Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 74 - Al-Muddaththir
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah Al-Muddaththir 74:1
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی خۆت پێچاوه‌ته‌وه، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم
Verse 2 — Surah Al-Muddaththir 74:2
هه‌سته‌و خه‌ڵکی بێداربکه‌ره‌وه (ڕاستیه‌کان ڕوون بکه‌ره‌وه)
Verse 3 — Surah Al-Muddaththir 74:3
په‌روه‌ردگارت به گه‌وره ناوببه (الله اکبر، با دروشمت بێت، مه‌زنی ئه‌و زاته ڕوون بکه‌ره‌وه)
Verse 4 — Surah Al-Muddaththir 74:4
پۆشاکت (دڵ و ده‌روونت، ڕه‌فتارت، هه‌ر هه‌مووی) خاوێن بکه (خۆت و شوێنکه‌وتووانت)
Verse 5 — Surah Al-Muddaththir 74:5
به‌رده‌وام به له‌سه‌ر واز هێنان له گوناه
Verse 6 — Surah Al-Muddaththir 74:6
منه‌تیش مه‌که (به‌سه‌ر که‌سدا) چاکه‌و به‌خشینه‌کانت به‌زۆر مه‌زانه له کاتێکدا به‌ته‌مای زیاتر بیت
Verse 7 — Surah Al-Muddaththir 74:7
هه‌وڵ بده له‌به‌ر خاترو ڕێزی په‌روه‌ردگارت خۆگرو ئارامگربه
Verse 8 — Surah Al-Muddaththir 74:8
جا کاتێك فوو ده‌کرێت به (صور) دا‌و ده‌زگای تایبه‌تی لێ ده‌درێت
Verse 9 — Surah Al-Muddaththir 74:9
ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی زۆر گران و سه‌خته (که به‌سه‌ر دانیشتوانی زه‌ویدا دێت)
Verse 10 — Surah Al-Muddaththir 74:10
له‌سه‌ر کافران هیچ ئاسان نی یه (به‌ڵکو زۆر سه‌غڵه‌تیان ده‌کات)
Verse 11 — Surah Al-Muddaththir 74:11
واز له من و ئه‌و که‌سه بهێنه که به‌ته‌نهایی (تاقانه) دروستم کردووه (هیچی نه‌بوو، که وه‌لیدی کوڕی موغه‌یره‌یه)
Verse 12 — Surah Al-Muddaththir 74:12
له‌وه‌ودوا ماڵ و سامانی زۆر‌و زه‌به‌نده‌م پێبه‌خشی
Verse 13 — Surah Al-Muddaththir 74:13
چه‌نده‌ها کوڕ‌و نه‌وه‌ش که هه‌میشه ئاماده‌ن له نزیکیدا
Verse 14 — Surah Al-Muddaththir 74:14
له هه‌موو که‌ل و په‌ل و نازو نیعمه‌تێك به‌هره‌وه‌رم کرد
Verse 15 — Surah Al-Muddaththir 74:15
له پاش ئه‌وه‌ش به‌ته‌مایه بۆی زیاتر بکه‌م
Verse 16 — Surah Al-Muddaththir 74:16
نه‌خێر، به‌ڕاستی ئه‌و به‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌کانی ئێمه هه‌ر سه‌رکه‌ش و که‌لله ڕه‌ق و سه‌رسه‌خته
Verse 17 — Surah Al-Muddaththir 74:17
ئه‌وسا سزای سه‌ختی پێ ئه‌چێژم
Verse 18 — Surah Al-Muddaththir 74:18
به‌ڕاستی ئه‌و بیری کرده‌وه‌و په‌یامه‌که‌ی هه‌ڵسه‌نگاند (به‌ڵام به‌هه‌ڵه)
Verse 19 — Surah Al-Muddaththir 74:19
به‌کوشت چێ و سه‌ره‌و نگوون بێت، چۆن هه‌ڵسه‌نگاندنێکی کرد
Verse 20 — Surah Al-Muddaththir 74:20
پاشان هه‌ر به‌کوشت بچێت بۆ خۆی و هه‌ڵسه‌نگاندنێك که کردی بۆ قورئان
Verse 21 — Surah Al-Muddaththir 74:21
