Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 90 - Al-Balad
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah Al-Balad 90:1
سوێندم به‌م شاره (واته شاری مه‌ککه)
Verse 2 — Surah Al-Balad 90:2
له کاتێکدا تۆ نیشته‌جێی تیایدا
Verse 3 — Surah Al-Balad 90:3
سوێند به باوک و ڕۆڵه‌که‌ی
Verse 4 — Surah Al-Balad 90:4
(سوێند به‌وانه) به‌ڕاستی ئێمه ئینسانمان دروست کردووه و به‌رده‌وام له ناڕه‌حه‌تی و سه‌غڵه‌تی و کێشه و ناخۆشیدا
Verse 5 — Surah Al-Balad 90:5
ئایا ئاده‌میزاد واده‌زانێت که هه‌رگیز که‌س ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریدا نابێت؟
Verse 6 — Surah Al-Balad 90:6
(زۆرجار) ده‌ڵێت: من پاره‌ی زۆرم له ناوداوه!! من ماڵی زۆرم خه‌رج کردووه
Verse 7 — Surah Al-Balad 90:7
ئایا وا ده‌زانێت که‌س ئاگاداری نیه‌و نه‌یبینیووه (که ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی له کوێوه په‌یداکردووه و له چیدا خه‌رجی کردووه؟! )
Verse 8 — Surah Al-Balad 90:8
ئایا جووتێک چاومان پێنه‌به‌خشیووه؟ (چاو: زۆر گرنگتره له دوو ده‌زگای کامێرای ئه‌له‌کترۆنی خودکار له هه‌ر چرکه‌یه‌کدا هه‌زاران وێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ده‌گرێت و ده‌ینێرێت بۆ مێشک، ئه‌ویش هه‌ندێکی هه‌ڵده‌گرێت)
Verse 9 — Surah Al-Balad 90:9
هه‌روه‌ها زمان و دوو لێوه‌شمان پێ نه‌به‌خشیووه؟
Verse 10 — Surah Al-Balad 90:10
ئایا به منداڵی ڕێنموویمان نه‌کردووه بۆ ئه‌وه‌ی شیر له مه‌مکه‌کانی دایکی بخوات؟، له گه‌وره‌یشدا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپشک بێت له شوێنکه‌وتنی ڕێبازی ڕاست، یان چه‌وت؟
Verse 11 — Surah Al-Balad 90:11
که‌چی (زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه) نه‌یتوانی به‌سه‌ر کۆسپ و له‌په‌ره‌کاندا زاڵ ببێت و ڕێگای سه‌رفه‌رزای بگرێته‌به‌ر
Verse 12 — Surah Al-Balad 90:12
جا تۆ چووزانی ئه‌و کۆسپ و له‌مپه‌رانه کامه‌ن؟
Verse 13 — Surah Al-Balad 90:13
ئازاد؛ ردنی به‌نده و کۆیله‌یه (یان ئازادکردنی گه‌ردنی خۆیه‌تی له گوناهو یاخی بوون و سه‌رکه‌شی)
Verse 14 — Surah Al-Balad 90:14
یاخود خۆراک به‌خشینه له ڕۆژێکدا که گرانی و پرسێتی هه‌بێت
Verse 15 — Surah Al-Balad 90:15
به‌تایبه‌تی به‌و هه‌یتوه‌ی که خزمایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵیدا
Verse 16 — Surah Al-Balad 90:16
یان به هه‌ژارێک که له هه‌ژاریدا له‌سه‌ر خاک دا‌نیشێت، یان په‌ککه‌وته و که‌فته‌کارێک
Verse 17 — Surah Al-Balad 90:17
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش ئاده‌میزاد ده‌بێت له‌وانه‌بێت که باوه‌ڕیان هێناوه و ئامۆژگاری یه‌کتریان کردووه له‌سه‌ر خۆگری و ئارامگری و هه‌روه‌ها ئامۆژگاری یه‌کتریان کردووه له‌سه‌ر ڕه‌حم و به‌زه‌یی و میهره‌بانی
Verse 18 — Surah Al-Balad 90:18
(ئه‌وانه‌ی به‌و سیفه‌ته جوانانه خۆیان ده‌ڕازێننه‌وه) ئه‌وانه ده‌سته‌ی ڕاست و (ده‌سته‌ی به‌خته‌وه‌رانن)
Verse 19 — Surah Al-Balad 90:19
ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بووه، ئه‌وانه ده‌سته‌ی خوارو چه‌پ و چه‌وت و ناله‌باران، ده‌سته‌ی نه‌گبه‌ت و سه‌رلێشیواوه‌کانن
Verse 20 — Surah Al-Balad 90:20
ئه‌وانه ده‌رگا و قاپیه‌کانی دۆزه‌خ له‌سه‌ریان داخراوه و هیچ هیوایه‌کی ڕزگارییان نیه