Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 94 - Ash-Sharh
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah Ash-Sharh 94:1
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) ئایا دڵ و ده‌روون و سینه‌مان گوشادو ئاسووده نه‌کردیت؟
Verse 2 — Surah Ash-Sharh 94:2
ئایا باری گرانمان له‌سه‌ر شانی تۆ لانه‌برد؟
Verse 3 — Surah Ash-Sharh 94:3
ئه‌وه‌ی که پشتی تۆی هیلاك و ماندوو کردبوو؟
Verse 4 — Surah Ash-Sharh 94:4
ناو‌و ناوبانگی تۆمان به‌رزو بڵند نه‌کرده‌وه (له شایه‌تماندا هاوڕێ له‌گه‌ڵ ناوی ئێمه‌دا ناوت ده‌برێت، ناوت له‌سه‌ر زاری فریشته و په‌ری و گرۆی ئاده‌میزاده)
Verse 5 — Surah Ash-Sharh 94:5
به‌ڕاستی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا خۆشی و ئاسووده‌یی دێت
Verse 6 — Surah Ash-Sharh 94:6
بێگومان به دڵنیاییه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا خۆشی و ئاسووده‌یی هه‌ر ده‌بێت
Verse 7 — Surah Ash-Sharh 94:7
جا کاتێك له‌کارێکی خێر ده‌بیته‌وه، خۆت ماندوو بکه به‌کارێکی خێری تره‌وه
Verse 8 — Surah Ash-Sharh 94:8
با هه‌میشه‌و به‌رده‌وام حه‌زو ئاره‌زووت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت، به‌رده‌وام خه‌ڵکیش هان بده تا په‌روه‌ردگارت بناسن و له هه‌وڵی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ودا بن