ئینجا بیری لێ کرده‌وه‌و ورد بۆوه‌و ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری کرد
Verse 22 — Surah Al-Muddaththir 74:22
ئینجا ناوچاوی هێنایه‌وه یه‌ك (وه‌ك یه‌کێك به‌قووڵی بیربکاته‌وه) ڕه‌ش داگیرسا
Verse 23 — Surah Al-Muddaththir 74:23
پاشان ڕووی وه‌رگێڕاو خۆی به‌زلزانی
Verse 24 — Surah Al-Muddaththir 74:24
به‌هه‌موو عه‌قڵیه‌وه وتی!! ئه‌م قورئانه جگه جادوو نه‌بێت که وه‌رده‌گیرێت هیچی تر نی یه
Verse 25 — Surah Al-Muddaththir 74:25
ئه‌مه هه‌ر قسه‌ی به‌شه‌ره و هیچی تر نی یه؟
Verse 26 — Surah Al-Muddaththir 74:26
(ئه‌و بێ ویژدانه به‌سه‌ریه‌وه ناچێت) ده‌بێت بیگه‌یه‌نمه ناو دۆزه‌خ
Verse 27 — Surah Al-Muddaththir 74:27
جا تۆ نازانیت دۆزه‌خ چیه
Verse 28 — Surah Al-Muddaththir 74:28
هیچ ئه‌ندامێك ناهێڵێته‌وه‌و ده‌ست هه‌ڵناگرێت
Verse 29 — Surah Al-Muddaththir 74:29
پێستیان هه‌ڵده‌قرچێنێت و ڕه‌شی ده‌کات و ده‌ری ده‌خات
Verse 30 — Surah Al-Muddaththir 74:30
نۆزده فریشته سه‌رپه‌رشتی دۆزه‌خ ده‌که‌ن
Verse 31 — Surah Al-Muddaththir 74:31
جا ئێمه وه‌نه‌بێت کار گوزارانی دۆزه‌خمان له که‌سانی تر جگه له فریشته به‌دی هێنابێت، ئه‌و ژماره‌یه‌شمان ته‌نها بۆ تاقیکردنه‌وه دیاری کردووه بۆ ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبیان پێدراوه دڵنیابن له ڕاستی ئه‌م قورئانه (چونکه له ته‌ورات و ئینجیل‌دا ئه‌و باسه هه‌یه) و بۆ ئه‌وه‌ش که ئیمانداران زیاتر باوه‌ڕیان دامه‌زراو بێت و ئه‌وانه‌ش که کتێبیان پێدراوه ئیماندارانیش حه‌ق نیه تووشی دوو دڵی ببن، با ئه‌وانه‌ی دڵ و ده‌روونیان نه‌خۆشه له دووڕووه‌کان و بێ باوه‌ڕان هه‌ر بۆ خۆیان قسه بکه‌ن و بڵێن: نیازی خوا چی یه به‌م ژماره‌یه؟ به‌و شێوه‌یه باسکرا خوا هه‌ر که‌سێکی بوێت گومڕای ده‌کات، هه‌ر که‌سێکیشی بوێت ڕێنموویی ده‌کات، که‌س ژماره‌ی سه‌ربازانی په‌روه‌ردگارت نازانێت جگه له زاتی خۆی، ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه ته‌نها په‌ندو ئامۆژگارین بۆ ئاده‌می
Verse 32 — Surah Al-Muddaththir 74:32
نه‌خێر، سوێند به مانگ (ئه‌و خه‌ڵکه چاك هه‌ستی پێ ناکه‌ن)
Verse 33 — Surah Al-Muddaththir 74:33
به شه‌ویش کاتێك که تێ په‌ڕی (زۆربه‌یان باوه‌ڕیان به قیامه‌ت نیه)
Verse 34 — Surah Al-Muddaththir 74:34
به به‌ره‌به‌یان کاتێك که خۆی ده‌نوێنێت.. (زۆربه‌ی خه‌ڵکی غافڵه)
Verse 35 — Surah Al-Muddaththir 74:35
به‌ڕاستی_سه‌قه‌ر_ یه‌کێکه له شته سامناك و گه‌وره‌کان
Verse 36 — Surah Al-Muddaththir 74:36
بۆ ترساندنی سه‌رجه‌م خه‌ڵکانه
Verse 37 — Surah Al-Muddaththir 74:37
جا ئیتر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌ره‌و پێش بچێت (پێشبڕکێ بکات له چاکه‌کاریدا) یان خۆی دوا بخات (له‌و بواره‌دا)
