ گەیاندی، فەرمووی خوای زانای ئاگادار پێی گەیاندم

﴿4﴾ (ئەی حەفصە وعائیشە) ئەگەر ھەردووکتان تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆلای خوا (جێی خۆیەتی) چونکە بەڕاستی دڵتان لایدا (لە حەق وڕاستی) وە ئەگەر پشتی یەکتر بگرن لەدژی پێغەمبەر ﷺ (سەرکەوتوو نابن) چونکە بێگومان پشگیری ئەوە خوا وجوبرەیل وئیماندارە چاکەکانیش، دوای ئەوان فریشتەکانیش پشتیوانی ئەون

﴿5﴾ دڵنیابن ئەگەر ئێوە تەڵاق بدات، پەروەردگاری لەبری ئێوە ژنانێکی باشتر لەئێوەی دەداتێ، موسڵمانانی، بڕوادارانی، نزاکارانی، تەوبەکارانی، خواپەرستانی، ڕۆژووگران لە بێوەژنان وکیژان

﴿6﴾ ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە خۆتان وکەس وکارتان بپارێزن لەئاگرێك کە سووتەمەنیەكەی ئادەمی وبەردە، سەرپەرشتی ئەو (ئاگری دۆزەخەن) چەند فریشتەیەکی زبر وتوند وتیژی وان کە نافەرمانی خوا ناکەن لەوەی کەفەرمانیان پێ ئەدات وە چ فەرمانێکیان پێ بدرێت دەیکەن

﴿7﴾ ئەی ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون ئەمڕۆ (کە ڕۆژی دواییە) عوزر وبیانوو مەھێننەوە، چونکە بێگومان پاداشت دەدرێنەوە لەسەر ئەوەی کە دەتانکرد

﴿8﴾ ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە بگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورە بەگەڕانەوەیەکی ئێجگاریی (وڕاست ودروست، کەجارێکی تر نەگەڕێنەوە سەر ئەو گوناھە) تا پەروەردگارتان لە گوناھەکانتان خۆش ببێ وە بتان خاتە ناو باخاتێکەوە کە دەڕوا بەژێریاندا جۆگە ئاوی زۆر، لە ڕۆژێکدا کە خوای گەورە، پێغەمبەر ﷺ وکەسانێ کە باوەڕیان ھێناوە لەگەڵیدا سەرشۆڕیان ناکات، ڕووناکی (ئیمان)یان دەڕوات لەپێشیانەوە ولەلای ڕاستیانەوە، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ڕووناکییەكەمان بۆ زیاد وتەواوبکە وەلێمان خۆشبە، بەڕاستی ھەر تۆیت بەسەر ھەموو شتێکدا دەسەڵاتداری

﴿9﴾ ئەی پێغەمبەر ﷺ بجەنگە لەگەڵ بێ باوەڕان ودوو ڕوواندا وەتوند وتییژبە لەگەڵیاندا وەجێیان دۆزەخە کە سەرئەنجامێکی زۆر خراپە

﴿10﴾ خوا بۆ بێ باوەڕان ژنی نووح وژنی لوطی بەنموونە ھێنایەوە کە لەژێر (نیکاحی) دوو بەندەدا بوون لەبەندە چاکەکانی ئێمە، ئەمجا خیانەتیان لەگەڵکردن (مەبەست پێی بێ باوەڕ بوون پێیان، نەك داوێن پیس بوو بن) کەچی (مێردەکانیان) نەیانتوانی شتێك لەسزای خوایان لێ دووربخەنەوە وەپێیان ووترا کەبڕۆنە ناو ئاگرەوە لەگەڵ ئەوانەی کە دەڕۆنە ناویەوە

﴿11﴾ (ھەروا) خوا نموونەیەکی تری ھێنایەوە بۆ ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە (بە) ژنی فیرعەون کاتێك کە ووتی پەروەردگارم بۆم دروست بکە لای خۆت ماڵێك لە بەھەشتدا وە ڕزگارم بکە لە فیرعون وکردەوەکانی وەڕزگارم بکە لە گەلی ستەمکاران

﴿12﴾ وە(بە) مەریەمی کچی عیمران (نموونە دەھێنێتەوە) ئەوەی کە داوێنێ خۆی پاك ڕاگرت، ئەوسا ئێمە فوومان پیاکرد لەڕۆحێك کە خۆمان دروستمان کردووە وە باوەڕی ھێنا بوو بە ووتەکانی پەروەردگاری خۆی وکتێبەکانی وە لەڕیزی گوێڕایەڵ وفەرمانبەرداراندا بوو

الملك

Surah 67

﴿1﴾ گەورە وپیرۆزە ئەو زاتەی کەھەرچی دەسەڵات وپاشایی ھەیە بەدەست ئەوە، وە ئەو دەسەڵاتدارە بەسەر ھەموو شتێکدا

﴿2﴾ ئەو زاتەی کە مردن وژیانی داھێناوە ودروستکردووە تا تاقیتان بکاتەوە کە کردەوەی کامتان چاکترە وە ھەر ئەوە باڵادەست ولێخۆشبوو

﴿3﴾ ئەو زاتەی کە حەوت ئاسمانی دروست کردووە یەك لەسەر یەك تۆ نابینیت (ئەی تەماشاکەر) لە دروست کراوەکانی خوای میھرەباندا ھیچ ناڕێکییەك، چاو بگێڕە وورد بەرەوە (بزانە) ئایا ھیچ ناتەواویەك دەبینیت

﴿4﴾ دووبارە چاو بگێڕە یەك لە دوای یەك چاووت بەڕیسوایی ونائومێدیی دەگەڕێتەوە بۆ لای خۆت وە ئەو (چاوەت) ماندووە وتاقەتی چووە

﴿5﴾ سوێندبێت بێگومان ئاسمانی دونیامان ڕازاندوەتەوە بەچرای زۆری(ئەستێرە) وە گێڕاومانن بەڕەجمی شەیتانەکان وە ئامادەمان کردووە بۆ ئەوان (لە قیامەتدا) سزای ئاگری ھەڵگیرساو

﴿6﴾ وە بۆ ئەوانەی کە بێ بڕوان بە پەروەردگاریان سزای دۆزەخ ئامادەیە، کە مەنزڵگایەکی زۆر خراپە

﴿7﴾ کاتێك کە فڕێدرانە ناویەوە لەو دۆزەخەوە لوورە ونرکەیەك دەبیستن وە ئەو ئەکوڵێ وجۆش دەخوات

﴿8﴾ نزیکە (دۆزەخ) لەڕقانا پارە پارە ببێت، ھەر کاتێك دەستەیەك فڕێ بدرێنە ناویەوە دەرگاوانەکانی دۆزەخ پرسیاریان لێ دەکەن، ئایا پێغەمبەرێکی ترسێنەرتان بۆ نەھاتووە (لە دونیادا)

﴿9﴾ دەڵێن بەڵێ بۆمان ھاتووە بەڵام بەدرۆمان دەزانی ودەمان ووت (پێی) خوا ھیچی نە ناردۆتە خوارەوە ئێوە بەس لە گومڕاییەکی گەورەدان

﴿10﴾ وە دەڵێن ئەگەر قسەی (پێغەمبەران) مان ببیستایە یان تێبگەشتینایە ئەمڕۆ لە ھاوەڵانی دۆزەخ نەدەبووین

﴿11﴾ ئەوسا ئیتر بەناچاری دان بەگوناھەکانیاندا دەنێن، کەوابوو دووریی لە میھرەبانی خوا بۆ ھاوەڵانی دۆزەخ

﴿12﴾ بێگومان ئەوانەی لە پەنھانیدا لە خوای خۆیان دەترسن، لێخۆشبوون وپاداشتی گەورەیان بۆ ھەیە

﴿13﴾ ئێوە قسە بە پەنھانی بکەن یان بە ئاشکرا (بۆ خوا یەکسانە چونکە) ئەو (خوای گەورە) ئاگادارە بەخودی (نھێنی) دڵان

﴿14﴾ ئایا ئەو خوایەی کە مەردوومی دروست کردووە ئاگای لە نھێنییان نیە، لە کاتێکدا کە ئەو ووردبین وئاگادارە

﴿15﴾ خوا ئەو زاتەیە کە زەوی بۆ ڕام کـردوون، دەی بگەڕێن بە ھەموو گۆشە وکەنارێکیدا وە لە ڕۆزی خوا بخۆن وە ھەر بۆلای ئەوە گەڕانەوە

﴿16﴾ ئایا دڵنیان لەو خوایەی کە لە ئاسمانە کە بتانباتە خوارەوە بەناخی زەویدا لە کاتێکدا کە زەوی (وەك دەریا) گێژ بخوات و (بێتە لەرزین)؟

﴿17﴾ ئایا دڵنیان لەو خوایەی کە لە ئاسمانە کە بای توندتان بنێرێتە سەر بە ووردە زیخەوە، ئەو دەمە تێدەگەن کە ھەڕەشەی ئێمە چۆنە؟

﴿18﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ئەو (گەلانەی) کە لەپێش ئەماندا بوون (پێغەمبەرانی ئێمەیان) بە درۆزن دانا، جا چۆن بوو بەگژدا چوونەوەی ئێمە (لەوان)

﴿19﴾ ئایا سەیری باڵندەکان ناکەن بە ژوور سەریانەوە بە باڵ کراوەیی وھێنانەوەیەك، ڕای نەگرتوون (بەو ئاسمانەوە) خوا نەبێت، کە ئەو بە ھەموو شتێك بیینایە

﴿20﴾ ئایا ئەوە کێیە ئەو کەسەی کە لەشکری ئێوەیە یارمەتتیان دەدات لە جیاتی خوای میھرەبان ؟! بێ بڕوایان ھەر لە فریو خواردنان

﴿21﴾ ئایا ئەوە کێیە ئەو کەسەی کە ڕۆزیتان دەدات ئەگەر خوا ڕۆزی خۆیتان لێبگرێتەوە؟ بەڵکو (بە ئارەزوو) درێژەیان دا بەسەرکەشی ودوور کەوتنەوە (لە ڕێی ڕاست)

﴿22﴾ ئایا ئەو کەسەی بڕوا وبەدەما بکەوێت باشتر ڕێ دەردەکات؟ یان یەکێك کە قنج وقیت بڕوا بەسەر ڕێگایەکی ڕاست وڕەواندا؟

﴿23﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ھەر خوایە کە درووستی کردوون و بەدیھێناون وە گوێ وچـاو ودڵی پێ داوون، زۆر بە دەگمەن سوپاسی (ئەم بەھرانە) دەکەن

﴿24﴾ بڵێ: ھەر خوایە کە ئێوەی بڵاوکردوەتەوە لە زەویدا وەھەر لای خواش کۆدەکرێنەوە (لەڕۆژی دواییدا)

﴿25﴾ (بێ بڕواکان بە گاڵتەوە) دەڵێن: ئەم بەڵێنە (بە ھاتنی ڕۆژی دوایی) کەی دەبێت ئەگەر ڕاست دەکەن

﴿26﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ : زانینی ئەو ڕۆژە ھەر لای خوایە وە من تەنھا ترسێنەرێکی ئاشکرام

﴿27﴾ کاتێك بێ بڕوایان ئەو سزایەیان بەدی کرد لە نزیك خۆیانەوە، تاڵ دەبێ ڕووخساری ئەوانەی کەبێ بڕوا بوون وە (پێیان) دەووترێت: ئەمەیە ئەو (ڕۆژە) ی کە داواتان دەکرد

﴿28﴾ بڵێ: پێم بڵێن ئەگەر خوا من وئەو (موسوڵمانانە) ی کە لەگەڵمان لەناومان ببات یا میھرەبانیمان لەگەڵ بکات دەی کێ پەنای بێ بڕوایان دەدات لە سزای سەخت

﴿29﴾ بڵێ: ھەر ئەوە خوای بەخشندە کە بڕوامان پێهێناوە وە ھەر بەو پشتمان بەستووە، جا لەمەولا دەزانن کە کێ لە گومڕاییەكی ئاشکرا دایە

﴿30﴾ بڵێ: پێم بڵێن ئەگەر ئاوی(خواردنەوە) تان ڕۆبچێ بە ناخی زەویدا، دەی کێ (بێجگە لە خوا) ئاوی زوڵاڵتان بۆ دەھێنێ

القلم

Surah 68

﴿1﴾ بە (نوون) دەخوێنرێتەوە، خوا بەماناکەی زاناترە بۆ زیاتر زانیاری سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە، سوێند بە پێنووس وبەو دێڕانەی دەینوسن

﴿2﴾ تۆ لە سایەیی بەخششی خواوە شێت نیت

﴿3﴾ وە بێگومان پاداشتی نەبڕانەوە ھەیە بۆ تۆ

﴿4﴾ وە بەڕاستی تۆ لەسەر ڕەوشت وخویەکی ئێجگار بەرز وگەورەیت

﴿5﴾ جا بەم زووانە تۆش وئەوانیش دەبینن

﴿6﴾ کە کامتان شێتن

﴿7﴾ بێگومان پەروەردگاری تۆ لە ھەموو کەس زاناترە بەو کەسەی کە ڕێی ڕاستی خوای وون کردبێت وە ئەو زاناترە بەو کەسانەی کە ڕێی ڕاستیان گرتبێت

﴿8﴾ گوێڕایەڵی ئەوانە مەبە کە قسەکانت بە درۆ دەزانن

﴿9﴾ حەزیـان دەکرد کە تۆ نەرمی نیشان بدەیت، ئەوسا ئەوانیش نەرمیی (بەرانبەرت) دەنوێنن

﴿10﴾ گوێڕایەڵی مەکە بۆ ھیچ سوێند خۆرێکی پەست وڕیسوا (ی درۆزن)

﴿11﴾ پیتك گری ھاتووچۆکەر بۆ قسە ھێنان وبردن

﴿12﴾ زۆر ڕێگری کەر لە چاکە، ستەمکاری گوناھکار

﴿13﴾ دڵ ڕەقی کەللە شەق دوای ئەوەش زۆڵ

﴿14﴾ لەبەر ئەوەی کە خاوەنی دارایی وکوڕی زۆرە (ھەموو ئەم سیفەتانە وەك زانایان دەڵێن مەبەست پێی وەلیدی کوڕی موغەیرەیە)

﴿15﴾ کە ئایەتەکانی ئێمەی بە سەردا بخوێنرێتەوە دەڵێ: (ئەمانە) ئەفسانەی پێشینانن

﴿16﴾ بەم زووانە سەری لووتی داخ دەکەین

﴿17﴾ ئێمە تاقیمان کردنەوە ھەروەك لەمەوپێش خاوەنانی ئەو باخەمان تاقی کردەوە کە (لە شەودا) سوێندیان خوارد کە لەدەمی بەرەبەیاندا (بەروبوومەکەی) بڕنن (تا ھەژاران نەزانن)

﴿18﴾ ھیچی (بۆ ھەژاران) لێ دەرنەکەن

﴿19﴾ ئەمجا بەڵایەك لە لایەن پەروەردگارتەوە سوڕایەوە بە سەر باخەکەدا لە کاتێکدا کە ئەوان خەوتبوون

﴿20﴾ ئەوسا وەك باخێکی ڕنراوی لێهات

﴿21﴾ لە شەبەقدا (براکان) بانگی یەکترییان کرد

﴿22﴾ (ووتیان) : کە ھەستن بچن بۆ سەر باخەکەتان ئەگەر ئەتانەوێ بیڕنن

﴿23﴾ ئەمجا کەوتنە ڕێ وە ئەوان بەچرپە بە یەکتریان ئەووت

﴿24﴾ ئەمڕۆ ھیچ ھەژارێك نەیەت بەسەرتاندا لە ناو باخەکەدا

﴿25﴾ دەمەو بەیان ڕۆشتن لایان وابوو کە دەتوانن بێ بەشیان بکەن

﴿26﴾ کە باخەکەیان بینی (بە سوتاوی) ووتیان: ئێمە ڕێگامان وون کردووە (ئەمە باخەکەی ئێمە نیە)

﴿27﴾ نا، بەڵکو بەش بڕاو کراوین

﴿28﴾ برا ناوەنجی یەکەیان (لە ژیریدا) ووتی: مەگەر پێم نەووتن؟ بۆ چی یاد وسوپاسی خوا ناکەن

﴿29﴾ ھەموو ووتیان: پاك وبێگەردی بۆ پەروەردگارمانە (ستەم لەکەس ناکات) بێگومان ئێمە خۆمان ستەم کارین

﴿30﴾ ئەمجا ڕوویان کردە یەکتریی بەسەرزەنشت کردنەوە

﴿31﴾ ووتیان: وای بۆ خۆمان بەڕاستی لە خوا یاخی بووین

﴿32﴾ ئومێدەوارین کە خوا لە جیاتی ئەو باخە باشترمان بداتێ، بەڕاستی ئێمە ھیوامان ھەر بە پەروەردگاری خۆمانە

﴿33﴾ ئاوایە سزای (خوا لە جیھاندا) وە سزای ڕۆژی دوایی گەلێ گەورەترە خۆزگە بیانزانیایە

﴿34﴾ بێگومان بۆ لەخواترسان ھەیە لای پەروەردگاریان باخاتی پڕ لە ناز ونیعمەت

﴿35﴾ چۆن ئێمە موسوڵمان وبەدکاران وەك یەك لێ دەکەین؟

﴿36﴾ ئەوە چیتانە چۆن بڕیارێك دەدەن

﴿37﴾ نەخێر ئایا کتێبێکی (ئاسمانی) تان ھەیە ئەمەی تێدا دەخوێننەوە

﴿38﴾ وە لەو کتێبەدا ڕێتان پێدراوە چیتان بوێت ئەوە ھەڵبژێرن بۆ خۆتان؟

﴿39﴾ یان پەیمانی بەھێزتان ھەیە لە گەڵمان تا ڕۆژی دوایی کە ھەرچی ئێوە بڕیار بدەن بتاندرێتێ

