Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 69 - Al-Haqqah
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah Al-Haqqah 69:1
یه‌کێکه له ناوه‌کانی ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که له‌و ڕۆژه‌دا خوای گه‌وره حه‌ق و ڕاستی به‌ته‌واوی ده‌چه‌سپێنێت
Verse 2 — Surah Al-Haqqah 69:2
(ئینجا پرسیار ده‌کات و زیاتر گرنگی ئه‌و ڕۆژه ده‌خاته به‌رچاو) چی بێ ئه‌و ڕۆژه؟
Verse 3 — Surah Al-Haqqah 69:3
جا تۆ چووزانی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله حلیه وسلم ئه‌ی ئاده‌میزاد، ئه‌و ڕۆژه چیه‌و چۆنه‌و چ ته‌نگانه‌یه‌که؟
Verse 4 — Surah Al-Haqqah 69:4
ثمود قه‌ومی صالح، عاد قه‌ومی هود ئه‌و ڕۆژه‌یان به درۆزانی
Verse 5 — Surah Al-Haqqah 69:5
ئینجا گه‌لی ثمودمان به‌ده‌نگێکی سامناکی گه‌وره‌ی تۆقێنه‌ر له‌ناوبران
Verse 6 — Surah Al-Haqqah 69:6
گه‌لی عادیش به ڕه‌شه‌بایه‌کی ساردی به‌هێزی وێرانکه‌ر له‌ناوبران
Verse 7 — Surah Al-Haqqah 69:7
حه‌وت شه‌وو هه‌شت ڕۆژ هه‌ڵی کرده سه‌ریان، به‌رده‌وام و به‌هێز ده‌تبینی (ئه‌گه‌ر له‌وێ بویتایه) ئه‌و خه‌ڵکه هه‌موو لاڵ و پاڵ لێی ده‌که‌وتن هه‌روه‌ك قه‌دی دارخورمای له ڕیشه هه‌ڵکه‌نراو، چۆن به‌ئاسانی ده‌که‌وێت و شه‌ق ده‌بات
Verse 8 — Surah Al-Haqqah 69:8
جا ئایا ده‌بینیت که‌سیان مابێت و که‌سیان ڕزگاری بووبێت؟
Verse 9 — Surah Al-Haqqah 69:9
فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌ویش و دانیشتوانی دێهاته ژێره‌و ژوور بووه‌کان، به تاوان و خراپه‌وه هاتن
Verse 10 — Surah Al-Haqqah 69:10
هه‌ر یه‌کێك له‌وانه سه‌رپێچی و سه‌رکه‌شییان نواند به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری په‌روه‌ردگاریان ئه‌وسا گرتنی به گرتنێکی سه‌خت
Verse 11 — Surah Al-Haqqah 69:11
به‌ڕاستی ئێمه کاتێك ئاو له سنوور ده‌رچوو (له کاتی تۆفانه‌که‌ی نوح دا) ئێوه‌مان له که‌شتیدا هه‌ڵگرت (باو‌و باپیرانی ئێوه)
Verse 12 — Surah Al-Haqqah 69:12
تا بیکه‌نه یادگاری و بێ‌دار که‌ره‌وه بۆ ئێوه و له‌گوێی بگرێت ئه‌و گوێیانه‌ی هۆشمه‌ندن
Verse 13 — Surah Al-Haqqah 69:13
ئینجا کاتێك یه‌کجار فوو کرا به صوردا
Verse 14 — Surah Al-Haqqah 69:14
زه‌وی و کێوه‌کان هه‌ڵگیران و یه‌ککه‌ڕه‌ت دران به‌یه‌کدا
Verse 15 — Surah Al-Haqqah 69:15
له‌و ڕۆژه‌دا ئیتر قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت
Verse 16 — Surah Al-Haqqah 69:16
ئاسمان هه‌مووی شه‌ق و په‌ق ده‌بێت و لێك ده‌ترازێت و شل و شۆڵ ده‌بێت
Verse 17 — Surah Al-Haqqah 69:17
