Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 56 - Al-Waqiah
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah Al-Waqiah 56:1
کاتێک ڕووداوه‌سامناکه‌که‌پێش دێت... (مه‌به‌ست ڕۆژی قیامه‌ته)
Verse 2 — Surah Al-Waqiah 56:2
روودانی ئه‌و کاره‌ساته‌حه‌قیقه‌ته و که‌س ناتوانێت بڕوای پێی نه‌بێت و به‌ڕاستی نه‌زانێت
Verse 3 — Surah Al-Waqiah 56:3
نزم که‌ره‌وه‌یه‌و به‌رزکه‌ره‌وه، (ئیمانداران به‌رزو پایه‌دار ده‌بن، خوانه‌ناسانیش سه‌رشۆڕ و ڕیسوا)
Verse 4 — Surah Al-Waqiah 56:4
کاتێک زه‌وی ده‌شڵه‌قێت و به‌توندی ده‌له‌رزێت
Verse 5 — Surah Al-Waqiah 56:5
کێوه‌کانیش وردوخاش ده‌بن (ته‌خت و ساف ده‌بن، به‌رزیه‌کان، نشێوه‌کان پڕ ده‌که‌ن)
Verse 6 — Surah Al-Waqiah 56:6
ده‌بنه‌ته‌پوتۆزێکی په‌رش و بڵاو (زه‌ویان پێ ته‌خت و ڕێک ده‌کرێت)
Verse 7 — Surah Al-Waqiah 56:7
ئه‌و کاته‌ئێوه ده‌بنه‌سێ ده‌سته‌وه
Verse 8 — Surah Al-Waqiah 56:8
ده‌سته‌ی ڕاستیان ده‌رده‌که‌ون، جا چووزانی ئه‌وانه‌له‌چ خۆشیه‌کدان؟
Verse 9 — Surah Al-Waqiah 56:9
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی چه‌پ و لار‌و وێره‌کانیش، ئای ئه‌و شوومانه‌له‌چ سه‌رگه‌ردانه‌کدان؟
Verse 10 — Surah Al-Waqiah 56:10
(ده‌سته‌ی سێهه‌م) پێشکه‌وتووه‌کانن، ئه‌وانه‌ن که‌پێشکه‌وتوون له‌به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوادا
Verse 11 — Surah Al-Waqiah 56:11
ئا ئه‌وانه‌نزیک کراوه‌ی باره‌گای په‌روه‌ردگاریانن
Verse 12 — Surah Al-Waqiah 56:12
له‌باخه‌کانی به‌هه‌شتی پڕ له‌نازو نیعمه‌تدا
Verse 13 — Surah Al-Waqiah 56:13
ده‌سته‌یه‌کی زۆریان له‌وان که‌زوو چوون به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه
Verse 14 — Surah Al-Waqiah 56:14
ده‌سته‌یه‌کی که‌میشیان له‌وانه‌ن که‌دواتر (به‌شوێن ئه‌واندا ڕێبازی ئیمانیان گرته‌به‌ر)
Verse 15 — Surah Al-Waqiah 56:15
له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه‌ی نه‌خشدارو چنراو به‌ئاڵتون دانیشتوون
Verse 16 — Surah Al-Waqiah 56:16
شانیان داداوه‌له‌سه‌ر کورسیه‌کان به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک، دیاره که‌له‌بۆنه‌ی تایبه‌تیدا که‌هه‌میشه، له‌به‌هه‌شتدا به‌رده‌وامه‌ئیماندارن پێک شاد ده‌بن
Verse 17 — Surah Al-Waqiah 56:17
لاوانی جوان و ئێسک سووک و نه‌مر به‌ده‌وریاندا دێن وخزمه‌تیان ده‌که‌ن و هه‌میشه گه‌نجن و پیرنابن
Verse 18 — Surah Al-Waqiah 56:18
به‌کوپ و دۆڵکه و سوراحیه‌وه ده‌گه‌ڕێن و له‌په‌رداخی تایبه‌تدا جۆره‌ها شه‌ربه‌ت و شه‌راب و خواردنه‌وه‌ی به‌تام و خۆشیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن که‌له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕه‌وانه‌وه‌پڕ ده‌کرێن