﴿40﴾ بپرسە لێیان (بزانە) کامیان زامنی ئەم کارەن

﴿41﴾ ئاخۆ ھاوبیریان ھەیە (لەم قسەیەدا) دەبا ھاوبیرەکانیان بھێنن ئەگەر ڕاست دەکەن

﴿42﴾ لە ڕۆژێکدا ( کە قیامەت وناڕەحەتیەکانیەتی) خوای گەورە لاقی پیرۆزی دەردەخات (وەك لە فەرموودەی ئیمامی بوخاری وموسلیمدا ھاتووە، باوەڕمان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، وە ئێمەش چۆنێتیەکەی نازانین) وە (بە تەوسەوە) بانگ دەکرێن بۆ سوژدە بردن (بۆ خوای گەورە) (کەچی) ناتوانن (سوژدە ببەن)

﴿43﴾ چاویان شۆڕ وڕیسوایی دایان دەگرێت، بەڕاستی جاران کە بانگ دەکران بۆ سوژدە و(نەیان دەبرد) کە ساغیش بوون

﴿44﴾ وازم لێ بھێنە بۆ ئەوانەی کە ئەم قورئانە بەدرۆ دەزانن بەرە بەرە کێشیان دەکەم بە ڕەنگێك کە پێ نەزانن

﴿45﴾ وە مۆڵەتیان دەدەم بەڕاستی پیلانی من تۆکمە وبەھێزە (لە بەرانبەر پیلانی ئەواندا)

﴿46﴾ ئاخۆ تۆ لە بێ بڕوایان داوای کرێی (کۆششی پێغەمبەرێتی) یان لێ دەکەیت، ئەوانیش لە بژاردنی قەرزداری گران بارن

﴿47﴾ یان ڕووپەڕەی غەیبیان لەلایە وە ئەوان لەبەری دەنووسنەوە

﴿48﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) دان بە خۆتا بگرە وچاوەڕوانی فەرمانی پەروەردگارت بکە، وەك ھاوڕێی نەھەنگەکە مەبە (کە یونس پێغەمبەرە علیە السلام) کاتێك کە بانگی (خودای) کرد، ئەو تووڕە بوو (لە بێ بڕوایی گەلەکەی)

﴿49﴾ ئەگەر میھرەبانیەك لەلایەن پەروەردگاریەوە فریای نەکەوتایە فڕێ دەدرایە دەشتێکی ڕووتەن وە ئەو بەدناو دەبوو

﴿50﴾ ئەمجا پەروەردگاری ھەڵی بژاردەوە وە کردی (بە یەکێك) لە چاکەکاران

﴿51﴾ بەڕاستی نزیك بوو بێ بڕواکان ھەڵت خلیسکێنن بەچاوی (پیس) یان، لە کاتێکدا کە قورئان دەبیستن وە دەیانووت: بەڕاستی ئەم (پێغەمبەرە) شێتە

﴿52﴾ لە کاتێکدا کە ئەم قورئانە ھەر ئامۆژگاریە بۆ ھەموو جیھانیان

الحاقة

Surah 69

﴿1﴾ ھاتنی ڕۆژی دوایی (ھەق وڕاستە)

﴿2﴾ جا چی بێت ئەو ڕۆژە (ھەق وڕاستە)

﴿3﴾ تۆ چووزانیت ئەو ڕۆژە چیە

﴿4﴾ گەلی سەمود وعاد ئەو ڕۆژەیان بەدرۆ زانی (کە دڵەکان دادەخورپێنێ)

﴿5﴾ ئەمجا (گەلی) سەمود لە ناوبران بە نەعرەتەیەکی زۆر گەورە

﴿6﴾ وە (گەلی) عادیش لەناوبران بە بایەکی سەختی ساردی بەتینی بەگرمە

﴿7﴾ (خوا) زاڵی کرد بە سەریاندا حەوت شەو وھەشت ڕۆژ بەبێ ووچان (لەناوی بردن) ئەو گەلەت دەبینی لەو ماوەیەدا بێ گیان کەوتبوون وەك قەدی داری خورمای گەندەڵ (ناوڕزاویان لێهاتبوو)

﴿8﴾ ئایا کەس دەبینیت لەوان کە مابێتەوە؟

﴿9﴾ (ھەر بەو ڕەنگە) فیرعەون وگەلانی پێش ئەو لەگەڵ (دانیشتووانی دێھاتە) سەرە وژێربووەکان ھاتن بە گوناھو خراپەوە

﴿10﴾ وە بێ فەرمانیی پێغەمبەری پەروەردگاریان کرد ئەوسا گرتنی بە گرتنێکی زۆر سەخت

﴿11﴾ بەڕاستی ئێمە کاتێك کە ئاو(ی تۆفان) سەرکەوت (باپیرەکانی) ئێوەمان ھەڵگرت لە کەشتیدا ئەی بێ بڕوایانی مەککە

﴿12﴾ تا ئەم کردەوەیە بکەینە بیرھێنەرەوە بۆ ئێوە وە تا لە گوێی بگرێت گوێگرێکی تێگەیشتوو

﴿13﴾ ئەمجا کاتێك فوو کرا بە کەڕەنادا بە تاقە فوو کردنێك

﴿14﴾ وە زەوی وشاخەکان ھەڵگیران بە جارێك دران بەیەکدا (وتەخت کران)

﴿15﴾ ئەو ڕۆژە ڕووداوی گەورە ڕوودەدات

﴿16﴾ وە ئاسمان لەت دەبێت وە ئەو لەو ڕۆژەدا سست و (بێ کەڵکە)

﴿17﴾ وە فریشتەکان لە کەناری ئاسماندان وە لەو ڕۆژەدا ھەشت (فریشتەی بەھێز) عەرشی پەروەردگارت بەبان سەریانەوە ھەڵ دەگرن

﴿18﴾ لەو ڕۆژەدا (لە بەردەمی خوادا) ھەمووتان نیشان دەدرێن ھیچ (کردەوەیەکی) پەنھانیتان بە نھێنی نامێنێتەوە

﴿19﴾ ئەوسا ئەو کەسەی کە نامەی (کردەوەی) درایە دەستی ڕاستی دەڵێ: ھا نامەکەم بگرن وبیخوێننەوە

﴿20﴾ بێگومان من خۆم دەمزانی کە تووشی ئەم لێپرسینەوەیە دەبم

﴿21﴾ ئەو کەسە لە ژیانێکی پەسەندا دەبێت

﴿22﴾ لە بەھەشتێکی بەرزدا

﴿23﴾ کە میوەی نزیکە دەستە

﴿24﴾ (پێیان دەووترێت) بخۆن وبخۆنەوە، نۆشتان بێت بەھۆی ئەو چاکانەوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا کردووتانە

﴿25﴾ بەڵام ئەو کەسەی کە نامە درایە دەستی چەپی دەڵێت: خۆزگە ھەر نامەم نەدرایەتێ

﴿26﴾ وە نەم زانیایە چیە (سەرئەنجامی) لێپرسینەوەم

﴿27﴾ خۆزگە مردنەکەم یەکجاری بووایە

﴿28﴾ سامانەکەم ھیچ قازانجێکی پێ نەگەیاندم

﴿29﴾ لەدەستم چوو دەسەڵاتەکەم

﴿30﴾ (ئەمجا بە چاودێرانی دۆزەخ دەووترێت) بیگرن زنجیر بکەنە دەست وگەردنی

﴿31﴾ لە پاشان بیبەن بۆ دۆزەخ (بیسوتێنن لە دۆزەخدا)

﴿32﴾ ئەمجا بە زنجیرێکی حەفتا گەزیی بیبەستنەوە

﴿33﴾ (چونکە ) بێگومان ئەو بڕوای بە خوای گەورە نەدەکرد

﴿34﴾ وە ھانی کەسی نەدەدا بۆ خۆراك دان بە ھەژاران

﴿35﴾ ئەمڕۆ ئەویش لێرە نە دڵسۆزێکی ھەیە (یارمەتی بدات)

﴿36﴾ وە نەخواردنێ (بیخوات) جگە لە کێم وزووخاوی جەستەی دۆزەخیەکان نەبێ

﴿37﴾ کە (کەس) نایخوات گوناھباران نەبێت

﴿38﴾ جا سوێند بەو شتانەی کە دەیان بینن

﴿39﴾ وە بەوەش کە نایان بینن

﴿40﴾ بێگومان ئەم قورئانە فەرموودەی ڕەوانە کراوێکی بەڕێزو گەورەیە (لە خواوە بۆتان دەهێنێـت)

﴿41﴾ وە ئەم (قورئانە) قسەی شاعیر نیە، زۆر کەم بڕوا دەھێنن (بە قورئان)

﴿42﴾ وە قسەی فاڵچی وزێوانیش نیە، زۆر کەم بیر دەکەنەوە

﴿43﴾ (ئەم قورئانە) نێرراوەتە خوارەوە لە پەروەردگاری جیھانیانەوە

﴿44﴾ ئەگەر (موحەممەد ﷺ) بەدەم ئێمەوە ھەندێك (ووتەی) ھەڵببەستایە

﴿45﴾ بێگومان ئێمە بەدەستی خۆمان تۆڵەمان لێ دەسەند

﴿46﴾ لە پاشان ڕەگی دڵیمان دەبڕی

﴿47﴾ وە کەس لە ئێوە نەیدەتوانی بەرگری لێ بکات

﴿48﴾ وە بێگومان ئەم قورئانە ئامۆژگاری وپەندە بۆ پارێزکاران ولەخواترسان

﴿49﴾ وە بێگومان ئێمە دەزانین کە ھەندێکتان قورئان بە درۆ دەزانن

﴿50﴾ وە بێگومان ئەم قورئانە ھۆی پەشیمانی بێ بڕوایانە

﴿51﴾ وە بەڕاستی قورئان ڕاست ودرووست ودڵنیا بەخشە

﴿52﴾ کەواتە: (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆش ھەمیشە یادی پەروەردگاری گەورەی خۆت بکە

المعارج

Surah 70

﴿1﴾ داواکارێك داوای سزایەکی (خوایی) کرد کە (ئەو سزایە) ھەر ڕوو دەدات

﴿2﴾ بۆ بێ باوەڕان نیە هیچ بەرگریكارێك (کە بیان پارێزێت)

﴿3﴾ لە (سزای) خوای خاوەن پلەو پایەی زۆر بەرز

﴿4﴾ فریشتە وجوبرەیل سەر دەکەون بۆ لای خوا لە ڕۆژێکدا کە ئەندازەکەی پەنجا ھەزار ساڵە

﴿5﴾ کەوا بوو خۆت ڕابگرە (ئەی موحەممەد ﷺ) بە خۆڕاگرتنێکی چاك وجوان

﴿6﴾ بەڕاستی ئەو بێ بڕوایانە ئەو ڕۆژە بە دوور دەبینن

﴿7﴾ ئێمەیش زۆر بە نزیكی دەبینین

﴿8﴾ ئەو ڕۆژەی کە ئاسمان وەك مسی تواوە (یان خڵتەی زەیتی) لێ دێت

﴿9﴾ کێوەکانیش وەك خوری شیکراوەیان لێ دێت

﴿10﴾ وە ھیچ کەسێك ناپرسێتەوە لە ھیچ کەسێکی خۆشەویستی خۆی

﴿11﴾ کە نیشانی یەکتری دەدرێن، تاوانبار ئاوات دەخوازێت کە (قوربانی) بدایە لەبری ڕزگار بوونی خۆی لە سزای ئەو ڕۆژە بە کوڕەکانی

﴿12﴾ بەژن وبە براکانی

﴿13﴾ بە ھـۆزەکەشیەوە کە پەنایان دەدا

﴿14﴾ وە بە ھەرچی کەس لەسەر زەویە (ھەمووی بدایە و) لەپاشان ھەر خۆی ڕزگاری ببێت

﴿15﴾ نەخێر (وا نیە) بەڕاستی ئاگری دۆزەخ بە بڵێسەیە

﴿16﴾ داماڵێنەری پێستی سەرە

﴿17﴾ (ئەو ئاگرە) بانگی کەسێك دەکات کە پشتی ھەڵکردبێ لە خواو ڕووی وەرگێڕابێت

﴿18﴾ وە سامانی کۆ کردبێتەوە وھەڵی گرتبێت

﴿19﴾ بێگومان ئادەمی دروست کراوە بە چاو چنۆکێکی تەنگەتیلکە

﴿20﴾ کە ناخۆشیەكی تووش ببێت ھاوار وناڵە دەست پێ دەکات

﴿21﴾ کە خێر وسامانیش ڕووی تێ بکات ئەی گرێتەوە (لە خەڵکی)

﴿22﴾ جگە نوێژگەران نەبێت

﴿23﴾ ئەوانە کە بەردەوامن لەسەر نوێژەکانیان

﴿24﴾ ئەوانەی کە بەشێکی دیاریكراو لە ماڵ وسامانیاندا ھەیە (تەرخانكراوە)

﴿25﴾ بۆ ھەژاری داواکەر وبێ نەوای داوانەکەر

﴿26﴾ وە ئەوانەی کە باوەڕیان بە ڕۆژی پاداشت ھەیە

﴿27﴾ وە ئەوانەی کە لە سزای پەروەردگاری خۆیان دەترسن

﴿28﴾ چونکە بەڕاستی سزای پەروەردگاری ئەوان کەس لێی دڵنیا نیە

﴿29﴾ وە ئەوانەی کە ئاگاداری داوێنی خۆیان دەکەن

﴿30﴾ لەگەڵ ژنانی خۆیان نەبێت یا کەنیزەکێك کە بووبن بە خاوەنیان، بێگومان ئەوانە لۆمە کراو نین

﴿31﴾ ئەمجا ھەر کەسێك دوای شتی تر بکەوێت، ئەو کەسانە ئەوانەن کە دەست درێژکەرن

﴿32﴾ وە ئەوانەی کە چاودێری سپاردە وپەیمانی خۆیان دەکەن

﴿33﴾ وە ئەوانەی کە شایەتی خۆیان بە تەواوی دەدەن

﴿34﴾ وە ئەوانەی کە پارێزگاری نوێژیان دەکەن

﴿35﴾ ئەوانە (کە باس کران) ڕێز دەگیرێن لە باخاتی بەھەشتدا

﴿36﴾ دەی چیانە ئەو بێ بڕوایانە (کە تۆ دەرئەکەویت ئەی موحەممەد ﷺ) بەپەلە دێن بۆ لات

﴿37﴾ لەلای ڕاست وچەپتەوە دەستە دەستە دەبن

﴿38﴾ ئایا ھەموو یەکێك لەوان بەتەمایە کە بخرێتە بەھەشتی پڕ لە ناز ونیعمەتەوە

﴿39﴾ وا نیە: (وەك بەتەمان) بەڕاستی ئێمە درووستمان کردوون لەوەی کە دەیزانن

﴿40﴾ جا سوێند بە پەروەردگاری ڕۆژھەڵاتەکان وڕۆژئاواکان، بێگومان ئێمە بە دەسەڵاتین

﴿41﴾ لە سەر ئەوەی کە بیانگۆڕین وباشتر لەوان بھێنین وە کەس لە دەستمان دەرناچێت

﴿42﴾ ئەمجا وازیان لێ بھێنە، با لە بێباوەڕی وقسەی ھیچ وپووچ و گاڵتەی خۆیاندا ڕۆبچن، تا دووچاری ئەو ڕۆژەی خۆیان دەبن کە بەڵێنیان پێ دراوە

﴿43﴾ ئەو ڕۆژەی کە بەپەلە لە گۆڕەکانیان دێنـە دەرەوە وەك ئەوەی کە بۆ لای بتەکانیان ڕابـکەن

﴿44﴾ چاویان شۆڕو (سەر بەرە وژێرە) ڕیسوایی وشەرمەزاری دایان دەگرێت، ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە لەوەوپێش بەڵێنیان پێ درابوو

نوح

Surah 71

﴿1﴾ بێگومان ئێمە نوحمان نارد بۆ لای ھۆزەکەی (وە پێمان ووت) کە ھۆزەکەت بێدارکەرەوە وبیانترسێنە پێش ئەوەی کە سزای سەختیان تووش ببێت

﴿2﴾ (نوح) ووتی: ئەی گەلی خۆم بەڕاستی من (پێغەمبەرو) ترسێنەرێکی ئاشکرام بۆ ئێوە

﴿3﴾ کە ھەر خوا بپەرستن ولێی بترسن وە فەرمانبەرداری من بکەن

﴿4﴾ تا خوا لە گوناھەکانتان خۆش ببێت وە (بە زیندوویی) دەتان ھێڵێتەوە تا کاتی دیاری کراوی مردنتان، بێگومان کاتێ سزای خوا کە ھات دوا ناکەوێت ئەگەر بتانزانیایە

﴿5﴾ ووتی: ئەی پەروەردگارم من گەلەکەی خۆمم (بە پەنھانی) بانگ کرد بە شەو وبە ڕۆژ

﴿6﴾ وە هەتا بانگم دەکردن ئەوان زۆرتر دوور ئەکەوتنەوە لێم وھەڵئەھاتن

﴿7﴾ وە بێگومان من ھەر کات بانگم دەکردن (بۆ بڕوا ھێنان) تا لێیان خۆش ببیت ئەوان پەنجەکانیان دەکرد بە گوێچکەكانیاندا وە پۆشاکەکانیان دەدا بە سەرو چاویاندا وە بەردەوام دەبوون لە بێ باوەڕیدا، وە سەرکەشییان دەکرد چۆن سەرکەشییەك

﴿8﴾ لەپاشان بە ئاشکرا بانگم کردن

﴿9﴾ ئەمجا (دەمێك) بۆم ئاشکرا دەکردن، (دەمێك) بۆم پەنھان دەکردن بە پەنھان کردنێکی تەواو

