Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 71 - Nuh
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah Nuh 71:1
به‌ڕاستی ئێمه نوح مان ڕه‌وانه‌کرد بۆ لای قه‌ومه‌که‌ی، فه‌رمانمان پێدا که؛ قه‌ومه‌که‌ت بێ‌دار بکه‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی سزایه‌کی به ئێش یه‌خه‌یان پێبگرێت
Verse 2 — Surah Nuh 71:2
ئه‌ویش وتی: قه‌وم و هۆزو گه‌لم من بێگومان بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام بۆتان
Verse 3 — Surah Nuh 71:3
داواتان لێ ده‌که‌م که: هه‌ر خوا بپه‌رستن و له خه‌شم و قینی، خۆتان بپارێزن و فه‌رمانبه‌رداری منیش بن
Verse 4 — Surah Nuh 71:4
ئه‌و کاته خوا له گوناهه‌کانتان خۆش ده‌بێت و ده‌تانهێڵێته‌وه بۆ کاتێکی دیاری کراو، بێگومان کاتی دیاری کراوی خوا وه‌ختێك پێش دێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دواناکه‌وێت ئه‌گه‌ر بتانزانیایه
Verse 5 — Surah Nuh 71:5
دوای سه‌ده‌ها ساڵ بانگه‌واز نوح سکاڵای کرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا من به شه‌وو به ڕۆژ بانگی قه‌وم و گه‌له‌که‌مم کرد (بۆ یه‌کخواناسی و پارێزکاری)
Verse 6 — Surah Nuh 71:6
که‌چی بانگه‌وازه‌که‌ی من هیچی زیاد نه‌کردن؛ ته‌نها ڕاکردنیان نه‌بێت
Verse 7 — Surah Nuh 71:7
به‌ڕاستی من هه‌موو جارێك که با‌نگم ده‌کردن تا لێیان خۆش ببیت، په‌نجه‌یان ده‌خسته گوێچکه‌یانه‌وه تا نه‌بیستن، جله‌کانیان به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌دا تا نه‌مبینن، زۆر گه‌رم بوون له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕی و خۆیان به‌زل ده‌زانی و لووت به‌رز بوون
Verse 8 — Surah Nuh 71:8
پاشان من به ئاشکرا با‌نگم کردن و (وتارم بۆ دان)
Verse 9 — Surah Nuh 71:9
ئینجا من به‌ڕوونی و بێ په‌رده هه‌موو شتێکم بۆ باس کردن، هه‌ندێ جاریش به‌نهێنی قسه‌م بۆ ده‌کردن (بۆ تاکه تاکه‌و خێزانه‌کانیان)
Verse 10 — Surah Nuh 71:10
به‌رده‌وام پێم ده‌گوتن، ئێوه داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاتێکی لێخۆشبووه
Verse 11 — Surah Nuh 71:11
بارانتان به لێزمه‌و خوڕه‌م بۆ ده‌بارێنێت
Verse 12 — Surah Nuh 71:12
ماڵ و سامان و نه‌وه‌تان پێ ده‌به‌خشێت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ باخ و باخاتدا، ڕوبارو چه‌م و جۆگه‌تان بۆ به‌دی ده‌هێنێت
Verse 13 — Surah Nuh 71:13
ئه‌وه چیتانه ئێوه قه‌دری خوا نازانن، بۆ ڕێزی بۆ دانانێن و لێی ناترسن
Verse 14 — Surah Nuh 71:14
خۆ ئێوه پێشتر نه‌بوون؛ هه‌ر خوا خۆی به چه‌ند قۆناغدا ئێوه‌ی تێپه‌ڕاندو دروستی کردن
Verse 15 — Surah Nuh 71:15
ئایا سه‌رنجتان نه‌داوه چۆن خوا حه‌وت چین ئاسمانی دروست کردووه؟
Verse 16 — Surah Nuh 71:16
مانگی کردۆته هۆی ڕوناکی تیایاندا‌و خۆریشی داگیرساندووه
Verse 17 — Surah Nuh 71:17
هه‌ر خوا خۆی ئێوه‌ی له خاکی زه‌وی به‌دیهێناوه‌و پێی گه‌یاندوون
Verse 18 — Surah Nuh 71:18
پاشان ده‌تانمرێنێت و ده‌تانخاته‌وه ناوی هه‌ر کاتیش بیه‌وێت ده‌رتان ده‌هێنێته‌وه
Verse 19 — Surah Nuh 71:19
هه‌ر ئه‌و خوایه زه‌وی بۆ ڕاخستوون (چۆنتان بوێت و بۆ چیتان بوێت به‌ده‌ستانه‌وه دێت)
Verse 20 — Surah Nuh 71:20
تا (به ئاره‌زووی خۆتان) پیایدا بگه‌ڕێن له ڕێگه فراوانه‌کاندا
Verse 21 — Surah Nuh 71:21
سه‌رئه‌نجام، نوح نا‌ئومێد بوو بۆیه وتی: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی ئه‌وان یاخی بوون لێم، شوێنی ئه‌و که‌سانه که‌وتن که ماڵ و نه‌وه‌کانیان قازانجی پێنه‌گه‌یاندن زیان نه‌بێت
Verse 22 — Surah Nuh 71:22
خوانه‌ناسان پیلانی گه‌وره‌و نه‌خشه‌ی سامناکیان داڕشت
Verse 23 — Surah Nuh 71:23
وتیان: خه‌ڵکینه نه‌که‌ن واز له خواکانتان بهێنن!! نه‌که‌ن واز له (ودو سواع و یه‌عوق و نه‌سر) بهێنن
Verse 24 — Surah Nuh 71:24
بێگومان ئه‌وانه زۆر که‌سیان گومڕا کرد، په‌روه‌ردگارا، ئه‌م سته‌مکارانه ته‌نها گومڕای نه‌بێت هیچی تریان بۆ زیاد مه‌که
Verse 25 — Surah Nuh 71:25
جا له سه‌رئه‌نجامی گوناهو تاوانیاندا، هۆزی ناله‌بار نوقم کران له زریانه‌که‌دا، ئینجا خرانه ناو ئاگره‌وه، که‌سیشیان ده‌ست نه‌که‌وت له خه‌شم و سزای خوایی په‌نایان بدات
Verse 26 — Surah Nuh 71:26
ئینجا نوح وتی: په‌روه‌ردگارا هیچ که‌سێك له بێ بڕوایان له‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌هێڵه‌و تۆویان ببڕه
Verse 27 — Surah Nuh 71:27
چونکه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر تۆ وازیان لێ بهێنیت هه‌رچی به‌نده‌کانی تۆیه گومڕای ده‌که‌ن و که‌سیشیان لێنابێت (له نه‌وه‌ی تازه) مه‌گه‌ر خراپه‌کار و تاوانبار نه‌بێت
Verse 28 — Surah Nuh 71:28
په‌روه‌ردگارا؛ له خۆم و دایك و باوکم و ئه‌وانه خۆش ببه که دێنه ماڵم؛ به ئیمان و باوه‌ڕه‌وه، هه‌روه‌ها له ئیماندارانی پیاوو ئیماندارانی ئافره‌تیش خۆش ببه، سته‌مکارانیش ته‌نها تیاچوون نه‌بێت هیچی تر نه‌که‌یته به‌شیان