Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 78 - An-Naba
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah An-Naba 78:1
(ئه‌ی خه‌ڵکه) ده‌رباره‌ی چی له یه‌کتر ده‌پرسن؟
Verse 2 — Surah An-Naba 78:2
ده‌رباره‌ی هه‌واڵه گه‌وره و گرنگه‌که!! (که ڕۆژی قیامه‌ته)
Verse 3 — Surah An-Naba 78:3
له حاڵێکدا له ئه‌وانه ڕاو بۆچوونیان جیاوازه ده‌رباره‌ی
Verse 4 — Surah An-Naba 78:4
نه‌خێر، وا بۆیان نالوێت، له داهاتوویه‌کی نزیکدا خۆیان ده‌بیننه‌وه و هه‌موو ڕاستیه‌کانیان بۆ ده‌رده‌که‌وێت
Verse 5 — Surah An-Naba 78:5
به‌ڵێ! له‌وه‌و دوا، له داهاتوویه‌کی نزیکدا خۆیان ده‌بیننه‌وه و ڕاستیه‌کانیان بۆ ده‌رده‌که‌وێت
Verse 6 — Surah An-Naba 78:6
پێش باسی قیامه‌ت په‌روه‌ردگار گه‌شتێکیان به ناو دروستکراوه‌کان و دیارده‌کاندا پێده‌کات ده‌پرسێت: ئایا زه‌ویمان وه‌ک لانکه بۆ فه‌راهه‌نگ نه‌هێناون؟
Verse 7 — Surah An-Naba 78:7
(ئایا) کێوه‌کانمان وه‌ک مێخ بۆ دانه‌کوتاون؟ (تا زه‌وی بپارێزێت له فشاری بورکان و ماده تواوه‌کانی ناو ناخی، هه‌روه‌رها هه‌تا له‌نگه‌ری ڕابگرێت و چه‌نده‌ها سودی ترتان پێ بگه‌یه‌نێت)
Verse 8 — Surah An-Naba 78:8
(ئایا) نێوه‌مان به جووت دروست نه‌کردووه؟
Verse 9 — Surah An-Naba 78:9
خه‌وتنمان بۆ نه‌کردوون به‌هۆی سره‌وتن؟
Verse 10 — Surah An-Naba 78:10
(ئایا) شه‌وگارمان بۆ نه‌کردوون به‌داپۆشه‌ر وه‌ک پۆشاک، تاتیایدا بشاردرێنه‌وه؟
Verse 11 — Surah An-Naba 78:11
(ئایا) ڕۆژیشمان بۆ نه‌کردوونه‌ته کاتی به ده‌ستهێنانی ڕزق و ڕۆزی؟
Verse 12 — Surah An-Naba 78:12
(ئایا) حه‌وت چین ئاسمانی به هێز و پته‌ومان به ڕا سه‌رتانه‌وه دروست نه‌کردووه؟
Verse 13 — Surah An-Naba 78:13
چرایه‌کی پرشنگدارمان بۆ فه‌راهه‌م نه‌هێناون؟ (که مه‌به‌ست خۆره)
Verse 14 — Surah An-Naba 78:14
(ئایا) له هه‌وره گوشراوه‌کان بارانێکی زۆرمان نه‌باراندووه؟
Verse 15 — Surah An-Naba 78:15
تا به هۆی ئه‌و بارانه‌وه جۆره‌ها دانه‌وێڵه و ڕووه‌ک بڕوێنین
Verse 16 — Surah An-Naba 78:16
هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها باخی چڕ‌و پڕ‌و له‌یه‌ک ئاڵا‌و به‌دی نه‌هێناوه
Verse 17 — Surah An-Naba 78:17
(ئینجا دێته سه‌ر باسی هه‌واڵه گرنگ و سامناکه‌که): به‌ڕاستی ڕۆژی جیاکرنه‌وه، کاتێكیدیاری کراوه (بۆ جیاکردنه‌وه‌ی چاکان له خراپان، ئیمانداران له کافران، سته‌مکاران له سته‌ملێکراوان)
Verse 18 — Surah An-Naba 78:18
ئه‌و ڕۆژه‌ی که فوو ده‌کرێت به (صور) دا، جا پۆل پۆل و ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و مه‌یدانی لێپرسینه‌وه بێ په‌روا دێن
Verse 19 — Surah An-Naba 78:19
ئاسمان ده‌کرێته‌وه و ده‌بێته ده‌روازه و ده‌رگا (بۆ دابه‌زینی فریشته‌کان)
Verse 20 — Surah An-Naba 78:20
کێوه‌کانیش هه‌ڵده‌که‌نرێن و ده‌ڕۆن به ئاسماندا وه‌ک تراویلکه و سه‌رابێکی گه‌وره
Verse 21 — Surah An-Naba 78:21
بێگومان دۆزه‌خیش ده‌مێکه چاوه‌ڕێی ئه‌و ڕۆژه‌یه و خۆی بۆ مه‌ڵاسداوه
Verse 22 — Surah An-Naba 78:22