﴿10﴾ ئەوسا پێم ووتن: داوای لێخۆشبوون بکەن لە پەروەردگارتان بەڕاستی پەروەردگارتان زۆر لێبووردەیە

﴿11﴾ (ئەمجا گەر وا بکەن) بارانی خوڕەم ولێزمەتان بۆ دەبارێنێ

﴿12﴾ وە سامان وکوڕی زۆرتان پێ دەبەخشێت وە باخ وباخاتی زۆرتان پێ دەدات وە جۆگە ئاوی زۆرتان دەداتێ

﴿13﴾ ئەوە چیتانە ناترسن لە شکۆ وگەورەیی خوا؟

﴿14﴾ لە کاتێکدا کە دروستی کردوون بە چەند قۆناغێك

﴿15﴾ ئایا نابینن کە خوا چۆن حەوت ئاسمانی دروستكردووە نھۆم لەسەر نھۆم

﴿16﴾ وە مانگی گێڕاوە لە ناویاندا بە ڕووناك وە ڕۆژیشی گێڕاوە بە چرا

﴿17﴾ وە خوا ئێوەی ڕوواندووە لە زەوی بە ڕوواندن

﴿18﴾ لەپاشان دەتان باتەوە ناوی وە دەرتان دەھێنێتەوە (لێی) بە دەرھێنان

﴿19﴾ خوا زەوی بۆ ڕاخستوون

﴿20﴾ تا ھاتوچۆ بکەن بە ڕێگە کراوەکانیدا

﴿21﴾ نوح ووتی: ئەی پەروەردگارم بێگومان گەلەکەم بێ فەرمانیان کردم وە شوێن کەسانێك کەوتن کە ماڵ و منداڵی قازانجی پێ نەگەیاندوە زیان نەبێ

﴿22﴾ وە پیلان وفڕو فێڵی زۆر گەورەیان کرد

﴿23﴾ وە ووتیان دەست ھەڵنەگرن لە بت وخواکانتان وە دەست ھەڵنەگرن لە (پەرستنی) وەد وسواع ویەغووث ویەعوق ونەسر (ئەمانە کۆمەڵە پیاوچاکێك بوون، جا کاتێك مردن، شەیتان ھات ووتی بەشوێنکەوتوانیان کە چەند پەیکەرێکیان بۆ بتاشن تاوەکو ھەمیشە لەبەرچاوتان بن، جا پاش ماوەیەك کەبەسەر چوو شەیتان ھات بەخەڵکی ووت ئەو پەیکەرانە بپەرستن، چونکە باوباپیرانتان ئەو پەیکەرانەیان پەرستووە، ئێوەش لەسەر ڕێبازی ئەوان بن)

﴿24﴾ وە بەڕاستی ئەوانە زۆر (خەڵك) یان گومڕا کرد، (خوایە) ئەم ستەمكارانە لە گومڕایی زیاتر ھیچی تریان بۆ زۆر مەکە

﴿25﴾ بەھۆی گوناھەکانیانەوە بە زریان خنکێنران، ئەمجا خرانە ئاگرەوە، ئیتر بێجگە لە خوا ھیچ یارمەتی دەرێکیان دەست نەکەوت

﴿26﴾ نوح فەرمووی: ئەی پەروەردگار مەیھێڵە لەسەر زەوی ھیچ کەسێك لە بێ بڕوایان

﴿27﴾ (چونکە) بێگومان ئەگەر تۆ وازیان لێ بھێنیت، بەندەکانی تۆ گومڕا دەکەن وە ھەر منداڵی تاوانباری سوپاس نەکەر دەخەنەوە

﴿28﴾ ئەی پەروەردگارم خۆش ببە لە خۆم وباوکم ودایکم وە لەو کەسە کە دێتە ماڵم بە بڕواداریەوە وە لە ھەموو پیاوان وژنانی ئیماندار

الجن

Surah 72

﴿1﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: نیگام بۆ کرا کە بێگومان چەند کەسێك لە جنۆکە گوێیان گرت (لە قورئان خوێندنەوەم) ئەمجا ووتیان: بەڕاستی ئێمە قورئانێکی سەر سوڕھێنەرمان بیست

﴿2﴾ ڕێنمونی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست ئێمەش باوەڕمان پێ کرد وە ھەرگیز کەس ناکەین بەھاوبەشی پەروەردگارمان

﴿3﴾ وە بەڕاستی بڵندە گەورەیی پەروەردگارمان - لە شتی ناشایستە -، ھیچ ھاوسەر ومنداڵێکی بۆ خۆی دانەناوە

﴿4﴾ بێگومان گێل ونەفامەکەمان درۆی نالەباری ھەڵدەبەست دەربارەی خوا

﴿5﴾ وە ئێمە پێمان وابوو کە ئادەمیی وجنۆکە ھەرگیز درۆ ناکەن دەربارەی خوا

﴿6﴾ بەڕاستی پیاوانێك لە ئادەمیی پەنایان دەبردە بەر پیاوانێك لە جنۆکە (کە بیان پارێزن) کەچی زۆرتر ماندوویان دەکردن

﴿7﴾ وە ئادەمیی گومانیان بردووە ھەروەك ئێوە - ئەی جنۆکە - گومانتان بردووە کە ئیتر خوا ھیچ پێغەمبەرێك نانێرێت

﴿8﴾ جنۆکەکان ووتیان : ئێمە دەگەڕاین بە شوێن دەنگ وباسی ئاسماندا کەچی بینیمان پڕکراوە لە پاسەوانی بەھێز وتیری ئەستێرەکان

﴿9﴾ وە بێگومان ئێمە جاران دادەنیشتین لە چەند شوێنێك لە ئاسمان بۆ گوێ گرتن، بەڵام ھەر کەسێك لەئێستا بە دواوە گوێ بگرێت تیرێکی ئەستێرە دەبینێت لە بۆسەیدایە

﴿10﴾ وە بەڕاستی نازانین ئایا خراپی ویستراوە بۆ ئەوانەی کە لە سەر زەوین؟ یان پەروەردگاریان ڕێنمونی ویستووە بۆیان؟

﴿11﴾ وە بێگومان ئێمە ھەندێکمان چاکین وە ھەندێکمان لەوە کەمتر، ئێمە جاران خاوەنی ڕێبازی زۆر بووین

﴿12﴾ وە ئێمە دڵنیا بووین کە ھەرگیز ناتوانین لە دەستی خوا دەرچین لە زەوی دا وە بە ھەڵھاتنیش لە دەستی خوا ڕزگار نابین

﴿13﴾ بەڕاستی ئێمە کاتێ ڕێنمونی (قورئان) مان بیست باوەڕمان پێ ھێنا، ئەمجا ھەر کەسێك بڕوای ھێنا بە پەروەردگاری خۆی ئیتر ناترسێت نە لە کەمیی (پاداشت) ونە لە زۆریی (تۆڵە)

﴿14﴾ وە بێگومان ئێمە ھەندێکمان موسوڵمانین وھەندێکمان ستەمکار، ئەمجا ئەوانەی موسوڵمان بوون ئەوە ئەوانە ڕێگای ڕاستیان دۆزیوەتەوە

﴿15﴾ بەڵام ئـەوانەی لەرێگای ڕاست لایانداوە (ستەمکارەکان) دەبنە سووتەمەنی دۆزەخ

﴿16﴾ (ئەمجا خوای گەورە دەفەرموێت) : ئەگەر ئەوان (مرۆڤ و جنۆکە) بەردەوام بوونایە لەسەر ڕێگای ڕاست ئاوی زۆرمان پێ ئەنۆشین (نیعمەتی زۆرمان دەدانێ)

﴿17﴾ ھەتا تاقیان کەینەوە تیایدا وە ھەر کەسێك ڕوو وەرگێڕێت لە یادی پەروەردگاری خۆی دەیخاتە ناو سزای دژوارەوە

﴿18﴾ بێگومان مزگەوتەکان بۆ پەرستنی خوان بەتەنھا، جگە لەئەو کەسی تری تێدا نەپەرسترێت، کەواتە لەگەڵ خوادا ھاوار لە کەسی تر مەکەن

﴿19﴾ وە بەندەی خوا (موحەممەد ﷺ) کاتێك کە ھەستا لە خوا بپاڕێتەوە (و بیپەرستێت)، (بێ بڕواکانی مەککە) نزیك بوو دابارن بە سەریدا

﴿20﴾ بڵێ: دڵنیا بن من ھەر خوای خۆم دەپەرستم وە کەس ناکەم بە ھاوبەشی

﴿21﴾ بڵێ: بەڕاستی من نەزیان ونەڕێنمونی ئێوەم بەدەست نیە

﴿22﴾ بڵێ: بێگومان کەسێك نیە کە من بپارێزێت لە (سزای) خوا، وە بێجگە لەو پەناگەیەك شك نابەم

﴿23﴾ (وە ھیچم بەدەست نیە) ڕاگەیاندن نەبێت لە خواوە وگەیاندنی پەیامەكانی ئەو نەبێت وە ھەر کەسێك بێ فەرمانی خوا وپێغەمبەری بکات ئەوە بێگومان ئاگری دۆزەخ بۆ ئەوە، تێیدا دەمێنێتەوە بە ھەمیشەیی

﴿24﴾ تا بەچاوی خۆیان دەبینن ئەو سزایانەی کە بەڵێنیان پێدراوە، ئەمجا ئەو کاتە دەزانن، کە کێ یارمەتیدەری کەمترە وژمارەی کەمە

﴿25﴾ بڵێ من نازانم ئاخۆ نزیکە ئەو ڕۆژی دواییەی کە بەڵێنتان پێدراوە یان پەروەردگارم ماوەیەکی دووری بۆ داناوە

﴿26﴾ ھەر خوایە زانا بە نھێنیەکان وە کەس ئاگادار ناکات بەسەر نھێنی خۆیدا

﴿27﴾ مەگەر بۆ پێغەمبەرێك کە خۆی ڕازی بێت، جا بێگومان خوا لەبەردەمی وپشتیەوە پاسەوان (لە فریشتە) دەنێرێت

﴿28﴾ تا بزانێت کە پەیامی خوای خۆیان گەیاندووە وە خوا ئاگادارە بەوەی کە لایانە وە ھەموو شتێکی (لەسەریان) ژماردووە بە ھەڵژماردن

المزمل

Surah 73

﴿1﴾ ئەی ئەو کەسەی کە خۆت داپۆشیووە

﴿2﴾ شەو ھەستە (شەو نوێژ بکە) مەگەر کەمێکی نەبێت

﴿3﴾ نیوەی یا کەمێك لە نیوەی کەم بکەرەوە

﴿4﴾ یا کەمێ لێی زیاد بکە، لەسەرخۆ قورئان بخوێنەرەوە و(بەڕێك وپێکی) دەوری بکەرەوە

﴿5﴾ بێگومان ئێمە لەمەولا بۆت دەنێرینە خوارەوە گوفتاری (قورئان)ی قورس وگران

﴿6﴾ بەڕاستی ھەستانی شەو دوای خەو (بۆ خواپەرستی) قورسترە وگرانترە لە ڕووی کردارەوە (لە ھی ڕۆژ وبەھێزترە بۆ دڵ)، دروسترە لە ڕووی ووتنەوە

﴿7﴾ بەڕاستی تۆ لە ڕۆژدا لە ھاتووچۆکردنێکی زۆردایت

﴿8﴾ ھەمیشە یادی پەروەردگارت بکە وە خۆت یەکلاکەرەوە بە یەکلایی کردنەوەیەکی تەواو

﴿9﴾ ئەو خوای ڕۆژھەڵات وڕۆژئاوایە ھیچ پەرستراوێکی بەڕاستی نیە تەنھا ئەو نەبێت، کەوابوو بیکە بە پارێزەر وپشتیوانی خۆت

﴿10﴾ دان بە خۆتدا بگرە لەسەر ئەو قسانەی کە دەیڵێن وە وازیان لێبهێنە ولێیان گەڕێ بە واز لێھێنانێکی جوان

﴿11﴾ واز بھێنە لە من وئەو خاوەن ناز ونیعمەتانەی کە ئایینی من بە درۆ دەزانن وە کەمێك مۆڵەتیان بدە

﴿12﴾ بێگومان لای ئێمە ھەیە کۆت وزنجیری قورس وگران وە ئاگری ھەڵگیرساو

﴿13﴾ وە خواردنی گەرو گیر ھەروەھا سزای پڕ لە داخ و دەرد

﴿14﴾ لەڕۆژێکدا کە زەوی وچیاکان دێنە لەرزە وە کێوەکان دەبن بە گردۆڵکە لە لمی ھەڵڕژاو

﴿15﴾ بێگومان ئێمە پێغەمبەرێکمان بۆ ناردن کە شایەتە لە سەرتان، ھەروەك پێغەمبەرێکمان نارد بۆلای فیرعەون

﴿16﴾ ئەمجا فیرعەون سەرپێچی ئەو پێغەمبەرەی کرد (سەرپێچی موسا) ئێمەش تۆڵەمان لێ سەند بە تۆڵە سەندنێکی سەخت

﴿17﴾ جا ئەگەر بێ بڕوایی بکەن چۆن خۆتان دەپارێزن، لە ڕۆژێکدا کە (بە ترس وسامی خۆی) مناڵان پیر دەکات

﴿18﴾ ئاسمان لەت دەبێت بەھۆی (سەختی) ئەو ڕۆژەوە، بەڵێنی خوا دێتە دی

﴿19﴾ بەڕاستی ئەم ئایەتانەی پێشوو پەند وئامۆژگارین، ئەمجا ھەرکەسێك کە بیەوێت ڕێگا دەگرێت بۆلای پەروەردگاری

﴿20﴾ بێگومان پەروەردگاری تۆ دەزانێت (ئەی موحەممەد ﷺ) کە تۆ ھەڵدەسیت (بۆشەو نوێژکردن) شتێك کەمتر لە دووبەش لە سێ بەشی شەو، وە نیوەی" یان سێیەكی وە دەستەیەك لەوانەی کە لە گەڵتدان وە خوا ئەندازەی شەو وڕۆژ دیاری دەکات، (خوا) زانی کە ئێوە ناتوانن ئەندازەی شەو نوێژ ڕابگرن لە بەرئەوە لێتان خۆش بوو، دەی ئەوەندەی بۆتان دەلوێت وئاسانە لاتان قورئان بخوێنن ودەوری بکەنەوە، (خوا) دەزانێت کە لەمەولا کەسانێکتان نەخۆش دەبێت وە کەسانێکی ترتان دەرۆن بەسەر زەویدا بە شوێن ڕۆزیی ونیعمەتی خوادا دەگەڕێن وەکەسانێکی ترتان دەجەنگن لە ڕێگای خوادا، ئەمجا بخوێننەوە لە قورئان ئەوەندەی کە بۆتان دەلوێ ولاتان ئاسانە وە نوێژ بکەن وزەکات بدەن وە قەرز بدەن بەخوا بە قەرزێکی چاك (مەبەست ئەوەیە خێر وخێرات وسەدەقە بکەن لە ڕێی خوادا)، ھەر چاکەیەك پێش بخەن بۆ خۆتان، لای خوا دەستان دەکەوێتەوە، ئەوەیشی لای خوایە چاکتر وگەورەترە لە ڕووی پاداشتەوە وە داوای لێخۆش بوون بکەن لە خوا، بەڕاستی خوا لێبووردە ومیھرەبانە

المدثر

Surah 74

﴿1﴾ ئەی ئەو کەسەی کە خۆت پێچاوەتەوە

﴿2﴾ ھەستە (خەڵکی) بێدار کەرەوە

﴿3﴾ وە پەروەردگارت بە گەورە بگرە

﴿4﴾ وە پۆشاکت بە پاك ڕابگرە

﴿5﴾ بەردەوام بە لەوازھێنان لە بت پەرستی و گوناە

﴿6﴾ وە شت مەبەخشە وبەزۆری بزانیت

﴿7﴾ وە لەبەر پەروەردگارت خۆت ڕابگرە

﴿8﴾ ھەر کاتێك کە فوکرا بە کەڕەنادا

﴿9﴾ ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی سەخت وگرانە

﴿10﴾ لەسەر کافران سووك وئاسان نیە

﴿11﴾ واز لە من وئەو کەسە بهێنە کە دروستم کردووە بە تەنھا

﴿12﴾ وە دارایی زۆر وزەبەندەم پێداوە

﴿13﴾ وە کوڕانی ئامادە وبەردەست

﴿14﴾ وە ھۆی ژیانم بۆ ڕاخستووە بە چۆن ڕاخستنێك

﴿15﴾ دوای ئەمانەش ھێشتا بە تەمایە زیاتری بدەمێ

﴿16﴾ نا ،(چاوەڕوان نەبێت) بە ڕاستی ئەو دەربارەی ئایەت ونیشانەکانی ئێمە بێباوەڕێکی کەلە ڕەقە

﴿17﴾ بەم زووانە سزای سەختی پێ دەچەژم

﴿18﴾ (چونکە) بیری کردەوە وھەڵیسەنگاند (قسەکەی خۆی)

