Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 75 - Al-Qiyamah
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah Al-Qiyamah 75:1
سوێند ده‌خۆم به ڕۆژی قیامه‌ت
Verse 2 — Surah Al-Qiyamah 75:2
سوێند ده‌خۆم به ویژدانی زیندوو و نه‌فسی ڕه‌خنه له خۆگر که لۆمه‌ی خۆی ده‌کات
Verse 3 — Surah Al-Qiyamah 75:3
ئایا ئینسان واده‌زانێت هه‌رگیز ئێسکه‌کانی کۆناکه‌ینه‌وه؟
Verse 4 — Surah Al-Qiyamah 75:4
به‌ڵێ، له‌وه زیاتریش ده‌که‌ین و توانا‌مان هه‌یه که نه‌خشه ورده‌کانی سه‌ر په‌نجه‌کانی به‌دی بهێنینه‌وه
Verse 5 — Surah Al-Qiyamah 75:5
نه‌خێر، با گومانی وانه‌بات، به‌ڵکو ئاده‌میزاد ده‌یه‌وێت گوناهو تاوان بکاته پیشه‌ی خۆی به‌درێژایی ژیانی، یاخود ده‌یه‌وێت قیامه‌ت له به‌رده‌میدا به‌رپا ببێت ئینجا باوه‌ڕی پێ بهێنێت
Verse 6 — Surah Al-Qiyamah 75:6
بێ باکانه ده‌پرسێت: کوا، که‌ی ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟! (به‌خه‌یاڵی خۆی زۆر به دووری ده‌زانێت)
Verse 7 — Surah Al-Qiyamah 75:7
کاتێك دێت، چاو ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت
Verse 8 — Surah Al-Qiyamah 75:8
مانگیش ده‌گیرێت و تاریك ده‌بێت (ئه‌ویش هه‌ڵده‌وه‌شێت)
Verse 9 — Surah Al-Qiyamah 75:9
(یاسای بوونه‌وه‌ر تێك ده‌چێت و) خۆر‌و مانگ کۆ ده‌کرێنه‌وه‌و ده‌درێن به‌یه‌کدا
Verse 10 — Surah Al-Qiyamah 75:10
ئه‌و ڕۆژه ئینسان ده‌ڵێت: (ئه‌ی هاوار) بۆ کوێ ڕا بکه‌م، له کوێوه خۆم ڕزگار بکه‌م
Verse 11 — Surah Al-Qiyamah 75:11
نه‌خێر ئیتر ده‌ربازبوون نیه (ڕزگار بوون ئه‌سته‌مه)
Verse 12 — Surah Al-Qiyamah 75:12
تۆ ئیتر ده‌بێت لای په‌روه‌ردگارت ئاماده‌بیت و له‌وێ ئۆقره بگریت (بۆ لێپرسینه‌وه)
Verse 13 — Surah Al-Qiyamah 75:13
له‌و ڕۆژه‌دا ئاده‌میزاد هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی پێده‌درێت که ده‌ست پێشکه‌ریی کردووه (یاخود به ته‌ما بووه بیکات و دوای خستووه، یاخود هه‌واڵی کرده‌وه‌ی ڕابووردووی و ئاسه‌واری دوای خۆی پێ ده‌درێت)
Verse 14 — Surah Al-Qiyamah 75:14
به‌ڵکو ئینسان خۆی شایه‌ته به‌سه‌ر خۆیه‌وه (ئه‌ندامه‌کان شایه‌تن به‌سه‌ریه‌وه)
Verse 15 — Surah Al-Qiyamah 75:15
هه‌رچه‌نده چه‌نده‌ها پاکانه بکات و بیانوو بهێنێته‌وه (بێ سوودو بێ که‌ڵکه)
Verse 16 — Surah Al-Qiyamah 75:16
په‌له مه‌که‌و زمانت مه‌جوڵێنه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بکه‌یت له وه‌رگرتنیدا
Verse 17 — Surah Al-Qiyamah 75:17
به‌ڕاستی له‌سه‌ر ئێمه‌یه کۆکردنه‌وه‌و خوێندنه‌وی
Verse 18 — Surah Al-Qiyamah 75:18
جا کاتێك ئێمه ده‌یخوێنینه‌وه تۆش شوێنمان بکه‌وه له خوێندنه‌وه‌یدا
Verse 19 — Surah Al-Qiyamah 75:19