Verse 19 — Surah Al-Waqiah 56:19
ئه‌و شه‌رابانه‌نه‌سه‌ریان پێی دێته ئێش و نه‌سه‌رخۆش ده‌بن
Verse 20 — Surah Al-Waqiah 56:20
میوه‌شیان بۆ ده‌گێڕن، به‌ئاره‌زووی خۆیان لێی هه‌ڵده‌بژێرن
Verse 21 — Surah Al-Waqiah 56:21
گۆشتی هه‌ر باڵنده‌یه‌کیش که‌حه‌زی لێ بکه‌ن بۆتان ئاماده‌یه
Verse 22 — Surah Al-Waqiah 56:22
هاوڕێ له‌گه‌ڵ حۆری چاوگه‌ش و چاو ڕه‌شیش
Verse 23 — Surah Al-Waqiah 56:23
وه‌ک مرواری شاراوه‌وده‌ست لێ نه‌که‌توو
Verse 24 — Surah Al-Waqiah 56:24
له‌پاداشتی کاروکره‌وه‌ی چاکیانداکه ده‌یانکرد
Verse 25 — Surah Al-Waqiah 56:25
هیچ جۆره قسه‌یه‌کی نابه‌جێ ونادروست و ناڕێک نابیستن و یه‌کتریش گوناهبار ناکه‌ن
Verse 26 — Surah Al-Waqiah 56:26
جگه‌له‌وتنی سڵاو و وه‌ڵامدانه‌وه و قسه‌ی خۆش نه‌بێت
Verse 27 — Surah Al-Waqiah 56:27
ده‌سته‌ی ڕاسته‌کانیش، جا چووزانێ که‌ئه‌وانیش له‌چ خۆشیه‌کدان
Verse 28 — Surah Al-Waqiah 56:28
له‌ژێر سێبه‌ری _ سدر _ ی بێ دڕکدان
Verse 29 — Surah Al-Waqiah 56:29
هه‌روه‌ها دره‌ختی مۆزیش که‌به‌رهه‌مه‌کانی چین چین له‌سه‌ر یه‌کن
Verse 30 — Surah Al-Waqiah 56:30
له‌ژێر سێبه‌ری دوور‌و درێژدان له‌و باخه‌خۆشانه‌دا
Verse 31 — Surah Al-Waqiah 56:31
تاڤگه‌ی جوان و حه‌وز و فواره‌ی ڕازاوه‌ی تێدایه
Verse 32 — Surah Al-Waqiah 56:32
میوه‌هاتی زۆر‌و هه‌مه‌چه‌شنیش
Verse 33 — Surah Al-Waqiah 56:33
نه‌به‌روبومی ته‌واو ده‌بێت، نه قه‌ده‌غه‌کراویشه
Verse 34 — Surah Al-Waqiah 56:34
هه‌روه‌ها ڕاخه‌ری به‌رزو بڵندی لێیه
Verse 35 — Surah Al-Waqiah 56:35
ئه‌و حۆریانه‌مان به‌تایبه‌ت بۆ دروست کردوون
Verse 36 — Surah Al-Waqiah 56:36
کردوومانن به‌حۆریانی هه‌میشه کیژ
Verse 37 — Surah Al-Waqiah 56:37
هاوسه‌ره‌کانیان زۆرخۆش ده‌وێت و هه‌موویان هاو ته‌مه‌نن
Verse 38 — Surah Al-Waqiah 56:38
ئه‌مانه‌هه‌مووی بۆ ده‌سته‌ی ڕاسته‌کان (ئه‌وانه‌ی نامه‌ی کرده‌وه‌کانیان درایه ده‌ستی ڕاستیان)
Verse 39 — Surah Al-Waqiah 56:39
ئه‌وانه‌ده‌سته‌یه‌کی زۆریان له‌ئیماندارانی پێشینن
Verse 40 — Surah Al-Waqiah 56:40
هه‌روه‌ها ده‌سته‌یه‌کی زۆریش له‌ئیماندارانی دوایین ده‌گرێته‌وه
Verse 41 — Surah Al-Waqiah 56:41
له‌ولاشه‌وه‌ده‌سته‌ی چه‌په‌کان، قوڕبه‌سه‌ریان، بۆ بار‌و دۆخچک که‌تێی که‌وتوون
Verse 42 — Surah Al-Waqiah 56:42
له‌ناو گڕه و ئاوی له‌کوڵ دا گیریان خواردووه‌و ده‌تلێنه‌وه
Verse 43 — Surah Al-Waqiah 56:43
راده‌که‌ن بۆ ژێر سێبه‌ر، که‌ئه‌ویش دووکه‌ڵی ڕه‌ش و گه‌رم و سوتێنه‌ره
Verse 44 — Surah Al-Waqiah 56:44