﴿19﴾ دەك بە کوشت چێ چۆنی ھەڵسەنگاند

﴿20﴾ دووبارە بە کوشت چێ چۆنی لێکداوەتەوە

﴿21﴾ لە پاشان تەماشایەکی کرد

﴿22﴾ ئەوسا ناوچەوانی گرژ وڕووی ترش کرد

﴿23﴾ ئەمجا بە فیزێکەوە پشتی ھەڵکرد

﴿24﴾ جا ووتی ئەم قورئانە ھیچی تر نیە جادوویەك نەبێ کە وەرگیراوە

﴿25﴾ ئەم قورئانە ھەر گوفتاری مرۆڤە

﴿26﴾ (ئەو کەسە) زوو دەیخەمە دۆزەخەوە

﴿27﴾ تۆ چووزانیت کە دۆزەخ چیە ؟

﴿28﴾ (ئاگرێکە) ھیچ ناھێڵێتەوە وواز ناھێنێ

﴿29﴾ (بە یەکەم ھاڵاو) پێست ڕەش دەکاتەوە ودەیبرژێنێت

﴿30﴾ نۆزدە فریشتە ئەوەتان بە سەریەوە

﴿31﴾ ھەر فریشتەمان کردووە بە کار بەدەستی دۆزەخ وە ژمارەی ئەو فریشتانەمان نەگێڕاوە مەگەر بۆ تاقی کردنەوەی ئەوانەی بێ باوەڕن، تا ئەوانەی کتێبیان پێدراوە دڵنیا بن وە بڕوادارەکان بڕواکەیان زیاد بکات وە ھیچیان دوو دڵ نەبن ئەوانەی کتێبیان پێدراوە، ئیماندارانیش، وە تا بڵێن ئەوانەی کە نەخۆشی (ناپاکیی) یان لە دڵایە وە بێ بڕواکان، خوا چی مەبەستە بەم ژمارەیە کە لە غەریبیدا وەك مەسەل وایە، ئا بەوجۆرە خوا ئەو کەسەی کە بیەوێت گومڕای دەکات وە ئەو کەسەی کە بیەوێت ڕێنمونی دەکات وە کەس ژمارەی لەشکر وسەربازانی پەروەردگاری تۆ نازانێت جگە خۆی نەبێت وە ئەم ئایەتانە ھەر ئامۆژگاری و پەندن بۆ ئادەمی

﴿32﴾ نا، (وانیە) سوێند بە مانگ

﴿33﴾ وە سوێند بەشەو کە پشت ھەڵ دەکات ودەڕوا

﴿34﴾ وە سوێند بە بەرەبەیان کە ڕوون دەبێتەوە

﴿35﴾ بێ گومان سەقەر (دۆزەخ) یەکێکە لەشتە سامناکە گەورەکان

﴿36﴾ ترسێنەرە بۆ ھەموو خەڵکی

﴿37﴾ بۆ ئەو کەسەتان کە دەیەوێت پێش بکەوێت (لە چاکەدا) یان دواکەوێت

﴿38﴾ ھەموو کەسێك بارمتەی کار وکردەوەی خۆیەتی

﴿39﴾ جگە ھاوەڵانی دەستی ڕاست (چاکەکاران) نەبێت

﴿40﴾ کە لە باخاتی بەھەشتدا پرسیار لە یەکتری دەکەن

﴿41﴾ لە (حاڵی) تاوان باران

﴿42﴾ (ھەر لە بەھەشتیەكان وەڵام ئەداتەوە کە دیوومانن وپێمان ووتوون) چی ئێوەی خستووەتە دۆزەخەوە

﴿43﴾ ئەوانیش وتیان: ئێمە لە نوێژ گەران نەبووین

﴿44﴾ وە خۆراکمان نەدەدا بە ھەژاران

﴿45﴾ وەڕۆ دەچووین لەگەڵ ئەوانەی کە ڕۆ دەچوون (لە قسەی خراپە وبێ شەرعیدا)

﴿46﴾ وە باوەڕمان بە ڕۆژی دوایی نەبوو

﴿47﴾ تا مردن یەخەی پێگرتین

﴿48﴾ ئیتر تکای تکاکاران ھیچ قازانجێکیان پێ ناگەیەنێت

﴿49﴾ ئەوە چیانە ڕوو وەردەگێڕن لە ئامۆژگاری قورئان

﴿50﴾ ئەڵێی کەرە کێوی سڵ کەرن

﴿51﴾ لە شێر، (یان لەدەست کۆمەڵی تیر ھاوێژ) ھەڵھاتوون

﴿52﴾ بەڵکو ھەموو یەکێك لەوان ئەیەوێت چەندەھا نامەی کراوەی بۆ بنێردرێ(لە خواوە کە بڕوا بە موحەممەد ﷺ بهێنێت)

﴿53﴾ با چاوەڕوانی ئەوە نەبن بەڵکو ھەر ناترسن لە ڕۆژی دوایی

﴿54﴾ با پەشیمان بنەوە بە ڕاستی قورئان پەند وئامۆژگاریە

﴿55﴾ ئەمجا ھەر کەسێك بیەوێت با پەندی لێ وەربگرێت

﴿56﴾ ئامۆژگاری قورئان وەرناگرن مەگەر خوا بیەوێت، خوا شیاوی لێ ترسانە، وە شیاوی لێ خۆشبوونە

القيامة

Surah 75

﴿1﴾ سوێند دەخۆم بە ڕۆژی قیامەت

﴿2﴾ وە سوێند دەخۆم بە نەفسی لۆمەکەر (لەسەر خراپە)

﴿3﴾ ئایا مرۆڤ وا دەزانێت کە ئێسقانە (ڕزیوەکانی) کۆ ناکەینەوە

﴿4﴾ بەڵێ: بە تواناین لە سەر ڕێك خستنەوەی (نەقشی) سەر پەنجەکانی

﴿5﴾ بەڵکو ئینسان دەیەوێت تا لە ژیان دایە ھەر تاوان وخراپە بکات

﴿6﴾ دەپرسێ: کەی ڕۆژی دوایی دێت ؟

﴿7﴾ کاتێ: کە چاو ئەبڵەق بوو ؟

﴿8﴾ وە مانگ گیرا وتاریك بوو

﴿9﴾ وە ڕۆژ ومانگ کۆ کرانەوە

﴿10﴾ ئەو ڕۆژە مرۆڤ دەڵێت: لە کوێوە ھەڵبێین لە (سزای خوا)

﴿11﴾ نەخێر ھیچ پەناگەیەك نیە

﴿12﴾ لەو ڕۆژەدا ئارامگا ھەر لای پەروەردگاری تۆیە

﴿13﴾ لەو ڕۆژەدا ئادەمیی ھەواڵی پێدەدرێت لەوەی کە پێشی خستووە ودوای خستووە (لە چاکە وخراپە)

﴿14﴾ بەڵکو ئادەمی ئاگادارە بەحاڵی خۆی

﴿15﴾ با بڕوبیانووی زۆریش بھێنێتەوە

﴿16﴾ زمانت مەجوڵێنە (بەخوێندنەوەی قورئان لەکاتی دابەزینی وەحیدا) تا پەلەی تیدا بکەیت

﴿17﴾ بە ڕاستی (وەك بەڵێنمان داوە) بێگومان لەسەر ئێمەیە کۆکردنەوەی لە سنگتدا وخوێندنەوەی

﴿18﴾ ئەمجا کاتێ کە قورئانمان بۆ خوێندیتەوە (بە ھۆی جوبرەیلەوە) تۆش شوێن خوێندنەوەی ئەو بکەوە

﴿19﴾ لە پاشان دڵنیابە ڕوون کردنەوەشی لەسەر ئێمەیە

﴿20﴾ (زیندوو کردنەوە ھەر دەبێت) بەڵکو ئێوە ھەر دونیاتان خۆش دەوێت

﴿21﴾ گوێ بە ڕۆژی دوایی نادەن

﴿22﴾ زۆر ڕوخسار لەو ڕۆژەدا گەشاوەن

﴿23﴾ تەماشای پەروەردگاریان دەکەن

﴿24﴾ وە زۆر ڕوخساریش لەو ڕۆژەدا گرژ وتاڵن

﴿25﴾ دەزانن کە سزای پشت شکێن دەدرێن

﴿26﴾ نەخێر (ئاوا ناچێتە سەر بۆتان، جا پەشیمان ببنەوە!) چونکە کاتێك کە گیان گەیشتە گەرو (لەکاتی کێشانیدا)

﴿27﴾ ئەوسا (ھەندێك لەوانەی کە بەدەوریدان) دەڵێن: کەسێك نیە چارەسەری بکات وفریای بکەوێت؟

﴿28﴾ (ئەو کەسەی گیانی دەکێشرێت) دڵنیایە ئەوەی (تووشی بووە مردن و) جیابوونەوەیە

﴿29﴾ وە قاچ ولوولاقی بەیەکدا ئاڵا

﴿30﴾ ڕاپێچکردن لەو ڕۆژەدا بۆ لای پەروەردگارتە

﴿31﴾ جا (کافر) نەبڕوای ھێناو نە نوێژی کرد

﴿32﴾ بەڵکو ئاینی بەدرۆ دەزانی وپشتی تێ دەکرد

﴿33﴾ لە پاشان بە کەشخە وفیزەوە گەڕایەوە بۆ لای ماڵ ومنداڵی

﴿34﴾ تیاچوون بۆ تۆ (ئەی ئادەمی بێ بڕوا)، ئەمجا تیاچوون بۆ تۆ

﴿35﴾ دووبارە تیاچوون بۆ تۆ، ئەمجا تیاچوون بۆ تۆ

﴿36﴾ ئایا مرۆڤ وا دادەنێت کە ھەروا بەرەڵا دەکرێت (وپشت گوێ دەخرێت)

﴿37﴾ ئایا ئەو دڵۆپە ئاوێك نەبوو لەتۆو کە دەڕژێنرایە (منداڵدانەوە)؟

﴿38﴾ لە پاشان بوو بە پارچە خوێنێك، ئەمجا دروستیكرد وڕێکی خست

﴿39﴾ ئەمجا لەو تۆوە دوو جۆری دروستكرد نێر و مێ

﴿40﴾ ئایا ئەو زاتە توانای نیە بەسەر ئەوەدا کە مردووان زیندوو بکاتەوە

الإنسان

Surah 76

﴿1﴾ بێگومان بەسەر ئادەمی دا تێپەڕی ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژگار کە شتێکی وانەبوو ناوببرێت

﴿2﴾ بەڕاستی ئێمە ئادەمیزادمان دروست کرد لە دڵۆپێك ئاوی تێکەڵ لە گەلێ توخم تا تاقی بکەینەوە

﴿3﴾ بێگومان ئێمە ڕێنموونیمان کرد بۆ ڕاستەڕێ، جا یان سوپاسگوزارە، وە یان نا سوپاس و سپڵە

﴿4﴾ بەڕاستی ئێمە ئامادەمان کردووە بۆ بێ بڕوایان زنجییر وتەوقی زۆر (کە دەکرێتە گەردنیان) و ئاگری ھەڵگیرساو

﴿5﴾ بێگومان چاکەکاران لە پەرداخێکدا (شەراب)دەخۆنەوە کە ئاوێتەکەی لە سەرچاوەی کافورەوەیە

﴿6﴾ کە کانییەکە (لە بەھەشتدا) بەندەکانی خوا لێی دەخۆنەوە (لەھەر شوێنێکدا بیانەوێت) ھەڵیدەقوڵێن وفوارە دەکات

﴿7﴾ وەفا بە نەزر دەکەن وە لە ڕۆژێکیش دەترسن کە بەدی و سەختیەکەی ھەمووان دەگرێتەوە

﴿8﴾ وە خواردن ئەدەن بە ھەژاران وھەتیوان ودیلەکان ھەرچەند خۆیان حەزیشیان لێی بێت

﴿9﴾ (دەڵێن) بەڕاستی ئێمە تەنھا لەبەر ڕەزامەندی خوا خواردنتان دەدەینێ، چاوەڕوانی ناکەین لە ئێوە نە پاداشت ونە سوپاس

﴿10﴾ بەڕاستی ئێمە لە سزای پەروەردگارمان دەترسین لە ڕۆژێکی ترش و تاڵ و دژواردا

﴿11﴾ جا خوا پاراستنی لە خراپی ئەو ڕۆژە وە ڕووی گەش وشادومانی پێ بەخشین

﴿12﴾ وە پاداشتی دانەوە بەھۆی خۆڕاگرتنیان (لەسەر چاکە ودوور کەوتنەوە لە خراپە) بە بەھەشت و (پۆشاکی) ئاوریشم

﴿13﴾ پاڵی تیا دەدەنەوە لەسەر تەخت وقەنەفەی زۆر، نابینن تێیدا نە گەرمی ڕۆژ وە نە سەرمای بەهێز (واتە ھەوایەکی زۆر خۆشی ھەیە)

﴿14﴾ وە سێبەری درەختانی بەھەشت بەسەر سەریانەوەیە، وە ھێشووی میوەکانی نزیکە دەست وئاسان کراوە

﴿15﴾ دەگەڕێن بەسەریاندابە قاپی زیوین وپەرداخی شووشەوە

﴿16﴾ شووشە لە زیو بە ئەندازەی پێویست ئامادەکراون

﴿17﴾ لە بەھەشتدا شەرابیان لە پەرداخێکدا پێ دەنۆشرێت کە زەنجەبیلی تێکەڵاوە

﴿18﴾ (کە ئەویش) کانییەکە لە بەھەشتدا ناودەبرێت بە سەلسەبیل

﴿19﴾ دەگەڕێن بە سەریاندا نەوجەوانانی ھەمیشە لاو وڕوخۆش وپاك، کاتێك بیان بینیت وا دەزانیت دانەی مرواری پرژو بڵاوون

﴿20﴾ وە کاتێك بڕوانیت لەوێدا ناز ونیعمەت ودەسەڵاتێکی گەورە دەبینیت

﴿21﴾ لە بەریاندایە بەرگی نەرم ونۆڵی سەوزکار وپۆشاکی ئاوریشمین وە ڕازێنراونەتەوە بە بازنی زیو وە پەروەردگاریان شەرابی پاك وتەمیزی پێ نۆشین

﴿22﴾ (پێیان دەوترێت) ئەم بەھەشتە پاداشتی ئێوەیە وە ھەموو کۆششێکتان سوپاس کراوە

﴿23﴾ بێگومان ئێمە قورئانمان بۆ ناردیتە خوارێ بە ناردنی (بەش بەش)

﴿24﴾ کەواتە چاوەڕوانی فەرمانی خوا بکە وە فەرمانبەرداری ھیچ گوناھبار وبێ باوەڕێك مەکە

﴿25﴾ وە زیکر ویادی پەروەردگارت بکە، بەیانیان وئێواراندا

﴿26﴾ وە لە شەوا سوژدەی بۆ بەرە (نوێژ بکە) وە ستایشی خوا بکە لە بەشێکی زۆر لە شەودا

﴿27﴾ بێگومان ئەم بێ بڕوایانە دونیای بێ بەقایان خۆش دەوێ وە پشت گوێی دەخەن ڕۆژێکی قورس وگران (کە قیامەتە)

﴿28﴾ ئێمە ئەوانمان دروست کرد وجومگەکانیانمان قایم پێکەوە بەستووە وە کاتێك بمانەوێت دەیان گۆڕین بە کەسانی تری وەك خۆیان چۆن گۆڕینێك

﴿29﴾ ئەم سورەتە ئامۆژگاری وپەندە، ئەمجا ھەر کەسێك بیەوێت ڕێگا دەگرێتە بەر بۆ لای پەروەردگاری

﴿30﴾ وە ئێوە حەز ناکەن (لە گرتنی ئەو ڕێیە) مەگەر کاتێك کە خوا بیەوێت (وە بە زۆر ناچارتان بکات) بێگومان خوا زانا ودانا دروستكردارە

﴿31﴾ ئەوەی (خوا) بیەوێت دەیخاتە ناو میھرەبانی خۆیەوە وە ئامادەی کردووە بۆ ستەمکاران سزای سەخت

المرسلات

Surah 77

﴿1﴾ سوێند بە بای ڕەوانە کراوی، یەك لە دوای یەك

﴿2﴾ وە بەو (با) توندانەش ھەڵ دەکەن بە ھەڵکردنێکی قایم

﴿3﴾ وە بەو بایانەی کە ھەور دەبەن وبڵاوی دەکەنەوە

﴿4﴾ سوێندیش بەو (فریشتانە) ی بەچاکی حەق لە بەتاڵ جیا دەکەنەوە

﴿5﴾ ئەمجا سوێند بەو (فریشتانە) ش پەیامی (خوا بە پێغەمبەران) دەگەیەنن

﴿6﴾ بۆ (نەھێڵانی) بەھانە (ولێخۆشبوونیان) یان بۆ ترساندن

﴿7﴾ بەڕاستی ئەوەی کە بەڵێنتان پێدراوە (لە ھاتنی ڕۆژی دوایی) دێتە دی

﴿8﴾ ئەمجا کاتێك کە ئەستێرەکان تاریك بوون

﴿9﴾ وە دەمێك کە ئاسمان کەلێنی تێ بوو

﴿10﴾ وە کاتێك کێوەکان لە بێخ ھێنران وتەخت کران

﴿11﴾ وە ساتێک کە کات وشوێنی دیارکراو دانرا بۆ پێغەمبەران لەگەڵ ئوممەتەکانیاندا

﴿12﴾ بۆ چ ڕۆژێك دوا خراوە؟

﴿13﴾ بۆ ڕۆژی جیاکردنەوە

﴿14﴾ تۆ چووزانیت ڕۆژی جیاکردنەوە چی یە؟

﴿15﴾ وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا

﴿16﴾ ئایا گەلانی پێشینانمان لە ناو نەبرد

﴿17﴾ لە پاشان گەلانی دوای ئەوانمان وەك ئەوان لێ نەکرد

﴿18﴾ ھەر بەو جۆرەش دەکەین بە گوناھباران

﴿19﴾ وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا

﴿20﴾ ئایا ئێوەمان دروست نەکردووە لە ئاوێکی بێ نرخ؟

﴿21﴾ ئەمجا خستمانە جێگایەکی پتەوەوە

﴿22﴾ تا ماوەیەکی دیاریكراو

﴿23﴾ ئەمجا بەئەندازەگیریەکی ڕێك وپێك دروستمان کرد، ئای (ئێمە) چ ئەندازەگیرێکی تەواو وچاکین

﴿24﴾ وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا

﴿25﴾ ئایا ئێمە زەویمان نەکردۆتە کۆ کەرەوە

﴿26﴾ بۆ زیندووان ومردووان

﴿27﴾ وە لە ناویدا شاخانی بەرزی لەنگەر داکوتاومان داناوە وە ئاوی شیرینمان پێ نۆشین

