Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 86 - At-Tariq
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah At-Tariq 86:1
سوێند به ئاسمان و ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی به‌شه‌ودا ده‌رده‌که‌ون
Verse 2 — Surah At-Tariq 86:2
جا تۆ چووزانی (طارق) چیه
Verse 3 — Surah At-Tariq 86:3
ئه‌ستێره‌یه‌که به ڕووناکیه‌که‌ی تاریکی ده‌بڕێت
Verse 4 — Surah At-Tariq 86:4
(سوێند به‌وانه) هیچ که‌س نیه چاودێری نه‌بێت، (سه‌ره‌تا خوا چاودێری هه‌مووانه، فریشته‌کانیشی کردووه به چاودێر‌و پارێزه‌رمان)
Verse 5 — Surah At-Tariq 86:5
که‌واته با ئاده‌میزاد ته‌ماشا بکات و سه‌رنج بدات که له چی دروستکراوه؟
Verse 6 — Surah At-Tariq 86:6
دروستکراوه له ئاوێکی هه‌ڵقوڵاو (که مه‌نی پیاوه و هێلکۆکه‌ی ئافره‌ته، هه‌ردوولایان هه‌ڵده‌قوڵێن بۆ پێکهاتنی ئاده‌میزاد، به‌ویستی خوا)
Verse 7 — Surah At-Tariq 86:7
له نێوان بڕبڕه‌کانی پشت و ئێسکه‌کانی سینه‌دا ده‌رده‌چێت
Verse 8 — Surah At-Tariq 86:8
بێگومان ئه‌و زاته دووباره (دروستکردنه‌وه‌ی ئاده‌میزادی) زۆر لائاسانه و توانای ته‌واوی هه‌یه
Verse 9 — Surah At-Tariq 86:9
ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو نهێنیه‌کان ده‌رده‌که‌وێت و ئاشکرا ده‌کرێت
Verse 10 — Surah At-Tariq 86:10
ئاده‌میزاد هیچ هێزو پشتیوانیه‌کی نیه
Verse 11 — Surah At-Tariq 86:11
سوێند به ئاسمانێك که خاوه‌نی گێڕانه‌وه‌یه (سوڕی ئاو له سروشتدا، شه‌پۆله‌کانی ته‌له‌فون و ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن... هتد)
Verse 12 — Surah At-Tariq 86:12
هه‌روه‌ها سوێند به زه‌وی که درزی تێ ده‌بێت به‌هۆی ڕووه‌که‌وه
Verse 13 — Surah At-Tariq 86:13
به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه گوفتارێکی جیاکه‌ره‌وه‌یه (جیاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و ناحه‌ق، ڕاست و درۆ، چاك و خراپ و،... هتد)
Verse 14 — Surah At-Tariq 86:14
ئه‌م قورئانه گوفتارێکی گه‌ڵته نیه
Verse 15 — Surah At-Tariq 86:15
به‌ڕاستی ئه‌وانه سه‌رگه‌رمی پیلانن و خه‌ریکی داونانه‌وه‌ن (بۆ ئیمانداران)
Verse 16 — Surah At-Tariq 86:16
(به‌ڵام خوا ده‌فه‌رموێت): منیش پلان و نه‌خشه‌ی خۆم ده‌خه‌مه‌کار
Verse 17 — Surah At-Tariq 86:17
که‌واته تۆیش تاوێك مۆڵه‌تی بێ باوه‌ڕان بده، که‌مێك لێیان بوه‌سته (بزانه چیان به‌سه‌ر ده‌هێنم)