Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 80 - Abasa
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah Abasa 80:1
ڕووی گرژکردو ڕووی وه‌رگێڕا (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) کاتێك (عبدالله ی کوڕی ام مکتوم) که ئیماندارێکی نابینابوو هات بۆ خزمه‌تی، ئه‌ویش هه‌ندێك له سه‌رانی قوره‌یشی کۆ کردبۆوه به ئومێدی هیدایه‌تیان، عبدالله وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، خوا چی فێرکردوویت منیش فێر بکه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی ناخۆش بوو که قسه‌کانی پێ ده‌بڕێت، له‌به‌رئه‌وه ڕووی گرژکرد و ڕووی وه‌رگێڕا. بۆیه سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته دابه‌زی که گله‌ییه له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
Verse 2 — Surah Abasa 80:2
له‌به‌رئه‌وه‌ی نابیناکه هات بۆ لای
Verse 3 — Surah Abasa 80:3
جا تۆ چوزانیت به‌ڵکو ئه‌و هاتبێت تا دڵ و ده‌روونی خاوێن بکاته‌وه
Verse 4 — Surah Abasa 80:4
یاخود ئامۆژگاری وه‌ربگرێت، تا ئامۆژگاریه‌که سوودی پێبگه‌یه‌نێت
Verse 5 — Surah Abasa 80:5
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆی بێ نیاز نیشان ده‌دات و نایه‌وێت ڕێنموومایی وه‌ربگرێت
Verse 6 — Surah Abasa 80:6
تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا کۆده‌بیته‌وه و گرنگی به‌و ده‌ده‌یت و ڕوو له‌و ده‌که‌یت
Verse 7 — Surah Abasa 80:7
جا تۆ هیچ گوناهبار نابیت که ئه‌و ئیمانی نه‌وێت و پاك و پوخته‌کردنی ده‌روونی نه‌وێت
Verse 8 — Surah Abasa 80:8
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆی هاتوه‌ته لات و کۆشش ده‌کات و مه‌به‌ستێتی که شاره‌زای به‌رنامه‌ی خوا ببێت
Verse 9 — Surah Abasa 80:9
له‌کاتێکدا ئه‌و له خوا ده‌ترسێت
Verse 10 — Surah Abasa 80:10
ئه‌وه تۆ گوێ به‌و ناده‌یت و خۆتی لێ بێ ئاگا ده‌که‌یت
Verse 11 — Surah Abasa 80:11
نه‌خێر وامه‌که‌و وامه‌به، چونکه به‌ڕاستی ئه‌م ئایه‌تانه، ئه‌م سوره‌ته، یادخستنه‌وه و ئامۆژگاریه
Verse 12 — Surah Abasa 80:12
جا که‌سێك بیه‌وێت ڕێنموویی وه‌رگرێت، ئه‌وه یادی ده‌کات
Verse 13 — Surah Abasa 80:13
(ئه‌و قورئانه) له چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێزو پیرۆزدا هه‌ڵگیراوه و له (لوح المحفوظ) وه‌رگیراوه
Verse 14 — Surah Abasa 80:14
که به‌رزو بڵند و پاك و خاوێنن
Verse 15 — Surah Abasa 80:15
به‌ده‌ستی فریشته نووسه‌ره‌کان
Verse 16 — Surah Abasa 80:16
که به‌ڕێزو خواناس و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداران
Verse 17 — Surah Abasa 80:17
ئه‌ی ئاده‌میزاد، به‌کوشت بچیت، چه‌نده کافره، سپڵه‌یه، چه‌نده خوانه‌ناس و یاخیه، یاخود به‌کوشت چێت ئاده‌میزاد چی وای لێکردووه که کافر بێت؟! چ پاساوێکی هه‌یه بۆ خوانه‌ناسی و یاخی بوون
Verse 18 — Surah Abasa 80:18
