Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 81 - At-Takwir
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah At-Takwir 81:1
کا‌تێك خۆر ده‌پێچرێته‌وه و ڕووناکی نامێنێت
Verse 2 — Surah At-Takwir 81:2
کاتێکیش ئه‌ستێره‌کان (له خو‌لگه‌ی خۆیان) ده‌ترازێن و ده‌ده‌ن به‌یه‌کدا
Verse 3 — Surah At-Takwir 81:3
کا‌تێك کێوه‌کان له شوێنی خۆیان هه‌ڵده‌که‌نرێن و به‌ملاولادا ده‌برێن
Verse 4 — Surah At-Takwir 81:4
کا‌تێك حوشترانی ئاوس که ته‌مه‌نی باردارییان ده مانگه گوێیان پێ‌نادرێت (بێگومان ئه‌و وشترانه لای عه‌ره‌ب زۆر نازدارن)
Verse 5 — Surah At-Takwir 81:5
کا‌تێك گیانله‌به‌رانی کێوی و وه‌حشی و دڕنده به ده‌وری یه‌کدا کۆده‌کرێنه‌وه (ئه‌وانیش دڕندایه‌تی خۆیانیان له بیر ده‌چێته‌وه له سامناکی ئه‌و ڕۆژه)
Verse 6 — Surah At-Takwir 81:6
کا‌تێك ده‌ریاکان گڕ ده‌درێن (دیاره که ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ڕووده‌دات و ئاوی ده‌ریاکان ده‌بنه‌وه به هایدرۆجین و ئۆکسجین)
Verse 7 — Surah At-Takwir 81:7
کا‌تێك گیانی هه‌ر که‌س ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لاشه‌ی و جووت ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵیدا
Verse 8 — Surah At-Takwir 81:8
کا‌تێك کچی زینده به‌چاڵکراو پرسیاری لێده‌کرێت
Verse 9 — Surah At-Takwir 81:9
به چ گوناهێك، به چ تۆمه‌تێك کوژرا؟
Verse 10 — Surah At-Takwir 81:10
کا‌تێك نامه‌ی کرده‌وه‌کان واڵا ده‌کرێت
Verse 11 — Surah At-Takwir 81:11
کا‌تێك ئاسمان لاده‌برێن و داده‌ماڵرێن
Verse 12 — Surah At-Takwir 81:12
کا‌تێك دۆزه‌خ داده‌گیرسێت و تاوده‌درێت
Verse 13 — Surah At-Takwir 81:13
کا‌تێك به‌هه‌شت نزیك ده‌خرێته‌وه (له خواناسان)
Verse 14 — Surah At-Takwir 81:14
ئیتر ئه‌و کاته هه‌رکه‌س ده‌زانێت چی ئاماده کردووه و چ توێشوویه‌کی پێیه
Verse 15 — Surah At-Takwir 81:15
سوێند به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که په‌نهان ده‌بن و ون ده‌بن له‌چاو، یاخود به‌هۆی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی و خۆیانه‌وه (به‌هۆی هه‌ڵهاتنی خۆره‌وه) ون ده‌بن
Verse 16 — Surah At-Takwir 81:16
به‌و هه‌سارانه‌ی که په‌نا ده‌گرن و دیار نامێنن
Verse 17 — Surah At-Takwir 81:17
به‌و شه‌وه‌ی که دادێت و تاریکایه‌که‌ی ڕوومان تێده‌کات
Verse 18 — Surah At-Takwir 81:18
به به‌ره‌به‌یان که پشووی تێدێت، وه‌کو زینده‌وه‌رێك ئاهی تێدێته‌وه و ده‌ست ده‌کات به هه‌ناسه‌دان و ژیان و ڕووناکیه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت
Verse 19 — Surah At-Takwir 81:19
(سوێند به‌وانه هه‌مووی) به‌ڕاستی، بێ دوودڵی ئه‌م قورئانه له‌زاری نێردراوێکی به‌ڕێزه‌وه‌یه (که جوبره‌ئیله)
Verse 20 — Surah At-Takwir 81:20
خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵاته و لای خاوه‌نی عه‌رش، فریشته‌یه‌کی پایه‌داره
Verse 21 — Surah At-Takwir 81:21
فه‌رمانڕه‌وایه له‌وێ، هه‌روه‌ها ئه‌مین و دڵسۆزه له کاره‌کانیدا
Verse 22 — Surah At-Takwir 81:22
دڵنیابن که هاورێکه‌تان { محمد (صلی الله علیه وسلم) } شێت نیه و (له‌که‌ماڵی ژیریدایه)
Verse 23 — Surah At-Takwir 81:23
بێگومان محمد (صلی الله علیه وسلم) جوبره‌ئیلی بینی به ئاشکرا له ئاسۆی نومایاندا
Verse 24 — Surah At-Takwir 81:24
هه‌رچی پێ ده‌گات، له جیهانی نهێنی و شاراوه‌کانه‌وه، لێتان ناشارێته‌وه و ڕاستیتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت چونکه هه‌رگیز له گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌یدا ڕژدو ڕه‌زیل نیه
Verse 25 — Surah At-Takwir 81:25
ئه‌م قورئانه گوفتاری شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو نیه
Verse 26 — Surah At-Takwir 81:26
ئیتر بۆ کوێ ده‌چن؟ ڕوو ده‌که‌نه کوێ؟ ڕوو ده‌که‌نه کێ؟
Verse 27 — Surah At-Takwir 81:27
ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م دانیشتووانی زه‌وی (بۆ په‌ری و ئاده‌میزاد له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا)
Verse 28 — Surah At-Takwir 81:28
بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر
Verse 29 — Surah At-Takwir 81:29
ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کا‌تێك خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان بیه‌وێت، (هه‌رکه‌س ویستی خێری هه‌بێت خوای گه‌وره سه‌ربه‌رستی لێ زه‌وت ناکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ئه‌وه پێش دێت که ویستی خوای له‌سه‌ره و توانای تێگه‌یشتنمان له نهێنی و شاراوه‌کا‌ن زۆر سنوورداره)