﴿28﴾ (بەم بێ بڕوایانە دەوترێت) وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا

﴿29﴾ بڕۆن بۆ لای ئەو دۆزەخەی کە بە درۆتان دەزانی

﴿30﴾ بڕۆن بۆ لای سێبەری دوکەڵێکی سێ بەش

﴿31﴾ نە سێبەرێکی فێنکە ونەشتێك لە گڕی (دۆزەخ) بەرگری بکات

﴿32﴾ بەڕاستیی دۆزەخ پزیسکی وەك کۆشك دەھاوێژێت

﴿33﴾ (بەرودوا دەڕۆن) ئەڵێ ی کاروانی حوشتری زەردن

﴿34﴾ وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا

﴿35﴾ ئەمڕۆ ڕۆژێکە (بێ باوەڕان) ناتوانن قسەی تێدا بکەن

﴿36﴾ وە مۆڵەت نادرێن کە بڕوبیانوو بھێننەوە

﴿37﴾ وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا

﴿38﴾ ئەمڕۆ ڕۆژی بڕیاردانە (جیاکردنەوەیە) ئێوە وپێشینانمان کۆ کردوەتەوە

﴿39﴾ سا ئەگەر فێڵ وپیلانێکتان ھەیە ئەنجامی بدەن

﴿40﴾ وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا

﴿41﴾ بێگومان پارێزکاران ولەخواترسان لە سێبەرو (قەراغی) کانیاوی زۆران

﴿42﴾ وە لەناو میوەھاتێکدان کە حەزی لێ دەکەن

﴿43﴾ (پێیان دەڵێن) بخۆن وبخۆنەوە نۆشتان بێ بەھۆی ئەوەی کە دەتان کرد

﴿44﴾ بێگومان ئێمە ئاوا پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە

﴿45﴾ وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا

﴿46﴾ (ئەی کافران) بخۆن وڕابوێرن ماوەیەکی کەم (لە دونیادا)، بەڕاستی ئێوەن تاوانباران

﴿47﴾ وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا

﴿48﴾ وە کاتێك پێیان بوترێت (لەخوا بترسن و) کڕنوش بەرن، کڕنوش نابەن

﴿49﴾ وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا

﴿50﴾ (ئەگەر ئەوان باوەڕ بە قورئان نەکەن)ئیتر بە چ فەرموودەیەکی تر بڕوا دەھێنن دوای قورئان؟

النبأ

Surah 78

﴿1﴾ ئەوە لەچی پرسیار لەیەکتری دەکەن (ئەو بێ بڕوایانە)

﴿2﴾ لەو دەنگ وباسە گەورەیە پرسیار دەکەن؟

﴿3﴾ کە ئەوان تێیدا جیاوازن

﴿4﴾ نا، با پەشیمان بنەوە، لەمەولا تێدەگەن

﴿5﴾ دووبارە(دەڵیم) نا، لەمەولا تێدەگەن

﴿6﴾ ئاخۆ زەویمان بۆ ڕانەخستوون ؟

﴿7﴾ وە کێوەکانمان نەگێڕاوە بە مێخ ؟

﴿8﴾ وە ئێوەمان دروست نەکردوە بەجووت

﴿9﴾ وە نوستنمان نەکردووە بەھۆی حەسانەوەتان

﴿10﴾ وە شەومان نەگێڕاوە بەکاڵا (داپۆشەر)

﴿11﴾ وە ڕۆژمان نەگێڕاوە بەکاتی ژیان (و ھەڵسوڕان وپەیداکردنی ژیوار)

﴿12﴾ وە حەوت ئاسمانی بەھێزمان دروست نەکردوە لە سەرتانەوە ؟

﴿13﴾ وە دروستمان نەکردوە چرایەکی درەوشاوە (کە ڕۆژە)

﴿14﴾ وە ئاوی لێزمە وبەخوڕمان نەناردۆتە خوارەوە لە ھەورە گوشراوەکانەوە

﴿15﴾ تا پێی بڕوێنین دانەوێڵە وگژو گیاو

﴿16﴾ باخاتی پڕ وچڕ

﴿17﴾ بەڕاستی ڕۆژی جیاکردنەوەی (چاك وخراپ) کاتێکی بۆ دیاری کراوە

﴿18﴾ ئەو ڕۆژەی کە فوو دەکرێت بەکەڕەنادا ئەمجا پۆل پۆل دێن

﴿19﴾ وە ئاسمان (لە ھەموو لایەکەوە) کرایەوە وبوو بەدەرگا

﴿20﴾ وە کێوەکان خرانە ڕێ وبوون بە (تراویلکە=سەراب)

﴿21﴾ بەڕاستی دۆزەخ پەرێزگای بێ بڕوایانە (ودەمێکە چاوەڕوانیانە)

﴿22﴾ وەجێ گەڕانەوەی یاخییانە

﴿23﴾ تێیدا دەمێننەوە ھەزاران ساڵ (ماوەیەکی زۆر)

﴿24﴾ تێیدا نا چەژن نەساردی وفێنکی ونەخواردنەوە

﴿25﴾ ئاوی لەکوڵ وکێم وزوخاو نەبێت

﴿26﴾ پاداش دەدرێنەوە بەپێ ی کردەوەیان

﴿27﴾ چونکە بێگومان ئەوان بەتەمای لێپرسینەوە نەبوون

﴿28﴾ وە ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانی چۆن بەدرۆ زانینێك

﴿29﴾ لە کاتێکدا ھەموو شتێکمان ژماردووە (لە سەریان) بە نوسیین

﴿30﴾ ئەمجا بچەژن(سزای خۆتان) ھیچتان بۆ زیاد ناکەین سزا نەبێت

﴿31﴾ بێگومان جێگای پیرۆز وبەھرەمەندی ھەیە بۆ پارێزکاران ولەخواترسان

﴿32﴾ باخات وھەموو جۆرە ترێیەك

﴿33﴾ وە کچانی تازە مەمك کردووی ھاوتەمەن

﴿34﴾ وە پەرداخی پڕ (لە شەراب)

﴿35﴾ قسەی بێھوودە ودرۆی تێدا نابیستن

﴿36﴾ (پاداش دەدرێنەوە بە) پاداشتێکی تەواو لەلایەن پەروەردگاری تۆوە

﴿37﴾ پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی ونێوانی ئەوانە، خوایەکی بەخشندە ومیھرەبانە وکەس توانای تکا کردن و(قسە کردنی) نیە

﴿38﴾ لە ڕۆژێکدا کە جوبرەیل وفریشتە بەڕیز دەوەستن، کەسیان قسە ناکەن مەگەر ئەوە کەخوا ڕێی بدات وقسەی بەڕێ و جێ بکات

﴿39﴾ ئەو ڕۆژە ڕاست وبێگومانە، ئەمجا ھەرکەسێك وویستی ڕێگای گەڕانەوە دەگرێت بۆ لای پەروەردگاری خۆی

﴿40﴾ بێگومان ئێمە ئێوەمان ئاگادار کرد لە سزایەکی نزییك، لە ڕۆژێکی وادا کە مرۆڤ دەبینێت (پاداشی) ئەو کردەوانەی کە پێشەکی بەدەستی خۆی ناردوونی، وە بێ بڕوا (لەو ڕۆژەدا) دەڵێت: خۆزگە گڵ بوومایە (نەك مرۆڤ)

النازعات

Surah 79

﴿1﴾ سوێند بەو فریشتانەی کە گیانی کافران(لە لەشیان) بە سەختی دەردەھێنن

﴿2﴾ وە بەو فریشتانەی کە گیانی باوەڕداران بە ئاسانی دەردەهێنن

﴿3﴾ وە سوێند بەو فریشتانەی کە خێرا فەرمانی خوا جێ بەجێ دەکەن

﴿4﴾ وە سوێند بەو فریشتانەی کە پێشبڕكێ دەکەن (لە بەجێهێنانی فەرماندا)

﴿5﴾ وە سوێند بەو فریشتانەی کە تەگبیری کاروبار دەکەن (واتە سوێند بەمانە ئەوەی بەڵێنتان پێدراوە دێتە دی)

﴿6﴾ ڕۆژێکە بومەلەرزە زەوی دەلەرزێنێ

﴿7﴾ بومەلەرزەیەکی تریشی بەدوایدا دێت، مردووان زیندوو دەبنەوە

﴿8﴾ زۆر دڵ لەو ڕۆژەدا دەلەرزێت

﴿9﴾ چاویان سەر بەرەو ژێر دەبێت

﴿10﴾ (ئەمڕۆ بەگاڵتەوە) دەڵێن ئاخۆ ئێمە(لە پاش مردن) دەگەڕێنرێینەوە بۆ ژیانی پێشوو؟

﴿11﴾ ئایا کە بووین بە ئێسقانی ڕزییو (چۆن زیندوو دەبینەوە)

﴿12﴾ ووتیان ئائەوە ئەگەر وابێت گەڕانەوەیەکی بەزیانە

﴿13﴾ بێگومان ئەو زیندوو بوونەوەیە ھەر یەك نەعرەتەیە

﴿14﴾ ئیتر کتوپڕ وان لە دەشتێکی سپی کاکی بە کاکیدا

﴿15﴾ ئایا داستانی مووسات پێ گەیشتووە

﴿16﴾ کاتێك کە پەروەردگاری بانگی کرد لەشیووی پیرۆزی طوا وە

﴿17﴾ (پێی ووت) بڕۆ بۆ لای فیرعەون(چونکە) بەڕاستی یاخیی بووە

﴿18﴾ وە پێی بڵێ: ئایا دەتەوێ پاك ببیتەوە (لە گوناە)

﴿19﴾ وە ڕێت نیشاندەم بۆ(ناسینی) پەروەردگارت تا لێی بترسییت

﴿20﴾ ئەمجا نیشانە ھەرە گەورەکەی نیشان دا (گۆچان لەگەڵ دەستە سپیەکەی)

﴿21﴾ کەچی بە درۆی زانی وسەرپێچی کرد

﴿22﴾ لە پاشان پشتی ھەڵکرد وڕۆی بەپەلە

﴿23﴾ ئەمجا(جادوو گەرانی) کۆکردەوە وبانگی کردن

﴿24﴾ پاشان ووتی: من پەروەردگاری ھەرە گەورەتانم

﴿25﴾ ئەمجا خوا گرفتاری کرد بە سزای ھەردوو جیھان

﴿26﴾ بەڕاستی لەم داستانەدا پەند ھەیە بۆ کەسێك لەخوا بترسێت

﴿27﴾ ئایا دروستكردنی ئێوە گرانترە یان ئاسمان ؟ وە دروستیشی کرد

﴿28﴾ باڵای بەرز کردەوە وڕێکی خست

﴿29﴾ وە شەوی ئەوی تاریك کرد ودەریخست(ڕووناکی) ڕۆژی

﴿30﴾ لە پاشان زەوی ڕاخست

﴿31﴾ ئاو ولەوەڕگای لێ دەرھێنا

﴿32﴾ وە شاخەکانی پتەو دامەزراند

﴿33﴾ بۆ بەھرەمەندی وژیانی خۆتان وئاژەڵتان

﴿34﴾ ئەمجا کاتێك کە ڕووداوی گەورە ھات (کە ڕۆژی دواییە)

﴿35﴾ ئەو ڕۆژەی کە مرۆڤ کردەوەی خۆی تێدا بیر دەکەوێتەوە

﴿36﴾ وە دۆزەخ پیشاندرا بۆ ھەر کەسێك کە بڕوانێت

﴿37﴾ (لەو ڕۆژەدا چاکە وخراپە بەپێی کردەوە دابەش دەکرێت) ئەمجا ئەو کەسەی سەرکەش بووبێت

﴿38﴾ وە ژیانی دونیای ھەڵبژاردبێت

﴿39﴾ ئەوە بێ گومان دۆزەخ جێگایەتی

﴿40﴾ وە ئەو کەسەی کە ترسابێت لە وەستانی بەردەم پەروەردگاری بۆ لێپرسینەوە وە بەرگری نەفسی خۆی کردبێت لە ئارەزووی خراپە

﴿41﴾ ئەوە بێگومان بەھەشت جێگایەتی

﴿42﴾ (ئەو بێ باوەڕانە بەگاڵتە ولاقرتیەوە) پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی ڕۆژی دوایی کەی دەبێت وکەی دێت

﴿43﴾ تۆ چیت داوە لە بیر لێکردنەوەی ( تۆ چۆن لەم بارەوە دەدوێی)؟

﴿44﴾ زانینی ئەوە ھەر لای پەروەردگارتە

﴿45﴾ بێگومان تۆ ھەر ترسێنەری کەسێکیت کە لەو ڕۆژە بترسێت

﴿46﴾ بێ بڕواکان کە ئەو ڕۆژە دەبینن وا دەزانن کە نەماونەتەوە ئێوارەیەك یا چێشتەنگاوێ نەبێت لە دونیادا

عبس

Surah 80

﴿1﴾ (پێغەمبەر ﷺ) ڕووی گرژ کرد وپشتی ھەڵکرد

﴿2﴾ کە کوێرێك (عەبدوڵڵای کوڕی ئوم مەکتوم) ھات بۆ لای

﴿3﴾ تۆ چووزانیت؟ بەڵکو ئەو(کوێرە) بیەوێ پاك ببێتەوە

﴿4﴾ یان بیری بکەوێتەوە(ئەوەی کە لە بیری چۆتەوە) ئەمجا ئەو بیر کردنەوەیە سوودی پێ بگەیەنێت

﴿5﴾ کەچی ئەوەی کە خۆی بێ نیاز دەزانێت (مەبەست پێی بت پەرستەکانی قوڕەیشە)

﴿6﴾ تۆ ڕووی تێ دەکەیت

﴿7﴾ وە ھیچ لەسەر تۆ نیە کە ئەو بێ باوەڕە خۆی پاك نەکاتەوە

﴿8﴾ بەڵام ئەو کەسەی کە بەپەلە دێ بۆ لات

﴿9﴾ وە لەخوا دەترسێت

﴿10﴾ تۆ خۆتی لێ ھەڵە دەکەیت

﴿11﴾ وا مەکە! بێ گومان ئەو ڕێنمونیانەی(کەبۆت ھاتووە) بێدارکەرەوەی(ئادەمی) یە

﴿12﴾ ئەمجا ئەو کەسەی بیەوێت یادی خوا دەکات

﴿13﴾ (کە ئەو ڕێنمونیانەش نوسراونەتەوە) لە چەند پەڕەیەکی بەڕێز وپیرۆزدا

﴿14﴾ پایە بڵندی پاك

﴿15﴾ کە بەدەست نوێنەرانی

﴿16﴾ بەڕێزی خێر خواوەن

﴿17﴾ بەکوشت چێت(خراپترین نەفرینی لێ بێ) ئادەمی، چەند پێ نەزان وسپڵەیە

﴿18﴾ (بییرناکاتەوە بزانێت کە) خوا لە چی دروستی کردووە؟

﴿19﴾ لەدڵۆپێك ئاو دروستی کردووە وڕێکی خستووە

﴿20﴾ لە پاشان ڕێگای(چاك وخراپی) بۆ ئاسان کردووە

﴿21﴾ ئەمجا دەیمرێنێت ودەیخاتە گۆڕەوە

﴿22﴾ لە پاشان کاتێك کە وویستی زیندووی دەکاتەوە

﴿23﴾ بەڕاستی ئەوەی کە خوا فەرمانی پێداوە ھێشتا (ئادەمیی) بەجێی نەھێناوە

﴿24﴾ دەبا مرۆڤ سەیری خواردەمەنیەکەی بکات

﴿25﴾ بەڕاستی ئێمە لە ھەورەوە بارانمان داڕژاند چۆن داڕژاندنێك

﴿26﴾ لە پاشان زەویمان لەت لەت کرد (بەگیا) چۆن لەت کردنێك

﴿27﴾ ئەمجا ڕوواندمان لەناوییدا دانەوێڵە

﴿28﴾ وترێ وسەوزە

﴿29﴾ وزەیتون ودار خورما

﴿30﴾ وباخاتی چڕوپڕو

﴿31﴾ میوە ولەوەڕ

﴿32﴾ بۆ ژیانی خۆتان وئاژەڵتان

﴿33﴾ کاتێك کە شاخە وشریخەی (ڕۆژی دوایی) ھات

﴿34﴾ ئەو ڕۆژەی کە مرۆڤ ڕادەکات لە برای

﴿35﴾ وە لە دایکی وباوکی

﴿36﴾ وە لە ژنی وکوڕەکانی

﴿37﴾ ھەموو یەکێك لەوان لەو ڕۆژەدا کارێکی وای ھەیە کە سەر کەسی تری نەپەرژێت

﴿38﴾ زۆر ڕوخسار لەو ڕۆژەدا گەش وجوانن

﴿39﴾ دەم بە پێکەنین وشادمانن

﴿40﴾ وە زۆر ڕوخسار لەو ڕۆژەدا، تەپوتۆزیان بەسەرەوەیە

﴿41﴾ لە داماویدا ڕەش داگیرساون

﴿42﴾ ئەوانە ئەوانەن کە بێ باوەڕ وگوناھکار وتاوانبارن

التكوير

Surah 81

﴿1﴾ کاتێك کە ڕۆژ پێچرایەوە و(ڕووناکی نەما)

﴿2﴾ وە دەمێك کە ئەستێرەکان ھەڵ وەرین وکەوتنە خوارەوە ( تاریك بوون)

﴿3﴾ وە کاتێك کە کێوەکان خرانەڕێ (واتە لە شوێنی خۆیان خزێندران)

﴿4﴾ وە کاتێك کە وشترە ئاوسەکان وازیان لێ ھێنرا

﴿5﴾ وە کاتێك کە جانەوەران کۆکرانەوە

﴿6﴾ وە دەمێك کە دەریاکان ھەڵگیرسێنران (تێکەڵ کران)