Verse 38 — Surah Al-Muddaththir 74:38
چونکه له قیامه‌تدا هه‌موو که‌س بارمته‌ی ده‌ستپێشکه‌ری خۆیه‌تی (کرده‌وه‌کانی دێنه‌وه ڕێی)
Verse 39 — Surah Al-Muddaththir 74:39
جگه له ده‌سته‌ی ڕاستان و ئیماندارانی کرده‌وه چاك
Verse 40 — Surah Al-Muddaththir 74:40
له‌ناو به‌هه‌شته‌کاندان و پرسیار ده‌که‌ن له یه‌کتر
Verse 41 — Surah Al-Muddaththir 74:41
له باره‌ی تاوانبارانه‌وه
Verse 42 — Surah Al-Muddaththir 74:42
ئه‌وه چی بوو ئێوه‌ی ڕاپێچی دۆزه‌خ کرد؟
Verse 43 — Surah Al-Muddaththir 74:43
به که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن: ئێمه له نوێژگه‌ران نه‌بووین
Verse 44 — Surah Al-Muddaththir 74:44
خۆراکمان به هه‌ژاران نه‌ده‌به‌خشی
Verse 45 — Surah Al-Muddaththir 74:45
ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌م درێژ‌و بێ ئابڕووه‌کاندا قسه‌ی خۆمان ده‌کردو له بابه‌تی ئه‌وانمان ده‌گوت و ڕه‌خنه‌ی بێ جێ‌مان ده‌گرت له گه‌ڵیان ڕۆده‌چووین
Verse 46 — Surah Al-Muddaththir 74:46
ئێمه بڕوامان به ڕۆژی پاداشت نه‌بوو
Verse 47 — Surah Al-Muddaththir 74:47
هه‌تا مردن یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و ڕۆژگاری ته‌مه‌نمان کۆتایی هات
Verse 48 — Surah Al-Muddaththir 74:48
که‌واته ئیتر تکای تکاکاران سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێت
Verse 49 — Surah Al-Muddaththir 74:49
باشه، ئه‌وه بۆچی له یادخستنه‌وه پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن
Verse 50 — Surah Al-Muddaththir 74:50
ده‌ڵێی گه‌له گوێدرێژی کێوین و ده‌سڵه‌مێنه‌وه
Verse 51 — Surah Al-Muddaththir 74:51
له ترسی شێر هه‌ڵهاتوون
Verse 52 — Surah Al-Muddaththir 74:52
به‌ڵکو هه‌ریه‌ك له‌وان ده‌یه‌وێت له ئاسمانه‌وه چه‌نده‌ها نامه‌ی کراوه‌ی بۆ بێت؟
Verse 53 — Surah Al-Muddaththir 74:53
نه‌خێر ئه‌وانه به‌هیچ شتێك داناچڵه‌کێن به‌ڵکو له دواڕۆژ ناترسن
Verse 54 — Surah Al-Muddaththir 74:54
نه‌خێر ئه‌وانه به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت، چونکه ئه‌و قورئانه ئامۆژگاریه
Verse 55 — Surah Al-Muddaththir 74:55
جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با یادی بگرێت و شوێنی بکه‌وێت (چه‌ندی توانی له‌به‌ری بکات)
Verse 56 — Surah Al-Muddaththir 74:56
جا ئه‌و خه‌ڵکه یاداوه‌ری وه‌رناگرێت و بیر له‌م ڕاستیانه ناکاته‌وه مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت (که له‌گه‌ڵ ویستی ئینسانه به‌خته‌وه‌ره‌کاندا یه‌ك ده‌که‌وێت) جا هه‌ر ئه‌و زاته‌ش شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی حسابی بۆ بکه‌ن و له خه‌شمی بترسن و هه‌ر ئه‌ویش له خۆی گرتووه که لێخۆش‌بوو بێت (له ئیماندارانی گوناهبار، کاتێك ته‌وبه ده‌که‌ن)