Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 70 - Al-Maarij
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah Al-Maarij 70:1
داواکارێك پرسیاری کرد ده‌رباره‌ی سزایه‌ك که هه‌ر پێش دێت
Verse 2 — Surah Al-Maarij 70:2
جا ئه‌و سزایه؛ یه‌خه‌ی هه‌موو بێ باوه‌ڕان ده‌گرێت و هیچ هێزێك ناتوانێت په‌نایان بدات و لێیان دوور بخاته‌وه
Verse 3 — Surah Al-Maarij 70:3
ئه‌و سزا‌و تۆڵه‌یه له‌لایه‌ن خوای خاوه‌نی گه‌وره‌یی و پله‌و پایه‌و جێ به‌رزه‌کان
Verse 4 — Surah Al-Maarij 70:4
فریشته‌کان و جوبره‌ئیل به‌رز ده‌بنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگار له‌ڕۆژێکدا که ماوه‌که‌ی په‌نجا هه‌زار ساڵه (به‌حسابی ئاده‌میزاد) یاخود مه‌به‌ست درێژی ڕۆژی قیامه‌ته که په‌نجا هه‌زار ساڵ ده‌خایه‌نێت به نیسبه‌ت خوانه‌ناسانه‌وه
Verse 5 — Surah Al-Maarij 70:5
که‌واته خۆگرو ئارامگربه به شێوه‌یه‌کی جوان و چاك (له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی نادروستی خوا نه‌ناسانه‌وه)
Verse 6 — Surah Al-Maarij 70:6
به‌ڕاستی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه، قیامه‌ت به‌دوور ده‌بینن، به‌دووری ده‌زانن
Verse 7 — Surah Al-Maarij 70:7
ئێمه‌ش، زۆر به‌نزیکی ده‌زانین (چونکه خوا خۆی به‌دیهێنه‌ری کاته)
Verse 8 — Surah Al-Maarij 70:8
ڕۆژێك دێت، ئاسمان وه‌ك کانزایه‌کی تواوه‌ی لێ دێت (یه‌کێکه له قۆناغه‌کانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ر)
Verse 9 — Surah Al-Maarij 70:9
کێوه‌کانیش وه‌کو خوری شی کراوه (فشۆڵ ده‌بن)
Verse 10 — Surah Al-Maarij 70:10
دۆستی گیانی به‌گیانی له یه‌کدی ناپرسنه‌وه، که‌س نایپه‌رژێته سه‌رکه‌س، به‌ڵکو هه‌رکه‌س خه‌می خۆیه‌تی
Verse 11 — Surah Al-Maarij 70:11
ئه‌وانه پیشانی یه‌کتر ده‌درێن، تاوانبار‌و گوناهکار ئاوات ده‌خوازێت که ئه‌گه‌ر بکرێت بۆ ده‌رباز بوونی خۆی له سزای ئه‌و ڕۆژه هه‌موو کوڕه‌کانی بکاته قوربانی خۆی
Verse 12 — Surah Al-Maarij 70:12
هاوسه‌رو براکه‌ی
Verse 13 — Surah Al-Maarij 70:13
خزم و عه‌شره‌تی که له دنیادا په‌نایان ده‌دا
Verse 14 — Surah Al-Maarij 70:14
به‌هه‌رچی دانیشتوانی سه‌ر زه‌ویش هه‌یه ئه‌گه‌ر بۆی بکرێت بیکاته قوربانی خۆی، پاشان خوا ڕزگاری بکات
Verse 15 — Surah Al-Maarij 70:15
نه‌خێر.. ئه‌و ئاواتانه هیچی نایه‌ته دی.. به‌ڕاستی دۆزه‌خ ئاماده‌یه‌و بڵێسه‌داره‌و داخ له دڵه
Verse 16 — Surah Al-Maarij 70:16
له کاتێکدا داماڵێنه‌ری پێستی سه‌رو هه‌موو ئه‌ندامه‌کانه
Verse 17 — Surah Al-Maarij 70:17
دۆزه‌خ بانگی ئه‌وانه ده‌کات که له دنیادا پشتیان له حه‌ق و ڕاستی هه‌ڵده‌کردو گوێیان پێ نه‌ده‌دا
Verse 18 — Surah Al-Maarij 70:18
ماڵ و سامانیان کۆ ده‌کرده‌وه‌و ده‌یانشارده‌وه (گوێیان نه‌ده‌دا به حه‌ڵاڵ و حه‌رام)
Verse 19 — Surah Al-Maarij 70:19
به‌ڕاستی ئینسان به شپرزه‌یی و ته‌نگه‌تاوی دروستکراون
Verse 20 — Surah Al-Maarij 70:20
کاتێك ناخۆشی تووش بێت بێزار‌و ده‌م به هاواره
Verse 21 — Surah Al-Maarij 70:21
کاتێکیش خێر‌و به‌ره‌که‌تی تووش بوو، ده‌ستی ده‌نوقێنێت و قه‌ده‌غه‌ی چاکه ده‌کات
Verse 22 — Surah Al-Maarij 70:22
ته‌نها ئه‌و نوێژکه‌رانه نه‌بێت
Verse 23 — Surah Al-Maarij 70:23
ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر نوێژه‌کانیان به‌رده‌وامن
