Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 91 - Ash-Shams
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah Ash-Shams 91:1
سوێند به خۆر و تیشكی خۆراکه له سه‌ره‌تایی ڕۆژدا سه‌رهه‌ڵده‌دا
Verse 2 — Surah Ash-Shams 91:2
سوێند به مانگ، کاتێك به‌شوێنیدا دێت
Verse 3 — Surah Ash-Shams 91:3
سوێند به ڕۆژ کاتێک که خۆر ده‌رده‌خات
Verse 4 — Surah Ash-Shams 91:4
سوێند به شه‌و که خۆر داده‌پۆشیت
Verse 5 — Surah Ash-Shams 91:5
سوێند به ئاسمان و به‌و زاته به ده‌سه‌ڵاته‌ی دروستی کردووه
Verse 6 — Surah Ash-Shams 91:6
سوێند به زه‌وی و به‌و زاته‌ی که به‌شێوه‌ی هێلکه‌یی دایناوه
Verse 7 — Surah Ash-Shams 91:7
سوێند به ده‌روون و ئه‌و زاته‌ی که به ڕێک و پێکی به‌دیهێناوه
Verse 8 — Surah Ash-Shams 91:8
جا توانای خراپه و چاکه و خوانه‌ناسی و خواناسی تێدا دابین کردووه
Verse 9 — Surah Ash-Shams 91:9
(سوێند به‌وانه هه‌موو) به‌ڕاستی ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که نه‌فسی پاک و پوخته کردووه و ئیمان و ترسی خوای تیادا ڕواندووه
Verse 10 — Surah Ash-Shams 91:10
بێگومان نا‌ئومێد بوو ئه‌و که‌سه‌ی نه‌فسی خۆی ناپوخت کرد و ئاڵوده‌ی گوناهو تاوان و خراپه‌ی کرد
Verse 11 — Surah Ash-Shams 91:11
قه‌ومی ثمود به‌هۆی سه‌رکه‌شی و یاخی بوونیانه‌وه، بڕوایان به پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌هێنا
Verse 12 — Surah Ash-Shams 91:12
کاتێک شه‌قاوه و خوانه‌ناسترین که‌سیان خۆیی ڕاپسکاند (بۆ سه‌ربڕینی وشتره‌که)
Verse 13 — Surah Ash-Shams 91:13
جا پێغه‌مبه‌ری خوا (صاڵح) پێی وتن: واز بهێنن له‌م وشتره که موعجیزه‌ی خوایه، مۆڵه‌تی بده‌ن له نۆره ئاوه‌که‌ی خۆیدا ئاو بخواته‌وه
Verse 14 — Surah Ash-Shams 91:14
که‌چی بڕوایان به هه‌ره‌شه‌کانی نه‌کرد، ئینجا وشتره‌که‌یان سه‌ربڕی، ئه‌وسا ئیتر په‌روه‌ردگاریان وڵاتی کاولکردن و له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختی کرد به‌سه‌ریاندا و که‌سیان ڕزگاری نه‌بوو (به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه)
Verse 15 — Surah Ash-Shams 91:15
له کاتێکدا که خوای به‌ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاره‌یشی هه‌رگیز ناترسێت