فریشته‌کان له گۆشه‌و که‌ناری (جیهانی نوێ) دا ئاماده ده‌بن، ته‌ختی په‌روه‌ردگارت ئه‌و ڕۆژه هه‌شت هه‌ڵی ده‌گرێت (هه‌شت فریشته یان هه‌شت ده‌سته) به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه
Verse 18 — Surah Al-Haqqah 69:18
له‌و ڕۆژه‌دا پیشان ده‌درێن، هیچ شتێك له نهێنیه‌کانتان شاراوه نی یه
Verse 19 — Surah Al-Haqqah 69:19
جا ئه‌وه‌ی نامه‌ی کرده‌وه‌کانی درایه ده‌ستی ڕاستی، ئه‌وه (به دڵخۆشیه‌کی بێ سنووره‌وه به هاوه‌ڵ و ناسیاوانی) ده‌ڵێت: ها ئه‌وه‌تا نامه‌ی کرده‌وه‌کانم بیگرن و بخوێننه‌وه‌و ته‌ماشای بکه‌ن
Verse 20 — Surah Al-Haqqah 69:20
به‌ڕاستی من کاتی خۆی سوور ده‌مزانی و دڵنیابووم که به‌م لێپرسینه‌وه ده‌گه‌م
Verse 21 — Surah Al-Haqqah 69:21
جا ئه‌و به‌خته‌وه‌ره له ژیانێکی پڕ له شادی و کامه‌رانیدا ده‌ژی که زۆر پێی ڕازیه
Verse 22 — Surah Al-Haqqah 69:22
له‌به‌هه‌شتی به‌رزو بڵندا، (له باخچه‌کانی سه‌ر لوطکه‌ی چیا‌و لاپاڵی شاخه‌کاندا له‌ناو کۆشك و ته‌لاره‌کاندا)
Verse 23 — Surah Al-Haqqah 69:23
میوه‌هاتی زۆر به دره‌خته‌کانیه‌وه شۆڕ بۆته‌وه‌و لێکردنه‌وه‌ی ئاسانه‌و له ده‌ست ڕه‌س دایه
Verse 24 — Surah Al-Haqqah 69:24
ئینجا پێیان ده‌وترێت: بخۆن و بخۆنه‌وه نۆشتان بێت، به‌هۆی ده‌ست پێشکه‌ریتان له ڕۆژگاری ڕابردودا
Verse 25 — Surah Al-Haqqah 69:25
به‌ڵام ئه‌وه‌ی نامه‌ی کرده‌وه‌کانی ده‌درێته ده‌ستی چه‌پی، ئه‌وه ده‌ڵێت: خۆزگه نامه‌ی کرده‌وه‌کانم پێ نه‌درایه
Verse 26 — Surah Al-Haqqah 69:26
هه‌ر نه‌مزانیایه لێپرسینه‌وه‌م چۆن ده‌بێت
Verse 27 — Surah Al-Haqqah 69:27
خۆزگه مردنه‌که‌م یه‌کجاریی بوایه (ئاوا زیندوو نه‌کرامایه‌ته‌وه)
Verse 28 — Surah Al-Haqqah 69:28
ئه‌وه‌ته، ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی که بووم، فریام نه‌که‌وت (به‌ڵکو نه‌ماو ته‌فرو تونا بوو)
Verse 29 — Surah Al-Haqqah 69:29
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که بووم له ده‌ستمدا نه‌ماو له ده‌ستم چوو
Verse 30 — Surah Al-Haqqah 69:30
(ئه‌وسا ئیتر فه‌رمان ده‌درێت) ئاده‌ی ئێوه بیگرن و کۆت و زنجیر له ده‌ست و قاچ و ملی بئاڵێنن
Verse 31 — Surah Al-Haqqah 69:31
له‌وه‌ودوا به‌ره‌و دۆزه‌خ ڕاپێچی بکه‌ن و بیبه‌ن و بیخه‌نه ناوی
Verse 32 — Surah Al-Haqqah 69:32
پاشان به‌زنجیرێکی حه‌فتا گه‌زی بیبه‌سنه‌وه (به کۆڵه‌که‌و ستون و پایه‌کانی ناو دۆزه‌خه‌وه)
Verse 33 — Surah Al-Haqqah 69:33
چونکه به‌ڕاستی ئه‌مه کاتی خۆی ئیمان و باوه‌ڕی به‌خوای گه‌وره نه‌بوو (به ته‌مای زیندووبوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه نه‌بوو)
