Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 77 - Al-Mursalat
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah Al-Mursalat 77:1
سوێند به‌و فریشتانه‌ی به‌کاری چاك و دروست و فه‌رمانبه‌رداریی هه‌ڵده‌ستن یه‌ك له‌دوای یه‌ك
Verse 2 — Surah Al-Mursalat 77:2
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که به‌گورج و گۆڵی و خێرایی فه‌رمانه‌کانی خوا به‌جێ ده‌هێنن، یاخود به‌و بایانه‌ی هه‌ڵده‌که‌ن و شار‌و دێهاتی خوانه‌ناسان کاول ده‌که‌ن
Verse 3 — Surah Al-Mursalat 77:3
به‌و فریشتانه‌ش که هه‌ور بڵاو ده‌که‌نه‌وه، یاخود هه‌موو شتێکی کۆ بڵاوه پێ ده‌که‌ن
Verse 4 — Surah Al-Mursalat 77:4
به‌وانه‌ش که حه‌ق و ناحه‌ق لێك جیاده‌که‌نه‌وه
Verse 5 — Surah Al-Mursalat 77:5
به‌و فریشتانه‌ش که په‌یامی خوا ده‌گه‌یه‌نن به‌خه‌ڵکی و له خزمه‌تی جوبره‌ئیلدا قورئانیان ده‌گه‌یاند
Verse 6 — Surah Al-Mursalat 77:6
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه بخه‌نه ده‌ست ئیمانداران، نه‌فامانیش بێداربکه‌نه‌وه
Verse 7 — Surah Al-Mursalat 77:7
به‌ڕاستی ئه‌م به‌ڵێن و وادانه‌ی پێتان ده‌درێت هه‌ر پێش دێت
Verse 8 — Surah Al-Mursalat 77:8
جا کاتێك دێت ئه‌ستێره‌کان ڕوناکییان نامێنێت
Verse 9 — Surah Al-Mursalat 77:9
ئاسمانیش له‌ت ده‌بێت و لێك ده‌ترازێت
Verse 10 — Surah Al-Mursalat 77:10
کاتێك کێوه‌کان هه‌ڵده‌کێنرێن و له‌جێی خۆیان نامێنن و وردوخاش ده‌بن
Verse 11 — Surah Al-Mursalat 77:11
هه‌روه‌ها کاتێك دێت پێغه‌مبه‌ران کات و شوێنی دیاری کراویان بۆ داده‌نرێت (ڕووبه‌ڕوی قه‌ومه‌کانیان ده‌کرێنه‌وه)
Verse 12 — Surah Al-Mursalat 77:12
ئاخۆ ده‌زانن خه‌ڵکینه لێپرسینه‌وه بۆ چ ڕۆژێك دواخراوه؟
Verse 13 — Surah Al-Mursalat 77:13
بێگومان بۆ ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌و دادگاییه‌کی ڕه‌وا
Verse 14 — Surah Al-Mursalat 77:14
جا تۆ چووزانی ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌و دادگایی چ ڕۆژێکی سه‌خت و دژواره
Verse 15 — Surah Al-Mursalat 77:15
هاوارو ئاهو ناڵه له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران و قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نه‌بوو
Verse 16 — Surah Al-Mursalat 77:16
باشه، ئه‌وه نابینن چۆن پێشینانمان له‌ناو بردووه؟
Verse 17 — Surah Al-Mursalat 77:17
پاشان دوایینه‌کانیش به‌شوێنیاندا له‌ناو ده‌به‌ین
Verse 18 — Surah Al-Mursalat 77:18
هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ تاوانباراندا
Verse 19 — Surah Al-Mursalat 77:19
سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه
Verse 20 — Surah Al-Mursalat 77:20
ئه‌ی ئه‌وه بۆ سه‌رنج ناده‌ن، ئایا ئێوه‌مان له ئاوێکی بێ نرخ دروست نه‌کردووه؟
Verse 21 — Surah Al-Mursalat 77:21
ئینجا له جێی مه‌حکه‌م و قایمدا نوتفه‌مان دانه‌ناوه؟
Verse 22 — Surah Al-Mursalat 77:22
بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو؟
Verse 23 — Surah Al-Mursalat 77:23
ئینجا ئێمه ده‌سه‌ڵاتدار بووین به‌سه‌ر ئه‌واندا، ئای چ ده‌سه‌ڵاتدارێکی چاکین
Verse 24 — Surah Al-Mursalat 77:24
سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه
Verse 25 — Surah Al-Mursalat 77:25
ئایا ئێمه زه‌ویمان نه‌کردووه به‌هۆکاری کۆ کردنه‌وه