(بۆ بیرناکاته‌وه) خوا له‌چی دروستی کردووه؟
Verse 19 — Surah Abasa 80:19
له نوتفه‌یه‌ك (له خاڵێکی زۆر بچووك که به چاو نابینرێت) دروستی کردووه و هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌ر و ناوی پێ به‌خشیوه و ئه‌ندازه‌گیری وردی له دروستکردنیدا ئه‌نجام داوه، (کات و شوێنی له‌دایکبوونی و مردنی بۆ دیاری کردووه)
Verse 20 — Surah Abasa 80:20
له‌وه‌ودوا ژیانی بۆ ئاسان کردووه و سه‌رپشکی کردووه له په‌یڕه‌وی کردنی ڕێگه‌ی چاکه یان خراپه، ئیمان یان کوفر، (دوای ئه‌وه‌ی که ده‌ست نیشانی هه‌ردووکیانی بۆ کردووه و سه‌ره‌نجامی ڕوون کردۆته‌وه)
Verse 21 — Surah Abasa 80:21
له‌وه‌ودوا ده‌یمرێنێت و ده‌یخاته ناو گۆڕه‌وه
Verse 22 — Surah Abasa 80:22
پاشان کاتێك بیه‌وێت زیندووی ده‌کاته‌وه
Verse 23 — Surah Abasa 80:23
به‌ڕاستی، ئه‌وه‌ی که خوا فه‌رمانی پێداوه هێشتا ئاده‌میزاد به‌جێی نه‌هێناوه
Verse 24 — Surah Abasa 80:24
ده‌با ئاده‌میزاد سه‌یری خواردنه‌که‌ی بکات و سه‌رنجی بدات و بیری لێ بکاته‌وه
Verse 25 — Surah Abasa 80:25
بێگومان ئێمه ئاومان بۆ دابارانده‌وه‌ته خواره‌وه، چۆن دابارینێت
Verse 26 — Surah Abasa 80:26
له‌وه‌ودوا زه‌ویمان بۆ له‌ت له‌ت به چه‌که‌ره‌ی ناسکی ڕووه‌ك
Verse 27 — Surah Abasa 80:27
ئینجا دانه‌وێڵه‌مان تێادا ڕوواند
Verse 28 — Surah Abasa 80:28
هه‌روه‌ها ترێ و سه‌وزه‌مان
Verse 29 — Surah Abasa 80:29
هه‌روه‌ها زه‌یتوون و دارخورمایش
Verse 30 — Surah Abasa 80:30
باخچه‌ی ده‌وره‌دراو به دارخورما یان دره‌ختی تر، یاخود باخی چڕ‌و پڕ
Verse 31 — Surah Abasa 80:31
جۆره‌ها میوه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گژو گیایانه‌ی که خواکرده و ماڵات ده‌یخوات له له‌وه‌ڕگاکاندا
Verse 32 — Surah Abasa 80:32
(هه‌موو ئه‌مانه ئاماده‌مان کردووه) تا خۆتان و ماڵاته‌کانتان سوودی لێ وه‌ربگرن
Verse 33 — Surah Abasa 80:33
جا کاتێك قیامه‌ت به‌رپا بوو به‌هۆی ده‌نگێکی به‌هێزی گوێ کپ که‌ره‌وه
Verse 34 — Surah Abasa 80:34
ئه‌و ڕۆژه (هێنده سامناکه) برا له‌ده‌ست براکه‌ی هه‌ڵدێت و ڕاده‌کات و خۆی لێ ده‌شارێته‌وه
Verse 35 — Surah Abasa 80:35
هه‌روه‌ها له‌ده‌ست دایك و باوکی
Verse 36 — Surah Abasa 80:36
له‌ده‌ست هاوسه‌رو کوڕه‌کانی
Verse 37 — Surah Abasa 80:37
له‌و ڕۆژه‌دا هه‌رکه‌سێك له‌وانه ئه‌وه‌نده سه‌رگه‌رمی کێشه‌ی خۆیه‌تی، ناتوانێت فریای که‌سی تر بکه‌وێت
Verse 38 — Surah Abasa 80:38
له‌و ڕۆژه‌دا ڕووخسارانێك گه‌ش و جوان و ڕوون و شادن
Verse 39 — Surah Abasa 80:39
ده‌م پێکه‌نینن، مژده و شادییان لێ ده‌دره‌وشێته‌وه
Verse 40 — Surah Abasa 80:40
له‌و ڕۆژه‌دا ڕووخسارانێکیش هه‌ن که گژو تاڵ و تۆزاوی و په‌ست غه‌مگینن
Verse 41 — Surah Abasa 80:41
دێزی و ڕه‌شی و تاریکی دایپۆشیوون
Verse 42 — Surah Abasa 80:42
ئا ئه‌وانه بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس و تاوانبار‌و گوناهکاره‌کانن