Verse 24 — Surah Al-Maarij 70:24
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که به‌شێکی دیاریکراو له سامانیاندا هه‌یه (بۆ جیهاد و تێکۆشان)
Verse 25 — Surah Al-Maarij 70:25
بۆ هه‌ژاری داواکارو بێ نه‌وای داوانه‌که‌ر
Verse 26 — Surah Al-Maarij 70:26
ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕی ڕاست و ڕه‌وان ده‌هێنن به ڕۆژی پاداشت
Verse 27 — Surah Al-Maarij 70:27
ئه‌و که‌سانه‌ی که دڵه له‌رزه‌یان هه‌یه له تۆڵه‌ی په‌روه‌ردگاریان
Verse 28 — Surah Al-Maarij 70:28
به‌ڕاستی سزای په‌روه‌ردگاریان که‌س لێی ئه‌مین نابێت
Verse 29 — Surah Al-Maarij 70:29
ئه‌وانه‌ی داوێنی خۆیان ده‌پارێزن
Verse 30 — Surah Al-Maarij 70:30
مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیاندا یاخود که‌نیزه‌که‌کانیان (که به‌هۆی بار‌و دۆخی تایبه‌ته‌وه هه‌بوو)، ئه‌وانه به‌ڕاستی لۆمه‌کراو نابن
Verse 31 — Surah Al-Maarij 70:31
جا ئه‌وه‌ی بێجگه له‌و حاڵه‌تانه ڕێگه‌ی تر بگرێت (بۆ تێر کردنی ئاره‌زووه‌کانی)، ئه‌وانه له سنوور ترازاوو ده‌ستدرێژکه‌رن
Verse 32 — Surah Al-Maarij 70:32
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که ئه‌مانه‌ت ده‌پارێزن و په‌یمان ده‌به سه‌ر
Verse 33 — Surah Al-Maarij 70:33
ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵده‌ستن به‌و شایه‌تیه‌ی که له لایانه
Verse 34 — Surah Al-Maarij 70:34
ئه‌وانه‌ی که پارێزگاری نوێژه‌کانیان ده‌که‌ن و (له کاتی خۆیدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن)
Verse 35 — Surah Al-Maarij 70:35
ئا ئه‌وانه له باخه‌کانی به‌هه‌شتدا ڕێز لێنراون
Verse 36 — Surah Al-Maarij 70:36
ئاخۆ ئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون چیانه که تۆ ده‌رکه‌وتیت به په‌له دێن بۆ لات
Verse 37 — Surah Al-Maarij 70:37
به‌لای ڕاست و چه‌پدا خۆیان ون ده‌که‌ن و له دووره‌وه پۆل پۆل به‌ده‌وری یه‌کدا کۆده‌بنه‌وه
Verse 38 — Surah Al-Maarij 70:38
ئا به‌و حاڵه‌وه، هه‌ریه‌که‌یان به‌ته‌مایه بخرێته ناو به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ته‌وه؟
Verse 39 — Surah Al-Maarij 70:39
نه‌خێر، وانی یه، به‌ڕاستی خۆشیان ده‌زانن له چی دروستمان کردوون (بۆ ئه‌وه‌نده له خۆیان بایی بوون)
Verse 40 — Surah Al-Maarij 70:40
جا سوێند به په‌روه‌ردگاری خۆرهه‌ڵاته‌کان و خۆرئاواکان، به‌ڕاستی ئێمه هه‌میشه به‌ده‌سه‌ڵاتین له‌سه‌ر
Verse 41 — Surah Al-Maarij 70:41
ئه‌مانه له‌ناوبه‌رین و که‌سانی چاکتر بهێنینه کایه‌وه، ئێمه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێ توانا نین
Verse 42 — Surah Al-Maarij 70:42
جا وازیان لێ بهێنه با هه‌ر ڕۆبچن له بێ باوه‌ڕیدا، با هه‌ر گه‌مه‌و گاڵته بکه‌ن، هه‌تا دووچاری ڕۆژی خۆیان ده‌بن که هه‌ڕه‌شه‌یان پێ لێ ده‌کرێت
Verse 43 — Surah Al-Maarij 70:43
ئه‌و ڕۆژه‌ی به په‌له له گۆڕه‌کانیان دێنه ده‌ره‌وه، ده‌ڵێی بۆ لای بت و په‌رستراوه‌کانیان ڕاده‌که‌ن
Verse 44 — Surah Al-Maarij 70:44
چاویان شۆڕه‌و (شه‌رمه‌زارو خه‌جاڵه‌تن) زه‌لیلی و سه‌رشۆڕی ماندووی کردوون، جا ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که کاتی خۆی به‌ڵێنیان پێ ده‌دراو ئه‌وان بڕوایان پێی نه‌بوو