Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 88 - Al-Ghashiyah
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah Al-Ghashiyah 88:1
ئایا هه‌واڵ و دهنگوباسی ڕۆژی قیامه‌تت پێگه‌یشتووه؟! (ڕۆژێکه سه‌ختیه‌که‌ی هه‌موو که‌سێك داگیر ده‌کات)
Verse 2 — Surah Al-Ghashiyah 88:2
له‌و ڕۆژه‌دا چه‌ند ڕووخسارانێك خه‌جاڵه‌ت و ڕه‌نگ زه‌رد و شه‌رمه‌زار و زه‌بوونن
Verse 3 — Surah Al-Ghashiyah 88:3
(هه‌ریه‌ک له خاوه‌نی ئه‌و ڕووخسارانه) ئیشکه‌رێکی شه‌که‌ت و ماندوون (بۆ به‌ده‌ستهێنانی دنیای دوور له ئیمان)
Verse 4 — Surah Al-Ghashiyah 88:4
ده‌چنه ناو ئاگرێکی سووتێنه‌ره‌وه (که جه‌سته‌که له‌ناو نابات بۆئه‌وه‌ی هه‌ر له سزادا بمێنێته‌وه)
Verse 5 — Surah Al-Ghashiyah 88:5
له سه‌رچاوه‌یه‌کی له کوڵ و زۆر گه‌رم خواردنه‌وه‌ی ده‌درێتێ
Verse 6 — Surah Al-Ghashiyah 88:6
هیچ خۆراکیشیان نیه ته‌نها له دڕکێکی ووشک و تفت و تاڵه (جۆره ڕوه‌کێکی بیابانیه به‌ته‌ڕی ته‌نها وشتر ده‌یخوات، به وشکی وشتریش نایخوات)
Verse 7 — Surah Al-Ghashiyah 88:7
نه ئه‌وه‌یه گۆشتی پێبگرن و پێی قه‌ڵه‌و ببن، نه ئه‌وه‌شه پێی تێرببن
Verse 8 — Surah Al-Ghashiyah 88:8
له‌ولاشه‌وه ڕوخسارانێکی تر ناسک و ڕووخۆش و گه‌شاوه و ڕووناکن
Verse 9 — Surah Al-Ghashiyah 88:9
له هه‌وڵ و کۆششه‌کانیان (بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا له دنیادا) ڕازی و ئاسووده‌ن
Verse 10 — Surah Al-Ghashiyah 88:10
له به‌هه‌شتێکی به‌رزو بڵندا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر
Verse 11 — Surah Al-Ghashiyah 88:11
له‌و شوێنه‌دا قسه و گوفتارێکی ناخۆش و نابه‌جێ نا بیستن
Verse 12 — Surah Al-Ghashiyah 88:12
له‌و به‌هه‌شته‌دا کانی و سه‌رچاوه و تاڤگه‌ی ڕه‌وانی تێدایه
Verse 13 — Surah Al-Ghashiyah 88:13
هه‌روه‌ها چرپا و سیسته‌م و جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی به‌رز و بڵند کراوه‌ی لێیه
Verse 14 — Surah Al-Ghashiyah 88:14
(له نزیك ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌وه له هه‌ر کوێدا بن) کوپ و سوراحی و په‌رداخی (جوان و ڕازاوه و نه‌خشین) دانراوه
Verse 15 — Surah Al-Ghashiyah 88:15
هه‌روه‌ها پشتی و سه‌رین و پاڵپشتی جوان و ڕازاوه‌ی تیادایه که به ڕێک‌و پێکی ڕیزکراون
Verse 16 — Surah Al-Ghashiyah 88:16
فه‌رش و ئۆرته و ڕایه‌خی قه‌شه‌نگ و نه‌خشینی تیادا ڕاخراوه (هه‌موو کۆشک و ته‌لارو ڤێلاکانی پێرازێنراوه‌ته‌وه)
Verse 17 — Surah Al-Ghashiyah 88:17
(ئینجا خوای دروستکار له ڕوانگه‌ی هه‌ندێك دروستکراوانیه‌وه ده‌یه‌وێت بێ باوه‌ڕان دابچڵه‌کێنێت)، بۆیه ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌وه سه‌رنجی وشتر ناده‌ن چۆن دروستکراوه؟! (قه‌باره‌ی، ملی درێژی، قاچه درێژه‌کانی که به سمێکی ئیسفه‌نجی کۆتایی هاتووه، ئینجا خۆگرتنی له‌سه‌ر برسێتی و تینویه‌تی،)
Verse 18 — Surah Al-Ghashiyah 88:18
ئایا سه‌رنجی ئاسمان ناده‌ن چۆن به‌رزکراوه‌ته‌وه (ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێره و کاکه‌شان و هه‌ساره بێ شوماره ده‌وره‌ی زه‌ویداوه له بڵندیه‌وه ڕاگیراون)
Verse 19 — Surah Al-Ghashiyah 88:19
ئه‌ی سه‌رنجی کێوه‌کان ناده‌ن، چۆن داکوتراون و دامه‌زرێنراون
Verse 20 — Surah Al-Ghashiyah 88:20
ئه‌ی سه‌رنجی ده‌شته‌کانی زه‌وی ناده‌ن چۆن ته‌خت کراوه (له‌بار هێنراوه بۆ کشتوکاڵ و ڕێگه‌وبان و ژیان)؟
Verse 21 — Surah Al-Ghashiyah 88:21
که‌واته { تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) } ئه‌م شتانه بخه‌ره‌وه یادیان و ئامۆژگاریان بکه، به‌ڕاستی تۆ هه‌ر یادخه‌ره‌وه‌یت
Verse 22 — Surah Al-Ghashiyah 88:22
هیچ ده‌سه‌ڵاتێکت نیه به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونیاندا (تا به زۆر باوه‌ڕداریان بکه‌یت)
Verse 23 — Surah Al-Ghashiyah 88:23
به‌ڵاو ئه‌و که‌سه‌ی که پشت هه‌ڵکردووه و کوفر هه‌ڵبژاردووه
Verse 24 — Surah Al-Ghashiyah 88:24
ئه‌وه خوا سزا‌و تۆڵه‌یه‌کی زۆرسه‌خت و به‌ئازارو بێ سنووریان لێ ده‌سێنێت
Verse 25 — Surah Al-Ghashiyah 88:25
بێگومان ئه‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای ئێمه (بیانه‌وێت و نه‌یانه‌وێت)
Verse 26 — Surah Al-Ghashiyah 88:26
له‌وه‌ودوایش به‌ڕاستی حیساب و لێپرسینه‌وه و دادگاییان له‌سه‌ر ئێمه‌یه