نه‌فێنکه و نه‌به‌که‌ڵکی حه‌وانه‌وه‌دێت
Verse 45 — Surah Al-Waqiah 56:45
چونکه‌به‌ڕاستی ئه‌وانه‌کاتی خۆی له‌ناو نازو نیعمه‌تی حه‌رامدا ده‌تلانه‌وه
Verse 46 — Surah Al-Waqiah 56:46
ئه‌وانه‌به‌رده‌وام له‌سه‌ر گوناهه‌گه‌وره‌که‌پێیان دادگرت (هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیار ده‌دا)
Verse 47 — Surah Al-Waqiah 56:47
هه‌میشه ده‌یانوت: ئایا کاتێک ئێمه مردین و بووینه خاک و ئێسقان ئێمه زیندووده‌کرێینه‌وه؟
Verse 48 — Surah Al-Waqiah 56:48
یاخود باو‌و باپیرانی دێرینیشیان؟
Verse 49 — Surah Al-Waqiah 56:49
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان پێشینان و پاشینان هه‌رهه‌موویان
Verse 50 — Surah Al-Waqiah 56:50
کۆ ده‌کرێنه‌وه و ڕاپێچ ده‌کرێن به‌ره‌و مه‌یدانی ڕۆژی دیاری کراو
Verse 51 — Surah Al-Waqiah 56:51
پاشان بێگومان ئێوه ئه‌ی گومڕاو بێ باوه‌ڕان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕتان به‌ڕاستیه‌کان نیه
Verse 52 — Surah Al-Waqiah 56:52
له‌به‌روبوومی دره‌ختی ژه‌قنه‌بوتیش ده‌خۆن
Verse 53 — Surah Al-Waqiah 56:53
ورگ و سکتانی لێ پر ده‌که‌ن
Verse 54 — Surah Al-Waqiah 56:54
ئینجا ناوی له‌کوڵیشی به‌سه‌ردا ده‌که‌ن
Verse 55 — Surah Al-Waqiah 56:55
هه‌ر وه‌کو ئه‌و حوشترانه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشیه‌کی تایبه‌تیه‌وه تێر ئاو نابن
Verse 56 — Surah Al-Waqiah 56:56
ئه‌مه‌میوانداری ئه‌وانه‌له‌قیامه‌تدا
Verse 57 — Surah Al-Waqiah 56:57
ئێمه دروستمان کردوون ده‌بۆچی بڕوا ناکه‌ن؟
Verse 58 — Surah Al-Waqiah 56:58
جا پێم بڵێن ئه‌و مه‌نی یه‌ی که‌له‌جێی خۆیدا دایده‌نێن؟ (چیه و چۆنه؟ له‌م سه‌رده‌مه‌دا زانستی هه‌ندێک نهێنیه‌کانی ڕوون کردۆته‌وه، که‌چۆن له‌نێوان ملیۆنه‌هادا به‌ویستی خوا یه‌ک دانه‌ی یه‌ک ده‌گرێت له‌گه‌ڵ هێلکۆکه‌یه‌کدا له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ئاده‌میزاد)
Verse 59 — Surah Al-Waqiah 56:59
ئایا ئێوه دروستی ده‌که‌ن یان ئێمه به‌دیهێنه‌رین؟
Verse 60 — Surah Al-Waqiah 56:60
ئێمه نه‌خشه‌ی مردنمان له‌نێوانتاندا بڕیار داوه، که‌س ده‌سه‌ڵاتی پێش ئێمه نه‌که‌وتووه‌و بێ تواناش نین
Verse 61 — Surah Al-Waqiah 56:61
که‌له‌شوێنی ئێوه نه‌وه‌ی تر بهێنین و بیخه‌ینه شوێنتان، یاخود سه‌رله‌نوێ له‌رێگه‌یه‌که‌وه که‌نایزانن دروستتان بکه‌ینه‌وه
Verse 62 — Surah Al-Waqiah 56:62
سوێند به‌خوا خۆ ئه‌وه‌ته‌بوونی سه‌ره‌تاو یه‌که‌م جارتان زانیووه‌و به‌چاوی خۆتان بینیووتانه چۆن په‌یداده‌بن، که‌واته‌بۆچی یاداوه‌ری وه‌رناگرن و بیر ناکه‌نه‌وه؟
Verse 63 — Surah Al-Waqiah 56:63