Verse 26 — Surah Al-Mursalat 77:26
بۆ زیندووان و مردووان
Verse 27 — Surah Al-Mursalat 77:27
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گۆی زه‌وی کێوی لوطکه بڵندمان دامه‌زراندووه‌و ئاوی سازگارمان پێشکه‌ش نه‌کردوون بۆ خواردنه‌وه؟
Verse 28 — Surah Al-Mursalat 77:28
سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه
Verse 29 — Surah Al-Mursalat 77:29
ده‌ی که‌واته ئه‌ی خوانه‌ناسان هه‌ستن و ڕاکه‌ن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی بڕواتان پێی نه‌بوو به‌درۆتان ده‌زانی
Verse 30 — Surah Al-Mursalat 77:30
ڕاکه‌ن؛ ده‌رچن بۆ سێبه‌ری ئه‌و دوو که‌ڵه سێ بڕگه‌یه
Verse 31 — Surah Al-Mursalat 77:31
نه سێبه‌ره (تا له سایه‌یدا بحه‌وێته‌وه) نه له بڵێسه‌ی ئاگری دۆزه‌خ ده‌تانپارێزێت
Verse 32 — Surah Al-Mursalat 77:32
به‌ڕاستی ئه‌و ئاگره بڵێسه‌یه‌ك فڕێ ده‌دات وه‌ك کۆشك و ته‌لارێکی گه‌وره، مه‌زنه
Verse 33 — Surah Al-Mursalat 77:33
هه‌ر وه‌کو وشتری زه‌ردی مه‌یله‌و ڕه‌ش ده‌نوێنێت
Verse 34 — Surah Al-Mursalat 77:34
سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه
Verse 35 — Surah Al-Mursalat 77:35
ئه‌مڕۆ ئیتر ئه‌و ڕۆژه‌یه که قسه‌یان نه‌ماوه‌و ورته‌یان لێ نایه‌ت
Verse 36 — Surah Al-Mursalat 77:36
مۆڵه‌تیش نادرێن پاکانه بکه‌ن
Verse 37 — Surah Al-Mursalat 77:37
سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه
Verse 38 — Surah Al-Mursalat 77:38
ئه‌مه ئیتر ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌یه، ئێوه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌وه‌کانی پێشوودا کۆکردۆته‌وه
Verse 39 — Surah Al-Mursalat 77:39
جا ئه‌گه‌ر ده‌توانن نه‌خشه‌یه‌ك، فێڵێك ئه‌نجام بده‌ن دژی من ئه‌نجامی بده‌ن
Verse 40 — Surah Al-Mursalat 77:40
سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه
Verse 41 — Surah Al-Mursalat 77:41
له‌ولاشه‌وه به‌ڕاستی دیندارو پارێزکاران، وان له ژێر سێبه‌ردا، له پاڵ کانیاوو تاڤگه‌کاندا
Verse 42 — Surah Al-Mursalat 77:42
له هه‌ر جۆره میوه‌یه‌ك که ئاره‌زووی بکه‌ن بۆیان ئاماده‌یه‌و پێشکه‌شیان ده‌کرێت
Verse 43 — Surah Al-Mursalat 77:43
پێیان ده‌وترێت بخۆن و بخۆنه‌وه، نۆشتان بێت له پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وه چاکانه‌دا که ئه‌نجامتان ده‌دا
Verse 44 — Surah Al-Mursalat 77:44
بێگومان ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌خوازان ده‌ده‌ینه‌وه
Verse 45 — Surah Al-Mursalat 77:45
سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه
Verse 46 — Surah Al-Mursalat 77:46
ئێوه‌ش ئه‌ی خوانه‌ناسان، له دنیادا بخۆن و که‌مێك ڕابوێرن، به‌ڕاستی ئێوه تاوانبار‌و تاوانکارن
Verse 47 — Surah Al-Mursalat 77:47
سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه
Verse 48 — Surah Al-Mursalat 77:48
خۆ ئه‌گه‌ر پێیان بوترێت، کڕنوش به‌رن و ملکه‌چ و فه‌رنبه‌رداری خوابن، ئه‌وانه کڕنووش نابه‌ن و ملکه‌چ نابن
Verse 49 — Surah Al-Mursalat 77:49
سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه
Verse 50 — Surah Al-Mursalat 77:50
باشه ئه‌و دڵڕه‌قانه، ئه‌گه‌ر به‌م قورئانه باوه‌ڕ ناکه‌ن، به چ گوفتارێکی تر ده‌که‌ن و ئیمان ده‌هێنن؟