ده‌بێته مه‌نزڵگای خوانه‌ناس و یاخیه‌کان
Verse 23 — Surah An-Naba 78:23
هه‌زاره‌ها ساڵی دوور‌و درێژ و نه‌بڕاوه‌ی تێدا ده‌به‌نه‌سه‌ر
Verse 24 — Surah An-Naba 78:24
له‌ناویدا ناچێژن فێنکاییه‌ک، یا خواردنه‌وه‌یه‌کی به‌تام
Verse 25 — Surah An-Naba 78:25
جگه له ئاوی له کوڵ و کێم و زووخاو
Verse 26 — Surah An-Naba 78:26
که ئه‌وه‌ش پاداشتێكی له‌بارو پڕاو پڕه (بۆ خوانه‌ناسان)
Verse 27 — Surah An-Naba 78:27
چونکه ئه‌وانه کاتی خۆی به‌ته‌مای ئه‌م ڕۆژه و لێپرسینه‌وه‌یه نه‌بوون، حه‌زیان له باسی نه‌ده‌کرد
Verse 28 — Surah An-Naba 78:28
به‌ڵکو زۆر به‌توندی دژایه‌تی ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان ده‌رکرد و به درۆیان ده‌زانی
Verse 29 — Surah An-Naba 78:29
ئێمه‌ش هه‌موو شتێکمان له‌سه‌ریان سه‌رژمێری کردووه و به‌وردیی تۆمارمان کردووه
Verse 30 — Surah An-Naba 78:30
(پاشان پێیان ده‌وترێت) ده بچێژن (ئه‌ی خوانه‌ناسان) له سزا‌و ئازار و ئه‌شکه‌نجه به‌ولاوه، جا هه‌رگیز هیچی ترتان بۆ زیاد ناکه‌ین
Verse 31 — Surah An-Naba 78:31
به‌ڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران سه‌رفرازی و خۆشێ و شادی و کامه‌رانی فراوان ئاماده‌یه
Verse 32 — Surah An-Naba 78:32
چه‌نده‌ها باخچه‌ی جوان و جۆری ترێ
Verse 33 — Surah An-Naba 78:33
(له‌و جێگه و ڕێگه خۆشانه‌دا هاوسه‌ر و هاوده‌می) ئافره‌تانی سینه جوان و (دیمه جوان) هاوته‌مه‌ن ئاماده‌یه
Verse 34 — Surah An-Naba 78:34
له‌گه‌ڵ کاسه‌ی پڕ له شه‌رابی تایبه‌تیدا
Verse 35 — Surah An-Naba 78:35
له‌و به‌هه‌شته‌دا هیچ جۆره قسه‌یه‌کی پڕ‌و پووچ و درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌ک نابیستن
Verse 36 — Surah An-Naba 78:36
ئه‌مه‌ش هه‌مووی پاداشتێکه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (ئه‌ی ئیماندار)، به‌خششێکه به حسابێکی ورد ده‌به‌خشرێت (به به‌خته‌وه‌ران)
Verse 37 — Surah An-Naba 78:37
(له‌لایه‌ن) په‌روه‌ردگاری میهره‌بانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه، (ئه‌و ڕۆژه) که‌س ناتوانێت له‌به‌رده‌م زاتی په‌روه‌ردگاردا بدوێت
Verse 38 — Surah An-Naba 78:38
ڕۆژێک دێت جوبڕه‌ئیل و فه‌ریشته‌کان به ڕیز ده‌وه‌ستن و ورته‌یان لێنایه‌ت و هیچ قسه ناکه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان که خوای میهره‌بان مۆڵه‌تی بدات و قسه‌ی جوان و به‌جێ پێشکه‌ش بکات
Verse 39 — Surah An-Naba 78:39
ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی حه‌ق و ڕاسته و به‌ڕێوه‌یه.. جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگاری ڕێگه بگرێته به‌ر
Verse 40 — Surah An-Naba 78:40
به‌ڕاستی ئێمه ئێوه‌مان ئاگادار کردووه له‌وه‌ی که سزایه‌کی نزیک به‌ڕێوه‌یه، ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکه که ئاده‌میزاد سه‌یری ده‌ستپێشخه‌ری خۆی ده‌کات، خوانه‌ناسیش ده‌ڵێت.. خۆزگه هه‌ر خاک بوومایه (ئاوا زیندوو نه‌کرامایه‌ته‌وه و گیرم نه‌خواردایه)