Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 87 - Al-Ala
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah Al-Ala 87:1
ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگاری به‌رزو بڵند و پایه‌دارت بکه
Verse 2 — Surah Al-Ala 87:2
ئه‌و زاته‌ی هه‌موو شتێکی دروستکردووه به‌جوانی و ڕێکوپێک و تێر‌و ته‌واویی کردووه
Verse 3 — Surah Al-Ala 87:3
ئه‌و زاته‌ی که نه‌خشه‌ی کێشاوه بۆ هه‌موو شتێك و جا ڕێنموویی کردووه
Verse 4 — Surah Al-Ala 87:4
ئه‌وه‌ی که گژوگیای له له‌وه‌ڕگا ده‌رهێناوه
Verse 5 — Surah Al-Ala 87:5
(به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک) ده‌یکاته پووش و په‌ڵاشتێکی زه‌رده و وشك و ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕاو
Verse 6 — Surah Al-Ala 87:6
ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) } ئێمه قورئانت له ڕێگه‌ی جوبره‌ئیله‌وه به‌سه‌ردا ده‌خوێنینه‌وه، ئیتر هه‌رگیز بیرت ناچێت
Verse 7 — Surah Al-Ala 87:7
مه‌گه‌ر شتێك ویستی خوای له‌سه‌ربێت، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و شتانه‌ی که ئاشکراو دیارن، یاخود شاراوه‌ن
Verse 8 — Surah Al-Ala 87:8
جا دڵنیابه ئێمه یارمه‌تیت ده‌ده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چاکه‌یه‌ك، هه‌موو کارێكی له‌بارت بۆ ئاسان ده‌که‌ین
Verse 9 — Surah Al-Ala 87:9
که‌واته تۆ ئیتر له‌سه‌ر یادخستنه‌وه و یاداوه‌ری ئه‌و که‌سانه به‌رده‌وام به که سوودیان وه‌رگرتووه و ئاماده‌ن زیاتر تێبگه‌ن
Verse 10 — Surah Al-Ala 87:10
بێگومان ئه‌و که‌سه‌ی که ترسی خوای له دڵدا بێت یاده‌وه‌ری وه‌رده‌گرێت
Verse 11 — Surah Al-Ala 87:11
خراپترین که‌س خۆی لێ دوور ده‌گرێت
Verse 12 — Surah Al-Ala 87:12
ئه‌وه‌ی ده‌چێته ناو ئاگره‌که گه‌وره‌که‌وه و ده‌سوتێت تیایدا
Verse 13 — Surah Al-Ala 87:13
له‌وه‌ودوا نه ئه‌وه‌یه بمرێت و (ڕزگاری بێت، نه ئه‌وه‌شه که) ژیانێکی ئاسایی به‌سه‌ر به‌رێت
Verse 14 — Surah Al-Ala 87:14
بێگومان ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که ده‌روونی خۆی پاك ڕاگرتووه و
Verse 15 — Surah Al-Ala 87:15
ناوی په‌روه‌ردگاری ده‌بات و نوێژی بۆ ده‌کات و کڕنووش و سوژده‌ی بۆ بردووه
Verse 16 — Surah Al-Ala 87:16
که‌چی ئێوه ڕێبازی ڕزگاری ناگرنه به‌رو به‌ڵکو زیاتر ژیانی دنیاتان مه‌به‌سته
Verse 17 — Surah Al-Ala 87:17
له‌کاتێکدا قیامه‌ت و به‌ده‌ست هێنانی به‌هه‌شت چاکتره و به‌رده‌وامیشه (هه‌ر به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی کورتی دنیادا)
Verse 18 — Surah Al-Ala 87:18
بێگومان ئه‌م یادخستنه‌وانه له په‌ڕاوه دێرینه‌کانیشدا باسکراوه
Verse 19 — Surah Al-Ala 87:19
(له‌وانه) کتێبه پیرۆزه‌کانی ئیبراهیم و مو‌سا