ئایا سه‌رنجتانداوه‌له‌و زه‌ویه‌ی که‌ده‌یکێڵن و ده‌یچێنن؟
Verse 64 — Surah Al-Waqiah 56:64
ئایا ئێوه ده‌یڕوێنن، یان هه‌ر ئێمه‌ین ڕوێنه‌ر و به‌رهه‌م هێنه‌ر
Verse 65 — Surah Al-Waqiah 56:65
ئایا ئێوه ده‌یڕوێنن، یان هه‌ر ئێمه‌ین ڕوێنه‌ر و به‌رهه‌م هێنه‌ر
Verse 66 — Surah Al-Waqiah 56:66
به‌خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌وه‌ده‌ڵێن: به‌ڕاسته زه‌ره‌ری چاکمان کرد، ڕه‌نجه‌ڕۆ خۆمان
Verse 67 — Surah Al-Waqiah 56:67
به‌ڵکو بێ به‌ریی و بێ به‌هره‌خۆمان
Verse 68 — Surah Al-Waqiah 56:68
ئه‌ی سه‌رنجی ئه‌و ئاوه‌ناده‌ن که‌رۆژانه چه‌ند جار ده‌یخۆنه‌وه (له‌کوێوه هات، کێ دروستی کرد، له‌چی دروست بوو)
Verse 69 — Surah Al-Waqiah 56:69
ئایا ئێوه داتانبه‌زاندووه‌له‌هه‌وره‌کانه‌وه‌یان ئێمه دابه‌زێنه‌رین؟ (به‌هۆی یاسای تایبه‌ته‌وه)
Verse 70 — Surah Al-Waqiah 56:70
ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌و ئاوه‌مان ده‌کرده‌خوێیه‌کی تاڵ و سوێر، جا ئایا بۆ سوپاسگوزاری ناکه‌ن
Verse 71 — Surah Al-Waqiah 56:71
ئایا سه‌رنجی ئه‌و ئاگره‌ناده‌ن کن دایده‌گیرسێنن (له‌جۆره‌ها سه‌رچاوه‌یه... چیه؟ چۆنه؟)
Verse 72 — Surah Al-Waqiah 56:72
ئایا ئێوه داره‌که‌یتان دروست کردووه‌یان ئێمه به‌دیهێنه‌رین؟ (ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه که‌نه‌وت له‌ده‌رئه‌نجامی ژێره‌و ژوور بوونی دارستانه‌کان به‌دیهاتوون)
Verse 73 — Surah Al-Waqiah 56:73
هه‌ر ئێمه کردوومانه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌یادخه‌ره‌وه بێت، هه‌روه‌ها کردوومانه‌ته‌هۆیه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕۆک و گه‌شتیاران و ده‌سه‌ڵاتداران که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن
Verse 74 — Surah Al-Waqiah 56:74
جا که‌واته‌ستایش و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌به‌و با ناوی پیرۆزی هه‌میشه له‌سه‌ر زارت بێت
Verse 75 — Surah Al-Waqiah 56:75
سوێندم به‌شوێنی ئه‌ستێره‌کان (له‌ئاسمانی فراواندا که‌له‌ژماره‌نایه‌ن)
Verse 76 — Surah Al-Waqiah 56:76
بێگومان ئه‌و سوێنده گه‌ر بزانن سوێندێکی زۆر گه‌وره‌یه (له‌م سه‌رده‌مه‌دا زیاتر ڕوون بۆته‌وه که‌خوای به‌دیهێنه‌ر ملیۆنه‌ها کاکێشان و ملیاره‌ها ئه‌ستێره‌ی دروستکردووه، که‌کۆمه‌ڵه‌ی خۆر له‌ئاستیدا زۆر بچووکن)
Verse 77 — Surah Al-Waqiah 56:77
به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی که‌محمد (صلی الله علیه وسلم) ده‌یخوێنێته‌وه قورئانێکه زۆر پیرۆز‌و به‌ڕێزه
Verse 78 — Surah Al-Waqiah 56:78
له‌کتێبێکی شاراوه‌دا که_ لوح المحفوظ _ ه، پارێزراوه، (هه‌روه‌ها نسخه‌کانی سه‌ر زه‌ویشی پارێزراوه و پارێزراو ده‌بێت هه‌تا دنیا دنیایه)