پاشان به‌ڕاستی ڕوون کردنه‌وه‌شی له‌سه‌ر ئێمه‌یه
Verse 20 — Surah Al-Qiyamah 75:20
نه‌خێر، وانی یه (زیندووکردنه‌وه لێپرسینه‌وه هه‌ر ده‌بێت) دیاره ئێوه هه‌ر ئه‌م دنیایه‌تان خۆش ده‌وێت که به‌په‌له به‌سه‌ر ده‌چێت
Verse 21 — Surah Al-Qiyamah 75:21
قیامه‌ت و به‌هه‌شت پشتگوێ ده‌خه‌ن و وازی لێده‌هێنن
Verse 22 — Surah Al-Qiyamah 75:22
به‌مه‌رجێك ئه‌و ڕۆژه، ڕووخسارانێك گه‌شاوه‌و ناسك و ئاسووده‌ن
Verse 23 — Surah Al-Qiyamah 75:23
چونکه (هه‌ریه‌که بۆ خۆی) ته‌ماشای په‌روه‌ردگاری ده‌کات (له ته‌ماشاکردنی تێر نابێت)
Verse 24 — Surah Al-Qiyamah 75:24
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شدا ڕووخسارانێکی تر ڕه‌ش داگیرساو گرژ‌و تاڵ و دێزن
Verse 25 — Surah Al-Qiyamah 75:25
چاوه‌ڕوانن کاره‌ساتێکی پشت شکێنیان به‌سه‌ردا بهێنرێت
Verse 26 — Surah Al-Qiyamah 75:26
نه‌خێر ئه‌و خه‌ڵکه هه‌روا ژیانیان به‌رده‌وام نابێت به‌ڵکو کاتێك دێت که ڕۆحی یه‌ك به‌یه‌کیان ده‌گاته گه‌رووی
Verse 27 — Surah Al-Qiyamah 75:27
ئه‌وسا ده‌وترێت، کێ فریاد ڕه‌سیه‌تی؟
Verse 28 — Surah Al-Qiyamah 75:28
به‌ڵام له‌و کاته‌دا، ئه‌و که‌سه‌ی له‌سه‌ره مه‌رگدایه دڵنیابه که ئیتر هیچ شتێك فریای ناکه‌وێت و کاتی ماڵئاواییه
Verse 29 — Surah Al-Qiyamah 75:29
ئیتر قاچ و لوولاق به‌یه‌کدا ده‌ئاڵێن
Verse 30 — Surah Al-Qiyamah 75:30
ئه‌وساو له‌و ڕۆژه‌دا بۆ لای په‌روه‌ردگارت ڕاپێچ ده‌کرێیت و ده‌برێیت
Verse 31 — Surah Al-Qiyamah 75:31
نه‌بڕوای هێناو نه نوێژێکی به‌جوانی خوێند
Verse 32 — Surah Al-Qiyamah 75:32
به‌ڵکو بڕوای نه‌هێناو پشتی تێکرد
Verse 33 — Surah Al-Qiyamah 75:33
پاشان هه‌موو جار به له‌نجه‌و لار‌و خۆبادانه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو که‌سوکاری و که‌شخه‌ی ده‌کرد
Verse 34 — Surah Al-Qiyamah 75:34
(جا ئه‌م دۆزه‌خه) بۆ تۆ شیاوتره‌و له‌بارتره
Verse 35 — Surah Al-Qiyamah 75:35
پاشان هه‌ر ئه‌و سزایه بۆ تۆ شیاوتره‌و له‌بارتره
Verse 36 — Surah Al-Qiyamah 75:36
ئایا ئاده‌میزاد واده‌زانێت هه‌روا وازی لێده‌هێنرێت به‌خۆڕایی (لێپرسینه‌وه‌ی نابێت؟)
Verse 37 — Surah Al-Qiyamah 75:37
باشه، ئایا کاتی خۆی نوتفه‌یه‌ك نه‌بووه له‌مه‌نی که ده‌ڕژێنرایه شوێنی خۆی (که منداڵانی دایکه)
Verse 38 — Surah Al-Qiyamah 75:38
پاشان خۆ هه‌ڵواسه‌رێك بوو گه‌شه‌ی کردوو و ڕۆح و ده‌زگاکانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی به‌ڕێکوپێکی پێبه‌خشی
Verse 39 — Surah Al-Qiyamah 75:39
ئینجا هه‌ر له‌و مه‌نی یه هه‌ردوو جووت نێر‌و مێ ی دروست کردووه (که ته‌واوکاری یه‌کترن)
Verse 40 — Surah Al-Qiyamah 75:40
ئایا ئه‌و زاته‌ی ئه‌وه بکات ناتوانێت مردووه‌کان زیندوو بکاته‌وه؟