Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 85 - Al-Buruj
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah Al-Buruj 85:1
سوێند به ئاسمانی خاوه‌ن ئه‌ستیره و هه‌ساره‌ی گه‌وره
Verse 2 — Surah Al-Buruj 85:2
به‌و ڕۆژه‌ی که به‌ڵێن دراوه پێش بێت (واته ڕۆژی قیامه‌ت)
Verse 3 — Surah Al-Buruj 85:3
به‌شایه‌ت و شایه‌تی له‌سه‌ردراوه، یاخود به شایه‌ت و بینراوه‌کان، (تاوانباران ئاماده‌ن و هه‌رچی ئه‌نجامیانداوه تۆمار کراوه له‌سه‌ریان)
Verse 4 — Surah Al-Buruj 85:4
به‌کوشت چن، نه‌فرینیان لێ بێت، ئه‌وانه‌ی که چاڵیان هه‌ڵکه‌ند (بۆ ئیمانداران)
Verse 5 — Surah Al-Buruj 85:5
ئاگری داگیرساو و به‌تینیان تێدا کرده‌وه
Verse 6 — Surah Al-Buruj 85:6
ئه‌و کاته‌ی که به ده‌وریدا دانیشتبوون
Verse 7 — Surah Al-Buruj 85:7
له نزیکه‌وه چاودێری ئه‌و کاره‌ساته‌یان ده‌کرد که به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا ده‌هێنرێت و خۆیان له نزیکه‌وه سه‌رپه‌رشتیان ده‌کرد
Verse 8 — Surah Al-Buruj 85:8
ئه‌و ڕق و داخه‌یان له ئیمانداران ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که ئه‌وان باوه‌ڕی به‌تینیان ده‌هێنا به خوای باڵاده‌ستی شایسته‌ی سوپاسگوزاری
Verse 9 — Surah Al-Buruj 85:9
ئه‌و زاته‌ی که خاوه‌نی هه‌موو شتێکه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، ئه‌و خوایه‌ی شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌موو شتێك و ئاگای له هه‌موو شتێكه
Verse 10 — Surah Al-Buruj 85:10
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که به‌ڵاو ناخۆشی وته‌نگانه و پیلان دژی پیاوانی ئیماندار‌و ئافره‌تانی ئیماندار خسته‌کارو پاشان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن و کۆڵ ناده‌ن و په‌شیمان نابنه‌وه سزای دۆزه‌خ و سزای سووتێنه‌ر بۆ ئه‌وانه‌یه
Verse 11 — Surah Al-Buruj 85:11
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، باخه‌کانی به‌هه‌شت که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات بۆیان ئاماده‌یه، هه‌ر ئه‌وه خۆی له خۆیدا سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ سنوور‌و بێ وێنه‌یه
Verse 12 — Surah Al-Buruj 85:12
به‌ڕاستی تۆڵه‌ی په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیمانداران) زۆر توند‌و تیژ و به‌زه‌بره
Verse 13 — Surah Al-Buruj 85:13
به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و زاته‌یه سه‌ره‌تا هه‌موو شتێکی دروست ده‌کات و دوای نه‌مانیش دووباره دروستی ده‌کاته‌وه
Verse 14 — Surah Al-Buruj 85:14
هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی زۆر لێخۆش‌بوو به‌سۆزو دڵۆڤان و دڵسۆزه (بۆ ئیمانداران)
Verse 15 — Surah Al-Buruj 85:15
خاوه‌نی ته‌ختی بڵند و به‌رزو پایه‌داره
Verse 16 — Surah Al-Buruj 85:16
هه‌رچی بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌رچی بیه‌وێت که‌س ناتوانێت ده‌ست بهێنێته ڕێی
Verse 17 — Surah Al-Buruj 85:17
ئایا هه‌واڵی له‌شکرو سوپاکانت پێگه‌یشتووه؟ (ئه‌وانه‌ی یاخی بوون له پێغه‌مبه‌ران و به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسی)
Verse 18 — Surah Al-Buruj 85:18
که له‌شکری فیرعه‌ون و ثموده
Verse 19 — Surah Al-Buruj 85:19
به‌ڵکو ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون ته‌مێ نابن به‌ڵکو هه‌ر سه‌رگه‌رمی به درۆ له قه‌له‌مدان و دژایه‌تی ئه‌م ئایین و به‌رنامه و قورئانه‌ن
Verse 20 — Surah Al-Buruj 85:20
(به‌ڵام با بزانن)، ده‌سه‌ڵاتی خوا له پشتیانه‌وه ده‌وره‌ی داون له ده‌ستی ده‌رناچن
Verse 21 — Surah Al-Buruj 85:21
(ئه‌وه‌ی ئه‌وان دژایه‌تی ده‌که‌ن) ئه‌و قورئانه به‌رزو بڵندو پایه‌داره‌یه
Verse 22 — Surah Al-Buruj 85:22
که له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی و له‌سه‌ر تابڵوی پیرۆز، پارێزراوه له (لوح المحفوظ) دا