Verse 79 — Surah Al-Waqiah 56:79
ته‌نها پاکان نه‌بێت که‌س ده‌ستی لێ نادات
Verse 80 — Surah Al-Waqiah 56:80
ئه‌م قورئانه‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه نێردراوه‌ته خواره‌وه
Verse 81 — Surah Al-Waqiah 56:81
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕێزه‌دا که‌ده‌رباره‌ی قورئان وترا، هێشتا ئێوه ئه‌ی باوه‌ڕ لاوازان دوودڵن به‌رامبه‌ر ئه‌م گرفتار و فه‌رمووده‌یه و که‌مته‌رخه‌من له‌به‌جێ هێنانی فه‌رمانه‌کانیدا؟
Verse 82 — Surah Al-Waqiah 56:82
هه‌موو به‌هره‌یه‌ک که‌ده‌بوایه له‌قورئان وه‌ری بگرن بۆته ئه‌وه‌ی که‌بڕوای پێ ناکه‌ن و به‌درۆی ده‌زانن؟
Verse 83 — Surah Al-Waqiah 56:83
باشه، ئێوه بۆ بیرناکه‌نه‌وه، ڕۆژێک دێت که: ڕۆحتان ده‌گاته‌گه‌رووتان
Verse 84 — Surah Al-Waqiah 56:84
ئێوه‌ش به‌ده‌وری ئه‌و که‌سه‌دا بێ ده‌سه‌ڵاتانه ته‌ماشا ده‌که‌ن و سه‌رنج ده‌ده‌ن
Verse 85 — Surah Al-Waqiah 56:85
له‌کاتێکدا که‌ئێمه له‌ئێوه نزیکترین لێی، به‌ڵام ئێوه نامانبینن
Verse 86 — Surah Al-Waqiah 56:86
خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه زیندوو ناکرێنه‌وه و پاداشت نادرێته‌وه
Verse 87 — Surah Al-Waqiah 56:87
ئه‌و ڕوحه‌تان ده‌گێڕایه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵاتتان هه‌یه
Verse 88 — Surah Al-Waqiah 56:88
جا ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که‌له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه له‌نزیکان و خۆشه‌ویستانی ئێمه بێت
Verse 89 — Surah Al-Waqiah 56:89
ئه‌وه‌ئیتر خۆشی و کامه‌رانی و ئاسوده‌یی به‌هه‌شتی پڕ له‌نازو نیعمه‌ت چاوه‌ڕێیه‌تی
Verse 90 — Surah Al-Waqiah 56:90
خۆ ئه‌گه‌ر له‌ده‌سته‌ی ڕاستانیش بێت
Verse 91 — Surah Al-Waqiah 56:91
ئه‌وه‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ڕاستانه‌وه‌سڵاوت پێشکه‌ش ده‌کرێت
Verse 92 — Surah Al-Waqiah 56:92
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ده‌سته‌ی ئه‌وانه‌بێت که‌گومڕان و بڕوایان به‌به‌رنامه‌ی خوا نیه
Verse 93 — Surah Al-Waqiah 56:93
به‌ئاوی له‌کوڵ پێشوازیی لێ ده‌کات
Verse 94 — Surah Al-Waqiah 56:94
ده‌گه‌یه‌نرێته دۆزه‌خ
Verse 95 — Surah Al-Waqiah 56:95
به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی که‌باسمان کرد حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه و دوور له‌گومانه
Verse 96 — Surah Al-Waqiah 56:96
که‌واته‌ستایش و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌بکه (با ناوی پیرۆزی هه‌میشه له‌سه‌ر زارت بێت)