﴿7﴾ وە ساتێك کە ھەموو گیانێك جووتکرایەوە (لەگەڵ لاشەدا)

﴿8﴾ وە کاتێك پرسیارکرا لە کچانی زیندە بە چاڵ

﴿9﴾ کە بەچ گوناھێك کوژران

﴿10﴾ وە کاتێك کەنامەی(کردەوە) بڵاوکرایەوە و(دابەشکرا)

﴿11﴾ وە دەمێك کە ئاسمان داماڵێنراو پێچرایەوە

﴿12﴾ وە کاتێك کە دۆزەخ ھەڵگیرسێنرا

﴿13﴾ وە ساتێك کە بەھەشت نزیك خرایەوە

﴿14﴾ ئەوکاتە ھەموو کەسێك دەزانێت کەچی ئامادە کردوە (بۆ خۆی لە چاکە وخراپە)

﴿15﴾ سوێند بەو(ئەستێرە گەڕۆکانەی) دەگەڕێنەوە

﴿16﴾ بەو ئەستێرانەی کە پەنا دەگرن ودیار نامێنن

﴿17﴾ وە بەشەو کەتاریك دەبێت

﴿18﴾ وە بە بەیانی کە ھەناسە دەدات

﴿19﴾ بێگومان ئەو قورئانە گوفتاری ڕەوانەکراوێکی پایە بەرزە (کە فریشتەی وەحیە)

﴿20﴾ بەھێزە، لای خاوەنی عەرش(لای خوای گەورە)، وخاوەنی پلە وپایەیە

﴿21﴾ قسە ڕەوایە لەناو فریشتەدا ودەست پاکە

﴿22﴾ ھاوڕێکەتان(کە موحەممەدە ﷺ) شێت نیە (وەك ئێوە دەڵێن)

﴿23﴾ سوێند بەخوا بێگومان(ئەو) (فریشتەی وەحی) دیوە لە ئاسۆی ڕووندا

﴿24﴾ وە ئەو ڕژد وچرووك نیە لەگەیاندنی وەحی وپەیامەکەیدا

﴿25﴾ وە ئەو(قورئانە) قسەی شەیتانی دەرکراو لە بەزەیی خوا نیە (وەك ئێوە دەڵێن)

﴿26﴾ ئەوە بۆ کوێ دەڕۆن

﴿27﴾ ئەو قورئانە تەنھا ئامۆژگاریە بۆ ھەموو جیھانیان

﴿28﴾ بۆ ئەو کەسانەی کە بیانەوێت بەڕێی ڕاستدا بڕۆن لە ئێوە

﴿29﴾ ئێوە ئارەزووی(ڕێی ڕاست) ناکەن مەگەر کاتێك کە پەروەردگاری ھەمووان بیەوێت وە ناچارتان بکات پێی

الإنفطار

Surah 82

﴿1﴾ کاتێك کە ئاسمان لەت بوو

﴿2﴾ وەدەمێك کە ئەستێرەکان(کەوتنە خوارەوە) بە پەرش وبڵاوی

﴿3﴾ وە ساتێك کە دەریاکان تێکەڵ کران

﴿4﴾ وە ساتێك کە گۆڕەکان ژێرە وژوور کران واتە (مردووەکان ھاتنە دەرەوە)

﴿5﴾ ئەو کاتە ھەموو کەسێك دەزانێت کە چی لەپێشەوە ناردوەو(چیشی) دوا خستوە (بۆ خۆی)

﴿6﴾ ئەی ئینسان چی تۆی خەلەَتاندووە بە پەروەردگاری بەڕێز وگەورەت (وا لێی یاخی بوویت)

﴿7﴾ ئەو(پەروەردگارەی) کە دروستی کردوویت وڕێکی خستوویت وجیای کردویتەوە (لە گیان لەبەرانی تر)

﴿8﴾ لە ھەر وێنەیەکدا کە خۆی ویستبێتی یەکی خستوویت

﴿9﴾ وانیە (کە تێی گەیشتوویت) بەڵکو (ڕۆژی) پاداشت بەدرۆ دەزانن

﴿10﴾ بێگومان چەند چاودێرێکتان بەسەرەوەیە

﴿11﴾ کە بەڕێز ونووسەرن

﴿12﴾ ھەرچی بکەن دەیزانن

﴿13﴾ بەڕاستی چاکەکاران لەناو ناز ونیعمەتدان

﴿14﴾ بێگومان بەدکاران لە دۆزەخان

﴿15﴾ لە ڕۆژی پاداشتدا دەچنە ناویەوە

﴿16﴾ وە ئەوان لێی دەرناچن

﴿17﴾ تۆ چووزانیت کە ڕۆژی پاداشت چیە

﴿18﴾ دووبارە چووزانیت ڕۆژی پاداشت چیە

﴿19﴾ ڕۆژێکە کە ھیچ کەس ھیچی بەدەست نیە بۆ ھیچ کەس، وە فەرمان لەو ڕۆژەدا ھەر بۆ خوایە

المطففين

Surah 83

﴿1﴾ ھاوار وتیاچوون بۆ تەرازوو بازان

﴿2﴾ ئەوانەی کە کاتێك پێوانە بکەن (بۆ خۆیان) لەسەر (ماڵی) خەڵکی بەتەواوی وەریدەگرن

﴿3﴾ بەڵام کاتێك بۆیان پێوانە یان کێشانە بکەن کەمیان دەدەنێ

﴿4﴾ ئایا ئەوانە نازانن کە بێگومان زیندوو دەکرێنەوە؟

﴿5﴾ لە ڕۆژێکی گەورەدا

﴿6﴾ ڕۆژێك کە خەڵك لەبەردەم پەروەردگاری جیھانیاندا دەوەستن

﴿7﴾ با پەشیمان بنەوە، چونکە بەڕاستی نامەی تاوانباران لە ناو دەفتەرێکی پەستی ڕەشدایە

﴿8﴾ تۆ چوزانیت ئەو دەفتەرە چیە

﴿9﴾ دەفتەرێکی نوسراوە

﴿10﴾ ھاوار لەو ڕۆژەدا بۆ بێ بڕوایان

﴿11﴾ ئەوانەی کە بڕوا ناکەن بەڕۆژی پاداشت دانەوە

﴿12﴾ کەس ئەو ڕۆژە بە درۆ نازانێت مەگەر ھەموو ستەم کارێکی گوناھبار

﴿13﴾ ھەر کاتێك کە ئایەتەکانی ئێمەی بۆ بخوێنرێتەوە دەڵێ(ئەمانە) ئەفسانەی پێشینانن

﴿14﴾ نەخێر وانیە بەڵکو ژەنگی ئەو(خراپانەی) کە دەیانکرد پەردەی ھێناوە بەسەر دڵیاندا

﴿15﴾ نەخێر بەڕاستی ئەوان لەو ڕۆژەدا، بێ بەشن لە بینینی پەروەردگاریان

﴿16﴾ لە پاشان بێگومان ئەوان دەچنە دۆزەخەوە

﴿17﴾ ئەمجا پێیان دەووترێت ئەمە ئەوەیە کە بڕواتان پێ نەدەکرد

﴿18﴾ بەڕاستی نامەی (کرداری) چاکەکاران لەناو دەفتەرێکی بەرزدایە

﴿19﴾ تۆ چوزانییت ئەو دەفتەرە بەرزە چیە؟

﴿20﴾ دەفتەرێکی نوسراوە

﴿21﴾ نزیکانی خودا دەیبینن

﴿22﴾ بێگومان چاکەکاران لە ناز ونیعمەتدان

﴿23﴾ لەسەر تەخت وبارەگاوە سەیر دەکەن

﴿24﴾ دەبینیت لە ڕوخساریاندا جوانی وگەشاوەیی خۆشگوزەرانی

﴿25﴾ شەرابی پاکی سەر بەمۆریان پێ دەدرێ بیخۆنەوە

﴿26﴾ کە دوا قومی بۆنی میسکە، بۆ ئەوە با پێشبڕکێ بکەن پێشبڕکێ کاران

﴿27﴾ تێکەڵ کراو لە ئاوی تەسنیمە

﴿28﴾ کانییەكە کە نزیك کراوەکان لێی دەخۆنەوە

﴿29﴾ بێگومان ئەوانەی کە بەدکار بوون پێ دەکەنین بەوانەی کە بڕوایان ھێنا بوو

﴿30﴾ وە کاتێك کە بەلایاندا بڕۆشتنایە چاویان لێ دادەگرتن

﴿31﴾ وەکاتێکیش بگەڕانایەتەوە بۆ لای ماڵ ومنداڵیان، بە پێکەنین وگاڵتەکردن (بە بڕوادارانەوە) دەگەڕانەوە

﴿32﴾ وە کاتێکیش بیانبینینایە ئەیانووت: ئەمانە گومڕان

﴿33﴾ لە کاتێکدا کە(ئەوان) بە چاودێر نە نێرراون بۆ سەر بڕواداران (تا ئەم قسەیە بکەن)

﴿34﴾ ئەمڕۆ(کە ڕۆژی دواییە) ئەوانەی کە بڕوادار بوون بە بێ بڕواکان پێ دەکەنن

﴿35﴾ لەسەر قەنەفە وكورسیەوە سەیر دەکەن

﴿36﴾ (تا بزانن) تۆڵەی ئەو بێ بڕوایانە دراوەتەوە، لەسەر ئەو کردەوانەی کە دەیان کرد( لە دونیادا)؟

الإنشقاق

Surah 84

﴿1﴾ کاتێك کە ئاسمان لەت بوو

﴿2﴾ وە ملکەچی کرد بۆ پەروەردگاری ودەبێ ھەرواش بێت

﴿3﴾ وساتێك کە زەوی ڕاکێشرا وپانکرایەوە (ڕاخرا)

﴿4﴾ وە ئەوەی تێیدابوو فڕێیدا وھیچی لەناودا نەما

﴿5﴾ وە ملکەچی کرد بۆ پەروەردگاری ودەبێ ھەرواش بێت

﴿6﴾ ئەی ئینسان تۆ بێگومان تێکۆشەریت بەرەو پەروەردگارت بەتێکۆشان ! ئەوسا پێی دەگەیت

﴿7﴾ ئەمجا ئەو کەسەی کە نامەی(کردەوەی) درایە دەستی ڕاستی

﴿8﴾ ئەوسا پرسینەوەیەکی سووك وئاسانی لەگەڵ دەکرێت

﴿9﴾ وە بەدڵخۆشی دەگەڕێتەوە بۆ لای کەسوکاری

﴿10﴾ وە ئەو کەسەی نامەی لە پشتەوە درایە دەستی

﴿11﴾ ئەوە بە زووی داوای مردنی خۆی دەکات

﴿12﴾ وە دەچێتە دۆزەخەوە

﴿13﴾ (چونکە) بێگومان ئەو لەناو کەسوكاریدا دڵخۆش بووە

﴿14﴾ وە ئەو وای گومان دەبرد، کە ھەرگیز ناگەڕێتەوە (لای خوا)

﴿15﴾ نەخێر وانیە ! چونکە بەڕاستی پەروەردگاری ئەو ئاگادار بووە بەو

﴿16﴾ سوێند بە سووریی کەناری ئاسمان

﴿17﴾ وە بەشەو وئەو شتانەی کە کۆیان دەکاتەوە

﴿18﴾ وە بەمانگ کاتێك کە پڕ دەبێتەوە

﴿19﴾ (ئێوە) تێ ئەپەڕن لە حاڵێکەوە بۆ حاڵێکی تر

﴿20﴾ ئیتر بۆچی بڕوا ناھێنن ؟

﴿21﴾ وە کاتێك کە قورئانیان بۆ بخوێنرێتەوە سوژدە نابەن (ملكەچی ناکەن)

﴿22﴾ بەڵام ئەوانەی کە بێ بڕوان بە درۆی ئەزانن

﴿23﴾ وە خوا چاك ئاگادار وزانایە بەوەی کە لەدڵی دەگرن

﴿24﴾ کەواتە مژدەیان بدەرێ بە سزای سەختی (قیامەت)

﴿25﴾ بەڵام ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە وکردەوە باشەکانیان کردووە، بۆ ئەوان ھەیە پاداشتی بێ بڕانەوە

البروج

Surah 85

﴿1﴾ سوێند بە ئاسمانی خاوەن بورجەکان

﴿2﴾ وە بەو ڕۆژەی کە بەڵێنی پێدراوە

﴿3﴾ وە بەھەموو بینەرو بینراوێك(یا شایەت وشایەتی لەسەر دراو یا ڕۆژی ھەینی وڕۆژی عەرەفە)

﴿4﴾ بەکوشت چن خاوەن چاڵەکان (لە غەمەکان)

﴿5﴾ ئەو ئاگرەی خاوەن سووتەمەنی (و بڵێسەیە)

﴿6﴾ کاتێک کە ئەوان دانیشتبوون بەدەوری (ئاگرەکە) دا

﴿7﴾ وە ئەوان سەیری ئەوەیان دەکرد کە دەیان کرد بە بڕوادارەکان

﴿8﴾ وە ئەم سزایەش ھەر لەبەر ئەوە دەدران کە بڕوایان ھێنابوو بەخوای بەدەسەڵاتی سوپاسکراو

﴿9﴾ ئەوخودایەی کە موڵکی ئاسمانەکان وزەویی بۆ ئەوە، وە خوا ئاگادارە بەسەر ھەموو شتێکدا

﴿10﴾ بەڕاستی ئەوانەی کە ئازاری پیاو وژنە بڕوادارەکانیان داو لەپاشان پەشیمان نەبوونەوە، ئەوە بۆ ئەوان ھەیە سزای دۆزەخ، وە سزای(ئاگری) سوتێنەر

﴿11﴾ بێگومان ئەوانەی بڕوایان ھێناو کردەوە چاکەکانیان کرد، بۆ ئەوان ھەیە بەھەشتانێك کە جۆگە ئاوی زۆر دەڕوات بەژێریاندا، ئا ئەوەیە سەرکەوتنی گەورە

﴿12﴾ بەڕاستی دەست وەشاندنی پەروەردگاری تۆ زۆر سەختە

﴿13﴾ بێگومان ھەر ئەوە کە لەسەرەتاوە(مرۆڤ) دروست دەکات و(دوای مردنیش) زیندووی دەکاتەوە

﴿14﴾ وە ھەر ئەوە لێبووردە ومیھرەبان

﴿15﴾ خاوەنی عەرش وبەرزو پایەدار

﴿16﴾ ھەرچیەکی بیەوێت دەیکات

﴿17﴾ ئایا پێت گەیشتووە باس وبەسەرھاتی لەشکرەکانی

﴿18﴾ فیرعەون وسەموود

﴿19﴾ بەڵکو ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون ھەمیشە لە بە درۆ زانینی (قورئان) دان

﴿20﴾ وە خواش(بە دەسەڵات و زانینی) لە پشتیانەوە دەوری داون

﴿21﴾ بەڵکو ئەوەی(کە بەدرۆی دەزانن) قورئانێکی گەورە وبەڕێزە

﴿22﴾ لە لـەوحێـکی پـارێزراو دایە (کە پێی دەوترێت لوح المحفوظ)

الطارق

Surah 86

﴿1﴾ سوێند بە ئاسمان وئەوەی کە لەشەوا دەردەکەوێت

﴿2﴾ تۆ چوزانیت دەرکەوتووی شەو چیە ؟

﴿3﴾ ئەستێرەی درەخشانی تاریکی کون کەرە

﴿4﴾ (سوێند بەمانە) کەس نیە کە چاودێرێکی بەسەرەوە نەبێت

﴿5﴾ دەی با مرۆڤ سەرنج بدات کە لەچی دروستكراوە

﴿6﴾ دروستكراوە لە ئاوێکی فڕێدراو (ھەڵقوڵاو)

﴿7﴾ کە دەردەچێت لە ناوەندی پشتی (پیاو) ودانەی (پەراسووی) سنگی (ژنەوە)

﴿8﴾ بەڕاستی خوا بەدەسەڵاتە لەسەر زیندوو کردنەوەی

﴿9﴾ لە ڕۆژێکدا کە ھەرچی نھێنی ھەیە ئاشکرا دەکرێت

﴿10﴾ ئەو نە ھێزێک شك دەبات ونە پشتیوانێك

﴿11﴾ سوێند بە ئاسمانی خاوەن باران

﴿12﴾ وە بەزەوی خاوەن درز وقڵییش

﴿13﴾ بێگومان ئەم(قورئانە)م وتەی ڕاست وجیاکەرەوەیە

﴿14﴾ وە گاڵتە نیە

﴿15﴾ بێگومان بێ بڕواکان (پیلان دەگێڕن) وفێڵ دەکەن چۆن فێڵ کردنێك

﴿16﴾ وە منیش پیلان دەگێڕم (ونەخشە دەکێشم لەبەرامبەر پیلانی ئەواندا) چۆن پیلان ونەخشە کێشانێك

﴿17﴾ ئەمجا (تۆش ئەی پێغەمبەر ﷺ) مۆڵەتی بێ بڕواکان بدە، منیش کەمێك لێیان دەوەستم (پاشان دەبینیت چیان بەسەر دەھێنم بە سزادانایان)

الأعلى

Surah 87

﴿1﴾ تەسبیحاتی پەروەردگاری ھەرە بڵندت بکە

﴿2﴾ ئەوەی(ھەموو شتێکی) دروستكردووە وڕێك وپێکی کردووە

﴿3﴾ وە ئەوەی کە نەخشەی کێشاوە(بۆ ھەموو شتێك) ئەمجا شارەزای کردووە

﴿4﴾ وە ئەوەی کە لەوەڕی دەرھێناوە

﴿5﴾ ئەمجا دەیکات بە پوشی ڕەش داگەڕاو

﴿6﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ قورئانت) بەسەردا دەخوێنینەوە وھەرگیز لە بیرت ناچێتەوە