Verse 34 — Surah Al-Haqqah 69:34
هانی که‌سی نه‌ده‌دا که خواردن و خۆراك ببه‌خشن به هه‌ژارو بێ نه‌واکان (به‌ڵکو هه‌ر خه‌می خۆی بوو)
Verse 35 — Surah Al-Haqqah 69:35
که‌واته ئه‌مڕۆ ئا لێره هیچ دڵسۆزێکی نی یه
Verse 36 — Surah Al-Haqqah 69:36
خۆراکیشی ته‌نها له‌کێم و زوخاوی داچۆڕاو نه‌بێت هیچی تر نی یه
Verse 37 — Surah Al-Haqqah 69:37
که، که‌س نایخوات، جگه له تاوانباران
Verse 38 — Surah Al-Haqqah 69:38
سوێندم به‌و شتانه‌ی که ده‌یبینن
Verse 39 — Surah Al-Haqqah 69:39
به‌وه‌ش که نایبینن و نادیارن
Verse 40 — Surah Al-Haqqah 69:40
به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه له زاری پێغه‌مبه‌رێکی به‌ڕێزه‌وه پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، یاخود له ڕێگه‌ی فرستاده‌یه‌کی به‌ڕێزه‌وه پێتان ده‌گات که جوبره‌ئیلی فریشته‌یه
Verse 41 — Surah Al-Haqqah 69:41
دڵنیابن که ئه‌م قورئانه گوفتاری شاعیر نیه، ئه‌وه بۆ زۆر که‌متان باوه‌ڕ ده‌هێنن؟
Verse 42 — Surah Al-Haqqah 69:42
گوفتاری فاڵچی و زێوانیش نیه، ئه‌وه بۆ زۆر که‌متان یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن؟
Verse 43 — Surah Al-Haqqah 69:43
به‌ڵکو ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کانه‌وه ڕه‌وانه‌کراوه‌و نێردراوه‌ته خواره‌وه
Verse 44 — Surah Al-Haqqah 69:44
خۆ ئه‌گه‌ر محمد صلی الله علیه وسلم هه‌ندێك قسه‌و گوفتار به‌ده‌م ئێمه‌وه هه‌ڵبه‌ستایه
Verse 45 — Surah Al-Haqqah 69:45
ئه‌وه به‌هێزو ده‌سه‌ڵاتی خۆمان ده‌مانگرت
Verse 46 — Surah Al-Haqqah 69:46
له‌وه‌ودوا ڕه‌گی دڵی ده‌پچڕێنین و ده‌یمرێنین
Verse 47 — Surah Al-Haqqah 69:47
ئه‌وسا هیچ که‌سێك نی یه له ئێوه به‌ربه‌ست و به‌رگری بکات له ئێمه
Verse 48 — Surah Al-Haqqah 69:48
به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه یاداوه‌ری و یادخستنه‌وه‌یه بۆ پارێزکاران و خوانه‌ناسان
Verse 49 — Surah Al-Haqqah 69:49
ئێمه به‌ڕاستی چاك و ده‌زانین که له ئێوه‌دا که‌سانێك هه‌ن و په‌یدا ده‌بن ئه‌م قورئانه به‌درۆ ده‌زانن
Verse 50 — Surah Al-Haqqah 69:50
بێگومان قورئان له ڕۆژی دوایدا ده‌بێته هۆی ئاهو ناڵه‌و په‌شیمانی بێ سنوور بۆ بێ باوه‌ڕان
Verse 51 — Surah Al-Haqqah 69:51
به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه‌کی دڵنیا به‌خشه به ئیمانداران
Verse 52 — Surah Al-Haqqah 69:52
که‌واته ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار؛ به‌رده‌وام ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگاری مه‌زن و گه‌وره‌ت بکه