Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 92 - Al-Layl
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah Al-Layl 92:1
سوێند به شه‌و کاتێک دنیا داده‌گرێت
Verse 2 — Surah Al-Layl 92:2
به ڕۆژ کاتێک دنیا ڕووناک ده‌بێت و تاریکی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه
Verse 3 — Surah Al-Layl 92:3
سوێند به‌و زاته‌ی که نێر و مێی دروست کردووه
Verse 4 — Surah Al-Layl 92:4
به‌ڕاستی هه‌وڵ و کۆششی ئێوه جۆراو جۆره (هه‌تانه هه‌وڵ و کۆششی بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شته، هه‌تانه به پێچه‌وانه‌وه به ده‌ست و برده بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و خراپکاری، هه‌تانه گوێڕایه‌ڵ و هه‌تانه یاخی... هتد)
Verse 5 — Surah Al-Layl 92:5
جا ئه‌وه‌ی (ماڵ و سامان و زانستی و... هتد) ده‌به‌خشێت و پارێزکار و له خوانرسه
Verse 6 — Surah Al-Layl 92:6
بڕوای بته‌وی به پاداشتی چاک و به‌نرخی خوایی هه‌یه
Verse 7 — Surah Al-Layl 92:7
ئه‌وه ڕێگه‌ی چاکه و چاکه‌کاری بۆ ئاسان ده‌که‌ین و سه‌رئه‌نجام ده‌یخه‌ینه خێر و خۆشیه‌وه
Verse 8 — Surah Al-Layl 92:8
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕه‌زیل و ده‌ست نوقاو بێت و خۆی بێ نیاز بزانێت (ره‌زامه‌ندی خوایی مه‌به‌ست نه‌بێت)
Verse 9 — Surah Al-Layl 92:9
بڕوای نه‌بێت به پاداشت و به‌هره‌ی چاکی خوایی و به‌درۆی بزانێت
Verse 10 — Surah Al-Layl 92:10
ئه‌وه ئێمه ڕێبازی ته‌نگانه و ناخۆشی بۆ ئاسان ده‌که‌ین و سه‌رئه‌نجام به دۆزه‌خی ده‌گه‌یه‌نین
Verse 11 — Surah Al-Layl 92:11
ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرێت و له گۆڕ ده‌نرێت، ئه‌و کاته‌ش که فڕێ ده‌درێته دۆزه‌خه‌وه ماڵ و سامان هیچ فریای ناکه‌وێت
Verse 12 — Surah Al-Layl 92:12
به‌ڕاستی ڕوون کردنه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت و دیاریکردنی بۆ خه‌ڵکی له‌سه‌ر ئێمه‌یه
Verse 13 — Surah Al-Layl 92:13
بێگومان ده‌سه‌ڵاتی بێ سنورمان هه‌یه به‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژ و قیامه‌تدا، هه‌روه‌ها به‌سه‌ر دنیادا
Verse 14 — Surah Al-Layl 92:14
جا من ئه‌وه‌ته ئاگادارتان ده‌که‌م و ده‌تانترسێنم له ئاگرێک که زۆر بڵێسه ده‌سێنێت
Verse 15 — Surah Al-Layl 92:15
ناچێته ناوی مه‌گه‌ر که‌سانی ناپوخت و دڕنده و خوانه‌ناس نه‌بێت
Verse 16 — Surah Al-Layl 92:16
ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی به درۆ داناوه و پشتی هه‌ڵکردووه (له به‌رنامه‌ی خوا)
Verse 17 — Surah Al-Layl 92:17
جا خواناس و پارێزکاران له‌و سزا‌و ناگرو ناخۆشیه دوور ده‌خرێنه‌وه
Verse 18 — Surah Al-Layl 92:18
ئه‌و جۆره که‌سه‌ی ماڵ و سامانی ده‌به‌خشێت به‌وه دڵ و ده‌روونی خۆی خاوێن ڕاده‌گرێت
Verse 19 — Surah Al-Layl 92:19
له کاتێکدا که‌که‌س چاکه‌یه‌کی وای به‌سه‌ریه‌وه نی یه که پاداشت بدرێته‌وه
Verse 20 — Surah Al-Layl 92:20
(چونکه) ته‌نها مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاری به‌رزو بڵنده
Verse 21 — Surah Al-Layl 92:21
سوێند به‌خوا ڕازی و خۆشنوود ده‌بێت پێی