﴿7﴾ مەگەر ئەوەی کە خوا بیەوێت، بێگومان ئەو بە ھەموو شتێکی ئاشکرا وپەنھان ئاگادارە

﴿8﴾ وە یارمەتیت دەدەین بۆ ڕێی ئاسان

﴿9﴾ ئەمجا تۆش ھەردەم ئامۆژگاری بکە ئەگەر سوودی گەیاند

﴿10﴾ بێگومان ئەوەی لە خوا بترسێت پەندی لێ وەردەگرێ

﴿11﴾ وە ئەوەی زۆر خراپیش بێت خۆی لێ دوور دەخاتەوە

﴿12﴾ ئەوەی دەچێتە ناو ئاگری ھەرە گەورەوە

﴿13﴾ لەپاشان نە دەمرێت تێیدا (تا ڕزگاری بێت) وە نە دەژی (تێیدا بە ئاسایی)

﴿14﴾ بەڕاستی سەرفراز بوو ئەوەی کە خۆی پاك ڕاگرت

﴿15﴾ یادی پەروەردگاری خۆی دەكات وکەوتە نوێژ کردن (وپاڕایەوە)

﴿16﴾ بەڵکو ئێوە ژیانی دونیا ھەڵدەبژێرن

﴿17﴾ کەچی(ژیانی) دواڕۆژ باشتر وپایە دارترە

﴿18﴾ بێگومان ئەمەی (کەباسکرا) لە نامەی پێشوەکاندایە

﴿19﴾ نامەکانی ئیبراھیم وموسا

الغاشية

Surah 88

﴿1﴾ ئایا ھەواڵی ڕۆژی دوایی(ڕۆژی داپۆشەرت) پێگەشتووە

﴿2﴾ زۆر دەم وچاو لەو ڕۆژەدا ترسناك وڕیسوا وشەرمەزارن

﴿3﴾ ھەوڵدەرێکی ڕەنجەڕۆن

﴿4﴾ دەچنە ناو ئاگری ھەرە گەرمەوە

﴿5﴾ ئاو دەدرێن لەسەرچاوەی کوڵ بەکوڵ وزۆر گەرم

﴿6﴾ خۆراکیان ھەر دڕکی حوشتر خواری(ئاگریینە)

﴿7﴾ نە قەڵەوی دەکات ونە برسێتی لا دەبات

﴿8﴾ زۆر ڕوخسار لەو ڕۆژەدا پاراوە (جوان وگەشن)

﴿9﴾ ڕازیین لەکۆششی خۆیان

﴿10﴾ وان لە بەھەشتی بەرز وبڵندا

﴿11﴾ قسەی ھیچ وپوچی تێدا نابیستن

﴿12﴾ تێیدایەتی سەرچاوەی ڕەوان

﴿13﴾ تێیدایەتی زۆر قەنەفە وتەختی بەرز

﴿14﴾ وە پەرداخی دانراو

﴿15﴾ وە پشتی ڕیزکراو

﴿16﴾ وە قاڵی ڕاخراو لە ھەموو لایەکەوە

﴿17﴾ دەی بۆ وورد نابنەوە لە حوشتر کە چۆن دروست کراوە

﴿18﴾ وە لە ئاسمان کە چۆن بەرز کراوەتەوە

﴿19﴾ وە لە شاخەکان کە چۆن داکوتراون ودامەزرێنراون؟

﴿20﴾ وە لە زەوی کە چۆن ڕاخراوە

﴿21﴾ کەوابوو ئامۆژگاری بکە، تۆ ھەر ئامۆژگاری کاریت

﴿22﴾ تۆ دەسەڵات دار نیت بەسەریاندا

﴿23﴾ بەڵام ئەو کەسەی کە پشت ھەڵکات وبێ بڕوا بێت

﴿24﴾ ئەوە خوا سزای دەدات بە سزای زۆر گەورە

﴿25﴾ بێگومان ھەر بۆ لای ئێمەیە گەڕانەوەیان

﴿26﴾ لە پاشان بەڕاستی لەسەر ئێمەیە لێپرسینەوەیان

الفجر

Surah 89

﴿1﴾ سوێند بە بەرەبەیان

﴿2﴾ وە بە دە شەوی سەرەتای مانگی(ذی الحجە)

﴿3﴾ وە بەتاك و بەجووت

﴿4﴾ وە بەشەوگار کاتێك کە تێدەپەڕێت

﴿5﴾ ئایا ئەمانەی کە سوێندیان پێ خورا شایستەی سوێند پێ خواردن نین لای کەسانی تێگەیشتوو

﴿6﴾ ئایا نابینیت کە پەروەردگاری تۆ چی کرد بە گەلی عاد

﴿7﴾ وە بەھۆزی ئیرەم ؟ خاوەنی پایە (و دەسەڵات)

﴿8﴾ کە وێنەیان دروست نەکرابوو لە ھەموو ووڵاتدا

﴿9﴾ وە(چی کرد) بە گەلی سەموود ئەوانەی کە(شاخی) بەردیان دەتاشیی لە شیوو دۆڵەکاندا

﴿10﴾ وە فیرعەونی خاوەن سنگی زۆر(وەك ئەھرامەکان، کە وەك سنگ چوون بە زەویدا)

﴿11﴾ ئەوانەی کە یاخی بوون لە وڵاتدا

﴿12﴾ وە زۆریان خراپە تێداکرد

﴿13﴾ ئەمجا پەروەردگاری تۆ دایگرتن بە قامچی سزا

﴿14﴾ بەڕاستی پەروەردگاری تۆ لە کەمینی ستەمكاراندایە

﴿15﴾ جا کاتێك کە خوا ئادەمی تاقی کردەوە وڕێزی گرت ونازو نیعمەتی بەسەردا ڕشت، ئەوە دەڵێ پەروەردگارم ڕێزی گرتووم

﴿16﴾ وە ئەگەر تاقیكردەوە وڕۆزی کەم پێدا، ئەوسا دەڵێ پەروەردگارم ڕیسوای کردووم

﴿17﴾ نا، وانیە (کە ئێوە بیری لێ دەکەنەوە) بەڵکو ئێوە ڕێزی ھەتیوان ناگرن

﴿18﴾ وە ھانی یەکتری نادەن لەسەر خواردەمەنی دان(وبەخێو کردنی) ھەژاران

﴿19﴾ (بەڵکو سەرەڕای ئەمەش بەشە) میراتی(بەشداران) ھەمووی(بە ھەڵپە) دەخۆن

﴿20﴾ وە ماڵ وسامانتان خۆش دەوێت بە خۆش ویستنێکی زۆر

﴿21﴾ نابێ وا بکەن ! کاتێك کەزەوی بە توندی درا بەیەکدا وپارە پارە کرا

﴿22﴾ (لەڕۆژی دواییدا) پەروەردگارت دێت ( بۆ لێپرسینەوەی خەڵکی، ھاتنێك شیاوی زاتی خۆی بێت، بڕوامان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، وە چۆنیەتیەکەی نازانین، تەنھا خوا خۆی دەزانێت) وە فریشتەکانیش پۆل پۆل دێن

﴿23﴾ وە لەو ڕۆژەدا دۆزەخ دەھێنرێت و(نزیك دەكرێتەوە لە دۆزەخیەكان) لەو ڕۆژەدا ئینسان(کردەوەی خۆی) بیر دەکەوێتەوە، بەڵام ئەو بیرکەوتنەوەیە چ سوودێك بەو دەگەیەنێت؟

﴿24﴾ (ئەمجا بە داخەوە) دەڵێ خۆزگە لە دونیادا کاری چاکەم پێش بخستایە بۆ ئەم ژیانەم

﴿25﴾ ئەمجا لەو ڕۆژەدا کەس سزای کەس نادات وەکو سزای خوا

﴿26﴾ وە کەس کەلەپچەی کەس ناکات وەکو کەلەپچە کردنی خوا (بۆ بێ باوەڕان)

﴿27﴾ (لەو ڕۆژەدا بە خوا پەرست دەووترێت ) ئەی نەفسی بە ئارام

﴿28﴾ بگەڕێرەوە بۆ لای پەروەردگاری خۆت بە ڕەزامەندی ولێ ڕازی بوون

﴿29﴾ ئەمجا بچۆرە ناو بەندە چاکەکانی من

﴿30﴾ و بچۆرە ناو بەھەشتی منەوە

البلد

Surah 90

﴿1﴾ سوێند بەم شارە (کە مەککەیە)

﴿2﴾ وە تۆ لەو شارەدا نیشتەجێی (کە ئازاردانی تۆی تێدا ڕەوا دراوە)

﴿3﴾ وە سوێند بە باوك (باوکە ئادەم) وئەوەی کە لێی کەوتۆتەوە

﴿4﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی ئادەمیمان دروست کردووە ھەمیشە لەڕەنج وکێشە وناڕەحەتیدایە

﴿5﴾ ئایا وا دەزانێت کە کەس دەسەڵاتی بەسەریدا نیە

﴿6﴾ (بەفیزەوە) دەڵێ ماڵی زۆرم لەناو داوە وبەخشیووە

﴿7﴾ ئایا وا دەزانێت کە کەس نەیبینیوە

﴿8﴾ ئایا دوو چاومان نەداوەتێ

﴿9﴾ وە زمانێك ودوو لێومان پێ نەداوە؟

﴿10﴾ وە ڕێی چاك وخراپمان نیشان نەداوە

﴿11﴾ کەچی ھێشتا (زۆرێك لە خەڵکی) پەلاماری پلەی سەختی نەداوە

﴿12﴾ تۆ چوزانیت پلەی سەخت کامەیە

﴿13﴾ ئازاد کردنی کۆیلەیە

﴿14﴾ و ناندانە لەڕۆژی گرانی وبرسێتیدا

﴿15﴾ بەھەتیوی خزم

﴿16﴾ یا بە ھەژاری خاکە سەر (کەفتەکار)

﴿17﴾ سەرەڕای ئەمانەش لەو کەسانە بێ کە بڕوایان ھێنابێت، وە ئامۆژگاری یەکتریان کردبێت بە ئارامگرتن، وئامۆژگاری یەکتریان کردبێت بە بەزەیی ومیھرەبانی

﴿18﴾ ئەوانە ھاوەڵانی دەستی ڕاستن

﴿19﴾ وە ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون بە موعجیزە ونیشانەکانی ئێمە ئەوانە ھاوەڵانی دەستی چەپن

﴿20﴾ دایگرتوون ئاگری دەرگا داخراو

الشمس

Surah 91

﴿1﴾ سوێند بەخۆر وڕووناکیەکەی

﴿2﴾ وە سوێند بەمانگ کەدوا بەدوای ئەو ھەڵبێت

﴿3﴾ وە سوێند بە ڕۆژ کاتێك کەخۆر دەردەخات

﴿4﴾ وە سوێند بەشەو کەخۆر دادەپۆشێت

﴿5﴾ وە سوێند بە ئاسمان وبەوەی دروستیكردووە

﴿6﴾ وە سوێند بە زەوی وئەوەی ڕای خستووە

﴿7﴾ وە سوێند بە نەفسی ئادەمی وئەو زاتەیشی کە ڕێك وپێك بەدیھێناوە

﴿8﴾ ئەمجا ڕێگای چەوت وخراپ وچاك وخواپەرستیشی پیشاندا

﴿9﴾ (سوێند بە ھەموو ئەوانە) بەڕاستی ڕزگاری بوو ئەو کەسەی کە نەفسی خۆی پاك کردەوە

﴿10﴾ بێگومان نا ئومێد بوو ئەو کەسەی کە نەفسی خۆی(بە گوناە) وون وتاوانبار کرد

﴿11﴾ بڕوای نەھێنا ھۆزی سەمود بەھۆی سەرکەشییانەوە

﴿12﴾ کاتێك کە خراپترینیان ھەستایەوە (بۆ سەربڕینی حوشترەکە)

﴿13﴾ ئەمجا پێغەمبەرەکەی خوا (صاڵح علیە السلام) پێی ووتن: واز بھێنن لەم حوشتری خوایە ونۆرە ئاوەکەی

﴿14﴾ کەچی بڕوایان پێ نەکرد وحوشترەکەیان سەر بڕی، ئەمجا پەروەردگاری ئەوان سزای ڕشت بەسەریاندا بەھۆی گوناھەکانیانەوە وتەختی کردن

﴿15﴾ وە(خوا) ناترسێت لە پاشەڕۆژی ئەم (تۆڵە لێ سەندنەیان)

الليل

Surah 92

﴿1﴾ سوێند بەشەو کاتێك کە(زەوی) دادەپۆشێت

﴿2﴾ وە بەڕۆژ کاتێك کە ڕووناك دەبێتەوە

﴿3﴾ وە بەو زاتەی کە نێرو مێی دروستكردوە

﴿4﴾ بەڕاستی ھەوڵ وکۆششی ئێوە جۆراو جۆرە

﴿5﴾ ئەمجا ئەو کەسەی(ماڵ) ببەخشێت ولەخوا بترسێت وپارێزکاربێت

﴿6﴾ وە بڕوای ببێت بەوەی زۆرچاکە بە(لا إلە إلا اللە) یان بە (بەھەشت)

﴿7﴾ ئەوە بێگومان یارمەتی دەدەین بۆ ڕێی ئاسان (کە چاکەیە)

﴿8﴾ وە ئەو کەسەی ڕژدی بکات (لەماڵ بەخشین) وخۆی بێ نیاز بزانێت (لە پاداشتی پەروەردگاری)

﴿9﴾ وە بڕوای نەبێ بەچاکە (کە لا إلە إلا اللە یە یان بەھەشت)

﴿10﴾ ئەوە بێگومان ڕێی سەختی بۆ ئاسان دەکەین

﴿11﴾ وە سەروەت وسامانەکەی قازانجی پێ ناگەیەنێت کاتێك کە تیا دەچێت

﴿12﴾ بەڕاستی لەسەر ئێمەیە ڕێنموونی

﴿13﴾ وە ھەردوو جیھان ھی ئێمەیە

﴿14﴾ من ئێوەم ترساند بە ئاگرێکی بڵێسەدار( کە دۆزەخە)

﴿15﴾ کەس ناچێتە ناو دۆزەخەوە خراپترین کەس نەبێت

﴿16﴾ ئەو کەسەی کە بڕوای نەبێت وپشتی ھەڵکردبێت (لە ئاینی ڕاست)

﴿17﴾ وە لێی دوور دەخرێتەوە (لەو ئاگرە) پارێزکارترین کەس

﴿18﴾ ئەوەی ماڵی خۆی دەبەخشێت تا (دڵ ودەرونی) پاك ببێتەوە

﴿19﴾ لە کاتێکدا کەس چاکەیەکی وای بەسەریەوە نیە کەپاداشت بدرێتەوە

﴿20﴾ تەنھا مەبەستی ڕەزامەندی پەروەردگاری بەرز وبڵندە

﴿21﴾ سوێند بەخوا(ئەو کەسەی وابێت) لەمەولا ڕازی دەبێت (بە پاداشتی دوا ڕۆژ)

الضحى

Surah 93

﴿1﴾ سوێند بە چێشتەنگاو

﴿2﴾ وە سوێند بەشەو کاتێك کە ئارام دەگرێت (بزرنگێتەوە)

﴿3﴾ پەروەردگارت وازی لێ نەھێناویت ولێت دڵگیر نەبووە ( ئەی موحوممەد ﷺ)

﴿4﴾ وە(پاداشتی) دوا ڕۆژ بۆتۆ چاکترە لە دونیا

﴿5﴾ سوێند بەخوا لەمەولا پەروەردگارت ئەوەندەت پێ دەبەخشێت کە ڕازی ببیت

﴿6﴾ ئایا تۆی نەبینی بەھەتیووی وحەواندیتیەوە

﴿7﴾ وە تۆی نەبینی بەسەر لێ شێواوی وڕێنمونی کردییت

﴿8﴾ وە ئایا تۆی نەبینی بەھەژاری ودەوڵەمەندی کردیت

﴿9﴾ کەواتە (تۆش) ھەتیوو مەچەوسێنەرەوە

﴿10﴾ وە ھەڵمەشاخێ بە پرسیارکەر (ھەژارو سواڵکەر) دا

﴿11﴾ وە نیعمەت وبەخششی پەروەردگارت دەربخە (بەیارمەتیدانی ھەژاران)

الشرح

Surah 94

﴿1﴾ ئایا سنگمان بۆ ئاسوودە وگوشاد نەکردییت

﴿2﴾ وە دامان گرت لێت ئەو بارە گرانەی

﴿3﴾ کە پشتی زۆر قورس کردبوویت

﴿4﴾ وە ناو وناوبانگتمان بۆ بەرز کردیتەوە

﴿5﴾ بەڕاستی لەگەڵ ھەموو تەنگانەیەکدا خۆشی وئاسانی دێت

﴿6﴾ بێگومان لەگەڵ ھەموو تەنگانەیەکدا خۆشی وئاسانی دێت

﴿7﴾ ئەمجا کە لەکارێك بوویتەوە، خۆت ماندوو بکە (بە کارێکی تری چاکەوە)

﴿8﴾ وە ھەر لە پەروەردگارت بپاڕێرەوە (بۆ کارەکانت)

التين

Surah 95

﴿1﴾ سوێند بە ھەنجیرو زەیتون

﴿2﴾ وە سوێند بە طوری سینا

﴿3﴾ وە بەم شاری ئارام و بێ ترسە(کە مەککەیە)

﴿4﴾ سوێند بەخوا بەڕاستی مرۆڤمان دروستكرد لە جوانترین شێوەدا

﴿5﴾ لە پاشان (ئەگەر بێ باوەڕبێت) دەیخەینە بنی بنەوەی دۆزەخ

﴿6﴾ جگە لەوانەی کە بڕوایان ھێناوە وکردەوە چاکەکانیان کردووە، بۆ ئەوان ھەیە پاداشتی نەبڕاوە

﴿7﴾ جا ئیتر چی بێ باوەڕت دەکات بە ڕۆژی دوایی

﴿8﴾ ئایا خوا فەرمان ڕەواترینی ھەموو فەرمان ڕەواکان نیە ؟

العلق

Surah 96

﴿1﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بخوێنە بە ناوی پەروەردگارتەوە کە ھەموو شتێکی دروست کردووە

﴿2﴾ مرۆڤی دروست کردوە لە خوێنێکی بەستوو

﴿3﴾ بخوێنە، پەروەردگاری تۆ(لە ھەموو کەس) بەخشندە ترە

﴿4﴾ ئەوەی کە(مرۆڤی) فێر(ی نووسین) کردووە بەقەڵەم

﴿5﴾ مرۆڤی شارەزا کردووە بەو شتانەی کە نەی دەزانی

﴿6﴾ نا (وانیە ) بەڕاستی مرۆڤ یاخی دەبێت

﴿7﴾ خۆی ببینێت كە دەوڵەمەند بووە

﴿8﴾ بێگومان ھەر بۆ لای پەروەردگاری تۆیە گەڕانەوە

﴿9﴾ ئایا بینیت ئەو کەسەی کە جڵەوگیریی ئەکات

﴿10﴾ لە بەندەیەک کەنوێژ بکات ؟

﴿11﴾ ئایا پێم بڵێ ئەگەر(ئەو کەسە) لەسەر ڕێی ڕاست بووایە

﴿12﴾ یان فەرمانی بدایە بەپارێزکاریی ولەخوا ترسان (باشتر نەبوو)

﴿13﴾ ئایا بینیت ئەگەر بڕوای(بە ئاینی ڕاست) نەبێت وپشتی لێ ھەڵکات (ڕزگاری دەبێ)

﴿14﴾ ئایا نەی زانیوە کەخوا دەی بینێت

﴿15﴾ وا نیە (کە بیری لێ دەکاتەوە) بە ڕاستی ئەگەر واز نەھێنێت ڕای دەکێشین (بە قژی) پێشەسەری

﴿16﴾ پێشەسەرێکی درۆزنی بە ھەڵەدا چوو

﴿17﴾ ئەمجا با ئەو بانگی ھاوڕێکانی خۆی بکات

﴿18﴾ ئێمەش بانگی فریشتەی زەبر بە دەست دەکەین

﴿19﴾ نەخێر، بە گوێی(ئەو کەسانە) مەکە، وە کوڕنوش بەرەو (لەخوا) نزیک بکەوەرەوە

القدر

Surah 97

﴿1﴾ بێگومان ئێمە قورئانمان ناردە خوارەوە لەشەوی بەفەڕو بەڕێزدا

﴿2﴾ تۆ چوزانیت کە شەوی بەفەڕو ڕێز چیە ؟

﴿3﴾ شەوی بەفەڕو ڕێز چاکترە لە (خێری) ھەزار مانگ

﴿4﴾ لەو شەوەدا فریشتە وجوبرەیل لە ناویاندا دێنە خوارەوە بەفەرمانی پەروەردگاریان لەھەموو کاروبارێکدا

﴿5﴾ ئەو شەوە (کاتی) ھێمنی وئاشتیی دەبێت تا ھەڵاتنی سپێدەی بەیان

البينة

Surah 98

﴿1﴾ ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون لە خاوەن نامە وبت پەرستان دەستیان ھەڵنەگرت(لەو بێ بڕواییە) تا نیشانە ڕوونەکەیان بۆ ھات

﴿2﴾ (کە ئەویش) پێغەمبەرێکە لە خواوە چەند پەڕەیەکی پاکیان (بەسەردا) دەخوێنێتەوە

﴿3﴾ کە تێیاندایە چەند نوسراو (سورەت) ێکی بەنرخ

﴿4﴾ وە جیانەبوونەوە ئەوانەی کە پەیامیان بۆ ھاتبوو دوای ئەوە نەبێ کە نیشانە ڕوونەکەیان بۆ ھات (کە پێغەمبەری ئیسلامە)

﴿5﴾ (لەگەڵ ئەوەشدا) کە فەرمانیان پێ نەدرا بوو مەگەر بەوەی کە پەرستشی خوا بکەن بەدڵسۆزی ملکەچی بۆ بکەن وخۆیان بە دوور بگرن لە ھەموو بیرو باوەڕێکی خوارو خێچ، وە نوێژ بکەن وزەکات بدەن، وە ئەمەیە ئاینی ڕاست

﴿6﴾ بێگومان ئەوانەی کە بێ بڕوابوون لە خاوەن پەیام وبت پەرستەکان لە ئاگری دۆزەخدان، تێیدا دەمێننەوە بە ھەمیشەیی، ئا ئەوانە خراپترینی ھەموو دروست کراوێکن

﴿7﴾ بەڕاستی ئەوانەی کە بڕوایان ھێناو کردەوە چاکەکانیان کرد، ئا ئەوانە چاکترینی ھەموو دروستکراوێکن

﴿8﴾ پاداشتی ئەوان لای پەروەردگاریان بەھەشتانێکە جێی دانیشتن ومانەوەی ھەمیشەییە، ڕووبارەکان بەژێریاندا دەڕۆن، تێیدا دەمێننەوە بە ھەمیشەیی، خوایش لێیان ڕازی بووە وە ئەوانیش لەخوا ڕازی بوون، ئەمە بۆ کەسێکە کە لە خوا بترسێت

الزلزلة

Surah 99

﴿1﴾ کاتێك زەوی ھاتە لەرزە بەلەرزینی خۆی

﴿2﴾ وە زەوی ھەرچی شتی قورس وگرانی(ناوی) ھەیە ھەمووی فڕێدایە دەرەوە

﴿3﴾ وە مرۆڤ لەو ڕۆژەدا دەڵێ: ئەوە زەوی چیەتی ؟

﴿4﴾ لەو ڕۆژەدا(زەوی) دەنگ وباسی خۆی دەگێڕێتەوە

﴿5﴾ کە پەروەردگاری تۆ (وای) وەحی بۆ کردوە

﴿6﴾ لەو ڕۆژەدا خەڵکی دەردەچن بەپەڕاگەندە و پەشێوی تا(پاداشتی) کردەوەی خۆیان نیشان بدرێت

﴿7﴾ ئەمجا ھەرکەسێك بە ئەندازەی ھەرە ووردیلەیەك چاکەی کردبێت دەیبینێتەوە

﴿8﴾ وە ھەر کەسێك بە ئەندازەی ھەرە ووردیلەیەك خراپەی کردبێت دەیبینێتەوە

العاديات

Surah 100

﴿1﴾ سوێند بە ئەسپانی تاودەر(کە دەپڕمێنن) چۆن پڕمەیەك (لەکاتی غەزاکردندا)

﴿2﴾ وە سوێند بە ئاگر ھەڵگیرسێنەران لەبەرد بەناڵی سمیان

﴿3﴾ وە سوێند بە (ئەسپانی) ھێرش بەران لە بەیانیاندا

﴿4﴾ کە بەوە تەپ وتۆز ھەڵدەستێنن

﴿5﴾ وە بەو تەپ وتۆزەوە، خۆیان دەکەن بە ناوەڕاستی کۆمەڵی دوژمندا

﴿6﴾ بەڕاستی مرۆڤ بۆ پەروەردگاری نا سوپاسە

﴿7﴾ وە بێگومان خۆی لەسەر ئەم ناسوپاسیە شایەتە

﴿8﴾ وە بەڕاستی مرۆڤ بۆ خۆشەویستی ماڵی دونیا زۆر بەتین وپەرۆشە

﴿9﴾ دەی ئایا نازانی کاتێك کە مردووی ناو گۆڕەکان زیندوو کرانەوە و(ھێنرانە دەرەوە)

﴿10﴾ وە ئاشکرا بوو ھەرچی ڕازی ناو دڵانە

﴿11﴾ بێگومان پەروەردگاریان لەو ڕۆژەدا ئاگادارە بە کردەوەیان

القارعة

Surah 101

﴿1﴾ ڕۆژی داچڵەکێنەر (ناوە بۆ ڕۆژی قیامەت)

﴿2﴾ ئاخۆ چۆن بێ ئەو ڕۆژە؟

﴿3﴾ تۆ چوزانییت ئەو ڕۆژە چیە؟

﴿4﴾ ڕۆژێکە خەڵکی وەك پەپولەی پەراگەندە بڵاودەبنەوە

﴿5﴾ وە شاخەکان وەك خوری شیکراویان لێ دێت

﴿6﴾ ئەمجا ئەوەی کێشی(چاکەکانی) قورس وگران بێت

﴿7﴾ ئەوە ئەو کەسە لە گوزەرانێکی پەسەندا ئەبێت

﴿8﴾ وە ئەوەی کێشی(چاکەکانی) سووک بێت

﴿9﴾ ئەوە جێی ئەو (ھاویە) یە

﴿10﴾ تۆ چوزانییت (ھاویە) چیە؟

﴿11﴾ ئاگرێکی ھەڵگیرساوە

التكاثر

Surah 102

﴿1﴾ ئێوەی بێ ئاگا کردووە شانازیتان بە زۆریی سەروەت و سامانەوە

﴿2﴾ تا دەمرن ودەچن بۆ گۆڕستان

﴿3﴾ وامەکەن ! لەمەولا دەزانن

﴿4﴾ دووبارە وامەکەن لەمەولا دەزانن

﴿5﴾ وانیە (وەکو خۆتان دەیزانن) ئەگەر(ئەنجامی خۆتان) بزانیایە بەدڵنیاییەوە (وا بێ ئاگا نەئەبوون)

﴿6﴾ سوێند بەخوا بێگومان دۆزەخ دەبینن

﴿7﴾ دووبارە سوێند بەخوا دڵنیا بن بە چاوی ڕاستەقینە دەی بینن

﴿8﴾ لە پاشان سوێند بەخوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێک کە خوا پێی دابوون لەدونیادا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت

العصر

Surah 103

﴿1﴾ سوێند بەکات

﴿2﴾ بێگومان ھەموو خەڵکی لە زیاندان

﴿3﴾ جگە لەوانەی کە بڕوایان ھێنابێت وکردەوە چاکەکانیان کردبێت وە ئامۆژگاریی یەکتریان کردبێ بە ئاینی ڕاست (ودەست پێوەگرتنی، وکارکردن بەفەرمانەکانی خوا) وە ئامۆژگاری یەکتریان کردبێت بە ئارامگرتن (لەسەر پەرستن وبەندایەتی خوا)

الهمزة

Surah 104

﴿1﴾ سزاو لەناوچوون بۆ ھەموو نەنگ گرێکی بەدگۆ (عەیب گرێکی تانە دەر)

﴿2﴾ ئەوەی کە ھەرماڵ و سامان کۆ دەکاتەوە ودەیژمێرێ

﴿3﴾ وا دەزانێ کە ماڵەکەی ھەر دەیھێڵێتەوە

﴿4﴾ نەخێر وانیە، بێگومان فڕێ دەدرێتە ناو ئاگرێکی تێکشکێنەرەوە

﴿5﴾ تۆ چووزانیت ئەو ئاگرە چیە

﴿6﴾ ئاگرێکی تاودراوی خواییە

﴿7﴾ کە دێ بەسەر دڵاندا (ھوروژم دەباتە سەر دڵان)

﴿8﴾ بێگومان ئەو ئاگرە داخراوە لەسەریان (و دەرچوونیان نییە)

﴿9﴾ (زنجیر کراون) لەناو چەند کۆتێکی ڕاکشاودا (بەستراونەتەوە بەچەند ستونێکی بەرزو بڵندەوە)

الفيل

Surah 105

﴿1﴾ ئایا نەت بینی کە پەروەردگارت چی کرد بە خاوەن فیلەکان (بە ئەبرەھە ولەشکرەکەی کە وویستی کەعبەی پیرۆز بڕوخێنێت)؟

﴿2﴾ ئایا فڕوفێڵەکەیانی پوچەڵ نەکردەوە

﴿3﴾ وە (ئایا) نەیناردە سەریان باڵندەی زۆر، پۆل پۆل

﴿4﴾ بەرد بارانیان دەکردن بە ووردە زیخی گڵین

﴿5﴾ سەرئەنجام (لەشکرەکەی ئەبرەھەی) وەک کای خوراو لێکرد

قريش

Surah 106

﴿1﴾ (لەشکری ئەبرەھەی لە ناو برد وتەفر وتونای کردن) لەبەر ھۆگری قوڕەیش

﴿2﴾ ھۆگریان بە ھاتووچۆی زستانان(بۆ یەمەن) وھاوینان(بۆ شام) واتە(تا لێیان تێک نەچێت)

﴿3﴾ دەی با (قورەیش لەبەرامبەر ئەم ھەمووە ناز ونیعمەتەدا) خاوەنی ئەم ماڵە (کەعبەی پیرۆز) بپەرستن

﴿4﴾ ئەو زاتەی کە لەبرسێتیەکی یەکجار توند (ڕزگاری کردن) وخواردنی پێبەخشین، وە دڵنیای کردن لە ترس وبیمێکی گەورە و(پاراستنی)

الماعون

Surah 107

﴿1﴾ ئایا بینیت ئەو کەسەی کە بڕوای بە ئایین نیە ( یان بە ڕۆژی دوایی)؟

﴿2﴾ ئەوە کەسێکە کە پاڵ بە ھەتیوەوە دەنێت

﴿3﴾ وە ھانی خەڵکی نادات بۆ خواردندان بە ھەژاران

﴿4﴾ ئەمجا وای بۆ نوێژکەران

﴿5﴾ ئەوانەی کە لە نوێژەکەیان بێ ئاگان

﴿6﴾ ئەوانەی کە ڕووپامایی دەکەن

﴿7﴾ وە یارمەتی خەڵک نادەن و(ھەموو چاکەیەک دەگرنەوە لە خەڵکی)

الكوثر

Surah 108

﴿1﴾ بێگومان ئێمە پێمان بەخشیت خێری زۆر گەورە وبەفەڕ لە دونیا ودواڕۆژدا ( لەو خێرە گەورانەیش ڕووباری کەوسەرە لەبەھەشتدا)

﴿2﴾ دەی کەواتە نوێژ بکە بۆ پەروەردگارت وە قوربانی سەر ببڕە

﴿3﴾ بێگومان ھەر ناحەزت دوا بڕاوە (ئەی موحەممەد ﷺ)

الكافرون

Surah 109

﴿1﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەی بێ بڕواینە

﴿2﴾ من ئەو(بتانە) ناپەرستم کە ئێوە دەیپەرستن

﴿3﴾ وە ئێوەش ئەو(خوایە) ناپەرستن کە من دەی پەرستم

﴿4﴾ وەمن ئەو خوا پەرستیە ناکەم کە ئێوە دەیکەن

﴿5﴾ وە ئێوەش ئەو(خوایە) ناپەرستن کە من دەی پەرستم

﴿6﴾ ئایینی خۆتان بۆ خۆتان وئاینی خۆم بۆ خۆم

النصر

Surah 110

﴿1﴾ کاتێک کە یارمەتی وکۆمەکی خوا ھات لەگەڵ سەرکەوتن (شاری مەککە ئازاد کرا)

﴿2﴾ وە خەڵکت بینی کە پۆل پۆل دێنە ناو ئاینی خواوە

﴿3﴾ ئەوسا بەسوپاس وستایشی پەروەردگارت تەسبیحاتی ئەو بکە وداوای لێخۆشبوونی لێ بکە؛ چونکە بێگومان ئەو زۆر گیراکەری پەشیمانیە

المسد

Surah 111

﴿1﴾ لەناوچێت ھەردوو دەستی ئەبولەھەب وە لە ناویش چوو

﴿2﴾ سوودی پێ نەگەیاند داراییەکەیی وئەوەی کە کردی (لە دوژمنایەتی پێغەمبەر ﷺ)

﴿3﴾ بێگومان لەمەولا دەچێتە ناو ئاگری بڵێسە دار

﴿4﴾ وە ژنەکەیشی، کە ھەڵگری دار ودڕک بوو (بۆ ئازاردانی پێغەمبەر ﷺ)

﴿5﴾ ھەمیشە گوریسێکی بادراو(لەپەلی خورمایی ئاگرین) وا لە گەردنیدا

الإخلاص

Surah 112

﴿1﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ھەر ئەو (اللە) یە خوای تاک وتەنها

﴿2﴾ ئەو خوایەی بێ نیاز وجێی نیاز وئومێدی (باوەڕدارانە)

﴿3﴾ کەسی لێ نەبووە ولەکەس نەبووە

﴿4﴾ وە ھەرگیز ھیچ کەس ھاوشێوە وھاوتای ئەو نیە

الفلق

Surah 113

﴿1﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: پەنا دەگرم بە دروستكەری بوونەوەر (بەپەروەردگاری بەرەبەیان)

﴿2﴾ لە زیانی ئەوەی کە دروستی کردووە

﴿3﴾ وە لە زیانی تاریکی کاتێک کە دادێت

﴿4﴾ وە لە زیان وخراپەی(جادوگەران) کەپەت ودەزوو گرێ دەدەن وفووی پێدا دەكەن

﴿5﴾ وە لە زیانی بەخیل وحەسوود کاتێک کە حەسوودی دەبات

الناس

Surah 114

﴿1﴾ (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: پەنا دەگرم به پەروەردگاری خەڵکی

﴿2﴾ بە پادشای خەڵکی

﴿3﴾ بە پەرستراوی خەڵکی

﴿4﴾ لە زیان وشەڕی وەسوەسە پەیداکەر(کە کاتێک ناوی خودا ببرێت) خۆی پەنھان دەکات

﴿5﴾ ئەوەی کە وەسوەسە ئەخاتە دڵی خەڵکیەوە

﴿6﴾ لە جنۆکە و لە ئادەمیزاد